جیاوازی دەنگی لایەنەكان لەنێوان هەڵبژاردنی 2013-2018
2018-10-21 07:31:31
( درەو میدیا):
بەبەراورد بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 2013 دەنگی زۆربەی لایەنەكان كەمیكردووە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 2018.
جیاوازی دەنگی لایەنەكان لەهەردوو هەڵبژاردنی 2013 – 2018:.
- پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (686،070 ) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (743,984) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (57914 ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 7.8%)
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (319،912) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (350,500) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (30588 ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 8.7%)
- بزووتنەوەی گــۆڕان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (186،903) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (476,736 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (289833) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 60.8%)
- كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (109،494) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (118,574 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (9080) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 7.7%)
- بەرەو ئیسڵاح لە هەڵبژاردنی 2018 دا (79،434) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (186,741 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (107307) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 57.4%)، هەرچەندە پێشتر یەكگرتوو بە یەك لیست بوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ( بزوتنەوەی ئیسلامی و رەوتی گەشەشی ) لەگەڵ بوو.
- سەردەم لە هەڵبژاردنی 2018 دا (15،581) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (12501) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (3080) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 19.8%) هەرچەندە پێشتر سۆسیالیست بە یەك لیست بوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ (پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان) لەگەڵ بوو، بەو پێیە بێت دەنگی سۆسیالیستیش كەمیكردووە.
- ئازادی لە هەڵبژاردنی 2018 دا (8،063 ) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (12392) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (4329) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 34.9%).