دەرماڵەی خوێندکاران لە نێوان وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا
2021-12-02 14:30:54
راپۆرتی: درەو
هەرێمی کوردستان خاوەنی (39) زانکۆی حکومی و ناحکومییە بە جۆرێک وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەنی (18) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆییە، لەگەڵ (21) زانکۆی ناحکومی، سەرەڕای بوونی (14) پەیمانگای ناحکومی.
زیاتر لە (150) هەزار خوێندکار لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان دەخوێنن مانگانە پێویستان بە (7 ملیار) دینارە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکانیان، لە کاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیان سەرچاوەی داهاتی هەیە و داهاتەکەی ساڵانە بە (100 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت.
زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی کوردستان
هەرێمی کوردستان خاوەنی (39) زانکۆی حکومی و ناحکومییە بە جۆرێک وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەنی (18) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆییە، لەگەڵ (21) زانکۆی ناحکومی، سەرەڕای بوونی (14) پەیمانگای ناحکومی.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تا ساڵی خوێندنی (2020 - 2021)، (147 هەزار و 731) خوێندکار لە زانکۆ حکومییەکان دەیانخوێند، بەڵام ئێستا ڕێژەکە بەرزبووەتەوە. چونکە لە ساڵی نوێی خوێندنی (2021 - 2022) (47 هەزار و 746) خوێندکاری نوێ لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان وەرگیراون ، بێگومان ژمارەیەک خوێندکاریش لە ساڵی ڕابردوودا خوێندنیان تەواو کردووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕێژەکەیان ناگات بەو ژمارەیەی کە لە ئەمساڵی خوێندن وەرگیراون، بۆیە ژمارەکە لە ئێستادا بەرزتربووەتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە گەیشتووە بە ( 150 هەزارو 560) خوێندكار.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکەی کە بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا (30 هەزار و 308) میلاکی مامۆستاو فەرمانبەری هەیە، بەشێوەیەک بە شێوەیەک نزیەکەی (11 هەزار) کەسیان مامۆستان و ئەوانیتر فەرمانبەرن.
هەر بەپێی زانیارییەکان کە پێشتر ئاماژەمان پێدا زانکۆ پەیمانگا حکومی ناحکومییەکان بریتین لە؛
یەکەم/ زانکۆ حکومیەکان
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا (18) زانکۆ و دامەزراوەیی حکومی هەیە، کە دابەش بون بەسەر شارەکانی کوردستان، ئەوانیش؛ (بڕوانە خشتەی ژمارە (1))
خشتەی ژمارە (1)
لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە حکومیەکانی هەرێمی کوردستان
دووەم/ زانکۆ تایبەتەکان
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان (21) زانکۆ و لقی زانکۆیی لە شارەکانی کوردستان کراونەتەوە، كه ئهمانهن: (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
خشتەی ژمارە (2)
لیستی ناوی زانکۆ تایبهتهكانی هەرێمی کوردستان
سێیەم/ پەیمانگە تایبەت و ناحکومییەکان
بەهەمان شێوە بەسود وەرگرتن لە یاسای زانکۆ تایبەتەکان و، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنمای کردنەوەی پەیمانگەی تایبەت تا ئێستا (١٤) پەیمانگە لە شار و شارۆچکە جیاکانی هەرێمی کوردستان بەپسپۆڕی جیا و بەپێی پێداویستەکانی بازاری کار کراونەتەوە، كه ئهمانهن: (بڕوانە خشتەی ژمارە (3))
(خشتەی ژمارە (3))
لیستی ناوی پهیمانگه تایبهتهكانی هەرێمی کوردستان
وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان (2018 -2021)
بەپێی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چوار ساڵی ڕابردوودا (167 هەزار و 683) خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان وەگیراون، بەڵام پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت بەشێک لە ژمارەیە لە ئێستاد خوێندنیان تەواو کردووە، بەتایبەت ئەوانەی پەیمانگاکانیان خوێندووە، بۆیە کۆی ئەو ژمارەیەی سەرەوە لە ئێستادا کەمترە، وەرگرنی خوێندکارانیش بەم جۆرە بووە؛ (بڕوانە خشتەی ژمارە (4))
- ساڵی خوێندنی (2018-2019): (28 هەزار و 608) خوێندکاروەرگیراون لە کۆی (47 هەزار و 681) پێشکەشکار.
- ساڵی خوێندنی (2019-2020): (41 هەزار و 698) خوێندکاروەرگیراون لە کۆی (56 هەزار و 531) پێشکەشکار.
- ساڵی خوێندنی (2020-2021): (49 هەزار و 496) خوێندکاروەرگیراون لە کۆی (59 هەزار و 698) پێشکەشکار.
- ساڵی خوێندنی (2021-2022): (47 هەزار و 746) خوێندکاروەرگیراون لە کۆی (52 هەزار و 532) پێشکەشکار.
(خشتەی ژمارە (4))
ژمارەی خوێندکاری وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان ساڵانی (2018 -2021)
جۆرەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان
بەگشتی جۆرەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بەشێوازی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران)ن، بەپێی داتاکانی بەردەست
بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020)
لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەراورد بە ساڵێک پێشتر بە ڕێژەی (30%) کورسی پلانی خوێندنی
بەرایی زیاد کرا، کە لەو ساڵەدا (41 هەزار و 833) خوێندكار بە سیستمەکانی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران( وەرگیران، بەشێوەیەک:
1. لە خوێندنی گشتی و (خۆڕایی) (28 هەزار و 185) خوێندکار و بە ڕێژەی (74%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
2. لە خوێندنی پارالێڵ (پارە) (3 هەزار و 136) خوێندکار و بە ڕێژەی (8%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
3. لە خوێندنی ئێواران (5 هەزار و 544) خوێندکار و بە ڕێژەی (14%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
4. لە قۆناغی دووەمی وەرگرتندا (1 هەزار و 481) خوێندکار و بە ڕێژەی (4%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)
لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەو ساڵەدا (49 هەزار و 496) خوێندكار بە سیستمەکانی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران( وەرگیران، بەشێوەیەک:
1. لە خوێندنی گشتی و (خۆڕایی) (32 هەزار و172) خوێندکار و بە ڕێژەی (65%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
2. لە خوێندنی پارالێڵ (پارە) (8 هەزار و 909) خوێندکار و بە ڕێژەی (18%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
3. لە خوێندنی ئێواران (8 هەزار و 414) خوێندکار و بە ڕێژەی (17%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)
لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەو ساڵەدا (49 هەزار و 496) خوێندكار بە سیستمەکانی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران( وەرگیران، بەشێوەیەک:
1. لە خوێندنی گشتی و (خۆڕایی) (31 هەزار و28) خوێندکار و بە ڕێژەی (65.5%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
2. لە خوێندنی پارالێڵ (پارە) (9 هەزار و 370) خوێندکار و بە ڕێژەی (19.8%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
3. لە خوێندنی ئێواران (6 هەزار و 960) خوێندکار و بە ڕێژەی (14.7%)ی لەکۆی گشتی وەرگیران.
داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
تا ئێستا داهات و خەرجی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ناڕوونی ماوەتەوە، پەرلەمانتارانیش نەیانتوایوە بگەن بە زانیاری دروست لەو بارەیەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە وەزارەتەکە بەچەندین شێوازی جیاواز پارەی دەستدەکەوێت، ئەوانیش (خوێندنی پارالێڵ، خوێندنی ئێواران، بەکرێدانی کافتریاکان، رسوماتی زانکۆ تایبتەکان، رسوماتی پەسەند کردنی بڕوانامەکان، سەنتەرە جیاوازەکانی زمان و کۆمپیوتەر، بەکرێدانی موڵکەکانی وەزارەت و چەندین ڕێگەو شێوازی تر).
جێی ئاماژەیە بەپێی لێدوانێکی عومەر گوڵپی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان کە بە ماڵپەڕی بوار نیوزی راگەیاندووە: "داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا رون نییە چەندە؟ بۆیە ئێمە پێشتر پرسیارمان لەبارەی داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەزیری خوێندنی باڵا ناردووەو لە وەڵامدا وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: بۆ زانینی داهاتی وەزارەتەکەی، پرسیار لە وەزارەتی دارایی بکەن، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە پرسیاری زانینی داهاتمان بۆ وەزیر ناردۆتەوەو ئەگەر وەڵام نەداتەوە ئەوا پرساندنی لە پەرلەمانەوە بۆ دەکەین".
گوتوشیەتی: "بەپێی خەملاندنەکانمان داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە درێژایی ساڵ 100 ملیار دینار دەبێت". دەربارەی خەرجکردنی داهاتەکەشی بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 70%ی داهاتی زانکۆکان بۆ خۆیان و 30%ی بۆ حکومەت دەبێت.
بەم پێیەش ئەگە داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵانە (100 ملیار) دیناربێت، (70 ملیار) دیناری خۆیان خەرجی دەکەن و (30) ملیار دیناریشی دەگێڕنەوە بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی بەشێکی تر لە خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی دابین دەکات، بە پێی نوێترین زانیاری لە ڕۆژی 30/11/2021 وهزارهتی دارایی و ئابوری ڕونكردنهوهیهكی سهبارهت به خهرجی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "خهرجییهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی له 1/1/2021 تاوهكو 24/11/2021 ڕهزامهندی لهسهر ٣٦٩ نوسراوی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی دراوه كه بڕهكهی (14 ملیار و 262 ملێون و 911 ههزار و 240) دیناره. ئهم بڕه پارهیه تاوهكو 15/12/2021 زیاتر دهبێت". بەم پێیەش ئەو خەرجییانەی لە ساڵێکدا (15ملیار) دینار تێدەپەڕێنێت.
دەرماڵەی خوێندکاران لە نێوان وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا
دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014 خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیان و زانکۆ حکومییەکان ڕاگیرا، ساڵانە خوێنکاران بۆ ئەو مافەی خۆیان بە شێوازی جیاجیا فشار لە حکومەت دەکەن بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکانیان، لە ئەمساڵدا لە نیوەی دووەمی مانگی 11ی ئەمساڵ فشاری خوێندکاران توندبووەو خۆپیشاندانی گەورەی لێکەوەتەوە، تا ئێستاش حکومەتی هەرێم بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەوە پرسە.
بەپێی لێکدانەوەکان حکومەتی هەرێم و بەتایبەت وەزارەتی دارایی نایەوێت بچێتە ژێر ئەو خەرجییەوەو خواستی ئەوەی هەیە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو پرسە چارەسەر بکات، وەزارەتی خوێندنی باڵای لە توانایدا نییە دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکات.
خەرجی دەرماڵەی خوێندکارێکی دەرەوەی پارێزگاکان مانگانە (100 هەزار) دینار و بۆ ناوەوەی پارێزگانیش (40 هەزار) دینار و ئەوانەشی کە لە بەشەناوخۆییەکان دەمانەوە مانگانە (60 هەزار دینار)یان بۆخەرجکراوە لە ساڵانی ڕابردوو.
بەو پێیەش کۆی دەرماڵەی خوێندکاران مانگانە پێویستی بە (7 ملیارو 343 ملیۆن) دینار هەیە، چونکە ژمارەی خوێندكارانی زانكۆ حكومیەكان ( 150 هەزارو 560) خوێندكارن و (84 هەزار505) خوێندكاری لە ناوخۆی پارێزگاكانن و (64 هەزار593) خوێندكاری دەرەوەی پارێزگاكانن و (هەزار و 462) خوێندكاری پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن و پێویستیان بە (7 ملیارو 343 ملیۆن و 500 هەزار) دینار مانگانە هەیە بۆ تەواوی خوێندكاران.