چەند بنەمایەک بۆ رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی تاوانكاری
.jpg)
2025-03-27 18:50:37
عەبدولقادر ساڵح- شارەزای یاسایی
یه‌كه‌م: زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان و رێگه و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.
زۆرێك له میدیاكان به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر راكێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیاندا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر تاوانه‌كه و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و ئه‌و ئامراز و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌كارهێنراون له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا، بێگومان ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ش نیشانه‌یه له‌سه‌ر لاوازیی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و جۆره كه‌ناڵانه‌دا كار ده‌كه‌ن و حساب نه‌كردنیانه بۆ ئاستی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی له به‌ره‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیارییه مه‌ترسیدارانه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌وێته‌وه و بێ ئاگابوونه له‌وه‌ی كه لای خۆیانه‌وه بوونه‌ته هۆكارێك له هۆكاره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی تاوانكاری له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی فێركردنی تاكه‌كان به شێوه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان و ناساندانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه پێیان، كه تاوانی پێ ئه‌نجامده‌درێت.
بۆ نموونه رۆژنامه‌ی (البلاد)ی سعودی له یه‌كێك له ژماره‌كانیدا ورده‌كاریی ئه‌نجامدانی تاوانێكی ساخته‌كردنی مۆری ره‌سمی فه‌رمانگه‌یه‌كی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له پیاوانی ئاسایشه‌وه به‌م شێوه‌یه بڵاوكردبووه‌وه: تاوانباره‌كه هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی شێوازێكی زۆر داهێنانكارانه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی پارچه شووشه‌یه‌كه كه له‌ژێر پارچه شووشه‌كه‌دا گڵۆپێكی داناوه دواتر مۆره‌كه‌ی له‌سه‌ر شووشه‌كه داناوه تا له رێگه‌ی تیشكی گڵۆپه‌كه‌وه وێنه‌ی مۆره‌كه به‌ڕوونی ده‌ربكه‌وێت و دواتر هه‌ستاوه به كێشانی وێنه‌ی مۆره‌كه له‌سه‌ر وه‌رقه‌یه‌كی پلاستێكی ته‌نك، كه له‌سه‌ر شووشه‌كه داینابوو، به به‌كارهێنانی پێنووس و مه‌ره‌كه‌بێكی دیاریكراو تا دواتر بیخاته سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه ویستوویه‌تی ساخته‌ی بكات!
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نموونانه، بێگومان ده‌ستی كه‌سانی تاوانبار زیاتر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی باشتر و گونجاوتر وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان، له‌كاتێكدا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ورده‌كارییانه هیچ ئه‌رزشێكی ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر خودی هه‌واڵه‌كه، كه بریتییه له گرتنی تاوانبارێك كه كاری ساخته‌كاریی ئه‌نجامداوه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م جۆره زیاده‌ڕه‌ویی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییانه ته‌نانه‌ت با له‌سه‌ر زمانی به‌رپرسێكی ئاسایش، یا پۆلیسیشه‌وه بێت، زیانی زۆرتر ده‌بێت له قازانجه‌كه‌ی.
لێره‌وه ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، كه چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیاری و ورده‌كارییه مه‌ترسیدارانه‌وه هه‌یه؟ ئایا كه‌ڵك و سوودی هێنانی ئه‌م جۆره زانیاری و ورده‌كارییانه بۆ خوێنه‌ر چییه و چی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ له‌ڕاستیدا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ورده‌كارییه مه‌ترسیدارانه به ته‌نها به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ناكه‌وێته سه‌رشانی رۆژنامه‌نووس، به‌ڵكو به‌شێكیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌نده‌ی ئاسایش، یاخود پۆلیس، كه ئه‌م جۆره زانییارانه ده‌دات به رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیدا بڵاویان ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م جۆره ورده‌كارییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و پۆلیسییه‌كانه‌وه دزه ده‌كات، ئه‌وا له سه‌ره‌تادا پێویسته لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و جۆره كه‌سانه بكه‌ین كه له ده‌زگا ئه‌منی و پۆلیسییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و زانیاری له‌م چه‌شنه ده‌ده‌ن به رۆژنامه‌نووس و پێویسته له‌سه‌ریان زیاده‌ڕه‌وی نه‌كه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له شوێنی روودانی تاوانه‌كه ده‌ستیان كه‌وتووه، یاخود دواتر له دانپێدانانی تاوانباره‌كانه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌رباره‌ی شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و سه‌رله‌به‌ری ورده‌كارییه‌كانی. به پله‌ی دووه‌میش پێویسته رۆژنامه‌نووس وشیارییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بێت كه بزانێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیارییانه خزمه‌تێكی ئه‌وتۆ ناكات به كۆمه‌ڵگا و باشتر وایه كه زیاتر له ئاستی پێویست و زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كه بڵاو نه‌كاته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستانیش له چه‌ند هه‌واڵێكی تایبه‌ت به كوشتندا رۆژنامه و كه‌ناڵه میدیاییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری كه تاوانباره‌كه دوای كوشتنی قوربانییه‌كه‌ی چۆن هه‌ستاوه به شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كه و چۆن پارچه پارچه‌ی كردووه، دواتر چۆن هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ی و فڕێدانی له چه‌ند شوێنی جیاجیا، یاخود سووتانی پاشماوه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كه، بێگومان ئه‌م جۆره زانیارییانه هیچ پێویست به بڵاوكردنه‌وه ناكات و پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش رێگه نه‌ده‌ن زانیاری له‌م چه‌شنه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاو ببێته‌وه
دووه‌م: باسنه‌كردن له پلانی هێزه ئه‌منییه‌كان یا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه تاوانباران له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیاندا تێی ده‌كه‌ون.
هه‌ندێك باس و خواس هه‌یه كه باشتر وایه له‌یاد بكرێت و له‌پێش چاو نه‌گیرێن له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به تاوانكاری، له‌و جۆره باس و خواسانه‌ش ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ورده‌كاری پلانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌یه، كاتێك ده‌یانه‌وێت كه‌سانی تاوانباری پێ قۆڵبه‌ست بكه‌ن، یاخود ئه‌و شێواز و رێگایانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌نه ناو داوه‌كانی خۆیانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگه و شێوازانه‌ی كه تاوانباران ده‌یگرنه به‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كه‌یان له دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان یا ئه‌و رێگایانه‌ی به‌كاریده‌هێنن بۆ چه‌واشه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان.
رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) له یه‌كێك له ژماره‌كانیدا كه‌وته نێو هه‌ڵه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌وه، كاتێك لێدوانی به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پۆلیسی دوبه‌ی بڵاوكردبووه‌وه، ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردن كه هه‌ڵیان كوتابووه سه‌ر یه‌كێك له بانكه‌كانی دوبه‌ی و به‌رپرسه‌كه زانیارییه‌كانی به‌م جۆره هێنا بوو، كه رۆژنامه‌كه بڵاوی كردبووه‌وه: "یه‌كێك له ئه‌ندامانی بانده‌كه كارمه‌ندی ئه‌و بانكه بووه كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی بانكه‌كه زانیاری ورد ده‌دات به بانده‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ده‌روازه و رێگه ناوخۆییه‌كانی بانكه‌كه، دواتر كارمه‌نده‌كه له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه له‌گه‌ڵ بانده‌كه رێك ده‌كه‌وێت، كه ئه‌و كاته بووه بانكه‌كه زۆرترین پاره‌ی تێدابووه، پاشان بانده‌كه له رێگه‌ی پشته‌وه‌ی بانكه‌كه كه رێگه‌ی ده‌ربازبوون بووه و به چاوساغی كارمه‌نده‌كه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ناو بانكه‌كه و میلی ده‌مانچه به رووی فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه‌دا راده‌كێشن و دواجار ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ بانده‌كه‌دا بووه، بڕه پاره‌كه‌یان ده‌داتێ و پاشان بانده‌كه هه‌ڵدێن به‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كه چاوه‌ڕێی كردوون، به‌م جۆره‌ش شوێنی تاوانه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، دواتر پاش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ده‌ستی تێكه‌ڵ كردبوو له‌گه‌ڵ بانده‌كه، هه‌وڵی دابوو هێزه‌كانی پۆلیس چه‌واشه بكات و زانیارییه‌كانیان لی بشێوێنێت، ئه‌وه‌ش به پێدانی وه‌سف و شێوه‌ی هه‌ڵه‌ی نادروستی تاوانباره‌كان كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌سف و شێوازانه‌ی دیكه یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه دابویان به هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام دوای پێداگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر، سه‌ره‌نجام فه‌رمانبه‌ره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا...".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره زانیارییانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ پێویست ناكات و له هه‌مانكاتیشدا پێویست نییه هێزه‌كانی پۆلیس بیده‌ن به رۆژنامه‌نووسان، ته‌نها باسكردن له خودی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه واتای پێویستی خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
سێیه‌م: خۆگرتنه‌وه له پێدانی هیچ جۆره وه‌سفێك به تاوانباران، یاخود به به‌رز راگرتنیان.
پێویسته رۆژنامه‌نووس خۆی به‌دوور بگرێت له پێدانی هیچ جۆره وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێك به كه‌سی تاوانبار، كه ده‌شێت به جۆرێك له جۆره‌كان ببێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی تاوانباره‌كه و ستایشكردنی، یا به‌ڵگه‌ی زیره‌كی و توانا و سه‌لیقه‌یی بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی و شێوازه‌كانی هه‌ڵاتن و خۆشاردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها ئاماژه نه‌دان به هیچ جۆره وه‌سف، یاخود ناوبانگێك كه به‌لای خه‌ڵكییه‌وه واتای كارامه‌یی و لێهاتوویی ئه‌فسانه‌یی كه‌سی تاوانیار بسه‌لمێنێت.
له‌نێو ئه‌و رێنموونی و ئاراسته‌سازییانه‌ی كه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی به رۆژنامه‌نووسه‌كانی خۆی دابوو، جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌بووه كه: "ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان باش له‌وه تێگه‌یشتبن كه نابێت ئێمه پێگه‌ی تاوانباران به‌رز رابگرین، چونكه شتێكی راست نییه كه‌سانی تاوانبار وه‌ك پاڵه‌وان، یاخود شه‌هید نیشان بده‌ین. تاوانباران دوژمنی كۆمه‌ڵگان، له‌به‌ر ئه‌وه راست نییه كه له هه‌واڵه‌كانماندا به‌م جۆره ده‌سته‌واژانه وه‌سفیان (پاشای دزان)، (شێری چه‌ته‌كان)، ( رۆبن هودی فلانه شار)، (مامۆستای تاوان)، (پیاوێكی جه‌ربه‌زه‌یه)، (له‌نێو دووچاودا لوت ده‌فڕێنێ)، چونكه ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه هه‌ست و خه‌یاڵی لاوان و مێردمنداڵان ده‌بزوێنێ و پاڵیان پێوه ده‌نێت بۆ هه‌نگاونان له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌و جۆره تاوانبارانه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه كه رۆژنامه‌نووس هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر به‌لای هه‌ندێك تاوانباردا رابكێشێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه فڵانه دز ته‌نها دزی له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كات و دواتر به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی دزیویه‌تی ده‌یدات به كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌ست، یان بگوترێت فڵانه كه‌س به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، هه‌ڵده‌ستێت به كوشتنی ئافره‌تانی به‌دڕه‌وشت.
چواره‌م: ده‌رنه‌كردنی حوكمی پێشوه‌خت له‌سه‌ر تۆمه‌تباران پێش تۆمه‌تباركردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه و حوكمدان به‌سه‌ریاندا.
پێویسته رۆژنامه‌نووس زۆر وریابێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به تاوان و تاوانباران و خۆی نه‌خاته شوێنی دادوه‌ر و دادگا و حوكمی پێشوه‌خت بدات به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا و سیفه‌تی جۆراوجۆریان بداته پاڵ وه‌ك: "تاوانبار، بكوژ، خوێن‌ڕێژ"، پێش ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ دادگا ده‌ربكه‌وێت، (چونكه هه‌ریه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه له رووی یاساییه‌وه ئاسه‌وار و كاریگه‌ری یاسایی خۆی هه‌یه و دادگا به هه‌ند وه‌ری ده‌گرێت)، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سیفه‌ت و تانوتانه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ناوزڕاندن و قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن و جنێو پێدانه‌وه، له حاڵه‌تی بێ‌تاوان ده‌رچوونی كه‌سی تۆمه‌تبار ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت رۆژنامه‌نووس رووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رۆژنامه‌كانی كوه‌یت هه‌ڵه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌بوو له كاتی رووماڵكردنی رووداوی كوشتنی پیاوێكی به‌ره‌گه‌ز كه‌نه‌دی له كوه‌یت كه دوای چه‌ند رۆژێك له رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 كوژرابوو، پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكیان (كه‌سێكی ریشدار) ده‌ستگیر كرد، خێزانی كه‌سه كوژراوه‌كه كه به ره‌گه‌ز فلیپینی بوو، شایه‌تی دابوو كه ئه‌و كه‌سه ته‌قه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه كاتێك ئه‌مان پێكه‌وه‌بوون له شه‌قامدا، دواتر رۆژنامه‌كان كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه تۆمه‌تباره و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی گوایه بكوژی پیاوه به‌ڕه‌گه‌ز كه‌نه‌دییه‌كه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی بڵێن بكوژ كه‌سێكی ئیسلامییه و كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی رووداوی كوشتنه‌كه ببه‌ستنه‌وه به رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش بارودۆخه‌كه به‌رده‌وام بوو، تا دواتر راستییه‌كان ده‌ركه‌وت و خێزانی پیاوه كوژراوه‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه خۆی پلانی بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داناوه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌روه‌رت و سامانه‌كه‌یدا و بۆ ئه‌م كاره‌ش پشتی به دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌زی خۆی (فلیپینی) به‌ستبوو. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكرابووه‌وه وه‌ك بكوژ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رووداوی كوشتنه‌كه‌وه نه‌بووبوو و بێ تاوان ده‌رچوو!!
پێنجه‌م: به وریایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانی مێردمنداڵان و نه‌وجه‌وانان.
ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن مێردمنداڵان و نه‌وجه‌وانانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، یه‌كێكن له‌و تاوانانه‌ی كه زۆر هه‌ستیارن و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ته‌نانه‌ت یاسای سزادان و یاسای بنه‌ماكانی دادوه‌ری سزایی عێراقیش تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی پێداوه له رووی ره‌وتی دادگایكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ریان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته رۆژنامه‌نووس زۆر وریابێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه له تاوانباران و ئاستی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه به باشی هه‌ڵسه‌نگێنێت كه له به‌ره‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌م توێژه له قۆناغێكی هه‌ستیاری ته‌مه‌نی پێگه‌یشتندان و پێویسته ره‌چاوی لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییان بكرێت، له‌و پێودانگه‌ی ئه‌مانه هێشتا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندان و ده‌كرێت به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیان داوه، دواتر كاریگه‌ری دروست بكات له‌سه‌ر داهاتوویان و ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر تاوان و به‌لاڕێداچوون گه‌ر هات و ئاشكرا ببن و كه‌رامه‌ت و ناوبانگیان بزڕێت و له كۆمه‌ڵگادا ریسوا ببن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرێك له‌وانه‌ی به گرنگییه‌وه له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانن، پێیانوایه كه باشتر وایه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو نه‌كرێنه‌وه، یاخود له حاڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌یدا ناویان نه‌برێت، یاخود وێنه‌یان بڵاو نه‌كرێته‌وه، یا زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كرێته‌وه كه به هۆیه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بناسرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌م جۆره كه‌سانه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندان و به هیوای چاكبوون و راستبوونه‌وه‌یان، چونكه گه‌ر هات و به‌باشی راستبوونه‌وه و بار هاتن، ئه‌وا باش وایه خه‌ڵكی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و كاره قێزه‌ونانه نه‌بێت، كه ئه‌م جۆره كه‌سانه كردوویانه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بڵێین ئه‌م جۆره كه‌سانه هێشتا به ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتوون و سه‌ره‌نجامی كاره خراپه‌كانی خۆیان نازانن و ناكرێت بخرێنه به‌رده‌م وردبینی كۆمه‌ڵگا تا حوكم به‌سه‌ریاندا بدات و داهاتوویان ره‌ش بكات( ).
شه‌شه‌م: ناونه‌هێنانی ئه‌نجامده‌رانی تاوان، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه پێویست بكات و بیخوازێت.
هه‌ندێك له رۆژنامه و كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی دیكه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به تاواندا، هه‌ڵده‌ستن به ناوهێنانی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره ناوهێنانه له زۆرێك له هه‌واڵه‌كانی تاوانكارییدا به‌ها و كه‌ڵك و سوودی ئه‌وتۆی نییه، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێكجار وا رووده‌دات ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا ساغكراوه‌ته‌وه، دوای چه‌ند ساڵێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له بنه‌ڕه‌تدا بێ‌تاوان بوون و په‌یوه‌ندی به تاوانه‌كه‌وه نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه كه رۆژنامه‌نووس په‌نا نه‌بات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌نجامده‌ری تاوان مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه پێویست به‌و ناوهێنانه بكات.
حه‌وته‌م: ناو نه‌هێنانی دادوه‌ر و شایه‌ته‌كان و كارمه‌ندانی بواری دادوه‌ریی.
ناوی دادوه‌ر، یاخود شایه‌ت (ئیتر شایه‌تی سه‌لماندن- إپبات- بن یا شایه‌تی به‌رگریكردن –دفاع-)، یا لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری، باشتر وایه له ناوه‌رۆكی هه‌واڵدا باس نه‌كرێن و ئاماژه‌یان پێ نه‌درێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پارێزگاری لێكردنیان، به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌كاندا، كه ده‌كرێت ئاشكرابوونی ناوه‌كانیان ژیانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه و دووچاری تۆڵه لێ سه‌ندنه‌وه ببن له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانی سكاڵاكه‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی (النخبه)ی سعودی له یه‌كێك له ژماره‌كانیدا هه‌ڵه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجام دا، كاتێك هه‌ستا به : "بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێك له كۆنووسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی كوشتنی سه‌رنووسه‌ری یه‌كێك له گۆڤاره كوه‌یتییه‌كان، له‌نێو ئه‌و كۆنووسه‌دا ناوی سیانی پێنج له شایه‌ته‌كان هاتبوو، كه شایه‌تییان له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه و كوشتنه‌كه دابوو، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ره‌گه‌زنامه و ئیشوكاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش بوو به مایه‌ی ناسینه‌وه‌ی شایه‌ته‌كان و دواتر دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری بكوژه‌كانه‌وه تۆڵه‌یان لێ بكرێته‌وه...".
لێره‌دا پێویسته دووپاتی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ش بكه‌ینه‌وه، كه لایه‌نه ئه‌منییه‌كان تێی كه‌وتوون له دزه‌پێكردنی ئه‌و كۆنووسه بۆ ده‌ست رۆژنامه‌كه و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتێكه مایه‌ی قبوڵكردن نییه، كه دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كه دروستكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یاسای سزادانی عێراقی دوورتر له بابه‌تی ناوهێنانی دادوه‌ر، یا شایه‌ته‌كان رۆیشتووه و به‌تایبه‌ت له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا و له مادده (235) به وردی باسی له‌م جۆره حاڵه‌ته كردووه و سنوور قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ی زۆر فراوان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، یا نووسین له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه داوایه‌كی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه، ئه‌وا به‌تاوان داده‌نرێت، ئیتر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، یاخود بابه‌ته‌كه كاریگه‌ری هه‌بووبێت له‌سه‌ر دۆسیه‌كه یا نا، ته‌نانه‌ت گه‌ر گومانی ئه‌وه‌ش بكرێت كه كاریگه‌ری ده‌بێت...
هه‌روه‌ها گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی هه‌واڵه‌كه، یاخود بابه‌ته‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر جێگری داواكاری گشتی و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌ی كارێكی دیاریكراو، وه‌ك پشكنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یاخود (محقق عدلی) و شایه‌ت، ئه‌وا به‌پێی یاساكه سزا ده‌درێن. كه‌واته پێویسته رۆژنامه‌نووس زۆر به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌واڵانه‌دا بكات و به‌قه‌ده‌ر پێویست زانیاری بابه‌ت له‌باره‌یانه‌وه بڵاو بكاته‌وه.
هه‌شته‌م: ره‌چاوكردنی ورده‌كاریی و وریایی له كاتی هه‌ڵبژاردن و دانانی وێنه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی تاوانكاریدا.
هه‌ندێكجار هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به تاوان پێویست به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ش ده‌كات، له‌م جۆره حاڵه‌تانه‌دا پێویسته رۆژنامه‌نووس وریا بێت له هه‌ڵبژاردنی وێنه و دیمه‌نه‌كانی تاوانه‌كه‌دا و دڵنیابێت له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ك وێنه‌كه تایبه‌ته به هه‌واڵه‌كه و له‌لایه‌كی دیكه‌ش دیمه‌نی كاریگه‌ر و جه‌رگبڕی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بێت كه ده‌ست نه‌دات بۆ بڵاوكردنه‌وه. هه‌ندێكجار میدیاكان له دانانی وێنه‌ی تایبه‌ت به هه‌واڵه‌كانی تاوانكاریی ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، ئه‌وه‌ش له به‌ره‌نجامی په‌له‌كردن به‌مه‌به‌ستی (سبق)، یاخود به نه‌شاره‌زایی یا لێكچوونی ناوه‌كان، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ندێكجار له‌بری وێنه‌ی كه‌سێك، وێنه‌ی كه‌سێكی دیكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌كه‌ی به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سایه‌تی و ناوبانگی له‌كه‌دار ده‌بێت و پێویست ده‌كات میدیاكه داوای پۆزش و لێبووردن بكات، گه‌ر بێت و كه‌سه‌كه نه‌یدات به دادگا و داوای قه‌ره‌بووی لێ نه‌كات.
جارێك رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له ژماره‌یه‌كیدا و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا هه‌واڵی ئه‌نجامدانی تاوانی سه‌ربڕینی كه‌سێكی بڵاوكردبووه‌وه، كه تاوانباره‌كه پاش تاوانه‌كه‌ی هه‌ستابوو به پارچه پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی قوربانییه‌كه‌ش، رۆژنامه‌كه له ته‌نیشت هه‌واڵه‌كه‌یدا وێنه‌ی سیاسه‌تمه‌تدارێكی یه‌مه‌نی به ناوبانگی بڵاوكردبووه‌وه، گوایه ئه‌وه وێنه‌ی تاوانباره‌كه‌یه، ئه‌وه‌بوو له به‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵه‌یه كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبوو، ره‌وه‌ندی یه‌مه‌نی له وڵاتی به‌ریتانیا نیگه‌ران و توڕه‌بوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه قوربانییه‌كه هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی به وێنه‌كه‌وه نه‌بوو، له‌و به‌ره‌نجامه‌شه‌وه كه‌وتنه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له دژی رۆژنامه‌كه به تاوانی له‌كه‌داركردنی ناوبانگی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره و ره‌وه‌ندی یه‌مه‌نی له‌و وڵاته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی (المدینه)ی سعودی به‌هۆی به‌هه‌ڵه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی دوو كافی نێته‌وه، داوای لێبووردنی لێ كردن، كاتێك هه‌ستابوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و دوو كافی نێته له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌كه‌یدا، كه سه‌باره‌ت به داخستنی (3 )كافی نێتی دیكه ئه‌نجامی دابوو، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له بره‌ودان، به بابه‌تی به‌دڕه‌وشتی و خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت.
نۆیه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه و وشه‌گه‌لێك كه شیاوی بڵاوكردنه‌وه نه‌بێت له كاتی داڕشتنی هه‌واڵدا.
پێویسته رۆژنامه‌نووس له كاتی داڕشتن و نووسینی هه‌واڵدا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی شیاو و دروست به‌كاربهێنێت و زۆر ورد بێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌سته‌واژه و وشانه، ئه‌وه بخاته پێش چاوی خۆی كه وشه و ده‌سته‌واژه‌كانی ده‌چێته هه‌موو ماڵێكه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ره‌چاوی زه‌وق و سه‌لیقه‌ی گشتی بكات و وشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك به‌كار نه‌هێنێت كه ستایشی تاوان بكات، یاخود كاریگه‌ری ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ری هه‌بێت له رووی ده‌روونییه‌وه و هه‌وڵ بدات به ئاماژه ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه دابڕێژێت و نه‌چێته ناو ورده‌كاریی ئه‌و جۆره وشه و ده‌سته‌واژانه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری هه‌واڵسازیی به قوتابییه‌كانی ده‌ڵێت: "هه‌میشه هه‌واڵ به‌و شێوه‌یه بنووسن و دابڕێژن و بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ دایك و باوك و خوشك و برا و منداڵه‌كانی خۆتان بێت".
هه‌ندێك له میدیا رۆده‌چنه ناو داڕشتنی چیرۆكه هه‌واڵی تاوانكاریی به شێوه‌یه‌كی ورووژاندن و ته‌شویقكردن و زیاده‌ڕه‌ویكردن تیایدا، به‌تایبه‌ت له ورده‌كارییه‌كانی تاوانه‌كه، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به دۆسێی ئه‌رشیفی هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ورده‌كارییه هه‌ستیاره‌كانی تاوانه‌كه و به‌كارهێنانی ناو و نانیشان و ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رنجڕاكێش و ورووژێنه‌ر و دابینكردنی رووبه‌رێكی فراوان له رۆژنامه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه، كه بێگومان ئه‌مه‌ش له رووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاریگه‌ری سلبـی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له یه‌كێك له رووداوه‌كانی كوشتن له هه‌رێمی كوردستان، میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ هه‌واڵه‌كانیان داڕشتبوو كه ده‌ستیان بردبوو بۆ زۆر ورده‌كاریی، به‌تایبه‌ت شێوازی كوشتنی قوربانییه‌كان، كه بریتی بوو له (سه‌ربڕین به چه‌قۆ) و خستنه‌ڕووی ورده‌كاری و شێوازی سه‌ربڕینه‌كان و ته‌نانه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ژووره‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام درابوو، بێگومان ئه‌مه‌ش له رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
وەرگیراوە لە دانراومان
پەرتووکى
ڕووماڵى رۆژنامەوانى
تایبەت بە هەواڵەکانى ( تاوانکاریى، ڕووداوەکان، دادگاکان)
