راپۆرتی: درەو 🔻 پاڵپشت بە داتا‌و ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)؛ 🔹 (757 هەزار و 323) هاوڵاتی عێراقی کە تەمەنیان لەسەروو (18) ساڵەوەیە، لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە. 🔹 (557) هاوڵاتی عێراق بوون بە قوربانی کۆچی نایاسایی، بەجۆرێک (321) کەس گیانیان لەدەستداوەو (236) کەسیش بێ سەروشوێن بوونە. یەکەم؛ ئاماری پەنابەرانی عێراقی کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا (2015 - 2023) پاڵپشت بەو داتا‌و ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوە لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی مانەوەیان پێشکەش کردووە، ژمارەیان (757 هەزار و 323) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (183 هەزارو 422) کەس. ساڵی 2016؛ (160 هەزارو 717) کەس. ساڵی 2017؛ (92 هەزارو 691) کەس. ساڵی 2018؛ (69 هەزارو 203) کەس. ساڵی 2019؛ (53 هەزارو 240) کەس. ساڵی 2020؛ (34 هەزار) کەس. ساڵی 2021؛ (73 هەزارو 325) کەس. ساڵی 2022؛ (71 هەزارو 225) کەس. ساڵی 2023؛ (19 هەزارو 50) کەس. چارتی ژمارە (1) دووەم؛ ئامار و ژمارەی هاوڵاتیانی (بێ سەروشوێن بوو)ی عێراق لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) هەر پاڵپشت بەو داتا‌و ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژمارەیان (236) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (7) کەس. ساڵی 2016؛ (54) کەس. ساڵی 2017؛ (67) کەس. ساڵی 2018؛ (25) کەس. ساڵی 2019؛ (10) کەس. ساڵی 2020؛ (17) کەس. ساڵی 2021؛ (47) کەس. ساڵی 2022؛ (7) کەس. ساڵی 2023؛ (2) کەس. چارتی ژمارە (2) سێیەم؛ ئامار و ژمارەی (گیان لەدەستدانی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان (321) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (25) کەس. ساڵی 2016؛ (78) کەس. ساڵی 2017؛ (29) کەس. ساڵی 2018؛ (54) کەس. ساڵی 2019؛ (47) کەس. ساڵی 2020؛ (18) کەس. ساڵی 2021؛ (46) کەس. ساڵی 2022؛ (17) کەس. ساڵی 2023؛ (7) کەس. چارتی ژمارە (3) سێیەم؛ ئامار و ژمارەی قوربانی (گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوونە، ژمارەیان (557) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (32) کەس. ساڵی 2016؛ (132) کەس. ساڵی 2017؛ (96) کەس. ساڵی 2018؛ (79) کەس. ساڵی 2019؛ (57) کەس. ساڵی 2020؛ (35) کەس. ساڵی 2021؛ (93) کەس. ساڵی 2022؛ (24) کەس. ساڵی 2023؛ (9) کەس. چارتی ژمارە (4)
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: هێمن خۆشناو سیاسه‌تمه‌داری به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد (محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌كمه‌ن)، له شاری باتمان له باكووری كوردستان له دایك بووه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیكتۆرایه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا. له‌ناو رێزه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) ده‌ست به‌كاری سیاسی ده‌كات. له خولی بیست و سێیه‌مینی په‌رله‌مانی توركیا ده‌بێته په‌رله‌مانتاری ئه‌م پارته. دوای ئه‌وه‌ی رێزه‌كانی (AKP) به‌جێدێڵێت، له‌گه‌ڵ (عه‌لی باباجان) ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ران و دواتریش جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن (DEVA)، له هه‌ڵبژاردنی ئایاری 2023 به په‌رله‌مانتاری شاری مێرسین هه‌ڵده‌بژێدرێت. له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانیه‌كانی (خۆجێی) كه بڕیاره له 31 ئاداری 2024 ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی ناو توركیادا ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ كرد. پ: له توركیادا چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان هه‌ڵبژاردنی خۆجێی و هه‌ڵبژاردنی گشتی؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر له رووی ته‌كنیكیه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، یه‌كه‌مینیان بۆ دیاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لۆكاڵیه له ئاستی پارێزگا و ناوچه‌كاندا. دووه‌مینیشیان بۆ دیاركردنی ئۆرگانه‌كانی یاسادان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندیه. په‌یوه‌ست به‌مه‌وه له یه‌كێكیاندا سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی خۆجێیانه به بنه‌ما ده‌گیرێت، له‌وه‌ی دیكه‌شیاندا سیسه‌تی گشتی و به‌رنامه‌ی پارته سیاسیه‌كان رۆڵ ده‌بینێت. له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی رۆڵ و پێگه‌یان هه‌یه، شه‌نسی سه‌ركه‌وتنیان زیاتره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا كاندید و پڕۆفیلی كاندیده‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر له‌و لایه‌نه‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا ده‌نگی بۆ داوه. پ: له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له ساڵی 2019 پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا له ئیستانبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و چه‌ندین شاری دیكه‌ی گرنگ تووشی شكست هات. له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا (31 ئاداری 2024) چاوه‌ڕێی چ ئه‌نجامێك ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: ده‌سه‌ڵات ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له ده‌ستنه‌دا، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنی گشتی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا به جیاوازیه‌كی زۆر كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. هه‌رچه‌ند ئۆپۆزسیۆن تووشی جۆرێك له بێ باوه‌ڕیش هاتبێت و مشت‌ومڕ و كێشه هه‌بێت له نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن له ئارادایه به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتر راوێژ بكه‌ن و به لۆژیكێكی بیركاریانه هه‌ڵبژاردنی خۆجێی تاوتوێ بكه‌ن. پ: له هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیدا دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. جارێكی دیكه (هاوپه‌یمانی كۆمار) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا هه‌مان ئه‌نجام دووباره بێته‌وه، واته دۆخێك له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه، ئێوه وه‌كو پارتێكی سیاسی چی ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: له بنه‌مادا ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شه‌كانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگیان ( 9٪) له‌ده‌ستدا. له هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار كه‌وته گه‌ڕی دووه‌مین و به جیاوازیه‌كی كه‌م یه‌كلایی كرایه‌وه. ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراسی و ێشكهوتن (DEVA) متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه. بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه به كاندیده‌كانمان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و متمانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنین. ئه‌نجامه‌كان هه‌رچیه‌ك بن سیاسه‌ت پڕۆسه‌یه‌ی دوور و درێژ و ململانێی به‌رده‌وامه. نیازی پاشهشكهكردن و وازهێنانمان نیه. پ: پێشتر سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ به‌ده‌ست بێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر خۆی ئاماده ده‌كات. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێـت:"بێگومان له ئیستانبۆڵ سه‌رده‌كه‌وین". بۆ سه‌ركه‌وتن له ئیستانبۆڵ ده‌سه‌ڵات چ رێگا و شێوازێك ده‌گرێته‌به‌ر؟ بۆ ئاستهنگكردنی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌كاریتان كردووه؟ وه‌ڵام: له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی رابردوودا ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌كو جارێك به‌ڵكو دوو جار له ئیستانبۆڵ تووشی شكه‌ست بوو، هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی گشتیشدا ئۆپۆزسیۆن له ئیستانبۆڵ و ئه‌نقه‌ره به (4٪) ده‌نگه‌كان له پێش بوو. ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هێزێكی زۆر هێڕش ده‌كات. پارته سیاسیه‌كان جگه له كه‌مپینێكی باش و خاوه‌نداریه‌تی كردن له سندوقه‌كانی ده‌نگدان شتێكی دیكه نیه تا بیكه‌ن. هه‌ماهه‌نگی، كه‌مپینێكی باش و خاوه‌نداریه‌تی كردن له سندوقه‌كان به‌شی سه‌ركه‌وتن ده‌كات. پ: وه‌كو ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵات له ته‌واوی توركیا و به تایبه‌تی له ئیستانبۆڵ له چه‌ندین كاتی جیاوازدا به شێوازی جۆراوجۆر راپرسی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان و سه‌نگی خۆی بزانێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌گووترێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بزانێ ریسكی شكستهێنانی له ئاستێكی به‌رز دایه، ئه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی كورد له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لان (DEM) به‌دوای زه‌مینه گفتوگۆ كردن ده‌گه‌ڕێـت. ئێوه ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات چ رێگا و رێبازێك ده‌گرنه‌به‌ر؟ وه‌ڵام: ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، ناچاربوو له‌گه‌ڵ شه‌ش پارتی سیاسی له هوداپاره‌وه بگره تا مه‌هه‌په، له پارتی ره‌فای نوێ بگره تا پارتی چه‌پی دیموكرات رێككه‌وتن واژو بكات. له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌موو كه‌س زۆر شه‌كه‌ت بووه. كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی دیار تووشی بێ متمانه‌یی بووه، به‌دوای ده‌موچاوی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت. یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی ئه‌م راستیه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌دیاركه‌وت. بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێی هێشتا كاندیده‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه. بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێی داوا هیچ كۆمێنتێكم نیه، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لان (DEM) و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و كێشه‌كانی دیكه له توركیادا رووبه‌ڕوو گفتوگۆ بكه‌ن. (AKP) بۆ پێنج ساڵ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، ئه‌م پارته موخاته‌بی ره‌خنه و داواكاریهكانمانه، بۆیه پێویسته خۆی له گفتوگۆ نه‌دزێته‌وه. به ره‌هایی گفتوگۆ به واتای گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی نایێت. هه‌ستیاری سیاسی جه‌ماوه‌ری (DEM) له‌به‌ر چاوانه. ناكرێت چاوه‌ڕێ بین له‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌موو شتێك بگاته كۆتایی. پ: هه‌ردوو پارتی سه‌عاده‌ت و دواڕۆژ له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا یه‌كیان گرت و فڕاكسیۆنیان دروست كرد. نه‌چوونه ناو فراكسیۆنی ئه‌م دوو پارتیه كه نزیكن له ئێوه. ده‌رباره‌ی كار و چاڵاكیه‌كانتان له په‌رله‌مانی توركیا له داهاتوودا چ شێوازێك ده‌گرنه‌به‌ر؟ وه‌ڵام: به راستی نازاین پارتیه‌كی سیاسی كه تازه دروست كرابێ، بچێت له ژێر ناو و ئالای پارتێكی دیكه‌دا كار بكات. له‌به‌ر ئه‌مه نه‌چووینه پاڵ ئه‌م دوو پارته. ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رج له‌بار بوو هه‌ڵبه‌ته وه‌كو پارتی (DEVA) ده‌خوازین فڕاكسیۆن دروست بكه‌ین. هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌مه ده‌چین. سیاسه‌تی توركیا هه‌موو كاتێك ده‌رفه‌تی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپ و به‌رنامه‌كه‌مان بگونجێت ده‌رگامان بۆ هه‌موو كه‌س كراوه‌یه. پ: ئایا پارتی (DEVA) به‌ناوی خۆی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان ده‌كات؟ له كام پارێزگاكان ده‌چنه ناو پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن؟ ئایا له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی گفتوگۆتان هه‌یه؟ وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ته به‌ناو و لۆگۆی خۆمان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین. تا ئێستا 51 كاندیدمان دیاری كردووه. هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ڕاسیمی ناساندنی كاندیده‌كانمان ساز ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناچینه ناو هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك، به‌ڵام له ئاستی ویلایه‌ته‌كاندا له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوی كاندیدێكی هاوبه‌ش سازش بكه‌ین. پ: ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، له جوگرافیای كوردنشیندا (باكووری كوردستان) به ساڵانه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ پارتی (DEM) بكه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه هوداپار (HÜDAPAR) كاندیده تا ببێته ئه‌لته‌رناتیفی (DEM)، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتدار پشتگیری له هوداپار ده‌كرێت و هانده‌درێت. پشتگیری كردنی هوداپار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چۆن ده‌خوێنه‌وه؟ وه‌ڵام: ناوبه‌ناو گوێمان له‌م بانگه‌شانه ده‌بێت، به‌ڵام تۆمه‌تباركردنی پارتێكی سیاسی له‌لایه‌ن به‌رپرسی پارتێكی دیكه‌ی سیاسی به راست نازانم. هوداپار به گوێره‌ی یاساكانی توركیا دامه‌زراوه، پارتێكی سیاسیه شتێكی پێچه‌وانه و مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ ده‌ستووری توركیا نه‌كردووه. ئه‌ندامانی ئه‌م پارته سیاسیه له رابردوودا هه‌ر چۆنێك ناسرابن، بۆ ئه‌مڕۆ موكڕن له زه‌مینه‌یه‌كی ره‌وادا سیاسه‌ت بكه‌ن كه ئه‌مه‌شیان زۆر گرنگه. پ: له داهاتوودا هوداپار ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیفی پارتی (DEM)؟ په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كرێت هه‌ندێك زانیار و بۆچوونی خۆت بخه‌یته‌ڕوو؟ وه‌ڵام: بیر له ئه‌گه‌رێكی به‌م شێوه‌یه ناكه‌مه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو پارته چه‌قی كاری سیاسیان له یه‌ك ناوچه‌ی جوگرافیه، به‌ڵام دونیای بینی جیاوازیان هه‌یه. له رووی هه‌بوون و واقیعدا له‌یه‌كتر جیاوازن. پ: بانگه‌شه ده‌كرێت به تایبه‌تی له‌ناوچه كوردیه‌كاندا هوداپار ده‌خزێندرێته ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش سازشی له‌گه‌ڵ ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟ وه‌ڵام: زانیاری تایبه‌تیم نیه، به‌ڵام به گوێره‌ی بارودۆخی توركیا شاگه‌شكه نابم به‌م بانگه‌شه‌یه. چونكه پارتیه سیاسیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی كۆمار له‌ناو دامه‌زراوه بیرۆكراتیهكانی ده‌وڵه‌تدا ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه و به‌دوای ده‌ستكه‌وت ده‌گه‌ڕێن. لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رووبه‌ڕووی گوشار لێ‌كردن ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانانی یان ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا كراوه، به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. پ: په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له نێوان ده‌سه‌ڵات و هوداپار گفتوگۆ به‌رده‌وامه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌گووترێت بۆ ئه‌وه‌ی هوداپار چه‌ند شاره‌وانیه‌ك له‌ناوچه كوردیه‌كان به‌ده‌ست بخات پشتگیری له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌رده‌گرێت. راستی ئه‌م بانگه‌شانه هه‌یه؟ وه‌ڵام: به دڵنیایی له نێوانیاندا رێككه‌وتن یان هه‌ماهه‌نگیه‌ك له ئارادایه. له‌باره‌ی له چه‌ند ویلایه‌ت، شارۆچكه و شاره‌دێ رێككه‌وتوون ده‌نگۆی به‌هێز هه‌یه. چۆن له هه‌ڵبژاردنی گشتی چوار كوورسی په‌رله‌مانیان بۆ مسۆگه‌ر كردن له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه. پ: وه‌كو پارتی (DEVA) له‌ناوچه كوردیه‌كاندا چۆن به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. له چه‌ند شاره‌وانی له خۆتان راده‌بینن و ئامانجتان سه‌ركه‌وتنه؟ وه‌ڵام: ئێمه نه‌وه‌كو ته‌نیا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو له‌و ساته‌ی ده‌ستم به‌كاری سیاسی كردووه، وه‌كو هاووڵاتیه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بۆ هاوشاری و هاوناوچهیهكانم ده‌كه‌م. له‌و كاته‌ی هه‌موو كاندیدانمان دیاری ده‌كه‌ین ده‌كرێت له‌باره‌ی ئامانجه‌كانمان و ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی چاومان له‌سه‌ریانه قسه ده‌كه‌م.
راپۆرتی: درەو 🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی پوختەی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) زیاتر لە (106 ترلیۆن و 843 ملیار دینار بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن) دینار بووە، کە (88.6%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (11.4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 هەر بەپێی ئامارەکان تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (12.9%) و زۆرتر لە (16 ترلیۆن 200 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە. یەکەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی (2023) رۆژی (14ی کانونی یەکەمی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 1. داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ تشرینی یەکەمی ساڵی (2023) لە (14ی کانونی یەکەمی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (108 ترلیۆن و 519 ملیار و 582 ملیۆن و 950 هەزار و 517) دینار، بەجۆرێک بڕی (101 ترلیۆن و 49 ملیار و ملیۆنێک و 380 هەزار و 139) دیناری بەڕێژەی (92.9%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە. بڕی (7 ترلیۆن و 470 ملیار و 581 ملیۆن و 570 هەزار و 378) دینار، بەڕێژەی (7.1%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (ترلیۆنێک و 676 ملیار و 486 ملیۆن و 640 هەزار و 206) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (106 ترلیۆن و 843 ملیار و 96 ملیۆن و 310 هەزار و 311) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 684 ملیار و 631 ملیۆن) دینار و رۆژانە پتر لە (356 ملیار و 143 ملیۆن) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) 2. خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق تا تشرینی یەکەمی 2023 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، نۆ و دەی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن و 866 هەزار و 929) دینار، بەجۆرێک بڕی (80 ترلیۆن و 505 ملیار و 718 ملیۆن و 818 هەزار و 544) دیناری بەڕێژەی (88.6%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (10 ترلیۆن و 137 ملیار و 93 ملیۆن و 48 هەزار و 385) دیناری بەڕێژەی (11.4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). خشتەی ژمارە (2) دووەم؛ بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان تا کۆتایی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (10 ترلیۆن و 137 ملیار و 93 ملیۆن و 48 هەزار و 386) دیناری بەڕێژەی (11.4%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (439 ملیار و 78 ملیۆن و 358 هەزار و 183) دیناری بە ڕێژەی (4.3%)ی بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (ترلیۆنێک و 137 ملیار و 735 ملیۆن و 913 هەزار و 971) دیناری بە ڕێژەی (11.2%)ی بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (2 ترلیۆن و 188 ملیار و 901 ملیۆن و 572 هەزار و 206) دیناری بە ڕێژەی (21.6%)ی بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (5 ترلیۆن و 205 ملیار و 189 ملیۆن و 243 هەزار و 761) دیناری بە ڕێژەی (51.3%)ی بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (ترلیۆنێک و 166 ملیار و 187 ملیۆن و 960 هەزار و 625) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). خشتەی ژمارە (3) سێیەم؛ بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023 لە دە یەکەمی ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن و 866 هەزار و 929) دینار. لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (106 ترلیۆن و 843 ملیار و 96 ملیۆن و 310 هەزار و 311) دینار. واتە بڕی (16 ترلیۆن و 200 ملیار و 284 ملیۆن و 443 هەزار و 382) دیناری بەڕێژەی (12.9%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). خشتەی ژمارە (4) چوارەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023 لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 138 ملیار و 423 ملیۆن و 443 هەزار و 733) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (464 ملیار و 844 ملیۆن و 91 هەزار و 900) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (317 ملیۆن و 126 هەزار و 550) دیناری بە کەمتر لە (0.1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (48 ملیار و 308 ملیۆن و 904 هەزار و 698) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 625 ملیار و 270 ملیۆن و 447 هەزار و 135) دیناری خەرجکردووە، بڕی (5 ترلیۆن و 883 ملیار و 226 ملیۆن و 161 هەزار و 420) دیناری بە ڕێژەی (77%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 742 ملیار و 44 ملیۆن و 285 هەزار و 715) دیناری بە ڕێژەی (23%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). خشتەی ژمارە (5) سەرچاوەکان؛ 1. ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛ - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛ https://bitly.ws/YMZ3
داهاتی باج بە رێژەی (609%) زیادی کردووە راپۆرتی: درەو 🔹 لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە نزیکەی (128 ملیار و 797 ملیۆن) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە (912 ملیار و 588 ملیۆن) دینار، بەم پێیەش بڕی زیاتر لە (783 ملیار و 792 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە. 🔹 حکومەتی هەرێم لە سێ سەرچاوەی (باجی کۆمپانیاکان، باجی دەرامەت و باجی میری) باج وەردەگرێت، کە ژمارەیان نزیکەی (ملیۆنێک و 850) باجدەرە. 🔹 گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەن و (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆکە. داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022) پاڵپشت بە داتا‌و زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای ساڵی (2019) لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، داهاتی گشتی باج بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بازێکی گەورەی داوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر. بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار، بەم پێیەش بڕی (783 ملیار و 792 ملیۆن و 71 هەزار و 738) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە. بەپێی ساڵانەش لە ماوەی (2012 - 2022) داهاتی باج بەجۆرێک گەشەی کردووە بەم شێوەیەی لای خوارە؛ (بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە (1))؛ 1. لە ساڵی (2012) بڕی (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینار داهاتی گشتی باج بووە. 2. لە ساڵی (2013) بڕی (161 ملیار و 551 ملیۆن و 782 هەزار و 596) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (32 ملیار و 755 ملیۆن و 51 هەزار و 961) دینار بە ڕێژەی (25%) بەراورد بە ساڵی (2012) داهاتی باج زیادی کردووە. 3. لە ساڵی (2014) بڕی (212 ملیار و 700 ملیۆن و 452 هەزار و 17) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (51 ملیار و 148 ملیۆن و 669 هەزار و 421) دینار بە ڕێژەی (32%) بەراورد بە ساڵی (2013) داهاتی باج زیادی کردووە. 4. لە ساڵی (2015) بڕی (190 ملیار و 164 ملیۆن و 472 هەزار و 407) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (22 ملیار و 535 ملیۆن و 979 هەزار و 610) دینار بە ڕێژەی (11%) بەراورد بە ساڵی (2014) داهاتی باج کەمی کردووە. 5. لە ساڵی (2016) بڕی (179 ملیار و 14 ملیۆن و 265 هەزار و 28) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (11 ملیار و 150 ملیۆن و 207 هەزار و 379) دینار بە ڕێژەی (5%) بەراورد بە ساڵی (2015) داهاتی باج کەمی کردووە. 6. لە ساڵی (2017) بڕی (206 ملیار و 697 ملیۆن و 763 هەزار و 96) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (27 ملیار و 683 ملیۆن و 498 هەزار و 68) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2016) داهاتی باج زیادی کردووە. 7. لە ساڵی (2018) بڕی (308 ملیار و 535 ملیۆن و 562 هەزار و 258) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (101 ملیار و 837 ملیۆن و 799 هەزار و 162) دینار بە ڕێژەی (49%) بەراورد بە ساڵی (2017) داهاتی باج زیادی کردووە. 8. لە ساڵی (2019) بڕی (627 ملیار و 424 ملیۆن و 94 هەزار و 321) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (318 ملیار و 888 ملیۆن و 532 هەزار و 63) دینار بە ڕێژەی (103%) بەراورد بە ساڵی (2018) داهاتی باج زیادی کردووە. 9. لە ساڵی (2020) بڕی (578 ملیار و 87 ملیۆن و 38 هەزار و 165) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (49 ملیار و 337 ملیۆن و 56 هەزار و 156) دینار بە ڕێژەی (8%) بەراورد بە ساڵی (2019) داهاتی باج کەمی کردووە. 10. لە ساڵی (2021) بڕی (796 ملیار و 287 ملیۆن و 671 هەزار و 746) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (218 ملیار و 200 ملیۆن و 633 هەزار و 581) دینار بە ڕێژەی (38%) بەراورد بە ساڵی (2020) داهاتی باج زیادی کردووە. 11. لە ساڵی (2022) بڕی (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (116 ملیار و 301 ملیۆن و 130 هەزار و 627) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2021) داهاتی باج زیادی کردووە. سەرچاوەکانی باج و باجدەران لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەکانی باج لە هەرێمی کوردستان بریتین لە باجی (کۆمپانیاکان، دەرامەت و میری) پێکەوە لە سالی (2021)دا (ملیۆنێک و 849 هەزار و 994) باجدەریان پێکهێناوە بە جۆرێک؛ کۆمپانیا باجدەرەکان ژمارەیان (24 هەزار و 196)، باجدەرانی دەرامەت (415 هەزار و 445) باجدەر و لە کەرتی خانوبەرەشدا ژمارەیان (ملیۆنێک و 410 هەزار و 380) باجدەربووە. گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەبوونەو (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆک بوونە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2 و 3)). سەرچاوەکان • وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، تایبەت بە داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان، (14/12/2023)؛ https://bitly.ws/363Ih • درەو میدیا، گرفتەکانی بەرێوەبردنی داهاتی ناوخۆ، ڕاپۆرتی: ڕێکخراوی ستۆپ، (28/6/2022)؛ https://bitly.ws/363In
(دره‌و): ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق تاوتوێی پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆههمواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، دادگایه‌ك كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا سێ بڕیاری قورسی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه (بڕیاری راده‌ستكردنی نه‌وت و غاز- بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان- بڕیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) و بڕیارێكی تریشی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه رایبگه‌یه‌نێت كه تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مواری ژماره‌یه‌ك له بڕگه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هه‌یه. ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر (فایه‌ق زه‌یدان) كۆبووه‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆژه هه‌مواره‌كه په‌سه‌ندكراوه‌و تاوتوێكردنی مادده‌كانی تری هه‌مواره‌كه بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن به‌جێهێڵدراوه. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یه‌كێك له‌و دامه‌زراوه دادوه‌رییانه‌ی عێراقه كه بڕیار له‌باره‌ی ناكۆكییه ده‌ستورییه‌كان ده‌دات و بڕیاره‌كانی كۆتاییه‌و تانه‌ی لێ‌نادرێت، ئه‌م دادگایه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا مشتومڕی له‌سه‌ره‌و هه‌ندێكیان به دادگایه‌كی ناده‌ستوری ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دادوه‌ری خۆیان له‌م دادگایه‌دا هه‌یه. كورد كه به‌مدواییه زیاتر له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دوڕدونگ بووه، دوو دادوه‌ریی له‌م دادگایه‌دا هه‌یه. ئه‌م دادگایه ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022 بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك یه‌كلاكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم تۆماریكردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵایه، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ندكرد به‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕیاری دادگادا بوو كه له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراقدا حكومه‌تی هه‌رێم قایل بوو به‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكات، له‌به‌ر رۆشنایی هه‌م بڕیاری دادگادا، ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له نوسینه‌وه‌ی رهشنوسیی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ‌دا ده‌یه‌وێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمدا بسه‌پێنێت. دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم، رۆژی 30 ئایاری ئه‌مساڵ دادگای فیدراڵی عێراق دووه‌م بڕیاری قورسی خۆی له‌دژی هه‌رێم دهركردو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌ش گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم توشی بنبه‌ست هات. 24ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌مان دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌ك درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. بڕیاری 27ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه رابگه‌یه‌نێت كه یه‌كێتیی نیشتمانی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تۆماریكردووه، پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵایه شێوازی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بگۆڕێت فره بازنه‌یی و كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشه‌وه دابه‌ش بكات به‌سه‌ر سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا له كوردستان، ئه‌مه نوێنه‌ری به‌شێك له پێكهاته‌كانی نیگه‌ران كردووه.
درەو: • پێكهاتەی كورد: 239,730 دەنگ بەرێژەی (44%) • پێكهاتەی عەرەب: 208,252 دەنگ بەرێژەی (38%) • پێكهاتەی توركمان: 96,281 دەنگ بەرێژە (18%) پێكهاتەی كورد: 239,730 دەنگ (44%) • یەكێتی: 155,048 • پارتی: 52,065 دەنگ • نەوەی نوێ: 25,585 دەنگ • یەكگرتوو + كۆمەڵ: 6655 دەنگ • سۆسیالیست: 377 دەنگ پێكهاتەی عەرەبی: 208,252 دەنگ (38%) • هاوپەیمانی عەرەبی كەركوك: 100,521 دەنگ • هاوپەیمانی قیادە: 60,513 دەنگ • هاوپەیمانی عروبە: 47,218 دەنگ پێكهاتەی توركمان: 96,281 دەنگ (18%) • بەرەی توركمانی: 74,169 دەنگ • هاوپەیمانی كەركوكنا: 22,112 دەنگ
راپۆرت: دره‌و به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه، سه‌ره‌تای دانوستان بۆ دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كیی پارێزگاكه‌یه كه پۆسته‌كانی (پارێزگار‌و دوو جێگر- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و یه‌ك جێگر)ه، ورده‌كاری سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كان له‌م راپۆرته‌دا. نه‌خشه‌ی سیاسی كه‌ركوك دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی (15 كورسی گشتیی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا: • یەكێتیی: 5 كورسی • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی: 2 كورسی • قیادە: 2 كورسی (ئه‌مه هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌نجامه‌و به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: • لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە. • یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێت، مەبەست لە زۆرینەی رەها دەنگی (50+1)ی تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە. واتا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندام (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن. به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای كه‌ركوك (راكان جبوری) پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی ئێستای كه‌ركوكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ راكان جبوری ده‌بێت له پۆستی پارێزگاردا بمێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت، بۆیه جبوری له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌شداری ناكات و له‌دوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بریتییه له (په‌روین فه‌تاح) له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌م ژنه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌كات. پارێزگار چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا، واتا هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاریش ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن . به‌ڵام ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار. ئەوەی لە یاسای (پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، واتا كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه. یاساكە لەم بوارەدا ناڕوونی تێدایە، هەندێك لەو شارەزا یاساییانەی كە (درەو) لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ كردوون، پێشبینی دەكەن دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەكان، ئەم یاسایە روبەڕووی شەپۆلێك تانەی یاسایی ببێتەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی. پۆستی پارێزگار بۆ كێ ده‌بێت ؟ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌م حزبه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا، له‌وكاته‌وه تائێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن (راكان جبوری)یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه سه‌ربه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه. له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی دوای كه‌وتنی رژێمی پێشووی عێراقدا كه ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له (41) كورسی پێكهاتبوو، كورسییه‌كان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دابه‌شبوو بوو: • پێكهاته‌ی كورد: 26 كورسی (كورد ئه‌وكات به لیستی برایه‌تی كه‌ركوك به‌شدار بوو كه زۆرینه‌ی حزبه كوردییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا كورد رێژه‌ی 63%ی تێكڕای كورسی پارێزگای وه‌رگرتبوو). • پێكهاته‌ی توركمان: 9 كورسی (به‌ره‌ی توركمانی و هاوپه‌یمانی ئیسلامی توركمانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد). • پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی: 6 كورسی (گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد) ساڵی 2005 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا كورد پۆستی پارێزگاری برد (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك و به نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد)و دواتر جێگری پارێزگاری كەركوك درایە (راكان جبوری) له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێكهاتەی توركمان وەری نەگرت (رزگار عەلی ) بووە سەرۆكی ئەنجومەن و (رێبوار تاڵەبانی) كرایە جێگری، سێ سیناریۆو حه‌وت ئه‌گه‌ر ئێستا‌و له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، ده‌كرێت چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشبینی بكرێت، به‌ڵام به‌ر له نوسینی سیناریۆكان ده‌بێت بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2023 (هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) له‌به‌رچاو بگیرێت. بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌ڵێ:" ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆریك زامنی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن)، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕگه یاساییه‌دا، ده‌بێت له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا، به‌شداری سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه (كورد+ عه‌ره‌ب+ توركمان) له‌به‌رچاو بگیرێت. سه‌ره‌تای دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كی ده‌بێت كه ئه‌مانه‌ن: • پۆستی پارێزگار • پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار • پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار • پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا • پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا به‌ره‌ی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تیی (حه‌سه‌ن تۆران) نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كات و (2) كورسی بردووه، له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا به‌ره‌ی توركمانی ئاماده‌گیی هه‌یه، ئه‌مه چانسێكه كه حزبه‌كانی تری سه‌ربه پێكهاته‌كانی تر نییانه. به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه. سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ناكۆكییه‌كانیان به‌لادا بخه‌ن، پێكه‌وه ده‌بن به خاوه‌نی (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (یه‌كێتیی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی + 1 كورسی بابلیۆن)و له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار ته‌نیا پێویستیان به یه‌ك كورسی تر ده‌بێت: بۆ ئه‌م بژارده‌یه چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌ستدایه: • ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عروبه ریككه‌وتن بكات كه خاوه‌نی (1) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌و (وه‌سفی عاسی) سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم شه‌ریكه، به‌تایبه‌تیش كه موسه‌ننا سامه‌ڕایی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نزیكایه‌تیی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا، به‌ره‌ی توركمانی وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی ده‌بێت. له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت پۆستی پارێزگار ببات و به‌ره‌ی توركمانیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار ببات (هاوكات پارتی قسه‌ی هه‌بێت له دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاردا)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بدرێت به كورسی "كۆتای"ی مه‌سیحییه‌كان كه سه‌ربه ره‌یان كلدانی-یه. • ئه‌گه‌ری دووه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ (هاوپەیمانی عەرەبی) بكات كه (3) كورسی هه‌یه‌و راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییهوهی ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و به‌ره‌ی توركمانیش جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت و بابلیۆن پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی مه‌سیحیی له كه‌ركوك. • ئه‌گه‌ری سێیه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی (قیادە) بكات كه 2 كورسی هه‌یه‌و محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌شدا به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به هاوپه‌یمانی قیاده، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به بابلیۆنی ره‌یان كلدانی. سیناریۆی دووه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و پارتی وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كورد له‌نێوان خۆیان نه‌گه‌نه رێكككهوتن و به‌جیا بچنه ناو دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، ئه‌وكاته هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م چه‌ند بژاردهیهكدان، له هه‌موو بژارده‌كانی ئه‌م سیناریۆیه‌شدا به‌ره‌ی (توركمانی) وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان ئاماده‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه واده‌كات مه‌رجه‌كانی خۆی له دانوستاندا به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له یه‌كیتیی و پارتیدا بسه‌پینێت، به‌ڵام یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن چانسی زیاتره، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیی ئه‌مانه‌ن: • ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه (5 كورسی خۆی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عروبه (1 كورسی) رێككه‌وتن بكات، ده‌توانێت (9) كوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار ببات و پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگاریش بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی، پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ پیكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) بێت. • ئه‌گه‌ری دووه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی راكان جبوری بكات كه (3) كورسی هه‌یه، له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگا بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی و جێگری دووه‌می پارێزگاش بدرێت به كه‌سێك له پێكهاته‌ی مه‌سیحی، هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌ر بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت. • ئه‌گه‌ری سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی قیاده (2 كورسی) رێككه‌وتن بكات، له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ده‌بات، پیاده پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بات، جێگری دووه‌می پاریزگاریش بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) ده‌مێنێته‌وه. • ئه‌گه‌ری چواره‌م: ئه‌گه‌ر پارتی له دانوستاندا پێش یه‌كێتیی بكه‌وێت و به (2) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو براوه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وتن بكات ئه‌وا ده‌توانێت به تێكڕا (10) كورسی كۆبكاته‌وه‌و یه‌كێتیی له پرۆسه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروبخاتهوه، له‌م سیناریۆیه‌دا پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی باڵاده‌ست ده‌بێت، چونكه به‌تێكڕا (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بردوه‌ته‌وه، بۆیه پۆستی پارێزگا ده‌بات، له‌دوای ئه‌ویش به‌ره‌ی توركمانی (2) كورسی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ (2) كورسییه‌كه‌ی پارتیدا به‌تێكڕا ئه‌م به‌ره‌یه (10) كورسی ده‌بێت و ده‌توانێت یه‌كێتیی له پرۆسه‌كه دوربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه سیناریۆیه‌كی لاوازه. سیناریۆی سێیه‌م پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسییه‌وه له‌ناو خۆیاندا ریكبكهن و كوتله‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دروست بكه‌ن و دانوستان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، له‌م حاڵه‌دا به‌ره‌ی توركمانیان له‌گه‌ڵ بێت به (2) كورسییه‌وه، له‌م سیناریۆیه‌دا عه‌ره‌ب و توركمان به تێكڕا (8) كورسی ئه‌نجومه‌نیان ده‌بێت و ته‌نیا پێویستیان به (1) كورسی ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی، پارتی و یه‌كێتیی هه‌ریه‌كێكیان به‌شداری له‌م سیناریۆیه‌دا بكه‌ن پۆستی پارێزگاریان پێ‌نادرێت، بۆیه ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌كی لاوازه.
نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای ئابوری سه‌رباری ئه‌و ئاماژه ئه‌رێنییانه‌ی له راپۆرتی پسپۆرانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق له 19ی دێسه‌مبه‌ری 2023دا، كه باس له بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابوری له عێراق و پاشه‌كشه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كات، به‌ڵام راپۆرته‌كه ئاماژه به هه‌ندێك مه‌ترسی ده‌كات له‌به‌رده‌م ئابوری عێراقدا، له گرنگترینیان: یه‌كه‌م: فراوانبوونی گه‌وره‌ی دارایی گشتیی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا، له‌ماوه‌یه‌كی مامناوه‌نددا، مه‌ترسی گه‌وره‌و گرنگ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆخی دارایی گشتیی و كه‌رتی ده‌ره‌كیی داده‌نێت. دووه‌م: دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌دوای داخستنی هێڵی نه‌وتی نێوان عێراق و توركیا‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر بنه‌مای داوای گروپی ئۆپیك+، پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی گشتیی به‌رهه‌می ناوخۆ له ساڵانی 2023و 2024دا. سێیه‌م: پێشبینی ده‌كرێت هاوسه‌نگی دارایی گشتیی له زیاده‌یه‌كی زۆره‌وه كه له ساڵی 2022دا به‌ده‌ستهاتووه بگۆڕێت بۆ كوردتهێنانی بودجه له‌ساڵی 2023دا. هه‌روه‌ها پسپۆران پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی كورتهێنانی دارایی حكومه‌ت له ساڵی 2024دا به‌پله‌یه‌كی گه‌وره‌تر فراوان ببێت، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تیی ساڵانه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی بودجه به‌جێده‌هێڵێت. چواره‌م: فراوانبوونی به‌رچاوی دارایی گشتیی، له‌وانه‌ش زیادبوونی گه‌وهه‌ریی له ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیی و خانه‌نشینیی، خواستی به‌رده‌وام بۆ خه‌رجی گشتیی دروستده‌كات، كه ئه‌مه‌ش گوشار له‌سه‌ر دارایی گشتیی له‌ماوه‌ی مامناوه‌نددا، دروستده‌كات. پێنجه‌م: پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی زیاتری نانه‌وتیی و، كۆنترۆڵكردنی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و، چاكسازیكردن له سیسته‌می خانه‌نشینیی حكومی، ئه‌م رێوشوێنانه ده‌بێت پشتگیری بكرێن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی تۆڕێكی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ئامانجدارو كاربكات بۆ فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی باشتری چینه لاوازه‌كان. شه‌شه‌م: پێویستیی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له كاری بانكیی و كاره‌باو كه‌مكردنه‌وه‌ی شێواندنی بازاڕی كار‌و به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی حكومه‌ت و دانانی سنور بۆ گه‌نده‌ڵیی.
(دره‌و): تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژکردەوە، رۆژی 3ی نیسانی ئەمساڵ، توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت، بڕیاربوو ئەم راگرتنە تاوەكو مانگی تەموزی ئه‌مساڵ بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی 3ی ته‌موز دەسەڵاتدارانی توركیا راگرتنی گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوەكو 3ی كانونی دووەمی 2024 واتا بۆ ماوەی (6) مانگی تر، درێژكردەوە. دەسەڵاتدارانی توركیا دەڵێن راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دەربڕینی نیگەرانییە دژی زیادبوونی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی. رۆژی 7ی نیسانی رابردوو، دوای سێ رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لەكاتی گەڕانەوەی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، موشەكێكی ئاڕاستەی ناوچەیەكی نزیك لە كارگۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد، هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو، تەنیا بۆ گەیاندنی پەیامێك بوو لەبارەی ئەوەی توركیا ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێیە بۆ سلێمانی. فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا، ناو بەناو لە سنوری پارێزگای سلێمانی هێرش ئەنجام دەدەن‌و بەرپرسانی پارتی كرێكاران دەكەنە ئامانج. لەدوای راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیای كرد‌و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بینی، بەڵام ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی توركیا نه‌بوو.
درەو: ئەوەی تا ئێستا بە نافەرمی راگەیەندراوە، لە پارێزگای كەركوك دەنگی پارتی (5%) زیادی كردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، كورسیەكانیشی وەك خۆیەتی، دەنگی یەكێتی (88%) زیادی كردووە، (2) كورسی زیاتری بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی پێشوو، نەوەی نوێ بە نزیكەی هەمان دەنگی پێشووی هێناتەوە، بەڵام هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێناوە. بە پێی دوایین ئاماری نافەرمی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دەنگی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ لە پارێزگای كەركوك بەم شێوەیە بووە: یەكێتی: ئەنجامی دەنگ و كورسی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە 18/12/2023 بەڕێوە چوو : یەكێتی لە 2023: ژمارەی دەنگ: (155,048) دەنگ ژمارەی كورسی: 5 كورسی یەكێتی لە 2021: ژمارەی دەنگ: (82,286) دەنگ ژمارەی كورسی: 3 كورسی جیاوازی دەنگ: 72,762 دەنگ بەرێژەی 88% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: 2 كورسی بەرێژەی 40% زیادیكردووە پارتی: ئەنجامی دەنگ و كورسی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023: پارتی لە 2023: ژمارەی دەنگ: (52,065) دەنگ ژمارەی كورسی: 2 كورسی پارتی لە 2021: ژمارەی دەنگ: (49,538) دەنگ ژمارەی كورسی: 2 كورسی جیاوازی دەنگ: 2,527 دەنگ بەرێژەی 5% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: وەك خۆی نەوەی نوێ: ئەنجامی دەنگ و كورسی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023: نەوەی نوێ لە 2023: ژمارەی دەنگ: (25,556) دەنگ ژمارەی كورسی: 0 كورسی نەوەی نوێ لە 2021: ژمارەی دەنگ: (25,391) دەنگ ژمارەی كورسی: 1 كورسی جیاوازی دەنگ: 165 دەنگ بەرێژەی 0.6% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: 1 كورسی كەمیكردووە ئەنجام: یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی زیادیكردووە پارتی ژمارەی دەنگەكانی زیادی كردووەو كورسیەكانی وەك خۆیەتی نەوەی نوێ ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە كورسی نەهێناوە.
راپۆرت: دره‌و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی براوه‌ی یه‌كه‌م و نوری مالیكی براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقن، به‌ڵام له به‌غدادی پایته‌خت حه‌لبوسی له هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانی بردوه‌ته‌وه، له به‌سره‌ش (ئه‌سعه‌د عیدانی) به‌ته‌نیا له هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانی زیاتری هێناوه‌و یه‌كه‌م ده‌نگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێرانی به‌سه‌ر ئیداره‌ی پارێزگاكاندا به‌هێزتر كرد. ورده‌كاریی له‌م راپۆرته‌دا. هه‌ڵبژاردن و رێژه‌ی به‌شداریی دوای 10 ساڵ راوه‌ستان، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداری ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌كه‌دا ئاستێكی نزمی نوێی تۆمار كرد، حزبه نه‌ریتییه‌كان جارێكی تر كورسی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه. كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 41%ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ناویان تۆماركراوه، به‌شدارییان له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تیدا كردووه. به‌گشتی 23 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ڵام له‌م ژماره‌یه ته‌نیا 16 ملیۆن كه‌س تۆماری ده‌نگدانی خۆیان نوێكرده‌وه‌و مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌مه‌ش ته‌نیا (6 ملیۆن و 599 هه‌زار) كه‌س به‌شداری ده‌نگدانیان كرد. رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان عێراق هه‌مان رێژه‌ی به‌شداریكردنی له دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تۆماركرد كه 41% بوو. هۆكاری كه‌مبوونی ئاستی به‌شداریی له‌پاڵ ئه‌و (7) ملیۆن كه‌سه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام تۆماری ده‌نگدانیان نوێ نه‌كرده‌وه‌و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد، دوو توێژ له عێراق به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان نه‌كرد، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌می رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان دروستكرد. توێژی یه‌كه‌م سه‌درییه‌كان بوون كه نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی شه‌قامی شیعه‌كان ده‌كه‌ن و موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تییان ده‌كات، سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو له ئۆكتۆبه‌ری 2021دا، لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران رێگرییان لێ‌كرد حكومه‌ت پێكبهێنێت، له 2022دا سه‌در نوێنه‌ره‌كانی خۆی له په‌رله‌مان كشانده‌وه‌و خۆشی له پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه، سه‌در ئێستا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به گه‌نده‌ڵ ناوده‌بات، بۆیه داوای له‌لایه‌نگرانی كرد به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كاندا نه‌كه‌ن. توێژی دووه‌م كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی خۆجێییه‌كانی نه‌كرد، لاوانی تشرین بوون، ئه‌مانه ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه ساڵی 2019 خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و بێ پێشینه‌یان له مێژووی عێراقی دوای سه‌ددامدا كرد‌و بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك وهزیرانیكیان (عادل عه‌بدولمه‌هدی) ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد، هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه بوون كه په‌رله‌مانیان ناچاركرد ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكاته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه ته‌قلیدییه‌كان خه‌ڵكانی سه‌ربه‌خۆ بتوانن خۆیان بۆ په‌رله‌مان كاندید بكه‌ن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا له سایه‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه گه‌نجانی تشرین له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتیی (ئیمتیداد)ه‌وه چونه ناو هه‌ڵبژاردن و (9) كورسی په‌رله‌مانیان برده‌وه، (عه‌لا ركابی) سه‌رۆكایه‌تی كوتله په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام زوو توشی ناكۆكی ناوخۆیی بوون و كوتله‌كه‌یان لاواز بوو، ئه‌مه تشرینییهكانی توشی بێئومێدیی كرد. له‌ناو ئه‌م بایكۆته زۆره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، پارێزگای كه‌ركوك به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان تۆماركرد كه گه‌یشته 66%، له كه‌ركوك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو. براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كێن ؟ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی عێراق نیشانی ده‌ده‌ن براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه كۆكاڵییهكان ئیئتیلافی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره، كه پێكه‌وه زۆرترین ده‌نگیان له به‌غدادی پایته‌خت و پارێزگاكانی باشور به‌ده‌ستهێناوه. رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئیئتیلافی شیعه‌ی نزیك له ئێران پێوه‌ره بۆ ئاستی جه‌ماوه‌رییان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی، كه بڕیاره 2025 به‌ڕێوه‌بچێت. براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌ر ئاستی عێراق سێ لیسته كه هه‌ر سێكیان له‌ناو "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه"دان و نزیك له ئێران، براوه‌ی یه‌كه‌م رێكخراوی به‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و سه‌ربه (هادی عامری)یه‌و ژماره‌یه‌ك له گروپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران له‌خۆده‌گرێت، براوه‌ی دووه‌میش (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراقه، براوه‌ی سێیه‌میش لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ی (عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی)یه. به‌ڵام له به‌غدادی پایته‌خت ئه‌و ئیئتیلافه‌ی كه (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه كاره‌كته‌رێكی سوننه‌یه‌و به‌مدواییه له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لادرا، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و پیش لایه‌نه شیعه‌كان كه‌وتووه. له پارێزگای به‌سره‌ش له باشوری وڵات، كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، لیسته‌كه‌ی (ئه‌سعه‌د عیدانی) پارێزگاری شاره‌كه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه‌و زیاتر له (250 هه‌زار) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و خۆی به ته‌نیا له لایه‌نه شیعه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بردوه‌ته‌وه. به‌گشتیی لایه‌نه‌كانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جارێكی تر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستی خۆیاندا توندتر كرده‌وه‌و توانییان له‌دوای حكومه‌ت، حوكمی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانیش كۆنترۆڵ بكه‌ن. له پارێزگای موسڵ له باكوری وڵات، لیستێكی عه‌ره‌بی سوننه كه (نه‌جیم جبوری) پارێزگاری پێشوو سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، له‌دوای ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستان دێت. براوه به‌پێی كورسی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی كورسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان (هه‌ڵبژاردنه‌كه پارێزگاكانی هه‌رێمی نه‌گرته‌وه)، به‌مشێوه‌یه: • هاوپه‌یمانی (نبنی) كه له هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی و حه‌نان فه‌تلاوی و چه‌ند گروپێكی تری شیعه پێكهاتووه، براوه‌ی یه‌كه‌مه‌و به تێكڕا (43) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ده‌وڵه‌تی یاسا) كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات براوه‌ی دووه‌مه‌و به‌تێكڕا (35) كورسی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (قوی الدولە الوطنیە) كه شه‌راكه‌تی سیاسی نێوان عه‌ممار حه‌كیم+ حه‌یده‌ر عه‌بادییه، براوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (23) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ته‌قه‌دوم) كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات، براوه‌ی چواره‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به‌تێكڕا (22) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه‌و به‌دیاریكراوی له به‌غدادی پایته‌ختی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بووه. • هاوپه‌یمانی (سیاده) كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات براوه‌ی پینجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (14) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (تصمیم) كه ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات براوه‌ی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (12) كورسی بردوه‌ته‌وه، عیدانی كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی كۆچكردوو ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بووه، خۆی به ته‌نیا له به‌سره له هه‌موو هێزه شیعه‌كانی بردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش وه‌كو كاندید زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه زیاتر له (156 هه‌زار) ده‌نگه. • هاوپه‌یمانی (عه‌زم) كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات و (موسه‌ننا سامه‌ڕائی) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، براوه‌ی حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردن بووه‌و به تێكڕا (10) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه، سامه‌ڕایی له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی حه‌لبوسی-یه‌و نزیكه له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌و له پارێزگای كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی (عروبه) به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه. • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (9) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (حه‌سم) كه سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات براوه‌ی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ابشر یا عراق) كه هومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی براوه‌ی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌ویش (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • لیستی (ابداع كربلاء) كه (نسه‌یف خه‌تابی) پارێزگاری كه‌ربه‌لا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، براوه‌ی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و (7) كورسی بردوه‌ته‌وه، ئه‌م لیسته شیعه‌یه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. • لیستی (واسط أجمل) كه (محه‌مه‌د جه‌میل میاحی) پاریزگاری واست سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی براوه‌ی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و (7) كورسی بردوه‌ته‌وه. • سێ لایه‌نی تر له پله‌ی یانزه‌یه‌می براوه‌كاندا دێن كه هه‌ریه‌كه‌یان (6) كورسی پارێزگاكانیان بردوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له (پارتی دیموكراتی كوردستان- تحالف القیم المدنی- اشراقه كانون)ن.
درەو: زیاتر لە (17) هەزار دەنگدەری لیستە كوردییەكان تەنیا دەنگیان بە لیستەكان داوەو دەنگیان بە كاندیدەكان نەداوە، لیستی یەكێتی (5%) و پارتی (8%) و نەوەی نوێ (20%) و یەكگرتوو و كۆمەڵ (19%) و سۆسیالیست (40%) دەنگیان بە كانیدید نەداوەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكە داوە. بە پێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق: لیستی یەكێتی (هاوپەیمانی هێزو ئیرادەمانە): • لیستی یەكێتی (139,373) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 133,126 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 6,247 دەنگ واتا (5%) دەنگدەرانی یەكێتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە. لیستی پارتی: • لیستی پارتی: (46,749) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 42,199 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,550 دەنگ واتا (8%) دەنگدەرانی پارتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە. نەوەی نوێ: • لیستی نەوەی نوێ (24,620) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 19,762 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,858 دەنگ واتا (20%) دەنگدەرانی نەوەی نوێ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە. یەكگرتوو كۆمەڵ: • هاوپەیمان مەشخەڵی كەركوك (یەكگرتوو+ كۆمەڵ), (6655) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 5,392دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 1,263 دەنگ واتا (19%) دەنگدەرانی یەكگرتوو و كۆمەڵ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە. لیستی سۆسیالیست: • لیستی سۆسیالیست (377) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 2,55 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 152 دەنگ واتا (40%) دەنگدەرانی سۆسیالیست كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكیان داوە.
درەو: لە پارێزگاكانی (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی و یەكێتی (400) هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە، یەكێتی (217) هەزار دەنگ و پارتی (182) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەو ناوچانە یەكێتی و پارتی (15) كورسیان بەدەستهێناوە، یەكێتی (9) كورسی و پارتی (6) كورسی بەدەستهێناوە. 🔹 یەكێتی: لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) یەكێتی (217,475 ) دەنگی بەدەستهێناوە بە جۆرێك • كەركوك: 139373 دەنگ و (5) كورسی • نەینەوا: 45939 دەنگ و (2) كورسی • دیالە: 23715 دەنگ و (1) كورسی • سەڵاحەدین: 8448 دەنگ و (1) كورسی كۆی گشتی لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) یەكێتی (217,475 ) دەنگ و (9) كورسی بەدەستهێناوە. 🔹پارتی: لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی (182,662) دەنگی بەدەستهێناوە بە جۆرێك • كەركوك: 46749 دەنگ و (2) كورسی • نەینەوا: 127938 دەنگ و (4) كورسی • دیالە: 6804 دەنگ و (0) كورسی • سەڵاحەدین: 1171 دەنگ و (0) كورسی كۆی گشتی لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی (182,662) دەنگ و (6) كورسی بەدەستهێناوە.