سالاری بازیان كاتێك دەبنە غارەتگەری ژێرزەوی، سەرزەوی و مەرزەكان بە قاچاخچییەكانەوە دەفرۆشن، كاتێ پێوانتان واكردووە كە لە (20%)ی كۆمەڵگا موچەخۆر و بێ خەبەرن لەوەی (50%)ی كۆمەڵگاش بەسەر ئەو (20%) ئەژی، ئەمە ڕاوێژكارەكانتان بێت خاك بەسەر موچەخۆر. بریا چاكسازیت دەكرد، گیرفانی خۆت و زۆریتریشت ئەتەكاند، ئەتكرد بە ڕۆژی خۆت و جیك وپوكت دەرئەهێنا...بانكەكانی دەرەوەی وڵاتت خاڵی ئەكردەوە...ئەم بانكانەی كە بەقەولی كورد دەفەرموێ: كێچ لە گیرفانیاندا سەوزە خانم ئەڵێ... گەرمت ئەكردەوە. واز لەم وشانە بهێنە سەرۆك! ڕیفراندۆمم بەقەت ناوی ئەژدادوئابادم خۆشدەویست، ئێستا ڕاپرسی بۆ زیندووكردنەوەی باپیرانم بكەن، بەشداری ناكەم، چاكسازیش وشەیەكی جوانە، لێڵ و تەڵخ و نابوتی مەكەن، با نەبێتە گاڵتەجاڕی. (قمشەای) عارفێكی ئێرانییە و دەفەرموێ:" قوماری ئاسایی كە پارە ئەدۆڕێنی و ئەیبەیتەوە بەچەبازییە، قوماری ڕاستی ئەوەیە كە ئەیدۆڕێنی بەڵام بردووتەتەوە، چۆن بردنەوەیەك كە مومكین نییە ئیتر بدۆڕێیتەوە و خۆت دەكەیتە قوربانی). لەیادمە، دیالۆگی نێوان مناڵێك و ئاخوندێك لە وڵاتی ئێران، بووە تەنزی هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، مناڵەكە یاری كرد و دۆڕا، ئاخوند وتی دۆڕای! مناڵەكە وەڵامی دایەوە و وتی لەو ساتەی ئێوە هاتوون ئێمە دۆڕاوین. ئێمە دەزانین ڕۆژەكانی بەرخودان كاڵیش ببنەوە هەر شاكارن، كاتێك هەزاران میل ئەبڕی بۆ ئامانج، لە ڕۆژگاری لەپێشی خۆتەوە نە ئایندە زۆر دیارە نە دەستكەوت، تەنها شتێ ئەبینێ كە گیانبازی و شەهیدبوونە، سیحری ئەم هێزە ئاسان بەتاڵ نابێتەوە، چەندە گەرمی بكەیتەوە هەر ئەخوری ولی راست و چه پی ام شاكاره گومانه وی بوه به جوری وا رابردو سوتا , دروست ئه توانین بلین سەركەوتن بە شاخی هیمالایادا، چەندین ساڵی گەرەكە، كەوتنەخوارەوەش یەك چركە!.كه وتنه خواره!!! بەسە دواجار وەڕێكەوتویت و ڕێگایەكیتر نییە جگە لە سەركەوتن ولی بی ئیوه چون گه ل ئیوه بونه ته دوو ڕاستەهێڵ ناگەن بەیەك چەندە درێژیش ببنەوە!، ڕێكوڕاست بەرەو ئامانج بەهێزی ناوەكی خۆمان.بی ناو نازناوی ئیوه كاتێك باڵندەیەك لەسەر ترۆپكی چیایەك ئاواز دەخوێنێ، باكی بە كەوتنە خوارەوە نییە، شاخەكەش بڕمێ چون متمانەی بە باڵەكانییەتی نەك بە پێیەكانی ، مێژوو لە كەس خۆش نەبووە و ئەوەی سنگی كوتاوە و سنگی خواردووە. خواروخێچی گەندەڵی بەپێی هەموو یاساكانی زەوی و ئاسمان یەكە و ماناكەی ناگۆڕێ، گەنم بچێنی جۆ نادوریتەوە، دەڵێن چاكسازییەكەتان ڕێككەوتنی ژێربەژێری دووییەنەیە و تەنها بۆ گورزدان لە هەزاران كادیری بەدبەختی خانەشین و ڕێكخراوەكان كە رۆژێ ناویاننرا بن دیوار و ئەمڕۆش سەردیوار، ئێستاش بۆ بانگەشەی چاكسازی وەلێ ڕۆشنە كە نییەتان و كردارتان جیاوازە لەبەرئەوە هەروەك قەولە فارسییەكە دەڵێَ: بار كج بە مقصد نمی رسد. هۆ گەلۆ! دواجار واڕێكەوتین كە ڕێگایەكیتر نییە جگە لە سەركەوتن.
پشکۆ ناکام ......هەر کە باس و خواستی لامەرکەزی و بە هەرێم کردنی سلێمانی لەلایەن خەم خۆر و دڵسۆزانی ئەو دوو بابەتە کەوتە ناو خەڵک و سایت و میدتاکان ، دەسەڵات و میدیا گەجەر و گوجەرەکانی کەوتونەتە باو و بالۆرەی ئەوەی گوایا مەترسی !!لەسەر قەوارەی!!هەرێم هەیە ، ئەمەش بۆ ترساننی خەڵک و پابەنبونی شارەکانی هەرێم بە پرینسیپە سواوەکەی یەک پارچەیی هەرێم ، پێش هەموو شتێک ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی قەوارەیەکەوە هەیە و قوڕی کردوە بەسەر خەڵکا هەل و مەرجێکی تایبەتی دوای نەمانی رژێمی بەعس هاتە کایەوە و ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر موزایەدەی بە سەرەوە ئەکەن کە ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە جگە لە قۆستنەوەی ناوی خوێنی شەهیدان چی تر نیە و هەموو ئەزانین پێش رووخانی بەعس جەتەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لە کوێ بوون و گەر ئەوانە لە ناوهێنانی خوێنی شەهیدان جیاوازی لەنێوان کاک ئارام و تحسین شاوەیس نەکەن دیارە جیاوازی لە نێوان کەرامەت و سووکایەتی ناکەن ، جگە لەوەش قەوارەیەک ئەم و ئەو بۆت دروست بکەن زۆر ئاساییە هەر ئەم ئەو و ئەوە لەژێر پێتا رایکێشن کەی بەرژەوەندیان لەوەیا بێ و هەمووشمان " نۆرگێتا"ی "پەنەما" مان لەبیرە چون ئەمرکا بە هەلیکۆپتەر بردیە کۆشکی کۆماری و هەر ئەمریکاش بەهەلیکۆپتەر بردییەوە ئەمرکا بەڵام وەک زیندانیەک نەک وەک هاوپەیمان.. ئەم قەوارەیەی هەرێمیش خێر و بەرەکەتە بۆ بنەماڵە و چەن کاسێک و هیچی تر نا ، قەوارەیەک سەرۆک بە ناو حکومەتەکەی بیست و حەوت ملیار دۆلاری لە قووتی خەڵک دزی بێ بەڵام بیست و حەوت سەعات لەسەریەک کارەبا نەبێ ، ئاو نەبێ مانەوەی بۆچی باشە ؟، بەو هەموو داهاتەی هەرێم ساڵ لای مووچە خۆری داماو سێ مانگ بە تەنزیلاتەوە بێ ئیتر ئەم قەوارە و ئەم بەناو حکومەتە بۆچی هەبێ ؟ با بزانین ئەم قەوارەیە بازرگانیە ؟ نەخێر ، راستە پڕە لە بازرگانی دز و جاو برسی و نا ئینسانی بەڵام قەوارەکە خۆی تەنها خەریکی قاچاخصێتیە بە نەوتەوە بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵک و دەوڵەمەن بوونی جەردە حوکمڕانەکان ، ئەی ئەم قوارەیە کشت و کاڵییە ؟استغفراللە،، ئەوەتا تەماتەش لە دەرەوە ئەهێنرێت وا بروا ماوەیەکی تر نانەواخانەی خۆماڵی نامێنێ و قارداشی هاوەردە کراو فێری نانی تورکیمان ئەکەن، تۆ بڵێی ئەم قەوارەیە مەڵبەندێکی زانستی بێ ، ئەمەش هەر نەخێرە ، بزانە راپۆرتی لایەن و دەزگا جیهانیە پەیوەندی دارەکان بە چ ئاستێکی نزم باس لە زانکۆ و سیستەم و ئاستی ئەکادیمی و میسداقیەتی بروانامەکانی ئەکەن ، ئەی قەوارە سەربەخۆش نیە ؟ بۆ ئەم پرسیارە با ئەو هەموو لەشکر و جەندرمە تورکیە وەڵام بەنەوە،،لە ڕووی سیاسیشەوە بۆ مەسەلەی مافی مرۆڤ و مەسەلە دیموکرسییەکانی تاک و کۆمەڵگا ئەوەتا مانگانە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مافی مرۆڤ ئیدانەی قەوارەکە و بەرپرسیارەکانی ئەکەن ، لە ڕووی پیشەسازیشەوە مشەخۆرەکانی هەرێم هەرچی کارگەیە فرۆشتیبانە کەرتی تایبەت و پارەکەیان نارد بۆ بانکی " هەڵک" بانکی بنەماڵەی ئەردوگان ، گومان لەوشا نیە بۆ نەتەوەیی بوونی قەوەاەکە بزانە دەسەڵاتی هەرێم چۆن دژایەتی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئەکەن جگە لە دژایەتی کردنی ناوخۆی هارێمیش ، لە باس کرددنی نیشتمان پەروەریش ئەوانەی خۆیان سەپانوە بەسەر خەڵکا دوو مێژوو هەیە کە پشتگیرییان لێ ئەکات ئەویش ئاش بەتاڵ و سی ویەکی ئابە !!!، لە باشترین حاڵەتا ئەتوانین جۆری حوکم و سیستەمی رژێمەکەی هەولێر بە خێڵەکی گرێ دراو وەسف بکەین ، لە ناوەرۆکا خێڵەکیە لە رووی سیادیشەوە بەستراوتەوە بە تورکا... ئەوە مشتێکە لە خەرواری ئەو قەوارەیەی رەشابایەک هانی و مسۆگەر رەشەبایەکیش ئەیبات ، لئرەیا جێی خۆیەتی رەشەباکەی سلێمانی لە رووە مێژوو و یاخی بوونیەکەیەوە بپارێزین و کە سوور بزانین عومری ئەو قەوارەیە بەدەست خۆی نیە با چیتر شارەکەی بابان تێکەڵ بەو هەموو نەهامەتییە فەرزکراوەی لەسەرییەتی لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر نەبێ و شەهامەت و زەردە خەکەی پایتەختەتەکەی بابان بگێڕینەوە بۆ ڕەشەباکەمان......بەڵێ بۆ بە هەرێم کردنی شاری رەشەبا...
زریان رۆژهەڵاتی گرێدانی رەهای رۆحی بە شێخ، جۆرێکی کولتووری خێڵ- کۆچەرییە کە ئاوێتەی دین کراوە. لای خێڵە کۆچەرەکانی ئاسیای ناوەڕاست، گوتەیەکی کۆن هەیە کە دەڵێت لەئاسمان یەک هەتاو، لە عەرزیش یەک ئەفەندی! کۆچەر پێویستی بە رابەرێک هەیە تا بۆ ژیان و مانەوە رێی پیشانبدات. کاتێ ئەوەی نامێنێت کۆستێکی گەورە دەکەوێ، بەرچاوی هەموو ئەندامانی خێڵ رەش دەبێت و ئەبێ بە پەلە سەرۆکی نوێ جێی بگرێتەوە. بۆیە هەر لە زووەوە دیاریکراوە کە کێ شوێنی دەگرێتەوە تا بۆشایی درووست نەبێت. ئەندامانی خێڵیش گرێدانی موتڵەقیان دەبێ بۆ ئەو رابەرە جا چ شێخ بێ یان خان و ئاغا. ئەمە بە دین توندوتۆڵتر کراوە و تا رۆژی ئەمڕۆش درێژەی پێدراوە. ئەم کولتوورە زیاتر زارەکییە و متمانەی تەواوی تیایە. بۆیە بە قسەی یەکێک بە ئاسانی خۆی تەیار دەکات و بێ گوێدانە کۆرۆنا و هەر بەربەستێکی دیکە، مردن بەگیان دەکرێ و سەری رێگا دەگرێت. ئەو قسەیەی کە زۆرجار دەیبیستین و دەڵێ؛ قسە قسەی پیاوە، لەوێوە دێت. لەکاتی یەکجێنشینی و گەشەکردنی شاردا کە لە جیاتی تاڵانی، ئاژەڵداریی کۆچەری و...، تاکەکان دەبنە خاوەنی مڵک و ماڵ، ئەمە و جۆری پابەندییەکانیش دەگۆڕێن. مەرجی مانەوە ئیتر سەرۆکی خێڵ نییە، بەڵکوو بڕی ئەو موڵک و ماڵەیە کە تاک هەیەتی. متمانەش کەم دەبێ و لە جیاتی قسەی پیاو، بەربەرە نووسین و قسەی یاسا پەیدا دەبێت. لە جیاتی گرێدانی رەهاش بە سەرکردە، وردە وردە گرێدانی خاک- نیشتمان درووستدەبێت! هەڵبەت وادیارە لای ئێمە هێشتا زۆری ماوە...
سابیری سهندیكا - ئهمریكا لە كاتێكدا ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا هەموو جیهان و تێكڕای مرۆڤایەتی كردۆتە ئامانج و ژیانی خەڵكە ئیفلیج كردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە چینەوە بڵاوبووەوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە. کاریگەرییەکانی داهاتووی ڤایرۆسەکە گەورە دەبن و لە ئێستادا چەندین پرسیار جێدەهێڵن: ئایا بەرکەوتن دەبێت بە شتێکی حەرام؟ شێوەی خواردنگە و قاوەخانەکان چیلێدێت؟ فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان چییان لێدێت؟ بەبڕوای هەندێک لە شارەزایان ئەم کارەساتە لە داهاتوودا کاریگەری ئەرێنی دەبێت: بڵاوبونەوەی شێوازی کارکردن بێ تێکەڵاوبوون، گۆڕینی تێڕوانینمان بۆ نەتەوایەتی بەوپێیەی وێنەی سەربازێک دەگۆڕێت بۆ وێنەی پزیشک یاخود پەرستارێک، گۆڕانی کیشوەری لە سیاسەتی جیهانیدا، ڕێوڕەسمە ئاینییەکان شێوازێکی دیکە وەردەگرن، هێڵی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی بەرفراوانتر بەردەستدەبێت و ئەمەش توانای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان زیاتر دەکات، پێشکەوتنی بواری پزیشك بەوپێیەی پزیشکان دەتوانن چارەسەری نەخۆش بکەن بێ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە یان کلینیکەکانیان بکەن، باوەڕی مرۆڤ بە زانست دەگاتە سەروو نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و تێگەیشتنە هەڵەکان، بڵاوبوونەوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و چەندین کاریگەری دیکە کە دەبێت چاوەڕوان بین تا بیانبینین. بە درێژایی مرۆڤایەتی نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان یەکێکبوون لەو کارەساتە سروشتیانەی مرۆڤ نەیتوانیوە بە زوویی کۆنتڕۆڵیان بکات و قوربانییەکی زۆری لەو پێناوەدا چەشتووە. کاتێک چارەسەری پێویستیش بۆ نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان دۆزراوەتەوە، هێشتا کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییانە بەردەوامبوون و بووونەتە هۆی ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتەکان و تێکشکاندی نەتەوەکان. كڕۆنا ئهوپهتا جیهانیهی كه ئابوری و ئاسایش و تهندروستی و زانست و ژیانی ههموجیهانی بهخۆیهوه سهرقاڵكردوه رۆژانه هەزار كهسیش رۆژانە گیان لەدەست دەدەن پیوسته خهڵك كهلتوری خۆ پارێزی پهیڕهوبكات ئەمەش بۆ سەلامەتی خەڵکی کوردستان یە هەزاران کەس تۆش فایرۆسی کۆرۆنا نەبێتته بهبێ ئهوهی گوێ لهیهك وشهی ئهودهسهڵاته درۆزنه بگرێت بەگشتی لە کوردستانی عێراق چونکەبهشێكی زۆر لهخهڵكی ئێمه ی کوردستانی عێراق باوهڕ بهبوونی ڤایرۆسی كڕۆنا ناكهن هۆكارهكهش باوهڕنهبونی خهڵكی کوردستان به دڵسۆزی و ڕاستگۆیی دهسهڵاتدارانی ئهو ههرێمه كهبهجۆرێك بهناخی خهڵكدا ڕۆچووه ههر بهوچاوه سهیری سیاسهتو سیاسیهكانی ههموو جیهان دهكهن. بهداخهوه ئهو دهسهڵاتدارانهی ههرێم بهجۆرێك دهسهڵاتداریان ناشیرین و بێ متمانه كردووه بهگومانهوه سهیری ههموودهسهڵاتو دهسهڵاتدارانی دوونیا دهكات دهتوانێ ژیانی خۆێ و چواردهورهكهشی بپارێزی بهبێ ئهوی گوێبداته ئهوهی ڤایرۆسكه لهگهڵ سیاسهتی كام حیزب تێكهڵ كراوه یان لهگهڵ كام دین و ڕهنگی پێست گرێدراوه چونكه لهڕاستیدا ئهم ڤایرۆسه جیاوازی ناكات له نێوان هیچكام له مرۆڤهكان بهههموو جیاوازیهكانهوه دەگۆڕدرێت، پێویستە ده مامك و دەسکیش ببەستن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبن لەکاتی چون دەرەوە و بۆ بازارو شوینە قەرەبال غەکان و مارکیت و کۆبوونەوەکان کاتی گەریتەوە بۆ مالەوە پیویستە جل و بەرگەکەت دابکەنی و یەک سەر خۆت بشۆی و جل و بەرگی تازە لەربکەیتەوە ئەمەش بۆ خۆ پاریز لە ڤایرۆسەکە کە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە . بەڵام بە تەنیا بەستنی ماسک و دەسکیش بەس نییە بۆ ئەوەی تووش نەبیت، بەڵکو دەبێت هەموو رێکارە خۆپارێزییەکان بگریتەبەر. وەکو پاو خاوینی ماڵ و ئەو شوینانەی کاری تیدا دەکەی یان تیدا دەمینیتەوە و هەروەها دووری تۆ لەگەڵ کەسیکی تر دەبیت لە دوو مەتر مەتر نەبێت و کاتێ نەخۆشیت دەبیت لەمالەوە بیت و تیکەلی خەڵکی نەبیت و لەکاتی پیویست نەبێت نەچیت بۆ بازارو کاریتەکان و سەردانکردنی مالان و کۆمەلایەتیەکان نەکەیت و زوو زوو دەستەکانت بشۆی و دەست بۆ دەم و چاوت دەبەو کاتی دەست دەشوشت کیشە نیە دەست بۆ دمو چاوت ببەی و کاتی یەکێک نەخۆشە لی دروبکەوەیەوە و سەفەرکردن بۆ ولاتان شارەکان راگریت سەردان نەکەیت تا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسە پەیدا دەبێت . نەخۆشییەک بڵاوبووەوە کە دواتر بە “تاعوونی جەستنیان” ناسرا. تاعوونەکە ساڵی ٥٤١ نزیک شاری بورسەعیدی میسر سەریهەڵدا و پاشان گوازرایەوە بەرەو سکەندەریە و بەرەو فەلەستین و لە دواییەکانی ساڵی ٥٤٢ گەیشتە قوستەنتینییە، پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمای ڕۆژهەڵاتی، و بڵاوبوونەوەی بۆ ماوەی دووسەد ساڵ و تا ساڵی ٧٥٠ بەردەوامبوو. دەرکەوتە سەرەتاییەکانی، بەپێی وتەی مێژوونووس برکۆبیس قەیسەرانی ، بە دەرکەوتنی تایەک لەسەر تووشبوانبوو و پاشان نیشانەکانی تاعوونی دەرکەوتن کە لە شێوەی دومەڵە لەسەر ڕان یان ژێر باڵی کەسی تووشبوو. هەندێکیان لە هۆش خۆیان دەچوون. هەندێکی دیکە ورێنەیان دەکرد و زۆرینەشیان خوێناویان هەڵدەهێنایەوە. بەپێی سەرچاوەی ناشیۆنال جوگرافی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاسیا، باکوری ئەفریقاو ناوچە عەرەبییەکان و ئەوروپا بەهۆی تاعوونەکەوە مردوون لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەسن یان دەتوانین بڵێین نیوەی دانیشتوانی سەرزەوی بووە لەو سەردەمەدا. ئەم تاعوونە ئیمپراتۆریەتی قوستەنتینییەی لەچەندین ڕووەوە لاوازکرد. ئیمپراتۆریەتەکە توانای بەرگریکردن لەخۆی بەرامبەر دوژمنانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی ژمارەی مردووانی زۆربوو و نەشیدەتوانی راهێنانی سەربازی زیاتر بکات. کەمی ڕێژەی دانیشتوان تەنها کارییگەری لەسەر سوپاکەی نەبوو بەڵکو سیستمی ئابوری و بونیادی ئیداریی ئیمپراتۆریەتەکەشی تێکشکاند. کاتێک ڤایرۆس دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە، سیستمی بەرگری لەگەڵیدا دەجەنگێت. زۆربەی کات ڤایرۆسەکە بێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک لەگەڵ جەستەدا دەژی، بەڵام کەسی تووشبوو دەتوانێت نەخۆشییەکە بگوازێتەوە بێ ئەوەی خۆی تووشی ببێت. بڵاوبونەوەی ئاوڵە بۆ پێش مێژوو دەگەڕێتەوە، وەک کۆلبێرت لە توێژینەوەکەیدا ئاماژەی پێداوە، کاریگەرییەکانی بەدرێژایی مێژوو بەردەوام بووە. هیچ کەس نازانێت لەکوێ و چۆن دەستیپێکردووە. ئاوڵە لەگەڵ دۆزینەوەی سەردەمی نوێدا لە ساڵی ١١٨ لەڕێی ئیسپانیاوە تەشەنەی سەند بۆ هیسپانیۆلا (یەکێک لە دورگەکانی دەریای کاریبی). لە سەرەتاکانی ساڵی ١٥١٩ سێ لەسەر چواری دانیشتوانی دورگەکە تووشیبوون. پاشان لە هیسپانیۆلاوە ئاوڵە گوازرایەوە بۆ بورتوریکۆ و پاشانیش بۆ ئازتیکی پایتەخت کە دەکاتە مەکسیکی ئەمڕۆ. نووسەرێکی ئیسپانی نووسیویەتی “لەزۆربەی شوێنەکان، هەریەکەو لە ماڵی خۆیدا دەمرد، ژمارەیان هێندە زۆربوو، ئەستەم بوو بیاننێژن بۆیە ماڵەکەیان بەسەردا دەڕووخاندن.” لە مەکسیک نیوەی دانیشتوان گیانیان لەدەستدا، ئاوڵە زۆر خێراتر لە داگیرکاری ئیسپانییەکان گەشتیدەکرد تا گەیشتە ئیمپراتۆریەتیئیلانکا و گشت ئیمپراتۆرییەکە تێکشکا و بە ئاوڵە گیانییان لەدەستدا. توانرێت ژمارەی مردوانی نەخۆشی ئاوڵە بزانرێیت چونکە تۆمارەکانی ئەو قۆناغە ڕووکەشیین، بەڵام بە خەمڵاندن دەگاتە دەیەها ملیۆن. بە گوتەی ویلیەم دنیڤان مامۆستای جوگرافیا لە زانکۆی مادیسۆن “کاتێک ئەم ڤایرۆسە گەورەترین کارەساتی دیمۆگرافی بەسەر ناوچەکەدا هێنا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.” ئەم کارەساتە دیموگرافییە بەتەنها کاریگەری لەسەر ئەوروپا نەبوو، بەڵکو ئەفریقاشی گرتەوە. لە سەدەی هەژدەدا ئاوڵە دووبارە سەریهەڵدایەوە و لەڕێی کەشتییەکی هۆڵەندییەوە گەیشتە باشووری ئەفریقا،کە ئەمەش بووە هۆی تێکشانی دانیشتوانی (خوی سان)کە دانیشتوانێکی ڕەسەنی باشووری ئەفریقان. تاعوونی ڕەش و گۆڕینی ڕووی ئەوروپا�تاعوونی ڕەش لە ساڵی ١٣٤٧ و ١٣٥١ گەیشتە لوتکە، تاعوونەکە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕێگەی بازرگانی ناسراو بە “ڕیگەی ئاوریشم” سەریهەڵدا. دانیشتووانی جیهان لەوکاتەدالە ٥٠٠ ملیۆن کەس کەمتر بوو. لە ئەوروپا ژمارەی مردوان بە تاعوونەکە گەیشتە ٧٥ ملیۆن. لەگەڵ بڵاوبونەوەی تاعونی ڕەشدا بەپێی توێژینەوەیەکی لێکۆڵەر جۆشوا مارک کەلە بڵاوکراوەی ئینسایکلۆپیدیای مێژووی کۆن بڵاوکراوەتەوە، ئەوروپییەکان چیتر متمانەیان بەو دامەزراوە و ڕێکخراوانە نەدەکرد کە پێشتر متمانەیان پێان بوو ئەو سەردەمە بەهۆی گیانلەدەستدانی چەندین کرێکارەوە درزی تێکەوت. تاعوون لەنێوان نەوەی چینە هەژارەکاندا کە وەک پەنابەر هاتبوونە ئەوروپا تەشەنەی سەند، لەڕێگەی ئەوانیشەوە تاعوون گەیشتە چینی دەوڵەمەندان و لە ساڵی ١٣٥٢دا بە ملیۆنان خەڵک گیانیان لەدەستدا و بونیادی کۆمەڵایەتی ئەوروپا بەشێوەیەکی گەورە گۆڕانی بەسەردا هات. چونکە ئەوروپا دانیشتوانی زۆربوو، بۆیە لە سەرەتادا کێشەی دەستی کاری نەبوو. کرێکاران کاریان دەکرد کە باجیان بە پاشا دەدا و لە بەرامبەر ئەو زەوی و زارەشی کاریان تێدا دەکرد تەنها بەشی خواردن و خواردنەوە کرێیان پێدەدرا. بەڵام لەگەڵ تەشەنەسەندنی تاعوونەکەدا ئەوروپا تووشی کارەساتێکی گەورەبوو بەهۆی کەمکردنی دانیشتوانەوە، کە بە مانای کەمکردنی هێزی کار دێت، چونکە ئیتر کرێکاران گرنگییەکی بەرچاویان هەبوو، “ژنان لەبەرامبەر گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری پیاواندا، مافگەلێکی زۆریان بەدەستهێنا. ئیتر ژنان مافی ئەوەیان هەبوو خاوەندارێتی زەوی بکەن و خۆیان کاروبارە ئیدارییەکان بەڕێوەبەرن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تاعوونەکەدا پزیشکانی ئەوروپی گومانیان لەو ڕێگاچارە پزیشکییانە دەکرد کە لە یۆنانییەکانەوە سوودیان لێوەرگرتبوو. لەدوای ئەوە نەخۆشانەکان شێوازێکی مۆدێرنیان کرا بە بەردا. ژنان لەبەرامبەر گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری پیاواندا، مافگەلێکی زۆریان بەدەستهێنا. ئیتر ژنان مافی ئەوەیان هەبوو خاوەندارێتی زەوی بکەن و خۆیان کاروبارە ئیدارییەکان بەڕێوەبەرن لە دەرئەنجامی جەنگی یەکەمی جیهانی، ئەنفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبویەوە و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەس تووشی بوون. لەنێوانیاندا ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا. نەخۆشییەکە تووشی ئەوکەسانە دەبوو کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵدا بوو، زۆرینەی تووشبوانیش ڕەگەزی نێربوون. لەڕێگەی بەرکەوتنەوە لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرایەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی عەرەبی “ئەنفلۆنزای ئیسپانی وەک تاعوون کاریگەری کۆمەڵایەتی قوڵی نەبوو، بەڵام زۆرینەی بەڵگەکان ئاماژە بە کاریگەری جۆراوجۆر دەدەن وەک باشتربوونی پێگەی ژنان بەهۆی زۆری ڕێژەی مردنی پیاوانەوە. هەروەها کاریگەری گەورەی لەسەر جەنگ بۆ نمونە لە هیندستان کە ئەنفلۆنزاکە بڵاوبووەوە، خەڵکی هیندی بەریتانییە داگیرکەرەکانیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەمتەرخەمبوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکاندا. یەکێک لە کاریگەرییە هەرە گەورەکانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی گۆڕینی پێوەری جیهانی کەرتی تەندروستی گشتی بوو. چیتر تاوانبارکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشکەوتنیان و چارەسەرکردنی تاک تاکەی نەخۆشەکان مانایەکی نەما و دەوڵەت دەستیکرد بە پەیڕەوکردنی بنەمای دابینکردنی چارەسەر بۆ هەمووان. هەروەها دەستیکرد بە دروستکردنی کەرتی تەندروستی گشتی و بەرەوپێشبردنی دامەزراوە پزیشکییەکان لەپێناو چارەسەری پێویست بۆ هەموواندا. هەروەها لە ساڵی ١٩٢٣، نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوەیەکی تەندروستی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ١٩٤٨دا بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ناسرا ئهم ڤایرۆسه جیاوازی ناكات له نێوان هیچكام له مرۆڤهكان بهههموو جیاوازیهكانهوه پێویستە ده مامك و دەسکیش ببەستن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبن لەکاتی چون دەرەوە و بۆ بازارو شوینە قەرەبال غەکان و مارکیت و کۆبوونەوەکان کاتی گەریتەوە بۆ مالەوە پیویستە جل و بەرگەکەت دابکەنی و یەک سەر خۆت بشۆی و جل و بەرگی تازە لەربکەیتەوە ئەمەش بۆ خۆ پاریز لە ڤایرۆسەکە کە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە . بەڵام بە تەنیا بەستنی ماسک و دەسکیش بەس نییە بۆ ئەوەی تووش نەبیت، بەڵکو دەبێت هەموو رێکارە خۆپارێزییەکان بگریتەبەر. وەکو پاو خاوینی ماڵ و ئەو شوینانەی کاری تیدا دەکەی یان تیدا دەمینیتەوە و هەروەها دووری تۆ لەگەڵ کەسیکی تر دەبیت لە دوو مەتر مەتر نەبێت و کاتێ نەخۆشیت دەبیت لەمالەوە بیت و تیکەلی خەڵکی نەبیت و لەکاتی پیویست نەبێت نەچیت بۆ بازارو ماریتەکان و سەردانکردنی مالان و کۆمەلایەتیەکان نەکەیت و زوو زوو دەستەکانت بشۆی و دەست بۆ دەم و چاوت دەبەو کاتی دەست دەشوشت کیشە نیە دەست بۆ دمو چاوت ببەی و کاتی یەکێک نەخۆشە لی دروبکەوەیەوە و سەفەرکردن بۆ ولاتان شارەکان راگریت سەردان نەکەیت تا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسە پەیدا دەبێت .
بێریڤان محەمەد کارو بەرهەمهێنان کردەی هەموو زیندەوەرێکە لە پێناو خۆبەخێوکردندا، ئەم کردارە چەندە خاوەن دەستکەوتی مادیە، بەقەد ئەوەش خاوەن رەهەند و دەستکەوتی مەعنەویە بۆ مرۆڤ، کشتوکاڵکردن نمونەیەیی ترین جۆری ئابوری و بەرهەمهێنانە، چەندە کشتوکاڵ پەرە بسێنێ ئەوەندەش ژینگە پارێزی پێش دەکەوێت و پەیوەندی مرۆڤ لە گەڵ سروشت پەرەدەسێنێت، پەیوەستبونی مرۆڤی کورد بە کشتوکاڵ رەگێکی مێژووی قوڵی هەیە، کوردوستان شوێنی یەکەم شۆڕشی کشتوکاڵیە لەمێژوی مرۆڤایەتی دا و بە پیت ترین خاکە بۆ کشتوکاڵ، هەربۆیە دابراندنی مورۆڤی کورد لە خاک و کشتوکاڵ بە واتای دابڕانە لەزۆرێک لە بەها مادی و مەعنەویەکانی. هەروەها یەکێک لە رەهەندە گرنگەکانی ئاواکردنی ژیانی ئازاد چی بۆ مرۆڤێک و چی بۆ کۆمەڵگایەک کارکردن و بەرهەم هێنانە، ئەو مرۆڤ یان کۆمەڵگایانەی بە رەنجەشانی خۆیان دەژینو خاوەن بەرهەمن، ژیانیان سەربەرزانە و ئازاد ترە، هەڵبەت پێچەوانەی ئەمەش راستە واتە ئەو مرڤەی بێکار و بێ بەرهەمە، یان ئەو کۆمەڵگاییەی بێ بەرهەم لە ئەخلاق و بەهای ژیانێکی ئازاد دورە و بە ئاسانی روبەروی ژێر دەستەیی و تەسلیمیەت و دەبێتەوە و کرایەوە بەردەوام بۆ داگیرکاری لەلایەن هێزە سەرمایەدار و دەسەڵاتدارەکان. هەربۆیە سیاسەتی پشتی کۆتایی هێنان بەبەرهەمی ناوخۆیی، مەترسیدارترین سیاسەتە کە لەکوردستان بەشێوەی بەرنامە بۆدارێژراو بەهۆی داگیرکاری قەڵەوە روبەروی بوینەتەوە، بەتایبەت لە باشوری کوردستان وێرانکردنی گوندەکان لەلایەن رژێمی سەدام و ئێستا دەوڵەتی تورکیا و تا دەگات بە حکومەتە کوردیەکەمانەوە کە دەسەڵاتدارەکانی لەچوارچێوەی سیاسەتی داگیرکاران و بەرژەوەندیە بچوکە بازگانیەکانی خۆیان لەگەڵ داگیرکاران بەردەوامن لە لەناوبردنی بەرهەمی نێوخۆیی و جواتیاران ناچار ساڵانەیان بە دەستی خۆیان بەرهەمە جوانەکانیان فڕێ بدەن یان بیسوتێنن، واتە بەهای مادی و مەعنەوی و جوتیارەکان و ئەم گەلە هەمو ساڵێک بەبەرچاومانەوە لەناودەبرێت وەک تەواوی بەهاکانی تر لەچوارچێوەی داگیرکاری دەرەکی و سیاسەتی پاشقەرۆ و بەرژەوەندی پەرستی بازگانەکانە سیاسیەکانی ناوخۆ. لەم چەند خاڵەدا دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و داگیرکاران بەرژەوەندیەکانیان لەسەر لەناوبردنی بەرهەمی ناوخۆیی (کە لە ئێستادا جگە لە جوتیاران شتێکی ئەوتۆی تر نابینرێ) یەکدەخەن. ١- کۆمەڵگا چەندە خاوەن ئابوری و بەرهەمی خۆی بێت، ئەوەندە خاوەن ئیرادە دەبێ و دوور دەبێ لە ژێردەستەیی، ئەمەش نە دەسەڵاتدارەکانی ناوخۆ دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن و نە داگیرکاران، هەبۆیە هەردولا لە دژین. ٢-دەسەڵاتی ناوخۆ لەم رێگایەوە لەشکرێک لە بێکار دروست دەکات و بەشێک لەو بێکارانە، ناچاریان دەکرێن بە موچەی کەم خزمەت بە دەسەڵاتی شەخسیان بکەن و لە رێگای موچەوە هەرشتێکیان پێ بکەن. ٣- ئێستا کوردستان باشترین بازاڕی داگیرکارانی وەک تورکیا و ئێرانە و ئەوان بەم رێگایە داهاتێکی فراوان قازانج دەکەن، هەر بۆیە وەک مەرج لە گرێبەستەکانی ئەم دەوڵەتانە هاتوە کە رێگا بە پێشخستنی بەرهەمی ناوخۆ نەدرێت و دەسەڵاتدارەکانیش سەریان بۆ ئەم فەرمانەش شۆڕ کردوە . ٤- سەرجەم سیاسیە باڵادەستەکانی هەرێم بازرگانن و بەشوێن قازانجەوەن، هەر بۆیە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی و کەڵەکەکردنی سەرمایە زۆر لە بنیادنانی ژێرخانی نەتەوە وئاواکردنی کۆمەڵگا ئازاد و خۆشگوزەران لایان ئەولەوی ترە.
د. ئیسماعیل نامیق پێش ئەوەی باسی چاکسازیی بکرێت، وخەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنرێت، ودەرماڵەی فەرمانبەران ببڕدریـَت، ومووچەی مووچەخۆرانی راستەقینە (نەک بندیوار ) کەمبکرێتەوە، پێویستە لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوە لەو هەزاران وەزیر وگزیرە بکرێت، کەبەناسروشتی دەوڵەمەند بوون، ئەمانە هەندێکیان خانەنشین وهەندێکی تریان ئێستا بەناونیشانی دیکە لەپۆستی حکومیدان. ئەمانە تۆمەتبارن بەدزینی ملیاران دیناری پارەی فەرمانبەری راستەقینەی بێدەرەتان وخەڵکی برسی. هەموو خەڵکی ئەو راستیە دەزانن، ئاستەمە بەمووچەی هەشت ملیۆن دیناریی لەسەردەمی بەرەکەتدا، یان دوو ملیۆن دیناریی لەسەردەمی پاشەکەوتدا سامانێکی چەند ملیۆن دۆلاریی بەیەکەوە بنرێـت!! کەواتە هەموومان ( جگە لەچاکسازیفرۆشان ) دەبینین ودەزانین ئەو دەوڵەمەند بوونە ناسروشتیە بەدزیی وبەرێگەی نامەشروع نەبێت بەهیچی تر بەدەست نایەت!! بۆیە پێش ئەوەی مووچەی فەرمانبەری راستەقینە کەمبکەنەوە، دەبێت بەپێی بنەمای ( درو المفاسد أولی من جلب المنافع ) هەموو دزە فەرمییەکان راپێچی دادگا بکرێن و ئەو ملیاران دینار ودۆلارەی کەدزیویانە لێیان وەربگیرێتەوە وخۆشیان سزا بدرێن، ئەگەر ئەمە نەکرێت چاکسازیی تەنها درۆیەکی گەورەیە وبۆ فریودان وئارایشتکردنە. بەداخەوە لەئێستادا بەشێک لەدزە فەرمییەکان قسە لەسەر چاکسازیی دەکەن وبڕیار لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی بێداد وبێدار دەدەن!! هەروەها پێش ئەوەی باسی لامەرکەزیی بکرێت، پێویستە بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگارکان بدرێت، چونکە ئەم ئەنجوومەنانە هەڵبژێردراوی خەڵکن وماوەیان تەواو بووە، بۆیە دەبێت یان هەڵبوەشێنرێنەوە وجارێکی تر یاسایی ژمارە ( 159 ی ساڵی 1969 ی هەموارکراو ) کارا بکرێتەوە وکار بەو یاسایە بکرێت، یان ئەوەتا هەڵبژاردنیان بۆ بکرێتەوە وشەرعیەتی کۆتایی هاتوویان نوێ بکرێتەوە. راستە پەرلەمانی کوردستان بەپێی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکان ( ژمارە 2 لە ساڵی 2009 )، تەمەنی ئەم ئەنجوومەنانەی بۆ ماوەیەکی نادیار درێژکردۆتەوە، بەڵام ئەم یاسایە دەکرێت لە سێ روەوە تانەی لێبدرێـت: یەکەم/ ماددەی دووی یاسای ژمارە ( 2 ی ساڵی 2019 ) پێچەوانەی برگەی چواری ماددەی سی ویەکی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ( ژمارە 3 ی ساڵی 2009 ) ، لەبەر ئەوەی بڕگەی چواری ماددەی سی ویەک، بەشێوەی هەڵاَوێردن، رێگەی بەپەرلەمان داوە، تەنها ئەم ئەنجوومەنانە هەڵبوەشێنێتەوە، لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، یان سێیەکی ئەندامانی پەرلەمان، ئەوەش لەچوار حاڵەتدا: ڕ- زیان گەیاندنی مەزن بەو کارو ئەرکەی کە بەئەنجوومەن سپێردراوە. ب-ئەگەر مانەوەی زیانبەخش بوو بۆ بەرژەوەندی گشتی. ج- ئەگەر نەیتوانی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. د- لەبارێکدا کەلەدەستور لایدا یان سەرپێچی یاسای کرد. راستە پەرلەمان مافی چاودێریی کردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەیە، بەڵام ئەم چاودێریی کردنە چاودێریی کردنێکی ( استپنائیە ) ولەوەدا کورت کراوەتەوە، کەپەرلەمان دەتوانێت ئەنجوومەنەکە هەڵبوەشێنێتەوە، لەکاتی هاتنە دی یەکێک لەو چوار حاڵەتە، جگە لەوە پەرلەمان هیچ دەسەڵاتێکی تری نیە، بەتایبەتی درێژکردنەوەی شەرعیەت، چونکە ئەنجوومەنی پارێزگا شەرعیەتی لەپەرلەمانەوە وەرنەگرتووە، تا بۆی درێژ بکاتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار!! دووەم/ یاسای ژمارە ( 2 ی ساڵی 2019 ) لەگەڵ لۆژیکی یاساییدا دژ دەوەستێت، لەبەرئەوەی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری گۆڕیوە، هەروەها تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بۆ کاتێکی نادیار درێژ کردۆتەوە، ئەمەشی بەسەر رابردودا جێبەجێ کردووە، لەکاتێکدا ئەم ئەنجوومەنانەی ئێستا بەپێی یاسایەک شەرعیەتیان لەخەڵکەوە وەرگرتووە، هەروەها هەڵبژاردن پارێزگاریش بەپێی شێوازێک بووە بۆ ئەم خولە، لۆژیکی یاساییش وا دەخوازێت، نە شەرعیەت درێژ بکرێتەوە، نە گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاریش بەسەر ئەم خولەدا جێبەجێ بکرێت. چونکە کاتێک سیستم یان شێوازی هەڵبژاردن گۆڕانی بەسەردا دێت، دەبێت ئەم گۆڕانکارییە بەسەر خولەکانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، نەک خولی رابردوو. بۆیە پێویستە هەمواری یاسای پارێزگاکان بەسەر خولەکانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، نەک ئەم خولە کۆتایی پێهاتووە. سێیەم/ درێژکردنەوەی شەرعیەت دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە. لەرابردوودا فشارێکی زۆر کرا بۆ ئەوەی کۆتایی بەشەرعیەتی شلۆقی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بهێنرێت ولە 2014 هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت، بەڵام بەداخەوە، ئێستا دۆخەکە گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی یەکەم، بەڵکو خراپتریش!! کەواتە، پێش ئەوەی ئەم ئەنجوومەنانە باسی لامەرکەزیی بکەن، دەبێت خەمێک لەخۆیان بخورێت، یان وەکو بەغداد بەبڕیاڕێک سڕ بکرێن، کە من بەرەهایی لەگەڵ ئەم بژاردەیە نیم، یان یاسای پارێزگاکان هەموار بکرێتەوە ولامەرکەزیی ئیداریی وکارگێڕیی بەتەواوی تیادا جێ بکرێتەوەو بەپێی یاسای هەموار کراو لەزوترین کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێـت، بەدەر لەم چارەسەرە، لامەرکەزییش وەکو چاکسازییەکە، درۆیەکی گەورەی دیکەیە، بۆ هەڵەخەڵەتاندن وئارایشتکردن.
دەشتی ئەنوەر بەم دوایانە د.ڕێبوار کریم ئەندام پەرلەمانی عێراق پرۆژەیەکی ئاشکرا کرد کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر حکومەتی عێراق. پرۆژەکە هەنگاوێکی بوێرانەیە کە دەستی بۆ بردووە، هەنگاوێکە بە جێبەجێ کردنی فەرمانبەر ڕزگاری دەبێت لەم دۆخەی کە ئێستا هەر ڕۆژێکی مردنێکە بە هۆی شکستی سیاسەتی حکومڕانی و ئابوری سەربەخۆی هەرێمەوە. بە دڵنیاییەوە ئەم پرۆژە بێ ماندوو بوون سەرکەوتوو نابێت، پرۆژەیەکە ئەگەر ساڵانی داهاتووش بچێتە چوارچێوەی جێبێکردنەوە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام نەیارەکان یاخود دوژمنی پرۆژەکە بێ لەنگەرو کۆسپ نابن و هەروا تەماشا ناکەن ڕزقیان ببڕدرێ دەستیان لە بندیوار و ژێر دیوار ببڕدرێ. لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ئاشکرا کردنی پرۆژەکە کەوتنە دوژمنکاری بێ ئەوەی بیخوێننەوە، ئەوەی ئەو داوای کردووە بۆ چینی فەرمانبەران هەر ئەوەیە کە خۆیان داوای دەکەن بە دیوێکی تردا، بەڵام بۆ ئەم هەڵایان دروست کردووەو بۆ خۆیانیش دونیا ماستی مەییە. تەماشا بکەن چەند ساڵە هاوار دەکەن مووچەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەخەینە سەر بەغداد کەس گلەییان لێ ناکات بەڵکو خەڵکی پێشی خۆشە، نزیکەی سێ ساڵە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم لە بەغدادەوە دەنێرێ کەس گلەی نیە بەڵام د.ڕێبوار داوای کردووە لە جیاتی ئەم تاک تاک چینانە بخرێتە سەر بەغدا با هەمووی بە یەکجار ڕزگاری بێ، کەچی ئەڵێی شیشڵدانن درزیان پیاکراوە تەقینەتەوەو کوردایەتی دەفرۆشن کە گوایە ئەم پرۆژە بچێتە سەر بەغدا خیانەتە!!!! ئەم شینەی هەندێک کەس ئەیکات کە نابێ مووچەکە بچێتە سەر بەغداو دەستووری نیەو بیانو دێننەوە هیچی بۆ فەرمانبەر نیە، بەڵکو بۆ بندیوارەکانیانە کە لە تەنیشت چینی فەرمانبەردا قوتی ئەدەن ئەوەیان نامێنێ. لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق هەر کەسێک بە ئەندام پەرلەمان و وەزیرەوە لە چوارچێوەی سنوری عێراقدا حکومداری کرد بێت مووچەی کاملی بە غدادەوە وەرگردووە کە خانەنشینیش بوونە مانگانە لە بانقەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بێ دواکەوتن مووچە وەردەگرن بۆ ئەوان کوردایەتیەو بۆ فەرمانبەرانیش خیانەتە؟ دڵنیام ڕۆژێک دێ درەنگ یا زوو ئەو پرۆژە سەر دەگرێ چونکە دۆخی هەرێم وا کۆت بەند کراوە جگە لە گەڕانەوە بۆ بەغدا هیچ دەرگایەکی تری نیە بۆ لێدان، بەڵام د.ڕێبوار بناغەکەی بۆ داناون، دووریش نیە لە بری د.ڕێبوار هەرێم خۆی لیستەکە ببات و تەسلیمی بکات تا بەغدا مووچەکە بنێرێ، ڕەنگیشە هەر وا بکەن تا بڵێن ئەوەش دەستکەوتێکی ترمان بۆ خەڵک.
سەهین موفتی تاکی کورد، بەتایبەتی جیلی ئێستێ، دەستەڵاتی دیکتاتۆرو سەربازی زۆرە ملێ، یا بەشەق دەنگپێدانی هەڵبژاردن، یا نەفیکردنی لەبۆ بەسڕاو فاو، زیندانییەکانی ئەبووغرێب ، نوگرە،سەلمان ودادگای سەورەی بەعسیی نەدیوە، لەبۆیێ کاتێک بە فیتی جەیشێک لە جاش و بەکرێگیراوی ئاخوندان و دەزگا هەواڵگرییە دژە کوردستانییەکان بێ ئاگایانە دێنە سەر شەقام، دەڵێن بڕووخێ، نازانن بە رووخاندنی حکومەت چی روودەدات؟ کە دژی درووشم بەکرێگیراوەکان دەنووسم، مانای وا نییە بمەوێت شەرعیەت بە حکومەتێک بدەم مووچەی پێ دابینناکرێت، یا کەم و کوڕی هەیە، بەڵام دۆخێکی نەخوازراوی ئابوورییەو تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و هۆکارگەلێکی بیست و نۆساڵی حوکمڕانێتی هەن، هەموو هێزە سیاسییەکانیشی تێدا بەشدارن بەبێ جیاوازی...! یا ئەگەر پێم بێژی، ئەم دوو حیزبەیش زیندانی قەڵاچواڵان و ئاکرێی هەبوو، مافیاو چەتەو زوڵمیان هەبوو... ئەمن تەنێ دەبێژمەوە" شەڕە پەڕۆتان بیرە؟" لێ، بیرتان نەچێت، ئێمە چارەنووسمان وەهابووە لە وڵاتێک و نیشتیمانێکین بەشێکە لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەم ناوچەیەش، سرووشتی جۆری حوکمڕانێتی وەهایە، کە لەدوای نەمان و رووخانی حوکمدارێتییان، هەتا رەوش و دۆخی گشتگیری ناوچەکە ئارام دەبێتەوەو دەکەوێتەوە سەرخۆ بۆ جارێکی دی، ئەوا دەریایێک لە خوێن رشتنی دەوێت،یا دونیایێک لەجەردەو چەتەو مافیا دەبنە دەمڕاست و نوێنەرایەتی گەل، بەشێوەیەک رۆژ لە دوای رۆژ وڵات دە بەرابەر بەقوڕێدا دەبەنە خوارەوە. نموونەی زیندوو، تونس لەدوای زێن عابدین، لیبیای دوای قەزافی، یەمەنی دوای عەلی عەبدوڵا ساڵح، عێڕاقی دوای دیکتاتۆر سەدام، میسڕی دوای موبارەک. هێنانەوەی ئەم نموونانەشم، شەرعیەتدان بە دەستەڵاتی دیکتاتۆری نییە،بەڵام ئەمە واقعە تاڵەکەیەو جیلی من، و پێشی من بەچاوانمان دینیمان...!
لوقمان حاجی قادر دوای شەپۆلەكانی بەهاری عەرەبی كە لیبیا- شی گرتەوە، ڕژێمەكەی معەمەڕ قەزافی لە ساڵی 2011 هەرەسیهێنا، لە ساڵی2014 لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە پەرلەمانی لیبیا دروست بوو كە ڕەووتە ئیسلامییەكان بە ئەنجامەكانی ڕازی نەبوون، چونكە لە كۆی گشتی 188 كورسی پەرلەمانی تەنها 23 كورسیان بەدەستهێنا، بەمەش كارەكانی پەرلەمانیان پەكخست. لە ئاكامدا و بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان له سێبتێمبەری 2015 لە مەغریب ڕێككەوتننامەی (سخیڕات) لە نێوان لایەنە ناكۆكەكاندا واژۆكرا و حكومەتێكی كاتی بە سەرۆكایەتی فایز سەڕاج لە هەموو لایەنەكان لە تەڕابلوس پێكهات، بەو مەرجەی لە ماوەی 2 ساڵ لە مێژووی دانپێدانی پەرلەمانی لیبیاوە بتوانێت ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنەكان و نووسینەوەی دەستور بكات، بەڵام بە هۆی توندبوونی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە ناكۆكەكانەوە، ئەو حكومەتە هەرگیز دانپێدانانی پەرلەمانی لیبیای وەرنەگرت و بەشێك لە ئەندامەكانی دەستەی سەرۆكایەتییەكەی دەستیان لەكار كێشایەوە. لەمەشەوە سێ جەمسەر دەسەڵات لە لیبیادادروست بوون؛ حكومەتی سەڕاج لە تەڕابلوس، پەرلەمانی لیبیا لە بەنیغازی و خەلیفە حەفتەری سوپاسالاری سوپای لیبیا كە هەر یەكەیان خۆی بە خاوەن شەرعیەتی ڕاستەقینە دەزانێت. یەكەم، حكومەتی سازانكاری لە تەڕابلوس كە فایز سەڕاج سەرۆكایەتی دەكات و بە گوێڕەی ڕێككەوتننامیە سخیڕات- ی ساڵی 2015 پێكهاتووە، نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دانیپێداناوە. ئەو حكومەتە نەیتوانی پارێزگاری لە شەرعیبوونی خۆی بكات، چونكە نەیتوانی ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات لە ئامادەسازی بۆ ڕێكخستنەوەی پەیكەربەندی فەرمانڕەوایی و ئامادسازی بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەمە جگە لەوەی بەشێك لە بەرپرسانی لە لایەنەكانی دیكە دەستیان لەكاركێشایەوە. بەمەش لە وادەی ئەو دوو ساڵەدا نەیتوانی ئەرك و لێپرسراویەتەكانی خۆی جێبەجێ بكات كە لە پێناویدا دروست بووە، لێرەوە ئەو شەرعیەتەی لەدەستدا كە هەیبوو، بۆیە لە ساڵی 2017 بەداوە شەرعیەتی نەماوە، بە تایبەتیش كە مەرجێكی دیكەی شەرعیبوونی پەیوەست بوو بە دانپێدانانی پەرلەمانی لیبیا كە ئێستاشی لەگەڵ بێت دەستی نەكەوت، ئەمە جگە لەوەی بە هۆی زاڵبوونی گروپە چەكدارە ئیسلامییە توندڕەووەكانەوە بەسەر كاروبارەكانی ئەو حكومەتەدا، هێندەی دیكە شەرعیەتی نوێنەرایەتیكردنی گەلی لیبیای لەدەستدا. دووەم پەرلەمانی لیبیا كە دەزگایەكی یاساكاری هەڵبژێردراوی گەلی لیبیایە، عەقیلە ساڵح سەرۆكایەتی دەكات و بارەگاكەی لە بەنغازییە و لە بەرقەیه كۆبوونەوەكانی گرێدەدات، خاوەن شەرعیەتێكی تەواو بوو بەو پێیەی هەڵبژێردراوی گەلە. بەڵام ئەو دەزگایەش بە هۆی پەرتبوونییەوە و ئامادەنەبوونی بەشێك لە ئەندامەكانی لە كۆبوونەوەكانیدا شەرعیەتەكەی كەوتە مەترسییەوە، بۆیە لە ئانوساتی پەرتبوونییەوە ئەو شەرعیەتەی جارانی نەماوە، ئەمە سەرباری ئەوەی لە هەموو دەزگاكانی دیكەی لیبیا زیاتر لە شەرعیەتی سیاسی و یاسایی گەلەوە نزیكە. سێیەم دەسەڵاتی خەلیفە حەفتەری سوپاسالاری لیبیایە كە جەنەڕاڵێكی سەردەمی موعەمەر قەزافی-یە، زۆرێك لە هۆزە لیبییەكان لە دەوری كۆبوونەوە، هێز و توانستی خۆی لە پێگە سەربازییەكەیەوە وەرگرتووە وەك سەرۆكی دەزگایەكی سەربازی شەرعی لیبیا. لە ئاكامی توندبوونی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە شەڕكەرەكانی لیبیاوە، حەفتەر هەوڵیدا دەست بەسەر تەڕابلوسدا بگرێت و هێزەكانی گەیشتنە لێواری پایتەخت، بەڵام بە هۆی دەستتێوەردانی توركیا و پشتیوانیكردنی لە حكومەتەكەی سەڕاج، حەفتەر نەیتوانی ئامانجەكەی بە زەبری هێز بێنێتەدی. حەفتەر لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە وەك ئەمری واقع دانیپێدانراوە وەك ڕوسا و ئەمریكا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و میسر و دەوڵەتانی درواسێی لیبیا و بەشێكی زۆری دەوڵەتانی كەنداو، بەو پێیەی لە زۆرێك لە كۆبوونەوە و كۆنگرە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە لیبیادا نوێنەرایەتی فەرمی وڵات دەكات. لەمەوە حەفتەریش نەیتوانی ببێتە خاوەن شەرعیەتێكی تەواو. لەمەی سەرەوە ڕوون دەبێتەوە كە هیچ كام لەو سێ هێزە خاوەن شەرعیەتی تەواو نین، هەر چەندە نزیكترینیان لەو شەرعیەتە پەرلەمانی لێبیایە. هەڵوێستی دەوڵەتان دەوڵەتانی جیهان لە لیبیادا مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقع دەكەن، چونكە هەر یەكیكیان خاوەن بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری تایبەتن لەگەڵ لایەنە ناكۆكەكانی لیبیادا، بگرە هەندێكیان ڕێكەوتننامەی جۆراوجۆریشیان لەگەڵ لایەنە ناكۆكەكان بەستووە، كێ بتوانی لایەنەكانی سەر بە خۆی لەو ململانێ ناوخۆییەدا سەرخات، دەتوانێت بەرژەوەندییەكانی مسۆگەر بكات و قازانجی ئابووری زۆر بكات و كۆمپانیا تایبەتەكانی لە لیبیادا بخاتەگەڕ. ڕۆڵی توركیا لە لیبیادا لە هەموو ڕۆڵەكانی دیكە مەترسیدارترە كە پشتیوانێكی سەرسەختی حكومەتە سازانكارییەكەی سەڕاجە، چاودێران دەڵێن ئەنقەرە بە پشتیوانی ژێربەژێری واشنتۆن لە لیبیا پێی لێڕاكێشاوە، ئامانجی ئەمریكاش بەكاهێنانی توركیایە وەك مقاش و كارتی فشار بۆ سەر ڕوسیا و ئەوروپییەكان. ئەمە وای لە توركیا كردووە چاوی ببرێتە سامانەكانی لیبیا و ڕێككەوتننامەی دیاریكردنی سنوری دەریایی لەگەڵ حكومەتەكەی سەڕاجدا واژۆ كردووه، بە چەك و تەقەمەنی و هێزی سەربازی جۆراوجۆر یارمەتی ئەو حكومەتە دەدات، تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار چەكداری چەتەی توندڕەووی ئۆپۆزسیۆنی سوریای گواستوونەوە سەر خاكی لیبیا، جەنەڕاڵ و سەربازەكانی ڕاستەوحۆ بەشداری لە كردە سەربازییەكان دەكەن لە لیبیا و لە چەندەها بنكەی سەربازی ئەو وڵاتەدا جێگیرن، بە فەرمی ڕایانگەیاندووە كە بە بەردەوامی لە لیبیادا دەمێننەوە، ئەمەش هەستی نەتەوایەتی لای لیبییەكان ورژاندووە و بۆنی ئیمپریالیزمی و زیندووكردنەوەی میراتی دەوڵەتی عوسمانی لێدەكەن، ئەو هەڵوێستەی ئەنقەر جێگەی ناڕەزایی زۆرێك لە دەوڵەتانی جیهان بە گشتی و تایبەتریش ئەورپییەكان و میسر و وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی هاوسێی لیبیایە. میسر پشتیوانێكی سەرسەختی پەرلەمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەرە، قوڵاییەكی مێژووی و ستراتیژی لە لیبیادا هەیە و 1200 كیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لەگەڵدا هەیە. بەهێزبوونی حكومەتەكەی سەڕاج بە مەترسییەكی گەورە دەزانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، چونكە بە زاڵبوونیان بەسەر لیبیادا دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لە سنورەكانی نزیك دەبێتەوه. دەوڵەتانی كەنداویش وەك سعودیە و ئیماڕات هەمان هەڵوێستی میسریان هەیە. ئیتالیا لە حكومەتەكەی سەڕاجەوە نزیكە و ڕێككەوتنی ئابووری زەبەلاحی لەگەل ئەنجام داون، فەڕەنسا نەیارێكی سەرسەختی حكومەتەكەی سراج و سیاسەتەكانی توركیایە لە لیبیا و دەرەوەی لیبیا، یۆنان بە تەوای پشتی نەیارەكانی سەراجی گرتووە، چونكە جموجۆلەكانی ئەو حكومەتە مەترسییەكی گەرورە بۆ سەر سەروەری یۆنان و بەرژوەندییەكانی لە دەریایی سپی ناوەڕاست دروستكردووە، دوا هەڵوێستی تونس و جەزائریش بە لای پەرلەمانی لیبیا و حەفتەردا دەشكێنەوە و لەو ماوەی پێشوودا ڕایانگەیاندووە كە ڕێككەوتننامەی سخیرات كۆتایی هاتووە و دەبێت جێگرەوەیەكی بۆ دیاری بكرێت. پوختەی قسە ئەوەیە كە یان دۆخی لیبیا ئالۆزی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ململانێكان درێژە دەكێشن، یان لایەنێك بە زەبری هێز خۆی دەسەپێنێت و دەبێت خاوەن شەرعیەتی ئەمری واقع. ئەگەری دووەمیشیان لە یەكەم بەهێزترە.
رێبوار كەریم وەلی لە ٢٠١٥ کە تورک فڕۆکەیەکی روسیان خستە خوارەوە، رووس وەک یەکەم ھەنگاو ھاوردەکردنی ٢٢ جۆر خۆراکیان لە تورکیاوە یاساغ کرد. یەک لەوانە تەماتە بوو! دوای دووساڵ ئەردۆغان و پوتین لەسەر ھەموو شتێک رێککەوتن تەنھا یەک شت نەبێ، ئەویش تەماتە بوو! تورک ساڵانە بایی ٢٦٠ ملیۆن دۆلار تەماتەیان بە روسیا دەفرۆشت. لەو قەیرانەدا، تەماتەی خۆیان ناردە کوردستان! پۆتین بە ئەردۆغانی گوت:" جوتیاری خۆمان ھانداوە تەماتە بەرھەم بێنن، بۆیە ناتوانین پشتیان تێبکەین." بۆیە دوای رێککەوتن لەسەر تەماتەش، روس بەھەزار تکاو رجا تەنھا رێگەیان دا ساڵانە ٢٠٠ ھەزار تۆن تەماتە ھاوردە بکرێت. تەماتە بوو بە ئاسایشی نەتەوەیی روسەکان. فەللاحی کوردیش ئەمڕۆ چاوی لەوەیە خێری پێبکەن! بە بیانووی زیادکردنی داھاتی ناوخۆ لە ھەموو لایەکەوە بەروبومی ھاوردەکراو تەژێی بازاڕی كوردستانە. ئێ قابیلە تەماتەی ھاوردەکراو کە بە ئەنواع ماددەی پارێزەر ژەھراوی کراوە و بە حەفتە لە مارکێت دەمێنێتەوە و ھیچی لێ نایەت، بە قیمەتتر نەبێ لە تەماتە ئۆرگانیکەکەی کوردستان؟ ئاسایشی خۆراک لە ھەموو وڵاتێکدا زۆر لەوە گرنگترە کە بتەوێ بە خێر و سەدەقە دابینی بکەی. ئەگەر نەھێڵی تەماتەی دەرودراوسێ بێت، پێویست ناکات بڵێی بەکەڵکی ئاوەتەماتە دێت یان نا!
مەریوان وریا قانع سەرنجێکی کورت لەسەر دۆخی جوتیاران لە ھەرێمدا ”لادێ“، ”گوند“، ”جوتیار“، ”ئیش“، ”پەیوەندیی نێوان لادێ و شار“، ھتد... کۆمەڵێک چەمکن کە لە دوای پەلامارەکانی ئەنفالەوە مانایەکی ئەوتۆیان لە کۆمەڵگای ئێمەدا نامێنێتەوە. زۆربەی ھەرەزۆری لادێکانی کوردستان نەک تەنھا پەلاماردران، بەڵکو لە ڕووی فیزیاییەوە بوونیان نەما و لەسەر نەخشە سڕانەوە. ”جوتیار“ خۆشی وەک بکەرێکی سۆسیۆلۆژیی تایبەت بوونی نەما، ئەوانەیان کە کوژران، کوژران و ئەوانەشی کە نەکوژران لە کۆمەڵێک”ئۆردوگا“دا کۆکرانەوە و گەمارۆدران، نەک تەنھا لە ”جوتیاربوون“ خران، بەڵکو فۆرمە ھەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤبوونیشیان لێسەندرایەوە. بە مانایەکی دیکە پەلامارەکانی ئەنفال ھەم ژینگە مادییە لادێیی و گوندییەکەی لەسەر نەخشە سڕیەوە، ھەم بکەرەکانی ناویشی لەناوبرد. بەمەش بۆشاییەکی سۆسیۆلۆژیی ھێجگار گەورەی لە کوردستاندا دروستکرد. ئەو پەیوەندییە سروشتیی و مرۆیی و کۆمەڵایەتییەی کە لادێ بە شارەوە گرێئەدات و ئەو ھاوسەنگییەی لەنێوان شار و لادێدا دروستدەبێت، کە زۆرجار بەرھەمی کاری چەندان سەدەیە، تێکدراو و بەتەواوی سڕایەوە. بە کردەوە لە دوای ئەنفالەوە کوردستان بریتیبوو لە چەند شارێکی کەم و کۆمەڵێک ئۆردوگای گەورەی کۆکردنەوەی بەزۆری خەڵکەکانی دەرەوەی شارەکان. یەکێک لە ئاکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە لەناوچوون و سڕینەوەی چەمکی ”کار“ یان ”ئیش“ و سڕینەوەی ئەو فۆرمەی مرۆڤبوون بوو کە لە ئیشکردنەوە ئاڵاوە. یەکێک لە پێناسە گرنگەکانی ئینسان ئەوەیە کە بوونەوەرێکی ئیشکەرە. بۆیە بەعس لە ئەنفالدا بە زۆر مانا بەشە ئیشکەر و خۆژیەنەکەی کۆمەڵگای ئێمەی وێرانکرد و ”ئیشکردنی“ وەک بەشێکی گرنگیی شوناسیی ئینسانبوون لە مرۆڤی ئێمە سەندەوە. لە دوای ڕاپەڕینیشەوە ھەوڵێکی عەقڵانیی پلانبۆداڕێراو و ستراتیژێکی بیرلێکراوە بۆ سەرلەنوێ بیناکردنەوەی ئەو دۆخە بوونی نەبوو. بەڵکو بە پێچەوانەوە درێژە بەو دۆخی لە ئیشخستنەی مرۆڤی ئێمە بەردەوامی پێدراو بەشێکی زۆری خەڵکانی ناو ئۆردوگا زۆرەملێکان کرانە موچەخۆری حیزب و لەناو ھێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حیزبدا جێگەیان بۆکرایەوە. لەم ڕێگەیەوە درێژە بە ھێڵە سەرەکییەکانی ھەمان دۆخ درا کە بەعس بە ستراتیژیەتێکی جینۆسایدیانە دروستیکردبوو. لەم دەیەی دواییەدا جارێکی تر لادێکان و جوتیاران دروستبوونەوە و ھاتنەوە ناو نەخشەی جوگرافیی و نەخشەی سۆسیۆلۆژیی کۆمەڵگای ئێمە. لەم دۆخەدا ئەوانەی کە دەبنەوە بە جوتیار و دەچنەوە لادێکانی کوردستان، جارێکی تر دەبنەوە بەو بەشە ئیشکەرە بچووک و نیمچە سەربەخۆیەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستدەبێتەوە. جوتیارانی کوردستان، لە زۆر سەرەوە، بەشە ئیشکەرەکەی ئەو کۆمەڵگایەن و ئەو توێژە کۆمەڵایەتییەن کە بەرھەمیان ھەیە و کار بە مانا ئابووریی و سایکۆلۆژیی و سیاسییەکەی ئەنجامئەدەن. بەڵام لەناو ئابوریی پڕ لە تاڵانی نەوت و لەناو سیستمی رەیعی پڕ ڵە دزیی و جەردەیی و گەندەڵیی کەموێنەی ھەرێمدا. لەناو ئەم سیستمەدا دۆخێک دروستکراوە کە بەشە ئیشکەر و نیمچەسەربەخۆکەی ئەو کۆمەڵگایە، ئەوانەی بەرھەمێکیان ھەیە، مەبەستم جوتیارانە، نە دەتوانن بە بەرھەمی کارەکانیان بژیین، ”کار“کردنیان نە دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی دابینکردنی لانیکەمی دارایی و بژێویان، ”ئیشکردن“ ئامرازی دابینکردنی پێداویستتە سەرەکیی و سەرەتاییەکانی ژیان نەبێت، دۆخێکە، ھێما بۆ تاوانە ئابوریی و سیاسیی و ئەخلاقیی و ژیارییە گەورەکانی سیستمەکە دەکات. لەم سیستەمدا کەمینەیەک لەپاڵ ئابوریی نەوتدا بەبێ ”ئیش“ قەڵەودەبن و بەبێ ئەوەی ھیچ ”بەرھەم“ێکیان ھەبێت، خۆیان و نەوەکانیان بۆ ڕۆژگارێکی درێژ دەبن بە ملیۆنێر و خاوەن سەرمایەیەکی بێشومار، ئەوانەشی کە ئیش دەکەن و ڕەنج ئەکێشن و بەشدارن لە کردەی بەرھەمھێناندا، ناتوانن بە داھات و دەسکەوتی ئیشەکەیان بژین. ئەوەی ئەمڕۆ لە پەیوەندیدا بە جوتیارانی کوردستانەوە ڕڕووئەدات دەرئەنجامی ئەم ستراتیژ و ھاوکێشە وێرانکەرەیە. ستراتیژێک لەپشتییەوە سیستمێکی سیاسیی و ئابوریی و بیرۆکراسیی و میلیشیایی ئامادەیە، کە ئەوەی بەر لە ھەمووشتێک وێرانیدەکات ”ئیش“ە وەک چالاکییەک کە مرۆڤە بەھۆیەوە دەتوانێت خۆی بژیەنێت و ”مرۆڤی ئیشکەر“یشە وەک بوونەوەرێکی بەرھەمھێن کە بڕێکی زۆر لە ئازادییەکانی لەناو ڕەنج و ئیش و چالاکییەکانی خۆیەوە بێت.
سەلاح خدر وەک تورکیا خۆی دەڵێت بارەگای سەربازی لەناو هەولێردا هەیە هەڵبەت ئەمە ڕاستە هەیەتی گرنگ نیە لە کوێی هەولێرە، وەک ئەو بارەگایانەی دیکەی کە دەوروبەری ناوچەی بارزانیان تەنیووە و ئەوانی دیکەش کەلە بادینان تا برادۆست و سۆران هەن. ئەوەی پارتی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ دا بۆ مانەوەی دەسەڵاتی حزبی و بنەماڵەیی خۆی کردی بەهێنانی سوپای ڕژێمی سەدام، ئێستا بۆ مانەوەی هەمان دەسەڵاتداری خۆیان و سەرکوتکردنی لایەنەکانی دیکە و ڕێگری لە دروستبوونی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی واقعی سوپای گەورەترین دوژمنی گەلی کورد تورکیای هێناوە و هەموو هەرێمی کوردستانی تەسلیمی کردووە. هەڵبەت تورکیاش پیلان و ئەجەندانی خۆی هەیە کە خۆی لە گەڕانەوەی سنورەکانی عوسمانی و میساقی میللی دا دەبینێتەوە . بۆ تێگەیشتن لەو پیلانە کتێبی (قوڵایی ستراتیژی) ئەحمەد داودئۆغڵوو تیۆریسیانی ئاکەپە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا بخوێنەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەیکات. بەپێی پڕۆژەکەی تورکیا ئێستا حکومەتی هەرێم و پەرلەمانەکەی ڕۆڵی (بەیلەربەی) یان ویلایەتێکی دەسەڵاتداری عوسمانی و سەرۆکایەتی هەرێمیش ڕۆڵی فعلی والی عوسمانی دەبینێت کە تەنها گوێڕایەڵن و ڕێنماییەکانی ئەنقەرە جێبەجێ دەکەن و هەموو بڕیارێکی ستراتیژی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، سەربازی، کلتووری و فەرهەنگی هتد.... لە ئەنقەرەوە دەردەچێت، بەو پێیە ویلایەتی باکوری عێراق تەنها دەتوانێت وردە بڕیاری بچووی کارگێڕی خۆجێی دەربکات. نمونەی گرێبەستی شکلی ٥٠ ساڵەی نێوان تورکیا و پارتی سەیر بکەن، ئەوەتا هەرێم ناتوانێت نەوت ڕادەستی بەغداد بکات چونکە لەلایەن ئەنقەرەوە تەسەروفاتی پێوەر دەکرێت و ئەوان بڕیاردەرین، بڕواننە نمونەی جێبەجێنەکردنی بڕیاری ژمارەی ٣٧ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی هەرێم بۆ وەدەرنانی سوپای تورک لە هەرێمی کوردستان، کە ئەو کاتە بەم شێوەیەی ئێستا هەرێم نەبووبوە ویلایەتێکی تەواوی عوسمانی. ناتوانرێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت چونکە ئیرادەی جیبەجێکردنی نییە و باشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە داگیرکراوە. کەی بینیتان حکومەت و پەرلەمانی هەرێم توند و ڕادیکاڵ بەرامبەر بۆردومانی تورکیا و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی وەستایەوە؟ بەپێچەوانەوە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی خەڵکی شیلادزێ و خۆپیشاندانەکانی دژ بە داگیرکاری تورکیایان لە هەولێر تا کەلار سەرکوت کردووە، بۆچی؟ چونکە تورکیا خۆی لە هەرێم حوکم دەکات؟. یەک چارەسەر هەیە ئەویش هەڵوەشاندنەوەی بەپەلەی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و ئاواکردنی حکومەتێکی کاتی لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەنوکەیی و ئامادەسازی تەواو بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی هێزی تورکی. بۆئەوەش دروستکردنی سوپایەکی یەکگرتوو لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی پێویستیەکی حەتمی و ناچارییە.
مەجید ساڵح جون لوك، دیارترین فەیلەسۆفەکانی ئینگلیزە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تیۆری پەیمانی کۆمەڵایەتی، ئەو پێی وایە لە حاڵەتی سروشتیدا تاکەکانی کۆمەڵگا یەکتری دەچەوسێنەوە و کەسە بە توانا و زاڵەکان ئیستغلالی لاواز و بێ دەسەڵاتەکان دەکەن، بۆ درەباز بوون لەو دۆخە بە ناچاری (دەوڵەت)یان دروست کردوە..ئەو تیۆرییە پێی وایە دابین کردنی سەقامگیری لە کۆمەڵگا لە ئەنجامی دەست بەرداربوونی تاکەکانی کۆمەڵگایە لە هەندێ بەرژەوەندییەکانیان بۆ دەوڵەت و دەوڵەتیش ئەرکی پاراستنی مافەکانیان دەگرێتە ئەستۆ، واتە دەبێ پەیمانێک لە نێوان گەل و دەسەڵاتدا ببەسترێت...بۆچوونە سەرەکییەکانی جۆن لوک: أ. ئازادی و یەکسانی مافی سروشتی هاووڵاتیانە. ب. لەبەر ئەوەی ئازادی و سەربەخۆیی مافی خەڵکە، بۆیە نابێ بە زۆر ملیان پێ کەچ بکرێت. ج. هەر گروپێکی سیاسی بیەوێت بەردەوام بێت دەبێ باوەڕی بەوە هەبێت بڕیاری زۆرینە دەبێتە بڕیاری گشتی. د. مل نەدان بۆ بڕیاری زۆرینە، ئامانجەکانی پەیمانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێتە هۆی هەرەس هێنان و نائارامی و ئاژاوەی لێ دەکەوێتەوە. لوک پێی وایە باڵاترین ئامانج لە دروست کردنی دەوڵەت بریتییە لە: 1. ئاسایش بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا دابین بکات.. 2. سەروەت و سامان و مومتەلەکاتەکانیان بپارێزێت. 3. ئەو یاسایانەی کە دەردەکرێن بۆ رێکخستنی ژیانی کۆمەڵایەتی، دەبێ بە یەکسانی بەسەر هەموواندا پەیڕەو بکرێت و هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت گەر یاساکانی پێشێل کرد دەبێ سزا بدرێت. دەوڵەت ژیان و ئازادی و موڵکدارێتی هاووڵاتیان بپارێزێت، دەسەڵاتدار تا ئەو کاتە شەرعەتی هەیە کە ئەو خاڵانە جێ بەجێ دەکات، گەر قسوری کرد، شەرعەتی نامێنێت و دەبێ بڕوخێنرێت. ئەم بۆچوونانەی لوک باڵاترین شێوەکانی فکری سیاسیی هاوچەرخە بۆ ئامانج لە دروستکردنی دەوڵەت.
لەنجە خاوێ جوانیو پێوەرەكانی جوانی بەدرێژایی مێژوو بەپێی كلتورو جیاوازی شوێنی جوگرافیا لەیەكترجیاوازبوون، لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە گۆڕاوە، بەڵام ئێستا لەجیھاندا یەكێتیەك پەیدابووەو بەڕادەیەك زۆرینەی ژنانی ئێستا شێوەیان دەچێتەوە سەر یەكترو ھاوشێوەی یەكترن لەشێوەو ڕوخساری دەروەیاندا. ھۆكارەكەش ئەوەیە ھەمووان ڕەچاوی ئەو ستاندارت و نۆرمە باوانە دەكەن كە لەڕۆژئاواوە دادەھێنرێت، « لەشێكی باریك، لێوێكی ئەستور، لوتێكی باریك» بەڕادەیەك كە ئەو ژنەی لەدەرەوەی ئەو ستاندارتە باوانە بێت توشی پشتگوێخستنو پەراوێزخستن دەبێتەوە. پلاتفۆڕمەكانی نێو میدیاو سۆشیاڵ میدیا لەڕێگای مۆدێل و ڕەسمی سەر بەرگی گۆڤارە بەناوبانگەكانەوە بەردەوام جەخت لەستاندارتە باوەكانی جوانی دەكەن و ناڕاستەوخۆ بە بەكارھێنەرەكانیان دەڵێن: ئەوەی لەدەرەوەی ئەم قیاس و ستاندارتە بێت جوان نییە! لەبەرئەوەی پێشوەختە نەستی هەموو تاكێك پڕ كراوە لەتایپێك لەجوانی دیاریكراو كە لەسەر ئاستی گەردونی بەرهەمدەهێنرێتەوە. نوسەری ئەمریكی نۆمی ۆڵف لە كتێبەكەیدا ئوستورەی جوانی» دەڵێت: ئەوە شتێكی سروشتی و بۆماوەیی نییە، كە ژنان بیانەوێت شۆخ و شەنگ بن و پیاوانیش جوانیان لە ھەموو شتێك بەلاوە بەبایەختربێت. بەڵكو ئەوە كلتورو كۆمەڵگاكەمانە كە تێیدا دەژین ھەڵدەستێت بە سەپاندنی پێوەر ستاندارتەكانی جوانی و كاردەكات بۆ بەردەوامی كۆنترۆڵكردنی ژنان لە ڕووی ئابوری، سیاسی،كۆمەڵایەتییەوە» وڵف پێی وایە كە بەھای كۆمەڵایەتی ژنان ھەتا پێش ساڵەكانی ١٩٦٠ بە ڕادەیەكی زۆر پەیوەست بووە بە خێزان و ماڵەوە، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە كە سەرمایەداریی وردە وردە جێگیر دەبێت ئەوا ئوستورەی جوانی دەبێتە فۆڕمێكی باو و زاڵی بەھای كۆمەڵایەتی. بەدەربڕینێكی تر هەر كۆمەڵگا و سەردەمێك خاوەنی بەهای كۆمەڵایەتی و كەرامەتی مرۆیی خۆی بووە، كە جوانیش بەشێك بووە لێی بەڵام لەسەردەمی سەرمایەداریی دا هەموو پێوەرەكانی پێشووتر هەرەسدەهێنێت و دەكەوێت و لە جیاتی فرەیی جوانی یەكایەتی جوانی شوێنی دەگرێتەوە. چیدی جوانی شتێكی ئێستاتیكی رووت نامێنیتەوە بەڵكو دەكەوێتە دەستی كۆمپانیاكان و بە لۆژیكی قازانج دەجووڵێتەوە. تەنانەت خودی جەستە دەبێتە شوێنێك بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە لە ڕێگەی ماركێتینی جوانییەوە و ساغكردنەوەی كاڵاكانی پەیوەست بە جوانكاری و جوانییەوە. ۆڵف دەستەواژەی « پیلانگیڕی كلتووری» بەكاردەھێنێت بۆ ئەو ژنانەی كە بەھۆی میدیا و سۆشیاڵ میدیاو و مۆدێلەكانەوە ھەستێكی ساختەی وایان لا دروستدەبێت كە ئەوان جوان نین و متمانەیان بەسروشت و جوانی خۆیان لەق دەبێت، بۆیە لەبەرامبەردا پەنا دەبەنە بەر كڕین و بەكارھێنانی چەندین مادە كە لەدەرەوەی جەستەی خۆیانە وەك: «پلاستیك، سلیكۆن، بۆتۆكس، فیلەر، تاڵی ئاڵتونی» كە لەڕاستیدا خۆیان ھیچ پێویستیەكیان پێی نیە،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا ھەست بە كەموكوڕی زۆردەكەن چونكە ژیان بەپێی ستانداردو پێوەرە داھێنراو و دروستكراوەكانی ڕۆژ ئاوا ئامانجێكی بەدینەھاتوو ئەستەمە. لەناو ستاندەردەكانی جوانی سەردەمی سەرمایەداریی دا ژنان ئیدی بە سروشتی جوان نین، لەبەرئەوەی هیچ شتێكیان لە خۆیاندا سەرف نەكردووە، واتە جەستەیان نەكردۆتە پانتاییەك بۆ وەبەرهێنانی سەرمایە هەر بۆیەش هیچ جۆرە دانپیدانێكی میدیایی وەرناگرن و نابنە ئەستێرە ناسروشتییەكانی سەر شاشەكان. هەموو ئەمانە ژنان ناچار دەكات بەرەو جۆرێك لە جوانی هاوشێوە و چوونیەك بڕۆن كە ئایدیاڵ تایپەكانی لە مۆدێل و شاجوان و فاشیۆنەكاندا دەبینینینەوە.
بەیار عومەر لە ساڵانی ٩٠ کاندا پارتی گومرگی ئیبراھیم خەلیلی بەدەستەوە بوو، چەندین کادری سیاسی و ئیعلامی حیزبی شیوعی و ھەندێک لەو حیزبانەی چەکداریان کەم بوو و پارتی فشاری لێدەکردن، بون بە پارتی. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەھۆی دەوڵەمەندبونی زیاتری پارتی و بنەماڵە بەرەنجامی دەستگرتن بەسەر داھاتی نەوت و گازدا، پارەیەکی بێشومار کەوتە دەستیان و توانای کڕینیان زیادی کرد. ئەمە وایکرد کە ئەم جارە دەستبدەنە کڕینی کادری باڵای حیزبە سەرەکیەکان کە خۆیان داناوە بۆ فرۆشتن. سەرەنجام چەند کەسێک لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، و وەزیر و پەرلەمانتاری گۆڕان سەنگەریان گواستەوە بۆ ناوپارتی. ھەروەھا چەندین کادری ئیعلامی ھەردوولا سەنگەریان گواستەوە بۆ کەناڵەکانی ڕوداو و K24. ئەمە چەند خەتای پارتیە کە خەلک وەک کاڵا سەیردەکات و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکات، ئەوەندەش خەتای یەکێتی و گۆڕانە کە یان نەشارەزابوون لە ھەڵسەنگاندنی خەڵکدا و نەیانتوانیوە بەدواداچون بۆ کەسایەتی و ڕەگوڕیشەی ئەوانە بکەن کە پۆستیان دەدەنێ، یان بەپێچەوانەوە، بەدواداچونیان کردوە و خاڵی لاوازیان زانیون بۆیە پلەی باڵایان داونەتێ بۆ ئەوەی ملکەچ و گوێڕایەڵیان بن؟! کەسێک کە بڕیای ملکەچبون و گیرفانپڕکردنی دا، دواجار لای ئەو حیزب و بنەماڵەیە دەگیرسێتەوە کە زۆرترین پارە و دەسەڵاتی لایە، کە لە کوردستاندا پارتی و بنەماڵەی بارزانیە. کەواتە ھەڵبژاردنی کادر بۆ پۆست لەسەر بنەمای ملکەچی و گوێڕایەلی ھەر ئەمەی لێدەکەوێتەوە کە دەیبینین. بەڕای من نابێت تەنھا گلەیی لە ملکەچ و بەرژەوەندی پەرستەکان بکەین، دەبێت گلەیی لەوانە بکەین کە ئەم ملکەچانەیان بەدڵە و خستیاننە پلە و پۆستی باڵاوە و دواتر سەنگەریان گواستەوە بۆ ناو پارتی و ھێندەی تر متمانەی خەلکیان بە سیاسەت لەم دەڤەرە کاڵکردەوە. لە ھەموو وڵات و کۆمەڵگایەکدا خەلکی ملکەچ ھەیە بەڵام ھەرگیز پۆست و پلەی باڵایان پێنادرێت، چونکە گەندەڵی و بێمتمانەیی بڵاودەکەنەوە. ئەوانەی سەنگەریان گواستۆتەوە، ھەوڵئەدەن لە پارتیە ڕەسەنەکان پارتی تر بن. لە خۆبردنە پێشەوە و ڕیاییدا بۆ بنەماڵەی بارزانی داھێنان دەکەن؛ بەجۆرێک کە ڕێگەی چونەپێشەوەی پارتیە ڕەسەنەکانیان زەحمەت کردوە. ئەمانە ئێستا لە ھەولێر پاڵیانداوەتەوە و موچە و خانەنشینی خەیاڵی و خانو و زەویان لە شوێنە گرانەکانی ھەولێر وەرگرتوە، ئاگایان لەدۆخی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و پشدەر و بتوێن نیە. بە مەرجێک بە دەنگی خەلکی ئەم سنورە بون بە مەکتەب سیاسی و وەزیر و پەرلەمانتار. کە کار دێتە سەرئەوەی خەلکی ئەم سنورە داوای مافی خۆیان بکەن و بیانەوێت فیدرالیەتی پارێزگاکان پەیڕەوبکەن و داھات و دەسەڵات وشکۆ بۆ ئەم سنورە بگەڕێننەوە، تازە پارتیەکان دەکەونە باسی کوردایەتی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کوردستان. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەمانەی نەیاتوانیوە یەک مۆڕال و یەک مەبدەئ و یەک ویژدان بن، ئەی ئێستا بە چ ڕویەکەوە داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کوردستان دەکەن. ئەوەی خیانەت لە خەلک و خاکێک بکات، چیتر مافی نیە قسە لەسەر ئایندەی بکات. ئەوان لە سایەی ئەم دزی و تاڵانیەی ناوی نراوە کوردایەتی و سەربەخۆیی ئابوری، ژیان و گوزەرانێکی شاھانەیان بۆ خۆیان و کەسوکاریان لە ھەولێری پایتەخت فەراھەم کردوە، خراپی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەلکی ئەم سنورە بۆ ئەوان ھیچ نرخ و بەهایەکی نەماوە. ئێستا لە بازگەکانی پارتی ھەر کەسێک ناسنامەی پارێزگای سلێمانی پێبێت لە دێگەڵە ناھێڵن داخڵی ھەولێر بێت و دەیگێڕنەوە. ئەمەیان پارچەکردنی ئەو کیانە نیە کە گوایە بەلای تازە پارتیەکانەوە پیرۆزە. کەواتە بۆ لە ئاست ئەم زوڵم و پارچەکردنەی ھەرێمدا بەدەستی پارتی بێدەنگن؟!! ئەگەر دیقەت بدەین لە کاتی ئاڵۆزبونی کێشەی نێوان پارتی و حیزبەکانی تر و دەستپێکردنی شەڕی ئیعلامی، ھەرگیز بارزانیەک یان پارتیەکی ڕەسەنمان نەبینی بێتە سەر تیڤی و شەڕە جوێن بکات و سوکایەتی بە حیزبەکانی تر و خەلکی ئەم دەڤەرە بکات. بەڵکو تەنھا تازە پارتیەکانن ھەڵدەستن بەو کارە. جێی تێڕامانە کەسانێک ڕویانبێت و ماف بەخۆیان بدەن قسە لەسەر چارەنوسی خەلک و خاکێک بکەن کە پێشتر خیانتیان لێکردوە. ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە ئەوەیە کە خەلکی ئەم سنورە بڕیاریدا، ھیچ ھێز و تەوژمێک ناتوانێت ڕایبوەستێنێت، چجای ئەو کەسانەی لە شەرمەزاریدا ڕویان نایەت ڕوبکەنەوە ئەم سنورە. پارتی لەسەر ئەرزی واقع خەلکی کوردستانیان لەیەک دابڕاندوە و خاکیان پارچەپارچە کردوە؛ کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و تەنانەت دادگا و ئابوریان کردوە بە دوو پارچەوە. لە هەموو ڕویەکەوە وڵاتەکەیان کردوە بە دوو زۆنەوە. ئەوەی لەم زۆنەدا ئیش بکات ناهێڵن لە زۆنی زەردا ئیشبکات. بەپراکتیک میلەتەکە و حکومەت و دامودەزگاکانیان کردوە بە دوو بەشەوە، بەڵام لە ڕوکەش و ڕواڵەتدا باسی یەکپارچەیی خاکی ھەرێم و یەکڕیزی حیزبەکان دەکەن. پارتی بە عەمەلی ٥٠ ساڵە ئیش بۆ ئەم پارچەکردنە دەکات، لە دوای ڕاپەڕینیش لەسەر ئاستی ئیدارە و حکومڕانی کاری بۆ دەکات. ئێستاش کە دەسەڵات ھەموی لای پارتیە، کەس ناتوانێت ڕێگری لەم پارچەکردنە بکات. تەنها چارەسەر بۆ ڕێککردنەوەی ئەم دۆخە پەیڕەوکردنی فیدرالەیتی پارێزگاکانە بەپێی دەستوری عێراق کە بە دەنگ و ڕەزامەندی کورد تێپەڕیوە. هەرێمی سلێمانی دەسەڵاتەکە دەکات بە دوو بەش، بەڵام ھەنگاوێک دەبێت بۆیەکبون و کۆکردنەوەی میلەتەکەمان لە ئایندەدا. ھەمو ئەزمونەکانی فیدرالیش لە جیھاندا بۆ یەکبونی میللەتان بوە.