Draw Media

بەهای كورسییەكی پەرلەمانی كوردستان

بەهای كورسییەكی پەرلەمانی كوردستان

2018-10-22 09:53:13


( درەو میدیا):
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە 30ی ئەیلولی 2018 بەهای كورسیەكی پەرلەمانی كوردستان دیاری كراوە، لەو پرۆسەیەدا كە 100 كورسی گشتی و 5 كورسی توركمان و 5 كورسی مەسیحی و 1 كورسی ئەرمەنە، كۆی گشتی دەنگی درووست لە دەنگادنی گشتی (1,567,547) یەك ملیۆن و پێنج سەدو شەست و حەوت هەزارو پێنج سەدو چل و حەوت دەنگە بەو پێیەش
-     بەهای كورسیەكی گشتی ( 15,391 ) پانزە هەزارو سێسەد و نەوەد و یەك دەنگە 
-    بەهای كورسیەك بۆ پێكهاتەی توركمان ( 2,290 ) دوو هەزارو دوسەد و نەوەد دەنگە
-    بەهای كورسیەك بۆ پێكهاتەی كرستیان ( 2,805) دوو هەزارو هەست سەدو پێنج دەنگە.

-    كەمترین دەنگ لە لیستی دەرچووی پێكهاتەی  توركمان ( 885 ) دەنگە كە لیستی لیستی میللەتە، 
-    كەمترین دەنگی  دەرچووی لیستی مەسیحی لیستی رافیدەینە كە ( 2626 ) دەنگ كورسیەكی مسۆگەر كردووە
-    لە پێكهاتەی ئەرمەن كاندیدی دەرچوو ( 615 ) دەنگی بەدەستهێناوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand