Draw Media

حکومەت، حەزناکات مووچە بدات؟ 

حکومەت، حەزناکات مووچە بدات؟ 

2020-11-30 13:09:26


سەهین موفتی

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هێندەی زانیاریم هەن بە دڵنیاییەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی مووچە دەدات و ئەم کارتەش لە دەستی موزایەدەچییەکان دەردەھێنێت...!
کێشەی گەورەی پارتی لە حکومەت دوو روویی دوو لایەنەکەی دیکەیە ( یەکێتی و گۆڕان ) كه تەنیا بۆ پۆست و ئیمتیازاتی خۆیان لەگەڵ حکومەتن، دەنا شەو ورۆژ خەریکی پیلانگێڕین لەبۆ  رووخاندنی ئەم حکومەتەی خۆیان تێیدا ئەندامن.
 بەڵام با دڵنیابن حکومەت بەمان نا رووخێت.....!
حکومەت، ئەرکی سەرەکی لەبۆ هاوڵاتی و نیشتیمان بریتییە لە( پاراستنی سەرو سامان، ژیانێکی گونجاو، ئیدارەدانێکی باش)، ئەمانە هەمووی وابەستەی دارایین..
 کابینەی نۆ، بە سەرۆکایەتی مەسڕور بارزانی هەر لە دەستپێکەوە، چەندین قەیرانی نەخوازراو یەخەی گرت، دارایی، تەندروستی، سیاسی(ناوخۆو دەرەوە).
چی و کام حکومەت، لە دونیادا هەیە حەزنەکات مووچە بۆ کارمەندانی میری دابین نەکات؟ 
 کام حکومەت، لە تەواوی جیهان حەزدەکات شەرمەزاری کارمەندو فەرمانبەرو تەواوی چین و توێژی کۆمەڵگەکەی بێت؟ یا حەزبکات نەیاری تەپڵی بۆلێدەن؟ 
کام حکومەت هەیە، حەزبکات رۆژ تا ئێوارە تەواوی مێدیاو دامەزراوە رۆژنامەڤانییەکان بە هی خۆشییەوە سەردێڕی هەواڵ و بەرنامەکانی مووچەو دۆخی دارایی بێت؟ 
ئەوەی، ئێستێ هەیە لە واقیعدا نەناردنی شایستە داراییەکانی کوردستانە لەلایەن بەغداد، ئەمیش هەمان ئەو تەپڵ لێدەرانەی ئەمڕۆ لە بەغداد لەماوەی دە ساڵی رابردوو کارییان لەبۆ کردو ئێستێش خەریکن، مووچەی فەرمانبەرو کارمەندانی کوردستان بگوازنەوە بۆ سەر حکومەتی ئەوێ...!
هەرچەند، کۆی بابەتەکە هەوڵدانی چەند ساڵی رابردووە لەبۆ لێدان لەپێگەی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان، بەڵام هەڵمەتەکە لەمووچەو دۆخی داراییدا، ئێستێ کاری لەسەر دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونتر کابینەی نۆ...! چوونکێ هاونیشتیمانییان ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵچنی بوو، بۆیێ ئەرکی ئاسان نەبوو و ناشبێت، هەرچەند لەم ساتەدا بە چەندان کێشەی گەورەترو ترسناکتر خەریکەو دەیەوێت، لە ناوچەکەی دوورخاتەوە، لەبۆیێ تەپڵ لێدەرانی هەولێرو بەغداد ئەم دۆخی داراییەی کوردستانییان قۆستۆتەوەو وەک هەڵمەتێکی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاری لەسەر دەکەن، هیچی دی نا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand