Draw Media

هەرێمی كوردستان دوو رێككەوتننامە لەگەڵ واشنتۆن دەكات

هەرێمی كوردستان دوو رێككەوتننامە لەگەڵ واشنتۆن دەكات

2025-05-19 19:47:17


درەو:

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆنەو سەرقاڵی واژۆكردنی دوو رێككەوتننامەیە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان تایبەت بە نەوت و غاز لە سنوری سلێمانی و گەرمیان:

یەكەم: هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و وێستێرن زاگرۆس بۆ كاركردن لە  بلۆکی هاوبەشی ( تۆپخانە-کوردمیر) سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز. مەزەندە دەکرێت پێنج ترلیۆن مەتری چوارگۆشە گاز و زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت.

دووەم: کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و گرووپی ئینێکس  رێککەوتوون بە مەبەستی پەرەدان بە کێڵگەی گازی میران لە سنووری پارێزگای سلێمانی

 

دەقی راگەیێندراوەکە
 
وەبەرهێنەری ئەمریکی HKN ئینێرجی و گرووپی ئۆنێکس، (میران ئینێرجی) بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی گازی گەورە لە کوردستان دادەمەزرێنن
.
کۆمپانیای HKN ئینێرجی و گرووپی ئۆنێکس شانازی دەکەن بە راگەیاندنی واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکی مەرجی پابەندکەر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی گازی میران لە رێگەی پڕۆژە هاوبەشە تازە پێکهێنراوەکەیان کە میران ئینێرجییە.
 
کێڵگەی گازی میران دەتوانێت یەدەگێکی خەمڵێندراوی 8 تریلیۆن پێ سێجای ستانداردی گازی سرووشتیی شیاوی دەرهێنانی هەبێت. ئەم رێککەوتنامەیە رێگە خۆش دەکات بۆ پەرەپێدانی قۆناخ بە قۆناخی کێڵگەکە، لەگەڵ ئەگەری بەدەستهێنانی زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بەهای درێژخایەن.
 
رەسل فریمەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری HKN ئینێرجی دەڵێت: "ئەم رێککەوتنامەیە وەرچەرخانێکی گرنگە نەوەک تەنیا بۆ کۆمپانیاکانمان، بەڵکو بۆ داهاتووی وزەی هەرێمی کوردستانیش. ئێمە لە رێگەی میران ئینێرجییەوە هێزی HKN و ئۆنێکس بۆ پەرەپێدانی بەرپرسانەی یەکێک لە ستراتیژیترین سەرچاوەکانی گازی هەرێمی کوردستان تێکەڵ دەکەین."
 
پەرەپێدانەکە بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، بەرهەمهێنانی گازیش پلانی بۆ دانراوە بۆ دابینکردنی نێوخۆیی، پشتیوانیکردنی پێداویستییەکانی وزەی هەرێمی و گەشەی ئابووری درێژخایەن و داواکاریی ئەگەریی ناوچە فراوانەکە. یەدەگە گەورەکانی میران کلیلی بەشداریکردن دەبن لە ئاسایشی وزەی درێژخایەنی هەرێمەکە. ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر هاوکاریی بەهێزی نێوان وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی توانای وزەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand