سمكۆ ئەسعەد یاساكەی ئێستای هەڵبژاردن و بابەتی هەمواركردنەوەی ، باس و خواستی ئێستای پەرلەمانی كوردستانە. لایەنێك ئەیەوێت یاساكە وەك ئێستای خۆی بمێنیتەوە بە(یەك بازنەیی) تا زۆرینەی ئێستای خۆیان بپارێزن لە خولی داهاتوودا ، لایەنێكی تر ئەیەوێت هەمواری بكاتەوە بۆ (فرە بازنەیی) تا گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئێستای كورسییەكانی فراكسیۆنەكان بهێنێت.. بەڵام هەردوو لایەنی ناو پەرلەمان لەسەر یەك ئامانج كۆكن، ئەویش پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن تاكە ڕێگای نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەم حوكمڕانیەی ئێستایە لە كوردستان . پرۆسەی دەنگدان بۆ سوودمەندانی حوكمڕانی كوردستان ناوی (دەنگژماردن)ە ، ژماردنی (دەنگ) بۆ هێنانەوەی (هەمان دەموچاو ، هەمان عەقڵیەت ، هەمان سستم ) لە ڕێگای دەنگی لە سەدا 20ی بەشداربوان ، بەڵام بەناوی لەسەدا 80 كەی تری ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە . لێرەدا ئەمەوێت بە پەرلەمانتارانی كوردستان بڵێم .. گرنگ نییە یاساكە بەیەك بازنەیی بمێنێتەوە یان بكرێت بە فرە بازنەیی ، گرنگ ئەوەیە پرۆسەكە لە (دەنگژماردن) بكرێتەوە بە (هەڵبژاردن) بە داڕشتنی بڕگەیەكی نوێ بۆ یاساكە بەم شێوەیە : (ئەگەر ڕێژەی بەشداری كردنی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە سەدا پەنجا 50% كەمتر بوو لە پرۆسەی دەنگداندا ، ئەوا هەڵبژاردنەكە ئەژمار ناكرێت) . ئەگەر ئەوە ناكرێت ، ئەوا هەمان (دەموچاو وعەقڵیەت وسستم ) چەند بارە ئەبنەوە، چارەسەریش ئەوەیە داوای بایكۆتی پرۆسەكە بكرێت .
شادمان مەلا حەسەن لەم ماوەیەدا, لە میدیاكانی یەكێتیی چەند بابەتێكم بینی و خوێندەوە لەسەر ئەم دەستەواژەیەی سەرەوە نووسرابوو .كە ئەمە ناونیشانی ئەو مانیفێستۆیەیە كە بۆ هۆكار و ئامانجەكانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1975 نووسراوە .مام جەلال نووسەری سەرەكی ئەم مانیفێستۆیە بووە بە زمانی عەرەبی .ئەوەی لە بابەتە تازەكان خوێندرایەوە .هیچ وەڵامێكی ئەم پرسیارەی بۆ ئەم قۆناغە تێدا نەبوو .ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە بابەتەكان بە راسپاردە و وەك بەشێك لە رازی كردنی ئەو كەسە نووسراوە كە بڕیاری دیداری یەكێتیی داوە , كە ئێستا قەرەبالغیەكیان لە مەلبەندەكانی یەكێتیی دروست كردووە بەناوی دیداری یەكێتیی. هەقم لەسەر ئەوەنیە نووسەری بابەتەكان ئەو مانیفێستۆیەیان خوێندۆتەوە یان نا یاخود هەر ناونیشانەكەیان ئەزبەركردووە .بەلام دوور لە تۆمەتی كەسی هەموومان لەم رۆژگارە لە رووی مەعریفە و فكرەوە باش یەكتر دەناسین و دەزانین هەریەكەی بای چەندە . ئەوێ رۆژێ وەلامی مانیفێستۆیەكەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆچی؟ ئەوەبوو .شۆڕشی ئەیلول شۆڕشێكی بنەمالەیی و خێلەكی و بێ دیسپلین و ئامانجی روون بوو .هەروەها پشت بەستوو بوو بە قەولی ئەوێ رۆژێ زایۆنیزم و ئیمپرالیزم و رژێمێكی دژ بە كوردی وەك شاهانشای ئێران . بەلام شۆڕشی نوێی ئەمجارە بارگاویە بە فیكری سەرەدەم كە زیاتر فیكری چەپی رادیكال و ناوەڕاست و نەتەوەیی بوو .واتە یەكێتیی خاوەن چەند مینبەرێك بوو .لە هەمان كات سەركردایەتیەكەی خوێندەوار و شاری بوون . پشت و پەنای یەكێتیی و شۆڕشی نوێ كۆمەلانی خەلكی كوردستان دەبێت .بەدلنیایەوە ئەو پرسیارانە و كۆمەلێك پرسیاری تر ,لە شۆڕشی نوێ وەلامیان درایەوە . لە داهێنانی ئازایەتی و خۆڕاگری و ئەدەبیاتی هاوچەرخی شۆڕشگێڕی,لاپەڕەكانی مێژووی هاوچەرخ پڕیەتی لە چیڕۆك و داستانی ناوازەی ئازایەتی و قارەمانێتی و پەروەردە و گەشەپێدانی بیری پێشكەوتنخوازی . بەلام ئێستا وەلامەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆچی ؟ كە بۆ كۆمەلگای كوردستان پێویستە چین و كێ ئەو وەلامانە دەداتەوە . ئایا یەكێتیی بنەمالە نیە ؟ بەدلنیایەوە بنەمالەیە ,كەواتە جیاوازی لەگەل پارتی نیە ,ئایا یەكێتیی فەرە مینبەرە؟ نەك فەرە مینبەر نیە, بەلكو یەك مینبەرەكەشی نازانرێ ناسنامە و ئاراستەی چیە .ئایا بیروباوەڕی ئازادی تێداماوە ؟ بەدلنیایەوە نەخێر,لە كاتێكدا خەلك كۆمەلكوژ دەكرێ و شەق و تێهەلدانیش لەولاوە بوەستێ . ئەوە جگە لەوەی دەمێكە یەكێتیی هاوبەشێكی سەرەكی ئەزموونی حكومەتی هەرێمە, چەند سیاسەتی لەسەر ئەم حكومەت رەنگی داوەتەوە بە باشە لە رووی خزمەتگوزاری و شەفافیەت و بنەبڕكردنی گەندەلی و وەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەلایەتی و چەندین پێویستی هەنوكەیی كۆمەلگای كوردستان .ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی یەكێتیی لەچەند ساڵی ئاخیری گەواهی ئەوەمان پێدەدات كەوا یەكێتی روو لە پوكانەوەیە روو هەستانەوە نیە. پرسیارێكی تر ئەوەیە ئەگەر یەكێتیی دیدار دەكات بۆ ئەوەی فیكر زیندوو بكاتەوە یان نەخشە رێگای ستراتیجی خۆی بگۆڕێ لەو واقعەی تێیدایە .بەدلنیایەوە ئەوە پێویستی بەم قەرەبالغیە گەڕۆكە و ئەو وتارە بێ پێز و بێناوەڕۆك و پڕ لە خۆ هەلكێشان و تۆمەت بەخشینەوە نیە بۆ ئەویتر .بەلكو ئەگەر بۆ فیكرە ئەوە پێویستە دەستەیەك كادیر و كەسانی نووسەر و مەعریفەدار, بەهاوبەش لەگەل ئەنجومەنی سەركردایەتیەكەی گەنگەشەی فیكر بكەن .بێگومان كە باس لە فیكر و ناسنامە دەكرێ ,دەمێكە فیكر و ناسنامەی یەكێتیی تەلخە و تەنها ناونیشانێكە بەناوی سۆسیالیست دیموكرات ,كە هیچ ئاكار و رەفتارێكی سۆسیالیست دیموكراتی تێدانابینرێت. ئەو قسەیەم بەو مانایە نیە كەوا بەرلە كەتنەكەی 8ی تەمموز فیكر لەناو یەكێتیی لە بالادا بووبێ .نەخێر فیكر دەمێكە لە ناو یەكێتیی ناسنامەی خۆی وون كردووە .(لە بابەتێكی تر باسی لێوە دەكەین ).ئەگەر دیدارەكەش بۆ داڕشتنەوەی ستراتیجی یەكێتییە ئەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی دەتوانێ ئەم بابەتە دابڕێژتەوە بەهاوكاری چەند شارەزایەك . ئەگەر دیدارەكەش بۆ خەلكە ئەوە دەبێ بڕیار بەدەستەكان بچنە ناو خەلك و بزانن خەلك چی لە یەكێتیی دەوێ .نەوەك ئەوانەی جورئەتی ئەوەیان نیە بلێن سەرۆك بە ئارامی و بە گەورەیی خۆت رەحمێكمان پێبكە بڕیاری ژمارە (311)ی فەرید ئەسەسەرد رابگرە و یەك كۆبوونەوەمان پێبكە وەبی خەلك بیری بێتەوە حزبێك هەیە ئەنجومەنێكی بەناو سەركردایەتی هەیە .
عەتا قەرەداخی -٢- وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد له كۆى به‌رهه‌می شیعرى گۆران‌دا جوانی بووه‌ته فه‌زایه‌ك كه هه‌ژموونی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌قه‌كانیدا كردووه، به‌و ده‌قانه‌شه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به بوارى سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیاوه هه‌یه. مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه گۆران وه‌كو شاعیر پێیوایه شیعر له هه‌ر جۆرێك بێت به‌بێ جوانی بوونی نیه. ئه‌مه‌ش له روانگه‌ى به‌رهه‌مهێنانی شیعرێته‌وه بۆچوونێكی ته‌واو درووسته‌و ئه‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كی زمانی ده‌كات به شیعر ته‌نیا بنیادى نووسین نیه، چی ئه‌و بنیاده كلاسیكی بێت یان نوێ، به‌ڵكو له‌پاڵ بنیادى زمانی یان شێوه‌ى نووسیندا ڕه‌گه‌زێكی تر هه‌یه ئه‌ویش بوونی شیعریه‌ته كه بنه‌ماى سه‌ره‌كی شیعریه‌یتیش جوانیه، هه‌ربۆیه ناشێت به بێ بوونی جوانی شیعریه‌ت و به‌و پێیه‌ش شیعر به‌رهه‌م بێت. ئه‌م فه‌زاى جوانیه‌ى كه پانتایی شیعرى گۆرانی داگیركردووه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دوو بوار ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌وانیش ئافره‌ت و سرووشته. ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه هه‌ردووكیان له روانینی فه‌لسه‌فیه‌وه دوو ڕه‌گه‌زى نه‌رم، ناسك، هێمن، سۆزدارن. هه‌روه‌ك هه‌ردووكیان رووبه‌ڕێكن له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌و به‌رهه‌مهێنی ئه‌فسانه‌و یۆتۆپیان، كه ئه‌مانه‌ش به‌گشتی به‌شدارى ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی شیعرى و شیعریه‌ت و داهێناندا. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه له شیعرى گۆران‌دا ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه به‌ره‌ده‌وام پێكه‌وه دێن و به‌شێوه‌ى ئاڵوگۆڕ ده‌شوبهێنرێن به یه‌كترى. ئه‌ویش به‌پێی پێداویستی ئه‌و ئامانجه‌ى كه ده‌قه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی، یان پرسیار و جیهانبینی ده‌قه‌كه ده‌یسه‌پێنێت. هه‌روه‌ك جوانی هه‌ریه‌كه له‌م دوو ڕه‌گه‌زه به‌شێوه‌ى ئاڵوگۆڕ ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ جوانی ئه‌ویتریان. له هه‌ڵبه‌ستی (ئافره‌ت و جوانی) دا گۆران ده‌ڵێت: به‌ڵام ته‌بیعه‌ت هه‌رگیزاو هه‌رگیز... بێ رووناكی یه بێ بزه‌ى ئازیز). كاتێ گۆران له برى زاراوه‌ى سرووشت وشه‌ى ته‌بیعه‌ت به‌كار ده‌هێنێت بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت یان به‌جۆرێك هه‌ستی پێده‌كه‌ین كه وشه‌ى ته‌بیعه‌ت وشه‌یه‌كی شیعریتره بۆ ئه‌و چوارچێوه‌ى كه ئه‌و تیایدا به‌كارى هێناوه. ته‌بیعه‌ت هه‌موو ئه‌و گه‌ردوونه ده‌گرێته‌وه كه هه‌موو بوونه‌وه‌رانی تێدا ده‌ژی به مرۆڤیشه‌وه ئه‌مه بێجگه له ڕه‌گه‌زه نازیندووه‌كان. له‌م گه‌ردوونه‌دا دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كی رووناكی هه‌ن كه خۆر و مانگن و خۆر سه‌رچاوه‌ى هه‌موو رووناكی و وزه‌یه‌و بێ بوونی ئه‌و ژیان بوونی نیه. به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌م سه‌رچاوه گه‌وره‌یه‌دا گۆران سه‌رچاوه‌یه‌كی تر‌ى رووناكی له‌م ته‌بیعه‌تدا دیارى ده‌كات و واینیشان ده‌دات كه سه‌ربارى بوونی خۆر‌و سه‌ربارى بوونی مانگ، ئه‌م ته‌بیعه‌ته به تاریكی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بزه‌ى ئازیز، واته ئه‌وى ئافره‌ت بوونی نه‌بێت. كه‌واته لێره‌دا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه له دیدى گۆرانه‌وه ئه‌م گه‌ردوونه به‌بێ بوونی ئه‌وى ئافره‌ت به‌بێ به‌خشینی زه‌رده‌خه‌نه‌و بزه‌ى سه‌رلێوى ئه‌وى ئافره‌ت تاریكستانه. كه ئه‌وه‌ش له ئاستێكی قوڵتردا ماناى نه‌بوونی ژیانه به‌بێ ئه‌وى ئافره‌ت. لێره‌وه ئافره‌ت و بزه‌ى سه‌رلێوى كه ده‌بێته پاڵنه‌رو مۆتیڤى رووناك كردنه‌وه‌ى ته‌بیعه‌ت به‌رهه‌مهێنی ژیان و زینده‌گانیه له گه‌ردووندا، هه‌روه‌ك زاراوه‌ى بزه‌ى ئازیز وه‌كو وێنه له ناوه‌رۆكدا ئاستێك له جوانی به‌رهه‌مده‌هێنێت و نهێنیه‌ك له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت. له وێنه‌ى پێشوودا جوانی ئه‌وى ئافره‌ت ده‌بێته مۆتیڤی به‌رده‌وامی ژیان، به‌ڵام هه‌ر به‌دواى ئه‌وه‌دا شاعیر به‌راوردێك ده‌كات له نێوان جوانی هه‌ندێ له توخمه‌كانی نێو سرووشت و هه‌ندێ به‌شی جه‌سته‌ى ئه‌وى ئافره‌تداو سه‌رئه‌نجامیش قورسایی به‌راوردكردنه‌كه به‌لاى ئه‌وى ئافره‌ت و جوانتربوونی ئه‌و له سرووشت ده‌شكێته‌وه. گۆڕان ده‌ڵێت: (كام ئه‌ستێره‌ى گه‌ش، كام گوڵی كێوى/ ئاڵه وه‌ك گوڵمی گۆى مه‌مكی لێوى).گۆران له‌نێو ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشتدا به‌دواى ده‌گمه‌نه‌كان له جوانیدا ده‌گه‌ڕێت و وه‌ریانده‌گرێت و به‌راوردیان ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ندێ شوێنی هه‌ستیارى جه‌سته‌ى ئافره‌تدا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا وشه‌ى كام به‌كار ده‌هێنێت كه ماناى هه‌ڵبژاردنی باشترین له ناو ئه‌و پۆل یان ئه‌و چه‌شنه‌دا ده‌گه‌یه‌نێت. كاتێ ده‌ڵێت كام گوڵی كێوى ماناى وایه له‌نێو هه‌موو گوڵه كێوییه‌كاندا ئاڵترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت و كاتێكیش ده‌ڵێت كام ئه‌ستێره‌ى گه‌ش، ماناى وایه دوو ئاستی هه‌ڵبژاردن هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌ستێره هه‌ڵده‌بژێرێت و له ئاستی دووه‌میشدا له‌نێو ئه‌ستێره‌كاندا گه‌شترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌راوردیان ده‌كات له‌گه‌ڵ گوڵم، گۆى مه‌مك، لێو، كه ئه‌و وه‌ها وێناى ئه‌م سێ ڕه‌گه‌زه‌ى جه‌سته‌ى ئافره‌ت ده‌كات كه ئاڵن و پێیوایه هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و هیچ گوڵێكی كێوى له ئاڵیدا شان له‌شانی گوڵمی ئه‌وى ئافره‌ت و گۆى مه‌مكی و لێوى نادات. له‌ڕاستیدا جوانی سرووشت یان وه‌كو گۆران خۆى ده‌یڵێت جوانی ته‌بیعه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌و، ئه‌سڵه‌و هه‌موو جوانیه‌كانی تر له‌به‌رگیراوه‌ى ئه‌ون یان لاسییكردنه‌وه‌ى ئه‌ون. به‌ڵام ئاشكرایه كه له روانگه‌ى گۆرانه‌وه ئه‌وى ئافره‌تیش به‌شێكه له كۆى سیتێمی ته‌بیعه‌ت و له رووى جوانیشه‌وه له‌ئاستی یه‌كه‌مدایه‌و بۆ نیشاندانی جوانی ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشت. له كاتێكدا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه لێكچواندنیان پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ جوانی ئافره‌تدا یان به‌راورد ده‌كرێن به جوانی ئافره‌ت و زۆربه‌ى كاتیش جوانی ئافره‌ت وه‌كو سه‌رچاوه یان ئه‌سڵ نیشان ده‌درێت و له جوانی ڕه‌گه‌زه‌كانی تر‌ى سرووشت جوانتر به‌رجه‌سته ده‌كرێت. لێره‌وه‌و له‌ئاستی نه‌بینراوى وێنه‌كانی گۆران‌دا وه‌كو به‌شێك له بنه‌ماى ده‌ق، ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێت كه ئافره‌ت وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی مرۆیی و وه‌كو جوانی ئه‌گه‌ر له پێش سرووشته‌وه نه‌بێت ئه‌وا هاوشانی سرووشت و جوانیه‌كه‌یه‌تی. گۆران هه‌ردوو جوانی ئافره‌ت و جوانی سرووشت پێكه‌وه‌تێكه‌ڵاو ده‌كات و تابلۆیه‌كی قه‌شه‌نگی نموونه‌ى باڵاى جوانی لێ به‌رهه‌مدێنێت. واته شاعیر له به‌ئاگاییه‌وه بێت یان له نائاگاییه‌وه ئه‌و به‌دواى به‌رزترین ئاست له‌جوانی یان جوانی ره‌هادا ده‌گه‌ڕێت. هه‌روه‌ك دیاره نه پێوانه‌یه‌ك و نه ئاستێكی دیاریكراو نیه بۆ جوانی و پێناسه‌یه‌كی ئاشكراش بۆ جوانی ره‌ها نیه، چونكه جوانی په‌یوه‌ندى به هه‌سته‌وه هه‌یه‌و وه‌كو هه‌ر شتێكی تر‌ى ئه‌م گه‌ردوونه شتێكی رێژه‌ییه. له پێكه‌وه‌به‌ستنی جوانی ئافره‌ت و جوانی سرووشتدا گۆران له هه‌ڵبه‌ستی (جوانی لادێ)دا ده‌ڵێت: چه‌ن جوانی به‌ره‌و مه‌غریب ئه‌چی زه‌رده ئه‌دا لێت پرشنگی خشڵ ئه‌بڵه‌ق ئه‌كا ده‌وروبه‌رى پێت ڕۆژى ده‌می كه‌ل حازره بۆ پێشكه‌شی به‌رپێت ئێواره‌یه وا، هه‌ڵگره سا گۆزه‌ى تازه. شاعیر وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ى ئافره‌تی لادێ پێشكه‌ش ده‌كات كه چۆن ده‌می ئێواره یان خۆرنشین گۆزه ده‌نێته سه‌رشانی و به‌ره‌و كانی دێ ده‌ڕوات بۆ ئه‌و هێنان. له‌م وێنه به‌رجه‌سته‌كراوه‌دا جوانیه‌ك نیشان ده‌درێت كه جوانی ساده‌و خاوێن و بێ رتووشی لادێیه، واته جوانی سرووشت. ئافره‌تی لادێ به جوانیه ئاسایی و ده‌ستلێنه‌دراوه‌كه‌یه‌وه وه‌كو به‌شێك له‌و سرووشته وایه كه ده‌ستی مرۆڤـــ و شارستانێتی و ته‌كنۆلۆجیاى پێنه‌گه‌یشتووه. واته گۆران له‌ئاستی قوڵی ئه‌م وێنه‌یه‌دا جوانیه‌ك نیشان ده‌دات كه هاوشانی جوانی سرووشته كه هیچ په‌ڵه‌یه‌كی پێوه نیه یان هیچ په‌ڵه‌یه‌كی به‌رنه‌كه‌وتووه. ئه‌می ئافره‌ت خۆى جوانه، به‌ڵام كاتێ ده‌می خۆرنشین زه‌رده‌ى خۆر لێی ده‌دا زیاتر جوانیه‌كی په‌خش ده‌بێت. ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و خشڵ و زێڕو زیووه‌ى به ئافره‌ته‌كه‌وه‌یه تیشكی زه‌ردى خۆره‌تاوى ده‌می ئاوابوون عه‌كس ده‌كاته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگ په‌خش ده‌بێت و ده‌بریسكێته‌وه، هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و ته‌سبیحه قه‌زوانه ئه‌بڵقه‌ى كه چه‌ندین ره‌نگ ده‌نوێنێت و سه‌رنجی مرۆڤـــ بۆ خۆى كێش ده‌كات و ده‌بێته به‌رهه‌مهێنی جۆرێك له چێژ، كه له‌ڕاستیدا چێژى جوانیه. كاتێ ئه‌می شۆخ و شه‌نگ له‌ده‌می خۆرئاوادا به گۆزه‌ى سه‌رشانیه‌وه ڕێگاى كانی ده‌گرێته‌به‌ر، ڕۆژ كه له چركه‌ساتی ئاوابووندایه ئاماده‌یه خۆى بخاته به‌رپێی ئه‌می ئافره‌ت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نانه‌ت خۆر سه‌رسامه به‌جوانی ئه‌می ئافره‌ت و ئاماده‌یه له خزمه‌تیدا بێت. لێره‌دا سه‌ربارى وه‌سفكردنی تابلۆى قه‌شه‌نگی خۆرئاوابوون و په‌خشبوونی چه‌ندین ره‌نگ له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی تیشكی زه‌ردى ده‌م كه‌لدا بۆ خشڵه‌كانی ئه‌و، جوانیه‌كه‌ى ئه‌م هێنده كاریگه‌ره كه خۆر هه‌رچه‌نده له ده‌می ئاوابوونیشدایه، به‌ڵام ئاماده‌یه ببێته په‌روانه‌ى ده‌ورى ئه‌م. ده‌شێ گۆران خۆى به‌خۆر چواندبێت و جوانی ئه‌وى كچی لادێ به‌جۆرێك كارى لێكردبێت كه سه‌ربارى هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیش به‌ڵام ئاماده‌بێت له‌به‌رپێی ئه‌وى شۆخدا بمرێت. ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا بریتیه له قوربانیدان له پێناوى جوانیدا، به‌ڵام جوانیه‌ك كه ده‌ستی لێنه‌دراوه، جوانی كچی لادێ، واته جوانی سرووشتی خاوێن و پاكژ. دیسان لێره‌دا جۆرێك له گه‌ڕانی به‌رده‌وام به دواى گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی جوانیدا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وى شاعیریش له كۆششی به‌رده‌وامدایه بۆ گه‌یشتن به‌و گه‌وهه‌ره‌ى جوانی و ئاماده‌یشه له‌ناویدا بتوێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه گه‌ڕانی گۆران به دواى جوانی و گه‌وهه‌رى جوانی و چێژى جوانیدا هاوشێوه‌ى گه‌ڕانی سۆفیه به دواى رۆحی باڵا‌و كۆششكردنه بۆ دۆزینه‌وه‌و گه‌یشتن به‌و رۆحه‌و توانه‌وه تیایدا. به مانایه‌كی تر له روانگه‌ى گۆرانه‌وه جوانی به‌رزو بڵندو پاكژ و بێگه‌رده وه‌كو رۆحی باڵا. هه‌روه‌ك گۆران ویڵ و سه‌وداسه‌رى ئه‌وه‌یه كه بگات به گه‌وهه‌رى جوانی ڕاسته‌قینه كه ئه‌وه‌ش سه‌رئه‌نجام به‌ره‌و قۆناغی جوانیپه‌رستی ده‌یبات. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه له شیعرى گۆران‌دا په‌یوه‌ستبوونێكی هێجگار قوڵ به ئافره‌ت و سرووشته‌وه هه‌یه چونكه ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه به‌رهه‌مهێنی ئه‌و جوانیه باڵایه‌ن كه ئه‌وى شاعیر له هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامدایه تا پێی بگات. شاعیر نه‌ك هه‌ر به‌چاو جوانی ده‌بینێت و ده‌ناسێت، به‌ڵكو پێده‌چێت له ئاستێكی باڵادا له ده‌ره‌وه‌ى بینین و له‌لایه‌ن هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تره‌وه هه‌ستی پێبكرێت. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی" له درزى په‌چه‌وه" به‌جۆرێك وه‌سفی جوانی ده‌كات كه هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و به چاوى دڵ یان به‌چاوى رۆح، جوان یان جوانی ده‌بینێت. له‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا گۆران ده‌ڵێت: له‌پڕ نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕى به‌رامبه‌رم به‌ژنێك ده‌ركه‌وت: وه‌ك په‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له عه‌باوه ئاڵابوو له دیمه‌نی شیرینی ئاشكرابوو. ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه خۆیشی نازانێت چۆن له پڕ سه‌رى هه‌ڵبڕیووه‌و به‌ژنێكی جوانی شێوه په‌رى بینیووه. لێره‌وه ده‌شێ وای لێكبده‌ینه‌وه كه بێجگه له چاوى ئاسایی یان بێجگه له هه‌ستی بیستن، لێره‌دا هه‌ستی تر هه‌یه بۆ په‌یبردن یان زانینی هاتنی ئه‌و شۆخه و هاتنی ئه‌ویش هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌می شاعیر له پڕێكدا سه‌رى هه‌ڵبڕێت، واته سه‌رهه‌ڵبڕینی ئه‌م هێزێكی تر درووستیكردووه كه وه‌كو گوتمان ده‌شێ بینین بێت به‌چاوى رۆح یان دڵ. ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌یبینێت له عه‌باوه ئاڵاوه، به‌ڵام له بینینی ئه‌مدا هه‌م وه‌كو په‌رى وابووه، هه‌م له دیمه‌نیدا شیرینی ئاشكرابووه. ئه‌می شاعیر ئه‌و به‌ژنه‌ى بینیوێتی سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له عه‌باوه پێچراوه، ده‌یشوبهێنێت به په‌رى. هه‌رچه‌نده ئێمه نازانین ئایا جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه ده‌شوبهێنێت به په‌رى یان له‌سیماو روخسارى، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و له عه‌باوه پێچرابێت ماناى وایه ئه‌م نه سیما‌و نه جه‌سته‌شی به باشی نابینێت. كه‌واته دیسان لێره‌شه‌وه ده‌شێ واى بۆ بچین كه ئه‌م به چاوى رۆح، یان دڵ ده‌یبینێت و بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوشێوه‌ى په‌ریه. هه‌روه‌ك ده‌شێ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وێنه به‌رجه‌سته‌یه‌ى كه ئه‌و وه‌كو په‌یكه‌ر پێشكه‌شی ده‌كات، له واقیعدا بوونی نه‌بێت و كۆى وێنه‌كه درووستكراو یان به‌رهه‌می خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ى شاعیر بێت. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش زیاتر ڕێگاى تێده‌چێت. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێ ئه‌م خۆى ئه‌فرێنده‌ری ئه‌و وێنه‌یه بێت و له خه‌یاڵدا درووستی كردبێت، ده‌زانێت كه شۆخ و شه‌نگ و فریشته ئاسا درووستی كردووه. له لایه‌كی تره‌وه شاعیر ته‌نیا له دیمه‌نی ئه‌و به‌ژنه‌دا كه له عه‌باوه ئاڵاوه شیرینی ده‌بینێت كه ئه‌ویش دیسان ده‌شێ له ڕێگاى هه‌سته‌كانی تره‌وه بگات به‌و ئه‌نجامه، چونكه هه‌ستی بینین به چاو ناتوانێت خاسێتی شاراوه یان نادیارى شته‌كان دیارى بكات، به تایبه‌تی ئه‌و خاسێتانه‌ى كه ئه‌ركی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تره دیاری‌یان بكات. هه‌رچه‌نده لێره‌دا شاعیر باسی شیرینی مه‌عنه‌وى ده‌كات نه‌ك شیرینی مادى كه ئه‌مه‌ى دووه‌میان له ڕێگاى هه‌ستی چێژكردنه‌وه دیارى ده‌كرێت.
ئارام سەعید لە هیچ سەردەم و زەمانێکدا هێندەی ئێستا ئامرازی پەیوەندی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا گەرموگوڕیی هاوڕییەتی وەک رابردوو نییە، هەندێک پێیانوایە ئەم ئامرازانەی ئێستای پەیوەندی بەیەکگەیشتنی راستەقینەی کوشتووە، خاوەنی ئەم رەخنانەش پاساویان ئەوەیە بەیەکگەیشتن و پەیوەندی رووبەڕوو لەڕووی دەرونیی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگترە لە پەیوەندی لەریگەی سۆشیال میدیاوە، چونکە بەبینینی راستەوخۆ دەزانیت هەستی بەرامبەرت چۆنەو بیرلەچی دەکاتەوە، لە کەسێتی بەرامبەرەکەت تێدەگەیت. دوو جۆر تێروانین هەیە بۆ سۆشیال میدیا کە یەکێکیان تەواو دژیەتی و یەکێکیان لەگەڵیدایەو پێی باشە، بونیی سۆشیال میدیا دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە بۆتە بەشێک لەژیانمان. لەراستیدا نوسینێکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی کە هەندێک کەس دەیەوێت ئەزمونێکی تایبەتی خۆی بە گشتاندن بکات، بۆ نمونە لە سەکۆیەکی سۆشیاڵ میدیاوە هێرشیکی کراوەتە سەرو بێزار بووە ئیتر دەیەوێت بڵێت ئەم سەکۆیانە خراپن، زۆرن لەو نمونانەی رەنگە لە ئەنجامی یاری پێکردن و فێڵ و هەڵخەلەتاندنیان بریاریان داوە سۆشیال میدیا بەجێ بهێڵن بەڵام ناکرێت ئەوە پێناسە بێت بۆ هەموو پەیوەندییەکان، چونکە لەپاڵ ئەوەدا دەیان و سەدان ئەزمونی جوان هەیە کەلە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دروست بوە. بەشێکی تریان ئەوانەن کە پێیان دەوترێ تەکنە فۆبیا کە تۆقین و ترسێکی زۆریان هەیە بەرامبەر تەکنەلۆژیا یان هەرفۆرمێکی نوێ بێتە کایەوە ئەوان دژایەتی دەکەن و بەخراپی دەزانن... یان ئەو نەرجسیانەی هەست دەکەن سۆشیاڵ میدیا حەزەکانیان تێر ناکات و پێیان وایە ئەو سەکۆیە زیانی هەیە. مادلین رایان کە نوسەرێکی سەربەخۆیە نا‌توانیت لە سۆشیال میدیا بیبینیت نوسیویەتی" لەسۆشیال میدیا سەدان هاوڕێم هەبوو، سەدان درۆی بچوکم ئەبیست رۆژانە، لایکەکان ژیانی رازاندبومەوە، ئەوانە منیان هەڵخەڵەتاندبوو بەوەی من ناسنامەم بوو بوو بە شتێکی تر لەوەی هەم، ناتوانم جۆری ئەو پەیوەندیانەی ناو سۆشیاڵ میدیا بەروارد بکەم بەو پەیوەندیە راستەقینەیەی کە ئێستا هەمە لەژیاندا کە ئەویش چوار هاوڕێم هەیە لەگەڵ شەریکی ژیانم...." ئەو پێی وایە "سۆشیاڵ میدیا توشی خەمۆکی و دودڵیمان دەکات، بەکارهینانی زۆر پەیوەستە بەو خەمۆکییەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منیان کردە مرۆڤێکی تر‌و لەکاتی بەکارهێنانیدا چەند سیفەتێکی سایکۆپاتیم وەرگرت. دەمگووت کە چووم بۆ هەندێک بۆنە کە نەچوبوم، هەندێک شتم دەگووت کە هیچ پەیوەندیان بە منەوە نەبوو، هەربۆیە فەیسبوک و ئەنستاگرام و تویتەر و سناپ چاتم نییە. هیچ کاتم نەمابوو بۆ خەمەکانم، یان بیرکردنەوە لەهەستی خۆم و ئەوەی دەمەوێت". زۆرکەس هەن کە گلەیی ئەوە دەکەن سمارت فۆن بۆتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکان وەک جاران نەمێنێت، راستییەکەی ئەو رەخنەیە دژوارییەکی تیدایە، چونکە تەکنەلۆژیا لەپێشکەوتندایە، سەردەمێک بەپێ و بە ئەسپ و کەر گواستنەوە دەکراو دواتر ئوتومبیل دروستکرا کە رۆڵیکی گەورەی لە گواستنەوەدا هەبوو، بۆ مۆبایلیش هەروایە، ئێستا لەرێگەی ئینتەرنێت و مۆبایلەوە دەتوانیت هەواڵی هەموو جیهان ببینیت و هەواڵی خۆت بگەیەنیتە جیهان. سەکۆیەکە تیایدا پەراوێزخراوترین کەس دەتوانێت بۆچونی خۆی بنوسێت، کەواتە پەیوەندییەکان خیراتربوون، ئایا ئەو خێرایی پەیوەندیکردنە کێشەیە؟ چونکە لەرابردوودا بەبێ بونی ئینتەرنیت و سمارت فۆن کێشەی نێوان هاوڕێکان هەبووەو ئەوەی گۆڕاوە پەیوەندییەکە خێراتر بووە. پاشان سۆشیاڵ میدیا نەبۆتە هۆی ئەوەی هاوڕێەتی رووبەڕوو نەمێنێت، بەڵکو لەپاڵ ئەو پەیوەندیانە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هێشتا هاوڕێیەتی و دۆستایەتی نزیک و خۆشەویستی هەر هەیە.
سەربەست مەنمی هەرێمی کوردستان لەبەردەم دەرفەت و ئەگەری گەورەی پێشکەوتندایە، هەر وەک ئەوەی لەبەردەم هەڕەشە و ئاڵنگاری گەورەشدا خۆی دەبینێتەوە، بەداخەوە زۆرجار شرۆڤەکارانێک تەنها یەک زاویە و یەک ڕەهەندی دەخەنە ڕوو. هەرێمی کوردستان لە ماوەی سی ساڵی ڕابردودا مۆدێلێکی جیاوازی حکومڕانیبووە، بەتایبەت بەراوورد بە مۆدێلە باو سواوەکانی ناوچەکە، هەربۆیەش بەردەوام وەک هەرێمێکی دژە باو خۆی لەبەردەم باوەکاندا بینیوەتەوە، ئیدارەدانی حکومڕانی کوردی بۆ "ماوەی سێ دەیە" هەربۆخۆی دەستکەوتێکی سیاسیی و مێژوویی گەورەیە، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو گرفت و پیلان و تەڵەزگەیانەی بۆی دروستکراوە. بەردەوامیدان بە ئیدارەی خۆجێی و سیاسەتی نەرم و دروستی هەرێمی کوردستان، لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشیی ناوخۆیی و دروستنەکردنی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێ هەرێمی کوردستانی بەهرەمەندکردوە لە بەردەوامیدان بەمانەوە و گەشەی لەسەرخۆ، وەکراوانەوەی زیاتر بەڕووی جیهاندا. ئێستا هەرێمی کوردستان کارکتەرێکی نادەوڵەتی بەهێز و کاریگەرەو لە هاوکێشە سیاسیی و دیپلۆماسیەکاندا دەخوێنرێتەوە، تەواوی ئەو شاند و وەفدە باڵا دیپلۆماسییانەی دێنە عێراق بێ سەردانی هەولێر و پیرمام، عیراق جێناهێڵن. لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا و ئۆکراینا، ئیستێک و دووبارە هەڵوەستەکردنەوەیەک زلهێزەکان و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنەخشەی دیپلۆماسیەتی خۆیدا دەچێتەوە، لەم چوارچیوەیەشدا ئالیەتی جۆراوجۆری گرتۆتەبەر، سەدانی کاربەدەستانی ئەمریکا و پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نامە گۆڕینەوەکان، چاوەڕوانیش هەر ئەوەیە لە داهاتووی نزیکدا هەماهەنگی و پشتیوانی زیاتریشی بەداوادابێت. نامەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەل و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاتکردنەوەی دڵنیایی بەهێزیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە، لەوەی لە دۆخی تازەی جەمسەرگیریی و تەنگەژە گەورەکانی جیهان دا، هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، شوێن و پێگەی بەهێزی هەیە لە نەخشەی دیپلۆماسییەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ئاراستەکردنی نامەکە لەلایەن خودی جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا باڵایی و لوتکەی دیپلۆماسییەت و بایەخی ئەمریکایە بە ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکی ئەمریکاوە ئاراستەکردنی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەیی بەڕەسمی مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستانە وەک قەوارەیەکی دەستووری و خاوەن پێگەی دیپلۆماسیی و وەک هاوپەیمان مامەڵەکردن، نێچیرڤان بارزانیش وەک نوێنەری گەل و کارکتەری سیاسەتی نەرم و پیاوی دانوستاندن و کۆکەرەوە و یەکخستنی جیاوازییەکان.
سالاری بازیان باس و خواست ديدارى يەکێتییە، کام دیدار وئەم كارە بۆ چی و لەپێناو چیدا ؟ خولانەوە لەناوبازنەدا ، سەرگەرمکردن و كات بەفیڕۆدان، یان رازی بوون وەك ئێستا مانەوە. لە کاتێکدا دیدار دەکرێت ڕووت بوینەتەوە لە فیکر و مەعریفە و متمانەی سیاسی و فەرهەنگسازی ، ئایندەبینی و لەبەرامبەردا هەمی گیرفان و پارە و خودپەرستی و پۆست جەستە و هەناوی ئەم حیزبیەی تەنی كردوە، دادپەروەری و نیشتمانسازی، وەفاداری راستگۆیی بۆتە سەڕاب ودەستی پێناگات تەنها ئەوانە نەك هەر بۆ کۆمەڵگا، تەنانەت لەناو حزبیش دروشم دەربازی نەبووە. هەچی پلانیش هەیە سەری هەڕەم تیر و پڕ و خواری هەڕەم بەرگەی شنەبایەک ناگرێت، رۆحی گیانبازیش لەدە لاوە گیان دەدات، كێبەركێی حزب ململانێنی پێشكەوتن چونەتە قولەی قاف ئیترکێ سوار چاکە و کێ ئەقڵ ، کێ سواری بێ و کێ دابەزێت، کێ خاوەن شانس بێت و کێ لەژنە دۆمەکە بێت!!؟؟ دواجار بەڵێن بوو كە(ی.ن.ک) نە کێکی یادی لەدایکبوون بێت و قاش بكرێت، نە موڵك وتاپۆی چەند یاوەرێک!!! بریار بوو یەکێتی میراتی هەزاران شەهید، هەزاران کەم ئەندامی سەنگەری پێشمەرگایەتی و هەزاران دێهاتی ڕووخاو و هەزاران دایکی جەرگ سوتاو و حزبی هەستانەوە ئیرادەی نەبەزین بێت نەك قبوڵكردنی شكست لەدوای شكست... ئەوانەی بەم دۆخە رازین با هەر لە قولە دانیشین پرۆزیان بێت، وەلێ پەڕاوی تاقیکردنەوەی دڵسۆزەكان بەشاگردەکان صح مەکەن، دیداری یەکێتی بەچەپڵە لێدەر و خایەمال سەری بێ هزر و بێ ئەندێشە مەسپێرن، نە ئەوانەی نارازین شاربەدەریان بکەن و جەمعی هاورێی سفرە خوان مەکەنە سۆپەری پلانە شكستخواردوەكان چونكە لەناوەڕاستی زەمین و ئاسماندا کە لێتان قەوما ئەتاندەنە دەست هەوا. دیداری یەکێتی مەکەنە مەرحەمی حەوت نەخۆشییە كوشندەكە.. كاتێك ئاریشە و برینە قوڵەکانی کەبڕستی لەیەکێتی بڕیوە، ئیستا لەهەمووكات گرنگترە ساڕ‌ێژ بکرێت، بوغز وقینە بخەنە لاوە پایە و ستون و دینگەکانی یەکێتی کەلەڕوو لاواز بووە، دیدو ڕای ئازاد، باوشی فراوان بۆ دەنگە نارزایەكان و كەسایەتیە خاوەن هەڵویست و مەردەکان، کە لەکونجی خونە لەپێناو ئابڕوو ئازاری دەروونی دانیشتوان ئاشتبکەنەوە. کەس لاری لەکوێ خانەوادەکەکەی تاڵەبانی نییە، باکەس بەبیانوی پاراستن و شکۆی ئەو خانەوادەوە کڕین و فرۆشتنبازی نەکات و عەیب وعارەکانی بەوان نەشارێتەوە. حەق وایە ئەوانیش چەپ و ڕاست و باڵا، بەهی خۆیان بزانن و روو لەوانبن، نەك تەنها باوەشی ئەوان جێگەی ئەوانەی تیابێتەوە كەكاریان رایكردنی بازرگانی وفریودەرانەیە. پێویستە لەو دیدارەداراشكاوانە بوترێت ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لەم حکومەتە لەچاک و خراپی بەرپرسیارین، لەهات و نەهاتی جوتین، لەستایش لەجوێندان ، لەهەڵە وپەله ئەوەی هاتە سەر شەقام، ئەوەی لەدڵی خەڵکدایە ئەوەیە كە یەكێتی لەگەڵ پارتی دوو ڕووی یەک سکەن، خۆ گەر وانیە و پێچەوانەکەیەتی یان حکومەت نا‌توانیت خرمەتکار بێت، ئیتر مانەوە چ سودێكی هەیە بۆ نایەنە دەرەوە تاڕێگە و چارەسەرەی تر شڕۆڤە بكرێت؟ دەبێت دانان بەو تاڵییەدا بنێن کە کۆمەڵگا و خەڵک لەدۆڵێکە و حکومەت و دەسەڵات لەدۆڵێک، یەكێتیش ناتوانێت لەهەردوو دۆڵەكە بێت. ئیستا كاتی ئەوەهاتووە كە لەنێو یەکێییدا سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگا قسەیان هەبێت، داهاتی یەکێتی شەفاف و ڕۆشن بکرێت و ڕاپۆرتی ساڵانەی خەرج مخارجی داهات بخرێتە ڕوو، ئەمە ئەو رێگایەییە كە دەمانباتەوە لای جەماوەر، نەك بەڵێن و دروشمەكان. ئیستا كاتی ئەوەیە ئەوەی بەناوی بەرپرسەوە بازرگانی دەکات سزا بدەرێن وسامانەكەیان بگەرێتەوە بۆ( بیت المال) بازاڕ و دەروازەکان ڕێکبخرێتەوە، هەركەس بازرگانی هەڵدەبژێرێت، پۆستی لێوەربگیرێتەوە.. ئیستا كاتی ئەوەیە، یەكێتی ببێتەوە بە حزبی تێكۆشەرەكان و خانەوادەچییەتی لەیەکێتی گەورەتر نیشاننەدرێت ، دەزگا و بەشە جیاوازەکانی حیزب ڕێکبخرێنەوە. سلێمانی ناوەند و شادەماری یەکێتیە خەریکە وشک دەکات چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، دڵی شکاو و پڕ لەنیگەرانیان بدەنەوە ، بەپاراستن و ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری بیروڕای جیاواز بنەمای حیزبایەتی کەشەق وپەق بووە لەسەر کارنامە و پڕنسیپ و فەلسەفە و دونیابینی ڕۆشن داڕێژنەوە.. ئیستا كاتی ئەوەیە، كۆتایی بە وتی وتی و جاسوسی شەڕی تایبەت بهێنرێت و ئەو كارانە ریسوا و حەرام بکرێت و دەرگای ڕووبەری ڕەخنەی جددی وڵا بکرێن، ئاکاری بەرزی گفتوگۆ بنیاتنەر زیندوو بکرێتەوەو ئەوانەی بۆ هەر کەسێ و بۆ هەر دۆخی تاکەمەر دەنوشتێنەوە ، بازاڕیان بێ مشتەری بکەن. ئیستا كاتی ئەوەیە، یەكێتی بەرپرسیارانە بۆ ئایندەی کوردستان، بۆ عێراق پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان پەیامێکی ڕوون نیشتمانی هەبێت و تاکتیکی نوێ بخاتە ڕۆژڤەوە، پێشمەرگەی دێرین ، خانەوادەی شەهیدان تێروانین و گلەییەكانیان بەهەند وەربگرێت.. لەدۆخێكی وەك ئێستادا كە لەسەدا حەفتای کۆمەڵگا لەدەرەوەی بەشداری سیاسی هیچ وێستگەیەکی نەماوە هۆکار و دەرهاویشتە و ئۆباڵەکەی بخرێتە سەر مێزی دیدار بۆ گفتوگۆی چر، بەرچاو روونی بدرێت گیرفانی حیزب چییه و حکومەت چییە ئاشکرا بكرێت. ئیستا كاتی ئەوەیە، ئایندەی غاز و نەوتی كوردستان و داهات و بریارە كان لەبارەیانەوە لەتاریكدا نەهێلرێنەوە و ئاشكرا بكرێن، دواجار موچە و ئایندەی قەوارەی هەرێم هات و نەهاتی سیستمی سیاسی لامەرکەزی و سیستمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی و پێشبینی پێشهاتی جیاواز و دیاریکردنی ڕێگا و ڕێچکەی بەرەو ئاسۆ، رۆشنبكرێنەوە.. گەر ئەم تێروانینانە لەدیداری یەكێتی جێگەیان دەبێتەوە.. بەسوپاسەوە ئەوە تێروانینێكی كورتە كە دڵنیام رای زۆرینەیەكیشە كە شانسیان نییە لەدیدارەكە بەشداربن..
ساڵح ژاژڵەیی مامجەلال دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەعس و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ، دوو هەڵەی ستراتیجی زۆر گەورەی كرد كە زیانەكانیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ كورد ئەوەندە گەورەبوو هەرگیز قەرەبوو ناكرێنەوە . كاریگەری هەڵەكانی مامجەلال لە سەر هەرێمی كوردستان تا ئێستاش بەردەوامەو ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت ، ئەنجامی ئەو هەڵانەی مامجەلال بوو . دوای ڕوخانی دەسەڵاتی حیزبی بەعس و پێكهێنانی حكومەتی عێراقی لە ساڵی 2005 عێراق لە بارودۆخێكی ئێجگار خرابدابوو لە هەموو بوارەكانی ژیاندا . سوپای عێراق بەتەواوی نەمابوو . كێشەی زۆر گەورە لە نێوان شیعەو سوننە لە لایەك و سوننەو سوننەو ، شیعەو شیعەش لە لایەكی تردا هەبوو . هێزی ئەمنیش نەمابوو بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی خەڵك . باری ئابوری خەڵك زۆر خراپ بوو . پۆڵ بریمەریش حاكمی مەدەنی عێراق لە بارودۆخێكی زۆر خرابدا بوو نەیدەتوانی لایەنەناكۆكەكان یەك بخات و ئەمن و ئاسایش بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە . لەو كاتەدا كورد لەو پەڕی بە هێزیدابوو . خاوەنی هێزێكی پێشمەرگەی ئامادەبوو بۆشەڕ. ئەگەر كورد بیویستایە بەعقوبەشی داگیر دەكرد . باری ئابوری خەڵكی كوردستانیش زۆر باشتر بوو لە خواروی عیێراق . پۆڵ بریمەریش زۆر پێویستی بە هاوكاری كورد بوو لەو كاتەدا. ئەگەر سیاسیەكانی كورد خاوەنی بەرنامەی نیشتمانی بونایەو بیانزانیایە ئەو چەندین ساڵە بۆچی شەڕیان كردوەو لە شاخ بون ، دەیانتوانی دەسكەوتی گەورە بۆ میللەت دەستەبەر بكەن چونكە بارودۆخەكە زۆر گونجاو بوو بۆ كورد . بەڵام بە هۆی نەشارەزایی و ناكۆكیە كانی نێوان پارتی و یەكێتی لە لایەك و حەزوو ئارەزوی بەرپرسانی كورد بۆ دەسەڵات و وەرگرتنی پۆست و پلەو پایە هەموو ئەو هەلە زێرێنانە لە دەست چون .جاری یەكەم هەڵەی كورد ئەوەبوو كە لەدەستووردا ڕازی بون بەوەی ناوچە داگیركراوەكانی كورد ناو بنرێن ، ناوچە كێشە لەسەرەكان . واتە لە هەنگاوی یەكەمدا هەڵەی گەورە كرا‌و حكومەتی عێراقیت كردە هاوبەشی نیشتمانەكەت كە چیندین ساڵە خوێن دەڕێژی لە پێناویدا . . دوو هەڵە ستراتیجیە گەورەكانی مامجەلال ئەمانەن : یەكەم : وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار زیانەكانی ئەوپۆستە لەسەر ئاستی عێراق: وەكو لەسەرەو ئاماژەم بۆ كرد عێراق لە ئاستێكدابوو ئەگەر كورد ، كارامەیی سیاسی هەبوایە دەیتوانی دەسكەوتی زۆر گەورە بەدەست بهێنێت . بەڵام لە شانسی عەرەبی عێراقی لەو كاتەدا مامجەلال كەڵكەڵەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری كەوتە مێشكەوە . بە جۆرێك خولیا‌و عەشقی ئەو پۆستە ببو ئامادەبوو هەموو شتێكی لە پێناودا دابینێت و دواجاریش هەروای كرد. پۆستی سەرۆك كۆمار بە پێی دەستوور پۆستێكی تەشریفاتییە , كەواتە بۆ كورد پۆستێكی كارتۆنیەو هیچ بەهایەكی نییە چونكە هیچ بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كورد پێ نادرێـت . ئەگەر مامجەلال سەرۆك كۆمار نەبوایەو لە قەڵاچوالان دانیشتایەو پێداگری لەسەر مافەكانی كورد بكردبایەو بیگوتایە ئێمەی كورد چەندین ساڵە لەسەر خاك شەڕدەكەین و دەمانەوێت ئەو حەقەمان بۆ بگەڕێننەوە ، ئەو كات پۆڵ بریمەریشی توشی ئیحراجی دەكرد چونكە ئەو زۆر پێویستی بە هاوكاری كورد بوو . بەڵام كاتێك پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت بە هۆی دەستوورەوە مامجەلال بە دەستی خۆی كەلەپچەی خستە دەستی خۆیەوە . كاری مامجەلال لە بەغدا تەنها ئەوە بوە پێشوازی لە سەفیری وڵاتان بكات و خەریكی چارەسەری كێشەی ناو عەرەبەكان بێت و پێشوازی لە سەرۆكی عەشیرەتە عەرەبەكان بكات لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار و جەنابیان بە تەسبیحێكی قەزوانی نیو مەترییەوە بەرامبەریان دانیشیت و نوكتەیان بۆ بگێڕێتەوەو وە پێكەنینیان بهێنێت . لە كەسێكم بیست وتی : تۆفیقی حەڵواچی وتویەتی تا مامجەلال لە بەغدا بوە بایی 120 دەفتەر دۆلار بە سەیارە حەڵوای گەزۆم بۆ ناردوە . ئەی دەبێ بایی چەند هەنگوین و فستقی بۆ كڕابێت ، ئەی دەبێ چەند پارەی زیادە حساب كرابێ . مامجەلال دڵی بەوە خۆش بوو كە پێیان دەگوت سەمامی ئەمان . بەڵام ئەوە تەنها سودی بۆ عەرەبەكان هەبوو نەك بۆ كورد .لە سەردانێكیدا بۆ شاری كەركوك ، لێدوانێكی دا كە بوو بە میژوو . بەڵام چۆن میژویەك ، بۆكورد زۆر خراپ بۆ توركمان و عەرەب زۆر باش و تا ئێستا ئەوان لەو بۆنانەدا كە بۆخۆیان قازانجە وەكو قاوان لێی دەدەنەوە . لە سەردانەكەیدا مامجەلال وتی : پۆستەكانی شاری كەركوك بە یەكسانی لە نێوان كورد‌و توركمان و عەرەبدا دابەش دەكرێت . ئەوەش مانای ئەوەیە كە كەركوك شارێكی كوردستانی نییە . خۆزگەی ئێستا لە ژیاندابوایە بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی بیبینیایە چۆن یەك لە دوای یەك ئەو كوردانەی پۆستیان هەیە چۆن لێیان وەردەگیرێتەوەو عەرەب دەخرێتە شوێنیان . گوندی بەشیری بۆ ڕازیكردنی توركمانەكان و توركیا دروست دەكردەوە ، بەڵام كوردەكان بە زیادەڕەوی خانویان دروست دەكردو ئەوەتا ئێستا پَیان تێك دەدەنەوە . ماوەی 8 ساڵ مامجەلال سەرۆك ۆمار بوو لە بەغداو بەو هەموو فورسایی خۆیەوەو ئەو هەموو كوردانەشی پۆستی باڵایان هەبوە لە بەغدا ، نەیان توانی ئەوەندە كاریگەرییان هەبێت كە یەك كورسی پەڕلەمان لەناو یەك ملیۆن كوردی فەیلی بەدەست بهێنن. ئەوەش مانای ئەوەیە ئەوەندەی مامجەلال گرنگی بە عەرەبەكان دەداو موجامەلەی دەكردن ، بەرامبەر بە كوردەكان ئەوەندە بە مەرحەمەت نەبوو . جەنابیان تەنها بە چارەسەری كێشەی عەرەبەكانەوە خەرێك بوو بۆ ئەوەی لێی ڕازیبن ، وەكو ئەوەی خۆی بەقەرزداریان بزانێت كە بۆتە سەرۆك كۆمار . كەواتە لێرەوە دەردەكەوێت كە پۆستی سەرۆك كۆمار هیچ سودێكی بۆكورد نەبوە . زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵیم مامجەلال بۆخۆی لە بەغدا بوە نەك بۆ كورد ئەو سەرسام بوو بەو سەفەرانەی بە تەیارەی تایبەت بۆ وڵاتانی دەكرد . لەوەدەچێت لە بیری چوبیتەوە بۆچی لە بەغدایە . لە كۆتایی ئەم بەشەدا د‌ڵێم : ئایا مامجەلال لە ماوەی 8 ساڵی سەرۆك كۆماری‌دا چ دەسكەوتێكی بۆ كورد بەدەست هێنا ؟. مادەی 140 ی جێبەجێ كرد ؟. ئەوەتا كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانیش وەكو سەردەمی بەعس داگیر كرانەوە . ئەگەر مامجەلال پۆستی سەرۆك كۆماری وەرنەگرتبایەو خۆی خۆی كەلەپچە نەكردبایەو بە ئازادی لە قەڵاچوالان دانیشتایە دەیتوانی زیاتر پێداگری لە مافەكانی كورد بكردایە و پۆَل بریمەریش ناچار دەبوو خۆی سەردانی قەڵاچوالان بكات گوێشی لێبگرێت . زیانەكانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان: چەندین ساڵە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە كوردستان شەڕیانە لەسەر ئەوەی كامیان حاكمی موتڵەقی هەرێم بن و خاوەن دەسەڵاتی یەكەم بن . لەو پێناوەدا دەریایەك خوێنی كوردان ڕژاوە . كەچی سەیرەكە لەوەدایە مامجەلال لە پێناوی پۆستی سەرۆك كۆماردا زۆر بە ئاسانی هەرێمی كوردستانی تەسلێم بە بارزانی كرد . ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت و هەموو ئەو مەترسیانەی ڕوبەڕوی هەرێم دەبنەوە ، ئەنجامی ئەوەیە كە مامجەلال لە پێناوی پۆستی سەرۆك كۆماردا، مەیدانەكەی چۆڵ كرد بۆ بارزانی و ئەویش لە پێناوی بنەماڵەكەیدا هەرێمی كوردستانی گەیاندۆتە لێواری لەناوچون . سەیرەكە لەوەدایە ئەگەر مامجەلال داواشی لە مەسعود بارزانی بكردبایە پۆستی سەرۆك كۆمار وەرگرێت كە بۆ كورد دانرەوە وەری نەدەگرت لەبەر ئەوەی ئەو نایەوێت دوور بكەوێتەوە لە ناوچەی خۆی و كۆنتڕۆڵی حیزبەكەی لە دەست بدات ، لە ڕاستیشدا ئەو باشتر بیری كردۆتەوە لە مامجەلال . لە لایەكی تریشەوە ئەو خۆی پێ گەورەترە لەوەی سەرۆك كۆمار بێت . لە لایەكی تریشەوە ڕەنگە لە خۆی ڕانەبینێت سەرۆك كۆمار بێت ، سەیركەن ئیستا دەیەوێت ئەو پۆستە بۆ حیزبەكەی خۆی وەرگرێت ، نەخۆی و نەهیچ كەسێك لە خانەوادەكەی خۆی ئەو پۆستە وەرناگرن . لە ڕاستیدا هەر پۆستەكەشی سوك كردوە. ئەوەتا ڕۆژێك فوئاد حوسەین كاندید دەكات بۆ ئەو پۆستە كە بەرپرسی نوسینگەكەیەتی و تەنها لە كەسێكی گەمژە دەچێت و ڕۆژێكی تر ڕێبەر ئەحمەد كاندید دەكات كە لە هەولێریش خەڵك بە باشی نایناسێت و و ڕۆژێكی تر هوشیار زێباری كە لەبەغدا لە پۆستی وەزیری دارایی دوور خرایەوە گوایە پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكار هێَناوە . بەڵام مامجەلال ئامادەی هەموو سازشێك بوو بۆ بارزانی لە پێناوی وەرگرتنی ئەو پۆستەدا و لە ئەنجامدا هەرواشی كرد‌و هەرێمی كوردستانی زۆر بە ئاسانی خستە ناو دەستی بارزانیەوە . هەتا مامجەلال لە بەغدا بوو تا ئەو كاتەی لە ژیاندا نەما ، بەردەوام سازشی بۆ بارزانی دەكرو بەردەوام یەكێتی لە ناوحكومەتدا ڕۆڵیان بەرەو لاوازی دەچوو و لەپاشەكشەدابون .ئێستاشی پێوەبێت یەكێتی نازانێت ئەوگرێبەستە نەوتیانە چۆن كراون و چەندە نەوت دەفرشرێت و داهاتی نەوت چۆنە . لە كاتێكدا مامجەلال سەرۆك كۆمارەو لە پشكی كوردە ، دەبو هەموو پەیوەندیەكانی سەرۆكی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا لە ڕێگای سەرۆكی كۆمار و نوێنەرانی كوردەوەبێت لە بەغدا . بەڵام بەدرێژایی ئەوماوەیەی مامجەلال لە بەغدا سەرۆك كۆمار بوە ، مەسعود بارزانی بێ ئاگاداری مامجەلال لەگەڵ سەرۆكی حكومەتەكان خەرێكی كێشە دروستكردن بوە . ئەوەشی بۆ لاوازكردنی پێگەی مامجەلال كردوە . ویستویەتی بە بەغدا بڵێت ئەگەرچی مەمجەلال سەرۆكی كۆمارە ، بەڵام هەرمن حسابم . وەكو باسی دەكەن ئەو شەوەی كە مامجەلال توشی جەڵتە هاتوە تا بەرە بەیان نەخەوتوەو بۆ ئارامكردنەوەی خۆی خواردویەتەوەو خواردنی خواردوەوخەرێكی نێوەند گیری نیوان مەسعود بارزانی سەرۆكی حكومەت بوە . لە ئەنجامدا توشی جەڵتەهات و ئەو پۆستە سەری خۆشی خوارد . دووەم هەڵەی گەورەی دووەمی مامجەل لە سەرەوە باسی ئەوەمان كرد كە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار هەر لە بنەڕەتەوە هەڵەبوەو ئەنجامەكەشی بە زیانی كورد شكایەوە. بەڵام كاتێك مامجەلال پۆستی سەرۆكی كۆماری وەرگرت دەبوایە كۆنفڕانسێكی خێرا بگرن و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و زوربەی كادیرە ئەساسیەكانی یەكێتی كۆبكەنەوەو بەڕێز مامجەلالیش ڕونی بكردایەوە كە ئەو بۆتە سەرۆكی كۆمار گەیشتوە بە ئامانجەكانی خۆیی و چۆتە شوێنی سەدام حوسەین . دەبوایە ڕونی بكاتەوە كە ئەو دەچێتە بەغداو ناتوانێت سەركردایەتی یەكێتیش بكات . لەبەر ئەوە بڕیارم داوە ئارەزومەندانە دەستەبەرداری پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی ببم . خۆشتان دەزانن تا لە شاخ بوین كاك نەوشیروان جێگری من بوەو براگەورەی ئێوەش بوە . بۆیە بە باشی دەزانم ئەو لە شوێنی من ببێتە سكرتێری گشتی یەكێتی . دڵنیام زۆرینەی هەرە زۆریان ڕازی دەبون . ئەگەر ئەوەی بكردبایە یەكێتی نەك لاواز دەبوو ، بەهێزتر دەبو چونكە كاك نەوشیروان دەیتوانی جڵەوی یەكێتی بە باشی بگرێتەدەست . بەڵام سەد مەخابن مامجەلال ئەوەی نەكرد . هەر وەكو سكرتێری گشتی مایەوە . ئەگەر لە ناحیەیەك ئەندامێكی كۆمیتەیەك دانرایە ، دەبو ئەو لێی ئاگادار بێت . لە غیابی مامجەلال و نەبونی كەسێكی بەهێزی وەكو كاك نەوشیروان بۆ سەركردایەتی كردنی یەكێتی ، هێواش ، هێواش یەكێتی لەسەر سكەی خۆی لایداو كەوتە لاڕێ , هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی خۆیان بەكەمتر نەدەزانی لە یەكتری , بۆیە هەر یەكەیان بە ئارەزوی خۆی بڕیاری دەداو كەوتنە كەڵاَ كەڵەی خۆ دەوڵەمەندكردن و كۆكرنەوەی سامان و گەندەڵی كردن لەسەر حسابی گشتی . كار گەیشتە ئەوەی سەركردەكانی یەكێتی ناو بانگیان خراپ ببێـت و ببیزێن نەك هەر لای هاوڵاتیان بە گشتی بەڵكو لای ئەندامانی حیزبەكەی خۆیان و هێزی پێشمەرگەشەوە .كاتێك كۆنگرەی چواری یەكێتی بەستراو سیستەمی بەڕێوەبردنیش گۆڕا بۆ هاو سەرۆكی ، هیچ كام لە سەركردە كۆنەكانی سەردەمی شاخ پلەو پۆستیان وەرنەگرتەوەو لە لایەن ئەندامانی یەكێتییەوە سزادران . لە جێگەی ئەوان دوو گەنجی بنەماڵەی تاَڵەبانی بونە سەركردە ، كە ئەلف و بێی سیاسەتیان نەخوێندبوو تا ئەوكاتەی هەڵبژێران بە هاوسەرۆكی یەكێتی . پارتیش لە پێناوی زیاتر لاوازكردنی یەكێتی كەوتنە دژایەتی شێخ لاهور بە پاساوی ئەوەی زۆر دژی ئەوانە .بەڵام ڕاستییەكەی بۆ ئەوەبوو ناكۆكی بخەنە نێوان ئامۆزاكانەوە . بنەماڵەی بارزانی لەكوڕەكانی مامجەلال نزیك بونەوەو وایان لێ‌كردن كە دژی لاهور بوەستەنەوە . دیارە پێیان وتون ئێوە كوڕی مامجەلالن و باوكتان پێاوێكی زۆر گەورە بوەو چۆن ڕێگا دەدەن كەسێكی تر جێگەی ئەو بگرێتەوە لە كاتێكدا ئێوە هەن . دواجار بافیڵ تاڵەبانی لاهوری لە بەرپرسیاریەتی ناو یەكێتی دوور خستەوەو دەسەڵاتی تەواوی یەكێتی كەوتە دەستی كوڕەكانی مامجەلال. ئەمە قۆناغی یەكەمی پلانەكەی بارزانی بوو بۆ ئەوەی كێشە بخاتە ناو بنەماڵەی تاڵەبانییەوەو لەوەشدا سەركەوتوبون . قۆناغی دووەمی ئەوەبو داوای پۆستی سەرۆكی كۆماریان كرد . بەبەهانەی ئەوەی چەندین ساڵە ئەو پۆستە هەر بۆ یەكێتی بوەو لێرە بەدواوە دەبێ بۆ ئەوان بێت . بەڵام چۆن لە سەرەتاوە لە بەغدا بڕیار درا پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردبێت ،لە كوردستانیش وابڕیار درا كە پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی بێت وئەمە ڕێكەوتنی پێش وەختەی لەسەر كراوەو بڕاوەتەوە . بەڵام پێداگری پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار بەهانەیەو بۆ تێكدانی ناوماڵی یەكێتییە لە لایەك و ناوماڵی كوردە لە لایەكی تر . بەڵام بافێڵ تاڵەبانی ملی بۆ ئەو داوایەی پارتی نەداو ڕازی نەبوو . كاتێك بارزانی هەستی بەوە كرد كە ناتوانن ئەو پۆستە وەرگرن ، فۆكسیان خستە سەر دكتۆر بەرهەم و گوایە ئەو هەوڵی داوە دوو كورسی هەولێری پارتی بۆ یەكێتی بەرێت . لە كاتێكدا ئەمە تەواو دوورە لە ڕاستییەوەو ئەوە كۆمسیۆن بوە ئەو بڕیارەی داوەو پارتی تەزویری كردوەو دەبوایە هەر شەرم بكەن باسیشی بكەن . هاتنە سەر ئەوەی ئەوان ڕازین پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت ، بەڵام با كەسێكی تر بێت و ئەمانیش پێی ڕازیبن . بەڵام خۆشبەختانە بافێڵ تاڵەبانی تا ئێستاش بەو داوایەی پارتی ڕازی نەبوەو من لە لایەن خۆمەوە دەس خۆشی لێدەكەم و هێوادارم ئەگەر یەكێتی ئەو پۆستەش لە دەست بدات ، بە داواكانی پارتی ڕازی نەبن . بارزانی بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بەرێت بۆخۆیی و ناوماڵی كورد زیاتر تێك بدا‌و وا لە بەغدا بگەیەنێت كە ئەوان بریاردەرن لە هەرێمی كوردستان، چۆتە بەرەی حەلبوسی و سەدرەوە . بەوەش ئێرانی توڕە كردوە كە بارزانی دەیەوێت ناوماڵی شیعە تێك بدات . بەو هۆیەوە جاری یەكەم خۆپیشاندان كرا لەبەرر دەم بارەگای لقی پێنجی پارتی و دەیانگوت ئەوە یەكێتییەكان بون . دوایی بارەگای لقی پێنجی پارتی سوتێنرا. بەڵام سەیر بوو نەیانگوت دكتۆر بەرهەم بوە . هەولێر كەوتە بەر ڕەحمەتی ساروخەكانی ئێرانەوە . مەسرو بارزانیش چوو بۆ قەتەر و ویستی وەكو چۆن نێچیری ئامۆزای نەوتی كوردستانی هەڕاج كرد ، غازەكەی سنووری یەكێتیش هەڕاج بكات . بەڵام نەك ئەوەی بۆ نەكرا ، بەڵكو بەو سەردانەی هەرێمی كوردستانی خستە بەرمەترسی زۆر گەورەوە بە پێی بڕیاری دادگای فێدڕاڵی عێراق ، چیتر ڕێگا نادرێت هەرێمی كوردستان سەربەخۆ نەوت و غاز بفرۆشن . بەڵام نە ئێران و نە روسیاش بەوە ڕازی نەبون و یەكێتیش مەردانە هاتنە سەرخەت و وتیان ڕێگا نادەین غازی ئێمە وەكو نەوتەكە بەتاڵان بەرن و ئیتر ستۆپ بەسە . بۆ ئاگاداری هەموو لایەك كاتی خۆی ئاشتی هەورامی ڕێگای نەدا دانا غاز پەرە بە فراوانكردنی كیلگەكانی غازدا بدات لە سنووری گەرمیان بۆ ئەوەی یەكێتی نەبێتە خاوەنی داهاتی سەربەخۆی خۆی و لە ئەنجامی سكالایەكی داناغازدا ، هەرێم بڕی دوو ملیار دۆلاری بە دانا غاز دۆڕاند .. سەیركەن ئەوانە ئەوەندە قین لەدڵ و حاقیدن بەرامبەر بە زونی سەوز ئامادەبون بڕی دوو ملیار دۆلار كەرانە بە داناغاز بدەن لە پێناوی ئەوەی یەكێتی سود مەند نەبێت . بۆیە نابێ یەكێتی ئەوەی لە بیر بچێتەوەو هەرگیز ڕێگا نەدا ئەوان غازی ئەم ناوچەیەش بەرن بۆخۆیان و سنووری سەوزی لێ بێ بەش بكەن . لە ئێستادا بنەماڵەی بارزانی لە هەموولایەكەوە گڕۆڵەیان لە لێژیدایەو سەردەمی زێڕینیان بەڕێكردو كاتی ئەوەیە باجی هەڵ و ەوسەرەڕۆكانیان بدەنەوە ، بەڵام مەترسییەكە لەوەدایەبەوكارەیان ، هەمو هەرێمی كوردستان دەخەنە بەر مەترسی گەورەوە . ئەوان خاوەنی فەلسەفەی تایبەتی خۆیانن كە نمونەی نییە لە جیهاندا . دەڵێن : ئەگەر شۆڕشما پێ نەكرێت ، بە دڵنیاییەوە پێمان تێك دەدرێت . بەكردەوە ئەوەیان سەلماند .ئێستاش دەبێ بڵێن :ئەگەر خۆمان لەناو بچین ، بەدڵنیاییەوە خەڵكی تریش لەگەڵ خۆمان لەناو دەبەین . كەواتە بۆ مانەوەی خۆمان دەبێ حەزنەكەین ئەوانیش الەناو بچن و تا ماوین ئەو دێوەزمانە بە سەرمانەوەبن . لە كۆتاییدا بە كورتی دەڵێم : ئەگەر مامجەلال پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی وەرنەگرتبایە، كورد زیاتر دەسكەوتی دەبوو ، خۆشی گەورەتر دەبوو ، بزوتنەوەی گۆڕانیش دروست نەدەبوو لەسەر حسابی یەكێتی و لاوازی بكات ، یەكێتی بە بەهێزی دەمایەوە، شاسوارەكانیش دروست نەدەبون و پارتیش نەدەبوو بە خاوەنی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و تاك لایەنە بڕیار بدات . سەیركەن ئێستا كۆی قەوارەی هەرێمی كوردستان بخاتە بەر مەترسی گەورەوە . ئەوەی زۆر گرنگە هەموو لایەك بیزانن هەر لە سەرەتای بەشداریكردنی كورد لە حكومەتی عێراقیدا ئێستاشی پێوە بێت تەنها لە پێناوی ووەرگرتنی پلەو پۆست و ئیمتیازات و بەرژەوەندی شەخسی بوەو هیچ دەسكەوتێكی نیشتمانی بەدەست نەهاتوەو سەیركەن ئێستا چ شەڕەپۆستێكە . واتە بەشداریكردنی كورد لەدەسەڵاتی حوكمڕانی عێراقدا تەنها سودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە پۆست وەردەگرن نەك میللەت . وێڕای ڕەخنەو گلەیی زۆرم لە بافێڵ تاڵەبانی بەڵام چۆك دانەدانی بۆ بنەماڵەی بارزانی مایەی دڵخۆشیەو هیوادارم هەڵەی باوكی دوو بارە نەكاتەوەو نەچێتەژێر باری فەرمانەكانی بنەماڵەی بارزانی چونكە ئەوان تەنها بە دوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن . بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ئێمە ڕەخنەوگلەییمان لە بافێل تاڵەبانی نییەو لێیی ڕازین . هیوادارین ئەویش بەخۆیدا بچێتەوە بۆ ئەوەی پشتیوانی جەماوەرو ئەندامانی حیزبەكەی خۆی لە دەست نەدا .
ئومێد قه‌ره‌داخی غاز سەرچاوەیەکی هەرە گرنگی وزەیە لە ئەوروپا، بە تێکڕا 40% سەرجەم غازی بەکارهاتووی ئەوروپا لە ڕوسیاوە دابین دەبێت، هەندێک وڵات بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر پشت بە غازی ڕوسی دەبەستن، بۆ نموونە ئەڵمانیا بەڕێژەی 64% غازی ڕووسی بەکاردەهێنێت، ئیتاڵیا بە ڕێژەی 43%، ئەمانە ڕێژەی ئێجگار بەرزن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا غازی ڕوسی بەدیلی نییە، غازی شل چوار ساڵی دەوێ، قەتەر دوو ساڵی پێویستە عاز ڕەوانەی یەکێتی ئەوروپا بکات، ڕوسیا ئەم ڕاستیە باش دەزانێت بۆیە بڕیاری داوە تەنها بە ڕۆبڵ بیفرۆشێت ، ئامانجی پۆتین ئەمانەی خوارەوەیە: یەکەم : فرۆشتنی غاز بە ڕۆبڵ، واتە ناچارکردن ئەوروپا تا خواستێکی زۆریان لەسەر ڕۆبڵ هەبێ، زیادبوونی خواست لەسەر ڕۆبڵ واتە بەرزبوونەوەی نرخی ڕۆبڵ، بەمەش ڕۆبڵ لە مەترسی داڕوخانی بەهاکەی دەپارێزێت دووەم: لەپێناو کڕینی غاز ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیاکانی بواری وزە لە ئەوروپا ناچار ئەبن مامەڵە ڵەگەڵ بانکی ناوەندی ڕوسیابکەن،ئەمەش شکاندنی یەکێک لە قورسترین ئەو سزایانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانێتی کە بەسەر ڕوسیادا سەپاندویانە سێیەم: ڕوسیا خوازیاری ئەوەیە ئەم بڕیارەی بکات بە مۆدێل کە وڵاتە بەهێزەکان بازرگانی دەرەکیان بە دراوی نیشتیمانی ئەنجام بدەن، بەتایبەت بۆ وڵاتیکی وەک چین زۆر دەمێکە چاوی لەوەیە دراوی وڵاتەکەی بکات بە بەدیلی دۆلاری ئەمریکی بۆ بازرگانی دەرەکی چوارەم: ئەگەر ئەمە ببێت بە مۆدێلێک چین ،بەریتانیا و هەندێک ئابووری بەهێز دوبارەی بکەنەوە، بەدڵنیاییەوە زیانێکی گەورە بە پێگەی جیهانی دۆلار و ئابووری ئەمریکا دەکەوێت، کەوتنی پێگەی دۆلار دەستپێکی سەردەمێکی تازە دەبێت لە پەیوەندییە ئابووییە جیهانییەکاندا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج شێخ ره‌زای شاعیر ده‌فه‌رموێت : له بیرم دێ سوله‌یمانی كه دار و لمولكی بابان بوو نه‌مه‌حكومی عه‌جه‌م نه‌سوخره كێشی ئالی عوسمان بوو له به‌ر قاپی سه‌را سه‌فیان ده‌به‌ست شێخ و مه‌لاو زاهید مه‌تافی كه‌عبه بۆ ئه‌ربابی حاجه‌ت گردی سه‌یوان بوو تا ده‌ڵێت : درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه ،ئه‌و ده‌مه ، ئه‌و عه‌سره، ئه‌و رۆژه ئێستا له‌و سلێمانیه حه‌یاته ، له شاره حه‌یاته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه ، درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه ، ئه‌و ده‌مه ، ئه‌و عه‌سره، ئه‌و رۆژه . ئێستا له بری سه‌فبه‌ستنی به‌رقاپی سه‌را ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین ، خانه‌نشینی ماندوو ، هاونیشتمانی خانوه قوڕه‌كان له‌به‌رده‌م بانكه‌كان سه‌فی مردنیان به‌ستوه‌و ئه‌ندامی باڵای حزبیش خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلاره و هێشتا ده‌ڵێت " هل من مزید" . سلێمانی نه ده‌ڵێی به‌ڵقیسه ، نه‌كه‌س به‌ڵقیسی له بیره ، سه‌یوانیش ئه‌و سه‌یوانه‌ی جاران نیه. سلێمانی تابانكی تیا نه‌بوو خاوه‌نی باشتری هه‌بوو ، له‌و رۆژه‌وه‌ی بانكی تیایه كه‌س خۆی به خاوه‌نی نازانێ و كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌یه‌كیش نیه تا به ساڵاچوان به گیرفانی پڕه‌وه بنێرێته‌وه ماڵه‌وه . ئه‌م فره كوێخاییه ، خه‌ریكه ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م زۆنه له بن دێنێت و به هه‌ركه‌سیش ده‌ڵێن پشتی چاوت برۆیه له بری مه‌تافی كه‌عبه‌ی گردی سه‌یوان شوێنێكی تر ده‌داته چاوو له‌و دوره‌وه ده‌ورو خولی كابه‌ی دیكه ده‌دات و ها مانا ئیتر كه‌س بۆی نیه پێم بڵێت پشتی چاوت برۆیه رۆمی ئه‌وه‌نده شومه له شه‌خسیش ده‌دا زه‌ره‌ر به‌ڵام خۆ ئێستا شار به ده‌ست رۆمیه‌وه نیه ، ئه‌وه كاتێ مه‌سعود محه‌مه‌دی بیركه‌ره‌وه‌ی كورد گوتی بۆ بیست ساڵ ئه‌م هه‌رێمه بده‌نه دووكۆمپانیای نه‌رویجی و ده‌نیماركی بابایه‌ك نه‌بوو بڵێ هه‌ر بۆئه‌وه‌ی مه‌حكومه عه‌جه‌م و سوخره كێشی ئالی عوسمان نه‌بین ، هیزه له رێی خوا به قسه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده زمان ساز‌و نه‌ته‌وه سازه بكه‌ن . كه‌س نیه بپرسێت سلێمانی بۆ پاره‌ی نیه ، یان زمانی پرسیار تۆقیوه‌و هه‌تره‌شی چووه ، چ وێرانه‌یه‌كه له بری داوای خزمه‌تگوزاری و جاده‌و بان و قوتابخانه‌ی مۆدێرن و نه‌خۆشخانه‌و پرد‌و میترۆ‌و تونێڵ ، له بری داوای ژیار‌و شارستانیه‌ت و شكۆ‌و بوون ، له بری داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ده‌شت و ده‌ری كورده‌واری هه‌موو داوا‌و هاوارێك بووبێته داوای موچه‌و موچه‌ش له قوڕگی شێرا بێت . خۆشویستنی سلێمانی ، خۆشویستنی به ساڵاچووان و خانه‌نشینان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو قسه خۆش و شاعیر‌و شێت و گه‌ڕه‌ك و كوچه‌و كۆڵان و چایخانه‌و بونه‌كه‌یه‌تی ، ده‌نا خۆشویستن به ده‌م جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی دیكه نیه . گه‌نجێك له ناو شاری سلێمانیدا پێی وتم نه‌ك گه‌نجی قارون ئاماده‌م هه‌موو شار‌و كورد بوونه‌كه‌شم به یه‌ك ده‌به ئاوی سه‌تدیناری ته‌زویر بده‌م ، منیش نه‌متوانی هیچ بڵێم .
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق دوای بەهێزبونی خێرای هەمەلایەنەی چین و زیندوبونەوەی ورچە سپیەکەی ڕوس جارێکی تر گۆڕینی ڕەسمی هێزە گەورەکانی دنیا لە تاک جەمسەریەوە بۆ فرە جەمسەری و پاشەکشەی ناتۆ و ئەمریکا و تێک چونی بازاڕی ئابوری جیهان دادەڕێژرێتەوە ، هیچ دۆسیەو وڵات و جوگرافیا و دەستەڵاتێک لە دەرەوەی کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانە نین و دەکەونە سەر نەخشەی بەشێک لەم ململانێیانە ، خۆ ئەگەر بازنەکە بچوک بکەینەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوا لە کورترین پێناسەدا لە هەردو جوگرافیاکەدا هێزێک نیە خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی خۆی بێ ، هەرێمی دوو زۆن کارتی دەستی وڵاتانی زل هێزی ناوچەییە و لەوێوە نەخشەی دابەشکاری دەستەڵاتەکان دیاری دەکرێ ، لە عێراقیش وڵاتانی ناوچە بە ڕێککەوتنیان لەسەر وڵاتانی بچوکتر کارت بە کارتی پێ دەکەن ، ئێستە جەمسەری ئێران و ڕوس و چین باڵادەستن و شەڕێکی هەمەچەشنی فرە سەر هەیە کە جوگرافیاکەی ئۆکراینایە ، کاتێک ڕوس شەڕی وزە دەکات و تورکیاش بە ناچاری دەچێتەوە سەر هێڵی ڕوسی ( پێویستی بە غازی ڕوسی و ئێرانی هەیە ) ئەوا کوردستانیش ( زۆنی زەرد) دەبێتە بەشێک لە سیاسەتی تورکیا و لەوێوە ئاراستە دەکرێ ، هەرێم لە نێوان ئێران و تورکیادا بۆ ئێران جێهێڵراوە لەبەرامبەر سوریادا ، واتا هەرێم هەر کات بیەوێ بەرژەوەندیەکانی ئێران تێپەڕێنێ ئێران بچوکی دەکاتەوە بێ ئەوەی تورک هیچ بڵێ چونکە ئێرانیش بۆ سوریا و کاردانەوەی تورک هیچ ناڵێ ، واتا دابەشکاریەکە بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژیە و پۆست و سنور و ئابوری و جوگرافیا بەش کراوە ، سەرۆکی هەرێم لە بەرامبەر سەرۆکی عێراقدایە تا پارتی سەرۆکی هەرێم نەدا بە یەکێتی ئێران ناهێڵێ سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێ و تورکیش هیچ ناڵێ چونکە وا ڕێککەوتون ، خۆ ئەگەر هەرێم بیەوێ وەک دەرفەتێکی جەنگ غاز بنێرێ ئەوا دەکرێ کورتهێنانی غازی تورکی بە ڕەزامەندی ڕوس و ئێران پڕ بکاتەوە بەڵام بیەوێ کورتهێنانی غازی ئەوروپی پڕبکاتەوە ، ئەوا وەک ڕیفراندۆمەکە و غەزەبی نەوتەکە جارێکی تر هەرێم دەکەوێتە بەردەم هەڵەیەکی تری قورس (وەک بینمان سعودیە هەمان هەڵەی کرد‌و حوسیەکان ئارامکۆیان وێران کرد) ، هەرێم دەبێ بزانێ چۆن مامەڵەی سیاسی لە نێوان جەمسەرەکاندا دەکات ، دەبێ بە ئاراستەی پێچەوانەی ڕوس و ئێران سیاسەت نەکات ئەو کات دەچێتە سەر بلۆکی ناتۆ و ناتۆش لە پاشەکشەدایە وەک لە ئۆکراینا بینیمان ، بەڵام تورک سەرەڕای ئەندامی ناتۆ هێشتا دەڵێ ناهێڵین هەمو پردی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ڕوس بپچڕێ ، هەر بۆیە هەردو زۆنەکە و عێراقیش لەژێر هەیمەنەی ڕوس و ئێراندایە هەر کوتلە و هێزێک پێچەوانەی ئەمە یاری بکات هەمان چارەنوسی زلینیسکی دەبێت و ناتۆ و ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکیان نابێت ، لە عێراقیش ئەگەر چی سونە هاتوتە پێش بەڵام هەر دەبێت لە ژێر هەیمەنەی ئێران و ڕوسدا بێ و تورکیش بۆ ئەوەی کاریگەری لە سوریا هەبێ گڵۆپی سەوزی بۆ ئێران و ڕوس هەڵکردوە ، عێراق تا ئێستاش لەژێرحکومی تەوافقدایە و ڕێکەوتنی ناوچەیی لەسەرە بە گڵۆپی سەوزی جیهانیەوە ، بۆیە بە پێی ئەمری واقع حکومی زۆرینەی نیشتمانی بۆ عێراق جگە لە خەونی کیسەڵ هیچی تر ناکات ،چونکە دابەشکاریەکە(پەرلەمان بۆ سونە ، سەرۆک کۆمار بۆ کورد ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعە و ...هتد) ڕێکەوتنی گشتی لەسەرە ، بە خاڵبەندی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک سەپاندندایە: ١-هەرێم کاتێک دەتوانێ غاز بفرۆشێ کە ڕەزامەندی ڕوس و ئێرانی لەسەر بێت. ٢-هەرێم دەبێ بزانی تورکیا هەرێم بە عێراقیشەوە کارت بە کارتی پێ کردوە لەگەڵ سوریا و وە سوریا گرنگترە بوێ و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران مامەڵە لەگەڵ زۆنی زەرددا دەکات. ٣-پارتی گەر بیەوێ چی لە کوردستان و چی لە عێراق هەژمونی خۆی زاڵ بکات ئەوا بڕینی هێڵی سوری ڕێککەوتنی ستراتیژیە کە هی تورکیا و ئێرانە ، ئەوا ناتوانێ یەکێتی تێپەڕێنێ . ٢-لە عێراق شیعەکان هەمویان سەر بە ئێرانن و دابەش بون بەسەر هێزی نەرم و ڕەقدا ، ئێران زۆر کات یاری بەم هێزانە دەکات لە بەرامبەر نەیارەکانی دواجار هەر دەبێ ڕێکبکەون. ٤-هێزە سونیەکان پشکی خۆیان دەبێ بەڵام هەر دەبێ لە ژێر هەژمونی ئێران‌دا بن ، وەک چۆن عەلەویەکانی سوریا لەگەڵ تورک کێشەیان نیە. دواجار هەمو یاریەکان لە دەرەوەڕا دێت و چەند دژ بن چەند ناکۆک بن دەبێت لەسەر مەبدەئی تەوافق ڕێک بکەون و دابەشکاریەکە دەست پێ بکات ، هەر کات چی پارتی و چی سەدریەکان هەندێ سەرکێشی وەک ڕیفراندۆم و زۆرینەی نیشتمانی بکەن(ئەگەر بۆ عێراق و هەرێم باشیش بێ) بەڵام دواجار هەر دەبێ بچنەوە سەر ڕێکەوتنە دەرەکیەکان . شتێک نیە لە عێراقدا خاوەنی ئیرادەی عێراقی بێ و هەمو هێزەکان دروشمەکانیشیان نیشتمانی عێراقە و لەسەر شاشەکەش لا غەربی و لا شەرقی ئیمارتیە و ئەوانی تریش یان تورکین یان ئێرانین.
د. به‌ختیار ئه‌مین لەکاتی دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ۳ ساڵ پێش ئێستا، نەخشەڕێگایەکم لەگەڵ تیمێکی پرۆفیشناڵ و ئەکادیمی لە بەریتانیا ئامادەکرد لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و پێداویستییەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و پێشکەشی تیمی حکومەتمان کرد. بیرمە ۲ خاڵی کارنامەی چاکسازیەکانی ئەو کابینەیە؛ ١. پاكردنه‌وه و یه‌كخستن و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ئه‌لیكترۆنی یان هەژماری بانکیەوە. ٢. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات له (فه‌رمانگه‌كان) و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاتێكی زۆر بۆ هه‌ریه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتی. كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی سه‌ردانی هاووڵاتی بۆ فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان. هاوکات دوای ٣ ساڵ ( هەروەکو لە بەرواری بەرگی نەخشەڕێگاکەدا دیارە لە وێنەی١) ، نەک تەنها هیچ یەک لەم کارنامانە جێبەجێ نەکران، بەڵکو هەندێ بڕیاری نا پرۆفیشناڵانە دران کە بونە هۆی بارگرانی زیاتر بۆسەر شانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەوانە (بە ئەلیکترۆنی تێچونی وەرەقەی دادنوسەکان لە ٥ هەزارەوە بۆ ٢٥ هەزار، تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بۆ ١٠٠ دۆلار، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، زیادکردنی باج و ....... هتد). لەکاتێکدا یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی کەمکردنەوەی کات و تێچوە بەڕێژەی لەسەدا پەنجا زیاتر نەک بەپێچەوانەکەیەوە. شەرمە لەسەدەی ٢١ دابین کە بەسەدەی شۆڕشی ئەلیکترۆنی ناودەبرێت، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا کۆچی دوای بکات یان بۆ مامەڵەی پرۆسەیەکی حکومەت سەردانی هەولێر بکات و دوای ٣ جار لە بینی بەڕێوبەری وەزارەتێک، وە دوای ساڵ و نیوێک کارەکەی بۆ ئەنجام بدرێت (نمونەی هەردوو کەیسکە چەندین کەیسی دیکە لەبەردەستن). لە کاتێکدا لە زۆر ووڵاتی دنیا (تەنانەت لە ئێران و تورکیا و ئیماراتیش) موچە دەچێتە سەر هەژماری بانکی هاووڵاتی لەڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا بەبێ هیچ دواکەوتنێک. بگرە فەرمانبەر نەک پێویست ناکات سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی موچەکەی، بەڵکو دەشتوانێت لەڕێگای مۆبایل ئەپڵیکەیشنی بانکەکەیەوە (ئاگاداری هاتنی موچەکەی بێت، پارەی پسوڵەی کارەبا، ئاو....هتد بدات). تەنانەت نەک پێویست ناکات کە کارتی بانکەی لەگەڵ خۆی هەڵبگریت، بگرە دەتوانێت لەڕێگای مۆبایلەکەیەوە یان کاتژمێرە زیرەکەیەوە (بەنمونە Apple watch) پارەی هەرشتێک بدات کەلە بازاڕ دەیکڕیت. بەراورد بە کوردستان ، لە کۆی ۱۹٦ ووڵات دەتوانم بڵێم تەنها لەکوردستان بەم شێوازە تەقلیدیە موچە دابەش دەکرێت. کە چەند بانکێک (من بەدوکانی ئاڵوگۆڕی دراو /حەوڵە ناویان دەبەم) هەڵدەستن بە گواستنەوەی موچە لە حکومەتەوە بۆ فەرمانگەکان. لەکاتێکدا ئەمە خراپترین و خاوترین شێوازی پرۆسەی دابەشکردنی موچەیە کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت. نمونەیەکی دیکەی حکومەتی ئەلیکترۆنی، بیهێنە پێش چاوی خۆت من کە هاووڵاتیەکی لەدایکبوی کوردستانم، دەتوانم بە بێی سەردانکردنی هیچ فەرمانگەیەک یان ناردنی هیچ ناسنامەیەک، فۆری دەرکردنی پاسپۆرتی منداڵەکەم لەماڵەکەی خۆمەوە پێشکەش بکەم، وە منداڵەکەم بتوانێت لەماوەی تەنها 2 هەفتەدا ببێت بەخاوەنی باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتی دنیا. ئەمانە و چەندین نمونەی دیکەی حکومەتی ئەلیکترۆنی سەرکەوتو کە دەرفەرت نیە لەم نوسینەدا ئاماژەیان پێ بکەم. دبینین دوای ٣ ساڵ، مەسرور بارزانی یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتنی دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتی ئیمارات واژۆ کرد (س.کوردستان ٢٤)، لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە، کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان. لە کۆتایدا ئەوەی کە گرنکە من وەکو ئەکادیمستێک و پسپۆرێکی تەکنەلۆجیا ئاماژەی پێبکەم ئەویش ئەوەیە ئێمە وەکو کورد پێویستمان بەحکومەتی ئیمارات نیە تاوەکو هاوکاری یان ڕێنمایمان بکات بۆ جێبەجێکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی، لەبەرامبەردا ملیۆنان دۆلار لەسامانی نیشتیمانی هەرێمەکەمان بەهەدەربدەین و چەند کۆمپانیایەکی ئەو ووڵاتە سودمەندی سەرەکی بن لێی. لە کاتێکدا ئەوان خۆیان بە هەزاران شارەزای بواری ئایتی و تەکنەلۆجیایان لەهەریەک لە ووڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، هندستان،...هتد) هێناوە تاوەکو هاوکاریان بکەن و حکومەتێکی ئەلیکترۆنی بەهێز دروست بکەن. لە ئێستادا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە هیچ کارێکی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی ئەستەم نیە بە پشت بەستن بە شارەازایانی خۆمان ئەگەری نیەتی جێبەجێکردن هەبێت. هەروەها لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە نابێت زانیاری ئەلیکترۆنی هاووڵاتی و حکومەت بخرێتە ژێر دەستی حزبێكی ناوخۆ، یان ووڵاتێکی دیکەوە یان کۆمپانیایەکی دەرەکیەوە. قسەیەک هەیە لەسەر ئاسایشی ئینتەرنیێت، دەوترێت ئەوەی سیستمە ئەلیکترۆنیەکانی دنیا دروست دەکات دەشزانێت لەدەرگای پشتەوە داخڵی سیستمی ئەلیکترۆنی ووڵاتێک یان کۆمپانیایەکی دیکە بێت. بۆیە لەبیرمان نەچێت گەورەترین مەترسی ئاسایشی نیشتیمانی لە ئێستادا هەڕەشەی سایبەر سوکیوریتیە (Cyber Security)، بەنمونە ئەوانەی هاوکاری یۆکرانیا دەکەن لە جەنگی نێوان ڕوسیا و یۆکرانیا، ڕوسیا هێرشێکی زۆر مەترسی سایبەری بەرامبەریان دەست پێکردوە و کارگەشتۆتە ئەوەی کە هاککەرە ڕوسیەکان بتوانن ببنە مەترسی بۆ سەر سیستیمی ئەلیکترۆنی نەوەوی چەند ووڵاتێک. ئەمەش کورتەیەکە لە پێشەکی ئەو نەخشە ڕێگایەی کە من ٣ ساڵ پێش ئێستا پێشکەشی تیمی حکومەتی هەرێمم کرد: پێشەکی به‌پێی ڕاپۆرتی ٢٠١٨ ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومڕانی سه‌ده‌ی ٢١، دابینكردنی پێداویسته خۆشگوزه‌رانیه‌كانی مرۆڤه كه به (welfare) ناسراوه له بواره‌كانی: ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، داهات، خزمەتگوزاریە ئەلیکترۆنیەکان ..هتد (سه‌رچاوه-١). ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتوه خێرایه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه، ووڵاتان له هه‌وڵی كێبڕكێی بەدەستهێنانی ناوبانگی باشترین خزمه‌تگوزه‌رانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنین (سەرچاوە-٢: بڕوانە online index- ڕانکی باشترین حکومەتی ئەلیکترۆنی ووڵاتان). له‌وانه ووڵاتانی (دانیمارك، ئوستوڕالیا، كۆریا، به‌ریتانیا، سووید، فینلاند، سه‌نگافور...هتد كه‌ژماره‌یان پتری له ١٠٠ ووڵاتن). سیستمی ته‌قلیدی و كۆن ( نمونه‌ی سیستمی به‌ڕێوبردنی كاروباری هاووڵاتیان له كوردستان) له زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیادا به‌سه‌ر چوون و كۆتاییان پێ هاتووه. بۆیه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی مێژووییه كه كاروباره‌كانی فه‌رمانگه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌لیكترۆنی و دیجیته‌ڵایز بكرێن. به‌داخه‌وه ساڵانێكی زۆره هاووڵاتیانی كوردستان ماندووی ده‌ستی جه‌نگ و كێشه‌ی ئابوری و سیاسین ، بۆ یه ناكرێت چیرتر ئاوڕێك له پێداویستیه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان نه‌درێته‌وه. گرنگی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌یه كه به دیدێكی ڕه‌خنه گرانه كه‌لێنه‌كانیی چاره‌سه‌ركردنی كاروباری هاووڵاتیان له دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌ستنشان بكه‌ین و وه له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌خشه ڕێگای به ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته ڕوو. لەکاتێکدا بە ئه‌لیكترۆنیكردنی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و سیستمی فه‌رمانگه حكومیه‌كان كارێكی زۆر قورس نیه، به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوانی ووڵاتێكی وه‌كو چین یان هندستان كه توانیویانه داتای پتر له ١ بلیۆن هاووڵاتی خۆیان به ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن و ڕۆژانه له دامه‌زراوه‌كانیاندا به‌كاری بهێنن. حکومەتی ئەلیکترۆنی (e-Government): به‌پێێ سه‌رچاوه‌ی جیۆنگ (٢٠٠٧)، حکومەتی ئه‌لیكترۆنی بریتیه له كۆمه‌ڵه كردارێكی دیجیتاڵی له ڕێگای به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مه‌وه ( سۆفتوێر و هاردوێر). حکومه‌تی ئه‌لیكترۆنی دەکرێت لە چەند پایەکی پەیوەندی پێکبهێندرێت لەنێوان حکومەت بۆ حکوومەت(government to government).، حکومەت بۆ کەرتی تایبت (government to business)، حکومەت بۆ هاووڵاتی(government to citizen) ...هتد ده‌ستكه‌وته‌كانی پرۆسه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی: ١. نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ، هاوكایكردن له پاكردنه‌وه و یه‌كخستن و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ئه‌لیكترۆنی . ٢. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات له (فه‌رمانگه‌كان) و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاتێكی زۆر بۆ هه‌ریه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتی. كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی سه‌ردانی هاووڵاتی بۆ فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان. ٣. دروستكردنی لینكی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆی نێوان هاووڵاتی به فه‌رمانگه‌كان یان دامه‌زراوه حكومیه‌كانه‌وه له ڕێگای یه‌كێك له خزمه‌تگوزاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌كو( وێبسایت ، ئه‌پڵیكه‌یشن و ئیمه‌ڵ-نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی، كورته نامه...هتد). ٤. كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنی تۆماری نیشتیمانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانیان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت (تۆماری كه‌سی بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك) له ڕێگای بایۆمه‌تریك، فۆتۆی ڕوخسار face identification ...هتد له ژێر ناوی بانكی تۆماری حكومه‌ت -krg Data.gov ٥. چاودێری كردنی پرۆسه و كاره‌كانی حكومه‌ت له ڕێگای دیزاینكردنی سیستمێكی به‌توانای ئه‌لیكترۆنی زیره‌كه‌وه- كه په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی هه‌موو كرداره‌كانی تێدا تۆماربكرێت (بۆ به‌رگریكردن له خراپ به‌كارهێنانی سیستمه‌كه). وه په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی سیستمی چاودێری میكانیزمه‌كانی پشكنینی نێو فه‌رمانگه‌كان، چاودێركردنی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ر، دڵنیا بوون له كواڵیتی خزمه‌تگوزاریه‌كان و كاروباره‌كانی هاووڵاتی . ٦ باشتركردنی ئاستی ئابوری و بازرگانی (ئاسانكردن له پێدانی پاره به ڕاسته‌وخۆ)، ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری له وه‌زاره‌ته‌كان بۆنمونه (كارمه‌ندی ئایتی ، كارمه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆسته ئه‌لیكترۆنیه‌كان (ئیمه‌ڵ)، كارمه‌ندی پرۆگرامه‌كان، كارمه‌ندی چاككردنه‌وه و ڕێكخستنی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان....هتد) . ٧. نه‌هێشتن و كۆنتڕۆڵكردنی دياردەی دەستێوەردان (واسیته) لە كاروباری هاووڵاتیاندا. دروستكردنی پۆرتاڵی هه‌لی كاری یه‌كسان ( بانگه‌ی هه‌لی كار و پێشكه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن به ئۆنلاین). ٨. گه‌یاندنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت به هاوڵاتیانی بیانی له گه‌ڵ پێدانی زانیاری ئه‌لیكترۆنی به گه‌شتیاران (وه‌گرتنی ڤیزا، یاساكانی كار له كوردستان، پێداویستیه‌كانی نیشته‌جێبوون، شوێنه گه‌شتیاریه‌كان، ڕێنمایی سه‌فه‌ر، ته‌ندروستی..هتد). ٩. سیستیمی ئه‌لیكتریۆنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌كرێت (سه‌رجه‌م تۆماری تاوانباران به وێنه‌كانیانه‌وه له داتابه‌یسێكی نیشتیمانی) كۆبكرێته‌وه و له‌كاتی پێویستدا به ڕاسته‌خۆ پۆلیس و ئاسیش له ( زاخۆ بۆ خانه‌قین ) بتوانن زانیاری تیادا تۆمار بكه‌ن یان لێ به‌ده‌ستبهێنن. ١٠. ئاسانكاری له به‌ڕێوبردنی كاروباری كۆمپانیاكان و به ئه‌لیكترۆنكردنی پرۆسه‌ی تۆماری كۆمپانیا و پشه‌وه‌ران ، و ناوه‌نده بازرگانیه‌كان . ١١. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ببێت به ئه‌ندام له تۆڕی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه (OSI Online Service Index) ناسراوه ( بڕوانه سه‌رچاوه ٣). ئه‌مه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزرای ئه‌لیكترۆنی بۆ كاروباری هاووڵاتیان و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. سه‌رچاوه‌كان راپۆرتی ره‌سمی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی ووڵاتان ، ئاماده‌كراوه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان https://publicadministration.un.org/egovkb/Portals/egovkb/Documents/un/2018-Survey/E-Government%20Survey%202018_FINAL%20for%20web.pdf Jeong Chun Hai (2007). Fundamental of Development Administration. Selangor: Scholar Press. ISBN 978-967-5-04508-0 https://publicadministration.un.org/egovkb/Data-Center https://tcdata360.worldbank.org/indicators/entrp.govt.idx?country=BRA&indicator=3451&viz=line_chart&years=2012,2016 https://www.bioid.com/identity-proofing-photoverify/ https://www.awene.com/article?no=3630&auther=92 https://www.radionawa.com/Ku/photo-detail.aspx?jimare=18067 https://gov.krd/the-governments-mission/reforms/
چیا عەباس لەم سەردەمەدا خەونەکانی هاوڵاتیان گەر نەمابن بێگومان کاڵبونەتەوە، کاتێک مرۆڤ پێشوەخت بزانێت ئەوانەی رودەدەن و چۆن دەبن مەینەتی وخەمەکانی نارەوێننەوە ئیترخەونەکانی بە ئاسۆی ئۆمێد و چاوەروانیەکان نامۆ دەبن. هاوڵاتی لەم دۆخەدا و لە غیابی بەرەیەکی ئۆپزسیۆنی تۆکمەی رەسەن نازانێت بەچی و لە کوێەوە دەست پێ‌بکات، تیرەکانی ناخی بریندار و تورە و هەڵچو ئاراستەی کێ و چی بکات، بە چ مەنتیق و شێوازێک مامەڵە لە گەڵ مێژویەک بکات کە گۆشی کردوە، وانەکانی یاخیبونی فێرکردوە، ناخ و هەناوی بە خۆشەویستی خاک و نەتەوە ئومێدبەخش و رەنگین کردون، چۆن سەدان هەزار رۆلە ژیانیان بەو یاخیبون و خۆشەویستیە بەخشی، لەو مێژوەشدا بە توندی دەستی بە پرشنگی گزنگەکانی هیوا و ئاوات وخەونە جوانەکانەوە گرتبو. کاتێک ئەو بەشەی مێژومان تێپەراند و ئاسۆی خەونەکان رۆشن دەبون و قۆناغێکی نوێ هات، کتوپر لێوان لێو کرا بە بێئومێدی و ستەم و چاوچنۆکی و خۆپەرستی و گەندەڵی و بێ ئەمەکی و درۆ و دەلەسە. سەیرە لە ساتێکی هەستیاری وەرچەرخاندندا هەمان مرۆڤ ببێتە ئاوێنەی دو چیرۆکی زۆر نامۆ و جیاواز و دژ بە یەکتر، لە بەرگریکەر و پارێزەری خاک و نەتەوە و ماڵ و موڵک و شەرەف ببێتە خۆپەرست و تاڵانکەر و پەلاماردەر، لە جەنگاوەر بۆ ئازادی و مافەکان ببێتە ستەمکار و پێشێلکەری یاسا و رێساکانی ئەرز و ئاسمان، لە سیمبۆڵی شانازی و سەربەرزیەوە ببێتە مایەی شەرمەزاری و عەیبە. ئەوەی مایەی سەرسورمان و هەڵوەستەکردنە لە سایەی لادانی نەوەی دێرین و کۆیلایەتی حزبی" دیموکراسی و شارستانی دەستەمۆکراو" بۆشاییەکی سیاسی خەسێنەر سەریهەڵدا، لەو بۆشاییەدا بەشێک لە نوێکان بە هزری سیاسی و مێژویی ناجێگیرەوە وەک قارچکی بەهاران هەڵتۆقین، خۆیان وەک سرینەوەری مێژو و هیوای ئایندە عەرزدەکرد و دەیکەن، خۆشیان خزاندە نێو جومگەکانی حزب و دەسەڵات و گۆرەپانەکانی بازرگانی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەوە، لاف و گەزافی کوردایەتی بە ژمارەکان و دەستەواژەکانی دیموکراسی وعێراقچیەتی ( وەک دایکی چارەی قەیرانەکان) و ژێربەژێریش بە ختوکەدانی دەسەڵات بە قوربانیانی دەسەڵاتەکە دەفرۆشنەوە. بێگومان نەوە نوێکان ئایندەی نیئشتمان و نەتەوەن، بەڵام ناشێت هەڵوەستەی جدی و ورد لە زەمینەی مێژویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بەشە چەواشەکاری ئەم هەڵتۆقاوانە نەکرێت. لەم نوسینەدا راشکاوانە باسی نەوەی نوێ دەکەم، ئاراستەیەکی سیاسی تەم و مژاوی ناجێگیر و پۆپۆلیست و ناسنامەی رێکخراوەیی نەزانراو دەخوێنرێتەوە، بە قسە و دروشمیش هەزار بەهار دەهێننە سەر چٶکان. بۆ خۆم و هاورێکانم لە رەوتی ئایندەی نیشتمان چەند جارێک دانیشتن و قسە و باسمان لە گەڵ سەرکردەی ئەم بزوتنەوەیە کردوە، ئاڵوگۆری بۆچون و چاوەروانیەکانمان کردوە، هیچکات نەگەیشتونەیتە ئاکامی کۆنکرێتی هاوبەش، پرسەکان لە تەم و لێڵیدا گیرسابونەوە. پاش دابەشکردنی بەنزینی هەرزان و پینە و پەرۆکردنی رێگا و بان و پرد، کە هیچیان چارەی بنەرەتی کێشەکان نین و وەک ئارایشتەکردنێکی سیاسی کاتی هەمە لایەنە بەرچاو کەوتن، پرسیارمان دەربارەی هاندەر و مەبەستەکانی پشت ئەم کردارە پۆپۆلیستە ناو بەناوانە لا دروستبو. بۆ خۆم بەرپرسی ئەم نەوەیەم لە رێگای کاک نەوشیروان ەوە ناسیوە، تایبەت لە مەجلیسەکانی رۆژانی هەینی کاک نەوشیروان، کە بۆ زۆر کەس کراوە بون. کاک نەوشیروان بە گەڵێک هۆکارەوە بایەخی بەو کاراکتەرە دەدا و لە مەجلیسەکانیدا پێگەی تایبەتی پێدەبەخشی. جارێک کە بەتەنها بوین لە کاک نەوشیروانم پرسی پێم ناڵێیت بۆ وا بایەخی تایبەت بە شاسوار دەدەیت لە کاتێکدا لە چەندین مەجلیسەکانی تۆدا گوێم لە یەک قسە و باسی نەبوە، لە وەڵامدا گوتی چونکە ئەو نەتقی زۆر کەمە. ئەوسات لەم مەتەڵە تێنەگەیشتم و پێشم جوان نەبو پرسیاری زیاتری لێ بکەم، بەڵام هەر خولیای وەڵامی ئەو پرسیارە بوم. چەند مانگێک پێش وەفاتی کاک نەوشیروان لە لەندەن لای بوم، رۆژانە لە گەڵیدا شەن و کەوی مێژ و روداەکانمان دەکرد، تایبەت بەوردی باسی نەوە نوێکانی ناو گۆڕانی دەکرد و چۆن هەندێکیان سپڵە و بێ کەڵک دەرچون، لەو ساتانەدا بە فرسەتم زانی پرسیارە دێرینەکەی ساڵانی پێشوتری لێ بکەمەوە، لە وەڵامدا ئەمجارە بە تۆنێکی یەکلاکەرەو گوتی: واز لە شاسوار بهێنن ئەو زاتە هاریکاری باشی گۆڕانی کردوە، برۆ لە هاورێکەت ...... بپرسە بزانە چی بۆ ئێمە کردوە! لێرەدا وەستام و کۆتاییم بە باسکردنی ئەو بابەتە هێنا، تێگەیشتم لە رۆژانی تەنگانەدا شاسواری جاران یارمەتی گۆڕانی داوە، باشتر بڵیم بۆ خاتری کاک نەوشیروان ئەوەی کردوە، چونکە رێزێکی تایبەتی زۆری بۆ هەبو. دوای وەفاتی کاک نەوشیروان و لەرزۆکی و لاوازی سەرکردایەتی گۆڕان شاسوار هەڵەکەی قۆستەوە و ئەو متمانەیەی لای چەن هەڵسوراوێکی گۆڕان هەڵچنیبو کردیە سەرمایەی بنەرەتی بۆ بزوتنەوەکەی و بەو مەبەستەی نەوەی نوێ ببێتە جێگرەوەی گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن. دەیان هەڵسوراوی گۆڕانی بەلای خۆیدا برد و دەزگا راگەیاندنە زەبەلاحەکەشی خستە خزمەتی ئەو پرۆسەیەوە. لە واقیعدا ئەمریکا و بەریتانیا لە شێوازی ئۆپزسیۆنکردنی گۆڕان، تایبەت کاک نەوشیروان، دڵگران بون، چونکە مەترسیان لە ئەگەری تەقینەوەی دۆخی هەرێم هەبو بە هاندانی گۆڕان کە لە رودانیدا سەرتاپای ستراتیژی ئەمریکای لە عێراق ( پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری عێراق) تێکدەدا. نهێنی نیە کە کاک نەوشیروان پەیوەندیەکی گرژی لە گەڵ نوێنەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و کوردستان هەبو، تایبەت لە گەڵ باڵێۆزی ئەمریکا لە بەغدا و برێت مکگۆرکی نوێنەری ئەو وڵاتە بۆ پرسی شەری داعش. دوای وەفاتی کاک نەوشیروان ئەمریکا هەوڵێکی جدی دا روخسارێکی گەنجی نوێ جڵەوی بزوتنەوەی گۆڕان بگرێتە دەست، بەڵام سەرکردە موخەزرەمەکانی گۆران و چەند بەرپرسێکی هێزەکانی تریش بەرامبەر بەو هەوڵە وەستانەوە، بۆیە فۆکەسی سەرەکی خرایە سەر شاسوار عبدالواحد کە پەیوەندی لە گەڵ چەند کەسایەتیەکی سیاسی ئەمریکا هەبو و ژێربەژێر پشتیوانیان دەکرد، پارتیش بەم هەوڵانە نیگەران نەبو چونکە بونی هێزێکی ئۆپزسیۆنی پۆپیلیست و نزیک لە ئەمریکا و بێ رەگ و ریشەی توند و تۆکمەی سیاسی مێژویی لە قازانجیدا دەبێت. دوای دوا هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق سەلمێندرا شاسوار عبدالواحدی ئەم سەردەمە سەرکەوتوانە پێگەی بزوتنەوەکەی بەهێزتر و کاریگەرتر کردوە و شایستەی دەستخۆشیکردن بو، بۆ زیاتر تێگەیشتن و ناسینی شاسوار و نەوە نوێکەی بەردەوام بەدوای لێدوان و کٶر و کارەکانیدا دەچوم. نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دەرفەتێک رەخسا بە تەلەفۆن تێر و تەسەل ئاڵوگۆری بۆچونەکان بکەین. پاش پیرۆزباییکردن لێی پێم گوت: کاک شاسوار لەم ساتەدا رەوتی ئایندەی نیشتمان نزمترین ئاستی چاوەروانی لە ژیانی پەرلەمانی لە کوردستان و بەغدا دەکات و لەو باوەرەشداین دەسەڵاتی بەغدا و هەرێم پێیان خۆشە ئەو نیوە چڵە دیموکراسیەی بەکاری دەهێنن بە بونی ئۆپزسیۆنی لاواز و پەرتەوازە ئارایشتە بکرێت. سەرکردەی نەوەی نوێ بەم قسانە دڵگران بو و بە دور و درێژی باسی خاڵە ئەرێنەکانی ژیانی پەرڵەمانی لە وڵات کرد، لە کۆتاییدا بە باشمان زانی رەوتی ئایندە پێشنیازی پرۆژەیەک بۆ کاری هاوبەش ئامادە بکات. لە باسکردنی ئەم تەوەرە لە ناو رەوتی ئایندەدا هاورێیەک زۆر ژیرانە و ورد گوتی با چاوەروان بین تا بزانین نەوەی نوێ لە هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار چ هەلوێستێکی دەبێت، ئەوان بەپاساوی جیاجیا کاندیدێکیان بۆ سەرۆک کۆمار ئامادەکردوە کە پێدەچیت بەم هەنگاوە هەوڵ بدەن نیسابی یاسایی تەواو بکەن. ئەو هاورێیە زۆر باش شتەکانی پێکا و رەوتی ئایندەش تێگەیشت ناکرێت دەستەکانی داغان بکرێن. لە کۆتاییدا چەند کۆڵەکەیەکی بنەرەتی هێزی نەوەی نوێن: - پارە و سەروەتی شاسوار عبدالواحد. - تۆرێکی راگەیاندنی بەهێز. - خانەوادەکەی. - پشتگیری دەرەکی و چاوپۆشینی ناوخۆیی. چاوەروان بین بزانین ئەم نەوەیە بەرەو کوێ و چی دەروات زنجیرەیەک چیرۆک لە ئێستاوە دەست پێدەکەم و هەنگاو بە هەنگاو دەگەرێمەوە بۆ رابوردوی دور و نزیک.
كەمال ڕەئوف دیداری یەكێتی لەكاتێكدایە، ڕەنگە كەس بەخیلی بەحاڵی ئەم حزبە نەبات، حزبێك نیوەی دەسەڵاتی حكومەت "بەنیوەناچڵی"و نیوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی "بەرەهایەتی" لەبندەستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەدرێژایی تەمەنی سیاسی خۆی هێندەی ئێستا، بێ ڕوئیاو بێ ئامانج نەبووەو هێندەی ئێستا ناوماڵی پەرتەوازەو جەماوەرەكەی دڵشكاو نەبووە. یەكێتی شانسی ئەوەی هەیە، تائێستا گەر نەشڵێن لەهەموو هەرێم، لەسەر ئاستی ناوچەكه نفوزی خۆی ئەڵتەرناتیڤێكی بەهێزو كاریگەری بۆ دروست نەبووە، شانسی ئەوەی هەیە، هاوتاكەی كە پارتییە، لەناوچەنفوزی یەكێتی توانای گەشەی زۆر لاوازە، هەروەها شانسی ئەوەشی هەیە بوەتە پارسەنگ‌و هاوسەنگی هێزو لەسەر ئاستی عێراق‌و هەرێمایەتی حسابێكی بەرچاوی بۆ دەكرێت، بەڵام دیارە ئەم دۆخەی ئێستا بۆی ڕەخساوە بەم ئاڵۆزیی‌و پەرتەوازیەییەوە، ناتوانێت تاسەر هەروا تێپەڕێنێت‌و هیچ زەمانەتێك نییە، كە ئەم هاوسەنگییەی تاڕادەیەك هەیە وەك خۆی بمێنێتەوە. یەكێك لەگرفتە سەرەكییەكانی یەكێتی ئەوەیە، لەژیانی سیاسی‌و حزبایەتی تەقلیدی پارتی ئەكات، ڕەنگە بۆ حزبێكی وەك پارتی كە توانای ئیداریی‌و ئەزموونی زیاترە، بۆ ناوخۆی حزبەكەیی‌و بۆ ناوچەنفوزەكەی ئەو سیاسەتە پەیڕەوبكات كە دەگونجێك لەگەڵ پەیام‌و ئاراستەو جیهانبینیەكەی، بەڵام مەرج نییە بۆ یەكێتی گونجاوبێت، دیارە چاولێكردن لەسیاسەتی پارتی، جگەلەوەی دەركەوتووە بۆ ناوچەنفوزو پێكهاتە یەكێتی گونجاو نییە، مەترسیداریشەو گەر بەتەواوەتی لەپەلوپۆشی نەخات‌و نەیكاتە هێزێكی وابەستەی حزبێكی لۆكاڵی، بەڵام لەكۆتاییدا توشی ئەو دەردەی دەكات كە پرزەو توانای لێدەبرێت تا ببێتە خاوەن دنیابییینیەكی تایبەت بەخۆیی‌و حزبێكی بەئیرادەو خاوەن قەزییەی خۆی، هەموو ئەمانەش كۆتاییەكەی بەوەدێت، ببێتە حزبێكی چاوو دەستبەستراوی بێ توانا‌و لەناو ڕووداوەكاندا ئاراستەكەی خۆی ون بكات. یەكێتی پێویستی بەدیدار نییە، ئەوەندەی پێویستی بەوەیە، دەستڕۆیشتوەكانی ڕاستگۆیانە گوێ لەدۆست‌و كادرە دڵسۆزەكانی خۆیان بگرن‌و ڕێگەیان بۆخۆشبكەن تا بوێرانە پەنجە بخەنەسەربرینەكان‌و دیاریكردنی نەخۆشییەكان بخەنە پێش چارەسەر وەرگرتن. یەكێتی پێویستی بەنۆژەنكردنەوەو پتەوكردنەوەی دامەزراوە حزبیەكانیەتی، پێویستی بەكۆتاییهاتنی دابەشكردنی پۆست‌و پلەی حزبییە بەمحاسەسەی بنەماڵەیی، پێویستی بەناوەندێتی بڕیار‌و دەزگای لێپرسینەوەو پەروەردەكردن هەیە، دیداری یەكێتی گەر دوای تەواوبوونی بەكۆمەڵێك بڕیار‌و پیشنیازی جدی‌و بوێرانە كۆتایی نەیەت، بەدڵنیاییەوە وەك دوا كۆنگرەكەی، بەپێچەوانەوە نائومێدی‌و بێ متمانەیەی بەسەركردایەتیەكەی زیاد دەكات‌و سەرئیشەیەكی تر بەسەرئێشەكانی ئەم حزبە زیاد دەكات‌و بێ متمانەیی لەناو ڕیزەكانی حزب‌و جەماوەرەكەشی زیاتر دەبێت. یەكێتی پارتێكی تازە دەركەوتوونییە، ئەزموونی ئیدارەو حوكمڕانیشی كەم نییە، ڕەنگە دوكاندارێكی سەوزە فرۆش كە ڕۆژانە لەعەلوە شت دەكڕێت، تا بازرگانێكی دیار كە لەودیو سنورە كاڵا هاوردە دەكات، تا جوتیارو خوێنكارێكی ناوەندیش ئەو ڕاستیانە بزانن، كە یەكێتیەكان لەسەر ئاستی هەرێم‌و ناوچە نفوزەكەی خۆشیان، بەشێك نین لەچارەسەر، بەپێچەوانەوە بەشێكی زۆر لەسەركردەو كەسانی باڵادەستی بەشێكی سەرەكین لەگرفتەكان‌و بۆ ئەو دۆخەی كە حزبەكەیانی تێكەوتووەو ئەوان مایەی دڵشكاندن‌و دوركەوتنەوەی جەماوەرەكەشیانن. چارەسەر مەتەڵێكی قورس نییە، پێویستی بەبیركردنەوەی زۆریش نییە، هەروەها پێویستی بەلۆژیكی كودەتا نییە، یەكێتی بەقۆناغگەلێكدا گەیشتۆتە ئەم دۆخەی ئێستا، بۆیە پێویستە بۆ چارەسەریش بەشێوەی قۆناغ بەندی كاربێت، چارەسەر بەبەیاننامەو لەڕێگەی بانگەشەو بەڵێنی ناڕاست‌و دەستبەراگرتنی جومگە هەستیارەكانی حزبەكەوە ئەنجامنادرێت، ئەوەی پێویستە سەرەتا بیكات، گۆڕانكارییە لەدامەزاوەكانیداو خۆی ڕێز لەدامەزراوەكانی بگرێت‌و ناوەندێتی بۆ حزبەكە بگێڕێتەوەو لەمەزاجی شەخسی ڕزگاری بكات، سیاسەت‌و بزنس لەیەك جیاكاتەوە، گوتارە سیاسییەكەی یەكبخات‌و بەئیرادەوە، لەسەر ئاستی دەوڵه‌تمەداری سیاسەت بكات‌و بیربكاتەوە، بەرپرسیارێتی حوكمڕانی وەك خۆی لەئەستۆ بگرێت، ناكرێت سەرباری ئەو هەموو بیناو گردو تەپۆڵكەیەی لەبەردەستیایەتی، ماوەی 30 ساڵ یەكێك لەهەستیارترین لەدامەزاروەكانی لەبینایەكی داگیركراوەی پەروەردەدا بێت. یەكێتی گەر دەتوانێت، دەستی بەرپرسەكانی لەسەر بازاڕ‌و بازرگانی كورتبكاتەوە، هانی كۆمپانیا نیشتمانییەكان بدات‌و بەپێی یاسای ڕێگەپێدراو باجیان لێوەربگرێت‌و مەرجی كوالێتی‌و پیشەیان بەسەردا بسەپێنێت نەك ببێتە شەركیان، یان ڕێگریان بۆ دروستبكات‌و گوشاریان بخاتەسەر، بەپێچەوانەوە ڕێگری بكات‌و سزای ئەو بەرپرسانەبدات كە موڵك‌و زەوی زۆر‌و گرانبەها لەسەرخۆیان‌و كەسوكاریان تاپۆكردوەو قۆرخكاریان لەبازاڕكردووە، ڕێگری بكات لەوەی كۆمپانیایی حزبی كاری قاچاخچێتی‌و نایاسایی بكات، خۆ ئه‌گەر یەكێتی بتوانێت ئەوانە بكات ئەوا بەدڵنیاییەوە دەتوانێت لەماوەیەكی كەمدا متمانەی خەڵك بەدەستبهێنێتەوەو نێوان خۆیی‌و جەماوەرە كەمبكاتەوە، خۆگەر ناشتوانێت هیچ لەوانە بكات، وازی لێبێنن، نە دیداری پێویستەو نە تەگبیر، ئەوكاتە ڕۆژگار خۆی بڕیار لەسەر چارەنوسی حزبەكە دەدات، بەرپرسیارێتی مێژوویی‌و ئەخلاقیش بەتەنها ناكەوێتەسەر شانی ئەوانەی كاری دزێو قێزەونیان ئەنجامداوە، بەڵكو دەكەوێتە سەرشانی هەموو ئەوانەش كەبەرپرسیارێتیان هەبووەو فرسەتی كارێكی باشیان هەبوەو نەیانكردوە.
شادمان مەلا حەسەن بە گەڕانەوەمان بۆ مێژوو ,وێنەی زۆر رووداوی ئێستامان بۆ بەرجەستە دەبێت .بنەمالەی بارزانی لەو رۆژەی بوونە خاوەن خانەقا و تەریقەتی نەقشبەندی تایبەت بەخۆیان,هەمیشە لە ململانێی گەرمی عەشیرەتەكانی دەوروبەری خۆیان بوون .ئەنجام فیدڕاسیۆنێكیان بەهۆی خانەقا و تەریقەتەوە پێكهێنا ,كە چەند عەشیرەتێكی ناوچەكەی لە خۆی دەگرت . ئەمە هێندەی تر ململانێكانی لەگەل دەوروبەر گەرمتر كرد ,ئەمە بووە هۆكاری ناسراو بوونیان لە دەرەوەی ناوچەكەی خۆیان .ئەم وایكرد دەستەیەك لە نوخبەی سیاسی و ئەفەندی كورد حزب بۆ مەلا مستەفای بارزانی دروست بكەن ,ئیتر سروشتی ململانێكە لە عەشیرەتەوە پەڕیەوە ناوحزب .ئەوەی مل كەچمان بێت ,ئەوە كوردێكی ڕەسەن و چاكە ,ئەوەی ملكەچمان نەبێت ,ئەوە خائین و جاش و ناپاكە ,لە ئەنجامی مل كەچ نەبوون بۆیان ,چەندین رووداوی خوێناوی پاكتاوكردنی جەستەیی تاك و دەستە جەمعی هەیە لە مێژووی پارتیدا . لە دوای ئەوەی ساڵی 1975,یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دامەزرا ,لە چەند بال و ئاراستەیەك پێكهات .وەك وەلامێك بۆ شكستی شۆڕشی ئەیلول .بنەمالەی بارزانی هەرزوو پارتیان دروستكردەوە .لەو كاتەوە مامەلەی بارزانی كوڕ و پارتی لەگەل یەكێتیی هەمیشە رێژەیی بووە .لەگەل ئاراستەیەك نەرم و لەگەل ئاراستەیەك توند .لەگەل هەندێ كەسایەتی نەرم و لەگەل هەندێك توند .نموونە ئەوەی لە كۆمەلكوژیەكەی هەكاری ساڵی 1978 روویدا . بەشێك لەسەركردەكان كوژران و بەشێك نەكوژران .دواتر پاشماوەی بزووتنەوەی سۆسیالیست لە یەكێتیی جودابوونەوە و بوونە هاوپەیمانی پارتی ,هەر لەژێر كاریگەری ئەم تێڕوانینەدا بوو .ساڵی 1994 كاتێ جەولەی یەكەمی شەڕی ناوخۆ تەواو بوو .مسعود بارزانی و پارتی سەركردە و فەرماندەكانی یەكێتیان پۆلێن كرد ,بۆ باش و خراپ و مام ناوەند, بە نسبەت خۆیان .ئەوە بوو فۆكسی قوڕسیان خستە سەر جەبار فەرمان و چەند فەرماندەیەكی سەربازی كاریگەر .مام جەلال ئەوكات لەپێناو ئاشتی چووە ژێر باری ئەم تێڕوانیننەی پارتی و بارزانی ,هەلسا بەهەناردنە دەرەوەی جەبار فەرمان و زۆربەی فەرماندە بالاكانی هێزی پێشمەرگە .كاتێ پڕۆسەكە ئەنجام درا پارتی یەكسەر هەلەكەی قۆستەوە و پەلاماری هێزەكانی یەكێتیی دایەوە و شەقلاوە و زۆر شوێنی تری كۆنتڕۆل كرد,جەولەیەكی تری شەڕی ناوخۆی هەلگیرساندەوە.ئەم جارە چەند سەركردەیەكی تر كران بە ئامانج.دوای پڕۆسەی ئاشتەوای نێوان هەردوو حزب ,زۆر لەسەركردەكانی یەكێتیی جیاواز لە پڕۆسەی ئاشت بوونەوەی گشتی ,هەریەكەی بەجۆرێك لینكی ئەستۆ پاكی خۆیی لەگەل پارتی ئەنجامدا .بۆ هێندێكیان باش شكایەوە لە پێناو بنیادنانی بەرژەوەندی شەخصی,ئەمە وایكرد زۆر لە كادیری مام ناوەندیش دەست و پەنجەی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندی كەسی لەگەل پارتی نەرم بكەن. ئەم مۆدیلەی پارتی و بارزانی هەر لەبەرامبەر یەكێتیی وانیە ,بەلكو لەبەرامبەر هەموو حزبەكانی ركابەریەتی, لە هەموو پارچەكانی كوردستان .یان مل كەچی ئێمەی یان كوردێكی نەخوازراوی جاش و خائینی .بەلام كەم حزب وەك یەكێتیی ملی داوە بۆ داواكانی پارتی . سەردەمانێك عادل موراد فۆكسە قوڕسەكەی پارتی لەسەر بوو .دواتر فۆكسە قوڕسەكە هاتە سەر لاهوری شێخ جەنگی و براكانی .ئەم فۆكسە لە دوای كۆنگرەی چوارەم زۆر زیادی كرد . دواجار كوڕەكانی مام جەلال بەو پەڕی خۆشحالیەوە .وەك پێشنیاری مام بۆ برازا كەوتنە گوێڕایلی پێشنیار و داواكەی پارتی و بارزانی ,بەوەی ئەگەر لاهور نەبێ ئەوان مامەلەی هاوتایان لەگەل دەكەن .ئەوە بوو 8ی تەمموزی ساڵی 2021 كەتنەكەیان ئەنجامدا .بە هاوسۆزی سەركردە رەنگ زەردەكانی یەكێتیی .كاتێ ئەنجامدەری كەتنەكە چۆوە لای بارزانی .گوتی فەرموون ئێستا خۆم بڕیار بەدەستی ئەوەل و ئاخیرم .لەوەلامدا وتیان ئەمە باشە بەلام هێشتا ماوتە .دەبێ ئەم جارە بەرهەم صالحیش پۆست بەدەر بكەی .ئەگەر جەبار فەرمان شەڕی قوڕسی پارتی كردبێ و لاهورشێخ جەنگی لەبەر پارتی و بارزانی چەقیبێتەوە ,ئەوە بەدلنیایەوە بەرهەم صالح لە ژیانیدا بەتەنهاش بووبێ نەیگوتووە مسعود بارزانی ,بەلكو هەمیشە گوتوویەتی جەنابی كاك مسعود .بەلام بەرهەم بەدلی بارزانی نیە ,بۆیە كوردێكی نەخوازراوە .لە ئێستادا دكتۆر بەرهەم لە هێلی گەرمی شەڕەكەدایە بۆ خستنی .هێشتا ئەو تەواو نەبووە پیلانێكی تازە بەرێوەیە ,ئامادە كاری بۆ دوو كەسی تر وا دەكرێ, یەكیان كوردێكی نەخوازراو ئەویتریان كوردێكی رەسەن و قبول كرا‌و .نەخوازراوەكە بافڵ تالەبانیە و خوازراو وپەسند كراوەكەش قوباد تالەبانیە .میدیای پاراستنی پارتی ماوەیەكە زەمینە سازی خۆی دەكات و فۆكسی ناشیرنكردنی بافڵ تالەبانی دەست پێكردووە .لەولاش قوباد تالەبانی ئامادەكاری دەكات ,بەپشتیوانی ئەوانەی لە كەتنەكەی 8ی تەمموز پشتی بافلیان گرت .دیداری یەكێتیی رێك ئامانجی ئەم كارەیە .(لەوتارێكی تر باس لە دیداری یەكێتیی دەكەم). بەلگە بۆ راستی ئەم بۆچوون و زانیاریەش ئەوەیە .بافڵ تالەبانی كە ئێستا لە بارزانی هەلگەڕاوەتەوە .دووچاری شەڕێكی قوڕس بووە .قوبادی برای هیچ هاوكاریەكی ناكات و لەهیچ شوێنێكیش دیار نیە .كەچی سەرەتای ساڵی 2021 قوباد بۆ ئەوەی دلی مسرور بارزانی لە خۆی رازی بكات ,بەردەوام لەبەغدا بوو ,لە هەموو دەرگەیەكی دەدا, تاكو بەشە بودجەی هەرێم جێگا بكاتەوە لە بودجەی گشتی عێراقدا.بێگومان لە كارەكەی سەركەوتووبوو .بەلام برا گەورە نەوتەكەی تەسلیم نەكرد .تەنها ئامانجی دووسەد ملیار دینارەكە بوو .بۆیە بەخوێندنەوەمان بۆ جولە و وێنەی رووداوەكانی رابردوو داهاتوومان دەخاتە بەرچاو .بەناوبانگترین وتەی هاوسەرۆكە تاك ڕەوەكەی یەكێتیی ئەوە بوو ( دەركراوەكان دەركراون ) چونكە بڕیاری ژمارە (311) ی فەرید ئەسەسەرد هەموو دەسەلاتێكی پێداوە .تەمەن باقی بێت دەبێ پالە وانی كەتنەكەی داهاتوو چی بە خاوەنی ئەم دەستەواژە بەناوبانگە بلێ .لە كاتێكدا باوكیان دەیگوت كەسمان لێ‌زیاد نیە . تێبینی: بیرۆكەی ئەم وتارەم لە سەرنجێكی هەڤال صەمەد محەمەد وەرگرتووە .
رابون مەعروف من کە دەڵێم، حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە فەرمییە پەڕلەمانییەکانی کوردستان، لە حیزبەکانی دەسەڵات بێئەخلاقترن! بێگومان بۆ تەشھیر و ناوزڕاندن وا ناڵێم. کە دەڵێم، حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە فەرمییە پەڕلەمانییەکانی کوردستان، مونافیق و ترسناكن، لە ھەوەنتە وا ناڵێم. بزانن، من ھەرگیز لە گۆترە، وشە و تێرم بەکار ناھێنم! ئەو حیزبانە، نەك ھەر بێئەخلاقن، تەنانەت ھیچ دیدێکی تۆکمەیان بۆ ئەخلاق نییە. وەك ھەر کەسێکی رەشۆکی و گەجەر و گوجەر، تێرمی ئەخلاق بەکار دەھێنن. بە شانس و رێکەوت نییە دو گروپی میلیشیا (پارتی و یەکێتی) زیاتر لە سی ساڵە ھەژمونی رەشی خۆیان بەسەر نەتەوەدا سەپاندوە و تا ئێستا بەردەوامن. بێگومان ئەم حیزب و گروپانەی ئێستا نەك ناتوانن ببنە ئامرازی گۆڕانکاری لە دەسەڵات و بیناکردنی نەتەوە و حوکمڕانی مۆدێرن، بەڵکو رێگر و لەمپەری بەردەم ئەو پرۆسەیەن. ئەو حیزبانە مونافیقن، چونکە ھەمیشە و بەردەوام بانگەشەی شتێك دەکەن، بەڵام لە راستیدا خەریکی شتێکیترن. واتە، وێنەیەکی موزەیەف و ساختە پێشکەشی رایگشتی دەکەن و وێنەی راستەقینەی خۆیان دەشارنەوە. ئەو حیزبانە ترسناکن، چونکە بەشێکیان، نەك ھەر دیدەگایان بۆ دامەزراندنی حوکمڕانی مۆدێرن نییە، بەڵکو دەگەڕێن لە رابردودا نمونەی حوکمڕانی خۆیان بدۆزنەوە. بەشێکیتریان، سیاسەت و ململانێی سیاسی، وەك بزنز و فێڵ و تەڵەکەبازی دەبینن. ھەمو فیکری سیاسی باڵی تەڵەکەباز و کلاوچی ناو ئەو حیزبانە، ھونەری چەواشەکاری و درۆ و فڕ و فێڵە. حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە فەرمییە پەڕلەمانیەکان، نەك ھەر دیموکرات نین، بەڵکو کەڵت و حیزبی یەك کەس و بازنەی داخراون. رێك وەك کۆیلە و شاگرد و بەردەست، ھەڵسوکەوت لەگەڵ کادیر و ئەندامەکانیان دەکەن. سەرنجەکان: یەکەم: ھەمو ئومێدێك بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە فەرمییە پەڕلەمانییەکان، ئومێدی موزەیەفە. بێئومێدی باشترە لە ئومێدی موزەیەف. چونکە ئومێدی موزەیەف نەتەوە بە رێگەی نەھاتا دەبات، بەڵام بێئومێدی بەو حیزبانە، بە ناچار، نەتەوە دەخاتە سەر رێگەی بیرکردنەوەی جدی لە ئایندە. دوەم: من سێ ساڵ پێش گەڕو گول بونی بزوتنەوەی گۆڕان، نەتەوەم لە کەوتن و بەلاڕێدا رۆییشتنی گۆڕان ئاگادار کردەوە. بەشێکی زۆر لە فیگەرە ناڕازییەکانی ئێستای گۆڕان، ئەوسا، بۆ دیفاع لەم گۆڕانەی ئێستا، مەکۆ بە مەکۆ و شار بە شار دەگەڕان درۆ و بوختانیان لە دژی من دەکرد. ئەگەر ئەوسا پشتیوانی من بونایە، رەنگە بمانتوانیبا گۆڕان بخەینە سەر رێگە راست و دروستەکە. سێھەم: دڵنیا و بێگومان بن، دەروازەی ئومێد و ئایندەی گەشی نەتەوە، دوای کۆتایی ھەژمونی دو حیزبە میلیشیاکە (پارتی و یەکێتی) بە تێپەڕاندنی حیزبە فەرمیە پەڕلەمانیەکاندا تێدەپەڕێت.