ئەبوبەكر حەسەن پەیوەندی نێوان قەرزاری و غەمگینیی و ژێردەستەیی دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەزگای مرۆیی مام و دەیان دەزگای تر چۆن ژێردەستەیەكی قەرزار دەخولقێنیت تا ژێردەستەو كۆیلە بێت ؟ دەسەڵاتی خێڵەكیی و دروستكردنی سوژەی قەرزار حكومڕانییەكی مەدەنی كە پەیوەندییەكی عەقڵانی لە سەر (ماف)ی هاونیشتیمانی و هاوڵاتی پەیوەندی بە حكومكراوەكانەوە بینا دەكات، وە هەمیشە ئەركێك لە بەرانبەریاندا جێبەجێ دەگەیەنێت، ئەم پەیوەندییە سەر دەكێشێت بۆ كەمترین هەست و ئیحساسی قەرزارباریی هاولاتی لە بەرانبەر حكومڕانییەكەدا. ئەلبەتە حكومڕانییەكی مەدەنی و عەقڵانیش لە هەناوی خۆیدا دەسبەرداری ئەوە نابێت ئەم ئیحساس و شعورەی هەلنەگرتبێت بەرانبەر هاوڵاتی و هاونیشتیمانییەكانی، بەڵام ئامادەیی هوشیاریی و ئاگایی، ئامادەیی فشاری گروپ و ڕێكخراو دەزگای مەدەنی لە خوارەوە بەردەوام كاری پاشەكشەكردنە بەم كەڵكەلەو مەیل و ئارەزووەی دەسەڵات. لێرەوە لە گەورەیی ئەو جۆرە پەیوەندییە یەكسانە تێدەگەین كە لە كۆمەڵگەیەكی مۆدێرندا بیناكراوە، پەیورندیگەلێك كە هەمیشە بیر لە بیناكردنی پەیوەندی یەكسان و هەڵبژاردەی عەقڵانی و پەیوەندی ئارەزوومەندانەی نێوان كەس و دام و دەزگاكان دەكاتەوەو هەمیشە سەرقاڵی پاشەكشەپێكردنە بە فۆرمەكانی دەسەڵات كە ستراتیژی هەیمەنەخوازی هەیە : پەیوەندی هاوڕێیەتی، پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان، پەیوەندی نێوان مامۆستا‌و قوتابی، پەیوەندی نێوان حزب و ئەندامەكان، پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتی سیاسیی، پەیوەندی نێوان باوك و دایك و منالەكانیان....تەنانەت پەیوەندییەكی ئازادانەی نێوان خودا و بەندەكان... ڕێكخستنەوەو فۆرمیولەكردنەوەی ئەم پەیوەندییە لە سەر بنەمایەكی ئازاد‌و پەیمانێكی ئازاد، مێژوویەكی گەورەی لە پشتەوەیە لە دۆزینەوەی مرۆڤ وەك بوونێكی سەربەخۆو ئۆتۆنۆم و ئازاد، كەشفكردنی فەرد و كەس. با نموونەی ڕۆژهەلات وەرگرین : پەیوەندییەكان هەموویان پاشكۆیەتی و بیناكراون لە سەر هەستی (منەت و منەتكردن و دروستكردنی پەیوەندی لە سەر بنەمای دەبێت ئەویتر هەمیشە هەست بكات قەرزارە. پەیوەندی دایك و باوك، پەیوەندی خێزانی ئێمە بە ئەندامانی خێزانەوە لە سەر بنەمای قەرزارباركردنی ئەندامانەو گەر خێزان نەبێت ئەوا مناڵەكان هەتیو دەكەون. هەمیشە ئامادەیی ترسی لە دەستدانی باوان. پەیوەندی هاوسەرگیریی ئێمە كە دەبێت ژن هەمیشە هەست بكات قەرزارباری مێردەكانیان و ترسی بێوەژن كەوتن سەراپای بوونی دەتەنێت. هەستی قەرزارباری ئەندامانی حزب لە بەرانبەر سەركردەو ڕابەرو سەرۆكەكاندا كە شوانگەلێكن ئەوان نەبن گورگ دەیانخوات، پەیوەندی نێوان شێخ و موریدەكان.... هەر پەیوەندییەكی دیكە كە بە ناچاری سەر دەكێشێت بۆ خولقاندن و دروستكردنی سوژەی قەرزار و ئەمەش بە ناچاری و بە حەتمی سوژەی ژێردەستەو كۆیلەو پاشكۆی لێدەكەوێتەوە نموونەیەكی ترسناك دەسەڵاتی خێڵ لە مۆدێرنەو لە ناو پەیوەندگیری و بیناكردنی پەیوەندییەكانی خۆی بە مێگەل و ڕەعیەتەوە دەسبەرداری ئەوە نابێت بەرگری لە مانەوەی ڕەمزە خێڵەكییەكانی بكات و لەوێشەوە پارێزگاری لەم پەیوەندییەو بیناكردنیپەیوەندییەك لە سەر بنەمای سەردەستە/ژێرد دەستە، ئاغا/كۆیلە بكات. چ مانایەكی هەیە هاوڕێ لە گەل حكومەت و دەوڵەت و حكومڕانییەكدا هێشتا كەس و كارێكتەر ئامادەیە دەزگای خێرخوازی هەبێت ؟ هاوڕێ و هاوتەریب لە گەڵ حزبدا دەزگای خێرخوازی بە ناوی ڕابەرو سەركردەكانەوە. حكومەت پارەی نییەو دەزگاكەلێكی خێڵەكیی پارەی هەیەو لێرەیە بۆ هاوكاری دانیشتوان و هاوڵاتیان. ئامادە نییە ئەو هاوكاری و یارمەتیانە ببەخشێتە حكومەت و حكومڕانییەكی مۆدێرن بە شێوەیەك ناوی ونببێت دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەزگای مرۆیی مام و دەیان دەزگای تر. دەبێت (حكومڕانییەكی دام و دەزگایی) سوپاسی ئەو دەزگایانە بكات و ناویان بهێنێت. لێرەدا ئێمە ڕوبەڕوین بە دەسەلاتێكی شوانكارەو دەسەڵاتێكی بیناكراو لە سەر بنەمای (شوان/ مێگەل)، وە بەردەوام بەرهەمهێنانەوەی ئەو پەیوەندییەو دروستكردنی پەیوەندی (قەرزدەر/قەرزار)، ئەمەش ستراتیژێكی دەسەڵاتی خێلەكی ڕۆژهەڵاتە تا ژێردەستە/ سەردەستە بهێڵێتەوە
ئاسۆ حاجی لەوە دەچێت کازمی دواین پاڵەوانەی بە حیساب ئەمریکی بێت لە عێڕاق،بەڵام پاڵەوانێکی موزەیف و کەسێکی فوو تێکراو کە ئێرانی نەیاری ئەمریکا نەک بەخۆی بەڵکو بە کرێگرتەکانی خۆی هەڕەشەی گوێبڕینی لێدەکا. ئەمریکا دەبێ لەو دوو راستەقینەیە: - لە دوای دووهەزار و سێوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام ئێران دوو هەنگاو لە پێش ئەمریکایە. - ئەمریکا دەتوانێ سەرۆک وەزیران دیاری بکا یان لایەنێکی کاریگەری دیاریکردنی بێت بەڵام سەرۆک وەزیران هەرکەسێک بێت ناتوانێ لە بازنەی بەرژەوەندیەکانی ئێران دەربچێ و ئێران هەر کاتێک بیەوێ لایدەدا یان دەیکاتە تەیرێکی مەعقوڵ نزیکترین و دیارترین نموونەش عەبدولمەهدی و کازمینە. لەو کاتەی کورد کێشەیان لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری هەبوو و دەیانوویست لای بدەن لەگەڵ شاندێکی ئێران دانیشتبوون و پێیان گوتبوون کە کورد چیتر جەعفەری قبوڵ نیە،شاندی ئێران بە پێکەنینەوە وەڵامیان دابۆوە و گوتبوویان بەسەر چاو لای دەدەین و ئێوەش سەر پشک بن لە بەسڕاوە تا بەغدا بڕۆن لە بازاڕی شارەکان بسوڕێنەوە هەر کەسێک هەڵدەبژێرن ئازادن بە مەرجێک شیعە بێت. ئەمریکا هەموو کارێکی کرد و دەیکا بۆ ئەوەی کازمی سەرکەوتووبێ و وەک پاڵەوان وێنەی بکا بەڵام نە توانی و نە دەتوانی،چونکە دەرچوو کزمی تەنها نمایشکارێکە بەڵام لەوەش سەرکەوتوو نیە،لە کۆنتڕۆلکردنی دەروازە سنووریەکان تەنها نمایشێکی میدیایی کرد و دۆڕا،لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر لە جیاتی چارەسەر قوڕەکەی خەستر کرد،لەوانەش زیاتر لە بەرامبەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تا ئێستا لاوازترین سەرۆک وەزیران دەرچووە و نەک نەیتوانیوە سنوورداریان بکات بەڵکو مەترسی ئەوە هەیە گوێیەکانیشی ببڕن و بیکەنە عیبرەت بۆ خۆی و بۆ ئەمریکا. دواین کار کە ئەمریکا بە کازمی کرد شکاندنی نرخی دینار بوو بەرامبەر بە دۆلار بە حیسابی ئەوەی لە بەرژەوەندیەکانی ئێران بدا لە عێڕاق و کاریگەری سزا ئابوریەکانی لە سەر کاریگەرتربێ،بەڵام ئێران لەوەش گۆلی لە ئەمریکا کرد و لە جیاتی جارێک دوو جار قازانجی لەو دۆخە کرد،یەکەمیان لە رێگای نزیکەی شەست بانکی سەر بە سوپای پاسداران چوار مانگ بەر لە ئێستا ملیۆنان دۆلاریان بە نرخی 119,000 لە بانکی ناوەندی کڕیوەتەوە و ئێستاش بە زیاتر لە 140,000 دەیفرۆشنەوە.دووەمیان،کڕینەوەی دیناری عێڕاقیە بەو نرخە شکاوە لە رێگای هەمان ئەو بانک و کەسانە و دوای ماوەیەکی دیکەش بانکی ناوەندی عێڕاق ناچار دەکەن کە نرخی دینار سەربخات و ئەو کات دینارەکانیان بفرۆشنەوە. ئەمریکا دەبێ لە یەک شت تێبگات کە سەردەمی دروست کردنی پاڵەوان و پاراستنی بەغدا وەک ناوەندی بڕیار کۆتایی هاتووە،دەبی ئیدارەی نوێ ئیدارەی پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی نوێ بێت لە عێڕاق ئەگەر ئەمریکا بە جدی دەیەوێ لە ئێران بباتەوە،ئەویش سیاسەتی دروستکردنی فرە ناوەندی بڕیار لە عێڕاق و لایەنی کەم گەڕاندنەوە کەڕامەت بۆ عەرەبی سوونە و بە جدی هاوپەیمانێتی کردنی کورد و پاڵپشتی کردنی وەک قەوارەیەک کە نوێنەرایەتی گەل و مێژوو و هەبوونێکی زیندوو دەکات.
کارۆخ خۆشناو (بزنسمان)ەکان بەگشتی و تڕەمپ بەتایبەتی لە هیچ یاریەکدا حەزناکەن بدۆڕێن، ئەم هۆکارەش وایکردووە تاکو ئێستا تڕەمپ دان بە شکستی خۆیدا نەنێت لە بەرامبەر بایدن، لە ئیستادا تڕەمپ (لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە) توڕە و هەستیار دەردەکەوێت بە هۆی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەو ڕاستیەش دەزانێت کەوا تەنها (25) ڕۆژی ماوە لە کۆشکی سپی، بۆیە تڕەمپ وەک هەموو سەرۆکێکی پێش خۆی، دەیەوێت شوێن دەستی خۆی لە مێژووی ئەمریکا و جیهاندا بەجێ بهێڵێت، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا گروپەکانی (حەشدی شەعبی) بەهانە دەدەنە (دۆناڵد تڕەمپ) تاکو شوێن دەستی خۆی لەسەر ڕووی ئێران‌دا بنەخشێنێت؟ دوای حەفتەیەکی تر ئێران و گروپە شیعەکانی عێڕاق لەبەردەم تاڵترین ساڵیادی سەدەی (21)دا دەبن، ئەویش ساڵیادی کوژرانی ئەندازیاری هیلالی شیعی و گەورە فەرماندەی سەربازی ئێران (قاسم سولەیمانی)یە، ئاماژەکان پێمان دەڵێن کەوا ئەگەر هەیە ئێران یاری بە ئاگر بکات و چالاکیەک دژی ئەمریکا ئەنجام بدات، بەمەبەستی تێرکردنی حەزی تۆڵەی شەقامی شیعە و ڕازیکردنی (ڕای گشتی) شوێنکەوتووانی شیعەی ئێران و عێراق، بەڵام ئەگەر هەیە ئەم چالاکیە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە نەکرێت، بەڵکو ناڕاستەوخۆ لەلایەن گروپەکانی حەشدی شەعبیەوە بکرێت، دۆناڵد تڕمپیش پێشوەختە لە ڕێگای تویتەرەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هۆشداری توندی داوەتە ئێران "ئەگەر ئێران یان پڕۆکزیەکانی هەر گورزێک لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بوەشێنن، ئەوا تڕەمپ گۆمەکە دەشڵەقێنێت بەسەر سەری ئێران‌دا". جموجۆڵە نائاساییەکانی شەوی ڕابردووی شاری بەغدا لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێڕاق و گروپی (كتائب اهل الحق) ئاماژەن بۆ ئەوەی کەوا (25) ڕۆژی داهاتوو بۆ عێڕاق سەخت و هەستیار دەبن، چونکە بەغدا بووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان و عێڕاقیش کەوتۆتە نێوان بەرداشی ئەمریکا و ئێران، ئەگەرێکیش هەیە ئەمریکا باڵوێزخانەی خۆی لە بەغداوە بۆ هەولێر بگۆازێتەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی دیپلۆماتکاران، چونکە هەولێر پێگەیەکی سەقامگیر و پارێزراوی هەیە، ئەگەرچی گرنگە داڕێژەرانی بڕیار (وەک ڕابردوو) بەردەوام بن لە سیاسەتی (باڵانس و هاوسەنگی ڕاگرتن) لە نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام لە حاڵەتی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداوە بۆ هەولێر، پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان (گرەنتی) پاراستنی خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە (نوسراوی فەرمی) لە ئەمریکا وەربگرێت. لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا (کازمی) لە دوو نمایشدا لە بەرامبەر (حەشدی شەعبی) شکستی هێناوە: یەکەم/ کاتێک (14) چەکداری گروپی (حزب اللە)ی بە تۆمەتی هێرشی موشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەسگیرکردن، بەڵام ناچار بوو لەژێر فشاری (حەشدی شەعبی)دا دوای چەند ڕۆژێک ئازادیان بکات. دووەم/ دوای دەستگیرکردنی کەسێکی تۆمەتبار بە هێرشەکانی یەکشەممەی ڕابردوو، ئەم جارەش (کازمی) ناچارکرا دەستگیرکراوەکە ڕادەستی حەشدی شەعبی بکاتەوە. ئەم دوو نموونەی سەرەوە پەیامێکی روونە کەوا کازمی و حکومەتەکەی و دامودەزگاکانی ناتوانن بە هیچ شێوەیەک لێپرسینەوە لە گەل میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی)دا بکەن. بەمانایەکی تر ئەم دوو ئەزموونەی (کازمی) لە ڕابردوودا پێمان دەڵێن: (حوکمی میلیشیاکانی حەشد) زاڵە بەسەر (حوکمی کازمی)دا، ئەگەرچی کازمی ئومێدی مانەوەی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هەڵچنیووە، بەڵام ئەگەر کازمی بەم لاوازیەی بەردەوام بێت، ئەوا ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوودا توشی شکستێکی گەورە بێتەوە، چونکە لەلایەک متمانەی هاوڵاتیان لەدەست دەدات، لەلایەکی تریش متمانەی ئەمریکا لە دەست دەدات. ٭ سەرۆکی ئینستیتۆی توێژینەوەی (ئەمریکی-کوردی)
عارف قوربانی هیچ كات به ئه‌ندازه‌ی ئێستا كه‌ركووك له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئهوكاتانهیش كه رۆژانه ده‌یان ماڵی كورد راده‌گوێزران و عه‌ره‌ب ده‌هێنرایه شوێنیان، هێشتا مه‌ترسییه‌كانی به ئه‌ندازه‌ی ئێستا نه‌بووه، چونكه ئه‌وكات ئه‌گه‌رچی كورد بێده‌سه‌ڵاتیش بوو، به‌ڵام له ئه‌جێندای كورد و له ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی كورددا كه‌ركووك پانتاییه‌كی زۆری گرتبوو، خه‌مێكی گشتی هه‌بوو بۆ كه‌ركوك. سه‌ره‌ڕای بوونی ناكۆكی و ململانێی زۆر له‌ناو ماڵی كوردی، به‌ڵام كه‌ركووك خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو كورد بوو، هه‌ر بۆیه ئومێدی ئه‌وه‌ش هه‌بوو له هه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاڵوگۆڕێكدا كورد هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئێستا نه‌ك خه‌مێكی گشتی نه‌ماوه بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك، نه‌ك كه‌ركووك خاڵ و خه‌می هاوبه‌شی ناو ماڵی كورد نییه، به‌ڵكو كه‌ركووك خۆی بووه به خاڵی ناكۆكی نێوماڵی كورد. ئه‌وه‌تانێ به‌به‌رچاومانه‌وه پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع رۆژ له‌دوای رۆژ باسكی خۆی له كه‌ركووك به‌هێزتر ده‌كات، حیزب و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی كوردیش له‌ناو ده‌سه‌ڵات و جومگه‌ی حوكمڕانی له به‌غدا خۆیان لێكردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت. له‌نێو ئه‌م كه‌شه بێده‌نگییه‌ی كه‌ركووكدا چه‌ند رۆژێكه باسوخواسی كه‌ركووك گه‌رم بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه جارێكی دیکە پرسی به هه‌رێمكردنی كه‌ركووكیان وروژانده‌وه. بابه‌تی به هه‌رێمكردنی كه‌ركووك نه یه‌كه‌مجاره باس ده‌كرێت و نه ئه‌مه دواجاریش ده‌بێت، گه‌رچی هه‌ركاتی خۆی به مردوێتی له‌دایكبوو، به‌ڵام وروژاندنه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیکە كه لانی كه‌م كێشه‌ی كه‌ركووك بخاته‌وه به‌رچاوی خه‌ڵك و به‌بیری ئه‌وانه‌ی بهێنێته‌وه كه كه‌ركووكیان بیرچووەته‌وه، بۆ خراپه. ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بكرێته‌وه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌یه‌ك كه به‌درێژایی ده‌یان ساڵا جه‌وهه‌ری كێشه‌ی كورد بووه له عێراق، گه‌رچی ئێستا كورد ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌بیركردووه و پرسی كورد و خه‌باتی رابردووی و خوێن و قوربانییه‌كانی هه‌مووی له پرسی مووچه‌ی كه‌مینه‌یه‌كدا كۆكراوه‌ته‌وه، گۆڕینی سه‌رنجه‌كان و جارێكی دیکە بردنه‌وه‌ی چاوه‌كان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك، كارێكی ئێجگار باشه. بۆیه هه‌ر كه‌سێك له هه‌لومه‌رج و دۆخێكی وه‌ك ئێستای كه‌ركووكدا كه به‌ته‌نیا جێهێڵدراوه، بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌ركووك له‌م ره‌وشه خراپه ده‌رباز بكرێت، جێگه‌ی ستایشه و ده‌بێت كۆمه‌ك بكرێن، نه‌ك په‌لامار بدرێن و بكه‌ونه تهخوینكردنیان. ئاخر له رابردوودا ئه‌م سنووردانان و هێڵه سوورانه وایانكرد كورد ته‌نیا له ده‌وری یه‌ك بژارده‌دا بخولێته‌وه و كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت باسی پرۆژه‌ی به‌دیل بۆ نه‌خشه رێگەكانی دیکە بكات كه به به‌رچاوی هه‌موشمانه‌وه مردار ده‌بووه‌وه. بۆیه وروژاندن و ته‌رحكردنی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ باسكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك پێویسته رامانبكێشێتهوه بۆ گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی مه‌ده‌نییانه و هه‌وڵبدرێت له‌م بارودۆخه سه‌خته سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌م پهرتهوازهیهیی ناوماڵی كورددا، كه‌ركووك بكه‌ینه‌وه به خاڵی هاوبه‌ش كه هیچ پرسێكی دیکە نه‌ماوه پێكه‌وه بمانبه‌ستێته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك به‌هۆی بوونی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، كه‌ركووك دۆخێكی تایبه‌تی وه‌رگرتووه و ئه‌و رێكاره ده‌ستووریی و یاساییانه‌ی بۆ دروستكردنی هه‌رێمه‌كان دیاریكراون، كه‌ركووك ناتوانێ پراكتیزه‌یان بكات. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تی حوكمڕان له به‌غداش باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های ناوه‌ندگه‌رایی هه‌یه و نایه‌وێ فیدراڵی له عێراق بچه‌سپێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی باسی فیدراڵیش بێت كارێكی باشه. هه‌رچه‌نده به‌رچاویشمان روونه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ له‌مپه‌رێكی ده‌ستووری و یاساییش له‌به‌رده‌م به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوودا نه‌بێت، مه‌حاڵه به‌غدا رێگه به دروستكردنی هه‌رێمی كه‌ركووك بدات. له رابردووش‌دا پارێزگا سوننییه‌كان و پارێزگای به‌سره‌یش چه‌ند جارێك رێكاره ده‌ستووریی و یاساییه‌كانیان تاقیكرده‌وه و به‌غدا خواسته ره‌واكانیانی به بیانووی جۆراوجۆر فه‌رامۆش كرد. بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكیش ئه‌و مه‌یله‌ی بۆ كه‌ركووك هه‌بێت كه بكرێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سره وه‌ك گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراق له مێژه داوای به هه‌رێمبوون ده‌كات، به‌غدا نایه‌وێ ئه‌و پاساوه‌ش بداته به‌سره و خۆی وه‌ك هه‌رێم رابگه‌یێنێت، له‌وانه‌ش زیاتر به‌هۆی ناكۆكیی نێوان سوننه و شیعه له عێراق و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ئێستا بۆ شیعه دروستبوون له تهشهیوعكردنی ناوچه سوننییه‌كان، مه‌حاڵه رێگه به‌وه بدات ده‌رفه‌ت بۆ زه‌مینه‌یه‌ك خۆشبكات كه سوننه‌ش داوای ئه‌وه بكه‌ن خۆیان حوكمی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئێستا به‌غدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌یه‌كجاری سیسته‌می فیدراڵی نه‌هێڵێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ركووك به ته‌نیا كێشه‌ی ناو عێراق و كورد و به‌غدا نییه، وڵاتانی دیکەی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش بوونه‌ته ته‌ره‌ف له كێشه‌كانی كه‌ركووكدا. كه‌واتا پێش هه‌رشت ئه‌وانه‌ی دژی دروستكردنی هه‌رێمی كه‌ركووكن پێویست به‌وه ناكات بكه‌ونه سه‌نگه‌ری دژی ئه‌وانه‌وه كه داوای هه‌رێمی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، حاڵی كورد له عێراق گه‌لێك باش نییه تا ئه‌م پرسه‌ش ناكۆكی زیاتر بخاته نێوانمانه‌وه. من كاتی خۆشی كه بیرۆكه‌ی هه‌رێمی كه‌ركووك بەیانکرا له‌دژی بووم، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وابوو جیاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك له كۆی كێشه‌كانی دیکە، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س پێ‌ی وابێت رێگه‌ی چاره‌سه‌ره، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه دواجار ده‌بێته كێشه و گرفتی گه‌وره‌تر بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووك به ته‌نیا جێده‌هێڵێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و له‌به‌ر زۆر هۆكار پاش ده‌یان ساڵی دیکە كه‌ركووك ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی زۆرینه عه‌ره‌بنشین و كورد تیایدا ده‌بێته كه‌مینه. جیا له‌وه‌ی زیان به چاره‌سه‌ری ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیکەی وه‌ك خورماتوو، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی كوت و دیاله ده‌گه‌یێنێت. بۆیه پێم وابووه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا به‌دوای چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركووكدا بگه‌ڕێیت باشتر وایه بیرۆكه‌كه فراوانتر بكرێته‌وه و نهخشهرێگەیهك پێشكه‌ش بكه‌ین كه له مه‌نده‌لییه‌وه تا شنگال پێكه‌وه بگرێته‌وه. بۆیه باشتر وایه كه‌ركووك به‌ته‌نیا نا، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كورد بتوانێ هه‌ڵوێستی خۆی یه‌ك بخات پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت هه‌رێمێكی دیکە له‌و ناوچانه‌ی كوردستان دروستبكرێت كه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا كێشه‌یان له‌سه‌ره، با كه‌ركووك پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه بێت، پارێزگایه‌ك له گه‌رمه‌سێر دروستبكرێت بۆ ناوچه‌كانی به‌دره و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و خورماتوو، له ده‌شتی نه‌ینه‌واش پارێزگایه‌كی دیکە بۆ ئه‌و قه‌زاو ناحێیانه‌ی دیکە دروستبكرێن و هه‌موویان به هه‌رێمی كه‌ركووكه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه، پێگه‌ی كوردیش تیایاندا به‌هێزتر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نیا له كه‌ركووك بێت. لانی كه‌م بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كی دورتریش كێشه‌ی خاك و سنوور له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌چێته قۆناخێكی دیکەوە و ده‌رفه‌ت بۆ كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه ده‌ڕه‌خسێنێت ببوژێنه‌وه و سه‌قامگیرتربێت. سه‌رباری ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكردوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گۆڕینی ده‌ستووردایه، ئه‌گه‌ر كورد خۆی بكات به خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی به‌دیل بۆ مادده‌ی 140 و كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌ناو هه‌رێمێكی دیکە له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌ڕوو، به مه‌رجی هاوبه‌شیكردنی راسته‌قینه‌ی پێكهاته ئایینی و ئیتنیكییهكانی ئه‌و ناوچه‌یه، ره‌نگه سه‌رنجی شه‌به‌ك و ئێزدی و فه‌یلییه‌كانیش رابكێشێت بۆ پشتیوانیكردنی، هه‌روه‌ها سوننه و شیعه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب، كلد و ئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و هێڵه له مه‌نده‌لی بۆ شنگال. ئه‌شێ ببنه به‌شێك له پرۆژه‌كه، به‌مه ره‌نگه ده‌رفه‌تێك دروستبێت لایەنی هەرێمایەتی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌چاوێكی جیاوازتری دوور له هه‌ستیاری لێبڕوانن و هه‌مووان پێكه‌وه عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه پاڵا بنێن په‌سندی هه‌رێمێكی دیکەی فیدراڵی بكات. به‌مە كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت و عێراقیش له‌و ئایینده چاوه‌ڕوانكراوه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕی تایفی ده‌بات، دوورده‌خاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئومێدی ئه‌وه‌یان لێناكرێت به‌دوای ژیاندا بگه‌ڕێن بۆ داهاتووی عێراقییه‌كان. rudaw
ساڵح ژاژڵه‌یی له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕۆژی دروستبونیه‌وه چی چاندوه‌و تا ئێستا چی دروهتهوه؟واته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ به‌ڵێنێكی بهجهماوهرداو تا چه‌ند پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی بوو. واته جه‌ماوه‌ر چ چاوه ڕوانییهكیان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌یش چ ده‌سكه‌وتێكی بۆ جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست هێنا؟ ئایا دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لایه‌نی ئه‌رێنی زیاتر بوو یان نه‌رێنی؟ له‌ئه‌نجامی ئه‌م به‌راوردكاریانه‌ی كه له‌خواره‌وه بۆتانی ده‌نوسم، وهلاَمی پرسیاره‌كانتان ده‌ست ده‌كه‌وێت. گۆڕانی دوێنی جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵك بوو، گۆڕانی ئه‌مڕۆ جێگه‌ی نه‌فره‌تی خه‌ڵكه. گۆڕانی دوێنی پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بوو ، گۆڕانی ئه‌مڕۆ پشتی له‌جه‌ماوه‌ره. گۆڕانی دوێنێ نوێنه‌ری جه‌ماوه‌ر بون، گۆرانی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری نوخبه‌یه‌كی چاو چنۆك و خۆپه‌رستن. گۆڕانی دوێنی خۆی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز بوو، گۆڕانی ئهمرۆِ له به‌ره‌ی دژ به‌ئۆپۆزسیۆن بوندایه. گۆڕانی دوێنی داوای گۆڕێنی سیسته‌می حوكمڕانی ده‌كرد، گۆڕانی ئه‌مڕۆ پشتیوانی هه‌مان سیسته‌می حوكمڕانی پێش‌و ده‌كات. گۆڕانی دوێنی هه‌وێنی جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بوو، گۆڕانی ئه‌مڕۆ، دژی خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ره چونكه به‌شێكه لهدهسهلاَتی سه‌ركوت كه‌ر. گۆڕانی دوێنی دژی به‌شداریكردنی حكومه‌ت بون، گۆڕانی ئهمرۆِ لایه‌نێكی كارای حكومه‌تن. گۆڕانی دوێنی ده‌یانگوت ده‌بی خه‌ڵكی شیاو له‌شوێنی شیاو دانرێت، گۆڕانی ئه‌مڕۆ شوێن بۆ خه‌ڵك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ڕازیكردنیان، نه‌ك بۆ خزمه‌تی میلله‌ت. زه‌حمه‌ت نه‌بێ سه‌یرێكی ئه‌وانه بكه‌ن كه پۆستیان وه‌رگرتوه. ئه‌وكات ڕاستییهكانتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. گۆڕانی دوێنی پارتیش و یه‌كێتیش لێی ده‌ترسان ، گۆڕانی ئه‌مڕۆ بۆته ده‌سته‌مۆی هه‌ردوكیان. گۆڕانی دوێنی هه‌وێنی دروستبونی جولاَنهوهیهكی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز بوو ، گۆڕانی ئهمرۆِ ڕۆحی ئۆپۆزسبونی مراند. گوڕانی دوێنی كاری ده‌كرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، گۆڕانی ئه‌مڕۆ هه‌مویانی سوك كرد. گۆڕانی دوێنی دروشی دژی به بنه‌ماڵه‌كردنی حیزبی به‌رز ده‌كرده‌وه، گۆڕانی ئهمرۆِ خۆشی بۆتی بنه‌ماڵه. گۆڕانی دوێنی له‌ڕێگای ئۆرگانهكانیهوه بڕیاری ده‌دا، گۆڕانی ئه‌مڕۆ له پشتی په‌رده‌وه فه‌رمان به ئۆرگانه‌كانی ده‌درێت چۆن بڕیار بده‌ن. گۆڕانی دوێنی خاوه‌نی كه‌سانی دڵسۆز و خۆبه‌خش بوو .گۆڕانی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی كه‌سانی هه‌ل په‌رست و چاوچنۆك و خۆویسته. گۆڕانی دوێنی سه‌ركرده‌كانی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی به‌رز بون له بواری سیاسی و كۆمهلاَیهتی و هاوڕێیه‌تی و ڕێزگرتن له‌یه‌كتری، گۆڕانی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی كه‌سانێكه خه‌رێكی قاچ بڕینه‌وه‌ی یه‌كترین له‌پێناوی ده‌سكه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا. گۆڕانی دوێنی به‌شداری حكومه‌تی ده‌كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. گۆڕانی ئه‌مڕۆ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات له پێناوی وه‌رگرتنی پله‌و پۆست و پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی. گۆڕانی دوێنی به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ری له زیادبوندابوو ، چێگه‌ی مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر دهسهلاَت، گۆڕانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌ڕوات و بۆته كۆیله‌ی دهسهلاَت . گۆڕانی دوێنی به‌رده‌وام داوای مافه‌كانی جه‌ماوه‌ری ده‌كرد ، گۆڕانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام عه‌یبه‌كانی حكومه‌ت ده‌شارێته‌وه . گۆڕانی دوێنی هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ، گۆڕانی ئهمرۆِ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و ماده ده‌ستوریانه ده‌دات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتییه گۆڕانی دوێنێ بۆ به‌رگری كردن له مافی هاولاِتیان دروست بوو ، گۆڕانی ئه‌مڕۆ ئاگای لهوگۆڕان خوازانه‌ش نه‌ماوه كه له‌سه‌ر گۆڕان بون سزادراون و نان بڕاوكراون . هاولاَتیاننی ئازیز ، خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئێستا ڕون و ئاشكرایه كه گۆڕان نه‌ك هیچ ئامانجێكی به‌جێ نه‌هێنا كه له سه‌ره‌تاوه له پێناویدا دروست بوو په‌یمانی به جهماوهرددا ، به‌ڵكو ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا . له ئێستادا گۆڕان به‌شداری حكومه‌ته‌و هیچ ڕوڵ و كاریگه‌رییه‌كی نییه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا و بۆته پشتیوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دهسهلاَتهی ئێستا . خۆی كردۆته شه‌ریكی هه‌موو دزی و تالاَنیهكانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا . ئه‌وه‌تا به‌رپرسانی پارتی به ئاشكرا هڵێن :گۆڕان و یه‌كێتیش ئاگاداری ڕێكه‌وتنی 50ساڵه‌ی نێوان ههرێمو توركیان . سه‌ركردایه‌تی ئێستای گۆڕان پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بكه‌ن ، زۆر باش ده‌یانزانی كه نه‌ده‌توانن هیچ چاك سازییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و نه هیچ ده‌سكه‌وتێك بۆ جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنن، چونكه پێش وه‌خت ئهوڕاستیانهیان پێ وتراوه . بهلاَم ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بڕیار بون له‌ناو گۆڕاندا له‌گه‌ڵ پارتی ڕێك كه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پۆست بۆخۆیان وه‌رگرن .دووه‌م پۆست بۆ هه‌ندێكی تر وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی قسه نه‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت دوای ڕێكه‌وتنه‌كه سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ههمووشانازیهكانیان ئه‌وه‌بوو ، كه به 12 كورسی په‌ڕله‌مانه‌وه به‌قه‌ده‌ر 24 كورسی په‌ڕله‌مانی پێش‌و پۆستیان وه‌رگرتوه .كه‌واته سه‌رانی گۆڕان بۆ وه‌رگرتنی پۆست به‌شداری حكومه‌تیان كردوه نه‌ك له پێناوی چاكسازی و گۆڕێنی سیسته‌می حوكمڕانی . نازانن ئه‌م پۆستانه‌ی وه‌ریان گرتوه بۆته مه‌رگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان . ئه‌ی باشه له سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر له 6 مانگی یه‌كه‌مدا هیچ چاكسازیه‌ك نه‌كرا ، ئاماده‌ن له حكومه‌ت بكشێنه‌وه ؟. ئه‌وه‌تا بۆ سالێك ده‌ڕوات و موچه‌ش هه‌ر نه‌ماو ئه‌وان تازه ده‌ستیان له حكومه‌ت گیر كردوه نه‌كا له حكومه‌ت بكه‌ونه خواره‌وه. سه‌ركرده‌كانی گۆڕان‌یش به‌رده‌وام لێدوان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن : ئێمه سورین له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانمان . دیاره ئه‌وان ئامانجه‌كان به وه‌گرتنی پۆست ده‌زانن . وه‌رگرتنی پۆست له لایه‌ن گۆڕانه‌وه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم ، رێك وه‌كو وه‌رگرتنی پۆست وایه له‌ناو حكومه‌تی به‌غدا . سه‌یركه‌ن ئێمه له به‌غدا سه‌رۆكی كۆمار و پۆستی وه‌زاره‌تی سیادی و جێگر وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و ده‌یان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانمان هه‌یه و به به‌رچاوی هه‌موو ئه‌مانه‌وه هاولاَتیانی كورد له كه‌ركوك له زێدی باوك‌و باپیرانیان ده‌رده‌كرێن . له‌م كاته‌شدا حكومه‌تی كوردی داوای پۆست له به‌غدا ده‌كات و وه‌كو سواڵ كه‌ریش بۆ پاره ده‌پاڕێنه‌وه . كه‌واته كورد له ماڵی خۆی بێت یان بێگانه ده‌بێ هه‌ر ڕۆڵی سواڵكه‌ر ببێنێت ، نه‌ك خاوه‌ن ماڵ . ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست بوایه و پابه‌ند بویایه به‌و ئامانج و پره‌نسیپانه‌ی له‌پێناویدا دروست ببو ، له‌بری ئه‌وه‌ی ئیستا به‌شدار بوایه له حكومه‌تدا ، ده‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بوایه‌و پشتیوانی خۆپیشانده‌ران بوایه ، نه‌ك جه‌ماوه‌ر بێ ئومێد بكه‌ن و حیزبایه‌تی سوك بكه‌ن و كار بگاته ئه‌وه‌ی سه‌رانی پارتی تانه له گۆڕان بده‌ن و بڵێن : گۆڕا دوای كاك نه‌وشیروان عاقَڵ بوه و سه‌رانی گۆڕان له‌به‌ر چاوچنۆكی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كاك نه‌وشیروانیشیان له‌كه دار كرد . حه‌یای حه‌یاتان برد چونكه ئه‌گه‌ر مانای حه‌یاتان بزانیایه ده‌بوو به‌و قسه‌یه بمرن و هه‌ڵوێستان هه‌بێت . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم : پێشتریش له نوسێنێكمدا به درێژی ئه‌وه‌م ڕون كردبۆوه ئایا دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رنامه بوو یان كاردانه‌وه بوو ؟. ئه‌و كاتیش من بڕوام وابو كه به‌رنامه نه‌بوه‌و ته‌نها كاردانه‌وه بوو . بهلاَم زه‌مینه‌ی دروستبونی له‌و كاته‌دا زۆر له‌بار بوو ، بۆیه ئاوا به زویی گه‌شه‌ی كرد . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای وه‌فاتی كاك نه‌وشیروان ، ئاوا خۆپه‌رست نه‌بونایه‌و له پێناوی وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌و به‌رژه‌ه‌ندی تایبه‌تیدا ته‌سلیم به پارتی نه‌بونایه‌و گوێیان بۆ گۆڕان خوازانی خۆیان بگرتبایه ، بایی ئه‌وه خه‌ڵكی دڵسۆز هه‌بوو كهپشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن و گۆڕان نه‌گاته ئه‌م ئاسته‌ی ئیستا . زۆر به‌داخه‌وه دواجار گۆران حیزبایه‌تی و په‌ڕله‌مان و حكومه‌تیشی سوك كرد . جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزسیۆنیشی بێ ئومێد كرد . له پراكتیكدا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سه‌ره‌تاوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌پێناودا دروست بوو . كاتێك سه‌رانی پارتی ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای كاك نه‌وشیروان عاقَڵ بوه ، مانای وایه ئه‌وان گوڵی خۆیان له گۆڕان كردوه و ئێستا براوه‌ن . بۆیه به لایانه‌وه گرنگ نییه چه‌ن پۆستێكی بێ بایه‌خ له‌م قۆناغه‌دا به گۆڕان بده‌ن ، چونكه ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن گۆڕان به‌و پۆستانه به هێز نابێت و مه‌رگی گوڕان نزیك ده‌كاته‌وه . به كرده‌وه ده‌ركه‌وتوه هه‌ر هێزێك له‌پارتی نزیك ببیته‌وه ، دوایی به‌ره‌و له‌ناو چون ده‌چێت .
رزگار شێخ حه‌سه‌ن بیگومان بوونی سه‌رۆك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بابه‌تێكی گرنگه ، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له قۆناغی رزگاریدان و هێشتا به ته‌واوی رزگاریان نه‌بوه ، كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه سه‌رۆكی حزبی هه‌بوه بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتیمانی هه‌بی كه بۆ هه‌موان بیت ، زۆرجار لێره‌وه له‌وی باس له‌وه ئه‌كرێت مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكیكی نیشتیمانییه ، به‌ڵام ئایا ره‌فتاره‌كانی ئه‌م پیاوه نیشتیمانییه یان حزبی ؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌وی یان حزبه‌كه‌ی؟ وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه دوای تێپه‌ربوونی 29 ساڵ به‌سه‌ر حوكمرانی ناوخۆیی كورد و كۆتایهاتنی خه‌باتی شاخ ، هه‌موو شت گۆراوه، هۆشیاری سیاسی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ روداوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان گۆراوه ، كه‌س به دروشمی قه‌به و وتاری حه‌ماسی بێكردار باوه‌ر ناكات، ئایا تۆ بیرت له‌وه كردۆته‌وه ته‌مه‌نت حه‌فتا ساڵ تێده‌په‌رێنیت و وه‌ك یاسای ژیان مرۆڤ به‌ره‌و كۆتایی ئه‌روات و پێویست له‌ناو مێژوودا به نه‌مری بمێنتێته‌وه ، ئایا تۆ چیتكردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ناوت بمینیته‌وه ، تۆ ئه‌زانی كرداره‌كانی تۆ به بچووكردنه‌وه‌ی تۆ كۆتایی هاتوه ، با نموونه‌ت بۆ بهێنمه‌وه ، كاتێك خۆپیشاندانه‌كان بۆ نه‌بوونی مووچه و قوتی ژیان ده‌ستپیپێكرد تۆ ئه‌بوو لایه‌نگری ده‌نگی ره‌وای مامۆستایان بویتایه به‌ڵام پێتوتن هه‌ڵده‌په‌رن ، چ ده‌كه‌ن بكه‌ن حسابتان بۆ ناكرێت؟ كاتێكیش مامۆستایه‌كیش به‌رشه‌ق درا تۆ ده‌نگت لیوه نه‌هات ، به‌ڵام به حه‌ماسه‌ته‌وه پێشوازیت له كادرێكی تێهه‌ڵدراوی خۆت كرد، ئه‌مه ئه‌وپه‌ری ئیهانه‌بوو به كه‌رامه‌تی مامۆستا و خۆپیشانده‌ر ، ئه‌وه‌شی نیشاندا تۆ ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵائی موتڵه‌قیان بۆ تۆ هه‌یه ، تۆ سه‌رۆكیك نیت كه به‌رگری له ماف و عه‌داله‌ت بكه‌یت به‌رێز بارزانی ، با سه‌رنجت بۆ خاڵێكی تر رابكێشم ، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا مرد تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بووی به‌لام نه‌ك سێ رۆژ ماته‌مینیت رانهگهیاندبهڵكو پرسهیهكیشت نه‌نارد ، بۆ مردنی قادریحاجی عه‌لیش ههرواتكرد ، ئه‌مه‌له كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌مزێكی گه‌وره‌ی شۆرشی كوردبوو ، سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی به سه‌ركرده‌ی نیشتمانی بزانیت كاری واناكات ، باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م ئه‌و وڵاته نوقمی گه‌نده‌ڵی بوه ، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وڵاتی خسته سه‌ر ساجی عه‌لی، ملیاره‌ها دۆلار دزرا و بیست و نۆ ساڵه كوردستانگهندهڵ تیا به‌رهه‌مدێت تۆ یه‌كجار یه‌ك گه‌نده‌ڵت نه‌دا به‌دادگا، قوتابخانه و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به جۆرێك خراپن كه له مێژووی كوردا دۆخی وا خراپیان به خۆیتنهوه نه‌دیوه ، هه‌موو ئه‌مانه تۆ ئه‌كات به یه‌كێك له سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی رۆهه‌لاتی ناوه‌راست كه ته‌نها ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی به‌رێز بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وی ببیت به سه‌رۆكیك نیشتیمانی بهناوبانگیكی باشه‌وه بچیته ناو مێژوو، من ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌ت ئاراسته ده‌كه‌م... یه‌كه‌م : واز له سه‌رۆكایه‌تی پارتی بێنه و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی ره‌فتار بكه كه بهیك چاو سه‌یری هه‌موو چاوڵاتیان بكه‌یت و خه‌مت خه‌می هه‌موان بیت نه‌ك لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ت دووه‌م : گه‌نده‌ڵی كۆتایی پێبینه و له پێش هه‌موو كه‌س له كه‌سه نزیكه‌كانی خۆته‌وه ده‌ست پێبكه ، كاتیك تو له كه‌سه نزیكه‌كانی حزب و بنه‌ماڵه‌ی خۆته‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی ئیتر كه‌س بۆی نابیت گله‌یی بكات سێیه‌م : له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌زگای نیشتمانی به بۆ دراساتی فكری و پێشخستنی تواناكانی گه‌نجان واتا باباشترین زانكۆكانی كوردستان , هه‌رزانترینیان هی به‌ڕێزت بێت كه ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی گرنگ بێت بۆ نه‌وه‌كانمان چواره‌م : شكۆی مامۆستا‌و خوێندن گرنگترینی كاره‌كانت بێت دڵنیابه تاكه ده‌رچه‌ی ڕزگاری نیشتمانیمانه كه بتوانین نیشتمانێكی پێشكه‌وت و دروستبكه‌ین به‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنه په‌روه‌رده‌ییه‌كان دێته دی پێنجه‌م : ده‌سپێشكه‌ری بكه بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتیمانی ، چیتر با پێشمه‌رگه وه‌ك میلیشیا نه‌مینێته‌وه شه‌شه‌م : ڕازیكردنی تورك و فارس گه‌وره‌ت ناكات بیرت نایه‌ت ئه‌وه‌ی ئۆردۆغان له ڕیفراندۆم پێ كردیت ده‌وڵه‌تی عێراق پێ نه‌كردی سوكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌و كوردایه‌تی و شه‌ره‌فی نیشتمانیت كرد , وه‌ك خێوه‌ت نشینێك نیشانی دایت كه‌خاوه‌نی هیچ نیت به بێ كاڵا توركیه‌كان ؟ داواكارم به‌ڕێز مسعود به‌رزانی خوێنه‌ری نوسینه‌كه‌م بیت تا تێبگه‌م ئه‌م نیشتمانه ئێشتا لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی ڕون و باش ڕوی تێبكات ...
جەعفەر عەلی ئەوەی کەمێک چاودێری دۆخی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدای کردبێت، ئەوەی بۆ روونە، کە نە تەنیا لایەنەکانی گفتوگۆ، بەڵکو لە دەرەوەی ئەوانیشدا ھەمیشە ژمارەیەک دەروێشی بێ روئیا، قارەمانی ناو خەیاڵی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم ھەبووە. پارتییەکان قارەمانی خۆیان، یەکێتییەکان ھی خۆیان، ھەندێکیش سەرۆک کۆماریان وەک قارەمانی خەمەکانی ئێمە لە دۆسیەی گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدادا، وێنا دەکرد. خەیاڵی دەروێشەکانی حیزب و بنەماڵە و ھەندێ لە فیگەرە سیاسییەکان، ھێندە ئاڵۆز و شێواوە، لە نێو وێنەیەکی تەواو روون‌دا، ھێشتا ناتوانن دیمەنی سیناریۆکانی گفتوگۆ وەک خۆی ببینن و خەریکی کێشانی وێنەی قارەمانێکی فریادڕەسن بۆی، بەڵام قارەمانێکی ساختە. بۆ یەکێک ئەگەر لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا رابمێنێ، قورس نییە لەوە تێبگات، کە کۆدی کردنەوەی گرێ کوێرەی ئەم پەیوەندییانە لە کوردستان بە پلەی یەکەم لە ژێر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە. ئەوەی لە کوردستان بڕیار لە رێکەوتن، یان رێکنەکەوتن دەدات پارتییە، بە ئەگەری زۆریش پارتی لە رێی گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوت و پەیوەندی ھەواڵگری و بازرگانی ژێر بە ژێر و گوماناوییەوە وابەستەی تورکیایە و چاوەڕوانی ئۆکەی ئانکەرە و ئاکپارتییە. ئیدی دوای ئەوە قسەکردن لەبارەی دروستکردنی قارەمانی وەھمی لە خەیاڵی دەروێشیدا جگە لە ئەپدەیتکردنەوەی خولانەوە لە نێو ئەڵقەی زیکری فڕین بەرەو باوەشی قارەمان، شتێکی دیکە نییە. قەڵەم بە دەستانی نغرۆ لە وەھمی قارەمان، ھەوادارانی بێ روئیای ونبوو لە ئەویدیکەدا، شەیدایانی گەڕان بە دوای دۆزینەوەی فریادڕەسی ساختە، بۆ ھەر رووداوێک، بۆ ھەر پێشھات و گفتوگۆیەک، بۆ ھەر جوڵەیەکی سیاسی و مەدەنی، قارەمانی ساختە و فریادڕەسی وەھمی خۆیان دەخەنە بازاڕەوە، بەڵام ھەرگیز پێمانناڵێن قارەمانی شکست کێیە. ئەوان قارەمانێکیان ھەیە ئازا، ھەمیشە یەکەم، بەردەوام سەرکەوتوو، قارەمانێک عەقڵی رەقی عروبە و فاشیزمی دینی و نەتەوەیی لە بەغدا، بۆ رێکەوتن لەگەڵ ھەولێر، وەک لۆکە نەرم کردووە. ئەوان بۆ ھەموو شتێک قارەمانی خۆیان ھەیە، خەیاڵی ئەوان، خەیاڵێکی گیرخواردووی بچوک و وەھمییە، بەیانیان لە خەیاڵی رووت رزگاری بکە، ئێواران لە دیوەخانی وەھم دانیشتووە، ئەمجۆرە لە خەیاڵ، ئەم فۆرمە لە وەھم، چەندیش لە ناو دەزگای زانستی و ئەکادیمیدا بن، ناتوانن نە زانستی و نە ئەکادیمی بن. بڕوانامە ھێزی ئەوەی نییە خەیاڵ و وەھمی ئامادەی نێو مێشک و فیکری ئەوان، بۆ بینینی فیگەرەکان وەک چۆن ھەن، دەستکاری بکات. بڕوانامە بۆ ئەم پۆلە لە خوێندەوارە، تەنیا شتێکی بۆی زیاد کردبێتن، موتوربەکردنی خەیاڵ و وەھمە بە زانست، بەڵام زانست چۆتە خزمەتی وەھم و خەیاڵەوە، نەک بە پێچەوانەوە. زانست لێرەدا وەزیفەی سەرەکی لێسەندراوەتەوە، بەتاڵکراوەتەوە لە حەقیقەتی خۆی، وەزیفەی شەڕی وەھم و پاککردنەوەی سەری پڕ لە وەھم، بەڵکو کراوەتە چەکێک لە بری وەھم، شەڕی زانست و بێڕێزیکردن بە زانست خۆی پێدەکرێت. ئەو سەرانەی وەھم رێنوێنیان دەکات، پاکێجی ئامادەی گشت دەردەکان و ھەتوانی ساڕێژی کۆی برینەکان لە ھێزی قارەمانی خەیاڵی نێو خەیاڵی خۆیاندا دەبیننەوە. رۆژگارێک مرید و سۆفی و دەروێشەکانی تەریقەت، ھێندە لە بوونی شێخدا ون دەبوون، توانای گۆکردنیشیان لە دەستدەدا، ئێستاش لە رۆژگاری زانست و عەقڵدا، گروپێک لە خەڵکی حیزبی و خوێندەوار، کە ونبوونیان لە قارەمانی وەھمی نێو خەیاڵی تایبەتی خۆیان، خەریکە بەرچاویان تاریک و ھێزی بینینی چەند مەتر دوور لە دەوروبەری خۆیان لە دەست دەدەن، بە ھەمانشێوەی مریدانی ونبوو لە بوونی شێخدا، سەریان کاس و عەقڵیان سڕ بووە. ئەگەر مرید و دەروێشان، شێخ وەک خودایەکی بچکۆڵە لەسەر زەوی دەبینن، ئەوە دەروێشانی حیزب و ھەندێ خوێندەوار، خەریکە کۆمەڵێک سیاسی و فیگەری بێ مۆڕاڵی سیاسیمان وەک خودایەکی بچکۆڵە بۆ پێناسە دەکەنەوە. ئەگەر لەم دوا گفتوگۆیەی نێوان ھەولێر و بەغدا، بەگوێرەی ھەندێ قەڵەمی بچوک، قارەمانەکانی خەمی گشتی و بەرژەوەندی گشتی، سەنگەری پێشەوەی شەڕی دەستەویەخەیان گرتبوو، ھەر رۆژە و لە ژێر تایتڵ و ھەواڵ و چەند رستەیەکی داڕزیو و چەندبارەدا، قارەمانی شکست‌خواردووی خەیاڵی خۆیان لێدەکردین بە پەیامبەری ھەژاران و موچەخۆران، ئەی کاتێک کۆی پرۆسەکە شکست دەخوات، قارەمانەکان و فریادڕەسەکان دەچنەوە ژێر کام تایتڵ و لە کوێن. وەکچۆن قارەمانی رووداوەکان پێناسە دەکەین، لەوەش گرنگتر ئەوەیە دوای شکست و نسکۆکان، دوای بەچۆکداھاتن و وێرانکردن، دوای شکاندنی شکۆ و ئیرادەی نەتەوەیەک، دوای چەمانەوە و موفلیس بوون، دوای ھەڵتەکاندن و بە تاڵان بردنی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی لەسەر دەستی ئەندازیارانی ماڵوێرانی و تاڵانی، جارێکی دی جورئەتی فیکری و ئەکادیمی پێناسەکردنەوەمان ھەبێت و قارەمانانی شکست بناسێنین. ئێستا رێک ئەو کاتەیە، پێویستە ئەو قەڵەمە نەرم و شلانەی سەریان پڕ لە عەشق و خەیاڵی قارەمانی گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بوو، چاوەڕوان بوون بەغدا بڕێک نەرمی بنوێنێ و ئەوان وەک دەستکەوت بیخەنە گیرفانی قارەمانەکەیانەوە (کە دەستکەوت نییە)، بە زمانە سادەکەی خۆیان و لە ژێر ناونیشانە وەھمی و خەیاڵییەکانی خۆیاندا، بە قەڵەمێکی دی، ئاوازی شکستی ئەو فیگەرە قارەمان و ئەفسوناوییانەمان بۆ بنوسنەوە، کە گۆرانی سەرکەوتنیان بە باڵادا دەچڕین.
ئەبوبەكر حەسەن بە تەنیا خودی پرسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم كە بووە بە قسەوباسى ڕۆژانە، بەسە بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندی مرۆڤی ئێمەو ئەو حكومڕانییەی كە دەبوایە بەرمەبنای متمانە بێت، تاڵە دەزوویەكیش پێكەوەیان گرێ نادات. ئەم پرسە كە بە تازەیی لە سەر ئاستی سیاسیی دەردەكەوێت، عەیامێكە لەسەر پەیوەندی ڕۆحی ئینسانی ئێمەو نیشتیمان و خاك و حكومڕانی زۆر فشۆڵە. پرسەكە پێش ێەوەی سیاسیی و ئۆپۆزسیۆنێك بیكاتە دروشمی توڕەبوونی خۆی، لای (خەڵگ) و مرۆڤی ئێمە ساڵانێكە یەكلا كراوەتەوە. فەرموون با ڕاپرسییەك ئەنجام بدرێت لە گەڵ خەڵك، ئەو كات دەزانین ڕێژەی دژە قەوارە چەندە؟ ئەگەر تەنیا چەند كەسێكی كەمیش ئەم ئارەزوو كەڵكەڵەیان هەبێت، كەمینەو زۆریش كەم بن، واتە كێشەیەكی بونیادی و خەیاڵیی هەیە. واتە لە سەر ئاستێكی قوڵتر، لە لە بیركردنی خوێنی ڕژاو بۆ نیشتیمان و چیرۆكە پڕ لە تراژیدیا‌كان، ئەنفال و هەڵەبجەو شۆڕش و .. دەیانی دیكە لە خەیالدانی مرۆڤی ئێمەدا هیچ پەیوەستبوونێكی بە خاك و نیشتیمانەوە نەهێشتۆتەوە. كەواتە بێباكیی ئەم فۆرمە لە حكومڕانیی لە بەرانبەر درزێكی گەورەی وەها لە نێوان نیشتیمان و چیرۆكەكانی و مرۆڤی ئێمە ترسناكە. چ جای بێینە لای چەند نەوەیەكی ژێر دەسەڵاتی حكومڕانی خۆماڵیی كە لە دایكبووی ژێر سایەی ئەم فۆرمەی حكومڕانین. من وەك خۆم، قسەوباسێكی وەها دەبێتە ڕۆژەڤ ترس و لەرزێكی ترسناك دەمگرێت و دەزانم هەڵوەشاندنەوەی قەوارەیەكی سیاسیی و ئیداریی دەكاتە چی و دەزانم خەیاڵم بۆ چ دۆزەخێكی سایەی عەرەب و فارس و تورك دەچێت، بەڵام ئەم ترسەی من ناكاتە ئەوەی حكوم بدەم و خەڵك لە بەرانبەر ئەم كەڵكەڵەیەدا موحاسەبە بكەم و بە پیودانگی مۆراڵیی بپێوم، چونكە لە ئاستێكی قوڵدا دەرگیربوون بەم پێورە مۆراڵییانەوە ساڵانێكە هیچ ناڵێت. حكومڕانی كوردی خاوەنی سیاسەت و ڕژێمێكی حەقیقە نەبووە، بە ناچاریی ئەمەی لێدەكەوێتەوە. ئەمە بانگێكی تراسە كە قوڵتر لە ئاستە سیاسییەكە، لە ئاشتێكی ئۆنتۆلۆژی درزی تێكەوتووەو، زیاتر لە درز بووە بە لە بیرچوە لە بیركراوێك كە برینەكە لە جێگەیەكی ترە. ئەگەر قەوارەیەكیش هەبێت، دەبێت بزانین لە ئێستادا موڵكی چ چینێكی سیاسیی و بازرگانە ؟ ٢ (بەشی خەیاڵێك نیشتیمان) با بزانین و تێبگەین، ئەم پەرادایمەی حكومڕانیی كوردی چ پەیوەندییەكی نێوان مرۆڤ و خاك بیناكردووە ؟ پەیوەندی مرۆڤ بە خاك و چیرۆك وحیكایەت و ڕەمزو سیمبۆلەكانی نیشتیمانەوە، پەیوەندی خەیاڵە. خەیاڵیش وەحییەك نییە لە ئاسمانەوە دابەزێتە سەر ڕۆحی هاونیشتیمانی و هاوڵاتیی هەر گردبوونەوەی ناو ناسنامەیەك، بەڵكو چۆنێتی ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان یادەوەریی و مێژوو و ئێستا‌و ئاییندەیە كە سیاسەتێك لە ناو ستراتیژی بەرهەمهێنانەوەی حەكایەت و چیرۆكەكانی نیشتیمان‌دا بەرهەمی دێنێتەوەو بەرهەمی دێنێت. جڤاكی ئێمە لە سەروبەندی (شۆڕش و شۆڕشگێڕییدا) خەیاڵی هەبوو، دەیتوانی ناو لە جوڵەو زەمەنی خۆی بنێت، دەیتوانی ڕەوایەتی بوون یان نەبوونی زۆر شت بتاشێت و پاساوگەلێك هەبن. ئەمە لە سەرەتای پەیوەندی شاخاوییەكانی ئێمە لە شۆفڵ دزین، ئاودیوكردنی محەویلەی كارەبا، ئاودیوكردنی سەدەكان، عەبەسیەت و پووچی ئەو پەیوەندییانەی شۆڕشگێڕان بە زەمین و خاكەوە، پەیوەندی (ڕاوڕوت)ی خاك و نیشتیمان هەر ئەمەی لێبەرهەم دێت. لاقەكردن و ئیغتیسابی شاخ و دەشت و بنارو گردەكان و كردنیان بە موڵكی شەخسیی و كەسیی و بنەماڵەیی، هەرگیز پەیوەندییەكی نوێی شارنشینیی هاونیشتیمانیی/ نیشتیمانی لێناكەوێتەوە. بەڵام گەر بڕێكی باش وردتر لەم پەیوەندییەی شۆڕشگێڕان/خاك وردبینەوە، ئەوا لە ئاستی ستراكتورو خەیاڵداندا، ئێمە ڕوبەڕوین بە پەیوەندی خێڵ/ خاك، پەیوەندی پاوانكردن و بچووككردنەوەی چیرۆك و حەكایەتەكانی نێوان مرۆڤ و خاك. سێ دەیەیە بیناكردنی پەیوەندی مرۆڤ/ خاك( نیشتیمان) پەیوەندی خاوەندارێیەتییەكی بچووكی خێڵەكییە نیشتیمان لە ئێستادا موڵكی نەوەی دووەم و سێیەمی شۆڕشگێڕانە، وەك خەیاڵ و حیكایەتیك نا، بەڵكو وەك ئیمتیاز‌و پاوانكردن كوردایەتی نەعەقڵێكی پێ بوو بۆ حكومڕانیی، نە خەیاڵێكی گەورە بۆ نیشتیمان ٣ خێڵ چاكەی گشتی و بەرژەوەندی باڵای هەیە ؟ چاكەی گشتی‌ی و بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانیی و نەتەوەیی، چاكەی گشتی‌ی و گەورەیی و باڵایی ئەو شتەی كە هاوبەشەو سەر بە چاكەی گشتییە، لە هەر جڤاكێكی هوشیاردا دەخرێتە سەرو گەمەی هێزە سیاسییەكانەوە. هێزە سیاسییەكانی هەر دونیایەك بە پێ‌ی ڵێوەری چاكەی گشتی جڤاكێك دەپێورێت نەك بە پێچەوانەوە. هێزە سیاسییەكانی هەر جڤاكێك هەمیشە ( باڵاییەك) بۆ نەتەوەو نیشتیمان دەهێڵنەوەو هەمیشە باس لەوە دەكەن كە ئەو باڵاییە گەورەترە لە ئێمەی هێزی سیاسیی. خودی هێزە سیاسییەكان مەودایەك لە نێوان خۆیان و ئەو چاكەو بەرژەوەندییە باڵای نەتەوەدا دەهێڵنەوەو، هەر لادان و سەرەولێژبوونەوەیەكی ئەم هێز یان ئەو هێزی سیاسیی، ئەم ڕابەرو ێەو ڕێبەری سیاسیی ناكەنە جەستەی جڤاكێك. ئەم ئاگایی و هوشیارییە ڕادیكاڵ و ڕیشەییە كردەی تاكەكەسیی و جڤاكیشە. بە مانایەكی دیكە گەورەتر لە هێزە سیاسییەكان و گەورەتر لە بكەرە سیاسییەكان وەك (دەرەوەیەك) دەمێنێتەوەو جیاوازە لە جەستەی سیاسیی هێزەكان، بەڵكو جەستەیەكی باڵا‌و گەورەترە. پەیبردن و دەرگیربوون بە (چاكەی گشتی‌ی و ئەو شتەی هاوبەشە بۆ نەتەوەو جڤاكێك) ئامادەیی ناو كردەیەكی هوشیاریی میللیی و جەماوەرییە. چاكەی هاوبەش و ئەو شتەی هاوبەشەی تەواوی جڤاكێكە نوێیەو بەرهەم و بەرهەمهێنراوی جەستەیەكێ سیاسیی و ئۆنتۆلۆژی جڤاكێكی مۆدێرنە. هەرچی خێڵە، هەرچی بونیاد‌و خەیاڵدانی جەستەیەكی خێڵەكیی پێشمۆدێرنە، هەم چاكەی گشتی‌ی بچووكەو لە چاكەی خێڵ و گروپی بچووك تێناپەڕێت، هەمیش یەماهیی و هاوتایی تەواو لە نێوان جەستەی خێل و جەستەی گروپ و گردبوونەوەیەكی بچو‌وكدا هەیە. سەرباری ئەمە، مانیڤێستبوونی ئەم بەرژەوەندی و چاكە گشتییە لە خێلدا لای بكەرو ڕەمزە لۆكاڵییەكانە. ڕەمزو سیمبۆل و چیرۆك و حەكایەتی خێڵ بچووكەو لە (بكەرە لۆكاڵییەكاندا) مانیڤێست دەبێت، هەرچی چاكەی گشتی‌ی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەو جڤاكێكە لە مۆدێرنەدا، زیاتر گوازراوەتەوە بۆ ڕەمزو سیمبۆلی گەورەو فراوانتر لە خێڵ و بكەرەكانی و واڵابووە بە سەر مێژوو و یادەوەریی و ڕەمزگەلێكی خەیاڵێكی گەورەتر لە (كەس و هێزی سیاسیی). لە خێڵدا شكست و سەرەولێژبوونەوەو ئاوابوون و مەرگی كاریزما‌و ڕەمزە بچووكەكان ڕێك مەرگ و ئاوابوونی گردبوونەوەكەی لێدەكەوێتەورو، ئەمەش دەبێتە هۆی هەتیوكەوتن و كردەی فەزایەكی پرسەو سروتگەلێكی ماتەم و شیوەنگێڕان. وە نەبێت جڤاكێكی مۆدێرن ڕەمزو كاریزما‌و سیمبۆلی نەبێت، بەڵام جەستەی سیاسیی و ئئنتۆلۆژی جڤاكێك بە تەواوی تەماهی نەبووە لە گەڵ (جەستەی سەركردەو ڕێبەر)، وە ئەمانە پردی گواستنەوەی مانیڤێستە جڤاكیی و نەتەوەییەكانن، مەرگ و ئاوابوونیشیان ئاسایی وعەقڵانییە بۆ جڤاك
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج له روانگه‌ی ناسیونالیزمی كوێر بینه‌وه كاتی خۆی زۆر دژی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك بووم ، له‌و باره‌یه‌وه وتاریشم نووسیوه ، ئه‌و كاته پێم وابوو به‌ندی 140ی ده‌ستور جێبه‌جێ ده‌بێت و ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ركوك به دڵ و قودس ناوده‌به‌ن ئاماده نین ده‌ست له بستێكی ئه‌و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه هه‌ڵبگرن ، دواتر تێگه‌یشتم ده‌رفه‌ته‌كان زۆربه‌ی كورد خۆی له ده‌ستی ده‌دات ، هۆكاره‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كورد نایانه‌وێ یه‌ك بن ، نایانه‌وێ یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ ده‌رفه‌ته‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ن و به سه‌ر به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كاندا زاڵ‌بن ، له‌و روانگه‌یه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پڕۆژه‌ی به ههرێكردنی كه‌ركوك ده‌كرێت یه‌كێك بێت له ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌رچوون له بار‌و دۆخی ناجۆر ، ده‌ستوری عیراقی بواری ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ره‌خساندووه ، به‌ندی 19 زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌ڵێت " مافی هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتره هه‌رێمێك بۆ خۆیان بونیاد بنه‌ن له رێگه‌ی راپرسیه‌وه تێیدا به دوو رێگاش ده‌كرێت ئه‌م داوایه به‌رز بكرێته‌وه: یه‌كه‌م :به داوای یه‌ك له سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه" دووه‌م: داوا‌و واژوی 10% ی ده‌نگده‌ران" به‌ندی 140ی ده‌ستوری عیراقی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌بوو له 31ی 12ی 2007 ته‌واو با ، نه‌كراو رووبه‌ڕووی ده‌یان له‌مپه‌ر بووه‌ووه،پارتی و یه‌كێتی له بری فشار دروستكردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه " دڵ و قودس" یان هه‌لا هه‌لا كرد ، خه‌ڵك هه‌یه نانی نه‌بوو بیخوات له سه‌ر حسابی كه‌ركوك و به پاڵپشتی ئه‌و دوو حزبه بووبه ملیار دێرو ئێستاش كه‌ركوك ببێته قه‌ره‌برووت گوێی لێنیه ، له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتیدا ده‌كرا هه‌وڵی پێكه‌وه‌یی بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك نه‌یانكرد ، په‌نابردنه به‌ر ماده‌ی 119ی هه‌مان ده‌ستور نهخیانهته نه‌ده‌ستی له پشته‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت وا نیشانی بده‌ن ، خیانه‌ت و ده‌ست له پشت بوون هه‌ق نیه چی تر كاره‌كته‌ری هیچ لایه‌نێكی كوردی باسی بكات ، كه نه‌توانێ كێشه‌ی جوتیاره‌كانی چه‌خماخه‌و په‌ڵكانه‌و ئاواییه‌كانی داقوق چاره‌سه‌ر بكات ، كه به تاپۆی عوسمانی موڵكی كوردن و خه‌ڵكی تر داگیری كردوون ، خه‌ڵك هه‌یه ناتوانێ پارێزگاری له زه‌ویه‌كانی باو باپیری خۆی بكات ، ده‌ستبردنی هه‌ندێك خه‌مخۆریش بۆ ده‌رفه‌تێكی ده‌ستوری به خیانه‌ت ناوده‌بات . من كاتی خۆی له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانی ماده‌ی 140یشم نووسیوه ، بۆیه له‌و بواره‌دا هیچ نه‌بێت به وردی ده‌رفه‌ت و لهمپهرهكانم بینیووه، ناكرێت به‌و هه‌موو كه‌م و كوڕیهشهوه ئه‌و ماده‌یه جێبهجێنهكرابێت و رێگه‌ش به‌وه نه‌درێ بیر له ده‌رفه‌تی تر بكرێته‌وه ، ئه‌و قه‌زاو ناحێیانه‌ی له كه‌ركوك دابڕێنراون ، رووبه‌ڕوی عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و ئه‌نفال و راگوازتن بوونه‌ته‌وه، له مه‌ودای 14 ساڵدا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس نه‌گه‌ڕێنرانه‌وه سه‌ر كه‌ركوك ، له‌وه‌دا دیاره كێ كه‌مته‌رخه‌م و بێئاوه‌ز بوو ، ماده‌ی 119 یان پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك نه‌ك رێگر نابن له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به راپرسی بۆ سه‌ر كه‌ركوك بگره كاره‌كه ئاسانتر ده‌كه‌ن بۆیه هه‌قه لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و حكومه‌ت و پارله‌مانی كوردستان پشتگیری ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ن ، كاتی خۆیشی كه خوا لێ‌خۆش بوو دكتۆر نه‌جمه‌دین پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی راگه‌یاند له سه‌ره‌تادا هیچ نه‌ما پێ‌ی نه‌كه‌ن ، دواتر كه به‌رچاو ڕوونی دایه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایهنهكوردیهكان ئیتر نه‌ك دژ به‌ڵێنی هاوكاریان دا . هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك ده‌رفه‌تێكه بۆ ساڕ‌ێژ كردنی برینی ده‌یان ساڵی شه‌ڕی ناجۆری ناسیونالیستانه‌و تایه‌فه‌گه‌ری ، هه‌وڵێكه بۆ په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ، ناكرێت شكستخواردویهكی نێو هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی پێشتر وه‌ك خیانه‌ت وێنای بكات . ده‌كرێت ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت ، تۆكمه بكرێت ، كاری وردی له سه‌ر بكرێت و كه‌م و كوڕیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی تره بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان ، ئه‌وانه‌ی شوناسیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌و شوناسیان ونه.
دڵشاد ئەنوەر هاوشێوەی پۆستی سەرۆک وەزیران، چاوەڕوان دەکرێت، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، چی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق، چی لە ناوخۆی هەرێمیش، مشت و مڕێکی قورس لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دروست ببێت. ئەمجارە تەنها کورد چاوی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نیە، بەڵکو سونەکانیش هەوڵی بۆ دەدەن و شیعەش وەکو پێشووتر، مامەڵە لەگەڵ ئەو پۆستەدا ناکات. سونەکان هەرچەندە چاویان لە پۆستی سەرۆک کۆمارە، بەڵام پەرتەوازە و فڕە لق و پۆپن، گەر نێوماڵی خۆیان یەکنەخەنەوە، ڕەنگە هەوڵەکانیان بێ سود بێ، بەڵام گەر خۆیان یەکبخەنەوە و کاندیدێکی موەحەدیان هەبێ، دەتوانن گرفت بۆ کورد لە دەست گەیشتن بەو پۆستە دروست بکەن. لایەنە شیعیەکانیش تەواو نیگەرانن لە دکتۆر بەرهەم ساڵەح، چیان بەسەر هاتووە، بەشێکی لەنێو چاوی ئەو دەبینن، بۆیە نایانەوێ بۆ داهاتوو، ئەو پۆستە هەمان گرفتی ئێستایان بۆ دووبارە بکاتەوە، دەیانەوێ کاندیدی کورد یان سونە بێ، ئەوان ڕایان لەسەر کاندیدەکە هەبێ. گەر هەڵبژاردنی داهاتوو، گۆڕانکاری گەورە ڕوونەدات، کە چاوەڕوانی گۆڕانکاری زۆر گەورەش ناکرێ، مە حاڵە جارێکی تر، لایەنە شیعەکان ڕێگە بە بوون بە سەرۆک کۆمارەوەی دکتۆر بەرهەم بدەن، نازانم گەر فشاری دەرەکی بیسەپێنێ، ئەمەش قورسە، کە فشاری دەرەکی کەسێک بسەپێنێ، کە لەپەرلەمان دەنگ نەهێنێ. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، جاران پارتی کاری بۆ خۆبەهێزکردن لە ناوخۆی هەرێم و گوێ نەدان بە عێراق دەکرد، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە ، هەرێم لاواز و بێ ڕۆڵە، پارتی پێویستی بە خۆ بەهێزکردنە لە بەغدا، بۆیە هەموو هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمارە. کاتێک پارتی قوباد تاڵەبانی وەکو سەرۆکی وەفد دەنێرێتە بەغدا و ئەو ڕۆڵەی پێدەدات، هۆکارەکەی تەنها ئەوەیە، کە ئەو حیزبە لە بەغدا دۆستەکانی لەدەستداوە و هەمووان بوون بە نەیاری، ئێستا حیزب و ڕۆژنامەوان و چالاکوان و شەقامی عێراق، هەمووان لەسەر دژایەتی هەرێم هاوڕان، ئەمە پارتی تەواو نیگەران کردووە. پارتی دەیەوێ خولی داهاتووی هەڵبژاردن، بگاتە وێستگەیەک بۆ خۆبەهێزکردن لە بەغدا، دەیەوێ لە ڕێگەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ناردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە، لەسەر ئاستی عێراق خۆی بەهێز بکاتەوە و مەلەفی عێراق بخاتەوە دەست خۆی. هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پارتی دا، پێناچێت یەکێتیش دەستەوەستان بێت، چونکە ئەم حیزبە هەرچەندە لەناوخۆی هەرێم، زۆر ڕۆڵی نیە و دەزگا دبلۆماسیەکان هەمووی لای پارتین، بەڵام بوونی پۆستی سەرۆک کۆمار لای، تا ڕادەیەکی زۆر پارسەنگی ڕاگرتووە و کەلێنی لاوازیەکەی هەرێمی بۆ پڕ کردووەتەوە، بۆیە بە ئاسانی مل نادات بەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری لە چنگ دەربهێنرێ، ئیلا مەگەر لە ناوخۆی هەرێم، شتی گەورەی بۆ بکرێ.
شیلان دەرگەڵەیی چەندی هەوڵ ئەدەم خۆم لە پۆستی سیاسی لادەم، کەسێک یا ڕوداوێک هەر ڕاماندەکێشێتەوە ناو سیاسەت. ساڵی پار، وەک ئەو ڕۆژانە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بوو لە سلێمانی، من ئەندام کۆنگرەش نەبووم بەڵام بۆ ڕۆژانی کۆنگرە چوومەوە، لەگەڵ کەس و کار و چەندین هاوڕێی تریش کە وەک من ئەندام کۆنگرەش نەبوون بەڵام شەو و ڕۆژ بەردەم هۆڵی کۆنگرەمان جێ نەدەهێشت. ئومێدی زۆرمان بە(نوێبوونەوە)ی یەکێتی هەبوو، وەک (بەقسەی خۆیان) بەنیازبوون نوێی بکەنەوە، خۆزگە هەر وەک خۆی بوایە نەک وێرانتریان ئەکرد. بێ زێدەڕۆیی، لەو 124 کەسەی کە بەشێکی کەمیان بە دەنگی خۆیان و سێ بەشیشی بەساختەکاری دانران، 24 کەسی شایستەی تێدا نابینیەوە، نە ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسیان هی ئەو پۆستەیە نە خۆشیان بڕوایان ئەکرد ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕێکەوت و واستە و ماستاوچێتی و کوتلەبازی و خۆبردنەپێش و شتی تر (کە تەنها خۆیان ئەزانن)، ئەیانگەیەنێتە ئەو پۆستە. ئەوانەی لەناو حزبن زۆر لەمن باشتر ئەو ڕاستیە ئەزانن بەڵام هەریەکە و لەبەر هۆیەک ناوێرێ ئەو ڕاستیە بڵێ. بەهەرحاڵ، لەو سەردانەی ئەوڕۆی کۆمەڵێک ژن بۆلای نەهرۆی کوڕی شێخ محەمەد کەسنەزانی؛ باشتر دڵنیابووم کە سێبەشی ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی نە ئەزانن سۆشیال دیموکرات مانای چیە نە ئەوەی لەناو ئەو یەکێتیە سۆشیال عەشایەرەشدا هەیە، لەناو هیچ حزبێکی تری سۆشیال دیموکرات لە هەموو جیهاندا هەیە! ماڵی وێرانم، ژنیش لەناو حزب فێری ماستاوکردن و بەشان و باڵ هەڵدان بوون...ئەوە کارەساتە بەتایبەتی بۆ ژن... ئاخر لەمەودوا دەبێ لەجیاتی ئەو تەشتەقوڕانەی شیعە بۆ عاشوورا ئامادەی ئەکەن، ئەبێ یەکێتیش بۆ یادی کۆچی دوایی شێخ محەمەد کەسنەزانی شیر و تیر ئامادەبکا. بە حزب و بزووتنەوەکان و حکومەتێک نەتوانرا شار بکرێتە شاری گەشت و گوزاری، بە شێخ و پرچ ڕاوەشاندن و شیر و تیر وەشاندن و خوێنڕشتن خەڵک لەخۆیان کۆبکەنەوە، ئەوە ناوئەنێن گەشت و گوزار؟! تێبینی: وێنەکە ئێوارەیەکی بەر ئاگردانی بەردەم هۆڵی کۆنگرەیە.. چیرۆکی بەرئاگردانی حزب ئەگێڕینەوە بۆ نەوەی ئێستا، باس لە حزبێکی سۆشال - دیموکراتی دەستی شەهید ئارام و شەهاب و ئەنوەر و جەعفەر ئەکەین کە ئێستا بەدەست کۆمەڵێک پیاو و ژنە دەڕوێشەوە ئەناڵێنێ..
مەحمو رەزا ئەمین کورت و کرمانجی پارتی بۆ هێنانەدی‌ی ٣ ئامانج قاچی گۆڕانی را کێشا بۆ ناو زەلکاوی کابینەکەی مەسرور بەرزانی: ئامانجی یەکەم: تۆڵەکردنەوە لە نەوشیروان مستەفا: بنەماڵەی بەرزانی لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردوەوە، پارتیی وەکو ئامرازێک بەکار هێناوە بۆ کوشتنی فزیزیکی یان مەعنەوی نەوشیروان مستەفا. نەوشیروان مستەفا کاتێ هەستی بە خەتەری سەرکردایەتیی خێڵەکیی شۆڕشی کورد کرد، تەمەنی لە دەوروبەری ٢٣- ٢٤ ساڵانا بو. لەو کاتەوە هەتا کۆچی یەکجارەکیی، کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ ئەکا، لە رێگەی نوسینی وتار و شیعر و پەخشان و چالاکیی سیاسییەوە هەوڵی داوە میللەتەکەی لەم خەتەرە وشیار بکاتەوە و رێگە لە هەژمونی سیاسیی خێڵ و بنەماڵەی سیاسی بگرێ کێشەی کورد و تواناکانی، بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی گروپ و بنەماڵە بەکار بهێنرێ. لە ناو گەنجە سیاسی و رۆشنبیرییەکانی کوردا، هەزاران کەس هەبون وەکو کاک نەوشیروان لەو خەتەرە گەیشت بون و لە رێگەی وتار و شیعر و چیرۆک و پەخشان و شانۆ و چالاکیی سیاسییەوە شەڕی کۆنەپەرستی و ئاوەزی خێڵەکییانەی سەرکردایەتی شۆڕ‌شیان ئەکرد، بەڵام بنەماڵەی بەرزانی بە تەنیا ترسیان لە نەوشیروان مستەفا هەبو. بۆیە لە شەستەکانی سەدەی رابردوە وە هەمو توانای خۆیان و پارتییان بەکار هێنا بۆ کوشتنی فیزیکی یان مەعنەوی نەوشیروان مستەفا، بەم شێوەیە: هەوڵی یەکەم: کوشتنی فیزیکی: شەوێکی پایزی ساڵی ١٩٦٨، پارتی لە رێگەی (ع. ح. ع. ب. ش)ەوە رومانەیەکی دەستی هاویشتە حەوشەی ماڵی باوکی کاک نەوشیروان، لە گەڕەکی سەرشەقام، سەر شیوی قازی. هەر زو زانرا بکەر کێ بوە، بەڵام کاک نەوشیروان هەرگیز بیری لە تۆڵەلێکردنەوەی نە کردەوە. هەوڵی دوەم: کوشتنی مەعنەوی، ئازاری ١٩٧٠: دوای دەرچونی بەیانی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠، چەکدارانی پارتی داخڵی ناو شارەکان بون. کە هاتنە ناو شاری سلێمانی، ژمارەیەک چەکداری جامانەسور پەلاماری چاپخانەکەی گۆڤاری رزگارییان دا و تاڵانیان کرد. تا ئەو کاتە هەمو شارەکانی کوردستان چاپخانەی وا پێشکەوتویان تیا نە بو. بەشی زۆری پارەی کڕینی چاپخانەکە بە پارەی باوکی کاک نەوشیروان کڕدرا بو. باوکی دەستەیەک خانوی بۆ فرۆشت بۆ ئەوەی ئەو چاپخانەیە بکڕێ. پارتی لە باتی ئەوەی ئەو چاپخانەیە بخاتە خزمەتی بزوتنەوەی رۆشنبیریی کوردستان، کە کاک نەوشیروان و هاوڕێکانی هەر بەو نیازە هێنابویانە سلێمانی، بە پارچە پارچەکراوی ئاودیوی ئێرانیان کرد و فرۆشتیان. هەوڵی سێیەم: کوشتنی مەعنەوی: رێکخستنی سیناریۆکەی ئامادەیی سلێمانیی کچان، ئازاری ١٩٧٠: دو- سێ رۆژ دوای دەرچونی بەیانی ١١ی ئازار، روداوێک روی دا و پاراستنی پارتی بە مەبەستی ناشیرین‌کردنی ناوبانگی نەوشیروان مستەفا کردی بە سیناریۆیەک و ناویان نا "هاویشتنی رومانە بۆ ناو ئاهەنگی ئامادەیی سلێمانیی کچان" بە فیتی نەوشیروان مستەفا. چیرۆکی سیناریۆکە نە ئەسڵی هەبو نە ئەساس. لەو سیناریۆیە دا پێنج کەسی بێ تاوان کرانە قوربانی کینەی بنەماڵەی بەرزانی لە نەوشیروان مستەفا. یەکێک لە قوربانیەکان کە جەمالی ئەحە خورشە (جەمال کۆچەر) بو، ساڵی ٩٧٠ لە بەردەرکی سەرا، کرا بە دارا. سێ کەسی تر یەکی بە ١٠ ساڵ حوکم دران. کە یەکێکیان کاک نەوشیروان بو. دوانەکەی تر یەکی ١٠ ساڵ بە ناهەق زیندانی کران. بە مەرجێ حوکمدراوەکان نە کاتی روداوەکە لە شوێنی روداوەکە بون و نە ئاگایان لە چیرۆکی روداوەکە بوە و نە سیناریۆی روداوەکە ئەسڵی هەبو. پارتی نفوزی خۆی لەگەڵ بەعس بەکار هێنا و سیناریۆکەی کرد بە راستی و دادگاش بە دڵی بنەماڵە حوکمەکانی دەر کرد. کەسی پێنجەمیش برای یەکێک لە زیندانی کراوەکان بو. کاتێک جەمال ئەکرێ بە دارا و براکەی ئەوی لەگەڵ نابێ. ئەکەوێتە سۆراخی براکەی لە لای پارتی. لەو هاتن و چونەیا بۆ "قصر النهایة"ـی رایات، بێ سەروشوێن ئەکرێ و دوای تێپەڕینی پەنجا ساڵ بەسەر ئەو روداوەدا، هێشتا گۆڕی ونە. تەواوی درۆکانی سیناریۆکە دۆکیومێنت کراون. لە کاتێکی گونجاوا ئەخرێنە بەر دیدەی خوێنەر. هەوڵی چوارەم: کوشتنی فیزیکی: بەگرتدانی نەوشیروان مستەفا: لە دوای سیناریۆکەی ئامادەیی سلێمانیی کچان، کاک نەوشیروان بۆ خۆ دورخستنەوە لە گێچەڵی پارتی و پیاوەکانی، بۆ ژیانی یەکجاری، هەتا دەرفەتێک دروست ئەبێ بۆ سەلماندنی بێ تاوانیی خۆی، چوە ماڵی مامە رەزای لە گوندی ناوگردانی شارەزور. شەو و رۆژ لە ماڵی مامی نە ئەهاتە دەرێ. جار جار هاوڕێیانی شار و سیاسەتی، سەریان لێ ئەدا و بۆ چەن رۆژ یان چەن سەعات لە لای ئەمانەوە. یەکێک لەوانە مامۆستا خەسرەو بابان بو؛ چەن مانگێ شەو و رۆژ لەگەڵی بو. لە سەیدسادق مامۆستا بو. بەیانیان بۆ دەوام ئەچو بۆ ئەوێ. پاش دەوام ئەگەڕایەوە بۆ ناوگردان بۆ لای کاک نەوشیروان. جار جاریش خزمەکانی ئامۆژنی لە گوندی شاتوان دەعوەتیان ئەکرد. زۆر دڵسۆزی بون. نفوزیان هەبو، لە دورەوە ئاگاداری بون و ئەیان پاراست. جار جارەش، لەگەڵ حەمەفازڵی ئامۆزای ئەچوە سەیدسادق بۆ سەر چاککردن. ئاخر جار کە چو بۆ سەر چاککردن و ئیتر نە گەڕایەوە ماڵی مامی، هاوینی ١٩٧٠، مانگی ٧ یان ٨ی ئەو ساڵە بو. پاراستنی پارتی لە ناو سەیدسادقا سیناریۆیەکیان بۆ رێکخست. کەسێکیان ناردە سەر رێگەی. شەڕێکیان پێ فرۆشت. لە کابرای شەڕفرۆشی دا و ئینزیباتی عەسکەری گرتیان. کە بۆیان دەرکەوت کێیە، گواسترایەوە بۆ سلێمانی بۆ فیرقەی پێنج. پارتی ویستی بەو گرتنە، لەلای حوکمەتی بەعس ئاشکرای بکا و لەسەر سیناریۆکەی ئامادەیی سلێمانیی کچان بخرێتە زیندانەوە. بەڵام جەلالییەکان هێشتا شتێک لە نفوز و دەسەڵاتیان مابو. بۆی تێکەوتن و ئازادیان کرد. ئەو روداوە بوە هۆی ئەوەی بچێت لە بەغا لە نزیک مامۆستا برایم ئەحمەد و مامجەلال بژی و نە گەڕێتەوە بۆ ناوگردان. ئەو چەن مانگەی لە ناوگردان بو، عەبدولوەهاب ئەتروشی، کە ئەو کاتە ئامرهێز بو و دواتر بو بە جاشی بەعس، تێی هەڵپێچا بو. چەن جارێک ناردی بە شوێنیا بۆ لێکۆڵینەوە. دیار بو پارتیەکانی ناو گوندەکە راپۆرتیان لێ ئەدا کە لە شارەوە میوانی یەت و لەلای ئەمێننەوە. عەبدولوەهابیش لەسەر میوانەکانی و هۆی مانەوەی لەو ناوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئە کرد. هەوڵی پێنجەم: کوشتنی فیزیکی، ساڵی ١٩٩٧: ساڵی ١٩٩٧، لە دوای بڵاوبونەوەی بەرگی دوەمی بیرەوەرییەکانی: (پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن)، بنەماڵەی بەرزانی لەسەر ئەوەی لە بەشی (بە بۆنەی مردنی مەلا مستەفاوە: مەلایی و جەلالی لە تەرازودا) نوسی بوی، تەگبیریان کرد بو بی کوژن. مامجەلال بە پیلانەکەی زانی و هەڕەشەی بۆ ناردن. هەوڵی شەشەم: کوشتنی مەعنەوی، ساڵی ٢٠١٦: پارتی، لە باتی بنەماڵەی بەرزانی لە هەولێر شکاتی لە نەوشیروان مستەفا کرد. سیناریۆیەکیان بۆ رێکخست بو، گۆیا خەڵکی هانداوە دەس لە کونسوڵگەرییەکانی وڵاتان لە هەولێر، بوەشێنن. پارتی زۆری هەوڵدا سیناریۆکەی بەرێتە ئاوەزی کاربەدەسانی کونسولگەرییەکان، مایەپوچ دەر چو. پارێزەرەکانی نەوشیروان مستەفا داوایان لە دادگای هەولێر کرد، دۆسێ‌ی شکاتەکە لە هەولێرەوە بگوێزرێتەوە بۆ سلێمانی. پارتی نەی هێشت. چونکە زانی، ئەگەر دۆسێکە بچێتە سلێمانی، سیناریۆکەیان ئاشکرا ئەبێ. بە مەرجێ، بە گوێرەی پرەنسیپی قانونی‌ی (الاختصاص المکاني) دادگایی کردنەکە ئەبو لە سلێمانی بێ نەک لە هەولێر. ئەم تاوانە لە ئەرشیفی دادگای هەولێرا لەسەر نەوشیروان مستەفا ماوە و نە سڕاوەتەوە. هەوڵی حەوتەم: کوشتنی مەعنەوی: لە پاش کۆچی دوایی کاک نەوشیروان فازڵ مەتنی، سکرتێری پارتی و وشیار زێباری، ئەندامی م. س ـی پ‌د‌ک و خاڵی مەسعود بەرزانی، لە دو کات و بۆنەی جیاوازا وتیان: "لە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، بزوتنەوەی گۆڕان ئاقڵ بوە". مەتنی و زێباری بزانن یان نەزانن، ئەقڵی نەوشیروان بەقەدەر ئەقڵی سەد کەسی وەکو ئەوان بوە. ئەقڵی نەوشیروان لەلایەک و هی رابەر و سەرکردەکانی ٥٠ ساڵی رابردوی پارتی پێکەوە، بە هی سەرکردەکانی ئێستەی گۆڕانیشەوە، هێشتا ناگاتە ئەقڵی نەوشیروان مستەفا. چەتەکانی کوردایەتی، ئەگەر لە سەرەتای راپەڕینەوە بە ئەقڵی نەوشیروانیان بکردایە، ئێستا ئەم هەرێمە هەرێمێکی تر بو. ئاوا سوک و رسوا و قێزەون و لانکەی میلیشیای رەنگاوڕەنگ و گەندەڵکاران و لە قانون یاخی بوەکان و یەکێ لە بوئرە بەناوبانگەکانی دنیای سپیکردنەوەی پارەی رەش نە ئەبو. ئەو لێدوانانەی مەتنی و زێباری بۆ سوکایەتیکردن بو بە کاک نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئامانجەکانی و سەرکردەکانی گۆڕان‌یش، کەچی نوزەیان لێوە نە هات. مەبەستی پارتی لەو قسە پڕوپوچ و بێ بنەمایە ئەوە بو، کێشەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی، لە کێشەی سیاسی و فکرییەوە بکا بە کێشەی شەخسی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانی و بە مردنی ئەو کێشەکە کۆتایی هاتوە! بنەماڵەی بەرزانی لە سەرەتای لاوێتیی نەوشیروانا سیناریۆی (هاویشتنی رومانە بۆ ناو ئامادەیی سلێمانیی کچان)ـیان بۆ سازکرد و دەرەقەتی نەهاتن. لە کۆتایی تەمەنیشیا سیناریۆی کونسولگەرییەکانیان بۆ رێکخست و بە ئاواتی خۆیان نە گەیشتن. ئێستا ئەیانەوێ لە دوای خۆی، بە کوشتنی پرۆژەکەی تۆڵەی لێ بکەنەوە. بنەماڵەی بەرزانی لە ماوەی پەنجا ساڵا، بە هەمو توانای پارتی و پاراستن و ناوبانگی مەلا مستەفای بەرزانی، نەک نەیان توانی نەوشیروان مستەفا بکوژێ یان بچوک بکاتەوە، بەڵکو هەتا کۆتایی تەمەنی ئێرەیییان بە تواناکانی و کاریزمایییەکەی برد. دوای خۆشی، ئەگەر سەرکردەکانی گۆڕان و خزمەکانی، بە هەڵگەڕانەوە لە پرەنسیپەکانی نەوشیروان مستەفا، یارمەتیدەر نەبن، تا دنیا دنیایە بنەماڵەی بەرزانی ناتوانن ناوبانگی نەوشیروان لەکەدار بکەن. بە پێچەوانەوە، ئەم بەردەوام گەورە و ئەوان‌یش بەردەوام بچوک ئەبنەوە لە چاوی خەڵکی کوردستانا. ئامانجی دوەم: کوشتنی پرۆژەکەی نەوشیروان مستەفا: بنەماڵەی بەرزانی کە بە پەنجا ساڵ نەوشیروانی فیزیکی و مەعنەوییان پێ نە کوژرا، بە راکێشانی بزوتنەوەی گۆڕان، کە پرۆژەی عومری نەوشیروان بو، بۆ ناو کابینەکەی مەسرور بەرزانی، ویستیان بە بەردێک ژمارەیەک چۆلەکە بکوژن و پرۆژەکەی لە هەست و نەستی خەڵک و دەنگدەرەکانیا دەر بهێنن. پارتی تەماحی زیاد لە قەبارەی ئینتیخابی خستە بەر سەرکردایەتی گۆڕان بۆ چونە ناو حوکمەت: # بۆ ئەوەی بە خەڵکی کوردستان بڵێن، بزوتنەوەی گۆڕان پابەندی دروشم و پرەنسیپ و ئامانجەکانی خۆی نیە و بە بڕێ ئیمتیازات دائەسەکنێ و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پارتی و یەکێتی نیە، کە گۆڕان رەخنەیان لێ ئە گرێ و بە ماکی گەندەڵییان ئەزانێ. # بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار بکا لە گەندەڵی‌ی حوکمڕانیا و بیکا بە پاشکۆی دەسەڵات و بەکاوەخۆ بیباتە سەر پشتیوانیکردنی ئەو سیستمە حوکمڕانییەی خۆی ئەیەوێ و گۆڕان لە پێناوی گۆڕینیا لە دایک بو. # بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی جاران (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتو) لە یەکتر دا بڕێ و لاوازیان کا، تا بە ئاسانی ئیحتوایان بکا. # بۆ ئەوەی گۆڕان دا بڕێ لە شەقام و لەو رۆشنبیرە بێلایەنانەی بە بێ تەماح پشتیوانی‌یان لە بزوتنەوەی گۆڕان ئە کرد. # بۆ ئەوەی ئامانجی دروستکردنی ئۆپۆزسیۆن و هێزی ئەڵتەرناتیفی دەسەڵات، لە خەیاڵدانی هەڵسوڕاوانی گۆڕان و خەڵکی کوردستانا، لە رەگەوە دەر کێشێ. # بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە دەنگدەرەکانی دابڕێ، لەسەر ئاستی کوردستان خیتابەکەی بێ بایەخ بکا، لە هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی کوردستانا بیکا بە دوکانێکی سیاسی و ئەم مێردەزمەیەی نەوشیروان مستەفا بۆی خولقاندون، لەسەر سنگیان نە مێنێ و بەئارەزوی خۆیان یاری بە چارەنوسی خەڵک و خاکی کوردستان بکەن. # بۆ ئەوەی بە قازانجی خۆی گۆڕان بۆ ململانێی یەکێتی بەکاری بهێنێ. # بۆ ئەوەی لە رێگەی گۆڕانەوە بتوانێ هەژمونی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان. مەخابن، تا ئێستا بەشێک لەو نیازانە هاتونەتە دی و پارتی هەنگاوی سیستماتیک هەڵەنێ بەرەو نانی فیشەکی رەحمە بە نێوچەوانی پرۆژەکەی نەوشیروان مستەفا وە. ئامانجی سێیەم: تەختکردنی رێگە بۆ کابینەکەی مەسرور بەرزانی: مەسعود بەرزانی بەو رێگەیەی کە خۆی پیا تێپەڕی و بو بە جێگرەوەی باوکی، ئەیەوێ بە هەمان رێگە و شێواز مەسروری کوڕە گەورەی ئامادە بکا بۆ جێگرەوەی خۆی. لەبەر ئەوە ٢ بەردی لەسەر رێگەی لا برد: بەردی یەکەم: نێچیروانی برازای بو. نێچیروانی لە سەرۆکایەتی حوکمەت خست و مەسروری خستە جێگەی. مەسرور ئێستا ممارەسەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی نێچیروانیش ئەکا، وەکو جوڵاندنی هێز بۆ شەڕ. بەردی دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بو. مەسعود بەرزانی ئەی زانی ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان دەستەمۆ نە کرێ و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێ، لەگەڵ هێزەکانی ترا سەریەشە بۆ مەسروری کوڕی دروست ئەکەن. پارتی بە سەخاوەتەوە هات بە پیری گۆڕانەوە و بەڵێنی پۆستی زۆر و چاکسازی‌ی پێ دا. بەڵام پارتی، وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی ئەم رێکەوتنەش بە (انتقائي) جێبەجێ ئەکا. گۆڕان بۆ چاکسازی‌ی ریشەیی هەر (ئەم نانە بەو رۆنە)ـی بۆ ماوەتەوە. هەر کەس و حیزبێکی سیاسی ئەو راستی‌یە فەرامۆش بکا، یان لە پێناوی بەرژەوەندیی تایبەتیا فەرامۆشی ئەکا یاخود هێشتا پارتی و بنەماڵەی بەرزانی نە ناسیوە.
پەیكار عوسمان سیاسەتی ئێمە، بەقەت تێگەیشتنی ئێمەیە بۆ سیاسەت. کاتێ ئێمە پێمانوایە سیاسەت یەعنی فڕوفێڵ و درۆ، ئیتر فیعلەن سیاسەت ئەبێتە فڕوفێڵ و درۆ. کاتێکیش کەوای لێدێ، لەڕاستیدا شتێکی غەریب ڕووینەداوە، هەر تێگەیشتنەکەی خۆمانە ڕوویداوە! ئەشێ ئەو تێگەیشتنە، کاردانەوەبێ بەرامبەر بە خراپەکاریی سیاسییەکان.. بەجۆرێك کە ئیتر لە زیهنی ئێمەدا، سیاسەت یەکسانبووبێ بە شتێکی خراپ. یان ئەشێ ئەو تێگەیشتنە، سیاسییە فێڵبازەکان، خۆیان دروستیان کردبێ و لەناو ئێمەدا چاندبێتیان، بۆئەوەی سیاسەت هەر شوێنی خۆیانبێ و کەسی چاك توخنی نەکەوێ.. شتەکە هەرچۆنێكبێ، تازە ئەو تێگەیشتنەمان هەیە لەگەڵ واقعێکی خراپ. ئەگەر واقعە خراپەکەش بەرهەمی ئەو تێگەیشتنە نەبێت، لانیکەم ئەو تێگەیشتنە، هۆکارێکە بۆ مانەوەو بەردەوامیی واقعەکەو دەرنەچوون لێ ی. چارەسەریش هەر ئەوەیە کە تێگەیشتنێکی تر بۆ سیاسەت دروستبکەین، بۆئەوەی بتوانین سیاسەتێکی تر‌و لەوێشەوە واقعێکی تر بخولقێنین. ئاخر کاتێ کە تۆ پێتوایە سیاسەت شتێکی خراپ و گڵاوە، ئیتر ئەوەی کە ئەیکەیت تەنیا جنێودانێکە بە شتە خراپەکە، یان ئەوپەڕی هەڵچوونێکی کاتییەو زوو دائەمرکێتەوە.. بەڵام کاتێ پێتوایە سیاسەت ئەرکی تۆیە، ئیتر ئاسایی، ئەوەش ئەزانیت کە ئەرکەکە، لەوە گەورەترە کە بە جنێوێك ئەدابکرێ و شتەکەش لەوە زیاترە کە هەڵچونێکی کاتیی جاروباربێت. بەڵکو بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی تۆیەو بەرپرسیارێتییش ئەوەیە کە هەمیشەییەو مرۆڤ نابێ لێ ی بپچڕێ، پێچەوانەی هەڵچوون و حاڵەتە سایکۆلۆجییەکان کە شتێکی کاتی و پچڕپچڕە. یەعنی سیاسەت ئەرکەکەی تۆیە، نەك خراپییەکەی ئەو. کاتێ سیاسەت لە خراپیی ئەودا کورتکەینەوە، ئیتر خۆمان هیچ ناکەین و دنیاکەش هەر وەکو خۆی ئەمێنێتەوە. چونکە گۆڕانکاریی لە ئەرکەکەی ئێمەوە دروستئەبێ، نەك لەوەدا کە هەر بڵیین ئەو خراپەو بەوە ئیکتفابکەین و تەکلیفی ئەرکەکە لەسەر خۆمان لابەین. سیاسەت پرۆسەیەکی هۆشیارانەیە، نەك پرۆسەیەکی سایکۆلۆژیی و عاتفییانە. ئارامانەش ئەکرێ نەك تووڕەیانەو ئینفیعالاتییانە. ئاخر لە هۆشیاریدایە کە ئێمە لەوە تێئەگەین (سیاسەت ئەرکەکەی منە، نەك شەیتاندنەکەی ئەو) وەلێ کۆی سیاسەتی ئێمە، کەشێکی سایکۆلۆجییەو لەسەر هەڵچوون و عاتیفەو سڕینی دەسەکە بەودا دامەزراوە.. ئیتر دەسەڵات دەسە چەورەکەی خۆی بە بەغداو دەسی دەرەکییا ئەسڕێ و موعارەزە بە پارتی و یەکێتیدا ئەیسڕێ و ئیسلامی بە علمانیداو علمانی بە ئیسامیداو.. بە نەتیجەش کەس لەناو پاککردنەوەی دەسی خۆیدا نیە، هەمووی لەناو پیسکردنی کراسەکەی ئەودایە. لێرەشەوە ئیتر کراسی هەموومان پیسەو سیاسەتیش ئەبێتە شتێکی پیس و پرۆسەی پیسکردنی گشتی، لەکاتێکا مەفروزە سیاسەت، کەناس و پرۆسەی پاککردنەوەی فەزا گشتییەکەبێت! هەموو ئاڕاستەکان بێ جیاوازی، هیچ‌یان پێت ناڵێن، سیاسەت تۆی لەناو ئەرکی خۆتدا، هەموویان پێت ئەڵێن سیاسەت تۆیت لەناو شەڕکردن لەگەڵ ئەودا. ئیتر تۆش لەگەڵ هەر کامیان بیت، فەرقی نیەو هەر خەریکی ئەوەیت. هەریەکەیان شەڕکردن لەگەڵ ئەویتری، بۆ یەکسان کردوی بە چاکە. ئیتر تۆ بەدیلی چاکبوونت بۆ دروستبووەو خەریکی ئەوەیت، نەك خەریکی چاکبوون و ئەرکە وجودییەکەی خۆت. لێرەشەوە ئیتر هەموومان لەناو خراپبوونداین و بە هەمووشمان هەر خراپی ئەکەین و ئەم پرۆسەی خراپبوونی خۆ و خراپکردنی دنیایەشمان ناو ناوە سیاسەت! واز لە هەموو ئاڕاستەکان و شەڕەکانیان بێنە، بۆ جارێکیشبێ لێگەڕێ عەقڵی خۆت شتێکت پێ بڵێت. چونکە تەنیا عەقڵی خۆت، ئەوەت پێئەڵێ کە ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئینسانیی تۆیە. تەنیا عەقڵ ئەوەت پێئەڵێ کە ئەخلاق و ویژدانی ئینسان ئەیخوازێ. ئاڕاستەو ئایدۆلۆجییەکان، تەنیا ئەوەت پێئەڵێن کە شەڕی سوڵتەو بەرژەوەندی ئەیخوازێ. ئەوەشی کە عەقڵ بۆت دەستنیشانکا، هەر ئەوەیە کە پێویستە بیکەیت و هەر ئەونەش پێویستە بۆ گۆڕینی دنیا. لانیکەم تۆ لەوێدا، ئیتر وزەی سلبی دەرناکەیت و خراپتری ناکەیت. چونکە عەقڵ ڕێنوێنی چاکبوونت ئەکاو لەناو چاکبوونیشا، ئیتر تۆ ئەوەی کە ئەیکەیت چاکە. بەپێچەوانەوە ئایدۆلۆژیا تەنیا ڕێنوێنی شەڕت ئەکاو لەوێدا تۆ ئەو کاتەشی کە چاکیئەکەیت، هەر خراپی ئەکەیت، چونکە شەڕ خۆی خراپە! هەر لایەو لەشکرێك کۆیلەو مێگەلی خۆی هەیەو تۆش تەنیا بە بیرکردنەوەو گەڕانەوە بۆ عەقڵ، ئەتوانی لەوە دەرچیت و بچیتە ناو هۆشیاری و ئازادی تاقانەی خۆت. هەر ئەونەش کافییەو هەر بەو دەرچوونە، قەبارەی مێگەل و مەڕوماڵات بچوكئەبێتەوەو قەبارەی مرۆڤ و هۆشیاری و ئازادی فراوان ئەبێ. ئەگەر شتێکیش بکرێ لەم قەبارەی دووەمەوە ئەکرێ، نەك لەو مێگەلانەوە کە بەردەوام بەرئەبنە یەکتریی و بوونیان پەیوەستە بە یەکەوەو هێز لە یەکتر وەرگرن! ئێستا ئیتر دوای ئەوەی کە شتەکان لەناو چەقبەستن و دووبارەبوونەوەیەکی تەواو بێتامدان، ئیتر عاتیفەو هەڵچوون و بژی و بڕوخێ سودی نیەو ئەبێ پەنا بەرین بۆ ئارامی و بۆ عەقڵ. چونکە تەنیا عەقڵ ئەتوانێ شتێكمان پێ بڵێ، کە تازەیەو دووبارە نیە. تەنیا ئارامییش ماڵی عەقڵەو هەناسەی هۆشیاریی تێدایە. تەنیا عەقڵ خەلاقەو ئەتوانێ شتی نوێ بهێنێتە بوون و گرێ ی چەقبەستن بکاتەوە. عەقڵیش لەناو خۆت و ئارامییدایە، نەك لەناو دەنگەدەنگی هیچ گروپ و مێگەلێکدا.
ئاسۆ حاجی گەڕانەوەی کاک قوباد تاڵەبانی و هاوڕێیانی لە بەغدا لەوە دەچێ تەنها لە یەک خاڵدا گەیشتبنە رێکەوتن ئەویش ئەو خاڵەیە کە بەغدا ئارەزوویەتی بە دیاریکردنی بەشە پارەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021،کە وەک چەند ساڵی رابردوو پێشبینی دەکرێ هیچی لێ جێبەجێ نەکرێ،نەک لەبەر ئەوەی کاک قوباد و هاوڕێیانی رژد نەبوون و بڕیار بەدەست نەبوون و نەیانوویست بگەنە رێکەوتن بەڵکو ئەو عەقڵیەتە شۆڤینیەی دەستی بە بەسەر بڕیاری سیاسی و دەوڵەتی داگرتووە رێگرە لە هەر جۆرە رێکەوتنێک،چونکە ئەوان تەنها بە یەک شت لەگەڵ کوردستان رێک دەکەون کە دەستبەرداری هەموو مافە دەستووریەکانی خۆی بێ. ئەو جارەش و هەموو جاران کە باسی هەولێر و بەغدا یان هەرێمی کوردستان و عێڕاق دەکرێ،ژمارەیەک لە کورد لە جیاتی نووسینی حکومەتی عێراق یان بەغدا دەنووسن و دەڵێن حکومەتی ناوەندی،کە بەگوێرەی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق دەوڵەتێکی فیدڕالیە نەک ناوەندی،جگە لەوەش خەڵکی کوردستان سەت ساڵە خەبات دەکا بۆ ئەوەی بەغدا ناوەندی نەبێ و کوردستان ناوەندی خۆی هەبێ چونکە مافێکی سادە و ئاسایی نەتەوەیی و نیشتیمانی خەڵکەکەیەتی. باشە بۆ ئەو ناوهێنانە بەوشێوەیە دووبارە دەکرێتەوە، عەرەب کاتێک دەستەواژەی حکومەتی ناوەندی بەکاردێنن ئەوە گوزارشت لەو پەروەردە رەگەزپەرستی و شۆڤینە دەکەن کە پێ‌ی پەروەردە کراون و مەبەستیانە کە نیشانی بدەن کە سیستەمی فیدڕالی تەنها حوبری سەر کاغەزە،بەڵام کورد بۆ ئەوە دەکەن،بە بۆچوونی من دوو جۆر کورد ئەو دەستەواژەیە بەکاردەهێنن،یەکەمیان ئەو کوردانەی خۆیان رادەستی عەرەب کردووە و بوونەتە بەشێک لەو هەوڵانەی کە دەیانەوێ قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان لاواز بکەن یان لەناو ببەن،دووەمیان ئەو ژمارەیەک کوردی بەناو سیاسی و پەڕلەمانتاران کە بە نەزانی و بێ ئاگایی ئەو دەستەواژەیە بەکاردەهێنن کە تەنیا مانا و لێکدانەوە کە هەڵبگرێ بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە خۆ رادەستکردنە بە عەقڵیەتی شۆڤینی عەرەب و قبوڵکردنی ناوەندیەتی بەغدایە.
کاوە محمود لە نێوان سەربەخۆیی ئابوری و سیاسەتی ئابوری‌دا! لە ئاکامی بەردەوامبوونی قەیرانی ئابوری لە کوردستاندا، و لێکەوتەکانی لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، دوو ئاراستە لە بۆچونی سیاسی کە تا ڕادەیەک کۆکن لە ڕوالەتی دەڕبڕین و جیاوازن لە هۆکار و مەبەستی دەڕبڕین، هەڵویستی نەرێنی لە بابەتی سەربەخۆیی ئابوری کوردستان وەردەگرن، و پێیان وایە ئاراستەی کارکردن بۆ سەربەخۆیی ئابوری کوردستان هۆکارە بۆ درووستبوونی قەیرانی ئابوری ئەمڕۆی کوردستان. ئاراستەی یەکەم کە دژبە سەربەخۆیی ئابوری کوردستانە، و قیبلەنامەی خۆی ئاراستەی بەغدا کردوە و چاوپۆشی لە هەموو سیاسەتی وابەستیی و نەبوونی سەروەری، و فراونبوونی گەندەلی و نەبوونی هەنگاوێکی بەرچاوی ئاوەدانکردنەوە وگەشەپێدان دەکات، خولیای عێراقچێتێکەی هێندە بەرز بۆتەوە کە تەنانەت بە بەکارهێنانی وشەی سەربەخۆیی پەرکەم دەگرێت، و ئەگەر بۆی بلوێت وشەی سەربەخۆیی لە فەرهەنگی زمانی کوردی‌دا، لادەبات. هەوڵ و کۆشش و پرۆباگندەی بەردەوامی ئەم ئاراستەیە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، کە هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابوری کوردستان، سیاسەتی سەربەخۆیی ئابورییە، و بەرپرسیاری بەغداش بە پێ‌ی دەستوری جێبەجێنەکراوی عێراق و شایستەی دارایی و قەرەبووکردنەوەی زیان و لێکەوتەکانی شەڕی جینوساید و ئەنفال و کیمیاباران و زەوی سوتێنراو، و خاپور کردنی چەند جارەی زیاتر لە چوار هەزار گوند، لە گوتاری سیاسی ئەم ئاراستەیە بەدی ناکرێت، و هەڵبەتە ئەم گوتارەش یەکێکە لە هۆکارەکانی نەبوونی سەقامگیری سیاسی ناوخۆیی لە کوردستاندا، جگە لە هۆکارەکانی دیکەی نەبوونی سەقامگیری کە دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی حوکمرانی لە هەرێمدا. ئاراستەی دووەم لە سەرەتای دەستپێکردن و کارکردن بۆ ئەنجامدانی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری، خەونی ڕەوایان بە دابینکردنی گەشەپیدان و خۆشگوزەرانی و واڵاکردنی فرسەتی کارکردن و نەهێشتنی هەژاری، بینیوە. بەڵام لە ئاکامی چەندین ساڵ لە پەیڕەکردنی ئابوری سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی کوردستانەوە، ئەو هیوا مەزنە بۆ جێبەجیکردنی ئەو ئامانجانەی جەماوەر نەهاتە دی. بە هۆی فشاری حکومەتی عێراق کە دەوڵەتی قوڵ و پەڕاڵێڵ سیاسەتی دادەرێژێت، و بەهەماهەنگی هەڵگرانی رێباز و گوتاری سیاسی ئاراستەی یەکەم کە لە کورستانیبوون و کوردایەتی چوونەتەوە و ھەردەم باوەڕیان پێ نەبووە، و ھاوکات لە گەڵ زیادبوونی قەیرانی ئابوری، و شکستی حکومەتی کوردستان لە چارەسەرکردن و ڕێگا دانان بۆ قورتاربوون لەو قەیرانە، هەموو توانج و رەخنەی ئاراستەی دووەم بە نیازپاکییەوە بۆ بابەتی سەربەخۆیی ئابورییە و بە ھۆکاری قەیرانی ئابوری دەزانن، و بێگومان ئەم رەخنەیەش لە مەودایەکی درێژخایەن و ستراتیجیدا لە بەرژەوەندی هەڵگرانی بیری سەربەخۆخوازی سیاسی کوردستانی، نییە. پێویستە هەڵگرانی بۆچونی ئاراستەی دووەم کە لە جەنگە نیشتمانییە کوردستانییەکاندا پێشڕەو بوونە، جیاوازی نێوان دوو چەمک بکەن. یەکەم چەمکی سەربەخۆیی ئابوری، و دووەم چەمکی سیاسەتی ئابوری. لە هەلومەرجی سیاسی جیهانی ئەمرۆدا ئەگەر بە وردی پێناسەی سەربەخۆیی ئابوری دەوڵەتان و پێکهاتەکان بکەین، ئەوا زۆر قورسە بە مانا تەقلیدییەکەی جاران تەماشای دەستەواژەی سەربەخۆیی ئابوری بکەین، تەنانەت بۆ دەوڵەتە زلهێزەکانیش، بەتایبەتی گڵۆباڵیزم دیاردەیەکی جیهانی ئەوتۆیە، کە ئابورییەکانی جیهانی بەیەکەوە گرێداوە، و تەنانەت دەوڵەتی نیشتمانی ناتوانێت سنوری بۆ دابنێت. بۆیە کاتێک لە کوردستانی باشوردا باس لە سەربەخۆیی ئابوری دەکەرێت، ئەوا ئەو سەربەخۆییە لە ناوەڕۆکدا مانای ئەنجامدان و پاراستنی سەروەری ئابوری هەرێمە لە قۆناغێکی گرنگ کە رزگاری نیشتمانییە. بەم پێیە پێویستە مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو سەروەرییە، کە دەکرا بە شێوازی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی کوردستان بەرجەستە ببێت، نەک هەر تەنها ئەنجامدانی گەشەپێدان ئابوری و خوشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان بێت، بەڵکو بە جۆرێک مامەڵە لە گەڵ سەروەری و سەربەخۆیی ئابوری بکرێت کە ئامرازێکی تێکۆشانی نیشتمانیی کوردستانی لە پێناوی گەیشتن بە مافی چارەنوس گەلی کوردستان و سەربەخۆیی بێت. لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا حکومەتی هەرێم و ناوەندەکانی بریار تیایدا، توانییان سەروەری و سەربەخۆیی ئابوری درووست بکەن، بەتایبەتی دەبینین لەم ڕەوشەدا چۆن حکومەتی بەغدا و هاوپەیمانەکانی فشارەکانیان بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و ئەو دەسەڵات و مافانەشە کە دەستوری هەمیشەیی عێڕاق دانی پێداناوە، زیاد دەکەن؟ لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێم وایە هەڵەی سەرەکی هەرێمی کوردستان لە کارکردن و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە سەروەری و سەربەخۆیی ئابوری نییە، بەڵام هەڵەی سەرەکی لە پەیڕەوکردنی جۆرە سیاسەتێکی ئابورییە کە توانای جێبەجێکردنی سەربەخۆیی و سەروەری ئابوری نییە. سیاسەتی ئابوری بەندە بە ستراتیجی دەوڵەت یان حکومەت بۆ چەمکی ئابوری گشتگیر واتە (ماکرۆئیکۆنۆمیک)، کە پەیوەندی بە سیاسەتی گشتی بواری بەرهەمهێنان و گەشەسەندن و هەڵئاوسان و بێ‌کاری.. هتد، هەیە، کە حکومەتێکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی مەبەستی دیاریکراوەی خۆی رێباز و میتۆدێک پەیڕەو دەکات. کارکردن بۆ سەروەری و سەربەخۆیی ئابوری لە رێگای سیاسەتی ئابوری پشتبەستوو بە فراوانبوونی ڕەهای کەرتی تایبەت، و نەبوونی بنەماکانی حوکمرانی باش، و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی لە بواری خوێندن و تەندروستی، نایەتە دی. سیاسەتێکی ئابوری عەقلانی کە پشت بە نەخشە وپلاندانان ببەستێت، و کار بۆ ئەنجامدانی سەربەخۆیی و سەروەری ئابوری کوردستان بکات، دەبێ کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدانی ئابوری، و نەهێشتنی بێ‌کاری، وکەمکردنەوەی هەڵئاوسان، و پشتنەبستن بە قەرز و هاوکاری بیانی، و کار بۆ هاوسەنگی نێوان خەرجی و داهات، بکات. کارکردن بۆ سەربەخۆیی و سەروەری ئابوری پێویستی بە کەرتێکی گشتی هاندەر و رێکخەری پلانی گشەپێدانی بەردەوام، و شەفافیەت لە کارەکانی، و دەستێوەرنەدانی حزب لە کاری حکومەت، و کەرتێکی تایبەتی نیشتمانی دوور لە مشەخۆری، و کاراکردنی ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵگای مەدەنی، و کاراکردنی دامەزراوەکان، هەیە. هەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستان کە هەردەم فشارەکان لە سەر قەوارەی هەرێم زیاد دەکات، و بە هەموو شێوازێک مامەڵەی حکومەتی ناوەند لاسایی کردنەوەی سیاسەتی کۆنی ئیمبراتۆرییە ئیسلامییە حوکمرانەکانی مێژووی سەدەی ناوەڕاستە، کە سەرانەیان لە خەڵک دەسەند، و ئەمرۆش ھەڵگرانی ئەو بۆچوونە دەیانەوێ هەرێمی کوردستان بە زەلیلی جزیە بدات، وا پێویست دەکات کە ناوەندی بریار لە کوردستان پێداچونەوەیەکی خێرا بە سیاسەتی ئابوری پەیڕەوکراو بکات، بە جۆرێک حکومەت، پشت بە رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە، و دابینکردنی ژیانی پڕ کەرامەت بۆ ناوەند و توێژی کەمدەرامەت ببەستێت، و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییکان بکات، و رێگا لە مشەخۆران و بە فیرۆدانی سامانی نیشتمانی کوردستانی، بگرێت.
