بچوكى مه‌زن!
2020-12-03 07:06:26
خه‌ڵات عومه‌ر
به وخێراییه‌ى ته‌كنۆلۆجیا پێشده‌كه‌وێت ،زانسته‌كانى تربه‌ره‌وپێش ناچن .
پێده‌چێت ته‌كنۆلۆجیا پێش زۆرزانستى تر بداته‌وه، یان ڕاستربڵێم، پێش زۆرله‌و هه‌وڵه زانستیانه بداته‌وه كه بۆمرۆڤایه‌تى له پێشترن و،بگره پێداویستى زۆرگرنگن .
ئه‌مه‌ش له خۆیدا دواكه‌وتنێكى گه‌وره‌یه .
نه‌وه‌كانى داهێنانى ته‌كنۆلۆجیا له‌جیهانى گریمانه‌یى دا كارده‌كه‌ن ،نه ك له جیهانى ڕاستى دا .مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه بڵێم له‌ڕوى پزیشكى وبۆخزمه‌تى ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى مرۆڤ ،سودله ته‌كنۆلۆجیا وه رنه‌گیراوه ،به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌وڵه‌كانى نانۆته‌كنۆلۆجیاش بۆ په‌ره‌پێدانى بازرگانیه ،نه‌ك بۆ گه‌شه‌و نشونماى زینده‌وه‌رزانى .
كێشه‌ى له‌وه خراپتر ئه‌وه یه ،داهێنانه‌كان له جیهانى گریمانه‌ییدا ،به‌زیان به‌سه‌ر ژیانى ڕاسته قینه‌دا ده‌شكێته‌وه.
دیارنیه‌كه به‌كارهێنانى مۆبایلى زیره‌ك وئاسه‌واره‌كانى له زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستى مرۆڤ دا له‌سه‌رئاستى دورمه‌ودا، به‌رهه‌مهێنه‌رى ((گێلیه‌تی زیره‌ك )) نیه‌و، زیانیشى له‌زیانى ژینگه‌یه‌كى بارگاوى به‌تیشكى ئه‌تۆم وژه‌هر، ترسناكترنیه !
داهێنانى گه‌وره له جیهانى گریمانه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م داهێنانانه بۆته به‌ڵا وپه‌كخه‌رى ئه‌و هه‌وڵه زانستیانه‌یه كه‌مرۆڤ له ژیانى ڕاسته‌قینه داپێویستى پێیه‌تى !
ته‌نانه‌ت ئه‌وداهێنانه‌ى له‌بوارى پزیشكى وده‌رمانسازى وكشتوكاڵ وبواره‌كانى ترداهه‌یه ،ئه‌وه‌نده‌ى بۆكۆنترۆڵكردنه ، بۆ دروستكردنى سه‌غاڵمیه‌تى مرۆڤایه‌تى نیه !
ته كنۆلۆجیا هه‌موو نه‌وه‌كانى، كوڕى بازار‌و ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندى وسه‌رمایه یه .
ته‌نانه‌ت ((ئه‌ندازه سازى توخمات)) و((چڵه خانه ))كانیش كه چاره‌سه‌رى زۆرده‌ردو دوه بۆته‌نى مرۆڤ ،هه ربۆ چینێك بنه‌ماڵه‌ى سه‌رمایه‌دارى جیهانگیریه !
بۆئه‌وه نیه مناڵێكى كورد، یان هندى یان ته‌نانه‌ت ئه‌مریكایش به شێوه‌یه‌كى گشتى وكه‌متاكورتێك دادوه‌رانه سودى لێوه‌ربگرێت و،به‌ته‌نها بۆسه‌رمایه‌داره‌كانه !
ئه‌م قسانه هه‌ڵوێستێك نیه وه‌ك ئه‌وه‌ى ((ماركس)) باسى ده‌كات ، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌قڵێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى نیه . به‌ڵكو نه‌خۆشى مرۆڤ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون وكه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه، له سه‌رده‌مى نه‌وه‌كانى ته‌كنۆلۆجیادا، زۆر وه‌حشیگه‌رانه تره له‌وه‌ى كه ((ماركس)) سه‌باره‌ت كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه باسى كردووه .
ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه نوێیه‌ى كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌ى سایه‌ى جیهانگیرى ،((ماركس )) به‌درۆناخاته وه ،به‌ڵام هه‌میشه گومانم ((له‌دیكتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا)) هه‌بووه ،سى ساڵێك پێش ئێستا ئه‌مه‌م نووسیووه ؛
ئه‌گه‌ركرێكارانى جیهانیش یه‌ك بگرن ،سه‌رمایه‌په‌رستانى نه‌خۆش پێشیان ده‌ده‌نه‌وه . زانست ولیبرالیزم به‌كارده‌به‌ن ،بۆئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى مرۆڤایه‌تى بخه‌نه پێناوى خۆیانه‌وه .
ئه‌وه‌ى له‌ڕه‌وتى مێژوويى خۆیدا ده‌بێت له‌به‌رچاوى بگرین ،یه‌كگرتنى كرێكارانى جیهان نیه ، به‌ڵكو یه‌كگرتنێكى مرۆییانه‌یه .
ده‌مه‌وێت خوێندنه‌وه‌كه‌م بۆتۆقورس وگران نه‌كه‌م به باسكردنى كتێب وسه‌رچاوه وڕاسته‌وخۆبڵێم ؛
دواهه‌مین داهێنانه زانستیه بێ لایه‌نه‌كان ، ده‌چنه‌وه سه‌رئه‌و تێزه‌ى ((ماركس )) وبه‌پێى پێگه‌یشتنى زانست كه‌له‌وڕۆژگاره‌دا گوزارشتى لێكردووه ، كرێكاران وه‌لانێ و، باسى پێداویستى قوڵى نێوانمان بكه .بۆیه‌كگرتنێكى مرۆڤانه .
ئێمه پێوستمان به یه‌كگرتن وهاو هه‌ڵوێستى وكارى كۆمه‌ككارى مرۆییه ،بۆئه‌وه‌ى به‌رله‌وه بگرین كه له سه‌رده‌مى ته‌كنۆلۆجیادا ، نه‌خۆشى مرۆڤ بۆكه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه ، هه‌مووسنورێكى تێپه‌ڕاندووه .
((یوڤال نۆح هه رارى)) له ومێژوونووسانه‌یه، سه‌رقاڵى مێژووى ئاینده‌یه ، نه‌ك ڕابردوو . له ڕابردوودا وانه‌ى گه‌وره هه‌یه. له‌و وانه گه‌ورانه ئه‌وه ی كه‌ئێمه پێكه‌وه ،به هه‌ڵێنجانى كه‌ره‌سته‌ى گرنگ له كلتورى مرۆڤ بوونماندا ،ڕوبه‌ڕوى ئه‌ونه خۆشانه‌ببینه‌وه كه زانستیا ن ، بۆ كۆنترۆڵ كردنى ئێمه وده‌وڵه‌مه‌ند كردنى نه‌وه كانیان . بۆ به ده‌ست هێنانى ژیانێكى سه رمه‌دى وبێ كۆتایى بۆخۆیان قۆرغ كردووه .
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه خه‌مه‌كانیان لۆكاڵى ونیشتمانیه ، واده‌زانن هه‌رلێره چاره‌نووسیان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌خۆش وسادى دڕنده‌وه‌یه .
ئه‌مه هه‌ڵه یه‌كى گه‌وره‌یه ، ئه‌وه نده‌ى نه‌خۆشى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه جیهانگیریه ، زانست جیهانگیربكرایه ، ته‌ندروستى مرۆڤایه‌تى سه‌دهه زارجارله ئه‌مرۆباشترده‌بوو !
له ڕاستى دا تێكه ڵكردنى دا هێنانى ((ئه‌ندازه سازى توخمات ))و ته‌كنه لۆجیا له چوارچیوه‌ى خزمه‌ت گه‌یاندن به ده‌وڵه‌مه‌نده كانى جیهاندا گه‌یشتۆته شوێنێك كه دورنیه بگاته ئه‌وه‌ى مرۆڤ له نه‌مرى نیزك بكاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌مووان نیه، بۆ توێژێكى كه‌مى مرۆڤه كه ئاماده‌نین وه‌ك كۆیله‌ش،مرۆڤى ترله سه رگۆى زه‌وى بهێڵنه‌وه !
ئه‌مه هه‌واڵى ناخۆشه .هه‌وڵى خۆش ئه‌وه‌یه سروشت به مه قایل نیه . سروشتیش به‌ته‌نها بریتى نیه له دیكتاتۆریه‌ت و فاشیه‌تى مرۆڤ ،سروشت هارمۆنیه‌تى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ودارو دره‌خت و،كه‌ش وهه‌واو ده‌ریا وزه‌ریاو، ئاوووشكانى وئه‌ستیره‌و هه‌ساره‌یه .
هه‌موو ئه‌مانه پێویستى به به‌رپرسیاریه‌تى به‌شدارى كردنه .من ده‌توانم باس له به‌شداریكردنى ئێمه و،ئه‌ركى خۆمان بكه‌م وه‌ك مرۆڤ .
توخمه به‌شداره‌كانى تر‌ى سروشت وه‌ك ئێمه ،ته‌نانه‌ت جانه‌وه ره‌كانیش ،تووشى نه‌خۆشى ئێمه‌ى مرۆڤ نه‌بوون ،بۆكه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه !
به‌ڕاست ئیمه‌ى مرۆڤ جانه‌وه‌رين ،یان جانه‌وه‌ره‌كان مرۆڤترن له ئێمه ؟!
سه‌رنج بده ئێسته ئێمه له سه‌رئاستى جیهان ،نمونه‌ى سه‌ركه‌وتنمان كێ یه ؟
ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌له كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌دا سه‌ركه‌وتووبووه و،هه‌مووان ده‌تانه‌وێت منداڵه‌كانتان لاسایى بكاته‌وه .
ئه‌وكه‌سه ناوى ((بیل گیتس)) ه!
ئه‌م پیاوه له‌وانه‌یه كه‌پێشبینى ده‌ردودوى وه‌ك كۆرۆناو خراپترى بۆمرۆڤایه‌تى كردووه ،به لام نه‌خۆش ناتوانێت باسى ساغڵه‌مى بكات !
ئه‌م پیاوه ده‌بێت خۆى وه‌ك نه‌خۆشێك بخرێته به‌رده‌م ده‌رون شیكارى مرۆیى ،میهره‌بانیه‌وه !
خه‌ڵكانى وه‌كو(( هیتله‌ر)) و((مۆسۆلۆنى)) و((سه‌دام حسێن)) به‌به‌راورد به كه‌سانێك كه‌سه‌رمایه‌دارى ده‌یانكات به‌نموونه ، شاعیرن !
ئه‌وان خه‌ونیان هه‌بووه ،خه‌ونه‌كه‌یان نه‌خۆشانه بووه ،ئه‌مه جیاوازه .
ئه‌مانه نه‌خۆشن وكێشه له‌وه‌دایه خه‌ونیان ته‌نها كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌یه .
كه سه‌رقاڵى بیركردنه‌وه بووم له‌نووسینى ئه‌ڵقه‌یه‌كى ئه‌م زنجیره‌یه ،ئازیزێكم ئۆغری چوو. ئه‌وجوامێره ((جه‌لالى مه‌له‌كشا))ى شاعیرودۆستم
بوو .
كه‌سه‌رى ئۆغرى زۆرلام گران بوو .له‌واڵه‌كه‌ى خۆمه‌وه نووسیم ؛
به‌دوو كتێب وشه‌ڕواڵێكه‌وه چووه مێژووى نه‌ته‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌وه ،خه‌ڵكى تریش به ده‌یان ملیار وسه‌دان ملیون دۆلاره‌وه كه‌ده‌مرن ،ده‌ڵێن دزێك كه‌مترچاترو ،پاره‌و ناوبانگیشیان ده‌بێت به به‌ڵاو نه‌هامه‌تى بۆنه‌وه‌كانیان!
هه‌ڵه‌وتێگشتنێكى خراپ واده‌كات ئیمه خراپ بیربكه‌ینه‌وه.
بیرنه‌كردنه‌وه باشتره له‌بیركردنه‌وه، ئه‌گه‌ر ساغ وساغڵه‌م نه‌بین، بۆئه‌وه‌ى بیربكه‌ینه‌وه !
((ماویه‌تى ))