Draw Media

دەنگ و پێگەی یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا 1992 - 2025

دەنگ و پێگەی یەکگرتوو لەهەڵبژاردنەکاندا 1992 - 2025

2025-10-22 17:38:59


شیكاری: درەو 
 

بەشی سێیەم

🔹 لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (13) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری (12) هەڵبژاردنیانی کردووە.
🔹 یەکگرتووی ئیسلامی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (9) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.
🔹 بۆ یەکەم جار لە ساڵی (2005) بەشداری هەرڵبژاردنەکانی (خولی دوومی پەرلەمانی کوردستان بە لیستی هاوبەش، خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی بە لیستی سەربەخۆ) کردووەو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو یەکگرتوو (133 هەزار و 206) دەنگی بە ڕێژەی (6%) بەدەستهێناوە. 
🔹 لە دواهەڵبژاردندا بۆ پەرلەمانی کوردستان (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکگرتوو (117 هەزارو 444) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (4.1%) کۆی گشتی دەنگدەران لە چوار پارێزگاکەی هەرێم.
🔹 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2005)ەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (27%) زیادیان کردووە، بەڵام دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ڕێژەی (12%) کەمی کردووە.


پوختە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە (6/2/1994) پاش (3) ساڵ لە دوای ڕاپەرینی ھەرێمی کوردستان و لەنێو جەرگەی قەیران و گەمارۆی ئابووری ھەرێمی کوردستان و لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا وەک حیزبێکی سیاسی مەدەنی و بێ چەک و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و چەند هاوڕێیەکییەوە دامەزراوە.
لە ساڵی (1992)ەوە (13) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جگە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (19/5/1992) بەشداری سەرجەم هەڵبژاردنەکانی تری کردووە، کە لە (9) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ (چوار) پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پاڵ هەڵبژاردنەکانی (پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کە لە (30/1/2005) بەڕێوەچوو (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (133 هەزارو 206) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (6%) کۆی گشتی دەنگدەران.
 بەڵام لە دواین لە دواين هەڵبژاردندا بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (20/10/2024) بە ڕێوەچوو، (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکگرتوو (117 هەزارو 444) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (4.1%) کۆی گشتی دەنگدەران لە چوار پارێزگاکەی هەرێم.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2005)ەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی کە لە (20/10/2024) بەڕێوەچوو ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (27%) زیادیان کردووە، بەڵام دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ڕێژەی (12%)ەو (15 هەزار و 762) دەنگ کەمی کردووە. (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)

تەوەری یەکەم؛ دەنگ و پێگەی یەکگرتوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%)
4.    سەرجەم حزبەكان بە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیشەوە جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە
3.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%)
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    یەکگرتووی ئیسلامی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی (لیستی چاکسازی و خزمەتگوزاری) لەگەڵ حیزبەکانی (کۆمەڵی ئیسلامی، زەحمەتکێشان و پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردوو (240 هەزار و 842) دەنگیان بەدەستهێنا بە ڕێژەی (12.8%)ی دەنگەکان و هاوپەیمانێتییەکە (13) کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 978  هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.     یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ڕێژەی (7%) (186 هەزارو 741) دەنگی بەدەستهێناو (10) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێک و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (60%).
4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە هاوپەیمانی لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی بە لیستی (هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح) بەشداری ئەم هەڵبژاردنەیان کرد و لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (67 هەزارو 712) دەنگیان بەڕێژەی (2%) بەدەستهێنا و (5) کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کرد.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان
1.    هەڵبژاردنی (خولی شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
2.    بۆ یەکەم جار بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستان دابەشی (4) بازنەی هەڵبژاردن بکرێت.
3.    لەم هەڵبژاردنەدا (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بە ڕێژەی (65%) و (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم بە دروستی دەنگیان دابوو.
4.    یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکە (117 هەزارو 444) دەنگی بەدەستهێنا بە ڕێژەی (6.2%)ى کۆی دەنگە دروستەکان و (4.1%)ى کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (7) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا بەجۆرێک؛
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای هەولێر (24 هەزارو 178) دەنگ بوو بەرێژەی (3.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (669 هەزار و 273) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکگرتوو (1) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (32) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەولێر.
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (42 هەزارو 687) دەنگ بوو بەرێژەی (6.8%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (626 هەزار و 224) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکگرتوو (3) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (36) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای سلێمانی.
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای دهۆک (42 هەزارو 732) دەنگ بوو بەرێژەی (7.8%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (548 هەزار و 15) دەنگ بوو لە کۆی (729 هەزار و 347) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکگرتوو (3) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (24) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای دهۆک.
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای هەڵەبجە (7 هەزارو 847) دەنگ بوو بەرێژەی (20.2%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (38 هەزار و 936) دەنگ بوو لە کۆی (60 هەزار و 252) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش یەکگرتوو (1) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (3) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

تەوەری دووم؛ دەنگ و پێگەی یەکگرتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    لە (30ی كانوونی دووەمی 2005) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆدەگرت توانی (2 ملیۆن و 175 هەزار و 551) دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڕێژەی (25%) و (75) كورسی لە پەرلەمانی عێراق، هاوكات لیستی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانیش توانی (2) كورسی بەدەستبهێنێت. واتا لە كۆی (275) كورسی ئەنجومەنی نوێنەران كورد (77) كورسی هەبوو بەڕێژەی (28%)ی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 
دواتریش لە (15/12/2005) هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە (326) لیست و لایەن و كەسایەتی بەشدارییان تێداكرد، تیایدا لیستی هاوپەیمانی كوردستانی، زۆربەی حیزبە كوردستانییەكانی لە خۆگرتوو، یەكگرتووی ئیسلامیش بە لیستی سەربەخۆ بەشداریانكرد و لە (6/12/2005) سەرجەم بارەگاكانیان لە ناوچەی بادینان سو‌وتێنرا، لەو كاتەدا یەكگرتووی ئیسلامی لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی تاوانباركرد بە سو‌وتانی بارەگاكانیان.
لەو هەڵبژاردنەدا، بەپێی راگەیەنراوی كۆتایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لیستی هاوپەیمانی كوردستانی رێژەی (19.27%)ی دەنگەكانی عێراقی بەدەستهێنا و (53) كورسی لە كۆی (275) كورسی پەرلەمانی كوردستانی مسۆگەركرد، واتا لە ماوەی (11) مانگدا دەنگی هاوپەیمانی كوردستان نزیكەی (6%) دابەزی بەوپێیەی لە هەڵبژاردنی (30 كانوونی دووەمی 2005) دا (25%) كورسییەكانی بەدەستهێنابوو، هاوكات لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش (1.82%) ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و (5) كورسی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەركرد.
بەو پێیەش كورسییەكانی كورد لە هەڵبژاردنی (15 كانو‌ونی یەكەمی 2005) بووە (21.9%) و (58) كورسیی و لە هەڵبژاردنی (30 كانوونی دووەمی 2005)دا (25%) و (75) كورسییەكانی بەدەستهێنابوو.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%).
4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (8%) و (214 هەزار و 222) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛ 
-    لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (8%) و (51 هەزار و 65) دەنگی بەدەستهێناوە. 
-    لە سلێمانی (ملیۆنێک و 098 هەزار و 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833 هەزار و 631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (12%) و (103 هەزار و 188) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە دهۆكیش كە (574 هەزار و 138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424 هەزار و 715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (14%) و (59 هەزار و 969) دەنگی بەدەستهێناوە.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (7%) و (192 هەزار و 179) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
-    لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (26 هەزار و 323) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە سلێمانی (ملیۆنێک و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (81 هەزار و 392) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490 هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (17%) و (84 هەزار و 464) دەنگی بەدەستهێناوە.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 
1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2.    (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا 
4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (3%) و (98 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
-    لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (24 هەزار و 475) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (30 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (43 هەزار و 525) دەنگی بەدەستهێناوە.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو
2.    ( 3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێک و 233 هەزارو 451 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%).
4.    هەر پارێزگایەکی هەرێم بۆ چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن دابەشکرا.
5.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم لە (6) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، بە جۆرێک لە هەر پارێزگایەک (2) کاندیدی هەبوو، بەگشیش بەڕێژەی (3%) و (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
-    لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (22 هەزارو 876) دەنگی بەدەستهێناوە.
-    لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (20%) و (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە.

تەوەری سێیەم؛ دەنگ و پێگەی یەکگرتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان
1.    هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%).
4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (133 هەزارو 206) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
-    یەکگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (75 هەزارو 8) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (10.2%). 
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای هەولێر (22 هەزارو 523) دەنگ بوو بەرێژەی (3.5%).
-    یەکگرتوو لە پارێزگای دهۆك (35 هەزارو 675) دەنگی بردەوە بەرێژەی (9.5%).
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 
1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2.    (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%).
4.    یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بە رێژەی (6%) (155 هەزارو 972) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (66 هەزارو 97) دەنگ بوو بەرێژەی (7%).
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای هەولێر (27 هەزارو 713) دەنگ بوو بەرێژەی (4%).
-    دەنگی یەکگرتوو لە پارێزگای دهۆك (62 هەزارو 162) دەنگ بوو بەرێژەی (12%).

دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا - بە گرافیک-

سەرچاوە
-    دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی کوردستان؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، چاپی دووەم، 2025.

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand