هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2005 – 2025
.png)
2025-08-24 09:59:23
درەو:
🔹 لە دوو دەیەی ڕابردووداو لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا هەڵبژاردنی خولی شەشەم کە بڕیارە لە (11/11/2025) بەڕێوەبچێت، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبووە/هەیە لە (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتییەوە بۆ (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی بەرزبووتەوە، بەو مانایایەی لە ماوەی (2005 – 2005) بەڕێژەی (70%) و (ملیۆنێک و 592 هەزار و 765) هاوڵاتی نوێ مافی بەشداریکردنیان بەدەستهێناوە.
🔹 لە هەڵبژاردنی خولی دووەم لە ساڵی (2010)ەوە بۆ خولی شەشەم لە (2025)، ژمارەی گشتی دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر (54%) و سلێمانی (40%) دهۆک (64%) زیادی کردووە.
🔹 بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆن لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم، بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوانەی مافی بەشدارییان هەیە ژمارەیان (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە و (79%) بایۆمەتریان هەیەو (21%)یان بایۆمەترییان نەکردووە.
یەکەم؛ ژمارەو ڕێژەی گەشەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2005 – 2025
لە دوو دەیەی ڕابردووداو لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە (30/1/2005) لەسەر ئاستی گشتی عێراق بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتی بوون، تا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران کەوا بڕیارە لە (11/11/2025) بەڕێوەبچیت، ئەو ژمارەیە بۆ (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەرزبووتەوە، بەو مانایایەی لە ماوەی (2005 – 2005) بەڕێژەی (70%) و (ملیۆنێک و 592 هەزار و 765) هاوڵاتی ژمارەیان زیادی کردووەو مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە، ئەگەر وردتری بکەینەوە، ئەوا؛
1. لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/1/2005) لەسەر ئاستی عێراق بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) هاوڵاتی بوون، بەراورد بە خولی یەکەمی هەڵبژاردن.
2. لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (7/3/2010) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 590 هەزار و 274) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (299 هەزار و 538) هاوڵاتی بە ڕێژەی (13%) زیادیانکردووە.
3. لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30/4/2014) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (2 ملیۆن و 717 هەزار و 82) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (126 هەزار و 808) هاوڵاتی بە ڕێژەی (5%) زیادیانکردووە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێش خۆی.
4. لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (12/5/2018) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (427 هەزار و 648) هاوڵاتی بە ڕێژەی (16%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
5. لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی عێراق بە (83) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر (4) بازنەی هەڵبژاردن، سلێمانی (5) بازنەی هەڵبژاردن و دهۆک (3) بازنەی هەڵبژاردن بوو) مافی بەشداریکردنیان هەبوو لە هەڵبژاردنەکەدا (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) هاوڵاتی بوون، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان هەبوو (306 هەزار و 43) هاوڵاتی بە ڕێژەی (10%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
6. لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەوا بڕیارە لە (11/11/2025) لەسەر ئاستی عێراق بە (18) بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردن پێکبهێنێت، ژمارەی گشتی ئەوانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) مافی بەشداریکردنیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتین، بەم پێیە ژمارەی ئەوانەی لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی بەشداییان دەبێت (432 هەزار و 728) هاوڵاتی بە ڕێژەی (13%) زیادیانکردووە، بەراورد بە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتر لەسەر بڕو ڕێژەی گەشەی ژمارەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی گشتی هەرێم و پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بڕوانە خشتەی ژمارە (1)، کە بە جۆرێک لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2010)ەوە بۆ خولی شەشەم لە (2025)، ژمارەی گشتی دەنگدەر لە پارێزگای هەولێر (54%) و (492 هەزار و 427) کەس، سلێمانی (40%) و (434 هەزار و 442) کەس و دهۆک (64%) و (366 هەزار و 358) کەس زیادیان کردووە.
خشتەی ژمارە (1)
یەکەم؛ ژمارەی گشتی دەنگدەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وا بڕیارە لە (11/11/2025) خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەم هەڵبژاردنە هەر پارێزگایەک و بازنەیەکی هەڵبژاردن دەبێت، بەم پێیەش هەرێمی کوردستان دابەشی سەر سێ بازنەی هەڵبژاردنی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک بووە) بە پێی دواین ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوا نوێکردنەوەی (4/8/2025)ە، لەسەر ئاستی هەرسێ بارێزگاکەی هەرێمی کوردستان؛
ئەوانەی مافی بەشدارییان هەیە ژمارەیان: (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە.
ئەوانەی بایۆمەتریان كردووە ژمارەیان:(3 ملیۆن و 070 هەزار و 839) هاوڵاتییە بە رێژەی 79%.
ئەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە ژمارەیان: (812 هەزار و 662) بە ڕێژەی (21%).
ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە و ژمارەیان: (3 ملیۆن و 883 هەزار و 501) هاوڵاتییە، بەجۆرێک دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
پارێزگای هەولێر: (ملیۆنێک و 410 هەزار و 112) هاوڵاتی.
پارێزگای سلێمانی: (ملیۆنێک و 530 هەزار و 893) هاوڵاتی.
پارێزگای دهۆك: (940 هەزار و 496) هاوڵاتی.
ئەوانەی بایۆمەتریان كردووە كۆی گشتی ژمارەیان (3 ملیۆن و 70 هەزار و 839) هاوڵاتییەو دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
پارێزگای هەولێر: (ملیۆنێک و 88 هەزار و 601) هاوڵاتی بەڕێژەی (77%).
پارێزگای سلێمانی: (ملیۆنێک و 202 هەزار و 502) هاوڵاتی بەڕێژەی (78%).
پارێزگای دهۆك: (779 هەزار و 736) هاوڵاتی بەڕێژەی (83%).
ئەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە كۆی گشتی ژمارەیان (662 هەزار و 812) هاوڵاتییەو دابەشبوون بەسەر پارێزگانی هەرێمی کوردستان، وەک؛
پارێزگای هەولێر: (321 هەزار و 511) هاوڵاتی بەڕێژەی (23%).
پارێزگای سلێمانی:(330 هەزار و 391) هاوڵاتی بەڕێژەی (22%).
پارێزگای دهۆك: (160 هەزار و 760) هاوڵاتی بەڕێژەی (17%).
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و گرافیکەکانی هاوپێچ.
