Draw Media

( درەو میدیا) : وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ  كۆبوونەوە لەگەڵ لیستە براوەكانی هەڵبژاردن  گەیشتە بەغدا. لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، فازیل میرانی سەرۆكی وەفدەكە رایگەیاند لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكاندا دەربارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ گفتوگۆدەكەن. میرانی ئاماژەیبەوەشدا كە كورد بەبێ‌ رەچاوكردنی ئەو كورسیانەی لە پەرلەماندا هەیەتی، پێگەیەشكی گرنگی لە عێراقدا هەیە." سەرۆكی وفدەكەی پارتی وتیشی:" پێویستە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردبێت، هەرچەندە ئەو پۆستە تەشریفاتیی و رەمزییە، بەڵام بۆ ئێمە گرنگە كە رەمزی عێراق كورد بێت، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هیچ دەسەڵاتێكی نییە، ئەگەر كوتلەیەكی گەورە پشتگیری لێ نەكات، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت كە هاوشیچوەی پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێتە پۆستێكی رەمزی". میرانی دەربارەی سەردانی بەغدا بەبێ‌ لایەنە سیاسییەكانی تری كورد وتی:" داوامانكرد وەفدێكی هاوبەشی هەموو لایەنە كوردییەكان بچینە بەغدا، بەڵام وەڵامیان نەداینەوە."  


 (درەو میدیا): ئەو شەش لایەنە سیاسییەی هەرێمی كوردستان كە نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار نامەیەكی كراوەیان ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان كرد. ئەو شەش لایەنە كە پێكهاتوون لە (بزوتنەوەی گۆڕان- كۆمەڵی ئیسلامی- یەكگرتووی ئیسلامی- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری- بزوتنەوەی ئیسلامی- حزبی شیوعی)، لەبەر رۆشنایی نیگەرانییەكانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارەكانی هەرێمی كوردستان پێنج داواكارییان خستوەتە بەردەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان و داوا دەكەن ژماردنی دەنگەكان بەشێوەی دەستی بێت. داواكارییەكانی شەش لایەنەكە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان: 1-    تۆماری دەنگدەران بەو شێوەیەی كە ڕاتانگەیاند بوو بۆ خەڵكی كوردستان، بژار بكرێت لەو هەڵە و كەموكوڕیانەی كە لە میدیاكانەوە باس دەكرێت وەك بوونی ناوی (دوبارە، مردوو، ئاوارە، نایاسایی و...هتد). 2-    بەهیچ شێوەیەك كار بە سكانەر و سندوقی زیرەك (ئەلیكترۆنی) نەكرێت بۆ هەژماركردنی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكان، چونكە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 خراپترین هەڵبژاردنی مێژووی نوێی عێراق و كوردستان بوو. وە ئێمە هیچ پاساوێك بۆ ئەو بابەتە نابینین و دژی دەوەستینەوە. چونكە پێمان وایە ئەم بابەتە: ا/ ڕێگایەكی مەترسیدارە بۆ ساختەكاری و دەیان ئەگەری هەیە و ناتونرێت ڕێگای لێبگیرێت. ب/ لە كوردستان هیچ ژێرخانێكی تەكنەلۆجی و مرۆیی نیە بۆ ئەم بابەتە. ج/هەژموونی حیزبی هەیە بەسەر هەموو داموودەزگا یاسایی و ئەمنیەكانەوە. د/ بەهەدەردانی كات و سامانی گشتیە بۆ كارێكی شكستخواردوو. ه/ ئەزموونێكی زۆر تاڵمان تۆمار كردوە لەگەڵ تەكنەلۆجیا و هەڵبژاردن. و/ زۆرینەی وڵاتە پێشكەوتووەكان خۆیان بەدوور دەگرن لەم بابەتە. 3-    لە ساڵانی ڕابردوودا ئەگەرچی سكاڵا هەبووە لەسەر ڕێگای تەقلیدی و هەژماری دەستی، بەڵام پرۆسەكە زۆر باشتر بووە لە هەژماری ئەلەكترۆنی. بۆیە دەبێت كۆمسیۆن هەستێت بەدیاریكردنی ئەو خاڵە لاواز و دەروازانەی لە ڕابردوودا بوونەتە مایەی ساختەكاری لەكاتی هەژماری دەستی پرۆسەكە. پاشتریش بە دەركردنی پەیڕەو و ڕێكاری پێویست ڕێگری بكات لەو هەوڵانە و بنبڕی بكات. 4-    كۆمسیۆن هەموو هەنگاوەكانی بەشەفافی ئەنجام بدات و پارتە سیاسیەكان و جەماوەر بەگشتی ئاشنا بكات بەكارەكانی و ڕاوێژ بەهاوبەشەكانی بكات، بۆ ئەوەی پردی متمانە بونیاد بنێینەوە و جەماوەر ئاشت بكرێتەوە بە پرۆسەی هەڵبژاردن تا بایكۆتی هەڵبژاردنەكان نەكەن لە داهاتوودا. 5-    كۆبونەوەیەكی هاوبەشی نێوان كۆمسیۆن و ئەو شەش حزبەی كە واژویان كردوە بكرێت پێش دەستكردن بە ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.   


( درەو میدیا): ئێستا پرسی بایكۆتی بەغداد لەلایەن ئەو لایەنانەی كە پێیان وایە ساختەكاری كراوە و دەنگەكانیان دەستكاریكراوە گەرمە، بە جۆرێك بەشێك لە هێزەكان سوورن لەسەر بایكۆت و بەشێكی دیكەشیان چاوەڕوانی دۆخەكە دەكەن، بەڵام ئێستا جەماوەری ئەو هێزانە بوونە بە دوو بەشەوە بەشێكیان زۆر بە توندی لەگەڵ بایكۆتی بەغداد، بەشێكیشیان پێیان وایە بایكۆت لە سودی پارتی و یەكێتی و پێویستە بچنە بەغداد، بۆیە چون و نەچوون بۆ بەغداد خاڵی سلبی و ئیجابی خۆی هەیە. لە ئەگەری بایكۆتی بەغداد. ا- خاڵی ئیجابی -    ئەم هێزانە ئێستا لەژێر فاشرێكی گەورەی جەماوەرەكەیاندان، بە بایكۆتی بەغداد بەشێك لە نیگەرانی جەماوەرەكەیان دەڕەوێننەوە. -    گەیاندنی مەسجێكە بە بەغداو ناوەندە نێودەوڵەتیەكان كە ساختەكاری قبوڵناكەن -    نایانەوێت بچنە هاوشانی ئەو هێزانە نابن لە پەرلەمانێكدا كە ئەو هێزانە بە ساختەكاری چونەتە ئەوێ -    پەیامێكە بەوەی  ئەگەر ئەمان قبوڵی نەكەن رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا سنور بۆ ساختەكاری دابنرێت و هۆشداری توندە  -    وەك دوو هێزی گوماناوی لە بەغداد سەیری یەكێتی و پارتی دەكرێت  -    پرۆسەی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن و كۆی پرۆسەی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە  -    بەشدارینەكردن بە درێژایی ئەم خولەی پەرلەمان فاكتی تەزویرات و ساختەكاری لای خەڵكی دەمێنێتەوە -    لەسەر ئاستی پەرلەمانتاریش متمانەی نوێنەرەكانیان دەردەخات كە پابەندن بە بەرنامەو ئیرادەی دەنگدەرانیانەوە بەتایبەتیش دەسبەرداربونیان لە ئیمتیازاتەكانی بەغداد ب - خاڵی سلبی -    بایكۆتی پرۆسەی سیاسی دابڕانی ئەم هێزانەیە لە سەر چەند ئاستێك لەرووی سیاسی و دیبلۆماسیەوە لە بەغداد و ناوەندیە نێودەلۆەتیەكان -    بایكۆتكردن لە پرۆسەی سیاسی دەبێتە هۆی پەراوێزخستن، هەروەك چۆن سونە لە 2005 بایكۆتی هەڵبژاردنی كردوو پەراوێزخرا -    لەساتی بایكۆتكردنیاندا ئەگەری چونی كورسیەكانی ئەم هێزانەیە بۆ هێزەكانی تر كە بەوەش ژمارەی كورسیەكانی هێزە دەسەڵاتدارەكان زیاتر دەبێت . -    لە حاڵەتی باكۆتكردنی ئەم هێزانەدا هێزەكانی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ دەبنە نوێنەرو زمانحاڵی تەواوی خەڵكی كوردستان لە بەغداد لە كاتێكدا ئەمان نوێنەرایەتی رێژەیەكی دیاریكراوی خەڵكی كوردستان دەكەن -    بایكۆتكردنی ئەم هێزانە كە تەنها 11 كورسیەوە شتێكی ئەو تۆیان بۆ ناكرێت لە كاتێكدا 3.3%ی كۆی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقن، لە زۆربەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراقدا زیاتر لە 100 ئەندامی پەرلەمانی بەشداری نەكردووە و پێشەوەی دیار نەبووە، ئایا 11 كورسی هیچ لە هاوكێشەكان دەگۆرێت. لەگەڵ ئەوەی زۆرجار 1 دەنگ كاریگەری هەیە.  دووەم/ لە ئەگەری بەشداریكردندا:. ا- خاڵی ئیجابی  -    بەشداریكردن لە بەغداد دانابڕێت لە پرۆسەی سیاسی لە بەغداد و ناوەندە نێودەوڵەتیەكان -    ئەتوانێت لە رێگەی نوێنەرایەتیەكانەوە بەردەوام ساختەكاری و مەزڵومیەتی خۆیان بگەیەننە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان -    دەنگدەران هەست دەكەن كە نوێنەرایەتیان هەیە  -    كورسیەكانیان  دەبێتە نوێنەرایەتیان و نابێتە بەشێك لە كورسی ئەو هێزانە تا مامەڵەی پێوەبكەن -    تێكشاندنی یەكریزی ناو ماڵی كورد كە لە رابردوودا جگە لە دەستكەوتی حیزبی هیچ دەستكەوتێكی نیشتیمانی لێبەرهەم نەهاتووە  ب- خاڵی سلبی -    شەقامەكەیان نیگەران دەكەن و نائومێدیان دەكەن لە بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو -    ناتوانن ئەوانەی دەنگیانداوە بڵێن نوێنەرایەتیمان هەیە لە بەغداد -    دابڕان و كەنارگیربوون لە پرۆسەی سیاسی، ئەم هێزانە دادەبڕێت لەوەی روئیا و پەیامی خۆیان بگەیەنن  -    11 كورسی لە كۆی 329 كورسی كاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاراستەی بڕیارەكان نابێت و ناتوێت بێتە بەربەست لەبەرامبەر بڕیارێكدا كە خواستی نەبێت  -    ئەگەر یەكلابۆوە كورسیەكان دەچنە سەر ژمارەی كورسیەكان هێزەكانی تر لە سلێمانی 5 كورسی بۆ یەكێتی و لە هەولێر 4 كورسی بۆ پارتی . -    چونە بەغداد واتا شوێنكەوتەی یەكێتی و پارتی بەو پێیەی ئەوان خاوەنی ژمارەیەكی زۆری كورسین -    بێبەش دەبن لە هەموو پۆستێكی بەغداد بەهۆی كەمی كورسیەكانیانەوە  نوسەران و رۆشنبیرانیش لەسەر بایكۆتی بەغداد بونە بە دوو بەشەوە بەشێكیان ئاراستەی حزبەكان بەرەو بایكۆت ئاراستە دەكەن و بەشێكیشیان بۆ بەشداریكردن ئاراستەیان دەكەن . نوسەرو روناكبیر مەریوان وریا قانع  لە نوسینێكدا بەناوی ( دەربارەی بایكۆتی سیاسیی ) كە لە وەڵامی چەند خوێنەرێكدا بڵاویكردۆتەوە دەنوسێت." كەوتنە دوای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا و بەشداربوون لە پەرلەمانێكدا كە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕادەی فراوانیی تەزویر و ساختەكارییەكانی زیاتر دەردەكەوێت، تاوانێكی سیاسییە. بەغدا بۆ ئەوان جێبھێڵن شكستەكانی خۆیانی تیا تۆختربكەنەوە، وا باشترە كەس نەبێتە شەریكی ئەو وێرانەسازییە گەورەیەی دروستیانكردوە"  لەبەرامبەردا د. سەردار عەزیز لە وتارێكدا بەناوی ( بایكۆت: چەند سەرنجێكی تایبەت) دەنوسێت " من لە گەڵ بایكۆتدا نیم، چونكە كورسیەكان دەچن بۆ هێزەكانی تر، مەبەست لە تەزویر و رێگری ئەوەبو كە گۆڕان نەچێتە پەرلەمان یان بە كورسیەكی كەمەوە بڕوات، ئێستا ئەگەر گۆڕان خۆی پاشەكشێ بكات، ئەوا ئاواتی ئەوان بەتەواوی دەهێنێتە دی،  ئامادەنەبونی ئەو هێزانە پاش ماوەیەك بە هێزی تر پڕ دەكرێتەوە و دەبێتە روداێكی زۆر بچكۆلە لە هەناو ئەو هەموو روداوە گەورانەی ناوچەكە، دەبێت هێزە مەدەنیەكان هەمیشە هەوڵی ئەوەبدەن كە لە هەموو جێگایەك ئامادەبن، بۆ ئەوەی خۆیان نوێنەرایەتی خۆیان بكەن"   


(درەو میدیا): لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو میدیا)، خەلیل سەركانی فەرماندەی سەربازی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد، كۆبونەوە و گفتوگۆكردنی سەركردە سەربازییەكانی گۆڕان لەم چەند رۆژەدا، تەنیا بۆ رێكخستنەوەی پۆلیس و پاسەوانەكانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكەیە. خەلیل سەركانی وتی: داوامان كردووە ژمارەی پاسەوانە فەرمییەكان زیاد بكرێت، بۆ ئەوەی گرەنتی پاراستنی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان بگرنەئەستۆ. لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، هێزێكی چەكداری سەربە یەكێتی نیشتیمانی (وەكو ئەوەی بەرپرسانی گۆڕان دەڵێن) تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە شاری سلێمانی، لەدوای ئەو روداوەوە لەناو گۆڕان بۆچونێك دروستبووە كە داوای پێكهێنانی هێزێكی چەكدار دەكات، بەڵام هێشتا لەوباڕەیەوە هیچ بڕیارێك نەدراوە.  


( درەو میدیا): لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی كە 76%ی دەنگدەران دەنگیاندا كە (893226) كەس بوو، بەڵام دوای چوار ساڵ و زیادبوونی زیاتر لە ( 212 هەزار ) كەس لە تەمەنەكانی ( 1997، 1998، 1999، 2000 )، ئاستی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2018 دادەبەزێت بۆ نزیكەی 51% واتا (679966 ) كەس دەنگیانداوە، بەو پێیەش تەنها لە نێوان دوو هەڵبژاردندا 2014 -2018 زیاتر لە (213260) دەنگ كەمیكردووە كە دەكاتە  25%ی دەنگدەران ، واتا سەرەرای بایكۆتی 49%ی هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردن، كە لە هەڵبژاردنی 2014 دا 24% بایكۆت هەبووە بەڵام لە 2018 بایكۆت بە رێژەی 26% زیادیكردووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە دەنگی هێزەكان ( سەرەرای ساختەكاری زۆر و گۆڕانی دەنگەكان) بە رێژەیەكی زۆر دابەزیوە ( یەكێتی 9% و گۆڕان 55% و پارتی 48% و یەكگرتوو 63% و كۆمەڵ 9% ) كەمیان كردووە، دیارە كاریگەری ساختەكاری و دەستكاریكردنی دەنگەكان كاریگەری لەسەر دابەزینی ئاستی دەنگی حزبەكان  هەبووە بەڵام  بایكۆتیش كاریگەری زۆری لەسەر كەمبوونەوەی دەنگەكان هەبووە،بەم شێوەیە. -    یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (294265 ) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (267442)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (26823) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 9%  -    بزووتنەوەی گۆڕان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (347799) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (156973)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (190826) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 55%  -    پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (93410) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (48820)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (44590) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 48% -    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (81392) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (30297)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (51095) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 63% -    كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەپارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی 2014 دا (57102) دەنگی بەدەستهێنابوو بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا (51763)دەنگی بەدەستهێناوە، واتا لە نێوان چوار ساڵی هەڵبژاردندا ئاستی دەنگەكانی (5339) دەنگ كەمیكردوە بەرێژەی 9% -     بە هەردوو نەوەی نوێ و هاوپەیمانی كە یەكەمجارە بەشداری دەكەن (111355) دەنگیان بەدەست هێناوە ( نەوەی نوێ 64388 دەنگ و 46967 دەنگی) بەدەستهێناوە     


" كەوتنە دوای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا و بەشداربوون لە پەرلەمانێكدا كە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕادەی فراوانیی تەزویر و ساختەكارییەكانی زیاتر دەردەكەوێت، تاوانێكی سیاسییە. بەغدا بۆ ئەوان جێبھێڵن شكستەكانی خۆیانی تیا تۆختربكەنەوە، وا باشترە كەس نەبێتە شەریكی ئەو وێرانەسازییە گەورەیەی دروستیانكردوە" ئەمە روانینی نوسەرو روناكبیر مەریوان وریا قانیعە لە نوسینێكدا بەناوی ( دەربارەی بایكۆتی سیاسیی ) كە لە وەڵامی چەند خوێنەرێكدا بڵاویكردۆتەوە. نوسەر دەشنوسێت ساڵانێكە شتێك بەناوی ”ئیجماعی سیاسیی“ كوردستانییەوە بوونی نییە و بوونی نەماوە، ئەوەی لە كوردستاندا ھەیە ”سوكایەتیی سیاسیی“ بەردەوام، ”بەڵتەجێتی سیاسیی“ ڕێكخراو، ”توندوتیژیی ھەمەلایەن“ و بەگەڕخراو، ساڵانێكە لە ھەرێمدا شتێك نەماوە و نییە ناوی ”مەسەلەی كورد“، یاخود “مەسەلەی كوردستان“ بێت لەناو سیاسەتی دوو پارتە حوكمڕانەكەی ھەرێمدا، ئەوەی ھەیە سەپاندن و فراونكردن و پاراستنی ڕۆژانەی دەسەڵاتی چەند بنەماڵەیەكی سیاسییە. نوسەر ئاماژە بەوەش دەكات كە  لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە، كە گەمژەییەكی سیاسیی كەم وێنە دروست و ئاراستەی كرد، پێگەی كورد و پێگەی ھەرێم لە بەغدا تووشی داتەپینێكی ستراتیژیی بووە، بەجۆرێك گەڕانەوە بۆ ھەلومەرجی پێش ڕیفراندۆم مەحاڵە و بەھەمان ئەندازەی گۆڕینی عێراق بۆ ”دراوسێیەكی باش“ خورافیە. ڕیفراندۆم كوردستانی بە كردەوە گەڕانەوە بۆ سەردەمی حوكمەزاتییەكی بەعس و بەدەیان شێوە لەبەردەم بەغدادا بە چۆكیداھێناوە. 


( درەو میدیا ): سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند  "جارێكی تر بەناوی درۆی یەكڕیزی ماڵی كورد لەگەڵ پارتی و یەكێتی مامەڵە ناكەین لە بەغداد" و بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش پرۆژە یاسایەك پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان كراوە". دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان یەكێك بوو لە هێزە سیاسییە ناڕازییەكانی كوردستان كە وتی "ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە".  بەپێی خولی گرێدراوی چوار ساڵەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا 1ی تەمموزی 2018، ئەنجومەنەكە مافی یاسایی گرێدانی دانیشتنە یاساییەكانی خۆی هەیە. ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دوایین هەوڵی هێزە سیاسییە جیاوازەكانی عێراق لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە (درەو میدیا)ی وت "كات كراوەیە بۆ هەموو جۆرە دانیشتنێك، 20ی ئایار پرۆژە یاسایەك لە لیژنەی یاسایی گفتوگۆی لەسەر كراوە كە پرۆژەیەكە بۆ قبوڵ نەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، پرۆژەكەش نێردراوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەن". بەپێی زانیارییەكانی ئەحمەد حاجی رەشید شەش‌ لایەنە ناڕازییە سیاسییەكە له،‌ كۆمەڵی ئیسلامی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، حیزبی شیوعی، بزوتنەوەی ئیسلامی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی تر دەكەن بۆ تاوتوێكردنی بژارده سیاسییەكان و وتی: "لەگەڵ سەركردەی ئەو هێزانە ئێستا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەكەین، یەكەم، تەوەری بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق یان پرۆسەی سیاسی عێراق، دووەم بریتییە لەوەی ئایا ئیمكانی ئەوەمان هەیە بتوانین فراكسیۆنێكی چوار لایەنی پێكبهێنین و بەیەك پلان كاربكەین بۆ بەرهەڵستكاری ئەو بابەته" بۆیە "جارێكیتر بەناوی درۆی یەكڕیزی ماڵی كورد لەگەڵ پارتی و یەكێتی مامەڵە ناكەین لە بەغداد".  لەبارەی هەماهەنگی بەرژەوەندی و بنەمایی نێوان هێزە سیاسییە ناڕازییەكان و بەردەوامییان لە هەڵوێستی سیاسییان، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ وتی: "ئێمە دوو جۆر هەماهەنگی سیاسیمان هەیە كە بریتین لە هەماهەنگی بنەمایی و بەرژەوەندی، ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕا ن هەماهەنگی مەبدەئیمان هەیه و هەبووە و لە ساڵی 2009وە تائێستا بەیەكەوەین". ئەو پەرلەمانتارە خوازیارە "هەماهەنگی ‌نێوان هێزە سیاسییەكان بنەمایی بێت و هەماهەنگی بەرژەوەندی نەبێت چونكە هەماهەنگی بنەمایی لە هەماهەنگی بەرژەوەندی زیاتر بەردەوامە".   رۆژی 19ی ئایار ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی نائاسایی بەدەستبهێنێت لەبارەی تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەڵام بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارە ناڕازییەكان ئەنجومەنی نوێنەران شەش خاڵی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد. ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە سەرەڕای ئەوەی ئەو دانیشتنەوەی پەرلەمان رێژەی یاسایی تەواو نەكرد بەڵام "فشارێكی دروست كردووە و دەنگۆیەك هەیە كەوا كۆمسیۆن خەریكە قایل دەبێت بەوەی رێژەیەك لە دەنگەكان بە دەست بژمێردرێت".  


ئامادەكردنی : نامیق رەسوڵ 24ی حوەزیرانی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان و سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوەدەچێت و ئێوارەی ئەمڕۆش وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كۆتایی هات و پارتەكانی توركیا لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد. پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی توركیا لەم خولەوە دەبێتە 600 كورسی، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار " ئاكەپە " كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات و لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا " مەهەپە" هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە، 126 ژن و 474 پیاوی كاندیدكردووە. ئاكاپەبۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیران 176 پەرلەمنتاری ئێستای كاندیدكردوەتەوە لە نێو كاندیدەكانی ئانیشدا 57 كاندیدیان تەمەنیان لە خوار 25 ساڵانەوەیە، و هەشت كاندیدیشی خاوەن پێداویستی تایبەتن. ئاكەپە ئەلیف نور بەیرامی كردووەتە سەرۆكی لیستەكەی لە ناوچەی كۆجایلی کە تەمەنی ١٨ ساڵە و خوێندکاەی ئامادەییە و هاوكات ژمارەیەك لە وەرزشكاریشی كاندیدكردووە لەوانەش پاسكیلسوار كەنعان سۆڤۆ ئۆغڵۆ و زۆرانباز سەلجوق چەلەبی. بن عەلی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیا سەرۆكایەتی لیستی ئاكەپە دەكات لە ناوچەی یەكی ئیزمیر، رەجەب ئاكداغی جێگریش سەرۆكایەتی لیسی ئاكەپە دەكات لە ویلایەتی ئەرزڕۆم، هاوكان چاوەشئۆغڵۆی جێگری دووەمی سەرۆك وەزیرانیش سەرۆكی لیستە لە ولایەتی بۆرسە و فیكری ئیشك سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی كۆجالی و بەكر بۆزداغیش لە ویلایەتی یۆزگات سەرۆكایەتی لیستی ئاكەپە دەكات و وەزیرەكانیش بەمشێوەیە كردوەتە سەرۆكی لیست: -    بەرات ئەلبەیراق: وەزیری وزە و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان  لە بازنەی ناوچەی یەكی ئیستانبوڵ كاندیدكراوە. -    نورەدەین جانیكلی : وەزیری بەرگری سەرۆكی لیستە لە بازنەی ناوچەی یەكگی ئیستانبوڵ. -    سولەیمان سۆیلۆ: وەزیری بەرگری لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    فاتیمە بەتول كایا" وەزیری خێزان و بیمەی كۆمەڵایەتی لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    نوعمان كورتوڵموش: وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    گوڵسیدا ساری ئۆغڵۆ: وەزیری كار سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەدەنە. -    مەلود چاوەش ئۆغڵۆ : وەزیری دەرەوە سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەنتالیا. -    فەیسەڵ ئەرۆغڵۆ : وەزیری ئاو و دارستانەكان سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەڤیۆن كراهیسار. -    وەزیری داد سەرۆكی لیستە لە ولایەتی غازی عەنتاب. -    ئەحمەد ئەرسەلان: وەزیری گواستنەوەی و گەیاندن سەرۆكی لیستە لە ولایەتی قارس. -    محەمەد ئۆز هاساكی: وەزیری ژینگە و پلاندان سەرۆكی لیستە لە ولایەتی قەیسەری. -    بولانت توفەنكچی : وەزیری بازرگانی و گومرك سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی مەلاتیا. -    ئەحمەد دەمیرجان: وەزیری تەندروستی سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی سامسۆن. -    عیسمەت یەڵماز: وەزیری پەروەردە سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی سێواس. هەروەها محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆك وەزیران و عومەر چەلیك وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا و نیها زیبەكچی وەزیری ئابوری و فاروق ئۆزلو وەزیری زانست و پیشەسازی و ناجی ئەغبال وەزیری دارایی لە لایەن ئاكەپە كاندیدكراون. پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە" پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە"ش ئەمڕۆ لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن كرد، كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆكی جەهەپە سەرۆكایەتی لیستی پارتەكە دەكات لە بازنەی دووی ویلایەتی ئیزمیر. هەروەها جەهەپە سەرجەم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیران كاندیدكردووە و دەنیز بایكاڵ سەرۆكی پێشووی پارتەكەشی كاندید كردووە. پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" پارتی دیموكراتی گەلانیش " هەدەپە" كە ئەمجارەش وەك پارتێكی سیاسیی و بە لیستی خۆی بەشداری دەكات لیستێكی دوورودرێژی كاندیدی پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە و لە زۆرینەی بازنەكانی هەڵبژاردندا لیست و كاندیدی هەیە و پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتەكە سەرۆكی لیستە لە بازنەیەكی ئیستانبوڵ و هاوكات لە روحاش عومەر ئۆجەلان برازای عەبدولا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی كاندید كردووە. لیستی كاندیدەكانی هەدەپە: Adana        Tulay Hatımoğulları Kemal Peköz Sever Uzun Barış Karabıyık Songül Aydın Zeynel Kete Beritan Önen Ahmet Kılıç Rozerin Tosun İbrahim Yakut Türkan Bakır Cemil Özen Zozan Efetürk Ömer Uluçay Deniz Varol Adıyaman Hasan Basri Yorulmaz Hayriye Korkmaz Mahmut Özdemir Birsen Tunç Mehmet Selim Özbek Afyonkarahisar Nevin Aytekin Memet Şerif Çelik Belma Koray Mehmet Emin Gerz Gülseren Karataş İsmail Yılmaz Ağrı Berdan Öztürk Dirayet Dilan Taşdemir Dalha Kaya Keziban Dumlu Amasya Hamza Yılmaz Mithat Çelik Cemal Kirli Ankara-1 Filiz Kerestecioğlu Demir Eşref Kiraz Emine Kaya İshak Kocabıyık Döndü Ceren Şimşek Gazi Oti Cennet Avcı Ceyhun Akın Dilek Ertürk Erdem Ört Ebru Demir Remziye Güçlü Erdal Ataş Ankara-2 Nuray Türkmen Canlı İstek Usalp Vahide İlgün Haydar Arslan İpek Gür Nurhayat Emire Mustafa Demir Nilgün Yılmaz Rojan Mamo Bahyettin Batur Ömer Çelik Ankara-3 Veli Saçılık Nazım Karakurt Şehriban Leyla Çetinbaş Haydar Üstündağ Hülya Fırat Mehmet Zarif Kesiciler Fatma Koçyiğit Öner İsmet Yalçınkaya Tülya Sönmez Aytekin Fatma Kızılöz İlyas Kurt Yiğit Öztürk Antalya Kemal Bülbül Deniz Yıldırım Erdal Gilgil Hadi Cin Nigar Duru İhsan Nergiz Filiz Aslan Veysel Akboğa Meral Geylani Hakkı Bulut Hülya Hasbay Orhan Gümüş Hülya Bayar Salih Varol Gülsüm Güzel Berivan Temel Artvin Recep Demirci Emin Ekinci Aydın Ferhat Tunç Ayfer Demirel Doğan Açığ Özlem Tunç Mehmet Celal Gümüş Semra Başaran Şahin Koç Bahaeddin Yağarcık Balıkesir Nesibe Yöyler Şahin Çoban Yurdanur Güven Hüseyin Gevher Fadime Kam Temel Halil Ersan Bekçi Zehra Baba Yahya Anık Kenan Yağız Bilecik Fehmi Korkmaz Muazzez Parıltı Bingöl Erdal Aydemir Nihat Aksoy Gülistan Azak Bitlis Mahmut Celadet Gaydalı Zahit Mutlu Sevda Tabak Yamaç Bolu Kenan Balta Gönül Gölbaş Sevdinoğlu Rumet Serhat Burdur Bekir Çiçek Taner Taş İsmail Gelturan Bursa-1 Yüksel Akgün Aygül Saklı Mustafa Yağcı Aynur Yılmaz Saffet Pehlivan Raife Güven Ahmet Okumuş Mehmet Sait Yüksel Cemal Hazar Zeki Soyuşen Bursa-2   Mehmet Emin Adıyaman Metin Kılıç Elif Çubukçugil Cahit Kırkazak İpek Akman Nüfer Ocaklı Cemile Ösün Mehmet Nedim Korkmaz Kemal Doğan Samet Kargalı Çanakkale Bülent Köreği Adile Yalçın Mustafa Bilgiç Zübeyir Özkaya Çankırı Nazlı Çoban Hüseyin Yekta Erpolat Çorum Bektaş İlhan Eke Hasan Satılmış Hasan Çelik Erdoğan Serin Denizli Şerife Yıldırım Nebi Ebci Ayşe Levzan Süzük Cevat Barin Ayşe Özay Musa Aydın Perihan Üge Birhat Demir Diyarbakır   Adnan Selçuk Mızraklı Salihe Aydeniz İmam Taşçıer Remziye Tosun Hişyar Özsoy Semra Güzel Garo Paylan Dersim Dağ Musa Farisoğulları Abdurrahim Durmuş Mehmet Temizyüz Ferda Fahrioğlu Akın Edirne Murat Amil Hanım Güzel Serdal Zımba Hasan Atik Elazığ Cevdet Konak Selma Metin Nevzat Beritanlı Yaprak Filiz Kutbettin Akan Erzincan Pınar Aytekin Özgüç İbrahim Bozkurt Erzurum Mehmet Kasım Fırat Zeliha Dündar Faruk Çinar Safet Polat Cüneyt Laloğlu Barış Kemaloğlu Eskişehir Hüseyin Demir Nurten Özer Uluçelebi Kerem Keskin İlkay Abay Hüseyin Özerdoğan Günay Uyar Vedat Aslan Gaziantep Mahmut Toğrul Bedriye Yorgun Mehmet Karayılan Atiye Okay Osman Demirci Güler Erat Kemal Akbulut Umut Baran Musa Aydın Fatma Lebe Selman Tutumlu Birgül Yıldırım Agit Erkan Şahap Yıldırım Giresun Halil Karavelioğlu Alican Çakır Nuriye Pervin Başer Şenel Öztürk Gümüşhane Seyit Kartal Yılmaz Taş Hakkari Leyla Güven Sait Dede Özgür Zeydanoğlu Hatay Barış Atay Mengüllüoğlu Hülya Kavuk Kerem Nalbant Fatma Özdemir Servet Kavukoğlu Kadriye Turhan Yılmaz Bayram Gülüzar Işık Çay Mithat Mirioğlu Naim Özbek Paraşin Gümüş Isparta Mevlüt Sabuncu Celal Çiçek Ayşegül Korkutan Ebubekir Gönan Mersin Fatma Kurtulan Rıdvan Turan Atilla Güney Fatmagül Demirtağ Mehmet Şirin Kaya Eylem Gençer Mehmet Alış Elif Aslan Hüseyin Gür Şerif Durmaz Filiz Yılmaz İbrahim Uzen Reşat Aşan İstanbul-1 Pervin Buldan Musa Piroğlu Erkan Baş Erol Katırcıoğlu Sema Uçar Atila Özdoğan Sultan Karasu Tuncay Gökçe Aylin Hacaloğlu Emre Sarıgül Ertan Hamitoğlu Şehriban Alkış İshak Karakaş Yaşar Meral Çakıcı Recep Yılmaz Nurullah İşlek Cansu İrem Kalender Kuvvet İhsan Lordoğlu Engin Aras Mihriban Deniz Nar Servet Güngördü Irmak Dumlupınar Eylem Saruca Murat Gülener Tülay Aydın Veysi Yaklav Günay Karaoğlan Alya Akkuş İlhan Çelik Melekfer Borak Turgut Mehmet Karaslan Kemal İşler Dürdane Bulgan Emine Karaaslan Ateş Sabri Ahı İstanbul-2 Ahmet Şık Oya Ersoy Hüda Kaya Mustafa Avci Tülay Korkutan Alirıza Bilgili Ayşe Berktay Gülsüm Ağaoğlu Gürşenay Dalveren Hasan Özgüneş Mehmet Güler Ludmilla Büyüm Hacer Elçin Fener Günana Celal Alphan Musa Kılıç Şadi Özdemir Türkan Bingöl Servet Güzel Işıl Hacıarifkaptanoğlu Karababa Mehmet Tayyip Arslan Ozan Özgenler Dilber Aslan Musa Değirmenci Dürdane Nilsu Yürür Adnan Bulut Maşallah Köysü Rohani Çiçeklidal İstanbul-3 Turgut Öker Dilşat Canbaz Kaya Hakkı Saruhan Oluç Ali Kenanoğlu Züleyha Gülüm Abdulhakim Daş Elif Bulut Celalettin Can Canşah Çelik Fevzi Gerçek Gülseren Kaya Ekrem Baran Ayşe Karadağ Mehmet Dalkıran Muazzez Töre Aytekin Akdemir Pınar Gezik Kazım Şaroğlu Belçim Oktan Hüsnü Taş Songül Büyükpınar Süleyman Özkan Gülfiraz Sağlık Mehmet Peker Dilek Ulaş Enver Dursun Aslı Yağcı Rıdvan Öztürk Laika Taka Mesut Aldagül Rojda Taşdemir Serkan Yılmaz Büsra Berna Toprak Yusuf Yalvaç Zerrin Oğlağu İzmir-1 Serpil Kemalbay Pekgözegü Nurettin Turğay Yalçın Yanık Rahime Turan Hüseyin Çağlar Mervan Sıncar Ceyhan Akay Halime Akdağ Ferzende Deniz Elfesye Nas Tamer Aydın Selman Yıldırım Kamuran Akkuş Hayri Etyemez İzmir-2   Murat Çepni İdil Uğurlu Ayşe Yılmaz Mehmet Aker Cemile Aydın Süleyman Gündüz Gönül Aygün Orhan Ayhan Derkay Tan Mahsun Korkmaz Behiye Ertaş Ekrem Can Alaygut Abdullah Akdeniz Edip Kaya Kars Ayhan Bilgen Arzu Moco Bişar Alinak Kastamonu Hüseyin Gökoğlu İsmail Çavğa Azat Avcı Kayseri Kadri Erener Eylem Cengiz Kenan Maraşlı Mustafa Öçal Niyazi Yalçınkaya Nuran Ergen Kılıç Zenun Orta Zilan Yılmaz Suat Demir Fevzi Polat Kırklareli Faruk Özdel Diren Cevahir Şen Yakup Aslan Kırşehir Gökhan Akın Heliz Abı Kocaeli Ömer Faruk Gergerlioğlu Fatma Yıldırım Kureyş Bilgiç Yasemin Üçer Ali Dursun Buğdacı Meryem Demir Alaattin Enül Ferhat Demirelli Murat Ozan Damla Bağci Necati Altıntoprak Sevican Yaşar Kadir Yıldırımer Konya Bülent Kılıç Berna Çelik Eylül Yaylacı Gıyasettin Almaz Jiyan Huri Yalçın Ramazan Ot Bahar Ekinci Orhan Karaca Osman Karaman Hanifi Karaca Abdurrahman Arslan Mehmet Yönet Hasan Gebeşoğlu Mehmet Sait Koyuncu Cahit Babahan Kütahya Abdurahman Adıyaman Harun Gündüz Savaş Babur Gökhan Alkan Şehmus Çelik Malatya Mehmet Tuncel Jiyan Taş Kemal Gedik Fatma Alataş Hüseyin Kılınç Sinan Öztürk Manisa Lezgin Botan Birgül Sağsöz Adnan Mankan Hasret Aslan Cevdet Yıldız Bayram Sönmez Abiddin Padak Nihat Yıldırım İhsan Çaça Veysi Durgut Maraş Hüseyin Bakır Meryem Yıldız Rauf Tepe Sevgi Borak Şahin Şanci Tülay Kılınç Deniz İnanç Yıldız Recep Kaya Mardin Mithat Sancar Pero Dundar Tuma Çelik Ebrü Günay Gülbin Şahin Dağhan Dilaver İnal Muğla Sultan Özcan Hüsran Belgin Koç Yılmaz Yüksel Ebru Demir Kemal Koç Sebahat Fırat Abdullah İpekli Muş Gülüstan Kılıç Koçyiğit Mensur Işık Şevin Coşkun Adnan Topçu Nevşehir İrfan Turan Bedrettin Eser Kevser Yalçın Niğde Mehmet Salih İtah İbrahim Avşar Ümran Baturay Ordu Mesut Bilgi Bayram Kuşman Ruken Kayaalp Şevder Yandı Çetin Kaplan Tahsin Timur Rize Necmettin Durmuş Köna Hazar Özsoy Sevgi Evren Köroğlu Sakarya Çiçek Arıç Hividar Tangüner Hüseyin Kaya Gaye Çalışkan Kemal Aktaş Derya Bingöl Haydar Erol Samsun Mediha Oya Yağcı Celal Kocabıyık Efraim Vayiç Ali Dursun Kurt Fikri Yolaydın Kubilay Öztürk Cemil Aksu Sevda Özbek Yakut Yusuf Kır Siirt Meral Danış Beştaş Sıdık Taş Hayrettin Şen Sinop Ayşe Gül Kafkas Sefa Öztürk Sivas Rıza Karaman Hüseyin Özcan Şener Ünat Hakkı Azarak Ruken Koyun Tekirdağ Salim Kaplan Feray Mertoğlu Hüseyin Eriş Gurbet Demirhan Erhan Gövercin Halime Tunç Tekin Çatalkaya Tokat Erdal Bektaş Rana Rende Namet Ertoğan Muhammet Veysel Yıldız Servet Yüksel Trabzon Hüseyin Taka Ahmet Hazar Dilaver Kader Uzun Madenkuyu Nurettin Karadeniz Güven Atabay Dursun Ali Kurt Tunceli Alican Önlü Meral Hanbayat Yeşil Urfa Nimetullah Erdoğmuş Ayşe Sürücü Nusrettin Maçin Ömer Öcalan Aliye Kızıldamar İsmail Kaplan Roza Yazmacı Yusuf Yetim Songül Arpa Orhan Özkan Elif Rojda Talar Celaledin Erkmen Meral Balter Bişar Tüysüz Uşak Süleyman Sözkesen Şükran Sarı Memet Latif Yıldırım Van Sezai Temelli Bedia Özgökçe Ertan Murat Sarısaç Muazzez Orhan Tayip Temel Cengiz Çiçek Mukaddes Karakoç Asuman Yelmazer Yozgat Yusuf Aran Mehmet Şirin Erez Deniz Öztürk Cem Eren Aslan Zonguldak Mehmet Zeki Salmanoğlu Bedirhan Güneş Evliya Güdan Asya Gezer Fevzi Kaya Aksaray Seyit Mehmet Keskin Cihan Yılmaz Şükran Acar Ahmet Demir Bayburt Şemsettin Takva Karaman Cemil Yalçın Ayşe Durunesil Remzi Gökdağ Kırıkkale Doğan Anğay Rıfat Roni Tekyeddin Aktaş Batman İdris Baluken Feleknas Uca Necdet İpekyüz Ayşe Acar Başaran Şükrü Baytar Şırnak Abdullah Güngen Leyla Birlik Hüseyin Kaçmaz Nuran İmir Bartın Yılmaz Topaloğlu Şayeste Salmanoğlu Ardahan Taşkın Aktaş Yaşar Kaya Iğdır Habip Eksik Kıznaz Türkeli Yalova Ali Fuat Hatip Hediye Polat Abdurrazak Ekinci Karabük Ensar Topal Mustafa Özsoy Derya Göçtürk Kilis Kasım Kısa Ezel Aydın Osmaniye Ahmet Eken Müslüm Çağan Derya Turhan Celal Eker Düzce Yahya Macit Sema Güneş Mehmet Şerif Orgun  


(درەو میدیا): بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی هێزی سەربازیی، فەرماندە سەربازییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە و ئامادەكاری دەكەن بۆ دامەزراندنی. فەرماندەیەكی سەربازی بزوتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە " درەو میدیا" ی راگەیاند: ئەمرۆ فەرماندە سەربازییەكان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی پێكهێنانی هێزی چەكداری لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا باس لە چەندین شێواز كرا، بەتایبەتی چۆنیەتی دامەزراندنی ئەوهێزە. هەندێك لە فەرماندە سەربازییەكان پێیان وابوو كە فەوجێكی سەربازی دروست بكرێت و لە وەزارەتی پێشمەرگە مۆڵەتی بۆ وەربگیرێت، بەشێكی دیكەی فەرماندەكان پێیان وابوو كە شێوازێكی سەربازیی دروست بكرێت هەر لە چوارچێوەی گۆڕاندا و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت. پرسی پێکهێنانی هێزی چەكداری لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ماوەی چەند ساڵێكە بوەتە جێگەی گفتوگۆ لە ساتی رێگریكردن لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كراو كە هێشتا نەوشیراون مستەفا لە ژیاندا بوو بەڵام نەوشیروان مستەفا رازی نەبووە، دواتر جارێكی دیكە ساتی  خۆپیشاندانەكانی مانگی 12ی 2017 و سوتانی بارەگا حزبییەكان جارێكی تر گفتوگۆی لەسەر كرا بەڵام دواتر وازی لێهێنرا، ئێستا و لەدوای ئەوەی لە شەوی 12ی ئایار کە هێرشكرایە سەر گردی زەرگەتە ئەو پرسە بوەتە پرسێكی جدی و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.  شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێكدا بۆ " درەو میدیا" بێ ئاگایی لە كۆبونەوەی فەرماندە سەربازییەكان راگەیاند، بەڵام سەبارەت بە پێكهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە رایگەیاند: "تا ئەم ساتەوەختە  گۆڕان لەسەر بنەما جێگیرەكانی خۆیەتی كە پابەندبوونەوە بە خەباتی مەدەنیە و پێشی وایە كە شاڕێی گۆڕانكاری لە هەرێمی كوردستاندا خەباتی مەدەنیە، بەڵام لەدوای 12ی ئایارەوە و دوای ئەوەی هێزێكی چەكدار و سەركردایەتیەكی یەكێتی بە ئاشكرا و بە چەكی قورس هێرشیكردە سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان  لە گردی زەرگەتە، كە هەزاران كەسی مەدەنی تێدا بووە بە مەبەستی كوشتنیان، بەبێ لێپرسینەوە و بەبێ ئەوەی هیچ رێوشوێنێكی یاسایی و حكومی و حزبی بەرامبەری بگیرێتەبەر، بۆیە پێمان وایە لەم جەنگەڵستانەدا، كە حكومەت و تەنانەت حزبیش لێپرسینەوە ناكات، دەبێت گۆڕان بیر لە شێوازێكی تر بكاتەوە بۆ بەرگریكردن لە خۆی".  راپۆرتی پەیوەندیدار http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=745


(درەو میدیا): كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەتۆمەتی ناوزڕاندن و هاندان لەدژی كۆمسیۆن بڕی (50 ملیۆن) دینار غەرامەی بەسەر حەسەن تۆران كاندیدی بەرەی توركمانی و جێگری سەرۆكی بەرەكەدا لە كەركوك سەپاند. بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمسیۆن، لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی نامەی سزادانەكەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ حەسەن تۆران دەتوانێت لەرێگەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە تانە لەو سزایە بدات كە بەسەریدا سەپێندراوە. لەیەكەم كاردانەوەدا نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن تۆران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ" ئەو غەرامەیەی كە كۆمسیۆن بەسەر حەسەن تۆراندا سەپاندویەتی زۆرترین غەرامەیە لە مێژووی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا". بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە" كۆمسیۆن بەهۆی ئاشكراكردنی ساختەكاری و پێشێلكاری هەڵبژاردن لە كەركوك ئەو سزایەی بەسەر حەسەن تۆراندا سەپاندووە". باسلەوەشدەكات، حەسەن تۆران بەڵگەی لەبەردەستدایە كە دەیسەلمێنێت لە كەركوك ساختەكاری رویداوە و یاری بە سندوقەكانی هەڵبژاردنەوە كراوە و لەسەر چەندین ئاست لەگەڵ سەركردەكان لە بەغداد و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دیداریان كردووە و باوەڕێك دروستبووە بەوەی دەنگەكانی كەركوك بەشێوەی دەستی ئەژماربكرێنەوە. حەسەن تۆران كە پەرلەمانتاری خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقە ولەسەر لیستی بەرەی توركمانی خۆی كاندید كردبوو، بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن (6504) دەنگی هێناوە و سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمان. دەقی نوسراوەكەی كۆمسیۆن:


ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زنجیرەیەك مەرج و داواكاری خستەبەردەم ئێران بۆئەوەی جێبەجێیان بكات و وتی لەمەولا چیتر دەستی ئێران بۆ هەژموون خستنە سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كراوەنابێت. پۆمپیۆ لە وتارێیكدا كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە واشنتۆنی پایتەخت پێشكەشیكرد رونیكردەوە كە ئێران رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015ی قۆستوەتەوە بۆئەوەی ناوچەمكە بكات گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ و ئەو پارانەی كە بەهۆی رێككەوتنەكەوە دەستیكەوتوون بەكاریهێناوە بۆ فراوانتركردنی هەژمونی خۆی و چالاكییە تیرۆریستییەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری بە حزبوڵای لوبنان و حوسییەكان و میلیشیاكانی تر لە عێراق. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی كە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كشانەوەی ئەمریكای لێ راگەیاند سنورێكی بۆ هەوڵ و خواستە ئەتۆمییەكانی ئێران دانەنا و چالاكییەكانی لە ناوچەكەدا رانەگرت، جەختیشیكردەوە كە ئیدارەی ئەمریكا رێگەنادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و بەرپەرچی ئەو چالاكیانەشی دەداتەوە كە بۆ تێكدانی سەقامیگری ناوچەكە ئەنجامیاندەدات. پۆمپیپۆ وتی:" ئێران چەندین ساڵ دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی درۆیكرد و بە نیازێكی خراپەوە هاتەناو رێككەوتنەكەوە." پۆمپیۆ روویكردە رژێمی ئێران و وتی :" بەسە ، بەسە، كەوتنەخوارەوەی موشەك لە ریاز، لە بەرزاییەكانی جۆلان." وەزیری دەرەوەی ئەمریكا 12 مەرجی خستەڕوو وتی پێویستە ئێران بۆ خۆبەدوورگرتن لە سەپاندنی " قورسترین سزا لە مێژوودا" جێبەجێیان بكات: 1-    ئاشكراكردنی تەواوەتی رەهەندە سەربازییەكانی سیستمە ئەتۆمییەكەی و رێگەدان بە ئاژانسی جیهانی ئەتۆمی بە پشكنینی هەمیشەیی. 2-    راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵنەدان بۆ چارەسەركردنی پلۆتۆنیۆم و داخستنی ئەو وێستگانەی بە ئاوی قورس كاردەكەن. 3-   دەبێت ئێران رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات سەردانی تەواوی بنکەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بکەن.  4-    سنورێك بۆ بڵاوبوونەوەی مووشەكی بالیستی و تەقاندنی ئەو موشەكانە دانبێت ، كە دەتوانرێت كڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت. 5-    ئازادكردنی هەموو هاوڵاتیە ئەمریكییەكان و هاوڵاتیانی سەر بە وڵاتانی هاوپەیمان. 6-    سنورێك بۆ هاوكاری و پاڵپشتی گروپە تیرۆریستییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەك حزبوڵا و بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی دانبێت. 7-    رێز لە حكومەتی عێراق بگرێت و رێگە بە داماڵینی چەكی میلیشیا شیعەكان بدات. 8-    سنورێك بۆ هاوكاریكردنی میلیشیا حوسییەكان دابنێت و كاربكات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ یەمەن. 9-    لە سوریا پاشەكشێ بكات و هەموو ئەو هێزانەی بكشێنێتەوە كە لە سوریا سەرپەرشتیان دەكات. 10-   سنورێك دابنێت بۆ پشتیوانیكردنی لە بزوتنەوەی تاڵیبان و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی تری ئەفغانستان و پاڵپشتی قاعیدە. 11-  سنورێك بۆ هاوكاریكردنی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دانبێت كە لە جیهاندا پشتگیری و هاوكاری تیرۆر دەكات. 12-  سنورێك دابنێت بۆ رەفتارەكانی كە مایەی هەڕەشەن بۆ دراوسێكانی كە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەمریكان، ئەوەش هەڕەشەكردن لە خاپوركردنی ئیسرائیل و مووشەكبارانكردنی سعودیە و ئیمارات و هەڕەشەكردن لە دەریاوانی و هێرشە ئەلیكترۆنییەكان دەگرێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی واشنتۆن ئامادەیە چەندین هەنگاو بنێت كە گەلی ئێرانی سودی لێ ببیننن لە حاڵەتێكدا ئەگەر ئێران پابەندی ئەو مەرجانە بوو، شێوازی كاركردن خۆی لە ناوچەكەدا گۆڕی و راشیگەیاند پابەندبوونی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان هەموو سزاكان رابگرێت و پەیوەندییە دیپلۆماتییە و ئابورییەكانی لەگەڵ تاران دەستپێیكاتەوە و مۆڵەتێكی پێشكەوتووشی بۆ تەكنۆلۆژیا پێبدات.  


(درەو میدیا): سبەینێ وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق، دەچێتە بەغداد. كەناڵی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی سەربە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ئاشكرایكرد" وەفدەكەی پارتی پێكهاتووە لە هەریەكە لە خەسرەو گۆران و شوان محەمەد تەها و فازل میرانی سەرۆكایەتی دەكات".  هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، وەفدەكەی پارتی لەگەڵ لیستە براوەكانی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە. سەردانی وەفدی پارتی بە تەنیا بۆ بەغداد و بەبێ لایەنەكانی تر لەكاتێكدایە رۆژی شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا رایگەیاند"پێویستە لایەنە كوردستانییەكان بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیی حزبی و هەموو لایەك پێكەوە بن و بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان نەكەنە قوربانیی هەندێ دەستكەوتی كاتی و سیاسیی و حزبی".


( درەو میدیا): بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق موقتەدا سەدر و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كۆدەبنەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لە رابەری رەوتی سەدر لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی هەواڵی " SNG  "  عێراقی رایگەیاتد ئەمشەو موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ كۆدەبنەوە. لە ماوەی رابردووشدا سەدر كە هاوپەیمانێتییەكەی " سائرون" لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بەجیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی و هادی عامری كۆبووەوە. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كە كۆمسیۆن بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەنجامەكانی بڵاوكردەوە، نەوەی نوێ‌ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید چوار كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.  


(درەو میدیا): بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویكردوەتەوە، هەوڵێك دەستیپێكردووە بۆ دروستكردنی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی لەنێوان هەریەكە لە موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر و ئەیاد عەلاوی. رۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە" پەیوەندی دەستیپێكردووە بۆ سازدانی كۆبونەوەیەك لە نێوان سەدر و عەبادی لەلایەك و كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر لەلایەكی تر لە چەند رۆژی داهاتوودا". بەپێی قسەی رۆژنامەكە" هەوڵەكە دەیەوێت موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی دروستبكەن ، كە پێدەچێت ئەیاد عەلاویش بچێتە ناو ئەو كوتلەیەوە". سەرچاوەكە باس لەوەدەكات" مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی لەبارەی هاوپەیمانێتیكردنەوە لەگەڵ عەبادی روون نەبووەتەوە و زانیاری دزەی كردووە لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەیە پارتی هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ مالیكی هەڵبژێرێت، ئەمەش وەكو سزادانێك بۆ عەبادی لەسەر هەڵوێستەكانی لەبارەی ریفراندۆم و كەركوكەوە، بەڵام هاوپەیمانێتی لەم جۆرە پێناچێت ئاسان بێت، سەرباری ئەو پەیوەندییانەی كە دەوترێت لەنێوان سەركردەكانی حزبەكەی بارزانی و لێپرسراوانی ئێرانی لەوبارەیەوە كراوە". رۆژنامەی حەیات ئاشكرایكردووە" بەپێی ئەو قسەو باسانەی كە لە ناوەندەكانی نزیك لەو هاوپەیمانێتییەوە تاوتوێ دەكرێن كە سەدر دەیەوێت رایبگەیەنێت، شاری موسڵ دیاریكراوە بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەكە".  


( درەو میدیا):  دكتۆر شایان كە لەلایەن دوو هێرشبەری خۆپیشاندانەكانەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، لە ساڵانی كاركردنیدا چەندین كاری خۆبەخشی بۆ هوشیاری هاووڵاتییان لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كردووە، بە تایبەت بۆ پاراستنی ژنان لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.بۆیە ئێستا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەڵمەتی پشتیوانی بۆ دكتۆر شایان دەستی پێكردووە بەوەی لەبری خەڵاتكردن دادگایی دەكرێت.   ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی دژ بە تۆماركردنی سكاڵاكان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییكردنەكە رایانگەیاند "لەبری ئەوەی داوای لێبوردن لە دكتۆرە شایان بكەن كە رۆژانە تیماری نەخۆشانی شێرپەنجە دەكات لە نەخۆشخانەی نانەكەلی شاری هەولێر هەستاون سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە"  رۆژی 25ی ئازاری 2018 بەهۆی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكەوە لەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دكتۆر شایان عەسكەری بەڵگەی چەك هەڵگرتن و دەستدریژی دوو لەهێزە ئەمنییە جل مەدەنییەكانی بڵاوكردەوە كە دەستدرێژی و رێگرییان كردبووە سەر ناوبراو، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە بەدوای خۆیدا كاردانەوەی میدیایی و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دژ بەو دوو كەسە جل مەدەنییە دروستكرد. بەڵام رۆژی 17ی ئایار پێڕاگەیاندنی ئامادەبوون لەبەردەم دادگای بەرایی بەهۆی بوونی دوو سكاڵای یاسایی دەگەیەندرێتە شوینی كاری دكتۆر شایان عەسكەری لە نەخۆشخانەی نانەكەلی هەولێر، كە لە سكاڵاكاندا بە تۆمەتی ناوزڕاندن هەر یەك لە سەنگەر باڵەكی و ناسح مەحمود داوای قەرەبووی ماددی بە بڕی 100 ملیۆن دینار واتا 200 ملیۆن دینار بۆ هەردووكیان دەكەن. 



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand