دیكتاتۆریه‌تی یاسا
2020-12-05 18:33:49
كامه‌ران مه‌نتك
كاتێك ڤلادیمێر پوتین له ساڵی (2000) جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له روسیا گرته ده‌ست، له جیاتی دروشمه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، واته له‌جیاتی پڕهنسیپهكانی لیبڕاڵی، كه دوای روخانی سۆڤیه‌ت روسیا، به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می یه‌ڵتسین هه‌وڵیده‌دا خۆی له‌گه‌ڵیدا بگونجێنێت، دروشمی دیكتاتۆریه‌تی یاسای به‌رزكرده‌وه. له‌و كاته‌دا رووسیا له‌دۆخێكی ئابوری سه‌ختدا دهژیاو كۆمه‌ڵێك كه‌سانی مشه‌خۆرو مافیا‌و به‌رژه‌وه‌ندیخواز، كۆنتڕۆڵی ئابووری ئه‌و وڵاته‌یان دهكردو به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌برد. پوتین وه‌ك خۆی له زۆر شوێندا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، دیموكراسی به بێبوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ به‌هایه‌كی نابێت، بۆیه ده‌یویست له‌رێگای سه‌پاندنی یاساوه جۆره یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریه‌ك بێنێته دی، یاخود به‌لایه‌نی كه‌م وڵاته‌كه‌ی له‌و پاشا گه‌ردانیه رزگار بكات، له‌مه‌شدا رووبه‌ڕووی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه‌وه‌و ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیدانێك بوو. بۆیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو دوای چه‌ند ساڵێك روسیا له ناوه‌خۆ خۆی گرته‌وه، به گوڕوتینێكی نوێوه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌مدیس بووه‌وه به یاریزانێكی به‌هێز له سیاسه‌تی جیهانیدا. كه‌واته مه‌سه‌له‌ی به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ‌و كاركردن له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تاكه رێگایه‌كه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی له رۆژهه‌ڵات ده‌ژین بتوانن به‌سه‌ر كێشه‌كانیاندا زاڵ بن و دیموكراسی راسته‌قینه له‌و رێگایه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، كه له‌كوردستان، به بێبوونی و یاسا‌و ده‌ستێكی به‌هێز بۆ جێبه‌جكردنی یاسا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و خزبانهی ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان نه‌بوێری و نه‌توانای جێبه‌جێكردنی یاسایان هه‌یه، دروستكرنی دیكتاتۆریه‌تی یاسا توانا‌و لێهاتوویی زۆری ده‌وێت، ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردن به هه‌ست و سۆز‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی ناكرێت، یا ده‌بێت بۆ وڵات و نیشتمانه‌كه‌ت هه‌وڵبده‌یت، یا ده‌بێت ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌م دوو ره‌هه‌نده‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتردا یه‌كناگرنه‌وه. سوڵتانه‌كانی عوسمانی له‌پێناو سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵات كوڕ‌و براكانی خۆیان ده‌كوشت، راسته له‌مێژوودا زۆر ره‌خنه له‌و ره‌فتاره ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت، ئه‌وپه‌ڕی قوربانیدان و له خۆبووردهییه له‌پێناو سه‌قامگیری وڵات، كه‌س هه‌یه ده‌ستی بچێته خوێنی منداڵه‌كانی خۆی یاخود برای خۆی ئه‌گه‌ر ئامانجێكی ئێجگار له‌و هه‌ست و سۆزه گه‌وره‌تری نه‌بێت!؟ له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، كاتێك سمكۆی شكاك هاته سلێمانی یه‌كێك له ئامۆژگاریه‌كانی بۆ شێخ مه‌حمود ئه‌وه‌بوو، كه پێویسته شێخ عه‌بدولقادری برات بكوژی، چونكه پێی وابوو عه‌بدولقادر هۆكارێكی گه‌وره‌ی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی بوو له حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ، شێخ ده‌ستی نه‌چووه ئه‌و كاره، به‌ڵام دواتر سه‌ری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر دانا!.
دیكتاتۆریه‌تی یاسا یه‌كێكه له‌و ئامڕازه گرنگانه‌ی ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره بگێڕێت له چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام ئایا ئه‌و ئیراده هه‌یه؟ جێگای داخه ئه‌وانه خۆیان پێ سه‌ركرده بووه كه‌سایه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه لێپێچینه‌وه نه‌ك له كوڕوبراو كه‌س و كاریان بكه‌ن، به‌ڵكو له پیاوه‌كانیشیان بكه‌ن، تاوانه‌كانیان ههرچهندهو هه‌رچۆنێك بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه تاوانه‌كانیشیان بۆ شاردوونهتهوهو به‌رگریشیان لێكردوون، ئه‌وان له په‌نای ئه‌و دروشمه‌وه كاریان كردووه، كه :" پیاوه‌كانی خۆیان شه‌رمه‌زار ناكه‌ن!"، ئه‌و دروشمه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ یاسا‌و ده‌وڵه‌تداریدا یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ناو سه‌ركرده‌كانی كورد نیشتمانپهروهرو وڵاتپارێز بوونایه، به‌م چه‌شنه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان نه‌ده‌كرد، با بارزانی یا تاڵه‌بانی كوڕێك یاخود برایه‌كی خۆیان نه‌ك بكوشتبوایه، كه ده‌بوایه له‌پێناو نیشتمان ئه‌و كاره بكه‌ن، ته‌نیا سزا بدابوایه، ئه‌و كاته ئه‌وانه‌ی خواره‌وه كه‌س زاتی نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا وه‌ك دڕنده به‌ربێته گیانی خه‌ڵك و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌وان نه‌ك هه‌رئه‌وه‌یان نه‌كرد بگره به‌پێچه‌وانه چاویان لێپۆشین و ته‌نانه‌ت هانیشیان دان بۆ ئه‌وه‌ی یاری به‌چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته‌وه بكه‌ن. بۆیه كێشه‌ی سه‌ره‌كی و بوونی گه‌نده‌ڵی، ئۆباڵه‌كه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی چاككردنی دۆخه‌كه هه‌بێت فه‌رموو یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، له كه‌سه نزیكه‌كانی خۆتانه ده‌ستپێكه‌ن تا عیبره‌ت بده‌نه ئه‌وانه‌ی تر، ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌مه‌یه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی كورد!.