د.هێمن جەلال- پ.ی. زانکۆی ترایەن/ ئەمریکا هەولێر یەکێکە لە شارە هەرە کۆنەکانی جیهان و پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بەشێوەیەکی خێرا گەشەدەکات و ئێستا لە خاڵێکی وەرچەرخاندایە. لەگەڵ پەرەسەندنی هاوچەرخانە لە سەرانسەری شارەکەدا، پڕۆژەی درووستکردنی تۆڕی پاسکیلسواری لە قۆناغەکانی پلانداناندایە. ئامانج لەم پڕۆژەیە دووبارە داڕشتنەوەی جووڵەی شارە، هەروەها گەڕاندنەوەی کولتوورێکی لەدەستچووی پاسکیلسواریە کە لەمێژە فەرامۆشکراوە. ئەم هەوڵە پێویستی بە پلانی ورد و شارەزایی تایبەت هەیە بۆ ڕەچاوکردنی چوارچێوەی مێژوویی هەولێر و ئاڵانگارییەکانی شاری هاوچەرخ بۆ ئەم شێواز(مۆد)ەی گواستنەوە. کەلتوری پاسکیلسواری نامۆ نیە بەهەولێر. لەمێژە خەڵکی هەولێر ئاشنان بە پاسکیلسواری وە وەک ئامرازێکی بەسوودی گواستنەوە بەکاریان هێناوە (وێنەی 1). بۆ ئەمڕۆ و داهاتووی هەولێریش پاسکیل دەتوانێت خزمەتێکی باشی کەلتور و ژینگە و وێنەی ئەم شارە بکات. بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی تۆڕی پاسکیلسواری هەولێر، ئەم پڕۆژەیە پێویستە بە شێوەیەک پلان و دیزاین بکرێت کە بەکارهێنەری هەمەجۆر لەخۆبگرێت وەک ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت ئەزموونی میژووە دەوڵەمەندەکەی هەولێر بەسەر بکەنەوە، هاتووچۆی خوێندکاران بۆ قوتابخانە، ڕاهێنانی وەرزشوانان بۆ پێشبڕکێکان، چوون بۆ سەر کار و بازاڕکردنی هاوڵاتیان، هەروەها ئەو خێزانانەی کە بەدوای چالاکی و کات بەسەربردنەکاندا دەگەڕێن. لایەنێکی گرنگی ئەم گشتگیری و هەمەچەشنییە بریتییە لە ڕێکخستن و یەکخستنی تۆڕی پاسکیل لەگەڵ مۆدەکانی تری گواستنەوە بە شێوەیەکی ئەندازیاری درووست. ئەم بەیەکەوەگرێدانەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەیەکی کارامە و بێ کێشە بە پاسکیل و گەشتکردن بۆ مەودای دوورتر، ئەمەش پاسکیلسواری دەکاتە بژاردەیەکی گونجاو و سەرنجڕاکێش بۆ هەموو بەکارهێنەرێک تاکو پاسکیلسواری بخەنە ناو ڕۆتینی ڕۆژانەیانەوە وە تۆڕی پاسکیلسواریش بە ژێرخانی گواستنەوەی گشتی شارەکە ببەستێتەوە. وەک شارەزایەک لە ئەندازیاری گواستنەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە ژێرخانی سەرکەوتوو لە بیناسازییەوە دەست پێناکات، بەڵکو لە پلاندانانی ورد و ستراتیجییەوە دەست پێدەکات. وەک باوە لە هەرێم، زۆربەی پڕۆژەکان لە بیرۆکەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە بڕگەی ئامادەکردنی دەرخستەی درووستکردن بەبێ هەڵوێستەکردنی چڕ و پڕ لە سەر ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیری کورت مەودا و دوور مەودا. ئەم قۆناغە (قۆناغی پلاندانان) بنەما و ستراتیژییە سەرەکییەکانی پێویست بۆ دڵنیابوون لە گەشەکردنی تۆڕی پاسکیلەکانی هەولێر دەخاتە ڕوو، کە هەم سوودی پراکتیکی و هەم نوێبوونەوەی کولتووری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. بۆچی پلاندانان گرنگە: فێربوون لە هەڵەباوەکان و ئەوانی پێشووتر هەولێر دەرفەتێکی ناوازەی لەپێشە بۆ دیزاینکردنی یەکەم تۆڕی پاسکیل لە سفرەوە، بەڵام ئەم دەرفەتە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵانگاری دەبێیتەوە. تۆڕی پاسکیل گەر بە خراپی پلانی بۆ داڕێژرا، بەکارهێنەران بێهیوا دەکات و ستیریۆتایپ و سڵکردنەوەیەکی گەورە درووست دەکات و ئامانج ناپێکێ (واتا بەکارناهێنرێت)، ئەمەش دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی سەرچاوەی زۆری ولات و بڵاوبوونەوەی نائومێدی لای خەڵکی، نەک تەنها لە هەولێر بەڵکو سەرجەم شارەکانی هەرێم. پڕۆژەی پاسکیلسواری جاری یەکەم نییە بۆ هەولێر بۆ نموونە ساڵانی پێشووتر (سەرەتای ٢٠٠٠) چەند هەوڵێکی باش هەبوون بۆ دانان و ناساندنی هێڵی پاسکیل لە هەولێر بەڵام بەهۆی نەبوونی پشتیوانی حکومەت و کەمی داتا و نەبوونی ڕێبازێکی ڕوون و قۆناغبەندی شکستی هێنا. ئەم شکستانە کاریگەری خراپ لەسەر تێڕوانینی گشتی درووستدەکات بۆ ساڵانێک، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاشناکردن و ئاشتکردنەوەی پاسکیلسواری لەگەڵ چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا قورستر بێت. بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هەڵانە دووبارە نەبنەوە، زۆر گرنگە هەموو بڕیارێک لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە و شارەزایی ئەندازیاریی گواستنەوە، پلانی پەرەپێدانی قۆناغبەندی و بە بەشداریکردنی کۆمەڵگا دابنرێت. جێبەجێکردنی قۆناغبەندی: لە هەنگاوی بچووکەوە دەست پێ بکە، بیر لە ئامانجی گەورە بکەرەوە تۆڕێکی سەرکەوتووی پاسکیل پێویستە بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت. هەولێر بە دەستپێکردن لە پڕۆژەیەکی تاقیکاریەوە، دەتوانێت داتای ڕاستەقینە کۆبکاتەوە و لە بەربەست و ئاڵانگارییەکان فێربێت و ڕێباز و هەنگاوەکان بۆ فراوانکردنی داهاتوو تۆکمەتر دابڕێژێت. قۆناغی سەرەتایی پێویستە پێشینە بدات بە بەستنەوەی ئەو ناوچانەی کە هاتوچۆی تایبەتی تێدایە و بۆ مەبەستی دیاری کراو دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانەی توانا و خواستی پاسکیلسوارییان هەیە وەکو قەڵا، کە چەقی بازرگانی شارە ، گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان و ناوچە گەشتیاری و پەروەردەییەکان. ڕێبازێکی قۆناغبەندی نەک تەنها تێچووی سەرەتایی کەمدەکاتەوە بەڵکو متمانەی گشتی دروست دەکات چونکە خەڵک سوودی دەستبەجێی لێ دەبینن. بە تێپەڕبوونی کات تۆڕەکە دەتوانرێت فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی تەواوی شار بگرێتەوە. وێنەی 3: پاسکیلسواری لە ناوجەرگەی هەولێر (سەرچاوە: ڕووداو) دیزاین لە ئیلهام وەرگرتن لە ناسنامەی هەولێر و کوردستان: خۆر و تیشکەکانی شێوازی شارستانی هەولێر، کە قەڵا لە ناوەندەکەیدایە و شارەکە بە بازنەی هاوسەنتەر فراوان بووە، بە شێوەیەکی سروشتی خۆی فەرز دەکات کە دیزاینێکی هێڵی پاسکیلی شێوە تیشکی بۆ بکرێت. بە وەرگرتنی ئیلهام لە هێمای خۆر لەسەر ئاڵای کوردستان، دەتوانرێت ڕێگا سەرەکییەکانی پاسکیل وەک تیشک کە لە قەڵاوە تا کەناری شارەکە درێژبێتەوە. ئەم دیزاینە نەک هەر ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کولتووری هەولێرە بەڵکو ڕێڕەوی ڕاستەوخۆ و کارا مسۆگەر دەکات کە هەموو بەشەکانی شار بەیەکەوە ببەستێتەوە لە داهاتوودا. ڕێگا لاوەکییەکان دەتوانن ڕێگا سەرەکیانە ببڕن، تۆڕێکی یەکگرتوو و بەستراو دروست بکەن کە ڕەنگدانەوەی هەم مێژووی شارەکە و هەم دیدگای پەرەسەندنی داهاتوو بێت. فێربوون لە چەمکی وۆنێرف Woonerf Concept: ڕێبازێکی کۆمەڵگە سەنتەریە چەمکی (وۆنەرف) ی هۆڵەندیی، یان "شەقامی زیندوو"، دەتوانێت وانەیەکی بەنرخ پێشکەش بە هەولێر بکات. لەم چەمکەدا، شەقامەکان پێشڕەوی دەدەن بەو خەڵکەی- پیادەن، پاسکیلسوارن یان چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام دەدەن- و ئەمانە لە پێش ئۆتۆمبێلەکانەوە دادەنرێن و پێشڕەوییان هەیە . لە کاتێکدا تۆڕی پاسکیلی هەولێر پێویستە ڕێڕەوی تایبەت بەخۆی هەبێت، یەکخستنی بنەماکانی ئەم چەمکە لە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبووندا دەتوانێت جوڵەیەکی کۆمەڵایەتی و کەشێکی ئاسوودە فەراهەم بکات. بە دیزاینکردن و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان بەشێوەیەک کە هاندەری خاوکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان بێت و ڕێگەبدات بە پاسکیلسوارەکان تاکو بە سەلامەتی لەگەڵ پیادەکاندا پێکەوە گوزەربکەن، هەولێر دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی زیندوو دروست بکات لە ڕێی سیستمێکی هاتووچۆی هاوچەرخەوە کە خەڵک هەست بە پەیوەندی زیاتر و سەلامەتی زیاتر بکەن. بێگومان ئەم ئامانجەش بە پەیڕەکردنی بنەما سەرەکییەکان و ووردەکارییە ئەندازیارییەکان بەرجەستە دەکرێت. پێنج پرەنسیپی دیزاین بۆ تۆڕێکی سەرکەوتووی پاسکیلسواری بۆ دڵنیابوون لەوەی تۆڕی پاسکیلسواری پراکتیکی و سەلامەت و سەرنجڕاکێشە، دەبێت پابەند بکرێت بە پێنج بنەمای سەرەکی دیزاینەوە: 1- یەکگرتوویی (Cohesion) تۆڕی پاسکیلەکان دەبێت نەپچڕاوبن و بە باشی پێکەوە گرێدرابن. ڕێگاکان پێویستە شوێنە سەرەکییەکانی وەک شوێنە دێرینەکان و گەشتیارییەکان و ناوەندە فێرکارییەکان و پارک و ناوەندە بازرگانییەکان بەیەکەوە ببەستنەوە بەبێ بۆشایی و پچڕان. بۆ نموونە بەستنەوەی قەڵا بە ناوەندەکانی وەک پارکی سامی عبدالرحمن وە زانکۆ دەتوانێت هەم ئاستی گەشتیاری و هەم هاتووچۆی ڕۆژانە بەرز بکاتەوە. 2- ڕاستەوخۆیی (Directness) پاسکیلسوارەکان ئەو ڕێگایانەیان پێ باشترە کە ڕاستەوخۆن و کەمترین لادان و وەستانیان هەیە. دیزاینکردنی ئەو ڕێگایانەی کە بە هاوتەریبی ڕێگا سەرەکییەکاندا دەڕۆن یان ڕێگای کورت (قەدبڕ) لە پارک و ناوچەی پیادەکاندا دابین دەکەن، کەشی پاسکیلسواری سەرنجڕاکێشتر دەکات و هاندەر دەبێت بۆ خەڵکی. دیزاینی تیشکی خۆر ( کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد) لەگەڵ ئەم بنەمایەدا دەگونجێت بۆ فەراهەمکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان ناوچە سەرەکییەکاندا. 3- سەلامەتی سەلامەتی لە پێش هەموو شتێکەوەیە، بە تایبەت لە شارێکدا کە قەبارەی هاتوچۆی زۆرە و ژمارەی ماتۆڕسکیل بەتایبەتی ئەوانەی بۆ کاری دلیڤەری بەکاردەهێنرێن لە هەڵکشاندایە. ڕێڕەوی تایبەت بە پاسکیل کە لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی جیابکاتەوە، باش دیزاینکردنی یەکتربڕەکان بە سیگناڵی پاسکیل و هێمای ڕوون زۆر گرنگن. جێبەجێکردنی چەمکی "شەقامە ئاوێتەکان (Complete Streets)" دڵنیای دەدات لەوەی کە هەموو بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان- پاسکیلسواران، پیادە و شۆفێران- دەتوانن بە سەلامەتی پێکەوە گوزەبکەن. وێنەی 4: پاسکیلسوارێک لە هەولێر (سەرچاوە: ڕووداو) 4- ئاسوودەیی ئاسوودەیی بریتییە لە فەراهەمکردنی ڕێڕەوی ڕێک و پارێزراو، سێبەر بۆ ڕۆژە گەرمەکانی هاوین وە کەمترین وەستان و دواکەوتن. کەشوهەوای هەولێر بۆ ماوەیەکی زۆری ساڵ گەرمە وە پێویستی بە ڕێڕەوی سێبەر وە وێستگەی پشوو و ئاوخواردنەوە هەیە بەدرێژایی ڕێگاکان (وێنەی 5). ڕێگاکان دەبێ ئەوەندە فراوان بن کە هەم پاسکیلسوار و هەم پیادە لەخۆ بگرێت، ئەمەش کەشێکی بێ فشار و ئاسوودە مسۆگەر دەکات، بە مەرجێک ئەم ڕێڕەوانە کاریگەری بەرچاویان نەبێت لەسەر تەسککردنەوەی ڕێڕەوی ئۆتۆمبێلەکان و ئاستی هاتوچۆی شەقامەکان پەکنەخات. وێنەی 5: وێستگەی ئاوخواردنەوە (سەرچاوە:ifdesign.com) 5- سەرنجڕاکێشی تۆڕێکی سەرنجڕاکێشی پاسکیلسواری هاندەری بەکارهێنانیەتی. ئەو ڕێگایانەی کە بە شوێنە مێژووییەکان، شەقامە چێنراوەکان بەدار (وێنەی 6) ، یان دیمەنە جوانەکاندا تێدەپەڕن، دەتوانن چێژبەخش بن بۆ پاسکیلسواری. ڕێکخستنی چالاکی کۆمەڵایەتی و وەرزشی وە بۆنەکانی وەک ئاهەنگەکانی نەورۆز یان دانانی ڕۆژانی "پاسکیل بۆ کار" (بۆنەیەکی ساڵانەیە کە پاسکیل وەک بژاردەیەک بۆ هاتووچۆکردن بۆ شوێنی کار کە لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بەهاردا بەڕێوەدەچێت بۆ هاندانی خەڵکی تاکو پاسکیل وەک ئامرازێکی پۆدێرنی گواستنەوە بەکاربهێنن – وێنەی 7 ) وە “پاسکیل بۆ ناوەندەکانی خوێندن”( بۆنەیەکی ساڵانەیە کە هانی خوێندکاران و خێزانەکان دەدات لەبری ئۆتۆمبێل بە پاسکیل بڕۆنە قوتابخانە – وێنەی 8). ئەم چالاکییانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بنیاتنانی کلتورێکی پاسکیلسواری ئەرێنی و ڕاکێشانی گروپی جیاوازی بەکارهێنەر، لە گەشتیاران و قوتابییەکان و وەرزشەوانانەوە تا زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکانی شار. وێنەی 6: نمونەی سێبەرەڕێی پاسکیل و پیادە وێنەی 7: ڕۆژی پاسکیل بۆ کار لە نیۆرک وێنەی 8: ڕۆژی پاسکیل بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە ئەمریکا گروپی بەکارهێنەری بەئامانجکراو: دیزاینکردن بۆ هەموو کەسێک تۆڕی پاسکیلسواری پێویستە خزمەت بە بەکارهێنەری جۆراوجۆر بکات. ئەمەش گەشتیاران دەگرێتەوە کە مێژووی دەوڵەمەندی هەولێر بەسەردەکەنەوە، هاتووچۆی خوێندکاران بۆ قوتابخانە، وەرزشوانان کە بەدوای ڕێگای ڕاهێنان و چالاکییەکاندا دەگەڕێن، خێزانەکان کە چێژ لە پاسکیلسواری و کات بەسەربردن وەردەگرن. فەراهەمکردنی شوێنی تایبەت بە جێگیرکردنی پاسکیل لە پێش پاسە گشتیەکاندا ( وێنەی 9) دەتوانێت کارئاسانی زۆر بکات بۆ پاسکیل بەکارهێنان، ئەمەش پاسکیلسواری دەکاتە بژاردەیەکی پراکتیکی بۆ ئەو کەسانەی کە مەودای دوورتر دەڕۆن. بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی گروپە جیاوازەکان، پڕۆژەکە دەتوانێت سەرنجی زۆر کەس ڕابکێشێت و ڕێژەی بەکارهێنانی بەرزبکاتەوە. وێنەی 9: جێگیرکردنی پاسکیل لە پێش پاسە گشتیەکاندا. بڕیاردانی هاوبەش و پشتبەستن بە داتا یەکێک لە کلیلەکانی سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە دڵنیابوونە لەوەی کە بڕیارەکان لەسەر بنەمای داتای ورد و زانیاری هاوبەش دامەزرابن. دامەزراندنی بۆردێکی تایبەت بۆ پڕۆژەکە، لە قۆناغی پلاندانانەوە تاکو چەند ساڵێک پاش دووستکردنی تۆڕەکە و بەگەڕخستنی، کە کەسانی پیشەیی و نوێنەرانی کۆمەڵگا و پسپۆڕانی دەرەوەی حکومەت لەخۆبگرێت دەتوانێت دیدگا و پشتگیری جۆراوجۆر پێشکەش بکات بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە. کۆکردنەوەی بەردەوامی زانیاری- وەک شێوازی بەکارهێنان، ڕاپۆرتی سەلامەتی و فیدباکی خەڵکی- دەبنە هۆی گەشەی بەردەوام و گونجاندنی لەگەڵ فراوانبوونی تۆڕەکە. چەمکی بەشداریکردنی پسپۆڕان وەک یەکەمین پڕۆژەی تۆڕی پاسکیلسواری لە هەرێم، ئەم دەستپێشخەرییە پێشینەیەک بۆ پڕۆژەکانی گواستنەوەی داهاتوو لە سەرجەم شارەکانی تر دادەنێت. زۆر گرنگە کە ئەم جۆرە پڕۆژانە کەسانی پیشەیی و پسپۆڕ کە شارەزاییان لە ئەندازیاری گواستنەوە و پلاندانانی شارەکاندا هەبێت بەشداربن و خاوەن بڕیار بن. پێشنیار دەکەم ڕاوێژ بە پسپۆڕانی ئەم بوارە بکەن بۆ ڕێنماییکردن لەسەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکەدا و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان کە بەداخەوە زۆربەی پڕۆژەکانی هەرێم گیروەدەی بوون. بە بەشداریکردنی کەس و لایەنی پیشەیی بە ئەزموون، هەولێر دەتوانێت دڵنیابێت لەوەی کە وەبەرهێنانێکی سوودبەخش و بەردەوامی کردووە. ئەمەش دەبێتە ڕێبازێکی نوێی ئەنجامدانی پڕۆژەی سەرکەوتوو. دەرەنجام: دیدگایەک بۆ داهاتووی پاسکیلسواری لە هەولێر تۆڕی پاسکیلسواری هەولێر لە پڕۆژەیەکی گواستنەوە زیاترە - دەرفەتێکە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ناسنامەی شارەکە، باشترکردنی جووڵەی شار و پێشخستنی ژیانی پایاری دەبنە پێناسەی ئەم پرۆژەیە. بە وردی پلاندانان بۆ هەر قۆناغێک و سودوەرگرتن لە هێما کولتوورییەکان و پابەندبوون بە پرەنسیپە سەلمێنراوەکانی دیزاین، هەولێر دەتوانێت تۆڕێکی پاسکیلسواری دروست بکات کە وەک مۆدێلێک خزمەت بە هەموو ناوچەکە بکات. با ئەم دەرفەتە بە شارەزاییانە بقۆزینەوە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوەتر و تەندروستتر و کارامەتر بۆ هەولێری قەڵا و منارە.
زهردهشت خالید، ماستهر له یاسا ناوچهیهك داماڵراو له چهك له نێوان سنوورهكانى( سوریا -توركیا) وهڵامێكى یاساییه له بهرامبهر پاوانخوازیهكانى توركیا: گهرهنتى نهگۆرینى دیموگرافى پێكهاتهكانى ناوچهكانى ژێردهستى ههسهدهن. له ههمبهر هێرشهكانى دهوڵهتى توركیا و هێزهكانى لایهنگیرى بۆ سهر ناوچهوكانى ژێردهستى ههسهده و رۆژئاوا, جهنهڕاڵ مهزلوم عهبهدى ڕاگهیاند داواكارین به دیارى كردنى ناوچهیهكى داماڵراوى چهك (DMZ “demilitarized zone”) له نێوان ههردوو سنوورى توركیا و سوریا. كهئهم داوایه جێگرهوهیهكى گونجاوه بهمهبهستى راگرتنى هێرشهكانى توركیا و گروپه چهكدارهكانى سهر بهتوركیا بۆ سهرناوچهكانى ژێر دهستى ههسهده نهگۆرینى دیموگرافى ئهو ناوچانه هاوشێوهى عهفرین. كه له بنهڕهتدا ئهم مۆدیله له بهكارخستنى ناوچهى داماڵراو لهچهك (DMZ) بناغهیى نێودهوڵهتى و ڕهوایهتى ههیه و بهتایبهت ڕێگره له پاوهنخوازیهكانى توركیا بهناوى ئاسایشى نهتهوهیى و ههرهشهى گروپى چهكداریهوه , بۆنموونه دروستكردنى ناوچهى داماڵراو له چهك له نێوان كۆریای باكوور و كۆریاى باشوور له ساڵى (1953) چارهسهرێكى گونجاو بوو بۆ راگرتنى جهنگ وهك له ڕێكهوتنامهى (The Armistice Agreement) دهقنووس كراوه بهكشانهوهى ههردوو لایهن و چهك داماڵین له سنوورى 2كم بهدرێژاى سنوور ههردوو وڵات، جگه لهمه له ناوخۆى سوریا ناوچهى (داماڵڕاویی چهك) له ڕێكهوتنى نامهى 1974 نێوان ئیسرائیل و سوریا (Israel-Syria Disengagement Agreement)كه له لایهن هێزهكانى " UNDOF" چاودێرى دهكرێت كه پێشتر به بڕیارى ئهنجوومهنى ئاسایش ژماره (338) ساڵى (1973) بناغهى ئهم ڕێكهوتنامهی بووه. ئەمەش چارهسهرێكى گونجاو بووه بۆ پرسى جۆلان كه خودى ئێستا حكومهته ئهحمهد شهرع داوا له ئیسرائیل دهكات به ڕێز لێگرتنى. هەربۆیە بهشێوهیهكى گشتى ناوچهى داماڵراوى له چهك له ڕووى یاسایى نێودهوڵهتیهوه به سێ شێواز بهرههم دێت: ١-ناوچهى داماڵراو له چهك بهپێ ڕێكهوتنامهى ئاگربهست دروست دهبێت له نێوان دوولایهنى جهنگ."Cease Fire Agreement" به نێوهندگیرى لایهنى سێیهم. ٢- یان بهپێ بڕیارى ئهنجوومهنى ئاسایشى نهتهوهیهكگرتووهكان بهپێ دهسهڵاتهكانى بەشگ (شهش و حهوت)ى ڕێكهوتنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان به مهبهستى پاراستنى و سهقامگیرى له ناوچهیهكى دیارى كراو و بهكارهێنانى هێز بۆ سهپاندنى ئاشتى و ئاسایش. ٣- یان له ڕێگهى ڕێكهوتنامهى ئاشتى (Peace Treaty) بهمهبهستى چارهسهرى درێژ خایهن. له ههردوو خاڵى (یهكهم و سێیهم) دهكرێت سوود له نێوهندگیرى (هێزهكانى ناتۆ و هێزهكانى ئاشتى پارێز نهتهوه یهكگرتووهكان و هێزهكان هاوپهیمانى نێودهوڵهتى) وهك بهشدار له پرۆسهى چاودێرى كردن و پاراستنى ناوچهى ئاماژه پێدراو. زیاد لهوهش, كه سهركهوتنى ههریهك لهو ڕێگه چارهسهریانه پشت بهسته بهدیارى كردنى ناوچهكانى چهك داماڵراو بهسنوورى ههردوو وڵات (توركیا-سوریا) بهیهكسانى, پاشان میكانیزمى جێبهجێكردن (جۆر و چۆنیهتى هێزهكان و فهندكردنیان) و پاشان میكانیزمى چاودێرى كردنى بهنهدهكانى ڕێكهوتنامهیى تایبهت به ناوچهى لهچهك داماڵراو. كه ئهم پرسه ئێستای تورکیا گهر بهروارد بكهین به دۆخى ئهمهریكا و نێگهرانیهكان له سنوورهكانى مهكسیك و كۆچبهره نایاسای ، كه ئەمەریکا به ههرهشى دهبینیت بۆ ئاسایشى نهتهوهیى خۆی پرۆژهى دروستكردنى دیوارى سنووری داڕشتووە لهبرى بیانووى سهربازى به داگیرى كردنى ڕووبهركانى خاكى مهكسیك تەریب بە سنوورەکانی. سەڕەڕای پێشنیارى ناوچهى داماڵراوى لهچهك پێشنارێكى گونجاو و بیانوو بڕه له وهڵامى لهشكر كێشهكانى توركیا, له ههمان كاتدا یهكانگیره لهگهڵ رابردوو و پاشخانى سیاسى دهوڵهتى توركیا به قهتڵ و عام ئهرمهنهكان و یۆنانهكان كهتائێستا قهرهبووى ئهم تاوانانه له ناوهنده نێودهوڵهتیهكان جێگهى مشتومڕه سهبارهت به ههموو ئهو ڕووبهر زهویانه لهبهردهستیان بووه كه دانیشتووانهكانى پێكهاتهى ئیتنى و نهتهوهى جیاوازبوون, كه تائیستا تورکیا تۆمهتباره به گۆرینى دیموگرافى ناوچهكان ژێردهسهڵاتى خۆى. زیاتر لەمە، بهمهبهستى پاراستى پێكهاتهى یۆنانى له قوبرس له پهلامار و ههرهشهى بهشی تورکی قوبرس كه لهساڵى 1964 هێزهكانى ئاشتى پارێزى نهتهوهیهكگرتووهكان له ژێرى ناوى (UNFICYP) ئهركى پاراستن و پێك نهدانى ههردوو بهشهكهى قوبرس (توركى -یۆنانى) له ئهستۆ گرتووه، كه تائێستا نەتەوەیەکگرتوەکان بهردهوامن له فهند كردنی ئەو هێزە ئاشتی پارێزە. به پێچهوانهی ستراتیجی مهزلوم عهبدى , توركیا لهشهركێشیهكانى ئامانج دروست كردنى ناوچهى ئاگر بڕه (Buffer Zone)بۆ ناوقۆڵاى خاكى سوریا -نهك ناوچهى له چهك داماڵراو (DMZ)-لهپاڵ ئامانهجه ستراتیجیهكانى وهك لێدان له پێگهى ههسهده و لێدانى له مافى كورد و ڕاگواستنیان گۆرینى دیموگرافی له ژێر ناو گێرانهوهى ئاوارەی سوریا له ناوچه سونیهكان بۆ ناوچه كوردنشینهكان وهك له عهفرین ئهنجامى دا. كه ئهم جۆره له ناوچهى ئاگر بڕ یهكانگیر نیه به پرهنسیپه نێودهوڵهتى و ڕێكهوتنامه نێودهوڵهتیهكان و بڕیارهكانى ئهنجوومهنى ئاسایش, بهتایبهت بیانووهكانى تورکیا بۆ دروستكردنى كۆریدۆرى مرۆى بۆ كهمكردنهوهى فشارى كۆچبهرانى سوریا هیچ جۆره موجیباتێكى یاسایى نهماوه له دواى كهوتنى ڕژێمى ئهسهد. له كۆتاییدا, نیگهرانیهكانى توركیا پهیوهندى داره به پرسى چارهسهرى ناوخۆى توركیا له چارهسهرى ئاشتیانهى مافى پێكهاتهى كورد له ناوخۆى توركیا, نهك بە بهمهبهستى لێدان و پهكخستنى ههر پرۆژهیهك نهتهوهى و نیشتمانى چارهسهرى پرسى كورد له چوارچێوهى سوریا دا, كه ئهمه نهك پێشلێكردنى زهقى سهرجهم بنهماكانى (یاسایى نێودهوڵهتى و یاسایى عورفى نێودهوڵهتى ) بگره ئامانج لهى دروستكردنى جوگرافیا نوێ توركیا له ناو خاكى سوریا دا، لەدواجاردا سهرجهم پرسى نیگهرانیهكانى توركیا به ناوچهى له چهك داماڵراوه چارهسهر دهبێت كه بهیهكسانى بهسنوورى ههردوو وڵاتى (توركیا-سوریا) درێژببێتهوه. سهرچاوهكان: Beehner, Lionel, and Gustav Meibauer. “The Futility of Buffer Zones in International Politics.” ResearchGate, 2016. https://www.researchgate.net/publication/293804787_The_Futility_of_Buffer_Zones_in_International_Politics. “Buffer Zones: Anachronism, Power Vacuum, or Confidence Builder?” International Relations Journal, 2020. https://www.jstor.org/stable/26619173. “Collective Security, Demilitarization and ‘Pariah’ States.” European Journal of International Law, vol. 13, no. 1, 2002, pp. 121–145. https://academic.oup.com/ejil/article-pdf/13/1/121/1158694/130121.pdf. International Legal Regulation of Demilitarized Zones. University of Vienna, Faculty of Law, 2020. https://ssc-rechtswissenschaften.univie.ac.at/fileadmin/user_upload/s_rechtswissenschaft_neu/Neu/Doktorat_Expose/Expose1/Internationales_Recht/International_Legal_Regulation_of_Demilitarized_Zones.pdf. Katz, Eian. “Between Here and There: Buffer Zones in International Law.” The University of Chicago Law Review, vol. 89, no. 1, 2022. https://lawreview.uchicago.edu/print-archive/between-here-and-there-buffer-zones-international-law. Roscini, Marco, and Marco Longobardo. “Demilitarised Zones.” SSRN Electronic Journal, 2023. https://papers.ssrn.com/sol3/papers.cfm?abstract_id=4316608. “SDF Offers Demilitarized Zone in Syria’s Kobani to Ease Tensions with Turkiye.” Shafaq News, 2024. https://shafaq.com/en/World/SDF-offers-demilitarized-zone-in-Syria-s-Kobani-to-ease-tensions-with-Turkiye.
(درەو): هەمواری بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق دەگوازرێتەوە بۆ ناو خشتەكانی بودجەی 2025، خشتەكانیش سەرەتاڵی ساڵی ئایندە دەگەنە پەرلەمان. عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی قسەی سەرۆكی حكومەت، خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025 لە سەرەتای ساڵی ئایندەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران. پرسی هەمواری بڕگەی (ج) لە ماددەی 12ی یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە رێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدادی لەسەرە سەبارەت بە نرخی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە كوردستان، هێشتا پەسەند نەكراوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی باسلەوە دەكات، هەمواری بڕگەكە رەوانەی ناو خشتەكانی بودجەی 2025 دەكرێت. "پێویستە چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵیی و حكومەتی هەرێم بدۆزرێتەوە، ئامانجەكە تەنیا ئەوە نییە بڕگەی نوێ بۆ بودجە زیاد بكرێت، بەڵكو ئەوەیە بڕگەی وا پێشكەش بكرێت كە بتوانرێت جێبەجێ بكرێت" سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وا دەڵێ. وەكو عەتوان ئەتوانی باسی لێوە دەكات، هەموارەكانی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان خراوەتە بەردەم چاودێریی دارایی فیدراڵ، ئەویش تێبینی خۆی داوە لەبارەی خاڵە كۆنەكانی ناكۆكیی سەبارەت بە پاكتاوی شایستەكانی نەوت و لیژنەی دارایی بەشێوەیەكی جددی چاودێری پرۆسەكە دەكات لە داهاتوودا. هەمواری مادەی 12/دووەم/ ج لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی، تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، تێیدا لەبری (6 دۆلار)، بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی هەرێم بڕی (16 دۆلار) دیاریكراوە، ئەمە تا ئەوكاتەی لەماوەی 60 رۆژدا کۆمپانیایەکی پسپۆری نێودەوڵەتی؛ خەمڵاندنێکی راستەقینەو دادپەروەرانە دەکات بۆ تێچووی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و لەسەر ئەم بنەمایە نرخێكی نوێ دەچەسپێندرێت. لەدوای راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لە 25ی ئازاری 2023وە، یەكێك لە ناكۆكییە سەرەكییەكانی نێوان هەولێرو بەغداد بریتی بوو لە نرخی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، كە لە یاسای بودجەی عێراقدا بڕی 6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دیاری كرابوو، حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا بیانییەكان بەم نرخە قایل نەبوون. لەسەر بنەمای ئەم رێككەوتنەو هەمواری یاسای بودجە، وەكو كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت دەڵێ، پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێبكاتەوە.
مەزڵوم عەبدی بۆ رۆیتەرز: 🔻رێككەوتنی ئاگربەست بكرێت لەگەڵ توركیا ئەو جەنگاوەرانەی خەڵكی سوریا نین دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان 🔻دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی 🔻كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لە جەنگەكەمان بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان درەو: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز: 🔹ئەو جەنگاوەرە كوردانەی خەڵكی سوریانین، وڵاتەكە بەجێدەهێڵن ئەگەر رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ توركیا ئەنجامبدرێت. 🔹پێشنیازی رادەستكردنی كۆبانی دەكەین بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە سەرپەرشتی ئەمریكا. 🔹ئەو جەنگاوەرە كوردانەی هاوڵاتی سوریانین، لەناویشیاندا ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هاتوون لەكاتی كێشمەكێشەكانی سوریادا. 🔹ئەو جەنگاوەرە نا سوریانە بەدرێژایی دەیەی رابردوو رۆڵێكی دیاریان هەبووە لە شەڕی دژی داعش. 🔹بەدرێژایی ساڵانی رابردوو، هەندێكیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، هەندێكیشیان ماونەتەوە بۆ هاوكاریكردنمان لە شەڕی رێكخراوی داعش. 🔹كاتی ئەوە هاتووە ئەوانی تریش بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان، ئەگەر بگەینە رێككەوتنی ئاگربەست. 🔹دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی، پێویستە سورییەكان خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن و ئیدارەیەكی نوێ دامەزرێنن. 🔹بەهۆی ئەوەی پێشهاتی نوێ لە سوریا هەیە، كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لەجەنگەكەمان، بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان. 🔹جەنگاوەرانی كورد لە ئێران و عێراق و توركیاوە هاتن بۆ هاوكاریكردنمان لە دەركردنی جیهادییەكان لە كۆبانی، دوای جەنگی كۆبانی هەندێكیان گەڕانەوە وەك هێزەكانی پێشمەرگە. 🔹هەندێك لە جەنگاوەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەیانەوێت بەردەوامبن لەگەڵمان لەم جەنگە، تا لەناوبردنی تەواوەتی داعش. 🔹دوای روخاندنی داعش لە (2019) هەندێكیان گەڕانەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسی لەسەر ناوچەكە، هەندێكیان بڕیاریاندا بمێننەوەو هاوكاریمان بكەن، هەندێكیان لە دامەزراوە مەدەنیەكان و هەندێكی تریشیان لە دامەزراوە سەربازییەكان. 🔹كاتێك ئاگربەست جێبەجێدەكرێت، دەتوانین كاربكەین بۆ گێڕانەوەی جەنگاوەرە كوردە نا سورییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
درەو: وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوكردەوە: وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت راستییەكان روون بكاتەوە كە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لەبارەی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، بەئەنقەست موچەی (4) مانگی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج نەكردووە، وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە ئەو هەواڵانە بەتەواوی دوورن لە راستیەوە، پێداگری دەكات لەسەر پابەندبوونی تەواوی بە جێبەجێكردنی پابەندییە داراییەكانی، بە گوێرەی یاسایی و رێوشوێنە بەركارەكان بەبێ هیچ كەمتەرخەمییەك. لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی موچەی مانگەكانی (10- 11)ی ئەمساڵی دابینكردووە، كە بڕی پێویست بۆلایەنی پەیوەندیدار حەواڵەكراوە، ئەو پارەداركردنەش بە گوێرەی ئەو تەرخانكراوانەیە كە دیاریكراوە بۆ هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵی و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە جەختی كردووە لەسەر پابەندبوون بە خەرجكردنی موچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەو میكانیزمەی وەزارەتی دارایی عێراق پیادەی دەكات، لە پارەداركردن، بەهۆی بوونی كێشە و گرفت لە (میزان موراجەعە)ی هەرێم كە ئەوەش بووەتە هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی موچە. وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە، بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەرێم لەبارەی موچە لە رێگەی كۆبوونەوەكانی دارایی فیدراڵ و دارایی و ئابوری هەرێم، پابەندیشە بە دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە گوێرەی كاتە دیاریكراوەكان و رێوشوێنە یاساییەكان.
ئارام عەلی/ مامۆستای زانكۆ و خوێندكاری دكتۆرا لە ئەمریكا شیکردنەوەی ڕەخنەگرانەی گوتار/دەق ڕێگایەکە بۆ تێگەیشتن لە ئامانجە نادیار و مانا شاراوەکانی گوتار، کە لە لایەن نوسەرانی گەورەی وەک فێرکلەف و ڤاندایک و ڤوداک و چەندانیترەوە بەرەوپێش براوە و لە دونیای ئاکادیمیادا بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکار دەهێنرێت بۆ تێگەیشتن لە گوتاری سەرکردە و سیاسیەکان. هەر یەکێک لەو نوسەرانەی ناوم هێنان، شێواز و ڕێگای خۆیان هەیە بۆ شیکردنەوەی دەق، بەڵام لێرەدا من ڕێگا سێ ڕەهەندیەکەی بۆرمان فێرکلەف بەکاردێنم بۆ شیکردنەوەی نامەکەی بارزانی بۆ جۆلانی سەرکردەی هەیئەی تەحریری شام، تا خوێنەری کورد ئاشنابێت بە دیوە شاراوەکەی وتارەکانی بارزانی. لە زمانی ئەکادیمی و لێکۆڵینەوەدا و بەپێی پێناسەی فێرکلەف، دەق یان گوتار جۆرێکە لە پراکتیزەکردنی کۆمەڵایەتی، وە گوتار هەم لە کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت و هەمیش کۆمەڵگە دروست دەکات. کەواتە زمان لێرەدا تەنها ئامرازی پەیواندی نیە، بەڵکو وەک بۆردوو ئاماژەی پێدەدات، زمان ئامرازی هێز و کردارە. ئایدۆلۆژیا و هێز و هەژموون لە ڕێگەی زمانەوە باڵاو دەبنەوە و کاریگەری لەناو کۆمەڵگە دا درووست دەکەن. گوتاری گوتراو و نوسراو و بینراو هەموویان وەک گوتار پۆلێن دەکرێن؛ واتا گوتار وەک وشەیەکی گشتگیر بەکار دەهێنرێت، بۆیە نامەکەی بارزانیش وەک گوتار پۆلێن دەکرێت. لە گوتار دا، بەتایبەت لە گوتاری سیاسی دا، دوو مانا بوونی هەیە: مانایەکی ڕوون کە هەموومان دەتوانین لێی تێبگەین و بیبینین، وە مانایەکی قووڵ کە بۆتێگەیشتنی، پێویستیمان بە بەکارهێنانی ڕێگایەکی وەک ڕێگاکەی فێرکلەفە بۆ شیکردنەوەی ڕەخنەگرانە. نۆرمان فێرکلەف سێ ڕەهەندی داناوە تا بتوانین بە هۆیانەوە هەم لە مانا ڕوکەشیەکەی گوتار تێبگەین و هەمیش بگەین بە مانا قوڵەکە و ئەجێندا شاراوەکان ئاشکرا بکەین: (١) شیکردنەوەی دەق (باسکردن)، (٢)بەرکارکردنی دەق (بەرهەم هێنان و دابەش کردن)، و (٣) چوارچێوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەق (ڕونکردنەوە). ئێستا با بێینە سەر شیکردنەوەی نامە کورتەکەی بارزانی! ١- شیکردنەوەی دەق (باسکردن): لە هەنگاوی یەکەم، تەنها سەیری مانا ڕواڵەتیەکە و بەکارهێنانی زمان و وشە دەکەین. بە دڵنیایی ئەو وشانەی بەکار هاتوون گرنگن، بەڵام گرنگتر لەوان ئەو وشە و کەسانەن کە باکار نەهاتوون و ناویان نەهێنراوە! ا) زمانی ئەرێنی و گشتگیر: بە خوێندنەوەیەکی سەرپێی، بۆمان دەردەکەوێت کە نامەکەی بارزانی زۆر بە ورییایی نوسراوە. زمانێکی ئەرێنی و گشتگیر بەکار هاتووە؛ بۆ نمەنە، دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت و کۆمەڵێک وشەی ئەرێنی وەکو (هیوا، جێگیر، دیموکراسی، هاوبەش، داهاتوویەکی بەهێز و پێویست بۆ سوریا، هتد.) بەکاردێبێت. ب) وێناکردنی خۆی: خۆی وەک و داکۆکیکاری مافەکانی نەتەوەی کورد پیشان دەدات، وا وێنای بارزانی کتاوە کە خەمی کوردیەتی لە پارچەکانیتری کوردستان و توانای بڕینی سنورەکانی نێوان پارچەکانی کوردستانی هەیە، ئەگەر پێویستبکات. مانا ڕواڵەتیەکەی نامەکە، بارزانی وەک ڕابەری کورد پیشان دەدات بەبێ ئەوەی وشەی ڕابەر یان سەرۆک لە نامەکەدا بەکار هاتبێت. ئەگەر سەیری کۆتایی نامەکە بکەین، تەنها ناو و بەروار نوسراوە و ناونیشانی سیاسی بارزانی، کە تەنها سەرۆکی پارتیە، نەنوسراوە چونکە ئامانجەکەی گەورەترە و بە کراوەیی هێڵراوەتەوە. ج) داننان بە جۆلانی وەک سەرۆک و بڕیار بەدەستی نوێی سوریا. بۆ نمەنە، بارزانی داوای ڕاستکردنەوەی مێژووی لێدەکات و داوا دەکات هەموو پێکهاتەکان “بە یەکەوە” بەشداربن لە ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەی بەرامبەر کورد کراوە. کەواتا بارزانی دان بە شەرعی بوونی پێگە و دەسەڵاتی جۆلانی دا دەنێت. د) وونکردنی ستراتیژی: لە نامەکەیدا، بارزانی باسی هیچ سەرکردە و کەسایەتیەکی سیاسی ڕۆژاڤا ناکات. لە کاتێکدا، هەموو جیهان دەزانێت کە مەزڵوم عەبدی سەرکردەی سەرەکی دۆزی کوردە لەو پارچەیەی کوردستان، بەمەش بارزانی هەوڵی کەمردنەوەی ڕەوایەتی سەرکردایەتی عەبدی دەدات و خۆی وەک ڕابەر دەناسێنێ. ٢- بەرکارکردنی وتار (بەرهەمهێنان و دابەشکردن): ا) گوێگر: نامەکەی بارزانی بۆ چەند گروپ و گوێگرێکی جیاواز نوسراوە کە یەک بە یەک ئاماژەیان پێدەکەم. گرووپی یەکەم/کوردی ڕۆژاڤا، بارزانی دەیەوێت بەو نامەیە بە کوردی ڕۆژاڤا بڵێت من خەم خۆر و سەرکردەتانم و بەجێتان ناهێڵم. بۆ ئەو مەبەستەش، ئاماژە بە ڕاستکردنەوەی مێژوو و زامنکردنی مافەکانی کورد دەکات لە حکومەتی داهاتووی سوریادا. گرووپی دووەم/ تورکیا، بە دانپێدانانی جۆلانی و ناو نەهێنانی مەزڵوم عەبدی، بارزانی ڕوی دەمی لە تورکیای پاڵپشتی جۆلانی و دووژمنی عەبدیە و هاو وتاری و هاوپەیمانی خۆی دووپات دەکاتەوە. گرووپی سێەم/ لایەنە دژەکانی هەسەدە، بە ناو نەهێنان و پشتگوێ خستنی ڕۆڵی مەزڵوم عەبدی، بارزانی نامەی پشتیوانی بۆ حیزبە دژەکانی عەبدی دەنێرێت و پشتیوانی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆیان. ب) کاریگەری ئایدۆلۆژی: بارزانی بەو نامە کورتە هێزی ئایدۆلۆژی خۆی پیشان دەدات. لەلایەک پیشانیدەدات کە کوردی ڕۆژاڤا لەژێر هەژموونی ئایدۆلۆژی ئەودان، لەلایەکیتر گرنگی ئایدۆلۆژیای هەسەدە کەم دەکاتەوە بە نادیدە گرتنی ڕۆڵی عەبدی. ٣- چوارچێوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەق(ڕونکردنەوە): ا) پەیوەندی بارزانی و تورکیا: تورکیا دژی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤایە بە بیانووی بوونی پەیوەندی هەسەدە بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە. بەهۆی ئەوەی پارتی هاوپەیمانی تورکیایە، نامەکەی بارزانیش دەبێت لەگەڵ سیاسەتی تورکیادا یەک بگرێتەوە. ب) حیزبەکەی بارزانی ناکۆکیەکی مێژووی هەیە لەگەڵ پەیەدە و پەکەکە، بۆیە پشیگیری کردنی پارت و لایەنە کوردیاکانی ڕۆژاڤا لە دژی پەیەدە و هەسەدە لە سودی بارزانی و حیزبەکەیەتی. ج) هێمای ڕابەرێتی: لە نامەکەیدا، بارزانی وێنای خۆی دەکات وەک ڕابەری کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان و سنووری سیاسی هەرێم دەبڕێت، بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئامانجەی، باسی مافی کورد دەکات و ناوی مەزڵوم عەبدی وەک سەرکردەی ڕۆژاڤا ناهێنێت. شیکردنەوەی گوتار و پەیوەندی هێز: ا) سڕینەوەی عەبدی، بێدەنگی بارزانی بۆ داواکاری عەبدی بۆ یەکڕیزی کورد و ناو نەهێنانی لە نامەکەیدا بۆ جۆلانی جوڵەیەکی ستراتیژیە. ئەو جوڵەیە مانای بەرکەنارکردنی هێز و ڕۆڵی عەبدیە و دانپێدانەنانی عەبدیە وەک نوێنەری کورد لە ڕۆژاڤا. ب) نوێنەرایەتی کردنی ئامانجەکانی کورد: بارزانی خۆی وەک هێزی یەکەم پیشان دەدات بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی کورد، بەڵام هاوتەریبی وتاری بارزانی بە وتار و کرداری تورکیا دژ بە عەبدی ئەو ڕیسەی لێ دەکاتەوە بە خوری. نامەکەی بارزانی سودی سیاسی هەیە، بەڵام مەرج نیە بۆ کورد بێت. ج) وتاری یەکخستن و دابەشکردن: مانا ڕوکەشیەکەی بارزانی یەکڕیزی نەتەوە جیاوازەکانی سوریای تێدا بەدی دەکرێت، بەڵام مانا قوڵ و سیاسیەکەی بۆ لێکترازان و دابەشکردنی ماڵی کوردە لە ڕۆژاڤا بە پشتگوێ خستنی مەزڵوم عەبدی و پشتیوانی کردنی هێزە دژبەرەکانی عەبدی و هاوپەیمانەکانی تورکیا. تەواوی نامەکەی بارزانی پڕیەتی لە جوڵەی ئایدۆلۆژی و هێز، وە کۆمەڵێک ئاماژە و نامەی زۆر لەناو گوتارە کورتەکە دا هەن کە بەپێی خوێندنەوەکەی سەرەوە، پێناچێت مەبەستی بارزانی سودی کوردبێت. لە شیکردنەوەی ڕەخنەیی دا، قسەکەر لە ڕێگەی مانا قوڵەکەی گوتارەوە دەناسرێت، نەک مانا ڕوکەشیەکەی، بۆیە ئەم نامە کورتەی بارزانی، سیاسەت و ئایدۆلۆژیای بارزانی نەک هەر بۆ کوردی ڕۆژاڤا، بەڵکو بۆ کوردی هەموو پارچەکان دەخاتە ڕوو، وە هەوڵی ناساندنی خۆی وەک ڕابەری کورد دەدات بە لێدان لەو جەمسەرانەی کە ئایدۆلۆژیاکانیان جیاوازە لەوەی بارزانی و حیزبەکەی و هاوپەیمانەکەی، کە تورکیایە. لە کۆتایی دا، گرنگە خوێنەری کورد بە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە گوتار و نوسین و ئاماژەکانی سەرکردە سیاسیەکان بخوێننەوە و لێیان تێبگەن، چونکە هەموو گوتارێکی سیاسی کاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر هاوڵاتیان و یەکگرتووی و لێکترازانی لایەناکەن دەبێت.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (FINANCIAL TIMES)ی بەریتانی خانمی یەکەمی پێشووی سوریا (ئەسما ئەسەد) ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئابوری نهێنی 🔹 بەپێی تۆمارە بازرگانییەکانی ڕووسیا، ئەسەد لە ماوەی نێوان مانگی ئازاری 2018 تا ئەیلولی 2019، 21 گەشتی ئاسمانی لە نێوان دیمەشق و مۆسکۆدا بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە (250 ملیۆن) دۆلار بە شێوەی کاش، یەکێک لە گەشتەکانیش لە مانگی ئایاری 2019دا (100 ملیۆن) دۆلاری تێدابووە. 🔹 ئەو پڕە پارەیە دراوی 100 دۆلاری 500 یۆرۆی لەخۆگرتووە، گەیەندراوەتە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ"Vnukovo airport" لە مۆسکۆ، بۆ ئەوەی لە بانکە سزادراوەکانی ڕووسیا دایبنێن. 🔹 خانمی یەکەمی پێشوو (ئەسما ئەسەد)، هاوسەری بەشار و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی جەی پی مۆرگان، ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ئاراستەکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئابوری نهێنی. 🔹 گواستنەوە داراییەکان هاوکات بووە لەگەڵ هەوڵە نهێنییەکانی ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەد بۆ کڕینی خانوەبەرەی فاخر و گرانبەهاو وەبەرهێنان لە ڕووسیا. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (FINANCIAL TIMES)ی بەریتانی کە لە ڕۆژی دوو شەمە 16ی کانونی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی سوریا، لە ماوەی ساڵانی (2018 و 2019)دا نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری کاشیان لە بانکی ناوەندی سوریاوە بۆ مۆسکۆ گواستووەتەوە. ئەو پڕە پارەیەش دراوی 100 دۆلاری 500 یۆرۆی لەخۆگرتووە، گەیەندراوەتە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ"Vnukovo airport" لە مۆسکۆ، بۆ ئەوەی لە بانکە سزادراوەکانی ڕووسیا دایبنێن. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گواستنەوە داراییانە لە کاتێکدا بووە سوریا بەدەست قەیرانی توندی دراوی بیانی لە ناڵاندوویەتی، چونکە سزاکانی ڕۆژئاوا ڕێگریان لە دیمەشق دەکرد بۆ ئەوەی بتوانێت دەستی بگات بە سیستەمی دارایی جیهانی. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم گواستنەوە داراییانە هاوکات بووە لەگەڵ هەوڵە نهێنییەکانی ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەد بۆ کڕینی خانوەبەری گرانبەهاو وەبەرهێنان لە ڕووسیا. لەو چوارچێوەیەدا، ئیاد حەمید، توێژەر لە پرۆگرامی پەرەپێدانی یاسایی سوریا، وتوویەتی: "ڕووسیا هەمیشە پەناگەیەکی دارایی بووە بۆ ڕژێمی ئەسەد". ئۆپۆزسیۆنی سوریا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە مێژە ئەسەد بە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی سوریا و پەنابردنە بەر کاری نایاسایی بۆ دابینکردنی دارایی جەنگ و بەدەستهێنانی دەستکەوتی کەسی تۆمەتبار دەکەن. بەپێی تۆمارە بازرگانییەکانی ڕووسیا، ئەسەد لە ماوەی نێوان مانگی ئازاری 2018 تا ئەیلولی 2019، 21 گەشتی ئاسمانی لە نێوان دیمەشق و مۆسکۆدا بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە (250 ملیۆن) دۆلار بە شێوەی کاش، یەکێک لە گەشتەکانیش تەنها لە مانگی ئایاری 2019دا (100 ملیۆن) دۆلاری تێدابووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش دراوە پارەکە لە بانکەکانی (RFK) و بانکی (TSMR)ی ڕووسیا دانراوە، کە هەردووکیان لە ژێر سزاکانی ئەمریکادان. لەبارەی ئەو گواستنەوە داراییانە (دەیڤید شینکر - یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ووتیەتی: "ئەم گواستنەوانە جێگەی سەرسوڕمان نین، و بەڵگەن لەسەر هەوڵەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ پاراستنی سامانە نایاساییەکانی و دابینکردنی لایەنی دارایی شەڕ". لەگەڵ کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی سوریا، بانکی ناوەندی سوریا ناچار بووە پارەی کاش بدات بۆ دەستەبەرکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. ئەم گواستنەوە داراییانەش دەرفەتێکیشیان بە ڕووسیا خوڵقاندووە بۆ بەهێزکردنی نفوزی خۆی لە بواری ئابووری و سیاسی سوریادا، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام بووە لە پاڵپشتییە سەربازییەکانی بۆ ڕژێمەکەی ئەسەد. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەسەد و کەسانی نزیک لە خۆی، لە ساڵانی ڕابردوودا، کۆنترۆڵی کەرتە گرنگەکانی ئابووری سوریایان کردووە کە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون. هەروەها ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی جەی پی مۆرگان، ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ئاراستەکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئابوری نهێنی. لەو کاتەوەی ڕژێمی سوریا هەوڵی گواستنەوەی سەروەت و سامانەکەی دەدا بۆ دەرەوەی وڵات، لە ساڵی (2013)ەوە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ سەرقاڵی کڕینی خانوو و شوقەی فاخر و گرانبەهان. لە یەکێک لەوکارانەشدا، ئیاد مەخلوف، کوڕە خاڵی بەشار ئەسەد، کۆمپانیایەکی خانووبەرەی بە ناوی "شاری زولیس" لە مۆسکۆ لە ساڵی 2019 دامەزراند، بە پاڵپشتی دامەزراوە داراییە ئاڵۆزەکان.
درەو: عەلی حەمەساڵ رایدەگەیەنێت: تەنیا لە ساڵی (2024)دا (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە بەڵام داهاتەكەی بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان (سفر)ە خۆ ئەگەر لە هەر بەرمیلێك (5) دۆلاریشی بۆ حكومەت بێت ئەوا دەتوانێت موچەی مانگی (12)ی پێ دابین بكات. عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: • بە درێژایی ساڵی 2024 بە دەقیقی (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، ماقوڵە داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم (سفر) دۆلار بێت؟ ئەو رێژەیە دابەش بكەین بۆ هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان (22) بەرمیل نەوتی بۆ بەرهەمهاتووە، ئەم (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوتە ئەگەر لە هەر بەرمیلێك تەنیا (5) دۆلار بمێنێتەوە زیاتر نا ئەتوانرێت موچەی مانگی (12)ی پێبدرێت . • پاڵاوگە هەیە ئەمساڵ (390) ملیۆن دۆلار لە نەوتدا قازانجی كردووە، بەس حكومەت سفرە، پاڵاوگەو كۆمپانیاییەكی تریان (350) ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە. • ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت تەنی بە (250 -260) دۆلار دەفرۆشرێت لە بازاڕدا لە هەولێر، داهاتەكەی دەچێتە بانكێكی ئەهلییەوە، مەعقولە كۆمپانیایەك كە نەوت بەرهەم دێنێت لە هەر بەرمیلێك (17-18) دۆلاری دەستكەوێت بەڵام خەڵكی كوردستان (سفر) دۆلاری دەستبكەوێت، كەواتا حیكمەت لە دەرهێنانی نەوت چیە؟ • بڕی (75%)ی بەرهەمی نەوت دەچێتە توركیا، چ ئەوەی كۆمپانیاكانی كارو لاناس و ئەوانەی تر، هەندێكیان رێككەوتنیان كردووە لەگەڵ هەندێك گروپ و فەسائیل نەوتی كوردستان دەبەنە بەسرەو لەوێ دەیفرۆشن. •
درەو: عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات: لێكگەیشتنی سەرەتایی كراوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوت، ئەو سەردانانەشی وەفدی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر ئەنجامیدا، ئامانجی گەیشتن بووە بە ئەنجامێكی باش و لێكگەیشتنێكی پەسەند لەلایەن بەغدادو هەولێروە لەپەیوەست بە داهاتە نەوتی و نانەوتیەكان و، گونجاندنی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكانی ئەنجامیداوە بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت. عەتوانی، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (الصباح)ی وتووە: لێكگەیشتنەكان لەگەڵ هەرێم بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێكە بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ یەكخستن و گەیشتن بە رێككەوتنی پەیوەست بە نرخەكانی نەوت، چونكە بۆ ئەوەی هەرێم دەستبكاتەوە بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت پێویستمان بەرێككەوتنە لەسەر میكانیزمێكی دیاریكراو، ئەوەی پێیگەیشتون رەزامەندییەكی سەرەتاییە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم گرێبەستەكانی بگونجێنێت بەجۆرێك لەگەڵ دیدی دەستوردا هاوتەریب بێت، جۆری گرێبەستەكانیش لە هاوبەشی بەرهەمهێنانەوە بگۆڕێت بە هاوبەشی لە قازانج. عەتوانی لەبارەی داهاتە ناوخۆییەكانیش ئاماژەی بەوەكردووە: حكومەتی هەرێم باسی لە هەندێك ژمارە كردووە جیاوازە لەوەی حكومەتی فیدراڵ باسی كردووەو لەوباریەوە بەدواداچون بۆ داتان دەكەین، لە دیدارەكانیشیمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم جەختمان كردووە لەسەر یەكخستنی تاریفەی گومرگی و یەكخستنی دەروازەكان بۆ رێكخستنی داهاتەكان و رێگەگرتن لە خۆدزینەوەی لە باج و بە ئەلەكترۆنیكردنی داتاكان، هەروەك جەختمان كردووە لەسەر تەوتین كردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم.
(درەو): وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج خاڵدا دەقی رێككەوتنی خۆی لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران خستەڕوو، لە یەكێك لە خاڵەكاندا حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بە خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی موچەخۆران. وەفدی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ كۆبووەوە. وەفدەكەی حكومەتی هەرێم (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی سەرۆكایەتیی دەكرد، ئەندامەكانی پێكهاتبوو لە: • ئومێد سەباح- سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران • ئامانج رەحیم- سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران • فارس عیسا- سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێم لە بەغداد • عەبدولحەكیم خسرۆ- بەرپرسی فەرمانگەی چاودێریی و هەماهەنگیی • رێباز عەباس مەحمود- راوێژكاری وەزارەتی دارایی • كۆڤان تەحسین- بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاریی • ئەبوبەكر عەبدوڵا- بەڕێوەبەری گشتیی بودجە • مریەم عوسمان- بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی • عەبدوڵا رەمەزان- پسپۆڕی دارایی ئەم كۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەی چارەنوسی سێ موچەی ئەمساڵ (مانگەكانی 10-11-12) كە هێشتا موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم وەریان نەگرتووە. بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەسەر: 🔹ناردنی وەفدێكی تەكنیكی لە فەرمانگەی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی یارمەتیدانیان لە هەمواركردنی میزان موراجەعەی مانگانەی تایبەت بە خەرجییەكانی موچەو خانەنشینیی، بەگوێرەی گشتاندنی فەرمانگەی ژمێركاریی ژمارە (2421) لە 30/1/2024. 🔹لەسەر بنەمای فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ، فەرمانگەی ژمێركاریی فیدراڵ ئەوەی لەسەری بووە كردویەتی بۆ ناردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێكەوتی ئەمڕۆوە. باقی چارەسەرو چاودێرییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەواو دەکرێن. 🔹ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ناڕێکییە داراییەکانی پەیوەست بە شایستەی خانەنشینان كە بڕی (430) ملیار دینارە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (5/یەکەم)و (77/یەکەم) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13) بۆ ساڵانی (2023، 2024، و 2025)، لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت. 🔹ئەو تێبینیانەی کە دەمێننەوە لە ماوەی (10) ڕۆژدا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی، لە ئەمڕۆوە 15ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات، قسەیان لەسەر دەکرێت. ئەمە لەپاڵ پێداچوونەوە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە بەپێی فەرمانی دیوانیی ژمارە 24660 پێکهێنراوە، کە پێویستی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێم هەیە لە لیژنەی ئاماژەپێكراو. 🔹هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەیی موچەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن بەشی ژمێركارییەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، هەروەها بەردەوامی گفتوگۆ و بەدواداچوون لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە 24660، بۆ دیراسەکردنی ئەو پرسە، بەوجۆرەی كە خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ساڵی 2019 بگرێتەوە.
راپۆرتی: درەو سەرەتا سوریا بە یەکێک لە وڵاتە مامناوەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دێتە هەژمار، بەڵام بوونی یەدەگی ئەو دوو سامانە سروشتییە، شایستەی ئەوەی دەکات ببێتە بەرهەمهێنەرێکی گرنگ، بەتایبەتی لە غازی سروشتیدا، ئەمەش وایکردووە زلهێزەکانی جیهان بە تامەزرۆییەوە لێ بڕوانن. زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و چاودێری ئەوە لە ڕێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە، هاوکات ڕوسیا، لە ڕێگەی ڕژێمی پێشوی سورییەوە، سەرپەرشتی زۆربەی کێڵگە گازییەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکە و ئیمتیازاتی گەڕان بەدوای غاز و دەرهێنانی لە کێڵگە دۆزراوەکانی لە کەناراوەکانی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەکرد. بەرهەمهێنان و یەدەگی نەوت لە سوریا لە ڕووی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، پێش سەرهەڵدانی شۆڕشی ناوخۆیی سوریا لە ساڵی 2011 ڕۆژانە نزیکەی (380 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنرا و ئەم بەرهەمە ساڵانێک پێش ئەوە گەیشتبووە لوتکەی خۆی، بە تۆمارکردنی (600 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا و ئەمەش بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئەگەر نا زۆرێک لە توێژەران و ئابووریناسانی سوریا پێیان وایە ئەو ئامارانە زۆر کەمترن لەوەی لە واقیعدا هەیە. بەپێی ڕاپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٦، مەزەندەی کردووە کە بەرهەمهێنانی نەوت لە دوای ساڵی ٢٠١١ بۆ تەنها نزیکەی (٤٠ هەزار) دابەزیبێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Oil Prices ی بەریتانی تایبەت بە کاروباری وزە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (2019) بڵاویکردووەتەوە، کۆی یەدەگی نەوت لە سوریا بە نزیکەی (2 ملیار و 500 ملیۆن) بەرمیل مەزەندە دەکرێت و نزیکەی (75%)ی ئەو یەدەگانە لە کێڵگەکانی پارێزگای دێرەزورو ڕۆژهەڵاتی سوریادان. بەرهەم و یەدەگی غازی سروشتی لە سوریا ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە سوریا تا ناوەڕاستی ساڵی 2011 نزیکەی (30.2 ملیۆن) مەتر سێجا بووە لە ڕۆژێکدا، بەپێی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوری نزیک لە ڕژێمی پێشووی سوریا، بەو پێیەی زۆرینەی ئەو بەرهەمە لە کێڵگە غازییەکانی حەسەکە دەبەرهەم دەهێنرا، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگە درێژخایەنەکی ئەو وڵاتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بە تایبەت لەو کێڵگەیە دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی، سەرەڕای نەبوونی ژمارەی ورد سەبارەت ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، بەڵام بەهۆی پەرەدان بەو کێڵگانەی کە لە باکووری دیمەشق و باشووری حمس دۆزرایەوە لەلایەن حکومەتی ڕژێمەوە، و ئاراستەکردنی دەرهێنانی غاز لێیان لە ڕێگەی کۆمپانیا ڕووسیەکانەوە، جارێکی تر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیادی کردووەتەوە. لە ساڵی 2008دا یەدەگی غازی سوریا بە (240.7 ملیار) مەتر سێجا دەخەمڵێندرا، بەو یەدەگەش وڵاتەکە پلەی (42)ی جیهان دەگرێت، بەڵام دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا یەدەگی غازی سروشتی سوریای لە دەریای ناوەڕاست بە (700 ملیار) مەتر سێجا خەمڵاندووە، لە کاتێکدا کۆی یەدەگی غازی سوریا بە تایبەت دوای زیادکردنی زۆرێک لە دۆزینەوە نوێیەکان دەگاتە (28 ترلیۆن) مەتر سێجا، بەپێی خەمڵاندنەکانی سەنتەری فێرێل بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرلین، لە ڕاپۆرتێکدا پێشبینی دەکات کە سوریا پلەی سێیەمی جیهان لە بەرهەمهێنانی غازدا داگیر بکات، ئەگەر بتوانێت توانای بەرهەمهێنانی تا ئەوپەڕی ئاستی خۆی زیاد بکات. دابەشبوونی کێڵگەکە نەوتی و غازییەکان و توانای بەرهەمهێنانیان کێڵگە نەوتییەکانی سوریا بەسەر پارێزگاکانی حەسەکە بە (6) کێڵگە و دێرەزور بە (٤) کێڵگە و ناوچەی تەدمر لە پارێزگای حمس بۆ (2) کێڵگە دابەشکراون. کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە؛ کێڵگەی سوەیدییە و بەرهەمدارترین کێڵگەی وڵاتەکەیە، بەو پێیەی پێش ساڵی 2011 ڕۆژانە (110 هەزار) بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرا، لەکاتێکدا لە کۆتاییەکانی ساڵی (2020) ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە بۆ (50 هەزار) بەرمیل نەوت دابەزیبوو لە ئێستادا لەو قەبارەیەش کەمتر بەرهەم دەهێنرێت. رومەیلان یەکێکی ترە لە کۆنترین کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکە لە پارێزگای حەسەکە، ئەمە جگە لە کێڵگەکانی شەدادی و جبسە و هۆل کە تاڕادەیەک کێڵگەی بچووکن، هەروەها یوسفیە کە بچووکترین کێڵگە نەوتییە بەراورد بە هەریەک لە کێڵگانەی تر. کێڵگەکانی دێرەزور، گەورەترینیان کێڵگەی عومەرە کە پێشتر (80 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا لێ بەرهەم دەهێنرا و لە ئێستادا بەرهەمەکەی بۆ کەمتر لە (25 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دابەزیوە، دوای ئەویش کێڵگەی تەنک دێت، هاوکات کێڵگەی ئەلتەیم و ئەلوەرد لەو کێڵگانەن کە دەکەونە ئەم پارێزگایەوە. لە لایەکی ترەوە لە ناوچەی تەدمری سوریا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حمس، دوو کێڵگەی بچووکی نەوتی لێ هەڵکەوتووە، کە بریتین لە کێڵگەکانی جەزال و حەیان، کە بەرهەمەکانیان ڕۆژانە لە دوو هەزار بەرمیل تێناپەڕێت. تایبەت بە کێڵگە غازییەکانیش، کێڵگە کۆنەکان دابشبوون بەسەر پارێزگای حەسەکە کە دوو کێڵگەی غازی تێدا هەیە، هەروەها ناوچەی تەدمر (7) کێڵگەی غازی تێدا هەڵکەوتووە، لە کاتێکدا ناوچەی باکووری پارێزگای دیمەشق، لە قارا و بوریج و دێر عەتیە، لەخۆدەگرێت کۆمەڵێک کێڵگەی نوێ لە ساڵی (2010) دۆزرایەوە، بەڵام دەرهێنانی غاز لێیان تا ساڵی (2018) لە ڕێگەی کۆمپانیا ڕووسیەکانەوە دەستی پێنەکرد. کێڵگە کۆنەکانی حەسەکە بریتین لە رومەیلان کە گەورەترین کێڵگەی پارێزگاکەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (2 ملیۆن) مەتر سێجا غاز لە ڕۆژێکدا، هەروەها کێڵگەی جەبیسە کە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی (ملیۆنێک و 600 هەزار) مەتر سێجا غازی هەیە لە ڕۆژێکدا. حەوت کێڵگەی تەدمر بریتین لە کێڵگەی شاعر کە گەورەترین کێڵگەی غازە لە وڵاتەکەدا، توانای بەرهەمهێنانی (3 ملیۆن) مەتر سێجا غازی هەیە، لە پلەی دووەمدا کێڵگەی هیل بە توانای بەرهەمهێنانی (2 ملیۆن) مەتر سێجا، ئاراک بە توانای بەرهەمهێنانی (750 هەزار) مەتر سێجا، حەیان بە (650 هەزار)، مهر بە (400 هەزار)، جەحار بە (350 هەزار) و ئەبو ریاح (300 هەزار) مەتر سێ جا غازیان هەیە. سەبارەت بە کێڵگە نوێیەکانی باکووری دیمەشق کە لە ساڵی (2018) گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنان ، بریتین لە قارە 1 بە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی (450 هەزار) مەتر سێجا، بریج 1 بە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی (200 هەزار) مەتر سێجا، هەروەها قارە 3 بە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی (450 هەزار) مەتر سێجا هەروەها دوو کێڵگەی نوێ لە هەمان ساڵدا کرانەوە و گەیشتنە ئاستی بەرهەمهێنان ئەوانیش قارە 3 و سەدەد 9 کە توانای ڕۆژانەیان نیو ملیۆن مەتر سێجایە. ماوەتەوە بوترێت سەرجەم کێڵگە نەوتی و غازییەکانی پارێزگای حەسەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی (هەسەدە)دایە، دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژێم سوریا لە ساڵی 2011 کشانەوە. سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکانی دێرەزوریش دابەشبوون بەسەر دوو بەشدا، بەشی هەر زۆریان، لە ساڵی 2017 و 2018ەوە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە) ئەویش دوای شەڕەکانی لەگەڵ داعش لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، لە کاتێکدا تاکە کێڵگەیەک لە ڕۆژئاوای ڕووبارەکە "کێڵگەی ئەلوەردە"، لە ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سوریادا بوو. سەبارەت بە کێڵگە غاز و نەوتییەکانی تەدمر، سەرجەمیان لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادابوون، جگە لە کێڵگە گازییەکانی باکووری دیمەشق. بەڵام روسیا دەستی بەسەر هەموو کێڵگە غازییەکانی کەناراوەکانی سوریادا گرتووە و چونکە لەو کاتدا ڕوسیا گەرەنتی گازەکەی کرد لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی ڕژێم و ئاراستەکردنی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی سوریا. بۆ زانیاری لەبارەی نەوت و غازی سوریاوە بڕوانە؛ • د. أحمد سلطان، ما وراء الصراع في سوريا.. حرب خفية على الثروات الطبيعية، المرکز المصري للفکر والدراسات الاسترتیجیة، 10/12/2021؛ https://ecss.com.eg/50562/ • جوليا العبد (دمشق)، هل تبتلع روسيا 28 تريليون متر مكعب من الغاز السوري بـ40 مليار دولار؟، ملفات سوریا للدراسات والاستشارات الاعلامیة، 7/12/2020؛ https://shorturl.at/jxBQr • أحمد بدر، حقل الورد النفطي السوري.. 12 عامًا من القصف المتواصل، موسوعة الطاقة، 9/12/2024؛ https://shorturl.at/lG89H • الجزیرة، روسيا تسيطر على حقول نفط وغاز شمال تدمر،5/3/2017 https://shorturl.at/WmSRH • TRT عربي، النفط والغاز في سوریا.. این تنتشر الحقول ومن المستفیدون؟، 19 مارس 2020؛ https://shorturl.at/kJMwO • سامر أبو وردة، حقول النفط في سوريا.. احتياطيات واعدة وإنتاج هزيل، 20/1/2024؛ https://shorturl.at/AZSL9 • فراس فحام، مصير النفط السوري بعد 13 عاما من الصراع، 13/4/2024؛ https://shorturl.at/320Bd
(درەو): بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی 30%ی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا كە بە تێكڕا ژمارەیان (720) پەرلەمانتارە، سەرباری موچەی فەرمی خۆیان لە پەرلەمان، ساڵانە بڕی (6.3 ملیۆن) یۆرۆیان دەستدەكەوێت. دەرەنجامەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی لە یەكێتیی ئەوروپا ئەوەی دەرخستووە، كە هەندێك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە بەرژەوەندی گروپەكانی لۆبی "لۆبیستەكان" لە كەرتی كشتوكاڵ كاردەكەن و راوێژ بە كەرتی ئۆتۆمبیل و كۆمپانیا داراییە گەورەكان دەدەن، ئەمە دەبێتە هۆی بەریەككەوتنی بەرژەوەندییە گشتییەكان لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتدا. پەرلەمانتاری رۆمانی (گۆرگێ پیپیریا) لە فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازانی ئەوروپا لە پێشەنگی لیستی ئەو پەرلەمانتارانەیە كە داهاتی لابەلایان هەیەو ساڵانە نزیكەی (657.000) یۆری دەستدەكەوێت، ئەمە لەرێگەی ئەو كۆمپانیای پارێزەرایەتییەی كە دایمەزراندووە. لەدوای ئەویش پزیشكە فەڕەنسییەكە (لۆران كاستیلۆ)و پەرلەمانتاری ئیتالی (رۆبەرتۆ فاناچی) دێت كە كتێبەكەی "جیهانەكەی تر" سەركەوتنێكی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێناو پێشوازی باشی لێكرا. پەرلەمانتاری ئەوروپا موچەو ئیمتیازی باش وەردەگرن، كە خۆی دەبینێتەوە لە بڕی (124.000) یۆرۆی ساڵانە وەكو موچەی بنەڕەتی و بڕی (59.400) یۆریۆ دەرماڵەی خەرجیی و پارەی دەرماڵەی ئامادەبوون كە زۆرجار دەگاتە بڕی (52.800). سەرباری ئەوەی پەرلەمانتارانی یەكێتیی ئەوروپا رێگەیان پێدراوە كاری زیاتر بكەن، بەڵام ئەو بنەمایانەی كە لەدوای سكانداڵی ناسراو بە "قەتەر گەیت" داكەوتووە، ناچاریان دەكات بە ئاشكرا كردنی ئەو كارانەی كە دەیكەن. لەگەڵ ئەمەشدا، رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی نیگەرانیی خۆی نیشان دەدات، ئەمەش لەبەر قەبارەی قازانجی پەرلەمانتاران نییە ئەو كارانەدا، بەڵكو نیگەرانییە لەبارەی ئەگەری كاریگەریی ئەو كارانە لەسەر ئەدای كاركردنی رۆژانەی پەرلەمانتاران و تێكەڵبوونی بەرژەوەندییەكان. رافاییل كیرگۆینۆ گەورە بەرپرسی سیاسەتەكان لە رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی قسەی بۆ (یۆرۆنیوز) كردوە، وتویەتی:" بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەندامانی پەرلەمان بۆیان نییە بەشداری لە چالاكی لۆبیكردن لەبەرامبەر پارەدا بكەن". باسلەوە دەكات، ناڕوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وایكردووە بابەتەكە وەكو تێڕوانینی كەسیی لەلایەن هەر سیاسەتمەدارێكەوە تەماشا بكرێت، لەوەدا ئایا بەریەككەوتنی بەرژەوەندی هەیە یاخود نا. راپۆرتەكە باس لە حاڵەتی هەردوو پەرلەمانتار ستیڤان كوهلەر (ئەڵمانیا/ پارتی گەلی ئەوروپی)و كریستین سینجەر (ئەڵمانیا/ پارتی نوێبوونەوە) دەكات كە هەردووكیان مانگانە هەزاران یۆرۆ لە كۆمەڵەی جوتیارانی باڤاریا وەردەگرن، كە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە كشتوكاڵی و دارستانییەكانی ناوچەكە دەكات، سەرباری ئەوەی ئەم دوو كەسە هەردووكیان ئەندامن لە لیژنەی كشتوكاڵ و ژینگە لە پەرلەمانی ئەوروپا. فیلیپ تۆریك (چیكیا/ پاتریۆتس) باس لە داهاتی مانگانەی خۆی دەكات كە دەگاتە (10.000) یۆرۆ وەكو راوێژكاری سەربەخۆ لە كەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبیل، ئەمە بوارێكە لە كارەكەیدا وەكو ئەندامی پەرلەمان زۆر جەختی لەسەر دەكات. بەمدواییە لەم چوارچێوەیەدا قسەی كردووە. لەبەرامبەردا، هەندێك لە ئەندامانی تری پەرلەمانی ئەوروپا وای دەبینن گرنگە پارێزگاری بكەن لە پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی واقعیدا، یەكێك لەوانە لۆران كاستیلۆ-یە كە پێیوایە "بۆ ئەوەی نوێنەرانی پەرلەمان بە تەواوەتی لەژیانی خەڵك دانەبڕێن، دەبێت پەیوەندییان بە واقیعەوە بمێنێتەوە". ئاماژە بەوە دەكات، هیچ بەریەككەوتنێك نییە لەنێوان خەبات لەپێناو سیاسەتێكی دروست و باشتر لە پەرلەمان لەگەڵ ئارەزووە بەردەوامەكانی بۆ چاودێری خەڵكی تر وەكو پزیشكێك. مۆنیكا هوڵمایەر (ئەڵمانیا/ پارتی گەلی ئەوروپی) كە ساڵانە نزیكەی 75.000 یۆرۆی دەستدەكەوێت لەبەرامبەر كارەكەی لە كۆمپانیای فرەڕەگەزیی (بایوا) بۆ كشتوكاڵ و وزە دەڵێ: دەبێت ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا تێكەڵی كارو كۆمەڵگە ببن لەبری ئەوەی لە بورجی عاجی سیاسەتدا بمێننەوە. لە هەمان كاتدا، هەندێكی تر وایدەبینن كە هیچ بەریەككەوتنێك لەنێوان كاری زیادەی خۆیان و ئەركەكەیان لە پەرلەمان نییە، چارلز گویرینز (لۆكسمبۆرگ/ نوێی ئەوروپا) كە ساڵانە وەكو بەرپرسی سەربەخۆ لە كۆمپانیای "ڤویر فاینانس" بڕی 43.000 یۆریۆری دەستدەكەوێت جەخت لەوە دەكات كارەكەی بەریەككەوتنی نییە لەگەڵ ئەو لیژنانەی پەرلەمان كە كاریان تێدا دەكات و مامەڵە لەگەڵ كشتوكاڵ و كاروباری دەستوریی دەكەن. دەڵێ:" بچوكترین بەریەككەوتن نییە، ئەگەرنا كارەكەم رادەگرت". لەگەڵ ئەمەشدا، رافاییل كیرگوینۆ لە رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی گرفتی لەگەڵ ئەم تێگەیشتنانە هەیەو باسلەوە دەكات، تەنانەت ئەگەر بەشێوەی راستەوخۆ بەشدار نەبن لە لیژنە پەیوەندیدارەكاندا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا دەتوانن كاریگەریی لەسەر هاوڕێ پەرلەمانتارەكانیان دابنێن یاخود پرسیار لەبارەی ئەو بابەتانەوە بكەن كە پەیوەندی بە بەرژەوەندییە دەرەكییەكانیانەوە هەیە. رافاییل كیرگوینۆ داوا دەكات رێسای توندتر دابنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە چالاكی دەرەكی پەرلەمانتاران و دەڵێ:" پێویستە لێكۆڵینەوەكان لەرێگەی دەستەی سەربەخۆوە بكرێن و ئەوانەی بنەما ئیتیكییەكان پێشێل دەكەن سزایان بەسەردا بسەپێندرێت". ئەمە جاری یەكەم نییە كە رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی تیشك دەخاتەسەر بەریەككەوتنی بەرژەوەندییەكان. لە راپۆرتی پێشووی خۆیدا كە ئایاری رابردوو بڵاویكردەوە، ڤیكتۆر ئوسپاسكیچ پەرلەمانتاری پێشووی لیتوانیا لە یەكێتیی ئەوروپا لە پێشەنگی لیستەكەدا بوو، كە 3 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە قازانجی لە كۆمپانیایەكی روسی دەستكەوتبوو كە بەرژەوەندی گەورەی لە بواری خانوبەرەدا هەبوو. بەڵام دوای هەڵبژاردنەكەی حوزەیرانی رابردووە ئەم پەرلەمانتارە كورسییەكەی لەدەستداو لە مانگی ئابیشدا دەركەوت بەتۆمەتی ساختەكاریی بەبڕی زیاتر لە 500.000 یۆرۆ لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، ئەمەش تۆمەتێك بوو كە ئەو رەتیدەكردەوە.
رێبوار محەمەد* سوریا لەڕووی ڕێژەی بەرهەمهێنانەوە لە ڕیزی وڵاتانی سنوورداری نەوتدا پۆلێن کراوە، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاڵی پەڕینەوەیەکی گرنگ لە پیشەسازی وزەی ناوچەیی و جیهانیدا پێکدەهێنێت سەرەڕای ئەمەش کەرتی نەوتی خاو و گازی سروشتی لقێکی گرنگی پێکهێنا حکومەتی سوریا پێش قەیرانی ئەم دواییە، و پێشبینی دەکرێت وەک گۆڕەپانێکی مەترسیدار بۆ ململانێ بمێنێتەوە. سەرەڕای سنوورداربوونی سەروەت و سامانی نەوتی سووریا، بەشداریی لە دابینکردنی سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ دەوڵەت و ئابووری سووریا بۆ چەندین ساڵ کرد، بەڵام سەرهەڵدانی شەڕ لەو وڵاتە، بە تایبەتی لە ساڵی 2011ەوە، و گۆڕینی وردە وردە نەخشەکانی کۆنترۆڵکردن، وایکرد ڕژێمی سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتی سوریا ئەم سەرچاوە گرنگە لەدەست بدەن، و کردی بە ئامانجی ئەو کوتلانەی کە کۆنترۆڵی کردوون و سوودیان لێ وەرگرتووە، تا ووەتە لقێکی جەوهەری بۆی، و توخمێکی کاریگەر لە هاوپەیمانییەکانیدا، جگە لەوەی کە فراوانە گۆڕەپانی تۆمەتە سیاسییەکان، بەتایبەتی بەهۆی ئەو ڕۆڵانەی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا لە شەڕ و ململانێکان کە لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکان لەسوریا. دوای سێزدە ساڵ لە دەستپێکی قەیرانی ڕاستەقینە لە سوریا و سەرهەڵدانەوەی ململانێ لەو وڵاتە دیسانەوە، یەک لە دوای یەک زلهێزەکان کە کێڵگەکانی نەوتی خاو و گازی سرووشتییان کۆنترۆڵکردوە و چەندین سزای ئەمریکی و نێودەوڵەتی بۆ سەر ئابوری سوریا، پرسیارە گرنگەکە ماوەتەوە؛ کێ سوود لە نەوتی سوریا وەردەگرێت؟ ڕەنگە سوریا نەوتی خاو و گازی سروشتی زۆر نەبێت بۆ ئەوەی خاڵی فۆکەسی گرنگ و هاوسەنگی لە پیشەسازی نەوت و گازدا پێکبهێنێت یان سەرچاوەی کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی چالاک لە پیشەسازی وزە بە گشتی، بەڵام گرنگی جیۆپۆلەتیکییەکەی لە شوێنی جوگرافییەکەیدایە ، کە وای لێکرد ببێتە خاڵی پەڕینەوە و ڕێڕەوێکی سروشتی بۆ سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی نەوتی خاو و غازی سروشتی . بەڵام کێڵگە نەوتییەکان و گازی سروشتی لە سوریا بەدەست قەیرانی گەورە و دووبارەبووەوە دەناڵێنن، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکان لەو وڵاتە، دوابەدوای ڕووداوەکانی ساڵی 2012 ، و بوونی چەندین گروپی چەکدار، کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو کێڵگە نەوتیانە دەدەن. بەم پێیە کێڵگەکانی نەوتی خاو و غازی سروشتی لە سوریا لە دۆخێکی خراپدان، لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکان و نەبوونی گەشەسەندن , کە ئەمەش ڕێژەیی یان گونجاو نییە لەگەڵ ئەو یەدەگانەی کە لەخۆیاندایە، کە ڕەنگە پێگەی نەوتی سوریا لە ناوچەکەدا بگۆڕێت . تایبەتمەندییەکانی کەرتی نەوت لە سوریا پێش و دوای دەستپێکردنی قەیرانەکان (٢٠١٢) لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١ ، پێش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دژی ڕژێمی سوریا، سوفیان ئەلعەلاو، وەزیری نەوتی ئەوکاتە، ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە سوریا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٠ دا نزیکەی ١٤١ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە ، کە تێکڕای ڕۆژانە نزیکەی ١٤١ هەزار بەرمیل نەوت بووە 386 هەزار بەرمیل نەوتی خاو، کە بە بەراورد بە ساڵی 2009 نزیکەی 9 هەزار و 400 بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە . کۆی یەدەگی نەوتی سوریا بە نزیکەی 2.5 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت، سوریاش لە پلەی 31ی جیهانیدایە لە یەدەگی نەوتدا، کە دەکاتە نزیکەی 0.2% ی کۆی یەدەگی نەوتی جیهانی کە نزیکەی 1.6 ترلیۆن بەرمیل نەوتە. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەشێکی زۆری بەرهەمی سوریا پێش ساڵی ٢٠١١ لە ئۆپێک تۆمار نەکراوە، بەو پێیەی لە بازاڕی ڕەشدا بە نرخی نزیکەی ٨٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشرا، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک لە ئۆپێک لەوکاتە گەیشتە 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت. بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە، وەک هەموو ململانێکانی جیهان، لایەنە ناکۆکەکان لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سامانە سروشتییەکان و کۆنترۆڵکردنی شۆڕشی نەوتیان داوە , بە ئامانجی بەکارهێنانی داهاتەکانی لە هەوڵەکانی جەنگ و بەرزکردنەوەی کاریگەری و کۆنترۆڵکردنی زانیارییەکانی ناو ئابووری سوریا. لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە ڕژێمی سوریا بە یەک لە دوای یەک دەستی کردووە بە لەدەستدانی کێڵگە نەوتییەکان و بیرە نەوتییەکان، هەروەها کێڵگە و بیرە نوێیەکان دەرکەوتوون کە پێشتر بوونیان نەبووە، هەروەها کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و گروپە ئیسلامییەکان کۆنترۆڵی شوێن و کێڵگە نەوتییە گرنگەکانیان لە سوریا ئاڵوگۆڕ کردووە ، زۆربەی کە دەکەونە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا . لە سەرەتای ساڵی 2014، بەیاننامەکانی وەزیری نەوتی سوریا ، سلێمان ئەلعەباس باسیان لە دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت کرد بۆ تەنها نزیکەی 5% , گەیشتە نزیکەی 14 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کۆی نزیکەی 386 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا شایەنی باسە زیانەکانی کەرتی نەوتی سوریا لە ماوەی مانگی ئازاری 2011 تا کۆتایی ساڵی 2022 نزیکەی 95 ملیار دۆلار بووە . لە کۆتاییدا کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکە بۆ هێزەکانی سوریا (هەسەدە) گواسترایەوە، دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دەستپێکرد بۆ وەرگرتنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە دەوڵەمەندە بە کێڵگە نەوتییەکان و بیرە نەوتییەکان، لە کۆنترۆڵی داعش لە ئەیلوولی ٢٠١٤ ەوە ، تا کۆتاییەکانی ٢٠١٩ ، کاتێک هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزەکان توانیان بچنە ناو ئەلباغوز لە دێرەزۆر. کێڵگە نەوتییە خاوەکان لە سوریا لە پارێزگاکانی دێرەزۆر و ئەلحەسەکە بڵاوبوونەتەوە، هەروەها ناوچەی پاڵمیرا لە پارێزگای حومس، هەروەها هەندێک خاڵی بچووکی نەوت لە پارێزگای ڕەقە بڵاوبوونەتەوە. کێڵگەی ئەلعومەر گەورەترین کێڵگەی پارێزگای دێرەزۆرە، و دەکەوێتە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەلبوسەیرە پێش ساڵی 2011 ڕۆژانە نزیکەی 85 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت (کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بەرکەوتووە، جار جارە، بۆ لێدانی مووشەکی، چونکە مەیدانەکە ئامانجی هەموو گروپە ناکۆکەکانە لە وڵاتەکەدا) . کێڵگەی ئەلتەنک هەیە ، دەکەوێتە بیابانی ئەلشەیتات لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٥ هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنا ، کێڵگەی ئەلتەیم و ئەلوەردیش مامناوەند بوون، ئەوانیش بەرهەمیان دەهێنا نزیکەی ٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەریەکەیان. کاریگەری ململانێکان لەسەر ڕێژەی بەرهەمهێنان لە سوریا بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییە خاوەکان لە سوریا بەهۆی ململانێکانی یەک لە دوای یەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ نزیکەی ١٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی بەر لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕەی کە زیاتر لە ١٣ ساڵە لەو وڵاتە بەردەوامە . بەرهەمهێنانی نەوتی سوریا لە سوریا لە ساڵی 2008 گەیشتە 406 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ، لە ساڵی 2009 دا کەمیکردووە و بووەتە نزیکەی 401 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دواتر لە ساڵی 2010 دا بۆ نزیکەی 385 هەزار بەرمیل و لە ساڵی 2011 دا 353 هەزار بەرمیل و لە ساڵی 2011دا 171 هەزار بەرمیل دابەزیوە. 2012 . بەرهەمهێنان بەردەوام بوو لە دابەزین بۆ 59 هەزار بەرمیل لە ساڵی 2013 و پاشان 33 هەزار بەرمیل لە ساڵی 2014 و پاشان 27 هەزار بەرمیل لە ساڵی 2015 و 25 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی 2016 و 2017 و 24 هەزار بەرمیل لە ساڵی 2018 . بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا بۆ ساڵی 2021 بە نزیکەی 31.4 ملیۆن بەرمیل خەمڵێندراوە، کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 85.9 هەزار بەرمیل بووە، لەو ڕێژەیەش 16 هەزار بەرمیل دەگاتە پاڵاوگەکان. بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2011ەوە ئۆپەراسیۆنەکانی توێژینەوە و گەڕان بەتەواوی وەستاون، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان خۆیان لە دابینکردنی هەر جۆرە پارەیەک بۆیان بەدوور گرتووە، ئەمەش چانسی گەشەکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی لاوازکردووە، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و کۆندێنسێت و شلەمەنی گازی لە سوریا لە 353 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ماوەی ساڵی 2011 بۆ نزیکەی 40 هەزار لە ساڵی ڕابردووی 2023 , واتە لە ماوەی 13 ساڵدا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە کە زیاتر لە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا . جیۆپۆلیتیکی کێڵگەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتی سوریا و تیۆری بۆری سەختی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە سەرەتاییەکانی وزە، بەتایبەتی نەوتی خاو و گازی سروشتی (یان وازهێنانیان)، سەرچاوەیەکی نیگەرانی ئابووری و سیاسی بۆ وڵاتانی چالاک لەسەر نەخشەی جیهانی پێکدەهێنێت ، بەتایبەتی پیشەسازی وزە (چ بەرهەمهێنان بێت یان بەکاربەر) . بە درێژایی مێژووی مۆدێرن، ئەم نیگەرانییە وەرگێڕدراوە بۆ شەڕ، ململانێ، ڕێککەوتن و هەروەها هاوبەشی، وێنە کە نەخشەی جیهانیان لە ژێر دروشمی جیاوازدا داڕشتووە . لە ڕووی مێژووییەوە دیمەشق لقێکی گرنگی هاوکێشەی وزەی جیهانی (بەرهەمهێنان و یەدەگی سنووردار) پێکناهێنێت بە بەراورد بە هەندێک وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و نەوتەوە لەسەر دەریایەکی نەوت و گازی سروشتی هەڵنافڕێت سەرچاوەکانی ناوچەکە بەڵام سەرەڕای ئەمەش خاوەنی پێکهاتە جوگرافییەکانە ڕۆڵێکی جیاوازی پێدەبەخشێت لە نەخشەی دابەشبوونی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی وزەدا، بەتایبەتی نەخشەی دابەشبوونی وزەی بەردینی. بەو پێیەی بە خاڵی پەڕینەوەیەکی ستراتیژی دادەنرێت، دەتوانێت بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی وزە لە وڵاتانی ناوچەکەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست، کە گرنگترین دەروازەی ئاسیا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا پێکدەهێنێت بۆیە گرنگی سوریا لە نەخشەی دابەشکردنی وزەدا لە پێگەی جوگرافیای خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت لە شوێنێکدا کە گرنگی ستراتیژی هەیە بۆ زلهێزە جیهانییەکان. لێرەدا دەتوانین بڵێین سەرچاوەی نەوت و غازی سوریا لە گەمەی گەورەی وزەدا پەراوێز و سنووردارە بە بەراورد بەو شتانەی کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەستە. بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا لە نزیکەی 15 هەزار بەرمیل تێناپەڕێت (0.45%ی قەبارەی بەرهەمی نەوتی جیهانی) , و نزیکەی 1.5% بە بەراورد بە بەرهەمهێنانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لوتکەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سوریا لە ساڵی 2022 . یەدەگی سەلمێنراوی نەوت تەنها نزیکەی 0.15% ی یەدەگی جیهانی پێکدەهێنێت، هەروەها نزیکەی 0.3% ی کۆی یەدەگی سەلمێنراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە پشتبەستن بەو شتانەی سەرەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە وەبەرهێنانی نەوت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ڕابردوو زیاتر دەکەوێتە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزۆر , و دەرهێنان لەوێ پشتی پێ بەسترا لەلایەن کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان , سەرکردایەتی شێل، لە کاتێکدا زۆربەی مۆدێرن وەبەرهێنانەکان لەم بوارەدا دەکەوێتە باشوور و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری لادێکانی دێرەزۆر و باشووری ڕەقە تا بیابانی پاڵمیرا و دەوروبەری حومس، کاری گەڕان و دەرهێنان ئەنجام دەدرێت لەلایەن کۆمپانیا ڕووسی و چینی و ئێرانییەکان و کۆمپانیایەکی ڤەنزوێلی و مالیزییەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕژێمی سوریا پەنا بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەبات، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگاتە نزیکەی 92% ی کۆی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی. لە ڕووی جوگرافیاوە دیمەشق لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و تەماحە جۆراوجۆرەکانی هەندێک لە زلهێزە ناوچەییەکان و خەونی تۆڕێک لە بۆری و خوێنبەرە وزەییەکان دەبینن کە بتوانن بیکەن بە ناوەندەکەیان. سنووری سوریا لەگەڵ عێراق، و بەندەرەکانی دەریایی لەسەر دەریای ناوەڕاست، دەیکاتە ڕێڕەوێکی سروشتی بۆ نەوتی باکوری عێراق و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی بەرەو ئەوروپا. هەرچەندە تورکیا پردی وشکانی بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا پێکدەهێنێت ، بەڵام سروشتی جوگرافیای سوریا تاڕادەیەک تەختە، ژینگەیەک کە دروستکردنی تۆڕێکی بۆری وزە زۆر ئاسانتر دەکات و بە تێچووی تاڕادەیەک کەمتر، زۆر ئاسانتر و هەرزانتر لەوەی کە لە... تورکیا کە تاڕادەیەکی زۆر سروشتێکی شاخاوی هەیە بەم شێوەیە ئەنقەرە کرێی ترانزێت و دەستکەوتی سیاسی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لەدەست دەدات و ئەو دەستکەوتانە دەگوازێتەوە بۆ دیمەشق کە دەکرێت خاڵێکی ترانزێتێکی سەرەکی بێت بۆ نەوتی خاو و غازی سروشتی لە سەرچاوەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەم پێیە، هاوبەشی و بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییە بەهێزەکان لەسەر بنەمای پێدانی ئیمتیازاتی نەوت بەو هاوبەشانەی کە کێبڕکێ لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ستراتیژی وەبەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی ڕژێمی سوریای لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێکهێنا، بە ئامانجی دەرچوون لە بازنەی کۆنترۆڵی ڕۆژئاوا بابەتی هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو لەوە زیاتر ڕۆیشت بۆ دروستکردنی پەیوەندی بەهێز و نایەکسانی لەگەڵ هەندێک لە زلهێزە ناوچەییەکان، و ڕژێمی پێشووی سوریا پێیوابوو کە ئەمە پێگەیەکی دیپلۆماسی پێشکەوتووی پێدەبەخشێت لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە جیهانییەکان، و پێیوابوو کە لە ڕێگەی ئەمەوە دەتوانێت لە ڕێگەی میحوەرەکانەوە یاری بکات بۆ دروستکردنی درزێکی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەم شێوەیە دیمەشق دەبێتە ئەو یاریزانەی کە هەمووان کێبڕکێیان لەسەر دەکرد بۆ بردنەوە ئەمە ڕوویدا، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز و بە حیساباتی تەواو جیاواز لە تێڕوانینەکانی ڕژێم. لەسەر بنەمای ئەمەش، ناکرێ ڕۆڵی سەرچاوەکانی وزە لە کێشانی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان شتە هاتووەکانی هاوکێشەی سوریادا پشتگوێ بخرێت، بە واتایەکی تر، کێشانی تایبەتمەندییەکانی داهاتووی سوریا لە ژێر ڕۆشنایی ئاژاوەی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازیدا نزیکە لە مەحاڵەوە ، ئەگەر گرنگییەکی زۆر بە واقیعی ئەو هاوکێشەیە نەدرێت کە لە ئەنجامی دابەشکردنی سەرچاوەکانی وزە، بەتایبەتی بوارەکانی سامان و سەرچاوەکانی کەرتی نەوتی سوریا، لە نێوان لایەنەکانی کۆنترۆڵکردنی موڵک و ماڵی جوگرافی لە ململانێی سوریادا، چونکە وزە یەکێک لە گرنگترین کلیلەکانی چارەسەر و هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی سوریایەکی هاوسەنگ و گونجاو لە نێوان پێکهاتە هەوڵە جیاوازەکانیدا. بۆ ئەوەی پێکەوە بژین. گواستنەوە بەرەو وزەی نوێبووەوە (دەرفەتی بەڵێندەر) بەگشتی سوریا ساڵانێکی زۆرە بەدەست قەیرانێکی سەخت لە کەرتی کارەبا و وزەدا دەناڵێنێت، بەو پێیەی گەلی سوریا بەدەست پچڕانی بەردەوامی کارەبا و هەڵاوسانی دابینکردنی وزەی کارەباوە دەناڵێنێت. ئەم قەیرانە کارەبایە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە: تێکچوونی ژێرخانی کارەبا و زیانگەیاندن بە وێستگە و تۆڕەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، جگە لە گرانی نرخی وەرگیراوەکانی نەوت و سەختی دەستکەوتنیان لە ژێر ڕۆشنایی قەیران و شەڕەکاندا کە وڵاتەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت و ئەو سزایانەی لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بەسەریدا سەپێنراوە . بەهۆی ئەوەی کەرتی وزە لە سوریا پشتی بە سووتەمەنی بەردینی بەستووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، لەگەڵ تێکچوونی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەوە، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەو وڵاتە. زۆرینەی تێکەڵەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سوریا لە سووتەمەنی بەردینی پێکهاتووە و لە ساڵی 2022دا ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە نزیکەی 95.4%. بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە، چەند هۆکارێک بەشدارن لە خێراکردنی گۆڕانکاری بەرەو بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، یەکەم ، شەڕەکە بووە هۆی لەناوچوونی بەرچاوی ژێرخانی وزەی تەقلیدی، ئەمەش وایکرد کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بەدوای چارەسەری بەردەوامدا بگەڕێن. دووەم: ئاوارەبوون فشاری لەسەر کۆمەڵگە میواندارەکان زیادکردووە و خواست لەسەر کارەبا زیادکردووە. سێیەم: بەرزبوونەوەی خێرای نرخی کارەبا و کەمی کارەبا، کە وایکردووە خێزانەکان و پێکهاتە ناوخۆییەکان بە دوای سەربەخۆیی وزە لە سیستەمی کارەبای حکومەت بگەڕێن و سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە لە شوێنی بگرن. چوارەم: پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پەیوەست بە وزەی نوێبووەوە وایکردووە کاراتر و ئابووری زیاتر بێت، هانی خەڵکی زیاتری داوە بۆ بەکارهێنانی. پێنجەم: بەشێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەزگا نێودەوڵەتییەکان دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی فریاگوزاری و ئاوەدانکردنەوە. لە کۆتاییدا، زیادکردنی هۆشیاری لە گرنگی پاراستنی ژینگە بە شێوەیەکی بەردەوام وایکردووە زۆرێک لە ئەکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پشتگیری لە پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە بکەن وەک بەشێک لە دیدگایەکی داهاتوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات . پشتبەستن بە سەرچاوە نوێبووەکانی وەک وزەی خۆر و با ڕەنگە چارەسەرێکی ئایدیاڵ بێت بۆ قەیرانی کارەبا لە سوریا، بەو پێیەی ساڵانە چێژ لە کاتژمێرە گەورەکانی خۆر و بای بەهێز وەردەگرێت. بە کورتی، گرنگی جیۆپۆلەتیکی دیمەشق لەو توانایانەدا نییە کە لە پیشەسازی نەوتی خاو و غازی سروشتیدا هەیەتی، بەڵکو لە پێگەی جوگرافی دیاریکراویدایە کە یەکێک بوو لە ئامانجەکانی شەڕی ڕانەگەیەندراوی ئەوێ و شەڕی غەززە. سووتەمەنی پێکهێنا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی و فراوانکردنی مەودای کارکردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە لە ئەنجامی ململانێی بەرژەوەندییەکانی هەموو وڵاتانەوە بوو، کە کاریگەریی جیۆپۆلەتیکی و ڕۆڵی ستراتیژییان بە توانای کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکانی وزە و سەرچاوە گرنگەکانیان (بەرهەمهێنان، ترانزێت، و هەناردەکردن) . لە کۆتاییدا لایەنی سەرکەوتوو لە ململانێ و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانێت هاوکێشە سیاسییەکان و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە سەرچاوەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتیدا بگۆڕێت و ئەو لایەنە دەبێت کە کلیلی خۆگونجاندن و گونجانی جیهانی بەدەستەوە بێت ڕێژەی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا. پرسیارە هەڵپەسێردراوەکە هەروایە: چۆن دەتوانرێت بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە دژبەیەکەکان و پڕۆژە ئابوورییە ناکۆکەکان بەسەر جوگرافیای سوریادا تێپەڕێنرێت لەڕێگەی لێکتێگەیشتنێکی ستراتیژییەوە کە بەرژەوەندییەکانی هەمووان لەبەرچاو بگرێت و ململانێی نێودەوڵەتی لەسەر سوریا بوەستێنێت؟ *ماستەر لە گرێبەستەکانی نەوت و غاز
نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوریی ئاڵوگۆڕی بازرانی نێوان عێراق و سوریا زۆر سنوردارە، بەجۆرێك هەناردەی سوریا بۆ عێراق كە لە دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق تۆماركراوە، بۆ ساڵی 2023 بڕی (58 ملیۆن) دۆلار تێناپەڕێنێت، لەبەرامبەر هەناردەی عێراق بۆ سوریا بەهاكەی (27 ملیۆن) دۆلارە. دوای راوەستانی چاوەڕوانكراوی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ سوریا، ئەگەری ئەوە هەیە عێراق شوێنی ئێران بگرێتەوە لە دابینكردنی پێداویستییە نەوتییەكانی سوریا لەوانە نەوتی رەش و گاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، بەتایبەتیش كە بەرهەمهێنانی نەوت لە سوریا لە 383 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە لە ساڵی 2011 دابەزیوە بۆ تەنیا 40 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی 2023دا. لەڕووی ئابورییەوە، ئێران گەورەترین دۆڕاوی كەوتنی رژێمی سوریایە، بەوپێیەی ئێران و سوریا بە 126 رێككەوتنی ئابورییەوە پێكەوە بەستراون، 28 رێككەوتنیان لە كەرتەكانی وزەو گواستنەوەو كشتوكاڵ و پیشەسازی و فێركردن و تەندورستی جێبەجێ كراون و سوریا لە روانگەی ستراتیژیی ئێرانەوە خاڵێكی گرنگی بەیەكەوە بەستنەوەی ئێرانە لەگەڵ ئەوروپا، ئەمەش لەرێگەی گواستنەوەی كاڵاكانی بۆ بەندەری لازقیە لەرێگەی عێراقەوە بەهۆی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێرانەوە.
ڕاپۆرتی ناوەندی بەیان/ محەمەد موعەزز حەیدسی 🔻 چاوەڕوان نەدەکرا دە ڕۆژ بەس بێت بۆ ڕووخاندنی ڕژێمەکەی ئەسەد، کە لە ڕێگەی حزبی بەعسی سوریاوە بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە حوکمی ئەو وڵاتەی کرد...دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رێگریکردن لە دەستدرێژی "ردع العدوان" لەلایەن (دەستەی تەحریر شام)ەوە، گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی نوێی لە دۆخی سوریادا لە قۆناغێکی ناوازە و لە ڕادەبەدەر ئاڵۆزدا هێناوەتە ئاراوە، داهاتوی سوریا لەبەدەم سێ ئەگەردایە، ئەوانیش؛ 🔹 قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و سەقامگیری 🔹 سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ و ناسەقامگیری 🔹 دابەشبوونی سوریا بۆ سێ یان چەند هەرێمێک سەرەتا چاوەڕوان نەدەکرا دە ڕۆژ بەس بێت بۆ ڕووخاندنی ڕژێمەکەی ئەسەد، کە لە ڕێگەی حزبی بەعسی سوریاوە بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە حوکمی ئەو وڵاتەی کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 ەوە بە هەرجۆرێک بێت توانی خۆی ڕابگرێت لەبەردەم ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتیانەی کە هاوشانی سوریا چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی گرتەوەو بە "بەهاری عەرەبی" ناسرا. دۆخی ململانێکان لە سوریا بە نموونەی بارودۆخی ململانێی چارەسەرنەکراو لە جیهاندا دادەنرێت، کە تێیدا هەوڵە سیاسی، دیپلۆماسییەکان و ڕێوشوێنە سەربازییەکان شکستیان هێنا، بۆ چارەسەرکردنی ململانێ و ناکۆییەکان و گەیشتن بە ئاشتی. ئەم دۆخەش بووە هۆی داتەپینی پایەکانی دەسەڵاتی سوریا لە ئاستە جیاجیاکاندا، جگە لە پەرەسەندنی کارەساتە مرۆییەکان، جا لەڕێگەی تێکچوونی دۆخی ئابووری، سەربازی، سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت لە ناوخۆی سوریا یان دۆخی پەنابەرانی سوریا بێت لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان. دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رێگریکردن لە دەستدرێژی "ردع العدوان" لەلایەن (دەستەی تەحریر شام)ەوە، گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی نوێی لە دۆخی سوریادا لە قۆناغێکی ناوازە و لە ڕادەبەدەر ئاڵۆزدا هێناوەتە ئاراوە، چونکە ئەمە لەکاتێکدایە نائارامییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی شەڕی ئیسرئیل لە غەززە و لوبنان لە لایەک، جیهان لە چاوەڕوانی هاتنی "دۆناڵد ترەمپ"ە بۆ کۆشکی سپی لە 20ی کانونی دووەمی 2025 کە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت بە دەستبەکاربوونی بەشێک لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان لەسەرو هەموشیانەوە جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022 ەوە بەردەوامە بەلادا بخات، لەلای دووەمەوە. یەکەم: دۆخی سوریا بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ڕێگری لە دەستدرێژی" دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی سوریا و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی سەرکوتکەر بۆ ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەکان. هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ڕژێمی سوریا سەرکەوتوو بوو لە شکاندنی ئەو دیوارەی کە لە ساڵی 2011ەوە کەنارگیرو گۆشگیر کردبوو، ئەم هەوڵانە بووە هۆی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، گەڕاندنەوەی کورسی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی دوای هەڵپەساردنی ئەندامێتی بۆ ماوەی زیاتر لە 11 ساڵ، هەروەها بەشداریکردنی بەشار ئەسەد لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا. لەهەمان کاتدا تورکیا هەوڵیدا ئاشتەوایی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد بەدیبهێنێت، بەڵام هەوڵەکان سەرنەکەوتن، بەهۆی ناکۆکییان لەسەر ئەو مەرجانەی ڕژێمی سوریا دانابوو، لەسەرو هەموشیانەوە کشانەوەی هێزەکانی تورکیا بوو لە خاکی سوریادا. هەروەها بەشار ئەسەد لە ساڵی 2024 سەردانی هەردوو وڵاتی ئێران و ڕوسیای کرد، هاوکات هەشت وڵاتی ئەوروپی نامەیەکیان پێشکەش بە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کرد و داوای دووبارە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا کرد. هەروەها ئەو وڵاتانە پێشنیاری دانانی نێردەی یەکێتی ئەوروپایان بۆ سوریا و پەیوەندیکردنەوە لەگەڵ باڵیۆزی سوریا لە برۆکسل کردو داوایان کرد کە کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی ئەوروپا لەسەر ڕژێمی سوریا تاوتوێ بکرێن. لە چوارچێوەی پەیوەندییەکاندا ئیتاڵیا دیاریکردنی باڵیۆزی لە دیمەشق ڕاگەیاند و بووە حەوتەمین وڵاتی ئەوروپی کە باڵیۆزخانەی کراوەی لە سوریا هەبێت. جگە لەوەش نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە واشنتۆن ئامادەیە بیر لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا بکاتەوە، ئەگەر پێشکەوتنی بەرچاو بە ئاراستەی یەکلاکردنەوەی ململانێکان بەدی بهێنرێت. دووەم: نەخشەی جیۆسەربازی لە سوریا نەخشەی جیۆسەربازی لە سوریا پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ڕێگریکردن لە دەستدرێژی" دەتوانرێت بەم شێوەیەی خوارەوە ڕونبکرێتەوە 1. نزیکەی 36% خاکی سوریا لە دەرەوەی بازنەی کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادابوو، کە بەشی زۆری ئەو ناوچەیەش لە باکوری وڵات و هاوسنوری تورکیا چڕبووبوەو لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەند لایەنێکی جیاوازدایە بەم شێوەیەی خوارەوە: أ. نزیکەی 11%ی خاکی سوریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریا پشت ئەستور بە تورکیا کۆنترۆڵکرابوو. ب. نزیکەی 25% لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن (هەسەدە) و هاوپەیمانەکانیاندایە. 2. بنکە سەربازییە بیانییەکان لە سەرانسەری سوریادا بڵاوبوونەتەوە، هەندێکیان پاڵپشتی حکومەتی سوریایان دەکردو هەندێکیشیان دژی بوون، ئەوانیش: أ. درێژ بوونەوەی بنکەکانیان بە درێژایی 911 کیلۆمەتر لەسەر سنوری سوریاو تورکیا، بەجۆرێک بنکەکانی تورکیا لە ناو خاک و سنوری سوریا، مەزەندە دەکرێت کە 12 بنکەی سەربازی تورکیا هەبن، جگە لە 114 خاڵی چاودێری سەربازی تورکیا، هەروەها تورکیا ڕووبەرێکی خاکی سوریای بەدەستەوەیە کە دەگاتە زیاتر لە (8 هەزار و 800) کیلۆمەتر چوارگۆشە. ب. هێزەکانی ئەمریکا لە 17 بنکەی سەربازیدا ئامادەن کە 15 خاڵی چاودێری سەربازی پاڵپشتییان دەکات و لە زۆرترین ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوتی سوریا هەڵکەوتوون. ج. هێزی کوردی (هەسەدە) کە ئەمریکییەکان پاڵپشتی دەکەن لەسەر ڕووبەر (45 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە (لەگەڵ هەندێک کوتلەی دیکەی غەیرە کوردی لەژێر دەستیدا) لەباکوری خاکی سوریادا بڵاوبونەتەوە بە هێزکەیان بە نزیکەی (45 هەزار) چەکدار مەزەندە دەکرێت. د. هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن پەرش و بڵابون، لەوانە سوپای ئازاد و هێزە ئیسلامییەکان کە ناو و فیرقەی جیاوازیان هەبوو لە بەرەی تەحریر شام و پاشماوەکانی داعشەوە یەکیان گرتووە چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوانە ڕووبەرەکەی نزیکەی 20 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەبوو. ه. بوونی ئیسرائیل لە جۆلان، کە ڕووبەرەکەی نزیکەی (هەزار و 200) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. 3. ئەو هێزانەی پشتیوانی حکومەتی سوریایان دەکرد: ئەم هێزانە بەسەر ڕووبەری نزیکەی (120 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە دابەشبوون، جگە لە سوپای سوریا، بنکەکانی ڕوسیا (21 بنکە و 93 خاڵی چاودێری) لەگەڵ نزیکەی (52)پێگە و خاڵی ئێرانی هەبوو. سێیەم: دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ڕێگریکردن لە دەستدرێژی" و ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد لە سەروبەندی واژۆکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە چوارچێوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو لە واژۆکردنی ئاگربەستێکی دیکە لە غەززە کە یارمەتیدەر بێت لە وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییەکانی جەنگ لە ناوچە داگیرکراوەکان، دۆخی ئەمنی لە سوریا تەقیەوە، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت لە دیمەنی ڕووداوە دراماتیکییەکان کە بەشدارن لە کاریگەریکردن لەسەر نەخشەی هاوسەنگییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە. لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا کۆمەڵێک کوتلەی ئۆپۆزسیۆن بەناونیشانی "بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان" بەدیارکەوت لەلایەن “دەستەی تەحریر شام”ەوە سەرپەرشتی دەکران، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕێگریکردن لە دەستدرێژی لە 27ی تشرینی دووەم بە هێرشکردنە سەر فەوجی (46)ی ڕژێمی سوریا لە شاری ئیدلب دەستی پێکرد، پاشان ئۆپەراسیۆنەکە فراوانتر بوو و دوو بەرەی دیکەشی لەخۆگرت، ئەوانیش بریتی بوون لە شاری حەلەب و ئیدلیب، کشانەوەی سوپای سوریا ڕۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی پێداویستییە سەربازییەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لەنێویاندا تانکەکان، مووشەک ...، جگە لە چەکی جۆراوجۆر لەو شوێنە سەربازییانەی کە سوپا لێی کشایەوە. پاشان سوپای سوریا لە فڕۆکەخانەی حەلەب کشایەوە و ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرا، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام بوو بۆ گەیشتن بە لادێکانی باکوری حەما دوای توندکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵی شاری حەلەب و داڕمانی سەربازی و ئەمنی و هێزەکانی سوپای سوریا، تا گەیشت بەوەی ئۆپۆزسیۆنەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی دووەم کۆنترۆڵی شاری حەمایان ڕاگەیاند، پاشان بەرەو شاری حومس پێشڕەوییان کرد و شارەکانی ڕاستان و تەلبیسەیان کۆنترۆڵ کرد، پشان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نبەردەوام بوو تا شاری حەما کۆنترۆڵکرا، بەمەش ڕێگەی دیمەشق لە جاران ئاسانتر بوو، لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8/12/2024، ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند و کۆنترۆڵی دیمەشقی پایتەختیان کرد، ئەسەد و خێزانەکە ڕویان لە ڕوسیا کرد، هاوکات محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سوریاش لەڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند کە لەناو ماڵەکەیدا دەمێنێتەوە و ئامادەیە بۆ ڕێکارەکانی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە هەر سەرکردایەتییەک کە گەلی سوریا هەڵیبژێرێت. چوارەم: سیناریۆکانی سوریای دوای ئەسەد گومانی تێدا نییە کە خستنەڕووی سیناریۆکانی پەیوەست بە قۆناغی دوای ئەسەد پەیوەندی بە دوو دیاریکەری بنەڕەتییەوە هەیە: ڕۆڵی کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پێکهێنانی کۆدەنگییەکی سیاسی ڕاگوزەر کە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگوزەری هەبێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ قۆناغی شەڕی ناوخۆ و ئاژاوەگێڕی، جگە لە ڕۆڵی گۆڕاوە دەرەکییەکان کە بە ڕۆڵی ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان نوێنەرایەتی دەکرێن لەم چوارچێوەیەدا، دیارترین سیناریۆکان بەم شێوەیەن: 1. قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی ئه م سیناریۆیه دەتوانرێت بەدی بێت، ئەگەر هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا سەرکەوتووبن لەگەیشتن بە ڕێککەوتن له سەر قۆناغێکی ڕاگوزەری سیاسی که پێکهێنانی ئیدارەیەکی ڕاگوزەر بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و پاراستنی ئیمکاناته گشتییەکان لەخۆبگرێت، ئەمەش دەبێته هۆی چوارچێوەیەکی سیاسی، که گرنتی به شداری هەموو لایەنه سورییەکان بکات. ئەم سیناریۆیە وا دەخوازێت تەوافوقێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبێت لەسەر هێزە کاریگەرکانی سوریا بۆ پاڵپشتی سەرپێخستنی قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی، ئەویش بە ڕێککەوتنی تورکی-ڕۆژئاوایی بە پاڵپشتیکردنی تورکیا بۆ دەستەی تەحریر شام و لە بەرامبەر پشتیوانی ئەمریکا-ڕۆژئاوایی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەو پێیەی ئەوان نوێنەرایەتی دوو میحوەری کاریگەرن لە کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریادا، ئەمەش بەهۆی پاشەکشەی میحوەرەکەی ترەوە کە ڕۆڵی ئێران و ڕووسیایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی کە ئێران پاشەکشەی پێکراوەو ڕوسیا سەقاڵی شەڕی دژ بە ئۆکرانیایە. 2. سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ پێدەچێت ئەم سیناریۆیە لە ژێر ڕۆشنایی دوو دیاریکەری بنەڕەتیدا بێت گەڵاڵە ببێت، ئەوانیش شکستی کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە گەیشتن بە کۆدەنگییەکی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگوزەر، لە ئەنجامی ناکۆکی ناوخۆیی و کاریگەرییە فرەییە نەتەوەیی و تائیفییەکان، لە داڕشتنی ڕەفتاری سیاسی هاوبەش لە قۆناغی داهاتوودا، جگە لە مەترسی نەگەیشتن بە کۆدەنگی دەرەکی، لەلایەن هێزە کاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سوریا، چ لەسەر ئاستی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی، بۆ ئەگەری بەدیهێنانی ئەم سیناریۆیە لە سروشتی جەمسەرگیری دەرەکی و ڕەنگدانەوەی لەسەر لایەنە ناوخۆییەکانی سوریادا دەوەستێت. 3. دابەشبوونی سوریا بۆ چەند هەرێم ێک ئەم سیناریۆیە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی کە بە درێژایی قۆناغی ڕابردووی ململانێی سیاسی لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، بە دوور نازانرێت و دەکرێت لە ژێر ڕۆشنایی کۆمەڵێک پێدراوو دیاریکەردا بەدیهاتنی ئەم سیناریۆیە لە خەیاڵدا بێت، ئەویش لە کاتێکدابێت، شکستی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە گەیشتن بە کۆدەنگییەکی سیاسی کە دەتوانرێت لە قۆناغی داهاتوودا لەسەری بنیات بنرێت، ئەمە جگە لەوەی ئەو لایەنە دەرەکییەکانەی پاڵپشتی هێزە چالاکەکانی ناو گۆڕەپانی سوریا دەکەن نەتوانن بگەن بە ڕێککەوتن، لە ئەنجامی ناکۆکی بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بێتوانایی لە گەیشتن بە کۆدەنگی نێوان تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لایەک و لەگەڵ هەردوو وڵاتی ڕوسیا و ئێران لە لایەکی ترەوە، دەکرێ چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە سووریا بۆ سێ هەرێم دابەش ببێت ئەوانیش: ناوچەیەک لە ژێر دەسەڵاتی دەستەی تەحریر شام، ناوچەیەکی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوە کوردییەکان کە نوێنەرایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن، هەروەها ناوچەیەکی دیکە لە ژێر دەسەڵاتی کوتلە و ڕێکخراوە چەکدارەکانی دیکە.