مەسرور بارزانی لە واشنتۆن رێككەوتن لەسەر كێڵگەی تۆپخانەو كوردەمیر دەكات
.jpg)
2025-05-19 18:19:58
درەو:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، رێككەوتن لەسەر هەردوو كێڵگەی نەوتی (كوردە میرو تۆپخانە)ی گەرمیان و (میران) بازیان دەكات،هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ، بە جیا دوو ڕێککەوتننامە لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن بەجۆرێك:
- کۆمپانیایەکی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکی پەرە بە بلۆکی نەوتیی كوردەمیر دەدات نەوتی زیاترە، بلۆكی نەوتی (K 44) لە كێڵگەی نەوتو غازی (كوردەمیر) كە دەكەوێتە خوارو ناحیەی سەنگاو و باكوری قەزای كەلار. ە (3.6) ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایە.
- کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس، کارکردنی لە بلۆکی نەوتیی تۆپخانە گرتووەتە دەست، بلۆكی نەوتی (K 39) كە دەكەوێتە كێڵگەی نەوتی (تۆپخانە) لە رۆژهەڵاتی ناحیەی قادركەرەمو ناوچەی جەبارە كە (7.8) ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایە.
- کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و گرووپی ئینێکس رێککەوتننێكیان واژۆكردووە بە مەبەستی پەرەدان بە کێڵگەی گازی (میران لە سنووری بازیانی پارێزگای سلێمانی دەبێت
بلۆكی (كوردەمیر و تۆپخانە) لەسەرەو لە دادگای لەندەن سكاڵای لەسەر تۆماركرراوە، كۆمپانیای (دایناستی) كە خاوەنەكەی گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری سلێمانی بوو بەناوی (هیوا ئاوات عەلی)، رۆژی 14ی ئابی 2019 لە دادگای شاهانەی بەریتانیا لە لەندەن سكاڵایەكی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان تۆماركرد، داوای بڕی (ملیارێكو 600 ملیۆن) دۆلار قەرەبوو لە حكومەتی هەرێم دەكرد، بەبەهانەی ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زیانی بە كۆمپانیاكەی گەیاندووە.
دوای سێ دانیشتنو گوێگرتن لە قسەی پارێزەرانی هەردوولا، دادگای لەندەن رۆژی 23ی نیسانی 2021، بە (54) لاپەڕە حوكمی كۆتایی خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایە دەركرد كە كۆمپانیای (دایناستی پترلیۆم) لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان تۆماریكرد بوو.
دادوەری دادگای لەندەن كە ناوی (بوچەر)ە، ئەوكات وتی:" حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەغدادەوە سەروەری هەیەو دەتوانێت مامەڵە بە نەوتو غازەوە بكات، دادگای فیدراڵی یاخود حكومەتی عێراق دەتوانن ئەوە یەكلابكەنەوە ئایا سەروەریی مامەڵەكردنیان بە نەوتو غازەوە بە هەرێمی كوردستان داوە یاخود نا؟".
كوردەمیر.. خەونی غازو ناردنی كارەبا بۆ عێراق
