راپۆرتی درەو 🔻 لەسەر ئاستی بازنەکانی هەرێمی کوردستان: 🔹 لەسەر ئاستی بازنەکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (735 هەزار و 650) هاوڵاتی بە ڕێژەی (23.4%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا. 🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (3 ملیۆن و 147 هەزار و 851) هاوڵاتی. 🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (2 ملیۆن و 168 هەزار و 116) کەس بووە بە ڕێژەی (55.8%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووەو بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (ملیۆنێک و 715 هەزار و 385) کەس بوونە بە ڕێژەی (44.2%). 🔹 دەنگی دروست: (ملیۆنێک و 787 هەزار و 911) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (86.6%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پوچەڵ: (289 هەزار و 205) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (13.3%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پارتی: (852 هەزار و 448) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (22%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی یەكێتی: (340 هەزار و 980) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (8.8%)ی ئەوانەی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (ملیۆنێک و 193 هەزار و 428) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (30.7%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێر: 🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 410 هەزار و 112) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (294 هەزار و 990) هاوڵاتی بە ڕێژەی (26.5%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا. 🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (ملیۆنێک و 115 هەزار و 122) هاوڵاتی. 🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (800 هەزار و 889) کەس بووە بە ڕێژەی (56.8%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (609 هەزار و 223) کەس بوونە بە ڕێژەی (43.2). 🔹 دەنگی دروست: (683 هەزار و 989) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (85.4%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پوچەڵ: (116 هەزار و 900) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (14.6%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پارتی: (369 هەزار و 724) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (26.2%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی یەكێتی: (97 هەزار و 411) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (6.9%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (467 هەزار و 135) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (33.1%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای سلێمانی: 🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 532 هەزار و 893) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (305 هەزار و 433) هاوڵاتی بە ڕێژەی (24.9%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا. 🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (ملیۆنێک و 227 هەزار و 460) هاوڵاتی. 🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (742 هەزار و 256) کەس بووە بە ڕێژەی (48.4%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (790 هەزار و 637) کەس بوونە بە ڕێژەی (51.6%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی دروست: (604 هەزار و 645) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (81.5%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پوچەڵ: (137 هەزار و 611) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (18.5%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پارتی: (68 هەزار و 834) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (4.5%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی یەكێتی: (241 هەزار و 143) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (15.7%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.. 🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (309 هەزار و 977) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (20.2%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔻 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای دهۆک؛ 🔹 لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای دهۆک (940 هەزار و 496) هاوڵاتی تەمەنی (18) ساڵیان تێپەڕاندبوو، بەڵام (135 هەزار و 227) هاوڵاتی بە ڕێژەی (16.8%) کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردبوویەوەو مافی بەشدایکردنیان لە پرۆسەکە لەدەستدا. 🔹 كۆی گشتی ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدان هەبووەو کارتی بایۆمەترییان نوێکردبوویەوە: (805 هەزار و 269) هاوڵاتی. 🔹 کۆی گشتی ئەوانەی دەنگیانداوەو بەشداری پرۆسەکەیان کردووە: (624 هەزار و 971) کەس بووە بە ڕێژەی (66.5%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە: (315 هەزار و 525) کەس بوونە بە ڕێژەی (33.5%) ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی دروست: (590 هەزار و 277) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (94.5%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پوچەڵ: (34 هەزار و 694) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (5.5%)ی ژمارەی بەشداربووان. 🔹 دەنگی پارتی: (413 هەزار و 890) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (44%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی یەكێتی: (2 هەزار و 426) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (0.3%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە. 🔹 دەنگی پارتی و یەكێتی: (416 هەزار و 316) دەنگ بووە، بە ڕێژەی (44.3%)ی ئەوانەی تەمەنی (18) ساڵییان تێپەڕاندووە.
سلێمان مستەفا- شارەزای هەڵبژاردن و یاسایی هەڵبژاردن لەنێوان؛ فرە بازنە و یەک بازنەیی دا، بابەتێکمانە لە دوو توێی توێژینەوەیەک دا، بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە دەکرێن، یاسای هەڵبژاردن لە دوای دەستوور بە یاسایەکی زۆر گرینگ ئەژمار دەکرێت، چونکە یاسای هەڵبژاردن دسپلینێکە دەکەوێتە سەر خاڵی بەیەک گەیشتنی قانوونی دەستووری و زانستی سیاسی، لەناو یاسای هەڵبژاردنێش ئەو سیستەم وشیوازەی دەنگەکانی پێ دەکرێنە کورسی و چۆن چۆنی بەسەر بازنەکاندا دابەشبکرێن، بۆ ئەوەش پێویست دەکات بە درێژی باسیی خێزانەکانی سیستەمی هەڵبژاردن بکەین، بەڵام تاڕادەیەک زۆرینە هاوڕان کە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی گونجاوترین سیستەمە بۆ عێراقی فرە نەتەوە، بۆیە تیشک دەخەینە سەر خێزانی سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی، سیستەمی نوێنەرایەتی لە دوو جۆر خۆی دەبنێتەوە، سیستەمی نوێنەرایەتی رێژەیی و سیستەمی تاک دەنگی گوێزراوە، لە جۆری سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی بەدوو شێواز کورسیەکان دابەش دەکرین، شێوازێکیان کورسیەکان بەیەک قۆناغ دابشدەکرێن کە بریتین لە( هارا، هۆندت، سانتلیگۆ، سانتلیگۆی هەموار کراو و سانتلیگۆی عێراقیش هاتۆتە سەر) شێوازی دووم کورسیەکانی بە دوو قۆناغ دابەشدەکرێن ئەوەش لەڕێگەی دەرهێنای کۆلکەی هەڵبژاردنەوە دەبێت کە بەشێوەی( دابەشکاری هەڵبژاردن، کۆلکەی نیشتمانی، تێکرای بەهێزەوە دەبێت، کورسی و دەنگە ماوەکانیش بەدوو شێواز دابەشدەکرێن، زۆرترین ماوە لەگەڵ بەهێزترین تێکڕاوەدەبێت. گومانی تیا نییە ئەم شیوازانە بە شێووازی لیستی کراوەی ئازاد و نیمچەکراوەو، داخراو پەیرەویان لێدەکرێت، هەروەها بەشێوەی یەک بازنە و فرە بازەنە پەیرەویان لێدەکرێت. بێ گومان ئەم بابەتە قسەی زیاتر هەڵدەگرێت و وەردەکاری زیاتری دەوێت. بۆ وردەکاری شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی بۆ ئەوەش کاتێکی زیاترمان پێویست دەبێت، بەڵام لەسەر تادا بە پێویستم زانی بەراورد کارێکی سەرە تایی بکەم لەنێوان فرە بازەیی و یەک بازنەیی دا بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن بەسەر پارێزگاکاندا بنەمایەکێکی دەستووری لە خۆی دەگرێت، وەک لە ماددەی (٤٩) دەستووردا هاتووە ( یەکەم: ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژمارەیەک ئەندام پێک دێت بە ڕێژەی یەک کورسی بۆ سەد هەزار کەس لە دانیشتوانی عێراق، نوێنەرایەتی گەلی عێراقی دەکەن بە گشتی. هەڵبژاردنیشیان بە ڕێگەی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنی دەبێت، ڕەچاوی نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراقیش دەکرێت. دووەم: مەرجە ئەو کەسەی خۆی دەپاڵێوێت بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران، عێراقی بێت و بە تەواوی شایانی ئەو پۆستە بێت. سێیەم: مەرجەکانی کاندیدەکان و دەنگدەران و هەرچی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە بە یاسا دیاری دەکرێت. چوارەم: یاسای هەڵبژاردن ڕێژەیەک بۆ بەشداربوونی ئافرەتان دادەنێت بە جۆرێک کە لە چارەکی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کەمتر نەبێت. پێنجەم: ئەنجوومەنی نوێنەران یاسایەک دادەنێت بۆ چارەسەرکردنی بارەکانی گۆڕینی ئەندامان لە کاتی دەست لە کارکێشانەوە یان لەکارخستن یان مردندا. شەشەم: نابێت لە یەک کاتدا کەسێک ئەندام بێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران و هەر کارێک یان پۆستێکی فەرمی دیکەی هەبێت. ناوەڕۆکی بڕگەیە یەکەمی دەستوور بنەمای دادوەری و یەکسانی نیوان پارێزگاکانە لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوانی،بەمەش دادپەروەری لە نوێنەرایەتی جوگرافی بەدیهاتووە، کە قابیلی گەمەی هەڵبژاردن و گەمەی سیاسییەکان نابێت، ڕاستە لە خولی ڕا گوزەری ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق یەک بازنە بوو، بەڵام دوای پەسەند کردنی دەستووری هەمیشەیی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئیتر عێراق بوو بە ١٨ بازنەی هەڵبژاردن، بۆیە باشتر وایە بە وردی باس لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەین، باشتر وایە بەدوای گوڕینی شێوازی دابەشکردنی کورسییەکاندا بڕۆین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین، بۆ ئەوەش دەکرێت کار بە شێوازی سانتلیگۆ، یان هۆندت، یان هارا، یان کۆلکەی هاوەبەش بکەین کە تا ڕادەیەک ئەنجامەکانی هاوسەنگ تر دەبن، بە مەرجێک بەربەستی یاسای دابنرێت بۆ ڕێگا گرتن لەو زۆری و بۆرییە لیست و کاندیدی سەربەخۆ، لە هەمان کاتدا ئاوڕێک لە شێوازی لیستی کراوە و نیمچە کراوە و داخراو بدەینەوە. ئەگەر باسیش لە یەکسانی نوێنەرایەتی پارێزگاکان و هەرێمەکانە، بۆ ئەوەی مافی ئەو پارێزگایانەی ژمارەی دانیشتوانیان کەمە، دەستوور و یاسا و ئەزموونی وڵاتانی و سیستەمە فیدراڵەکان پێمان دەڵێن ژووری دووەمی یاسا دانانە کە دەبێت دەستە بەری ئەو یەکسانییە بکات بۆ ئەمەش دەقی ماددەی (٤٨ و ٦٥) ڕوونن کە تێیاندا هاتووە، دەسەڵاتی یاسادانان مادەی (٤٨) دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵی پێک دێت، وە لەلقی دووەمدا هاتووە: ئەنجوومەنی فیدراڵی ماددە (٦٥) ئەنجوومەنێکی یاسادانان پێک دەهێنرێت کە بە (ئەنجوومەنی فیدراڵی) ناو دە برێت، نوێنەرانی هەرێم و ئەو پارێزگایانە لە خۆ دەگرێت کە ناکەونە سنووری هیچ هەرێمێکەوە، پێکهاتە و مەرجەکانی ئەندامێتی و بواری تایبەتمەندیتی ئەم ئەنجوومەنە و هەرچی پەیوەندیدارە بەم بوارەوە بە یاسا ڕێک دەخرێت بە زۆرینەی دوو لە سێی 3/2 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران. ئاماژەدان بەو دوو ماددە دەستوور یە بۆ بیر هێنانە و بە هەند وەرگرتنی پرسەکەیە، با بگەڕێنەوە سەر ئەسڵی بابەتەکە، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ١١ /١١/ ٢٠٢٥ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(٢١،٤٠٦،٨٨٢) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیە (١١،٩٩٧،٠٨٤)کەس بەشداری دەنگدانیان کردووە، لە کۆی ئەم ژمارەیەش تەنیا (١١،٢٦٧،١٦١) دەنگی دروستمان هەبوو. کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگ و ژمارەی کورسی قەوارەکانی بڵاو کردەوە کە لە خشتەی خوارەوە وەک خۆی دایان دەنێن. ئەگەر بێن و کۆی دەنگە دروستەکان (١١،٢٦٧،١٦١) دابەشی ٣٢٩ کورسی بکەین بۆ دەرهێنانی کۆ لکەی هاوبەش لەسەر ئاستی یەک بازنە ئەوا= بە ( ٣٤،٢٦٦ ) واتە نرخی کورسی لەسەر ئاستی عێراق، لە هەنگاوی دوومدا دەنگی هەر لیست و حیزبێک دابەشی نرخی کورسی دەکەین ئەنجامەکان بەم شیوەی خوارەوە دەبن. ز ناوی حیزب ژمارەی دەنگ ژمارەی کورسی لە ١٨ بازنە ژمارەی کورسی لە یەک بازنە ١ ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ١،٣١٧،٤٤٦ ٤٥ ٣٨،٤٧ ٢ پارتی دیموکراتی کوردستان ١،١١١،٣٩٦ ٢٧ +٢ =٢٩کورسی کۆتای ئیزدی و فەیلی ٣٢ ٣ تەقەدوم ٩٤٥،١٥٣ ٢٧ ٢٧ ٤ دەوڵەتی یاسا ٧٢٧،٨٠٧ ٣٠ ٢١،٢٥ ٥ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ٦٢٤،٨٧٩ ١٨ ١٨،٢٤ ٦ رێکخراوی بەدر ٥٥٦،١٢٢ ١٩ ١٦ ٧ هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت ٥١٣،٦٩٣ ١٨ ١٥ ٨ سادیقون ٦٨٩،٩٠٢ ٢٦ ٢٠ ٩ عەزم ٤٨٣٧٣٩ ١٦ ١٤ ١٠ یەکگرتووی ئیسلامی ١٦٦،٩٠٤ ٤ ٤،٨٧ ١١ رەوتی هەڵوێست ١٥٦،٩٣٢ ٥ ٤،٥٨ ١٢ نەوەی نوێ ١٣٧،٣٣٦ ٣ ٤ ١٣ کۆمەڵی دادگەری ٤٩،٧٨٧ ١ ١ ١٤ بەرەی گەل ١٩٢٩٣ - - ١٥ ئیشراق ١٩٩،٣٢٣ ٨ ٦ ١٦ تەسمیم ١٧٣،٧٦١ ٦ ٥ ١٧ هاوپەیمانی ئەساس ٢٩١،١١١ ٨ ٦ ١٨ بزوتنەوەی حقوق ٢٣٠،٧٥٧ ٦ ٦،٧٣ ١٩ هاوپەیمانی ئەبشر یا عیراق ٢١١،١٨١ ٤ ٦ ٢٠ هاوپەیمانی خزمەت ١٩٠،٦٨٦ ٥ ٥،٥٦ کۆ بەند و دەرەنجامی ئەو شیکاریە پێمان دەڵێن، سیستەمی سانتلیگۆی هەموار کراو شێوازێکی دابەشکردنی کورسییەکانە لە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دا، بۆیە هیچ گۆران کارێکی ئەو تۆ بە دی ناکرێت لەنێوان ژمارەی کورسی ئەو حیزبانەی کورسیان بەدەستیان هێناوە لە سایەیی شێوازی یەک بازنەی بێت یان فرە بازنەیی بێت، بەو واتایەی ئەنجامەکان ڕێژەین، هەروەها لە لایەنە ئەرێنییەکانی شێوازی فرە بازنەیی یەکجار زۆرن لەسەرووی هەموویانەوە یەکسانی و دادوەری لە نوێنەرایەتی پارێزگاکان، هیچ کاتێک ناکەوێتە ژێر مەقسەڵەی کەمی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران. ڕاستە لە پەیرەوکردنی سیستەمی تاک دەنگی نەگوێزراوەو (٨٣) بازنەی هەڵبژاردن پەیوەندی نێوان کاندید و دەنگدەر گەرموو گورتر بوو، بەڵام دیزاینی بازنەکان نا دادێکی زۆری تێدابوو، ئەنجامەکانی ئەزموون کردنی ئەو شێوازە خۆیان دوان، لەکۆتایی ئەو بابەتە دەبێت دان بەو راستییەدا بنێن کە هەموو سیستەمێکی هەڵبژاردن لایەنی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە، بەڵام کامی گونجاوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوە ئەو پرسیارەییە دەبێت یاسا ناس و سیاسەت وان و توێژەران گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، بەڕای ئێمە سیستەمی نوێنەرایەتی رێژەیی، لیستی داخراو ١٩ بازنەی هەلبژاردن باشترین بژاردەیە، جا بە شێوازی (کۆلکەی هەلبژاردن بێت یان سانتلیگۆ، سانتلیگۆی هەموارکراوی (١.٤)، یان هارا یان هۆندت ، بەڕای ئێمەدەبێت کۆتایی بەو عورفە بهێنرێت لە هەموو خولەکانی هەڵبژاردن یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، لەهەمان کاتدا جیگای داخە یاسای هەڵبژاردن لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوازی پەلە پەلە هەڵکزوراندنی بۆ دەکرێت، خوا یاربێت لە ئایندەیەکی نزیک توێژینەوەیەکی ووردو دەخەینە بەردست.
درەو: 🔹(953 هەزار و 267) کەس مافی دەنگدانی هەبووە. 🔹(621 هەزار و 773) کەس بە ڕێژەی (65.2٪) بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. 🔹(331 هەزار و 494) کەس بە ڕێژەی (34.7٪) بایکۆتیان کردووە. 🔹(592 هەزار و 283) کەس بە ڕێژەی (95.3٪)ی بەشداربوون بە دروستی دەنگیان داوە. 🔹(29 هەزار و 490) دەنگ بە ڕێژەی (4.74٪)ی دەنگی بەشداربوون پوچەڵ بوونە.
درەو: 🔹(805 هەزار و 296) کەس مافی دەنگدانی هەبووە. 🔹(624 هەزار و 971) کەس بە ڕێژەی (77.6٪) بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. 🔹(180 هەزار و 298) کەس بە ڕێژەی (22.4٪) بایکۆتیان کردووە. 🔹(590 هەزار و 277) کەس بە ڕێژەی (94.45٪)ی بەشداربوون بە دروستی دەنگیان داوە. 🔹(34 هەزار و 694) دەنگ بە ڕێژەی (5.55٪)ی دەنگی بەشداربوون پوچەڵ بوونە.
درەو: 🔹(ملیۆنێک و 227 هەزار و 460) مافی دەنگدانی هەبووە 🔹(742 هەزار و 256) کەس بە ڕێژەی (60.5٪) بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. 🔹(485 هەزار و 204) کەس بە ڕێژەی (39.5٪) بایکۆتیان کردووە. 🔹(604 هەزار و 645) کەس بە ڕێژەی (81.5٪)ی بەشداربوون بە دروستی دەنگیان داوە. 🔹(137 هەزار و 611) دەنگ بە ڕێژەی (18.5٪) دەنگی بەشداربوون پوچەڵ بوونە
درەو: 🔹(ملیۆنێک و 115 هەزار و 122) کەس مافی دەنگدانی هەبووە. 🔹(800 هەزار و 889) کەس بە ڕێژەی (71.8٪) بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. 🔹(314 هەزار و 233) کەس بە ڕێژەی (28.2٪) بایکۆتیان کردووە. 🔹(683 هەزار و 989) کەس بە ڕێژەی (85.4٪)ی بەشداربوون بە دروستی دەنگیان داوە. 🔹(116 هەزار و 900) دەنگ بە ڕێژەی (14.6٪)ی دەنگی بەشداربوون پوچەڵ بوونە.
درەو: - لەسەر ئاستی عێراق لە کۆی (21 ملیۆن و 406 هەزار و 882) کەس (11 ملیۆن و 997 هەزار و 84) کەس بە ڕێژەی (56٪) بەشدارییان کردووە، (11 ملیۆن و 267 هەزار و 161) کەس بە دروستی دەنگیان داوە بە ڕێژەی (93.9٪) و (729 هەزار و 923) بە ڕێژەی (6٪) پوچەڵ بوونە. - بەرزترین ژمارەی پوچەڵ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە لە کۆی (742 هەزار و 256) دەنگی بەشدار بوو (137 هەزار و 611) دەنگ بە ڕێژەی (18.5٪) پوچەڵ بوونە. - لە دوای پارێزگای سلێمانی بەرزترین ژمارەی پوچەڵ لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە لە کۆی (800 هەزار و 899) دەنگی بەشدار بوو (116 هەزار و 900) دەنگ بە ڕێژەی (14.6٪) پوچەڵ بوونە.
درەو: دەنگی بایكۆت لە هةڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11/11/2025 لە هەرێمی كوردستان دەنگی بایكۆت كۆی گشتی ئەوەی مافی دەنگدانی هەبوو لە هەرێمی كوردستان: 3،883،501 ئەوانەی بایۆمەتریان كردو مافی دەنگدانیان هەبوو: 3,147,851 كۆی ئەوانەی دەنگیاندا: 2,168,116 ئەوانەی بایكۆتیان كرد لە كۆی گشتی مافی دەنگدان: 1,715,385 رێژە: 44%
درەو: دەنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی (2021 - 2023 - 2025) یەكێتی نیشتمانی كوردستان : 2021: 145،139 2023: 217،475 2025: 278،904 پارتی دیموكراتی كوردستان: 2021: 177،810 2023: 182،662 2025: 258،436 ئەم دەنگانە دەنگی كۆتاكانی تیا نیە كە لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە دەنگیان پێدراوەو لێرەدا ئەژمار نەكراوە
چۆمان محەمەد یەك ساڵ زیاترە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان كراوە،بەڵام تائێستا تەنها كۆبونەوەیەك كراوە لە۲٠۲٤/۱۲/۲ وانزیك دەبینەوە لەبەرواری ۲٠۲٥/۱۲/۲ هیچ ئاسۆیەك نیە بۆ كاراكردنەوەی ئەم دامەزراوە(بێ رۆڵ ولاواز)كراوە،بەدرێژایی هەڵبژاردنەكانی رابردوش لەگەل پێكهاتنی حكومەتدا هیچ كات بەقەد هێندەی هەڵبژاردنی خولی شەشەم ماوەكەی دوانەكەوتوە.. ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی چارەنوسی پەرلەمانی کوردستانی خستووەتە بەردەم سێ پێشهاتەوە: (۱_هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان. ۲_كۆبونەوەی پەرلەمان وتەواوكردنی نیساب بێ یەكێتی وهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، ۳_رێكەوتنی نێوان پارتی ویەكێتی بۆ كۆیی پرسەكان وپۆستەكان بەهەرێم و بەغدادیشە وكاراكردنەوەی پەرلەمانیشی تێدایە) هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان یەکێکە لە سیناریۆکان هەرچەندە ئاسان نیە كە بازار دۆزی بۆ دەكرێت وگەرم دەكرێت پرسەكە،هەندێك جاریش بۆ فشاركردنە سەر یەكێتیش باس دەكرێت،لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت و یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی ئەو پۆستانەی ناکۆکن لەسەری،یاخود لەئەگەری ڕێكەوتنی هەردولا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان... رێگای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان یەكەم/بەپێی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە ۱ سالی ۲٠٠٥ لەم چوار حاڵەتەدا پەرلەمان بە هەڵوەشاوە دادەنرێت و سەرۆکی هەرێم بە فەرمانێکی(کاشف) پەرلەمان هەڵدەوەشێنێتەوە: ١-ئەگەر زیاتر لە نیوەی ئەندامەکانی دەستلەکاربکێشنەوە. ٢-ئەگەر لە ماوەی ٤٥ رۆژ لە بانگهێشتکردنی بۆ کۆبوونەوە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رێژەی یاسایی بۆ دانیشتن بەدەستنەهات. ٣-ئەگەر پەرلەمان متمانەی بە سێ کابینەی یەک لەدوای یەک نەدا. ٤-ئەگەر سیستەمی هەڵبژاردن گۆڕاو خولی پەرلەمان شەش مانگ کەمتری مابوو... ئەم شێوازانە زیاتر مەرسومی سەرۆكی هەرێمی پیویستە،كە لای پارتی دیموكراتی كوردستانە،سەرباری ئەوەی گەر باسی رێگای دەستلەکارکێشانەوەی ٥١ پەرلەمانتار بكەین دیسان دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت بۆ قبولكردن و دەنگدان لەسەری، ئەمەش ئەستەمە و کەس خواستی خۆی بۆ کارێکی لەم جۆرە دەرنەبڕیوە ئەم ژمارەیەش زیاتر ئۆكەی پارتی دەوێت.. دووەم-هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە. گەر لایەنە سیاسیەكان نەگەنە هیچ رێكەوتنێك و كێشەكان بەردەوامی هەبێت،،باسی پەنا بردن بۆ دادگایی فیدرالی دەكرێت كە تارادەیەك ئاسان نیە بۆ ئەم دەستە تازەیەی دادگای فیدراڵی،چونكە ئەم دادگایە داوای فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ونەوەی نوێی رەتكردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان گوایە لەتایبەتمەدیان نیە،وە پێشتریش بریاری هەیە بۆ پەرلەمانی عێراق،بەبیانووی ئەوە رەتکردەوە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە تایبەتمەندی ئەو نییە و دەستوور ئەو مافەی پێ نەداوە، بەڵام ئەوە رێگر نییە لەوەی داوا لەبەردەم دادگاکە تۆمار بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم حاڵەتەی پەرلەمانی کوردستان،چونكە لەرابردودا دادگای فیدراڵی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی بە واقیعی هەڵوەشاندەوە کاتێک یاسای درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی بە نادەستوری ناساند، واتە لە بری ئەوەی لە دواکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکرێت دەکرێت تانە بدرێت لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهۆکاری تەواونەبوونی نیساب یاخود هێشتنەوەی دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار یاخود هەر هۆکارێکی یاسایی دیکە ئەگەر ئەو دانیشتنە بە نادەستووری پێناسەبکرێت،كۆتای بەم خولە بهێنرێت،بەوەی لەماوەی یاساییدا دانیشتنی پەرلەمان نەکراوە، چونکە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکان بۆ ئەم پەرلەمانە ئێستا بووەتە ئەستەم(استحالە)،ئەم رێگەیە بەدەست هەموو لایەنە سیاسیەكانەوەیە هەر كات بیانەوێت پەنایی بۆببەن...
درەو: سەرچاوەیەكی نزیك لە د، لەتیف رەشید بە (درەو)ی راگەیاند: د، لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق بەنیازە بۆ خولێكی تر خۆی كاندیدی بكاتەوە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند نەكراون و قۆناغەكانی پێكهێنانی حكومەت دەستی پێنەكردووە. لەگەڵ ئەوەی د. لەتیف رەشید بە نیازە جارێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیازی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید بكات، هەرچەندە لە لایەنی فەرمی یەكێتیەوە ئەو پرسە باس نەكراوە بەڵام لە ناوەندە ئیعلامی و لێدوانی چالاكە سیاسیەكانی عێراق باس لە نیەتی بافڵ تاڵەبانی دەكەن بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە تایبەتیش دوای وتارە تۆمارەكراوەكەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی موسڵ بە زمانی عەرەبی بڵاویكردەوە، سەردانە چڕەكانی بۆ بەغداد. بە گوێرەی دەستوری عێراق چەند قۆناغێك هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق: - قۆناغی یەكەم: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە - قۆناغی دووەم: بریتیە لە بانگەوازی سەرۆك كۆمار بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كە نابێت لەدوای بانگەوازەكەی سەرۆككۆماری عێراق لە (15) رۆژ زیاتر درێژە بكێشێت، هەرچەنجە ئێستا فێڵێك دۆزراوەتەوە كە دانیشتنی یەكەم بە كراوەی جێدەهێڵن هەتا رێككەوتنی كوتلەكان لەسەر پۆستەكان یەكلا دەبێتەوە. - قۆناغی سێەم : لەدوای دانیشتنی یەكەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت لەماوەی (30 رۆژ)دا؛ بەدەنگی (دوو لەسەر سێ) واتا لە كۆی (329 كورسی) بە دەنگی (220) كورسی، سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێرێت (ئەمە بەگوێرەی ماددەی 72ی دەستور). خۆ ئەگەر لە خولی یەكەمی دەنگدان هیچ یەكێك لەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردبوو دەنگی (دوو لەسەر سێ)یان نەهێنا، ئەوا بەگوێرەی ماددەی (70ی دەستور)، لە گەڕی دووەمی دەنگداندا هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێت بە سەرۆك كۆمار. - قۆناغی چوارەم: گفتوگۆی نێوان هێزە براوەكانی هەڵبژاردن و پێشكەشكردنی كابینەی وزاریی و سوێندخواردنی لەبەردەم پەرلەماندا
راپۆرتی: درەو دەنگەکانی سۆسیالیست لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 🔻 دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردسان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)؛ 🔹 لە هیچ یەکێک لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ژمارەی دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان نەگەیشتووە بە ئاستی بەدەستهێنانی کورسی، دەنگەکانی بەجۆرێک بووە کە؛ 🔹 ساڵی 2010؛ 10 هەزار و 620 دەنگ. 🔹 ساڵی 2018؛ 11 هەزار و 930 دەنگ. 🔹 ساڵی 2021؛ 6 هەزار و 595 دەنگ. 🔹 ساڵی 2025؛ 5 هەزار و 875 دەنگ (بەرایی) 🔻 دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگای (هەولێر) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2010؛ هەزار و 519 دەنگ. 🔹 ساڵی 2018؛ هەزار و 203 دەنگ. 🔹 ساڵی 2021؛ 2 هەزار و 167 دەنگ. 🔹 ساڵی 2025؛ 762 دەنگ (بەرایی) 🔻 دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2010؛ 7 هەزار و 868 دەنگ. 🔹 ساڵی 2018؛ 10 هەزار و 53 دەنگ. 🔹 ساڵی 2021؛ 2 هەزار و 517 دەنگ. 🔹 ساڵی 2025؛ 4 هەزار و 818 دەنگ (بەرایی) 🔻 دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگای (دهۆک) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2010؛ هەزار و 233 دەنگ. 🔹 ساڵی 2018؛ 674 دەنگ. 🔹 ساڵی 2021؛ هەزار و 911 دەنگ. 🔹 ساڵی 2025؛ 295 دەنگ (بەرایی) تێبینی؛ تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 ،هیچ زانیارییەک بەردەست نییە تایبەت بە دەنگەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان. چارتەکان
جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ و کورسییەکانی نەوەی نوێ لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی: درەو 🔻 دەنگ و کورسییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا _یەکەم بەشداری نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران بوو لە ساڵی 2018_، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردسان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)؛ 🔹 ساڵی 2018؛ 152 هەزار و 645 دەنگ و (4) کورسی. 🔹 ساڵی 2021؛ 204 هەزار و 855 دەنگ و (8) کورسی. 🔹 ساڵی 2025؛ 123 هەزار و 334 دەنگ و (3) کورسی. (بەرایی) 🔻 دەنگ و کورسییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگای (هەولێر) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2018؛ 70 هەزار و 833 دەنگ و (2) کورسی. 🔹 ساڵی 2021؛ 79 هەزار و 245 دەنگ و (3) کورسی. 🔹 ساڵی 2025؛ 38 هەزار و 911 دەنگ و (1) کورسی. (بەرایی) 🔻 دەنگ و کورسییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2018؛ 63 هەزار و 760 دەنگ و (2) کورسی. 🔹 ساڵی 2021؛ 106 هەزار و 318 دەنگ و (5) کورسی. 🔹 ساڵی 2025؛ 69 هەزار و 752 دەنگ و (2) کورسی. (بەرایی) 🔻 دەنگ و کورسییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لەسەر ئاستی پارێزگای (دهۆک) بەم شێوەیە بووە. 🔹 ساڵی 2018؛ 18 هەزار و 52 دەنگ و (0) کورسی. 🔹 ساڵی 2021؛ 19 هەزار و 292 دەنگ و (0) کورسی. 🔹 ساڵی 2025؛ 14 هەزار و 292 دەنگ و (0) کورسی. (بەرایی) چارتەکان
