Draw Media

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستلەكار دەكێشێتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستلەكار دەكێشێتەوە

2021-11-30 19:37:04


 درەو:
دوای چوار ساڵ لە دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستلەكار دەكێشێتەوەو كاندیدی بەهێزی یەكێتی (د. عزەت سابیر)ە.
رۆژی 3/12 چوار ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر دەستبەكاربوونی د. هەڤاڵ ئەوبەكر پارێزگاری سلێمانی كە لە نوسراوێكی خۆیدا هاتووە كە لە رۆژی 3/12/2017 دەستبەكاربووە، بۆ 3/12/2021 چوار ساڵ دەكات.
(درەو) چەند جارێك پەیوەندی بە د. هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكانی نەدایەوە، بەڵام (درەو) قسەی لەگەڵ چەند كەسێكی نزیكی د. هەڤاڵ ئەبوبەكرد ئەوان رایان گەیاند كە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوە كردووە، ماندوو بووەو دوای چوار ساڵ و لە یادی دەستبەكاربوونیدا كە دەكاتە 3/12یاخود رۆژانی دواتر  دەستلەكار دەكێشێتەوە.
بەدەستلەكاركێشانەوەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێت ئاڵوگۆڕ لە پۆستەكانی هەڵەبجەو سلێمانیش دەكرێت.
واتا پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی دەبێت و كاندیدی بەهێزی یەكێتی (د. عزەت سابیر) پەرلەمانتاری پێشوو و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیە بۆ پارێزگاری سلێمانی.
لەبەرامبەردا پارێزگاری هەڵەبجە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت و قایمقامی سلێمانیش لە نێوان گۆڕان و یەكێتی ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.
لە هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی پارێزگاكان د. هەزاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بەتەنیا خۆی ( 241 هەزارو 241 ) دەنگی بەدەستهێنا و لیستی گۆڕانیش (12) كورسی لە ئەنجومەنی پارێ.گای سلێمانی بردەوە لەبەرامبەر (11) كورسی بۆ یەكێتی.   
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand