داهاتی ناوخۆ 56% كەمیكردووە
2021-12-01 11:11:20
درەو:
داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی (56%) كەمیكردووە بە جۆرێك لە مانگی یەكی 2021 كۆی داهاتی ناوخۆ (374 ملیار) دینار بووە لە مانگی یانزەی 2021 كەمیكردووە بۆ(164 ملیار) دینار واتا مانگانە (210 ملیار) دینار كەمیكردووە.
بە پێی راگەیەندراوی سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
داهاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە مانگی یەكی 2021: 374 ملیار دینار بووە
بەڵام داهاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە مانگی یانزەی 2021: 164 ملیار دینار بووە واتا لە نێوان (11) مانگدا داهاتی ناوخۆ (210 ملیار) دینار بەرێژەی (56%) كەمیكردووە، ئەم كەمكردنە بە شێوەی پلە بەندی بووە.
مانگی یەك: 374 ملیار دینار
مانگی دوو: 374 ملیار دینار
مانگی چوار كەمبووەتەوە بۆ : 269 ملیار دینار
مانگی شەش كەمبووەتەوە بۆ: 194 ملیار دینار
مانگی هەشت: 164 ملیار دینار
مانگی 10: 164 ملیار دینار
مانگی یانزە بووە بە : 164 ملیار دینار
بەبەردەوامی داهاتی پارێزگای سلێمانی ( ٤٣٪) و پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك (٥٧٪) بووە، واتا هەموو مانگێك رێژەكە وەك خۆیەتی و نە زیادی كردووە نە كەم:
كۆی داهاتی ناوخۆی مانگی یەكی 2021ی هەرێم: 374 ملیار دینار بووە بەشێوەیەك
(161 ملیار) دیناری داهاتی پارێزگای سلێمانی بووە بەرێژەی (43%) و (213 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بووە بەرێژەی (57%)
ئەم رێژە بەبەردەوامی وەك خۆی ماوەتەوە ئەگەر رێژەی داهاتیش كەمیكردبێت، كۆی داهاتی ناوخۆ لە مانگی 11ی 2021: (164 ملیار ) دینار بووە، داهاتی پارێزگای سلێمانی (70 ملیار) دینار بووە بەرێژەی (43%) و داهاتی هەولێر و دهۆك (94 ملیار) دینار بووە بەرێژەی (57%).
مانگی یەكی 2021: كۆی داهاتی ناوخۆ (374 ملیار) دینار بووە داهاتی سلێمانی (161 ملیار) دیناربووە
مانگی سێی 2021: كۆی داهاتی ناوخۆ (310 ملیار) دینار بووە داهاتی سلێمانی (123 ملیار) دیناربووە
مانگی شەشی 2021: كۆی داهاتی ناوخۆ (194 ملیار) دینار بووە داهاتی سلێمانی (83 ملیار) دیناربووە
مانگی یانزەی 2021: كۆی داهاتی ناوخۆ (164 ملیار) دینار بووە داهاتی سلێمانی (70 ملیار) دیناربووە
كۆی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2021 تا 30/11/2021: ( دوو ترلیۆن و 559 ملیار) دینار بووە لەو رێژەیە:
داهاتی پارێزگای سلێمانی(ترلیۆنێك و 102 ملیار)دینار بووە بەرێژەی ٤٣٪
داهاتی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك ( ترلیۆنێك و ٤٥٧ ملیار ) دینار بووە بەرێژەی ٥٧٪