كۆمسیۆن داواكاری دانا ئەحمەد مەجیدی رەتكردەوە
.jpg)
2025-04-13 19:43:06
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق داواكارییەكی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی رەتكردەوە تایبەت بە بەستنی كۆنفرانسی برزووتنەوەی گۆڕان، هەرچەندە كۆمسیۆن دانی نەناوە بە كۆنفرانسەكەی گردی زەرگەتەدا.
لە نوسراوەكەی كۆمسیۆندا كە ئاماژەی بە نوسراوێكی دانا ئەحمەد مەجید كردووە ژمارە (13) لە رۆژی 24/3/2025
یه‌كه‌م: پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ژماره (1)ـی كۆنووسی نائاسایی ژماره (48) له 11/9/2024، كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی دیاریكردووه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كه له 11/3/2025 كۆتایی دێت.
*داواكه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه (عومه‌ر عه‌لی حسێن) له 24/3/2025 له كاتێكدایه كه رێكخه‌ری گشتی حزب ماوه‌ی به‌سه‌رچووه.
دووه‌م: نووسراوه‌كه‌تان له‌ژێر ناونیشانی به‌ستنی كۆنگره‌دایه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره و دیاریكردنی شوێن و كات، به‌و پێیه‌ی كه له بڕیاری ئه‌نجومه‌ندا هاتووه.
سێیه‌م: ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی ماوه‌به‌سه‌رچوو پێشكه‌ش كراون، پێویسته به داواكاری كه‌سی (كشانه‌وه) پێشكه‌ش بكرێن و كارتی نیشتمانی هاوپێچ بكرێت تا وردبینی بۆ بكرێت و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌وه پشتی پێببه‌سترێت.
كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه كه "بۆیه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ره‌زامه‌ندی نادرێت له‌سه‌ر داواكه‌تان بۆ به‌ستنی كۆنگره، چونكه داواكه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ئاماژه پێدراوه".
