بارزانی پەیامێكی توند ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەكات

2021-12-03 16:49:47



 
درەو:
مەسعورد بارزانی پەیامێكی توند و یەكلاكەرەوە ئاراستەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەكات و دەڵێت " كورسیەكەی هەرێم كەمال ئاغا بەرامبەر بە كورسیەكەی سەرۆك كۆماری عێراقە"
دوای زیادبوونی دوو كورسی بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كەمكردنەوەی دوو كورسی لە پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی زۆر نیگەران دەبێت و پێی وایە زیادبونی كورسیەكانی یەكێتی بە هەوڵی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كراوە لە رێگەی كەریم تەمیمی راوێژكاری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری هەڵبژاردن و حاكم عومەر ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە .
سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی كەسێكی نزیكیەوە پەیامێكی توندی ئاراستەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كردووە لەسەر زیادكردنی ئەو دوو كورسیە بۆ یەكێتی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە پەیامەكەی مەسعود بارزانی كردو رایگەیاند: پەیامەكەی بارزانی زۆر توندووبووەو بە كەسێكی نزیكی خۆی بۆ بەرهەم ساڵحی ناردووە و بە روونی پێی راگەیاندووە:
-    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كورسیەكانی پارتیان دزیوە..
-    دەبێت بەرهەم ساڵح ئەوە بزانێت ئەو كورسیەی زیادی كردووە لە هەولێر بۆ هەرێم كەمال ئاغا لەبری كورسی سەرۆك كۆمارە.
-    ئەم پەیامە تایبەتە بە خودی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، وەك ئاماژەیەك بەوەی رازیە بەوەی كەسێكی تر لەناو یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت بەڵام بەرهەم ساڵح نەبێت. 
لەدوای پەیامەكەی مەسعود بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەتەوەو بە هەمان نەفەسی پەیامەكەی مەسعود بارزانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەوبەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقی تۆمەتباركرد بە دەستكاری كردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و  رایگەیاند: بە دەستوەردانی سەرۆك كۆمار، ماوەی تانە لێدان بە نایاسایی درێژكرایەوە بەمەبەستی دەستكاریكردنی ئەنجامەكان
مەسعود بارزانی بەروونی رای خۆی دەربڕیوە كە رێگە نادات بەرهەم ساڵح ببێتەوە بەسەرۆك كۆماری عێراق، ئایا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسانی ئەو حزبە دەچنە ژێر بڕیارەكەی مەسعود بارزانیەوە، یاخود هاوشێوەی 2018 خۆیان بڕیار دەدەن و بە بێ بارزانی كورسی سەرۆك كۆمار بۆ بەرهەم ساڵح مسۆگەر دەكەنەوە. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

كێ دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق؟

بەرهەم ساڵح
هۆشیار زێباری
لەتیف رەشید
حاكم رزگار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand