Draw Media

"حكومەت دەرماڵە خەرج نەكات یەكێتی خۆی خەرجی دەكات"

"حكومەت دەرماڵە خەرج نەكات یەكێتی خۆی خەرجی دەكات"

2021-11-28 20:56:48


درەو:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریداوە ئەگەر حكومەتی هەرێمیك وردستان دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج نەكات ئەوا یەكێتی خۆی دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكات. 
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان رایگەیاند:
حكومەت نەیتوانی وەك پێویست وەڵامی خوێندكاران بداتەوە، وەك حزب میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی دەدۆزینەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند ئەگەر حكومەت چارەسەری كێشەی دەرماڵەی خوێندكاران نەكات ئەوا یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی بڕێك پارە تەرخان دەكات بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی دەڤەری سلێمانی.
كۆی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی مانگانە نزیكەی (3 ملیار) دینارە. 
خۆپیشاندانەكان هێور بوونەوە، چاوەڕوان دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵە بۆ خوێندكاران بدات، جا بەناوی دەرماڵەوە بێت یان هەر ناوێكی تر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand