سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەڵبژاردن یان دەنگژماردن ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 نیسان 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سمكۆ ئەسعەد

یاساكەی ئێستای هەڵبژاردن و بابەتی هەمواركردنەوەی  ، باس و خواستی ئێستای پەرلەمانی كوردستانە.
لایەنێك ئەیەوێت یاساكە وەك ئێستای خۆی بمێنیتەوە بە(یەك بازنەیی) تا زۆرینەی ئێستای خۆیان بپارێزن لە خولی داهاتوودا ، لایەنێكی تر ئەیەوێت هەمواری بكاتەوە بۆ (فرە بازنەیی) تا گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئێستای كورسییەكانی  فراكسیۆنەكان بهێنێت.. بەڵام هەردوو لایەنی ناو پەرلەمان لەسەر یەك ئامانج كۆكن، ئەویش پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن تاكە ڕێگای نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەم حوكمڕانیەی ئێستایە لە كوردستان .
پرۆسەی دەنگدان بۆ سوودمەندانی حوكمڕانی كوردستان ناوی (دەنگژماردن)ە ، ژماردنی (دەنگ) بۆ هێنانەوەی (هەمان دەموچاو ، هەمان عەقڵیەت ، هەمان سستم ) لە ڕێگای دەنگی لە سەدا 20ی بەشداربوان ، بەڵام بەناوی لەسەدا 80 كەی تری ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە  .
لێرەدا ئەمەوێت بە پەرلەمانتارانی كوردستان بڵێم .. گرنگ نییە یاساكە بەیەك بازنەیی بمێنێتەوە یان بكرێت بە فرە بازنەیی ، گرنگ ئەوەیە پرۆسەكە لە (دەنگژماردن) بكرێتەوە بە (هەڵبژاردن) بە داڕشتنی بڕگەیەكی نوێ‌ بۆ یاساكە بەم شێوەیە : (ئەگەر ڕێژەی بەشداری كردنی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە سەدا پەنجا 50% كەمتر بوو لە پرۆسەی دەنگداندا ، ئەوا هەڵبژاردنەكە ئەژمار ناكرێت) .
ئەگەر ئەوە ناكرێت ، ئەوا هەمان (دەموچاو وعەقڵیەت وسستم ) چەند بارە ئەبنەوە، چارەسەریش ئەوەیە  داوای بایكۆتی پرۆسەكە بكرێت . 
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!