كۆكارى و هاوكارى .
2020-12-21 19:30:05
خه‌ڵات عومه‌ر
بیركردنه‌وه له هاوكارى وكارى دروست له‌نێوان تاكه‌كاندا ،ده‌ره‌نجام كارێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه كه جیاوازه له وهى زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان ته‌مه‌نى خۆیان پێوهبهسهربردووهو ،ناویان ناوهكارى سیاسى ،یاخود خه‌باتى سیاسى .
له‌سه‌رئاستى جیهان ،له نیشتمانه بچكۆله‌كاندا له‌كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كاندا ، خه‌مى هاوبه‌ش دروست ده‌بن .
ئه‌م خه‌مانه هێندێك جار خه‌مى گه‌وره‌و جیهانیه. هێندێك جاریش خه‌مى بچوكن وئه‌م بۆئهوو، ئهوبۆئهم ،باسى ده‌كات . سه‌باره‌ت خێزانه بچكۆله‌كه‌ى ،یان سه‌باره‌ت بهگوندوناوچهو شارۆچكهوشارهكهى .
وابۆم ده‌رده‌كه‌وێت گرنگترین جۆرى خه‌م ئه‌مانه‌ن، كه یه‌كێتیه‌كى مرۆیى له‌نێوانماندا دروست ده‌كات ،هانمان ده‌دات بۆئه‌وه‌ى هاوكارى یه‌كتربین و كۆكارى بكه‌ین .
ئێستا نه‌وه‌ى زانستى ته‌كنۆلۆجیایى ،سنورى په‌یوه‌ندى لۆكاڵى تێپه‌ڕاندوه‌و،په‌یوه‌ندى جیهانگیركردووه ،به‌ڵام به‌هه‌مان قه‌باره خه‌مى جیهانگیریش، لۆكاڵ بووه .
خوشكێكت هه‌یه، یان برایه‌كت هه‌یه، یان هاوڕێیه‌كت هه‌یه، له پهناباڵى خۆته‌وه‌یه ،هیچى له‌گه‌ڵ باس ناكه‌یت. له‌دوره‌وه بۆكه‌سێك ده‌گه‌رێیت ڕاز‌و نیازى له‌گه‌ڵ بگۆڕیته‌وه !
سه‌قه‌تى گه‌وره ئه‌مه‌یه .
دوورترینت لانزیكهو، نزیكترینت لهلادوورترینه !
په‌یوه‌ندى ته‌كنۆلۆجیایى ئه‌م ده‌رده‌ت وه‌ك ده‌رمان پێده‌فرۆشێت ،له‌كاتێكدا ده‌رده‌كه‌ى خۆت دهرمانهكهتهو،هیچ پێویستى به‌وه‌نیه كڕین وفرۆشتنت پێوه‌بكرێت .
خه‌مى بچوك ،خه‌مى گه‌وره‌یه .
ده‌ردى كۆرۆنا زۆرشتى فێركردین، به‌ڵام به‌هێندى وه‌رناگرین . به‌درێژایى ده‌یان ساڵ لیبرالیزمى سیستماتیكراوى سه‌رمایه‌دارى فیرى ده‌كردین كه خێزان هیچ نیه . ته‌نها بوون ،مه‌زن تره . ڤایرۆسێكى بچووك كردینیهوه كونى ژوورێ ووتى ؛
ئه‌وه‌ى ته‌نهایه ،ههرهیچى نیه !
له ئۆروپاولهخۆرئاوو زۆرشوێنى جیهانیشداههمووان به‌سه‌ردووبه‌ره‌دا دابه‌شبوون .خه‌ڵك هه‌بوون نواو و خانویان هه‌بوو، هه‌شبوون ماڵیان هه‌بوو .
له ههرچوارقوڕنهى دنیاشدا ،ماڵ بردیه‌وه‌و خانوونوا دۆڕاندى !
ته‌نهابوون شكستى هێناو،پێكه‌وه‌بوون سه‌ركه‌وت .
ماڵ پڕه له میهره‌بانى و،خانوو‌و نوا پڕهلهمافى ژیان ،به‌ڵام به‌بێ به‌هاى مرۆیى ،كه میهره‌بانیه !
((رۆڵى رێكه‌وت وگهمژهیى، لهگۆرینى ڕه‌وتى مێژوودا )) كتێبێكى پڕگرنگى ((ئه‌ریك دوتشمید))ه ،ده‌یسه‌لمێنێت كه ڕه‌وتى مێژوو گه‌مژه‌یى ونه‌زانى دروستى كردووه ،له‌كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه ((هیگڵ)) چراى دره‌وشاوه‌ى مێژوو و،چراى هه‌موو زهمانهكانى مێژووى مرۆڤایه‌تى ،ڕه‌وتى ڕاسته قینه‌ى مێژوو به ئه‌قڵه‌وه گرێ ده‌دات .به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌رگیزئه‌وه‌ى به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕبێت ،باسى قۆناغه تاریكه‌كان وچه‌وتى وچهوێڵیهكان نه‌كات و،به ((مه‌كرى مێژوو)) ناودێریان بكات .
كتێبێكى تر‌ى گرنگ ئه‌وه‌ى ((ئالان دونۆ)) ى مامۆستاى فه‌لسه‌فه‌ى زانكۆى كیوبكى كه‌نه‌دایه به‌ناونیشانى ((سیستمى پوچیهتى)). كورت وپوخت كتێبه‌كه واده‌زانى باسى خهمهلۆكهڵیهكانى تۆده‌كات له‌كوردستان ،یان له‌هه رشوێنێكى تر‌ى جیهان و،بۆت ده‌سه‌لمێنێت. ئێمه له قۆناغێكى مێژووى دا ده‌ژین كه خه‌ڵكانى پووچ ونه‌زان ده‌بنه پشتیوانى یهكترو ،شكۆبهیهكترى ده‌ده‌ن .بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به ده‌ست خۆیانه‌وه بێت و هه‌رچى زانا‌و خوێندهواروخاوهن خه‌ون وپرۆژه‌ى ماقوڵ وساغڵهمه، وهدهرى بنێن .
ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت بیڵێم كێشه‌كه به‌ره‌ى نه‌زان وپوچ وسوك و چروك ونهخوێندهوارو گهمژهوگێل وبێ فه‌ڕه‌كان نین . ئه‌وانه‌ن كه قسه‌ى زل ده‌كه‌ن . گوایا خوێنده‌وارو بیرمهندوئاقڵن ،ئه‌مانه‌ن نایه‌نه كایه.پێكه‌وه هاوكارنابن، بۆیه گه‌وج وگیل جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .
گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ وهۆڵه بۆ گه‌وج وگیڵ وبێ مروه‌ت !
یه‌كێتى ئه‌وان وپشتیوانى كردنى ئه‌وان له یهكترههزارجار به‌هێزتره ، بۆیه نابێت چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بكرێت كه‌ئه‌وان باڵاده‌ست نه‌بن . له كاتێكدا ئه‌وانه‌ى كه ده‌بێت پێكه‌وه‌بن وببنه پشت وپه‌ناى یه‌كتر وله‌به‌ره‌ى دژبهواندابن، به‌سه‌ر هه‌زار جیاوازى دا دابه‌ش بوون ،كه له‌ڕاستى دا جیاوازیه‌كى نه‌خۆشانه‌یه !
كێشه‌كه له‌وه‌دایه تۆده‌توانیت یه‌كێتیه كى گه‌وره له‌نێوان نه‌خۆشه‌كاندا ڕێك بخه‌یت وسوپایهكى به‌هێزیان لێ دروست بكه‌یت ، به‌ڵام نا‌توانیت ساغڵهمێك بدۆزیته‌وه. چ جاى یه‌كێتیه‌كى ساغڵه‌م دروست بكه‌یت ،یان كارێكى كۆكارى وهاوكاریهكى دروستى بێ نه‌خۆشى ڕێك بخه‌یت !
هه‌ڵگرى جواروجۆرى كلتورى بیركردنه‌وه‌ى ڕاست ودروست له ((ئه‌فلاتون))ه‌وه هاتونه‌ته ئارا. پێش ئه‌فلاتون مامۆستاى وه‌كو ((زه‌رده‌شت)) یش دروست بوون، كه رێگایان بۆ ژیانى ساغڵه‌م ، داڕشتوه . مامۆستاى زۆرى هاوشێوه‌ى ئهوههبوون .
هه‌رسێ ئاینه ئیبراهمیهكهش كه‌هاتوون ویستوویانه درۆ‌و وههم بهۆننه‌وه .كه‌سانى تریش دواى ئه‌وان هاتوون ودرۆكانیان به‌تاڵ كردۆته‌وه .كه‌سى وه‌ك ((نێچه)) هاتون ووتویانه ((خوا)) مردووه و،ده‌رگایان بۆ زانست ئاوه‌ڵاكردووه .
رۆشنگه‌رى ئۆروپاش سه‌روه‌رى به ((مرۆڤ )) به‌خشیوه ،به‌ڵام خۆشى خیانه‌تى لێكردووه ، بۆیه ده‌ره‌نجام قه‌ده‌رى ئێمه كه‌وتۆته‌وه ده‌ست نه‌زان وبێ فه‌ڕو پوچ و،ئه‌ستێره‌كه‌مان ئێستا به‌ده‌ست هیچ وپوچهوهیه !
هه‌موو حیكه‌مه‌تى گه‌وره له‌ڕابردوودا هه‌ن ،به‌ڵام دنیابهدهست حه‌كیمه‌وه نیه .
دیدارێكى گه‌وره له سایه‌ى لیبرالیزمى بازاڕدا له‌نێوان ((سلاڤواى ژیژاك )) و ((گواردن پیته‌رسۆن)) دا هاتهئارارهوه .
ژیژاك وتى هیچ خه‌ونیك نه‌ماوه ، هیچ حیكایه‌ت وچیرۆكێك نه‌ماوه.له‌ڕاستى دا هیچ ئاین وئه‌فسانه‌و چیرۆكێك نه‌ماوه ، مرۆڤ هیچى به‌ده‌سته‌وه نیه خۆى پێ ته‌فره بدات ،حیكایه‌تخوانى گه‌وره نه‌ماوه !
ئه‌وه‌ى ههیهونیه زانسته، مرۆڤ چیرۆك وئه‌فسانه‌و درۆى نه‌ماوه بۆخۆتهفرهدان ، به‌ڵام په‌ناده‌باته‌وه بهردرۆ!
درۆى گه‌وره‌و ئاینى گه‌وره ى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاى مرۆڤایه‌تى ((پاره)) یه ،كه هه‌مووانى په‌رت كردووه و دووچارى ((ته‌نهاى )) كردووه !
ئه‌مه كاره‌ساته‌و ئه‌وه‌ى كه‌پێمان وایه كاره‌سات نیه، گه‌وره‌تره !
((ماویه‌تى ))