د.كامه‌ران مه‌نتك هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قێزه‌ون و ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، له دووڕیانێكدایه، كه هه‌موو هێزه هه‌رێمیه‌كان به چاوساغی هێزه‌كانی كوردی بۆی له‌بۆسه دان و ده‌یانه‌وێت نه‌ك به ته‌نیا وڵاته‌كه وێران بكه‌ن، به‌ڵكو مرۆڤی كوردیش تا ئه‌وپه‌ڕی ریسوابوون ریسوا بكه‌ن، جێگای داخه له‌مه‌شدا هه‌نگاوێكی باشیان بڕیوه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه. له‌م دۆخه ناله‌باره، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان یه‌كبخرێن بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنان و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك، كه زۆر لێزانانه سیاسه‌تی ریسواكردن و برسیكردنی به‌رانبه‌ر پیاده ده‌كرێت، له‌كاتێكدا توركیا خه‌ریكه باشوور به ته‌واوی داگیر ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ئه‌و وڵاته دوژمن به كورده، له‌كاتێكدا ئێران هه‌موو كایه‌كانی زۆنی سه‌وزی كۆنتڕۆڵكردووه و منداڵ و برازاكانی تاڵه‌بانی بوونه‌ته بووكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ده‌ست ئێران، ئا له‌وكاته خه‌ڵكی كوردستان به گه‌مه‌یه‌كی قێزه‌ون خه‌ریك ده‌كرێت و نیگاكانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه، هه‌موو كێشه‌كان له ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی كورتده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو میدیاكان باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به قاچاخبردنی نه‌وت و كۆنتڕۆڵكردنی گومرگه‌كان و ... هتد خه‌ریكن. نیگاكان هه‌مووی ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌و وه‌ك سیناریۆیه‌كی قێزه‌ون ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی پێ فریو ده‌ن. دیاره زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی پارتی ده‌گوترێت راستین و خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ستی پێده‌كات، با گریمانی ئه‌وه بكه‌ین پارتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردووه، كه باس ده‌كرێن، ئه‌مه نیوه‌ی هاوكێشه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێستا نیوه‌كه‌ی تر یه‌كێتی و گۆڕانن، كه خۆیان باسی كۆیلایه‌تی ده‌كه‌ن و كه‌چی تۆوی كۆیلایه‌تی له‌ناخی خۆیاندا چێنراوه، بۆ ده‌بێت به‌س پارتی تاوانبار بكرێت له‌كاتێكدا ئه‌و دوو حزبه هه‌ردووكیان به‌شدارن له حكومه‌ت، وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌و دوو حزبه هیچیان له وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی پارتی باشتر نین ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن، ئه‌وان بۆخۆیان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و مێچكه مێچكه بۆ پارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سڵاوێكیان لێبكات، ئه‌ی ئه‌وه سه‌رۆك و هاوسه‌رۆك و رێكخه‌ره گشتیه‌كان نین له‌به‌رده‌م چاوی كامیراكان بۆ ته‌وقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك هه‌ولێریه‌كان ده‌ڵێن سۆزگ بووینه!، ئه‌وه ئه‌وان نین باسی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی بارزانی ناكۆكن به‌ڵام له‌سه‌ر پاره‌و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان نوقه‌یان لێوه نایه‌ت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نیه وه‌ك برابه‌ش هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵدا به‌ش كردوون. هه‌ركاتێكیش هه‌ست به مه‌خدووری خۆیان بكه‌ن میدیاكان و په‌رله‌مان ده‌خه‌نه كار‌و مێشكی خه‌ڵكی پێ خه‌ریك ده‌كه‌ن، له‌كاتیكدا خه‌ڵك خۆی ماندووه‌و له‌وپه‌ری خراپیدایه! یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان له حكومه‌ت نین، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با وه‌زیرو به‌رپرسه‌كانی ئه‌وان ئه‌و دۆخه چاك بكه‌ن! بۆ چاكی ناكه‌ن؟ پێیانكرێت؟ بۆچی پێیان ناكرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پارتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی قۆرخكردووه بۆ قبووڵی ده‌كه‌ن؟ بۆچی له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان وا بێبه‌ها بووه بۆ له‌په‌رله‌مان ناكشێنه‌وه‌و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكه‌ن؟ ئایا له خۆتان نه‌پرسیوه بۆچی وه‌زیره‌كانتان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی ژووره‌كانیان ره‌تناكات، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی دنه‌یان گرتبێت بێده‌نگن! پارتی هێز ده‌جولێنیت و توركیا به‌رده‌وامه له داگیركردنی كوردستان، كوا هه‌ڵوێستی وه‌زیری پێشمه‌رگه، خۆ ئه‌و وه‌زیره‌ش یه‌كێتیه‌و پارتی نیه، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی كرده‌یی نیه خۆ ده‌توانێت دوو قسه بكات و راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، بۆی نایكات؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌زیرێكی بێده‌سه‌ڵاته بیگۆڕن، دواتر ئه‌وه ئیوه نین داتانناوه! ئایا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی وه‌زیرێكی خۆشتان نیه؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵین پاره نیه‌و مووچه دابه‌ش ناكرێت خۆتان وه‌ك به‌رگری كار له خه‌ڵك و قووتی خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وه وه‌زیری دارایی هی گۆڕانه، بۆچی كه‌س گوێی له ده‌نگی نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نیه‌و وه‌ك هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌ڵێن ته‌نیا ژمێریارێكی پارتیه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌یه مانگانه ئه‌و پارانه دابه‌ش بكات ، كه پارتی ده‌یداتێ بۆچی قبووڵی ده‌كه‌ن، نازانن ئێوه به‌رپرسن؟ نازانن خه‌ڵك تاقه‌تی ئێوه‌ی نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر ئێوه ره‌خنه له پارتی ده‌گرن، ئه‌وا ئێوه لای خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنده‌ی پارتی ناحه‌زو دزێو بووینه!. به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و گه‌مه قێزه‌ونه راگرن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له كوردستان رووبدات ئێوه به‌ر له پارتی به‌ر شه‌قی جه‌ماوه‌رو تۆڵه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ون، خه‌ڵكی كوردستان هوشیار بۆته‌وه‌و ئێستا كه‌س به‌و سیناریۆیه قێزه‌وانه فریو ناخوات، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن یا له حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن یا بێده‌نگ بن، ئه‌وه ئێوه‌ن به مانه‌وه‌تان له و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه شه‌رعیه‌ت به ره‌فتاره دزێوه‌كانی پارتی ده‌ده‌ن، ئه‌وه ئێوه‌و حیزبه‌كانتانن پارتیتان كردۆته كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌گینا پارتی له لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژی، ئه‌وه ئێوه‌ن فریاد ڕه‌سی پارتین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆتان هه‌موو شتێك قبووڵ ده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت راشكاوانه روونیبكه‌مه‌وه ئه‌وه به‌هێزی پارتی نیه دۆخه‌كه‌ی به‌و رۆژه گه‌یاندووه، به‌ڵكو ئه‌وه لاوازی و بووده‌ڵه‌یی ئێوه‌یه، ئه‌وه به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ن به‌رامبه‌ر پاره ده‌ڕووخێن و له ئاست پارتی چاویان هه‌ڵنایه‌وه‌و قڕقه‌پ مووچه‌و خه‌ڵاته‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ن شانازی به‌و كۆشك و ته‌لارانه‌وه ده‌كه‌ن، كه پارتی به سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار بۆی كڕیون، ئایا ئه‌و شتانه نازانن؟ هه‌رمیدیا سێبه‌ره‌كانی خۆتان نیه وه‌ك به‌شێك له ململانێیه ناوخۆییه‌كانتان ئه‌و زانیارانه بۆ خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه؟ گۆڕانه‌كان و یه‌كێتیه‌كان له‌خۆیان نه‌پرسیوه بۆچی هه‌ركه‌سێك ده‌نێرنه ناو حكومه‌ت دوای ماوه‌یه‌ك پارتی بوونی خۆیان راده‌یه‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی؟ ئه‌وه له به‌هێزی پارتیه، یا له لاوازی و هه‌ڵپه‌رستی و دووڕوویی ئیوه‌یه؟ باشه ئه‌گه‌ر پارتی هینده به‌هێزه بۆ دان به‌و راستیه نانێن و راسته‌وخۆو راشكاوانه به‌یعه‌تی پێناده‌ن؟ بۆئه‌وه‌ی خۆتان له به‌رپرساریه‌تیه‌كه بدزنه‌وه‌و خه‌ڵك هه‌رچیه‌كی گوت، هه‌موو شانه‌كان له‌سه‌ری پارتی بشكێننه‌وه ، ئه‌و كاته خه‌ڵك باوه‌ڕتان پێده‌كات هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده‌كه‌ن و هه‌ر ده‌هۆڵێك لێده‌ده‌ن كورد گوته‌نی گه‌ردنتان ئازاد بێت، یاخود ده‌تانه‌وێت هه‌میشه به‌رده‌وام بن له فریودانی خه‌ڵك و له میدیاكان به‌ناوی ره‌خنه‌وه جنێو به‌پارتی بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه پۆست و پاره‌ی زیاتری لێوه‌ربگرن! دڵنیا بن له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی پێدا ڕه‌تده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه له پارتی زیاتر به‌رپرسیار نه‌بن، كه‌متر به‌رپرسیار نین، بۆیه یا هه‌ڵوێستێكی جدی وه‌رگرن، كه دڵنیام له‌و ئاسته‌دانین ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌رگرن، یا چیتر خه‌ڵك له‌رووی ده‌روونیه‌وه ماندوو مه‌كه‌ن، كه خۆی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌رده‌وام بن له‌و كاروانه‌ی هێناوتانه‌و هه‌رگیز رێگای زبڵدانی مێژوو به‌رمه‌ده‌ن، كه تازه ناتوانن به‌ریبده‌ن!.
سەهین موفتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هێندەی زانیاریم هەن بە دڵنیاییەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی مووچە دەدات و ئەم کارتەش لە دەستی موزایەدەچییەکان دەردەھێنێت...! کێشەی گەورەی پارتی لە حکومەت دوو روویی دوو لایەنەکەی دیکەیە ( یەکێتی و گۆڕان ) كه تەنیا بۆ پۆست و ئیمتیازاتی خۆیان لەگەڵ حکومەتن، دەنا شەو ورۆژ خەریکی پیلانگێڕین لەبۆ رووخاندنی ئەم حکومەتەی خۆیان تێیدا ئەندامن. بەڵام با دڵنیابن حکومەت بەمان نا رووخێت.....! حکومەت، ئەرکی سەرەکی لەبۆ هاوڵاتی و نیشتیمان بریتییە لە( پاراستنی سەرو سامان، ژیانێکی گونجاو، ئیدارەدانێکی باش)، ئەمانە هەمووی وابەستەی دارایین.. کابینەی نۆ، بە سەرۆکایەتی مەسڕور بارزانی هەر لە دەستپێکەوە، چەندین قەیرانی نەخوازراو یەخەی گرت، دارایی، تەندروستی، سیاسی(ناوخۆ‌و دەرەوە). چی و کام حکومەت، لە دونیادا هەیە حەزنەکات مووچە بۆ کارمەندانی میری دابین نەکات؟ کام حکومەت، لە تەواوی جیهان حەزدەکات شەرمەزاری کارمەندو فەرمانبەرو تەواوی چین و توێژی کۆمەڵگەکەی بێت؟ یا حەزبکات نەیاری تەپڵی بۆلێدەن؟ کام حکومەت هەیە، حەزبکات رۆژ تا ئێوارە تەواوی مێدیاو دامەزراوە رۆژنامەڤانییەکان بە هی خۆشییەوە سەردێڕی هەواڵ و بەرنامەکانی مووچەو دۆخی دارایی بێت؟ ئەوەی، ئێستێ هەیە لە واقیعدا نەناردنی شایستە داراییەکانی کوردستانە لەلایەن بەغداد، ئەمیش هەمان ئەو تەپڵ لێدەرانەی ئەمڕۆ لە بەغداد لەماوەی دە ساڵی رابردوو کارییان لەبۆ کرد‌و ئێستێش خەریکن، مووچەی فەرمانبەرو کارمەندانی کوردستان بگوازنەوە بۆ سەر حکومەتی ئەوێ...! هەرچەند، کۆی بابەتەکە هەوڵدانی چەند ساڵی رابردووە لەبۆ لێدان لەپێگەی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان، بەڵام هەڵمەتەکە لەمووچەو دۆخی داراییدا، ئێستێ کاری لەسەر دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونتر کابینەی نۆ...! چوونکێ هاونیشتیمانییان ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵچنی بوو، بۆیێ ئەرکی ئاسان نەبوو و ناشبێت، هەرچەند لەم ساتەدا بە چەندان کێشەی گەورەترو ترسناکتر خەریکەو دەیەوێت، لە ناوچەکەی دوورخاتەوە، لەبۆیێ تەپڵ لێدەرانی هەولێرو بەغداد ئەم دۆخی داراییەی کوردستانییان قۆستۆتەوەو وەک هەڵمەتێکی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاری لەسەر دەکەن، هیچی دی نا.
زانا توفیق بەگ سەرەکیترین کێشەی ئێستای ئێمە بریتیە لە دۆگماکردن و وەهمسازی لەناو هزری کۆمەڵگای کوردی‌دا، هەمیشە دیدگاکانی ئێمە دوورە لە دیدێکی ڕخنەگرانە و پشت ئەستور نیە بە کۆمەڵی زانیاری ڕاست و دروست . ئێمە بەردەوام لە ناو خەیاڵەکانی ڕابووردوو پەرستی دا دەژین. لامان وایە ڕابووردووی ئێمە پڕە لە پاڵەوانی سیاسی و ئازا و کارامە کە توانیبێتیان لە ناو کایەی سیاسی و کەلتووری ئێمەدا پاشخانێکی بە‌هیزو کاریگەریان بەجێهێشتبێ ، بەڵام لە واقیع دا بەم شێوازە نیە زۆربەی فاکتە سیاسێکانی ئێمە لە پڕۆژە وە کراونتە وەهم وە نەیانتوانیەوە خەیاڵی سیاسی ئێمە بخنە ناو چوارچێوەی پرۆژەیەکی واقیعی بەرجەستەکراو لەناو دنیای سیاسی و کەلتوری ئێمەدا کە ئەنجامێکی ئەرێنی باشیان هەبێت بۆ کۆمەڵگا . دەمەوێ لە چوارچێوەی ئەم ووتارەدا هەوڵێك بدەم بۆ لەقکردن و تێپەڕاندنی ئەو ماکە خراپەی کە لەناو هزری تاکی ئێمە حزوری هەیە ئەویش دروستکردنی تابلۆی وەهمسازیە لەناو کایەی سیاسی مەعریفی کۆمەڵگای کوردی‌دا.سەرەتا دەبێت بۆ ترازانی خەیاڵ و هزری وەهمسازی ئێمە لە ترازانی وێنە دەستکردەکانی پرۆسەی مێژووی خۆمانەوە دەستپێبکەین . دەبێت لەو پەنجەرەیەوە هەوڵی بەتاڵکردنەوەی پاڵەوانەکانی میژووی سیاسی خۆمان بدەین وەکار لەسەر کارێکتەرە سیاسێکانی ناو تابلۆ ڕاستەقینەکەی دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووری خۆمان بکەین. وە لەسەر بنەمای دیدێکی رەخنەئامێز کۆی گشتی هەموو ئەو وەهمانە بەتاڵ بکەینەوە کە ئێستا بەردەوام بیرکردنەوەی هە موومانی پێوە خەریککردوە ئەویش زیاتر دروستکردنی بتی سیاسی و پاڵەوانی سیاسیە لەناو پرۆژەی کەلتووری و کۆمەڵایەتی کوردی‌دا چونکە لە هەر چرکەساتێکی ئێستای ئێمەدا دەیان پاڵەوانی وەهمی دروستکراوە ، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی مێژوو بە دەیان چیرۆکی ناڕاست و پرۆژەی وەهمیان بۆ دروستکردنی بنیاتناوە. هاوکات بەشێکی زۆری ململانێکان بریتیە لە بەهێز کردنی فیگەری سیاسی لە ڕیگای پرۆژەیەکی وەهمی موزەیفەوە بۆ بەشێکی زۆری فیگەرە سیاسێکانی ئێمە بەتایبەتی بۆ قەناعەت پێکردنی نەوەی ئێستا لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵی حیکایەتی بێبنەماو بێ ناوەرۆك ،شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی پاڵەوانەکانی ناو کایەی سیاسی لە ئێستادا. بۆ گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤی چارەسەر پێویستە سەرلەبەری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی وەهمسازی لە ناو هزری ئێمەدا پێویستمان بە کۆمەڵی بەهای هاوبەشی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییە هەیە بۆ ئەوەی تابلۆ دروستکراوەکانی مێژووی ڕابووردووی ئێمە لە هە موو کەم کورتێکان دەستنیشان بکەین وە بتوانین پرۆژەیەکی هاوبەش دروستبکەین لەسەر بنەمای گەڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤی ئێمە لە چوارچێوەی بەها مەدەنێکان و دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی تاك لە چوارچێوەی پرنسیپەکانی کۆمەلگایەکی مەدەنی و ئازاد دا وە ئیتر دەبێت تاك لەم کۆمەلگایەدا بۆ چرکە ساتێکیش بێت بیر لە مافەکانی خۆی بکاتەوە واز لە دوگما بوونی پیاهەڵدانی پاڵەوانی موزەیف بهێنت وە بتوانیت جارێکی تر بینای کارێکتەری خۆی وەکو بەهایەکی انسانی لەناو فەزای گشتی دا بەرهەم بێنت وەناکرێت هەمیشە وەکو بونەوەرێکی بێکەرامەت و دەستەمۆ ژیانی ئاسایی خۆی بەڕی بکات وە پێ وابێت بۆ گوڕانکاری بنچینەی چاوەڕێ گوڕانکاری سیاسی نێو دەوڵەتی بێت بۆ چاک کردنی دۆخی بژوی خۆی . ڕاستە قۆناغی ئێستای ئێمە پڕ لە کێشەو ریسکی یەکجار خراپ بەڵام دەکرێت بە نوڕمی جیاواز جیاواز جارێکی تر ژینگەی کەلتووری کۆمەلگای خۆمان لە دۆگمابوون و چیرۆکە وەهمێکان ناو هزری ئێمە پاک بکەینەوە وە بتوانین لە سەر بنەمای نوڕمێکی فیکری بەهێز هەموو ئەو کەلێنە گەورانەی کە بۆتە نەمانی بەهای هاوبەشی کۆمەڵگای ئێمە جارێکی تر بوونیادی بنێنەوە، بە مەرجێ تاکی کوردی واز لە تەقدیس ودواکەوتنی حیکایەتی دروستکراوی سیاسی و کەلتووری کلاسیکی بهێنت تەنها دنیابینی بۆ بەها ڕاستەقیننەکانی پاراستنی کەرامەتی خۆی بێت. بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی هێمن ئارام بەکەرامەت هەنگاو بنێت پاشان دەتوانێت گوڕانکاری گشتی و بنچینەی لە ناو پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان دا دروستبکات.
چیا عەباس لە كلتوری کوردەورایدا دەستەواژەکانی چلەی هاوین و زستان ئاماژەن بە چل رۆژی زۆر گەرم و ساردی ناوەراستی ئەو دو وەرزە، بۆ خۆم چلەی دو وەرزی پایز و بەهارم نەبیستوە. لە چل رۆژی ناوەراستی پایز خەستترین گەڵارێزان و پەڵە و باران بارین و تاریکی و رەشەبا رودەدەن. بەرێز مەلا هێمن شارەستێنی لە نوسینێکی بەپێزی مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابوردو بە تێر و تەسەڵی باس لەو گۆرانکاریەکانە دەکات کە بەسەر جەستەدا لە وەرزی پایزدا رودەدەن، هۆکارەکانیشیان بۆ گۆرانکاریەکان لە کەش و هەوادا دەگەرێنێتەوە، دەشڵیت: بەهۆی ئەوەی خۆر کەم دەردەکەوێت زیاتر کەشوهەوا مات دەردەکەوێت و وات لێدەکات هەست بە بێتاقەتی و خەمباری بکەیت. چلەی پایزی هێزە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان ساڵانێکە بەردەوامە، تادێت خەزانی پێگەی جەماوەری و لەدەستدانی متمانە پێیان خەستتر دەبنەوە، لە سایەی ئەم دۆخەدا دەیان روداوی دڵتەزێن و گۆرانکاری مەترسیدار و خامناک لە باشوری نیشتمانەکان رویانداوە و سەریان هەڵداوە. پایزی ئەمساڵ شا پایزی وەرزی پایزی ساڵانی رابوردوە، بێجگە لە گەڵارێزانی رۆڵەکانی میللەت بەدەست ئافاتی کۆرۆناوە و مەترسی جدی بەرپاکردنی شەرێکی کورد کوژی تر و ئیفلاسی سیاسی و دارایی حکومەتی هەرێم و پەڵەی خەستی خەزانی ئومێد و تێكچونی بێرادەی تەونی حوکمرانی و پێوەندیەکانی زۆربەی هێزەکانی کوردستان، دەبینین هەر پرۆژەیە و بە ناوی چاکسازی و گۆرانکاریەوە وەک قارچکی بەهاران لە هەڵتۆقیندان. بۆ خۆم وەک نارازیەک لە دۆخەکە لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا چەندین پرۆژە و هەوڵی جیاجیام بەرچاو کەوتوە، هەمویان باسی هەمان زەمینە و هۆکارەکانی یاخیبونیان دەکەن، بەڵام دانە ونیوێکیشیان هاورا نین چی بکەن و چۆن بیکەن. ئەوەی شایستەی ئاماژە پێدان و باسکردنە لە سەرەتای چلەی پایزی ئەمساڵدا چەند کاراکتەرێکی بەرپرسی گۆڕان و وارسەکانی کاک نەوشیروان بەناو پشتێنی چاکسازی و بوژاندنەوەیان توند کردەوە، زۆربەی ئەمانە هۆکاری بنەرەتی پاشەکشە و لادان و تەحریفکردنی هزری گۆرانکاری و تێکدانی کرۆکە رەسەنەکانی پرەنسیپەکانی کاک نەوشیروان بون و هەن، سناوکردنێک لە ئاوێکی مەنگدا بونیادیان پاکژ ناکاتەوە. دەستپێشخەری ژێر بەژێر و پرۆژەی سێبەر و رشتنی فرمێسکی تیمساح ئاسا و لێدوانی سواو و چەواشەکاری دەسەڵاتداران و چەند گۆڕانخوازێک مەوسمی و مەزاجی پایزی ئەمساڵی گۆڕانیان بە پەڵە هەورێکی قەترانی تر خەستتر تەنی. ئەوان ئارەزوی خۆیانە چی لە حکومەت و پەرلەمان و جومگەکانی دەسەڵاتدا دەکان، ملکەچ و پاشکۆ دەبن یاخود دلێر و راستگۆ، مەخابن ئەوانەی یەکەمیان پێرەو کردوە، بەڵام هیچکات ئەو مافەیان نیە بەناوی گۆرانکاری و چاکسازی و پاراستنی پرەنسیپەکان کاک نەوشیروانەوە خەڵک لە خشتە بەرن. دەستپێشخەریە بێدەنگ و ژێر بەژێر وزیگزاگەکانیان لە ژێر چەتری رەوانشاد راگەیاندوە. چەند کەسانێکی خەمخۆر و دڵسۆز چاوەروان بون دەستپێشخەریەکانیان راشکاوانە و راستگۆیانە رابگەیەنن تا دەرفەتی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان و واقیعیان بۆ بکرێن. لە دوا مەتافدا دەرکەوت هەرچیان وت‌و و باسکردوە هەموی حەتاڵ و بەتاڵ بون، چونکە کاتێک ئەو دەستپێشخەریکەرانە لە گەڵ دەستە و دایرەکانی ناو گۆڕان و دەوروبەری خۆیان لەسەر چەند پۆست و دەسکەوت رێککەوتن چەترەکەی کاک نەوشیروان یان دا بەدەم رەحمەتی گەردەلولی پایزەوە. بە کوردی و کورتی تا ئەم چرکەیەش گۆڕان خێری تڵپی تەری بۆ بەرنامە رەسەنەکەی تێدا نەماوە، ئەوەی ماوە تاقم و گروپانێکن لە سایەی خەیمەی گۆڕاندا حەزە گەورە و وردیلەکانی خۆیان ئاو دەدەن، ئەوەی زۆربەی گۆرانخوازان ئازار دەدات ئەوە نیە لوتکەی گۆڕانی ئێستا بونەتە کۆپیەکی دەسەڵاتدارانی هەرێم، چونکە هەر ئەوەیان لێ چاوەروان دەکرا، بەڵکو ئیرسی سیاسی و مەعنەوی و فکری کاک نەوشیروان و هزری گۆرانکاری و چاکسازیان کردونەتە بە دەمامک بۆ شاردنەوەی روخساری راستەقینەیان.
بێریڤان محەمەد وەزیری دەوەی دەولەتی تورکی داگیرکەر گوتی پەکەکە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی داگیرکردوە، دواتریش مەسعود بارزانی سەرۆکی پ‌د‌ک، ھەمان قسەی دوبارە کردەوە، ئێستا خەریکە حزبۆچکە و موچەخۆرەکانی تریش هەمان قەوان لێدەدەنەوە. لێرەدا باس لە ھەموو ھەوڵە پۆزەتیڤەکانی پەکەکە ناکەم لە پاراستنی دەسکەوتەکانی باشوور و ئەو شەھیدانەی بۆ بەرگری لە باشوور داویەتی و لە چەندین کاتی جیاواز و مەترسیداردا فریای باشور کەوتووە. پەکەکە هەمیشە ڕێزی لە دەستکەوت و یاساکانی ھەرێمی کوردستان و دەزگاکانی گرتوە بەڵام خودی پارتی و حکومەتەکەی لە ھەموو لایەک زیاتر بێرێزی بە ئەزموونی هەرێم و دامودەزگاکانی کردووە و دەیکات. ئایا لە حکومەت و پەرلەمانەوە تا هەموو دەسەڵاتەکانی ھەرێم کامەیان لەژێر دەست و فەرمانی پەکەکەدایە؟ یان لە ئەنجامی دەستوەردانەکانی پەکەکە کامیان بریارێکیان لە بەرژەوەندی پەکەکە تا ئێستا داوە؟ بەپێچەوانەوە کۆی ئەو دەسەڵاتانە و ژێرخان و سەرخانی ئابووری هەرێم لە ژێر ھەژمونی تورکیایە و ئەنقەرە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دەیانی تری لە خۆرا تەعین نەکردوە. باشوری لە سەرجەم ڕوەکانەوە خستۆتە ژێر داگیرکاری خۆیەوە، جا ئەگەر نیازێک و رزگارکردنی باشور و پاراستنی دەسکەوتەکان ھەبێت دەبێت ئاراستەکان بگۆڕدرێن. لە جێی ئەوەی ڕوی دەمتان لە تەڤگەری ئازادیخوازی پەکەکە بێت کە مافی تێکۆشانی لە باشوری کورستان لە زۆرینەتان زیاترە چونکە لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەتا شەڕی داعش و هێرشی حەفتەنینی تورکیا لە ئەمساڵدا باشووری لە داگیرکاری پاراستووە و گەل ئەم ڕێکخستنەی قبوڵ کردوە، بەڵکو دەبێت روی دەمی ھەموو لایەک لە دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و ئەو دەیان بارەگای سەربازی و سەدان بنکەی سیخوڕییەی تورکیا و تیرۆر و هاوکارییەکان پارتی و ھێزە وابەستەکانی بێت بۆ تورکیا کە بەئاشکرا گەورەترین ھەرەشە و مەترسیان لەسەر خەڵک و خاکی کوردستان دروست کردووە.
ساری ئەبوبەکر زەڵمی دەگێرنەوە کۆمەڵێک جوتیار لە میسر سکاڵای خۆیان دێنن بۆ لای قەرەقوش، کە ناوی تەواوی (أبو سعيد قراقوش بن عبد الله الأسدي)یەو بە (بهاءالدين قرقوش) ناسراوە. کاربەدەستێکی دەوڵەتی ئەیوبیەکان بوو لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبیدا، جوتیارەکان داوای کەمکردنەوەی باج دەکەن لەسەریان، لەبەرئەوەی بەهۆی سەرماوسۆڵەوە بەرهەمی پەمووی ئەو ساڵەیان لەناودەچێت، قەرەقوش تورە دەبێت‌و دەڵێ ئەدەم لەملتان ئەگەر جارێکی تر بێنەوە، کەمتەرخەم مەبن و برۆن خوری لەتەنیشت پەموو بچێنن تاوەکو پەموەکەتان نەفەوتێت. ئێستا ئێمەی میلەتی کورد لەو بارودۆخەداین کە سەدان ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، سەدان جار حوکمی قەرەقوشمان بەسەردا سەپێندراوە بە بێ گوێدانە هیچ یاسا‌و ڕێسایەک، فەرمانبەران سەدان جار ناڕەزاییان دەربڕی کە مووچەو مافیان بدرێت، بەڵام حوکمی قەرەقوشیان بەسەردا سەپێندرا کە ئەگەر کەمتەرخەم بن سزا دەدرێن، وەک چارەسەرەکەی قەرەقوش چارەسەریشیان بۆ دانراو جارێک پێیان وترا هێندە چڵێس مەبن دەست بگرن بە پارەکانتانەوە، جارێکی تر پێیان وترا قاسە دابنێن و پارە کۆ بکەنەوە، جارێکی تریش پێیان وترا پێویستە چاوتان لە مووچە نەبێت، هەوڵ بدەن بۆ خۆتان ئیش بکەن و پارە پەیدا بکەن! دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەم جۆرە حوکمداریە لە زۆرێک ووڵاتانی دواکەوتووی جیهاندا بوونی هەیە، کە بێگومان سیاسەتی هەڵەی بەڕێوەبردنی ووڵات ئەم جۆرە حوکمە دروست دەکات و چەندین ئاسەواری خراپ و کوشندە لەگەڵ خۆیدا پەلکێش دەکات و کاتێک حوکمداری لە ژێر ڕۆشنایی زانستی ئیدارەدان و تەجروبەی باش و خەم خۆرانە نەبوو، ئەوا لە هەموو بەشەکان شکست ئەهێنیت وەک (ئابوری، سیاسی، ئیداری، ئەمنی و خزمەت گوزاری... هتد). ئەگەر بە وردی سەیری بنەماو رێساکانی حوکمداری باش بکەین، زۆر جیاوازە لەم سیاسەتەی کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، «ئەرستۆ» و «ئیبن خەلدون» لەم بارەیەوە دەڵێن: سیاسەتی باش چاکەی گشتیەو فەزیلەتە، سیاسەت بریتی یە لە چاکەی گشتی و پاسەوانێتی کۆمەڵگە و خزمەتکردنیان بە باشترین شێواز. (ئایا لە کوردستان ئەم جۆرە سیاسەتە بوونی هەیە؟)، هەروەها کانت سەبارەت بە مرۆڤی سیاسی دەڵێت: سیاسی باش ژەسێکە کە ئەوەی بۆ خۆت رەوا دەبینێ بە خەڵکیش رەوا دەبینێت، وە یەکێک لە کردەوەکانی مرۆڤێکی سیاسی باش ئەوەیە کە دان بە هەڵەکانی خۆێدا بنێت. ئەگەر بە ووردی سەرنجێک بدەین لە بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سایكۆلۆجی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، بە ڕوونی هەست دەكەین كە تارماییەکی ڕەشی پڕ لە بێ هیوایی ڕوخساری ئەم خەڵکی كوردستانەی پۆشیوە بە شێوەیەك كە هەموو هیوایەکی لەناوبردووەو و خەڵكی خستۆتە بارێكی دەروونی قورس كە بێگومان پاش گەڕانەوەی ژیانی ئاساییش(ئەگەر ژیان ئاسایی ببێتەوە), ئاسەواری نەرێنی خۆی دەبێت و ئاسەوارەکانی تا ماوەیەکی دوورودرێژ دەمێننەوە. لەبەرئەوەی لە كوردستاندا سیاسەت لە ڕێگا ڕاستەکەی خۆی دورخراوەتەوەو سیاسەت و حیزبایەتی گرێدراون بە یەکەوە، وە سەرجەم جومگەکانی دەوڵەت و یاسای وڵات خراونەتە خزمەتی حیزبەوە، وە دەوڵەتداری دەکرێت لە سەر بنچینەی پەیوەندیەكانی ئینتمای تایبەتی (خزم و كەس وكار و بنەماكانی ڕەچەڵەك و بنەچە, هتد.), بە شێوەیەك کە هیچ بوارێكی نەهێشتۆتەوە بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پرینسیپە سەرەتاییەكانی دیموكراسی و دادپەروەری و حوكمڕانی تەندروست و گونجاو، لە جیاتی هەوڵدان بۆ پەروەردەكردنی میللەت لەسەر بنەمای هاوكاری و ئاشتی و پێكەوە ژیان و بەدەستهێنان و چەسپاندنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، رۆحی ڕق و كینەیان كردوە بە بناغەی كاری سیاسی، بە جۆرێک كە هەر ئەندامی حیزبێك بۆ ئەوەی سەرووی خۆی ڕازی بكات و هەروەها بەرزبێتەوە و بڕواتە پێشەوە و پۆستی ئیداری و سیاسی وەربگرێت دەبێت لە هەڵسوكەوتی ڕۆژانەیدا ڕق و كینە بەدی بکرێت بەرامبەر ئەوانەی بەشداری دیدو بیر‌و بۆچونی ئایدیۆلۆجی حیزبەكەی ناكەن یاخود سەردانانوێنن بۆ ویست و هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج و ئارەزووی بەرپرسانی ووڵات. بەهۆی ئەم پەروەردە سەقەتەوە وای لێهاتوە کە لە ناو ماڵێکداو لە چوارچێوەی چوار دیواردا کوڕ‌و باوک یان براو برا، یان ژن‌و مێرد، قسە پێکەوە ناکەن تەنها لەبەر ئەوەی هاو فکرو هاو حیزب نین! هەر بە هۆی ئەم جۆرە حکومڕانی و سیاسەتەوە سەدان حوکمی تری قەرەقوش بەسەر میلەتدا سەپێندراوە کە وای کردووە ئینتیمای نشتیمانیشمانی لە نێوان تاکەکاندا لاواز ببێت. ئاخر چۆن دەكرێ و بە چ یاسایەک حکومەت و کاربەدەستە حیزبیەکانی بڕیار بدەن لە سەر قووتی خەڵكی و خۆشیان لە ڤێلاو خانوە هەزار مەترییەکانیاندا بژین و خاوەنی ملیۆنەها دۆلار بن لە ووڵاتانی دونیا و پارەی یەک ساڵی خوێندنی منداڵەکانیان یەکسان بێت بە مووچەی دە ساڵی فەرمانبەرێک و بیست ساڵی خانەنشینێک؟ بە چ حەقێك ماف دەدەن بە خۆیان خەڵكی بێ بەش بكەن لە ژیانێكی ئاسایی و بە ئارەزووی خۆیان ڕێژەی سەدیی دابنێن بۆ پێدانی مووچەکانیان؟ لە کوێی دونیادا هەیە کە بیر لە خۆپیشاندان بکەیتەوەو سزا بدرێیت لەسەری؟ لە کوێی دونیادا هەبوە ئەرک ببینیت و مافت نەبێت؟ لە کوێی دونیادا هەبووە مانگ ٦٠ ڕۆژ بێت؟ لە کوێی دونیادا هەبوە سەرچاوەکانی داهات بونیان هەبێت، بەڵام داهاتەکەی بوونی نەبێت؟ بێگومان ئەگەر بمانەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانەو هەزاران پرسیاری تر بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت بە کورتی هۆکاری سەرەکی ئەم بارودۆخانەی باسمان کرد بخەینە ڕوو، وە ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی خێرا بۆ پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا بكەین، ئەوا بە ڕاشکاوی بۆمان دەردەكەوێت كە لە پرۆسەی دەوڵەتداریی كوردستاندا هۆکاری سەرەکی ئەم کێشانە ئەوەیە کە نەتوانراوە جیاوازیی نێوان ئایدیۆلۆژیەتی حزبە سیاسییەكان رێكبخرێت و هەموو ئایدیۆلۆژیەتە جیاوازەكان وەرچەرخێن بۆ ئایدیۆلۆژیەتی نیشتمانی و نەتەوەیی، بێگومان لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە كە جیاوازی لە نێوان ئایدیۆلۆژیەتە جیاوازەكان نەمێنێت، بەڵكو ئایدیۆلۆژیەتەكان چەند جیاواز بن، دەبێت لە یەك بازنەدا هەماهەنگییەکی سیاسی بسازێنن بۆ ئەوەی بتوانن پێكەوە حوكمڕانێكی باشی نەتەوەیی و نیشتمانی پێشكەش بكەن و بوێرانە ئەو خاڵە دەستنیشان بكەین، كە هەموو خاڵە لاوازەكانی حوكمڕانی لە كوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو وەرچەرخانە لە ئایدیۆلۆژیەتی حزبە سیاسیەكانی ناو پرۆسە سیاسییەكە دروست نەبووە، چونکە بێگومان ئەم خاڵە هۆكاری ئەوە بووە كە یەکگرتویی و هەماهەنگیی سیاسی لە نێوان حزبە سیاسیەكاندا دروست نەبێت و زەمینە خۆش بکرێت بۆ دزی و گەندەڵی و ناشەفافی لە ناو جومگەکانی دەسەڵاتدا. ئەگەر سەرنجێکی دەوڵەتانی هاوچەرخی باکوری ئەمریکا و ئەوروپای رۆژئاوا بکەین، دەبینین یەكێك لە فاكتەرە هەرە گرنگەكانی سەركەوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ لە باكووری ئەمریكا و ئەوروپای رۆژئاوا، دەگەڕێتەوە بۆ وەرچەرخانی ئایدیۆلۆژیەتی جیاوازی حزبە سیاسییەكان لە ئایدیۆلۆژیەتی نێونەتەوەیی و ئایینییەوە بۆ ئایدیۆلۆژیەتی نیشتمانی و نەتەوەیی، لەچوارچێوەی ئەم وەرچەرخانەدا، حزبە سیاسییەكان لە چوارچێوەی ناوێكی لێكدراوی تازەدا پۆلێن كراونەتەوە. وە بڕیاریان داوە لەسەر شكۆی دەوڵەت و حوكمڕانیی نیشتمانی جیاوازییان نەمێنێت و لە ناو پەرلەمانەكانی خۆیانەوە هەنگاوی پێویست بۆ یەكسانی و دادپەروەری و حوكمڕانییەكی باش هەڵبگرن و بەم هۆیەشەوە حوکمڕانییەکی باش بنیاد بنێن کە مافەکانی میلەت تیایدا پارێزراو بن. جا بۆ ئەوەی لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێم تێپەڕین، پێویستە حیزبەکانی هەرێم بە بێ گوێدانە جیاوازی ئایدۆلۆژیای خۆیان و حیزب و ئاینیان، هەوڵ بدەن لە جیاتی دژایەتی کردن و سوککردنی یەکتر لە کەناڵە زمانحاڵەکانیانەوە، بە هەموویانەوە ئامانجەکانیان یەک بخەن بۆ ئەوەی حوکمدارییەکی باش بەرهەم بهێنن لەسەر هەردوو بنەمای سەرەکی، ئەمەت لە کوێ هێنا(من این لک هذا)، کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو). بۆ ئەوەی میلەت ڕزگار بکەن لەم بارودۆخە خراپەی ئێستا کە لەسەردەمی قەرەقوش خراپترە
هاوژین زیبا بۆ ئازادی کوردستان گەلێک رێکخستن دروستبوون، یەکێک لەوان رێکخستنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە. پەکەکە لە تێکۆشانی خۆیدا ٤٢ ساڵی تێپەڕکرد لەناو ئەو ٤٢ ساڵەدا لە بە ناوی ناتۆوە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، پشتگیری تورکیایان کرد بۆ لەناو بردنی پەکەکە، وڵاتانی وەک عێراق و ئێران ھەوڵیاندا پەکەکە لەناو بەرن، بەڵام بەرامبەر بەو ھەوڵانە پەکەکە لەناو نەچوو، تاھات گەورەتربوو لە مێژووی میللەتیەکەماندا ئەمە جیاواز‌و پڕبەھایە. تا ئێستا بەناوی ئازادی کوردستانەوە ھیچ رێکخستنێک ھێندە بوێر‌و تێکۆشەر نەبووە، بۆچی وادەڵێم؟ چونکە پەکەکە جیاواز لە رێکخستنەکانی دیکە لە ھیچ دەوڵەتێک ھاوکاری وەرنەگرت، سیاسەتی خۆی نەسپارد بە ھێزی دەوڵەتێکیکە. ھەرەوھا بە دروستکردنی ھێزی چەکداری ژنانی کورد لە مێژووی گەلەکەماندا قۆناغێکی نوێی لە خەبات بۆ ئازادی دەستپێکرد و ھەموو دەوڵەتان و میللەتانی جیھان سەرسامن بە ھێزی چەکداریی ژنانی کورد، منیش وەک ژنێکی کورد لە ساڵەوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە دا پیرۆزبایی لە گەل و لە ژنانی کورد دەکەم. پەکەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا وەک ھێزێکی چەکداری و خاوەن فکر گرنگ و بەھێزە. کاتێک لە رابردووی پر ئازار و ھێز و کۆڵنەدانی پەکەکە دەڕوانم باوەڕ بەوە دەکەم کە تا پەنجا ساڵی دیکەش دەتوانێت بەردەوامبێت لە شەرکردن ھەرکەس بڵێت پەکەکە چیترناتوانێت بەردەوامبێت ئەو نایەوێت راستییەکان بزانێت و رابردووی ببینێت. پەکەکە ھەمیشە دەڵێت ئێمە شەری چەکدارییمان ناوێت بەڵکو دەمانەوێت بە سیاسەت ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بەدەستبێنین ئەو بانگەوازەی پەکەکە لەلایەن دەوڵەتانەوە تائێستا نەبیندراوە، چونکە پەکەکە وەک رێکخستنێکی سۆسیالیستی دەبیندرێت. راستە رێکخستنێکی سۆسیالیستە بەڵام بەچاوێکی رەش و سپیش لە دنیا ناڕوانێت و دژ بە دەوڵەت و وڵاتان تێناکۆشێت، لەبەر ئەوەی ئەوان ئایدۆلۆژیای پەکەکە بە مەترسی بۆخۆیان دەیبینن نایانەوێت گوێ لە پەکەکە بگرن. لە دوواین ھەواڵ دەربارەی خەباتی پەکەکە لە ئاژانسی The Jerusalem post ریپۆرتاژێک لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (ھەپەگە) بەرێز موراد قەرەیلان ئەنجامدراوە، دووبارە دەڵێت ئێمە نامانەوێت شەری چەکداری بەردەوامبێت، بەڵام ھێزی داگیرکا‌ر ناچارماندەکات بەشەری چەکداری خەباتمان بەردەوام بکەین بەتایبەتیش لەو چاوپێکەوتنەدا پەیامی بۆ دەوڵەتی ئەمریکا ناردووە، وەک دەزاندرێت لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرۆکی ئەو وڵاتە گۆڕدرا، بەرێوبردنێکی نوێ بە سەرۆکایەتی جۆبایدن دروستدەبێت ئەو گۆڕانکارییە بۆ چارەنووسی کورد سیاسەتێکی نوێ دەبێت یان نا تائێستا نازاندرێت، بەڵام ئەوەندەی من لە وتەکانی بەرێز قەرەیلان تێگەیشتم، بۆئەوەی ئەمریکا فشار لەسەر تورکیا دروست بکات و تورکیا ناچار بە چارەسەری ساسی بکات پەیام بۆ ئەمریکا دەنێرێت و دەڵێت ئێمە چارەسەری سیاسیمان دەوێت، بێگومان دیارنییە ئەمریکا چۆن وەڵامی ئەو داوایە یان ئەوپەیامەی بەرێز قەرەیلان دەداتەوە، بەڵام پارتی دەبێت ئەو پەیامە باش تێبگات و وەڵامی بداتەوە چونکە پارتی دەڵێت پەکەکە چارەسەری ناوێت و شەر دەخوازێت پەیامی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ئەوە راستدەکاتەوە کە چیاندەوێت و ئامانجیان چیە، بۆیە ئەگەر پارتی شەری ناوێت پێویستە رۆڵی خۆی بگێرێت. پێویستە پارتی چاوەروانی ئەمریکا نەبێت پێش ئەوەی بەشداری ئۆپەراسیۆنی تورکیا ببێت دەبێت فشار لەسەر تورکیا دروستبکات و ھاوکاری نەکات دژی پەکەکە و دووبارە شەری کورد و کورد بۆ مەبەستەکانی دەوڵەتی تورکیا دروست نەبێت لەکودستان. ئەگەر پارتی ئەمرۆ رۆڵی خۆی نەبینێت و سبەی لەژێر کاریگەری بڕیارەکانی سیاسەتی ئەمریکادا بڕیاربدات ئەوکات نرخێکی ئەوتۆی نابێت بۆ ئێمە. چونکە بڕیاری گرنگ بۆ ئێستا پێویستە.
د. كامه‌ران مه‌نتك جێگای داخه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه‌لتوورێكی وا هاتۆته ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئه‌وه‌ی جنێو به پارتی و یه‌كێتی بدات، ده‌كرێته رۆشنبیر‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی و به‌شخوراو به‌چاوێكی رێز‌و دڵبه‌ندیه‌وه سه‌یریان ده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی ناشرین بوون و ریسوابوونی زیاد له‌پێویستی پارتی و یه‌كێتیه، له‌لایه‌كی تر ئاستی هوشیاری كۆمه‌ڵگاكه‌ی كوردی نیشان ده‌دات!. هه‌رچه‌نده ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین، كه جنێودان و بۆڵه‌بۆڵی بن دیواران له‌مێژووی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌و كاركردن بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌ی تیایدا ده‌ژین، زۆربه‌ی جاریش ئه‌و دیارده‌یه به‌شۆڕش كۆتایی دێت. به‌ڵام ئه‌و قۆناغه له‌مێژووی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان زۆر ناخایانه‌نێت، واته ته‌نیا وه‌ك قۆناغێكی كورت ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه قۆناغێكی نوێ و مێژووێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دۆخه واتای چه‌قبه‌ستنی بیری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، كه نه‌یتوانیوه ئه‌و قۆناغه‌كه له قه‌با‌ره سروستیه‌كه‌ی خۆی بپارێزیت و هه‌نگاوی دوای ئه‌وه هه‌ڵێنێت، دیاره ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌یه، كه كۆمه‌لگای كوردی تیایدا ده‌ژی، له‌لایه‌كی به‌هۆی هه‌ستیاری مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌یه، كه تا ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌وانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیان بینیوه، له گه‌ڕانه دواوه‌ی مێژوو ده‌ترسن و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و دۆخه بپارێزرێت و له‌ده‌ست نه‌چێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌وانه‌ش خه‌ریكه قۆناغه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت و ورده ورده گۆڕه‌پانی ژیان جێده‌هێڵن، ئینجا كێشه‌كه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات، كه نه‌وه‌ه‌یه‌كی نوێی دابڕاو له‌و مێژووه ترسناكه دێت و پچڕانێكی مێژووی رووده‌دات، كه ئێستا ئه‌و قۆناغه ده‌ستپێكردووه‌و له‌گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یندایه، مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه به ته‌نیا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه به‌و پاشخانه مێژووییه دابڕاوه‌و به‌و رق و كینه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كوردستان له یاده‌وه‌ری ئه‌ودا دروستیان كردووه، به‌و كه‌لتووره سه‌قه‌ته‌ی ئێستا له كۆمه‌ڵگای كوردی بره‌و ده‌سه‌نێت، ئه‌گه‌رێكی ترسناك له‌خۆوه ده‌گرێت و ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه بۆ تۆڵه كردنه‌وه له‌و مێژووه چرووك و بێبه‌هایه‌ی ئه‌و حزیبانه دروستیان كردووه، سه‌ره‌ڕۆیی به هه‌موو شتێكه‌وه بكات و چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ر له هه‌موو كه‌سێك بكات ته‌نیا خۆی نه‌بێت! له‌پێناو رۆیشتنی نه‌مانی ئه‌و دۆخه وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو خه‌ونه‌كان بخاته‌وه سه‌به‌ته‌ی دوژمنانی كورد‌و روو له هه‌موو شوێنیك بكات ته‌نیا خۆی نه‌بێت!. ئه‌وه نیه ئێستا ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رهه‌ڵستكارو ئۆپۆزسیۆن داده‌نێن، په‌نا بۆ به‌غدا ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ئه‌وانه رزگاریان بكات!. پاساویشیان بۆ ئه‌م كاره‌یان هه‌یه‌و ره‌نگ بێت پاساوه‌كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ساده‌و ئاسایش قنیات پێبێنێـت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كوردستان هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌یان تاقیكرده‌وه‌و به‌ره‌وایان بینی له‌پێناو گیرفانی خۆیان ئێران و تووران بێننه سه‌رخاكی خۆیان، كه‌واته ئه‌گه‌ر وه‌كو ده‌ڵێن گه‌وره‌كان، كه هه‌رچه‌نده نه‌ك هه‌ر گه‌وره نه‌بوون به‌ڵكو جێگای شه‌رمه‌زاری بوون ئه‌و ئاوه‌یان رژاندبێت، ئه‌وانه‌ی تر، كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی ده‌زانن بۆ وانه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر ره‌وا بوو بێت بۆچی بۆ ئه‌وان ره‌وا نه‌بێت؟! جێگای داخه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد ئه‌وه‌یه مێژووێك له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه قێزه‌ونه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حكومه‌تی ئه‌و دوومناڵه بنیاتبنرێت، له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی تاكی كوردی و بونیاتاننه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، به‌شێوه‌یه‌ك پاك بكرێته‌وه له قڕێژو پیساییه‌كانی ئه‌و قۆناغه، هه‌وڵبدرێت درێژه به‌و رێچكه‌یه بدرێت و پڕۆسه‌ی هێنانی داگیرگه‌ران و هه‌ڕاجكردنی خاكی كوردستان به‌رده‌وام بێت. ده‌بێت تاكی كورد به‌گه‌شبینی و به تێڕوانینێكی نوێوه سه‌یری خۆی بكات و له مه‌سه‌له‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی تێبگات، ده‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و شه‌پۆڵه سیزیفیه بكه‌وێت، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی له مێژووه‌كه‌ی داگیركردووه، هه‌وڵ بدات د‌رك به ئاڵۆزی دۆخی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بكات، كه نه‌ك هه‌ر سیاسیه‌تمه‌داران بگره نووسه‌رانیش، مه‌به‌ستم ته‌نیا نووسه‌رانی كورد نیه، راستگۆیانه نه‌یانویستووه به‌روونی بایه‌خ و گرنگی پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان دیاربكه‌ن، بۆیه ئه‌و گرنگیه هه‌میشه له دووتوێی گرنگی بایه‌خی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شاردراوه‌ته‌وه، كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه!. ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی رۆشنبیری جدی و دڵسۆز ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆچوونه ساویلكانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا دروست بووه پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌و له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵیته‌كێنێت. ئێمه ناتوانین باس له ریكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌خۆی كۆمه‌لگای كوردی بكه‌ین، له‌كاتێكدا له‌لایه‌ك سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی جنێوفرۆش له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ئامه‌دا كرابێت و جنێو‌و سووكایه‌تی به هه‌موو هزریكی نوێ و ده‌نگێكی ئازاد بده‌ن، كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا له‌و دۆخه رزگار بكات، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش سووپایه‌ك له كه‌سانی هه‌ڵوێست فرۆش و به واتا ئاینیه‌كه‌ی ده‌جال هه‌بێت و كاوێژ له‌سه‌ر جنێودان به حیزبه‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ره‌وه دژیان بوه‌ستن، له‌ژیره‌وه‌ش به ده‌یان توونێڵی تاریك و ره‌ش په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن. كه‌واته كێشه‌ی كورد له باشووری كوردستان به ته‌نیا بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و تا ئه‌وپه‌ڕی چرووك بوو نیه، به‌لكو كێشه‌ی راسته‌قینه بوونی ئه‌و سوپایه ده‌جاله‌یه، كه له‌سه‌ر حیسابی ره‌خنه‌گرتن و جنێودان ده‌یانه‌وێت ئه‌و كۆمه‌لگایه به ئاڕاسته‌یه‌ك ببه‌ن، كه مه‌ترسیه‌كانی هیچ كه‌متر نیه له‌و مه‌ترسیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لاتی كوردی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كردۆته‌وه. بۆیه یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌خۆی كوردی و داڕشتنه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانی، كه بتوانێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه بیر له دۆخه‌كه بكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێت، هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، ده‌بێت تاك به‌تاكی كورد فێری ئه‌وه بكرێت، كه‌به‌وردی له‌شته‌كان بكۆڵێته‌وه‌و راستیه‌كان وه‌ك ئه‌وه هه‌یه ببینیت، نه‌ك وه‌ك ده‌یان میدیا له‌هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا ده‌یانه‌وێت نیشانی بده‌ن، یاخود راستتر فریوی بده‌ن و ریگای نه‌ده‌ن راستیه‌كان ببینێت. ئیمه له‌سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌وروپا ناژین تاوه‌كو پێویستیمان به پسووله‌ی لێبوردن هه‌بێت و قه‌شه‌كان، یاخود مه‌لاكان بڕیاربده‌ن له‌چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن و خۆیان بخه‌نه شوێنی خوا و پیمان بڵێن كامه كه‌س به‌هه‌شتیه‌و كامه‌ش ده‌چیته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئێمه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، كه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر ئامڕازی زیاتر كه‌وتۆته به‌رده‌ست مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاكیه‌تی خۆیان بپارێزن و بتوانن به‌چاوی خۆی سه‌یری شته‌كان بكه‌ن و به هزری خۆی بیری لێبكه‌نه‌وه. رزگاربوونی تاكی كورد له‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌ی، كه پێی ده‌ڵێن خۆش باوه‌ڕی، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ به ئاوه‌زكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌ركاتێك تاكی كورد توانی خۆی له‌و گێژه‌نه‌ی به‌گه‌مژه‌كردن رزگار بكات، ئه‌و كاته ده‌توانێت راسته‌قینه‌كان وه‌ك خۆی ببینێت، ئه‌و كاته‌ش نه‌میدیاكانی ده‌سه‌ڵات و نه چه‌ند نه‌خوێنده‌وارێكی رۆشنبیری پۆش ده‌توانن فریوی بده‌ن.
پ.ى.د. مؤفةق خاليد ئيبراهيم لەسەر ئاستی دونیا، دو دونیابینی و تێڕوانینی تەواو لێک جیاواز لەهەمبەر زانکۆ و ڕۆڵیان لەناو کۆمەڵگەدا هەن: گروپی یەکەم: ئەم گروپە بەچەند هۆكارێكى جياواز ڕۆڵى زانكۆكان بە گرنگ نابينن، هەندێك پێيان وايە زانكۆ نەيتوانيوە لە خەمەكانى كۆمەڵگە ناوچەييەكان نزيك و هاوتەریب بێت، هەندێكى تر پێيان وايە خوێندنى باڵا هەر بۆ دەستەبژێرێكەو هەمو كەس لەبەر زۆرى تێچوەكەى دەستى پێڕاناگات. هەندێكى تر پێيان وايە لە دەرەوەى زانكۆ مرۆڤ دەتوانێت سەركەوتوتربێت نمونەش بە (Steve Jobs or Terry Gou) كە دو ملياردێرن و لە دەرەوەى خوێندنى باڵا پێگەيشتون، دەهێننەوە. ديارە لە ئێستادا بۆچونێكى تريش لەناو مامۆستا و دەرچوە كۆنەكاندا پەيدابوە، کە پێيان وايە تەكنەلۆژيا و ديوە نەرێنییەکەى كاريگەرى زۆرى لەسەر خوێندن بەجێهێشتوە، بەجۆرێك كە پێش بەردەست بونى تەكنەلۆژيا خوێندكارێكى زانكۆ بۆ هەر بابەتێكى لە هەر ساڵێكدا، پێويست بوە چەندين سەرچاوە بخوێنێتەوە، بەڵام ئێستا بە گەڕانێكى كەم زانياريیەكەى دەست دەكەوێت، كە زۆرجار ڕەنگە باوەڕ پێكراويش نەبێت و لە لاى خوێندكارەكە دەبێت بە ڕاستيیەكى باوەڕپێكراو، چونكە سەرچاوەى جياوازى نەخوێندۆتەوە. گروپى يەكەم، هۆکاری ئەمە بۆ پێکهاتەی زانکۆکان و شێوازی کارکردنیان دەگێڕنەوە، چونكە زیاتر گرینگی بەو بابەتانە دەدەن، کە ژمارە دروست دەکەن و دواتر بتوانن ئەم ژمارانە لە ڕيزبەندییە جیهانییەکان بەکاربهێنن بۆ پێشاندانى كاريگەريیان. کە زۆرێک لەو بوارانەی خزمەتی ڕاستەوخۆ بە کۆمەڵگە ناوچەييەكان دەکەن، لەلایەن ناوەندەکانی ڕیزبەندیکردن لەبەرچاو نەگیراوە. گروپی دوەم: ئەم گروپە پێیان وایە نەخێر زانکۆكان توانیویانە ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن و دەڵێن ئەگەر زانکۆ نەبوایە، کۆمپیوتەر و ئۆتۆمبێل و هەتا هەویری ددان ششتنیشمان نەدەبو، خاوەنى ئەم قەبارە لە زانياريیە كەڵكەبوەکان نەدەبوين، بە جۆرێك ئێستا وا گريمانە دەكرێت، كە ڕۆژانە زياتر لە ٤٥٠٠ كتێبى نوێ دەربچێت (جگە لەو كتێبانەى كە لە هيچ دەزگايەك ژمارە وەرناگرن). ديارە لە نێوان ئەم دو بۆچونەى سەرەوەش بۆچونى مام ناوەند هەيە، كە هيچ كام لە بۆچونەكان نە بەتەواوى ڕەتدەكاتەوە و نەبەتەواويش قبوڵيان دەكات. بەڵام لە ميانى گەڕانمان هيچ بۆچونێكى جدييمان بەرچاو نەكەوت كە بەتەواوى دژى بونى زانكۆبێت. ئەگەر بێینە سەر کوردستانیش، ئەوا دەتوانين ئاوا وێناى دۆخەكە بكەين: زانکۆکان هەر لە دەستەی کارگێڕیەوە تا وانەبێژ و فەرمانبەران ماندون بەدەست ڕاییکردنی ئەرکی ڕۆژانە هەر لە بەڕێوەبردنى ئەو ژمارە زۆرەى خوێندكار، كە ڕۆژ دواى ڕۆژ لە زيادبوندايە. قورسى دۆخى ژيانى ڕۆژانە و ڕاييكردنى ئەركە زانستى و كارگێڕيیەكان و ئەنجامدانى توێژينەوەى زانستى، كە لە ئێستادا ژمارەی توێژینەوەکانی مامۆستایان بەراورد بەچەند ساڵى ڕابردو، بەڕێژەى (٣٠٠٪) زیادی کردوە. بەڵام هێشتا هەمان ئەو ڕەخنانەى لەسەرەوە باسمان كردن بە زياتريشەوە ئاراستەى زانكۆكان دەكرێت، ئەم ڕەخنەیە هەندێک جار ئازارێکی دەرونی لای مامۆستایان و توێژەران دروست دەکات، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەم ڕەخنەیە دو باری هەیە، کە بە بارێکیاندا ڕاستە و بە بارەکەی تردا هەڵەیە و قسەیەکی هەڕەمەکیە. بارى يەكەم: ڕەخنەکە ڕاستە و پێويستە هەڵوەستەى لەسەر بكرێت، چونکە ڕاستە ئێستا ژمارەيەكى زۆرى توێژينەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام زۆرينەيان يا لەبەر لاوازى كەرتەكانى وەكو پيشەسازى ناتوانرێت جێبەجێ بكرێن و ئەنجامەكانيان بەکردارى ببينرێت. يا هەندێكيان پەیوەستنين بە كێشە ناوچەييەكان و زياتر لێكۆڵينەوەيە لە گرفتە جيهانيەكان (كە ئەمەشيان گرنگە و وەكو دەوترێت دنيا گوندێكە دواى شۆڕشى پيشەسازى و تەكنەلۆژى)، يا ئەگەر پەیوەندیداریش بن بە ژیانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە بەڵام زۆرینەیان بەزمانێک دەنوسرێن، کە کە بەشێکى زۆرى خەڵکی لێیان تێناگات و بۆیەش نا‌توانیت کاریگەری گەورەو بەرچاو دروست بكات. ئەمە وێڕاى نەمانى سەليقە بۆ خوێندنەوە، كە ديسان ئەمەش دياردەيەكى تا ڕاددەيەك جيهانيیە. هەرچى پەيوەنديشى بە ئاستى خوێندكاران و دروستكردنى كارامەييە تياياندا، ئەوا وێڕاى پێويستى ڕيفۆرمى بەردەوام(كە ماوەى چەند ساڵێكە ئەمە خەمى يەكەمى زانكۆكانە)، كێشەى سەرەكى زۆرى ژمارەى خوێندكاران و سنورداريى تواناى زانكۆكانە لە ڕ‌وى داراييەوە وخراپى بژێوى مامۆستايان وفەرمانبەرانە. بارى دوەم : ئەم ڕەخنەیە هەندێک جار لەلایەن خەڵکێکی تر ئاراستە دەکرێت، کە تێگەیشتن و لێکدانەوەی بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی زانکۆ و کێشە و گرفتەکانی تێگەیشتنێکی سادە و ڕوکەشانەیە، نا‌توانیت یان سەلیقەی ئەوەی نییە بەهۆکاری کێشەکاندا ڕۆبچێت و ڕۆڵی زانکۆکان وەک هەرشتێکی تر ڕەت دەکاتەوە. ئەم جۆرە ڕەخنە هەڕەمەكيە، ڕەخنەیەکی بێ ئارگومێنتە و لە دەربڕینەکانەوە دەتوانين جۆری ڕەخنەکە بناسینەوە (بۆ نمونە دەوترێت جا زانکۆ چییە؟ بون و نەبونی زانکۆ وەکو یەکە! زانکۆ نەبوایە خەڵک دۆخی باشتر دەبو!) بەڕای من ئەم جۆرە لە ڕەخنەیە بەهۆی سادەیی و سەرچیغيەکەی دەکرێت بەهەند وەرنەگیرێت، بەڵام جۆری یەکەم لە ڕەخنە دەبێت هەمومان بیری لێبکەینەوە بە دوای چارەسەریدا بگەڕین، و كاربكەين تا خوێندكارانمان شارەزايى زياتر بەدەست بهێنن، تا بتوانن ڕكابەرى بكەن لە بازاڕى كاردا‌و هەميشە ببن بە كەسانێك كە خەمى گشتى بە خەمى خۆيان بزانن. دوای ئەم لێکدانەوە کورتەی سەرەوە، چارەسەر چییە؟ چی بکرێت تا زانکۆکان زیاتر وابەستە بکەین بە خەمەکانی کۆمەڵگەوە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێن: پێويستە زانكۆكان ئەو ئامانجانە ديارى بكەن كە زياتر لە خزمەتى كۆمەڵگەو كۆمەڵگەى ناوچەييش نزيكتريان دەكاتەوە، لە ساڵی (٢٠١٥) بەشی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان (١٧) ئامانجی دیاریکردوە بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام (Sustainable Development) کە بریتین لە (نەهێشتنی هەژاری، نەهێشتنی برسێتی، تەندروستی باش و ژیانی شایستە، نەهێشتنی نایەکسانی، گرینگی‌دان بە ژینگە، ژیانی ئاژەڵانی کێوی...هتد)، پێویستە هەوڵ بدرێت کارکردنی زانکۆکان لەهەر یەک لەو بوارانەدا بکرێت بە ژمارە و لە ڕێزبەندییە جیهانیەکاندا جێگایان بکرێتەوە، کە لە ئێستادا دەزگای (Times Higher Education) هەوڵ دەدات جێگەی ئەم بابەتە بکاتەوە. دواتريش لە ڕيزبەندييە ناخۆييەكاندا كارى لەسەر بكرێت. دەکرێت لێرەدا ئاماژە بە هەوڵێکی زانکۆی ڕاپەڕین بدەین، کە ئەنجومەنی زانکۆ بەبێ گوێدان بە قازانجی ماددی پڕۆژەی (زانکۆ بۆ هەموان)ی پێش چەند ساڵێک پەسەندکرد، کە بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەگەر رێژەی کەم ئەندامێتيان بگاتە (٧٠٪) ئەوا لە هەمو کرێیەکی خوێندن و لەهەمو رسوماتێک بەخشراون. زانکۆ خۆی پابەندکردوە، کە هەمو ئاسانکارییەکی تریان بۆ بکات تا بەئاسانترین شێوە بتوانن دەستیان بەهەمو شوێن و خزمەتەکانی زانکۆ ڕابگات، لەماوەی ساڵانی ڕابردو بە ئێستاشەوە دەیان خوێندکار لەم پڕۆژەیە سودمەند بون. دیارە ئەمە تاکە شت نییە کە زانکۆ کردبێتی لەو بوارانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێدان، بەڵکو نمونەیەکە، کە دەکرێت هەمو ئەمانە لە ڕیزبەندیەکاندا جێگەیان بکرێتەوە و هاوشانی ئەژمارکردنی (هۆکاری کاریگەر -Impact Factor) ی توێژینەوەکان و ژینگەی کەمپەس و کتێبخانە و ...هتد) ئەمانەش بکرێن بە ژمارە و کاریگەری لەسەر ڕیزبەندی دابنێن، ئەمە وادەکات کە زانکۆکان لەمەشدا بچنە کێبڕکێى یەکتر. ئەوەى لە كۆتاييدا دەمەوێت ئاماژەى پێبدەم ئەوەيە: سەرەڕاى هەمو گفتوگۆكان ئێستا زانكۆكان وەكو ناوەندێكى سەرمايەگوزارى مەعریفى سەيردەكرێن، وڵاتان تێگەيشتون زانكۆكان دەتوانن گەشەى بەردەوامى ئابورى و سياسى و كۆمەڵايەتى فەراهەم بكەن. هەر بۆيە زۆرێك لە وڵاتان و دامودەزگا جيهانيیەكان بودجەى زۆر دەخەنە خزمەتى زانكۆكان، بۆ نمونە يەكێتى ئەوروپا لە ڕێى زانكۆكانەوە دەيەوێت ئابوريیەكى بەهێزى بنياتنراو لەسەر مەعریفە (knowledge- based Economy) دروست بكات، بەردەوام لەڕێگەى بودجەيەكى زۆرەوە هانى زانكۆكانيان دەدات بۆ نوێبونەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش خۆى زانكۆيەكى دروست كردوە تا ببێت بە مۆدێلێك بۆ چاولێكردن(European Institute of Innovation and Technology)، ئەمە جگە لەو بەخشينە زۆرانەى كە زانكۆكان بۆيان دێت لە لايەن خەڵكەوە. *سەرۆكى زانكۆى ڕاپەڕين
ساڵح ژاژڵه‌یی له‌ئێستا ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆته مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بۆ سه‌ر كۆی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو جیهاندا. ڕۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س ده‌مرن‌و به‌ملیۆنان خه‌ڵكیش توشی په‌تاكه ده‌بن. ئه‌م ڤایرۆسه هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌ر قاڵكردوه، زیانی مادی زۆر گه‌وره‌ی به‌ئابوری جیهان گه‌یاندوه، به‌ملیۆنان خه‌ڵك بێ ئیش‌و كار بون‌و چه‌ند ساڵێكی تریشی پێویسته تا ئابوری جیهان ده‌چێته‌وه دۆخی ڕابوردوی وژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه. له‌ئێستادا ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره‌ی دروست كردنی ده‌رمان خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینن. خۆش به‌ختانه ئێستا ڤاكسینه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیش كراوه به‌دروستكردنی‌و له‌ساڵی ئاینده‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و ده‌چێته بواری به‌كار هێنانه‌وه. پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌كۆتایی ساڵی داهاتودا ڤاكسینی ته‌واو دروست بكرێت و هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به‌كاری بهێنێت. وه‌كو پێش بینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتودا به‌ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو ببرێت و ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌و ئابوری جیهان گه‌شه‌ی به‌رچاو بكات‌و بچێته‌وه دۆخی ڕابوردو. گومانیشی تێدا نییه له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م ڤایرۆسی كۆڕۆنایه وه‌كو هه‌موو ولاَتانی تری جیهان له‌ناوده‌چێت. به‌لاَم هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تردایه كه به‌لای منه‌وه زۆر مه‌ترسیدارتره له په‌تای كۆڕۆنا ، ئه‌ویش زۆری ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆو زیانه‌كانیه‌تی . ئه‌وانه‌ی به ڕوداوی هاتوچۆ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن و زیانی مادی زۆر گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌ببێت له زیانه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا ، كه‌متریش نین . ته‌نها له 8 مانگی ڕابوردودا 269 كه‌س به ڕوداوی هات و چۆ گیانیان له ده‌ست داوه ، جگه له بریندار و زیانی مادی . ڕاسته ڕوداوی هاتو چۆ له هه‌موو ولاَتانی جیهاندا ڕۆژانه هه‌یه ، به‌لاَم له زوربه‌ی ولاَته پێش كه‌وتوه‌كانی جیهاندا ، میكانیزمی زۆر گونجاو ده‌سته‌به‌ر كراوه‌و مه‌ترسیه‌كانی هاتو چۆ زۆر سنوور دار كراون. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 29 ساڵی ته‌مه‌نیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی نه‌بوه بۆ ڕێخستنی بواری هاتو چۆ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و گونجاو. حكومه‌ت هه‌رگیز بیری له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نه‌كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه بڕۆن ، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت خۆی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ژماره‌ی ڕوداوه‌كان و گیان و قوربانیه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕون. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ئێستادا حكومه‌ت بواری هاتوچوی كردوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات و به‌وهۆیه‌وه ژماره ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ له هه‌ڵكشاندان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتومبیل هاورده ده‌كرێت، هیچ بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه ڕێگاو بانه‌كان چاك بكه‌ن و فراوانیان بكه‌ن . ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بیری لێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه زۆرترین ژماره‌ی ئوتومبێل هاورده بكرێت و زۆرترین باج وه‌ر گیرێت هه‌ر له داخڵ بونیان بۆناوهه‌رێم و تا ده‌گاته پێدانی ژماره‌و تابلۆ به پاره‌یه‌كی زۆر . ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوات و حكومه‌ت زۆر به جدی هه‌نگاوی گونجاو نه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاتو چۆ ، ئه‌وا قوربانیه‌كانی بواری هاتو چۆ زۆر زیاتر ده‌بن له مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا . ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاتییه‌و له‌ناو ده‌برێت ، به‌لاَم مه‌ترسییه‌كانی بواری هاتو چۆ له‌سه‌ر گیان و ماڵی هاولاَتیان به‌رده‌وام له زیاد بوندا ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بێ هاولاَتیان چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌كانیان بن .بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات مه‌ترسی ڕوداوه‌كانی بواری هاتو چۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌یان به‌رن و سه‌رو ماڵی هاولاَتیان پارێزراوبن ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕه‌چاوی ئه‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه بكات ، لانی كه‌م نیوه‌ی ژماره‌ی ڕوداوه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه : 1-قه‌ده‌غه كردنی هاورده كردنی هه‌موو جۆره‌كانی ئوتومبێل ، جگه له‌و ئۆتومبیلانه‌ی بۆ بواری گشتی به‌كار ده‌هێنرێن ، لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ . له ئێستادا ڕێژه‌ی ژماره‌ی ئوتومبیل به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوان ئێجگار زۆره‌و بڕوا ناكه‌م له هیچ ولاَتێكی جیهاندا ئه‌و ڕێژه به‌رزه هه‌بێـت . سالاَنی پێش‌و ده‌یانگووت ژماره‌ی ئوتومبیل ئه‌وه‌نده زۆره هه‌موو ماڵێك یه‌ك دانه‌ی هه‌یه . ئێستا زوربه‌ی خێزانه‌كان دوان‌و سیان و زیاتریان هه‌یه . شاره‌كان خنكێنراون به هۆی زۆری ئوتومبێل و دوكه‌ڵه‌كانیان . ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه سه‌یر بكه‌ی ناو شاره‌كان و ڕێگاوبانه‌كان ، وه‌كو گه‌راج و شوێنی فرۆشتنی ئوتومبیل ده‌بینرین له به‌ر زۆری ژماره‌ی ئوتومبیل ئه‌گه‌ر بچیته ناو شاره‌كان هه‌موو شوێنێكی شاره‌كان به شه‌قام و ناو بازاڕ‌و كۆلاَنه‌كانیه‌وه ڕێك بونه گه‌راج . شۆسته نه‌ماوه خه‌ڵك هاتو چۆی پێدا بكات . شاره‌كان نه‌فه‌سیان لێ بڕاوه . كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بچیته هه‌ر شوێنێك ، جێگا ده‌ست ناكه‌وێت بۆ ڕاگرتنی ئوتومبیڵه‌كه‌ت . له هه‌موی خرابتر و كاره‌سات بارتر پیس بونی ژینگه‌یه . زۆر بونی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه به هۆی زۆری دوكه‌ڵی ئوتومبێله‌كان . كه‌واته قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده كردنی ئوتومبیل بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ باشترین چاره سه‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ له لایه‌ك و پاراستنی سه‌رومال َو ته‌ندروستی هاولاتیان . 2-وه‌ستاندنی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ . له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێ مه‌رجی قورس‌تر دانین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ده‌گرن و هیچ ئاسانكارییه‌كیان بۆ نه‌كرێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا . كردنه‌وه‌ی خولی پێویست بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك فێری شۆفێری ده‌كه‌ن . 3- له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاولاَتیان كه مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرن، تاكه سزایه‌ك كه دانراوه له‌سه‌ر شۆفێران ، ته‌نها غرامه‌ی پاره‌یه . به‌ڕاستی غرامه به پاره خرابترین ڕێگاو چاره سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ . له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كاندا ، یاسای تایبه‌تیان هه‌یه بۆ لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له كاتی سه‌رپێچیدا . له ولاَتی سوید لێ وه‌ر گرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ 3 مانگ و 6 مانگ و ساڵێك هه‌یه . ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 3 مانگ و 6 مانگ مۆڵه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه ، كه ماوه‌كه ته‌واو بوو یه‌كسه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی پی ده‌ده‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر بۆ ساڵێك بوو ده‌بێ سه‌ر له‌نوێ بچێته‌وه نوسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری و تاقیكردنه‌وه بكاته‌وه . له هه‌ندی ولاَتی تریش شێوازی سزادان جیاوازه‌و ئه‌گه‌ر یه‌كێك سه‌رپێچی كرد ، جاری یه‌كه‌م كۆنێك ده‌كه‌نه مۆڵه‌ته‌كه‌ی و جاری دووه‌م كۆنێكی تر و بۆ جاری سێیه‌م مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه . ئه‌مه یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره زۆر باشه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ. خراپترین ڕێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ ، سزایه به پاره كه ئه‌مه تاكه ڕێگای سزادانه له هه‌رێمی كوردستان . له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا بۆ نمونه 100 هه‌زار مۆَله‌ت بده‌ن ، له به‌رامبه‌ردا لانی كه‌م 10 هه‌زار مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه . به‌لاَم له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كان به‌رده‌وام له زیادبوندایه‌و كه‌میش نابێته‌وه . 4- ئه‌ركی حكومه‌ته كه هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ چاككردن و فراوان كردن و دوو ساید كردنی ڕێگاو بانه كان . چونكه ڕێگاو بانی خراپ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زۆربونی ڕوداوی هاتو چۆ. له كاتێكدا ژماره‌ی ئوتومبیل به‌رده‌وام له زیاد بوندایه ، ڕێگاو بانه‌كانیش نه‌ك چاك ده‌كرێن ، به‌ڵكو خراپتریش ده‌بن چونكه نۆژه‌ن ناكرێنه‌وه . ئه‌و ڕێگاو بانانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن ، گونجاونین بۆ ئه‌و هه‌موو ئوتوموبیلانه‌ی كه هاتوچۆیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن . ڕێگاو بانه‌كان ته‌سك و خراپن و ژماره‌ی ئوتومبێلیش ئێجگار زۆرن و ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوات وبێرێك له چاك كردنی ڕێگاوبانه‌كان نه‌كرێته‌وه ، ده‌بێ به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌كانمان بكه‌ین . ئه‌وه‌ش حكومه‌ت لێ ی به‌رپرسیاره . 5- له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كان هه‌یه ، بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شوێنی شاره‌كانیش پاس هه‌یه . به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ڕێك خراوه و له كات و ساتی خۆیدا جوڵه‌ده‌كه‌ن . كارئاسانی ته‌واو بۆ هاولاَتیان كراوه بۆ هاتو چۆ به‌وهۆیه‌وه هه‌موو كه‌س پێویستی به ئوتوموبێل نابێت و بۆشی هه‌رزانتر ده‌بێت به پاس و قیتار هاتو چۆ بكات . ئه‌و كات ژماره‌ی ئوتوموبیل له‌سه‌ر رێكاكان ئێجگار زۆر نابێت و له ئه‌نجامدا ڕوداوی هاتو چۆ به‌رده‌وام له كه‌مبونه‌وه‌دا ده‌بێت . جگه له‌و پێشنیارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه خستمنه پێش چاو ، له ئێستادا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆو ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاولاَتیان به نرخێكی هه‌رزان ، باشتر وایه لایه‌نی به‌رپرسیار له ناو حكومتدا به‌رنامه دانین بۆ وه‌گه‌ر خستن‌و دامه‌زراندنی كۆمپانای ئه‌هلی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاولاَتیان له ڕێگای پاسه‌وه . هه‌ر وه‌كو چۆن له سالاَنی پێشودا پاسی مه‌سڵه‌حه‌ی ناو شاره‌كان هه‌بوو حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد ، له ئێستادا ده‌توانرێت كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه بكات . هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كۆمپانیای تایبه‌تیش بۆ گواستنه‌وه‌ی هاولاَتیان دامه‌زرێنرێت له نێوان شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا . ده‌بی َ هه‌ول َبدرێت له‌ناو هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان به پێیی گه‌وره‌ییان ته‌رمیناڵ دروست بكرێت بۆ ڕاوه‌ستانی پاسه‌كان و دانانی خشته‌ی تایبه‌ت بۆ جوڵه‌ی پاسه‌كان . ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیانه داده‌مه‌زرێنن ، ده‌توانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن بچن قسه له‌گه‌ل َخاوه‌نی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه بكه‌ن و زانیاری‌یان ڵی وه‌رگرن ، چونكه ولاَتی ئێران له مێژه سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی باشی هه‌یه و شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه . له كاتێكدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئوتومبیل له‌م هه‌رێمه بچوكه‌دا هه‌بێـت و نه‌ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌بێت و نه كۆمپانیای گه‌وره‌ی پاس هه‌بێت بۆ گواستنه‌وی هاولاَتیان و نه ڕێگاو بانه‌كانیش چاك بكرێن و نه هیچ مۆڵه‌تێكی شۆفێری له كه‌س وه‌رگیرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ئوتومبێلیش هاورده بكرێت له پێناوی وه‌رگرتنی پاره‌دا، هێواش هێواش ئه‌م ولاَته ده‌خنكێنرێت به هۆی زۆری دوكه‌ڵی ئوتومبێله‌كانه‌وه ژینگه‌ی هه‌رێم به ته‌واوی پیش ده‌بێت و ڕیّژه‌ی توشبوان به سه‌ره‌تان به‌رده‌وام له زیاد بوندا ده‌بێت و قوربانیه‌كانی هاتوچۆش ، ده‌بێته كاره‌ساتی ڕۆژانه. له‌كۆتاییدا داواكارم له په‌ڕله‌كانی كوردستان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بیرێك له كاره‌ساته‌كانی هاتو چۆ بكه‌نه‌وه‌و له خه‌می گیان و ماڵی هاولاَتیاندابن و چیتر بێخه‌م نه‌بن و ده‌توانن بڕیاری زۆر باش بده‌ن . به‌ڕاستی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه حكومه‌تێك 29 ساڵ ته‌مه‌نی بێـت و بواری هات و چۆ ئاوا وێران بێت. دیاره ئه‌وانه‌ی حوكمداری ئه‌م ولاَته‌ن خاوه‌نی هچ ئه‌جیندایه‌كی حوكمداری نین و له خه‌می هاولاَتیاندا نین و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌نی شه‌خسی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك هاولاِتیان . ئه‌و پێشنیارانه‌ی من جێبه‌جێكردنیان زۆر ئاسانه‌و پی َده‌چێت به مه‌به‌ست بواری هاتو چۆ ئاوا لێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زۆر ، ئه‌وه‌ش له ڕێگای : یه‌كه‌م وه‌رگرتنی باجی زۆر له ڕێگای هاورده‌كردنی ئوتومبێله‌وه . دووه‌م : بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هاورده كردنی به‌نزین و گاز و پالاَوگه‌كانی خۆیان زۆرترین ڕیٍژه‌ی سوته‌مه‌نی بفرۆشن و زۆرترین قازانج بكه‌ن . ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌پشته‌وه نییه چۆن به‌رپرسانی حكومه‌ت ئاگایان له‌و هه‌موو كاره‌ساتانه نه‌بێت كه ڕۆژانه له ئه‌نجامی ڕوداوی هاتو چۆوه ڕوده‌ن و هاولاَتیان ده‌بنه قوربانی ؟. خۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بن و گوێ به هیچ نه‌ده‌ن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه هاولاَتیان بیری لی َده‌كه‌نه‌وه . ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێمه حكومه‌تمان نه‌بوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ناوی حكومه‌ته‌وه دوو كۆمپانیای دوو بنه‌ماڵه‌ن له ژێر ناوی دوو حیزب‌دا ، به‌ناوی نیشتمان په‌روه‌رییه‌وه ، سامانی ئه‌م ولاَته به‌تالاَن ده‌به‌ن و له‌خه‌می سه‌رو ماڵ و ته‌ندروستی و گوزه‌رانی هاولاَتیاندا نین . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه‌ی هاولاَتیان به‌خه‌به‌ر دین و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. ده‌بێ هه‌موان باش بزانن له‌و ولاَتانه‌ی دێموكراتیه‌ت نییه‌و مافی مرۆڤ پارێزراو نییه ، ماف به خۆڕایی نادرێت ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌زۆر و له ڕێگای خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕێنه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت .
پەیكار عوسمان مرۆڤ دوو عەقڵی هەیە: عەقڵێکی دەرەکیی و کۆمەڵایەتی، عەقڵێکی خودی و ناوەکی. مرۆڤ بەوەی یەکەمیان بیرناکاتەوە، تەنیا یاسا کۆمەڵایەتی و نەریتییەکان وەرئەگرێ و دووبارەیان ئەکاتەوە، کە ئەمە ئاژەڵیش هەیەتی و ئەکرێ پێ ی بڵێین "عەقڵی ڕاهاتن". مرۆڤ بەوەی دووەمیان بیرئەکاتەوەو یاسا‌و نەریت و پێدراوە دەرەکییەکان ئەخاتە ژێر ڕەخنەو پرسیارەوەو بە ئاسانی تەسلیمیان نابێت. نەك هەر ئەمە، بەڵکو یاسای تازەش بۆ خۆی دائەهێنێ و ئەکرێ پێ ی بڵێین "عەقڵی داهێنەر". جا "توندوتیژی" سەر بە عەقڵی کۆمەڵایەتی مرۆڤەو کاتێ باجی کردەیەك، لە نەریتی کۆمەڵگادا کوشتنە، ئیتر ئەو مرۆڤەی کە تەنیا ئەم عەقڵەی هەیەو عەقڵەکەی تری نیە، ئاسایی کوشتنەکە ئەنجام ئەدا. چونکە ئەو کەسە، تەنیا بوونە کۆمەڵایەتییەکەی هەیەو ئەگەر ئەو بوونەی نەمێنێ، ئیتر ئەو نامێنێ و ئەکەوێتە دۆخی نەبوونەوە. ئیتر لەڕێگەی ئەو کوشتنەوە بەرگری لەم بوونە کۆمەڵایەتییەی خۆی ئەکات! بەڵام ئەوەی کە عەقڵەکەی تری هەیە، بوونی خۆی لەناو خۆیدا ئەدۆزێتەوە نەك لەناو کۆمەڵگاو نەریت و شتی تردا. ئیتر ئەو، ئەگەر لە نەریتیش داببڕێ، هەر هەیەو ناکەوێتە بۆشایی بوونەوە! ئەوەی عەقڵی خۆی ئیش بکات، ئیتر عەقڵی کۆمەڵگا سوڵتەی لەسەری نامێنێ و ئیرادەی مرۆیی بۆ دروستئەبێ، ئیرادەیەك کە ئەتوانێ بە ئیرادە کۆمەڵایەتییەکە بڵێت ستۆپ. لە عەقڵی مرۆیی و ئیرادەی مرۆییشدا، کوشتنی پشیلەو شکاندنی لقی دارێکیش نیە، چجای کوشتنی ژن. چونکە لەوێدا ئیتر تەنیا چاکبوون حوکم ئەکات. چاکبوون وەکو خۆی، نەك وەکو پێناسە کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژییەکان! چونکە ئیتر تۆ لەوێدا، تەنیا مرۆڤیت، نەك وەحش و ئالەتێکی کۆمەڵایەتی.. لە عەقڵ و ئیرادەی مرۆیی‌دا، ئیتر "چاکەو خراپە" لە پێناسە ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتی و دینی و نەریتییەکانەوە ناهێنرێن، بەڵکو لە سەرچاوەوەو لە خودی چاکەو خراپەوە ئەهێنرێن. ئیتر چاکە هەر ئەوەیە کە خۆی چاکە، نەك ئەوەی کە بە چاك ئەزانرێ. خراپەش هەر ئەوەیە کە خۆی خراپە، نەك ئەوەی کە بە خراپ ئەزانرێ. ئیتر تۆش هەر ئەوە ئەکەیت کە خۆی چاکە، نەك ئەوەی کە بە چاك ئەزانرێ. ئاخر ئەوەی کە بە چاك ئەزانرێ، ئەشێ خراپ بێت. وەك ئەو کوشتنەی کە لە نەریتدا چاکەو لە خودی خۆیدا ئەوپەڕی خراپە. یەعنی ئەوەی کە کۆمەڵگا پێ ی ئەڵێ چاك، ئەشێ خراپ بێت، بەڵام ئەوەی کە خۆی چاکەو عەقڵ و ئیرادەی مرۆیی پێ ی ئەڵێ چاك، ناکرێ خراپ بێت. لێرەدا تۆ کە لەناو خۆتدا ئەمەت زانی، ئیتر خۆت هەڵئەخەڵەتێنی ئەگەر پێچەوانەکەی بکەیت، هەرچەن ئازادیی ئەوەشت هەیە! یەعنی لەڕاستیدا "ئەخلاق" سەر بە عەقڵی ناوەکی و مرۆییە نەك عەقڵی دەرەکی و کۆمەڵایەتی. کوشتنەکانی شەڕەف، بە عەقڵی خێڵ ئەخلاقە، بەڵام بە "عەقڵ خۆی" ئەوپەڕی نائەخلاقییە. ئێمەش بۆئەوەی بگەین بە "ئەخلاق خۆی"، ئەبێ واز لە عەقڵی کۆمەڵایەتی و دینی و ئایدۆلۆژی و کۆی عەقڵە دەرەکییەکان بهێنین و بگەڕێینەوە بۆ "عەقڵ خۆی". مرۆڤ دوو عەقڵی هەیە، عەقڵێك کە بەرژەوەندی و مانەوەو ژیانی ڕۆژانە دابین ئەکات، کە ئەمە عەقڵێکی مادییەو خەریکی ململانێ و شەڕی موڵکایەتی و زاڵێتییە. (تا ئێرا ئێمە هەر ئاژەڵین، ئاژەڵێکی دووپێ ی زمان‌زان). عەقڵێکی ترمان هەیە، کە پێداویستییە ئەخلاقی و مەعنەوییەکانی ئێمە دابین ئەکات، کە ئێمە، ئا لێرەوە مرۆڤین و ئەبین بە خۆمان. مرۆڤبوونیش تەنیا چاکبوونەو ئەگەر چاکبوون بخوازێ، ئیتر تۆ سەرو ماڵی خۆت دائەنێت بەڵام ناچیتە ناو خراپبوون، بۆ ئەوەی نەکەویتە دەرەوەی مرۆڤبوون و نەبیت بە وەحش. ئاخر تۆ لەوێدا، ئیتر بوونی مرۆیی و ڕاستەقینەت ناسیوەو ناتەوێ بگەڕێیتەوە بۆ بوونی موزەییەف و ئاژەڵیی. پێغەمبەران و حەکیمەکان، گیران و کوژران و دەرکران، بەڵام لە عەقڵی مرۆیی تەنازولیان نەکردو نەگەڕانەوە بۆ عەقڵی کۆمەڵایەتی. بەپێچەوانەوە ژنکوژێك، بوونی مرۆیی خۆی نەناسیوە، بۆیە تا ڕادەی کوشتن و قاتڵیی، دەستئەگرێ بە بوونی کۆمەڵایەتی خۆیەوە! دواجار ژنکوشتن و کۆی خراپبوون، هیچ نیە جگە لە سەرخستنی عەقڵ و ئیرادەی دەرەکی، بەسەر عەقڵ و ئیرادەی ناوەکیدا. چاکبوونیش هیچ نیە جگە لە پێچەوانەکەی. عەقڵ و ئیرادەی مرۆیی، تۆی لەناو بوونی خۆتدا. عەقڵ و ئیرادەی کۆمەڵایەتی، مرۆڤە لە دەرەوەی مرۆڤبوونی خۆیدا.
نەوزاد مجید هەمەوەندی مووچەخورانی هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی مووچەكانیان لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەرجارە و چاوی چاوەڕوانی دەبڕنە لایەك, وای لێهاتوە ڕایەڵەكای چارەسەری كێشەی مووچەخۆران هێندە زۆر بووە شۆربۆتەوە بۆ هەوڵی تیم و گروپ و تەنانەت تاكە كەسیش , بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە نەبونەتە گەرم كردنەوەی گیرفانێكی مووچە خۆرێكی ئەم هەرێمی كوردستانە . زۆرجار دەترسم لە چونی ئەم هەموو وەفد و تیم و گروپ و كەسایەتی و ناردنی نامەی تایبەت بۆ ناردنی مووچەی مووچە خۆران یان گوژمەیەكی 320 ملیاری وای لە حكومەتی مەركەزی بەغدا كردبێت ناردنی ئەم بڕە پارەیە بكاتە وەڵامی كام لە مانە!! . هەندێك جار ڕەنگە نەناردنی بڕێك لەو شایستە داراییانە بگەڕێنمەوە بۆ ئەم هۆكارە , چونكە بڕیار بەدەست و سیاسیەكانی بەغدا هەوڵی بەدەست هێنانی وەلائی هەندێك كەسی ناو پەرلەمان و ناو ئەحزابە كوردیەكان و هەندێك كەسایەتی كوردی و تایبەتتر هاوڵاتیانی كورد دەدەن . هەربۆیە لەگەڵ هەواڵی ناردنی مووچە دەهات لە بەغداوە هەرچی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەبوو باسی كاریگەری ڕاستەو خۆی چارەسەری ئەم دوخەی دەخستە سەر هەوڵەكانی سەرۆك و بەرپرس و كەسە یەكەمەكانی خۆیان , لە راستیدا تا ڕادەیەك كەسە بەرپرسەكانی پایەك خوارتر لەم بەرپرسانەی باسیان دەكرا سەری لەم هەواڵانە دەرنەدەكرد چ جای هاوڵاتیەك و مووچەخۆرێكی گیرفان بەتاڵ ... هەموو هەوڵێكی نیاز پاكی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە من بە پیرۆزی دەزانم بەڵام زیانی بۆ نەتەوە و ئەم كیانەی هەرێمی كوردستان نەبێت . بەڵام هەندێك كێشەی چارەسەرنەكراو هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا كە ڕەنگە پێی گەشبین نەبم بە هەوڵی گواستەوەی مووچەی مووچەخۆران بۆ سەر حكومەتی مەركەزی , یەكێك لە كێشەكان جیاوازی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە كە جیاوازیەكەی زیاترە لە نیو ملیۆن فەرمانبەر ئەمەش دوو شێواز لە كێشەمان بۆ دروستدەكات كە تاكو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە . 1- كێشەكی تەكنیكی و چۆنیەتی دابەش كردنی ئەم بڕە پارەیەیە كە لە بەغدادەوە دابین دەكرێت چونكە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنها بە ژمارە تۆمار كراوە واتا ناوی فەرمانبەر و مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكانی و زانیارەكانیتری فەرمانبەری تێدا ئاماژە پێ نەكراوە , هەربۆیە ئەگەر پارەكەش تەرخان بكەن دابەشكردنی مووچە بەم شێوازە ئەستەم دەبێت لەبەر ئەم هۆكارەی باسمانكرد . 2- عێراق خۆی لە دۆخێكی ئابووری خراپ دایە و ئەم بڕە پارەشی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی خۆیان لە حكومەتی مەركەزی قەرز كردوە كە سەرەتا بڕەكە بریتی بوولە 41 ترلیۆن دینار , دواتر بە ڕێكەتنێك لە نێوان لێژنەی دارایی برەكە كەمكرایەوە بۆ 12 ترلیۆن دینار كە 3.5 بۆ 4 ملیار دینار تەنها مووچەی مانگیكی موچەخۆران و خانەنشینەكانیەتی لە حكومەتی بەغدا . 3- كەمبوونەوەی داهاتی عێراق بە ڕێژەی 45% لە داهاتی گشتی كۆكارێكیتری ئەم رێكنەكەوتنەیە كە عێراقیش پێی ناوەتە بارودۆخێكی ئابووری . هەموو ئەم هۆكارانە و چەندین هۆكاری سیاسی تر و تەكنیكی و ناكۆكی كوتلە و تاییفیەكان و سیاسیەكانی هەرێم و بەغدا و خودی ناكۆكیەكانی ناوخۆی عێراقیش لە گەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (مصگفی الكاڤمی ) و سەرۆكی حزبە سیاسیەكانی عێراق هێندەی تر دۆخەكەی ئالۆزتر كردوە , بە گوێرەی پسپۆریەكەم لە بواری ژمێریار و دارایی و وەك ئابووری ناسێك گەشبین نیم بە چارەسەری كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەكەر خودی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروست و بنبڕكردنی گەندەڵی نەكاتە خاڵی سەرەتایی و وەرچەرخانێكی نوێ . هەر بۆیە بە دواكەوتنی و چارەسەر نەكردنی ئەم دۆخە ئابووریە , مووچەخۆران بارە ئابووریەكەیان هێندەی تر دەكەوێتە لێژی و توانای بەرگە گرتنی زیاتری ئەم هاڕینە ناكەن و ئەستەم دەبێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم هێندە چاو ببڕنە ژێر تایتڵی تلفزیۆنەكان و سەردێری هەواڵەكان بۆ هەواڵی هاتنی مووچەكانیان . * مامۆستای زانكۆ / پسپۆری ژمێریاری و دارایی
ئازاد جۆڵا ڕەوشی جیهان بەگشتی لە هەموو ڕوێکەوە لەگۆڕانکاری خێرا دایە ، بۆ ئەمەش نەک ئێمەی کوردی بێ دەوڵەت و پشت و پەنا بەڵکو وڵاتانی ناوچەکەش بارگاوین بەم گوڕانکاریانەو ئاڵۆگۆڕی بەرچاو بەسەریاندا دێت ، ئەم گۆڕانکاریانەش بێ گومان هاوپەیمانێتی و ئابووری و سیاسی و سەربازی و تەنانەت دۆخی ناوەخۆش دەگرێتەوە ، ئەو هەڵومەرجەی لەڕابردوو بۆ کورد لە باشوور ڕەخسا هۆکارەکەی فاکتی ئەوکاتی جیهان بوو کەوا ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکردوو زۆر بەئاشکراو بەپەلەو بەهێزەوە ئەوکات ئەمریکا نەک هەر خۆی بەڵکو هاوپەیمانیەتێکی بەهێزیشی پێکهێان و هەر خۆشی سەرۆکایەتی دەکرد ، ئەمەش لە پێناو بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی بوو بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، کورد و هەندێک پێکهاتەی تریش لەناوچەکەدا سوودمەند بوون لەم تاکڕەویەی ئەوکاتی ئەمەریکاو هاتنی بۆ ناوچەکە ، سەرەنجام ڕاپەڕین و جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەری لە باشووری کوردستان لێ کەوتەوە ، ماوەی ئەم فاکتە لە نیوەی باشووری کوردستان کەوا ئێستا خۆی لە هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە نزیکە لە( ۳۰ ) ساڵ ، ئێستا کورد لەم هەرێمە داخراو و کۆنتڕۆلکراوەدا کە تەنها لە نیوەی باشووری کوردستان بەپێی یاسا و بەشێوەی بەڕێوەبردن بوونی هەیە پێویستە ئەم دۆخەی ئێستا ناوەخۆ و عێراق و ناوچەکەو جیهان وەک خۆی بخوێنێتەوەو ببینێ ، گەرنا دۆخەکە بەخێرایی لە گۆڕانکاری گەورەو ڕیشەیی دایە ، ڕەنگە دواتر فەریای نەکەوێ و ئەوەی هەشە لەکیسی بچێ ، ئێستا کورد بۆ لەدەست نەچوونی ئەزموون و هەرێمەکەی و دوبارە جینۆساید نەبوونەوەی تاکە بەڵگەیەک کە فەرمی بێ و بەهای یاسایی و نێودەوڵەتیشی هەبێ و بتوانێ کورد لەداهاتوو بپارێزێ لەو خەون و حەز و خواستانەی نەتەوە سەردەستەکانی ناچەکە هەیانە تەنها و تەنها دەستووری هەمیشەیی عێراقەو تاکە خاڵی بەهێزی کورد و بەڵگەی فەرمییە ، بۆیە لە ئێستادا کور پێویستە لەسەر دوو ئاڕاستە کاربکات ، یەکەمیان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و چاکسازی ڕاستەقینەو شەفافیەت و دابینکردنی بژێوی خەڵک و گەڕانەوەی جۆرێک لە متمانە لە نێوان خەڵک و حکومەت ، هەروەها زیاتر کرانەوەو پابەندبوون بە بنەما دیموکراسییەکان و ڕێزگرتن لە ڕای ئازاد و توانەوەی بەستەڵەکی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێم دا ، دوومەیان هاتنەسەر خەتی هەرێم بە شێوەیەکی جیددی و لە ئاستێکی باڵا‌و بەوەفدێکی سیاسی و ئەکادیمی بۆ بەغداد و پێداگری‌کردن لەسەر ڕێکەوتن و جێ بەجێکردنی هەموو مافە دەستوریەکانی هەرێم بە مەلەفی نەوت و خاک و سەربازی و ئابووری و کارگێڕی و دیبلۆماسی و هتدد ، جگە لەمە هەرێم لەبەردەم مەترسی زۆر جددی و گەورە دایە ، لە ئێستا دۆخەکە لەبەرژەوەندی کورد نیە هەوڵ هەیە بۆ خراپترکردنی دۆخەکە بەمەش تا کات بڕوا بۆ کورد سەخت تر دەبێت ، جگە لەم چارەسەرە هیچ ئاسۆیەکی تر لە ئارادا نیە و لە ئێستادا و چاوەڕوانیش دەکرێ گەر کورد ئەم دۆخە خراپەی ئێستای خۆی تێنەپەڕێنێ لەداهاتووشداو لەم گۆڕانکاریانەی بەدڵنییاییەوە ڕوو دەدەن هیچ هێز و لایەنێک پاڵپشت و پشتیوان و بەرگریکاری کورد نەبێ و کوردیش بۆخۆی توانی پاراستنی خۆیی و ئەزموونەکەی نیەو نابێ ....
کارۆخ خۆشناو (تره‌مپ) وەک سەرۆکێکی ناوازە و دیاریدەیەکی شاز لە ناو سیاسەتی ئەمه‌ریکادا، بەم هەموو هاش و هوش و عەجوولیەی خۆیەوە، نەیتوانی بنەماکانی دیموکراسی ئەمه‌ریکا بشڵەژێنێت و یاسا و رێسا دەستوورییەکان تێپەڕێنیت، چونکە (دەستووری ئەمه‌ریکا) قەڵغانی دیموکراسیەتی ئەمه‌ریکایە و زامنکەری هەمیشەیی بەرهەمهێنانەوەی پرۆسەی دیموکراسی ئەمه‌ریکایە بۆ هەموو سەردەمێک و بۆ هەموو حاڵەتێک و بۆ هەموو کەسێک، واتە دەستووری ئەمه‌ریکا (هێڵی سوورە) و لە سۆنگەی ئەم دەستوورەشەوە (رەگ و ریشەی قووڵ) بۆ دەسەڵاتەکانی (جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری) رەنگڕێژ کراون و دام و دەزگای بەهێز بۆ ئەمه‌ریکا بنیاتنراون، بەجۆرێک ئەگەر سەرۆکێکی شێوە دیکتاتۆر وەک ترەمپیش هەڵتۆقێت، ئەوا ناتوانێت ژێرخانی دیموکراسیەتی ئەمه‌ریکا هەڵتەکێنێت، خۆ ئەگەر تره‌مپ بیتوانیایە سنووری خۆی ببەزێنێت ئەوا دەستووری ئەمه‌ریکای لە بەرژەوەندی خۆی هەمواردەکردەوە و خۆی وەک (سەرۆک و مەلیک و پاشای هەتا هەتایی) لە کۆشکی سپی دەهێشتەوە، چونکە تره‌مپ دنیابینیەکی رۆژهەڵاتی هەیە و دۆڕانی لە یاری دیموکراسیدا قبوڵ نییە، تەنها ئەوکاتە نەبێت کە خۆی براوەی یارییەکە دەبێت. دوای پەسەندکردنی دەنگەکانی (ویلایەتی میشیگن) لە بەرژەوەندی بایدن، تره‌مپ نا‌ئومێد بوو لەوەی کە بتوانێت لە رووی سکاڵای یاساییەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی خۆی بشکێنێتەوە، بۆیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانی بە بردنەوەی بایدن دانا، ئەویش لە رێگای کردنەوی دەرگاکانی کۆشکی سپی بۆ تیمەکەی بایدن و ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هەماهەنگی کردن بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەشدا تاکو ئێستا تره‌مپ بە روون و راشکاوی دانی بە دۆڕانی خۆیدا نەناوە و پیرۆزبایی لە بایدن نەکردووە، ئەگەرچی ئەم دانپێدانەی تره‌مپ (ئەرکێکی یاسایی) نییە، بەڵام نەریتێکی دیموکراسی و پێویستییەکی ئەخلاقیە بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین خاتوو (ئیمێڵی مۆرفی) بەرپرسی کارگێڕی (خزمەتگوزارییە گشتییەکان) ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمەکەی بایدن. بە هاتنی (جۆ بایدن) وەک (46)ه‌مین سەرۆکی ئەمه‌ریکا، سەردەمێکی نوێ و دەرفەتێکی نوێ و لاپەڕەیەکی سپی لە (کۆشکی سپی) دەکرێتەوە، ئایا پلان و ستراتیژی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان چییە بۆ ئەم سەردەمە نوێیە؟ ئایا نوێنەرایەتی کوردستان لە واشنتن چ پلانێک و میکانیزمێکیان ئامادەکردووە بۆ پرۆسەی (لۆبی)کردن لە سەردەمی بایدندا؟ ئایا رەوەندی کوردی (کە بە نزیکەی 70 هەزار کەس مەزەندە دەکرێن) لە ئەمه‌ریکادا کاریگەرییان لەم سەردەمە نوێیەدا چییە؟ یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئێمەی کورد بریتییە لە نەبوونی دەزگای تایبەتمەند بە داڕشتنی پلانی کورت ماوە (تاکتیکی) و پلانی درێژماوە (ستراتیژی) بۆ رەنگڕێژکردنی سیاسەت و ستراتیژییەکی تۆکمە بە ئامانجی قۆستنەوەی دەرفەتەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان، هۆکاری ئەم خاڵە لاوازەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەستوور (وەک لە وتاری پێشوودا ئاماژەمان پێ‌کرد: بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه كرته لێره بكه)، چونکە لە رێگای چەتری دەستوورەوە دەتوانرێت ئەم جۆرە دەزگایانە بنیاتبنرێن و پلانی ستراتیژی و هێڵی سووری نیشتمانی و رەهەندەکانی ئاسایشی نیشتمانی دیاری بکرێن. لە کۆتاییدا پێموایە (هاتنی سەردەمی بایدن، واتە هاتنی دەرفەتێکی زێڕین بۆ کورد)، چونکە بایدن شارەزاترین و هاوسۆزترین و نزیکترین کارەکتەری سیاسی ئەمه‌ریکایە بەرامبەر بە دۆزی کورد، بۆیە گرنگە تا زووە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان خۆیان ئامادە بکەن و پلانێکی تۆکمە بۆ ئەم سەردەمە زێڕینە دابڕێژن، تاکو (وەبەرهێنانی دیپلۆماسی) لەم دەرفەتە زێڕینە بکرێت و مامەڵەیه‌کی تەندروست لەگەڵ ئیداره‌ی بایدندا بکرێت و بەرچاوڕوونی پێشوەختەمان هەبێت بۆ قۆناغێکی نوێ و سەردەمێکی نوێ، نەک تەنها سیاسەتی (کاردانەوەمان) هەبێت! بۆ گۆڕانکارییە گەورە و گرنگەکانی کۆشکی سپی، کە سەرچاوەی بڕیارە چارەنووسسازەکانی جیهانە. ٭ سەرۆکی ئینستیتۆی توێژینەوەی (ئەمه‌ریکی-کوردی)
د. ئامانج عەبدوڵڵا سەعید ئێستا نزیکەی (١٣) هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا (SARS-CoV-2) گەیشتونەتە قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، کە بریتییە لە قۆناغی بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینانە لەسەر هەزاران کەس و لەگروپی تەمەن و وڵاتانی. جیاجیا. هەوڵەکانی (کۆمپانیای فایزەر/ بایۆنتێک، کۆمپانیای مۆدێرنا، و زانکۆی ئۆکسفۆرد/ ئەسترازێنیکا) لە پێشەنگی ئەو هەوڵانەدان کە بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی پەتای کۆرۆنا (COVID-19) لە ئارادان. بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیای فایزەر/ بایۆنتێک لە ڕۆژی ١٨/١١/٢٠٢٠ ڕایانگەیاند کە لە دوای بەکارهێنانی لە قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ڤاکسینەکەین بەڕێژەی ٩٥٪ کارایی هەیە. هاوکات هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای مۆدێرنا ڕایگەیاند کە ئەو ڤاکسینەی ئەوان کاری لەسەر دەکەن لە قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ توانیویەتی لە ڕووی کاراییەوە ٩٤.٥٪ سەرکەوتن بەدەست بهێنیت. دواجاریش زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕایانگەیاند کە ڤاکسینەکەی ئەوانیش بەڕێژەی ٩٠٪ کارابووە. کارایی ڤاکسینی نوێ بە ڕێژەی (٩٠-٩٥٪) ئەنجامێکی پۆزەتیڤ و مژدەبەخشە مانای وایە بەکارهینانی ئەم ڤاکسینانە بوونەتە هۆی جوڵاندنی پیکهاتە جیاجیاکانی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ و دروستکردنی دژەتەنی هاوتاکەر لە دژی پرۆتینی (S)ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کە دواجار دەبێتە هۆکاری ڕێگری لە توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەو ئەوکەسانەی کە ڤاکسینەکەیان بەکار هێناوە. هەردوو ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر/بایۆنتێک لەگەڵ کۆمپانیای مۆدێرنا پشت بە تەکنۆلۆجیای (mRNA)دەبەستن، (mRNA) بریتیە لەو ترشە ناوکیانەی هەڵگری کۆدە بۆماوەییەکانی دروستکردنی پرۆتینی (S)ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دوای ئەوەی دەنێردرێتە ناو لەشی مرۆڤ، خانەکانی لەشی مرۆڤ ئەم کۆدانە دەگۆڕن بۆ پرۆتینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواجار دروستبوونی ئەو پرۆتینە نامۆیانەش دەبنە هۆی جوڵاندنی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەبێ ئەوەی مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکە بکەن، لەگەڵ ئەوەی ئەم تەکنۆلۆجیایە یەکەمین جارە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسیندا بەکار دەهێنرێت، بەڵام بە پێی داتاکانی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ئەنجامی دڵخۆشکەری لێکەوتۆتەوە. ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد/ ئەسترازێنیکا پشت بە تەکنۆلۆجیای ڤایرۆسی گوێزەرەوە (Viralvector) دەبەستێت، لە ڕێگای بەستنی جینی پرۆتینی (S) ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڤایرۆسێکی دیکە کە ناسراوە بە (Adenovirus)ی چیمپانزی. بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستن، ئەم ڤاکسینانە دەبێت بۆ هەر کەسێک دووجار بەکار بهێنرێت، ماوەی نێوان بەکارهێنانی جاری یەکەم و دووەم لە ڤاکسینی فایزەر/ بایۆنتێک بریتییە لە سێ هەفتە، باڵام لە ڤاکسینی مۆدێرنا و زانکۆی ئۆکسفۆردا ئەوماوەیە چوار هەفتەیە. یەکێک لە دیارترین جیاوازییەکانی ئەم ڤاکسینانە شێوازی هەڵگرتن و گواستنەوە و گەیاندنیانە بە سێنتەرەکانی کوتان لەسەرتاسەری دونیا، بۆ نمونە هەڵگرتن و گواستنەوە ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لە هەردوو ڤاکسینەکەی دیکە ئاسانترە، هەروەها ڤاکسینی مۆدێرنا لە ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک ئاسانترە. ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر/بایۆنتێک لە کاتی هەڵگرتن و گواستنەوەدادەبێت لە پلەی گەرمی (-٧٠) پلەی سەدیدا بپارێزرێت، هەروەها دەبێت پێش بەکارهێنانی لەگەڵ گیراوەیەکی دیکەدا تێکەڵ بکرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای فایزەر پاکێجێکی تایبەتی بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە لەناو بەفری تایبەت (Dry ice) دا بپارێزرێت تا دەگاتە شوێنی بەکارهێنانی. ئەم پاکێجە لە توانایدایە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ ڤاکسینەکە بە جێگیری بهێڵێتەوە، بەڵام دواتر دەبێت لە ناو بەفرگرەی تایبەتدا بپارێزرێت کە پلەی گەرمییەکی لە (-٧٠) پلەی سەدی دا بێت. لە کاتێکدا ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا دەتوانرێت بۆ ماوەی (٣٠ ڕۆژ) لە ناو بەفرگرەی ئاسایی ماڵان‌دا بپارێزرێت، هەروەها لە پلەی گەرمی ژووردا هەتا ١٢ کاتژمێر پارێزراو دەبیت و لە پلەی گەرمی (-٢٠) پلەی سەدیدا دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بپارێزرێت. بەڵام ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد پاراستن و گواستنەوەی لە هەردوو ڤاکسینەکەی دیکە ئاسانترە بە جۆرێک لە نێوان (٢-٨) پلەی سەدیدا پارێزراو دەبێت بە مەرجێک لە تیشکی ڕوناکی بەدووور بێت. لە ڕووی نرخەوە، ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا لە هەردوو ڤاکسینەکەی دیکە گرانترە بە جۆرێک نرخی هەر ڤاکسینێک نزیکەی (٣٨) دۆلارە لە کاتێکدا ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر نرخەکەی (٢٠) دۆلارە. نرخی ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆر لە هەدوو ڤاکسینەکەی دیکە هەرزانترە بە جۆرێک کە لە (٣) پاوەند تێپەڕ ناکات (بەرهەمهێنەران دەڵێن نرخی ڤاکسینەکەیان لە ئاستی نرخی کۆپێک قاوەدایە). هەردوو کۆمپانیای ئەسترازێنیکا و فایزەر لەسەر بنەماو پرانسیپی قازانج نەویست ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنن، هەروەها پلانیان وایە بە بێ ڕەچاوکردنی قەبارەی ئابوری، بەرهەمەکەیان بە هەموو وڵاتێک بفرۆشن، بەڵام کۆمپانیای مۆدێرنا قازانج لەسەر بەرهەمەکەیان دادەنێن. پێشبینی دەکرێت هەر سێ ڤاکسینەکە پێش کۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) ئامادە بن بۆ بەکارهێنان، بەڵام ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنا زیاتر بۆ ناوخۆی ئەمەریکایە و پێشبینی دەکرێت لە بەهاری (٢٠٢١) دا بگاتە وڵاتانی دیکە. ئەو ڤاکسینانەی کە مۆڵەتیان پێدراوە کۆمپانیای (CanSinoBio)ی کۆماری میللی چین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای زانستی پزیشکی سەربازی کاریان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک کردووە بە سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای ڤایرۆسی گوێزەرەوە (Viral vector) ، لە ڕێگای بەستنی جینی پرۆتینی (S) ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڤایرۆسێکی دیکە کە ناسراوە بە (Adenovirus5)، لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا و لە ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠٢٠ ئەم ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەکانی سوپای کۆماری میللی چینەوە مۆڵەتی کاتی بەکارهێنانی پێبەخشرا بۆ ماوەی یەک ساڵ. هاوکات لە مانگی ٨/٢٠٢٠ دا قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ لە هەندێ وڵاتی دیکە دەستی پێ‌کرد بە تایبەت لە وڵاتانی (شانشینی عەرەبی سعودی و پاکستان و کۆماری ڕوسیای فیدراڵ. لە هەوڵێکی دیکەدا (Gamaleya Research Institute) کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی کۆماری ڕوسیای فیدراڵە، بە پشتبەستن بە بە تەکنۆلۆجیای ڤایرۆسی گوێزەرەوە (Viral vector) ڤاکسینێکیان بەرهەم هێناوە کە دواتر ناونرا (Sputnik V)، لە مانگی نۆڤەمبەری (٢٠٢٠) دا بەرهەمهێنەرانی ئەم ڤاکسینە ڕایانگەیاند کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ کارایی و سەلامەتی ڤاکسینەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. پێشتریش هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا لە ڕێکەوتی ١١/٨/٢٠٢٠ سەرۆک کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ ڕایگەیاند کە ئەم ڤاکسینە لەلایەن دەزگاکانی مۆڵەتپێدانی ڤاکسینەوە پەسەند کراوە تەنانەت پێش ئەوەی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ دەستپێبکات، شارەزایان و پسپۆڕان پێیان وابوو ئەم هەنگاوە جێگای مەترسییە، هەر بۆیە دواتر کاربەدەستانی حکومەت ڕایانگەیاند لە تەنها لە چوارچێوەی (ڕێگەپێدانی تۆمارکردنی مەرجدار) دا مامەڵە لەگەڵ ئەم ڤاکسینە دەکەن. ئەنجامە بەراییەکانی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بۆ ئەم ڤاکسینەی کۆماری ڕوسیای فیدراڵ ئاماژە بە کارایی (٩٢-٩٥٪) دەکەن. هەر چەندە لە ڕووی زانستییەوە هێشتا پێداجوونەوەی هاوەڵانە بۆ داتاکانی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بۆ هیچ کام لەو ڤاکسینانە ئەنجام نەدراوە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ‌کرد، بەڵام ئەنجامە بەراییەکان هیوابەخشن، دەتوانین بڵێین کە گەشەکردنی تەکنۆلۆجی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای خێراتر کردووە، بەجۆرێک ئەو هەنگاوانەی کە جاران چەندین ساڵی دەخایاند ئێستا لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەنجامەکانی دەبینین. لە کۆتاییدا ئەو پرسیارەی لە هزری هەموماندایە بریتییە لەوەی کە ئایا مرۆڤایەتی دەتوانێت دادپەروەری و یەکسانی لەگەیشتن بەم ڤاکسینانە جێبەجێ بکات و بە زووترین کات کۆتایی بەم پەتا جیهانیە بهێنرێت، ئایا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانێت بە یەک دەنگ ڕێگر بێت لە دەرکەوتنی دیاردەی ناسیۆنالیزمی ڤاکسین (Vaccine Nationalism)؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە ئاماژەی دڵخۆشکەر هەیە، لە مانگی(٤/٢٠٢٠) دا رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمسیۆنی ئەوروپا و فەرەنسا دەستپێشخەری (Access to COVID-19 Tools “ACT) یان ڕاگەیاند. بە پێی ئەم دەستپیشخەرییە توانای حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە بواری تەندروستی و بەرهەمهێنەران و زانایان و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دامەزراوە خێرخوازییەکان پێکەوە یەکدەخرێن بۆ مەبەستی بەرقەرارکردنی یەکسانی بۆ گەیشتن بە هۆکارەکانی (دەستنیشانکردن، چارەسەر، ڤاکسین) ی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا. یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم دەستپێشخەرییە ناسراوە بە (COVAX)، کە تەنها هەنگاوی نێودەوڵەتییە بۆ زامنکردنی یەکسانی و دادپەروەری لەگەیشتن بە ڤاکسینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، بە جۆرێک کە هەموو هاوڵاتییەک لەو وڵاتانەی بەشدارن لەم دەستپێشخەرییە بتوانن دەستیان بە ڤاکسینە نوێیەکان بگات بە بێ ڕەچاوکردنی ئاست و توانای ئابوری وڵاتەکەیان. خۆشبەختانە عیراق و هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە مانگی سێپتێمبەری (٢٠٢٠) ەوە بە شێوەیەکی فەرمی چونەتە نێو دەستپێشخەری (COVAX) ەوە. (COVAX) وەک پلاتفۆرمێکی نیودەوڵەتی کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی توێژینەوە و پەرەپیدان و بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی بەرفراوان لە کاندیدی ڤاکسینی کۆرۆنا و زامنکردنی دادپەروەری و یەکسانی لەگەیشتن بەم ڤاکسینانە. قۆناغی داهاتوو تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی بتوانن دادپەروەری لەم پرسە گرنگ و هەستیارەدا بەرقەرار بکەن. پسپۆری بواری ڤایرۆسناسی