Draw Media

كاریگەرییەكانی پرۆسەی ئەنفال لەسەر ژینگە

كاریگەرییەكانی پرۆسەی ئەنفال لەسەر ژینگە

2025-04-13 19:24:09



خالید سلێمان، توێژەری بواری ژینگەیی
 پرۆسەی ئەنفال كە جینۆسایدكردنی خەڵكی كوردستان بوو لە ساڵی 1988، لە دەمێكدابوو كە زەوی گەرم بوو، هەموو ئاماژەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا درووست بووبوو، لەلایەكی ترەوە هەرچی شەڕو هەرچی ماڵوێرانی هەیە، لەسەردەمی كۆڵۆنیالیزمەوە تا ئەمڕۆ بەشدارییەكی راستەوخۆیان هەبووە لە تێكدانی سیستەمی سروشتی و سیستەمی ژینگەیی لە زۆرناوچەی جیهاندا.
كوردستانیش لە ساڵی 1988 لەكاتی پرۆسەی ئەنفالدا توشی ئەمەبوو، چونكە هەموو هێرشەكانی سوپای بەعس بوونە هۆی وێرانكردنی سیستەمی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستاندا، ئەگەر لە دارستانەكانەوە بیگرین، ئەگەر لەسەرچاوەكانی ئاوەوە بیگرین،  تەنانەت ئەگەر لە خاكی كوردستانیشەوە بیگرین و هەروەها ئاوو هەوای كوردستانیش، ئەم خەسڵەتانە كە سیستەمی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، كەوتنە بەر هێرشێكی بێوێنە، لەبەكارهێنانی چەكی كیمیاوی و هەمووجۆرە چەكێكی نوێ كە ئەو كاتە رژێمی بەعس لەبەردەستیدابوو.
لە كۆتاییدا ئەو سیستەمە ژینگەییەی كە هەبوو لە كوردستاندا گەیشتە ئاستێك كە ئیتر توانای ژیانی تیا نەمێنێت، لە زۆر شوێندا كە چەكی كیمیاوی و بۆمپی پێشكەوتوو بەكاردەهێندرا ئەمە تەنیا نابووە هۆی لەناوبردنی دارستان و خاكەكەی بەڵكو دەبووە هۆی لەناوبردنی كۆی سیستەمی ژینگەیی كە لەناویدا باڵندەو مێروویی ناوی هەیە ئەمە سەرەرای لەناوبردنی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی گیانەوەرە ئاوییەكانی ناو سەرچاوە ئاوییەكان كە لە كوردستاندا هەبوون.
خاڵێكی تر كە كەمتر تەركیزی لەسەرە ئەوەیش ئەوەیە گوندنشینەكانی كوردستان كولتورێكی خۆڕسكیان هەبوو، لە پەیوەندیدا لەگەڵ سیستەمی ژینگەیی بە نمونە پەیوەندی لەگەڵ ئاودا لەگەڵ سەرچاوە سروشتییەكانی وەك دارستان و خاكدا ئەم كلتورە لەناوبرا چونكە لادێكانی كوردستان ئەنفالكران و راگوێزران بۆناو كۆمەڵگا زۆرەملێكان، ئەمانە نەوەیەك هەبوون لە ژیاندا نەمان نەوەیەكی تر هەیە لەوانەیە مابێتن بەڵام ئەم نەوەیە لەماوەی ئەم دووسێ دەیەیەدا بنەما كولتورییەكانی خۆی لەدەستداوە، كە پەیوەندی چۆن بوو لەگەڵ سروشتدا لەگەڵ سیستەمی ژینگەییدا پەیوەندی چۆن بوو لەگةڵ خاك و ئاوو هەوادا، دواتر لە ئۆدوگا زۆرەملێكاندا نەوەیەكی تر لەدایك بوو ئەم نەوەیە بەهیچ شێوەیەك بە سیستەمی خۆڕسكی خۆی ئاشنا نەبووە.
بەگشتی كۆمەڵگای گوندنشینانی كوردستان كۆمەڵگای ژینگە پارێزبوون، كە خاوەنی كلتورێكی خۆڕسكی بوون تەنانەت ئێستا جیاوازییەكی زۆر گەورە هەیە لە نێوان گوندنشینەكانی پێش ئەنفال و دوای ئەنفال، گوندەكانی پێش ئەنفال لەو كەرەستانە پێك هاتبوون كە بەشێك بوون لە سروشتی كوردستان خۆی، بۆ نمونە پێش ئەنفال خانووی قڕ هەبوو كە هیچ زیانێكی نەبوو بۆ ژینگە، چونكە وزەیەكی كەمی تیا بەكاردەهێندرا، گازی گەرمكەرەوە ی نەبوو بۆ كەشوهەوا بەڵام گوندەكانی ئەمڕۆ هەموویان بوونەتە كۆنكرێت، ئەمانە لەبری هەڵمژینی گازە گەرمخانەیەییەكان گازە، بەپێچەوانەوە گازی گەمرخانەیی دەمژن.
 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand