د. حلمی رەسول رەزا کەسێک بەناوی " جەواد سەعید" وتارێکی لە ماڵپەڕی ئاوێنەدا بڵاوکردۆتەوە بەناو نیشانی " بەرهەم ساڵح لە نێوان خەمی خۆی و مافەکانی کوردا، کە وەک فاڵ گرتنەوە گەڵیک تۆمەتی داوەتە پاڵ دکتۆر بەرهەم، بەپێویستم زانی ئەم سەرنجەی لەسەر بنوسم. ھەرێم و بەغدا بەرەو کوێ؟ نووسەر لەسەرەتای نوسینەکەیدا باس لەوەکات کە وەفدەکەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەبەراورد لەگەڵ جارەکانی پێشوودا نەرمتر وت‌ووێژیان کردوە، کەچی کازمی بەبێ منەتی قسەی لەگەڵ کردون. دیارە بە هەموو لۆژیک و پێودانێک دەبێ نووسەر ئەو راستیە بزانێ هیچ حکومەتێکی دەستبەکاربووی بەغدا وەک ئەوانەی پیشوو نین و هیچ سەرۆک وەزیرانێک لەم دۆخە ئابوریە داتەپیوەی عێراقدا ناتوانێ رێگە بەخۆی بدات پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە بکات و مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات بەبێ ئەوەی بزانێ داهات و خەرجی ئەم هەرێمە چەندە و چۆن پەیداو سەرف دەکرێت. ئەمە راستیەکە کەسی ئەکادیمی و ئەوانەشی موتابعی دۆخەکەن مەگەر خۆیان گێل بکەن ئەگینا دەزانن دوای خۆپیشاندانەکان و پەتای کۆرۆناو داتەپینی نرخی نەوت چی دەگوزەرێ. سەرۆك كۆمار و كێشەكانی هەرێم لە بەشێکی تری وتارەکەی نوسەردا، باس لەوە دەکات یەکێتی و پارتی پاڵیان لێ دابوەوە و مام جەلالی رەحمەتی نەیدەهێشت تەشقەڵە بە کوردستان بکرێت، بێ ئاگا لەوەی یەکێک لەو کۆڵەکانەی مام جەلال پشتی پێ بەستبوو بۆ هەرێم و بەغداش دکتۆر بەرهەم بوو، ئەو بەراوردەشی بیرچوە کە دۆخی ئابوری سەردەمی مام جەلال و ئێستا ئاسمان و ڕێسمانی فەرق بوو، لەگەڵ ئەوەشدا مام جەلال دەیانجار لای دۆست برادەرە نزیکەکانی باسی لەوە کردوە کە ئیدارەی هەرێم چەند سەرئێشەیان بۆ دروست کردوە و ئەو هەر خەریکی پینەکردنی بووە. بۆیە بەراوردێکی بچوکی هەردوو سەردەمەکە دەری دەخات نوسەر چەند پەلە پرۆزێی کردوە بۆ هاویشتنی تیرەکەی و نەک نەیپێکاوە بەڵکو بەلاشیدا نەرۆیشتوە. ئەوجا نوسەر دێتە سەر لۆمەی بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بەوەی بەرهەم ساڵحیان کردە نوێنەری ئەو حزبە تێکۆشەرە لە بەغدا، باشە هەڵەی یەکێتی لە چیدا بوو کاتێ ئەو بوە سەرۆک کۆمار یەکێتی بە ژمارەیەکی قورسەوە بردەوە نێو گەمە سیاسیەکان و هاوسەنگی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوە. ئەمە قسەی من نیە بەڵکو شرۆڤکارە عێراقی و نێودەوڵەتیەکان وا دەڵێن، ئەوەی گومانی تێدا نیە، پشتگرتنی یەکیتی فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ بۆ سەرکەوتنی دکتۆر بەرهەم لەو هەڵبژاردنەی لەناو پەرلەمانی عێراقدا کرا، بەڵام خودی کەسێتی بەرهەم ساڵح بوو کە توانی سەرکەوتن مسۆگەر بکات و بەسەر رکابەرەکەیدا سەری بخات. پاشان نوسەر پێی وایە ماڵی کورد ئەوەندە تۆکمەو یەکگرتو بوە، بەرهەم ساڵح بۆتە مایەی لەرزاندنی، بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەو دەردە کوشندەیە بکات کە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە بەرۆکی ئەم خەڵکەی گرتوە، دیارە هۆکاری شەڕی ناوخۆش بەرهەم ساڵح بوو کە ئەسڵەن ئەو لەم وڵاتەدا نەبوو، ئەوەشی لەبیرچوە یەکێک لە فاکتەرەکانی پێکهاتنەوە و کۆتایی هێنان بەو خوێنڕشتنەی پرسەی خستبوە زۆربەی ماڵەکانی ئەم هەرێمەوە، بەرهەم ساڵح بوو، کە بێ ووچان لە واشنتۆن تێدەکۆشا بۆ کۆتایی پێ هێنانی و ئاشتی و ئارامی گەڕانەوە بۆ هەرێمەکە. كازمی و بەرهەم ساڵح نووسەر بەوە سەغڵەتە، رۆژێ لە رۆژان دکتۆر بەرهەم و کازمی پەیوەندییان خۆش بوەو ئێستاش پەیوەندیەکە توند‌و تۆڵە، من نازانم ئەمە مایەی شەرمە یان شانازی بۆ کورد، پێم سەیرە کورد بیت و ئەوەت لەبەرشان ناخۆش بێت کوردێک تواناکەی گەیشتبێتە ئاستێک لەو شەقامە چڕ‌و پڕەی عێراقدا توانای بەسەر ئەوەدا هەبێت چەندین کاندید رەتبکاتەوەو کاندێدێکی شەقام جێگیر بکات.. ئەی بۆ نابێ حوسنی زەنمان بەوە هەبێت کاریگەری کاک بەرهەم لەسەر کازمی دەبێتە خێر‌و بەرەکەت بۆ کوردستان.. نازانم نوسەر خۆی لەوە لادەدا کە نەزعەی قەومی و ئایینی عێراقیان بەچ دەردێک بردوە، زۆربەی ئەو دروشمانەی جاران بۆ شیعە پیرۆز بوون، ئێستا بونەتە گاڵتەجاڕی شەقام، ئەو دروشمانەی بۆ کوردستان دەوتراو ئێستا لای خەڵک چۆن سەیردەکرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە سایەیدا خەڵک شیری پێ ناکڕدرێ بۆ مناڵەکانی. جا ئەگەر پرۆژەیەکی نیشتمانی هەبێت و هەمومان لە سایەیدا برسی نەبین و کەرامەتمان پارێزراو بێت، چ زیانێکی هەیە؟. نووسەر لە بڕگەیەکی تردا تۆمەتی ئەوەی دەداتە پاڵ گوایە لە رێگەی رێبوار کەریمەوە دەیەوێ مووچەی هەرێم بخاتە سەر بەغدا، لەراستیدا دکتۆر بەرهەم زۆر لەوە زیاتر دەستکراوەترە گەر پرۆژەیەکی هەبێت لەرێگەی پەرلەمانتارێکی کوردەوە بیخاتە بەرچاو، ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئەو پرسە هیچ ناڵێم با تەنها لە واڵەکەی خۆیەوە راپرسیەک بکات، بزانێ ئایە خەڵک دەیەوێ مووچە حەڵاڵەکەی لە کوێ وەربگرێ، بۆ فەرمانبەرێکی سادە چ فەرقی هەیە مووچەی لە بەغدا بێت یان هەولێر، ئەدی باشە کێیە ئەوەندە دەست پاکە وای کرد بە عەرەبی لافیتە بنوسرێ و لە عەبادی بپارێنەوە رەحممان پێ بکات.. ئەوەش بەرهەم ساڵح بوو یان دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە خۆماڵییە. نووسەر، حاشا لەوە ناکات دەسەڵاتدارانی هەرێم خەڵکیان نا‌ئومێد کردوە، دیارە هیچ کەسیش قسەی لەسەر ئەم گوزارشتە نیەو کەمیشی وتوە، بەڵام دوای ئەوە یەکسەر فاڵ دەگرێـتەوەو میللەت دەکاتە کاڵاو بەرهەم ساڵحیش بە مەعامەلەچی، و دەیانفرۆشێ، بێ ئاگا لەوەی کوردستان بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو فرۆشراوەو نەوت و درامەتەکەشی لە بازاڕدا لە نەوت و درامەتی هەموو ناوچەکە هەرزانفرۆشتر دەکرێت.. ئایە نوسەر ئەو دۆخەی ئێستا لە کوردستان دەگوزەرێ هەر بە تاوانی بەرهەم ساڵح ی دەزانێ یان ئەوانەی بۆریە نەوتەکانیان بەدەستەوەیە و لەبارخاتری سکی برسی ئەم میللەتە لە کەلـلەی شەیتان نایەنە خوارەوەو ناگەنە رێککەوتن. پاشان نوسەری خەمی ئەوەیەتی، بەرهەم ساڵح و کازمی شەقام بەلای خۆیاندا رادەکێشن، تۆ بڵێ شەقام ئەوەندە کاڵفام بێت تەنها بە وشەو دروشم بکەونە داوی سەرۆک کۆمار‌و سەرۆک وەزیران، یان ئەوەی بەچاوی خۆیان دەیبینن، وردە وردە دەستە درێژەکان دەبڕن و دەیانەوێ شکۆ بۆ ئەو کەسانە بگێڕنەوە، کە قوتیان کەوتۆتە گەروی نەهەنگەوە، جا گەر ئەوان توانیان کارێکی وابکەن، ئەوکاتە خەڵک خۆیان دەنگیان پێدەدەنەوە نەک بەلۆژیکی پێشووتر، کە ئەمەش دەستکەوتە بۆخەڵک، ئیتر نازانم نووسەر چ داخێکی لەم پرۆسەیە هەیە. سەبارەت بە رۆڵی بەرهەم ساڵح لە پێکگەیاندنی وەفدەکانی هەرێم، نوسەر توشی تێکەڵ کردنێک بوە، گوایە کاک بەرهەم نایەوێ هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، وەک ئەوەی یەکێتی و پارتی ئەوەندە دەست کورت بن لە رووی پەیوەندی و کەناڵەوە، تۆ بڵێی ئەو وەفدەی بیەوێ رێکبکەوێ ئەوەندە داماو بێت، تەنها بەرهەم ساڵح لێیان تێکبدات.. باشە، ئەگەر نیەتەکە ئەوەندە پاکە با بەشەفافی لەگەڵ کابینەکەی کازمی بگەنە رێککەوتن بەبێ بەرهەم ساڵح، ئێ خۆ هەندێک ئەگەر مەبەستیان بێت ئەڵێن لەوێ هیچی بەدەست نیەو فەیسبوکەوانەکانی لێ رادەسپێرن تا بەخەڵکی رابگەیەنن سەرۆک پاڵی لێ داوەتەوەو بێ خەم لێی دانیشتوە، یان هەوەسیان لێ بێت ئەڵێن هەموو شت بەدەست ئەوەو کەچی هیممەت ناکات. حەقە خوێنەرو ئەوانەی موتابعن ئەم دوو فاقیە لە گوزارشت کردن بە ویژدانەوە وەربگرن و لەوە هوشیار بن ئەم جۆرە نوسینانە چ مەبەستێکی تاریکی لەپشتەوەیە. یەكێتی و پارتیی لە کۆتاییدا نوسەر، پێشنیارێکی زۆر جوانی کردوەو داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات چاکسازی لە نەوت و خاڵە گومرگیەکان بکەن و دەست لە تاڵانی هەڵبگرن، و وشەی ئەگەر بەکاردەهێنێ، من نازانم چۆن رێگەی بەخۆیداوە بڵێ ئەگەر.. چونکە کاتی ئەگەر نەماوەو بە فیعلی دەبێ دەستبەرداری بن. ئێ خۆ هەم حکومەتی عێراق و هەم کاک بەرهەم و هەموشمان هەر ئەو داواکاریەمان هەیەو هیچی تر. ئەی ئەگەر ئەوان دەستیان لەو تاڵانی بڕۆیە هەڵگرتبا، داهات و خەرجی شەفاف با، لە مانگی حەوت مووچەی مانگی دوو بە نیوەو دوومانگ جارێک دابەش نەکرابا، با کاک بەرهەم هەر هەوڵی تێکدانی ماڵی کورد‌و قەوارەکەی دابا، نەک جێگەی سەرەنج نەبوو، بەڵکو مەگەر لە هەواڵێکدا خەڵک وەبیری هاتباوە. بەڵام بەم هەموو کەموکوڕی و ماڵوێرانیەی دەسەڵاتدارانی کورد بەسەر کوردی‌دا هێناوە، و خەڵک بە کورد بوونی خۆشی بێزارە؛ نەخۆشی بەردەرگای پێگرتوە، دیناری پێ نییە، کاروکاسبی وەستاوە، هیچ جوڵەیەکی نەماوەو گەیشتۆتە قۆناغی چەق بەستن؛ هەموو ئەمانەش بەرهەم ساڵح هۆکار بێت، ئەوە بەراستی ویژدان کار ناکات، مەگەر تەنها ئەوکەسانە ئەو قسانە بکەن کە راسپێردراون سپی لەخەڵک بکەن بەرەش و شاباشی خۆیان لەورێگەیەوە دەستبکەوێت.
د. كامه‌ران مه‌نتك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت ئاشبه‌تاڵێكی به‌بێده‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا، كه‌وا ئه‌لته‌رناتیڤی ئێراق توركیایه، ئه‌وا هێزه‌كانی سوپای ئێراق به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ گه‌ڕێنرایه‌وه ناوقووڵایی هه‌رێمی كوردستان و سنووره‌كانی داگیركرده‌وه، سه‌رۆكی پارتی خۆی له‌چیاكان شاردۆته‌وه‌و نووزه‌ی لێوه نایه‌ت، نه‌باسی ده‌وڵه‌تی كوردی و نه‌باسی مافه‌كانی كورد ده‌كات، له‌هه‌وڵی پاراستنی سه‌ری خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی، منداله‌كانی تاله‌بانی، كه ئاماده‌بوون جگه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌یتانیش قبووڵ بكه‌ن، بۆچی تازه له‌دوا چركه‌دا به زه‌لیلی دێنه هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی بارزانی و به ته‌بایی هه‌موو شتێك ته‌سلیمی ئێراق بكه‌نه‌وه! وا باڵكردنی ئێران ده‌ستپیپێكردووه، هه‌ربزانه به‌م زوانه سوپای ئێراق گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رسنووره‌كانی ئێرانیش، به‌ڵام ره‌نگبێت بۆ ئێران تۆزێك جیاوازتر بێت، سه‌ره‌تا هه‌وڵبدرێت له به‌غداوه رۆلی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌م گۆڕانكاریه خێرایانه واتای ئه‌وه‌یه دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ژموونی جیهانی ئه‌مریكاو ده‌ستپێكردنی سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری، واته قۆناغی به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئێراق و به تامپۆنیبوونه‌وه‌ی كوردستان، بۆیه ده‌بێت كوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی تر بچێته‌وه قۆناغێكی تر له بنده‌ستی و كۆیلایه‌تی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی بیست و نۆ ساڵدا وڵاتێك ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، وڵاتیكیان وێران كرد، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كانی كوردستان رزگاربكه‌ن، له‌به‌عس و هه‌موو رژیمه‌كانی تر خراپتر كوردستانیان ته‌عریب كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا جگه له ئاشبه‌تاڵێك هیچی تر نیه، كورد له دانووستانه‌كان خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و تاكه ریگای له‌به‌رده‌میدا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه به‌زه‌لیلی خۆی بخاته‌وه به‌ر قاپی به‌غداو داوای مه‌رحه‌مه‌تی لێبكات، به‌ڵام له‌دواجاردا به‌غدا به‌هیچ رازی نابێت ئه‌مه‌ش له‌پیناو كورد نا به‌ڵكو ته‌نیا له‌پێناو رزگاركردنی سه‌ری خۆیان و ئه‌و پارانه‌ی دزیویانه، فه‌رموو با ئه‌و ملوینان دۆلاره‌ی دزویتانه جگه له ریسوابوون بتوانێت شتیكی ترتامن بۆ بهێنیت، فه‌رموون ئه‌و پارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا شه‌ڕتان له‌سه‌ر ده‌كردو مندالی كوردتان له‌پیناو به‌كوشتن ده‌دا، ده‌بێت به مه‌منونیه‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌غدا، به‌غدای عروبه‌و پایته‌ختی ئێراق، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌مجاره‌یان وه‌كو ئاشبه‌تاڵی 1975 نابێت، ترسنۆكانه تێیته‌قێنن و ئه‌وه‌ی دزیوتانه بیبه‌ن و رابكه‌نه ئه‌و دیو سنووره‌كان، چونكه سنووره‌كانیشتان لێگیراوه، ئه‌مجاره خه‌لكی كوردستانیش نه‌ك هه‌ر دواتان ناكه‌وێت به‌ڵكو، به‌پشوودرێژیه‌وه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كات تۆله‌ی بیست و نۆ سال له‌جاشایه‌تیتان لێبكاته‌وه، ئێوه هیچتان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه ته‌نیا وه‌ك په‌یكه‌رێكی به‌تاڵ به‌كارده‌هێنرێن و مامه‌ڵه‌تان پێوه‌ده‌كرێت بۆ لیدانی مه‌سه‌له‌ی كورد، به‌راستی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئێوه له‌و ماوه‌یه‌ی حوكمڕانیه سه‌قه‌ته، سووك كردنی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و هه‌ڕا‌جاكردنی نیشتمانیك بوو، له‌كوێن ئه‌وانه‌ی هێنده حیسابیان بۆ هیچ كه‌س نه‌ده‌كرد، له‌كوێن ئه‌وانه‌ی له‌خۆبایی ببوون و وه‌ك قاره‌مانێكی راسته‌قینه خۆتان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌تان نیشان ده‌داو وه‌ك ترسنۆكیش له‌به‌رده‌رباری دوژمنانتان هه‌لده‌له‌رزین، له‌كوێن ئه‌وانه‌ی هیچ حیسابیان بۆ رای گشتی كوردستان نه‌ده‌كرد، كوا ئه‌و سوپا‌و چه‌ك و تفاقه‌ی هه‌تانه، كوا ئه‌و هێزانه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆتان به‌كارتانده‌هێنا، كوا ئه‌و هیزانه‌تان، كه تا ئێستا ئاماده نه‌بووه و نه‌یتوانیوه ته‌قه‌یه‌ك به‌سه‌ركه‌وتوویی دژی هیچ دو‌ژمنێك بكات، كوا ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه گه‌مژه‌یه‌ی به‌بێئه‌وه‌ی تێیبگات شه‌ڕی حوكمی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له‌كوین ئه‌كادیمست و چڵكاوخۆرو كاسه‌لێسی حزبه‌كان، كه ئه‌و به‌ناو سه‌ركرده ترسنۆك و نه‌زانانه‌یان له خه‌لكی كوردستان كردبووه پێغه‌مبه‌ر، قاره‌مانی سه‌ر شاشه‌كان له‌كوێن، ده‌ی باهه‌مدیس ده‌ست به‌ده‌هۆڵ لێدان و حه‌كیمی سه‌رۆكه‌كانیان بكه‌ن، كه چۆن و به‌چ زانایه‌كیه‌وه سوپای ئێراقیان هێنایه‌وه ناو قووڵایی كوردستان، باسی ئه‌و مناوه‌ره سیاسیه گرنگه‌ش بكه‌ن، كه سه‌ركرده پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانه‌كانی ئه‌وان ده‌یكات و به‌غداو ئێران و تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌كات به‌گژ یه‌كدا، باسی شێخ و به‌گ و سكرتێر‌و سه‌رۆكی كۆمار‌و ته‌ڕه‌ماشه‌كانتان بكه‌ن، ده‌ی دیسانتان ئه‌و ریسواییه بكه‌نه سه‌ركه‌وتنی بێوێنه‌وه مێژووی ئه‌و میلله‌ته‌ی پێفریو بده‌ن، فه‌رموون به‌رگری له‌كوردستان مه‌كه‌ن، ته‌نیا له‌و پارانه بكه‌ن، كه دزیوتانه، تازه به‌نهێنی سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێ ئاشت بنه‌وه؟! وه‌ك كورد گوته‌نی " پاشی تڕی خه‌پشه‌ی بڕێ"، تازه بۆچی ئاشت ده‌بنه‌وه!، تازه بۆچی ئه‌و چاكسازیه مه‌هزه‌له ئامیزه ده‌كه‌ن، كه 29 ساله مێشكی خه‌لكی كوردستانتان پێكاس كرد، تازه هیچ شتیك سوودی نه‌ماوه ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی ره‌خسا، هه‌مووتان كرده قوربانی خۆتان، ده‌بڕۆن سه‌ركرده‌و بنكرده خائینه‌كانی كوردستان، ده‌بڕۆن ئاو ئاو چن و به‌غدا نیوه‌ی رێتان بێت!.
كەمال چۆمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە داهاتوی نزیکدا رێژەیەکی زیاتریش موچەی فەرمانبەران دەبڕێت. ئەمجارە یەکێتییش جدییتر پشتیوانیی دەکات. هەرچەندە لاهوڕ تاڵەبانی تویتی کرد و داوای‌کرد لەگەڵ بەغداد رێکبکەون، بەڵام ئەویش تێگەییشتوە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد ئاسان نییە چونکە بەغداد داوای تەسلیمکردنی یەکێک لە سەرچاوە هەرە سەرەکییەکانی داهاتی یەکێتیی و پارتیی کردوە؛ گومرگەکان. بەداخەوە هەندێک ئەندام پارلەمان و سیاسیی پۆپیولیست داوای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کرد. ئەم بیانوە دەرفەتی دایە یەکێتیی و پارتیی تا لە نزیکترین کاتدا کۆببنەوە و جارێکی تر پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە. ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە نە لە پێناو خەڵکی کوردستانە، نە لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو تەنها لەپێناو هەڵوێستێکی یەکگرتوی یەکێتیی و پارتییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد تا کاریگەریی خراپ لەسەر سەرچاوەی دارایی یەکێتیی و پارتیی نەکات. هەروەها، ئەگەر رێکنکەوتن لەگەڵ بەغداد، بتوانن جارێکی تریش رێژەی بڕینی موچەی فەرمانبەران کەمبکەنەوە، ئەگەر هەڵوێستی هەردولا بەتەواوی یەک بێت باشتر دەتوانن زاڵ بن بەسەر ناڕەزایەتییەکاندا. بۆ ئەوەی خاڵە سنورییەکان تەسلیم نەکەنەوە و خۆیان گومرگ وەربگرن، ئەو دو هێزە بە هەر نرخێک بێت رێنادەن بەغداد کۆنترۆڵی خاڵە سنورییەکان بکاتەوە کە داوایەکی دەستورییە؛ پارتی ئیبڕاهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و یەکێتییش باشماخ و پەرویز خان. هی لاوەکییش هەن بەڵام ئەوانە سەرەکییەکانن. داهاتی ئەو گومرگانە لە ئێستادا لە داهاتی نەوت گرنگترە بۆ یەکێتیی و پارتیی. لە زوترین دەرفەتدا جارێکی تر یەکێتیی و پارتیی بڕیارە کۆببنەوە و هەوڵدەدەن هەڵوێستەکانیان یەکبخەنەوە. بۆ ئەوەش، یەکێتیی دەستی بە کۆبونەوەکان کردوە و لەو رێیەوە لەگەڵ پارتی‌یش رێکدەکەوێتەوە. لاهوڕ تاڵەبانییش تویتەکەی لەبیردەکات -هیوادارم تا ئەوکات نەیسڕێتەوە- و کشانەوەی یەکێتیی و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد دەبنە بڵقی سەر ئاو. خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت باش ئەوە بزانە پارتی و یەکێتی چی خراپە بەرانبەر یەکتر و پێکەوە کردویانە، بە تاوانی جەنگیشەوە. هەمو کاتێک ئەو دو هێزە ئەگەری هەیە پێکدابدەن کە خاوەنی میلیشیای حیزبیین و رێنادەن دەزگا عەسکەریی و ئەمنییەکان یەکبگرنەوە. بەڵام هەرگیز نابێت ئەوە لەبیربکەن کە بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئەو دو هێزە زۆر زۆر لەوە گەورەترە کە ئەو دو هێزە دو ئاراستەی سیاسیی جیاواز لە یەک وەربگرن. تا خەڵک لەو راستییە تێنەگات هەمیشە دەکەونە ناو وەهمی گۆڕانکاریی لەڕێی ململانێی میدیایی ئەو دو هێزەوە.
جەواد سەعید لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق (مستەفا كازمی)، شاندی هەرێم چەند جارێك چۆتە بەغدا بە ئامانجی ڕێككەوتنێك كە ببێتە چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. ئەم شاندەی هەرێم زۆر نەرمتر بوون لەگەڵ كازمی بە بەراورد لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، بەڵام كازمی بەبێ منەتی و ڕەقتر قسەی لەگەڵ كردوون و داواكارییەكانی هێندە بەرزكردۆتەوە تاكو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قالب بدات و مەیدانی جولە سیاسی و ئابورییەكانی سنوردار بكات. كازمی بەجۆرێك قسەی كردوە كە نییەتی ڕێككەوتنی نەبوبێت، بۆیە لە بەرامبەر ڕادەستكردنی تەواوی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان، هیچ بەڵێنێكی بە شاندی هەرێم نەداوە. سەرۆك كۆمار و كێشەكانی هەرێم لەسەردەمی سەرۆك كۆماری ڕەوانشاد مامجەلال، یەكێتی و پارتی پشتی خۆیان لێكردبۆوە و بێخەم بوون لەوەی كە حكومەتی ناوەند بتوانێ تەشقەڵەی گەورە بە هەرێم بكات، چونكە باش دەیانزانی دڵسۆزی و توانای مامجەلال هەموو ئەو لوغمانە پوچەڵدەكاتەوە كە بۆ ژێرپێی كورد دایدەنێن. بەشێك لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە پێداگری لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ بەرهەم سالح هەڵەیەكی كوشندەیان كرد لەوەی كە پێیانوابوو دوای مامجەلال شیاوترین كەس بۆ ئەم پۆستە دكتۆر بەرهەمە، لەو هەوڵەی یەكێتی بۆ هێنانەوەی بەرهەم سالح بۆ ناو یەكێتی موكوڕی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری، دوو ئەنجامی خراپی لێكەوتەوە، یەكیان نێوماڵی كورد هێندەی تر پەرتەوازە بوو، دووەمیان، بەرهەم سالح بۆ مسۆگەركردنی چوار ساڵی تری سەرۆك كۆماری و بەدەستهێنانی پشگیری عەرەبی شیعە و سوننە ناچار بێت لە بەغداوە بەربەست بۆ یەكێتی و هەرێم دروست بكات و ڕمەكان ئاراستەی قەوارەی هەرێم بكات. ئەمە قسەیەكی ڕەوانشاد نەوشێروان مستەفام بیر دەخاتەوە كاتێك لە كێبڕكێی دكتۆر فوئاد و بەرهەم سالح بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، لێیان پرسیبوو كاك نەوشێروان لە نێوان ئەم دوو دكتۆرە كامیان باشترن بۆ ئەو پۆستە؟ ئەویش لە وەڵامدا وتبوی دكتۆر فواد پیاوێكی دەیپلۆماسی و زمان‌زان نییە، ئەم پۆستە بە تەواوی دەمرێنی بەڵام خیانەت لە كورد ناكات، هەرچی بەرهەم سالەحیشە پیاوێكی دەیپلۆماسی و زمانزانە، پەیوەندییەكی باشیشی لەگەڵ دنیای دەرەوە هەیەو گڕوتینێكی باش دەدات بەو پۆستە و دڵی عەرەبەكان لەخۆی ڕازی دەكات بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری تاكو چوار ساڵی‌تر ببێتەوە سەرۆك كۆمار، بەڵام پشت لە كورد دەكات. لە ساڵی 2018یشدا لە كاك مەسعود بارزانی‌یان پرسیبوو کە ئایە بۆچی حەزناکەی بەرھەم سالح ببێتە سەرۆک کۆمار، لەوەڵامدا وتبووی: من بۆیە نامەوێ ببێت بەسەركۆمار لەبەغدا چونكە ئەو پیاوە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆی هەموو سازشێك لەسەر مافەكانی كورد دەكات. ئەگەر بەراوردێكی ئەو دوو رایەی هەریەك لە نەوشیروان و بارزانی بكەین، سەرباری جیاوازیی زۆری نێوانیان لەسەر كۆی پرسەكان، بەلام لەسەر ئەوكاراكتەرە هاوڕان و خوێندنەوەكانیان هاوجوتن. كازمی و بەرهەم سالەح چەند ساڵێك پێش ئێستا، كازمی سەرنوسەری گۆڤاری (الاسبوعیە) بوو، ئەو گۆڤارە لە سلێمانی دەردەچوو و لە لایەن بەرهەم سالحەوە سەرپەشتی و تەمویل دەكرا، لەوكاتەوە كازمی و بەرهەم سالح پەیوەندییەكی توندوتۆڵیان هەیە و لە قسەی یەكدی دەرناچن. لە ئێستاشدا هەردووكیان بەتەمای دروستكرنی حزبێكن لەسەر ئاستی عیراقدا، بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان و عیراق لێك گرێ بدەن، كازمی لەنێو شەقامی عەرەبی (بەتایبەتی شیعە) و بەرهەم سالحیش لە كوردستاندا هەوڵەكانیان یەك بخەن و لە هەڵبژاردنی داهاتوی عێراقدا بە لیستێكی هاوبەش دابەزن. هەربۆیە هەموو هەوڵەكانی خۆیان خستۆتە گەڕ، بۆ ئەم مەبەستە كازمی دەیەوێ تا هەڵبژاردنی داھاتوو هەندێ بەرپرس لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە و ڕێگری لە ڕیككەوتنی ناوەند و هەرێم بكات بە ئامانجی ڕاكێشانی شەقامی عێراقی. بەرهەم سالحیش دوای ئەوەی حزبێكی لە پێناو ئەم پۆستەیدا هەڕاجكردو گسگی لە خەونی چاكسازیدا و خەڵكی كوردستانی بێ ئومێد كرد و لە ناو یەكێتیش دەستی لە بنی هەمبانەوە دەرچوو، ئێستا دەیەوێ حزبێكی تر دروستبكات و خۆی ئامادە بكات بۆ هەڵبژاردن. هەردووكیان پێكەوە، كازمی دەیەوێ بە عەرەب بڵێ پارەی نەوتی ئێوە نادەم بە كورد و هەنگاوی تریشی بەدوادا دێت، بەرهەمیش لەڕێگای كەسە نزیكەكانی خۆیەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا دەدات، (نمونەش خستنەڕووی پڕۆژەیەكە لەڕێگەی پەرلەمانتارێكەوە بەناوی رێبوار كە لەلیستەكەی خۆیدابوو سەبارەت بەم پرسە!)، كە هەموو مەبەستێكی ناوبراو ئەوەیە بەغدا لای كورد شیرین بكات و هەوڵی كێش كردنی كورد بدات بەرەو ئەوێ. قسە لەسەر ئەوە نیە كە دەسەلاتدارانی هەرێم فریشتەن و گەندەڵ نین، بە پێچەوانەوە، ئەوە هەڵە گەورەو زەقەكانی پارتی و یەكێتییە كە خەڵكیان نا‌ئومێد كردووە، بەلام دەبێت ئەو راستیەش بزانرێت كە بەرهەم سالح و ئاراستەكەیشی هیچیان لەوانە كەمتر نیە كە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیان و پۆست و كورسییەكانیان میللەتێك هەرزانفرۆش دەكەن و بەرەو ئاقارێكی نادیار و مێژووییەكی تاریكتری دەبەن! بەڵێ بەم جۆرە كازمی و بەرهەم هەردووكیان لەخۆ ئامادەكردندان و لە هەنگاوەكانیان پرسوڕا بە یەكتر دەكەن تاكو ڕای شەقام بجولێنن و پۆستەكانیان بەدەست بهێننەوە. ئەگەر وانییە، بۆچی دەبێت لەو هەموو هەوڵ و سەردانەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رۆلێكی بەرهەم سالەح وەك سەركۆمار نەبینرێت؟! ئەگەر ئاوڕێك لە رابردوو بدەینەوە، چ لەسەردەمی مام جەلال و چ لەسەردەمی دكتۆر فوئاد مەعسومدا، كاتێك تەنگژەكان بە بنبەست دەگەیشتن، شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان دەكرد، كۆبوونەوەی سێ قۆڵی یا چوار قۆڵی نێوان (سەركۆمار، سەرۆك وەزیرانی عیراق، شاندی هەرێم، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران) ئەنجام دەدرا. بەلام ئەوەی تێبینیمان كردووە لەوماوەی رابردوودا چەندین جار شاندی هەرێم لەسەر ئاستەكانی سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جێگری ئەنجومەنی وەزیران و شاندی تر چوونەتە بەغدا، ئەم شاندە بەجیا لەگەڵ سەرۆك وەزیران و لەلایەكی ترەوە لەگەل سەركۆمار كۆبوونەتەوە. ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە بەرهەم سالەح نایەوێت لەگەڵ هەردووكیان بەیەكەوە دابنیشێت نەكا دەستەكەی ئاشكرابێت و بكەوێتە روو. پرسیار ئەوەیە ئەگەر بەرهەم سالەح لەسەر حیسابی كورد بووە بە سەركۆمار، ئەوە دەبێت لەسەر مافەكانی كورد هەڵبدات و قبوڵ نەكات غەدر لە كورد بكرێت، خۆ ئەگەر وەك سەركۆمار و رەمزێكی عیراقیش هەڵسوكەوت بكات دیسانەوە دەبێت لەسەر چوار پارێزگەی هەرێم هەڵبدات كە بەشێكی عیراقن! بەلام ئەوەی دەبینرێت بە پێچەوانەوەیەو بێدەنگی بەرهەم سالەح و خۆدزینەوەی لەپرسەكان ئەوەمان پێدەلێت كە ناوبراو هەڵوێستێكی دووفاقی هەبێت و لای شاندی هەرێم هەڵوێستێك و لای كازمی قسەیەكی تری كردبێت! كۆمەلێك هەڵوێستی رابردووی پشتڕاستی ئەو گومانانە دەكەنەوە. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت نەهێشتنی شەرمی سیاسییە لەژێر شكاندنی قەوارەی هەرێمی كوردستان. ناوبراو لەپەنای قەوارەی هەرێمی كوردستاندا بەدووای دەسكەوتەتایبەتیەكانی خۆیەوەیەتی و بێ‌باك لەخەم و ئازارەكانی خەلكی كوردستان. یەكێتی و پارتیی یەكێتی و پارتیی لەو هەنگاوانەی كازمی و بەرهەم سالەح بێ‌ئاگا نین و هەستیان بە تەگبیرەكانیان كردوە، بۆیە دوورنییە ئیتر لەمەودوا یەكێتی و پارتیی لە یەكتر نزیك ببنەوەو كێشەكانیان بەلاوە بنێن و كۆبونەوەی دووقۆڵیش لەسەر ئاستی بەرز ئەنجام بدەن. نزیكبونەوەی یەكێتی پارتی بۆ ڕێگرتن لە هەوڵەكانی كازمی و بەرهەم سالح هیچ ئامانجێكی نابێت ئەگەر چاكسازی لە نەوت و خاڵە گومرگییەكان نەكەن و كۆتایی بەم دزین و تاڵانییە نەهێنن و سیاسەتی ئابوری دانەڕێژن، تەنیا بەمە دەتوانن خزمەتگوزارییەكان دابین بكەن و موچەی تەواوی فەرمانبەرانیش مسۆگەربكەن و چیتر لەبەر بەغدا نەپاڕێنەوە. بە پێچەوانەوە هەرێمی كوردستان توشی قەیرانی خراپتر دەبێت.
ئاسۆ حاجی چوونی بافێل تالەبانی بۆ پیرمام و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە چەند لایەکەوە گرنگە: - یەکخستنەوەی توانا و هەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانیەکان لە ژێر بڕیار و رێنوماییەکان سەرۆک بارزانی واتا زاڵبوونەوەی گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەسەر گوتاری سیاسی کوردستانی لە بەرامبەر عێڕاق و لە گفتوگۆکان دەربارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان. - کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی یاسای چاکسازی کە جگە لە بەهێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە دەستی هەولێر لە بن سەری بەغدای رەفتار فاشی دەردێنێ و لە قۆناغی ترسی سازشکردن لە سەر مافە دەستوریەکان دەرباز دەبین. - پەند و وانەیەکی گرنگە بۆ گەلی کوردستان بە هەموو حیزب و پێکهاتەکانیەوە کە تەنها ئەوان بەکەلکی یەکدی دێنن و جیاوازیەکان زۆر گچکەترن و لە وێکچوەکان و هەر چەند رکابەر و دژی یەکتر بین لە کۆتایی هەر تەواوکەری یەکترینە جا بە خۆشی بی یان بە ترشی.ئەوەش وەدیار کەوت کە بێگانە یەک مەیدانە جا مالیکی یان عەبادی و کازمی بێت. - لەوانەش گرنگتر خەڵکی کوردستان لە رووی نەفسیەوە پشوێک دەدەن و لە جیاتی بیرکردنەوە لە ململانێی ناوخۆیی و عیاندی سیاسی حیزبەکان و نیازی تۆڵەکردنەوە،زیاتر لە ماهیەتی بەغدا و دەوڵەتی بەزۆر دروست کراوی عێڕاق تێدەگەن کە سەت ساڵ زیاترە خێر و بێری بۆ خەڵکی کوردستان تەنها چەوساندنەوە و برسی کردن و داگیرکردن و کوشتن و تاڵان و وێران کردنە. - لە هەمووشیان گرنگتر و زیاتر جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەوانەی تەنها بۆ دژایەتیکردنی بارزانی و پارتەکەی هیچ نەما نەکەن لە دەستدۆیی داگیرکەر و پێشنیار کردنی بڕینی بودجە و موچەی خەڵک تا دەگاتە پێشنیارکردن و کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان،دەرفەتێکیان بۆ خەڵکی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەهێشتەوە جگە لە خۆشویستنی بارزانی و بە گەورەتر تەماشاکردنی لە تەنها سەرۆکی حیزبێک و رابەرێکی سیاسی بەڵکو وەک لێڤەگەڕێک(مەرجەع)پشتگیری بکەن و باوەڕی پێبهێنن.
د. محەمەد شوانی بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌لومه‌رج و بنه‌ما و میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن، به تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیفاتی گشتگیریان هه‌یه، وه‌كو پرۆژه‌و پلانی چاكسازی له كۆمه‌ڵگا دوواكه‌وتووه‌كاندا كه هه‌موو كایه‌و بواره‌كانی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه پێویستیان به گۆڕانكاری و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه هه‌یه . له رووی مێژووییه‌وه ، كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتو تاراده‌یه‌ك چه‌مكێكی نوییه ، ئه‌گه‌رچی هاو واتاكانی وه‌كو كۆمه‌ڵگای ساده‌و كلتوری سه‌ره‌تایی و كۆمه‌ڵگای میكانیكی و چه‌ندین چه‌مكی تر بۆ گوزارشتكردن له جۆرێكی تایبه‌تی و هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتو سه‌دان ساڵ پیش‌تر له لایه‌ن زانایان وفه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه‌وه به‌كارهاتووه، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و رزگاربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌لانی داگیركراو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم، هه‌ندێك چه‌مك و بابه‌تی كۆمه‌ڵناسی له بواری پۆلێنكردنی كۆمه‌ڵگاكاندا هاتنه ئاراوه ،وه‌كو كۆمه‌ڵگا تازه پیگه‌یشتوه‌كان و كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان و كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای جیهانی سێ و...هتد. له راستیدا ئه‌م ناوزه‌د كردنه بێ پێشینه نه‌بوو، به‌ڵكو تویژه‌رانی كایه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌م ریزبه‌ندی و پۆلێنكردنانه‌یاندا پشتیان به چه‌ند پێوه‌رێكی هزری و شارستانی و كلتوری وه‌كو تایبه‌تمه‌ندی دیموگرافی و گه‌شه‌كردنی شارنشینی و ئاستی داهاتی تاك و رێژه‌ی خوێنده‌واری و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژی و كاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازیه جێنده‌ری و نه‌ژادی و چینایه‌تیه‌كان ده‌به‌ست ، جگه له‌وه‌ی به ده‌یان توێژینه‌وه له باره‌ی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌نجامدران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵگاكان خۆیان بناسن و بزانن له چ قۆناغێكی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندندان، دوواتر كۆمه‌ڵگا دوواكه‌وتوه‌كان به به‌رنامه كار بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و قۆناغه بكه‌ن و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنیان پێوه دیار بێت . بۆیه له په‌نجا‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به دوواوه، به مه‌به‌ستی چاكسازی له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌ژمونی ئیمپریالیست رزگار ده‌بوون، سه‌ره‌تاو له یه‌كه‌م هه‌نگاودا جه‌خت ده‌كرایه سه‌ر نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ،واته گۆڕانكاری به به‌رنامه له كۆی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكاندا، له رێگای گه‌شه‌پێدانی ئابوری و به پیشه‌سازی كردن وبونیادنانی ژێرخانێكی به‌هێزو به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ، بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا پلانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆراك و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو په‌روه‌رده‌وفێركردن و ته‌ندروستی و كاره‌با و رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكه‌وه به‌ستنی هه‌رێم و به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن ،له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه له ماوه‌یه‌كی مێژوویی كورتدا گۆڕانێكی ریشه‌یی و چۆنایه‌تیان به‌سه‌ردا هات و له شێوه‌ی بازدان (قه‌فزه)له كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی ونه‌خوێنده‌وار ،سه‌ره‌تایی و برسی ، كشتوكاڵی دوواكه‌وتوه‌وه بوون به كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتوو ،چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مه‌رجی پیشكه‌وتن (تقدم)ده‌بێ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا له ئاینده‌دا زۆر جیاوازبن له قۆناغی پیش ده‌ستپێكی پرۆسه‌كه. هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا باشترین نمونه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی خێرای ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنی كلتوری و رۆشنبیری و چاكسازی بنچینه‌یین له ژیانی سیاسی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیاندا ،كه سه‌دان ساڵ بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستی پورتوگالی و هۆڵه‌ندی و به‌ریتانی و له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری یابانی و چینی و مه‌غۆلی بوبونه قوربانی ،بۆیه كاتێك له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له میانی خه‌بات و تێكۆشانێكی دورودرێژه‌وه ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت ،هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو ئه‌ندونیسیا و مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ...هتد له‌وپه‌ری دواكه‌توییدابوون ، له هه‌ندێكیاندا وه‌كو ئێمه زۆربه‌ی زۆریان تا ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌خته‌ره‌ش و ته‌باشیرو مامۆستای قوتابخانه‌یان نه‌دیبوو.زیاتر له 90%یان نه‌خوێنده‌واربوون ، هیشتا زۆرینه‌یان ئۆتۆمبێل و رێگاوبانی خۆشكراویان نه‌دیبوو، گڵۆپ و كا ره‌با وكه‌ره‌سته‌و ئامیره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و روناكه‌ره‌وه‌یان نه‌دیبوو، بازاڕی ناوه‌ندی و ماركێتی گه‌وره‌و هه‌ژماركردنی ئه‌لكترۆنیان نه‌دیبوو، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و رێژه‌ی مردنی منداڵ و برسیه‌تی و هه‌ژاری له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو، ناته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ری نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان هه‌میشه له سه‌رپی و ئاماده‌بوو. ئه‌وانیش به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ‌و به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا مۆدێلێكی نمونه‌ییان پیشاندا، به هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێڵی ئاسنینیان دروست كرد بۆ پێكه‌وه به‌ستانی ویلایه‌ت و شار‌و شارۆچكه‌كانیان ،به ده‌یان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان دروست كرد به وزه‌ی خۆروبه‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاك و رۆنی دره‌خت بۆ پاراستنی ژینگه ،ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌كنۆلۆژیای كه‌سك ،ئێستا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازیه پیشكه‌وتوه‌كاندا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داهێنانی سه‌رسوڕهێنه‌رو به‌رزی داهاتی تاك و پێشه‌نگی دروستكراوه ته‌كنۆلۆژیه‌كان ، به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 2018دا له هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی هه‌ر تاكێك گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (64584) هه‌زار دۆلار و له ریزبه‌ندی ده یه‌كه‌مه‌كانی وڵاتانی جیهانن ،له باره‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌و له یه‌كه‌مه‌كانن . بێگومان ئێمه‌ش له چاوتروكانێكدا ناتوانین لاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ینه‌وه ، به‌ڵام نزیكه‌ی (30)ساڵه جۆرێك له ئازادی خۆ به‌رێوه‌بردنمان هه‌یه، كه‌چی تا ئێستا نه‌خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با و خوێندن وته‌ندروستی وشاره‌وانیمان فه‌راهه‌م كردووه، نه سه‌فه‌رێكمان به شه‌مه‌نده‌فه‌رو تراموای و میترۆ له وڵات وبه ناو شاره‌كانی خۆماندا كردوه ،له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مه‌دا تا ئیستا نه كارتی ئه‌لكترۆنی و نه ژماره بانكمان دیوه، نه‌ژێرخانیكی ئابوری و به‌رهه‌مێنانی به‌هێزمان هه‌یه، به سه‌دان ملیۆن دۆلار قه‌رزارین و برسیه‌تیش هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌كات! له كاتێكدا وڵاتی ئێمه له رووی خاك و ئاو و هه‌واو یه‌ده‌كی نه‌وت و كانزا و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كانه‌وه چه‌ندین جار له وڵاتی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ئیستا به هه‌موو پێوه‌رو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتوو ،عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵ و دوواكه‌تووه‌كانی جیهانین، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا دوواكه‌وتن به زه‌لكاو یان زۆنگ و گۆلاوی چڵكاو (مستنقع)پێناسه ده‌كرێت ، واته كۆمه‌ڵگای ئێمه كه‌وتوه‌ته زه‌لكاوێكه‌وه ، بریتیه له زۆنگی دوواكه‌وتن. ئایا له خۆمان پرسیوه بۆچی؟! به شێوه‌یه‌كی زانستی به دووای هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گه‌ڕاوین؟ چاومان كۆمه‌ڵگاكانی تری دیوه‌و بیرۆكه‌ی به‌راوردكردنێكمان به خه‌یاڵدا هاتووه؟ ئه‌گه‌ر له گه‌لانی ئه‌ندونیسیاو مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ناچین ! ئه‌ی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێمه چین؟ ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین ، هه‌رێمێكین له وڵاتێكی دوواكه‌تو و گه‌نده‌ڵدا، چه‌ندین هه‌ره‌شه‌و پلانی هه‌رێمی و ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سنوری هه‌رێمه‌كه‌دا توانای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، ده‌توانین چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بنێین بۆ ده‌رچوون له زه‌لكاوی دوواكه‌وتن. ئه‌ویش به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌كرێت ،به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ره‌وشه‌كه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای تویژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت ،به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی گه‌لانی دنیا ده‌كرێت، زۆر پێویسته شاره‌زای ئه‌زمونی ئه‌و نه‌ته‌وانه بین كه كیشه‌و گرفته‌كانیان له پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نزیكه . پێویسته سه‌ره‌تا باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت ، ده‌ستپێكی چاكسازی و یه‌كه‌م هه‌نگاو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌روه‌ری یاسا‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تیه بۆ وڵاتانی تر، دووه‌م هه‌نگاو راهێنانی تاكی كورده له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌یاسا ،په‌روه‌ركردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ژیر‌و هۆشیارو دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، ئه‌میش له رێگای عه‌داله‌ت و نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی و لێپرسینه‌وه له دزو گه‌نده‌ڵكارانه‌وه ده‌كرێت ،بۆیه سێیه‌م هه‌نگاو دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی دادگایی به‌هێزو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه (په‌ر له‌مان ، حكومه‌ت ، دادوه‌ری)كه بتوانن هاوسه‌نگ كاری خۆیان بكه‌ن . بۆ نمونه ،له سالی 1992ه‌وه تا ئێستا نۆ كابینه‌ی حكومه‌ت و پێنج خولی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ریوه، هه‌رگیز لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه چاودێری وردی داهاتی هه‌رێم بكات و له راپۆرتێكدا دڵنیایی بداته خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌و داهاته له ده‌ستێكی ئه‌میندایه! كه ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی دروستبوونی گه‌نده‌ڵیه ، سه‌رچاوه‌ی نه‌مانی متمانه‌یه له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی ، كه ورده ورده بناغه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن تێكده‌دات . بۆیه پێویسته چاكسازی لێره‌وه ده‌ست پێ بكات ، له كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتوودا هیچ سێكته‌رێك به قه‌د بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان و متمانه‌و به كلتوركردنی یاسا‌و ده‌ستورو رێزگرتن له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا گرنگتر نیه . ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری سه‌ره‌تای مێژووی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ین كه پێشتر وه‌كو نمونه باسمان كرد، له پیرۆزی یاسا‌و ده‌ستوری وڵاته‌وه ده‌ستیان پێكردووه، له هه‌ندێكیان مه‌لیكی و له هه‌ندێكیان وه‌راسی و له هه‌ندیكیان سه‌رۆكایه‌تی و له هه‌ندێكیان په‌رله‌مانی و..هتد به‌رقه‌راره به‌ڵام زۆر به‌وردی پێناسه‌ی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنیان كردووه، ماف وئه‌ركی هاوڵاتی و خیانه‌تی ینشتمانیان دیاریكردووه، جه‌ختیان كردوه‌ته سه‌ر پاراستن و سه‌روه‌ری سنوری نیشتمانه‌كانیان و عه‌داله‌ت و دیموكراسی و دوركه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕو توندوتیژی و سه‌رخستنی یاسای مه‌ده‌نی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تی و ..هتد له هه‌ندێكیاندا جه‌ختكراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌یان بۆی نیه خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی وڵات یان بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌گه‌ر جنسیه‌ی وڵاتێكی تری هه‌بێت ، یان له وڵاتێكی تردا وه‌كو هاوڵاتی ژیابێت ،بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن هه‌موو به‌رپرسه‌كانیان جگه له‌م خاكه‌ی خۆیان هیچ شوێنێكی تر به نیشتمان نازانن ، بۆیه بۆهه‌رێمی كوردستانیش پێویسته له پرۆسه‌ی چاكسازیدا له‌م سه‌ره‌تایانه‌وه ده‌ست پێ بكات .
کاروان عەلی شامار لەدوای ئەوەی یەکێتی توانی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجامبداو گۆرانێکی نەوعی لە پەیرەو پرۆگرام و ستراکچەری خۆیدا بکا، ھەنوکە کاتی ئەوەیە پەرلەمانتارانی یەکێتی بە یەک پاکێج خانەنشینی رەتکەنەوەو بەکردار بیسەلمێنن کە پارێزەر و پالپشتی داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانن. لە ئەگەری بوونی مەترسی لەنەگەرانەوەی پارەکە بۆ خەزێنەی حکومەت دەکرێ بکرێ بە پرۆژەیەکی شامل بۆ سوودی گشتی وەک: ١. کۆی پارەکە مانگانە بخرێتە سەر صندوقی توشبوانی شێرپەنجە. ٢. بەو پارەیە صندوقی تایبەت بە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دروست بکرێ. ٣. یاخود ھەر پرۆژەیەکی تری ستراتیجی کە خزمەت بە زۆرینەی ھاونیشتیما‌نیان بکا. خولاصە، ئامانج لە پەرلەمان داکۆکیە لە مافی ھاونیشتیما‌نیان نەک ئامراز لە بۆ مەرامی تایبەتی! ھەر پەرلەمانتارێک خانەنشینی رەتنەکاتەوە بۆ لەمەودوا لێدوانەکانی دەچێتە چوارچێوەی موزایەدەیەو ھیچ ئەرزش و ئعتیبارێکی نابێ!
د.ڤیان سلێمان قەوارەی دەستوری و سیاسی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەباتێکی دوورودرێژی پڕ هەوراز و نشێوی لێوان‌لێو لە قوربانیدانە، بەرهەمی دەریایەک خوێن و ئەنفال و ڕاگواستن و کیمیابارانە، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و ڕاپەڕینە مەزنەکەیە. بە خەباتی مەدەنی و جەماوەری گەلی کوردستان و خوێنی گەشی شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و داستانەکانی دوای شانزەی ئۆکتۆبەر و خەباتی سەختی سیاسی و دیبلۆماسی و تەحەدای ڕابەری نەتەوە (سەرۆک بارزانی) پارێزراوە. هەرێمی کوردستان تاکە قەوارەی دەستوری دانپیانراوی نێودەوڵەتی کوردە وەک نەتەوە و کوردستان وەک نیشتمان، لە سایەی ئەم هەرێمەدا ئاڵای کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان شەکایەوەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کرا و دەنگی کورد بە هەموو جیهان گەیەندرا، ئەم ئەزمونە هیوا و پەنای گشت کوردێکە لە سەرانسەری جیهان. لە چوارچێوەی پرۆژەی گەلەکۆمەی دەرەکی و ناپاکی ناوخۆیی، بەردەوام ئاڕاستەیەک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەک تەواوکاری پرۆژەی داگیرکەرانی کوردستان دژایەتی ئەزموونی هەرێمی کوردستانیان بە شێوازی جۆراوجۆر کردووە، داواکردن لە دەسەڵاتی ناوەند بۆ بڕینی بودجەی کوردستان، کارکردن بۆ بنکوڵکردنی حکومەت و ئاستەنگ خستنەپێش بەرنامەو پلانەکانی، بلاوکردنەوەی گوتاری دژەنەتەوەیی، بێ بەهاکردنی خاک و نیشتمان و کوردایەتی و سەروەرییەکان، هێرشکردنەسەر سیمبولەکان، پەرەدان بە گوتاری ڕەشبینی و بێ هیواکردن، تا گەیشتە ئەوەی بە ئاشکرا داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکرێ، داوای هەڵوەشانەوەی ماڵ و پەرتەوازەکردنی خێزان و گەڕانەوە بۆ زەلکاوی داگیرکەر. کەسانێکی دۆڕاو متمانەی ڕای گشتیان لەدەستداوە و لایەنەکانیشیان ڕوویان نیە پشتگیریان لێبکەن، ئەمانە دەیانەوێ بە بانگەشەی چەواشە و بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان دەنگی ناڕازی و مافی ڕەوای خەڵکی هەژار بقۆزنەوە، لەکاتێکدا سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت بە هەموو توانایەکەوە هەوڵی دەربازبوون لە قەیرانەکان دەدەن و حکومەتی هەرێم ڕێڕەوی چاکسازی و دادپەروەری گرتۆتەبەر، ئەم کەسە بچوکانە هەموو توانایەکیان خستۆتە گەڕ بۆ کاولکردنی نێوماڵمان و لەناوبردنی قەوارەکەمان، ئەمانە جێگای مەترسین چونکە هیچیان نەماوە بۆ لەدەستدان و کەسانێکی دۆڕاون. ئەوانەی داوای هەڵوەشانەوەی ئەم قەوارەیە دەکەن و دیارە کە پیلانی داگیرکەر جێبەجێ دەکەن و ڕووی تیریان لە پارتی دیموکراتی کوردستانە؛ باش دەزانن ئەم قەوارەیە واتە پارتی، چونکە پارتی سەرچاوە و کانگای خەباتی بزاڤی ئازادیخوازی کوردستانە، پارتی تەنها هێزی کوردستانە کە ڕاستگۆیانە و بنەماییانە و کردەییانە پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان کردووەو دەکا، هەرێمی کوردستان بەرگەی پیلانگێڕییەکانی بەغدا و پاوانخوازی وڵاتانی دەوروبەر و هێرشی سەربازی میلیشیاکان و گەمارۆی ئابووری و شەڕی سەختی تیرۆر لە ڕووی بەرەیی و سەقامگیری ناوخۆیی گرتووە، بە دەنگ و هاواری ناسازی ئەوان نەک هیچی لێ نایە، بەڵکو پارێزەرانی زیاتر و زیاتر دەیپارێزن و بەهێزی دەکەن.
پەیكار عوسمان - خودی سیاسەت جۆرێکە لە باڵایی، چونکە تێپەڕاندنی جانبە غەریزییە خۆپەرستەکەی مرۆڤەو ئاشنابوونە بە گشت و هەستکردنە بەوانیتر. ئێمەش سیاسەتمان هەیە، بەڵام لە جانبە نزمە خۆپەرستەکەیدا. لەکاتێکا خودی سیاسەت ئەکەوێتە جانبە باڵا خۆنەویستەکەوە. کەواتە لەڕاستیدا ئێمە هێشتا سیاسەتمان نیە! ئاخر سیاسەتی ئێمە بریتییە لە ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ خۆی. لەکاتێکا سیاسەت خۆی، بریتییە لە ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆ گشت. - لە جانبە نزمە ئاژەڵییەکەدا غەریزە حوکم ئەکاو لە جانبە باڵا مرۆییەکەدا هۆشیاریی حوکم ئەکات. سیاسەتیش سەربە ناوچەی دووەمەو لەسەر دوو پایەی عەقڵ و ئەخلاق وەستاوە. لەکاتێکا ناوچەی یەکەم لەسەر دوو پایەی حەزو ڕق وەستاوەو ئەم دوو قاچەش بۆ سیاسەت نابێ و سیاسەتی لەسەر ڕاناوەستێ! - خۆپەرستیی سیاسییانەی ئێمە، هەر جانبی پارەو مادە نیە، جانبی دەمارگیرییشە. ئاخر جاری وایە کەسەکە هیچ بەرژەوەندییەکی مادیشی نیە، بەڵام تا دواسنور بەرگری لە حیزبێکی گەندەڵ ئەکات! یان تا دواسنور بەرگری لە ڕای خۆی ئەکات ئەگەر هەڵەشبێت! دەی ئەمە گرێیەکی دەروونییە نەك هەڵوێستێکی سیاسی. هەڵوێستی سیاسی گۆڕاوەو بەپێ ی بنەمای چاکەو خراپە گۆڕانی بەسەردا دێت. بەڵام دەماریگیری سیاسی نەگۆڕەو تۆ بە چاك و بە خراپ هەر ئەوەیت کە هەیت. - هەیە پارتیبوونەکەی نەگۆڕەو بە باشی و بە جاشی هەر پارتییەو هەرچی ڕووبدا هیچ لە پارتیبوونی ئەو ناگۆڕیت. بەعەکسەوە هەشە دژەپارتیبوونەکەی نەگۆڕەو ئەسڵەن مەسەلەکە ستەم و فەساد نیە، بەڵکو هەر دژەپارتیبوونێکی ڕووتەو هیچی تر. دەی ئەم دووانە هەمان نەخۆشییان هەیە، "نەخۆشیی ناسیاسییبوون"، چونکە نە سیاسەت ئەوەیەو نە سیاسی‌بوون وایە! - بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکە تێبگەیت، سەیرکە لای ئێمە خودی کردە سیاسییەکان مەوزوع نین، بەڵکو بکەرە سیاسییەکان مەوزوعن. واتە هەمان کردە ئەگەر یارەکەت بیکا باش و شانازییە، بەڵام ئەگەر نەیارەکەت بیکا خیانەت و جاشێتییە! - لە نمونەی ٣١ی ئاب، ١٦ی ئۆکتۆبەر، ڕیفراندۆم.. کە هەریەك لەمانە هێشتا وەکو کردەکە نەبۆتە بابەت لای ئێمە. بەڵکو هەر لە بکەرەکەوە سەیریان ئەکەین و هەمان کردە، ئەگەر بکەرەکەی بگۆڕین بەویتر، لەگەڵ و دژەکەشی ئەگۆڕێت و ئەوەی کە ئێستا دژە، ئەبێتە لەگەڵ و ئەوەشی کە ئەوسا لەگەڵبووە، ئەبێتە دژ! کە ئەمەش خودی نابابەتیبوونەوە ئێمەش تا دیدی بابەتییانە دروست نەکەین، کوێرین ناتوانین بابەتەکان ببینین. بابەتیبوون ئەوەیە کە کردەکە چەقەو بە بنەمای چاکە ئەیپێویت، نەكئەوەی بکەرەکان چەقبن و بە بنەمای لایەنداریی بیپێویت. - ئەوەی سۆران عومەریش هەر لەم ئیزدیواجییەت و دووفاقییەدایەو پێشوەخت لەگەڵەکان و دژەکانی دیارەو خۆ ئەگەر پەرلەمانتارێکی پارتی وای بوتایە، ئەوکات هەمان دژەکانی ئێستای قەوارە، ئەبوونە بەرگیریکارانی سەرسەختی قەوارە! - ئەمەوێ بڵێم، کێشەکە ئەم حیزب و ئەو حیزب نیە، بەڵکو هەمووی یەك عەقڵیەتەو کێشەکەش ئەو عەقڵیەتەیە. سەیرکە پارتی لەگەڵ یەکێتی شەڕیبوو بەعسی بۆ هێناو یەکێتی لەگەڵ پارتی شەڕیبوو پاسداری بۆ هێنا. ئێمەش لەگەڵ پارتی و یەکێتی شەڕمانەو لەناخی خۆماندا حەزئەکەین بەغایان بۆ بێنین. دەی مەگەر ئەمە هەمووی یەك عەقڵ نیە؟؟ - کە نەخۆشی دای لە دەغڵ و دانەکەت، تۆ ئەبێ دەرمانی پیاکەیت و نەخۆشییەکە بکوژی، نەك ئەوەی ئاگری پێوەنێیت و دەغڵەکەت بسوتێنی. هۆشیاریی جیاکردنەوەی تەڕو وشکەو جەهل سوتاندنی تەڕو وشکە پێکەوە. لێرەشدا تەڕی ئێمە قەوارەکەی هەرێمەو وشکی ئێمە ستەم و فەسادەکەی حیزبەکانە. پارتی و یەکێتی بە ستەم و فەسادو "بە کردەیی" سی ساڵە خەریکی سوتاندنی تەڕەکەن. دژەکانیشیان لە جەهل و ڕقی خۆیانەوە، لەبری ئەوەی ستەم و فەسادو وشکەکە بسوتێنن، ئەوانیش دیسان هەر هاتوون بۆ گیانی تەڕەکە! - دەی دەرمانی فەسادو ستەمەکەی ئەوان و دەرمانی ڕق و جەهلەکەی ئەمان، هەر هۆشیارییەو هۆشیاریش هەر جیاکردنەوەی تەڕو وشکە. جا ئێمە ئەگەر لە ڕقی پارتی و یەکێتی هەرێم بوستێنین و لە ڕقی پەیەدە ڕۆژئاوا بسوتێنین و لە ڕقی پەکەکە قەندیل بسوتێنین، ئیتر دوژمنمان بۆچیە؟! - ڕقی قەومچێتی و ڕقی دژەکوردایەتی هەر یەکێکە. ڕقی دینی و ڕقی دژەدینی هەر یەکێکە. ئەو ڕقەی پارتی ئەیڕێژێ و ئەو ڕقەی دژەپارتییەکان ئەیڕێژن هەر یەکێکە. ڕقی حیزبایەتی و ڕقی شارچێتی و ڕقی سیاسی و ڕقی کۆمەڵایەتی.. هەمووی لەوەدا یەکە، کە عەقڵکوژەو هۆشیاری لەسەر دانامەزرێ. هۆشیارییش قەوارەی یەکەمی مرۆڤەو ئەم قەوارەیەش پێش هەرشتێك، بە شکاندنی تەوقی ڕق و دەمارگیری دروستئەبێ. تۆ تا دیلی ڕقەکانت بیت و تا دەمارگیربیت لەسەر حەزو ڕاکانت، ناتوانی قەوارەی هۆشیارییت هەبێت. هەموو قەوارەکانی تریش لەم قەوارەی یەکەمەوە مانا وەرئەگرن و لێرەوە دروستئەکرێن و ئەپارێزرێن.
عەلی مەحمود محەمەد 11 ساڵ و نیو زیاتر بەسەر ئەو كاتەدا تێدەپەڕێت , بۆ یەكەمجار نەك لە كوردستان بگرە لە عێراق و جیهانی عەرەبیش , دەستمان كرد بە راگەیاندنی هەڵمەتێك لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و كەمكردنەوەی موچەكانیان بە تایبەتی و پلە باڵاكان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان, لەو ماوەیەدا 34 خۆپیشاندان و سەدان چالاكی جۆراوجۆرمان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدا, تا داواكاری هەڵمەتەكە بووە داواكاری گەل و شەقام , ئەوە نەبێت نەمان زانیبێت بیرە نەوت و گازەكان و شاخە پڕ كان و چەمەنتۆو زەوییە پان و بەرینە ستراتیژییەكان و قاچاخچێتی بڤەو سپیكردنەوەی پارە رەشەكان و چاوساغی فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكان و كاركردن بۆ دەزگا سیخوڕییەكان و ... سەرچاوەی دەوڵەمەندییە زەبلاحەكانن, نەك موچەی پلە باڵاكان, بەڵام جیاوازی زۆری موچە لە كەرتی گشتی دەرخەری نیشانەیەكی زەقی نادادپەروەرییە لە هەر وڵاتێكدا, پێوەرێكی بنچینەییە بۆ دەرخستنی نا دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامانی وڵات. لەو ماوە دورو درێژەدا زۆر موزایەدەی بێ كردار, زۆر واژۆی بێ بەرهەم , زۆر پڕۆژەی بێ خاوەند لە كۆتاییدا, زۆر بەڵێنی بێ بەجێ گەیاندنمان بینی, زۆر سوێندی ئاینی و عەلمانی بە موقەدەساتەكانی خوا‌و شەهیدان و قوربانیانمان لایە بێ خاوەند لە ئەرشیفەكان كەوتوونە, زۆر حیزبی یەكسانی خوازی موچە پەرست, زۆر پارتی ئاینداری حەرامخۆر....زۆر مناڵی زمان ئاگراوی بە موچەی 51 وەرەقەیی تا مردن خانەنشین بوومان بینی, دەتوت ئەو هەموو بەڵێن و وەعدو ئیمزایەی كردبویان ئەوان نەبوونە و مێش میوانیان نەبوو...... لەم 11 ساڵەدا هێندەی موزایەدە بەم دۆسیەیەوە كرا, بە هیچەوە نەكرا, كەسی وا هەیە واژۆی لەسەر چەندین پڕۆژە یاسای لەم چەشنە كردووە, كە هەمووی لای بەندە پارێزراوە, بەڵام هێشتا مەرەكەبی واژۆكانی وشك نەببوەوە, خانەنشینی 51 وەرەقەیی خۆی خستە تەنگەی باخەڵ و ببڕای ببڕ ورتەی لێوە نەهاتەوە, وەك ئەوەی ئەوان نین موچەی خانەنشینییەكەیان نەك كاتی پەرلەمانتارییەكەیان لە موچەی نیوەی سەرۆكەكانی جیهان زیاترە , زۆری ئەمەش لە ژێر ناوی ئەوەی گوایە حكومەتەكەمان دزە و ئەمین نییە بۆیە وەریدەگرن. بڕیارە ئەمڕۆ 1-7 كە رۆژی لە دایك بوونی نیوەی هاووڵاتیانی كوردستانە , پەرلەمانی كوردستان دەرگای رەتكردنەوەی خانەنشینی بۆ ئەندامە كۆن و نوێكانی بكاتەوە , كە ئەمەش باشترین دیارییە بۆ رۆژی لەدایك بوونی لایەكی كوردستان, لەماوەی رابردوو هەر لەم خولەی پەرلەمان چەندین كەس بڕیاریان داوە ئەو خانەنشینیە رەت بكەنەوە , ئێمەش لە كاتێك كە جوڵەو كردەی پراتیكیمان لێ سەنراوەتەوە, لەم وڵات و شارە ئازادەدە لەماڵەوەش لە ژێر چاودێری پزیشكی نا, بگرە سیاسی و ئاسایشداین, بۆیە ناتوانین بە چالاكی پێشوازی لەم حەدەسە بكەین, چاوەڕوانین قەولەكان چ بۆ پەرلەمانتارانی ئێستا وە چ بۆ رابردوو ببێتە كردار, بڕیاری ئەمڕۆ موزایەدە ناهێلێت , قسە زلەكان پوچە كاتەوە, فەرمووون ئەمە كردار و رەتی بكەنەوە , دەنا ئەوانەی چەندین ساڵە موزایەدە دەفرۆشنەوە ئیتر سیحری فشەو درۆكانتان بەتاڵە بێتەوە ئەگەر رەتی نەكەنەوە، کاتی ئەوە نەماوە شەوان لە شاشەکان لەگەڵ بن، بە ڕۆژیش بە پراتیک دژ بن.
ئازاد جۆڵا کورد بەبەردەوامی و لەکاتی ناچاریشدا هەندێک لە لایەنە عێراقیەکان باس لە جێ بەجێکردنی دەستووری عێراق دەکەن و کەم جاریش کاری پێدەکەن ، دەوڵەتی عێراق لەوەتەی لە سەرەتای بیستەکانەوە دروست بووە بەچەند قۆناغ و سیستەمی سیاسی و حوکمڕانیدا تێپەڕیوە ، هەروەکو چەندین دەستووری کاتی و هەمیشەیی بەخۆوە بینیوە ، ۱ - دەستووری ۱۹۲٥ کە بە دەستوری بنچینەیی ناسراوە لە ۱۹۲٥/۳/۲۱ بڵاوکرایەوە تاوەکو کەوتنی حوکمی پاشایەتی کاری پێکراوە ، لەم دەستورەدا هەوڵی ئەوە دراوە کورد وەک پێکهاتەیەکی عێراقی لە بۆتەی عێراقچیەتیدا بتوێنێتەوە ، دانیشی بەوە دا نەناوە کەوا کورد نەتەوەی دووەمە لە عێراقدا ، ۲ - دەستوری ۱۹٥۸ ی پاش شۆڕشی ۱٤ ی تموزی ۱۹٥۸ و ڕاگەیاندنی کۆماری کەوا بڕیاری نوسینەوەی دەستورێکی کاتیان دا بۆ عێراق و لە ۱۹٥۸/۷/۲۷ دەستوری کاتیان ڕاگەیاند ، لەم دەستورەدا کورد وەک هاوبەش لە عێراقدا مامەڵەی لەگەڵ کراوە ، بەڵام دانی بە هیچ پێکهاتەو نەتەوەیەکی تر نەناوە جگە لە عەرەب و کورد . ۳ - لە ۱۹٦٤ تاوەکو ۱۹٦۸ دووجار دەستور گۆڕاو نوسرایەوە ،ئەم سەردەمە قۆناغی کودەتا بوو ، لەم دەستورەشدا دانی بە مافی کورد داناوە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا ، وە لە مادەی ۲۱ دا باس لە یەکسانی هەموو عێراقیەکاندا دەکات و دەڵێ لە ئەرک و ماف‌دا یەکسانن ، ٤ - دەستوری کاتی ۱۹۷۰ بێ گومان ئەم دەستورە لەدوای کودەتا نوسرا و وەک دەستورێکی کاتی لە ۱۹۷۰/۷/۱٦ ڕاگەیەندرا ، ئەم دەستورە بە بەراورد بە دەستورەکانی تر هەندێک کراوە ترە لە ڕووی داننان بە ماف و هەبوونی پێکهاتە جیاوازەکانی تر لە عێراقدا ، بەڵام هەرچی سەبارەت بە نەتەوەی کوردە لە بڕگەی (ب) ی مادەی ٥ دەڵێ گەلی عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی عەرەب و کور پێک دێت ،هەروەها دەڵێت هەموو پێکهاتەکان هەموو مافێکیان پارێزراوە لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی عێراقدا ، ٥ - دەستوری ۲۰۰٥ ی هەمیشەیی عێراق ، ئەم دەستورە واتە هەمان ئەم دەستورەی ئێستا بە وەرچەرخانێکی گرینگ و مێژویی دادەندرێت بە بەراورد بە دستورەکانی پێشەخۆی چونکە بەشێکی زۆر لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی تری عێراقی ناساندوەو جێگیرکراوە ، لە گرینگ‌ترین دەستکەوتەکانی ئەم دەستورە هاوبەشی کوردە وەک عەرەب لە عێراق و داننان بە مافی خۆبەڕێوە بردن و شێوازی سیستەمی فیدراڵی و مافە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و تەنانەت دەستوری سەربەخۆش بۆ هەرێمی کوردستان جێگیرکراوە .. لێرەدا ئەوەی گرینگە بۆ کورد لەم دۆخەدا ڕەنگە تەنها پێداگری و سووربوون و لانەدان لەدەستوور سوود و قازانج بەکورد بگەیەنێ و لە ئێستادا هیچ لایەنێک و وڵاتێک لەم مافە دەستوریانە زیاتری بۆ کورد پێ نەبێ ، بۆیە گرینگە کورد لە هەموو لایەنەکانی تری عێراق زیاتر پابەندی ئەم دەستوورە بێ و پێداگری جێ بەجێکردنی بکات ...
عەبدولڕ‌زاق شەریف هەرێمی سلێمانی وەک چارەسەر جارێک لە مەلا عومەری هاوەڵی (شێخ عیزەدین )یان پرسیبو ( مەلا تۆ بەراستیتە بانگەشە بۆ مام جەلال ئەکەیت کە داوای دەوڵەتی کورد، بۆ هەر چوار پارچەکە پێکەوە ئەکات ؟ ) . وتبوی بەڵێ وایە !، وتبویان چۆن و بۆچی بۆمان ڕونبکەرەوە ؟ زۆر بەسانایی لە وەڵامدا وتبوی ( مام جەلال لەم شاخ و کێوە بەسەر چەند پێشمەرگەیەکی ئەودیوا ئەخوڕێ و بە گۆچان لێیان ئەدا، قابیلە حەز نەکا بەسەر هەمو کوردا بخوڕێ و کوردی هەر چوار پارچەکە دارکاریبکا ) . وتبویان لەمەی مام جەلال تێگەیشتین ئەی باشە شێخ عیزەدین کۆمەڵەیە و چۆن ئەڵێی ئەویش وەک مام جەلال حەز بە یەکبونی هەر چوار پارچەکە ئەکات ؟ لە وەڵامدا ئەڵێ شێخ‌یش ئێستا زەکات و سەرفترە بەس لە خەڵکی سابڵاخ وەرەگرێ، قابیلە حەزنەکا لە کوردی هەر چوار پارچەکەی وەربگرێ !. پارتی دیموکراتی کوردستان و ماڵباتی بارزانی و هاوبیرەکانیان، بە هەمان لۆژیکی ( مەلا عومەر ) حەز و خولیای پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان هەیە، بۆیە کە باسی ئەکەن سەدان هەزار دەنگ بە ڕویاندا، بەرز ئەبێتەوە . هەندێ دەنگی ناوازەی ناڕازیش لە حوکمدارێتی بیست و نۆ ساڵی یەکێتی و پارتی و شەریکەکانیان، لە مەراقی قەیران و بێ ئومێدیا، ئەڵێن هەر زاڵم وکافرێ حوکمداریمان بکات لەم حیزبانەی کوردستان باشترە! هەندێ ئاخ بۆ گەڕانەوەی بەعس هەڵدەکێشن!، داوای ڕاستەوخۆ پەیوەست بون بە بەغدا و حوکمدارێتی حیزبە عێراقییەکان ئەکەن . ئەم دو بۆچون و بیرکردنەوەیە یەک سەرچاوەیان هەیە و گوزارشت لە یەک هەقیقەت ئەکەن، ئەویش فەشەلی سیستەمی سیاسی، ئیداری و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە . یەکەم بۆچون ئەیەوێ بیپارێزێت هەتا نەوت و جەوت چوڕبڕ ئەکات و ئایندەی زیندەگی مناڵی خێزانە سیاسییەکان مسۆگەر ئەکات، دوەم بۆچون ئەیەوێ تێکی بدات و تۆڵەی تاڵانی موڵکی خەڵک و نائومێدی خۆی بکاتەوە و لە پاڵیا ئایندەی زیندەگی مناڵەکانی باشتر بکات . سەرەنجام ڕێگەی هەر دو بیرکردنەوەکە، بە زەلیلی بەرەو بەغدا ئەڕوات و هەمو مافە دەستوری و نیشتیمانیەکانی خەڵکی کوردستان کە سەدان ساڵە فرمێسک و خوێنی بۆ ئەڕێژین، لەیەکەمیاندا، بەرامبەر مانەوەی حوکمی بنەماڵەکان و لە دوەمیاندا بەرامبەر موچە سازشی لەسەر دەکرێت و هەمو کێشە و قەیرانەکانیش وەک خۆیان و زیاتریش ئەمێننەوە . و ( ما العمل )، ئەی چی بکەین ؟ برای بەرێز ( مەریوان وریا قانع )، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، هەردو بۆچونەکەی بە گەمژەیی سیاسی وەسفکرد و ڕێگە چارەکەشی بە نیوە ناچڵ باسکرد، دیارە لەکۆتایی بەرنامەکەیا بو، بێژەرەکەش بە هەر هۆیەک بو قسەکەی پێبڕی، بۆیە وەڵامی پرسیارەکە هەقی خۆی وەرنەگرت، کە ئەبوایە هەمو بەرنامەکە تەنیا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بوایە، نەک قسەکان کۆتایی پێ بهێنرێت . بە هەر حاڵ، کاک مەریوان لە وەڵامدا وتی ( ڕای من ئەوەیە لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، فۆرمی فیدڕاڵیەت یەکێکە لەو فۆرمانەی کە ئەتوانێ زۆر کێشەی سیاسی چارەسەر بکات، فۆرمی پارێزگای سەربەخۆ بێت یان هەرێمی سەربەخۆ بێت، ئەتوانێ کۆمەڵێ کێشە چارەسەر بکات، بەڵام ئەو فۆرمە پێویستی بە بکەری سیاسی هەیە کە تیایدا، دیموکرات بێت، نەک وەک پارتی و یەکێتی بێت ) . لە بنەڕەتدا، بیری فیدراڵیەت، بە دو مەبەستی سەرەکی هاتۆتە ناو کایەی سیاسی و حوکمڕانییەوە، یەکەمیان چارەسەری کێشەیە و ئەویتریان یەکبون و زیاتر پێکەوەبونە . پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان کێشە گەلێکی زۆریان لەگەڵ ناوەندی دەسەڵاتی هەولێر لە لایەک و بەغدا، لە لایەکیتر هەیە، ئەو کێشانە، قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە، کار گەیشتوە بەوەی بژێوی ژیان تێکبچێت و ئایندەی خەڵک و خاکەکەمان بکەوێتە مەترسی گەورەوە و تەونی کۆمەڵایەتی لەبەر یەک هەڵبوەشێت. تەنیا ڕێگەی دەستوری و یاسایی بۆ ڕزگاربون بە هەرێمکردنی شارەکانی کورستانە، ئەمەش لە ڕێگەی دەنگی زۆرینەی خەڵکی هەر پارێزگایەکەوە جێبەجێدەکرێت و مەریوان وتەنی ( میلەتەکەمان لە زۆر کێشە دەرباز ئەکەین )، هەر پارێزگایەکیش بە کەرکوکی خۆشەویستیشەوە کە مافی بە هەرێمبونی وەرگرت، ئەتوانێ دەستورێک بە تایبەتمەندییە سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بنوسێتەوە و هەمو مافە دەستورییەکانی خۆی وەک هەرێمی سەربەخۆ لە عێراقدا، وەربگرێت . سنور و خاک و سەروەت و حوکمدارێتیش کە سەد ساڵە کێشەی هەمومانە لەم عێراقەدا، هەر بەو دەستورە، هەرێمەکان چارەسەری ئەکەن، هەندێ کێشەی کەمیش گەر بمێنێ، پێکەوە لەناو خۆماندا و لەگەڵ بەغدا، هەر هەرێمە و گفتوگۆی خۆی لە بارەوە ئەکات. ئەگەر بنەماڵە سیاسییەکانیش، حەز و خولیایان وەک تەفسیرەکەی مەلا عومەری کۆمەڵە بێت، بەخوا هەرێمی سلێمانی نە دارکاری قبوڵ ئەکات و نە سەرانەی بە ناوی زەکات و سەرفترەوە لێ ئەسەندرێ، ئەم بیست و پێنج ساڵەش کە بە دەنگی دهۆک و مێرگەسور و بە ئێف شانزەی تورک بۆیان کراوە ، سلێمانی دەستی بەو دەڤەرە ڕانەگەیشتوە .
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئارامیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ده‌روونی تاكه‌كانیش هه‌یه، ئه‌وا ره‌نگه، له بنه‌ڕه‌تدا، ناكۆكیی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ته‌نها بۆ دوو لایه‌ن خوازراو و به‌كه‌ڵك بێ: نه‌یارانی ده‌ره‌كی و هه‌لپه‌رستانی ناوخۆیی!. ناكۆكی، ئاساییه ئه‌گه‌ر زاده‌ی جیاوازی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی، له‌رووی سیاسییه‌وه، نائاساییه‌و، ئه‌وه‌ی به كایه‌ی سیاسه‌تیش نامۆیه!، درێژه‌دانه به ناكۆكی و ململانێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باك و بایه‌خێك به بڕی ئه‌و زیان و مه‌ترسییانه هه‌بێ كه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی سیاسی و ده‌روونیی گشت/كۆمه‌ڵ، دروستیان ده‌كه‌ن. هاوكێشه‌كه، له په‌یوه‌ندیدا به هه‌ردوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه‌ی هه‌رێمه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی زیاتریشی هه‌یه، چونكه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مان، ده‌ستبه‌جێ و له‌یاده‌وه‌ریی به‌كۆمه‌ڵدا، هه‌م برینی مێژوویی ئه‌كولێننه‌وه، هه‌م دابه‌شبوونی جوگرافی و ئیداری، ئه‌مه‌ش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد كه ته‌نها له‌م به‌شه‌ی باشوور، له یه‌ككاتدا، له عێراقی دوای به‌عسیشا، هێشتا به‌شێكی لێ دابڕێنراوه‌و، ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیاش، له‌دۆخی له‌شكركێشی و داگیركاریدا، له‌ناو خاكه‌كه‌یدا دامه‌زراون و، له‌ولاشه‌وه، ناوبه‌ناو، تووشی گێچه‌ڵی تۆپیارانی ئێرانییه‌كانیش ده‌بێته‌وه، ناكۆكییه‌كی یه‌كجار ناعه‌قڵانییه. خۆ ئه‌گه‌ر، له‌م ناكۆكییه‌دا، دیسانه‌وه، مه‌غرورانه‌و بێ په‌ند وه‌رگرتن له رابردوو، هه‌وڵ هه‌بێ بۆ هه‌ژموونكردن و تاكڕه‌وی، یان یه‌كتر سڕینه‌وه، له‌وه‌ش زیاتر له‌م خه‌یاڵدانه سیاسیه مه‌ترسیداره‌دا، بویسترێ گره‌و له‌سه‌ر هێزو پاڵپشتیی داگیركه‌ر بكرێ، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك زۆر له‌وه دڵنیابێ كه ستراتیژی شاراوه‌ی داگیركه‌ران، خۆشبه‌ختانه!، رێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خه‌یاڵدانه‌یه. ئه‌وان، له‌كۆتاییدا، هیچ هێزێكی كوردی، چه‌ند نۆكه‌رایه‌تیشی بۆ بكه‌ن، له‌خۆیانی گه‌وره ناكه‌ن!، ئه‌وان ئه‌وه‌ی زۆر به دیققەته‌وه ده‌یخوازن و پلانی بۆ داده‌نێن، ته‌نها به‌رپاكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی ئیستنزافی و وێرانكه‌ری وڵات و نه‌مانی یه‌كجاریی هه‌ر ئه‌زموونێكی سیاسیی كورده له هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا، بۆیه عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازی و یه‌كتر سڕینه‌وه، لای هه‌ر هێزێكی كوردی، له هه‌موو دۆخێك‌دا، هه‌ر به ته‌نها گه‌مژه‌یه‌كی سیاسی و كورتبینیه‌كی ستراتیژی نییه، به‌ڵكو ده‌كرێ بوترێ عه‌قڵییه‌تێكی كه‌متر دۆزه‌خییه بۆ كورد‌و ئه‌زموونی سیاسیی باشووری كوردستان به به‌راورد به‌و دۆزه‌خه گه‌وره‌یه‌ی كه داگیركه‌ران، له ناكۆكی و ئه‌گه‌ری شه‌ڕی خۆبه‌خۆی تری كورددا، به‌رپای ده‌كه‌ن!. هه‌ر له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆیانه، به‌ڵێ پێویستیمان به گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام گفتوگۆیه‌ك كه جیاوازیی تێز‌و سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه له نێوان هه‌ردوولادا، بكاته فره بژارده‌یی، بكاته فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی، ڕووه‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازیی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانی به‌رێ، نه‌ك بیگۆڕێ بۆ كات كوشتن و نمایش و میوەخواردن و پێكه‌نین!، یان ته‌عه‌نودی سیاسی و ده‌مارگیری و ده‌ستگرتن به بیروڕاو ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو بیروڕایه‌كی به‌رامبه‌ر. جیاوازی له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌دا، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه كێشه‌ی شوناسی هه‌یه، كه هێشتا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاك و قه‌واره‌ی هه‌یه، كه هێشتا داگیركه‌ر بۆی له‌بۆسه‌و مه‌ڵاسدایه، هه‌ڵوێستێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێ به ناكۆكی و بایكۆتی سیاسی و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی شكاندنی ئیراده‌ی یه‌كتر!. هیچ لایه‌ك ئه‌زموونی له‌م بواره‌دا نه‌بێ، یه‌كێتی و پارتی هه‌یانه!، دڵنیاشین، هه‌ردوولا، هێشتا توانای - خوانه‌خواسته - چه‌ندین خولی تری شه‌ڕی ناوخۆییان تیا ماوه! به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیشیان كۆتاییان پێ بێ و هیچ بچننه‌وه جگه له مه‌رگی زیاتری رۆڵه‌كان و وێرانكردنی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان و كۆتایی پێهێنانی، چونكه ڕوونه هێشتنه‌وه‌ی ناكۆكیی به‌رده‌وام له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا، له نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌ی رابردوودا، به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له ستراتیژی داگیركه‌ران، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یان به‌ڵگه‌نامه له ده‌زگاكانی موخابه‌رات و ئه‌من و باره‌گاكانی حزبی به‌عسی رووخا‌و و به‌ڵگه‌نامه‌ی تری دزه‌كراوی ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاتانی تردا هه‌یه!، بۆیه هه‌ر هێزێكی سیاسییش ئاو بكاته‌وه ئاشی ئه‌م ستراتیژه‌دا، هه‌ر حزبێك له پێناوی تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندندا، كۆمه‌كی بكات، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر براوه نابێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یه‌كی شه‌رافه‌ندانه‌ی خۆیشی نییه جگه له‌دۆخی نۆكه‌رایه‌تی كه هه‌میشه مه‌رجێكی بابه‌تی بووه له مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورد. گفتوگۆی یه‌كێتی و پارتی پێویسته، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نا ته‌نها كۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به راشكاوی خاڵی جیاوازی و سروشتیی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ناكۆكیی له‌نێوانیاندا دروست كردۆته‌وه، ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه كۆببنه‌وه كه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی، وه‌ك له میدیای ته‌قلیدی و میدیای نوێNew Media و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌گوزه‌رێ!، له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان، به ره‌هایی، یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ن، بێن و به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش هه‌ڵبگرن، خاڵی هاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی دارایی و سیاسی و ته‌ندروستی هه‌رێم بدۆزنه‌وه‌و بڕیاری بوێرانه بده‌ن. گفتوگۆی یه‌كێتی و پارتی، گرنگه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه رۆڵی هێزه سیاسییه‌كانی تری گۆڕه‌پانه‌كه فه‌رامۆش بكرێ و بخرێنه په‌راوێزه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن. هه‌ر هێزێكی سیاسی كه لانیكه‌م عه‌قڵانی و ستراتیژناس بێت، ئه‌وا هه‌موو پلۆرالیزمێكی سیاسی وه‌ك وزه‌ی نیشتمانی سه‌یر ده‌كات، وه‌ك یه‌ده‌كی هێزو پشتیوانی لێی ده‌ڕوانێت، هه‌وڵی ره‌چاوكردنی تێزی باش و دڵسۆزانه‌ی نه‌ك ته‌نها گروپه سیاسییه جیاجیاكانی نیشتمان ده‌دات، به‌ڵكو حساب بۆ پێشنیاری گونجاو و به‌نرخی هه‌موو هێزه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییه‌كی ئاسایی-یش ده‌كات. گفتوگۆی یه‌كێتی و پارتی، باشه، به‌ڵام به‌وه سه‌رده‌كه‌وێت كه له پێناوی پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانیاندا، گیانی سازشكردنیان بۆ یه‌كتر تیا بێت، به رووی تێز‌و پرۆژه‌ی یه‌كتردا بكرێنه‌وه، ره‌خنه‌ی بابه‌تی و هێمنانه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌یه‌كتر بگرن و له‌ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵگه به‌گژ یه‌كتردا نه‌كه‌ن!، به‌ڵكو بیرۆكه‌و تێزه‌كان، به لۆژیكی دانوستان، بخه‌نه‌كارو قه‌یرانه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌نجامی كردارییانه‌ی گفتوگۆكان، راسته‌وخۆ، له‌سه‌ر گوزه‌رانی هاووڵاتیان ره‌نگ بده‌نه‌وه‌و كاتیان پێ به‌ڕێ نه‌خه‌ن و نائومێدیان ناكه‌ن.
مەریوان وریا قانع چەند سەرنجێك لەسەر مەسەلەی ”ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێم“: لە ئێستادا ھەندێك قسە و باس لەسەر ھەڵوەشاندنەوە و كۆتاییھێنان بە ھەرێم وەك قەوارەیەكی فیدراڵی لەئارادایە و زیاد لە دەنگێك لەم پرۆژەیەوە ئاڵاوە. بەر لە ھەمووشتێك ھەر ھەڵوەشاندنەویەك بۆ ئەم قەوارە فیدراڵییە بەبێ ڕاپرسیی لەسەری، كارێكی تەواو نادیموكراتە و سەپاندنی زەوق و سەلیقەی سیاسیی ئەم یان ئەو گروپە بەسەر سەرجەمی دانیشتوانی ناو ئەو قەوارە فیدراڵیەدا. بەم مانایە ئەم تێزە، لەم فۆرمەی ئێستایدا، تێزێكی تەواو نادیموكرتە. ئەگەر قەراربێت ھەرێم وەك قەوارەیەكی فیدراڵیی ھەڵبوەشێتەوە و نەمێنێت، ئەمە پێویستە لەڕێگای ڕاپرسییەوە ڕووبدات و زۆرینەی دانیشتوانی ھەرێم ھەم خوازیاری نەمانی ئەم ھەرێمە فیدرالیە بن، ھەم ڕایان لەسەر ئەوەبێت ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بەڕێوەببرێن. لە ئەزموونی سیاسیی كوردستاندا ئەمە مانای گەڕانەوە بۆ قۆناغی بەر لە ”حكومە زاتیی“ەكەی بەعس خۆشی. بە بۆچوونی من گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی سێنتەر تێزێكە لە زیاد لە سەرێكەوە پڕكێشە و پڕ مەترسییە. لەڕووی كردەییەوە ئەم تێزە تەنھا ئەم مانایەی ھەیە: بۆ ئەوەی لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و منداڵەكانیان ڕزگارمانبێت، بابچینە بەردەستی بنەماڵەی سەدر و حەكیم و عەمامە بەسەرەكانی تری شیعە و میلیشیاكانی وەك سوپای مەھدیی و حەشدی شەعبیی و ھێزەكانی بەدر و عەسائیبی ئەھلی حەق ھتد.. بە دیوی ئەمدیویشدا چوونە بەردەستی ھێزە سونییەكان كە تێكەڵێكی ترسناكن لە بەعس و قاعیدە و ئیخوانی موسلیمین. لە ئاستی ئیقلیمیشدا لە ھەیمەنەی توركیاوە ڕاكەین بەرەو ھەیمەنەی ئێران و سعودییە. ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم و گەڕانەوە بۆ بەغدا ھەڵوەشاندنەوەی ئیمارەتەكەی بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانییە، بۆ چوونە ناو ئیمارەتی ھێزە سوونیی و شیعەكانەوە، بۆ دەرگیربوون لەگەڵ عەقڵیەتی تائیفیی شیعەكانی عێراق و كەوتنە بەردەمی سەلەفیەتی سونیی لە چاپە ھەرە ترسناكەكانیدا. بە بۆچوونی من ئەم پرۆژەیە نەك قابیلی بەرگریلێكردن نییە، بەڵكو مرۆڤ مەگەر لە ڕووی سیاسییەوە تەواو گەمژە و لەڕووی سایكۆلۆژییە بە ڕق باركراوبت، كە وەك بەدیل و ئەلتەرناتیڤی دۆخی ئەمڕۆكە سەیری بكات. شەڕی دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەو ئیمارەتە سوڵتانییە جەردە و تاڵانچییەكەی ھەرێم شەڕێكە دەبێت لەناو ھەرێم خۆیدا ئەنجامبدرێت، نەك بە ڕاكردن بۆ باوەشی كۆمەڵێك بكەری سیاسیی دیكە، گەر لەمانەی ھەرێم خراپتر نەبن باشتر نین. عێراق تا ئەم ساتەش خاوەنی سیستمێكی فیدرالییە، پاراستنی ئەم فیدرالیزمە، پاراستنی ئەو لانیكەمەیە لە سەربەخۆبوون كە دەشێت وابكات ھەموو ھێز و بڕیار و دەسەڵاتەكان نەچنەوە بەر دەستی حوكمڕانان لە بەغداد. ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم مانای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم فێدرالیزمە و گەڕنەوە بۆ پایتەخت. سیاسەتی ”بە پایتەختكردنی دەسەڵات“، ئەزموونێكە بە درێژایی سەدەی بیستەم، نەك تەنھا لە عێراقدا، بەڵكو لە ھەموو خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، جگە لە ستەمگەریی و دیكتاتۆریەت و ھەڵاوێردن و دیسكریمینەیشن شتێكی تری لێ سەوز نەبووە. بەبۆچونی من دۆخەكە لە ئێستادا بەم جۆرەیە: ھەولێر لە بەغدا خراپتر و بەغدا لە ھەرێم خراپتر. حوكمڕانانی كوردستان لە حوكمڕانانی بەغدا خراپتر و ئەوانی بەغداش لەوانەی كوردستان خراپتر. ھەردووكیان لە دزیی و جەردەیی و گەندەڵیی و خراپبەكارھێنانی دەسەڵات و گرتن و كوشتن و فڕاندندا برای یەكن. ئەم حوكمڕانانە بە ھیچ مانایەك لەیەكتری جیاواز و دابڕاو نین، ئەوان بە سەدان ھێڵی بینراو و نەبینراوەوە بەیەكترییەوە گرێدراون. ئەوەی پێویستە بگۆڕێت، گۆڕینی ھەردوو جەمسەرەكەی دەسەڵاتە، نەك ھەڵاتن لە یەكێكیانەوە بەرەو ئەویتریان. ڕای من لەسەر دۆخی سیاسیی و ئابوریی و یاسایی و دەزگایی و حیزبیی و میدیایی و فەرھەنگیی قەوارەكەی ھەرێم بۆ زۆرێك لە خوێنەران ئاشكرایە، ئەوانە نەبێت كە بە ئەنقەست دەیانشێوێنن و بەوشێوەیە دایدەڕێژەنەوە كە خۆیان دەیانەوێت. من تا ئێستا چەندانجار باسم لەوە كردوە كە ئەم ئەزموونەی ھەرێم قابیلی چاكسازیكردن نییە، دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩دا و پەنابردنی ئەم بزوتنەوەیە بۆ ھەڵبژاردن وەك ئامرازێك بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی حیكایەتێكی تراژیدییە. ئەمڕۆ ئیتر تەواو ئاشكرایە كە ھەڵبژاردن ئامرازی گۆڕانی ئەو ئەزموونە و چاكسازیكردن لەناویدا، نییە. ئەم ئەزموونە سی ساڵ كاری مافیایی و جەردەیی و دزییكردن و پەنابردن بۆ ھێز و توندوتیژیی لەپشتە. ئەوەی دروستكراوە بە ڕادەیەك نالەبارە كە قابیلی چاكسازیی نییە و بە تەنھا دەسكاریكردنی موچە، یان چاودێركردنی خاڵەكانی گومرك لەسەر سنوور، یان فرۆشی نەوت بەتەنھا، بونیادە سەرەكییەكانی ئەو گشتە گەورەیە ناگۆڕێت. ئەوەی دەبێت ڕووبدات، ھەڵوەشاندنەوەی ئەوەیە كە دروستكراوە بە نیازی سەرلەنوێ دروستكردنەوەی بە شێوەیەكی جیاواز. ئەمەش ئەركێكە بەوە ئەنجامنادرێت بەرگریی لە خورافەتی ڕاكردنی خەڵكی كوردستان بۆ ناو ئامێزی ھێزە تائیفیی و دینیی و دەسەڵاتگەرەكانی بەغدا، بكەیت و قەوارە فیدراڵییەكە ھەڵوەشێنیتەوە. ئەوەی دەبێت ڕووبدات بەھێزكردنی ڕۆژانە و پلان بۆدانراو و بەردەوامیدانە بە ئیرادەی گۆڕانكاریی سیاسیی سیستمەكە و كاركردنی عەقڵانیی بۆ ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییە. ئەمەش ئەركێكە بەم بكەرە سیاسییە بچووك و نەفامانە ناكرێت كە خەون بە ڕاكردنەوە بۆ بەغدا دەبینن. ھاوكات باوەڕیشم وایە بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانكارییە وەرگرتنی ھاریكاریی لە بەغدا، لە ئەمریكییەكان، یان لە شەیتان كارێكی ڕەوایە. چونكە درێژەدان بەم ئەزموونەی ئەمڕۆكەی كوردستان نزیككردنەوەی دەستەجەمعی خەڵكی كوردستانە لەناوچوون. ھەمان دۆخ كە لەبەغداش ئامادەیە و كاردەكات.
کاروان عەلی شامار فەیلەسوفی فەرەنسی میشێل فۆکۆ لەیەک لە کتێبەکانیدا بەناوی (رەخنە چییە؟)، زۆر بەوردی باس لە رەخنەو جۆرەکانی دەکا، پێی وایە رەخنە ئامرازە، کەرەستەیە بۆ دوارۆژ یان بۆ حەقیقەتێک کە رەخنە نازانێت چۆن روو دەدات! وە ئەگەر بەشێوازێکی سادەش شرۆڤەیەکی رەخنە بکەین ئەوا جۆرێکە لە ھەڵسەنگاندن و نرخاندن بەمەبەستی دەرخستن و نیشاندانی لایەنی باش و خراپ. دیارە رەخنەش پابەستە بەزۆر بوارەوەو دەتوانرێت لە زۆر کایەی دیار لەژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیری و ئەخلاقی بخرێتە بەردەم نەشتەری رەخنەو رەخنەلێگرتنەوە. سەردەمانێک صەدام حسێن لەدژی نەیارەکانی و بەتایبەت ئەوانەی رەخنەیان لە رژێمەکەی دەگرت (زمانی دەبڕین)، ئەمەش وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندن و سەرکوتکردنی ئازادیخوازان و بەرتەسکردنەوەی مەودایی دیموکراتی! سەدام بەمانا دیکتاتۆر بوو ھەموو ئەو توندوتیژیانەی کە ئەنجامی دەدا، بروای تەواوی پێیان ھەبووەو ھیچی لەژێر ماسکەوە نەکردووە، ھەر بۆیە ناوی وەک دیکتاتۆرێک لە مێژوودا تۆمارکرا! ئەگەر رژێمی بەعس ماوەیەک زمان برینی وەک سزایەکی جەستەی دژ بە کەسانی رەخنەگرو ئازادیخواز ئەنجام دابێ وەلێ بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم ساڵانێکە لە ژێر ناوی دیموکراتی موزەیەفدا سزای جەستەیی و دەرونی ھاونیشتیما‌نیان و ئازادیخوازان دەدەن و ھیچ بەھایەکیان بۆ رەخنە نەھێشتۆتەوە. ئەگەر لەرابردوو شانازییەکیش ھەبوبێ بەھۆی رەھەندە شۆرشگێرییەکەوە بووە وەلێ لەدوای راپەرین ئەوەش لەباربرا! بەداخەوە وڵاتیان ھێندە بێ ھیوا کراون خۆزگە بە سەردەمی رژێمی صەدامی حسێنی دیکتاتۆر دەخوازن کە ئەمە کارەساتەو لێکەوتەکانی لەئایندەدا دەبینرێ! لەسەروبەندی پێکھێانی یەکەمین کابینەی حکومەتی ھەرێم تا ھەنوکە ھەزاران رەخنەی جۆراو جۆر ئاراستەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێم کراون، گەر بەشێک لەو رەخنانە تەوزیف کرانایەو وەک پێویست سودیان لێ وەرگیرایە، ئەزمونی ھەرێم ئێستا دانسقەو پێشەنگ دەبوو. بیست و نۆ سالی رەبەقە ئازادیخوازان ھەرچی ئۆپشنی مەدەنی و دیموکراتی ھەیە تاقیان کردۆتەوە لێ ھیچ ئیعتیبارێکی نەبووە! لەدەرەنجامدا دەرکەوت سەردەمی رەخنەگرتن بەسەرچوەو ئەو میتۆدەی لەھەمبەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەکارھاتوە رۆلێکی ئەوتۆی نەبووەو نابێ، حەق وایە بۆ لەمەودوا بەشێک لەو بەرپرسانەی بەتایبەت ئەوانەی بەشێک نین لە خراپەکارییەکان ھەڵوێستەکانیان یەکخەن و تەنھا لە چوارچێوەی تیۆریدا نەبێ و ئەزمونێکی نوێ تاقی بکەنەوە، ئەگەر دەیانەوێ نەبنە بەشێک لە بێدادی و گەندەڵیەکانی ئەوانی تر، ئەوا پێویستە بۆ تەنھا جارێکیش بێ بەکرداری ھەنگاو بنێن بە ئاراستەی چاکسازی و گۆرانی کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابوری و باشکردنی گوزارەنی ھاونیشتیما‌نیان.
