Draw Media

توركیا (2.32) ملیار دۆلاری لە نەوتی هەرێم دەستكەوتووە

توركیا (2.32) ملیار دۆلاری لە نەوتی هەرێم دەستكەوتووە

2025-08-20 07:16:25


رۆژنامەی ئەلیكترۆنی " T24" توركی:
دەنیز یاڤوزیەڵماز، جێگری سەرۆکی پارتی گەلى كۆماری توركیا (جەهەپە)و پەرمانتاری ئەو حزبە، کە پێشتر رایگەیاندبوو، تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سزا دراوە، بەهۆی گواستنەوەی نەوت و بارکردنی لە جەیهانەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی عێراق، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی نوێ بڵاودەكاتەوەو دەڵێت: دەبنە هۆی دادگاییکردنی سەرۆک ئەردۆغان لە دادگای باڵا.
یاڤوز ئاماژە بەوە دەكات: حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان،  لە نێوان 21ی ئایاری 2014 و 30ی ئەیلولی 2018 ، (2) ملیارو (320) ملیۆن دۆلاری رسوماتی گواستنەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ نەوتی خاو، کە بە پێشێلکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان گواستویەتەوە.
یاڤوزیەڵماز، لەگەڵ نوسینەكەیدا، بڕیاری کۆتایی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٢٣، راپۆرتە فەرمییەکانی نەوتی دیلۆیتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و راپۆرتەکانی دیوانی ژمێریاری بۆتاش بڵاوكردووەتەوە.
ئەو پەرلەمانتار راشیدەگەیەنێت: ئەم بڕە پارەیە بۆ یەکەمجار گواستراوەتەوە بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی، كە کۆمپانیایەکە حکومەتی ئاکەپە لە دوورگەی جێرسی دایمەزراندووە، پاشان (904) ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای بۆتاش گواستراوەتەوە.
یەک ملیار و (٤١٦)ملیۆن دۆلارەكەی تریشی دیار نەماوەو، بەوتەی ناوبراو، بە کردەوە لە دوورگەی جێرسی بووە بەهەڵم.

 

دەقی راپۆرتەكە بە زمانی توركی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand