له‌نێوان سه‌رۆكی حزب و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یدا
2020-12-25 19:49:03
رزگار شێخ حه‌سه‌ن
بیگومان بوونی سه‌رۆك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بابه‌تێكی گرنگه ، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له قۆناغی رزگاریدان و هێشتا به ته‌واوی رزگاریان نه‌بوه ، كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه سه‌رۆكی حزبی هه‌بوه بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتیمانی هه‌بی كه بۆ هه‌موان بیت ، زۆرجار لێره‌وه له‌وی باس له‌وه ئه‌كرێت مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكیكی نیشتیمانییه ، به‌ڵام ئایا ره‌فتاره‌كانی ئه‌م پیاوه نیشتیمانییه یان حزبی ؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌وی یان حزبه‌كه‌ی؟
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه دوای تێپه‌ربوونی 29 ساڵ به‌سه‌ر حوكمرانی ناوخۆیی كورد و كۆتایهاتنی خه‌باتی شاخ ، هه‌موو شت گۆراوه، هۆشیاری سیاسی خه‌ڵك و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ روداوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان گۆراوه ، كه‌س به دروشمی قه‌به و وتاری حه‌ماسی بێكردار باوه‌ر ناكات، ئایا تۆ بیرت له‌وه كردۆته‌وه ته‌مه‌نت حه‌فتا ساڵ تێده‌په‌رێنیت و وه‌ك یاسای ژیان مرۆڤ به‌ره‌و كۆتایی ئه‌روات و پێویست له‌ناو مێژوودا به نه‌مری بمێنتێته‌وه ، ئایا تۆ چیتكردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ناوت بمینیته‌وه ، تۆ ئه‌زانی كرداره‌كانی تۆ به بچووكردنه‌وه‌ی تۆ كۆتایی هاتوه ، با نموونه‌ت بۆ بهێنمه‌وه ، كاتێك خۆپیشاندانه‌كان بۆ نه‌بوونی مووچه و قوتی ژیان ده‌ستپیپێكرد تۆ ئه‌بوو لایه‌نگری ده‌نگی ره‌وای مامۆستایان بویتایه به‌ڵام پێتوتن هه‌ڵده‌په‌رن ، چ ده‌كه‌ن بكه‌ن حسابتان بۆ ناكرێت؟ كاتێكیش مامۆستایه‌كیش به‌رشه‌ق درا تۆ ده‌نگت لیوه نه‌هات ، به‌ڵام به حه‌ماسه‌ته‌وه پێشوازیت له كادرێكی تێهه‌ڵدراوی خۆت كرد، ئه‌مه ئه‌وپه‌ری ئیهانه‌بوو به كه‌رامه‌تی مامۆستا و خۆپیشانده‌ر ، ئه‌وه‌شی نیشاندا تۆ ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵائی موتڵه‌قیان بۆ تۆ هه‌یه ، تۆ سه‌رۆكیك نیت كه به‌رگری له ماف و عه‌داله‌ت بكه‌یت
به‌رێز بارزانی ، با سه‌رنجت بۆ خاڵێكی تر رابكێشم ، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا مرد تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بووی به‌لام نه‌ك سێ رۆژ ماته‌مینیت رانه‌گه‌یاندبه‌ڵكو پرسه‌یه‌كیشت نه‌نارد ، بۆ مردنی قادریحاجی عه‌لیش هه‌رواتكرد ، ئه‌مه‌له كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌مزێكی گه‌وره‌ی شۆرشی كوردبوو ، سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی به سه‌ركرده‌ی نیشتمانی بزانیت كاری واناكات ، باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م ئه‌و وڵاته نوقمی گه‌نده‌ڵی بوه ، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وڵاتی خسته سه‌ر ساجی عه‌لی، ملیاره‌ها دۆلار دزرا و بیست و نۆ ساڵه كوردستانگه‌نده‌ڵ تیا به‌رهه‌مدێت تۆ یه‌كجار یه‌ك گه‌نده‌ڵت نه‌دا به‌دادگا، قوتابخانه و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان به جۆرێك خراپن كه له مێژووی كوردا دۆخی وا خراپیان به خۆیتنه‌وه نه‌دیوه ، هه‌موو ئه‌مانه تۆ ئه‌كات به یه‌كێك له سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی رۆهه‌لاتی ناوه‌راست كه ته‌نها ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی
به‌رێز بارزانی ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وی ببیت به سه‌رۆكیك نیشتیمانی به‌ناوبانگیكی باشه‌وه بچیته ناو مێژوو، من ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه‌ت ئاراسته ده‌كه‌م...
یه‌كه‌م : واز له سه‌رۆكایه‌تی پارتی بێنه و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانی ره‌فتار بكه كه به‌یك چاو سه‌یری هه‌موو چاوڵاتیان بكه‌یت و خه‌مت خه‌می هه‌موان بیت نه‌ك لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ت
دووه‌م : گه‌نده‌ڵی كۆتایی پێبینه و له پێش هه‌موو كه‌س له كه‌سه نزیكه‌كانی خۆته‌وه ده‌ست پێبكه ، كاتیك تو له كه‌سه نزیكه‌كانی حزب و بنه‌ماڵه‌ی خۆته‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ی ئیتر كه‌س بۆی نابیت گله‌یی بكات
سێیه‌م : له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌زگای نیشتمانی به بۆ دراساتی فكری و پێشخستنی تواناكانی گه‌نجان واتا باباشترین زانكۆكانی كوردستان , هه‌رزانترینیان هی به‌ڕێزت بێت كه ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی گرنگ بێت بۆ نه‌وه‌كانمان
چواره‌م : شكۆی مامۆستا‌و خوێندن گرنگترینی كاره‌كانت بێت دڵنیابه تاكه ده‌رچه‌ی ڕزگاری نیشتمانیمانه كه بتوانین نیشتمانێكی پێشكه‌وت و دروستبكه‌ین به‌ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنه په‌روه‌رده‌ییه‌كان دێته دی
پێنجه‌م : ده‌سپێشكه‌ری بكه بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتیمانی ، چیتر با پێشمه‌رگه وه‌ك میلیشیا نه‌مینێته‌وه
شه‌شه‌م : ڕازیكردنی تورك و فارس گه‌وره‌ت ناكات بیرت نایه‌ت ئه‌وه‌ی ئۆردۆغان له ڕیفراندۆم پێ كردیت ده‌وڵه‌تی عێراق پێ نه‌كردی سوكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌و كوردایه‌تی و شه‌ره‌فی نیشتمانیت كرد , وه‌ك خێوه‌ت نشینێك نیشانی دایت كه‌خاوه‌نی هیچ نیت به بێ كاڵا توركیه‌كان ؟
داواكارم به‌ڕێز مسعود به‌رزانی خوێنه‌ری نوسینه‌كه‌م بیت تا تێبگه‌م ئه‌م نیشتمانه ئێشتا لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی ڕون و باش ڕوی تێبكات ...