درەو: ماوەی دوو رۆژە گرژییەكی نوێ لە نێوان دەباشان و لالەزاردا درووست بووە، ئایتییەكانی لالەزار، پەیجی فەرمی كەناڵ هەشتیان داخست، بەرەبەیانی ئەمڕۆش (30) پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستەوە ماوەی دوو رۆژە ئایتییەكانی نزیك لە لالەزار پەیجی فەرمی كەناڵ هەشتیان داخستووە بە بیانووی كۆپی رایتەوە، دوو رۆژە رۆژنامەنووس و ئایتییەكانی هەردوولا لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی (30) پاسەوانی لالەزار سەنگەریان بەرەو دەباشان گواستەوە، ئەوان لە هێزە (100) كەسیەكەی رێبوار حامید حاجی غالی بوون لەلالەزار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لالەزارەوە سەنگەریان گواستەوە بۆ دەباشان. (درەو) بەدواداچوونی كرد زانیارییەكان لەلالەزارەوە باس لەوە دەكەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستیان بە جوڵەكردووە لەناو پاسەوانەكان، بۆیە ژمارەیەك پاسەوان چەكەكانیان لێوەرگیراوەتەوە. بەڵام لایەنی بەرامبەر دەڵێن، ئەو هێزە زۆربەی پاسەوانەكانی لالەزارەو وازیان هێناوە گەڕاونەتەوە بۆناو یەكێتی. لە رووداوەكانی 8ی تەمووزی 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ئەوكاتی یەكێتی لەناو یەكێتی دوورخرایەوە، یەكێتی ساڵی رابردوو كۆنگرەی كرد‌و بافڵ تاڵەبانی كرا بە سەرۆكی یەكێتی. لاهور شێخ جەنگی لە ئێستادا حزبی (بەرەی گەل)ی راگەیاندووەو بە لیستی بەرەی گەلی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.
راپۆرتی: درەو 🔻 بەپێی ئامارەکان؛ وەزارەتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛ 🔹 نزیکەی (411 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، نزیکەی بڕی (405 ملیۆن و 810 هەزار) بەرمیلی بە رێژەی (98.6%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەراست خوارووی عێراق بووە. داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛ 🔹 زیاتر لە (38 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار بووە‌و (89%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە. یەکەم؛ بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتە و چارتی (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی (411 ملیۆن و 599 هەزار و 605) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیاکەوە فرۆشتووە، ئەو بڕەش (405 ملیۆن و 809 هەزار و 897) بەرمیلی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بووە بە رێژەی (98.6%) و بڕی (ملیۆنێک و 810 هەزار و 491) بەرمیلی هی کێڵگەکانی باکور بووە‌و بە تانکەر هەناردەی ئوردن (3 ملیۆن و 979 هەزار و 217) بەرمیلی هەناردەی کێڵگەی گەیارە بووە. ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. 1. و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2024 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2024) بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 439) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل 2. بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2024 هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا، بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل. 3. بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2024 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2024)دا، بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل. 4. بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2024 بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2024)دا، بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل. دووەم؛ داهاتی گەڕاوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2024 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ نیسانی ساڵی (2024) لە (9ی حوزەیرانی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار و 409 ملیۆن و 202 هەزار و 511) دینار، بەجۆرێک بڕی (38 ترلیۆن و 26 ملیار و 624 ملیۆن و 193 هەزار و 31) دیناری بەڕێژەی (89.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (4 ترلیۆن و 698 ملیار و 785 ملیۆن و 9 هەزار و 480) دیناری بەڕێژەی (10.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر چوار مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)) هەروەها گرافیکی هاوپێچ.
سان ساراڤان بە ئاشكرا داڕمان و پلانی بە ئاپارتمانكردنی ناوچەی گۆیژە كەوتۆتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەو ڕۆژانە كۆمپانیا‌و سێبەرەكانی پشتی كۆمپانیاكان پاساوی جۆربەجۆر دەهێننەوە بۆ بەڕێكردنی پلانە بەرژەوەندخوازەكانیان. یەكێك لەو پاساوانە ئەوەیە كە گوایە قۆناغی بیناسازی ڕوویەكی (شارستانی) تر دەدات بە شاری سڵێمانی. چ شارستانییەتێك؟ لە شارنشنیدا هاوڵاتی و ژینگە چەقە و لە سەنتەردایە، گەر شارستانییەت و شارنشینی لەسەرو بەرژەوەندی پێداویستی سەرەكیەكانی هاوڵاتیان بینا بكرێت ئەوا شارستانیەكی پووچ و بێ گیان دەبێت و كلۆربوونی كۆمەڵایەتی بەدوا دێت،بەوەش ژیانی تاك دەکەوێتە مەترسییەوە. پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە ئایا زیادكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی پێداویستییەكی بنەڕەتییەلەم كاتەدا؟ بەتایبەتی كە لە ماوەی ٣٤ ساڵی حوكمڕانی كورییدا بەبەردەوامی كەلێنی گەورەمان هەیە لە پێداویستیە سەرەكیەكانی وە‌ك كارەبا و ئاو هەوا و خۆراكی تەندروست و ڕێگەوبان و كەرتی تەندروستی. دەزانین كە ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و چارەسەر بۆ كێشەكانی بەرێوەبردنی شار بەبەردەوامی بە پرۆسەی پینەكردن و داپۆشینی گرفتەكان و چارەسەری كاتی بووە، تەنها زەرەمەندی گەورە هاولاتی بووە. لە ئێستادا، ژمارەی دانیشتوانی ناو قەزای سلێمانی بە بەكرەجۆ و تانجەرۆو بازیانیشەوە دەگاتە نزیكەی ٩٩٢،٩٢٢ كەس، ئەم ژمارەیەش بەسەر ١٩٨ هەزار خێزاندا دابەش بوون، تا ئەم كاتە لەم ناوچەیە ٢٢٢ هەزار یەكەی نیشتەجێمان هەیە بەخانوو ئاپارتمانەوە. گرییمان هەموو خێزانەكانی شار خاوەنماڵی تایبەتی خۆیانن، كەواتە ٢٤هەزار یەكەی نیشتەجبوون لە شاردا زیادەیە، جگە لە باخ و ئەو ڤێلایانەی كەلە ناوچەكەدا هەڵتۆقیوون. تەنها ئەم ٢٤ هەزار شوێنی نیشتەجێبوونە نییە بەڵكو فراوانكردنی شار لەسەر ئەژماری سروشت و گرد و شاخەكان بەردەوامە، كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی خانووبەرە كەوتونەتە تەختكردنی سروشتی ناوچەكە و مۆڵەت و پلانی دروستكردنی ٤٧ هەزار یەكەی نیشتەجبوونی تریان لە كاربەرێوەبەرانی سلێمانی و حكومەتی هەرێمەوە وەرگرتووە بۆ ئەم ساڵ و ساڵی ئایندە، هەندێكیان لە ئێستا لە ناوچەی گویژە قووتبونەتەوە. كەواتە تا ساڵی ٢٠٢٦ ڕەنگە نزیكەی ٧٠ هەزار خانووی زیاد هەبێت لە سلێمانیدا. گرنگی ئاو بۆ سلێمانی؟ یەكێك لە هەرەوە سەرەكیتریین پێداویستی مرۆڤ و دەوروبەر، ئاوە. هەمیشە دەوترێت ئاوەدانی لەسەر بنەمای ئاو گەشە دەكات واتە ئاو داینەمۆی ئاوەدانییە بۆ ژیان وگەشەكردنی كۆمەڵگا. لە شاری سلێمانی دوو سەرچاوەی سەرەكی ئاو هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی رۆژانەی دانیشتوانەكەی كە ئەوانیش سوود وەرگرتنە لە ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی. سەرەكیترین سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی عەمبارو خەزانی ئاوی دووكانە و هەروەها سوودوەرگرتنە لە ئاوی ژێر زەوی لە ڕێگەی بیر‌و كارێزەكانەوە. ئاوی دوكان: دوكان دەریاچەیەك یاخود ڕێزێرڤوارێکی دەستكردە كە لەساڵی نێوان سالانی (١٩٥٤-١٩٥٩) بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو دروستكراوە و ٧٠ كم دوورە لە ناوەندی سلێمانییەوە. كۆی قەبارەی ئاووی دوكان ئەگەر كەم بارنی نەبێت دەگاتە ٦،٨ كیلۆمەتر سێجا ئاو واتە لەكاتی پڕبوونی تەواوەتی ٨،٣ كم٣ واتە ٦،٨ كواردلیۆن لیتر دەگرێت. جگە لە سوودی گەورە بۆ ناوچەو گەندەكانی دەوروبەر تا دەگاتە دەشتی كۆیەو تەقتەق و پردێ و كەركوك و تا دەرژێتە ناو ڕووباری دیجلە. لەڕێگەی بۆرییوە بە ناو كۆمەڵگای پیرەمەگرون و بازیان تێپەڕ دەبێت و دەگاتە شاری سڵێمانی و دەروروبەری. ئەو بڕەی كە دەگاتە سلێمانی و دەوروبەری ڕۆژانە دەگاتە ٢٣٠ هەزار مەتر سێجا واتە ٢٣٠ ملیۆن لتر دەدرێتە ماڵان. گەرەكەكانی سلێمانی كەژمارەیان ٢٥٠ گەرەكە، هەفتەی جارێك یان بە دەستنیشانكراوی ٤ رۆژ جارێك لە هاویندا و ٣ رۆژ جارێك لە زستاندا ئاویان بەردەكەوێت، كە ئەمەش پێویستی هاولاتیان سارێژ ناكات، زۆربری جار هاولاتیان لە ڕێگەی تەنكەرە ئاو دەكڕن. هەنێك گەڕەکیش هەیە تا ئێستا ئاوی بۆرییان بۆ ڕانەکێشراوە رۆژانە بە تەنکەر ئاو دابین دەکەن. پرسیارە جەوهەرییەكە ئەمەیە: لە ئەگەری زیادبوونی ٧٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبووندا ، واتە زیاتر لە ١/٤ ی ئەم ڕێژەی ئێستا هەمانە، دابەشكردنی ئاو چەند جار ئەبێت لە هەفتەیەكدا؟ وەلامەكەی ئاسانە ڕەنگە بگاتە یەك جار لە هەفتەیەك یان زیاتر لە هەفتەیەك. خاڵێکی لەمە گرنگتر ئەوەیە کە عەمباری دوکان لە دوو ڕێگاوە کۆدەبێتەوە، ئاوی باران و ئەو سەرچاوانەی کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێن، لە ئەگەری بێ‌بارانی و دروستکردنی بەنداوی زیاتر لەدیوی ڕۆژهەڵاتەوە ئەوا ئاوی دوکانیش ئەم توانا سنووردارەی ئێستای لەدەست دەدات. ئاوی ژیر زەوی: ئاوی ژێر زەوی بریتییە لەو ئاوەی كە لە بۆشایی بچووكی نێوان خاكی بەردین و بنكەوتووی ژێر زەویدا گیری خواردووە بە هێواشی دەجوڵێت بەناو پێکهاتە جیۆلۆجییەکانی خاک و لم و بەرد کە پێی دەوترێت ئاوەڕۆی ژێرزەوی (Aquifers), ڕۆیشتنی ئاوی ژێر زەوی پشت دەبەستێت بە قەبارەی بۆشاییەکانی ناو خاك یان بۆشایی بەردەکانەوە. زۆرینەی کات بە هۆی هەڵسوکەوتی ناپەسەندی مرۆڤەوە ئەم ڕارەوە ئاوییانە دەشێوێنرێت. مرۆڤ لە ڕێگەی بیر‌و کارێزە و کانیاوە وە سوودی لە ئاوی ژێر زەوی دەبینێت بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و پیشەسازی. گەر بەووردی سەرنج بدەینە ئاوی ژێر زەوی سلێمانی دەبینین سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندەها کارێز و کانی تێدا بووە بەڵام بە هۆکار مرۆکرد لە فراوانبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و دروستکرددنی بینای بەرز کارێز و کانییەکان سەریانگیراوەو پڕکراونەتەوە، هۆکاری کەمبوونەوەی باران و بەفریش بە هەمانشیوە کاریگەری گەورەی هەبووە لەم پرۆسەی وێرانکردنەدا، کە ئەمیش ڕێژەیەکی زۆری هەر مرۆکردە. لە پاش ڕاپەڕینەوە رێژەییەکی بێ‌شومار لە بیر هەڵکەنراون کە نزیکەی دە هەزار بیر دەبێت لە سلێمانی و دەوروبەری، هەر لە مەڵبەندی شاری سلێمانی نزیکەی ١٨٠٠ بیری تۆمارکراو هەیە، ئەمە جگە لەو بیرە قاچاغانەی کە ڕۆژانە هەڵدەکەنرێت. ئەوەی تێبینی دەکریت لە هەڵکەکنینی بیرەکاندا، دابەزینی ئاستی ئاوە، کە لە زۆر شوینی سلێمانیدا دەگاتە زیاتر لە ١٥٠ مەتر قولایی کە ئەمە لە ڕابرددودا بەم شێوەیە نەببوە. گەورەترین گرفت ئەوەیە لە کاتی کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی، هانا بۆ سەرچاوەی ئاوی ژێزەوی بەریرت بە شێوەیەکی ڕەمەکیانە، کە دەبێتە هۆکاری شێواندنی چینەکانی ژێر زەویی جا بە هۆی بیناسازیی و فراوانبوونی شارەوە بێت یان بشێویەوە بێت. سڵێمانی لە ڕووی جیۆلۆجی و چینەکانی ژێر زەوییەوە: هەڵکەوتەی جوگرافیای سلێمانی لە نێوان شاخ و گرد و دۆڵەکاندا، سلێمانی کردۆتە ئەستێڵێکی گەورەی پڕ لەئاوی ژێر زەوی، کە لە ڕابردودا ببوە هۆکاری سەرهەڵدانی چەندەها کارێزو کانیاو و عەمباری پڕ لە ئاو. بەڵام لە ئێستادا ئەم رێژەیە کەم بۆتەوە بە هۆی ژمارەی بێشمار لە بیر و کەم بارانی و ووشکەساڵی، سەرەڕای ئەمە نکوڵی ناکرێت کە رێژەیەکی زۆری ئاو تێدایە. لە ڕووی جێۆلۆجییەوە، ژێر زەوی سلێمانی لە چەند پێکهاتەیەکی گرنگ دروستبووە ، هەر یەك لە ئەم پێکهاتانە هەڵگری بڕێکی زۆرن لە ئاوی ژێر زەوی کە پشت دەبەستن بە ئاوی باراناو و بەفرەوە لە هەموو ناوچەکەدا. ئەم ئاوانەش هەمیشە لە جوڵەو ڕاروکردنە بەرەو ناوچەی تر. هەموو ئەم پێکهاتانە گرنگی خۆی هەیە لە ڕووی ژینگەیی و گلدانەوەی ئاوی ژێر زەوی. ئەم پێکهاتانە درێژبوونەتەوە، بە دووری فرە مەوداوە، واتە ئەم پێکهاتانە درێژ دەبنەوە لە سلێمانی وە بە هەزارەها کیلۆمەتر پەل دەکێشن بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی. بۆ ئەوەی زیاتر لە پێکهاتەی زانستی چینەکانی ژێر زەوی ناوچەی سلێمانی و پۆلێنکردنیان تێبگەین دەبێت هەڵوێستەیەك بکەین لە سەر ئەم شیکارییە کە جیۆلۆجیستەکان چینەکانی ژێر زەوی سلێمانیان بەم چەشنە پۆلێن کردووە و ناوچەکەیان پێك هێناوە، ئەوانیش ئەمانەن: لیرەدا لەبەر ڕۆشنایی بە ئاپارتمانکردنی ناوچەی گۆیژە بە تەنها سەرنج دەخەمە سەر ئەو پێکهاتەیەی بەڕێژەیەکی زۆر کە شاری سلێمانی سوودی سەرەکی لێ دەبینێت کە لە ڕووی ئاوی ژێر زەوییەوە کە بۆتە ڕاگرتنی بڕێکی زۆر لە ئاوی عەمبارکراو و هەڵقوڵانی کانیاوەکانی ناوچەی سلێمانی و دەوروبەری: پێکهاتەی کۆمیتان: وە‌ك لە وێنە شیکارییەکەدا ئاشکرایە کۆمیتان لە سەر شاخی ئەزمەڕە و گۆێژە و دەباشان درێژ دەبێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی هەتا دەگاتە ناوچەیشێرکوژو سەرچنار و رزگاری، لە دیوی پشتی ئەزمەڕیشەوە بۆ ناوچەکانی سیتەك. کۆمیتان لە نەرمە بەردی سپی قسڵی پێك دێت و ئاوێکی سازگارو پاکی هەیە شیاوە بۆ خواردننەوە بە ئاوی کارستی ناوزەند دەکرێت، ئاوی کارستی سەرچاوەیەکی ئاوی ژێر زەوییە لە بەردە تواوەکاندا بوونی هەیە لە بۆشایی گەوەرەی ژێر زەویدان. بە هۆی گرنگی ئەم پێکهاتەیەوە ئەم ئاوە بۆتە هۆی بووژانەوەی کانیاوەکانی سەرچنار و بێستانسور وسەرای سوبحان ئاغا و تەنانەت کانیاوەکانی تابینیش. لەم وێنە شیکاریەدا بە ئاسانی ڕێڕەوی ئاوی ژێر زەویە لە پێکهاتەی کۆمیتاندا دەردەکەوێت. بۆچی بە ئاپارتمانکردنی ناوچەی گۆیژە سلێمانی تینوو تر دەبێت؟ هەڵکەندن و دروستکردنی بناغەو بڕینی شاخی گۆیژە بەهەر پاساوێك بێت دە بێتە هۆی پچراندنی ئەو چینەی کە پێی دەوترێت کۆمیتان، کە لەبنەڕەتدا راڕەوی ئاویین بۆ مەڵبەندی سلێمانی و دەوروبەری. بەم شێواندنەم سلێمانی ئەو ئەستێڵە لەدەست دەدات کە بەهۆی شاخ و گرد و تەپۆلکاکانەوە دروست بوون. دەرئەنجامی ئەم کردە نابەرپرسیارانەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا کانیاوەکانی سەرچنارو تابین و بێستانسسور ووشك دەبن و کاریگەری لەسەر هەموو ئەو بیرانەش دەبێت کە لە ناوچەکەدا هەن. بۆیە بە دروستکردنی ئایارتمانەکانی گۆیژە خەڵکی سلێمانی دووچاری قەیرانی گەورەی بێئاوی دەبێتەوە و سلێمانی تینوو تر دەبێت، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێکی باڵادەست کە بونەتە سێبەری پشتی کۆمپانیا گەورەکانی ئەم دەڤەرە.
راپۆرت: دره‌و نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌تیف ره‌شیدی سه‌رۆك كۆمار مەرسومێكی هەڵوەشاندەوە كە مام جەلال لەكاتی سەرۆكایەتییەكەیدا دەریكردبوو، بەوه كێشەی بەڕێوەبردنی وەقفی مەسیحییەكانی لەنێوان دەسەڵاتی ئاینی مەسحییەكان‌و هێزی سیاسی مەسیحییەكانی عێراقدا بەڕووی خۆیدا تەقاندەوە، سەرۆك كۆمار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رسومه، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌قفی مه‌سیحییه‌كانی له (لویس ساكۆ) وه‌رگرته‌وه، سایكۆ ئه‌وكات ئه‌یوت له‌تیف ره‌شید ئه‌یه‌وێت وه‌قفه‌كانی مه‌سیحی بداته ده‌ست (ره‌یان كلدانی). ئێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌واوی ریسه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری كردوه‌ته‌وه به خوری، به نوسراوێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ لویس ساكۆ گه‌ڕانده‌وه كه له‌تیف ره‌شید لێی وه‌رگرته‌وه. ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. ئه‌وه‌ی له‌تیف ره‌شید لێی سه‌نده‌وه سودانی پێی دایه‌وه! محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ قه‌شه (لویس ساكۆ) گه‌ڕانده‌وه كه له‌تیف ره‌شیدی سه‌رۆك كۆمار له سه‌ره‌تای ته‌موزی رابردوودا لێی سه‌نده‌وه. سودانی رۆژی 4ی ئه‌م مانگه فه‌رمانێكی ده‌ركردووه، تێیدا لویس ساكۆی وه‌كو پارتریاكی كلدانه‌كان له عێراق و جیهان ناساندووه، سه‌رباری ئه‌مه پشتبه‌ست به بڕیارێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی ره‌سافه، لویس ساكۆی كردوه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر وه‌قفه‌كانی كڵێسای كلدانی. رۆژی 3ی ته‌موزی 2023 لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی هەڵوەشاندەوە، مەرسومێك كە لەسەردەمی سەرۆكایەتی مام جەلالدا دەركراوە‌و (لویس روفایل ساكۆ) وەكو پاتریاكی بابلی كلدانەكان لە عێراق‌و جیهان‌و بەرپرسی وەقفی مەسیحییەكان لە عێراق دەناسێنێت. لێرەوە ئیتر ناكۆكییە ناوخۆییەكانی پێكهاتەی مەسیحی عێراق بەڕووی لەتیف رەشیددا تەقییەوە، ئێوارەی رۆژی 10ی ته‌موز، پاتریاكی كلدانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا كشاندنەوەی مەرسومی كۆماریی تایبەت بە دانانی لویس ساكۆ وەكو پاتریاكی كڵێسای كلدانی لە عێراق، لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە رەتكردەوە، سەرسوڕمانی خۆی لەو بڕیارە نیشاندا‌و بە بڕیارێكی بێ پێشینەو "به‌دخوازانه" لە مێژووی عێراقدا ناوی برد. ئه‌وكات هەندێك لە سەرچاوە سیاسییەكان باسیان له‌وه‌ده‌كرد، بڕیاری كشاندنەوەی مەرسومی دانانی لویس ساكۆ لەلایەن لەتیف رەشیدەوە، بەهۆی ئەو فشارانە بووە لەلایەن لایەنە مەسیحییەكانەوە لەسەر سەرۆكایەتیی كۆمار دروستكراوە، بەتایبەتیش لەلایەن گروپی (بابلیۆن)ی چەكدارەوە كە رەیان كلدانی سەرۆكایەتی دەكات‌و یەكێكە لە گروپەكانی حەشدی شەعبی‌و هاوكات لایەنێكی پێكهێنەری كابینەی حكومەتە لە عێراق و نزیكه له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه. ئه‌م قسه‌وباسانه، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی ناچاركرد رۆژی 7ی ته‌موزی رابردوو روونكردنەوەیەك لەبارەی كشاندنەوەی مەرسومی 147وە دەربكات، روونكردنەوەكه نوسیبووی" كشاندنەوەی مەرسومە كۆمارییەكە بۆ دەستبردن نییە بۆ دۆخی ئاینیی‌و یاسایی كاردیناڵ لویس ساكۆ، بەوپێیەی ئەو لەلایەن پاپاوە وەكو پاتریاكی كڵێسای كلدانی لە عێراق‌و جیهان دانراوە، بەڵكو بۆ راستكردنەوەی دۆخی دەستورییە، بەوپێیەی مەرسومی ژمارە 147ی ساڵی 2013 بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی دەستوری‌و یاسایی دەرچووە، سەرباری ئەمەش سەرۆكی كڵێسا‌و تائیفەكانی تریش داوای دەركردنی مەرسومی كۆماریی هاوشێوە دەكەن بەبێ بوونی هیچ پاڵپشتییەكی دەستوریی". ئه‌وكات لویس ساكۆ شارەزایانە‌و سیاسیانە وەڵامی لەتیف رەشیدی دایەوە‌و رایگەیاند" ئایا مەرسومەكەی مام جەلال هەڵەیە؟ ئێوە هاتوون ئەو هەڵەیە راستدەكەنەوە؟". سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر ئەم بابەتە ناچاربوو، روونكردنەوەی دووەم بڵاوبكاتەوە كە تێیدا هۆكاری كشاندنەوەی مەرسومی 147 بۆ ئەوە گه‌ڕانده‌وه كه " پێشتر‌و لە هەمان سەروەختدا دوو مەرسومی كۆماریی بۆ دوو كەسایەتی ئاینیی دەرچووە‌و نوێ نەكراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە مەرسومانە لە بنەڕەتەوە پاڵپشتی دەستورییان نییە، مەرسومی كۆماریی تەنیا بۆ ئەو كەسانە دەردەچێت كە لە دامەزراوە‌و سەرۆكایەتییەكان‌و وەزارەت‌و دەستە حكومییەكاندا كاردەكەن، دامەزراوەی ئاینیی فەرمانگەی حكومی نییە‌و پیاوی ئاینیش كە ئەم دامەزراوانە بەڕێوەدەبەن فەرمانبەری دەوڵەت نین تاوەكو مەرسومیان بۆ دەربكرێت". بەڵام پاتریاكی كلدانی لە بەیاننامەی خۆیدا لەبارەی ئەم بابەتەوە باسلەوە دەكات" لەسەردەمی خەلافەتی عەباسییەكانەوە پا‌تریاك بەرائەتنامەی فەرمی پێدراوە‌و لەسەردەمی عوسمانییەكانیشدا ئەمە هەر بەردەوام بووە‌و پا‌تریاك فەرمانی پێدراوە‌و كۆپی ئەو فەرمانەمان هەیە كە پێی دەوترێت " الگغرا‌و "، لەسەردەمی پادشایەتی‌و كۆماریشدا هەر بەمشێوەیە بووە". ئه‌م ناكۆكییه كه له یه‌كه‌م ئه‌زمونی سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌ڕووی له‌تیف ره‌شیدا ته‌قییه‌وه، لە بنەڕەتەوە پەیوەندی بە ململانێی هەژموونه‌وه هه‌بوو لەنێوان دامەزراوەی ئاینیی مەسیحی كە (لویس ساكۆ) نوێنەرایەتی دەكات لەگەڵ باڵی سەربازی مەسیحییەكان لە عێراق كە (رەیان كلدانی) نوێنەرایەتی دەكات، هەردوو جەمسەری ناكۆكییەكە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان بەسەر مەسیحییەكانی عێراقدا بسەپێنن، بەدیاركراویش دەسەڵاتی خۆیان بەسەر وەقفەكانی مەسیحیدا بسەپێنن. كلدانی كە سەربە گروپەكانی حەشدی شەعبی شیعەیە، ئه‌وكات دەوترا لەلایەن لایەنەكانی چوارچێوەی هەمانگیی (لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێران) هاندراوه بە ئاڕاستەی دژایەتیكردنی لویس ساكۆ، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی گروپە شیعەكان رێبەرایەتی مەسیحییەكانی عێراق لەبەرژەوەندی خۆیان كۆنترۆڵ بكەن. ساكۆ و ره‌یان.. شه‌ڕی ئاین و سیاسه‌ت له سه‌ره‌تاكانی 2023وه پەیوەندی نێوان لویس ساكۆ و رەیان كلدانی گرژی تێكەوت، لەرێگەی میدیاكان‌و كۆنگرەی رۆژنامەوانییەوە قسەی توندیان كرد‌و یەكتریان تۆمەتبار كرد، ئەمە سەرەتای قۆناغێكی نوێی ناكۆكی بوو لەبارەی دۆخی ئاینی‌و سیاسی مەسیحییەكان لە عێراق، كە خۆی لە ساڵی 2003و كەوتنی سەددامەوە دۆخێكی خراپ‌و ناجێگیرە. لویس ساكۆ هێرشی كردەسەر رەیان كلدانی‌و وا ناوی برد كە "نوێنەرایەتی پێكهاتەی مەسیحی" ناكات، تۆمەتباری كرد بەوەی" تێوەگلاوە لە دزینی موڵك‌و ماڵی مەسیحییەكان. ساكۆ رۆژی 6ی ئایاری 2023 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" رێگا بەخۆم نادەم كەسێكی وەكو رەیان كلدانی ببینم، كە موڵك‌و ماڵی مەسیحییەكانی لە بەغدادو نەینەواو دەشتی نەینەوا دزیوە‌و بە یارمەتی ژنێك كە لە پۆستی وەزیردا دایناوە (مەبەستی ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراقە كە سەربە بزوتنەوەی بابلیۆنە) دەیەوێت پیاوانی ئاینیی مەسیحی بكڕێت". لەسەر ئەم قسانە، رەیان كلدانی سكاڵای یاسایی لەسەر لویس ساكۆ تۆماركرد، رۆژی 15ی ته‌موزی 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانێكی دەركرد بۆ ئامادەبوونی لویس ساكۆ لەماوەی 48 كاتژمێردا لەبەردەم دادگا، بەگوێرەی نوسراوەكە ئەگەر ساكۆ ئامادە نەبێت، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت. ئه‌م فه‌رمانه لویس ساكۆی زۆر نیگه‌ران كرد، ئه‌و كە ماڵەكەی لەناوچەی "مەنسور"بوو لە بەغداد، نەچووە بەردەم دادگا، هه‌مان رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌ی دادگا، نوسراوێكی بە ئیمزای خۆیەوە دەركردو بڕیاریدا لە بەغداد بكشێتەوە‌و دەسەڵاتەكانی بگوازێتەوە بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان. وەكو خۆی لە نوسراوەكەیدا باسی لێوەكردبوو، بەهۆی پاڵنەری سیاسییەوە، رووبەڕووی فشارێكی بەردەوام بووەتەوە، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق تۆمەتبار كردبوو بەوەی "بۆ بەدیهێنانی ئارەزووی رەیان كلدانی سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیۆن فەرمانەكەی دەركردووە، بۆ ئەوەی رەیان بكات بەو كەسەی كە كاروباری وەقفەكانی كڵێسا بگرێتەدەست‌و براكانیشی بكات بە هاوبەشی خۆی‌و پۆستیان پێبدات، هەروەها ئیڤان فایەقی وەزیری كۆچبەرانیش بكات بە ئەمینداری گشتی پاتریاكی‌و نەوفڵ بەهای زاواشی بكات بە سەرۆكی دیوانی وەقفی مەسیحی‌و ئاینیەكانی تر‌و بەمشێوەیە گەمە قێزەونەكەی تەواو بكات". دوای بڕیارەكەی بۆ كشانەوەی لە بەغدادو رۆیشتنی بۆ هەولێر، رەیان كلدانی راگەیاندراوێكی لەسەر لویس ساكۆ دەركرد، تێیدا دەڵێ:" ئێمە ئەو قسانە رەتدەكەینەوە كە لە پەیامەكەی لویس ساكۆدا هاتووە، ئێمە بزوتنەوەیەكی سیاسین‌و كەتیبە نین، بزوتنەوەیەكی سیاسی بەشدارین لە پرۆسەی سیاسیدا‌و بەشێكین لە ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت، جەخت دەكەین كشاندنەوەی مەرسوم لە لویس ساكۆ بڕیاری سەرۆكایەتی كۆمار بووە نەك بزوتنەوەی بابلیۆن‌و ئەو كارە بۆ مەبەستی راستكردنەوەی دۆخی دەستوری كراوە‌و فەخامەتی سەرۆك كۆمار مەرسومی نوێی قەداسەتی پاتریاكی بۆ ئەو كڵێسایانەی تر دەرنەكردووە كە ئەنجومەنەكانیان هەڵیانبژاردوون". رۆژی 11ی نیسانی ئه‌مساڵ، له‌سه‌ر داوای محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لویس ساكۆ هه‌ولێری به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غداد، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای كۆتایهاتنی ناكۆكییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی لویس ساكۆ كۆتایی هات، ناكۆكییه‌ك كه ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ساكۆ بۆی هاته سه‌ر هێڵ و ئێرانییه‌كانیش له پشته‌وه له‌سه‌ر هێڵ بوون بۆ ره‌یان كلدانی. مەسیحییەكان مەسیحییەكان پێكهاتەكی كۆنی عێراقن، ئەم ناوچەیەن، سەرەتای نیشتەجێبوونیان لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی ئاینی مەسیحییە لە سەدەی یەكەمی زاینی، بەڵام بەردەوام لە عێراقدا ژمارەیان رووی لە كەمبوونەوە كردووە، بەتایبەت لەدوای 2003و كه‌وتنی رژێمی سه‌ددام حسێنه‌وه ژماره‌یان به‌رێژه‌ی 83% كەمبووەتەوە، بەجۆرێك له (1 ملیۆن‌و 500 هەزار) كه‌سه‌وه كەمبوونەتەوە بۆ نزیكەی (250-500) هەزار كەس. بەشی زۆری هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌سحییه‌كان له عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دیاردەی كۆچ‌و سەرهەڵدانی توندوتیژییەكانی دوای 2003 به‌تایبه‌تیش سەرهەڵدانی توندوتیژی ئاینیی، بەجۆرێك كاتێك ساڵی 2014 داعش كۆنترۆڵی پارێزگای موسڵی كرد، دەیان هەزار مەسیحی لە شوێنی باو و باپیرانی خۆیان هەڵكەندران‌و هەڵهاتن، ئەمانەش هاوكاتە لەگەڵ كردنەوەی دەرگای وڵاتانی رۆژئاوا بەڕووی مەسیحییەكاندا، كە پاڵیان پێوە دەنێت كۆچ بكەن بۆ دەرەوەی عێراق. چونكە مەسیحییەكانی پارێزگای نەینەوا لەبەردەم سێ بژاردەدا بوون كاتێك داعش كۆنترۆڵی ئەو پارێزگایەی كرد، ئەوانیش؛ موسوڵمان‌بوون یان پێدانی جزیە، بۆیە بەناچاری بژاردەی سێیەمیان هەڵدەبژاد كە كۆچكردن بوو. مەسیحییەكانی عێراق دابەشبوون بەسەر چەند مەزهەبێكی ئاینیدا، بەجۆرێك؛ كلدانییەكان سەر بە مەزهەبی (كاسۆلیك)، ئاشورییەكان (نەستورییەكان)، سریانییەكان بەشێكیان (ئەرسەدۆكس)ی‌و بەشێكیان (كاسۆلیك)ن، بەهەمان شێوە ئەرمەنییەكان بەشێكیان (ئەرسەدۆكس)ی‌و بەشێكیان (كاسۆلیك)ن، لەگەڵ ئەوەشدا چەند گروپی دیكەی بچوكی مەسیحی دیكەش بەناوی پرۆتستانتی‌و ئینجیلی ...هتد بوونیان هەیە لە عێراقدا.
درەو: رۆژی (9ی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە زیاتر لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (38 ترلیۆن و 26 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و پتر لە (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار) دینار بووە، کە (91%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (9%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (13.2%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (5 ترلیۆن 582 ملیار) دینار داهات سەرڕێژی کردووە. 🔹 زیاتر لە (3 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (177 ملیار و 188 ملیۆن) دینار‌و سەرۆکایەتی کۆمار زۆرتر لە (17 ملیار و 333 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (3 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی (2024)دا رۆژی (9ی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ نیسانی ساڵی (2024) لە (9ی حوزەیرانی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار و 409 ملیۆن و 202 هەزار و 511) دینار، بەجۆرێک بڕی (38 ترلیۆن و 26 ملیار و 624 ملیۆن و 193 هەزار و 31) دیناری بەڕێژەی (89.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (4 ترلیۆن و 698 ملیار و 785 ملیۆن و 9 هەزار و 480) دیناری بەڕێژەی (10.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر چوار مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)). خشتەو چارتی ژمارە (1) دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ و چواری ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار و 370 ملیۆن و 997 هەزار و 176) دینار، بەجۆرێک بڕی (33 ترلیۆن و 718 ملیار و 827 ملیۆن و 656 هەزار و 116) دیناری بەڕێژەی (91.1%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 424 ملیار و 543 ملیۆن و 341 هەزار و 60) دیناری بەڕێژەی (8.9%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرچوار مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)). خشتەو چارتی ژمارە (2) سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 424 ملیار و 543 ملیۆن و 341 هەزار و 61) دیناری بەڕێژەی (8.9%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (33 ملیار و 330 ملیۆن و 741 هەزار و 564) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (749 ملیار و 345 ملیۆن و 125 هەزار و 396) دیناری بە ڕێژەی (21.9%) بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (553 ملیار و 661 ملیۆن و 950 هەزار و 607) دیناری بە ڕێژەی (16.2%) بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 811 ملیار و 930 ملیۆن و 751 هەزار و 724) دیناری بە ڕێژەی (52.9%) بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (276 ملیار و 274 ملیۆن و 771 هەزار و 770) دیناری بە ڕێژەی (8.1%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)). خشتەو چارتی ژمارە (3) چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024 لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (37 ترلیۆن و 143 ملیار و 370 ملیۆن و 997 هەزار و 176) دینار. لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (42 ترلیۆن و 725 ملیار و 409 ملیۆن و 205 هەزار و 511) دینار. واتە بڕی (5 ترلیۆن و 582 ملیار و 38 ملیۆن و 205 هەزار و 335) دیناری بەڕێژەی (13.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسانی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)). پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تا کۆتایی نیسانی 2024 لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 381 ملیار و 129 ملیۆن و 69 هەزار و 924) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (177 ملیار و 188 ملیۆن و 182 هەزار و 199) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (89 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (17 ملیار و 333 ملیۆن و 13 هەزار و 240) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 186 ملیار و 607 ملیۆن و 874 هەزار و 485) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 532 ملیار و 12 ملیۆن و 362 هەزار و 679) دیناری بە ڕێژەی (79%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (654 ملیار و 595 ملیۆن و 511 هەزار و 806) دیناری بە ڕێژەی (21%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)). سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx
درەو: حەیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە: 🔹بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی (63%) بەرزبووەتەوەو, بڕی غازی وەبەرهێنراو گەیشتووەتە (1.9)ملیار پێ سێجا. 🔹عێراق رۆژانە (1)ملیار پێ سێجا غاز دەسوتێنێت, لەنێوان ساڵانی (2028_2030) سوتاندنی غاز لە عێراق بە تەواوی رادەگیرێت. 🔹یەدەگی غازی عێراق بە (140) تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت. 🔹لەم حكومەتی ئێستادا وزەی پاڵاوتنی زیادكراو گەیشتووەتە (360) هەزار بەرمیلی رۆژانە. 🔹عێراق رۆژانەی (28)ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت و (21) ملیۆن لیتر لەناوخۆ بەرهەم دەهێنێت, لەمساڵدا دەگەینە قۆناغی دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ. 🔹بۆ یەكەمجار لەمێژووی عێراقدا گەیشتوینەتە دابیكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە زەیتی غاز. 🔹عێراق لە ئێستادا رۆژانە (4) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت, (3.400) ملیۆن بەرمیلی لێ هەناردە دەكات, (450) هەزار بەرمیلی رۆژانەش بۆ بەكاربردنی ناوخۆ بەكار دەهێنرێت. 🔹پێشتر (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەمان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە رەوانە دەكرد پێش راگراتنی, عێراق چاوی لەوەیە دەروازەكانی هەناردەكردن بۆ بازاڕەكانی جیهان زیاتر بكات. 🔹لەگەڵ توركیا سەرقاڵی دانوستانین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی لەڕێی بەندەری جەیهانەوە. 🔹پێشكەوتن هەیە لە دانوستانەكان لەنێوان ناوەندو هەرێم, لەبارەی بۆری نەوتی عێراقی توركی.
درەو: 🔹كۆبونەوەكەی نێوان وەزیری نەوتی عێراق و وەفدەكەی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتیەكان, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە كە دوێنێ لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو, شسكتیهێناوەو بێئەنجام كۆتایهاتووە. كەناڵی "عەهد" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە, كۆبونەوەكە, كە بەیەكەم كۆبونەوە دادەنرێت كۆمپانیا جیهانیەكانی بواری نەوت كە لە كوردستان كاردەكەن, بەشداری تیادا بكەن شكستیهێناوەو بێئەنجام كۆتایهاتووە, نە وەزارەتی نەوتی عێراق و نە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش, هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی كۆبونەوەكە بڵاونەكردووەتەوە. خاڵی جەوهەری ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە دۆسیەی نەوتدا پەیوەستە بە گرێبەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان, بەغداد تائێستا چەندجارێك داوای لە هەرێم كردووە, گرێبەستە نەوتیەكانی رادەستبكات, هەرێم رەتیكردووەتەوە. هاوكات بەگوێرەی پێگەی (ئارگۆس)ی تایبەت بە وەزە, مەرجی وەزارەتی نەوتی بۆ بەشداریكردنی كۆمپانیا بیانیەكانی بواری نەوت لەكۆبونەوەی نێوان هەرێم و بەغداد, بردنی كۆپیەكی گرێبەستە نەوتیەكان بووە بۆ كۆبونەوەكە, بەڵام پێدەچێت كۆمپانیاكان تێبیان هەبێت لەسەر داواكەی بەغدادو داوای دڵنیایی بكەن بۆ رادەستكردنی گرێبەستە نەوتیەكان, بەوپێیەی بەغداد ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی و پێچەوانەی دەستوری عێراق و تەواوی ئەو گرێبەستە نەوتییانە ناودەبات, كە لە ناوچەكانی تری عێراق لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەنجامیداون, هاوكات بەرپرسێكی باڵاش لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرچاوەكەی راگەیاندووە, تا ئێستا وەزارەتی نەوت گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان نەبینیوە.
(دره‌و): ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی بۆری نه‌وتی به‌سره- عه‌قه‌به، ناڕه‌زایه‌تی و قسه‌وباسی له شه‌قامی عێراقیدا دروستكردووه، له به‌سره دژی پرۆژه‌كه خۆپیشاندان كرا، بڕیاره قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی ئه‌م بۆرییه كه بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری تێده‌چێت و درێژییه‌كه‌ی 350 كیلۆمه‌تره، له چاره‌كی سێیه‌می 2025دا ته‌واو بكرێت. ده‌یان كه‌س له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له به‌سره كۆبوونه‌وه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی پرۆژه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی (به‌سره- عه‌قه‌به). خۆپیشانده‌ره‌كان چه‌ندین دروشمیان دژی پرۆژه‌ی بۆرییه‌كه به‌رزكرده‌وه، پرسیارن كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كێ له‌م پرۆژه‌یه سودمه‌ند ده‌بێت ؟ گه‌ره‌نتی چییه عێراق نابێت به ئامرازێك بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی تر له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی خۆی ؟ هه‌ندێكی تر دروشمیان به‌رزكرده‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی ته‌رخانكراوی داراییان بۆ پرۆژه‌ی بۆری عه‌قه‌به، وه‌كو پاشه‌كشێكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان ناوبرد. پرۆژه‌ی نه‌وتی به‌سره- عه‌قه‌یه، پرۆژه‌یه‌كه كه ئێستا له بواری جێبه‌جێكردندایه، ئامانج لێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ده‌رهێنراوی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره‌یه بۆ شاری (عه‌قه‌به) له باشوری ئوردن. درێژی بۆرییه‌كه نزیكه‌ی (1700) كیلۆمه‌تره‌و له دوو قۆناغ پێكدێت، یه‌كه‌میان له به‌سره‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ (حه‌دیسه) له خۆرئاوای عێراق، قۆناغی دووه‌میش له حه‌دیسه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتانی تر له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه. به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه رۆژانه نزیكه‌ی (2 ملیۆن و 250 هه‌زار) به‌رمیل ده‌گوازێته‌وه، به‌گشتی تێكڕای ئه‌و نه‌وته‌ی به‌م بۆرییه‌دا ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری عه‌قه‌به ده‌كرێت، رۆژانه ده‌گاته (1 ملیۆن) به‌رمیل، له‌م بڕه (850 هه‌زار) به‌رمیلی ده‌درێت به پاڵاوگه‌كانی ئوردن، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا بۆرییه‌كی تر هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ ئوردن به بڕی (100 ملیۆن) پێ سێجای رۆژانه، ئوردن ئه‌م غازه به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. ئه‌م پرۆژه‌یه بڕیار بوو له ساڵی 2017دا ته‌واو ببێت، تێچووه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلار ئه‌ژمار ده‌كرێت. پرۆژه‌كه 10 وێستگه‌ی په‌مپكردنی نه‌وت و 3 كۆگای ئه‌مباركردن له رومێله‌و حه‌دیسه‌و عه‌قه‌به له‌خۆده‌گرێت به توانای (19 ملیۆن) به‌رمیل، ئه‌مه له‌پاڵ سه‌كۆی باركردن له عه‌قه‌به به توانای یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌و سیسته‌می كۆنترۆڵ و پێوانه‌كردن. له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه، رۆژانه نزیمه‌ی 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراق ده‌درێت به میسر، به‌بێ ئه‌وه‌ی له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه بۆری بۆ كه‌ناراوه‌كانی میسر رابكێشرێت. ئه‌گه‌ر تێكڕای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌م بۆرییه‌كه رۆژانه 200 بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بێت، ئوردن بۆ تێپه‌ڕینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی عێراق به خاكه‌كه‌یدا، بڕی ته‌نیا (25 سه‌نت) وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تێكڕای خه‌رجی وه‌به‌رهێنان و به‌گه‌ڕخستن و گواستنه‌وه له‌م هێڵه‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌گاته (2.27) دۆلار، ئه‌مه له‌كاتێكدایه خه‌رجی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه كه ئێستا نه‌وتی به‌سره به‌وشێوه‌یه هه‌نارده ده‌كرێت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی (1.35) دۆلاره. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌رده‌می نوری مالیكییه‌وه ده‌ست به گفتوگۆكراوه له‌باره‌یه‌وه، له‌و كاته‌وه هه‌موو سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی تری عێراق قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه، به‌ڵام له بودجه‌ی عێراقدا بۆ ساڵی 2024، بۆ جاری یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سودانی پاره بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ته‌رخانكرا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هۆكاری ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ خۆلادان له هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له داهاتوودا له گه‌رووی هورمز رووبدات و كێشه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دروست بكات، كه شاده‌ماری ئابوری وڵاته. دكتۆر نه‌بیل مه‌رسومی كه شاره‌زای نه‌وته‌و خۆی دانیشتووی به‌سره‌یه، له‌باره‌ی كه‌ڵكه ئابورییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه باسله‌وه ده‌كه‌ن، له‌م پرۆژه‌یه‌دا لایه‌نی ئه‌منیی له‌به‌رچاو نه‌یگیراوه، به‌تایبه‌تیش دۆخی ئه‌منیی له‌نێوان عێراق و ئوردن، سه‌رباری ئه‌مه توێژینه‌وه‌ی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاونه‌گرتووه نه‌وتی عێراق بگاته بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو ئه‌فریقا. بڕیاره قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی ئه‌م بۆرییه كه بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری تێده‌چێت و درێژییه‌كه‌ی 350 كیلۆمه‌تره، له چاره‌كی سێیه‌می 2025دا ته‌واو بكرێت. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ته‌نیا دژی ئه‌م پرۆژه‌ی بۆرییه نییه، پێشتریش له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی هه‌بوو دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش كاتێك فراوان بوون كه ده‌نگۆی به‌شداری فڕۆكه‌كانی ئوردن له هێرشێكی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكادا بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوبووه‌وه. رۆژی 4ی ئایاری رابردوو، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن راوه‌ستا، به‌پێی دواین زانیارییه‌كان به‌غدادو عه‌ممان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت. هه‌نارده‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ ئوردن له‌چوارچێوه‌ی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بوو كه رۆژی 4ی ئایاری 2023 ئیمزا كرا، واده‌ی یاداشته‌كه له 4ی ئایاری ئه‌مساڵ كۆتایی هات، به‌گوێره‌ی ئه‌م یاداشته بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق بۆ ئوردن مانگانه له‌نێوان 450 بۆ 465 هه‌زار به‌رمیل بوو، واتا بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل بوو. به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه، حكومه‌تی ئوردن هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌دات، ده‌بێت لایه‌نی ئوردنی تانكه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وت له شاری زه‌رقای وڵاته‌كه‌ی دابین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئوردن به داشكاندنه‌وه نه‌وتی عێراق ده‌كڕێت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 16 دۆلار ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی مانگانه‌ی نه‌وتی خاوی برێنت، ئه‌مه نرخه‌ش ناڕه‌زایه‌تی له‌ناوخۆی عێراق دروستكردووه به نرخێكی كه‌م و پاڵپشتیكراو داده‌نرێت. ئه‌و نه‌وته‌ی عێراق به ئوردنی ده‌دات، رێژه‌ی 7%ی پێداویستی ناوخۆی ئوردنی پڕده‌كرده‌وه، لایه‌نی ئوردنی ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ به‌غداد ئاستی 50%ی پێداویستی خۆی پڕبكاته‌وه، واتا ئاستی هه‌نارده‌كردن زیاد بكرێت. ئه‌و نه‌وته‌ی كه عێراق هه‌نارده‌ی ئوردنی ده‌كرد، به‌شێكی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه بوو، ئه‌وكاته‌ی كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راوه‌ستا، عێراق بۆی گرنگ بوو نه‌وته‌كه ره‌وانه‌ی ئوردن بكات. مێژووی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، له‌سه‌رده‌می سه‌ددامدا عێراق رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرد، نیوه‌ی ئه‌م بڕه نه‌وته به‌خۆڕایی بوو، نیوه‌كه‌ی تری به نرخێكی ره‌مزی به ئوردن ده‌درا. له ساڵی 2006دا‌و دوای كه‌وتنی سه‌ددام، حكومه‌تی یه‌كه‌می نوری مالیكی یاداشتێكی لێكتێكه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئوردن ئیمزا كرد بۆ پێدانی بڕی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به ئوردن، به‌پێی ئه‌م یاداشته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 18 دۆلار دانرابوو، ساڵی 2008 نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له یاداشته‌كه‌دا بۆ 22 دۆلار به‌رزكرایه‌وه. 2ی شوباتی 2019 عێراق و ئوردن یاداشتێكی نوێیان ئیمزا كرد بۆ هه‌نارده‌كردنی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌مجاره بڕی 16 دۆلار دانرا (ئه‌وكات ئه‌م نرخه 13 دۆلار كه‌متر بوو له نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا) ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنی خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه بوو له كه‌ركوكه‌وه بۆ زه‌رقای ئوردن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داشكاندنه زۆره‌دا كه عێراق له نرخی نه‌وت بۆ ئوردنی كردووه، ئوردن به‌رێژه‌ی 75% داشكاندنی باجی گومرگی بۆ هاورده‌ی كاڵای عێراق له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه كردووه.
راپۆرت: ده‌ره‌و هاوكات له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی دارایی مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌باره‌ی موچه‌و دارایی، دانوستان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی، به‌غداد پشكی هه‌رێم نانێرێت، چونكه به‌پێی یاسای بوجه‌ی گشتیی، هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پشكی خۆی وه‌ربگرێت ده‌بێت داهاتی نه‌وتیی و نانه‌وتیی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات. دوو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه، یه‌كێكیان نرخی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته، كه ده‌بێت كۆمپانیا بیانییه‌كان قایل بكرێن، ئه‌وی تر پرسی راده‌ستكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وته، كه هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌میش كۆمپانیا بیانییه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دوو كێشه‌یه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێناكاته‌وه، گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌م راپۆرته‌دا. هه‌نارده‌ی نه‌وت له گفتوگۆی ئه‌مجاره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی نه‌وت له به‌غداد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ستپێكرد. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆكردن و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه له رۆژی 25ی ئازاری 2023وه، به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه راگیراوه. رۆژی 28ی ئایار، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له وه‌زاره‌تی سامانه‌ی سروشتییه‌كان و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم كرد سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، رۆژی 5ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپارد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیا بیانییه‌كان بچنه به‌غداد بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌ڵام جه‌ختی كرد هه‌ر رێككه‌وتنێك" پێویستە لەسەر بنەما دەستورییەکان و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی هەرێم بێت، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێم ئامادەی گفتوگۆ‌و دانوستان و گەیشتنە بە ڕێککەوتن". سه‌ره‌تاكانی ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای حكومه‌تی عێراق، دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس، توركیای پابه‌ند كرد به‌وه‌ی بڕی نزیكه‌ی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار قه‌ره‌بوو به عێراق بداته‌وه، ئه‌مه له‌پای ئه‌وه‌ی توركیا به‌بێ ره‌زامه‌ندی عێراق بۆری گواستنه‌وه‌ی هاوبه‌شی نه‌وتی به‌كارهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بڕیاره توركیای ناچار كرد له 25ی ئازاری 2023دا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له بۆرییه‌كه‌وه رابگرێت، به‌تایبه‌تیش كه حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه سكایه‌كی تری بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به‌رزكردبووه‌وه. به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه وایكرد، له یاسای بودجه‌ی گشتی 2023ی عێراقدا، حكومه‌تی هه‌رێم ملكه‌چ ببێت بۆ راده‌ستكردنی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت به وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ. گرێبه‌سته‌كان وه‌كو مه‌رجی پێشوه‌خته! له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریسه‌وه، ئیتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌بری هه‌ولێر، روویان له به‌غداد كرد، له ئۆكتۆبه‌ری 2023وه توركیا به فه‌رمی لایه‌نی عێراقی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌وكاته‌وه تائێستا مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه، كه ئه‌ویش راده‌ستكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان، به‌غداد ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كان به‌وشێوه‌یه هه‌موار بكاته‌وه كه له عێراق هه‌ن، گرێبه‌ستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان زیاتر گرێبه‌ستی "هاوبه‌شی له به‌رهه‌م"دا، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت لایه‌نی كه‌م گرێبه‌سته‌كان بگۆڕێت بۆ "هاوبه‌شی له قازانج"دا، كۆمپانیا بیانییه‌كان له سه‌ره‌تاوه ناڕازیبوون له هه‌رجۆره ده‌ستكاریكردنێكی گرێبه‌سته‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نایان بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا برد، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن له نیسانی ئه‌مساڵدا. سه‌رباری داواكاریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق سوربوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆی بۆ ده‌ستكاریكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان، وه‌زیری نه‌وت كه هاوڕێیه‌تی سودانی ده‌كرد له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مریكادا، هه‌ر له واشنتۆنه‌وه نوسراوێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و وه‌كو ئاڵنگارییه‌ك بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای كرد گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی بۆ بنێرن، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كان راده‌ست بكات، ئه‌مه وایكرد فشاری كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له واشنتۆنه‌وه بێ سود بمێنێته‌وه، ئێستا كه ئیتر كۆمپانیا بیانییه‌كان دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وه زیاتر نایه‌وێت ده‌ستوه‌ردانی قوڵ له بابه‌ته‌كه‌دا بكات، ئه‌وانیش هه‌ندێك پاشه‌كێشیان كردووه‌و ده‌ستیانكردووه به نیشاندانی نه‌رمی سه‌باره‌ت به ده‌ستكاریكردنی گرێبه‌سته‌كان. به‌پێی قسه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و هه‌شت كۆمپانیای بیانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت، تێكڕای سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمدا بڕی (10 ملیار) دۆلاره، له‌م رێژه‌یه بڕی (300 ملیۆن) دۆلاری سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مریكایه. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌چنه ناو گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رۆژی 8ی تشرینی دووه‌می 2023، كۆمپانیا بیانییەكان لە (دوبە)ی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبونەوە، ئه‌وكات داوای قەرزەكانیان لە حكومەتی هەرێم كردەوە، مەترسی خۆیان نیشاندا لە دەستكاریكردنی گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم، پێشنیازی ئەوەیان كرد پشكی خۆیان لە نەوتی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی عێراق بفرۆشن، مه‌به‌ست له پشكی خۆیان، ئه‌و بڕه نه‌وته‌یه كه به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانیان (گرێبه‌ستی هاوبه‌شی له به‌رهه‌م) له نه‌وتی كوردستان وه‌ریده‌گرن، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وكاتیش به پێشنیازی كۆمپانیا بیانییه‌كان قایل نه‌بوو. دادگای فیدراڵی عێراق ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022 به بڕیارێك یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە‌و هەرێمی پابەند كرد بەوەی نەوت‌و غازەكەی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات، ئه‌مه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌بواری نه‌وتدا، بڕیاره‌كه نه‌بووه هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ره‌تكرایه‌وه، نیسانی ئه‌مساڵ كاتێك ناكۆكییه نه‌وتییه‌كان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد گه‌یشته ترۆپكی خۆی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" یاسای نەوت و غازی ٢٠٠٧ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستوری ٢٠٠٥ دەپارێزێت و یاسای ساڵی ٢٠٠٧ بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە" ئه‌مه وه‌كو ئاڵنگارییه‌ك بوو بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پشتی پێ ده‌به‌ستێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم. كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ره‌نگه روو له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2023 گروپی پیشەسازی نەوتی كوردستان هۆشداری دا بە وەزارەتی نەوتی عێراق‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هه‌رێم "ئەگەر دەستكاری گرێبەستەكان بكرێت، پەنا بۆ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن دەبات". نرخی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت.. كێشه‌یه‌كی تر له‌پاڵ كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان، به‌ربه‌ستێكی تری به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، نرخی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بوو له هه‌رێمی كوردستان، یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت بڕی (6) دۆلاری داناوه، به‌ڵام كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك داوای (22) دۆلار ده‌كه‌ن، بۆ كرێی گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، عێراق بڕی (دۆلارێك و 60 سه‌نت)ی داناوه، هه‌رێم بۆ هه‌ر به‌رمیلێك داوای (7 دۆلار) ده‌كات، بۆیه ناكۆكییه‌كه له‌مباره‌یه‌وه قوڵه. به‌رله سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ به‌غداد، رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە. هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە. بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات". وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان هه‌رێم هۆشداریدا" کۆمپانیاکانی بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کردووە، پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات". رۆژی 3ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024، له‌م خشتانه‌دا بڕی (2 ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار) تەرخانکراوە بۆ دەرھێنانی نەوت له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جۆرێك له گه‌شبینی دروستكردووه كێشه‌ی نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له نێوان هه‌ولێرو به‌غداد چاره‌سه‌ر بكات. سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ: پێشتر عێراق بۆ تێچووی دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت شەش دۆلاری دانابوو، کۆمپانیاکانیش داوای ٢٢ دۆلاریان دەکرد، ئێستا لە بودجەی پەسەندکراودا کراوەتە ١٤ بۆ ١٥ دۆلار، کە رێژەیەکی باشە بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت". ناوه‌ڕاستی ئایاری رابردوو، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العراقیه) باسی له‌وه‌كرد" بۆ ساڵی 2024، یاسای بودجه حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ند كردووه به‌وه‌ی رۆژانه 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، له‌م بڕه 46 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی و به‌كارخستنی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم بێت و 329 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت وه‌كو كۆمپانیای رێگه‌پێدراوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له عێراق". نه‌وت و موچه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به‌مدواییه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و عێراقی فیدراڵ‌دا كراوه سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی‌دا، به‌تایبه‌تیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه، وه‌كو وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵی (العراقیه)دا وتی:" ئه‌گه‌ر نه‌وتی خاوی هه‌رێم راده‌ست و هه‌نارده نه‌كرێت، سه‌خته حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی پشكی هه‌رێم، هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌ی داوای پشكی خۆی ده‌كات، با پشكی ئێمه‌ش بدات". یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ند كردووه به‌وه‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات، به‌بێ ئه‌مه به‌غداد پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی نانێرێت. به‌ڵام بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، به‌جۆرێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له كێشه‌ی نه‌وت جیاكرده‌وه، به‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند كرد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجی ته‌وتیكردنی موچه له بانكه فیدراڵییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ته‌وتیكردنی موچه‌و پابه‌ندنه‌بوونی به ده‌قی بڕیاری دادگا، وایكردووه له‌لایه‌نی حكومه‌تی فیدراڵیشه‌وه سه‌رله‌نوێ پرسی راده‌ستكردنی داهاته نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كان بكرێت به مه‌رج بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. له‌ناو ئه‌م دۆخه‌دا، سه‌رباری گه‌شبینییه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو تونێله تاریكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ربازی نه‌بووه. به‌ربه‌ست و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م نه‌وتی كوردستان له‌دوای بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاریی بووه‌ته‌وه، له‌وانه: • نه‌بوونی كه‌ڤه‌ری یاسایی بۆ پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان. به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دادگای ره‌تكرده‌وه‌و دادگاكه‌ی به ناده‌ستوری ناوبرد، به‌ڵام ئه‌مدواییه به‌هۆی كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ناچار بوو په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ببات، ئه‌مه وه‌كو دانپێدانان بوو به بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه یاساییه‌كانی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك كه‌ڤه‌ری یاسایی بۆ نه‌وته‌كه‌ی دروست بكاته‌وه، كه‌ڤه‌ره‌كه‌ش ره‌نگه له باشترین دۆخدا ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ بێت، دانوستانی هه‌ولێرو به‌غداد بۆ نوسینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ كه یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، شكستی هێنا، به‌م دۆخه‌وه هه‌رێم كێشه‌ی یاسایی ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غازی خۆی، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پشتی پێ ببه‌ستێت، ته‌نیا ده‌ستوری عێراق ده‌بێت، ئه‌وه‌ش لێدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ره‌و بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌م بواره‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان نه‌بوو. • كێشه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت. حكومه‌تی عێراق كاتێك ده‌ستی به گفتوگۆكردن كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه گرفتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی چاره‌سه‌ر كردووه‌و به‌مدواییه هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهانی ئاماده‌كردوه‌ته‌وه بۆ هه‌نارده‌كردن، بۆیه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك چاوه‌ڕوانی به‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان ناكات، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا بۆ دورمه‌ودا حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر دروستكردنی هێڵی بۆری نوێی نه‌وت و غاز ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا، له پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"دا بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز له نه‌خشه‌كه‌دا جێگیركراوه. • سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای بودجه، چیتر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌چێته سه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له بانكی ناوه‌ندیی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ناچاره هه‌وڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بدات، چونكه یاسای بودجه راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی كردووه به مه‌رج بۆ خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئه‌م كێشه‌یه، ده‌كرێت له هه‌ركاتێكدا گرفتی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، به‌تایبه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌نارده به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه ده‌ستپێ نه‌كاته‌وه، گومانه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه زیاتر ده‌بن سه‌باره‌ت به پرسی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی كوردستان به تانكه‌ر، ئه‌مه‌ش جارێكی تر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌و بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) دوێنێ، رۆژی شەمە رێکەوتی ٨-٦، سایتی درەو ھەواڵێکی بڵاوکردەوە کە پێویستی لەسەر وەستان و ئاوڕلێدانەوەیەکی ڕاستەقینە ھەیە. ھەواڵەکە باس لەوەدەکا کە لەماوەی ٤ ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ سیاسی و بەرپرس و میدیاكار لە عێراقدا بڕوانامەی دكتۆرایان بەدەستهێناوە. ھەروەھا درەو میدیا باس لەوەش دەکات کە سیاسی و بەرپرسانی حزبە باڵادەستەكانی عێراق، بەردەوامن لە كێبڕكێكردن لەسەر ناونیشانی زانستیی, بە دیاریكراوی لە مەسەلەی بڕوانامەی دكتۆرادا و زۆر بە ئاسانیش ئەم بڕوانامەیە بەدەستدەھێنن. بەر لە ھەمووشتێک بەدەستھێنانی ئەم بڕوانامانە پەیوەندیی بەوەوە ھەیە کە ئەمانە کەسانی پارەدارن و توانای کڕینی ئەو بڕوانامانەیان ھەیە. لە ناوچەکەشدا بازاڕێکی ئەکادیمیی بۆ فرۆشتن و بەدەستھێنانی ئەم بڕوانامانە دروستبووە و سیاسیی و بەرپرسانی پارت و نوخبە دەسەڵاتدارە پارەدارەکەی دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەین، دەتوانن بە ئاسانی بچنە ناو ئەم بازاڕە ئەکادیمییەوە و ئەو بڕوانامانە بکڕن کە دەیانەوێت بە تایبەتی بڕوانامەی ماجستێر و دکتۆرا، بووە. فرۆشتنی بڕوانامەش بووە بە چالاکییەکی ئابوریی بەرچاو لە ناوچەکەدا و سیاسیەكانی عێراقیش بە ئاسانی دەتوانن ناونیشانی دكتۆرا بکڕن و بەدەستبهێنن. بازرگانە سەرەکییەکانی ئەم بڕوانامەفرۆشییە ژمارەیەک لە زانكۆكانی لوبنان و ئێران و قوبرس و هیندستان و روسیان. وەک ھەواڵەکە دەڵێت ئەم زانکۆیانە كێبڕكیانە لەسەر وەرگرتنی خوێندكاری عێراقی و ڕێخۆشکردن بۆ بەدەستھێنانی ناونیشانی ئەکادیمیی. لەم ڕووەوە نرخی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر بە ٣ هەزار و دكتۆرا بە ٥ هەزار دۆلارە. ھەموو ئەمانەش بە ئاشکرا و بەبەرچاوی لایەنە بەرپرسەکانەوە لە عێرقدا رووئەدەن. ئەوەتا بەرپرسێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا باس لەوەدەکات کە لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ٥٠٠ سیاسی و بەرپرسی حكومی، تەنانەت دادوەر و راوێژكار و هەندێك لە پێشكەشكارە ناسراوەكانی بەرنامە سیاسیە رۆژانەكانیش، بڕوانامەی دكتۆرایان بەدەستهێناوە. بێگومان لە ھەرێمیشدا ھەمان دۆخ ئامادەیە و لەشکرێک خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ھەن کە حیزبایەتی و پارە و پەیوەندیی تایبەت، لەپشتی وەرگرتنی بڕوانامەکانیانەوەیە. بێ دوودڵیی دەکرێت سەرجەمی ئەو بڕوانامە کڕدراوانە لە ژێر ناوی بڕوانامەی ساختەدا کۆبکەینەوە. ڕاستە ئەو بڕوانامانە مەرجە یاساییە شکڵیەکانیان تێدایە و بەناو رەزامەندی چەندان دەزگای ئاکادیمیی تایبەتدا تێپەڕیون، بەڵام ھەموو ئەم رووکارە شکڵییانە جگە لە دیکۆرێکی ساختە زیاتر نییە و ھیچ شتێک لە ساختەبوونی ئەو بڕوانامانە کەمناکاتەوە. دۆکۆمێنت و بروانامەی ساختە بەشێکە لە مێژووی بڕوانامە و مێژووی مرۆڤی ساختە خۆیشی، بەڵام ھەرگیز ئەم دوو فۆرمەی ساختەکاریی بە ڕادەی ئەمڕۆکە بەربڵاو و سیستماتیک و رێکخراو نەبووە. نە ئەو ھەموو بڕوانامە ساختانە بوونیان ھەبووە، نە ئەو ژمارە گەورەیە لە مرۆڤی ساختە کە ساختەبوونەکانیان بە دیکۆرێکی ئەکادیمی ساختە دادەپۆشن. خاڵێک لەم ئاستەدا گۆڕانێکی بەرچاوی بەسەردا ھاتووە ئەوەیە جاران ساختەکردنی بەڵگەنامە کارێکی نھێنیی و ژێرزەمینیی بوو، کەس نەیدەزانیی چۆن و کێ بەڵگەنامەکان ساختەدەکات، کەچی ئێستا ھەم ھەڵگرانی بڕوانامە ساختەکان ناسراون و ھەم ئەو شوێنانەش کە ئەو بڕوانامە ساختانە دەبەخشن. وەک ھێمام پێ‌کرد ”بازارێکی ئەکادیمی“ دروستبووە کە بەرامبەر بە پارە، ھەم خوێندەواری ساختە و ھەم بڕوانامەی ساختە دروستدەکەن و وەک دەردێک بەناو کۆمەڵگادا بڵاویاندەکەنەوە. تا کۆتایی ساڵانی ھەفتای سەدەی بیستەم سیستمی خوێندن و فێربوون، ئەو سیستمەی بڕوانامەکانی دەبەخشی، سیستمێکی نیمچە سەربەخۆ و خاوەن قورسایی و بەھای تایبەت بەخۆی بوو. بڕوانامە دواھەمین دەرەنجامی تێپەڕین بوو بەناو ساڵانێکی دورودرێژی خوێندن و فێربووندا، لەناو سیستمەکەشدا میکانیزمی تایبەت ھەبوون بۆ جیاکردنەوەی کەسانی زیرەک و بەتوانا لە کەسانی کەمتر و زیرەک و کەمتر خاوەن توانا. ھاوکات جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە توانا و شایانی ئەوەن زیاتر و زیاتر بخوێنن و لەم ڕێگایەشەوە، بڕوانامەی بەرزتر بەدەستبھێنن، لەوانەی کە ئەم توانایەیان نەبووە. بڕوانامە خۆیشی ئامرازی سەرەکیی جێگۆڕکێ و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی بوو. ئەوانەی دەیانتوانی سەرکەوتوانە قۆناغە جیاوازەکانی سیستمی خوێندن و فێربوون ببڕن، دەبوون بە خاوەنی بڕوانامە و ئەو بڕوانامەیەش شوێن و جێ و پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی بەرزتری بەو کەسانە دەبەخشیی. لە ئێستادا بڕی ھەرەزۆری ئەم شتانە نەک نەماون، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیک پەکخراون و لەناوبراون. دۆخەکە بە تەواوی پێچەوانە بۆتەوە. ئێستا ئەوە خوێندن و فێربوون و بڕوانامە نییە کە مرۆڤەکان دەباتە ناو پێگە کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئیدارییە بەرزەکانەوە، بەڵکو ئامادەگیی پێشوەختیی خێزانیی و بنەماڵەیی و خێڵەکیی و حیزبییە لەو پێگانەدا، کە کەسەکان دەخاتە سەر کەڵکەڵەی بەدەستھێنانی بڕوانامە. لە ئێستادا ھەر لە سەرەتاوە پێگە سیاسیی و ئیدارییە بەرزەکان قۆرخکراون، دوای ئەو قۆرخکارییە ھەڵگرانی ئەو پێگانە بەدوای کڕین و بەدەستھێنانی ئەم یان ئەو بڕوانامەدا دەگەڕێن. ستراتیژیەتی سەرەکیی ئەم دۆخە تازەیەش ستراتیژیەتێکی دووسەرەیە. لەسەرێکەوە، وێرانکردنی سیستمی خوێندن و فێربوون لە رێگای بێنرخکردنێکی تەواوی دواھەمین دەرەنجامی ئیش‌کردنی ئەم سیستمەوە، واتە بێنرخکردنی بڕوانامە لە رێگای کڕینیانەوە. دووھەم، سەندنەوەی ھەر ئەگەر و توانایەک بۆ پێشکەوتن و جێگۆڕکێی کۆمەڵایەتیی لە ڕێگای سیستمی خوێندن و فێربوونەوە. واتە داماڵینی سیستمی خوێندن و فێربوون لە سیستمی دەسەڵات و لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و ئەگەری پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی. بەمەش قۆرخکردنێکی تەواوی سەرجەمی پێگە گرنگەکانی ناو کۆمەڵگا و دابڕانیان لە ھەر میکانیزمێکی دەرەکیی کە بتوانێت ئەو پێگانە بەرووی کێبەرکێی زانستیی و کۆمەڵایەتییدا بکاتەوە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم خاڵانە با سەرنجێک لەم بەسەرھاتە مێژووییە بدەین کە پێچەوانەی ئەوەی لەمڕۆدا ڕووئەدات، نیشانئەدات. ئەحمەد دەمەنھوری (١٦٩٨-١٧٧٨) منداڵێکی بێ‌باوکی نیشتەجێی یەکێک لە لادێ دوورەکانی باشوری میسر لە سەدەی ھەژدەھەمدا، دەبێت بە سەرۆکی زانکۆی ئەزھەر وەک یەکێک لە دەزگا ھەرە سەرەکیی و ھەرە گرنگەکانی ئەو سەدەیە. منداڵێک بە پاشخانێکی گوندییەوە، بێ‌باوک و بێ ھیچ پەیوەندییەک بە ناوەندە خوێندەوارەکەی قاھیرەوە، ئەو پێگە گەورەیە لەناو قاھیرە خۆیدا بەدەستدەھێنێت. ئەم جێگۆڕکێ کۆمەڵایەتیی و ئیدارییە گەورەیە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سیستمی خوێندن و فێربوونی ئەو رۆژگارەوە ھەیە. لەو سەردەمەدا منداڵان، بە شێوەیەکی گشتیی، ئەو پیشانە فێردەبوون کە لە باوک و باپیرانیانەوە بۆیان دەمایەوە، کەچی لە دۆخی ئەم منداڵە بێباوکەدا، دەبینین بڕینی قۆناغە جیاوازەکانی سیستمی خوێندن و فێربوون بەو خاڵەی دەگەیەنێت ببێت بە سەرۆکی زانکۆ ئەزھەر. لەو ڕۆژگارەدا سیستمی خوێندن و فێربوون ھەڵگریی دوو ئاکاریی سەرەکیی بوو، کە سێ سەدە دواتر لە وڵاتێکی وەک عێراقدا، بە کوردستانیشەوە، بە تەواوی لەدەستیداوە. یەکەم: پێگە زانستییە گرنگەکانی ئەو رۆژگارە بەو کەسانە دەدرێن کە تواناکانیان دەیانباتە ئەو شوێنانەوە. منداڵێکی لادێیی بێ‌باوک دەبێت بە سەرۆکی گرنگترین زانکۆی ناو جیھانی ئیسلام.(کام منداڵی ئەمڕکە لە دەرەوەی بازنەی بنەماڵە و خێڵ و حیزبە دەسەڵاتدار و حوکمڕانەکانی عێراق و کوردستاندا ئەگەری ئەوەی لەبەردەمدایە تەنانەت ببێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی بەبێ رازیبوونی ئەو حیزب و بنەماڵە و نوخبە سیاسییە دەسەڵاتدارە). دووھەم: نیشاندانی ئەو ڕاستییە کە بڕوانامە و خوێندن ڕێگایەکی سەرەکیی بووە بۆ جێگۆڕکێی کۆمەڵایەتیی و پێشکەوتنی تاکەکەسیی. واتە بەھۆی خوێندنەوە منداڵێکی سەر بە چینەکانی خوارەوە دەتوانێت گەشەبکات و ببێتە ئەندامی چینە باڵادەست و خاوەن دەسەڵاتەکانی کۆمەڵگا.(لەمڕۆدا ئەم ئاکارە بە تەواوی لە سیستمی خوێندن و فێربوون و لە توانای بەدەستھێنانی بڕوانامە، سەندراوەتەوە). ئەوەی ئەمڕۆکە لە پەیوەندیدا بە دیاردەی کڕین و بەدەستھێنانی بڕوانامەوە لەو بازاڕە ئەکادیمیەدا کە باسمکرد، ڕووئەدات، وێرانکردنێکی تەواوی سیستمی خوێندن و فێربوونە، ئەمەش بەشێکە لە ستراتیژیەتێکی گەورەتر: وێرانکردنی کۆمەڵگا
درەو: پارتی دیموكراتی كوردستان بە رەسمی كۆمسیۆنی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات، لە ئێستادا كۆمسیۆن چاوەڕوانی مەرسومی نوێی سەرۆكایەتی هەرێمە بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ هەڵبژاردن. ئەمڕۆ بە نوسراوی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان فەرمانگەی رێكخراو‌و پارتە سیاسیەكانی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگاداركردووەتەوە كە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات لە 2024دا. رۆژی 10ی حوزەیران دیاریكرابوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتی بڕیاریدا بەشداری نەكات، بە بیانووی ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە پێشتر دیزانی بۆ كێشراوەو پێكهاتەكان دوورخراونەتەوە. دوای ئەوەی مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركرد، دادگای رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی راگرت و دواتر دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان گەڕاندەوەو كورسیەكانیشی دابەشكرد بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا، بۆیە لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە بەشداری هەڵبژاردن بكات. كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نوسراوی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە لە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن و پێشنیازی 5ی ئەیلولی كردووە، بەڵام تا ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی كۆمسیۆنی نەداوەتەوە بۆ ئەوەی وادەیەكی نوێ دیاری بكات، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆكی هەرێم وادەیەك لە نێوان (15/9 بۆ 15/10) دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان . تا ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان چوار جار مەرسومی سەرۆكایەتی دەركردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
د. یاسین تەها* پاش ماوەیەك لە ئۆقرەییی ئەمنی و تا ڕاددەیەك سیاسی، ژمارەیەك براند و ماركێت و شوێنكاری پەیوەست بە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بریتانیا لە پایتەختی عێراق كرانە ئامانج. ئەم پێشهاتە نوێیە كە كۆتا زنجیرەی گرژییەكانی عێراقە، ڕەهەندی سیاسی و ئابووری و پاڵنەر و لە هەمان كاتدا لێكەوتەی جۆراوجۆریشی هەیە. ئەم شرۆڤەیە هەوڵ دەدات تیشك بخاتە سەر وردەكارییەكانی ئەو دۆسیەیە. سروشتی شوێنە بەئامانجگیراوەكان لە سەرەتای ئەم مانگەوە (حوزەیرانی 2024) براند و خواردنگە ئەمریكییەکان لە شەقامی فەڵەستین و گەڕەكی جادرییەی بەغدای پایتەختی عێراق، ڕووبەڕووی چەند هێرش و پەلامارێك بوونەوە و وێنە و گرتە ڤیدیۆیییەكانیشیان لە سەكۆكانی سۆشیال میدیا نمایش كران[1]. بەپێی ئەو زانیارییانەیشی بڵاو كراونەتەوە، هێرشەكان زیاتر چەند چێشتخانە و كافێیەكی گرتووەتەوە، لەوانەیش: “کنتاکی”، “فرێد چیکن”، “چیلی هاوس”، “لایز” و “چۆکلێت بار”. ئەم خواردنگانەیش بە شێوازی ئەمریكی و ڕۆژاوایی كار دەكەن و خواردن پێشكەش بە كڕیارەكانیان دەكەن؛ لەنێو ئەمانەیشدا “كنتاكی” و “پیتزا هت” ڕاستەوخۆ سەر بە گرووپی “ئەمریكانا”ن كە خاوەنی ئیمتیازی ئەم براندەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا[2]. جگە لەوانەیش هێرشەكان پەلی كێشا بۆ كۆمپانیا و پەیمانگە پەروەردەیییە ئەمریكی و بریتانییەكان (كاتربلەر و كامبریدج)[3]. لە هەندێك ڕووماڵی میدیاییشدا هێرشەكان بە “غەزای كنتاكی” ناسێنران[4]؛ ئەمەیش وە‌ك جۆرێك لە گاڵتەكردن و ناڕەزاییدەربڕین لەو هێرشانەی زیانی بۆ ئاسایش و وێنەی عێراق هەیە. لە بەرامبەریشدا بەرگریكارەكانی پێیان وایە هێرشەكان كاردانەوەیەكی خۆڕسكانەیە دژ بە سیاسەتی ئەمریكا لە پشتیوانیكردنی ڕەهای ئیسرائیل لە جەنگی غەززە؛ ئەمە لە كاتێكدا بەپێی لێدوانی كۆمەڵەی چێشتخانەكانی عێراق، مەرج نییە ئەو خواردنگە و شوێنكارانە ئەمریكی بن؛ هەیانە ئوردنییە، لەوانەیش “چیلی هاوس” كە تەنانەت لقێکی لە شاری “ڕامەڵڵا”ی پایتەختی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستینی هەیە و بەبێ كێشە لەوێ كار دەكات، تەنیا ئەوە هەیە كە سەرەتا لە ئەمریکا تۆمار کراوە[5]. هەروەها لەنێو ئەو كۆمپانیایانەی بەر هێرشەكان كەوتوون، هەیانە عێراقی و ناوخۆیییە[6]، ئەوانەیشیان كە بیانین، وەبەرهێن و كرێكار و ستافەكانی هەر عێراقین. هێرشبەران كارمەندی ئەمنی بوون بەهۆی ئەوەی هێرشەكان كتوپڕ و بێپێشەكی بوون، بوونە هۆی كەوتنەوەی زیانی ماددی و دروستكردنی ترس و تۆق لای كڕیارەكان و خەڵكی ئەو شەقامانەی كە كرانە ئامانج؛ بە دوای ئەوەیشدا حكوومەت بەخێرایی كەوتە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی و بڵاوكردنەوەی هێز بۆ پاراستنیان. بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆش؛ لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ ڕاوەدوونانی هێرشبەران 3 كەس بریندار بوون و 12 كەسیش لە هێرشبەرەكان گیراون كە بە “دەرچوو لە یاسا” پۆلێن كراون؛ بە شێوەیەكی فەرمییش دۆسیەی تیرۆریان ڕووبەڕوو كراوەتەوە بەپێی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. هەر وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیشی ئاشكرا كردووە لە سەروبەندی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە لەنێو هێرشبەراندا “كارمەندی سەر بە یەکێک لە دەزگە ئەمنییەکان” هەن، بەبێ ناوبردن و ئاماژەكردن بە باكگراوندیان[7]. ئەمەیش لە میكانیزمی كاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا تا ڕاددەیەك باوە؛ بەو پێیەی دەوڵەت ناتوانێت ڕووبەڕووی هێزە هێرشبەرەكان ببێتەوە، چونكە زۆر جار ئەگەرچی دژی دەوڵەتیش كار دەكەن، بەڵام لەناو دەوڵەتدا قووڵایی و پشتیان هەیە، بەتایبەت كە لەم هێرشانەی دواییدا چەند شرۆڤەكار و كەسایەتییەك لە میدیا جۆربەجۆرەكانی عێراقەوە دەركەوتن و هێرشەكانیان پەیوەست كردەوە بە پەرچەكرداری دژ بە سیاسەتی پشتیوانیی ڕەهای ئەمریكا لە ئیسرائیل؛ هەروەها چوواندیان بە خۆپیشاندانەكانی لەندەن و زانكۆكانی ئەمریكا لە دژی جەنگی غەززە[8]. لە دەرەوەی گێڕانەوە فەرمییەكانی حكوومەتیش، لايەنێكی نوێ كە ناوی خۆی ناوە “گەنجانی شۆڕشگێڕی قودس”، ناڕاستەوخۆ چووەتە پشت هێرشەكان. گرووپە نەناسراوەكە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەكات کە فەرمانی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی فیشەک ئاراستەی هێرشبەرانی سەر لقی خواردنگە ئەمریکییەكان بكەن. ئەم گرووپەیش كە باوەڕ وایە سەر بە هێزە وەلائییەكانی شوێنكەوتەی ئێران بێت، هۆشداریی ئەوەیش دەدات بە حكوومەتی عێراق، “پێویستە بزانێت، بڕیاری ئەوان كۆتاییهێنانە بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا-ئیسرائیل لەسەر خاکی عێراق”؛ هەروەها جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوان ڕێگە نادەن خاكی عێراق ببێتە پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ پڕچەککردنی ئیسرائیل[9]. شێوازی كاری ئەم لایەنەیش نزیك و هاوشێوەی كاركردنی گرووپی پێشووی “ربع الله”یە كە لە سەردەمی حكوومەتی كازمی (2020_2022) هێرشیان دەكردە سەر بازاڕ و نووسینگەی میدیاكان؛ دواتریش چەند بەڵگەیەك دەركەوتن كە گرووپی “ربع الله” لقێکی “كەتیبەكانی حزبوڵڵا”ن و كاری گرووپەكەیش ڕێپێوان بوو لە بەغدا و، هەڕەشەیان لە سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئەمنییش دەکرد[10]. پاڵنەری هێرشەكان و باكگراوندی هێرشبەران هەرچەندە لە پاش هێرشی 7ی ئۆكتۆبەری حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشی ئەو وڵاتەیش بۆ سەر غەززە، بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییە ڕۆژاوایییەكان لە ناوچەكە، بووەتە شتێكی باو بۆ پشتگیریكردن لە فەڵەستینییەكان، بەڵام لەم پێشهاتەی عێراقدا، ئامانجەكە تەنیا پشتیوانیی غەززە نییە و هەندێك وردەكاری و هاوكێشەی نێوخۆیی هەن كە جێگەی هەڵوێستەكردنن، لەوانەیش: _ هێرشەكان هاوكات بوون لەگەڵ بانگەوازی بەرپرسێكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق (ئەبو عەلی عەسكەری) بۆ دەركردنی كۆمپانیا و براندە ئەمریكییەكان[11]. بەرپرسەكەی حزبوڵڵا داوای هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش كرد بەهۆی ئەوەی بەرەنگاری هێرشبەران بوونەوە بە پاساوی ئەوەی “پاشكۆی داگیركەرن”. نەك هەر ئەوە بەڵكوو داوای ئەوەیشی كرد چاودێریی جووڵەی باڵیۆزەکان بكرێت لە پارێزگاکان[12]؛ ئەمەیش ئاماژەیە بۆ بێزاریی ئەم هێزە لە سەردان و جموجۆڵەكانی باڵیۆزی سعوودیا “عەبدولعەزیز شەممەڕی” لە نەجەف و كەربەلا و گفتوگۆكردنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هەندێك لە مەرجەع و ڕێبەرە ئایینییەكانی حەوزەی شیعە لەم دوو شارە پیرۆزە. _ دەشێت ئەم هێرشانە بۆ هێشتنەوەی جەماوەری گرووپە چەكدارەكان بێت لە حاڵەتی جۆش و خرۆشدا؛ ئەمەیش پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا كەوتنە حاڵەتی خامۆشی، بەهۆی درێژەكێشانی جەنگی غەززە و تاقیكردنەوەی بێهوودەی سەرجەم بژاردەكان، لەوانەیش هاوێشتنی مووشەك و درۆن بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان. _ بۆچوونێكی تر هەیە پێی وایە هێرشەكان لێدانن لە پرۆژەی سیاسی و حوكمڕانیی سوودانی، کە لە گۆڕەپانی هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنی داهاتوودا دەستی کردووە بە ڕکابەریکردن لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی گرووپە چەكدارەكان[13]. _ ماوەیەك بەر لە ئێستا موقتەدا سەدر داوای “دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق”ی كرد، بە پاساوی ئەوەی پاڵپشتی ئیسرائیلی پاوانخوازە، بەڵام بە شێوازی “دیپلۆماسی و ڕێكخراو و بەبێ هیچ خوێنڕشتنێک”[14]. ئەم هەنگاوەی سەدریش هەر لە چوارچێوەی كێبركێكانی ناوخۆی شیعەیە بۆ خۆدەرخستن بە پاڵپشتیی فەڵەستین؛ ڕكابەرەكانیشی هان دەدات سەقفی چالاكی و جموجۆڵییان بەرزتر بكەنەوە، لەنێویشیاندا دروستكردنی گرژیی ئەمنی. _ كێبركێ و ململانێی نێوخۆییی هێزە شیعەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەدوور نییە لەم جۆرە گرژییانە، چونكە ئەم چوارچێوەیە ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا یەكگرتووە، بەڵام بەپێی پۆلێنەكان لە ناواخندا بەسەر جەمسەرەكانی توندڕەو و پراگماتی و كراوەدا دابەش دەبن[15]. ئەم ڕكابەرییانەیش نزیك لە هەڵبژاردن، گەرمتر و فراوانتر دەبن، بەتایبەت خۆنمایشكردنی باڵە چەكدارەكان بەسەر لایەنە سیاسییەكاندا. بەهۆی ئەوەیشی هیچ لایەنێكی شیعی باڵادەست نییە بەسەر دۆخی ئەمنی، دەرفەتی مانۆڕ و خۆنواندن بۆ گرووپە چەكدارەكان زیاترە. _ هەندێك زانیاریی تر هەن باس لەوە دەكەن، گرووپێكی چەكدار ویستوویەتی دەرفەتێكی “ناوازە”ی وەبەرهێنان لە بەغدا دەست بخات، بەڵام سەرۆكوەزیران سوودانی، ڕەتی كردۆتەوە و داویەتی بە لایەنێكی تر؛ ئەوانیش لە پەرچەكرداردا بۆ ئیحراجكردنی سوودانی ئەو هێرشانەیان لە بەغدا كردووە[16]. ئەم لێكدانەوەیەیش هەندێك ئاماژەی پشتیوانیی هەیە، لەوانەیش هێرشەكان تەنیا پەیوەست نەبوون بە براند و ماركە ئەمریكییەكان، بەڵكوو كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ماستی نێوخۆییی گرتەوە ( كارگەی ماستی كانون)[17]. _ دەشێت كێبركێی ئابووری، هۆكاری ئەو هێرشانە بن؛ بەو پێیەی ململانێیەکی توندی نێوان گرووپەكان بۆ قازانجکردن لەو پڕۆژانە هەیە؛ قازانجەكەیش لە ڕێگەی ناچاركردنی خاوەن پڕۆژەكانە بە هاوپشكی یان سەرانەدان. ئەم ئەزموونەیش لە مەیخانە و یانە شەوانەكانی بەغدا زەقە، كە بەپێی لێكگەیشتن و پارەدان بە گرووپی چەكدار كار دەكەن[18]. _ هەندێك لایەنی “مەدەنی”ی نێو پەرلەمان، پێیان وایە جگە لە لایەنی نێوخۆیی، لایەنی دەرەكییش هەن هاندەری هێرشەكانی سەر شوێنكارە بیانییەكانی عێراقن و “دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیریی بەغدا تێک بدەن”[19]. ئەمەیش ئاماژەیە بۆ بەرەی “موقاوەمە” كە تاران سەرۆكایەتیی دەكات و لە بەرەی یەمەن و لوبنانیشەوە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گرژییەوە، لە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل‌دا پشتیوانیی غەززە بكات. _ دەشێت ئێرانییەكان خۆشحاڵ بن بەم هێرشانە و، لە ڕێگەی ئەوەوە پەیامی ئەوە بدەنە ئەمریكییەكان كە لە شەقامی عێراقیدا بێزراون. ئەوەیشی پشتیوانیی ئەم لێكدانەوەیە دەكات ڕێكخراویی هێرشەكانن كە بە ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ ئەنجام دراون و هێرشبەران لە ڕووی تفاق و لۆجستییەوە پۆشتە و پەرداخن. لێكەوتەی هێرشەكان ئەنجامدەرانی هێرشی سەر براند و ماركێتە ئەمریكییەكان هەر كەس و لایەنێك یان هەر هاندەرێكی لەپشت بێت، ئەنجام و لێكەوتەكان تا ڕاددەیەكی زۆر هاوشێوەن و، دەكرێت بەم جۆرە ئاماژەیان بۆ بكرێت: _ پیشاندانی لاوازیی حكوومەت كە بەفەرمی ناتوانێت ئەنجامدەرانی ڕاستەقینە و هاندەرەكانی هێرشەكان ئاشكرا بكات و بەهۆی ئەوەی لەنێو دەوڵەتی عێراقدا پێگەیان هەیە، دەیشتوانن بەئاسانی لە سزا دەرباز بن. _ ڕووگیركردن (ئیحراجكردن)ی سوودانی بەرامبەر ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا؛ بەتایبەت كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا وێڕای ئیدانەكردنی توندی هێرشەكان، داوای لە حکوومەتی عێراق كرد سەرباری لێكۆڵینەوە، “بەرپرسانی ئەو هێرشانە بگەیەننە دادگە و ڕێگری لە هەر هێرشێکی تر بكات لە داهاتوودا”[20]. _ هێرشەكان وێنەیەكی نەرێنی و خراپیش لەسەر كەشی وەبەرهێنان لە عێراقدا لە دنیای دەرەوە دروست دەكات. ئەمەیش بەڕوونی لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە كە باس لەوە دەكات لێكەوتەی هێرشەكان لاوازكردنی توانای عێراقە لە “ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی”. ئەمە لە كاتێكدا وەبەرهێنان یەكێكە لە بەرنامەكانی حكوومەتی سوودانی بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریی عێراق، بەتایبەت لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە كەرتی وزە و گازی سروشتی، بەتایبەت كە عێراق گرێبەستی كردووە. _ دەشێت هێرشبەرەكان بیانەوێت دەستكەوتەكانی سەردانی ئەم دوایییەی سوودانی بۆ ئەمریكا پووچەڵ بكەنەوە، بەتایبەت كە سوودانی بانگهێشتی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی كردووە، بێن لە عێراق وەبەرهێنان بكەن. _ ئەم هێرشانەیش لە كاتێكدایە عێراق بەنیازە “ڕێگەی گەشەپێدان” لە بەسرەوە تا توركیا جێبەجێ بكات و وڵاتانی كەنداو بە ئەوروپاوە گرێ بدات. لەم ڕووەیشەوە دەكرێت هێرشەكان هەڵگری پەیامێكی نەرێنی بن و گرووپەكان بیانەوێت لەم ڕێگەیەوە توانا و ئامادەییی خۆیان پیشان بدەن بۆ هێرشی هاوشێوە هەر كات و ساتێك بڕیار بدەن. پوختە بەئامانجگرتنی شوێنكار و كۆمپانیا ئەمریكی و بریتانییەكانیان لە بەغدا، بەشێكە لە لێكەوتەكانی جەنگی غەززە و دەچێتە چوارچێوەی قۆستنەوەی ئەم ڕووداوە بۆ گەیاندنی مەسێجی تایبەت و تەسفیەكردنی حسابی لابەلا لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق لەلایەن بەرەی ئێرانییەوە. ئەنجامدەرانی ئەم گرووپە كەڵك لە پەیكەری شلۆق و لەرزۆكی حكوومەتی عێراق وەردەگرن و دەیانەوێت سەرۆكوەزیرانی ئێستا؛ محەمەد شیاع سوودانی، بێدەسەڵات پیشان بدەن و لە هەمان كاتیش‌دا باسكی هێزی خۆیان نمایش بكەن. هێرشەكان لێكەوتەی خراپیان دەبێت لەسەر وێنەی دۆخی عێراق لە بواری وەبەرهێنان لەسەر ئاستی دەرەوە، هەروەها دەشێت لە كەرتی وزە و “ڕێگەی گەشەپێدان”یشدا پێشهاتی هاوشێوە دووبارە ببنەوە، بەتایبەت كە ماوەیەكە سعوودیا لە باشووری عێراق لە جموجۆڵدایە و، ئەگەر هەیە هەوڵ بدات پرۆژەی وەبەرهێنان وەرگرێت. [1] https://bit.ly/3wVwTHP [2] https://bit.ly/4eoUz8r [3] https://bit.ly/3yXIg2k [4] https://bit.ly/3x44cbG ؛ https://bit.ly/3V6kDvS [5] https://bit.ly/3yN6a0H [6] https://bit.ly/4c5TCzI [7] https://bit.ly/4eoUz8r [8] https://bit.ly/3Rdf0v2 ؛ https://bit.ly/3RgVxcE https://bit.ly/3RjMF69 [9] https://bit.ly/3Vvx4Tt [10] https://bit.ly/45gNjXG [11] https://bit.ly/4bQDC54 [12] https://bit.ly/4bQDC54 [13] https://bit.ly/3x9IpPR [14] https://bit.ly/3VdOFhr [15] https://bit.ly/3VvrsZu [16] https://bit.ly/4bEhf2x [17] https://bit.ly/4c5TCzI [18] https://bit.ly/3x5m5Xw [19] https://bit.ly/3yRva6X [20] https://bit.ly/3Ktlke5 * پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق
درەو: 🔻 بەگوێرەی روپێوییەکی تۆڕی "ئەلساعە" لەدوای (2003)ەوە (640) کەسایەتی دیار، رۆژنامەنوسی (ناوخۆیی و بیانی)، مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەر، پارێزەر، نوخبەی سیاسی، بەرپرسی حکومی، سەربازی پلە باڵا، چالاکوانی مەدەنی و سەرۆک هۆزو عەشیرەت تیرۆرکراون و بەشی زۆریان بکوژەکانیان نادیارن! بە جۆرێک؛ 🔹 (268) رۆژنامەنوسی عێراقی کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (42%). 🔹 (25) رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (4%). 🔹 (36) چالاکوانی مەدەنی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (6%). 🔹 (167) کەس لە نوخبەی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەرو پارێزەر کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (26%). 🔹 (39) کەسایەتی پلە باڵای دەزگا ئەمنییەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (6%). 🔹 (66) فەرمادە میلیشیایی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (10%). 🔹 (31) بەرپرسی سیاسی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (5%). 🔹 لەدوای ساڵی (2017)ەوە (8) چالاکوانی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون بە رێژەی (1%). زنجیرە کوشتن و تیرۆرەکان لە عێراقی دوای ساڵی (2003) بەگوێرەی روپێوییەکی تۆڕی "ئەلساعە" لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە عێراق، (640) کەسایەتی دیار، رۆژنامەنوسی (ناوخۆیی و بیانی)، مامۆستای زانکۆ، پزیشک، دادوەر، پارێزەر، نوخبەی سیاسی، بەرپرسی حکومی، سەربازی پلە باڵا، چالاکوانی مەدەنی و سەرۆک هۆزو عەشیرەت تیرۆرکراون و بەشی زۆریان بکوژەکانیان دەستگیر نەکراون و نادیارن! بە جۆرێک؛ یەکەم؛ کوشتن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی عێراقی لەدوای ساڵی (2003)ەوە (268) رۆژنامەنوسی عێراقی لەکات و شوێنی جیاواز کوژارو تیرۆرکراون، لە خشتەی یەکەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و جۆر و شوێنی کاری رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی یەکەم دووەم؛ کوشتن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق لە دوو دەیەی ڕابردوودا (25) رۆژنامەنوسی بیانی لە عێراق و لە کات و شوێنی جیاواز کوژارو تیرۆرکراون، لە خشتەی دووەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و جۆر و شوێنی کاری رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی دووەم سێیەم؛ تیرۆرکردنی چالاکوانانی مەدەنی و ڕێکخەرانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا چەندین چالاکوانی مەدەنی لە عێراق تیرۆر کراون، بەڵام گەورەترین هەڵمەتی تیرۆرکردن لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی (2019) دەستیپێکرد. لە ماوەی چەند ساڵێکدا دیارترین کەسایەتییەکانی نێو خۆپیشاندەران و چالاکوان و ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکان کە بەشداریان "شۆڕشی ئۆکتۆبەر"دا کردبوو تیرۆر کران. تەنها لەدوای ئەو ناڕەزایەتییەوە (36) چالاکوانی مەدەنی لە عێراق کوژارو تیرۆرکراون. لە خشتەی سێیەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی سێیەم چوارەم؛ تیرۆرکردنی شارەزایان و ئەکادیمی و پزیشک و دادوەر و پارێزەران لەدوای ساڵی (2003)ەوە (167) کەس لە نوخبەی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و پزیشک و دادوەرو پارێزەر کوژارو تیرۆرکراون. لە خشتەی چوارەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی چوارەم پێنجەم؛ تیرۆرکردنی ئەفسەر و پلە باڵاکانی عێراق لەدوای ساڵی (2003)ەوە (39) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی ئەفسەر و کارمەندی پلە باڵای دەزگا ئەمنی هەواڵگرییەکان لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی پێنجەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی پێنجەم شەشەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی فەرماندەی ملیشیا چەکدارەکان و سەرۆک هۆزەکان (66) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی فەرماندەی ملیشیا چەکدارەکان و سەرۆک هۆز و عەشیرەت تۆمار کراوە، لە خشتەی شەشەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی شەشەم حەوتەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی و کەسایەتی و بەرپرسی سیاسی (31) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی بەرپرسی دیاری سیاسی لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی حەوتەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان هاتووە. خشتەی حەوتەم هەشتەم؛ تیرۆرکردن و کوشتنی چالاکوانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان (31) حاڵەتی کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوانی دیاری بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دوای ساڵی (2017)ەوە لە عێراق تۆمار کراوە، لە خشتەی هەشتەمدا زانیاری ورد لە بارەی کات و شوێن و تۆمەتباران و تیرۆرکراوەکان ئاماژەی پێدراوە. خشتەی هەشتەم سەرچاوە رصد خاص لشبكة الساعة، شبكة الساعة تحصي سلسلة الاغتيالات في العراق بين 2003-2024 https://alssaa.com/post/show/24550
درەو: حكومەتی هەرێمی كوردستان رازی بووە بە لیست ناوی هێزی سەربازی و پێشمەرگە بنێرێت بۆ بەغداد، بەڵام هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان بە كۆد دەنێرێت "دژەتیرۆر، پاراستن، زانیاری، ئاسایش، هەواڵگری" بەكۆد دەنێردرێت. ماوەی نزیكەی (65)رۆژە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ رێككەوتوون لەسەر ناردنی لیستی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بۆ بەغداد بەمەبەستی خەرجكردنی موچەی مانگەكانی نیسان و ئایاری هێزە ئەمنی و سەربازییەكان كە نزیكەی (350) ملیار دینارە، بۆیە شاندێكی چاودێری دارایی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ چاودێری دارایی هەرێم ووردبینی لە لیستی هێ.ە ئەمنییەكاندا بكەن. بە پێی نوسراوێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆی ناردووە، داوا دەكات بەمەبەستی ووردبینی، لیستی ناوەكانیان بدرێتە چاودێری دارایی هەرێم و بەغداد، لیستەكە بە دوو شێوە دەبێت: لیست بەناو: هێزە سەربازییەكانی سەربە دیوانی وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ، یەكەكانی (70 و 80)، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز. لیستە بە كۆد: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی ئاساییش، دژەتیرۆری یەكێتی، دژەتیرۆری پارتی، دەزگای زانیاری، ئاژانسی پاراستن، هەواڵگری پێشمەرگە. كۆی موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاساییش دەكاتە (350) ملیار دینار لە كاتێكدا ناوی بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی مەدەنی لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەو خانەنشینانی سەربازی لەگەڵ فەرمانبەرانی مەدەنی موچەیان وەرگرتووە، كە كۆی موچەكانیان نزیكەی (100) ملیار دینارە بەو پێیەش كۆی موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان و ئەوانەی لە سلكی ئەمنی و سەربازیدا كاردەكەن (450) ملیار دینارەو دەكاتە (47%ی كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئامادەكردنی: هێمن خۆشناو: بڕیار وابوو له 11 ئه‌م مانگه (حوزه‌یرانی 2024) له حه‌وت كانتۆنی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، بۆ دیاركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی 133 شاره‌وانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی بكرێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ (6 حوزه‌یرانی 2024) به بڕیاری كۆمسیۆنی باڵا، تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كه دواخرا. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له ناوچه‌یه‌كدا كه پێشبینی ده‌كرێت ژژماره‌ی دانیشتووانی له نێوان (5 – 6 ملیۆن) كه‌س بێت. هه‌روه‌ها 33 پارتی سیاسی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان له رێگای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه و هه‌ندێكیشیان به ته‌نیا ده‌چنه ناو پێشبڕكێیه‌كه‌وه. رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان و پیاوان له ئۆرگانه‌كانی شاره‌وانیدا وه‌كو یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه، هه‌ر ره‌گه‌زێك 50٪ كوورسیه‌كانی بۆ دیاریكراوه. له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، چه‌ندین ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر دامه‌زراوه، كه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئیداری و یاسایی هه‌یه. هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربازی هه‌یه، پۆلیس، ئاسایش، دژه تیرۆر و دادگای خۆی هه‌یه. ساڵی رابردوو په‌یماننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستووری كه 134 مادده له‌خۆ ده‌گرێت نووسرایه‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ببێته پێكهاته‌یه‌كی دانپێدانراو ژێرخانی پێویستی بۆ ئاماده كراوه. له ساڵانی رابردوودا میكانیزمێكی ئیداری سه‌قامگیر له كانتۆنه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر دروست بووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمه به ئیداره‌ی خۆجێی له زه‌مینه‌یه‌كی دیموكراتی به‌هێز بكرێت، ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه. به‌ڵام وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن وڵات بۆی ده‌چن، ئه‌م پڕۆسه‌یه ریفڕاندۆم نیه، چونكه نیازی جیابوونه‌وه له سوریا و بوونه هێزێكی سه‌ربه‌خۆ له ئارادانیه. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) تا ئه‌مڕۆ دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جیاوازیان نیه. ئه‌م هێزه كه به بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر داده‌نرێت له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێـت:" ده‌خوازین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. ده‌ستوورێكی فیدڕالی ئاماده بكرێت، تا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتی فیدڕالی له‌ناو سوریادا به‌یه‌كه‌وه بژین. بیرۆكه و بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جیاوازمان نیه". له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتی به‌رده‌وام ئه‌م لێدوانانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی خۆجێی نه بۆ دیمه‌شق و نه بۆ ئه‌نقه‌ره و نه هیچ وڵاتێكی دیكه نابێته هه‌ڕه‌شه. ته‌نیا بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كان كه پێشتر به بڕیاری ناوه‌ند ده‌ستبه‌كاربوون. بۆچی ئه‌مریكا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد؟ لۆژیكی نیه، به‌ر له گرتنی ئه‌م بڕیاره (ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی) نوێنه‌رانی ئۆرگانه ئیداری و سه‌ربازیه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راوێژیان به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌كردبێت. نه‌مومكینه بێ راوێژ بڕیارێكی به‌م شێوه‌یه گیرابێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌زموون و ئه‌نجامی ریفڕاندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا. له ساڵانی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی توركیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) هه‌نگاویان بۆ دواوه نه‌نا، سوور بوون له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی نه‌بووبێت نه‌مومكینه ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئه‌م بڕیاره بدات. كه‌واته بۆچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای دواخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كات؟ ده‌كرێت له گۆشه‌نیگای ئه‌گه‌ره‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م: له ساڵانی رابردوودا، ناوه‌نده‌كانی بڕیار له ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی سوریا ناكۆكیان هه‌بووه، لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ رووداوه‌كان نیشانداوه. كاتێك له 9 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا چرای سه‌وزی بۆ له‌شكركێشی توركیا هه‌ڵكرد، له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌نتاگۆن و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی و ناكۆكی هه‌بوو. ئه‌مڕۆش دوورنیه هه‌مان شت له ئارادابێ، لایه‌نێكی ئه‌مریكی نزیك له‌ناوه‌ندی بڕیار، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی بێت، به‌ڵام كه مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته بڕیار و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، لایه‌نه‌كانی دیكه دژ به‌م بڕیاره ده‌رده‌كه‌ون و داوای دواخستنی ده‌كه‌ن! ئه‌گه‌ری دووه‌م: كه ئه‌گه‌ری به‌هێزه و په‌یوه‌سته به گوشاره‌كانی توركیا به تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، كه ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده به‌هێزنیه تا رووبه‌ڕوو به توركیا بڵێت: به‌تۆ چی، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به تۆ نیه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌ستپێخه‌ری و ره‌زامه‌ندی من ده‌كرێت! ئه‌گه‌ری سێیه‌م: لاوازی دیموكراسی و بیروڕای ئازاد، ره‌نگه هۆكارێكی دیكه بێت، تا ئه‌مریكا ملكه‌چی گوشاره‌كانی توركیا بێت و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردبێت. له رابردووش‌دا چه‌ندین ناوه‌ندی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌رباره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ره راپۆرته ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی رای گشتی جیهان كردووه له‌مباره‌یه‌وه. (فیدانت باتیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا له رۆژی (31 ئایاری) رابردوو ده‌ڵێت:" بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویسته كه‌شی دیموكراتی و شه‌فافیه‌ت هه‌بێـت. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین كێشه هه‌یه". له‌م سۆنگه‌یه‌وه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، داوای ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن ناكات، به‌ڵكو داوای دواخستنی ده‌كات. گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تۆنێكی زۆر كز له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئه‌م داوایه‌ی ئاراسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد! كه ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیار و خوێندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تاوه دژ به‌م پڕۆسه‌یه بن، ئه‌وه نه‌مومكینه بڕیارێكی به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌ر بدرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێناچێت خواستی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ستراتیژیانه و ده‌مدرێژ بێت. چونكه ئه‌مریكا خوازیاره و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا له هه‌ردوو كانتۆنی (دێره‌زور) و (ره‌قا)، عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان په‌لكێشی ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه بكات و له رێگای هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌رم بكاته‌وه. بۆیه ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا بادانه‌وه‌یه‌كی كاتی بێت. ئایا تا مانگی ئابی داهاتوو، ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، كه كورد پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌تی ده‌توانێت، له‌سه‌ر ئه‌رز خاڵه لاوازه‌كانی بنبڕ بكات، له رووی دیپلۆماسیشه‌وه پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بێنێت. ره‌نگه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له‌م ناوچه‌یه زۆر شت بگۆڕێت و ئاسۆی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان دیاری بكات. به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له‌م به‌رواره‌ی بۆی دیاریكراوه نه‌كرێت، ئه‌وه كێشه و قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و له‌گه‌ڵ خۆیان قه‌یران و كێشه‌ی دیكه دروست ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نه‌بێت و كورد زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی بێت.