ده‌ستپێكی چاكسازی له كۆمه‌ڵگا دوواكه‌وتووه‌كاندا
2020-07-01 19:09:27
د. محەمەد شوانی
بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌لومه‌رج و بنه‌ما و میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن، به تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ی خه‌سڵه‌ت و سیفاتی گشتگیریان هه‌یه، وه‌كو پرۆژه‌و پلانی چاكسازی له كۆمه‌ڵگا دوواكه‌وتووه‌كاندا كه هه‌موو كایه‌و بواره‌كانی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه پێویستیان به گۆڕانكاری و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه هه‌یه .
له رووی مێژووییه‌وه ، كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتو تاراده‌یه‌ك چه‌مكێكی نوییه ، ئه‌گه‌رچی هاو واتاكانی وه‌كو كۆمه‌ڵگای ساده‌و كلتوری سه‌ره‌تایی و كۆمه‌ڵگای میكانیكی و چه‌ندین چه‌مكی تر بۆ گوزارشتكردن له جۆرێكی تایبه‌تی و هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتو سه‌دان ساڵ پیش‌تر له لایه‌ن زانایان وفه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه‌وه به‌كارهاتووه، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و رزگاربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌لانی داگیركراو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم، هه‌ندێك چه‌مك و بابه‌تی كۆمه‌ڵناسی له بواری پۆلێنكردنی كۆمه‌ڵگاكاندا هاتنه ئاراوه ،وه‌كو كۆمه‌ڵگا تازه پیگه‌یشتوه‌كان و كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان و كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای جیهانی سێ و...هتد.
له راستیدا ئه‌م ناوزه‌د كردنه بێ پێشینه نه‌بوو، به‌ڵكو تویژه‌رانی كایه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان له‌م ریزبه‌ندی و پۆلێنكردنانه‌یاندا پشتیان به چه‌ند پێوه‌رێكی هزری و شارستانی و كلتوری وه‌كو تایبه‌تمه‌ندی دیموگرافی و گه‌شه‌كردنی شارنشینی و ئاستی داهاتی تاك و رێژه‌ی خوێنده‌واری و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژی و كاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازیه جێنده‌ری و نه‌ژادی و چینایه‌تیه‌كان ده‌به‌ست ، جگه له‌وه‌ی به ده‌یان توێژینه‌وه له باره‌ی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌نجامدران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێك كۆمه‌ڵگاكان خۆیان بناسن و بزانن له چ قۆناغێكی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندندان، دوواتر كۆمه‌ڵگا دوواكه‌وتوه‌كان به به‌رنامه كار بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و قۆناغه بكه‌ن و نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنیان پێوه دیار بێت .
بۆیه له په‌نجا‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به دوواوه، به مه‌به‌ستی چاكسازی له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له ژێر چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌ژمونی ئیمپریالیست رزگار ده‌بوون، سه‌ره‌تاو له یه‌كه‌م هه‌نگاودا جه‌خت ده‌كرایه سه‌ر نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ،واته گۆڕانكاری به به‌رنامه له كۆی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكاندا، له رێگای گه‌شه‌پێدانی ئابوری و به پیشه‌سازی كردن وبونیادنانی ژێرخانێكی به‌هێزو به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ، بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا پلانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆراك و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو په‌روه‌رده‌وفێركردن و ته‌ندروستی و كاره‌با و رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێكه‌وه به‌ستنی هه‌رێم و به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن ،له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه له ماوه‌یه‌كی مێژوویی كورتدا گۆڕانێكی ریشه‌یی و چۆنایه‌تیان به‌سه‌ردا هات و له شێوه‌ی بازدان (قه‌فزه)له كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی ونه‌خوێنده‌وار ،سه‌ره‌تایی و برسی ، كشتوكاڵی دوواكه‌وتوه‌وه بوون به كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتوو ،چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مه‌رجی پیشكه‌وتن (تقدم)ده‌بێ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا له ئاینده‌دا زۆر جیاوازبن له قۆناغی پیش ده‌ستپێكی پرۆسه‌كه.
هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا باشترین نمونه‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی خێرای ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنی كلتوری و رۆشنبیری و چاكسازی بنچینه‌یین له ژیانی سیاسی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیاندا ،كه سه‌دان ساڵ بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستی پورتوگالی و هۆڵه‌ندی و به‌ریتانی و له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری یابانی و چینی و مه‌غۆلی بوبونه قوربانی ،بۆیه كاتێك له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له میانی خه‌بات و تێكۆشانێكی دورودرێژه‌وه ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت ،هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو ئه‌ندونیسیا و مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ...هتد له‌وپه‌ری دواكه‌توییدابوون ، له هه‌ندێكیاندا وه‌كو ئێمه زۆربه‌ی زۆریان تا ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌خته‌ره‌ش و ته‌باشیرو مامۆستای قوتابخانه‌یان نه‌دیبوو.زیاتر له 90%یان نه‌خوێنده‌واربوون ، هیشتا زۆرینه‌یان ئۆتۆمبێل و رێگاوبانی خۆشكراویان نه‌دیبوو، گڵۆپ و كا ره‌با وكه‌ره‌سته‌و ئامیره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و روناكه‌ره‌وه‌یان نه‌دیبوو، بازاڕی ناوه‌ندی و ماركێتی گه‌وره‌و هه‌ژماركردنی ئه‌لكترۆنیان نه‌دیبوو، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و رێژه‌ی مردنی منداڵ و برسیه‌تی و هه‌ژاری له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو، ناته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ری نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان هه‌میشه له سه‌رپی و ئاماده‌بوو.
ئه‌وانیش به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ‌و به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا مۆدێلێكی نمونه‌ییان پیشاندا، به هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێڵی ئاسنینیان دروست كرد بۆ پێكه‌وه به‌ستانی ویلایه‌ت و شار‌و شارۆچكه‌كانیان ،به ده‌یان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان دروست كرد به وزه‌ی خۆروبه‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاك و رۆنی دره‌خت بۆ پاراستنی ژینگه ،ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ته‌كنۆلۆژیای كه‌سك ،ئێستا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازیه پیشكه‌وتوه‌كاندا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داهێنانی سه‌رسوڕهێنه‌رو به‌رزی داهاتی تاك و پێشه‌نگی دروستكراوه ته‌كنۆلۆژیه‌كان ، به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 2018دا له هه‌ندێك له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی هه‌ر تاكێك گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (64584) هه‌زار دۆلار و له ریزبه‌ندی ده یه‌كه‌مه‌كانی وڵاتانی جیهانن ،له باره‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌و له یه‌كه‌مه‌كانن .
بێگومان ئێمه‌ش له چاوتروكانێكدا ناتوانین لاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ینه‌وه ، به‌ڵام نزیكه‌ی (30)ساڵه جۆرێك له ئازادی خۆ به‌رێوه‌بردنمان هه‌یه، كه‌چی تا ئێستا نه‌خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با و خوێندن وته‌ندروستی وشاره‌وانیمان فه‌راهه‌م كردووه، نه سه‌فه‌رێكمان به شه‌مه‌نده‌فه‌رو تراموای و میترۆ له وڵات وبه ناو شاره‌كانی خۆماندا كردوه ،له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مه‌دا تا ئیستا نه كارتی ئه‌لكترۆنی و نه ژماره بانكمان دیوه، نه‌ژێرخانیكی ئابوری و به‌رهه‌مێنانی به‌هێزمان هه‌یه، به سه‌دان ملیۆن دۆلار قه‌رزارین و برسیه‌تیش هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌كات! له كاتێكدا وڵاتی ئێمه له رووی خاك و ئاو و هه‌واو یه‌ده‌كی نه‌وت و كانزا و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كانه‌وه چه‌ندین جار له وڵاتی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندتره..
ئیستا به هه‌موو پێوه‌رو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتوو ،عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵ و دوواكه‌تووه‌كانی جیهانین، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا دوواكه‌وتن به زه‌لكاو یان زۆنگ و گۆلاوی چڵكاو (مستنقع)پێناسه ده‌كرێت ، واته كۆمه‌ڵگای ئێمه كه‌وتوه‌ته زه‌لكاوێكه‌وه ، بریتیه له زۆنگی دوواكه‌وتن.
ئایا له خۆمان پرسیوه بۆچی؟! به شێوه‌یه‌كی زانستی به دووای هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گه‌ڕاوین؟ چاومان كۆمه‌ڵگاكانی تری دیوه‌و بیرۆكه‌ی به‌راوردكردنێكمان به خه‌یاڵدا هاتووه؟ ئه‌گه‌ر له گه‌لانی ئه‌ندونیسیاو مالیزیا‌و هۆنكۆنگ وسه‌نگافوره ناچین ! ئه‌ی جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئێمه چین؟
ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین ، هه‌رێمێكین له وڵاتێكی دوواكه‌تو و گه‌نده‌ڵدا، چه‌ندین هه‌ره‌شه‌و پلانی هه‌رێمی و ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سنوری هه‌رێمه‌كه‌دا توانای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، ده‌توانین چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بنێین بۆ ده‌رچوون له زه‌لكاوی دوواكه‌وتن.
ئه‌ویش به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌كرێت ،به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ره‌وشه‌كه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای تویژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت ،به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی گه‌لانی دنیا ده‌كرێت، زۆر پێویسته شاره‌زای ئه‌زمونی ئه‌و نه‌ته‌وانه بین كه كیشه‌و گرفته‌كانیان له پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نزیكه .
پێویسته سه‌ره‌تا باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت ، ده‌ستپێكی چاكسازی و یه‌كه‌م هه‌نگاو نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌روه‌ری یاسا‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تیه بۆ وڵاتانی تر، دووه‌م هه‌نگاو راهێنانی تاكی كورده له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌یاسا ،په‌روه‌ركردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ژیر‌و هۆشیارو دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، ئه‌میش له رێگای عه‌داله‌ت و نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی و لێپرسینه‌وه له دزو گه‌نده‌ڵكارانه‌وه ده‌كرێت ،بۆیه سێیه‌م هه‌نگاو دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی دادگایی به‌هێزو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه (په‌ر له‌مان ، حكومه‌ت ، دادوه‌ری)كه بتوانن هاوسه‌نگ كاری خۆیان بكه‌ن .
بۆ نمونه ،له سالی 1992ه‌وه تا ئێستا نۆ كابینه‌ی حكومه‌ت و پێنج خولی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ریوه، هه‌رگیز لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه چاودێری وردی داهاتی هه‌رێم بكات و له راپۆرتێكدا دڵنیایی بداته خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌و داهاته له ده‌ستێكی ئه‌میندایه! كه ئه‌مه‌ش بنچینه‌ی دروستبوونی گه‌نده‌ڵیه ، سه‌رچاوه‌ی نه‌مانی متمانه‌یه له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی ، كه ورده ورده بناغه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن تێكده‌دات .
بۆیه پێویسته چاكسازی لێره‌وه ده‌ست پێ بكات ، له كۆمه‌ڵگای دوواكه‌وتوودا هیچ سێكته‌رێك به قه‌د بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان و متمانه‌و به كلتوركردنی یاسا‌و ده‌ستورو رێزگرتن له پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگا گرنگتر نیه .
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری سه‌ره‌تای مێژووی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ین كه پێشتر وه‌كو نمونه باسمان كرد، له پیرۆزی یاسا‌و ده‌ستوری وڵاته‌وه ده‌ستیان پێكردووه، له هه‌ندێكیان مه‌لیكی و له هه‌ندێكیان وه‌راسی و له هه‌ندیكیان سه‌رۆكایه‌تی و له هه‌ندێكیان په‌رله‌مانی و..هتد به‌رقه‌راره به‌ڵام زۆر به‌وردی پێناسه‌ی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنیان كردووه، ماف وئه‌ركی هاوڵاتی و خیانه‌تی ینشتمانیان دیاریكردووه، جه‌ختیان كردوه‌ته سه‌ر پاراستن و سه‌روه‌ری سنوری نیشتمانه‌كانیان و عه‌داله‌ت و دیموكراسی و دوركه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕو توندوتیژی و سه‌رخستنی یاسای مه‌ده‌نی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌تی و ..هتد له هه‌ندێكیاندا جه‌ختكراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌یان بۆی نیه خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی وڵات یان بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌گه‌ر جنسیه‌ی وڵاتێكی تری هه‌بێت ، یان له وڵاتێكی تردا وه‌كو هاوڵاتی ژیابێت ،بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن هه‌موو به‌رپرسه‌كانیان جگه له‌م خاكه‌ی خۆیان هیچ شوێنێكی تر به نیشتمان نازانن ، بۆیه بۆهه‌رێمی كوردستانیش پێویسته له پرۆسه‌ی چاكسازیدا له‌م سه‌ره‌تایانه‌وه ده‌ست پێ بكات .