شاسوار عه‌بدولواحید: دەسەڵاتمان نه‌بێت به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین
2025-01-18 15:43:54
درەو:
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستادا لە هه‌وڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هەرێمی كوردستاندایە، ئامادهییە (6) وه‌زاره‌ت به وه‌زیر و بریكار و بهڕێوهبهرهگشتییهكانیشهوه بداته نەوەی نوێ، ئه‌گه‌ر پارتی به داواكارییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ رازی نه‌بێت به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین، ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت بەشداری ناكەین، كوشته‌ی پۆست نین و به‌لامانه‌وه گرنگ نییه. ئه‌گه‌ر بێڕێزی و كاری نایاسایی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بكرێت به‌شێك نابین لێی، له دانیشتمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی رایانگه‌یاند كه ئاماده‌ن ته‌واوی شه‌ش وه‌زاره‌ت بده‌نه نه‌وه‌ی نوێ. پارتی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه جگه له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موو پۆستێكی تر شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و باسی ئه‌وه‌شیان كردووه كه 30 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و 20 بریكار و پۆستی دیكه‌ی سیدیمان ده‌درێتێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری حكومه‌تێك ناكه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بێت و به‌م سیغه‌یه‌ی ئێستا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنینه‌وه".
به‌پێی یاسا ده‌بوایه له ماوه‌ی 45 رۆژدا یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان بكرایه و په‌رله‌مانتاران سوێندیان بخواردایه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرایه، به‌ڵام نه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی یاسایی هه‌یه و پارتی و یه‌كێتی به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك لێی به‌رپرسن".تا چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆنه‌بێته‌وه، سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ده‌بێته‌وه به په‌رله‌مانتارێكی ئاسایی".
ئه‌گه‌ر له داهاتوودا یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و پارتی رازی بوو پۆستی سیادی و خاوه‌ن بڕیار و ئه‌وانه‌ی داوامانكردووه بداته نه‌وه‌ی نوێ، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه‌ی داوامانكردووه كه 16 خاڵه و داومانه به پارتی جێبه‌جێ نه‌كرێت، وه‌كو ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنینه‌وه"، ۆ ئه‌وانه‌شی كه پێیانوایه نه‌وه‌ی نوێ ده‌چێته پاڵ ئه‌م و ئه‌و یان رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری هه‌یه، یه‌ك قسه هه‌یه بۆ مێژوو به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه راستده‌كه‌ن و نایانه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی بێت، بابێن رێكبكه‌وین و كه‌سێك دیاری بكه‌ن من و 15 په‌رله‌مانتاره‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌سه‌كه كێیه ده‌نگی پێده‌ده‌ین و یه‌ك وه‌زاره‌تیشمان ناوێت به‌ڵام له پارتی نه‌بێت".