Draw Media

شەڕ كۆتایی هات و هێزە ئەمنییەكان لالەزاریان كۆنترۆڵكرد

شەڕ كۆتایی هات و هێزە ئەمنییەكان لالەزاریان كۆنترۆڵكرد

2025-08-22 10:46:27


درەو:

شەوی رابردوو هێزێكی گەورەی (دژەتیرۆر، كۆماندۆ، سوات) دەوری ماڵەكەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلیاندا لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی.
وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە بە مادەی (56) كە تایبەتە بە (كۆمەڵێك كەس یەكبگرن بۆ تێكدانی ئەمن و ئاساییش).
بۆیە بەرەیەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر (3:30) خولەك شەڕ لە نێوان هەردوولا دەستی پێكرد، هێزەكانی (دژەتیرۆر، كۆماندۆ، سوات) بە جۆرەها چەكی قورس و تانك و باجەرەو جۆرەها چەكی جۆراوجۆر، هێرشیانكردە سەر لالەزار، لەناو لالەزار نزیكەی (200) چەكداری سەربە لاهور شێخ جەنگی رووبەرووی هێزەكان بوونەوەو بۆ ماوەی (3) كاتژمێر بەرگرییان كرد، كاتژمێر (6:30) خولەكی بەیانی هێزەكان چوونە ناو لالەزارو هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، پۆلاد شێخ جەنگی و ئاسۆی شێخ جەنگی دەستگیركران و شەڕ كۆتایی هات. 
لەروبەرووبونەوەكەدا (3) كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران و چەند كەسێكی تر برینداربوون. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand