(درەو): رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵوەشاندوە، پارتی توڕەیەو مەسعود بارزانی پێشوەختە پەیامی هۆشداری بۆ یەكێتی ناردووەو وەڵامەكەشی وەرگرتوەتەوە. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵوەشاندەوە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر، كە لە دانیشتنی رۆژی 7ی ئایاردا بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمان پەسەندكرا، دوێنێ لەلایەن رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانەوە واژوكراوەو هەڵوەشێندراوەتەوە. (درەو) زانیویەتی، لە كۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوودا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای لە رێواز فایەق كردووە بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشێنێتەوە. بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای ئەوە هاتووە، پەرلەمانتار سۆران عومەر نوسراوێكی ئاڕاستەی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی كردووەو تێیدا بۆی رونكردونەتەوە بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو لە پەرلەمان بڕیارێكی نایاسایی بووەو سەرۆكی پەرلەمان كە سەربە یەكێتییە بەپێی یاسا دەتوانێت رایگرێتو بەرپرسیارێتییەكەی دۆسیەكەی خستوەتە ئەستۆی یەكێتییەوە. پارتی بەنیازە لە ئەنجومەنی شورا تانە لە بڕیارەكەی رێواز فایەق بدات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر، ئەمە بەپێی قسە پێشەوا هەورامانی بڕیاردەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان. بەڵام بەپێی نوسراوێك كە شوان محێدین عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی شورا رۆژی 22/4/2015 ئیمزای لەسەر كردووە، بەپێی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای ئەنجومەنی شورا ژمارەی 14ی ساڵی 2008، تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە داوای راوبۆچوون لە ئەنجومەنی شورا بكات لەبارەی هەر بابەتێكەوە، واتە بەپێی ئەو نوسراوەی شورا، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان مافی ئەوەی نییە تانە لە بڕیارەكەی رێواز فایەق بدات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر. بڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر لەڕێگەی سەرۆكی پەرلەمانەوە، بەپێی قسەی هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون، بۆ گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ پەرلەمان كە سەرۆكایەتییەكەی بەدەست یەكێتییەوەیە، هەروەها یەكێتی دەیەوێت لەو رێگەوە پەیامێك بە پارتی بدات لەبارەی ئەوەی رێگەنادات پارتی كارتی زۆرینە لەناو پەرلەمان بەئارەزووی خۆی بەكاربهێنێتو تەوافوق تێكبدات. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بەر لەوەی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشێنێتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەڕێگەی چەند كەسێكەوە پەیامی بۆ یەكێتی ناردووەو ئاگاداری كردوون لەوەی ئەگەر ئەو بڕیارە لە پەرلەمان بدەن، كارێك بە یەكێتی دەكەن كە "تەوەقوع"یان نەكردبێت. (درەو) زانیویەتی، یەكێتی پەیامەكەی بارزانی بە هەند وەرنەگرتووەو بەو كەسانەدا كە پەیامی بارزانییان هێناوە، پەیامیان بۆ بارزانی ناردووەتەوەو پێیان وتووە: هەر قسەیەكی هەیە با خۆی راستەوخۆ بیكاتو پەیام نەنێرێت. رۆژی 7ی ئایاری رابردوو، پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتار خستە دەنگدانەوە كە سكاڵای یاساییان لەسەر بوو، ئەوانەی داواكرا پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت بریتی بوون لە هەریەكە لە: • سۆران عومەر- ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی • ئومێد خۆشناو- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی • عەلی حەمەساڵح - سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان • شیرین ئەمین- ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان فراكسیۆنەكانی (یەكێتی- گۆڕان- كۆمەڵ- یەكگرتوو- نەوەی نوێ- شیوعی- سەربەخۆكان) دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكردو بایكۆتیان كرد، پارتی بەدەنگی فراكسیۆنەكەی خۆیو بەهاوكاری كۆتاكان، بە دەنگی زۆرینە پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵگرتو هەڵگرتنی پارێزبەندییان لەسەر سێ پەرلەمانتارەكەی تر رەتكردەوە. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان دژی بڕیارەكە بوو، پێشوەخت رایگەیاند، واژۆ لەسەر بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران ناكات. سۆران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (پەیام) سەربە حزبەكەی باسی لەوەكرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆمپانیاو بانكی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمە مەسرور بارزانی توڕەكرد، لەڕێگەی پارێزەری تایبەتی خۆیەوە لە دادگا سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركرد، هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لە پەرلەمان پەیوەندی بە سكاڵا یاساییەكەی مەسرور بارزانییەوە هەبوو. لە كۆی (111) پەرلەمانتار، (53) پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان بەكۆی دەنگی (57) پەرلەمانتار نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە تەواوكردو پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگرت. یەكێتی لە چوار پۆستی سەرۆكایەتی (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری) لە هەرێمی كوردستان یەك پۆستی بەدەستەوەیە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانە، ئەم پۆستەش لەژێر هەڕەشەی ئەو زۆرینەدایە كە پارتی لەم خولەی پەرلەماندا هەیەتی، دەیەوێت پەرلەمان لە هەژمونی زۆرینەی پارتی رزگاربكات، ئەمە یەكەمین هەنگاوی یەكێتییە بەو ئاڕاستەیەدا، دیارنییە لێكەوتەكانی چی دەبێت، بەتایبەتی لەكاتێكدا لەسەر ئاستی حكومەتو حزبیش لەنێوان پارتیو یەكێتی ناكۆكی هەیە.
راپۆرتی: دڵشاد ئهنوهر - دەنگی ئەمریكا هێرشی گروپە چەكدارییەكان بۆ سەر گوندنشینە كاكەییەكانی ناوچە جێناكۆكەكان جارێكی تر پرسی پاراستنی پێكهاتەكانی لەو ناوچانە گەرمكردەوە. گوندی دارا، ئەو گوندە کاکەیی نشینەیە، شەوی ڕابردوو هێرشیکرایە سەری و ( 5 )هاوڵاتی کاکەیی تێدا کوژران، لەکاتی ڕۆیشتنیان بەرەو گوندەکەش بۆ بە هاناوەچوونی دانیشتوانی گوندەکە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای عێراق دا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە دوو سەرباز کوژراون، کە یەکێک لەسەربازەکانیش کاکەیی بووە. رەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی، بەدەنگی ئەمەریکای وت"ئەو ناوچەیەی هێرشیکراوەتە سەر و 5 کاکەییەکەی تێدا شەهید بوون، سنوری دەسەڵاتی حەشدی شەعبی یە، ئێمە ئەوان بە بەرپرسیار دەزانین." بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، کاتژمێر (9:30) خولەکی شەوی ڕابردوو، پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر گوندی دارای کاکەیی نیشین، درۆنێکی چاودێری بەسەر گوندەکەدا سوڕاوەتەوە، دوای دیارنەمانی درۆنەکە، هێرشەکە دەستیپێکردووە. زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، ئاماژەبەوەش دەکەن، ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، ژمارەیان 10 بۆ 12 چەکداربوون، کە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری مێکزەمینی هاتوونەتە ناوچەکە و دەستیان بە هێرشەکە کردووە. هاوڵاتیەکی کاکەیی ،سوڕانەوەی درۆنەکەی پێش دەستپێکردنی هێرشەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستکردەوە، وتی"چەکدارەکان بە مێکزەمینیەک هاتوون، لەنزیک ئاوی باڵەجۆ دابەزیوون، هێرشەکەیان دەستپێکردووە." بەپێی زانیاریەکان، مێکزەمینیەکە کە چەکدارە هێرشبەرەکانی دابەزاند، بەسەر جادەی گشتی دا بەرەو خانەقین ڕۆیشتووە. چەکدارەکان لە سێ جێگە بۆسەیان دانابووە، لە پشت گوندی دارا، لەنزیک باڵەجۆ و لە سەر ڕێگەی خانەقین. ئەو ناوچەیەی هێرشیکراوەتە سەر، سنوری دەسەڵاتی لیوای 23 ی حەشدی شەعبییە، بەڵام هێچ هێزێکی سەر بەو لیوایە، نە ئەمڕۆ و نە شەوی ڕابردووش، نەچوونەتە گوندەکە، لەکاتێکدا چەند هەمەرێکی سەربازی پۆلیس و سوپا چوونەتە ناوچەکە و بەهۆی بۆمبەوە، دوو سەربازیان لێکۆژراوە. رەجەب کاکەیی، چالاکوانی کاکەیی، بەدەنگی ئەمەریکای وت"سوڕانەوەی درۆنی چاودێری، جۆری هێرشەکە، هەمووی جێگەی گومانن." هێرشەکەی شەوی ڕابردوو، لەکاتێکدایە پێشتر چەندین جاری تر هێرشکراوەتە سەر گوندەکانی سنوری خانەقین و چەندین هاوڵاتی کورد کوژراون، نزیکەی 500 خێزانی کوردیش گوندەکانیان جێهێشتووە. ئەنجامدانی ئەو هێرشانە لەلایەن چەکدارانی "گومانلێکراو"وە، هاوکاتە لەگەڵ بوونی سوپای عێراق، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەو ناوچانە، کە ئەو هێزانە توانای پاراستنی سنورەکانیان نیە و ڕێگەش نادەن هێزی تر بۆ هەماهەنگی بڕواتە سنورەکانیان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا کە داوایکرد ناوی بڵاو نەکرێتەوە، بەدەنگی ئەمەریکای وت"بەرپرسانی کورد گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی هێرشەکانی سنوری خانەقین، هێرشی تیرۆرستی نین، بەڵکو دەستی سیاسین و دەیانەوێت کورد لە ناوچەکە دەربکەن." سەرچاوەکە، روونیکردەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆبوونەوەیەک لەبەغدا کراوە، سەرۆک کۆمار و سەرۆک حیزبە شیعیەکان و بەرپرسانی باڵای کورد بەشداربوون، هادی عامری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کردووەتەوە، وتی"بەرپرسێکی کورد بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، پەرچە کرداری بەرامبەر ڕووداوەکانی خانەقین نواندووە، وتویەتی: ئێمە دژی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکاین، وەزعی کورد لەناوچە کێشەلەسەرەکان خراپە، حەشدی شەعبی سنوری خانەقینی پێ ناپارێزرێت، ڕێگەش نادات ئێمە بڕۆینە سنورەکە، تەواو نیگەرانین." پێشتر بەشێک لە دانیشتوانی کوردی خانەقینی ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای گەڕانەوەی پێشمەرگەیان کردووە، دواتر حەشدی شەعبیش کۆبوونەوەیەکی بۆ هەندێک لە دانیشتوانی خانەقین ڕێکخستووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە پشتگیری کردن بووە لە حەشد و گەیاندنی پەیام بووە، بەوەی خانەقین سەقامگیرە و پێویستی بە هێزی تر نیە.
درەو: پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیەك بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغداو هەنگاوەكانیش روون دەكاتەوە. د. رێبوار كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوانیدا هەنگاوەكانی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆسەر بەغداد رونكردنەوە: هەنگاوی یەكەم: حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماری لیستی بایۆمەتری كە ناوی سەرجەم موچەخۆرانی تێدایە كە ژمارەیان (ملیۆنێك و 256 هەزار و 850 )كەسە رادەستی بەغدا بكات. هەنگاوی دووەم: بەرامبەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بە رادەستكردنی نەوت و بەشێك لە داهاتی ناوخۆ بەغدا پابەند بكرێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەران كە ژمارەیان ( 753 هەزار و 880 )موچەخۆرە، حكومەتی هەرێمیش خۆی موچەی خانەنشینان، چادێری كۆمەڵایەتی، شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشبكات كە ژمارەیەك لە كوردستان ( 502 و 970 )كەسە. هەنگاوی سێیەم: هەژماری بانكی بۆ موچەخۆران بكرێتەوە، بەغدا لقی بانكە حكومییەكانی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، ئێمە قسەمان لەگەڵ بانكی رافیدەین كردوە و ئەوان رازی بون، بەڵام حكومەت هەرێم تەنانەت ئامادە نیە لەگەڵیان كۆببێتەوە. هەنگاوی چوارەم: پێویست دەكات بەغدا موچەی (753 هەزار و 885) فەرمانبەر بخاتە سەر هەژمارەكانیان.بەهەمانشێوە هەرێمیش بۆئەوانەی موچەیانپێدەدات بیخاتەسەر ئەو ئەژمارەی کە لەبەغداوە بۆی دەکرێتەوە. هەنگاوی پێنجەم: باس لەوانە كراوە كە بە "بندیواری" ناودەبرێن، بە گوێرەی پڕۆژەكە هەر فەرمانبەرێك لە ماوەی 60 رۆژدا سەردانی بانك نەكات بۆ موچەكەی گومان دەخرێتە سەر هەژمارەكەی و رەشدەكرێتەوە، "لەئێستادا بەداخەوە لە كوردستان كەسێك لە یەك كاتدا پارەی ژمارەیەك موچەخۆری دیكە وەردەگرێت، كە گومانی بندیوار بونی لێدەكرێت و بە گوێرەی پڕۆژەكە دەبێت هەمو كەسێك خۆی بچێت بۆ موچەكە. هەنگاوی شەشەم: لە ماوەی 90 رۆژدا دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەڵدەستێت بە بڕینی موچەی ئەو كەسانەی هەژمارەكانیان بندیوارن نەهاتون بۆ موچەكانیان، بەلایانەوە گرنگە ئەم پڕۆژەیە تا كۆتایی ئەمساڵ بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە هەنگاوی حەوتەم:تا کۆتایی 2020 ههمو لیستهكان پاكبكرێنهوه بۆ 2021 لهچوارچێوهی یاسای بودجهی عیراقیدا، موچهی سهرجهم فەرمانبەرو خانەنشین و چاودێری كۆمهڵایهتی و شههیدو زیندانی سیاسی بهتهواوی بخرێتهسهر بهغداد ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی نوێ و فراوان لەنێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم.
درەو: بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی كردنی خۆراك لە سەر چۆنییەتی دابین كردن و دابەشكردنی (200 هەزار) سەبەتەی خۆراك بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە. ژمارەی سەبەتەی خۆراك (200 هەزار) 🔹هەولێر: 70 هەزار 🔹سلێمانی: 50 هەزار 🔹دهۆك: 50 هەزار 🔹هەڵەبجە: 8 هەزار 🔹ئیدارەی راپەڕین: 12 هەزار 🔹ئیدارەی گەرمیان: 10 هەزار نرخی كەلوپەل: 🔹نرخی یەك تەن ئارد : 483 دۆلار 🔹نرخی یەك لیتر زەیت: 0.915 دۆلار 🔹نرخی یەك تەن نیسك: 975 دۆلار 🔹نرخی یەك دۆشاوی تەماتە: 0.672 دۆلار دەقی رونكردنەوەكە ڕوونکردنەوەیەک لە بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی خۆراک لە سەر چۆنییەتی دابین کردن و دابەشکردنی(٢٠٠،٠٠٠) سەبەتەی خۆراکی بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە هەرێمی کوردستان لــە ســەرەتــای بڵاو بــوونــەوەی پــەتــای ڤــایــرۆســی کــۆرۆنــا بــە جــیهانــدا, بــە تــایــبەت لــە وڵاتــانــی درواســێ، بـە ڕێــز ســــەرۆکــــی حــــکومــــەتــــی هــــەرێــــمی کــــوردســــتان، پــــاراســــتنی تــەنــدروســتی هــاوڵاتــیانــی کــوردســتانی لــەم پــەتــایــەکــردە ئــەولــەویــەتــی کــاری حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان،وە بە هــــۆی قــەدەغــەی هــاتــووچــۆ و تــرس لــە داخســتنی دەروازە ســنووریــیەکــان و سســتی لــە هــــاتــــنی خــــۆراکــــی هــــاوردە بــــە هــــۆی کــــۆگــــا کــــردن و کــــەمــــبوونــــەوەی خــــۆراک لــــە وڵاتــــانــــی بــــەرهــــەمــــهێنەر و ڕێــکارەکــانــی تــەنــدروســتی لــە دەروازە ســنووریــیەکــان ،هــەر زوو بــە فــەرمــانــی جــەنــابــی ســەرۆکــی حــکومــەت بــۆ کــونــترۆڵ کــردنــی دۆخــەکــە و بــە لــەبــەرچــاوگــرتــنی دۆخــی نــالــەبــاری خـەڵـکی کـەمـدەرامـەت، بـڕیـاردرا بـە دروسـتی کـردنـی بـۆردی بـەرێـوەبـردن و سـەرپـەرشـتیکردنـی خـۆراک. بــە ســەرۆکــایــەتــی وەزیــری بــازرگــانــی و پــیشەســازی و ئــــەنــــدامــــێتی نــــوێــــنەرانــــی و. بــــارزگــــانــــی و پــــیشەســــازی، و. نــــاوخــــۆ، جــــێگری پــــارێــــزگــــاکــــان و ئــــیدارە ســەربــەخــۆکــان، و. کشــتووکــاڵ و ســەرچــاوە ئــاویــیەکــان، و. تــەنــدروســتی، یــەکــێتی ژوورە بــازرگــانــیەکــان، و. دارایـی وئـابـووری، سـەرۆکـی نـوێـنەرایـەتـی حـکومـەتـی هـەرێـمی لـە بـەغـداد و سـەرۆکـایـەتـی دیـوانـی ئـەنـجومـەنـی وەزیران. ئامانجەکانی بۆردی خۆراک بریتی بوون لە: 1) پــــەرەپــــێدانــــی ســــەرچــــاوەکــــانــــی دابــــینکردنــــی خــــۆراک؛ هــــاوەردەکــــردن، دروســــت کــــردنــــی لــــە نــــاو هەرێمی کوردستان. 2) بـــەدواداچـــوونـــی بـــەردەوام بـــۆ جـــۆری خـــۆراکـــەکـــان وە فـــرۆش و قـــەبـــارەی یـــەدەگـــی خـــۆراک لـــە کۆگاکان لە هەردوو کەرتی)گشتی و تایبەت). 3) بـەدواداچـوون بـۆ ڕەوشـی بـازاڕ وسـوپـەر مـارکـێتەکـان و مـۆڵـەکـان و بـازاڕەکـان وە کـۆنـترۆڵـکردنـی نرخی خۆراک. 4) ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هێنانی خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان. 5) پــەیــوەنــدیــکردنــی بــەردەوام لــەگــەڵ دامــودەزگــا فــیدراڵــیەکــان بــۆ بــەردەوام بــوون و مــسۆگــەر کــردنــی بەشە خۆراکی هەرێمی کوردستان. دابین کردنی سەبەتەی خۆراکی دواتــــر بــــە فــــەرمــــانــــی بــەڕێــز ســــەرۆک حــــکومــــەت بــــڕیــــاردرا گــــوژمــــەیــــەک پــــارە لــــە کــــۆکــــراوەی بــــەخــــشین و هــــاوکــــاریــــیەکــــان تــــەرخــــان بــــکرێــــت بــــۆ کــــڕیــــنی خــــۆراک بــــۆ (٢٠٠،٠٠ ) هه زار خــــێزانــــی هــــەژار وکــــەمــــدەرامــــەت، ئــــەم بـــڕیـــارەش لـــە دۆخـــێکی یـــەکـــجار نـــاهـــەمـــوار درا، ئـــەویـــش تـــرس بـــوو لـــە داخســـتنی دەروازە ســـنووریـــیەکـــان و بـرسـێتی و نـەمـانـی سـەرچـاوەکـانـی خـۆراک بـۆیـە هـەر زوو دەسـت کـرا بـە تـەنـدەرکـردنـی چـەنـد کـەرەسـتەیـەکـی ســەرەکــی خــواردن لــە ســەر بــنەمــای ئــــەم چــوار پــێوەرە: 1) ســەرچــاوەکــەی لــە دەرەوەی هــەرێــم بــێت. 2) نــرخــێکی گونجاو بێت 3) بە کواڵێتییەکی باش بێت 4) بە کەمترین ماوە بگات بە کۆگاکانی هەرێمی كوردستان. - بــە رەچـاو کـردنـی پـێوەرەکـانـی سـەرەوە بـۆ ئـەوەی بـە زووتـریـن کـات بـگات بـە دەسـتی خـێزانـەکـان، بـڕیـار درا لـە سـەر چـوار کـەرەسـتەی خـۆراکـی (ئـارد، زەیـت، نـیسک و دۆشـاوی تـەمـاتـە)، سـەرەتـا تـەنـدەری ئـارد ڕاگـەیـندرا کـــەمـــتریـــن نـــرخ (٤٨٨) دۆلار بـــوو بو هه ر ته نیك ئارد دوای وتـــووێـــژ لـــەگـــەڵ کـــۆمـــپانـــیاکـــە نـــرخـــەکـــە بـــۆ (٤٨٣)بو هه ر ته نیك ئارد کـــەم کـــرایـــەوە. تـەنـدەری دووەم زەیـتی خـۆراکـی بـوو کـە کـــەمـــتریـــن نـــرخ (1 دۆلار) بۆ هه ر لتریك زه یت بـوو ،دوایی لـە بـەر زۆری نـرخ و بـە هـەدەرنـەدانـی سـامـانـی گشـتی بـــڕیـــار درا تـــەنـــدەری زەیـــتی خـــۆراکـــی دووبـــارە بـــکرێـــتەوە، ئـــەمـــجارەیـــان بـــۆ کـــۆمـــپانـــیایـــەک دەچـــوو بـــە نـــرخـــی (٩١.٥) ســـەنـــت بو هه رلتریك زه یت کـــە بـــە بـــەراود لـــەگـــەڵ نـــرخـــی یـــەک دۆلار بـــۆ چـــوار مـــلیۆن لـــیتر (340.000) دۆلار جـــیاوازی هــەبــوو. تــەنــدەری چــوارەم کــە نیسک و دۆشاوی تەماتەی لــە خــۆ دەگــرت دواتــر پـــرۆســـەی تـەنـدەرینی بو ئەنجامدرا. دوای پـــرۆســـەیـــەکـــی شـــەفـــافـــی تـــەنـــدەرکـــردن، بـــۆ دابـــین کـــردنـــی هـــەر چـــوار کـــەرەســـتەی خـــۆراکـــی بـــە ڕەچـــاو کـردنـی پـێوەرەکـان لـە گـەڵ چـوار کـۆمـپانـیا گـرێـبەسـت کـرا کـە لـە خشـتەی خـوارەوە بـۆ بـەر چـاو ڕوونـی بڕ و جۆری خەرجییەکان ڕوونکراوەتەوە. سەرجەم گرێبەستەکان بە ڕێکارە یاساییەکانی بەرکار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. خــــێزانە سوودمەندەکان بـریـاردرا بـۆ دەسـتنیشانـکردنـی ئـەو خـێزانـە هـەژار و کـەمـدەرامـەتـانـەی کـە پـێویسـتە سـوودمـەنـد بـن، وەزارەتـی کـار و کـاروبـاری کـۆمـەڵایـەتـی و وەزارەتـی پـلانـدانـان سـەرپـەرشـتی پـرۆسـەکـە بـکەن بـۆ ئـەوەی هـاوتـەریـب بـێت لــەگــەڵ دابــین کــردنــی خــۆراک. ســەرەتــا بــە ڕەچــاو کــردنــی ڕێــژەی دانیشــتوان و ڕێــژەی هــەژاری بــە گــوێــرەی ئـامـاری بـەردەسـت، رێـژەی سـوومـەنـدان لـە هـەر پـارێـزگـایـەک دیـاری کـرا بـە ڕێـژەی ٦٠% بـۆ پـارێـزگـاکـانـی هەولێر و دهۆک و ٤٠% بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە پێی خشتەی هاتوو. دواتــر فــۆرمــێک لــە لایــەن هــەر دوو وەزارەتــی پــلانــدانــان و کــار و کــاروبــاری کــۆمــەڵایــەتــییەوە ئــامــادە کــرا لــە سـەر بـنەمـای پـێنج پـێوەر بـۆ سـوودمـەنـد بـوون لـە سـەبـەتـەی خـۆراکـی تـەرخـانـکراو، پێوەرەکان بریتین لە: 1) سـەرۆک خـێزان دەبـێت (بـێوەژن , دابـڕاو , تـەلاقـدراو, خـێزانـی بـەنـدکـراو یـان بـێ سـەرو شـوێـن) بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت. 2) سەرۆک خێزان دەبێت خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و کەم دەرامەت بێت. 3) سەرۆک خێزان دەبێت بێکار و کرێچی بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت. 4) ســەرۆک خــێزان دەبــێت کــرێــکار بــێت وبــە هــۆی دۆخــی ڤــایــرۆســی کــۆرنــا ســەرچــاوەی داهــاتــی رۆژانەی لە دەست دابێت. 5) ســــەرۆک خــــێزان دەبــــێت هــــەژار و کــــەمــــدەرامــــەت بــــێت و هــــیچ ســــەرچــــاوەی داهــــاتــــی رۆژانــــەی نەبێت. ئــەم فــۆرمــانــە لــە ڕێــگەی یــەکــە کــارگــێڕیــیەکــان، دراون بــە نــوێــنەرانــی چــاودێــری و گــەشــەپــێدانــی کــۆمــەڵایــەتــی، مـوخـتارەکـان، خـاوەن مـولـیدەکـان و بـریـکارەکـانـی خـۆراک بـۆ کـۆکـردنـەوەی زانـیاری و دەسـت نـیشان کـردنـی ئـەو خـێزانـانـەی شـایـانـی بـەشـە خـۆراکـی تـەرخـانـکراون بـە پـێی پـێوەرەکـان. دوای کـۆ کـردنـەوەی فـۆرمـەکـان، نــێردراون بــۆ دەســتەی ئــامــاری هــەرێــم بــۆ داخــل کــردنــی داتــاکــان و شــیکردنــەوەیــان و دواتــر ئــامــادە کــردنــی لیســتی دابــەشــکردن بــە پــێی شــار و شــارۆچــکەکــانــی هــەرێــم لــە ســەر بــنەمــای دەســت نــیشان کــردنــی چــەنــد بریکارێکی خۆراک لە هەر ناوچەیەک. گواستنەوە و گەیاندن لـــە گـــرێـــبەســـتەکاندا، شـــاری هـــەولـــێر دەســـت نـــیشان کـــرابـــوو بـــۆ بـــە کـــۆگـــا کـــردنـــی خـــۆراکـــی دابیـنکــراو. وا بــڕیــار درا خــۆراکــەکــان بــە دوو قــۆنــاغ بــگوازرێــتەوە بــۆ گــەیــانــدنــی بــە دەســتی خــێزانــە ســوودمــەنــد بــووەکــان. یــەکــەم قــۆنــاغ گــواســتنەوەی لــە کــۆگــای شــاری هــەولــێر بــۆ کــۆگــانــی ســەنــتەری پـارێـزگـاکـان و دواتـر لـەوێـوە بـۆ بـریـکاری خـۆراکـەکـان، ئـەمـەش پـێویسـتی بـە بـوودجـەیـەک هـەبـوو دوای خـەمڵانـدن بـڕیـاردرا گـوژمـەی (٣١٢،٧٦٠) هه زار دۆلار تـەرخـان بـکرێـت بـۆ بـابـەتـی گـواسـتنەوە و گـەیـانـدنـی سـەبـەتـەی خـۆراک بـۆ سـەرجـەم شـوێـنەکـانـی هـەرێـمی کـوردسـتان. دواتـر لـیژنـەیـەک پـێکهێنرا بـۆ گـفتوگـۆ کــردن لــە گــەڵ ئــەو کــۆمــپانــیانــەی پێشــتر بــەشــە خــۆراکــی (بــایــعی) پــارێــزگــاکــانــی هــەرێــمی کــوردســتانیان دەگـواسـتەوە بـۆ بـریـکارەکـانـی خـۆراک بـۆ ئـەوەی بـە نـرخـێکی کـەمـتر سـەبـەتـە خـۆراکـییەکـان بـگەیـنە بــریــکاری خــۆراکــەکــان. ســەرەتــا بــڕی (٨،٥٤١) هه زار تــەن خــۆراک لــە شــاری هــەولــێرەوە گــواســتراوەتــەوە بــۆ کـــۆگـــاکـــانـــی شـــارەکـــانـــی، ســـلێمانـــی (٥،٢٥٦) هه زارتـــەن و دهـــۆک ((٣،٢٨٥) هه زار تـــەن و بـــڕی (٤،٥٩٩) هه زار تـــەن خـۆراک بـۆ پـارێـزگـای هـەولـێر تـەرخـان کـرا. دوای ڕێـکەوتـن و گـرێـبەسـت کـردن لـەگـەڵ کـۆمـپانـیاکـانـی گـواسـتنەوە بـە نـرخـێکی گـونـجاو بـۆ گـواسـتنەوەی بـڕی ئـامـاژە پـێکراو لـە کـۆگـای سـەنـتەری شـارەکـان بۆ بریکارەکانی خۆراک پرۆسەی گواستنەوە و گەیاندنی سەبەتەی خۆراک دەستی پێکرد. دابەشکردن: لـــــێرەدا بـــــۆردی بـــــەڕێـــــوەبـــــردن و ســـــەرپـــــەرشـــــتی کـــــردنـــــی خـــــۆراک ســـــەرکـــــەوتـــــوو بـــــوو لـــــە ئـامـانـجەکـانـی و ئـەرکـی کـۆتـایـی پـێهات و پــــرۆســــەی دابــــەشــــکردن خــــرایــــە ئــــەســــتۆی وەزارەتــــی نــــاوخــــۆی حــــکومــــەتــــی هــــەرێــــمی کــــوردســــتان. لــــە وەزارەتــی نــاوخــۆ دوو لــیژنــە پــێکهێنران بــۆ دابــەشــکردنــی ســەبــەتــەی خــۆراک لــە هــەرێــمی کــوردســتان. یـەکـەم، لـیژنـەی بـاڵای دابـەشـکردنـی بـەشـە خـۆراکـی دابـینکراو بـە سـەرۆکـایـەتـی نـاوەنـدی هـاوبـەشـی هــەمــاهــەنــگی قــەیــرانــەکــان، و ئــەنــدامــێتی نــوێــنەرانــی وەزارەتــی بــازرگــانــی و پــیشەســازی، وەزارەتــی کــــار و کــــاروبــــاری کــــۆمــــەڵایــــەتــــی، وەزارەتــــی کشــــتوکــــال و ســــەرچــــاوەکــــانــــی ئــــاو و دەســــتەی ئــــامــــاری هـــــــەرێـــــــم. دووەم، لـــــــیژنـــــــە لاوەکـــــــییەکـــــــان بـــــــە ســـــــەرۆکـــــــایـــــــەتـــــــی جـــــــێگری پـــــــارێـــــــزگـــــــا و جـــــــێگری ئـــــــیدارە سـەربـەخـۆکـان، ئـەنـدامـێتی نـوێـنەرانـی نـاوەنـدی هـاوبـەشـی هـەمـاهـەنـگی قـەیـرانـەکـان، بـەڕێـوەبـەرایـەتـی گشـــتی کـــار و کـــاروبـــاری کـــۆمـــەڵایـــەتـــی، بـــەڕێـــوەبـــەرایـــەتـــی گشـــتی کشـــتوکـــاڵ و ســـەرچـــاوەکـــانـــی ئـــاو، بــــەڕێــــوەبــــەرایــــەتــــی بــــارزرگــــانــــی و پــــیشەســــازی و بــــەڕێــــوەبــــەرایــــەتــــی ئــــامــــار. ئــــەم دوو لــــیژنــــەیــــە دوای پـــێکهێنانـــیان دەســـت بـــەکـــار بـــوون و تـــا ڕێـــکەوتـــی ٢٠٢٠/٦/٥ نـــزیـــکەی حـــەفـــتا لـــە ســـەدی ســـەبـــەتـــەی خۆراکیان دابەشکردووە بە پێی خشتەی خوارەوە. لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی ئەم پرۆسەیە دەکەین سـەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی خۆراک كەمال مسلم
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت نێچیرڤان بارزانی بە چوار ساڵی قەیرانی دارایی (8) موچەی فەرمانبەرانی پێنەدرا، مەسرور بارزانی لە سێ مانگی قەیراندا (2) موچەی نەداوە، قەیرانە داراییەكەی كابینەی پێشوو بەهێزتر بوو یاخود قەیرانی ئێستا ؟ كابینەی پێشوو چۆن قەیرانی دارایی ئیدارە دەدا، كابینەی مەسرور بارزانی چی دەكات؟ داهاتو خەرجییەكانی سەردەمی قەیرانی دارایی كابینەی پێشوو چۆن بوو، ئێستا چۆنە ؟ نەوتو داعشو كۆرۆنا كابینەی مەسرور بارزانی تەمەنی لە یەك ساڵ نزیك دەبێتەوە، سێ مانگی ئەم تەمەنە بەناو قەیرانێكی سەختی دارایدا گوزەری كردووەو تائێستا بەردەوامە. ئەو قەیرانەی كە كابینەی مەسرور بارزانی توشی بووە، لەو خاڵەدا لەگەڵ قەیرانی كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا هاوبەشە كە داڕمانی نرخی نەوتە لە بازاڕی جیهانیدا، بەڵام خاڵی جیاوازییان ئەوەیە، كابینەی نێچیرڤان بارزانی شەڕی "داعش" بەرۆكی گرتبوو، كابینەی مەسرور بارزانی شەڕی "كۆرۆنا". مەسرور بارزانیو كابینەكەی چۆن ئیدارەی قەیرانەكەیان داوە ئەگەر بەراورد بكرێت بە ئیدارەی قەیرانی دارایی لەسەردەمی كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا؟ دوو قەیرانو دوو ئاڕاستەی جیاواز نێچیرڤان بارزانیو كابینەكەی ناوەڕاستی 2014 كەوتە ناو قۆناغی سەرەتای قەیرانێكی دارایی سەختەوە، "داعش" لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان نزیكبووەوە، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە (65) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی بۆ كەمتر لە (30) دۆلار، حكومەتی عێراق كە ئەوكات نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكرد بەتەواوەتی بەشە بودجەی هەرێمی بڕی، مالیكی 2014 لە پۆستی سەرۆك وەزیران دورخرایەوەو حەیدەر عەبادی بوو بە سەرۆك وەزیران، عەبادی لەسەر هەمان سیاسەتی مالیكی تاوەكو ساڵی 2018 بەردەوام بوو، واتە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێم نەنارد، هاوكات رێكخراوی "داعش" ئاڕاستەی شەڕی خۆی بەرەو هەرێمی كوردستان گۆڕی، پێشمەرگە بە درێژایی (هەزارو 50) كیلۆمەتر سەنگەری لێدا بۆ بەرگری لە هەرێمی كوردستان، ئەم شەڕە هاوكات لەگەڵ قەیرانی دارایی، خەرجییەكی زۆری مانگانەی خستە سەرشانی حكومەت، لەلایەكی ترەوە پەیتا پەیتا شەپۆلی ئاوارە لە پارێزگاكانی تری عێراقو رۆژئاوای كوردستانەوە بەهۆی هێرشی "داعش"ەوە روویان لە هەرێمی كوردستان دەكرد، ئەوكات ژمارەی ئاوارەكان گەیشتە زیاتر لە (2 ملیۆن) كەس، ئەمەش خەرجییەكی تری بۆ كابینەی نێچیرڤان بارزانی زیادكرد لە زەمەنێكدا كە خۆی بەدەست قەیرانی داراییەوە دەیناڵاند. گوڕی قەیرانی دارایی سەردەمی نێچیرڤان بارزانی ئەگەر بەراورد بكرێت بە قەیرانی ئێستای كابینەی مەسرور بارزانی زیاتر بووە، لە كابینەی نێچیرڤان بارزانی ئەو زیانەی كە بەر نرخی نەوت كەوت بۆ هەر بەرمیلێك (35 دۆلار) بوو، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت لە كابینەی مەسرور بارزانیدا تائێستا بۆ هەر بەرمیلێك بڕی زیانەكە (15 بۆ 20 دۆلار)ە، چونكە نرخی نەوت كە بەمدواییەو هاوكات لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا لە بازاڕی جیهانیدا شكا، نرخی یەك بەرمیل لە (50) دۆلارەوە بۆ كەمتر لە (25) دۆلار دابەزیو ئێستا نرخی نەوت بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە (40) دۆلارو زیانەكەی كەمتر بوەتەوە. خاڵێكی تری جیاوازی قەیرانەكە لەنێوان هەردوو كابینەكەدا ئەوەیە، كابینەی نێچیرڤان بارزانی كە توشی قەیرانی دارایی هات، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ هیچ بڕە پارەیەكی لە بەغدادەوە بۆ نەهات، بەڵام كابینەی مەسرور بارزانی لەدوای دەستبەكاربوونییەوە تاوەكو ئێستا مانگانە موچەی فەرمانبەرانی لە بەغداد وەرگرتووەو بڕیارە لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نوێدا هاتنی ئەم بڕە پارەیە بۆ مانگەكانی تریش بەردەوام بێت. ئەو خەرجەیەی مانگانە كابینەی نێچیرڤان بارزانی بۆ شەڕی "داعش" دەیكرد، بەبەراورد بەو خەرجییەی كە كابینەی مەسرور بارزانی بۆ شەڕی "كۆرۆنا" دەیكات زۆر زیاتر بووە (درەو لەم راپۆرتەدا وردەكاری ئەو خەرجییانە دەخاتەڕوو). بەراوردكارییەك بە ژمارە كابینەی نێچیرڤان بارزانی یاخود ئەوەی ناوی لێنراوە كابینەی هەشتەمی حكومەت ئەگەر بەراورد بكرێت بە كابینەی مەسرور بارزانی (كابینەی نۆیەم) لەڕووی داهاتو خەرجییەوە لەسەرەتای دروستبوونی قەیرانی داراییدا، داتاكان بەمشێوەیە دەدوێن. • كابینەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرەتای قەیرانی داراییدا مانگانە بڕی (ترلیۆنێكو 200 ملیار) دیناری لە بەشە بودجەی بەغداد لەدەستدا كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتەكانی حكومەت بوو، بەڵام كابینەی مەسرور بارزانی لەسێ مانگی رابردوودا كە دوچاری قەیران بووە مانگانە بەبەردەوامی بڕی (453 ملیار) دیناری لە بەغداد وەرگرتووە. • لە كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا داهاتی نەوت كە بەشێوەی سەربەخۆ دەفرۆشرا، مانگانە نزیكەی (350 ملیار) دیناری بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕایەوە، ئێستاو لە كابینەی مەسرور بارزانیدا لە دواین مانگدا داهاتی نەوت كە بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە (30 ملیۆن) دۆلار بووە. • لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا داهاتەكانی ناوخۆ لەسەرەتای قەیرانی دارایدا مانگانە دەگەیشتە (100 ملیار) دینار، بەڵام داهاتی ناوخۆ لە كابینەی مەسرور بارزانیدا بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا مانگانە (60 ملیار) دینارە. • كابینەی نێچیرڤان بارزانی مانگانە بڕی (21 ملیار) دیناری یارمەتی لە هاوپەیمانان وەردەگرت، ئەم یارمەتییە ئێستاش بەردەوامەو كابینەی مەسرور بارزانی وەریدەگرێت. • كۆی گشتی داهاتی مانگانەی كابینەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرەتای قەیرانی دارایدا بەبێ وەرگرتنی بەشە بودجە لە بەغداد دەگەیشتە (600 ملیار) دینار، بەڵام داهاتی ئێستای مانگانەی كابینەی مەسرور بارزانی بەبێ پارەكەی بەغداد نزیكەی (100 ملیار) دینارە، بەو بڕە پارەیەش كە لە بەغداد وەردەگیرێت بۆ ئەم مانگە ناگاتە (500 ملیار) دینار. • لە كۆتایی كابینەكەی نێچیرڤان بارزانیدا كۆی گشتی داهاتی مانگانەی حكومەت گەیشتە زیاتر لە (ترلیۆنێكو 50 ملیار) دینار، داهاتی مانگانەی ناوخۆ لە (100 ملیار) دینارەوە گەیەندرایە زیاتر لە (300 ملیار) دینار، زیادبوونی داهاتەكانی كابینەی پێشوو دوای ئەو رێككەوتنە هات كە حكومەتی هەرێم پاش ریفراندۆم لەگەڵ حكومەتی حەیدەر عەبادی كردی، هەرێم لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا بەبێ ئەوەی نەوت رادەستی بەغداد بكات، مانگانە بڕی (317 ملیار) دیناری لە بەغداد وەردەگرت، بەر لەوەی تەمەنی كابینەكەی كۆتایی بێت، نێچیرڤان بارزانی رێككەوتنێكی تری لەگەڵ بەغداد كرد، ئەمە رێككەوتن بوو لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەوكات (عادل عەبدولممەهدی)، لەم رێككەوتنەشدا حكومەتی هەرێم براوە بوو، بەبێ ئەوەی هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات، مانگانە حكومەتی عەبدولمەهدی بڕی (453 ملیار) دیناری بۆ دەنارد، هەندێك لە دۆستەكانی ئەمە بۆ پەیوەندییە باشەكانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەگێڕنەوە، بەڵام ئێستا كابینەی مەسرور بارزانی ئامادەیە مانگانە بڕی (250 هەزار) بەرمیل نەوتو نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەست بكات لەپێناو ئەوەی بەغداد هەمان ئەو بڕە پارەیەی پێبدات كە پێشتر نێچیرڤان بارزانی بەبێ رادەستكردنی نەوتو داهاتی ناوخۆ وەریدەگرت. ئەمانە بەراوردكارییەك بوون لەنێوان كابینەی پێشووی حكومەتو كابینەی ئێستا لەڕووی داهاتەوە، ئەمەی خوارەوە بەراوردكارییەكی لەنێوان خەرجی هەردوو كابینەدا لەسەردەمی قەیرانی دارایدا: • كابینەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرەتای قەیرانی دارایدا موچەی فەرمانبەرانی بەرێژەی جیاواز كەمكردەوە، ئەمەی ناونا "پاشەكەوتی موچە"، واتە پارەیەك كە بەقەرز لەلای حكومەت دەمێنێتەوەو دەبێت كاتێكی تر بۆ موچەخۆرانی بگەڕێنێتەوە، لەسەردەمی پاشەكەوتی موچەدا خەرجی مانگانەی حكومەت بۆ موچە لە (890 ملیار) دیناری مانگانەوە كەمكرایەوە بۆ (500 ملیار) دینار، كابینەی نێچیرڤان بارزانی لە چوار ساڵی قەیرانی دارایدا (8) موچەی فەرمانبەرانی نەدا، بەڵام كابینەی مەسرور بارزانی بە سێ مانگی قەیرانی دارایی (2) موچەی نەداوە. • شەڕی "داعش" (كڕینی چەك، خۆراكو لۆجستیو شەهیدانو بریندارانی شەڕ) مانگانە نزیكەی (70 ملیار) دینار خەرجی خستبووە سەر شانی كابینەی نێچیرڤان بارزانی، بەڵام قەیرانی "كۆرۆنا" لە سێ مانگی رابردوودا بە تێكڕا نزیكەی (20 ملیار) دینار خەرجی خستوەتەسەر شانی كابینەی مەسرور بارزانی، واتە مانگانە مەسرور بارزانیی بە نزیكەیی (7 ملیار) دینار بۆ روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا خەرج كردووەو بەشێكی ئەم پارەیەش لەلایەن بەغدادەوە دابین كراوە. • خەرجی مانگانەی كەمپی ئاوارەكان لەڕووی سكیوریتیو خزمەتگوزاریو تەندروستییەوە لەسەردەمی كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا مانگانە دەگەیشتە نزیكەی (10 ملیار) دینار، كابینەی مەسرور بارزانی ئەم خەرجییەی لەسەر نەماوە. • خەرجی وەزارەتەكان لەسەردەمی قەیرانی دارایی كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا مانگانە (120 ملیار) دینار بوو، بەڵام كابینەی مەسرور بارزانی لە سێ مانگ قەیرانی دارایدا خەرجی وەزارەتەكانی بۆ (50 ملیار) دینار كەمكردوەتەوەو هێشتا داهاتەكانیشی بەشی موچە ناكات. ئیدارەدانی قەیران كابینەی نێچیرڤان بارزانی كابینەی بنكە فراوان بوو پێنج حزب (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان+ كۆمەڵ+ یەكگرتوو) بەشداربوون تێیدا، كابینەی مەسرور بارزانی ترۆیكایە، واتە سێقۆڵییە لەنێوان (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان). كابینە بنكە فراوانەكەی نێچیرڤان بارزانی كاتێك توشی قەیرانی دارایی بوو، هاوكات دوچاری قەیرانێكی سیاسی گەورەش بوو كە لە مێژووی هەرێمی كوردستاندا كەم وێنە بوو، كە ئەویش قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێمو درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بوو، ئەم قەیرانە بووە هۆی دەركردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت، سەرباری فشارە زۆرەكانی قەیرانە سیاسییەكە لەوكاتەدا، نێچیرڤان بارزانی لەبڕیارەكانی تایبەت بە ئیدارەدانی قەیرانی دارایدا، حكومەتەكەی بەدورگرت لە فشارە سیاسییەكانی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم، كابینەی مەسرور بارزانی سەرباری ئەوەی بەبەراود بە كابینەی پێشوو لەڕووی پێكهاتەی لایەنە بەشدارەكانییەوە بچوكترە، بەڵام لە ئیدارەدانی قەیرانی دارایدا لەژێر كاریگەری ناكۆكییە سیاسییەكاندایەو خۆی بووە بەبەشێك لەسەرچاوەی ناكۆكییە سیاسییەكان بەتایبەت لەگەڵ هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی. سێكوچكەی ئیدارەی قەیرانی دارایی لەسەردەمی كابینەی پێشوودا بریتی بوو لە هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانو رێباز حەملان وەزیری دارایی، بەڵام لەپاڵ ئەمەدا ئەنجومەنی نەوتو غازو ئەنجومەنی ئابوری كارابوون، خەڵكی پسپۆڕو نوێنەرانی پەرلەمان بەشدارییان لە دەركردنی بڕیارەكاندا دەكرد، نێچیرڤان بارزانی كابینەی پێشوو زیاتر لە (6) جار چووە بەردەم پەرلەمان، رێباز حەملان وەزیری دارایی كە ئەوكات سەربە بزوتنەوەی گۆڕان بوو لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا چەندین جار بۆ گفتوگۆ لەبارەی قەیرانەكە چونە ناو پەرلەمانەوە، سەرباری ئەمە نێچیرڤان بارزانی هەفتانە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی دەكردو لەبارەی بڕیارەكانی تایبەت بە روبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی قسەی بۆ رایگشتی دەكرد، بەڵام مەسرور بارزانی لەماوەی سێ مانگی قەیرانی داراییدا تەنیا یەكجار لە ڤیدیۆیەكی تۆماركراودا لەبارەی قەیرانەكەو هەنگاوەكانی روبەڕووبونەوەی قسەی بۆ رایگشتی كردووە، وتەبێژی حكومەتو سكرتێری رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی زۆر بەكەمی وەڵامی رۆژنامەنوسان دەدەنەوەو ناوەڕۆكی وەڵامەكانیشیان زیاتر كاردانەوەیە، تیمی سەرۆكی حكومەت راگەیەندراوە رۆژنامەوانییەكانی حكومەت پێش هەموو میدیاكان بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی دەنێرنو هەر لەو میدیایانەشەوە هێرش دەكەنەسەر هەموو ئەوانەی رەخنە لە حكومەت دەگرن، هێشتا مەسرور بارزانی دوای نزیكەی ساڵێك كاركردنی لە سەرۆكایەتی حكومەت بەرگە ئەمنییەكەی فڕێ نەداوەو تیمەكەشی بەهەمان زمان مامەڵە لەگەڵ ئەو رەخنانەدا دەكەن كە لە حكومەت دەگیرێت. لەسەردەمی دواین كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا، بەهۆی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، بەبڕیاری سەركردایەتی پارتی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ لەكارخرا، لە كابینەی مەسرور بارزانیدا پەرلەمان وەكو دامەزراوە كارایە، بەڵام لەبری ئەوەی پەرلەمان لێپرسینەوە لە حكومەت بكات، حكومەت لێپرسینەوە لە پەرلەمانتارانو دامەزراوەی پەرلەمان دەكات، لەبارەی قەیرانی داراییو چۆنیەتی روبەڕووبونەوەی تائێستا هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لەنێوان حكومەتو پەرلەماندا نییە. هەنگاوی چاكسازی مەسرور بارزانی كە وەكو سەرۆكی كابینەی نۆیەم دەستبەكاربوو، دروشمی چاكسازیو روبەڕبوونەوەی گەندەڵی بەرزكردەوە، تەمەنی كابینەكەی لە ساڵێك نزیكدەبێتەوە لەو ماوەیەدا تەنیا یەك هەنگاوی جددی بە ئاڕاستەی چاكسازی هەڵگرتووە كە پەسەندكردنی یاسای چاكسازی بوو لە پەرلەمانی كوردستان، ئەم یاسایەش بە میراتی لە كابینەی نێچیرڤان بارزانییەوە بۆی ماوەتەوەو بە كورتهێنانێكی زۆرەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردن، چونكە بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو)، پرۆژەیاساكە لە كابینەی پێشوودا ئەگەر بخرایەتە بواری جێبەجێكردن، مانگانە بڕی (120 بۆ 150) ملیار دیناری بۆ داهاتی حكومەت دەگەڕاندەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە پەرلەمان پەسەندكراوەو حكومەت دەیەوێت لەمانگی داهاتووەوە بیخاتە بواری جێبەجێكردن تەنیا بڕی (20 بۆ 30) ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە، ئەمە ئەگەر بەتەواوەتی هەموو ماددەو بڕگەكانیشی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. سەرباری یاسای چاكسازی، مەسرور بارزانی ژمارەیەك بڕیاری دەكردووە تایبەت بە رێكخستنەوەی كاروبارەكان لە خاڵە گومرگییەكانو باجو رێكخستنەوەی خەرجییەكان، نەچوەنەتە بواری جێبەجێكردنەوە. دوای نزیكەی ساڵێك لە دەستبەكاربوونی مەسرور بارزانی تائێستا هیچ كەسێك لەسەر دۆسیەی گەندەڵی روبەڕووی دادگا نەكراوەتەوە، بەڵام چەندین چالاكوانی مەدەنیو خۆپیشاندەر زیندانی كراون، ئەمە وەكو پێشینەیەكی خراپی بواری مافەكانی مرۆڤ بۆ كابینەی مەسرور بارزانی لێكدەدرێتەوە. لەناو ئەنجومەنی وەزیرانیشدا، مەسرور بارزانی بەشێوەیەكی توند مامەڵە لەگەڵ وەزیرەكانیدا دەكات، بەپێچەوانەی نێچیرڤان بارزانییەوە كە وەزیرەكانی لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكانیاندا دەستكراوە كردبوو. مەسرور بارزانی لەبری هەنگاونان بە ئاڕاستەی چاكسازی، لەیەكەم دەركەوتنیدا لە زەمەنی قەیرانی دارایی، بەرپرسیارێتی دۆخی خراپی ئێستای حكومەتی خستە ئەستۆی نێچیرڤان بارزانیو كابینەی پێشوو، باسی لەوەكرد حكومەت (27 ملیار) دۆلار قەرزارە، ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی كابینەی پێشووی حكومەت دەڵێن ئەوان كە حكومەتیان رادەستی مەسرور بارزانی كردووە، هەرێم (22 ملیار) دۆلار قەرزاربووە، كە بەشی زۆری ئەو قەرزەش پارەی پاشەكەوتكراوی موچەی فەرمانبەرانو كۆمپانیاكانی بواری نەوتو كارەبا بووەو بەشێكی ئەو قەرزانە هەر لەسەردەمی كابینەی پێشوودا گەڕێندراونەتەوە، دۆسیەی ئەم قەرزانە ئێستا لەبەردەم چاودێری دارایدایەو بڕیارە رادەستی پەرلەمان بكرێت. دۆسیەی نەوت كە بەردەوام گومانی ناشەفافبوونی لەسەر بووە، لە كابینەی مەسرور بارزانیدا هیچ چاكسازییەكی نوێی تێدا نەكراوە، مەسرور بارزانی دوای نزیكەی ساڵێك هێشتا پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی پڕنەكردوەتەوە، پەرلەمان لە پرسی نەوتدا نازانێت لەگەڵ كێدا مامەڵە بكات، مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا لە پۆستی سەرۆكی حكومەت هەموو كەسە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی لە حكومەت دورخستەوە، تەنیا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هێشتەوە، ئێستا ئاشتی هەورامی یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانە بۆ كاروباری وزە، بەڵام سەرۆك وەزیران متمانەی پێی نییە. دەستكاری موچەو دوو ئەزمونی جیاواز نێچیرڤان بارزانیو تیمەكەی كاتێك حكومەتیان رادەستی مەسرور بارزانی كرد، بڕیاری پاشەكەوتی موچەیان هەڵوەشاندەوەو مانگانە (30) رۆژجارێك موچە دابەشدەكرا بەبێ پاشەكەوت، واتە قەیرانی دابەشكردنی موچە لە كۆتایی تەمەنی كابینەی نێچیرڤان بارزانیدا كۆتایی هات. سەرباری ئەمە، ئەوكاتەی نێچیرڤان بارزانی حكومەتی رادەستی مەسرور بارزانی كردووە، كۆی گشتی داهاتی حكومەت مانگانە (ترلیۆنێكو 50 ملیار) دینار بووە، هەرێمی كوردستان بەبێ رادەستكردنی نەوت مانگانە (453 ملیار) دیناری وەردەگرت، پرۆژەكانی وەبەرهێنان كەوتنەوە كار، بەشێك لە قەرزی كۆمپانیاو بەڵێندەران گەڕێندرانەوە. نێچیرڤان بارزانیو تیمەكەی كە دوچاری قەیرانی دارایی بوون، لەبەردەم رایگشتیدا سیستمی پاشەكەوتی موچەیان راگەیاندو بەرگەی كاردانەوەو توڕەیی شەقامیان گرت، مەسرور بارزانی بەهۆی ئەوەی نایەوێت بە شوێن پێی كابینەی پێشوودا بڕوات، لە پشتەوە گفتوگۆ لەبارەی دەستكاری موچەی فەرمانبەران دەكات لەحاڵێكدا بە (60 رۆژ جارێك) موچە دابەش دەكات، بەڵام نایەوێت بەشێوەیەكی شەفاف لەبەردەم رایگشتیدا بڕیاری دەستكاری موچە رابگەیەنێت، ئەم خۆپارێزییە لە خستنەڕووی دۆخی حكومەت بەشێوەیەكی شەفاف، لەبری هێوركردنەوە، خەڵكی توڕەتر كردووەو متمانەشی بە كابینەكە لاوازكردووە.
ئامادەكردنی: بارام سوبحی كۆندا لیزا رایس وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە (2005) تا (2009)، لە بیرەوەرییەكانیدا بەناونیشانی هیچ شەرەفمەندییەك لەوە بەرزتر نییە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەركردە عێراقییەكان ئاشكرادەكات. ئیبراهیم جەعفەری بە كەسێك ناودەبات كە شایستەی سیاسەت نەبێت. لەبارەی ئەیاد عەلاوی دەڵێت: لە كاتی مشتومڕدا زۆر پشوو درێژ نەبوو. دەربارەی نوری مالیكی دەڵێت: كەسێك بوو لە قسەكردندا حەزی بە راشكاویو توندی دەكرد، منیش بەو خەسڵەتەی سەرسام بووم. لە ساڵی (2011)، رایس بیرەوەرییەكانی بەناونیشانی (No Higher Honor) بڵاوكردەوە، ساڵی دواتریش بە زمانی عەرەبیو لەدوو توێی (850) لاپەڕەدا بڵاوكرایەوە. ئەو زانیارییانەی لەم راپۆرتەدا هاتوون لە وەرگێڕانە عەرەبییەكەوە وەرگیراوە. سیستانیو فرانكلین ئایەتوڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانەو لە شاری نەجەف دەژێت، رایس لەبارەی سیستانیەوە دەڵێت: سیستانی یەكێك بوو لە ئیمامە زۆر رێزلێگیراوەكانی تایەفەی شیعە. بۆمان دەركەوت پیاوێكی خاوەن كەسایەتیو ریزپەڕە. سورە لەسەر بنەمای "خۆبەدورگرتن" لەلای پیاوانی ئاینی، بڕوای وایە پێویستە پیاوە ئاینییەكان خۆیان لە رۆڵبینینی فەرمی لە سیاسەتدا بەدوربگرن. ئەمەش بەتوندی پێچەوانەی پیاوە ئاینییە دەسەڵاتدارەكانی ئێرانە. رایس دەڵێت: كاتێك سیستانی قسەی دەكرد، قسەكانی بە بایەخو كاریگەر بوون. بەڵام ئەوەی مایەی گاڵتەجاڕی بوو ئەوە بوو ئامادەنەبوو چاوی بەهیچ كەسێكی غەیرە دینی خۆی بەتایبەتی بیانییەكان بكەوێت، لەبەرئەوە ئێمە پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵیدا نەبوو. كوڕەكەی كەناڵێك بوو بۆ گواستنەوەی ئەو بیروبۆچونانەی كە ئێمە بۆ پێشكەوتن لەعێراقدا بەوپەڕی گرنگمان دەزانی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پیاوە پڕ لەڕەمزو رازە لەكێشەكانیدا لایەنێكی گونجاویشی بۆ ئێمە هەبوو، چونكە دەنگێك بوو لەپێناوی دیموكراسیەتو جیاكردنەوەی ئایین لە كاروبارەكانی دەوڵەتدا. ئێمە لەنێوان خۆماندا ناومان لێنابوو (بنجامین فرانكلین*)ی عێراق- ئەو پیاوە دانایەی هیچ پۆستێكی وەرنەگرت، ئارەزوی هەڵبژاردنیشی بۆ پۆستێك نەدەكرد. * (بنیامین فرانكلین: 1706 – 1790) نوسەرو داهێنەرو دیبلۆماتكارێكی ئەمەریكی بوو، لەپێناوی سەربەخۆییو یەكخستنی ویلایەتەكاندا كاری دەكرد. ساڵی (1776) بەشداری لە داڕشتنی بەیاننامەی سەربەخۆییدا كرد، چەندین داهێنانی هەبوو، وەلێ رەتیكردەوە هیچ سودێكی مادی لە داهێنانەكانی وەربگرێت، چونكە دەیووت: ئەو كارانەم بۆ ئاسودەیی كۆمەڵگاكەمانە، من هەموو ئەمەریكییەكانم بەبێ جیاوازی خۆشدەوێت. رایس ئەزمونی سێ دیداری خۆی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق (2005 - 2014) دەگێڕێتەوە. لەبارەی كەسایەتی سیاسی مام جەلال (1933 - 2017) دەڵێت: جەلال تاڵەبانی لە هەموو شتێك تێدەگەیشت... ئای لەم سیاسەتڤانە! دەستبەجێ بۆم دەركەوت بۆچی ئەم پیاوە كوردە بە كەسایەتی یەكخەری وڵات دەژمێردرێت، چونكە دەزانێت هاوشێوەی باشترین سەركردە لە گەڕەكەكانی شیكاگۆ، یارییەكە بكات. لە بەشێكی دیكەی بیرەوەرییەكانیدا، رایس باس لە ئێوارەخوانێكی لەگەڵ تاڵەبانی دەكاتو دەڵێت: نان خواردن لەگەڵیدا، ئەزمونێك بوو دەماری گرژ دەكردیت. ئەو بەهەردوو دەستی نانی دەخوارد، پاروی گەورەی گەورەی دەئاخنیە نێو دەمی، هەروەها كەوچكێكی گەورەی بۆ ئەو مەبەستەش بەكاردەهێنا، لەهەمانكاتدا بەهێزەوە پارچەیەك لە مریشكەكەو گۆشتی مەڕەكەی بڕیو لەسەر برنجەكەی بەردەمم داینا. لەگەڵ ئەوەشدا وەكو دەوڵەتمەدارو پیاوێكی باش دەركەوت. بەڵێنەكانی بارزانی لە بیرەوەرییەكانیدا رایس لە كۆبونەوەیەكی خۆی دەكات لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (2005 - 2017) دەكاتو دەڵێت: بەپێداگرییەوە داوام لە بارزانی كرد كاتێكی زیاتر لە بەغدا بەسەرببات.. ئێمە دەمانویست ئەوو تاڵەبانی توانای خۆیان لە عێراقێكی یەكگرتوودا وەبەربهێنن، بەدیاریكراوی دەمانویست بارزانی لە سەركوتكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)دا یارمەتیدەر بێت.. هەوڵمدا دنەی شانازیو خۆهەڵكێشانی بارزانی بە ڕوخاندنی سەدام حسێنو بەخۆنازینی بدەم بەوەی پێمگوت كە: تۆ باوكی دامەزرێنەری عێراقی دیموكراسیت. ئەو گوێیدەگرتو بەردەوام بەڵێنی دەدا لەگەڵ سەركردەكاندا لە بەغدا هاوكاربێت، بەڵام بە كەمی پابەندی بەڵێنەكانی دەبوو، ئەو پێویستی بەوە بوو كە هەست بەوە بكات ئەوانیتر رێزی دەگرن، ئەگەرنا ئەوا مەودای نێوان خۆیو حكومەتی ناوەندی عێراقی دوردەخستەوە. لەبەرئەوە كۆبونەوەم لەگەڵیدا پێویست بوو، ئەگەر كاریگەریش نەبووبێت. چەلەبی پڕ لە راز ئەحمەد چەلەبی (1944 - 2015) سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراقو ئەندامی ئەنجومەنی حوكم بوو. رایس لەبارەی چەلەبی دەڵێت: ئەحمەد چەلەبی بوو كەسێكە مایەی ناكۆكیو مشتومڕە. بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەسەر ئەو هەبوون، هیچ گومانێك لەگۆڕێدا نەبوو، كە ئێمە بەمنیشەوە لە گفتوگۆكاندا بە بەرامبەرێكی گرنگمان دادەنا –ئەو تاڕادەیەك گەمەرێكی لێهاتوو بوو. عەلاوی پشوو درێژ نەبوو ئەیاد عەلاوی لەدوای روخانی رژێمی بەعس لە (2004 - 2005) بووە یەكەم سەرۆك وەزیرانی عێراق. رایس لەبارەی عەلاوی دەڵێت: ئەیاد عەلاوی شیعەیەكی عەلمانی بوو، تا ئاستێكی گونجاو توانیبووی ناكۆكییە تایەفییەكان تێپەڕێنێت، ئەو ناكۆكییانە لە زۆر حاڵەتی پێشوتردا هەبوونو بوونە هۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا لە تاراوگە چێ نەكرێت... عەلاوی لە كاتی مشتومڕدا زۆر پشوو درێژ نەبوو، لە هەندێك كاتیشدا كە راوێژی لەگەڵ سەركردەكانی هاوڕێیدا دەكرد تاوەكو بڕیارێك بدەن دانی بەخۆیدا نەدەگرت. سەدر پڕ لە حەماسەت رایس دەربارەی سەرۆكی رەوتی سەدر موقتەدا سەدر دەڵێت: موقتەدا سەدر پیاوێكی ئاینی شیعە مەزەبی رادیكاڵی بوو، وەكو یاریزانێكی پڕ لەحەماسەتو خاوەن هەژمونێكی گەورە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەركەوتبوو. موقتەدا لەو گەڕەكەی بەناوی باوكییەوە بوو كارە ئاینیو سیاسییو سەربازییەكانی بەڕێوەدەبرد، هەزاران لایەنگری عێراقی لەخۆی كۆكردبوەوە، بۆ بەرەنگاربونەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان چەكیان هەڵگرت، ئەمەش تەنها پاش چەند رۆژێكی كەم بوو، لەدوای دەستپێكردنی راپەڕینی سووننەكان لە فەلوجە... دواجار سەدر بەغدای بەجێهێشتو ئێرانی كردە بارەگای خۆی. جەعفەری بۆ سیاسەت نەدەگونجا ئیبراهیم جەعفەری لە (2005 - 2006) سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو. رایس لەبارەی جەعفەری دەڵێت: ئەو پیاوە ناوبانگێكی باشی بە راستگۆییو بوێری هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی راگوزەر بەهۆی ئەوە نەبوو كە جەماوەرێكی فراوانی هەیە، بەڵكە بەهۆی ئەوەوە بوو كەسێكی دیكە نەبوو خۆی كاندیدبكات... پیاوێكە رەفتارەكانی نامۆن، مامۆستای بابەتە مرۆییەكان بووە لە زانكۆ. . لەكاتی گفتوگۆكانماندا لەگەڵیدا یەك شتم بۆ روون بوویەوە ئەویش ئەوە بوو ئەم پیاوە ئەو كەسایەتییە نییە كە شایستەیی تەواوی بۆ بەڕێوەبردنی عێراق هەبێت. هەموو ئەوەی ئێستاو پێشتریش گومانم پێدەبرد ئەوە بوو، جەعفەری ئەوەندەی كەسێكی گونجاوە بۆ پۆستەكەی لە زانكۆدا، ئەوەندە بۆ سەركردەیەكی سیاسی نەدەگونجا. مالیكی جێگەی متمانە بوو نوری مالیكی بۆ ماوەی دوو خولو لەماوەی ساڵانی (2006 - 2014) سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، رایس لەبارەی مالیكی دەڵێت: نوری مالیكی كەسێكی جێگەی متمانە بوو، دەیزانی دەبێت چی كارێك بكات، هەموو بیرۆكەكانی بەرمەبنای تێگەیشتنەكانی بوون، لانیكەم بیرۆكەی هەبوون، ئەوەش جیاوازییەكی سەرسوڕهێنەری بوو لەگەڵ جەعفەرییدا. بە شێوەیەكی گشتی سەرنجم لەبارەی مالیكیەوە باش بوو. ئەو پیاوێكی واقیعیەو كەمێك بە ئینگلیزی دەدوا. ماوەی دور وڵاتیەكەی لە سوریا بەسەربردوە نەوەكو لە تاران، بۆیە پێموابوو بە ئێرانییەكان دەورە نادرێت. كەسێك بوو لە قسەكردندا حەزی بە راشكاویو توندی دەكرد، منیش بەو خەسڵەتەی سەرسام بووم. بەسەرهاتەكەی حەكیم رایس لەبارەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق عەبدولعەزیز حەكیم (1952 - 2009) ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: حەكیم پیاوێكی ئاینی شیعە مەزەبی نەریتپارێز بوو، تەنانەت لەبەرئەوەی من ژن بووم، تەوقەی لەگەڵدا نەكردم. پاش خواردنی نانی ئێوارە لە ماڵی باڵێوزی ئەمەریكا لە بەغدا، حەكیم پێیوتم: خزمەتێكم لە تۆ دەوێت. لە ناخی خۆمدا وتم: دەبێت چی بێت؟ وتی: كچێكی كچەزام هەیە تەمەنی سیازدە ساڵەو تۆی خۆشدەوێ. ئایا نامەیەكی كورتی بۆ بنێرمو پێی بڵێم كاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ئەمەریكا، لەگەڵ دایكیدا بێنە وەزارەتو چاویان بە تۆ بكەوێت؟ حەكیم كاتێك ئەو قسەیەی كرد روخساری بەشێوەیەك گەشایەوە، هەر جدییەتی لێدەباری. حەیران بوومو بەبێ دوودڵی لەسەر دیدارەكە رازیبووم. دوای چەند مانگێك، كچەكەزاكەی حەكیمو دایكی هاتن بۆ وەزارەتی دەرەوە. كچێكی گەنجی زیرەكی دوور لە ئایین بوو، ملوانكەیەكی لە مل بوو، تیشێرتێكی رەنگ پەمەیی لەبەركردبوو. بەزمانێكی ئینگلیزی رەوان قسەی لەگەڵ كردم. وتی: تۆم لە تەلەفزیۆنەوە بینیوەو دەمەوێت وەكو تۆ ببمە وەزیری دەرەوە. حەكیم هیوایەكی گەورەی بەم كچەزایەی هەبوو. لەوانەیە ئەمەش بەڵگەیەك بێت لەسەر ئەوەی درزێكی بچوك كەوتبێتە ئەو دیوارەوە، كە لەم ناوچەیەدا بەرەنگاری پێشكەوتنی ژنان دەبێتەوە. مۆفەق روبەیعی درۆ دەكات سەبارەت بە كەسایەتی مۆفەق روبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی حوكمو سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، رایس بەسەرهاتی كۆبونەوەیەك لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەگێڕێتەوە. لەكاتێكدا مالیكیو جۆرج بۆشی سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵیدا بوون، رایسو زاڵمای خەلیلزادی باڵێوزی ئەمەریكا لەگەڵ روبەیعیدا دەكەوتنە گفتوگۆ. رایس دەڵێت: كاتێك روبەیعی وتی حكومەت پشتیوانی لە گروپە توندئاژۆكانی شیعە لە دژی سوننە ناكات، سەرم سوڕما. لەوكاتەدا بە توڕەبوونەوە پێموت: یان تۆ درۆمان لەگەڵدا دەكەی یان یەكێك درۆی بۆ كردویت. ستیڤو خەلیلزاد هاتنە ناو گفتوگۆكەمانەوەو پشتیوانییان لە من كرد، بەڵام بە بۆچونێكی نەرمو هێمنترەوە. خۆشحاڵ بووم كە ئەوان هاتنە ناو گفتوگۆكەمانەوە، چونكە من سەرباری رێزو سەرسامیم بە مۆفەق، بەڵام دەمویست لەكاتی خۆیدا قسەكە بەنێو چەوانیدا بدەمەوە. لە خۆمم پرسی: تاكەی ئەم جۆرە خەڵكانە كۆنترۆڵی كێشەكان بكەن؟ چیرۆكی زیندانەكەی مەشهەدانی . رایس لە سەردانێكیدا بۆ بەغدا، لە باڵێوزخانەی وڵاتەكەی لەگەڵ سەركردە سوننەكان كۆدەبێتەوە. لەبارەی ئەو كۆبونەوەیەوە ئەم بەسەرهاتەی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پارلەمانی عێراق لە (2006 - 2009) دەگێڕێتەوە: كۆبونەوەم لەگەڵ سەركردە سوننەكاندا بە تێبینییەكی نامۆو ناپەسەند دەستی پێكرد. بەتایبەتی ئەو كاتەی سەرۆكی پارلەمانی عێراق مەحمود مەشهەدانی چیرۆكێكی گێڕایەوە كە لەڕوكەشدا وادیاربوو پیاهەڵدانی منە، وەلێ وایكرد پێستی جەستەم سڕ ببێت. مەشهەدانی وتی: كاتێك لەساڵی (2003) شەڕەكە دەستی پێكرد، من لە زیندان بووم. هاوەڵەكانم چاودێری هەواڵەكانیان دەكرد كە باسیان لە ئامادەسازی ئەمەریكاو كۆكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دەكرد، هەروەها گوێمان لە قسەكانی تۆ بوو كاتێك هێرشت دەكردە سەر سەدام حسێن. پاشان وتی: وێنەكەی تۆمان لەسەر دیواری زیندانەكە هەڵواسیبوو، ئێمە تۆمان خۆشدەوێ. من نازانم ئەم چیرۆكە راستە یان نا، بەڵام شێوازێكی داهێنەرانە بوو، سەرۆكی پارلەمان بۆ خۆناساندنی بەكاریهێنا.
راپۆرتی: د. سەنگەر سەید قادر* لەمێژووی عێراق و ئەمەریكادا سێ جار دانوستاندنی ستراتیژی كراوە: ١- لە ساڵی ١٩٥٢ كەلەنێوان هاری ترومانی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا ومەلیك فەیسەڵەی دووەم (خاڵی مەلیك) دا ئەنجامدرا كە دواتر یٔەنجامەكەی پێكهینانی هاوپەیمانی بەغداد بوو لەساڵی ١٩٥٥ دا ٢- دووەم دانوستاندنی ستراتیژی لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بوو لە نێوان یٔۆپۆزسیۆنی عێراق و یٔەمەریكادا كە دواتر ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن سەرۆكی كۆچكردوی عێراقی بەدوادا هات ٣- دانوستاندنی سێهەم ساڵی ٢٠٠٨ لە نێوان حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی نوری كامل مالیكی و ئەمەریكادا بوو كە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دواتر سەرهەڵدانی داعشی بەدوادا هات دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا: بڕیارە یٔێوارەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/١٠ دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفراسەوە دەست پێبكات بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی ئەمنی نێوان عێراق و یٔەمەریكای ساڵی ٢٠٠٨ پێكاهاتەی وەفدەكە: وەفدی یٔەمەریكا بۆ دانوستانەكانی عێراق و یٔەمەریكا بریتین لە: ١- جێگری وەزیری دەرەوە دەیڤد هێڵ ٢- یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەیڤد شینكەر ٣-فرانس ڤانۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ٤-جۆی هود جێگری شینكەر ٥- دەیڤد كۆبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ٦- ماسیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق. مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەڕشتی پرۆسەكە دەكات وەفدی عێڕاق بۆ دانوستاندنەكە پێكهاتووە لە : ١-عبدالكریم هاشم وەكیل وەزیری دەرەوە و جیگرەكەی حارس حەسەب ٢-فەرید یاسین باڵوێزی یٔێستای عێراق لە واشنتن ٣- لوقمان. فەیلی باڵوێزی پێشووی عێراق لە واشنتن ٤- فەوزی هەریری سەرۆكێ دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەك نوێنەری كورد لەگەڵ وەفدی عێراق بەشداری پێدەكرێت تیمی عێراق ڕاستەوخۆ لەلایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت هۆكاری گۆڕانی ستراتێژی ئەمەریكا: دانوستاندنەكان بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكەوتنامەی یٔەمنیدا لەسەر داوای یٔەمەریكا بووە لە چوارچێوەی گۆڕانی ستراتیژی یٔەمەریكا دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی ململانێكان بەیٔاڕاستەی چین و ڕۆژهەڵاتی دوور چونكە لە ڕابردوودا ستراتیژی یٔەمەریكا لە سەر سێ پایە وەستابوون كە بریتین لە( یٔاسایشی یٔیسرایٔیل و شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی یٔاسایشی ووزە لە ناوچەكەدا) بەڵام یٔێستا یٔەمەریكا چاو بەم ستراتیژەدا دەخشێنێتەوە چونكە ڕوسیا و چین لە سایەی یٔەم. پارێزگاریەدا دەستیان. بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووزەی ناوچەكەدا گرتووە و یٔەمەش مەترسی بۆسەر یٔاسایشی نەتەوەی ئەمەریكا وهەیمەنەی یٔەمەریكا دروست كردووە لەلایەكی ترەوە یٔێستا یٔەمەریكا پێویستی بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە چونكە ڕۆژانە خۆی ١٢.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و زیادە لە پێویستی ناوخۆی ڕەوانەی دەرەوەی دەكات هەربۆیە یٔەوەی لە سێ پایەكەی ڕابردوو بۆ یٔەمەریكا گرنگ بوو یٔێستا تەنها ( پاراستنی یٔاسایشی یٔیسرایٔیل) لە پلەی یەكەمی ستراتیژی یٔەمەریكادایە و پرسی یٔاسایشی ووزە و شەڕی دژی تیرۆر پرسی لاوەكین و كاری سەرەكی یٔەمەریكا سنور دانانە بۆ پەلكێشی و فراوانخوازیەكانی چین و ڕوسیا لەناوچەكەدا لەم. چوارچێوەشدا عێراق گرنگیەكی زۆری لەم. ستراتیژە نوێیەدا دەبێت پرۆژەكەی ئەمەریكا بۆ ڕێككەوتن: لە یٔێستادا ڕوسیا دەستی بەسەر سەدا ٦٧% كەرتی ووزەی ( عێراق+ كوردستان)دا گرتووە و لە كۆتای ساڵی ڕابردووشدا چین ڕێكەوتنامەیەكی ٧٠ ساڵەی لەگەڵ عێراقدا یٔیمزا كرد بۆ كڕینی نەوتی عێراق لەبەرامبەر قەرزی درێژ خایەندا كە پێشكەشی عێراقی دەكات لە هەمانكاتدا لەسەر یٔاستی ناوچەی یٔێران و توركیا دەستیان بەسەر كایەی سیاسی و یٔابوری عێراقدا گرتووە لە كاتێكدا بە پێی بڕیاری 1446 و 1483 یٔەنجومەنی یٔاسایش عێراق وەك وڵاتێكی داگیركراو لە لەلایەن. یٔەمەریكاوە ناساندووە لە ڕووی یٔەمنیەوە یٔەمەریكا و هاوپەیمانان بەرپڕسیار بوون لە پاراستنی یٔاسایشی عێراق و لە ماوەی ١٧ ساڵدا یٔەمەریكا نزیكەی ٧ ترلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرجكردووە بەڵام یٔیستا یٔاسایشی هێزەكانیشی لە عێراق كەوتووەتە مەترسیەوە هەربۆیە یٔەمەریكا دەیەوێت جارێكی تر دەست بەسەر عێراقدا بگرێتەوە نەك بەتەنها پاسەوان بێت بەڵكو دەیەوێت كارەكتەری سەرەكی بێت لە كایەی سیاسی و سەربازی و یٔابوری و ووزەی عێراقدا بۆیە پرۆژەكەی یٔەمجارەی یٔەمەریكا بۆ ڕێككەوتن كە بەهاوكاری چەند ناوەندێكی توێژینەوە یٔامادەكراوە و لە ٣٣ بەند پێك دێت جیاوازە لە ڕێككەوتنەكەی ساڵی ٢٠٠٨ و كەرتەكانی ( سەربازی و یٔەمنی یٔابوری و سیاسی و پەڕوەروەردە و گەشتیاری و ووزە و خوێندی باڵا و تەندروست و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان دەگرێتەوە) یٔامانجی پرۆژەكە قوڵكردنەوەی پەیوەندیەكانی یٔەمەریكا و عێراق و بەهێزكردنی هاوبەشی نێوانیانە كە یٔەمە دەبێتە هۆی دەرهێنانی عێراق لە ژێر سایەی هەیمەنەی وڵاتانی ناو جیهانی ناوچەی ئەگەڕەكانی بەردەم دانوستاندنەكان: - یەكەم لە گەری ڕێككەوتندا: یٔەگەر عێراق ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەكەی یٔەمەریكا بدات و بگەنە ڕێككەوتن یٔەوا یٔەمەریكا بەپێی پلانێكی ٥ ساڵی بە بڕی ٨٠ ملیار دۆلار هاوكاری عێراق دەكات لە سەر پێخستنەوەی تەواوی كەرتەكاندا و پارێزبەندی یٔەمنی و سەربازی دەبەخشێتە عێراق لە هەر دەستدرێژیەكی دەرەكی و فشار ناوچەی و جیهانی هەروەها یٔاسانكاری بۆ عێراق دەكات كە هاوكاری دارای لە دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتانی كۆمەك بەخش وەربگرێت یٔەمەریكا لە ڕووی ژمارەوە هیزەكانی كەم دەكاتەوە و سوپای عێراق بەهێز دەكات و لە ڕووی هەیمەنە و لۆجستیەوە بوونی خۆی لە عێراق بەهێز دەكات كە یٔەمە دەرفەت بۆ بەهێز بوون و دروستبوونی حكومەتێكی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار لە بەغداد دەستبەر دەكات، چونكە یٔەمەریكا بەرنامەیەكی مەشق و ڕاهینان و پڕچەك كردنی سوپای عێراقی یٔامادەكردووە و ساڵانە هاوشێوەی یٔیسرایٔیل و پاكستان و میسر بە بڕی ٢ ملیار دۆلار هاوكاری سەربازی سوپای عێراق دەكات - یٔەگەری دووەم: لە یٔەگەر شكست هێنانی دانوستانەكاندا یٔەمەریكا هیزەكانی دەكیشێتەوە بۆ كوردستان و هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات وەك چەقی ستراتیژی یٔەمەریكا و لەكوردستانی باشورە چالاكیەكانی لەشەڕی تیرۆر لە سوریا و عێراق بەڕدەوامی پێدەدات و یٔەگەری دروستكردنی دیفاكتۆیەكی سەربەخۆی لە هەرێم دەبێتە یٔەگەرێكی كراوە لەهەمانكاتدا سزای یٔابوری توند بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت و پارەی نەوتی عێراق كە لە بانكی TBI هەڵگیراوە بلۆك دەكات و ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكات هەڕوەها ڕێگەنادات دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانی وەك بانگی نێودەوڵەتی و بانكی دراو هاوكاری عێراق بكەن هاوشێوەی یاسای قەیسەر كە سوریای كردووە بە جەستەیەكی مردوو بەدەست ڕووسیاوە بە هەمان شێوە عێراق مایە پوچ دەكات لە ڕووی دیبلۆماسیشەوە عێراق لە جیهان دادەبڕێت و لە یٔەگەر ڕێكنەكەوتندا دۆخی یٔەمنی عێراق یٔاڵۆز دەبێت و نێردە دبلۆماسیەكان و باڵوێزخانەكان بە تایبەت وڵاتانی یٔەوروپا لە عێراق دەكشێننەوە و هاوشێوەی ڕژێمی سەدامی دوای داگیركردنی كوەیت عێراق لە جووڵە دەكەوێت لە ڕووی یٔەمنیشەوە لە یٔەگەر كشانەوەی یٔەمەریكادا داعش بەهێز دەبێت و لە ماوەیەكی كورتدا دەست بەسەر ناوچەیەكی بەرفراوانی عێراقدا دەگرێت و ڕێكخراوی جیهادی نوێ سەرهەڵدەدەن لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا چوونكە مایە پوچ بوونی كەرتی یٔابوری عێراق و لاوازی سوپا و دەستبەسراوی یٔێران وادەكات دۆخی یٔەمنی لە عێراق بتەقێتەوە. قۆناغەكانی ڕێككەوتن: دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا بە چەند قۆناغێك و چەند خولێكی گفتووگۆ دەبێت كە سەرەتا لەسەر یٔاستی لایەنی تەكنیكی و وردەكاریەكان ڕێكدەكەون و دواتر پرۆژەی ڕێككەوتنەكە بەرز دەكرێتەوە بۆ یٔەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای ڕەزامەندی یٔەنجومەنی وەزیران. ڕێكەوتننەكە یٔاراستەی پەرلەمان دەكرێت چونكە بەپێی یاسای ژمارە ٣٥ ساڵی ٢٠١٥ كە تایبەتە بە یٔیمزاكردنی ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكان و مۆركردنی پەیمانە نێودەوڵەتیەكان پەرلەمان. دەسەڵاتی پەسەند كردنی ڕێكەوتنامە و پەیمانامەكانی هەیە نەك یٔەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنەكە یٔەگەر یٔەنجامدرێت لە ماوەی سێ مانگدا كۆتای بێت - هەڵوێستی عێراق لەسەر دانوستاندنەكان: لەسەر یٔاستی نیودەوڵەتی وڵاتانی بەشداری شەڕی داگیركردنی عێراق بەتایبەت بەریتانیا و فەرەنسا و یٔوسترالیا پشتیوانی ڕاستەوخۆی پرۆژەكەی یٔەمەریكا دەكەن بە ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە دانوستاندنەكاندا و ڕاوێژیان پێدەكرێت لەسەر یٔاستی ناوخۆی عێراق تا یٔێستا میلیشیاكانی( نوجەبا و حیزبوڵا و عەسایٔیبی یٔەهلی حەق) تەنها بەمەرجێك لەگەڵ دانوستانەكاندان كە ڕێككەوتن بكرێت بۆ دەركردنی تەواوی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق وەك لە بەیانامەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/٢ هاتووە، بەڵام یٔەم ملیشیایانە دەربڕی سیاسەتی یٔێرانن و هەڵوێستەكەیان تەنها لە چوارچێوەی فشاردایە( لە بڕگەی یٔێران و ڕێككەوتنامەكەدا ڕوون دەكرێتەوە) لەسەر یٔاستی سیاسی یٔەوەی تا یٔێستا هەڵوێستی ڕوونی هەبووە موقتەدا سەدرە كەلە بەیانامەی ڕۆژی ٢٠٢٠/٦/٦ مەرجی سەربەخۆی و پاراستنی سەروەری خاكی عێراقی وەك تاكە مەرج دیاری كردووە بەبێ یٔەوەی یٔاماژە بە دەركردنی هێزەكانی یٔەمەریكا بكات لە عێراق بەڵام دەسەتەی سیاسی عێراق كەلە ساڵی ٢٠٠٣ حوكمی عێراق دەكەن لەو ڕاستیە تێدەگەن كە ڕێككەوتن و ڕێكنەكەوتنیش زیان لەبەرژەوەندیەكان دەدات بەڵام زیانی ڕێككەوتن كەمترە چونكە بڕیاری دەركردنی هێزەكانی یٔەمەریكا بڕیارێكی خۆكوژیە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگە و دەسەڵاتیان و دووریش نیە كە بەتەواوی لەدەسەڵات دووربخرینەوە چونكە شەقامی عێراقی دژیان دەجوڵێت كاتێك یٔەمەریكا سزا یٔابوری بەسەر عێراقدا دەسەپەێنێت لە لایەكی تریشەوە ئەمەریكا سزا بەسەر یٔەو بەرپرسە عێراقیانەدا دەسەپێنێت، بەڵام لە یٔەگەر ڕێككەوتندا یٔەگەرچی دەسەڵات و پێگەیان لاواز دەبێت بەڵام دەرفەتی مانەوەیان دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی دا بۆیە خۆیان لە پێكادان و ڕەتكردنەوەی ڕێكەوتنامەكە دەپارێزین و بێدەنگی هەڵدەبژێرن - هەوڵوێستی حكومەتی عێراق: گەڕانەوەت هێزەكانی یٔەمەریكا و هاوپەیمانان لەسەر داوای فەرمی حكومەتی عێراق بووە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دوای هێرشی داعش واتە بوونی یٔەم. هێزانە تا ٢٠٢٠/١/٥ شەرعی بوو، بەڵام لە كوژرانی قاسم سولەیمانی لە كۆتای ساڵی ٢٠١٩ لە ٢٠٢٠/١/٥ پەرلەمانی عێراق بڕی دەركردنی هێزە بیانیەكانی لە عێراق پەسەند كرد یٔەگەر چی لەناوەڕۆكی بڕیارەكەدا یٔاماژە بەدەركردن و نایاسای بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق نەكراوە و تەنها حكومەتی پابەند كردووە بە دانوستاندن بۆ دەركردنی یٔەو هێزانە بەڵام لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتی بڕیارەكە گومانی لە شەرعی بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق دروست كردووە كە یٔەمە یەكێك بوو لە هۆكارەكانی داواكاری بۆ دانوستاندن و گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ بوونی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق، لەسەر یٔاستی حكومەتی یٔێستای عێراقیش مستەفا كازمی پشتیوانی مانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكایە لە عێراق چونكە چارەنوسی كازمی و حكومەتەكەی پەیوەستە بە سەركەوتنی دانوستاندنەكان. و گەشتەنە ڕێككەوتن لەگەڵ یٔەمەریكادا، بۆیٔەمەش كازمی كازمی تاكتیكی comprise و هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندی یٔەمەریكا و یٔێراندا بەكار دەهێنێت و لە ڕابردووشدا كازمی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠٢٠ یٔەڵقەی پەیوەندی نیوان یٔەمەریكا و یٔێران بووە - دانوستاندنەكان و چارەنوسی حەشدی شەعبی: بڕیاری یٔەمەریكا بۆ سنورداركردنی نفوزی یٔێران. لە عێراق بە بێ سنورداركردنی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی مەحاڵە، بۆیە یٔەمەریكا بەپێی ڕێككەوتنەكە یەكێك لە مەڕجەكانی توانەوەی حەشدی شەعبی دەبێت یٔەمەش لە ڕێگای بەهێز كردنی حكومەت و سوپای عێراقەوە حەشدی شەعبیش لەو ڕاستیە تێدەگات كە لە یٔەگەری ڕێككەوتن یان ڕێككنەكەوتندا چارەنوسیان لەقاڵبدان و توانەوە دەبێت بۆیە دەیانەوێت بە كەمترین زیان لەو پێشهاتە نوێیە ڕزگاریان بێت و لایەنی كەمی دەسەڵاتیان بپارێزن چونكە لەیٔەگەری ڕێككنەكەوتندا یٔیسرایٔیل دەستكراوە دەكرێت بۆ لێدان لە حەشدی شەعبی و هاوكات سزا بەسەر سەركردەكانیاندا دەسەپێنێت و مایە پوچ بوونی یٔابوری عێراق لە یٔەگەر سەپاندنی سزای یٔەمەریكا بەسەر عێراقدا دەكەوێتە یٔەستۆی یٔەو هێزانە و شەقام دژی حەشد و دەستەی سیاسی دەجوڵێت. ڕۆڵی ئيران لە دانوستانەكاندا: پرۆژە نوێیەكەی ئەەمەریكا بۆ عێراق لە یٔێران گەورەتر و فراوانترە و یٔێران ناتوانێت پرۆژەكە ڕابگرێت چوونكە لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔێران كۆمەڵێك زیانی گەورە و كوشندەی بەڕدەكەوێت لەوانە: ١- ئەگەر ڕێككەوتن شكست بینێت بەرژەوەندیە یٔابوریەكانی یٔێران لە عێراق دەكەوێتە مەترسیەوە چونكە سەپاندنی سزای یٔابوری یٔەمەریكا بەسەر عێراقدا بەواتای بەتاڵبونی كاسەی پڕی یٔێران دێت لە عێراق ٢- لە ئەگەر ڕێكنەكەوتندا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆتاییان پێدێت و دەپوكێنەوە بە هۆی توڕەی شەقام و سزاكانی یٔەمەریكاوە ٣- لەسەر یٔاستی سیاسی لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔەو دەستە سیاسیەی كە ئيران ١٧ ساڵە بۆ سەپاندنی هەیمەنەی خۆی بەكاریان. دەهێنێت لاواز دەبن و كۆتای هاتنیان یٔەگەرێكی كراوەیە ٤- لە ڕووی یٔاسایشی نەتەوەی یٔێرانەوە كشانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكا و سەپاندنی سزا دۆخی عێراق یٔاڵۆز دەكات و یٔاڵۆزبوونی باردۆخی ناوخۆی عێراق مەترسی گواستنەوەی یٔەو یٔاڵۆزیانە بۆ ناوخۆی یٔێران بەهێزتر دەكات ٥- لە یٔەگەری ڕێكنەكەوتندا عێراق دەبێت بە جەستەیەكی مردوو بێ كاریگەر و دەبێت بە بار بەسەر شانی یٔێرانەوە كەلەم. دۆخەی یٔێستادا یٔێران بۆخۆی كێشە و قەیرانی دارای و یٔابوری هەیە لەبەر یٔەو هۆكارانە و چەند هۆكارێكی تر(لە شیكاریەكە سراوەتەوە) یٔێران ناچارە یٔەو پێشهاتە نوێیە قبوڵ بكات و لایەنی كەمی بەرژەوەندیەكانی بپارێزێت و فشار لەسەر ملیشیاكانی هاوپەیمانی بكات كەنەبنە ڕێگر لەبەڕدەم ڕێكەوتنەكەدا، چونكە یٔێران یەكێك بووە لە سودمەنترین هێزەكانی بوونی یٔەمەریكا لە عێراق و بەرهەمی قوربانیدانی یٔەمەریكا لە عێراق چنیوەتەوە هەر بۆیە مانەوەی هێزەكانی یٔەمەریكا لە عێراق لە بەرژەوەندی یٔێرانە یٔەرچی لەسایەی یٔەگەری ڕێككەوتندا یٔەم بەرژەوەندیانە سنوردار دەبێت بەڵام هاوسەنگی كردن لە نێوان بەرژەوەندیەكانی و بەرژوەندی یٔەمەریكادا دەرفەتی لێكتێگەیشتنی یٔەمەریكا و یٔێران زیاد دەكات ڕەنگە ڕێكەوتنەكە ببێتە خاڵی دەستپێكی ڕێكەوتنێكی گشتگیری یٔێران و یٔەمەریكا چونكە یٔێران لەسەر یٔاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆی لاوازبووە و لەگەڵ ڕوسیادا لە سوریا كێشەی گەورەی هەیە و لەو ڕاستیە تێگەشتووە كە دەبێت بچێتە سەر مێزی گفتووگۆ بەڵام چاوەڕێی یٔەنجامی هەڵبژاردنەكانی یٔەمەریكا دەكات بۆیە یٔێران لە یٔێستادا ڕەنگە لە قۆناغی ناردنە دەرەوەی شۆڕشەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغی هاوسەنگكردن و هاوتەریب كردنی بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ یٔەمەریكادا و سەرەتا لە عێراقەوە دەستپێبكات و كازمیش كارتەرێكی بە یٔەزمونی پێكەوە گرێدانی بەرژەوەندیەكانی یٔێران و یٔەمەریكا بووە لە كاتی شەڕی داعشدا و دەتوانێت ڕۆڵی نێوەند گیر بگێڕێت. كوردستان لە دانوستاندنەكانی ئەمەریكا و عێراقدا... دانوستاندنەكانی عێراق و یٔەمەریكا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە چەند پرسێكی ستراتیژی پەیوەست بە كوردستانەوە لەوانە پرسی پەیوەندیەكانی هەرێم. و بەغداد و پرسی نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان و هێزەكانی پێشمەرگە و یٔایندەی كوردستان كە بەگشتی لە چەند خاڵێكدا یٔەگەرەكانی سود و زیانەكانی كوردستان لە یٔەگەری ڕێككەوتندا دەخەینە ڕوو، كە ڕێكنەكەوتن زیاتر لە بەرژەوەندی كوردە نەك ڕێككەوتن : ١- لە پرسی پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدادا یٔەگەر یٔەمەریكا و عێراق ڕێكنەكەون یٔەوا یٔەمەریكا هێزەكانی بۆ كوردستان پاشەكشە پێدەكات و كوردستان دەبێت بەچەقی ستراتیژی یٔەمەریكا و پارێزبەندی بۆ هەرێم دروست دەكات ٢- لەپرسی ناوچە جێناكۆكەكاندا یٔەگەر عێراق و یٔەمەریكا نەگەنە ڕێككەوتن یٔەوا ڕێگە نادرێت یٔەوناوچانە بكەوێتە ژێر هەیمەنەی یٔێران و بە بیانوی شەڕی داعشەوە یٔەمەریكا جارێكی تر یٔەو ناوچانە دەخاتەوە ژیر كۆنتڕۆڵی خۆی ٣- لەسەر یٔاستی ناوچەی پێگەی هەرێم یٔەگەر یٔەمەریكا و عێراق ڕێكنەكەون بە هۆی چڕكردنەوەی ستراتیژی یٔەمەریكا لە هەرێم كورد پێگەی بەهێز دەبێت لە هەمانكاتدا بەغداد پێگەی نیودەوڵەتی لاواز دەبێت بەهۆی سزا چاوەڕوانكراوەكانەوە ٤- لە یٔەگەری ڕێكنەكەوتندا یٔەمەریكا نفوز و دەستیوەردانی وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەت یٔێران لە كاروباری هەرێم سنوردار دەكات ٥- لەڕووی دارییەوە هاوكاری هەرێم دەكات بۆ یٔەوەی یٔاسایشی هەرێم و هێزەكانی بەهۆی جوڵاندنی شەقامەوە نەكەوێتە مەترسیەوە - لەیٔەگەری ڕێكەوتندا ١- ئەگەر یٔەمەریكا و عێراق بگەنە ڕێككەوتن یٔەوا پرۆژەی یٔەمەریكا دروستكردنی عێراقێكی بەهێز و دەسەڵاتێكی ناوەندیە كە یٔەمە پێگەی هەرێم لاواز دەكات ٢- لە ئەگەری ڕێكەوتندا كوردستان ڕۆڵی ستراتیژی خۆی لە دەستدەدات و سەرنجی یٔەمەریكا لەسەر بەغداد دەبێت ٣-پرسی ناوچە جێناكۆكەكان لەژێر دەسەڵاتی بەغدادا دەهێلدرێتەوە ٤- پرسی بەڕێوبردنی ووزە و خاڵە گومرگیەكان دەخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بەڵام لەئەگەری ڕێكەوتن و ڕێكنەكەوتنیشدا چەند گۆڕانكاریەك ڕوودەدات لەوانە نفوزی توركیا و ڕوسیا بەسەر كەرتی ووزەی هەرێمدا سنوردار دەكرێت و هاوكاری و مەشق ڕاهێنانی زیاتر بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت، یٔەمەریكا هێزەكانی لە عێراق كەمدەكاتەوە دەر یٔەنجامەكان: ١- یٔەگەری گەشتن بە ڕێككەوتنی یٔەمەریكا و عێراق بۆ كۆشكی سپی گرنگە بەڵام عێراقیەكان دەستكراوە دەكەن ٢- یٔەمەریكا بڕیاری یەكلاكەرەوەی داوە بۆ دروستكردنی عێراقی نوێ و دووبارە نەكردنەوەی هەڵەی ڕابردوو ٣- دەسەڵات و نفوزی یٔێران لە عێراق سنور دار دەكرێت و هاوسەنگیەكی پارسەنگ بەلای یٔەمەریكادا دروست دەبێت لەنێوان بەرژەوەندی یٔەمەریكا و یٔێراندا ٤-دەسەڵات و هەیمەنەی ڕوسیا و چین بەسەر كەرتی ووزەی عێراقدا سنوردار دەكرێت ٥- ملیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی عێراق لە دەست دەدەن ٦-یٔامادەكاری دەكرێت بۆ هاتنەسەر دەسەڵاتی نەوەیەكی نوێی سیاسی و نەوەی دوای ڕووخانی سەدام دەسەڵاتیان. سنوردار دەكرێت ٧- هەوڵدەدرێت مەرجەعیەتی شیعە بگەڕێنرێتەوە بۆ نەجەف و كەربەلا ویٔەمەریكا زیاتر پشتیوانی مەرجەعیەتە شیعەكانی عێراق دەكات ٨- سوپای عێراق بەهێز دەكرێت و وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژی یٔەمەریكا لە ناوچەكەدا بەكار دەهێنرێت ٩-لە قۆناغی دووەمدا هەوڵی یٔاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی عێراق و یٔیسرایٔیل دەدرێت ١٠- گۆڕانكاری گرنگ لەسەر یٔاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات و دەسەڵاتی سیاسی و حكومەتی خۆجێی ڕێكدەخرێتەوە ئەوەی گرنگە لە كۆتایدا پشبینى بۆ داهاتووی عێراق كە زۆر جیاواز تر دەبێت لە عیراقی دوای ٢٠٢٠/٥/٨ و بە ئاڵۆز بوون یاخود سەقامگیری عێراقی نوێ لە دایك دەبێت كە دەبێتە هاوپەیمانێكی ستراتیژی ئەمەریكا ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت * بەرپرسی دیسكی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەندی یٔیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی.
راپۆرت: فازڵ حەمەرەفعەت - محەمەد رەئوف لە كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیراندا، سێ لایەنە پێكهێنەرەكەی حكومەت (پارتی، یەكێتی، گۆڕان) بڕیاری خۆیان لەبارەی پرسی دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆران رادەگەیەنن، لە هەموو حاڵەكاندا بۆ پرسی موچە، حكومەت لەبەردەم سێ سیناریۆدایە، دەستكاریكردنی موچە، قەرزكردن یاخود دابەشكردنی موچە 60 بۆ 70 رۆژ جارێك، بڕیاربوو چوارشەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە بچێت بەڵام كۆبونەوەی تایبەت بە موچە دواخراوەو كۆبونەوەی تایبەت بە روبەرووبونەوەی كۆرۆنا دەكرێت كۆبونەوە بۆ موچە لە كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیراندا تەوەرێكی سەرەكی كۆبونەوەكە قسەكردن و بڕیاردانە لەبارەی موچەی مانگی (شوباتی 2020)و كۆی موچەی موچەخۆران. ئێستا كە رۆژمێر لە مانگی (6)دایە، حكومەتی هەرێم تاوتوێی چونیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی (2) دەكات، واتا لە 2020دا كابینەكەی مەسرور بارزانی لە كۆی (6) مانگ تائێستا (4) مانگ موچەی دابەشكردووە. حكومەتی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبونەوەی داهاتەكانی ناوخۆ لەئەنجامی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، دووچاری قەیرانی دارایی بووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی تاوتوێی دۆزینەوەی رێگە چارەیەك دەكەن بۆ ئەو دۆخە داراییە سەختەی كە روبەرووی خەزێنەی هەرێم بوەتەوە، سەرباری ئەمە بڕیار دەدرێت لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات و شێوازی دابەشكردنەكەی. كۆبونەوەی سبەینێ و بڕیاری موچە كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران لەڕووی ناوەڕۆك و تەوەری گفتوگۆوە، درێژكراوەی كۆبونەوەی چوارشەممەی رابردووە، كۆبونەوەی رابردوو چەند پێشنیازێك بۆ دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆران و رێكخستنەوەی بە گوێرەی ئەو داهاتانەی كە دێنە بەردەست حكومەت خرایەڕوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی كۆدەنگی لەناو ئەنجومەنی وەزیران، هیچ یەكێك لە پێشنیازەكان نەكرا بە بڕیار، چارەنووسی بڕیارەكە بەجێهێڵدرا بۆ ئەوەی هەریەكێك لە لایەنە بەشدارەكانی حكومەت (پارتی، یەكێتی، گۆڕان) بۆچونی حزبەكانیان لەبارەی پێشنیازەكانی بڕینی موچەی موچەخۆران وەرگرن. بەپێی زانیارییەكانی (درەو) كە پێشتر لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوەو كاردانەوەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە كۆبونەوەی چوارشەمەی رابردووی حكومەتدا پێشنیازێك لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە خراوەتەڕوو سەبارەت بە كەمكردنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت نایەوێت بەتەنیا بەرپرسارێتی بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەئەستۆبگرێت، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەر بڕیارێك لەوبارەیەوە بدرێت، دەبێت هەرسێ لایەنی پێكهێنەری حكومەت (پارتی، یەكێتی، گۆڕان) بەرپرسیارێتیەكەی لەئەستۆ بگرن و بەرگری لێبكەن. ئەمە وای كرد وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان بۆ وەرگرتنی رای حزبەكانیان لەبارەی دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆران بگەڕێنەوە بۆ لای حزبەكانیان. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە گفتوگۆی چڕ لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا لەسەر ئەم بابەتە دروست بووە، بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر ناونیشانی چاكسازیكردن و هەندێك جارێش بەڵێنی گەڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانی كابینەی پێشوو، بەشداری لە كابینەكەی مەسرور بارزانیدا كردووە، وەكو خۆكوژی سیاسی تەماشای بەشداریكردن لە بڕیاری بڕینی موچەی موچەخۆران دەكات لەبەردەم رایگشتیو شەقامدا، بەڵام لەلایەكی تریشەوە لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی نوێی شەراكەتدایە لەگەڵ پارتی كە یەكەم تاقیكردنەوەی دوای كۆچی دوای نەوشیروان مستەفایەو رەنگە ئەندازیارانی ئەو رێككەوتنە نەیانەوێت لەسەر بڕیارێكی حكومەت هاوشێوەی كابینەی پێشوو كۆتایی بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی بهێنن. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، چەند رۆژی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ تیمی خۆی لە حكومەت كۆبووەتەوەو ئاگاداری كردوون لەوەی بزوتنەوەكە لەگەڵ هیچ جۆرە دەستكاریكردنێكی موچەی موچەخۆراندا نیەو دەبێت لە حكومەت پێشنیازی ئەوە بكەن لە بری دەستبردن بۆ موچەی خەڵك، پەنا بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ببرێت. كێشەی ئەم هەڵوێستەی بزوتنەوەی گۆڕان لەوەدایە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت تەنانەت بەرێككەوتن لەگەڵ بەغداد و جێبەجێكردنی تەواوی یاسای چاكسازیش، هێشتا داهاتەكانی بەردەستی بەتەنیا بەشی داببینكردنی موچەی موچەخۆران ناكات، نەك جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری یاخود خەرجی وەزارەتەكان، ئایا بزوتنەوەی گۆڕان كە خۆی پۆستی وەزارەتی دارایی حكومەتی لەبەردەستدایە، ئاگاداری سەرچاوەی تری حكومەتی هەیە كە تائێستا نەگەڕێندراوەتەوە ناو خەزێنەی گشتی؟ ئەگەر هیچ داهاتێكی تر لەبەردەستدا نییە بڕیارەكەی گۆڕان بۆ رەتكردنەوەی دەستكاریكردنی موچە لەكوێوە سەرچاوەی گرتووە ؟ قوباد تاڵەبانی مێژوو دوبارەدەكاتەوە ؟ لە كۆبونەوەی چوارشەممەی رابردووی حكومەتدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران وەكو سەرۆكی تیمی یەكێتی، یەكێك لەو كەسانەبوو كە داوایكرد بڕیاری دەستكاریكردنی موچە دوابخرێت، بۆ ئەوەی بۆچونی حزبەكەیان لەبارەی ئەو بڕیارە هەستیارەوە وەربگرن. ئەمە لە كاتێكدا بوو، هەر ئەوكات قوباد تاڵەبانی بۆچوونی سەركردایەتی و هاوسەرۆكەكانی یەكێتی لەوبارەیەوە وەرگرتبوو، بۆچونەكەش ئەوەیە یەكێتی بەهیچ جۆرێك پشتیوانی لەدەستكاریكردنی موچە ناكات. قوباد تاڵەبانی لە كابینەی پێشووی حكومەت بە هەمان شێوەی ئێستا جێگری سەرۆك وەزیران بوو، ئەوكات ئەو یەكێك لە ئەندازیارانی بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی موچەخۆران بوو بۆ چارەك و نیوە موچە لەژێر ناوی "پاشەكەوت"دا، هەرخۆیشی هەواڵە قورسەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ خەڵكی كوردستان خوێندەوە، ئایا قوباد تاڵەبانی جارێكی تر بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەخوێنێتەوەو مێژوو دوبارەدەكاتەوە ؟ سبەینێ رۆژی یەكلاكەرەوەیە، تیمی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی، لەبەردەم سەرۆك وەزیران و تیمی پارتیدا بۆچونی فەرمی حزبەكانیان لەبارەی بڕیاری دەستكاری كردنی موچە رادەیەگەیەنن، رەنگە كۆبونەوەی سبەینێ دۆخی لایەنەكانی حكومەت بباتە قۆناغێكی نوێوە، بەتایبەت ئەگەر تیمی یەكێتی و گۆڕان دژی دەستكاریكردنی موچە بن و لەبەرامبەریشدا هیچ پێنشیازێكی بەدیلیان بۆ سەرۆكی حكومەت نەبێت بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی دارایی، لەحاڵێكدا خۆیان ئاگادارن ئەو داهاتانەی ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی داراییدایە بەشی موچە ناكات. سیناریۆكانی قەیرانی ئەمجارە ئێستا ئەو داهاتانەی كە بۆ ئەم مانگە لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدایە، بۆ موچەی مانگی شوبات، بەم شێوەیەیە: • بەغداد بڕی (400 ملیار) دیناری خستوەتەسەر حسابی حكومەتی هەرێم لە بانك، ئەم پارەیە بەر لە هەرشتێك بڕی (12 ملیار) دیناری لێدەركراوە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی كە پێشتر حكومەتی هەرێم لە بانكە ئەهلییەكانی كردووە، واتە پارەكە (388 ملیار) دیناری ماوەتەوە، سەرباری ئەمە حكومەتی هەرێم بۆ موچەی مانگی رابردوو بڕی (138 ملیار) دیناری لەسەرمایەداران قەرزكرد، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) حكومەت لەو پارەی بەغدادوە بۆی هاتووە، (138 ملیار) دینارەكەی قەرزەی سەرمایەداران داوەتەوە، واتا ئێستا لەكۆی (400 ملیار) دینارەكەی بەغداد تەنیا (250ملیار) دیناری ماوەتەوە. • یارمەتییەكەی هاوپەیمانان بۆ هەرێم: 21 ملیار دینارە • داهاتی نەوت: بەوتەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئەم مانگە (30) ملیۆن دۆلارە • داهاتی ناوخۆ: 60 ملیۆن دۆلار واتا كۆی ئەو داهاتەی تا ئێستا لەبەردەستی حكومەتدایە (375 ملیار) دینارە، بەبێ دەستكاریكردنی موچە، حكومەت پێویستی بە (894 ملیار) دینار هەیە بۆ خەرجی موچە، ئەمە بەبێ خەرجیەكانی تر، واتا ئەو داهاتەی ئێستا لەبەردەستدایە تەنیا بۆ موچە (519 ملیار) دینار كورتهێنانی هەیە. بەڵام سەرباری ئەمانە (درەو) زانیاری هەیە مانگی رابردوو مەسرور بارزانی جگە لە قەرزكردن لەسەرمایەداران و وەرگرتنی پارەی پێشوەختی فرۆشی نەوت، هەر مانگی رابردوو هەندێك پارەی تری لە دەرەوەی وڵات قەرزكردووە كە بڕەكەی دەگاتە (300 ملیۆن) دۆلار. هەموو ئاماژەكان نیشانی دەدەن بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی وەكو دوو پێكهاتەی ناو حكومەتەكە رەزامەندی بدەن یاخود نا، حكومەتی هەرێم لەبەردەم سێ سیناریۆدایە: سیناریۆی یەكەم: دەستكاری كردنی موچەی موچەخۆران و كەمكردنەوەی بەرێژەیەك كە لەگەڵ ئەو داهاتەدا بگونجێت كە دوای رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەست حكومەت دەكەوێت و بەپێی زانیارییەكانی (درەو) داهاتەكە مانگانە بڕەكەی نزیكەی (500 ملیار) دینار دەبێت، لەم حاڵەشدا هێشتا بەبێ دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران حكومەت كورتهێنانی دەبێت لە دابینكردنی خەرجی موچەدا. سیناریۆی دووەم: حكومەتی هەرێم لەدوای رێككەوتن لەگەڵ بەغداد دەستكاری موچەی فەرمانبەران نەكات و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی خەرجی موچە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی ببات جێبەجێبونی ئەم سیناریۆیە تا رادەیەك ئەستەمە بەتایبەت لە كاتێكدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت نیگەرانە لەو قەرزە زۆرانەی كە لە كابینەی پێشوەوە بۆی بەجێماوەو بڕەكەی بە (27 ملیار) دۆلار خەمڵاندووە. سیناریۆی سێیەم: ئەمە سیناریۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانە بۆ روبەروبونەوەی قەیرانەكە، بەڵام بیرۆكەیەكی نوێ نیەو پێشتریش چەند جارێك باسكراوە، كورتەی پێشنیازەكەی رێبەر ئەحمەد كە لە كۆبونەوەی رابردوودا كەمێك سەرۆك وەزیرانیشی توڕەكرد ئەوەیە، حكومەت لەبری دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران دابەشكردنی موچە لە (30) رۆژەوە بۆ (60 تا 70) رۆژ درێژبكاتەوە، لەم رێگەیەوە حكومەت ئەتوانێت داهاتەكانی زیاتر لە دوو مانگی كۆبكاتەوەو موچەی مانگێكی پێ دابین بكات، تا ئەو كاتەی قەیرانەكە تێدەپەرێت. ئەم سیناریۆیە خۆی ئێستا لە حاڵی جێبەجێبووندایەو موچە بە (60) رۆژ جارێك دابەشدەكرێت، بۆیە ئەگەری هەیە حكومەت بە درێژەدان بەم سیناریۆیە كۆتایی مشتومڕەكانی دەستكاری كردنی موچە بهێنێت، بەڵام بڕگەكانی یاسای چاكسازی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوەو لە رێگەیەوە بڕێك لە خەرجی موچە كەمتر بكاتەوە، بەدیاریكراویش دەستبردن بۆ بڕینی هەندێك لە درەماڵەی موچەخۆران، دەرماڵەكان بە كۆی گشتی رێژەی (56%)ی كۆی خەرجی موچە پێكدەهێنن، هەر جۆرە دەستكاریكردنێكی دەرماڵەكان قورسایی خەرجی موچە لەسەر شانی حكومەت كەمتر دەكاتەوەو كاریگەریشی لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی خەرجی موچە كەمتر دەكاتەوە.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت - محەمەد رەئوف چارەنوسی (8) هەزار مامۆستاو فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە كەركوكو ناوچە جێناكۆكەكان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستانو بەغدادا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی دەیانەوێت راژەكانیان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بخەنەسەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، حكومەتی هەرێم رازی نییە بەمە، حكومەتی عێراقیش مەرجی هەیە، لەم نێوەندەدا ئەوان بەنائومێدییەوە تەماشای دواكەوتنو پێنەدانی موچەكانیان دەكەن لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، دەیانەوێت دوای تەواوبونی رێوشوێنەكانی كۆرۆنا بچنە هەولێرو لای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتدا شكایەت لە دۆخی ژیانی خۆیان بكەن. خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان قەیرانی دارایی یەك لەدوای یەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕستی لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركوكو ناوچە جێناكۆكان بڕیوە. بێ موچەیی وایكردووە، ئێستا مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەو ناوچانە بە ئاشكرا داوا دەكەن راژەیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆسەر حكومەتی عێراق. بەپێی ئەو داتایانەی كە لەبەردەستی (درەو)دان، لەناوچە جێناكۆكەكان خوێندنی كوردی زیاتر لە (113 هەزار) قوتابیو (8 هەزار) مامۆستاو فەرمانبەری هەیە. پارێزگای كەركوك پشكی شێری خوێندنی كوردی ناوچە جێناكۆكەكانی بەركەوتووە، داتای ژمارەكان لە خوێندنی كوردی كەركوك بەمشێوەیەیە: • ژمارەی فەرمانبەر: هەزارو 100 • ژمارەی مامۆستای سەرەتایی: 3 هەزارو 200 • ژمارەی مامۆستای دواناوەندیی: 2 هەزارو 700 مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان دۆخیان لە مامۆستایانی هەرێمی كوردستان خراپترە، ئەمان سەرباری ئەوەی موچەیان هاوشێوەی موچەی مامۆستایان لە هەرێم دوادەكەوێت، هەست بە نادادپەروەرییەكی تر دەكەن كە ئازاریی دەرونییان دەدات، ئەویش ئەوەیە مانگانە هاوتاكانی خویان كە راژەیان سەربە حكومەتی عێراقە دەبینن لەناو خوێندنگەكانیان موچە وەردەگرن، بەڵام ئەمان موچەكانیان بۆ رەوانە ناكرێت. سەرباری ئەمە، هەندێك ئیمتیازاتی تر هەیە كە مامۆستا هاوتاكانیان كە سەربە عێراقی وەریدەگرن، بەڵام ئەمان لێی بێ بەشن، یەكێك لە ئیمتیازاتەكان ئەوەیە مامۆستایانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە كارتی بانكیی موچەكانیان وەردەگرن، ئەم كارتە دەرفەتی وەرگرتنی هەندێك جۆر قەرزی وەكو قەرزی خانوبەرەی پێداون، بەڵام مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەم دەرفەتانە بێبەشن. ئێستا مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە ناوچە جێناكۆكەكان هاوشێوەی مامۆستاو فەرمانبەرانی هەرێم موچەی (4) مانگی ساڵی 2020 یان وەرنەگرتووە، پاشەكەوتی موچەی ساڵانی پێشووش ئەوانی گرتوەتەوە. "بمانخەنەسەر بەغداد" دواكەوتنی بەردەوامی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركوكو ناوچە جێناكۆكەكانی والێكردووە بە ئاشكرا داوای ئەوە بكەن راژەكانیان بخرێتە سەر بەغداد. لە نوێترین هەنگاودا نوێنەرانی مامۆستایانی خوێندنی كوردی نوسراوێكیان بڵاوكردوەتەوە، كۆپییەكی ئەو نوسراوە دەست (درەو) كەوتووە، تێیدا دەڵێن:" داوا دەكەین راژەمان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە بەغداد، ئەمە مافێكی رەوای خۆمانە، چونكە تێكڕای میلاكەكانی خوێندنی كوردی دانیشتووی كەركوكنو خوێندنگەكانیش دەكەونە ناو سنوری پارێزگای كەركوكەوە". مامۆستا رەئوف سەعدوڵا بەرپرسی پێشووی خوێندنی كوردی لە كەركوك لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) وتی: بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە عێراق لە بنەڕەتەوە لەسەر ژمارەی فۆڕمی خۆراك دانراوە (ژمارەی دانیشتوان)، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك كەسیان فۆڕمی خۆراكیان لەسەر هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو لەسەر پارێزگای كەركوكە، بۆیە دەبێت لە كەركوك موچەكانمان وەرگرین". مامۆستا رەئوف دەڵێ:" ئەگەر بیانوی حكومەتی عێراق بۆ بڕینی موچەی هەرێمی كوردستان ئەوەبێت كە هەرێم نەوتی رادەست نەكردووە، خۆ ئێمە لە كەركوك لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە حكومەتی عێراق حوكممان دەكاتو نەوتەكەش دەبات". ئەمە جاری یەكەم نییە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دژی دواكەوتنو پێنەدانی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن، هەر ئەمساڵو لە رۆژی 17ی ئایاردا مامۆستایانو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك لە باخچەی "قەڵا" گردبونەوەیەكیان رێكخست. ئەوكاتو لەو گردبونەوەیەدا مامۆستایان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دواكەوتنو پێنەدانی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دوو پێشنیازیان خستەڕوو: پێشنیازی یەكەم: ئەو بڕە بودجەیەی بۆ موچەی مانگانەی مامۆستایانی خوێندنی كوردییە، مانگانە لە بەغداد لە بەشە بودجەی هەرێم ببڕدرێتو راستەوخۆ رەوانەی كەركوك بكرێت. پێشنیازی دووەم: لە داهاتی پترۆدۆلار بڕە پارەیەك بۆ خوێندنی كوردی تەرخانبكرێت. خوێندنی كوردی لە قەیراندایە تاوەكو ساڵی 2003و بەر لە روخانی رژێمی سەددام حسێن، شتێك بەناوی خوێندن بە زمانی دایك لە كەركوك بوونی نەبوو، خوێندنی كوردی لە ساڵی 2003و دوای روخانی رژێمی بەعس لە كەركوكو ناوچە جێناكۆكەكانی تر دەستیپێكردووە، لەوكاتەوە خوێندنی كوردی دروستكراوەو هەرێمی كوردستان ئەم خوێندنەی وابەستە كردووە بەخۆیەوە. ئێستا بەپێی دەستوری عێراق هەر چوار پێكهاتەكەی كەركوك (كورد، عەرەب، توركمانو كلدوئاشوری) بەزمانی خۆیان دەخوێننو لە پەروەردە یەكەی تایبەت بەخۆیان هەیە. قەیرانی بەردەوامی موچەو پشتگوێخستنی خوێندنی كوردی ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە، تەنیا مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی ئەو ناوچانەیان بێزار نەكردووە، بەڵكو بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی كوردی ئەو ناوچانەش متمانەیان بە خوێندنگە كوردییەكان نەماوە. بەپێی راپۆرتی سایتی (كەركوك ناو) كە سایتێكی سەربەخۆیەو بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای كەركوك پەخشی هەواڵو زانیاری دەكات، بۆ خوێندنی ساڵی 2019-2020 ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە كوردەكانی دانیشتووی سنوری پارێزگای كەركوك، منداڵەكانیان لە خوێندنگە عەرەبییەكان تۆماركردووە، هۆكاری ئەمە لەلایەك بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە كە خەڵكی كورد متمانەیان بە خوێندنی كوردی نەماوە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم گرنگی پێنادات، لەلایەكی ترەوە بیر لە چارەنوسی منداڵەكانیان دەكەنەوەو دەڵێن ئەگەر لە خوێندنی كوردی بخوێنن، فێری زمانی عەرەبی نابنو لە قۆناغی زانكۆدا دوچاری كێشە دەبن بەتایبەت لەوەدا كە دواتر ناچارن لە زانكۆكانی عێراق بخوێنن. لە كەركوك (535) خوێندنگەو (32) باخچەی ساوایان بە زمانی كوردی دەخوێنن، كێشەی میلاكاتی پێویستیان هەیە، حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2014وە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ددامەزراندنو زیادكردنی ژمارەی موچەخۆرانی راگرتووە، ئەمەش كێشەیەكی ترە كە روبەڕووی خوێندنی كوردی بووەتەوە لە ناوچە جێناكۆكەكان. بەغداد مەرجی هەیە ! بەغداد كە ئامادە نەبوو دوای شەڕی لەناوبردنی رێكخراوی "داعش" ئیدارەی كەركوك بەتەواوەتی رادەستی كورد بكاتو بەشەڕ گەڕایەوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكە، ئێستا ئامادە نییە بەبێ مەرج راژەی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی بخاتەسەر خۆی، ئەمە لەكاتێكدایە خوێندنی توركمانو كلدۆئاشوری لە ئەستۆگرتووە، بەپێی قسەی مامۆستا رەئوف سەعدوڵا، بەغداد دوو مەرجی هەیە بۆ ئەوەی راژەی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە ئەستۆ بگرێت: مەرجی یەكەم: خوێندنی كوردی كەركوك دەستكاری پرۆگرامەكانی بكاتو ئەو پرۆگرامە پەیڕەو بكات كە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ خوێندنی پێكهاتەكان دیاری كردووە، ئەمە قبوڵكراو نییە، چونكە لە وانە كۆمەڵایەتییەكاندا پرۆگرامەكانی حكومەتی بەغداد وەكو پێویست باسی مێژوو و جوگرافیای كوردی تێدا نەكراوە. مەرجی دووەم: حكومەتی بەغداد قایل بەوەی راژەی مامۆستاو فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بخرێتە سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەڵام بەو مەرجەی موچەكانیان لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، حكومەتی هەرێم بەمە رازی نییە. ئێستا مامۆستایانی خوێندنی كەركوك لەنێوان حكومەتی هەرێمو حكومەتی عێراقدا دەستخەڕۆ بوون، دەیانەوێت دوای كۆتایهاتنی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، سەردانی هەولێر بكەنو لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانو ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەدا كۆببنەوە. بەپێی قسەی خۆیان، یەكێتی نیشتمانی كوردستانو چەند لایەنێكی سیاسی تری كەركوك پاڵپشتی داواكاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی دەكەن بۆ ئەوەی راژەكانیان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
(درەو): دوای زیاتر لە مانگێك راوەستان، پەرلەمانی كوردستان هەفتەی داهاتوو دەست بە كۆبونەوەكانی دەكاتەوە، سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە، دوو داواكاری لەبەردەم دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندایە بۆ بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، حكومەتیش دوو پرۆژە یاسای بۆ پەرلەمان ناردووە بۆ گفتوگۆو پەسەندكردنی، پەرلەمانی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ دانیشتنەكانی، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكاتەوە، دەبێت پەرلەمانتاران پشكنینی كۆرۆنا بكەن. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بڕیارە پەرلەمانی كوردستان یەكشەمەی داهاتوو دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە، پێش دانیشتنەكانیش تەواوی ئەندامانی پەرلەمان ئاگاداركراونەتەوە دەبێت پشكنینی كۆرۆنا بكەن. لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكاندا، سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە، گفتوگۆ دەكەن لەبارەی ئەو پرۆژانەی كە لە حكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان كراون، لەگەڵ داواكاری ئەندامانی پەرلەمان بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی. ماوەی زیاتر لە مانگێكە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی نەكردووە، 7ی ئایار لە دانیشتنێكدا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار (سۆران عومەر) لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا، سەرۆكی پەرلەمان دژی ئەم هەنگاوە بوو، رایگەیاند، تا شكۆ بۆ پەرلەمان نەگەڕێتەوە بانگهێشتی دانیشتنی پەرلەمان ناكات. سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردوە كاتژمێر 12ی سبەینێ كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكاندا بەڕێوەدەچێت. لە بانگهێشتەكەی سكرتێری پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، كۆبونەوەكە بۆ سێ مەبەستە: یەكەم: خۆ ئامادەكردن بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دووەم: ئەو پرۆژەانەی كە لەلایەن حكومەتەوە هاتوەتە پەرلەمان بەمەبەستی گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی سێیەم: ئەو داواكارییانەی ئەندامانی پەرلەمان كە بەگوێرەی مادەی 66 بۆ خستنەڕووی بابەتی گشتی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی كراون بۆ گفتوگۆ. یەكێك لەو تەوەرانەی كە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە كۆبونەوەی سبەینێدا تاوتوێی دەكات، داوایەكی (١٧) پەرلەمانتارانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانە بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەبارەی كەیسی (٢٧ ملیار) دۆلار قەرزەكەی حكومەت كە رۆژی٢٧ی ئایار پێشكەشیان كردووە، دوێنێش داواكارییەكی هاوشێوەی فراكسیۆنی گۆڕانی هاتەسەر كە ئەمەیان تایبەتە بە پرسی دواكەوتنی موچەی موچەخۆران. واتە ئێستا دوو داواكاری جیاواز پەرلەمانتاران لەبەردەست سەرۆكایەتی پەرلەماندایە بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی. ئەو پەرلەمانتارانەی كە بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەیو وەزیری داراییان كردووە بۆ پەرلەمان، پەنایان بۆ ماددەی (66)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بردووە. ماددەی (66) تایبەتە بە "خستنەڕووی بابەتێكی گشتی بۆ گفتوگۆ"، بەڕای ئەو پەرلەمانتارانە بابەتی قەرزەكانی حكومەت كە مەسرور بارزانی باسی كرد، بووە بە بابەتێكی گشتیو ئێستا هەموان قسەی لەسەر دەكەن، فراكسیۆنی گۆڕانیش بەپێی هەمان ماددە حكومەتی لەبارەی پرسی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران بانگهێشتكردووە. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یەكێك لەو كەسانە بوو رەتیكردەوە حكومەت ئەو بڕە پارەیە قەرزار بێت كە سەرۆكی حكومەت بەر لە جەژنێ رەمەزان باسی كرد، بۆ ئەمەش ئاماژەی بەوەكرد، قەرزكردن دەبێت لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەربچێتو ئەو بڕە پارەیەی كە سەرۆكی حكومەت باسی كردووە، هیچ یاسایەك بۆ قەرزكردنی دەرنەچووە. بەپێی بڕگەی یەكەم لە ماددەی (66)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، (10) كەس لە ئەندامانی پەرلەمان دەتوانن داواكارییەك پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن بۆ ئەوەی بابەتێكی گشتی بخرێتەڕوو، بۆ گفتوگۆ لەنێوان پەرلەمانو حكومەتدا. لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و فراكسیۆنی گۆڕان لە بری (10) كەس، ئیمزای (29) پەرلەمانتاریان كۆكردوەتەوە، بەپێی هەمان ماددە، سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت لەماوەیەكدا كە لە (14) رۆژ تێپەڕنەكات، وادەی ئەو دانیشتنە دیاری بكات. ماددەی (66) تەنیا بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو بابەتە گشتییەی كە باسكراوە، واتە سەرناكێشێت بۆ (پرساندن) یاخود لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت یاخود كابینەكە.
(درەو): کۆمپانیای ئەسترازینیکا (AstraZeneca) کە کۆمپانیایەکی بەریتانی- سویدیە دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بڕی (٢ ملیار) دانە لە جۆرە ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩. بەرهەمهێنانی ئەو بڕە زۆرە لە ڤاکسین وەکو سەرچڵییەکی ئابوری لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە تەماشادەکرێت بەتایبەت لەکاتێکدا ئەنجامی کۆتایی تێستەکانی دەرمانەکە دەرنەچووە. پاسکاڵ سۆریوس سەرۆکی کۆمپانیاکە رایگەیاند، هێشتا ڤاکسینەکەیان لەژێر تێستدایە، بەڵام ناچارن لەئێستاوە سەرچڵییەکی دارایی بکەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە، بۆئەوەی لەحاڵی سەلماندنی کاریگەریی ڤاکسینەکە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاستی خواست لەسەر دەرمانەکە پڕبکەنەوە. لە لێدوانێکدا بۆ BBC، سەرۆکی کۆمپانیاکە وتی:" لە ئێستاوە دەستمانکردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەو پێویستە کاتێک دەرمانەکە ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان، ئاستی پێویستمان بەرهەم هێنابێت". کۆمپانیاکە دەڵێ لەتوانایدایە (٢ ملیار) دانە لە ڤاکسینە نوێیەکە بەرهەم بهێنێت و دەخوازێت قازانج بکات لەڕێگەی خشتنەبازاری چارەسەری کۆرۆنا کە هەموو جیهان چاوەڕوانی دەکات. هەندێک دەڵێن سەرباری ئەوەی هێشتا ئەنجامی کۆتایی تێستەکانی لەسەر دەرمانەکە دەرنەچووە، بەڵام کۆمپانیاکە بەڕێژەی ٨٠٪ دڵنیایە لەوەی ڤاکسینەکەی سەرکەوتووە لە روبەڕووبونەوەی کۆرۆنای نوێ، بۆیە ئەو سەرچڵییە گەورە داراییە دەکات و دەستی بەبەرهەمهێنانی دەرمانەکەی کردووە. رۆژی پێنج شەممە کۆمپانیاکە دوو گرێبەستی نوێی لەبارەی ڤاکسینەکەی ئیمزاکرد، یەکێک لە گرێبەستەکان لەگەڵ ملیاردێری بەناوبانگ (بیڵ گەیتس) بوو، رەنگە ئەمە هۆکارەکە بێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا گەیتس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سکای نیوز وتی: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رەنگە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم بهێنرێت. کۆمپانیای ئەسترازینیکا کە لەگەڵ زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد خەریکی دروستکردنی ڤاکسینەکەیە، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی نیوەی ئەو دوو ملیار ڤاکسینەی کە بەرهەمی دەهێنێت رەوانە وڵاتانی هەژارو ئەوانە بکات کە داهاتیان مامناوەندە. بەپێی ئەوەی شارەزایان باسی دەکەن، ڤاکسینەکەی کۆمپانیای ئەسترازینیکا لە کانونی دووەمی رابردوودا لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد دروستکراوەو ئەنجامی کۆتایی تێستی ڤاکسینەکەی لە مانگی (١٠)ی ئەمساڵ دەردەچێت، کۆمپانیاکە دەیەوێت چاەسەرەکەی جیهانی بێت و هەموان سودی ببینن و لەلایەن ئەو وڵاتەوە قۆرخ نەکرێت کە تێیدا بەرهەم هێنراوە. ڤاکسینەکە پێکهاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دانراوە، بە جۆرێک دروسکراوە هەر کەسێک بەکاری بهێنێت، لەناو لەشیدا جۆرە پرۆتینێک دەردەدات، ئەو پرۆتینە سیستمی بەرگری لەشی هاندەندات دژە تەن دروست بکات، کاتێک مرۆڤ روبەرووی ڤایرۆسە راستەقینەکە (کۆڤید-١٩) دەبێتەوە، سیستمی بەرگری لەشی دەیناسێتەوەو وەکو تەنێکی نامۆ مامەڵەی لەگەڵدەکات و دەکەوێتە شەڕەوە بۆ لەناوبردنی و ناهێڵێت کەسەکە دوچاری پەتاکە ببێت. لە تێستە بەراییەکاندا کۆمپانیاکە لەوە دڵنیا بووە چارەسەرەکەی هیچ لێکەوتێکی خراپی تەندروسی لەسەر ئەو کەسانە نییە کە بەکاریدەهێنن، ئەمەش بەشێکی تری ئەو متمانەیەیە کە کۆمپانیاکە بە چارەسەرەکەی هەیەتی، قۆناغێکی تری تێستەکان دەریخستووە ڤاکسینەکە بەبێ جیاوازی لەسەر هەموو تەمەنە جیاوازەکان هەمان کاریگەری خۆی هەیە. ئەوەی تێستەکان دەریانخستووە، ڤاکسینەکە رێگری تەواو ناکات لەوەی بەکارهێنەرەکانی دوچاری کۆرۆنا نەبن، بەڵام کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئەوەی ئەگەر دوچاری کۆرۆناش ببن، نیشانەکانی لەسەریان توند نەبێت. https://www.facebook.com/watch/live/?v=272461197291741&ref=watch_permalink
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت - محەمەد رەئوف ئەحۆلو شەفە تیڤیو فول عەشایەرو نەمران دەفەرموێت، ئەمانە ناوی ژمارەیەك پەیجن لەناو ئەو سەدان پەیجەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كە دوێنێ كۆمپانیای فەیسبوك لە بەیاننامەیەكدا تۆمەتباریكردنی بەوەی هەواڵی "فەیك" بڵاودەكەنەوەو بڕیاریدا دایانبخات، ئێستا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەهێزترین بارەگاو ئۆرگانی حزبە سیاسییەكانن، پارتەكان لێرەوە شەڕی گەورەو یەكلاكەرەوەی خۆیان دەكەن، بۆ لێدانی یەكتر تەنانەت تاوەكو لای (مارك زۆكەربێرگ)ی سەرۆكی فەیسبوك دەڕۆن. كوردستان لە بەیاننامەیەكی فەیسبوكدا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دوێنێ شەو (324) پەیجو (71) ئەكاونتی لە هەرێمی كوردستان داخست، فەیسبوك ئەو پەیجو ئەكاونتانەی تۆمەتباركرد بەوەی هەواڵی فەیك-یان بڵاوكردوەتەوە. ئایا لە هەرێمی كوردستان تەنیا ئەم رێژەیە لە پەیجو ئەكاونت هەن كە هەواڵی فەیك بڵاودەكەنەوەو ژیانی كۆمەڵایەتیو دەروونی كۆمەڵگەیان خستوەتە مەترسییەوە یاخود رێژەكە زیاترە ؟ فەیسبوك چۆن ئەو پەیجو ئەكاونتانەی كردوەتە ئامانجو سەدانی تری پیشتگوێ خستووە؟ گورزێكی ئەلیكترۆنی ئەوەی رویدا گورزێكی ئەلیكترۆنی بوو كە بەپلەی یەكەم بەر لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت، چونكە بەپێی راپۆرتی فەیسبوك، ئەو پەیجانەی كە داخراون زۆربەیان سەربە ئاژانسی زانیاریو خودی لاهور شێخ جەنگی بوون. بەپێی قسەی فەیسبوك، ئەو پەیجانەی كە داخراون بڕی (270 هەزار) دۆلاریان تەنها لە سپۆنسەركردندا بابەتو پۆستەكانیاندا خەرجكردووە، واتە بەو بڕیارە، فەیسبوك زیانێكی ئابوری بەخۆی گەیاندووە. ئەوانەی كە فەیسبوك سزای داون تەنیا پەیجو ئەكاونتەكان نین، بەڵكو (پێنج گروپ)و (31) ئەكاونتی ئیسنتاگرام-یش لەخۆدەگرێت. كۆی ئەو پەیجانەی كە فەیسبوك رایگرتوون، نزیكەی (4 ملیۆنو 500 هەزار) فۆڵۆوەرو فانیان هەبووە. سكاڵاو نیگەرانی لە خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەر لە سەرەتای بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە لە ساڵی 2006 هەبووە، بەڵام ئەمە جاری یەكەمە تۆڕەكە بەوشێوەیە ژمارەیەك پەیجو ئەكاونتی هەرێمی كوردستان بە گروپ سزابدات. داخستنی ئەو پەیجانە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات بە قەیرانێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت، ناڕەزایەتیو خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەكی كوردستانەوە دەستیپێكردووە، حكومەت تاوتوێی دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران دەكات. كێ لە پشت بڕیارەكەی فەیسبوكەوە بوو ؟ فەیسبوك لە راگەیەندراوەكەیدا، ناوی ئەو لایەنەی ئاشكرا نەكردووە كە سكاڵای لەسەر ئەو پەیجانە تۆماركردووە، بەڵام سەرچاوەكان لەناو یەكێتییەوە دەڵێن پارتی لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە كارەكەی كردووە. هەندێك لە سەرچاوەكان باسلەوەدەكەن، پارتی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەكارهێناوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا یاساییەكەو لێدان لە نەیارە سیاسییەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەندێك سەرچاوەی تر دەڵێن، پارتی لەڕێگەی لقی (سایبری ئەمنی نیشتمانی عێراق)ەوە لە هەولێر سكاڵاكەی رەوانەی فەیسبوك كردووەو بەرگێكی فەرمی كردووە بەبەری دۆسیەكەدا تاوەكو بتوانێت كاری خۆی بكات. فەیسبوك لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایە، كەیسەكەی داوەتە كۆمپانیای "گرافیكا"، ئەمە كۆمپانیایەكی سەربەخۆیە، لەبواری بنكۆڵكاریدا كاردەكات، وردبینی لە سكاڵاكەدا كردووەو راستی تۆمەتەكانی ناو سكاڵاكەی لەسەر كاری ئەو پەیجانە پشتڕاستكردوەتەوە، ئەنجامەكەی خستوەتەبەردەم بەرپرسانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكو ئەوانیش بڕیاریانداوە لەسەر داخستنی پەیجەكان. پێشبینی دەكرێت لەم پرۆسەیەدا هەندێك پارەش بە خەرجدرابێت. یەكێتی سكاڵا تۆماردەكات فەیسبوك لە راگەیەندراوەكەیدا لەبارەی داخستنی ئەو پەیجو ئەكاونتانە، بەفەرمی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی تۆمەتبار كردووە، ئەمە هەندێك سەركردەكانی یەكێتی توڕە كردووە، دەیانەوێت بەشێوەیەكی فەرمی سكاڵایەك لەسەر فەیسبوك تۆماربكەنو داوای بەڵگەی سەلمێنەر بكەن لەو تۆمەتباركردنەدا. سەرباری ئەمە یەكێتی لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە دەیەوێت ناڕەزایەتی خۆی نیشان بدات لەبارەی بەكارهێنانی سایبری ئەمنی نیشتمانی عێراق لەلایەن پارتییەوە بۆ لێدان لە ناوبانگی یەكێتی. بڕیارەكەی فەیسبوك تەنیا، ئەو پەیجو ئەكاونتانەی نەكردوەتە ئامانج كە پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی یەكێتی دەكەنو هێرش دەكەنەسەر نەیارانی خۆیان، هەندێك پەیجیشی داخستووە كە سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانن، بەڵام زۆرینەی ئەوانەی داخراون لە لایەنگرەكانی یەكێتی بوون. حزبەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ! لەدوای دەركەوتنی كاریگەری گەورەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر رایگشتی، حزبەكانیش گوتاری خۆیان لە شەقامو بارەگا حزبییەكانیانەوە گواستەوە بۆ ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمە قۆناغێكی نوێی كاری حزبایەتییە كە تاڕادەیەك هەموو جیهانی گرتوەتەوە نەك بە تەنیا هەرێمی كوردستان. سەرەتای بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وەكو سەكۆیەكی بەهێز بۆ بڵاوكردنەوەی گوتاری سیاسیو زۆرجاریش لێدان لە نەیارە سیاسییەكان، مێژووەكەی بۆ ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە، ئەوكات سەرەتای دەركەوتنی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز بوو لە هەرێمی كوردستان كە بزوتنەوەی گۆڕان سەركردایەتی دەكرد. ساڵانی دواترو بەدیاریكراویش لەدوای رووداوەكانی 17ی شوباتی ساڵی 2011وە، بزوتنەوەی گۆڕان كە زۆرینەی ئەوانەی پاڵپشتییان لە سیاسەتەكانی دەكرد لە توێژی گەنجان بوون، بوون بە هێزی سەردەستو پلە یەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانو گوتارەكانی ئەوان تۆڕەكەی داگیركرد، ئەمە بۆ ئەو قۆناغە گورزێكی بەهێز بوو كە بەر بنكەی جەماوەری هەردوو پارتی دەسەڵاتداری ئەوكات (پارتیو یەكێتی) كەوت. ساڵی 2017 نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كرد، لەدوای مردنی رێكخەرەكەیەوە، لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بزوتنەوەی گۆڕان رێژەی 50%ی كورسییەكانی لە پەرلەمانی كوردستانو رێژەی 60%ی دەنگەكانی لەدەستدا، لەدوای ئەمە بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پاشەكشێی گەورەی كرد. ئەو ماوەیەی كە گۆڕان لە گۆڕەپانی تۆڕی كۆمەڵایەتی پاشەكشێی كرد، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تاڕادەیەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كۆنترۆڵكرد، بەڵام ئەمە زۆری نەخایاند، ساڵی رابردوو یەكێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان بەناوی (شادی نەوزاد)، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكردو باسی لەوەكرد، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكەی بە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سكانداڵی سێكسی، فشاری سیاسی لێكردووە، ئەمە كاتێك رویدا هەندێك لە ئەندامانی فراكسیۆنەكە دەیانویست لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ جیاببنەوە. شادی نەوزاد سكاڵایی یاسایی لەسەر شاسوار عەبدواحید تۆمەتباركرد، دوای ئەویش ژمارەیەك رۆژنامەنوس سكاڵایان تۆماركردو رایانگەیاند، شاسوار عەبدولواحید لەڕێگەی پەیجەكانییەوە لە فەیسبوك ناوی ئەوانی زڕاندووە، هێزە ئەمنییەكان شاسوارو ژمارەیەك دەوروبەرەكەیان دەستگیركرد، دادگای چەند دانیشتنێكی كرد، شاشوارو دەستگیركراوەكانی تر ئازادكران، چارەنوسی كەیسەكە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، ئەمە سەرەتای لێپێچینەوە بوو بەشێوەیەكی ئاشكرا لەبەردەم رایگشتیدا سەبارەت بەو بابەتانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە، ئەم رووداوە پێگەی شاسواری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لاوازكرد. لەدوای ئاوابوونی خۆری شاسوار عەبدولواحید، لاهور شێخ جەنگی كۆنترۆڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كرد، لاهور شێخ جەنگی ئێستا هاوسەرۆكی یەكێتییە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڵۆزە، ئەم ئاڵۆزییەی نێوان هەردوولا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رەنگی داوەتەوە، فەیسبوك وەكو دامەزراوەیەكی گەورەی جیهانی لاهور شێخ جەنگی تۆمەتباركردووە بەوەی پەیجو ئەكاونتی ساختە بەڕێوەدەبات. پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەسەرەتاوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێگەی لاواز بوو، ئێستا بەهێزەوە پێی خۆی لەم بوارەدا جێگیركردووە، بەپێی زانیارییەكان پارتی لە ساڵی 2012دا هەندێك ئامێری تایبەت بە كاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە سعودیە كڕیوە، لە ساڵی 2017وە بەفەرمی دەستی بەكاركردن كردووەو لیژنەیەكی بەناوی (لیژنەی باڵای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان) دروستكردووە، ئەم لیژنەیە (500) كەس كاری تێدا دەكەنو (711) پەیجی هەیە، بەمدواییە پارتی بە ئاشكرا لە مەراسیمێكدا بەشێك لە ئەدیمی پەیجەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خەڵات كرد. بەرپرسانی یەكێتیش ژمارەیەكی زۆر پەیجیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە كە لەرێگەیەوە شەڕی سیاسی خۆیانی پێدەكەن، وا دەردەكەوێت پارتی سەرباری ئەوەی درەنگتر پێی خستوەتە بوارەكەوە، بەڵام بەشێوەیەكی رێكخراو تر كارەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبات. تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێستا گەورەترین بارەگای حزبییە بۆ لایەنە سیاسییەكان، جگە لە پارتیو یەكێتی، لایەنەكانی تریش چونەتە ناو تۆڕەكانەوە، ئەمە لەكاتێكدایە لەسەرەتای دەركەوتنیدا ئەم تۆڕانە زیاتر سەكۆی خەڵكانی چالاكوانو ئەوانە بوو كە رەخنەیان لە سیستمی سیاسی وڵاتەكانیان هەبوو. ئێستا لە هەرێمی كوردستان پارتو كارەكتەرە سیاسییەكان خەرجییەكی نوێیان بۆ زیادبووە، كە خەرجی بەكرێگرتنی ئەدمینە بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمە لەلایەن دەرفەتی كاری لەناو پارتە سیاسییەكان بۆ سەدان گەنج رەخساندووە، بەڵام لەلایەكی تر پشێوی لە سەرچاوەكانی زانیارییو دەستڕاگەیشتن بە زانیاری راست، دروستكردووە، ئەمە دۆخێكی نوێیە كە تەنانەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشی توڕە كردووەو دەیەوێت دەستكاری یاسای تایبەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكات. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەیاسای هەرێمدا لە هەرێمی كوردستان نوسینو بڵاوكردنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەپێی یاسای كاری رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت، بۆ هەر دۆسیەیەك كە لەسەر بڵاوكردنەوە لەو تۆڕانە لە دادگا تۆمار بكرێت، دادوەرەكان بۆ بڕیاردان پەنا بۆ یاسای ژمارەی (6)ی ساڵی 2008ی (یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن) دەبەن. بەپێی ماددەی (دووەم) لەم یاسایە: • هەر كەسێك گەر بەخراپی تەلەفۆنی خانەیی (موبایل) یان ئامێرێكی پەیوەندیكردنی تەلدار یان بێتەل یان ئینتەرنێت یان پۆستی ئەلیكترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەكردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەكارهێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی بە گفتوگۆكردن كرد یان وێنەی چەسپاو و جوڵاو یان كورتلە نامەی (مەسج) بڵاوكردەوە كە لەگەڵ خوڕەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بەبێ رەخسەتو مۆڵەت وێنەی گرت یان كاروبارێكی وا كە شەرەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدڕەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاوبكاتەوە كە بەهەر رێگایەك بێت چنگی كەوتن هەتا ئەگەر راستیش بن، ئەگەر بەهۆی بڵاوكردنەوەیانو دابەشكردنیان سوكایەتی یاخود زیانیان پێبگەیەنێت، ئەوا بۆ ماوەیەك بەند دەكرێ (حبس) كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێو لەپێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ یان بە یەكێك لەو دوو سزایە سزا دەدرێت. ئەمە رۆحی یاساكەیە كە دادوەرەكان بەكاریدەهێنن بۆ سزادانی ئەوانەی بە تاوانی بڵاوكردنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سكاڵایان لەسەر تۆماردەكرێت. ئەم یاسایە كێشەی بۆ كاری رۆژنامەنوسی دروستكردووە، یاسای كاری رۆژنامەگەری، نوێ نەكراوەتەوە، لەویاسایەدا بەهیچ جۆرێك باسی میدیای ئەلیكترۆنی نەكراوە، لەحاڵێكدا ژمارەی سایتە ئەلیكترۆنییە فەرمییەكان كە لە حكومەت مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت، تائێستا هەر سكاڵایەكی یاسایی كە لەسەر بڵاوكردنەوە لە سایتە ئەلیكترۆنییەكان تۆماردەكرێت، دادوەرەكان بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان دەكەن نەك یاسای كاری رۆژنامەوانیی، بەمدواییە كە لەناو رۆژنامەنوسانەوە نیگەرانی لەوبارەیەوە دروستبووە، لەناو پەرلەمانی كوردستانەوە هەوڵێك هەیە بۆ هەمواركردنەوەی هەردوو یاسای كاری رۆژنامەگەریو یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ دەركەوتنیاندا لەسەرتاسەری جیهان كێشەیان بۆ یاساكانی بواری كاری رۆژنامەوانیو بڵاوكردنەوە دروستكرد، ئێستا میدیای كۆمەڵایەتی باسی بەسەر هەموو شتێكدا كێشاوە، وڵاتانی جیهان سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاساكانی خۆیانن. بەمدواییە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی (230)ی یاسای ئادابەكانی پەیوەندیكردن كرد لە وڵاتەكەی. ماددەی (230) لە یاسای ئادابەكانی پەیوەندیكردن كە كۆنگرێس لە ساڵی 1996 پەسەندیكردووە دەڵێ: • پێگە ئینتەرنێتییەكان وەكو سەرچاوەیەكی سەربەخۆ ئەژمارناكرێن بۆ خستنەڕووی زانیاری لەلایەن لایەنی سێیەمەوە. • ئەم ماددە یاساییە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەپارێزێت لە هەرجۆرە سكاڵایەكی یاسایی كە لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەوە لەسەریان تۆماربكرێت، كە لەلایەن بەكاربەرەكانیانەوە بڵاودەكرێتەوە. • بەپێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەوانییەوە كە لە زۆرێك لە وڵاتان لە حاڵەتی بوونی سكاڵای یاسایدا لەبارەی ناوەڕۆكی بابەتێكی بڵاوكراوە، بەرپرسیارێتییەكە دەخاتە ئەستۆی سەرنوسەر یان نوسەری بابەتەكان، ئەم ماددە یاساییەی ئەمریكا سەرپەرەشتیارانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەپارێزێت لە هەر سكاڵایەكی یاسای كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەت لەناو تۆڕەكانیانیان لەسەریان تۆماربكرێت، واتە سەرپەرەشیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەكو سەرنوسەرو بەرپرسیار لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو بابەتانە ئەژمار ناكات كە لەو تۆڕانەدا بڵاودەكرێنەوە. ترەمپ لەگەڵ دەستبەكاربونیدا لەبری قسەكردن بۆ میدیا فەرمییەكان، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری وەكو سەكۆی راستەقینەو بێلایەنی خۆی بۆ قسەكردن دەستنیشان كرد، ئەو رقی لە زۆرێك لە میدیاكان بوو، بە چەواشەكار ناوی دەبردن، گرنگترین قسەكانی خۆی لە ڕێگەی تویتەرەوە دەكرد، بەڵام ئێستا ئیتر بارودۆخەكە گۆڕاوە، سەرۆك لە تویتەر توڕەیە. تویتەر تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكردووە، تایبەتمەندییەكە ئەوەیە هەر زانیارییەك كە بەكاربەرەكانی بڵاوی دەكەنەوە، ئەگەر تۆڕەكە لێی دڵنیا نەبێت، خوێنەرەكانی ئاگاردەكاتەوە لەوە بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییە بكەن كە بڵاوبوەتەوە. ترەمپ تویتێكی كرد، تێدا باسی لەوەكرد دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمریكا ئەگەر بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبچێت، ساختەكاری تێدا دەكرێت، تویتەر نیشانەی سەرسوڕمانی شینی لەسەر تویتەكەی سەرۆكی ئەمریكا دانا، واتە خوێنەرانی ئاگاداركرد لەوەی مەرج نییە ئەم زانیارییە راست بێت، ئەمە ترەمپی شێت كرد، ئەو تویتەری تۆمەتباركرد بەوەی كۆتوبەندی ئازادی رادەبڕین دەكات. لێرەوە سەرۆكی ئەمریكا شەڕی دژ بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەگشتی راگەیاندو نازانرێت ئاكامەكەی بە كوێ دەگات. بەگشتی لەكاتی هەر هەواڵێك بۆ هەمواركردنی یاسا بەركارەكان، هەندێك لایەنە بەرپرسەكان تۆمەتباردەكەن بەوەی هەوڵی بەرتسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین دەدات، بەڵام لەبەرامبەریشدا شەپۆلێكی زۆری داواكاری هەیە بۆ رێكخستنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكانو كۆتایهێنان بەو جەنجاڵییەی كە لە سەرچاوەكانی زانیاریدا دروستیان كردووە. ئەو پەیجانەی داخراون كۆمپانیای "گرافیكا" كە كاری وردبینی لە پەیجەكانی هەرێمی كوردستاندا كردووەو فەیسبوك لەسەر بنەمای راپۆرتی ئەو، پەیجەكانی هەرێمی كوردستانی داخستووە، ناوی هەندێك لەو پەیجانەی بڵاوكردوەتەوە كە لە هەرێمی كوردستان هەواڵی فەیكیان بڵاوكردوەتەوە لەوانە: • پەیجی (ئەحۆل) • پەیجی (گشتی) • پەیجی (puk sat) • پەیجی (روماڵ) • پەیجی (Kirkuk press) • پەیجی (گەردەلوولی سەوز) • پەیجی (army_ctg) لە ئینستاگرام • پەیجی (PDK- BERAW KURDSTANEKI BAHEZ) • پەیجی (ALI ROJ) • پەیجی (Namran afarmwe) • پەیجی (شەفە تیڤی) • پەیجی (habw nabw) • پەیجی (فوول عەشایەر) • پەیجی (هەمومان ملازم ئەحمەدین) • پەیجی (ئەحمەو دیوانە) • پەیجی (كوڕانی هەولێر) • پەیجی (عەشیرەتی سوچی) • پەیجی (Leshaw) • پەیجی (Hawler press) • پەیجی (یەكێتی) • پەیجی (كەركوكی هەمیشە سەوز) • پەیجی (xor- magazine) لە ئیسنتاگرام دۆخی حزبەكان لە توێژینەوەیەكدا بەپێی توێژینەوەیەك كە دكتۆر ئامانج شێرڤانو هاوڕێكانی لە دیسكی عێراقو كوردستانی (ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی) كردویانە لەبارەی دۆخی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، دەركەوتووە: • بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009 راگەیاندنەكانی بە تیڤیو دیجتاڵ میدیاكەیەوە زۆرترین كاریگەریان لەسەر هاوڵاتیان هەبووە تا ساڵی 2013. • دوای ساڵی 2013 راگەیاندنی پارتی بووە بە یەكەم راگەیاندنی كاریگەر لەڕێگەی كەناڵەكانو ئەكاونتو پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە. • سۆسیال میدیای شاسوار عبدالواحیدو نەوەی نوێ لە ساڵی 2016-2018 لە پلەی یەكەمدا بوون لەگەڵ جیاوازیەكی كەمدا لەگەڵ سوسیال میدیای پارتی دا. • لە ساڵی 2018 تائێستا سۆسیاڵ میدیای باڵێكی یەكێتی بەهێزترین راگەیاندنی كوردییەو زۆرترین كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەیە، بە جۆرێك لەڕێگەی 643 پەیجی فەرمیو كاریگەرەوە پەیامەكانی خۆی دەگەیەنێتو دەستی بەسەر 64% سۆسیال میدیادا گرتووە. • لایەنە ئیسلامییەكان (یەكگرتوو - كۆمەڵ- بزوتنەوە) سستترین هێزی راگەیاندنو سۆسیال میدیان، تەنها 6%ی هێزی سۆسیاڵ میدیایان لەژێر دەستدایەو هێزە شاراوەكانی وەك مەلا كرێكارو چەند راگەیاندێكی ئەلیكترۆنی (سۆسیال میدیا) لە هی هێزە سیاسییە ئیسلامیەكان بەهێزترە. • سۆسیاڵ میدیای پارتیو گۆڕانو هێزە ئیسلامییەكان لە قەیرانی كاریگەرییو هێزو متمانەو خۆینەردان، لەبەرامبەردا سۆسیاڵ میدیای باڵێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خاوەنی سوپایەكی ئەلیكترۆنی بەهێزە كە كاریگەری زۆری لەسەر هاوڵاتیان هەیە. • بەپێی توێژینەوەكە لە ساڵی 2016-2019 بینەری تیڤیەكان بەڕێژەی 21% كەمیكردوە. • بەپێی ئەنجامەكان 83%ی خوێنەران كەوتونەتە ژێر كاریگەریی هەواڵی ناڕاست (فەیك نیوز)و باوەڕیان پێهێناوە. • لەڕووی كاریگەربوون لەسەر كوردانی پارچەكانی تر، راگەیاندنی كوردستانی باشور كەمترین كاریگەریی هەبووە بەراورد بە كاریگەریی راگەیاندنی پەكەكە، لە ناو ڕاگەیاندنی باشوردا راگەیاندنی پارتی بەهێزترینان بووە لە ڕووی كاریگەریی لەسەر كوردانی پارچەكانی تر. چوارچێوەی ئەم توێژینەوەیە، پێنج پارێزگا (هەولێر- سلێمانی- كەركوك- دهۆك- هەڵەبجە) شاری (سنەو قامیشلۆو ئامەد)و كوردانی دەرەوەی وڵات بووە. لەكۆی 16 هەزار پەیجو ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە پڕ بینەرو پڕ خوێنەرترینن، 3 هەزاریان بە نمونە وەرگیراون كە بۆ شەڕی راگەیاندن و ئاڕاستەكردنی ڕایگشتی بەكارهێنراون لە ماوەی ساڵانی 2009- 2019 بەنمونە وەرگیراوە. https://public-assets.graphika.com/reports/graphika_report_kurdistan_takedown.pdf?fbclid=IwAR2M02G3JGBsN2u9k2ydM3fv5Joy5axr9t5Rr0ToNqi5T4mg-533jKPAcQY https://about.fb.com/wp-content/uploads/2020/06/May-2020-Detailed-CIB-Report.pdf
راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوە ئاییندەیی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان لە بارێكی مەترسیداردایە، بەشێوەیەك كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێگەی سیاسیی هەریم لە نێوخۆ و دەرەوەدا جێهێشتووە، بۆیە لە ئێستادا ئاسان نیە ئابوری هەرێم بگەرێتەوە دۆخی پێش ساڵی ٢٠١٣، بەڵكو ڕەنگە لەماوەیەكی نزیكدا بەرەو داڕمانی زیاتریش بڕوات، خۆ ئەگەر ئاراستەی ڕوداوەكان وەكو ئێستا بەردەوام بێت و چاكسازییەكی بنەڕەتی نەكرێت، بەرەو داڕمانی درێژمەوداش ڕوو دەنێت بەڵام سەرباری ئەو سیناریۆ تاریكەی سەرەوە دەكرێت، بەبوونی ئیرادەیەكی یەكگرتووی سیاسیی نێو بڕیاردەرانی هەرێم بۆ چاكسازی بنەڕەتی ئاستی پێشبینییە نەخوازراوەكان كەمبكرێتەوە و دەرچەیەك بۆ دەربازبوونی هەرێم لە داڕمانی ئابووری و پەرتەوازەیی سیاسی بدۆزرێتەوە. دەركەوتنەوەی قەیران: قەیرانی ئابووریی هەرێمی كوردستان سەرەتایەكی كۆنتری هەیە، بەڵام پەتای جیهانگری كۆرۆنا، زیاتر پەرێشانی دۆخی بەڕێوەبردن و كێشە شاراوەكانی سەرچاوەكانی داهات و خەرجییەكانی دەرخست. وەنەبێت قەیرانە ئابوورییەكە تەنها كوردستانی گرتبێتەوە، بەڵكوو وڵاتانی جیهان و بگرە كۆمپانیا زەبەلاحەكانیشی گرتووەتەوە، لە نێویشیاندا، یەك لەو وڵاتانەی كە كاریگەری قوڵی قەیرانەكە گرتییەوە، حكومەتی عێراقە، كە ڕاستەوخۆ سەدا ٥٢٪ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەوێوە بە ڕێككەوتنێك دابین دەكرا، لە ئانووساتی بەربڵاویی كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و خۆپیشاندانانەكانی عێراق و ئاڵووگۆڕەكانی كابینەكەی بەغدا، ئەو بڕە ڕاگیرا و بەم شێوەیە كێشە داپۆشراوەكانی بەڕێوەبردنی هەرێم و كەمبوونەوەی داهات و ڕاگرتنی پارەكەی بەغدا، قەیرانەكەی لە هەرێمی كوردستاندا فراوانتر نمایش كرد و كاریگەریی نەك لەسەر كابینەی حكومەت، بەڵكو لەسەر هاوڵاتییان و بگرە پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكانیش جێهێشت و چەند خۆپیشاندانانێكی جیاوازیشی بەدوای خۆیدا هێنا، زەقترینیان خۆپیشاندانی مووچەخۆرانی دهۆك بوو، كە كاردانەوەی جیاوازی سیاسیی و ئەمنی وەدووی خۆی خست. بۆ دەرخستنی ڕادەی قەیرانەكە و دیاریكردنی سەرچاوەی كورتهێنانەكان، پێویستە ڕووماڵێكی ڕاگوزەری سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم و شێوازی دابەشكردنەوەی لە سێكتەرە جیاوازەكاندا بخرێنەڕوو. ڕوماڵێكی ئاماریی سەرچاوەكانی داهات و خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم: بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان، داهاتی مانگانەی وەزارەتی دارایی بە نزیكەیی بەر لە كۆرۆنا بەم شێوەیە بووە: نێوخۆ: ٢٤٠ ملیار وەدەستهاتووی نەوت: ٣٦٠ ملیار بڕی دابینكراوی حكومەتی عێراق: ٤٥٢ ملیار سەرچاوەی دیكە: نزیكەی ٢٠ ملیارێك، چارتی (ژمارە١)دا ڕێژەی سەدییەكەی ڕوونكراوەتەوە. لە كۆی ئەم داهاتە، بڕی ٨٨٦ ملیار دیناری بۆ مووچە ٢٠٠ ملیاری بۆ خەرجی وەزارەتەكان ٣٥ ملیاری بۆ پرۆژەكان تەرخاندەكرا. بەڵام لە سەرووبەندی دۆخی كۆرۆنا و بازاڕی نەوتی جیهانی و ڕاگیرانی ژیانی ئاسایی و بازاڕی هەرێمی كوردستان، لە مانگی سێ و چواردا(بە گوێرەی زانیارییەكان)، كە لوتكەی قەیرانەكەی بەیان دەكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئەو داهاتەی دەستی دەكەوت و ٤٥٪ی داهاتی فرۆشی نەوت و ٩٠٪ی داهاتی نێوخۆی كەمی كرد. بەمشێوەیە گەر دۆخی كۆرۆنا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بووایە ڕێژەی كورتهێنان لە داهاتی هەرێمدا نزیكەی ٢٠٠ ملیار دینار دەكرد. هاوكات، بڕی هەناردەكراوی بەغداش لەو دوو مانگەی ئاماژەیان پێدرا ڕاگیرا، كە تەنها ئەو بڕە ٤٢٪ی كۆی داهاتی هەرێمی كوردستانی پێكدەهێنا. كەواتە دەردەكەوێت قەیرانەكە ڕاستەقینە بوو و دەرخەری چەند ئاماژەیەكی مەترسیداری لە جۆری سەرچاوەی داهات و شێوازی خەرجكردن و ناجێگیریی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانە. ڕیشەناسیی قەیرانەكە و تایبەتمەندییە كێشەسازەكانی داهات سەرچاوە و ڕیشەی دۆخی ئابووریی هەرێم، هۆكارەكەی تەنها دۆخی كۆرۆنا، بازاڕیی جیهانی، پەیوەندی هەولێر-بەغدا نییە، بەڵكو بەر لەوە پەیكەری ئابووریی هەرێم هەڵگر و بەرهەمهێنەری گرفتی ڕیشەییە و كێشە لە خودی سەرچاوەكانی داهات و هاوكات شێوازی خەرجكردن و پلانی كورتمەودا یاخود بێپلانی قەیرانەكەی قوڵتر و كاریگەرتر كردووە، كە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە بەڕێوەبردنەی داهات و خەرجی، نەك قەیرانەكە تێناپەڕێنێت، بەڵكو قەیرانسازتر و كارەساتبار دەبێت لە ئایندەیەكی نزیكدا. پرسیار ئەوەیە، بۆچی ڕیشەی قەیرانەكە قوڵترە و پێش ئەوەی سەرچاوەی قەیرانەكە دەرەكی بێت نێوخۆییە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە لە تایبەتمەندیەكانی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمدا وردبوونەوە بكرێت، كە هاوكات پێكهێنەرە سەرەكیییەكانی قەیرانە ئابوورییەكەش پێكدەهێن: ١. پیادەكردنی سیاسەتی كڕیاریی (زەبائینی): ئەو گرفتانەی كۆسپی گەورەیان لە سەنگەلایی داهات و خەرجی لە كوردستاندا سازاندووە، بەشێكی سەرەكی پەیوەندی بە هاوكێشەی جێگیری و زۆری خەرجیەكان و كەمی و ناجێگیری داهاتەوە هەیە، ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی كڕیاریی(زەبائینی )یە، كە لەسەر سێ بنەما وەستاوە: بوونی گرێبەستێك كە بنەماكەی ئابورییە و لێكەوتەكانی سیاسیە، بریتیە لە رێكەوتنێكی ناڕەوای نێوان گروپە سیاسیەكان و گروپە بچوكەكان، بنەمای دووەم بەردەوامی ئەو رێككەوتنەیە بۆماوەیەكی درێژ كە تەمەنی گروپەكانە، واتە ئەم گروپانە بە درێژایی تەمەنیان بەلاشخۆر و بندیواری كەسیی دەبن و لە ململانێی حیزبی و هەڵبژاردنەكاندا بەكاردەهێنرێن، بنەمای سێیەم بریتیە لە بوونی نێوەندگیریی و دەڵاڵی سیاسی. ئەم سیاسەتە بۆچی گرفت و كێشەیە؟ چونكە كێشەكەی ئەوەیە لەسەر دوو ئاست ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەیە: ئاستی یەكەم، دەرگایەكی گەورە لەسەر گەندەڵی سیاسی و ئابوری دەكاتەوە و بارگرانییەكی قورس لەسەر ماڵی گشتی دروست دەكات. لە كوردستان ئەم سیاسەتە پەنجەرەیەكی تری بۆ چوونە ناو هاوكێشەیەكی دیكە كردۆتەوە، ئەویش نەبوونی پێوەری بەكارخستی سەرمایە و سەرچاوەكانی پرۆژەی وەبەرهێنانی راستەقینەیە، چونكە نێوەندگیرەكە لەسەر سەرمایەی وەهمی دەژی، نەك هەر ئەوە بەڵكو هەندێك جار پرۆژەی وەهمی هەیە و بودجەی بۆ تەرخانكراوە، لە لایەكی¬ترەوە چونكە سیاسەت بووەتە سەرچاوەی داهات و بازرگانی، زۆركات ئەو پرۆژە و بازرگانیانەی ئەنجام دەدرێن، لەلایەك قۆرخ دەكرێن، لەلایەكی¬تر لەسەر حیسابی خەزێنەی گشتی تەواو دەكرێن، ئەمەش ناچێتە چوارچێوەی هاندانی وەبەرهێنان، چونكە لە بنەمادا "قۆرخكارەكان" خۆیان وەبەرهێنەر نین، لەوەدا كە وەبەرهێنەر سەرمایەی راستەقینەی هەیه و سەرچاوەی سەرمایەكەی دیارە، لە كوردستان بەشێكی زۆری پرۆژەی وەبەرهێنان و بازرگانی بە توندی بەستراوە بە فاكتەرێكی¬دیكەوە، ئەویش بابەتی "وەبەرهێنان لە كوێ بكرێت؟" لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە گرێدراوی لێكەوتە سیاسیەكەیە، بۆ سەرنجراكێشان و بەردەوامی بەكارهێنانی سیاسی دەنگدەر، وەبەرهێنان و پرۆژەكان لەو ناوچانە چڕ دەكرێتەوە، كە دەنگدەرە كڕدراوەكانی لێیە، بە بێ ئەوەی گوێ بدرێت بە بنەماكانی وەبەرهێنان كە زەوی، سەرمایه، كار و رێكخستنن، ئەمەش وا دەكات ناهاوسەنگی لە پرۆژەكاندا هەبێت و وەبەرهێنانەكە نەتوانێت ئامانجەكانی بەدی بهێنێت، چونكە لە بنەمادا پرۆژەكە ئامانجی سیاسی هەیه، نەك گەشەسەندن و ئاوەدانی و ئابوری. ٢. سەرچاوەی داهات پشتبەشتووە بە نەوت: ٣٤٪ی داهاتی هەرێم پشتبەستووە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ٤٢٪ ی لە بەغداوە دێت، كە دیسان زیكەی ٪٩٠ داهاتی خودی عێراقیش نەوتییە و پشت بە بازاڕی نەوت دەبەستێت. كەواتە ٪٧٦ی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پشتی بە بازاڕ و فرۆشی نەوت بەستووە. ٣. بەشێكی سەرچاوەی داهات پشتبەستووە بە پەیوەندی سیاسیی ناجێگیر و كورتمەودا: یەكێكی¬تر لە تایبەتمەندییەكانی دەستخستنی داهاتی هەرێم، زۆرینەی داهاتەكەی پشتی بە پەیوەندیی سیاسیی عێراقی و هەرێمایەتی بەستووە، نەك پابەندكراوی دوولایەنە و پشتبەشتوو بە پلانێكی ستراتیژی دوورمەودای جێگیر. بۆ نموونە ٤٢٪كەی بەغدا بە یاسای بودجەی ساڵانە ڕێكخراوە، كە ئەگەری گۆڕانی هەیە و هەردەم پێویستی بە سازش و سازكردنەوە هەیە و پەیوەستە بە پەیوەندی هەرێم و ئەو كوتلەیەوە كە پێكهێنەری حكومەتی ئەو كاتەیە (نەك پەیەوەندی نێوان دەوڵەتی عێراق و هەرێمی دەستووری كوردستان) و لەوەش مەترسیدارتر هەردەم پێویستی بە ڕازیكردنی زۆرینەی پەرلەمانە بۆ تێپەڕاندنی بڕگەی بڕی هەناردەكراوی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش لە چەندین سەرەوە خۆی قەیرانسازە و نەك كاریگەری لەسەر ئابووریی و داهاتی هەرێم، بەڵكوو ئامانجە دوورمەوداكانی خواستی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان و خاوكردنەوەی پرسی شوناس و خاك و ئەجێندای كوردستانی لە بەغدا بە تەواوەتی كشاندۆتەوە دواوە. هەروەها دیسانەوە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بازاڕی جیهانیدا، دیسانەوە پشتی بە پەیوەندی ناجێگیر و سیاسیی كورتمەودای نێوان حكومەتی هەڕێم و وڵاتانی ئیقلیمی وەك توركیا و ئێران و پەیوەندی كۆمپانیا و سەرمایەدارانی جیهانییەوە بەستووە، نەك ڕێكخراو لە چوارچێوەی یاسای نەوت و گازدا، كە ئەمەش هەردەم وایكردووە، هەم مەترسی ڕاگرتنی بۆ بێتەپێش هەم نرخی وزەی فرۆشراوی هەرێم لە بازاڕی جیهانیدا كەمتر بێت، چونكە بەشێكی زۆری ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای داشكاندن و بە ڕازیكردنی سەرچاوەی پەیوەندییەكانەوە بەندە. بەشێكی¬دیكەی پەیوەندیەكانی هەرێمیش وابەستەی دۆخی بەسەرداباریووی تیرۆر و هاوپەیمانێتی كورد و دژبەرەكانی تیرۆرستانە، كە خۆی لە لەناوبردنی داعش و تیرۆریستاندا دەبینەێتەوە، ئەم پەیوەندیانەش دیسانەوە بۆ دۆخێكی كاتیی دەگەڕێتەوە نەك ستراتیژێكی پایەدار و جێگیری دوورمەودا. ٤. بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمان و بەیاننامە و نوسراوەكانی وەزارەتی دارایی و ڕوونكردنەوە و بەیانەكانی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم، دان بەوەدا نراوە هێشتا حكومەت كۆنتڕۆڵی سەرچاوەكانی داهاتی خۆی سەداسەد نەكردووە، بەهەدەردان و گەندەڵی بە قەبارەیەكی فراوان دەچێتە گیرفانی تاقمی بچووك و دەستڕۆیشتووی نێو حزبە هەژمووندارەكان و چەند هێزێكی دیكەی دەرەوەی نێوپرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، كە خۆی لە دانانی بازگە، گومرگ، كۆمپانیا سەپێنراوەكان بەسەر حكومەتدا، وەرنەگرتنی باج لە هەندێك كۆمپانیا، نەگێڕانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان، گەندەڵی و كاری نایاسایی دەروازە سنوورییەكان و...تاد. بەشی هەرەزۆری ئەم لێڕۆشتە ئابوورییە و ئەم جۆرانەی بەهەدەردان و گەندەڵیانە لە كۆبوونەوەی ٥/٥/٢٠٢٠دا جەختیان لێكراوەتەوە و حكومەتی هەرێم دانی بە بوونی ئەم گەندەڵی و گرفتە ڕیشەییانەی سەرچاوەكانی داهاتدا ناوە. ٥. تایبەتمەندییەكی كێشەسازی دیكە، جۆری خەرجی و دابەشكردنەوەی داهاتەكانە لە هەرێمدا، بە تایبەت لە دابەشكاریی سێكتەرەكاندا: بە پێی دوائەپدەیتی بایۆمەتری، (1 ملیۆن و 255 هەزارو 273) ژمارەی فەرمانبەرانی تۆماركراوی نێو پرۆسەی بایۆمەتریین، بەم شێوەیە: كۆی گشتی فەرمانبەرانی مووچەخۆرغ فیعلی: (752 هەزارو 959) فەرمانبەرە و تەنها ٦٠٪ ی مووچەخۆران پێكدەهێنن. بەم شێوەیە: مەدەنی: 430,231 پۆلیس و ئاسایش: 104,699 سەربازی: 217,979 بەڵام ٤٠٪ەكەی دیكەی هەریەك لە كەسووكاری شەهیدان، خانەنشینان و كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، ژمارەیان بەم شێوەیە دابەش دەبێت: شەهیدان: 96,937 خانەنشینان: 246,269 كۆمەڵایەتی: 159,158 گەر بڕوانیە ڕێژەی سەدی فەرمانبەرانی نێو فەرمانگەكانیش بەم شێوەیە دەبێت: كەرتی پەروەردە:22.2% تەندروستی:6.5% ناوخۆ: 19.1% پێشمەرگە: 18.7% بەم پێیە دەردەكەوێت ناهاوسەنگییەكی زۆر لە ڕێژەی چەكدار و هێزەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەك و ڕێژەی كەرتی تەندروستی و پەروەردە لەلایەكی دیكەوە، نزیكەی ٣٧.٨٪ مووچە كە زۆرینەی داهاتیش دەبات، دەدرێتە هێزی چەكدار و ناوخۆ، بەڵام هەردوو كەرتی گرنگی وەك پەروەردە و تەندرووستی ٢٨.٧٪ی مووچە پێكدەهێنن. ئەمە جیا لەوەی دابەشكاری فەرمانبەران و بێكاریی شاراوە و "بندیوار" و دوو مووچە و یاسای خانەنشینی پێشووی پلەباڵاكان بارگرانییەكی زۆریان لە بەهەدەردانی داهاتی هەرێمدا بە فیڕۆداوە و دەدەن، بە جۆرێك زۆرێك لە داهات كە دەردەچێت و وەك پارەیەكی نابەرهەمهێن دەردەچێت و چیدی بە سوڕێكی تەندرووستدا ناگەڕێتەوە یان هەر ناگەڕێتەوە نێو سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان. لەوەش مەترسیدارتر، وەك ئەوەی لە دواوتاری سەرۆكی حكومەت لە جەژنی ڕەمەزاندا دانی بە خراپی خەرجیی و دابەشكارییەكدا نا و وتی: ٨٠٪ی داهاتی هەرێم بۆ ٢٠٪ی دانیشتووان خەرج دەكرێت. ئەمەش بەیانكەری ئەو دابەشكارییە نائابوورییانەیە كە دیدگایەكی كوشندەی ڕێكخستنی خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی بە درێژایی كابینەكانی ڕوونكردووەتەوە. لێرەوە دەردەكەوێت لەلایەك پیادەكردنی سیاسەتی زەبائینی و پشتبەستن بە ئابووریی نەوتی (كە بە پێوەر و بۆچوونی ئابووریناسان، لەرزۆكترینن ئابووریی ئابوورییەكە كە پشتبەستوو بێت بە نەوت و لە ئانی قەیران و ناجێگیرییدا زۆرترین خەسارەت لە خۆدەگرێت) و ناجێگیریی پەیوەندیی سیاسیی و خراپی لە دابەشكاریی و ڕێكخستنی خەرجی، شوێنەواریی كوشندە و قەیرانسازیی قوڵی بۆ ئابووریی هەرێمی كوردستان سازاندووە. سیناریۆكانی ئایندە و نەخشە ڕێگایەكی چاكسازی: دەكرێت لە ئاست دۆخی ئیستای ئابووریی هەرێمی كوردستاندا، پێشبینی دوو سیناریۆ بكرێت: یەكەم: وەك دەردەكەوێت دۆخی ئابووری لە بارێكی مەترسیداردایه، بەشێوەیەك كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێگەی سیاسیی هەریم لە نێوخۆ و دەرەوەدا جێهێشتووە، بۆیە لە ئێستادا ئاسان نیە ئابوری هەرێم بگەرێتەوە دۆخی پێش ساڵی ٢٠١٣، بەڵكو ڕەنگە لەماوەیەكی نزیكدا بەرەو داڕمانی زیاتریش بڕوات، خۆ گەر ئاراستەی ڕوداوەكان وەكو ئێستا بەردەوام بێت و چاكسازییەكی بنەڕەتی نەكرێت، بەرەو داڕمانی درێژمەوداش ڕوو دەنێت. دووەم: سەرباری ئەو سیناریۆ تاریكەی سەرەوە دەكرێت، بەبوونی ئیرادەیەكی یەكگرتووی سیاسیی نێو بڕیاردەرانی هەرێم بۆ چاكسازی بنەڕەتی ئاستی پێشبینییە نەخوازراوەكان كەمبكرێتەوە و دەرچەیەك بۆ دەربازبوونی هەرێم لە داڕمانی ئابووری و پەرتەوازەیی سیاسی بدۆزرێتەوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئەم سیناریۆیەشدا، دەكرێت بۆ ڕایەڵەسەرەكییەكانی نەخشە ڕێگایەكی ئایندەیی دەربازبوون لەو قەیرانە، ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەر دەبن: ١.جێبەجێكردنی "یاسای چاكسازی"، بەشێوەیەكی ورد و دادپەروەرانە و فراوانكردنی بۆ سێكتەرەكانی¬تری خزمەتی گشتی، دادوەریی و یاسادانان. ٢.گرنگە لە رێكخستنەوەی ڕۆڵی كەرتی گشتییدا، هاوسەنگی زیاتر بۆ سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی داهاتی نیشمانی بەشێوەیەكی دادپەروەرانەتر بڕەخسێنرێت، كە تیایدا ئەركی سەرەكی حكومەت ڕەخساندن وفراوانكردنی هەلی كار بێت بۆ هاوڵاتیان لە بری دامەزراندن، ئەویش لە رێی زیادكردنی بودجەی تایبەت بە وەبەرهێنان و هاندانی پرۆژەی بچوك بۆ هاوڵاتییان و دانانی سیستمێكی بەهێزی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ كارمەندانی بواری كەرتی ناحكومی. ٣.فرەچەشنكردنی ئابووریی هەرێم و دەربازكردنی لە هەژمونە مەترسیدارەكەی نەوت، لە رێی هاندان و پشتگیریكردنی بوارەكانی پیشەسازییە هەمەجۆرەكانی وەك خواردن، پێداویستی رۆژانە، پترۆكیمایی، گەشتوگوزار و چەند بوارێكی كشتوكاڵی وهتد. ئاشكرایە بۆ چالاككردنی هەر بوارێك یاسا و رێنمایی پێویستە. ٤.بچوككردنەوە و چالاكتركردنی حكومەتی هەرێم و دامودەزگاكانی لە رێی لكاندنەوەی هەندێ لە وەزارەتەكان و دەسته و بەڕێوەبەرایەتییەكان، هەروەها پەیڕەوكردنی ناناوەندێتی كارگێڕی و دارایی فراوان، بۆ كاراكردن و باشتر بەڕێوەبردنی حكومەت و گەشەپێدانە لۆكەڵییەكان. ٥.كەمكردنەوەی رێژەی بودجەی نامەدەنی(٣٧%) لە بودجەی گشتی كە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكان وخودی توانای هەرێم ناگونجێت و گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ بودجەی وەبەرهێنان و پەیداكردنی هەلی كار و پرۆژەی بچوك و ژێرخانی. ٦.دامەزراندنی سیستمێكی بانكی سەربەخۆ و متمانەپێكراو، لەپێناو هاندانی زیاتری گەشەسەندنی ئابووری و خولانەوە(سوڕی داهات) و بەكارهێنانی سەرمایەی نوستوو(مكنز) و شاراوەی هەرێمەكەمان. ٧.بەهێزكردن و سەربەخۆكردنی زیاتری كەرتی تایبەت و دامودەزگاكانی، دژایەتیكردنی قۆرخكاری، دورخستنەوەی دەسەڵاتدارانی حزبی و حكومی لە كاری بازرگانی، بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی پێویست. ٨.دانانی سیستمێكی كارا و دادپەروەرانەی باج (باجی هەڵكشاو)، كە سەرجەم خاوەن سەرمایەكان، بەپێی قەبارەی سەرمایەكانیان، بگرێتەوە. ٩.لە پێناوی گێڕانەوەی جێگیریی و كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێی دارایی و ئابووری، گرنگە كار بكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور. گێڕانەوەی متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێت رۆڵی زیاتر لە گەشەشەندن وفراوانكردنی بازرگانی و ئابوری بۆ هەردولا بگێڕێت و بازاڕی گەورەتر بۆ هەردوولا بكاتەوە. ١٠.سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیكەری وەزارەتی پەروەرده، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵا بە شێوەیەك كە گرنگی تەواو بدرێت بە خوێندنی پیشەیی و بەستنەوەی بە گەشەپێدانی بازاڕی كار و دروستكردنی نەوەیەكی گەنج كە كارامەیی(skill) تەواوی هەبێت و ئامادەكراوبێت بۆ پڕكردنەوەی سێكتەوە ئابوورییە جیاجیاكان و دروستكردنی هەلی كاری نوێ بۆیان. ........................................................ رانانی سەنتەری لێكۆڵێنەوەی ئاییندەیی توێژەران: د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردی مهدی میكە، د.یوسف گۆران
(درەو): تەلەفزیۆنی (کوردستان ٢٤) کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی لێدەکات، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە راپۆرتێکی (درەو) لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەی دوێنێی حکومەت. لە رونکردنەوەکەدا، سەرچاوەکەی سەرۆکی حکومەت (درەو) بە (درۆ) ناودەبات و دەڵێ ئەم سایتە سەر بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگریی هەرێمەو ناوەڕۆکی زانیارییەکانی رەتدەکاتەوە. (درەو) دەقی رونکردنەوەی سەرچاوەکەی سەرۆکی حکومەت وەکو خۆی بڵاودەکاتەوەو خوێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە بەرگری لە راستی و دروستی زانیارییەکانی ناو راپۆرتەکەی دەکات کە پشتئەستورە بە چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراو. (درەو) خوێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە، نوسین و وەڵامدانەوە بە زمانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و تۆمەتبارکردنی بە تۆمەتی بێ بنەما لەلایەن میدیاو تیمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە هەرگیز وای لێناکات بکەوێتە کاردانەوەو قسەکردن و نوسین بە هەمان زمان، (درەو) لەسەر رێبازی بابەتیبوون و بێلایەنی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بەردەوام دەبێت و رابردوو سەلماندویەتی ناکەوێتە کاردانەوەو چوارچێوەی سیاسیەتی هیچ کەس و لایەنێک و بۆ داهاتووش هەروا دەمێنێتەوە، سەرۆکی حکومەت دەبێت لەوە تێبگات بۆ ئەوەی لەڕووی میدیاییەوە بەهێزبێت پێویستی بەوە نییە لەم کاتی قەیرانەدا مانگانە موچە بۆ سەدان کەس بەناوی رۆژنامەنوسەوە خەرج بکات، لەکاتێکدا بە هەمویانەوە نەتوانن وەڵامێکی گونجاو بۆ راپۆرتێکی (درەو) بنوسن کە بە توانای تەنیا دوو رۆژنامەنوسی سەربەخۆ بەڕێوەدەچێت. 🔹 دهقی روونكردنهوهی سهرچاوهیهكی ئاگادار لە ناو حکومەت کە تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە: سایتی درۆ میدیا کە هی بەرپرسێکی پێشووی دەزگایەکی هەواڵگرییە و رابردووی بنووسەکانی سایتەکەش بۆ خەڵکی زۆر ئاشکرایە ، کەچی رۆژ نییە ئەم سایتە درۆ و چەواشەکاری نەکات و راپۆرتی هاوشێوەی راپۆرتە هەواڵگرییەکانیان بڵاونەکاتەوە. لە درێژەی چەواشەکارییەکانیان بابەتێکی پڕ لە درۆیان لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردووەتەوە کە گوایا سەرۆک وەزیران ئۆپشنی مووچەبڕینی خستووەتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران. جێگری سەرۆک وەزیران و زۆربەی وەزیرەکانیش پێی رازی نەبوون! بەشدارانی کۆبوونەوەکە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە ئەوەی لە درۆمیدیادا هاتووە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانیش هەرگیز رێگە بەخۆیان نادەن بەو زمانەی لە درۆمیدیادا هاتووە لە کۆبوونەوەکان قسە بکەن و خۆشیان شاهیدن . هەر بڕیارێکیش لە بارەی مووچەوە بدرێت بە ئاشکرا دەدرێت و بڕیاری هەموو حکومەت دەبێت بە هەر سێ حیزبە بەشدارەکەیەوە.
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت مەسرور بارزانی سێ ئۆپشنی بۆ بڕینی موچەی موچەخۆران خستەڕوو، قوباد تاڵەبانی ئیمزای لەسەر نەكرد، تەنانەت وەزیری ناوخۆش كە دۆستی سەرۆك وەزیرانە، ناڕازیی بوو، بەڵام بڕینی موچە بڕیارێكی "حەتیمی" سەرۆكی حكومەتەو جگە لەجێبەجێكردنی هیچ رێگەیەكی تری لەبەردەمدا نییە، ئەمە كرۆكی كۆبونەوەی دوێنێی حكومەت بوو كە باس نەكرا، (درەو) لەم راپۆرتەدا وردەكاری بڕیاری بڕینی موچە بڵاودەكاتەوە. موچە بە كاتی هەرێم ! ئێستا كاتی دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانە بەكاتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی قەیرانی داراییەوە رۆژژمێری دارایی هەرێم لەهیچ شوێنێكی تری دنیا ناچێت. بەپێی رۆژژمێرە داراییەكەی هەرێم، ئێستا كە سەرەتای مانگی حوزەیرانەو گەرمای هاوینە، حكومەت موچەی مانگی شوبات واتە وەرزی زستان دابەشدەكات، كابینەی مەسرور بارزانی تەنیا لە ساڵی 2020 دوو مانگ لە دابەشكردنی موچە دواكەوتووە. موچە دابەشدەكات ؟ كابینەی مەسرور بارزانی كە تەمەنی تەنیا (10) مانگە، روبەڕووی سەختترین قەیرانی دارایی بوەتەوە، سەرچاوەی قەیرانی ئەمجارە جگە لە دابەزینی نرخی نەوت بە پلەی یەكەم، لە ئاستێكی تردا هۆكارەكەی بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە، كە كاریگەری لەسەر داهاتەكانی ناوخۆ دروستكردووە. بۆ موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ كە بەر لە جەژنی رەمەزان دابەشكرا، حكومەت بە وەرگرتنی قەرزێك لە سەرمایەدارانو وەرگرتنی پارەی پێشوەختەی فرۆشی نەوت لە كۆمپانیاكان، ئەو كورتهێنانەی پڕكردەوەی كە لە داهاتەكانی تایبەت بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆراندا هەیبوو. مانگی رابردوو كە حكومەت موچەی مانگی (1)ی 2020ی دابەشكرد، داهاتەكانی حكومەت بەمشێوەیە بوو: • پارەكەی بەغداد: 453 ملیار دینار • داهاتی فرۆشی نەوت: 60 ملیۆن دۆلار • داهاتی ناوخۆ: 60 ملیۆن دۆلار • یارمەتی دارایی هاوپەیمانان: 21 ملیار دینار • وەرگرتنی پارە بەشێوەی پێشینە لە كۆمپانیاكانی نەوت: 150 ملیۆن دۆلار • وەرگرتنی قەرز لە سەرمایەداران: 138 ملیار دینار تێكڕای داهاتی مانگی رابردووی حكومەت گەیشتە نزیكەی (900 ملیار) دینار، حكومەت مانگانە تەنیا بۆ خەرجی موچەی موچەخۆران پێویستی بە (894 ملیار) دینار هەیەو لەو مانگەدا داهاتەكانی خەرجی موچەیان پڕكردەوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە كە حكومەت دەیەوێت موچەی مانگی شوبات دابەشبكات، داهاتەكانی چۆنن ؟ بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەو داهاتانەی كە تائێستا لەبەردەستی حكومەتدان بەمشێوەیەن: • بەغداد بڕی (400 ملیار) دیناری خستوەتەسەر حسابی حكومەتی هەرێم لە بانك، ئەم پارەیە بەر لە هەرشتێك بڕی (12 ملیار) دیناری لێدەبڕێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی كە پێشتر حكومەتی هەرێم لە بانكە ئەهلییەكانی كردووە، واتە پارەكە (388 ملیار) دیناری ماوەتەوە، سەرباری ئەمە حكومەتی هەرێم بۆ موچەی مانگی رابردوو بڕی (138 ملیار) دینار لەسەرمایەداران قەرزكردووەو بەڵێنی پێداون لەماوەی مانگێكدا بۆیان بگەڕێنێتەوە، ئەگەر ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە، پارەكەی بەغداد بەسەوزی لەجێی خۆیدا تەواو دەبێتو نابێت بە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ موچەی ئەم مانگە. • یارمەتییەكەی هاوپەیمانان بۆ هەرێم: 21 ملیار دینارە • داهاتی نەوت: بەوتەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئەم مانگە (30) ملیۆن دۆلارە • داهاتی ناوخۆ: 60 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی ئەو داهاتەی تائێستا لەبەردەستی حكومەتدایە نزیكەی (520 ملیار) دینارە، ئەم بڕە پارەیە ئەگەر لەسەرچاوەی ترەوە زیادەی بۆ پەیدا نەكرێت (بەپێی زانیارییەكانی درەو، مانگی رابردوو سەرۆكی حكومەت بڕی 300 ملیۆن دۆلاری لە دەرەوەی وڵات بە قەرز وەرگرتووە)، ئەوا حكومەت بۆ موچەی مانگی شوبات داهاتەكەی بڕی (370 ملیار) دینار كورتهێنانی دەبێت، ئەمە سەرباری ئەوەی كە بەشی دابینكردنی بڕی (45 ملیۆن) دۆلاری مانگانە بۆ خەرجی وەزارەتەكانیش ناكات، پارەی خەرجی وەزارتەكان بەر لە قەیرانی دارایی مانگانە (250 ملیۆن) دۆلار بوو، واتە قەیرانی دارایی (200 ملیۆن) دۆلاری لێكردوەتەوە. كۆبونەوەكەی دوێنێو پرسی موچە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، حكومەت دوای كۆبونەوەكە راگەیەندراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بڵاوكردەوە، راگەیەندراوەكە بەهیچ جۆرێك باسی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ موچەی فەرمانبەراندا نەكرد، ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، پرسی دەستكاریكردنی موچە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكە بووە. چەند سەرچاوە ئاگادار نزیك لە ئەنجومەنی وەزیران بە (درەو)یان راگەیاند، لە كۆبونەوەی دوێنێدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت وتویەتی: ئەگەر لەگەڵ حكومەتی بەغدادیش بگەینە رێككەوتن، هێشتا داهاتەكانمان بەشی خەرجی موچە ناكات، بۆیە ناچارین دەستكاری موچەی موچەخۆران بكەین. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانیو تیمەكەی سێ ئۆپشنیان لەبارەی چارەنوسی موچەوە خستوەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران كە ئەمانە بوون: • ئۆپشنی یەكەم: سەقفی موچەی واتە بەرزترین ئاستی موچە لە هەرێمی كوردستان لە (2 ملیۆن) دینار زیاتر نەبێتو هیچ كەسێك لەو بڕە زیاتر موچە وەرنەگرێت تەنانەت پلە باڵاكانیش. • ئۆپشنی دووەم: تەنیا موچەی بنەڕەتی بەسەر كۆی موچەخۆراندا دابەش بكرێت، ئەمە هەموان بگرێتەوە، فەرمانبەرانی ئاساییو پلەباڵاكانیش. • ئۆپشنی سێیەم: بۆ وەزارەتی ناوخۆ سەرەڕای موچەی بنەڕەتی، چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرج بكرێت، بۆ ئەوەی لەم بارودۆخەدا پارێزگاری لە شكۆی دامەزراوەكانی حكومەت بكەن (پێشبینی روودانی خۆپیشاندان كراوە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ بەدەر كراوە لە كەمكردنەوەی تەواوەتی موچە). ئەم سێ ئۆپشنە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا خرانەڕوو، بەڵام نەبوو بە بڕیاری كۆتایی، چونكە بەپێی ئەوەی (درەو) زانیویەتی، سەرباری ئەوەی مەسرور بارزانی سوربووە لەسەر ئەوەی ئەم ئۆپشنانە بكرێن بە بڕیار، بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری رەتیكردوەتەوەو داوای كردووە بڕیارەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك دوابخرێت تاوەكو وردەكاری زیاتری تێدا بكرێت، قوباد تاڵەبانی لە كابینەی پێشوودا بڕیاری پاشەكەوتی موچەی راگەیاند، رەنگە نەیەوێت جارێكی ترو لەو كابینەیەدا لە دیمەنێكی لەوجۆرەدا دەربكەوێت. گفتوگۆی ناو كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئۆپشنەكانی سەرۆك وەزیرانەوە بەمشێوەیە بوون: • مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی موچە كارێكی حەتیمەو دەبێت بكرێت، چونكە هیچ رێگەچارەیەكی دیكەمان نییە. • قوباد تاڵەبانی: هەفتەیەك بڕیارەكە دوابخرێت بۆ ئەوەی رونكردنەوەی زیاتر بەخەڵك بدرێت لەبارەی بڕیارەكەوە. • رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ: با كەمێك ئەم بڕیارە دوابخەین لەبەرئەوەی ناڕەزایەتی زۆر هەیەو خەڵك بڕیارەكەی پێ قبوڵ ناكرێت، یان ئەوەی دەستكاری موچە نەكەینو دابەشكردنی موچە بۆ 60 بۆ 65 رۆژ دوابخەین. • قسەكەی رێبەر ئەحمەدی وەزیری ناوخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی توڕەكردووەو بەتوندی وەڵامی داوەتەوەو وتویەیتی: دەبێت ئەو كارە هەر بكرێت. • مەسرور بارزانی بەهانەی بۆ بڕینی موچەی موچەخۆران بەوە هێناوەتەوە، كە ئەو خۆی وەكو سەرۆكی حكومەت ماوەی دوو مانگە موچەی وەرنەگرتووە. • ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ كە هەردوكیان سەربە یەكێتین، وەڵامی سەرۆكی حكومەتیان داوەتەوە. • یەكێك لە وەزیرەكانی یەكێتی بە مەسرور بارزانی وتووە: ئێوە خۆتان ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتینو باوكتان سەرۆكی پارتییە، پێویستتان بە پارەی موچە نییە، بەڵام وەزیرەكان پێویستیان بە موچەی مانگانەی خۆیان هەیە. • ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە پاڵپشتی لەو ئۆپشنانە كردووە كە سەرۆكی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچەی موچەخۆران باسی كردووە، چونكە كاتێك سەرۆكی حكومەت پرسیاری لێكردووە لەبارەی داهاتەكانی، وتویەتی داهاتەكان بەشی موچە ناكەن. ئێستا مەسرور بارزانیو تیمەكەی پارتی لە حكومەت گەیشتونەتە بڕوای تەواوەتی بەبێ دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆران، چانسی رزگاربوون لە قەیرانی دارایی لەئارادا نییە، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتویەتی: دەبێت بەپێی ئەو پارەی كە دوای رێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی عێراق لە بەغدادەوە بۆمان دێت، موچەی موچەخۆران رێكبخەینەوە. لەبارەی رێككەوتنی هەولێر- بەغداد رۆژی (24)ی مانگی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر نوسراوێك كرد، بەپێی ئەو نوسراوە حكومەتی عێراق بڕی (400 ملیار) دیناری رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، ئەمە بڕە پارەی هەرێمی كوردستان بوو بۆ مانگی نیسانی رابردوو، دواین بڕە پارە بوو كە حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی 2019دا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت. كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق كە مستەفا كازمی سەرۆكایەتی دەكات، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتو قەیرانی كۆرۆنادا دەستبەكاربوو، بەنیازی دانانی بودجەیەكی تایبەتە بەدۆخی خراپی دارایی خۆی، كازمی لەگەڵ دەستەكاربوونیدا كاركردنی بە یاسای بودجەی ساڵی 2019 راگرت، بودجەیەك كە وادە یاساییەكەی شەش مانگە تێپەڕیوە. كازمی پێشنیازی رێككەوتنێكی نوێی خستوەتەبەردەم حكومەتی هەرێم، رێككەوتنە نوێیەكە بڕی ئەو پارەیە دیاری دەكات كە بەغداد لە مانگی داهاتووەوە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە لەنێوان وەفدی هەرێمی كوردستانو حكومەتی بەغداد، لەبارەی رێككەوتنە نوێیەكەوە ئەمەیە: • بەغداد داوا دەكات هەرێمی كوردستان رۆژانە بڕی (250 هەزار) بەرمیل رادەستی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق بكاتو رێژەی 50%ی داهاتی ناوخۆش (داهاتە نانەوتییەكان) رادەستی بەغداد بكات. • لەبەرامبەر رادەستكردنی (250 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانەو 50%ی داهاتی ناوخۆ، حكومەتی هەرێم مانگانە داوای (600 ملیار) دینار بودجە لە بەغداد دەكات، تائێستا بەغداد بەمە قایل نەبووەو باسی ناردنی تەنیا (453 ملیار) دینارەكەی پێشتر دەكات، ئێستا گفتوگۆ هەیە، دەرفەتی رێككەوتن (15) رۆژی ماوە، ئەگەر تا ئەوكات نەگەنە رێككەوتن بەغداد بۆ مانگی داهاتوو هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت، پێشبینی دەكرێت دواجار بەغداد رەزامەندی بنوێنێت لەسەر (500 ملیار) دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان. بەپێی ئەم هاوكێشە نوێیە، لە هەموو حاڵێكدا، دوای رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، داهاتی حكومەت مانگانە (500 ملیار) دینار دەبێتو فرەچەشنی لە سەرچاوەكانی داهاتدا نامێنێتو تاكە سەرچاوەی گرنگ پارەكەی بەغداد دەبێت. مەسرور بارزانی دەیەوێت، موچەی موچەخۆران لەگەڵ داهاتە نوێیەكەدا رێكبخاتو بەپێی ئەو داهاتە موچەی دابەشبكات. مەسرور بارزانی لە وتارەكەی بەر لە جەژنی رەمەزاندا وتی: رێژەی 80%ی داهاتی حكومەت دەڕوات بۆ موچەی موچەخۆران، موچەخۆران خۆیان رێژەی 20%ی خەڵكی كوردستان پێكدەهێنن. حكومەت ئێستا تەنیا بۆ موچەی موچەخۆران (واتە بە فەرمانبەرانی فیعلیو خانەنشینانەوە) مانگانە پێویستی بە (894 ملیار) دینار هەیە، ئەگەر كۆی داهاتی لەمەودوای كە مانگە (500 ملیار) دینارە تەرخان بكات بۆ موچە، هێشتا مانگانە (394 ملیار) دینار كورتهێنانی دەبێت، ئەمە ئەو هاوكێشەیەیە كە وای لە مەسرور بارزانی كردووە بڵێت" دەستكاریكردنی موچە، كارێكی حەتمییە كە دەبێت بكرێت". سەرباری دەستكاریكردنی موچە، حكومەت یاسای چاكسازی جێبەجێ دەكاتو لەناو یاسای چاكسازیدا بڕگەی تایبەت بە دەستكاریكردنی دەرماڵەی فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێكردن، ئەمە بڕێكی زۆر لە موچەی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە. بەپێی قسەی د. عەبدولحەكیم خەسرۆ سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، (25) جۆر دەرماڵەی جۆراوجۆر بۆ فەرمانبەرانو مووچەخۆران خەرج دەكرێت، 56%ی پارەی موچە بەگشتی بۆ دەرماڵەكان دەڕوات، بەمشێوەیە: • 16%ی موچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەكرێ • 40%ی موچە بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەكرێ • لیستی پەسەندكراوی دەرماڵەكان 25 جۆرە، (4) جۆریان جێگیرو (21) جۆریان ناجێگیرە. سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی باسی لەوەكرد، لەسەر بابەتی دەرماڵە زێدەڕۆیی زۆر كراوە، خەڵكێك هەندێك دەرماڵە وەردەگرن، كە لە بنەڕەتدا نابێت ئەو دەرماڵانە وەربگرن، چونكە مافی ئەوان نییە، بۆیە دەرماڵەكان رێكدەخرێنەوە، بەجۆرێك دادپەروەری تێدا بێت، بۆ نموونە دەرماڵەی مەترسی بە كەسێك دەدرێت، كە فیعلەن مەترسی لەسەر بێت، نەوەكو هەرچی هەیە دەرماڵەی ترسناكی پێ بدرێ.