Draw Media

لەڕابردوو وتمان بارودۆخ دەکوڵێت، ئەوەبوو کوڵا!

لەڕابردوو وتمان بارودۆخ دەکوڵێت، ئەوەبوو کوڵا!

2022-04-06 10:50:47


 ئاری عومەر
لەڕابردوو وتمان بارودۆخ دەکوڵێت، ئەوەبوو کوڵا!
ھەموو کوڵانێکی زۆریش ھەڵچوونی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێ!!!!!!

هەموو شۆڕش‌و بزوتنەوەیەکی ڕۆشنبیری لەدونیا، هەموو جوڵەو بزاوتێکی فەرهەنگی‌و کلتوری کە دەیهەوێ ژێرخان‌و سەرخانی کۆمەڵگا جارێکی تر دابڕێژێتەوە لەسەر ئەو دروشمانە بیناو شۆڕشیان بنیادناوە کە دروشم گەلێک بوون پەیوەندیان بەشکۆو کەرامەتی مرۆڤ‌و نان‌و ئازادییەوە هەبووە شۆڕشی فەڕەنسی کە هەڵگری دروشمی ئازادی‌و شکۆی مرۆڤ بوو، شۆڕشەکانی تری دنیا کە هەڵگری دروشمی ئازادی‌و کەرامەت بوون شۆڕشی سپارتاکۆس بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی‌و بەگژاچونەوەی خاوەن مرۆڤەکانی ئەو زەمەنە شۆڕشی بەدەستهێنانەوەی شکۆی ئینسان بوو، کۆی ئەو شۆڕشانەی دونیا بۆ شکۆو نان‌و ئازادییە وەک چۆن لەسێگۆشەکەی ماسلۆدا ڕیزبەندی‌و پلەبەندییه‌کانی پێویستیەکانی مرۆڤ بەیان ئەکات کە بریتییە لەمان بریتییە لەئازادی‌و بریتیە لەشکۆ.

‏‎شۆڕش بەرلەوەی لەسەر عەرزی واقع ڕووبدا، بەرلەوەی شەقامەکان سوربکرێن بەخوێن بەرلەوەی کۆشکەکان بکەونەبەر هەڕەشەو پەلاماری خەڵکانی برسی لەگیرفانی خەڵکدا ئەخەمڵێت لەگەرووی خەڵکدا لەدایک ئەبێت لەدزدانی ژنان‌و کچان‌و ڕۆڵەکانی ئەو وڵاتەدا چەکەرە ئەکات، شۆڕش بەرلەوەی لەشەقامەکانەوە هێرشبکاتەسەر دامودەزگا‌و دامەزراوەکانی میری لەناو یادەوەری ئینسان لەناو خەیاڵاتی مرۆڤ ئەزمون‌و باڵادەستی خۆی بەدیدێنێت ئەوکاتە شۆڕش دروستدەبێت کە شکۆی مرۆڤەکان هەر ڕۆژەی، هەر چرکەی، هەر ساتەی لەژێر تایتڵ‌و ناوێکدا لەژێر هەڕەشەو مەترسییەکدا لەژێر تایپێکی دڵ ڕەقانەی دەسەڵات خۆی دەکات بەژیان‌و بونی ئینساندا

‏‎ ئەو کاتە شۆرش ئەخەملێت کە مرۆڤەکان بە ناچاری بە زۆرەملێی دەکەونە ژێر ڕەحمەتیەکی ئابوری سەربەخۆ کە کۆی داهاتی نیشتیمان بۆ چەن کارەکتەرێک و بۆ چەن بارزگانێکی چاوچنۆکە, ئەو کاتە شۆرش ئەخەملێت کە داهاتی ولات وەکو میراتی کەسی بەسەر چەن گیرفانێکدا دابەش ئەکرێت ئەوکاتە شۆرش ئه‌خەملێت کە شارەکان لە چونێتی چینایەتی دادەمالرێن و جیاوازی نێوان چینەکان ئەرزو ئاسمان دەبێت ئەوکاتە شۆرش ئەخەملێت کە خەلکانێک لە کەشکەلانی فەلەک لە بنمیچی ڤێلایەکی ئاسمانیەوە سەیری زەوی دەکەن و خەلک گەلێکی هەژاریش لە کوچەو کۆلانەکان لە ژێر خێمەیەکی هەزار پینە کراو لە بن خانوچکەیەکی ژێر هەرەشەی باران و بومەلەرزەو لافاووڕەشەبا دەیانبات ئەوکاتە شۆرش ئەخەملێت کە مرۆڤەکان لەسەر بنەرەتی ناسنامە شوێنی نیشتەجێبون ناونیشانی خێزانی سەربون بەسەر خێل و عەشیرەتەکان ژیانیان پابەندی حیزبی نزیک لە کارەکتەرە سیاسیەکان ژیانیان دیاری دەکرێ.

ئەوکاتە شۆرش ئەخەملێت کە هونەرمەندڕۆشنبیر نوخبەو دەستەبژێری کۆمەڵگا ناچار دەبن کۆڵان بە کۆڵانی بارەگاو  دامەزراوە حیزبییەکان و ماڵی کەسایەتی و حاشیەکانیان بگەڕێن بۆ ئەوەی بژین، ئەوکاتە شۆڕش ئەخەمڵێت کە خانەنشینێک لە سەرەی موچەدا بە ناچارییەوە دەبێت پێڵاوەکانی بکات بە نۆرەی بەرکەوتنی موچە  ئەوکاتە شۆڕش ئەخەمڵێت کە گەرووی خەڵک بخرێتە مەزادی ململانێی سیاسییەوە ئەوکاتە شۆڕش ئەخەمڵێت کە هێزەکان لەسەر قوتی خەڵکیش دەمەقاڵەو شەڕە دەنوک ئەکەن.

‏‎دوو هەفتەی ڕابردوو دوهەفتەی مەرگەساتی حەقیقی کوردە دوو هەفتەی چەرمەسەری و مەرگەساتی نەوەیەکە کە بونیادی شۆڕش و نیشتیمان و نیشتیمان سازیاندا ڕۆژی خەمناک و ماتەمینی ئەو نەوەیەیە کە بە پێڵاوێکی دڕاوەوە بە تفەنگێکی ژەنگاوییەوە لە شاخەکان سەرقاڵی خەبات و تێکۆشان بوون بۆ ئەوەی ڕۆژگارێک نیشتیمانێک بسازێنن بە سەر بەرزانەو شکۆمەندییەوە تێیدا بژین هەمان ئەو نەوەیە، هەمان ئەو تێکۆشەرانە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی کوردی کە خەون و خەباتی ئەوان بوو ..سوکایەتییان پێ دەکرێ شکۆیان دەشکێنرێ لێناگەڕێن لە نەورۆزدا بە گیرفانێکی پڕەوە ، لە سەیرانگاکان تێر تێر قاقا بۆ ڕابردووی خۆیان پێ بکەنن ئەو ڕۆژە شۆڕش هەڵدەستێت کە ئەو نەوەیە شکۆیان دەشکێ و لە سەرە گرتن و نۆبە گرتنی موچەدا کە شایستەیەکی ئەخلاقی و ئاکاری نیشتیمانی و مرۆیی خۆیانە دە خرێنە بەر لولەی تفەنگ.

‏‎ کۆی هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە بەرامبەر ئەو دۆخە مەینەت بارە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسی گەورەیان لە ئەستۆیە بە تایبەتی ئەو هێزانەی کە لە دەسەڵاتن پارتی کە جومگە ئەساسییەکانی دەسەڵات و ئابوری سەربەخۆ و بانک و داهاتی نەوت و کۆی سەرچاوە داراییەکانی تری لەبەردەستە بەرپرسیاری یەکەمە لە گەیشتنی دۆخی خەڵکی کوردستان بەو ئاستە مەترسیدارەی ئێستا وەک چۆن ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە دوای ڕاپەڕینەوە هیچ کاتێک دۆخی ئابووری و بژێوی خەڵک لەو ئاستە مەترسیدارە نەبووە بەڵام بۆ وەستاندنەوە بە ڕووی ئەو قۆرخکاریو گەمارۆ ئابووریە خراوەتە سەر هاوڵاتیانی نیشتیمان و موچە خۆر بە تەنها بەرپرسیارێتیەکە بەرپرسیاری پارتی نییە بەڵکو بێدەنگ بوونی هێزەکان و نەبونی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەو نەبونی سیاسەت و ستراتیژی یەکلاکەرەوە بۆ گێڕانەوەی شکۆ و کەرامەت بۆ ئاوڕ دانەوە لە گیرفان و نان و قوتی خەڵک مەترسیەکان و هەڕەشەکان لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر ئەکات هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەگەر بیانەوێ لەو دۆخە چەق بەستوەو ئابوری و سیاسیەدا دەربچن پێویستە لە نێوان دوو بژاردە خۆیان یەکلا بکەنەوە یان بژاردەی برسیکردن کە کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات یان کابینەی ڕێگریکردن لە برسیکردن کە پێویستە هێزە سیاسییەکان لە سەروشیانەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێناو قوتی خەڵکەکەی لە پێناو شکاندنی گەمارۆی سەر زۆنەکەی سەرپەشتی قیادەیی بکات...

وتارەكان گوزارشت لە بۆچونی نوسەر دەكەن 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand