خالد ڕەزا لەگەڵ بەڵگەنامەکاندا ئەتان بەمەوە بۆ مانگێک بەر لەدەستپێکردنی ڕاپەڕین! لێرەشەوە ئەگەڕێینەوە بۆ مێژویەکی دورتر بەڵام پڕ لە تراژیدیا ئەویش کاتی ئازادکردنی هەڵەبجە و، کاتی خنکاندنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکانە بە گازی کیمیایی لەلایەن سەدام حسین ی جەللاد و حیزبی بەعسی فاشی یەوە! مادام قسە لە گێرانەوەی روداوە مێژوییەکان ئەکەین، ئەبێ بە ئامەنەتەوە بیانگێڕینەوە و بیان نوسینەوە، تۆمارکردنی ڕوداوە مێژوییەکانیش بۆ ئەوەیە تا دەرس و پەندی لێ وەربگرین. مادام لێرەدا باسەکەمان لەسەر هەڵەبجەیە بەپێویستی ئەزانم وەکو پێشمەرگەیەک کە لەناو ڕوداوەکان دا ژیاوم بەپێی ئاگاداری خۆم و نزیکیم لە سەرکردە و بەرنامەکانەوە بەو پەڕی ڕاستگۆیی و بە بەڵگەوە یاداشتیان بکەم. تا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و بێلایەنەوە لێکۆڵینەوە لەم روداوانە کرا، بەو هیوایەی ئەم چەند دێڕەی منیش جیگەیەک لەو شوێنەدا بگرێ! بە ماوەیەک بەر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەنفال سەرکردایەتی یەکێتیی بیری لە ئازادکردنی چەند ناوچەیەک کردبوەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کاری کۆکردنەوەی زانیاری و لۆجستیک و پەیوەندیکردنی بە هەندێک لە سەرۆک جاشەکانەوە تەواو کردبو، ئەو شوێنانەش بریتی بون لە: هەڵەبجە، دوکان، رانیە و قەلادزە. لە ڕێکخراوی سلێمانی یەوە نەخشەی بەنداوی دوکان و بەشەکانی و چواردەوری بەجوانی رەسمکرابو بۆ ناوەندی کۆمەڵەیان ناردبو، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سەرۆک جاشەکانی ناوچەی پشدەر پەیوەندیکرابو، بۆ گرتنی فرقەی ٢٤ (قوات المعتصم)لە ناوچەی ڕانیە... هەتا ئەهات مەترسی هێرشی گەورەی بەعس بۆسەر ناوچەکانی سەرکردایەتی لە دۆڵی جافەیەتی زیاتر ئەبو، بەتایبەت کە کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی ئەو رێکەوتنە سیاسیە نەبو کە لەگەڵ یەکێتیی لەساڵی ٨٦ دا کردبوی. ترسی گرتنی بارەگاکانی سەرکردایەتی تا ئەهات زیاترئەبو بەتایبەت کە رژێم بەرەیەکی دورو درێژی ٧٠ کیلۆمەتری لە یەکێتیی نیشتمانیی کردبوەوە و هەموو جۆرە چەکێکی دژی پێشمەرگە بەکاردەهێنا بە گازی کیمییایشەوە. بۆیە یەکێتیی ئەبو بەشێک لە نەخشە کۆنەکەی خۆی جێبەجێ بکات، کە یەکێ لەوانە ئازادکردنی هەڵەبجە بو، لەو سەروبەندەدا کاک نەوشیروان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی لە دۆڵی جافەتی بون، کاک دکتۆر فوئاد مەعسوم و کاک فەرەیدون عەبدولقادر کە هەردوکیان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بون لە ئێران بون، ئەرکی پرۆسەی ئازادکردنی هەڵەبجە وەک یەکێتیی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی تر بەوان سپیردرابو، دەستبردن بۆ هەڵەبجە بۆ ئەوە بو تا ئەگەر لە دۆڵی جافەتی پاشەکشە کرا، جێگەیەکی تر هەبێ بارەگاکانی لێ دابنرێ. لەچاوەڕوانی سەرکردایەتی یەکێتییش دا نەبو، هەڵەبجە بەو خێراییە ئازاد بکرێ و، وا مەزەندە کرابو، کە بەشێکی زۆر لە هێزەکانی رژیم بە هەڵەبجەوە مەشغول ئەبن و فشار لەسەر ناوچەکانی سەرکردایەتی کەم دەبێتەوە. بەلام وا دەرنەچو، ڕژیم تەرکیزی زیاتر لەسەر سەرکردایەتی بو، کە بەسەری مارەکە ناوی ئەبرد. توانی لە پرۆسەی ئەنفالی یەکدا تەواوی ناوچەکە داگیربکات. کاک نەوشیروان مستەفا لە کتێبی خولانەوە لە ناو بازنەدا باسی ئەوە دەکات کە دکتۆر فوئاد و کاک فەرەیدون عەبدولقادر سەبارەت بە ئازاد کردنی هەڵەبجە لەگەڵ لایەنەکان قسەیان کردوە و هێزەکانیان بەم جۆرە دابەشکردوە: "هێزەکانی یەکێتیی بەرپرسی گرتنی تۆپخانەی دەڵەمەڕ و ناوهەڵەبجە بێ و، هێزەکانی فەیلەقی بەدر بەرپرسی گرتنی شاخی شنروێ و بالانبۆ، هێزەکانی حسک بەرپرسی پردی زەڵم و، هێزەکانی پارتی بەرپرسی گرتنی خورماڵ بێ و، هێزەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی بەرپرسی کاروباری لۆجستی بن". # پێش نیوەڕۆی رۆژی ١٥ مارتی ساڵی ١٩٨٨ کاک شەوکەتی حاجی مشیر کە فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی یەکێتیی بو بە بروسکە کاک نەوشیروانی لە ئازاد کردنی هەڵەبجە ئاگادار کردەوە. کاک نەوشیروان یەکسەر وەڵامی دایەوە. ئەمەی خوارەوە ناوەڕۆکی ئەو بروسکەیەیە کە کاک نەوشیروان ناردی بۆ کاک شەوکەتی حاجی مشیر: له/ نه‌وشیروانه‌وه بۆ / کاک شه‌وکه‌ت سڵاوێکی گه‌رم سەرەتا پێرۆزبایی ئازاد کردنی هەڵەبجەتان لێ ئەکەم. تکایه پێڕەوی ئەم خاڵانە بکەن: ١ - ده‌بیت خۆتان بۆ هه‌موو جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کی رژیم ئاماده‌بکه‌ن. ئه‌وچە‌کانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا دابه‌شی بکه‌ن، بۆ به‌رگریکردن له ناوچه‌که‌ی خۆیان. ٢ - بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خه‌ڵک و رێگریان لی مه‌که‌ن با بچنه ده‌ره‌وه‌ی شار تا وه‌زعه‌که هێمن وئاسایی ده‌بیته‌وه. ٣ - کتیبخانه‌ی گشتی شاره‌که بپارێزن. ٤ - بانک ی شاره‌که بپارێزن. هه‌ر سامانیکی هاوڵاتیان که له‌بانک دایه، به‌پێی به‌ڵگه‌و پسوڵە بیده‌نه‌وه به خاوه‌نه‌کانیان. ئه‌وی تری وه‌ک ماڵی شۆڕش پارێزگاری لی بکه‌ن. ٥- ده‌ستبگرن به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌من، مخابرات ، ئیستیخبارات ومونەزەمە دا و، بیپارێزن. ٦ - سه‌روماڵی هاوڵاتیان بپاریزن. ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ناوه‌رۆکی ئه‌و بروسکه‌یه‌بوو ، که کاک نه‌وشیروان بۆ فه‌رماندی هێزه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانی نارد که کاک شه‌وکه‌تی حاجی موشیر بو. عەدەد جیهازەکان بەتایبەت ئەوانەی لەو کاتەدا لەگەڵ کاک نەوشیروان و کاک شەوکەت دا بون خۆشبەختانە لە ژیاندا ماون لەوانە: کاک بەختیار مستەفا، مامۆستا عوسمان عومەر، کاک سەرکەوت محەمەد فەتاح و بەندە (خالید رەزا)، لەگەل کاک محەمەد رۆستەم (حەمە سیاسی) عەدەد جیهازی کاک شەوکەت. دەقی بروسکەکە لە دەفتەری بروسکەکانی ئەو ساڵەدایە کە بەداخەوە ئێستە لەبەردەستم دا نیە بەڵام پارێزراوە. ناوەڕۆکی ئەو بروسکەکەی سەرەوەم لەساڵی ١٩٩٢ بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵەبجەوە لە گۆڤاریک کە بۆ ئەو بۆنەیە تەرخان کرابو، لیژنەی سەرپەرشتی یادکە بەڕێزان مامۆستا رەئوف عوسمان و دکتۆرە پەروین و.. بڵاوکردوەتەوە. بەداخەوە ئازادکردنی هەڵەبجە بو بە کارەساتێکی نەتەوەیی گەورە و دڕندەیی بەعسی فاشی زیاتر دەرخست. # لە دوای کشانەوە لە ئەنفالی یەک، لە نیوەی دوەمی مانگی نیسان دا، کاک نەوشیروان سەردانێکی ناوچەی هەڵەبجەی کرد و خێمەیەکمان لە نزیک گوندی جەڵیڵە هەڵدا، ماوەیەک لەوێ مایەوە و کارەسات و وێرانیەکەی بەچاوی خۆی بینی. لەگەڵ بەشێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبونەوەیکرد و، لەسەر ئەو دەنگوباسانەی کە پێێ گەیشتبو سەرزەنشت ولێپرسینەوەی لەهەندێک بەرپرس کرد. لەو ماوەیەی لەوێ ماینەوە چەند جارێک لەگەڵ مامۆستا شاهۆ سەردانی ناو هەڵەبجەم کرد، بەچاوی خۆم زۆرکارەسات و تەرمی هاوڵاتیان و تەنانەت هەندێک ماڵ سفرەی نانخواردن یان وەکوخۆی جێ هێشتبوو بەچاوی خۆم بینی، کە بەردیان ئەکرد بە ئاو. لەو کاتەدا هەڵەبجە بەتەنها جێهێڵرابو، ویژدانی مرۆڤایەتی لەناو سەهۆڵبەندا بوو! # لەدوای کارەساتی هەڵەبجە ساڵانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان یادی ئەکرایەوە، تیپی مۆسیقای شەهید کارزان لەشارەکانی کوردستان چالاکیان ئەکرد، تیپی بالە و تۆپی پێی پیشمەرگەکان بەو بۆنەیەوە خولی یاریکردنیان لەگەل تیپی شارەکان ئەکرد، چالاکی جۆراو جۆری تر. # لەساڵی ١٩٩١دا وەک ساڵەکانی تر ئێران لە نوێنەرەکانی یەکێتی ییان پرسیوە کە ئاخۆ هیچ بۆنەیەک بۆ یادی هەڵەبجە ساز ئەکەن؟ لێرەدا بڵاوکردنەوەی ئەم دوو بروسکەیە بە پێویست ئەزانم: یەکەم: کاک بەکر فەتاح کە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی بو لە تاران لە ڕۆژی ٤-٢-١٩٩١ واتە نزیکەی مانگێک بەر لە ڕاپەڕین ئەم بروسکەیە ئەنێرێ بۆ کۆمیتەی کارگێڕی سەرکردایەتی : لە/ کاک بکر فتاح بۆ/ ک.ک.س ٤/٢ سڵاوێکی گەرم خزمان هیچیان بەدەستەوە نیە بۆ ساڵڕۆژی هەڵەبجە، ئەمان ئەپرسن کە ئێمە چ بەرنامەیەکمان هەیە، ئەویش بەستراوەتەوە بە ضروف. کاک نەوشیروان لە ژیر بروسکەکەدا بەم جۆرە وەڵامی کاک بەکر ی داوەتەوە: پێ یان بڵێ: ئێمە بەتەمای هیچ نین، بە ئومێدی خوا ئەمساڵ یادی هەڵەبجە لە وڵاتی خۆمان ئەکەینەوە. بروسکەی ژمارە (١) # هەروەها بۆ هەمان مەبەست کاک دانای ئەحمەد مەجید کە لەوکاتەدا نوێنەری یەکێتییی بو لە باختەران (کرماشان)، لە بەرواری ١٥-٣ دا ئەم بروسکەیە بۆ کاک نەوشیروان ئەنێرێ لەم کاتەدا کاک نەوشیروان لە مەسیف سەلاحەدین ئەبێ. لە/ کاک دانا بۆ/ کاک نەوشیروان ١٥-٣ سڵاو خزمان/ بە بۆنەی یادی هەڵەبجەوە داوایان لێ کردوین شتێک بکەین ئایە ئەمرتان بە چی یە. لەژێر بروسکەکەدا کاک نەوشیروان بە دەستوخەتی خۆی وەڵامی داوەتەوە و نوسیوێتی: ئێوە لە هیچ یادێکی هەڵەبجەدا بەشداری مەکەن، یادی هەڵەبجە بە ئازاد کردنی کەرکوک ئەکەینەوە. بروسکەی ژمارە (٢) بەرنامەی ئازاد کردنی کەرکوک وابو کە شەوی ١٥/١٦/٣ کە بۆ بەیانیەکەی یادی هەڵەبجە یە، جێ بەجێ بکرێ، لەوەلامەکەی کاک نەوشیروان دا بۆ کاک دانا هەروای نوسیوە. لە بروسکەیەکی تریش دا کە وەلامی بروسکەیەکی تری مام جەلالە، دیسان باسی زەماوەندی کەرکوک دەکات. بەڵام بەداخەوە بەهۆی دواکەوتنی یەکێ لە میحوەرەکان لە کاتی دیاریکراو ئەوشەوە کارەکە جێ بەجێ نەکرا و پێنج رۆژ پرۆسەی ئازادکردنی کەرکوک دواکەوت، کە لەو کاتەدا سپای بەعس لە داتەپین و هەڵهاتن دا بو. ئەم دواکەوتنە هەلێکی زێرین بوو بۆ سپای ئیحتلالی بەعس تا خۆی ڕێکبخاتەوە و کەرکوک بەهێزتر بکات و هێزی ناوچەکانی تری بۆ بنێرێ بەتایبەت مەعەسکەر خالید بکاتە خاڵی بەرگری و دژە هێرش بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان. لەم بروسکەیەی خوارەوەدا کە بەدەستوخەتی کاک نەوشیروان بۆ مام جەلال نوسراوە جەخت لە ئازاد کردنی کەرکوک ئەکاتەوە لە ١٦ ی مانگی سێ دا: بروسکەی ژمارە (٣) بۆ مام جەلال ١٥-٣ ١ – زۆرم پێ خۆش و باشە هەرچی زوتر بگەڕێنەوە. ٢ – ئەمشەو زەماوەندی ئازادی کەرکوک دەس پێ ئەکا وهیوادارم زۆر نەخایەنێ تەوابێ و بیکەین بە عاصمەی اقلیمی کوردستان. ٣ – وەزعی ژیانی خەڵک زۆرخراپە بۆ خواردن و سوتەمەنی و پارە. ٤ – لەمەولا ئەبێ بیر لە میزانیەی ادارەی کوردستان و فەوجەکانی دفاعی وطنی بکەینەوە، کە میزانیەیەکی زۆر گەورەی ئەوێ. ٥ – پاش گەڕانەوەت پێوسیت ئەکا مجلسی تنفیزی موقت دابنرێ بۆ ادارەی کوردستان تا کاتی هەڵبژاردنی گشتی بۆ پارلەمانی اقلیمی کوردستان. ٦- مقڕی خۆمان و جبهەی کوردستانی لە مصیف صلاح‌الدین و سەری ڕەش دا ئەنێێن. ئێستە خۆم لە مصیفم و جێگەی هەموان ئەبێتەوە. # کاک نەوشیروان بە ڵێنەکەی خۆی جێ بەجێکرد و لەناوجەرگەی کەرکوکەوە رۆژی ٢٠ مانگی ٣ مژدەی ئازادکردنی کەرکوکی ڕاگەیاند، ئەمە دەقی پیرۆزباییەکەیەتی: بروسکەی ژمارە (٤) لە کاک نەوشیروانەوە ٢٠/٣/١٩٩٠ بۆ جەماوەری گەلی کوردی قارەمان بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری داگیرکراوی کەرکوکەوە لەدەسەڵاتی پیسی بەعس، پیرۆزبایی لەگەلی کورد و هەمو نەتەوەی کورد ئەکەم کە ڕۆژێک بەر لە هێزی پێشمەرگەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان‌و چەکدارە شۆڕشگێڕەکان و جەماوەری ڕاپەڕیوی کورد، پشت ئەستور بە یارمەتی خوای گەورە و لێبڕاوی ڕۆلەکانی میلەتەکەمان توانی شاری پیرۆزی کرکوک لە دەسەڵاتی پیسی بەعس ڕزگار بکەن. بەم بۆنەیەوە کە ڕۆژێکی مێژویی و تاجی سەرکەوتنی کردە سەری ڕاپەڕینی گەلی کورد لە عیراق دا داوا لە میلەتەکەمان ئەکەین کە بەیەک گرتن و یەکێتی ڕیزەکانی و بە ووریایی و هۆشیاری پاریزگاری ئەم سەرکەوتنە بکەن. کەرکوک بۆ یەکەمین جار لە مێژوی باشوری کوردستان دا بە شەڕئازاد کرا. بە کۆڕەوی ملێۆنی کۆتایی هات. سەرکەوتن و کارەساتە نەتەوەییەکان ئەڵقەی پێکەوە گرێ دراوی یەکترن و هەریەکەیان کار لەوێ تریان دەکات و یەکتر تەواو دەکەن. ئەگەر کورد خاوەنی تێزی دەوڵەت داری بوایە، ئەیتوانی کارەساتە نەتەوەییەکان بگۆڕێ بۆ قەڵغانی مانەوە و دروستکردنی دەوڵەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەرچۆن جولەکە هۆلۆکۆست (جینۆسایدکردنی جولەکە لەلایەن نازیەکانەوە)ی کرد بە هەوێنێ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و ئێستەشی لەگەڵ دا بێ بەدوای تاوانبارانی هۆلۆکۆست دا ئەگەڕێن. هەردوو زلحیزبەکەی کوردستانیش تاوانبارانی ئەنفال داڵدە ئەدەن و ئەیان پارێزن و ساڵانە لە یادی ئەنفالەکاندا لەجیاتی سزادانی تاوانبارانی ئەنفال، بەڵێنی درۆزنانە بە کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەدەن، بەشێکی زۆر لە تاوانبارانی ئەنفال کە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی بەغداوە داواکراون، لەلای پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، داڵدە دراون. سەرچاوەکان: + کتێبی خولانەوە لەناو بازنەدا نوسینی کاک نەوشیروان مستەفا. + کتێبی تۆڕی پەیوەندیەکانی پیشمەرگە لەشاخ. کە بەشێک لە بروسکەکانی تیا کۆکراوەتەوە. ئامادەکردنی کاک بەختیار مستەفا ئەمین و کاک خالید حسین. تێبێنی: + خزمان: مەبەست لە ئێرانیەکانە. + تۆمارکردنی بروسکەی ژمارە (١) لەدەفتەری بروسکەکاندا. خەتی کاک نەوزاد حسین عەدەد جیهازە. هی بروسکەی ژمارە (٢) دەستوخەتی کاک سەرکەوتی جیهازە. هی بروسکەی ژمارە (٤) خەتی مامۆستا عوسمان عومەر ە. + وەڵامەکان کە لە ژێر بروسکەکانی ژمارە (١) و (٢) دا نوسراون، لەگەڵ بروسکەی ژمارەی (٣) دەستوخەتی کاک نەوشیروان مستەفایە. + شوێنی وەڵام دانەوەی بروسکەکان: وەڵامی بروسکەی یەکەم قاسمەڕەش ە. هێ دوەم و سێیەم لە مەسیف سەڵاحەدین بوە. مژدەی ئازاد کردنی شاری کەرکوک یش لەناو جەرگەی شارەکەوە کاک نەوشیروان بەجیهازە ڕاکاڵەکەی ناردوێتی بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان. + مامجەلال لە قامیشلۆ ی ڕۆژئاوای کوردستان بوە.
راپۆرت: درەو نامەو نامەكاری بەردەوامە، ئێوارەی ئەمڕۆ وادەی مۆڵەتێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە كۆتایی دێت، كە تێیدا داوای كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت‌و هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەكات، بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبەردەم چوار بژاردەدایە، هیچ یەكێك لە بژاردەكان توانانی زامنكردنی كورسییەكانی ئێستا بزوتنەوەكە لە پەرلەمانی عێراق ناكات، زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. مۆڵەتێكی نوێ ! فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نامەیەكی نوێی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە‌و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتی پێداوە وەڵام بداتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لەم نامە نوێیەدا كە دوو شەممەی ئەم هەفتەیە ئاڕاستە كراوە، ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق كە ژمارەیان (5) كەسە، بەچەند مەرجێك ئامادەی خۆیان نیشانداوە دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان بكێشنەوە‌و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خۆیان كاندید نەكەنەوە‌و دەست بە كاركردن بكەنەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا‌و لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بزوتنەوەكەیان هەڵبدەنەوە، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێككەوتن، وەكو خۆیان دەڵێن:" جێگەی ئەوان ناو خەڵك‌و بەرەی خەڵك دە‌بێت"، واتە بزوتنەوەی گۆڕان بەجێدەهێڵن، ئەگەر ئەمە روبدات، گۆڕان لەسەروبەندی هەڵبژاردندا دوچارێكی لێكترازانیكی نوێ دەبێتەوە. مەرجەكانی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رێكخەری گشتی ئەمانەن: • بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە. • بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە بۆناو هاوپەیمانێتی پێشتری خۆی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان (كۆمەڵی دادگەریی‌و یەكگرتووی ئیسلامی)و هاوپەیمانێتییەكی گەورەتر لە دەرەوەی پارتی‌و یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دروست بكات. ئێوارەی ئەمڕۆ وادەكەی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی دێت، فراكسیۆن دەیەوێت پێشوەختە بابەتی هاوپەیمانێتی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق یەكلابكاتەوە، چونكە ئێوارەی رۆژی 17ی ئەم مانگە، واتە رۆژی شەممەی داهاتوو، وادەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆتایی دێت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەگەر ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لەگەڵ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەیان نەگەنە رێككەوتن، بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنەكە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەشێوەی سەربەخۆ یاخود لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیدا لەگەڵ لایەنەكانی تر لە دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، جارێكی تر خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق كاندید دەكەنەوە. تەقینەوەی ناكۆكییەكان رۆژی 7ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بەفەرمی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵپەسارد، ئەمە دوای ناكۆكییەك هات كە لە كۆبونەوەیەكی جڤاتی نیشتمانیدا لەنێوان (غالب محەمەد بە نوێنەرایەتی فراكسیۆن)و بەرپرسانی باڵای گۆڕاندا رویدا. ئەوكاتیش ئەندامانی فراكسیۆنەكە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بوو دەست لە كاری پەرلەمانتاری بكێشنەوە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت بكشێتەوە، بەوپێیەی بەوتەی ئەمان، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی شكستی هێناوە‌و ئەجێنداكانی دژی خەڵك‌و فەرمانبەران‌و ئازادیخوازانە‌و ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانە. بەڵام نەیارانی فراكسیۆنەكە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان قسەی تر دەكەن‌و دەڵێن" ئەندامانی فراكسیۆنەكە لەسەرەتاوە دژی رێككەوتنی گۆڕان‌و پارتی‌و بەشداری گۆڕان لە حكومەت نەبوون‌و پابەند بوون بە رێككەوتنەكەوە، تا ئەو رادەیەی ئامادەییان نیشانداوە لە بەغداد دەنگ بە فوئاد حسێن كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بەغداد هیچ پۆستێكی حكومی بەر بزوتنەوەی گۆڕان نەكەوتووە، كەوتونەتە دژایەتی رێككەوتنەكە". لەبەرامبەردا ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان، فشارەكانی رێكخەری گشتی بۆسەریان، وەكو جێبەجێكردنی داواكاری پارتی لە بزوتنەوەی گۆڕان ناودەبەن. ناكۆكییەكان لە دوو نامەدا سەرەتای ئەم ناكۆكییە (نوێ)یەی نێوان رێكخەری گشتی‌و فراكسیۆنی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ نامەیەكی رێكخەری گشتی كە رۆژی (4)ی ئەم مانگە بەناوی بزوتنەوەكەوە بۆ فراكسیۆنی ناردبوو، تێیدا ماوەی هەفتەیەك مۆڵەتی پێدابوون وەڵام بدەنەوە. لەم نامەیەدا رێكخەری گشتی چەند داواكارییەكی خستبووە بەردەم فراكسیۆنەكە كە ئەمانە بوون: • بە راگەیەندراوێكی فەرمی، بڕیاری هەڵپەساردنی كاركردنیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێننەوە. • فراكسیۆنەكە لە هاوپەیمانی (هیوای كوردستانی) بهێننە دەرەوە، چونكە ئەمە دژی پرەنسیپی رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە‌و لە پشتی بزوتنەوەكەوە چونەتە ناو ئەم هاوپەیمانێتییەوە. • بەزوترین كات لەڕێگەی ژوری پەرلەمانەوە پەیوەندی بە بزوتنەوەكەوە بكەنەوە. • ئەركە داراییەكان بەرامبەر بە بزوتنەوەی گۆڕان جێبەجێ بكەن (مەبەست لەو بڕە پارەیەیە كە دە‌بێت پەرلەمانتارەكان مانگانە لە موچەی خۆیان بیدەن بە بزوتنەوەكە). • لیستی ناوی پاسەوانەكان بنێرن بۆ ژوری كارگێڕی‌و دارایی. • چیتان كردووە بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە پەرلەمانی عێراق بەبەڵگە بیخەنەڕوو. • هەوڵدان بۆ دەركردنی یاسای نەوت‌و غاز. • هەوڵدان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵ. • لە عێراق گەندەڵی، نەبوونی ئازادی، گرتن‌و كوشتن‌و تیرۆر، خۆپیشاندان هەیە، چیتان كردووە‌و چیتان وتووە ؟ • دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بەرهەمی فشاری خۆپیشاندەران بوو، (700) كەس شەهیدبوون‌و (20 هەزار) كەس برینداربوون، ئەمە گۆڕانكاری بوو، كەچی ئێوە دەنگتان بۆ بە كابینەی مستەفا كازمی نەدا. • چەند گەندەڵی لە هەرێم هەیە، دوو ئەوەندە گەندەڵی لە حكومەتی عێراقدا هەیە، كوا دەنگتان لەسەر ئەم مەسەلانە. • ئایا ئێستا ناكۆكی سەرەكی ئێوە لە هەرێمی كوردستان‌و عێراقدا بووە بە بزوتنەوەی گۆڕان‌و خانەی راپەڕاندن‌و جڤاتەكانی ؟ سێ رۆژ دوای ئەم نامەیە، بەدیاریكراوی لە رۆژی (7)ی ئەم مانگەدا، فراكسیۆنەكە بە نامەیەك‌و لە (13) خاڵدا وەڵامی نوسراوەكەی رێكخەری گشتی دایەوە، دیارترین خاڵەكانی وەڵامەكە ئەمانە بوون: • رێكخەری گشتی بەبێ پرسی جڤاتی نیشتمانی‌و جڤاتی گشتی ئەم نامەیەی بۆ فراكسیۆن ناردووە. • رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەی بەلاڕێدا بردووە‌و هەرزانفرۆشی كردووە. • بزوتنەوەی گۆڕان مانگانە (25 هەزار) دۆلار لە پارتی وەردەگرێت. • بزوتنەوەی گۆڕان نەیاری پارتی‌و یەكێتی نییە‌و لە دەسەڵات‌و قاچاخچێتیدا شەریكی ئەو دوو حزبەیە. • مانگانە تاوەكو ئێستا پابەندین بە پێدانی بەشێك لە موچەكانمان بە بزوتنەوەی گۆڕان. • بە فشاری پارتی ناتانەوێت هیچ پرۆژەیەكی چاككردنی گۆڕان سەربگرێ. • هەڕەشەكانی پارتیمان لەرێگەی ئێوەوە پێدەگات، تێگەیشتمان هەیە بۆ فشارەكانی پارتی لەسەرتان. • حزبەكە بۆ ئێوە‌و فیكری گۆڕانخوازی‌و بەرنامە سیاسییەكەی بۆ ئێمە. گۆڕان لەگەڵ كێ هاوپەیمانێتی دەكات ؟ رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو واتەی دوای شەش مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هەریەكەیان بەدوای هاوپەیمانێتی دڵخوازی خۆیدا دەگەڕێت، بەتایبەتیش كە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەیاسایەكی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت كە یەكەمینجارە لە عێراق تاقیدەكرێتەوە‌و شێوازی فرەبازنەی هەڵبژاردنە‌و دەنگێكی زۆری حزبەكان لە بازنەكانی هەڵبژاردندا دەفەوتێت. بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەبەردەم چەند بژاردەیەكدایە: • بژاردەی یەكەم: هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ یەكێتی هەندێك لە هەڵسوڕاوەكانی بزوتنەوەكە لەگەڵ ئەوەدان، گۆڕان هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بكات، بەوپێیەی بنكەی جەماوەری هەردوو حزب لە سنوری سلێمانیدایە‌و هەردوولایان پێشتر لەچوارچێوەی یەك حزبدا پێكەوە كاریان كردووە. هاوسەرۆكەكانی یەكێتی چەندجارێك بیرۆكەی هاوپەیمانێتیكردنیان خستوەتە بەردەم بەرپرسانی گۆڕان، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (درەو) لەسەر ژمارەی كورسییەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتن، گۆڕان داوای (5) كورسی سنوری سلێمانی دەكات، یەكێتی تەنیا گەرەنتی (3) كورسی بۆ گۆڕان كردووە. رەوتی دانوستانەكانی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە نیشانی دەدات، سەركردەكانی بزوتنەوەكە دەخوازن گۆڕان‌و پارتی‌و یەكێتی پێكەوە هاوپەیمانێتی بكەن، گۆڕان دەیەوێت لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەوە، زامنی كورسی خۆی هەم لە سنوری یەكێتی‌و هەم لە سنوری پارتی بكات، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە یەكێتی نایەوێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی بكات، بەتایبەت كە چاوی لەوەیە، بەهۆی ناكۆكییەكانییەوە لەگەڵ پارتی، لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی دەنگەكانی لە سنوری سلێمانی زیاد بكات. • بژاردەی دووەم: هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ پارتی هەندێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی ئەوە دەكەن، بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ پارتی هاوپەیمانێتی بكات‌و پارێزگاری لە رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم. ئەوانەی ئەم بۆچونەیان هەیە، پێیانوایە ناكرێت گۆڕان لەگەڵ پارتی لە حكومەتی هەرێم هاوبەش بێت، بەڵام بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەدژی یەكتر بكەن، كێشەی ئەم بیرۆكەیە ئەوەیە كە پارتی تائێستا زەمانەتی كورسییەكانی گۆڕانی لە پەرلەمانی عێراق نەكردووە بەو رێژەیەی كە گۆڕان دەیەوێت، واتە لانی كەم لەرێژەی كورسییەكانی ئێستای لە پەرلەمانی عێراق كەمتر نەبێت كە پێنج كورسییە. • بژاردەی سێیەم: هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بژاردەیەكی تریش لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە، كە بژاردەی هاوپەیمانێتیكردنە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەدیاریكراویش (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌و یەكگرتووی ئیسلامی)و خەڵكانی ناڕازیی دەرەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان، ئەمە ئەو بژاردەیەیە كە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داوای دەكات. بەمدواییە لەسەردانێكدا بۆ گردی زەرگەتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەم بیرۆكەیەی خستە بەردەم عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام رێكخەری گشتی بەشێوەیەكی خێرا دەستپێشخەرییەكەی رەتكردەوە، رەنگە هۆكارەكەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، ئەم جۆرە هاوپەیمانێتییە زیان لە رێككەوتنی سیاسی گۆڕان‌و پارتی دەدات لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا. • بژاردەی چوارەم: بەشداری سەربەخۆ بژاردەی بەهێز لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەوەیە، بەشێوەیەكی سەربەخۆ بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەڵام كێشەكە ئەوەیە، لەم بژاردەیەدا گۆڕان ناتوانێت پێشبینی ژمارەی كورسییەكانی بكات، بەتایبەت لەكاتێكدا هەموان پێشبینی دەكەن لەم هەڵبژاردنەدا جارێكی تر ژمارەی دەنگ‌و كورسییەكانی گۆڕان دابەزینی بەرچاو بەخۆوە ببینێت، ئەم بژاردەیە هیچ گەرەنتییەك بە گۆڕان نادات بەبێ هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەكانی تر دەتوانێت پارێزگاری لە ژمارەی كورسییەكانی بكات، بەڵام كلیك كردن لەسەر ئەم بژاردەیە، بۆ نەیارە ناوخۆییەكانی گۆڕان كارتێكی بەهێز دەبێت‌و هەندێك لە بایەخی هێرشە میدیاییەكانیان لەبارەی ئەوەی گۆڕان خۆی رادەستی پارتی كردووە، كەمدەكاتەوە.
راپۆرت: نامیق رەسوڵ ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، ئەم رۆژە بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە كراوە بە پشوو. ئێزدییەكان كێن ؟ زمان‌و ئاینیان چییە ؟ چوارشەمبا سۆر چییە ؟ تاووس مەلەك كێیە ؟ مەسحەفا رەش چییە ؟ ئەمانە كۆمەڵێك پرسیارن كە (درەو میدیا) لەم راپۆرتەدا وەڵامیان دەداتەوە. ئاینی ئێزدیی ئێزدیی یەكێكە لە ئاینە رەسەن‌و دێرینەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام زانیاری ئەوتۆ سەبارەت بەم ئاینە لەبەردەستدا نییە، باوەڕدارانی ئەم ئاینە، باسی ئاین‌و بیروباوەڕەكانیان بۆ كەسانی تر ناكەن، بەهۆی ئەوەی لە مێژوودا رووبەڕووی چەندین هەڵمەتی پاكتاوكردن بوونەتەوە، كە دواهەمینیان هێرشی چەكدارەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی " داعش" بوو بۆسەر شەنگال‌و ناوچە ئێزدیی نیشنەكانی پارێزگای نەینەوا، كە بەهۆیەوە هەزاران كەسیان لێكوژراو هەزاران ژن‌و كچ‌و منداڵیشان كرانە كۆیلەو كەنیزەك. ئێزدییەكان سەرەڕای ئەوەی زۆر رووبەڕووی ستەم‌و چەوساندنەوەو پاكتاوكردن بوونەتەوە، بەڵام بەردەوام پابەندی ئاینەكەیانن، باوەڕیان وایە ئاینەكەیان رێگای رزگاربوونە. ئامارێكی دروستی ژمارەی ئێزدییەكان لەبەردەستدا نییە، چەند سەرچاوەیەك ژمارەیان بە (300 هەزار بۆ 750 هەزار) كەس دەخەمڵێنن، بەزۆریش لە باكوری خۆرهەڵاتی موسڵ لە عێراق‌و باكوری سوریا نیشتەجێن. ئێزدییەكان خۆیان بە تایەفەیەك دادەنێن كە "لە ئەزەلەوە هەن‌و بە تەنها لە وەچەی ئادەمن"، بڕوایان وایە "ئادەم تۆوی خۆی لە دەفرێكدا داناوەو پاشان وەچەی ئێزدیی لێوە پەیدابووە، دواتر خودا حەوای خەڵقكردووەو هاوسەرگیری لەگەڵ ئادەمدا كردووە، مرۆڤەكانی تری جگە لە ئێزدیی لێكەوتوەتەوە"، بەوەش خۆیان بە "وەچەیەكی زۆر تایبەتمەند" دادەنێن. چیرۆكی " ئیبلیس" لە ئاینی ئێزدییدا ئاینی ئێزدیی لە چیرۆكی سوجدە نەبردنی شەیتان "ئیبلیس" بۆ ئادەم لەگەڵ ئیسلامدا هاوڕایە، لە ریوایەتی ئاینی ئیسلامدا قورئان لە ئایەتی (34)ی سورەتی "البقرە"دا ئاماژە‌ی بەو چیرۆكە داوەو هاتووە: "ۆإِژْ قُلْنَا لِلْمَڵائِكَەِ اسْجُدُواْ ڵادَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِیسَ أَبَی ۆاسْتَكْبَرَ ۆكَانَ مِنَ الْكَافِڕینَ". بەڵام ئێزدییەكان لەگەڵ ئەنجامی بەشی دووەمی ئەو ئایەتەدا جیاواز‌و ناكۆكن، ئەوان بڕوایان بەوە نییە ئیبلیس بەهۆی رەتكردنەوەی سوجدە بۆ ئادەم سزادرابێت، بەڵكو باوەڕیان وایە "خودا ئیبلیسی خەڵات كردووە‌و كردوویەتی بە سەرۆكی مەلائیكەتەكان، بەهۆی ئەوەی تاكە مەلائیكەت بووە لە تاقیكردنەوەی خودا دەرچووە، چونكە خودا دوای خەلقكردنی مەلائیكەتەكان داوای لێكردوون جگە لە ئەو سوجدە بۆ كەس نەبەن‌و دوای خەلقكردنی ئادەمیش كە داوای لێكردوون سوجدەی بۆ بەرن وەك جۆرێك لە تاقیكردنەوە وابووەو جگە لە ئیبلیس، كەسیان لەو تاقیكردنەوەیەدا دەرنەچوون، بەوەش شیاوی ئەوە بووە كە خودای گەورە بیكاتە سەرۆكی مەلائیكەتەكان"، كە ئێزدییەكان بە "تاووس مەلەك" ناویدەبەن‌و هەموو رۆژێك پێنجار نوێژی بۆ دەكەن. بانگەواز لە ئاینی ئێزدی‌دا ئاینی ئێزدیی ئاینێكی موژدەبەر " تەبشیری " نییە، هیچ كەسێكی تازە ناتوانێت ببێت بە ئێزدیی، بەڵكو دە‌بێت ئەو كەسە لە لەدایكبوونییەوە ئێزدی بێت، واتە لە دایك‌و باوكێكی ئێزدیی لەدایك ببێت، ئەوان خۆیان بە "خواپەرست" وەسفدەكەن‌و دەڵێن ناوی ئاینەكەیان ئەو واتایە دەگەیەنێت، خواوەندی گەورەشیان بە " ئێزدان" ناسراوەو پێگەیەكی زۆر باڵای هەیە لایان، بەجۆرێك نابێت راستەوخۆ بپەرسترێت، بەڵكو بە خاوەن هێزێكی شاراوەی لەبن نەهاتووەو لەگەڵ ئەوەدا كە خوڵقێنەری گەردوونە، بەڵام پاسەوانی گەردوون نییە. مەزارو شوێنە پیرۆزەكانی ئێزدیی ئێزدییەكان خاوەنی چەندین شوێن‌و مەزاری پیرۆزن، یەكێك لەوانە مەزاری "شەرفەدینە" لە چیای شەنگال، هەروەها پەرستگای "لالش" لە قەزای شێخانی باكوری خۆرئاوای موسڵ‌و ئێزدییەكان لە حەجدا دەچنە ئەم پەرستگایەو زۆربەی مەراسیم‌و سروتە ئاینییەكانیانی تێدا ئەنجامدەدەن. زمان‌و كتێبی پیرۆز ئێزدییەكان بە زاراوەی كرمانجی ژوورووی زمانی كوردی قسەدەكەن، زمانی رەسمی مەراسیم‌و سروتە ئاینییەكانیشانە، خاوەنی سیستمێكی ئاینیی‌و ئیداریی دێرینن، كە لە كۆنەوە بۆیان ماوەتەوە، هەروەها چەند نەریت‌و كەلەپوری هاوبەشیان لەگەڵ ئاینیەكانی تردا هەیە. بەشێك لە ئێزدییەكان دەڵێن كتێبێكی پیرۆزیان هەیە بەناوی "مەسحەفا رەش"، بەڵام زۆرینەیان جەختدەكەنەوە كە ئەم كتێبەیان نەبینوە. ئایینی ئێزدی كاریگەری هەبوو بۆسەر ئاینەكانی تر‌و ئاینەكانی تری دراوسێشی كاریگەریان كردوەتە سەری، ئەم ئاینە لە بە پیرۆزدانانی خۆر‌و مانگدا لە ئایینی زەردەشتی‌و لە حەرامكردنی چەند خۆراكێكدا لە ئاینی جولەكەو لە چەند ریتمێكی میوزیكیشدا لە ئاینی مەسیحی‌و لە نوێژ‌و زەكات‌و حەج‌و خەتەنەكردنیشدا لە ئاینی ئیسلام دەچێت. بە گوێرەی چەند چاوپێكەتنێك لەگەڵ مامۆستایانی زانكۆ‌و چەند ئەكادیمییەك، رۆژووگرتن لای ئێزدییەكان دابەشدەبێت بۆ دوو رۆژووگرتن، یەكەمیان رۆژووگرتنی تایبەتە كە 80 رۆژە (40 رۆژ لە هاوین‌و 40 رۆژ لە زستان)، دووەمیشیان رۆژووگرتنی گشتییە، واتە (رۆژووی ئێزید) كە سێ رۆژە لە ساڵێكدا (سێشەممە، چوارشەممەو پێنج شەممەی هەفتەی دووەمی مانگی 12ی هەموو ساڵێك)، دوای ئەوەش جەژنی ئێزید دێت كە یەك رۆژە. ئێزدییەكان سێ رۆژی تر لە مانگی دوومی هەموو ساڵێك بە رۆژوودەبن‌و دە‌بێت بكەوێتە (دووشەممەو سێشەممەو چوارشەممە)و بە رۆژووی "خدر ئەلیاس" ناودەبرێت، پاشان جەژن دێت كە یەك رۆژە. چوارشەمبا سۆر چییە ؟ هاوشێوەی ئاینەكانی تر، ئێزدییەكانیش چەندین جەژنی تایبەت بە خۆیان هەیە، یەكێك لەو جەژنانە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییە، كە پێی دەڵێن جەژنی "چوارشەمبەی سۆر". جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكان دەكەوێتە یەكەمین چوارشەممەی مانگی نیسانی خۆرهەڵاتی هەموو ساڵێك، كە 13 رۆژ جیاواز‌و درەنگترە لە مانگی نیسانی زاینیی‌و بەمشێوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە. پلەو پایە لە ئاینی ئێزدی‌دا ئێزدییەكان بەگوێرەی پێگەی ئاینی دەكرێن بە چەند چینێكەوە: یەكەم: چینی رۆحانییەكان: ئەمەش دەكرێن بە دوو گروپەوە: 1- گروپی پیر: ئەمە كۆنترین گروپی ئاینی ئێزدیین، بە تێپەڕبوونی كات كەمبونەتەوەو بەهۆی ئەو هەڵمەتانەشی كە كراوەتە سەریان ژمارەیەكی كەمیان ماوەتەوە. 2- گروپی شێخ: دوای لاوازبوونی گروپی پیر لە راپەڕاندنی ئەركە ئاینییەكاندا، لەسەر دەستی شێخ (عادی بن مسافر) ئەم گروپە دامەزرێنرا بۆئەوەی ئاینی ئێزدیی كۆبكاتەوە، ئەم گروپەش دابەش دەبەێت بۆ چەند چینێك، ئەندامەكانی هەر چینێك ناتوانن جگە لە چینەكەی خۆیان هاوسەرگیری بكەن، ئەمەش چینەكانن: • شێخ شەمش • شێخ حەسەن • شێخ بەكر • شێخ ناسرەدین‌و .. هتد 3- چینی فەقیر: ئەمانە چینی خواپەرستن‌و پۆشاكێكی سپی تایبەت بە خۆیان هەیە‌و قژێكی درێژیان هەیە. 4- چینی حادی یان قەواڵەكان: ئەمانە ئەو دەروێشانەن كە پلەی ئاینی وەك (خواپەرست‌و باوەڕدار)یان هەیە، قەواڵ ئەو كەسانەن كە سرودە ئاینییەكان دەڵێن‌و سەربە یەك عەشیرەتن، ناوەندی سەرەكییان دەكەوێتە نێوان ناوچەی باشیك‌و بەحزانی لە پارێزگای نەینەوا. 5- چینی كەواچك: كەواچك كۆی وشەی "كوچك"ە كە بە مانای دیوەخان دێت، چینێكن لە خەڵكی گشتی‌و پۆشاكی تایبەت بەخۆیان هەیە، ئەركەكەیان بریتییە " لە دۆزینەوەی چارەنوسی مردووان باش بێت یان خراپ لەگەڵ پەیوەندیكردن بە جیهانی غەیبەوە بۆ زانینی دۆخی ئێستا‌و داهاتوو"، دەتوانین بڵێین ئەركەكەیان زیاتر رۆحانییە. 6- چینی موریدەكان: نزمترین چینی ئێزدییەكانەو لە رابردوودا ئەركیان گوێڕایەڵی كوێرانە بووە، بەڵام نەوەی نوێی ئەم چینە ئێستا زۆر مەیلیان بۆ چەمكە مەدەنییەكان هەیە‌و زۆر ملكەچ نین‌و زەكات نادەن، مافی ئەوەشیان نیە لەگەڵ چینەكانی تردا هاوسەرگیری بكەن. هەندێك لە ئێزدییەكان خۆیان تەنها بەسەر سێ چیندا دابەشدەكەن، لەسەر ئەو بنەمایەی كە چینی كوچك‌و حادی لە بنەڕەتدا لە چینی موریدەكانن‌و چینی "پیر" یش چینێكی جیاوازن لە چینی "شێخ"، بەڵام ئەوە راستییەكی پشتڕاستكراوەیە كە هاوسەرگیری لەنێوان پەیڕەوانی ئەو پێنج چینەدا رێگەی پێ‌نادرێت، هەتا تەنانەت لە ناو یەك چینی وەكو شێخەكانیشدان بۆ نمونە كەسێكی سەر بە گروپی شێخ حەسەن ناتوانێت لەگەڵ كەسێكی سەربە شێخ ناسرەدین یان گروپێكی تر هاوسەرگیری بكات.
درەو: سەلام عەلی- تایبەت بە رۆژنامەی پرس نەوشیروان مستەفا - لەدیدارێکدا کە ڕۆژنامەنووس (سەلام عەلى ) ئەنجامى داوەو بۆ یەکەمجار لە رێگەى ڕۆژنامەى (پرس)ەوە بڵاو دەکرێتەوە باس لە هەڕەشەکانى بەعس دەکات پێش پرۆسەى ئەنفال و دەڵێت «پێش پرۆسەى ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان» لێرەدا بەشێک لە چاوپێکەوتنە بڵاودەکەینەوە : - كاك نه‌وشیروان پێش ئه‌نفال سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دركی به‌وه‌كردبوو كه رژێم به‌نیازی هێرشیکردنە له‌به‌رامبه‌ردا ئێوه چ ئاماده‌كارییه‌كتان هه‌بوو؟وه‌كو خۆشت له‌كتێبه‌كه‌تدا (خولانه‌وه به‌ناو بازنه‌دا)، نووسیوته، له‌دانیشتنه‌كاندا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌كی ئاڕاسته‌ی ئێوه كردووه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ خاڵدا رێكنه‌كه‌ون؟ نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێش ئه‌نفال زانیارى ئه‌وه‌مان بۆهات عێراق هێرشێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، پێشتریش چه‌ند جارێك بۆردومانی كیمیاییان كردبووین ، به‌ڵی ئێمه ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان، ئه‌مانزانی ئه‌وانه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دوو رێگه له‌به‌رده‌ممان بوو، یان ئه‌بوایه بەرگرى بكه‌ین یان ئه‌بێت ته‌سلیم بین، ئێمه به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیم بوونمان پێ باش نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا بەرگرى بكه‌ین. - ئه‌گه‌ر بكرێت باسێكی ئه‌وه بكه‌یت كه له‌كتێبی (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا) باسی مفاوه‌زات و هه‌ڕه‌شه‌کانى عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوە چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردبوو؟ نه‌وشیروان مسته‌فا: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌بوو له‌راستیدا (تارق عه‌زیز) هه‌ڕه‌شەی كردبوو، له‌كاتی مفاوه‌زاته‌كه‌ی( 1984) دا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو باشتر وایه ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌ون چونكه ئێستا پێویستیمان به‌ئێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌ون دوای (شه‌ڕی ئێران – عێراق) ئه‌و هێزە گه‌وره‌ییه‌ی دروستمان كردووه بۆ شه‌ڕی ئێران، ئه‌یهێنین شه‌ڕی ئێوه‌ی پێئه‌كه‌ین سەد هه‌زار كه‌سشمان لێبكوژرێت گرنگ نیه به‌ڵام كۆتایی به‌مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێوه ئه‌هێنین، به‌ڵام من نازانم ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌ئێمه ئه‌گرن گوایه بیرێكی ترمان بكردایه‌ته‌وه، چیمان بكردایه ته‌سلیم بوینایه، بەمەرجەکانى ئه‌وان ڕازی بووینایه، بچووبایەین بۆ ئێران؟ یه‌عنی چیمان بكردایه؟، ئه‌گه‌ر به‌رگری ناكه‌یت چی ئه‌كه‌یت. - مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك پێشتر زانیاریتان هه‌بوو ، نه‌ئه‌كرا رێگه‌ی چاره‌ی تر بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌نفال و شه‌هید نه‌كرابان؟ نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرترین ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌نفال لەناوچەى گه‌رمیاندا هه‌بوو، وه‌ك بۆم باسكردیت ئه‌نفال چه‌ند قۆناغێكی هه‌بوو ، هه‌موو رۆژێك زیاترمان لێئه‌كوژراو عێراق زیاتر ئه‌هاته پێشه‌وه، گەمارۆکانى سەرمان زیاتر ئەبوون، ئێمه كه كشاینه‌وه جگه له‌چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت یه‌كێك له‌وانه شێتێك بوو له‌گه‌ڵمان نه‌هات، ناوچه‌كه‌ی ئێمه به‌ره‌و ژووری 100 هه‌زار كه‌سێك تێدابوو، پێش خۆمان به‌ڕێمان كردن، واته پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناوچه‌كه چۆڵبكات و بكشێته‌وه سه‌رتاپای ناوچه‌كه‌مان چۆڵكرد، پێش ئه‌وه‌ی چۆڵیشی بكه‌ین، ئه‌و زه‌مانه هه‌موو دێیه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاواییان هه‌بوو، رۆژێك نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاواییه‌كان هاتن بۆ باره‌گاكه‌ی من، له‌منیان پرسی وتیان به‌ته‌مای چین؟، وه‌هه‌موویان له‌ماڵه‌كانی خۆیان رایانكردبوو، له‌شاخدا خۆیان شاردبووه‌وه، چونكه هیچ خه‌ڵكی دێیه‌ك نه‌یانتوانی له‌ناو دێیه‌كانی خۆیان بژین، منیش پێم وتن» هه‌تاكو بتوانین به‌رگری ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌وه ناچێت بتوانین تاكو سه‌ر به‌رگری بكه‌ین ،ئێوه ژماره‌یه‌ك ژن و مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌تان هه‌یه، وتم خۆتان سەر پشك بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و دوورێگایه هه‌ڵبژێرنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه‌وه بۆ عێراق ئێمه هیچ رێگایه‌كتان لێناگرین، له‌چ رێگایه‌كه‌وه بڕۆن رێگه‌كه‌تان بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه ئێران کارئاسانیتان بۆ ئه‌كه‌ین و رێگه‌تان بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ ئێران ، به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بزانن، ئێمه دوژمنێكمان هه‌یه له‌دڕندایه‌تییه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیایه نموونه‌ی نییه،وه دۆستێكشمان هه‌یه كه‌ئێرانه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا نموونه‌ی نیه بۆ بێ وه‌فای، وتم له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بەهەند وه‌ربگرن، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌كان ماون ئه‌توانن بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه‌چوونه‌وه به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، رێگه‌مان بۆ كردنه‌وه .... - دا له‌رۆژنامه‌یه‌كدا بینیم به‌نزار خه‌زره‌جی پرسیاری ئه‌وەى لێكراوە لەكیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و خۆی به‌وه داده‌نا كه ئه‌سڵه‌ن ئاگای لێنه‌بووه؟ نه‌وشیروان مسته‌فا: دوورنیه ئاگای له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه نه‌بووبێت،چونكه ئه‌وه به‌ئه‌مری سه‌دام حسێن كراوه، لە کردە سەربازییەکە به‌شداری كردووه، به‌ڵام له قه‌سفی شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌دام بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، واتا فه‌رمانی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به كیمیایی شه‌خسی سه‌دام حسێن ده‌ریكردوه.
(درەو): ئەمریکا دەیەوێت نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، باڵیۆز یەکێتی ئاگادارکردووە واشنتۆن دژی سەرهەڵدانەوەی دوو ئیدارەییە لە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەگەڵ رۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانیان کرد. باڵیۆز‌و کونسوڵی ئەمریکا دوو دیداریان لەگەڵ یەکێتی کرد، دیداری یەکەم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی، دیداری دووەم لەگەڵ مەلا بەختیارو حاکم قادر حەمەجان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە، بەڵام ماوەیەکە لە دەرەوەی وڵاتە، بەپێی زانیارییەکانی (درەو) رۆژی پێنج شەممە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بەم دوو دیدارە جیاوازە، ئەمریکییەکان جارێکی تر یەکێتییان دابەشکردەوە بەسەر دوو ئاڕاستەدا، ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی نوێی حزب و ئاڕاستەی بەرپرسانی پێشووی حزبەکە. سەردانی باڵیۆز‌و کونسوڵی ئەمریکا بۆ سلێمانی، دوای کۆبونەوەی ئەمدواییەی لایەنە سیاسییەکان دێت لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەک کە تێیدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە، ئەگەر پارتی وەڵامی داواکارییەکانی یەکێتی نەداوتەوە. بە پێی زانیاریەكانی (درەو) رۆژی پێنجشەممە سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوەو دواین قسەی خۆی دەکات سەبارەت بە پیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی و کشانەوە یاخود مانەوە لەناو حکومەت. بەگوێرەی زانیارییەکانی (درەو)، سەردانی ئەمڕۆی باڵیۆز‌و کونسوڵی ئەمریکا بۆ سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی چەند پەیامێک بووە بە یەکێتی کە ئەمانەن: 🔹 ئەمریکا دەیەوێت یەکێتی و پارتی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن. 🔹 ئەمریکا ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان یەکێتی و پارتیدا بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەر. 🔹 ئەمریکا دژی دابەشبوونی هەرێم و دروستبوونی دوو ئیدارییە لە هەرێمی کوردستان. بەیاننامەی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی لەبارەی دیدارەکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە‌ی بەم بابەتە کردووەو دەڵێ:" لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ویستی یەکێتییمان بۆ یەکڕیزیی و یەکدەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان دووپاتکردەوە.. جەختمان لە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەمانە بۆ بەشداریکردن و بەڕێوەبردنی حکومەت، کە دەبێتە مایەی زیاتر سەقامگیریی هەرێم". بەیاننامەی مەلا بەختیارو حاکم قادریش لەبارەی دیدارەکەوە باسلەوە دەکات" باڵیۆزی ئەمریکا جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردوەتەوە".
درەو: راپۆرتی رێكخراوی رونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوباتی 2021 بری ( 164 ملیۆن و 400 هەزار) دۆلار داوە بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت دەدات كە لە كۆی نۆ كێلگە لە شەش كێڵگەی هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن كە بریتین لە كێلگەكانی ( تاوكێ، شێخان، ئەتروش، سەرتە، تەقتەق، سەرسەنگ)ە. شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوەی وەرگیراوە: ١- کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی شوبات بریتی بووە لە ٧٧ ملیۆن دۆلار. تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە ٣٥,٢ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش ی نەوت و شایستەی مانگی شوباتی کۆمپانیاکە بووە، و بڕی ١١٫٤ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بووە. هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٤,٦ ملیۆن دۆلاری داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکەی لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ دا وەرگرتووە. کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٦,٩ ملیۆن دۆلار (بە پێی ڕیکەوتنێک لە ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧.٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧ ). هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ١٤,٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو شایستانە وەرگرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دوا خراون و گەنێڵیش بڕی ٥,٤ ملیۆن دۆلار. ئەمە دووەم گوژمەیە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە گوژمەی یەکەمی شایستە دواخراوەکان لە گەڵ شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی کانوونی دووەمدا وەرگیرا. تەنها پشکی دی ئێن ئۆ لە شایستەی دوا خراوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ لە ئێستادا بریتیی بوو لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلار هەروەها کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ئێستا کەم بووەتەوە بۆ ٢٣٨,٦ ملیۆن دۆلارە. شایستەی دواخراوی گەنێڵ ئەنێرجیش لە ملیۆن دۆلارەوە کەمبووەتەوە بۆ ملیۆن دۆلار. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوت لە سەری ساڵی ٢٠٢١ ەوە کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە نیو سەنتی بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دە‌بێت. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بریتیی بووە لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت بووە بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام لەساڵی نوێوە بەرهەم لەزیادبوندایە بەشێوەیەک لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە رۆژانە ١١٠،٩٠٠ بەرمی و لە مانگی شوباتدا ١١٢،٠٠٠ بەرمیل و لە مانگی ئازاردا بۆ ١١٣،١٠٠ بەرزبووەتەوە تا ئەوەی لەسەرەتای مانگی نیاساندا بەرهەم گەشتوەتەو ١١٥،٥٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. ٢- کێڵگەی شێخان لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە٢٩,٤ ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە، لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی ٢٣ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە بۆ شایستەی شوباتی ٢٠٢١ لە کێڵگەی شێخان. بڕی ٢٢,٣ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی شوبات بووە کە ١٧,٥ ملیۆن دۆلاری بۆ گۆڵف کیستۆن و ٤,٨ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ. هەروەها بڕی ٧,١ ملیۆن دۆلار وەکو شایستە دواخراواکان وەرگیراوە ،لەم ىڕە ٥,٥ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن و بڕی ١,٦ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێش‌و ٤,٢ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ١٤٪. بەرهەمی کێڵگەی شێخان. لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش لەم مانگەدا بریتی بووە لە ٣٠,٣ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ١٠,٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی شوباتی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بریتیە لە ٢٣,٨ ملیۆن دۆلار لەم بڕە پشکی شامارەن بریتی بووە لە ٨,١ ملیۆن دۆلار و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی ١٥,٧ ملیۆنی وەرگرتووە. هەروەها بڕی ئەو شایتسە دواخراوانەی لەم مانگەدا کە وەرگیراوەتەوە بریتی بووە لە ٦,٥ ملیۆن دۆلار ، کۆمپانیای شاماران بڕی ٢,٤ ملیۆن دۆلار و تاقەش ٤,١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەتەوە. داهاتی کۆمپانیاکان تەنها لە شایستەی مانگی شوبات بڕی ٥,٤٥ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم کە دەکاتە رێژەی ١٨٪ . تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠ هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژە‌ی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە دووەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت یەکەم جار کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی شوبات بریتی بووە لە ٤,٣ ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ١,٦ ملیۆن بووە و ئەو ٢,٧ ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە ( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە). ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە کۆمپانیاکە بڕی ١,٩ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی مانگی شوبات وەرگرتووە و بڕی ٠,٧ ملیۆن دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ شوبات کردوویەتییە ١,٥ ملیۆن دۆلار و شایستەی دواخراویش دە‌بێت ٠.٤ ملیۆن بووبێت. کەواتە کۆی پارەی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نزیکەی ٤,٥ ملیۆن دۆلارە. تێبینی دەکرێت لە گەڵ ئەوەی نرخی نەوت لەمانگی شوباتدا بەرزبووە بە پێچەوانەی کێڵگەکانی ترەوە داهاتی ئەم کێڵگەیە کەمی کردووە ئەوێس بەلێکدانەوەی ئێمە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگەکە دەگەڕێتەوە. بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا ئە ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ٦- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی ئەمەریکی خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان . تەنها پشکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە شایستەی شوبات بریتی بووە لە ١٤.٢ ملیۆن دۆلاربووە لەسەر بنەمای پشکی ئێچ کەی ئێن تۆتاڵ دە‌بێت ٤,٧ ملیۆن دۆلاری وەرگرتبێت. کەواتە شایستەی شوباتی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی سەرسەنگ بریتی بووە لە ١٨,٩ ملیۆن دۆلار بووە. کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لەمانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە بڕی ١٦٫٣ ملیۆنی شایستەی دواخراوی مانگی ١١ی ٢٠١٩ ی وەر گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕێک لە شوباتدا ڕانەگەیەنراوە. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. ٧- هەولێر لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی و شوباتی ٢٠٢١ ڕانەگەیاندووە ئاستی بەرهەمی ئەم کێگەیە لە مانگی شوباتدا ١١٫١٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا . زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە. بەرهەمی خورمەڵە بە ١٧٠ هەزار و گەرمیان بە ٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی کانوونی دووەمیان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢٥٥٫٨٩٥ بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٥٥٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم. شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو شەش کێڵگەدا کە وەریان گرتووە بریتییەلە ١٦٤٫٤ ملیۆن دۆلار. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا دە (١٢ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی دووەمە. وەهەر لە مانگی ئازاردا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاندووە کە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار. کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمدا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە و ئەم مانگەش بۆ جاری دووەمە شایستە دواخراوەکانیان وەردەگرن.
شرۆڤە: د. هەردی مەهدی میکە ( تایبەت بە درەو) ئێراننامە (١) زنجیرە بابەتێکە لە سەرووبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران‌دا، لەبارەی سیستمی سیاسیی، هەرەمی دەسەڵات، پێگەی هەڵبژاردن لە نێو سیستەمەکەدا، ئاراستە و حزبەسیاسییەکان، دەزگاهەڵبژێردراو و ناهەڵبژێردراوەکانی نێو سیاسەت لە درەومیدیادا دەخرێنەڕوو. هەڵبژاردن لەئێراندا ١٨ی حوزەیرانی٢٠٢١، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و شەشەمینی ئەنجومەنەکانی شارەوانی و لادێکان و هەڵبژاردنی نێوخولیی پەرلەمانی ئێران، بەڕێوە دەچێت. لە مێژووی ٤٢ ساڵی شۆڕشی گەلان(١٩٧٩) و شۆڕشی بە ئیسلامیکراوی پاشتری ئێران‌دا، ئەمە سێنزەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و هەشتەمین سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێت، بە پێی یاسا بەرکارەکانیش حەسەن ڕۆحانی خولی دووەمی تەواو دەکات و ناتوانێت لە خولی نوێ‌دا خۆی کاندید بکاتەوە. تەوەر و پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە: مێژووی هەڵبژاردن و دەسەڵاتە هەڵبژێردراوەکانی نێو سیستەمی سیاسیی ئێران چۆنە و هەڵبژێردراوە ڕاستەوخۆکانی نێو دەسەڵاتی سیاسیی ئێران لە کوێی هەرەمی سیاسیی ئەو وڵاتەدان؟ چ دەسەڵاتێک لە دەزگا هەڵبژێردراوەکان باڵاترە؟ یەکێک لە سەرەکیترین پێوەرە کردەییەکانی دەستنیشانکردنی هەر سیستمێکی سیاسیی لە هەر کیانێکدا (دیموکراسی، دیکتاتۆری، تاکڕەوی، ئاینی، خێڵایەتی، مەزهەبی، شورایی، تێکەڵ)، جۆری دیارییکردنی دەسەڵاتە جیاوازەکانی ئەو سیستەمەیە و دانانی کەسەکانە بۆ بەڕێوەبردنی هەر پۆستێک لەو دەسەڵاتەدا بەتایبەت لوتکەی دەسەڵاتەکان، لە سیستمی دیموکراسیشدا هەڵبژاردن لە پێوەرە هەرە سەرەکییەکانی پێوانی جۆری سیستمەکەیە. بەڵام هێندە بەس نییە کە دەسەڵاتێک هەڵبژاردن ئەنجام بدات و بە دیموکراسی ناوزەد بکرێت، بەتایبەت لە سەردەمی هاوچەرخدا، ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەک نەریتێکی لێهاتووە و تەنانەت سیستمە تەواو تاکڕەو و دیکتاتۆرەکانیش خۆیانی لێ بەدوور ناگرن. کەواتە لە نێو هەڵبژاردنیشدا: بنەما دەستورییەکانی سیستمی سیاسی، یاسا، کۆمسیۆن و لیژنەکان، شێوازی دیاریکردنی جێبەجێکارانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئالیەتی جیاکردنەوە و ژماردن و ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکانن یەکلایی دەکەنەوە کە ئایا دەنگدان و هەڵبژاردن پێوەری دانانی پۆستەکانی نێو دەسەڵاتە جیاوازەکانی هەر کیانێکن. وتەیەکی باو هەیە کە دەڵێت: گرنگ نییە کێ دەنگ دەیباتەوە، گەنگە کێ دەنگەکان دەژمێرێت، ئەم وتەیە بۆ ئێران دووبەرامبەرە چونکە بەر لە ژماردنیش کاندیدەکان بە ئارەزووی دەزگایەک پاڵفتە دەکرێن تا هاوڵاتی دەنگییان پێبدات. پاشخانێک لەبارەی هەڵبژاردن لەئێراندا لەئێراندا لە دەسەڵاتی مادەکانەوە تا کۆماری ئیسلامی، بەپێی گێڕانەوە ڕەسمییەکانی ئەو وڵاتە، ٢٩ بنەماڵە و دەسەڵات حوکمرانی ئەو مەملەکەتە بوون، کە زۆرینەیان غەیرەفارس بوون و بگرە ئێرانیش نەبوون، هەندێکشیان وەک داگیرکەر حوکمی وڵاتییان بۆ سەدان ساڵ کردووە. تا سییەکانی سەدەی ڕابردوو هیچ یەکیان ناوی ئێرانی پێوە نەبووە و بەکارنەهێناوە(واتە بە دەوڵەتی ئێران نەناسراون). یەکەمین هەڵبژاردن و یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیران، دەگەڕیتەوە بۆ ٢٨/١٢/١٩٠٦ پاش شۆڕشی مەشروتەی ئێرانی و لەسەر خواستنی مەشروتەخوازان، دەوڵەتی قاجار ناچارکرا پەرلەمان دامەزرێنێت و یەکەمین خولی پەرلەمانی قبوڵ بکات. بەڵام پاش دوو ساڵێک(1908) هەمان پەرلەمان لەلایەن محەمەدعەلیشا و هێزەکانی قوزاقەوە داخرا و تۆپباران کرا، هێندەی نەبرد بە فشاری شۆڕشگێڕانی چاکسازیخوازەوە، جارێکی‌تر هەم تاران کەوتەوە دەستیان و هەم دەرگای پەرلەمانی یەکەم کرایەوە. ئەو خولە پەرلەمانێکی دامەزرێنەر بوو، یەکەمین دەستوری نوسراوی ئێرانیش هەر لەم پەرلەمانەوە نوسرایەوە. کۆشکی گوڵستان کرایە یەکەمین باڵەخانەی پەرلەمان، (کە ئێستا کراوەتە مۆزەیەکی مێژوویی و ڕۆڵی سیاسیی ناگێڕێت) بەڵام بینای هەنووکەی پەرلەمان دەکەوێتە ناوچەی بەهارستان. ناوی پەرلەمانیش بەهۆی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و زاڵبوونی پاشتری تەوژمی ئیسلامیزمی شیعی لەو شۆڕشەدا، لە مەجلیسی شورای نەتەوەییەوە گۆڕدرا بۆ مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران. یەکێک لە کارە هەرەگرنگەکانی پەرلەمانی یەکەمی ١٩٠٦ ئێران، دەستووری وڵاتی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دەرکرد و پەسەندکرد، دەستوورەکەی سەرەڕای دووجار هەموارکردنەوە (١٩٠٧بەهۆی کەمووکورتییەوە و١٩٦٣بەهۆی شۆڕشی سپی محەمەدڕەزاشای پەهلەوییەوە) تا ساڵی ١٩٧٩ وەک دەستووری وڵات مایەوە. بەڵام هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلانی ئێران و پاشتر ئیسلامیزەکردن و شیعەکردنی شۆڕشەکە، جارێکی دیکە دەستوورێکی نوێ بۆ ئێران(١٩٧٩) دانرا و لەو دەستوورەدا سیستمی سیاسیی ئێران لە کرۆکەوە گۆڕانکاری بەسەردا هات: لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماریی، لە نیمچەسیکۆلار و دنیاییەوە گۆڕدرا بۆ ئیسلامی، لە فرەمەزهەبی و فرەئاینییەوە و داننان بە مافە سیاسیی و مەدەنییەکانیانەوە و بۆ تاکمەزهەبی شیعەی دوانزەئیمامی تەنها مافدان بە شیعەی دوانزەئیمامی (بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکان لە پۆستە باڵاکانەوە تا پارێزگاری شارەکان، پێویستەشیعەی دوانزە ئیمامی بیت). دەستوورەکە بە گشتپرسییەک ڕەوایەتی پێدرا، گشت‌پرسیی گۆڕینی سیستمی ئێران لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری(۱/٤/۱۹۷۹)، زۆرینەی کورد ئەودەم بایکۆتیان کرد، نەئەوسا و نە ئێستا نەیتوانی ڕەوایەتی یاسایی و بابەتیانەی نێو نەتەوەکانی ئێران و خەڵکەکەی وەرگرێت، چونکە: بەر لە گشتپرسیەکە هیچ ڕوونکرنەوە و نوسراوێک لە بارەی سیستەمی ئیسلامییەوە نەدرابوویە خەڵک و نە بژاردەی دیکەش هەبوو تا خەڵک لەنێوان کۆماری ئیسلامی و بۆ نموونە کۆماری دیموکرات یان سۆسیالیستی و ...تاد، سەرپشک بێت. دووەمیش لە فۆرمەکەدا ئاماژە بە گێڕانەوەی ڕژێمی پێشوو دراوە، کە "تەحسیڵ حاسڵ گەڕانەوەی موستەحیل بوو"، بۆیە لە بنەماوە ڕەوایەتی پرۆسەکە لەرزۆک بوو. سەبارەت بە کوردیش، هەر لەسەرەتای شۆڕشی۱۹۷۹وە، جوڵانەوەی سیاسیی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، جیا لە پرسە ڕەوا شوناسی و نەتەوەییەکەی، لەگەڵ سێ پرسدا ناکۆکی قوڵی لەگەڵ سەرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌دا هەبوو، زۆرینەی کورد هەرسێکیانی بایکۆت و ڕەتکردەوە:- پرسی گشت‌پرسیی گۆڕینی ڕژێم لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماریی ئیسلامی، دووەم: پێکهێنانی مەجلیسی خوبرەگان(ئەنجومەنی شارەزایان) بوو بۆ داڕشتنی دەستوور و سێیەمین پرسیش تێپەڕاندنی دەستوور بوو. لە هەرسێ پرسەکەدا خواستی کورد فەرامۆش کرابوو، کە دیارە ئەو سێ پرۆسەیە کۆماری هەنووکەیی ئیسلامیی ئێرانی‌یان پێ پایەڕێژ کرد. لەبەرئەوەی سیستمی سیاسیی سەردەمی هەردوو بنەماڵەی قاجار و پەهلەوی لە پاش بزوتنەوەی مەشروتەوە(بزوتنەوەی چاکسازی)یەوە، هەردووک باوەڕییان پاشایەتی هەبوو بۆیە تەنها تەنها پەرلەمان دەبینرێت لەو سیتمەدا کە بەهەڵبژاردن و لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێن، چونکە شا بەپێی میرات و ڕەچەڵەکی خوێن دادەنرێت نەک هەڵبژاردن. لە دەستووری نوێشدا لە چوارچێوەی سیستەمە سیاسییەکەیدا و بە پێی یاساکانیان، سەرکۆمار، پەرلەمانتار، ئەنجومەنی شارەزایان، ئەنجومەنی ئیسلامیی شارەوانی و لادێکان هەڵبژێردراوی خەڵکن، بەڵام ئایا ئەم دەسەڵاتانە لە کوێی هەرەمی سیستەمی سیاسییدان؟ دەسەڵاتەکان هەنووکە لەو وڵاتەدا بە پێی دەستوور بەم شێوەیە دابەشکراون: ١.دەسەڵاتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: لەسەرووی هەموو دەسەڵاتەکانەوەیە و هەرسێ دەسەڵاتەکەی دوای خۆی لە ژێر ڕکێفیایەتی. هەروەها دەزگای ڕاگەیاندنی دەوڵەت(صدا و سیما)، دەسەڵاتی دادوەریی و سەرۆک و شورای نیگەهبان و ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێم، سەر بەم دەسەڵاتەن و سەرۆکەکانیان ڕێبەری باڵا دیاری‌یان دەکات. هەروەها فەرماندەی باڵای هێزە سەربازییەکانە و فەرماندەکانی سیستمی بەرگریش هەر ڕێبەر دەستنیشانی دەکات. هیچ دەزگایەک ناتوانێت لێپێچینەوەی بکات تەنها لە حاڵەتی نەخۆشی، لەدەستدانی عەقڵ و مردن‌دا پۆستەکەی لەدەست دەدات. ئەم پۆستە بۆ یەکجار لەلایەن ئەنجومەنی شارەزایانەوە(مجلس خبرگان) هەڵدەبژێردرێت(بەمەرجێک موسڵمانی شیعەمەزهەبی دوانزەئیمامی و ئایەتوڵا بێت) و تا تەمەنی هەبێت ڕێبەری ئاینی و مەزهەبی باوەڕدارانە لەجیهاندا بە پێی دەستوور. مەجلیسی خوبرەگانیش هەلبژێردراوی ڕاستەوخۆی خەڵکن(8ساڵ جارێک)، بەڵام مەرجی کاندیدبوون بۆ هەموو هاوڵاتییەک نییە و بۆ شارەزایانی و پیاوانی ئاینی وڵاتە، پێویستە کەسەکانیش پەسەندکراوی شورای نیگەهبان بن، کە دەزگایەکی هەڵنەبژێردراوی دامەزرێندراوە. ٢. دەسەڵاتی دادوەری: هەریەک لە دیوانی دادوەریی کارگێڕی، دیوانی باڵای وڵات، دەزگای چاودێری، دادگاکان و ...تاد لە خۆدەگرێت. (سەرۆکەکەی بە بێ هەڵبژاردن ڕێبەر دەستنیشانی دەکات). ٣. دەسەڵاتی یاسادانان: هەریەک لە دەزگاکانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمان) و شورای پاسەوان(شورای نگهبان-پاراستنی دەستور) لە خۆ دەگرێت. ئەندامەکانی پەرلەمان بە هەڵبژاردن لەلایەن خەڵکەوە(٤ساڵ جارێک) هەڵدەبژێردرێن بەڵام دە‌بێت کاندیدەکانی پەسەندکراوی شورای نیگەهبان بن! و شورای نیگەهبانیش بە بێ هەڵبژاردن نیوەیان ڕێبەر دەستنیشانییان دەکات کە شارەزای ئایینی شیعەمەزهەبن و نیوەکەی دی دەسەڵاتی دادوەری دیاری‌یان دەکات و شارەزایانی یاسان(کە خودی ئەو دەسەڵاتەش دانراوی ڕێبەری باڵایە!)، پاشان لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێن (٦ساڵ جارێک تەمەنی خولێکییەتی)، لە نیوەی هەر خولێکیشدا بە شێوەی تیروپشک نیوەیان دەگۆڕدرێن. ٤.دەسەڵاتی جێبەجێکردن(حکومەت): سەرۆک کۆمار، یاریدەدەرانی، وەزارەتەکان، ئەنجومەنی شارەوانییەکان و لادێکان...تاد لە خۆدەگرێت، سەرکۆمار ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە (٤ ساڵ جارێک) هەڵدەبژێردرێت، بەمەرجێک ئەو کەسە موسڵمانی شیعەمەزهەب و ئێرانی ڕەچەڵەک و باوەڕی بە "بنەماکانی شۆڕشی ئیسلامی" هەبێت. کەواتە بە گشتی ئەو دەزگا و پۆستانەی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن ئەمانەن: سەرکۆمار، پەرلەمانتاران، ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگان(شارەزایان)، ئەنجومەنی شارەوانییەکان و لادێکان. بەڵام جیا لەوەی لەمەرجەکانی کاندیدبوون بۆ هەریەک لەمانە سنووردار و جیاکاری مەزهەبی و سیاسیی و نەتەوەیی دەبیندرێت، مەرجیشە کاندیدی هەر پۆستێک کە هاوڵاتی دەنگی پێدەدات، پێویستە پەسەندکراوی شورای نیگەهبان بێت کە خۆی دەزگایەکی هەڵبژێردراو نییە. بۆیە زۆرجار ئێرانییەکان بە تەنزەوە لە بری وشەی انتخابات(هەڵبژاردنەکان)، انتصابات(دانراوەکان) بۆ پرۆسەکە بەکاردەهێنن. هەر لەبەر ئەوە ڕەخنەگرانی سیستمی سیاسی و پسپۆڕانی سیستمە سیاسییەکان و لایەنگرانی دیموکراسی، پێیانووایە سیستمێکی دیموکراسی نییە بەو مانایەی دەنگدەر و تێیدا هاوڵاتییان تەوەری سەرەکی بن و ئەوان بەڕێوەبەران و سیاسەتڕێژانی وڵات دەستنیشان بکەن، چونکە لە بنچینەدا ئەو دەزگایانەی کە هەڵدەبژێردرێن: ١. لە لوتکەی دەسەڵاتدا نین و لە پلە سێ و چواری هەرەمی سیاسییدان. ٢. دەنگدەر ئازاد نییە لە هەڵبژاردنی کاندیدەکان، بەڵکو پێشتر و لەلایەن شورای نیگەهبانەوە لیستێکی پەسەندکراو و دڵپەسەندی ژێر هەژموونی نوخبەی نێو دەسەڵات پاڵفتە دەکرێن و پاشان ئەو کاندیدە سنووردارانە دەخرێنە بەردەم هاوڵاتییانەوە، نەک ئەوەی هەر هاوڵاتییەک ئەو ئازادییەی هەبێت خۆی کاندید بکات و بچێتە کێبڕکێەوە. ٣. کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بوونی نییە، بەڵکو لیژنەیەکی سەربە وەزارەتی ناوخۆیە و دامەزرێنراوە و لەژێر سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی وڵاتدایە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆرایەتی سیستەمی سیاسیی ئێران، چونکە هەنووکە سیستمێکی تێکەڵە، بەپلەی یەکەم لە نێوان ئاینی-مەزهەبی (لەلوتکەدا)، لەسەر بنەمای ویلایەتی فەقیه دامەزراوە، بەپلەی دووەم کۆمارییەکی هەڵبژێردراوە! و پەرلەمانییەکی دەستنیشانکراوە(پێشتر کاندیدەکانی مەزهەبیانە و کارامەیی و باوەڕیان دەپشکنرێت پاشان هەڵدەبژێردرێن)، بەڵام بە ئالییەتی دیموکراسی و هەڵبژاردن و بە ئاراستەکردنی دەستەبژێرێکی ناهەڵبژێردراوی خەڵک. گەرچی وا دەربکەوێت دەسەڵاتی باڵای ئێران خەڵک-تەوەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند دەزگایەکی ناهەڵبژێردراو هەیە کە ئاراستەی جۆری کاندید و پرۆسەی هەڵبژاردن و دەسکاری ئەنجام و کاندیدەکان دەکەن، هەرلەبەرئەوەیە ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی لەو باوەڕەدان سیستەمەکە ڕووپۆشکراوە بە دەنگی خەڵک، گەرنا ئەوەی پرس و جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستە نوخبەیەکی دەسەڵاتدارە و ئەو نوخبەیە تەنانەت جۆری کاندیدەکان و ئەندازیاریی دەرکە و دەرچەکانی پرۆسەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات.
مەریوان وریا قانع- ئاراس فەتاح ( تایبەت بە درەو) یەکێک لەو پرسیارە سەرەکیی و بنەڕەتییانەی فیکری ڕەخنەیی دەیکات، پرسیارە دەربارەی بە خود خۆی و بەو کەسەی کە ھەین. ئەو پرسیارەش بریتییە لە: ئایا ئێمە کێین؟ بۆ دۆزینەوەی وەڵام بۆ ئەم پرسیارە وجودییە یەکەمین شت پێویستە لێی بەدووربین گەڕانە بەدوای دۆزینەوەی ”جەوھەر“ی نەگۆڕی ئەو ئێمەیەدا، یان بە دوای ”شوناسێک“ی جێگیر و نەگۆڕدا کە گوایە تەعبیر لەو جەوھەرە تایبەتە دەکات. ئەو ئاسۆ فیکرییەی کە دە‌بێت لە دۆخی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا ڕوومان لێیبێت، ئاسۆیەکە نە خۆمان و نە کۆمەڵگاکەمان وەک پێدراوێکی دێرینی پێشوەخت دروستکراو و کامڵ مامەڵە نەکات، وەک شتێک یان جەوھەرێک نایبینێت کە لە مێژوویەکی دێرینەوە بۆ ئێمە لەمڕۆدا ماوەتەوە، بەڵکو ھەم خود خۆی و ھەم کۆمەڵگاش، وەک دروستکراوێکی کۆمەڵایەتیی و مێژوویی ناتەواو و بێ‌کۆتایی وێنادەکات کە بەرھەمی شێوازی ئامادەگیی کەسەکانە لەناو تۆڕێک لە پەیوەندیی مێژوویی ئاڵۆزیی پڕ ھەڵبەز و دابەزدا کە بەسەریەکەوە وادەکەن ھەم خود و ھەم کۆمەڵگا پرۆسەی بێ‌کۆتایی و پڕجوڵەبن، نەک جەوھەر و شوناسێکی جێگیر. پرسیاری ”ئێمە کێین؟“ بۆ ئەوەی ببێت بە پرسیارێک بە بڕێکی زۆر لە مەعقولییەتەوە، پێویستە لانی کەم بگۆڕدرێت بۆ کۆمەڵێک پرسیاری مێژوویی و بەرجەستە و کۆنکریتتر، لە ھەموویان بنەڕەتیتر پرسیاری ئەوەی ”ئێمە چۆن بووین بەوەی لە ئێستادا ھەین؟“ ئێمە لەم ئێستایەدا چین و کێین؟ چۆن بووین بەو کۆمەڵگا و کەسانەی لە ئێستادا ھەین و ئامادەین؟ واتە لە باتی ئەوەی بەدوای جەوھەرێکی تایبەت و نەگۆڕدا بگەڕێین و بەدوای شوناسێکی جێگیرەوە بین، پێویستە سەرقاڵی شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی ئەو پرۆسانە بین کە ھەم ئێمە و ھەم ئەو کۆمەڵگایەی لەمڕۆدا تیایدەژین، دروستکردوە. وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەوەی ”ئێمە چوون بووین بەوەی لە ئێستادا ھەین؟“ ڕاماندەکێشێت بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی کۆمەڵێک پرۆسەی تایبەت. بەڵام بەر لەوەی بچینە سەر ئەو بابەتانە و کەمەکێک لەسەریان بوەستین، پێویستە ئەو ڕاستییە بە خوێنەر بڵێین، گەر کەسێک کەمەکێک بە مێژووی فیکر لە سەدەی بیستەمدا ئاشنابێت، دەزانێت ئەم پرسیارە، پرسیاری ئەوەی ”ئێمە چوون بووین بەوەی لە ئێستادا ھەین؟“، پرسیارێکی فوکۆییە. دۆزینەوەی وەڵامیش بە پرسیارەکە، لەسەر ھەمان شێوازی بیرکردنەوەی فوکۆ، بەرەو ئەوەمان دەبات بە سێ بابەتی سەرەکیی ئاشنابین. یەکەمیان ئەوەیە بزانین ئایا چ فۆرمێک لە دەسەڵات لەم ئێستایەدا ئامادەیە؟ ئێمە لەناو کام ستراتیژ و پەیوەندیی و فۆرمی تایبەتیی دەسەڵاتداین؟ بەڵام زانینی وەڵامی ئەم پرسیارە بەتەنھا بەس نییە بۆ ئەوەی بزانین ئێمە چۆن گەیشتوین بەم ساتەوەختە و چۆن بووین بەو کەس و کۆمەڵگایەی لە ئێستادا ھەین. بۆیە بابەتێکی تر کە گرنگییەکی گەورەی ھەیە ئەوەیە بزانین ئایا چ جۆرە مەعریفەیەک لەم ئێستایەدا و شانبەشان بە دەسەڵات ئامادەیە؟ چ زانست و زانیاریی و مەعریفەیەک لە ئارادایە بەشداربێت لە دروستکردنی ئەو وێنە و ڕوانینانەدا ئێمە لەسەر خۆمانمان ھەیە و ئەو مەعریفەیەش لە چ پەیوەندییەکدایە بەو دەسەڵاتەوە کە ھەیە و لە ئارادایە. بابەتی سێھەمیش کە پێویستی بە وەڵامدانەوە ھەیە پرسیارە سەبارەت بەو مێژووەی لەناویدا دەژین؟ ئایا ئەو مێژووە چ مێژوویەکە و ڕووداو و گرفت ومژدە و تەحەدا سەرەکییەکانی کامانەن؟ بەم مانایە بۆ وەڵامدانی پرسیارە سەرەکییەکە، پرسیاری ئەوەی ئێمە چۆن بووین بەوەی لە ئێستادا ھەین، پێویستە لەو گشتە ئاڵۆز و پڕ جوڵە و پەیوەندییە پرۆسە ئاسایە ڕابمێنین کە دەسەڵات و مەعریفە و مێژوو لە ئێستادا دروستیانکردوە و دروستیدەکەن، ئەو سێ شتە ئەو سێ ھێزە سەرەکییەن کە بەردەوام لەناو بوونماندا ئامادەن و دەمانکەن بەو شتەی لە ئێستادا ھەین. ئێستا ئەگەر بمانەوێت لەڕێگای سەیرکردنی ئەو سێ بابەتەوە لە خۆمان و لە بوونمان ڕابمێنین و بزانین چی ئێمەی کردوە بەوەی کە لە ئەمڕۆدا ھەین، دەکرێت وەڵامێکی سەرەتاییمان دەستبکەوێت. با لە پرسیاری یەکەمەوە دەستپێبکەین: ئایا چ فۆرمێک لە دەسەڵات لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئامادەیە و میکانیزمەکانی ئیش‌کردنی کامانەن؟ زۆر بە کورتیی لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەکرێت بڵێین: ئەو فۆرمەی لە دەسەڵات لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئامادەیە، تێکەڵێکی ئاڵۆزە لە ”دەسەڵاتێک سزادەر“ کە سزا ئامرازی سەرەکیی کارکردنێتی، لەگەڵ ”دەسەڵاتێکی کۆنترۆڵکەر“ کە چاودێریی و ئاراستەکردن و کۆنترۆڵکردن ستراتیژە سەرەکییەکەی کارکردنیەتی. بەم مانایە ئەو فۆرمەی دەسەڵات لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئامادەیە بە پلەی یەکەم لەسەر سزادانی جەستەیی و دەرونیی کاردەکات، واتە بەکارھێنانی دار و جنێو، شوڵ و شکاندن، چەقۆ و ئیھانەکردن، تا بە چەک و بەخائینکردن دەگات، کاردەکات، ئامرازە سەرەکییەکانیەتی. سزای جەستەیی ھەمەجۆر لەڕێگای تەکنیکە فرەجۆرەکانی ترساندن و بێدەنگکردن و بچووک و گرگنکردنەوە، ھتد. تەکنۆلۆژیای سەرەکیی ئەم فۆرمە سزادەرە لە دەسەڵات تەکنۆلۆژیای ئازاردانی جەستە و ئازاردانی دەرونیی کەسەکانە وەک سزا. بەڵام فۆرمی دووھەمی دەسەڵات، ”دەسەڵاتی کۆنترۆڵکەر“ دەسەڵاتێکە لەسەر چاودێریککردن و تێبینیکردنی بەردەوامی کەسەکان کاردەکات، دەخوازێت لە باتی سزادانی جەستەیی و دەرونیی ڕاستەوخۆ، تاکەکەسەکان کۆنترۆڵ و ئاراستە بکات، وایان لێبکات بەو شێوەیە بژین و بیربکەینەوە و ھەبن کە نەکەونە دەرەوەی ستراتیژەکانی بینین و چاودێریکردن و چاوەڕوانییەکانی دەسەڵاتەوە. ستراتیژی ئیش‌کردنی دەسەڵات لێرەدا ستراتیژی سزادانی جەستەیی و دەرونیی نییە، بەڵکو دروستکردنی شێوازێکی گوێڕایەڵ و بێمەترسیی تاکەکەسە لەڕێگای پرۆسەیەکی بەرفروانی پەروەردەکردن و بەکۆمەڵایەتییکردن و بەناوەکیکردنی کۆمەڵێک بەھا و شێوازی بیرکردنەوەوە. بۆ ئەمەش تۆڕێکی گەورە لە دەزگا و گوتاری جیاواز ئامادەن و بەشێوەیەکی سیستەماتیکی کاردەکەن. لەناویاندا بۆ نموونە، دەزگاکانی خوێندن و میدیا و نەخۆشخانە و سەربازگە و کارخانە و مزگەوت و سەندیکا و دەزگای خێزخوازیی و پارتە سیاسییەکان. ئەمانە بەشێوەیەکی گشتیی ئەو کەرەستانەی دروستکردن و خۆدروستکردنی کەسایەتی دەخەنە بەردەمی کەسەکان کە ستراتیژییەکانی دەسەڵات دەیانخوازێت. لەم دۆخەدا ئەو فۆرمانە لە کەسایەتی دروستدەکرێن کە سیستەمە سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقییە باڵادەستەکە پێویستیی پێیانە. کەسەکان لەناو ئەم دەزگایانەدا دەکرێن بە تاکەکەسێکی دیسپلینکراو و ئاراستەکراو، خودێکی گوێڕایەڵ و بێپرسیار دوابەرهەمێتی. ڕووبەرێکی تر کە تاکەکەسەکان لەناویدا دروستدەبن و دەبن بەو کەسەی لە ئێستادا ھەیە، ئەو فۆرمانەیە لە مەعریفە و زانیاریی و گوتار کە لە کۆمەڵگادا ئامادەیە. لە مەعریفەی زانستییەوە بیگرە، لەوانە بۆ نموونە زانستی پزیشکیی و دەرونیی، بۆ مەعریفەی دینیی سەبارەت بە چییەتی مرۆڤ و شوێن و جێی لە جیھاندا، بۆ مەعریفەی ئەدەبیی و ئەخلاقیی کە وێنەی تایبەتی مرۆڤ بەرھەمدەھێنن و بڵاودەکەنەوە. لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا تۆڕێک لە گوتاری ھەمەجۆرە ئامادەیە، لەسەر دەرکەوتە جیاوازەکانی ژیان و ئاسۆکانی بەرھەمھێنانی مانا و تێگەیشتن لەوەی کە ھەیە و لەوەش کە بەڕێوەیە ووبدات. ئەم گوتارانە سنوورەکانی قسەکردن و پشکنین و بیرکردنەوە دەستنیشاندەکەن و جیاکردنەوەی ماقوڵ لە ناماقوڵ، شیاو لە نەشیاو، باش لە خراپ و ئەخلاقیی لە نائەخلاقیی ھتد، دەبێتە کاری سەرەکییان. ئەمانە ئەو ڕژێم و سیستەمانەی ھەقیقەت بەرھەمدەھێنن کە کۆمەڵگا لەناویدا ھەم لە خۆی و ھەم لە دیاردەکانی ناو ھەناوی، ڕادەمێنێت. ئەمانە ئەو لەشکرە گەورەیەن لە خەبیر و لێزان و نووسەر و ئەدیب و ڕۆشنبیر و میدیاکار و پیاوانی دین و بانگخواز و واعیز و شیکەرەوە و ھتد، کە ڕۆژانە ئەو گوتارە جیاوازانە بەرھەمدەھێنن و لە کۆمەڵگادا بڵاودەکەنەوە. ڕووبەری سێھەم کە لەناویدا مرۆڤەکان دەبن بەوەی کە لە ئێستادا ھەن، مێژووە. ئەو مێژووەی لەو ساتەوەختەدا دروستدەکرێت. مێژوویەک کورتانبێتەوە تەنھا بۆ مێژووی ناوەکیی ئەو کۆمەڵگایە، بەڵکو مێژوویەکی گشتیترە و دەشێت زیاد لە چەندان کۆمەڵگا لە ھەمانکاتدا بکەونە ناویەوە. بۆیە پرسیاری سێھەم ئەوەیە ئایا ئێمە لەناو چ مێژوویەکدا دەژین؟ ئەگەر مێژووی نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم تا ئەمڕۆ وەک نموونە وەربگرین، دەبینین مێژووییەکە پڕ لە مژدە و بەڵێن و خەونی یۆتۆپیای جۆربەجۆر، بەڵام خەون و مژدە و بەڵێنی بەدینەھاتوو، ئیتر لە مژدە و بەڵێنی ھێزە ناسیۆنالیستیی و چەپ و عەلمانییەکانەوە بیگرە، بۆ مژدەی ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی بە باڵە جیاوازەکانیەوە. ئینجا مێژووی کۆمەڵێک جەنگ و پێکدادانی خوێناوی، ململانێی توند و دوژمنکارانە و پێشێلکردنێکی بەرفراوانی مافە ھەرە سادەکانی مرۆڤ. ئینجا تێکەڵبوونی ئەم گشتە گەورەیە بە دیاردەی کۆچ و سەرھەڵگرتن و ھەڵاتن و گەڕان بەدوای ژیان و بەختەوەریدا لە شوێنێکی تری ئەم جیھانەدا. لەسەرێکی دیکەوە مێژوویەک پڕ لە بەرخۆریی ھەمەجۆر بەجۆرێک لە ھەندێک ساتەوەختیدا بەرخۆریی لەوەدەکەوێت تەنھا کردەیەکی ئاسایی و نیمچەئاسایی ناو ژیانی ڕۆژانە بێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ ئایدیۆلۆژیا و لە بەرخۆریەوە دە‌بێت بە بەرخۆریزم، بە ڕادەیەک بەرخۆربوون دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە کۆڵەکە ھەرە سەرەکییەکانی شوناسی تاکەکەسیی و کۆمەڵایەتیی. بە کورتییەکەی، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەوەی ئێمە کێین؟ ئەوەی دە‌بێت ڕووبدات ئیشکردنە لەناو ئەم گشتە ئاڵۆزە پڕ جوڵە و گۆڕان و ڕووداو پرۆسانەدا، نەک گەڕان بەدوای بونیادێکی عەقڵیی و کولتوریی دێرینی گریمانکراودا و مامەڵەکردنی خود خۆشی وەک بەرھەمی ئەو بونیاد و ڕیشە ئەبەدیی و سەرمەدیی و دێرینانە. بە بۆچوونی ئێمە دوو خاڵ لێرەدا زۆر گرنگە بە خێرایی لەسەریان بوەستین. یەکەمیان ئەوەیە لەناو ئەو گشتە ئاڵۆزەی لەسەرەوە باسمانکرد شتێک بەناوی حەتمیەت و حەتمیگەراییەوە بوونی نییە. تەنانەت لەناو ئامادەگیی ئەو تۆڕە ئاڵۆزانەی فشار و سەپاندندا کە باسمانکردن، دەکرا گۆڕانکاریی ڕووبدەن و ڕووداوەکان بە ئاراستەیەکی تردا بڕۆن، دەکرا ئەو شتانە ڕوونەدەن کە ڕویاندا. بۆ نموونە دەکرا جەنگەکان ڕوونەدەن، مژدەکان بە درۆکردن کۆتای‌یان پێنەیەت، بەڵێنەکان ببرێنەسەر و تووشی نائومێدیمان نەکەن. بەڵام ئەوەی کە ئەو شتانە بەو جۆرە ڕوونادەن و ئاراستەیەکی تر وەردەگرن، پەیوەندیی بە جەوھەر و بونیادی دێرینەوە نییە، بەڵکو بەرھەمی ئەو بڕیارانەن کە دراون و دەرئەنجامی ئەو کردە ستراتیژییانەن کە ئەنجامدراون. خاڵی دووھەم ئەوەیە ئامادەگیی سەرجەمی ئەو فۆرمانە لە دەسەڵات و مەعریفە و گوتار، مانای ئەوە نییە مرۆڤ ئیرادەی دەشکێنرێت و ناتوانێت خۆی لە جەبر و فشارەکانیان ڕزگاربکات، بۆئەوەی ئازادانە خۆی کەسایەتی خۆی دروستبکات و خودی خۆی دابھێنێت، مانای ئەوەش نییە مرۆڤ ناتوانێت پەرە بە فۆرمێکی تایبەتی خودسازیی بدات کە توانا تاکەکەسییەکانی و بڕیار و ھەڵبژاردەنەکانی خۆی، تیایاندا ڕۆڵی سەرەکیی و دەستنیشانکەر ببینین. لەناو ھەموو ئەو ستراتیژانەی دەسەڵات و مەعریفەدا کە باسمانکردن، ھەمیشە ڕوبەر و ئەگەرێک بۆ بەرگریکردن بەرامبەر بە سەرجەمی فشارەکان ھەیە، جێگەیەک ھەیە بۆ داھێنان و خۆدروستکردن وەک بوونەوەرێکی ئەخلاقیی و بەرپرسیار. ستراتیژەکانی دەسەڵات و مەعریفە لە ھیچ سەردەمێکدا نەیانتوانیوە وەک ئامێرێکی گەورەی کۆپیکردن کاربکەن و مرۆڤی لێکچو و کۆپیکراو دروستبکەن. بابەتی پێشتر بابەتی بیستویەك: سیاسەت و خۆشەویستیی بابەتی بیستەم: هەرێمێک خاڵیی لە ئۆپۆزیسیۆن بابەتی نۆزدەیەم: نەوال سەعداوی: ژنێکی ئازا و شکست نەناس بابەتی هەژدەیەم: پول و دەوڵەتی نەتەوە و ناسیۆنالیزم بابەتی حەڤدەیەم: گوێنەگرتن وەک پیشە بابەتی پانزەیەم: یاسا و بێیاسایی لە ھەرێمەکەی ئێمەدا بابەتی چواردەیەم: جەستەی ژن لە نێوان حیجاب و رووتییدا بابەتی سیانزەیەم: سیاسەت و نوکتە کاتێک سیاسییەکان دەبن بە موهەریج و سیاسەتیش بە نوکتە بابەتی دوانزەیەم: بەرماڵتەکێنەکە و قەیرانی حوکمڕانیی بابەتی یانزەیەم: دوای ترامپ: خۆدروستکردنەوەی ئەمریکا بابەتی دەیەم: سۆشیال میدیا: لەکایەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دەسەڵاتێکی سیاسیی بابەتی نۆیەم: دیموکراسیی لە قەیراندا بابەتی هەشتەم: شێخ نەھرۆی کەسنەزانی: لە ئابوریی نەوتەوە بۆ ئابوریی گەشتیاریی دینیی. بابەتی حەوتەم: كۆتایی سیاسەت‌و نابەرپرسیارێتیی رێكخراو بابەتی شەشەم: حەشدی كوردیی وەك داهێنانێكی تائیفیی تر بابەتی پێنجەم: شەپۆلێکی تری توڕەبوون بابەتی چوارەم: حیزبی كوردیی: لە بكەرێكی مۆدێرنەوە بۆ كۆڵەكەیەكی سوڵتانیی بابەتی سێیەم: لەنێوان "هەناسەدان"و "پڕوكان"دا بابەتی دووەم: عێراق لە فەشەلی بنیاتنانی نەتەوەوە بۆ دەوڵەتی فاشیل بابەتی یەكەم: کۆرۆنا و ئابوریی فەرھود و حوکمڕانیی
راپۆرت: درەو چەند بەرپرسێكی سەربازی پارتی‌و یەكێتی، تەمەنی خانەنشینییان تێپەڕیوە، بەڵام ئامادە نین دەستبەرداری پۆستەكانیان ببن، بەپێی یاسا تەنیا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە، دوای تەواوبونی تەمەنی یاسایی، تەمەنی وەزیفی فەرمانبەران درێژبكاتەوە، ئایا مەسرور بارزانی ناوەڕۆكی یاسای چاكسازی جێبەجێ دەكات ؟ یاخود تەمەنی وەزیفی بۆ ئەو بەرپرسانە درێژدەكاتەوە. تەمەنی خانەنشینی ژمارەیەك بەرپرسی مەدەنی‌و سەربازی تەمەنیان گەیشتوەتە خانەنشینیی، بەڵام نایانەوێت دەستبەرداری پۆستەكانیان ببن‌و داوا دەكەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت تەمەنی وەزیفییان بۆ درێژبكاتەوە. بۆ بابەتی خانەنشینبوون، لە هەرێمی كوردستان بەگشتی كار بە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق ژمارەی (27)ی ساڵی 2006 دەكرێت، بەپێی ئەم یاسایە هەر فەرمانبەرێكی حكومەت تەمەنی بگاتە (63 ساڵ)، دە‌بێت خانەنشین بكرێت. بەڵام بە چەند مەرجێك سەرۆكی حكومەت دەتوانێت دوای تەمەنی (63 ساڵ)، تەمەنی وەزیفی كارمەندانی حكومەت درێژ بكاتەوە، مەرجەكان ئەمانەن: • ماوەی درێژكردنەوەكە لەسەر پێشنیازی وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتەوە بێت. • نابێت ماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی وەزیفی دوای تەمەنی خانەنشینبوون لە سێ ساڵ زیاتر بێت. • ئەو كەسەی كە دوای تەمەنی خانەنشینیی، تەمەنی وەزیفی بۆ درێژدەكرێتەوە دە‌بێت پسپۆڕییەكی تایبەتی هەبێت‌و كێشەی كەمی پسپۆڕیی هەبێت لە بوارەكەیدا. • فەرمانگەكەی پێویستی بەبەردەوامبوونی هەبێت‌و نەیەوێت خانەنشین ببێت. • ئەو (3 ساڵ) خزمەتەی كە دوای تەمەنی خانەنشینیی بۆ فەرمانبەر درێژدەكرێتەوە، بۆ مەبەستی خانەنشینیی ئەژمارناكرێت. بەبێ بوونی ئەم مەرجانە، مانەوەی هەر فەرمانبەرێك لەسەر كارەكەی لەدوای تەمەنی (63 ساڵ)، بەنایاسایی ئەژمار دەكرێت. بەڵام لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە بە بەهانەی جیاجیا، لەسەر خواستی وەزارەتەكان، سەرۆكی حكومەت تەمەنی خانەنشینیی بۆ هەندێك لە بەرپرسانی مەدەنی‌و سەربازی درێژدەكاتەوە، لەدیارترین ئەو بەهانانەی كە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی بەرپرسان دەهێنرێتەوە بەهانەی (دەورو تەسلیم كردنی پۆست)و بەهانەی ئەوەیە (گوایە فەرمانبەرەكە ماڵی فەرمانگەكەی لەئەستۆدایە). شوباتی ساڵی رابردوو، دوای مشتومڕێكی زۆر، پەرلەمانی كوردستان (یاسای چاكسازی لە موچە‌و دەرماڵە‌و ئیمتیازاتەكان‌و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان) پەسەند كرد، بەپێی ئەم یاسایە، یاسای (خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان) هەڵوەشێندرایەوە، كە تێیدا تەمەنی خانەنشینبوونی خاوەن پلە تایبەتەكانی بە (65 ساڵ) دیاری كردبوو. سەرباری ئەمە، دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بەخۆی هەیە‌و بەپێی یاساكەی، دادوەرەكان لە تەمەنی (65 ساڵ)ی‌دا خانەنشین دەكرێن. كێن ئەوانەی دەیانەوێت درێژی بكەنەوە ؟ ئەو بەرپرسانەی كە تەمەنیان گەیشتوەتە خانەنشینیی‌و دەیانەوێت سەرۆكی حكومەت تەمەنی وەزیفییان بۆ درێژبكاتەوە‌و لە پۆستەكانیاندا بمێننەوە، ئەمانەن: • لیوا (بەختیار بابان) فەرماندەی پێشووی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە پشكی پارتی‌و راوێژكاری ئێستا وەزیری ناوخۆ، تەمەنی گەیشتوەتە خانەنشینیی، بەڵام نایەوێت دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت‌و داوای كردووە دوو ساڵ تەمەنی وەزیفی بۆ درێژبكرێتەوە. • لیوا (خاڵە كاكەمەند كاكەڕەش) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری‌و فریاكەوتن لەسەر پشكی یەكێتی، ئەم بەرپرسە پێشتر تەمەنی گەیشتووەتە خانەنشینیی‌و بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت جاری تر بۆى درێژكراوەتەوە‌و ئێستا داوا دەكات ساڵێكی تری بۆ درێژبكرێتەوە. • لیوا (مەغدید) جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری‌و فریاكەوتن لەسەر پشكی یەكێتی، پێشتر ساڵێكی بۆ درێژكراوەتەوە‌و ئێستا دەیەوێت ساڵێكی تری بۆ درێژبكرێتەوە. • دادوەر (سیروان كەمال) سەرۆكی پەیمانگای دادوەری كوردستان لەسەر پشكی پارتی، تەمەنی وەزیفی كۆتایی هاتووە‌و دە‌بێت خانەنشین ببێت، بەڵام دەیەوێت تەمەنی وەزیفی بۆ درێژبكرێتەوە. تەنیا ئەم كەسانە نین كە نایانەوێت خانەنشین ببن، چەندین بەرپرسی تر لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەمەنی وەزیفییان كۆتایی هاتووە، بەڵام نایانەوێت پۆستەكانیان چۆڵ بكەن، چونكە بە خانەنشینبونیان، موچەكانیان بۆ خوار نیوەی ئەو موچەیەی ئێستا وەریدەگرن كەمدەكات‌و سەرباری ئەوە نەسرییەی بەردەستیان لەدەستدەدەن، ئەمە لەكاتێكدایە زۆرینەیان مەرجی یاسایی درێژكردنەوەی تەمەنی وەزیفییان نییە‌و بەدیلی پڕكردنەوەی پۆستەكانیان لەهەمان بوار‌و شارەزایدا لەناو دامەزراوەكاندا هەیە. مانەوەی بەرپرسان لە پۆستەكانیان دوای تەمەنی خانەنشینی، جۆرێكە قۆرخكاری پۆستەكان‌و سودوەرگرتن لە دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە دەرەوەی تەمەنی رێگەپێدراوی یاسایی. ئەو دادوەرانەی بۆیان درێژكرایەوە ! ئەوە تەنیا بەرپرسانی سەربازی نین كە نایانەوێت دوای تەمەنی خانەنشیشنی دەستبەرداری پۆستەكانیان ببن، دادوەرەكانیش هەمان خواستیان هەیە. ئەمساڵ تەمەنی وەزیفی بۆ پێنج دادوەر درێژكرایەوە، كە تەمەنی (65) ساڵییان تەواوكردبوو، ئەو دادوەرانەی كە تەمەنی وەزیفییان بۆ درێژكرایەوە ئەمانە بوون: • عەلی عەوڵا- جێگری دادگای تێهەڵچوونەوە • عەبدوڵا شەرەفانی- جێگری دادگای تێهەڵچوونەوە • محەمەد ئەمین شەرەفانی- سەرۆكی دادگای (ئیستئناف)ی دهۆك • سەید گەیلانی- دادگای هەولێر • حاكم نەجات ئەحمەد- دادگای سلێمانی ئەم دادوەرانە ماوەیەك لە مشتومڕدا بوون لەسەر مانەوەیان لە پۆستەكەیان، بەهۆی ئەم كێشەیەوە چەندجارێك موچەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هەرێم دواكەوت. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا، تەمەنی یاسایی وەزیفییان كۆتایی دێت‌و دە‌بێت خانەنشین بكرێن، بەڵام ئایا خانەنشین دەبن یان هاوشێوەی دادوەرەكانی تر بۆخۆیانی درێژ دەكەنەوە ؟ حكومەت چی دەكات ؟ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، دوو مانگ دوای دەستبەكاربوونی‌و بە دیاریكراوی لە رۆژی 11/9/2019دا بە نوسراوێك كە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئیمزای لەسەر كردبوو، گشت وەزارەتەكانی ئاگاداكردەوە، بەرەچاوكردنی بارودۆخی دارایی، چیتر نوسراوی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی كە تەمەنی یاساییان تەواو بووە، بۆ ئەنجومەنی وەزیران نەنێرن. لەدوای ئەم نوسراوەی ئومێد سەباحەوە، چەندین حاڵەتی درێژكردنەوەی تەمەنی وەزیفی هەبووە، لەوانە درێژكردنەوەی تەمەنی وەزیفی دادوەر (شاكر شەریف حسێن) لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچونەوەی سەربازی بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەم بابەتە لەكاتی خۆیدا مشتەمڕی دروستكرد‌و چەندین نوسراوی لەبارەوە دەركراوە، چەند بەرپرسێكی تر هەن كە لەدوای ئەو نوسراوەوە زیاد لەجارێك تەمەنی وەزیفییان بۆ درێژكراوەتەوە بۆ ئەوەی لە پۆستەكانیاندا بمێننەوە. (درەو) نوسراوێكی ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لەبەردەستدایە كە رۆژی 12/10/2020 ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە‌و تێیدا داوا لە وەزیری دارایی دەكات" خەرجكردنی موچە بۆ ئەو كەسانە رابگرێت كە لە دەرەوەی یاسا‌و رێنماییەكان ماوەی خزمەتیان بۆ درێژكراوەتەوە". حكومەتی هەرێمی كوردستان هێشتا قەیرانی دارایی تێنەپەڕاندووە، ساڵی رابردوو یاسای چاكسازی لە موچە‌و دەرماڵەی پلە تایبەتەكان لە پەرلەمانی كوردستان تێپەڕێندرا بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەم یاساییەوە جۆرێك لە دادوەریی بۆ موچە بگەڕێندرێتەوە‌و بەشێك لە پارەی بەهەدەردراوی موچە، ببربێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، ئایا سەرۆكی حكومەت لە پرسی خانەنشینكردنی ئەوانەی تەمەنی یاساییان تەواو بووە، پابەند دە‌بێت بە یاسای چاكسازییەوە یاخود نا ؟
راپۆرتی: درەو عێراق تەنها لە دابەزینی بەهای دینار لە (1200)ەوە بۆ (1450) دینار بەرامبەر بە (1) دۆلار، (19) ملیار دۆلار لە خەرجی گشتی بۆ گەڕاوەتەوە، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکانیشی، ئومێدی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەڵچنیوە، بەهای نەوت بە (45) دۆلار لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە، ئێستا بە (63) دۆلارە ، ئەگەر نرخی نەوت بەو شێوەیە بمێنێتەوە (21) ملیار دۆلار داهاتی نەوت زیاد دەکات و بەشێکی گەورەی کورتهێنانەکەی پڕ دەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوتیش بەو شێوە نەمێنێتەوە و ڕوو لە دابەزین بکات، ناچارە پەنا بەرێتە بەر قەرزی ناوخۆی و دەرەکی وەک لە یاسای بودجەدا هاتووە، ئەوەش باری گرانی ئابورییەکەی قورس‌تر دەکات و کێرفی قەرزەکانیشی کەڵەکە تر و کەڵەگەت تر دەکات... سەرەتایەکی گشتی مەبەست لە قەرزی گشتی لە عێراقدا، بریتییە لەو بڕە داهاتانەی (لە ناوخۆ و دەرەوە)لە ئەستۆی حکومەتدایە، پێشتر بە قەرز یان بە شێوەی باج لەسەری کۆبووەتەوە، ئەم کەڵەکە بوونەش کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەیە، لە سەروی هەمووشیانەوە کورتهێنانی داراییە لە بودجەی گشتی عێراقدا، سەرچاوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ؛ 1. پشت بەستن بە تاک سەرچاوەی داهات بە شێوەیەکی سەرەکی، کە ئەمەش بە "ئابوری کرێخۆر" ناوزەد دەکرێت، دەوڵەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی داهات بە ڕێژە‌ی (٩٠%) پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت. 2. دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. 3. بەهەدەردانی سامانی گشتی دەوڵەت و زیادە خەرجی، لەسەر بودجەی گشتی. 4. گەندەڵی دارایی، لەسەرجەم سێکتەرە گشتییەکانی دەوڵەت و نەگەیشتنەوەی بەشێکی داهاتی ناوخۆ بە خەزێنەی گشتی. 5. سەرهەڵدانی ناسەقامگیری گشتی و نائارامی لە عێراقدا و (جەنگی تیرۆر‌و شەڕی داعش و ئاوارەیی و پەتای کرۆنا) لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراقن. ئەو هۆکارانەی سەرەوە بووە بە هۆی ئەوەی کەلێنی گەروە بکەوێتە کەرتی ئابوری عێراقەوەو کاریگەری ترسناک جێبهێڵێت لە سەر بودجەی گشتی و کەرتی وەبەرهێنان و دواکەتنی خزمەتگوزاری گشتی و داتەپینی کەرتی تایبەت لە وڵاتیدا و دروستبوونی ناهاوسەنگی گەورە لە کەمبوونەوەی داهاتی گشتی و بەرزبوونەوەی بڕی خەرجی گشتیدا. بۆیە قەبارەی قەرزی گشتی تا ڕادەیەک بەشێوەی بەردەوام ڕووی لە بەزبوونەوە کردووەو لە داهاتوودا دەکەوێتە سەر ئەستۆی حکومەت. گەورەترین گورزێکیش بەر ئابوری عێراق و بەرزبوونەوەی ڕێژە‌ی قەرزەکانی ساڵی (٢٠١٤) بوو بە هۆکاری (قەیرانی دارایی و کەرتی سەبازی)ییەوە بوو، کە قەرزە ناوخۆییەکانی لە ساڵی (٢٠١٥) بە ڕێژە‌ی (٢٥٠%) بەرزبویەوەو بۆ پڕکردنەوەی بوجەی گشتی، بەردەوامیش قەرزی ناوخۆ ڕێژەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوەدایەو تا ئێستاش ئەو بەرزبوونەوەیە ڕووی لە هەڵکشانە، بۆیە حکومەتی عێراق بەناچاری و بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ناهاوسەنگییە و پڕکردنەوەی کورتهێنانەکانی و زاڵبوون بەسەر قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی پەنای بۆ سیاسەتی نزمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی برد. کاریگەری نزمبونەوەی بەهای دینار لە یاسای بودجە و قەرزی گشتی بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق؛ 1. کۆی داهاتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە (١٠١) ترلیۆن و (٣٢٠) ملیار و (١٤١) ملیۆن و (٩٨٤) هەزار دینار خەمێندراوە، لە سەرچاوەکانی؛ أ. بەپێی یاساکە داهاتی نەوت بەڕێژەی (٨٠%) و بە (٨١) ترلیۆن و (١٧١) ملیار و (١١٢) ملیۆن و (٥٠٠) هەزار دینار خەمڵێندراوە. بەپێی یاساکە نرخی نەوت بە (٤٥) دۆلاری ئەمریکی دیاریکراوە بە مەرجێک ڕۆژانە بڕی (٣) ملیۆن و (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت، جگە لە نەوتی هەرێمی کوردستان کە بە (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت دەستنیشان کراوە. ب. بەپێی یاساکە داهاتی نانەوتی بەڕێژەی (٢٠%) و بە(٢٠) ترلیۆن و (١٤٩) ملیار و (٢٩) ملیۆن و (٤٨٤) هەزار دینار دیاریکراوە. 2. یاساکە خەرجییەکانی بە (١٢٩) ترلیۆن و (٩٩٣) ملیار و (٩) ملیۆن و (٢٩١) هەزار دینار تەرخان کردووە بۆ بوارەکانی (خەرجی بەکاربردن، خەرجی سەرمایەگوزاری و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، خەرجی لەناکاو ...هتد). 3. کورتهێنان بە (٢٨) ترلیۆن و (٦٧٢) ملیار و (٨٦٧) ملیۆن و (٣٠٧) هەزار دینار هاتووە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەش پشت دەبەسترێت بە؛ أ. پڕکردنەوەی کورتهێنان بە گریمانەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. ب. زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت. ج. پەنابردنە بەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی. کاریگەری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی لەسەر بودجەو قەزری گشتی حکومەتی عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر بەشێک لە قەیرانی دارایی عێراق، بەناچاری پەنای بۆ دابەزاندنی بەهای دراوی وڵاتەکەی بردوو، بەهای دیناری لە (١٢٠٠) هەزاو دوو سەد دینارەوە بۆ (١٤٥٠) هەزار و چواسەدو پەنجا دینار بەرامبەر (١) دۆلاری ئەمریکی دابەزاند، چونکە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق لە نەوتەوە دابین دەکرێت و نەوتەکەش بە دۆلار ساغ دەبێتەوە، بۆیە ئەمەش یارمەتییەکی گەورە دە‌بێت بۆ زاڵبوون بەسەر بەشێکی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی گشتیدا دروست دە‌بێت چونکە؛ 1. کۆی گشتی خەرجییەکانی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بە (١٢٩) ترلیۆن و (٩٩٣) ملیار و (٩) ملیۆن و (٢٩١) هەزار دینار خەمڵێندراوە (بڕوانە چارتی ژمارە (١)). أ. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٢٠٠) دینار بێت، ئەوا بودجەی گشتی بەرامبەر (108) ملیار و (٣٢٧) ملیۆن و (٥٠٧) هەزار (٧٤٣) دۆلار دە‌بێت. ب. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٤٥٠) دینار بێت، ئەوا بودجەی گشتی بەرامبەر (89) ملیار و (650) ملیۆن و (351) هەزار (235) دۆلار دە‌بێت. ج. ئەو جیاوازییەی لە بودجەی گشتیدا دروست دە‌بێت و بەهۆی دابەزینی بەهای دراوەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت بریتی دە‌بێت لە (١٨) ملیار و (٦٧٧) ملیۆن و (١٥٦) هەزار (٥٠٧) دۆلار دە‌بێت. چارتی ژمارە (١) 2. کاریگەری دابەزینی بەهای دینار لەسەر کورتهێنان لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١، کە کورتهێنان بە (٢٨) ترلیۆن و (٦٧٢) ملیار و (٨٦٧) ملیۆن و (٣٠٧) هەزار دینار خەمڵاندراوە (بڕوانە چارتی ژمارە (2)). أ. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٢٠٠) دینار بێت، ئەوا کورتهێنانەکە بەرامبەر (٢٣) ملیار و (٨٩٤) ملیۆن و (٥٦) هەزار (٨٩) دۆلار دە‌بێت. ب. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٤٥٠) دینار بێت، ئەوا کورتهێنانەکە بەرامبەر (١٩) ملیار و (٧٧٤) ملیۆن و (٣٩١) هەزار (٢٤٦) دۆلار دە‌بێت. ج. ئەو جیاوازییەی لە کورتهێنانی بودجەدا دروست دە‌بێت و بەهۆی دابەزینی بەهای دراوەوە بریتی دە‌بێت لە (٤) ملیار و (١١٩) ملیۆن و (٦٦٤) هەزار (٨٤٣) دۆلار. چارتی ژمارە (٢) 3. قەرزی گشتی دیاردەیەکی باوی ئابورییەو وڵاتان بەگشتی پەنای بۆ دەبەن بۆ پڕکڕدنەوەی کورتهێنانەکانیان لە بودجەی گشتی و زاڵبوون بەسەر قەیرانە ئابوری و داراییەکانداو قەرزەکانیش بە گشتی دوو جۆرن (قەرزی دەرەکی و قەرزی ناوخۆیی)، عێراقی نوێ لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەردەوام پەنای بۆ هەردوو جۆرەکەی قەرز بردووە‌و بەردەوامیش ڕێژەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە بووە، بڕوانە چارتی (٣) و چارتی (٤). بەڵام دابەزینی بەهای دینار کاریگەری لەسەر جۆری قەرزی دەرەکی نابێت کە لە ئێستادا (60) ملیار دۆلارە، چونکە قەرزەکە بە دۆلارەو بە دۆلاریش دەگەڕێندرێتەوە، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی دۆلارە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە. بەڵام دابەزینی بەهای دینار کاریگەی لەسەر ئەو قەرزە ناوخۆییانە دە‌بێت کە بە دینار کراون (بڕوانە چارتی ژمارە (٥))، لە ئێستادا قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق (٨٤) ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە کاریگەرییەکەشی بەم شێوەیەی خوارەوە دە‌بێت؛ أ. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٢٠٠) دینار بێت، ئەوا ئەو (٨٤) ترلیۆن دینارەی قەرزی ناوخۆ دەکاتە (٧٠) ملیار دۆلار. ب. ئەگەر (١) دۆلار بەرامبەر (١٤٥٠) دینار بێت، ئەوا ئەو (٨٤) ترلیۆن دینارەی قەرزی ناوخۆ، دەکاتە نزیکەی (٥٨) ملیار دۆلار. ج. ئەو جیاوازییەی ئەو بەهۆی دابەزینی بەهای دراوەوە لە قازانجی حکومەتی عێراق لە قەرزی ناوخۆدا دروست دە‌بێت دەگاتە (١٢) ملیار دۆلار . چارتی ژمارە (٣) چارتی ژمارە (4) چارتی ژمارە (5) سەرچاوەکان قانون الموازنة العامة الاتحادية لجمهورية العراق للسنة المالية 2021، علی الموقع: https://parliament.iq/wp-content/uploads/2021/04/%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%A7%D8%B2%D9%86%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%85%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%84%D9%84%D8%B3%D9%86%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%A9-2021-1.pdf أحمد حامد الهذال، أسباب الهيمنة المالية - النفطية وآثارها على سعر الصرف في العراق، مركز البيان للدراسات والتخطيط، علی الموقع: https://www.bayancenter.org/wp-content/uploads/2021/04/Yh870.pdf
(درەو): بافڵ تاڵەبانی داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی كردووە‌و وتویەتی یەكێتی لەم حكومەتەدا جێگەی نابێتەوە، عومەر سەید عەلی داوای رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی كردووە، سەركردەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش لیستی داواكارییان داوەتە نێچیرڤان بارزانی. كۆبونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەركردەی حزبە سیاسییەكان بەسەرپەرەشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. ئەم كۆبونەوەی لەچوارچێوەی هەوڵێكی دوو هەفتەیی سەرۆكایەتی هەرێمدا بەڕێوەچوو، كۆبونەوەكە بۆ زانینی بۆچونی لایەنەكان بوو لەبارەی پێشهاتە نوێیەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق. بافڵ تاڵەبانی: من جارێكی تر بەشداری ناكەم بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) كە لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان دەستیكەوتووە، كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێم سەركەوتوو نەبووە‌و كێشەی نێوان پارتی‌و یەكێتی باڵی بەسەر كۆبونەوەكەدا كێشاوە‌و سەرۆكی لایەنەكانی تر تەنیا تەماشاكەر بوون. (درەو) زانیویەتی، لەكۆبونەوەكەدا، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی كۆمەڵێك قسەوباسی گشتی كردووە لەبارەی یەكڕیزی كوردەوە، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی قسەی كردووە پەیامێكی توندی بەگوێی نێچیرڤان بارزانی‌و پارتیدا داوە. بافڵ تاڵەبانی وتویەتی:" ئێمە لە حكومەتدا هاوبەش نین، هەر داواكارییەكمان هەبێت جێ بەجێ ناكرێت، ئێمە جێگەمان لەم حكومەتەدا نابێتەوە". بافڵ تاڵەبانی لەبەردەم كۆبونەوەكەدا جەختی كردووە لەسەر ئەوەی، قسەكانی تەنیا گوزارشت لەخۆی ناكات، بەڵكو ئەم قسانە بۆچوونی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی‌و قوباد تاڵەبانیشە. هاوسەرۆكی یەكێتی باسی لەوەكردووە، پارتی نایەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەوێت، چونكە ئەوان چەندجارێك هەوڵیانداوە مەسعود بارزانی ببینن بۆ گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی نێوان هەردوو حزب، بەڵام بارزانی وەڵامی نەداوەتەوە. بافڵ تاڵەبانی، لەبەرچاوی سەرۆكی حزبەكان، بە ئاشكرا داوای هەڵوەشاندنەوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم‌و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردووە‌و وتویەتی:" چەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی بڕیاری خۆی دەدات‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزیرەكانی خۆی دەنێرێتە لای مەسرور بارزانی‌و پەیامی كۆتایی خۆیان بە سەرۆك وەزیران دەگەیەنن". ئەنجومەنێك بۆ حزبەكان لە كۆبونەوەكەدا، عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادوەریی كوردستان قسەی كردووە‌و قسەكانی گشتی بوون‌و لەچوارچێوەی ئامۆژگاریدا بوون. عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش قسەی كردووە‌و وتویەتی:" پێویستە كۆتایی بە گرژییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی بهێنرێت، چونكە ئەگەر پارتی‌و یەكێتی رێكبكەون، كێشەكان چارەسەر دەبن". محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان پیشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنێكی باڵای بۆ حزبە سیاسییەكان كردووە كە رۆڵی ئەنجومەنی پیران بگێڕێت. لەسەر بەیاننامە رێكنەكەوتن بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، بەشداربوانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێم تەنانەت لەسەر دەركردنی بەیاننامەی كۆتایی كۆبونەوەكەش هاودەنگ نەبوون، بۆیە دواتر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تەنیا بەناوی خۆیەوە بەیاننامەی بڵاوكردوەتەوە، نەك حزبە سیاسییەكان. دوو لیست داواكاریی بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، دوای تەوابوونی كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم، هەریەكە لە سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی‌و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كە نوێنەرایەتی دوو پارتی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیان كردووە لە كۆبونەوەكەدا، بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوە. دیداری تایبەتی سەلاحەدین محەمەد بەهادین‌و عەلی باپیر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا، كۆتایهاتنی كۆبونەوەكەی هەندێك دواخستووە، بەوپێیەی هەریەكەیان لیستێك داواكارییان داوەتە نێچیرڤان بارزانی، كە (درەو) لە ئێستادا نازانێت ناوەڕۆكی داواكارییەكانیان چی بووە.
راپۆرتی: درەو هەرێمی کوردستان لە یەدەگی غازی سروشتی‌دا لە ڕیزبەندی (10) یەکەمەکانە لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە لە توانایدایە گۆڕانکاری لەسیاسەتی ئابوری و بازاڕی وزەی جیهاندا دروست بکات. هەر بۆیە لە ناوخۆشدا هەر هێزێکی سیاسی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەست بەسەر کەرتی غازی سروشتی هەرێمدا بگرێت، ڕاستەوخۆ کەرتی ئابوری کۆنترۆڵ دەکات، ئەوەشی کەرتی ئابوری هەرێم کۆنترۆڵ بکات بەشێوەیەکی ڕێژەیش بێت کۆنترۆڵی حکومڕانی لەناوەوەو سیاسەت لە دەرەوە دەکات. سەرەتا هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان لە ڕوی ستراتیجی و سیاسی و دیبلۆماسییەوە بایەخێکی تایبەتی هەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکەو جیهان، لەم دواییانەشدا بەدیاریکراویش لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق پاشانیش پەرەدان بە کەرتی وزە و نەوت، بایەخی گەورەی ئابوریشی هاتەسەر، هەر زوو بووە جێی بایەخی کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت و غاز. پشت بەست بەوەی هەرێمی کوردستان خاوەن سەرچاوەیەکی بێشومارە لە نەوت و غازدا تا ئێستا ئەو یەدەگەی لە نەوت هەیەتی بە 45 ملیار بەرمیل نەوت دەخەملێنرێت. هاوکات گۆڤاری (ئۆیڵ پرایز)ی بەریتانی تایبەت بە وزەو نەوت و غاز ئاماژە‌ی بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان بە تەنها، خاوەن (3%)ی یەدەگی غازی جیهانە. ئەویش بە قەبارەی 5.7 ترلیۆن مەتر سێجا، بەمەش ڕیزبەندی دەیەم دەگرێت لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2020 و لە دوای هەریەک لە (روسیا، ئێران، قەتەر، تورکمانستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەنزویلا، چین، ئیمارات، سعودیە) وە دێت (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) کە سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرنج ڕاکێشە بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان و ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان. ئەو سەرچاوە گرنگانە لە نەوت و غازی هەرێم، وایکرد لە ماوەیەکی کورت‌دا دەیان کۆمپانیای بیانی لە بواری نەوت و غازدا بەقەبارەی دەیان میلیار دۆلار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ وەبەرهێنان لە نێویشیاندا گەورە کۆمپانیاکانی وەک (دانا غاز)ی ئیماراتی و (شیفرۆن و ئکسۆن مۆبێل)ی ئەمریکی و (تۆتاڵ)ی فەرەنسی (ڕۆس نەفت)ی ڕوسی و (گەنەڵ ئینێرجی) تورکی ... چەندین کۆمپانیای دیکە. بەڵام هەرێمی کوردستان بەراورد بەو قەبارە گەورەیەی کە لە غازی سروشتی‌دا هەیەتی نەیتوانیوە وەبەرهێنانی پێویست لەم کەرتەدا بکات وەک سەرچاوەییەکی گەورەی ئابوری. چونکە سەرچاوەکان ئاماژە بەو ڕاستییە دەکەن (بڕوانەی خشتەی ژمارە (2))، سەرەرای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری هەبووەو هەیە بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتە گرنگەدا. بەڵام لەبەردەم کۆمەڵێک کارلێک و ئاڵنگاری ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدایە، کە جێی بایەخی ئەم ڕاپۆرتە دە‌بێت. خشتەی ژمارە (1) خشتەی ژمارە (2) کارلکێک و ئاڵنگارییەکانی کەرتی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان یەکەم: لەسەر ئاستی ناوخۆ 1. ئاڵنگاری ئابوری: هەرێمی کوردستان لە ژێر قەرزێکی کەڵەکەبووی گەورەتر لە (٣٠) ملیار دۆلاردایە، بەجۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە (٩) ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی لەلایە و زیاتر لە (8) ملیاری قەرزی موچەخۆران و (8) ملیار دۆلاری پابەندیە داراییەكان قەرزدارە. نزیكەی (4) ملیار دۆلاری هەردوو بانكی بازرگانی عێراقی و بانكی نێودەوڵەتی كوردستان قەرزدارە. ئەمە سەرەڕای وەستانی سەدان پرۆژەی گەورەو بچوک لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی ٢٠١٤، نەهاتنی بەشە بودجە لە عێراقەوە. ئەو قەرزانەی حکومەتی هەرێم بەهۆی جۆرێک لە شکستی ئابوری سەربەخۆ وای کردووە نەتوانێت وەک پێویست ئاوڕ لە کەرتی غازی سروشتی بداتەوەو وەبەرهێنانی پێویستی تێدا بکات، بۆ ئەمەش پێویستی بە ڕاکێشانی کۆمپانیای وەبەرهێنی گەورەی بواری کەرتی غاز هەیە. 2. ململانێی یەکێتی و پارتی بۆ کۆنترۆڵکردنی وزەو غازی سروشتی هەرێمی کوردستان وەک ئاڵنگاری سیاسی: ناکۆکی و ململانێی یەکێتی پارتی تەنها ململانێی سیاسی و ئیداری و جوگرافی و کارگێڕی و ئیعلامی نەبووە و نیە لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو کەرتی ئابوری لەناویشدا کەرتی وزە بوارێکی فراوانی نێوانیانی داگیر کردووە، چونکە هەردوو لایەن لەو ڕاستییە تێگەیشتوون "هەر لایەک دەست بەسەر کەرتی وزەی هەرێمدا بگرێت، ڕاستەوخۆ کەرتی ئابوری کۆنترۆڵ دەکات، ئەوەشی کەرتی ئابوری هەرێم کۆنترۆڵ بکات بەشێوەیەکی ڕێژەیش بێت کۆنترۆڵی ناوەوەو دەرەوەی حکومڕانی هەرێم دەکات". لەماوەی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵی کەرتی نەوتی هەرێمی کردووە، بەمەش توانیویەتی تا ئاستێکی بەرز کۆنترۆڵی ئابوری هەرێم و پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی کوردستان بکات لە دەرەوە، لە ناوەوەش پێگەی خۆی بە بەهێزی بهێڵێتەوە بەراورد بە هێزەکانی تر. هەر بۆیە یەکێتی نایەوێت ئەو هەڵەیەی لە بواری کەرتی نەوتدا بەسەریدا تێپەڕی، لە وەبەرهێنانی کەرتی غازی هەرێمدا دووبارە ببێتەوە، پارتی بە هەمان شێوەی دۆسییەی نەوت کۆنترۆڵی بکات، چونکە بەشی زۆری یەدەگی غازی هەرێم، کێڵگە گەورەکانی دەکەوێتە ئەو سنورەی پێی دەگوترێت ناوچەی سەوز. پارتی لە وەبەرهێنانی نەوتدا کەمترین وەبەرهینانی تێدا کردووە و زۆرترین گرێبەستە نەوتییەکانی لە سنوری ناوچەی زەرد ئەنجامداوە. هەربۆیە خوێندنەوەیەک هەیە بۆ ئەو گرێبەستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانا غاز هەیەتی لە کێڵگەی غازی کۆرمور، بە مەبەست پارتی لە ڕێگەی وەزیری سامانە سروشتییەکانی پێشووەوە (ئاشتی هەورامی) لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم پابەندی گرێبەستەکە نەبووە و کێشەی بۆ کۆمپانیای ناوبراو دروستکردووە، لەبەرمبەردا کۆمپانیایەکە سکاڵای یاسایی لە دادگای لەندەن لە سەر حکومەتی هەرێم تۆمار کردووەو دۆسیەکەی بردەوەو حکومەتی هەرێم پابەند کرا بە قەرەبوو کردنەوەی کۆمپانیاکە بە بڕی (2) ملیار دۆلار. ئەمەش ئەو گومانە زیاتر دەکات کە هۆکاری پابەند نەبوونی حکومەتی هەرێم سیاسی بووە زیاتر لەوەی تەکنیکی بووبێت، چونکە وەبەرهێنانەکە لە سنوری ناوچەی سەوزدایە. هەموو ئەو ناکۆکییە جدیانەی نێوان یەکێتی و پارتی هەڕەشەی گەورە دەبن لە ئایندەی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستاندا، ڕەنگە بەشێک لە هۆکاری دواخستنی وەبەرهێنان لەکەرتی غازدا بۆ ئەو ململانێیە بگەڕێتەوە. لەم بارەیەوە لە توێژینەوەیەکی (د. وحید انعام الکاکائی) لە ژێر ناونیشانی (جیوسیاسیە النفگ والغاز فی اقلیم كوردستان العراق والفواعل الاقلیمیە والدولیە)هاتووە‌و ئەوەمان بیردەخاتەوە؛ پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم و لە کۆتاییەکانی شەڕی داعش لە 2ی 3ی 2017 هێزە چەکدارەکانی یەکێتی کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی باکوریان کرد لە پارێزگای کەرکوک و دواتر کەوتنە هەناردەکردنی نەوتی بەشێک لە وێستگەکانی کەرکوک لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. پاش 7 ڕۆژ لەو روداوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتی لە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و بای حەسەن لە ڕۆژئاوای کەرکوک بڵاوەیان پێکرا. ئەم جۆرە لە هەوڵی ئەو دوو لایەنە بۆ کەرتی نەوت و غاز بەردەوامەو بەردەوامیش دە‌بێت. 3. ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ: لەپاڵ ناکۆکییە دورو درێژەیەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە بوارەکانی (ماددەی ١٤٠ و ناوچە جێناکۆکەکان و پرۆسەی نەوت و بوجە و پێشمەرگە و پرسە یاسایی و دەستورییەکان...) کەرتی غازیش یەکێک دە‌بێت لە ناکۆکییە گەورەکانی نێوان هەردوولا، ڕەنگە لە هەندێ وێستگەشدا قوڵتر ببێتەوە، چونکە عێراق بۆ پڕکردەنەوەی پێداویستی ناوخۆی، غاز لە دەرەوە هاوردە دەکات بە تایبەت بۆ دابینکردنی کارەبا. بۆ نمونە لە ئێستادا عێراق نزیکەی (6) ملیار دۆلار لە پارەی غازی سروشتی و کارەبا قەرزداری ئێرانە و نەیتوانیوە کارەبای پێویستیش دابین بکات. بۆیە بە وەبەرهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان هەناردکردنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی کێشەکان چڕتر و ئاڵوزتر دەبن، بەتایبەت کە ئەوان پێیان وایە هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی پێچەوانەی ماددەکانی (111) و (١١٢)ی دەستوری عێراقە، کە تێیاندا هاتووە؛ ماددەی (١١١) (نەوت و غاز موڵکی سەرجەم خەڵکی عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگاکاندا) ماددەی (١١٢) یەکەم: حکومەتی فیدراڵی لە گەڵ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەکان نەوت و غازی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی ئێستا بەڕێوە دەبات، بە مەرجێک داهاتەکانیان بەشێوەیەکی دادپەروەری و بە گوێرەی دابەشبوونی دانیشتوان لە سەرجەم پارچەکانی وڵات‌دا دابەش بکرێت ... دووەم: حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان بەیەکەوە هەڵدەستن بە ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی ستراتیجی پێویست بۆ بەرەوپێشبردنی سامانی نەوت و غاز... بۆیە ڕەنگە بە وەبەرهێنان لە کەرتی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە بێ حکومەتی فیدراڵ، عێراق هەنگاوی توندتر و مەترسیدارتر بهاوێژێت. دووەم: لەسەر ئاستی هەرێمی 1. تورکیا ئەگەر نەڵێین هەرێمی کوردستان تەنها یەک سەرچاوەی هەناردکردنی وزەی هەیە بۆ دەرەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە تورکیا تاکە دەروازەی سەرەکی دە‌بێت بۆ هەناردەکردنی غازە سروشتییەکەی هاوشێوەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان – جەیهانی تورکی. چونکە تورکیا بە ٣٥٢ کم هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و زیاتر لەوەش تورکیا پێگەیەکی ستراتیجی هەیە لە ڕووی جوگرافییەوە، وەکو دەوڵەتی ڕێڕەوی گواستنەوەی بەرهەمی غازی وڵاتانی بەرهەمهێنی وەک ئێران و ئازەربایجان و روسیا و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە بە وڵاتانی بەکاربەری یەکێتی ئەوروپا کە ئەمەش لەڕوی سیاسییەوە بە (دیبلوماسییەتی بۆرییەکان) بۆ تورکیا ناسراوە. بەمەش بژاردەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان تەسکدەبێتەوە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی غازی سروشتی و هەناردەکردنی. سەرباری ئەوەی تورکیا خۆی کڕیارێکی گەورەی غازی سروشتییەو دوور نابێت هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر مەرجی قورسەوەو بیکاتە بارمتەی ئابوری خۆی. باشترین بەڵگەش ئەو هەڵوێستە توندانەی تورکیا بوو کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا. هەر ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە لە ٢٦ی ٩ی ٢٠١٧ مانۆڕێکی سەربازی لەسەر سنور ئەنجامدا بە هاوبەشی لە گەڵ سوپای عێراقدا و هاوکات سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەر زوو لێدوانی توند و هەڕەشە ئامێزی سیاسی و ئابوری و سەربازی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و سەکردە سیاسییەکان کرد. لەگەڵ ئەوانەشدا تورکیا چاوی بڕیوەتە غازی هەرێمی کوردستان، چونکە (٩٩%)ی غازی ئەو وڵاتە هاوردە دەکرێت لە ڕێگەی وڵاتانی ڕوسیا‌و ئێران و ئازەربایجانەوە، ساڵانە نزیکەی (٦٠) ملیار دۆلار لەسەر تورکیا دەکەوێت. هەر لەم بارەیەوە لە ساڵی ۲۰۱۳ ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا بۆ فرۆشتنی غازی کوردستان. دواتر حکومەتی هەرێم گرێبەستەکەی لە ساڵی ۲۰۱٥ی لەگەڵ کۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەڕیتانی-تورکییە لە ساڵی ۲۰۱۷ هەموار کردەوە، ئەو کۆمپانیایەی ڕاسپارد بە شێوەی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش کێڵگەکانی غازی (بنەباوی و میران) گەشە پێبدات و غازی تێدا بەرهەم بهێنێت و بینێرێت بۆ تورکیا. ئەمەش دەبوو لە هەموو کێڵگە بەرهەمدارەکانی غازی کوردستانەوە، لە ۲۰۲۰دا حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بۆڕییەوە بە ڕێژەیەکی زۆر غاز هەناردە بکات وەکو نەوتەکەی. بەڵام بەهۆکاری ناڕون ئەم پلانە هێشتا سەری نەگرتووە، هەروەها کۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی)ش لە هەردوو کێڵگەکە کارەکانی ڕاگیراوە. 2. ئێران: بەراورد بە تورکیا ئێران کەمتر ڕۆڵی هەیە لە پیشەسازی نەوت و غازی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بە هۆکاری سزا ئابورییەکانی سەر وڵاتەکەی و تێوەگلانی بە قەیرانەکانی سوریا و یەمەن و ناوچەکە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەکتەرێکی سەرەکی گۆڕەپانەکە نییە، بەڵکو هەموو هەوڵێکی ئێستای بوونی عێراقێکی یەکگرتووی خاوەن حکومڕانییەکی بەهێزی شیعییە لە وڵاتەکەدا، ڕۆڵێکی گەورەی سیاسیشی هەیە لە هەرێمی کوردستان و هەموو هەوڵێکیشی دروستکردنی هاوسەنگی هێزە بۆ کاریگەری تورکیا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە پەرەدان بە کەرتی غازی هەرێم و بازرگانی پێوەکردنی لە گەڵ تورکیا بۆ ئێران تەحەدایەکی گەورە دە‌بێت و زیان بە کەرتی غازی سروشتی ئێران دەگەیەنێن چونکە؛ أ. هەرێمی کوردستان دەبێتە جێگرەوەی ئێران لە فرۆشتنی غازی سروشتی بە تورکیا، چونکە نرخەکەی بۆ تورکیا کەمتر دە‌بێت، لە کاتێکدا تورکیا یەکێکە لە کڕیارە گەورەکانی غازی سروشتی لە ئێران تا ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستیان پێکەوە هەیە. ب. گەشەدان بە پیشەسازی غازی سروشتی هەرێمی نەک هەر بۆ تورکیا بەڵکو بۆ ئەورپاش گرنگتر و هەرزانتر بەردەست دە‌بێت، بەمەش غازی هەرێمی کوردستان دەبێتە ڕکابەرێکی دیاری کەرتی غازی سروشتی ئێران، ئێران ئەمە بە هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر ئابورییەکەی کە لە ئێستادا لەژێر فشارێکی توندی ئابوریدایە. ج. بەپێچەوانەی کێڵگە غازییەکانی ئێرانەوە کە دەکەونە باشوری ئەو وڵاتەوە لە ڕووی جوگرافییەوە کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و لە داهاتوودا بۆ ئەوروپا نزیکترە، بەمەش تێچونی گواستنەوە کەمدەکاتەوە و خێراییەکەشی زیاد دەکات، ڕەنگە لەڕووی ئەمنیشەوە پاراستنی ئاسانتر بێت بەراورد بەوەی ئێران. د. غازی هەرێمی کوردستان تەنها نابێتە بەدیلی غازی ئێران بۆ تورکیا‌و ئەوروپا، بەڵکو لە توانایدایە پێداویستی ناوخۆی عێراقیش پڕ بکاتەوە بۆ پشەسازی و بەرهەمهێنانی کارەبا، کە لە ئێستادا عێراق غاز و کارەبا لەو وڵاتە دەکرێت. سێیەم: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی 1. ڕوسیا: دیبلۆماسییەتی وزە یەکێکە لە گرنگترین و ستراتیجیترین ئامرازەکانی سیاسەتی دەرەوەی روسیا، بەتایبەتی لە ناوچەکەو ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویشیاندا سوریا و عێراق، لەو بابەتەدا هەرێمی کوردستانیشی پشتگوێ نەخستووە و گرنگی تایبەتی پێداوە، لە وەبەرهێنانیشدا لە کەرتی وزەی هەرێم دوا نەکەوتووە. لەمانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٢ لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی (لوک ئۆیڵ و غاز پرۆم)ەوە هاتە نێو بازاڕی وزەی هەرێمی کوردستانەوە، دوای واژۆ کردنی دوو گرێبەست بۆ هەڵکەندن و بەرهەمهێنانی نەوت، لە کێڵگەکانی گەرمیان و هەڵەبجە لە دوای کۆمپانیا گەورەکانی (ئیکسۆن مۆبێل و شیفرۆن)ی ئەمریکی و تۆتاڵی فەرەنسی وەک چوارەم گەورە کۆمپانیای بواری وزە هاتە نێو گۆڕەپانەکەوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە (کۆڕبەندی ئابوری جیهانی سان بیترسبۆرگ) حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفتی ڕوسی گرێبەستێکی (٢٠) ساڵەیان واژۆ کرد بۆ هاریکاری لەبواری گەڕان و پشکنین و وەبەرهێنانی سەرچاوە هایدرۆ کاربۆنییەکان، لە مانگی ١٠ی هەمان ساڵ ڕێککەوتنەکە فراوان کرا بۆ هاریکاری و ڕاکێشانی بۆری غازی سروشتی کە توانای گواستنەوەی (٣٠) ملیار مەتر سێجای ساڵانەی هەبێت و غازی سروشتی هەرێمی کوردستانی لێوە هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە بکرێت. کاتێکیش هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی ئەنجامدا، ڕوسیا تاڕادەیەک هەڵوێستێکی بێ لایەنانەی نیشاندا، بەپێچەوانەی هێزە نێودەوڵەتییەکانی تر کە دژ بە پرۆسەکە بوون. لە ٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ وەزیری وزەی ڕوسیا (ئەلیکساندەر نۆڤاک) ڕەزامەندی نیشاندا هێڵی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ببەستێت بە دەریای ڕەشەوە، هاوکات لە ١٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و سێ ڕۆژ دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و (هێرشی حکومەتی عێراق بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان) ڕوسیا بە بەهای ١.٨ ملیار دۆلار بە پشکی٦٠% خاوەندارێتی بۆری نەوتی کوردستان – جەیهانی کڕییوە، سەرباری ئەوەش کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی قەرزێکی بە گوژمەی ١.٢ ملیار دۆلار بە هەرێمی کوردستان بەخشی. هەروەها لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ لە (کۆڕبەندی ئابوری جیهانی سان بیترسبۆرگ) کۆمپانیای رۆزنەفتی ڕوسی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ گەشەدان بە ژێرخانی کەرتی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان. هەموو ئەو هەوڵ و هاوکاری و گرنگیپێدانەی ڕوسیا بۆ هەرێمی کوردستان چەند تێبینییەکی لێ دەخوێندرێتەوە. أ. ڕوسیا و کوردستان خاوەن پەیوەندییەکی مێژووین و ئەو پەیوەندییەش بۆ چلەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. ب. بایەخی ڕوسیا بۆ نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەک سەرچاوەیەکی ستراتیجی لە جیهاندا. ج. زیادکردنی نفوز‌و هەژمونی ڕوسیا لە ناوچەکەدا بەگشتی و لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و کێبڕکێ کردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوروپییەکانی بوارەکە لەم ناوچەیەدا. د. خواستی ڕوسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان، یان لانی کەم پشکی هەبێت لەم سەرچاوە گرنگە، بەتایبەت مەترسی هەیە غازی هەرێمی کوردستان ببێتە جێگرەوەی غازی ڕوسیا‌و ئێران و ئازەربایجان بۆ تورکیا و ئەوروپا، لێرەشەوە فڕۆشی خۆی بپارێزێت. ه. لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت غازی سروشتی خۆی هەناردە بکات، ببێتە کێبڕکێ کاری غازی ڕوسی، روسیا خۆی سودمەندی سەرەکی پرۆسەکە بێت. هەموو ئەمانەش پێمان دەڵێت غازی هەرێمی کوردستان بەبێ ڕوسیا ئاسان نییە هەناردە بکرێت، ئەگەرچی ئەمە دیوێکی ئیجابی هەیە، بەڵام دیوی سلبیشی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و پاراستنی هاوسەنگیەتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. 2. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرێمی کوردستان یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەک تەنها لە ڕووی ئابوری و بازرگانییەوە، بەڵکو لەڕووی سیاسی و سەربازی و ستراتیجیەوە بایەخی تایبەتی هەیە (لێرەدا تەنها پرسی غاز جێی باسی ئێمەیە بۆیە ناچینە ئەو وردەکارییەوە). کۆمپانیا گەورەکانی ئەو وڵاتە ڕۆلێکی گرنگیان هەیە لە کەرتی وزەی عێراق بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەش (ئکسۆن مۆبیل و شیفرۆن) هەر زوو دەستیان کرد بە چالاکی لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ناڕەزاییەکانی حکومەتی عێراق لە ڕێککەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکان، گرژی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١١، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبێل یەکەم گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژو کرد بۆ هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەڕەشەکانی نوری ملیکی، فشاری بۆ سەر ئیدارەکەی ئۆباما بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە، کە گەڕان و پشکنین بوو لە شەش ناوچەی هەرێمی کوردستان لە (ئەلقوش، بەعشیقە، پیرمام، بێتواتە، ڕۆژهەڵاتی عەربەت و قەرەهەنجیر)، لە کاتێکدا بەشێک لەو ناوچانە دەکەونە سنوری ناوچە جێ ناکۆکەکانەوە. ئەمەش دەرگای لەبەردەم کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی وەک شیفرۆن و تۆتاڵ و دواجاریش گازپرۆم کردەوە. سەباری ئەوەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا چاویان لەوەیە پاڵپشتی کەرتی غازی هەرێم بکەن و هەناردەی ئەوروپای بکەن بۆ فشار دروستکردن لەسەر ڕوسیا‌و کێبڕکێ کردن لەگەڵ غازی ڕوسیدا، لە ڕێگەی هاوبەشی پێکردنی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی هێڵی (تاناپ) کە پڕۆژه‌ی دانانی هێڵی بۆڕی و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتییه له‌ڕێی ئه‌نادۆڵی توركیاوه، له 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كرا، كه ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ڕێیه‌وه گازی سروشتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ كڕیارانی ده‌كات. ئەمریکا پشتگیری پرۆسەکە دەکات. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات ولایەتە یەکگرتووەکان خۆشحاڵ نیەو نابێت بە زیادکردنی هەژمونی ڕوسیا بەسەر کەرتی وزەو غازی هەرێمدا. سەرچاوەکان 1. دەستوری هەمیشەیی عێراق. 2. چارەنوسی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان بەرەوکوێ دەچێت؟ https://kogc.co.uk/kurdi/5504/ 3. قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم بوونە 32 ملیار دۆلار، ماڵپەڕی شار پرێس؛ https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=179002 4. لغاز فی «كردستان العراق»: وقائع السوق والفرص الجیوسیاسیە؛ https://www.washingtoninstitute.org/ar/policy-analysis/alghaz-fy-krdstan-alraq-wqay-alswq-walfrs-aljywsyasyt 5. د. وحید انعام الکاکائی، جیوسیاسیە النفگ والغاز فی اقلیم كوردستان العراق والفواعل الاقلیمیە والدولیە؛ https://portal.arid.my/Publications/6e75af02-7f62-4c6d-8778-3c215ea66565.pdf
درەو: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كوردستان گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەكات، وەزیری دارایی لەدەرەوەی وڵاتە (دوبەی)و بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات، لێبڕینی موچە دەمێنێت بەڵام رێژەكە كەمدەكرێتەوە بۆ نزیكەی (10%). بە پێی زانیارییەكانی (درەو) لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا گفتوگۆ لەسەر دوو بڕگە دەكرێت: یەكەم: گفتوگۆكردن لەسەر پرسی یاسای بودجەی عێراق و پشكی هەرێم و پابەندی هەرێم لەو یاسایەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ووردەكارییەكانی رێككەوتنەكە دەخاتە روو، بەڵام لەلایەن وەزیری سامانە سروشتیەكان و وەزیری داراییەوە ووردەكارییەكان سەبارەت بە پابەندیەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بودجەو نەوتەوە دەخرێتە روو. دووەم: گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، گفتوگۆكە لەلایەن وەزیری دارایی و لیژنەی ئامادەكاری رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمەوە دەخرێتە روو. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك لە وڵاتی دوبەیەو بەشداری كۆبونەوەكە نابێت. (درەو) لەسەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستی كەوتووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لێبڕینی موچە لانابات بە بیانوی ئەوەی هێشتا داهاتەكانی هەرێمی كوردستان نەگەیشتووەتە ئەوەی بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات كە مانگانە (894 ملیار) دینارە، بۆیە لێبڕین دەمێنیت بەڵام رێژەكەی كەمدەكرێتەوە بۆ نزیكەی (10% بۆ 14%) بەو پێیەی داهاتی بەردەست حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە (800 ملیار) دینار و (90 ملیار) دینار كورتهێنانی دە‌بێت بۆ موچە، سەرچاوەكەی (درەو) ئەوەشی راگەیاند لەم قۆناغەشدا لێبڕینی موچە دەمێنێت.
درەو: هۆشمه‌ن عه‌تا - گۆڤاری ئایندەناسی پێشه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و چین مێژووییه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه كۆنه‌كان، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، به جۆرێك كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمپڕاتۆریای ئیسلام و ئیمپڕاتۆریای چینی بردووه‌ته قۆناغێكی نوێوه، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ڕێگای ئاوریشم په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، عێراق كه‌وتبووه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی گرنگ له گرێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌ورووپا، بۆیه هه‌ر له‌و قۆناغه‌وه چینییه‌كان پێگه‌ی جوگرافیی عێراقیان به‌لاوه جێی بایه‌خ بووه. هه‌ر چه‌نده له سه‌ده‌ی بیسته‌م عێراق ناوچه‌ی هه‌ژموون و كۆڵۆنییه‌كی به‌ریتانی بوو، ته‌نانه‌ت دوای سه‌ربه‌خۆیی عێراقیش ڕژێمی پادشایه‌تی له‌و وڵاته وابه‌سته‌ی به‌ریتانیا بوو، به‌ڵام دۆخه‌كه بەته‌واوی گۆڕدرا له‌دوای شۆڕشی ته‌ممووزی ساڵی 1958 له عێراقدا، كه تیایدا ڕژێمێك هاته سه‌ر ته‌خت كه به ڕواڵه‌ت دۆستی كۆمۆنیزم و نه‌یاری ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی بوو، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێك بوو بۆ چین و عێراق كه په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسیی دوولایه‌نه دابمه‌زرێنن و كونسوڵخانه‌ی هه‌ردوو وڵات لای یه‌كدی بكرێنه‌وه. به درێژایی سێ ده‌یه په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و چین به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به هۆی جه‌نگی كه‌نداو له 1991 و لێكه‌وته‌كانی چین، فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و شتومه‌كی به عێراق ڕاگرت، ئه‌ویش به هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه. هه‌ر چه‌نده له ته‌ممووزی 2007دا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکكۆماری عێراق سه‌ردانی چینی كرد، ئه‌وه‌ش ده‌رگای به ڕووی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرده‌وه. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و چین دوو جار پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه، یه‌كه‌میان دوای پاشه‌كشه‌ی به‌ریتانییه‌كان له عێراق له 1958، دووه‌میان دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مەریكا له‌و وڵاته له 2011. له ئابی 2011دا، نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانێكی فه‌رمیی چینی كرد و دواتریش له كانوونی یه‌كه‌می 2012دا باڵوێزخانه‌ی چین ده‌ستی به كاری ڤیزا و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرده‌وه، به‌وه‌ش پەیوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات چوونه قۆناغێكی نوێوه[1]. گرنگیی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ستراتیژی جیهانیی چیندا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌کی زیندوو و جێ بایه‌خه له تۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چیندا. چین یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ چوارده ده‌وڵه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا واژۆ كردووه، هه‌ر له كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌ست پێ بكه تا ده‌گاته ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌وبه‌ری ده‌ریای سوور. له‌و چوارچێوه‌شدا ئه‌و وڵاتانه به‌پێی گرنگییان له ڕوانگه‌ی چینه‌وه به‌سه‌ر چوار پێوه‌ردا پۆلێن كراون، عێراق له پله‌ی سێیه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی وه‌ك ئوردن، كوێت، عومان و قه‌ته‌ر[2]. لێكۆڵه‌ری چینی هو بینگ بینگ بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پوخته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی له‌م ناوچه‌یه به‌م شێوه‌یه داڕشتووه: “ڕە‌تكرنه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك كه تاكلایه‌نه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ڕەتكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆرە پشتگیرییه‌كی فه‌رمی ده‌رباره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه داوای سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كه‌ن یان ئه‌و هێزه جوداخوازه‌كانی تر به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، ڕێگرتن له ده‌ركه‌وتنی هه‌ر جۆره ڕژێمێكی دژە چینی له ناوچه‌كه‌دا، له كۆتاییشدا به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی گونجاو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چین له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه[3].” له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا چین بووه‌ته یاریكه‌رێكی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌و وڵاته ناچار بووه كاروباره‌كانی له‌و ناوچه‌دا زیاتر و به‌هێزتر بكات، ئه‌ویش به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئابووریی چین گه‌شه‌ی زۆری كردووه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هانی حكومه‌تی چینی داوه كه زیاتر به‌بایه‌خه‌وه له ناوچه‌كه بڕوانێت. به به‌روارد به وڵاتانی دیكه، چین خاوه‌ن ئاماده‌یی و ڕابردوویه‌كی قووڵی مێژوویی نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه به هێزێكی تازه‌ی ئه‌زمووننه‌كراو ده‌بینرێت. له‌و پێناوه‌شدا چین زۆر به‌وریاییه‌وه هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت، بەتایبه‌ت له په‌یوه‌ست به ئاڵنگارییه ناوخۆییه‌كانی وڵاتان له بواری ئاسایش و سیاسه‌تدا[4]. له‌مڕۆدا په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاتر له دوو بواردا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش پرسی وزه و ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌ك ڕێگا و یه‌ك پشتێنن (Belt and Road Initiative (BRI))، هه‌ندێك به ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناوی ده‌به‌ن كه له (2013)ە‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێستای چین (زی جی پینگ) له دوو بۆنه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا، یه‌كێكیان له وتارێك له كازاخستان و ئه‌وی دی له هه‌مان ساڵدا له وتارێك له مالیزیا ئاماژە‌ی پێ دا. ڕێگای ئاوریشمی نوێ یه‌ك ڕێگا نییه و بریتییه له تۆڕێک ڕێگای ده‌ریایی و وشكانی كه چین به ناوچه جیاوازه‌كانی ئاسیا و ئه‌ورووپا و ئه‌فەریقا ده‌گه‌یه‌نێت. په‌یوه‌ست به پرسی وزه، له 2015دا چین بووه گه‌وره‌ترین و دیارترین هێزی جیهانیی هاورده‌كاری نه‌وتی خاو، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕە‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دێت. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی گرنگی جیهاندا هه‌ڵكه‌وتووه كه قاڕە‌كانی ئاسیا، ئه‌ورووپا و ئه‌فەریقا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌وه وا ده‌كات كه ناوچه‌كه جێ بایه‌خ بێت بۆ داهاتووی ڕێگای ئاوریشمی نوێ. هه‌ر چه‌نده له ئێستادا سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چین زیاتر چاوی له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراته، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه له بواری بازاڕی وزه‌دا هه‌یانه[5]. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه گه‌وره‌كه ببینین و له ڕوئیای چین تێبگه‌ین، باشتر وایه هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه بكۆڵینه‌وه كه حكومه‌تی چین به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاندوون. یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه كه له 2015دا ده‌ركراوه، بریتییه له “ڕوئیا و كاروباری دروستكردنی هاوبه‌شی پشتێنی ئابووریی ڕێگای ئاوریشمی و ڕێگای ئاوریشمی ده‌ریایی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م (Vision and Actions on Jointly Building Silk Road Economic Belt and 21st- Century Maritime Silk Road)”[6]. هه‌روه‌ك دینگانگ ئاماژە‌ی پێ كردووه، دیدی چین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتییه له سیستمێكی فره‌جه‌مسه‌ری كه پشت ببه‌ستێت به: ده‌ستوه‌رنه‌دان، هه‌ماهه‌نگیكردن، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا وا ده‌كات سه‌قامگیری گه‌شه بكات له ڕێگای “ئاشتیی گه‌شه‌كردوو” (developmental peace) نه‌ك دیدی ڕۆژئاوایی “ئاشتیی دیموكراتی” (democratic peace). ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت كاتێك سه‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خێراتر بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه چین ناچار بێت خۆی به‌رژە‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت. هه‌ر چه‌نده له‌وانه‌یه ئه‌وه خواستی چین نه‌بێت كه ئاماده‌یی سه‌ربازی و ئه‌منیی خۆی له ناوچه‌كه زیاد بكات، به‌ڵام دواجار بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ بژارده‌یه‌كی تری نییه، له هه‌مان كاتدا وا ده‌كات كه چین بێته ناو كێشه قووڵ و مێژووییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه[7]. له په‌یوه‌ست به عێراق له‌ناو ئه‌و هاوكێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌بینین له 2018دا عێراق له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی فرۆشیار و هه‌نارده‌كاری نه‌وته به چین، ئه‌ویش دوای ڕووسیا و ئه‌نگۆلا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه. ڕاگرتن و مانه‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه بازرگانییه بۆ عێراق زۆر پێویسته، چونكه ئه‌و وڵاته به چه‌ندین جه‌نگ و ململانێی ناوخۆییدا تێپه‌ڕێوه، پێویستی به یارمه‌تیی چین هه‌یه تاوه‌كوو په‌ره به سه‌رخان و ژێرخانی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی بدات. یارمه‌تییه‌كی له‌و جۆره‌ش، له‌وانه‌یه له دوورمه‌ودادا لێكه‌وته‌ی زۆری هه‌بێـت له‌سه‌ر وڵاته‌كه. گرنگیی عێراق بۆ چین له‌و كاته‌وه‌ی كه كۆڕبه‌ندی چین-ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له (2004)ە‌وه به‌ستراوه، چین زیاتر خۆی نزیكتر ده‌كاته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چه‌ندین شێواز، له‌وانه: پێدانی قه‌رز به سوودێكی كه‌م به وڵاتانی ناوچه‌كه، وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی ئابووریی وڵاتان، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له چه‌ندین ملیۆن دۆلاری قه‌رز خۆش بووه. له 2010دا، بۆ نموونه به ڕێژە‌ی 80% له قه‌رزه‌كانی عێراق خۆش بوو له كاتێكدا چین نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و نه‌وته ده‌كڕێت كه له عێراق به‌هه‌م ده‌هێنرێت. كۆمپانیا نیشتمانییه‌كانی بواری نه‌وتی چین (NOCs)؛ یه‌كێكن له‌و كۆمپانیا پێشڕە‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا كار ده‌كه‌ن، له عێراقدا پشكی به‌رچاویان هه‌یه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌لعه‌هد، حه‌لفایه و ڕومه‌یله[8]. په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و چین له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مەریكا له 2011، به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بینی، له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران نووری مالیكی (2010-2014)، به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه ئاستی هه‌نارده‌ی كاڵای چین چه‌ند قات زیادی كرد، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ چینیش زیادی كرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی داعش له حوزه‌یرانی 2014 به‌شێكی زۆری خاكی عێراقیان داگیر كرد و هه‌ڕە‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، چونكه ئه‌و هێزانه ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه بوون به‌ره‌و به‌غدادی پایته‌خت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوادا هات. ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتیی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی كرد بۆ له‌ناوبردنی داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عێراق، ئه‌گه‌رچی له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا چین به‌شدار نه‌بوو، چونكه نه‌یده‌ویست خۆی تێكه‌ڵ به ململانێ خوێناوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، كه‌چی دوای له‌ناوچوونی داعش و هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018، سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی به شاندێكی گه‌وره‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی چینی كرد و ئه‌و سه‌ردانه تاوه‌كوو ئێستاش لێكه‌وته‌كانی به عێراقه‌وه به‌جێ ماوه. ئه‌و شانده له مانگی ئه‌یلوولی 2019دا سه‌ردانی چینی كرد، شانده‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، له‌گه‌ڵ شه‌ش وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، چوار ڕاوێژكار، له‌گه‌ڵ پانزه پارێزگاری شاره جیاوازه‌كانی عێراق (به سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه)، له ئه‌نجامدا هه‌شت ڕێكکه‌وتننامه و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هەر دوو وڵات‌دا ئه‌نجام دران[9]. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بدولمه‌هدی له وتارێكدا له چین په‌سنی ڕێنیسانس و پێگه‌ی ئابووریی چینی كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژە‌ی به‌وه كردووه كه زیادبوونی ساڵانه‌ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان دوو وڵات‌دا له به‌رژە‌وه‌ندیی عێراقه، چونكه عێراق به درێژایی چه‌ندین ده‌یه زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست كاره‌سات و جه‌نگ و تیرۆریزمه‌وه، بۆیه عێراق چاوی له بووژانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته، له‌و ڕێگه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و له‌مێژینه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ چین و هیندستاندا[10]. نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاوریشمی نوێ (BRI) شانده‌كه‌ی عێراق چه‌ندین ڕێكکه‌وتننامه و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ستراتیجی و گرنگی بۆ عێراق واژۆ كردبوو، له گرنگترین ئه‌وانه “arithmetic credit” بوو كه تیایدا عێراق ڕۆژانه بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌داته چین، له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیا چینییه‌كان چه‌ندین پڕۆژە‌ی ستراتیژیی گرنگ له عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له بواره‌كانی: ڕێگاوبان، ڕێگای ئاسن، خه‌خۆشخانه‌كان، قوتابخانه‌كان، كۆمه‌ڵگای نیشتەجێبوون، به‌نده‌ره‌كان، بواری وزه، به‌نداوه‌كان و چه‌ندین پڕۆژە‌ی تری بواری ژێرخان كه تیایدا وای ده‌كرد له عێراق كه شاره‌كانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا بونیاد بنێته‌وه و پاشان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و بونیادنانه‌وه. گرنگیی ڕێكکه‌وتنه‌كه له‌وه‌دابوو ئه‌م ڕێكکه‌وتنه به ئاماده‌یی دوو فیگه‌ری سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی چین واژۆ كراوه كه بریتین له سه‌رۆكی كۆماری گه‌لی چین و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل، ئه‌وه‌ش مكوڕبوونی چین ده‌رده‌خات بۆ هاتنه‌ناوه‌وه بۆ عێراق و به‌ستنه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی به چینه‌وه. شانده‌كه چه‌ندین یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی تری ئه‌نجام دابوو له‌نێوان وه‌زیره‌كانی هه‌ردوو وڵات، له‌وانه: وه‌زیرانی بازرگانی، كاروباری ده‌ره‌وه، ناوخۆ، نه‌وت، دارایی، كاره‌با، ڕۆشنبیری و پیشه‌سازی. ئه‌و جگه له چالاككردنی بواری دیپلۆماسیی دوولایه‌نه، هاوكاریی مرۆیی چین بۆ عێراق، هه‌روه‌ها ڕێكکه‌وتنێكی تر ئه‌نجام درا. له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی په‌ره‌دانی ته‌كنه‌لۆجی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕەشه‌كان، له‌گه‌ڵ یاداشتنامه‌یه‌كی تر بۆ ژیاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ناسڕیه و ڕێكکه‌وتنێكی تر له‌نێوان وه‌زیری گه‌یاندن و دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی چین له زانكۆی به‌غداد و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی به‌پێز بۆ ئاڵوگۆڕی كو‌لتووری و په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ ئۆفیسی ده‌ریایی چین له ڕێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عێراق ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یی تێدایه هاوكاریی چین بكات بۆ دامه‌زراندنی ڕێگای ئاوریشمی نوێ. له‌لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی چین؛ شی جین پینگ خواستی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا، عێراقی وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی و گرنگ دانا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خواستی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراقدا بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه له بواری پیشه‌سازیی ناوخۆیی و كێڵگه‌ی نه‌وتی نوێ و بونیادنانی شاری نوێ، به‌نده‌ر و ڕێگاوبان…، هه‌روه‌ها بونیادنانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G) له عێراق. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌و ڕێكکه‌وتنه تا ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه، له ئۆكتۆبه‌ری 2019، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره له به‌غدادی پایته‌خت و شاره‌كانی تری عێراق ده‌ستیان پێ كرد، خۆپیشاندا‌نه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌رده‌وام بوون، هۆكاره‌كه‌ش بریتی بوو له خراپیی دۆخی ئابووری و بێكاری و كه‌میی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ڵام به بڕوای هه‌ندێك له چاودێران، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له‌پشت خۆپیشاندان و هاندان و جووڵاندنی شه‌قامی عێراقی بووه دژی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ڕێکكه‌وتنانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئه‌و له‌گه‌ڵ چین واژۆی كردوون، به جۆرێك كه عێراق به‌ته‌واوی ده‌كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی چینه‌وه. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو یان لێدوانێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی پاشه‌كشه‌ی پێ كرا و سه‌رۆكوه‌زیرێكی دۆستی ئه‌مەریكا شوێنی گرته‌وه. هه‌ر دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕە، سه‌رۆكی نوێ؛ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی واشنتۆنی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك دۆناڵد ترامپه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێ كرا و چه‌ندین ڕێكکه‌وتننامه‌ی ئابووری و بازرگانی و كو‌لتووریی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مەریكییه‌كان گرێ دا. پرسی كورد له عێراقدا كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له عێراق، جوگرافیاكه‌ی هه‌ڵكه‌وتووه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه، هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران، توركیا و سووریا. بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگات به توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ورووپا، له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه پێویسته به كوردستاندا تێپه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كوردستان پێگه‌ی گرنگی هه‌بێت له به‌شداری له پڕۆژە‌ی ڕێگای ئاوریشمی نوێ. له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه و له‌و كاته‌ی كه به‌ریتانیا عێراقی داگیر كرد و دواتر ئه‌و وڵاته‌ی دروست كرد، پرسی كورد به یه‌كێك له هه‌ستیارترین پرس له مێژووی هاوچه‌رخی عێراقدا ماوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تاوه كورده‌كان هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییان ده‌دا به ڕابه‌ریی شێخ مه‌حموود، به‌ڵام له دواتردا كه‌وتنه ژێر دیفاكتۆی سنووره ده‌ستكرده‌كانه‌وه و گوتاری سیاسی‌یان گۆڕی بۆ ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی عێراقدا و دواتریش بۆ فیدراڵی. هه‌ر چه‌نده به ڕواڵه‌ت شێوه ئۆتۆنۆمییه‌ك له 1970 درا به كوردستان، دواتریش له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه له 2003، ده‌ستووری نوێ نووسرایه‌وه و ڕژێمێكی دیموكراتی دروست كرا كه تیایدا سیستمی فیدراڵی چه‌سپێنرا، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین كێشه هه‌ن كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، بۆیه ناكۆكی و ته‌نگژەكان تا ئێستاش به‌رده‌وامن. به‌ڵام به‌گشتی كورد بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له پێكهاته‌ی عێراق و له پڕۆسه‌ی بڕیاری سیاسیی عێراق، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه له سیستمه فیدراڵییه هاوشێوه‌كاندا هه‌یه. له په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چین و پرسی كورد له عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی له دیدی چین تێبگه‌ین پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌ها و ستراتیژەكانی ئه‌و وڵاته بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، چین پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كیی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی داڕشتووه وه‌ك پێوه‌ر كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وانیش پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، ڕێزگرتنی دوولایه‌نه، سه‌روه‌ری، یه‌كپارچه‌یی خاك، دوژمنایه‌تینه‌كردنی یه‌كتر، ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی یه‌كترن[11]. چین پشتگیریی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌روه‌ها پشتگیریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات به سه‌روه‌ریی ته‌واوەوە، به پشتبه‌ستن به سنووره‌كانی پێش ساڵی 1967 و ڕۆژهه‌ڵاتی قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت[12]. هه‌ر چه‌نده ما‌و زیدۆنگ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا پشتگیریی پرسی كوردی كردووه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێستی فه‌رمیی چین ناڕوونه ده‌رهه‌ق به پرسی كورد و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له‌وانه‌یه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به پرسی تایوانه‌وه هه‌بێت كه چین له به‌رانبه‌ریدا زۆر هه‌ستیاره و وه‌ك ناوكی به‌رژە‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌بینێت. پڕە‌نسیپی یه‌كگرتوویی چین مه‌رجی یه‌كه‌مه له‌لایه‌ن چینه‌وه له دروستكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ڕێكخراوه هه‌رێمییه‌كان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو. وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش هه‌میشه ده‌ركیان به گرنگیی پره‌نسیپی یه‌كگرتوویی چین كردووه، خۆیان به‌دوور گرتووه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ تایواندا هه‌بێت، پشتگیریی چینیان كردووه له په‌ره‌پێدانی ئاشتییانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و تایوان و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین، چین بۆ ئه‌وه‌ش پێزانینی گه‌وره‌ی هه‌یه. بۆچی گرنگه چین هاوسه‌نگی ڕابگرێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غداد؟ هه‌روه‌ك ئاماژە‌ی پێ درا، كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراقه، نزیكه‌ی 20%ی خاكی عێراق؛ كوردستانه. ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكەکان كه‌مێك له‌و ڕێژەیە كه‌متره. هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جیۆستراتیجیی گرنگی هه‌یه، وه‌ك كۆریدۆرێك وایه بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێگای ئاوریشمی نوێ، به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر ڕێگا له عێراقه‌وه بێت یان له ئێران، دە‌بێت به هه‌رێمدا تێبپه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به توركیا. له كاتێكدا كه كورده‌كان هاوپه‌یمان و دۆستی ڕۆژئاوان، به‌تایبه‌تی ئه‌مەریكا، ئه‌سته‌مه به‌بێ ئیمتیازی گه‌وره له‌گه‌ڵ چینییه‌كان هاوكاری بكه‌ن و ئه‌مەریكاش ده‌توانێت كورده‌كان به‌كار بهێنێت به له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژە‌دا. له لایه‌كی تره‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز و چه‌ندین كانزای نه‌سه‌لمێنراوی تر، كه ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان كه وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، له كاتێكدا له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا جیاوازه‌كانی چین له‌وێدا كار ده‌كه‌ن. پێشبینی كراوه كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێم 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت بێت، له (2007)ە‌وه كورده‌كان سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی نه‌وتن و له (2014)ە‌وه بەسه‌ربه‌خۆیی له بازاڕە جیهانییه‌كان نه‌وت ده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه كوردستان ببێته ئه‌كته‌رێك ئه‌گه‌رچی بچو‌وكیش بێت له بازاڕی نه‌وتی جیهانیدا. له لایه‌كی دیكه‌وه غاز وه‌ك كانزایه‌ك بایه‌خی ستراتیجیی له‌مڕۆدا له زیادبووندایه، هه‌رێمی كوردستان یه‌ده‌گی غازه‌كه‌ی پێشبینی كراوه به (200 ترلیۆن پێ سێجا، یان 5.67 تریلۆن مه‌تر سێجا)، كه ده‌كاته 1.5-3%ی یه‌ده‌گی ته‌واوی جیهان له غازدا. هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات كه هه‌رێم ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له بازاڕی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا[13]. نه‌خشه‌ی ژێرخانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی تره‌وه كوردستان هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكیی گرنگی هه‌یه، له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌مدا وڵاتانی ئه‌ورووپی، ڕووسیا و ئه‌مەریكا هه‌میشه كوردیان به‌كار هێناوه و به‌كاری ده‌هێنن بۆ ملكه‌چپێكردنی وڵاتانی وه‌ك توركیا، ئێران، عێراق و سووریا. دوو نموونه‌ی هه‌ره دیار بریتین له كۆماری كوردستان له 1946 له ئێران، له‌و كاته‌دا ڕووسه‌كان پشتگیریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر پێدانی ئیمتیازی نه‌وتی به كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له باكووری ئێران پشتیان تێ كرد و به‌وه‌ش سوپای ئێران گه‌ڕایه‌وه هه‌موو ناوچه كوردنشینه‌كان و كۆتایی به قه‌واره‌كه هێنا. نموونه‌یه‌كی تر بریتییه له پشتگیریی ئه‌مەریكا-ئێران-ئیسرائیل بۆ كورد له 1961-1975، بۆ فشارخستنه سه‌ر عێراق تا له سۆڤیه‌ت نزیك نه‌بێته‌وه، كاتێك عێراق هاته ژێر بار و ڕێكکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری له 1975 له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كرد، هه‌رسێ وڵات كوردیان به‌جێ هێشت و به‌وه‌ش شۆڕشی كورد هه‌ره‌سی هێنا. به دیوێكی تردا، له‌دوای جه‌نگی سارد و جه‌نگی كه‌نداو له 1991دا، پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زۆری په‌یدا كردووه. كاتێك عێراق له‌ژێر گوشاری هێزی هاوپه‌یمانان كوێتی به‌جێ هێشت، ده‌ستی كرایه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕێبه‌ریی پارته سیاسییه‌كان سازیان كردبوو، ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری كوردستاندا به شاری كه‌ركووكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتیشه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، به سه‌دان هه‌زار كه‌س ماڵ و شار و ناوچه‌كانیان به‌جێ هێشت و ڕوویان له سنووره‌كانی ئێران و توركیا كرد. ئه‌و بابه‌ته خه‌ریك بوو قه‌یرانێكی مرۆیی گه‌وره دروست بكات، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پشتگیریی ئه‌مەریكا و فه‌ڕە‌نسا و به‌ریتانیا و توركیا، بڕیاڕیان دا ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكه‌ن بۆ كورده‌كان كه له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی عێراق له به‌شێكی زۆری كوردستان كشایه‌وه و ئیداره‌ی سێ پارێزگای سه‌ره‌كیی ئه‌و ناوچه‌ی جێ هێشت بۆ كورده‌كان خۆیان. لێره‌وه دوای سی ساڵ له جه‌نگ، كورد توانیی ده‌سه‌ڵاتی به‌شێكی زۆری هه‌رێمه‌كه وه‌ربگرێت، حكومه‌تی دروست كرد و ساڵی دواتر هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه چوو. ئه‌و ناوچه‌یه بووه مه‌یدانی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه ئۆپۆسزیۆنه‌كانی عێراق و دواتر ڕۆڵی گرنگی گێڕا له جه‌نگی عێراق له 2003. به درێژایی هه‌شت ساڵ سوپای ئه‌مەریكا له عێراق تووشی چه‌ندین گرفت و په‌لاماری خوێناوی بوویه‌وه، به‌ڵام هیچ كات كه‌سێكیان له كوردستان زیانی پێ نه‌گه‌یشت. هه‌موو ئه‌وانه هۆكاری ئه‌وه‌ن كه كورده‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵگا و وه‌ك سیاسه‌تمه‌داران، ئه‌مەریكا وه‌ك دۆست و پارێزه‌ری خۆیان ده‌بینن. ئێستا ئه‌مەریكا گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه[14]. هه‌ر چه‌نده چین له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا هه‌میشه جه‌ختی له ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی هاوبه‌شه‌كانیدا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئه‌گه‌ر چین بەدوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت له عێراقدا پێگه‌یه‌كی گرنگ و سه‌قامگیری هه‌بێت، پێویستییه‌كی جددیی به‌وه هه‌یه كه تێگه‌یشتنێكی ڕوون و پلانێكی گونجاوی هه‌بێت بۆ پرسی كورد له عێراقدا. له هه‌مان كاتدا مێژوو شایه‌تیی ئه‌وه ده‌دات به‌بێ ئاشتی و سه‌قامگیری له كوردستان، عێراقیش سه‌قامگیر و سه‌لامه‌ت نابێت. زیاد له‌وه‌ش، ئه‌مەریكا زۆربه‌ی كات پشتگیریی كوردی كردووه له كاته هه‌ستیاره‌كاندا، به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 1991. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا چین چۆن كورده‌كان ده‌بینێت؟ پلانیان چییه بۆ كاركردن له یه‌كێك له ئاڵۆزترین وڵاتی ناوچه‌كه؟ گرفتی پرسی كورد له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چیندا له‌و كاته‌وه‌ی كه كۆماری گه‌لی چین له 1949 دامه‌زراوه، به‌یجینگ زۆر به‌توندی به‌رانبه‌ر گرووپه جوداخوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگرێت له هه‌ر هێزێك پشتگیریی گرووپه جوداخوازه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چین هه‌میشه جوداخوازی، توندڕە‌وی و تیرۆریزمی وه‌ك “سێ هێزه شه‌ڕخوازه‌كه” ناودێر كردووه. چین بۆخۆی وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره ڕە‌گه‌زه، بۆیه زۆر به‌گرنگییه‌وه كار له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتیی خاك و ده‌ستوه‌رنه‌دان ده‌كاته‌وه، هه‌میشه‌ش پرسی تایوان وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا ئاماده‌گیی گه‌وره‌ی هه‌یه. نه‌ك هه‌ر تایوان، به‌ڵكوو هه‌رێمی تبت، زینجیانگ و مه‌نگولیای ناوه‌وه ئه‌و پرسانه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه دژی چین ده‌جووڵێنرێن. چین پێی وایه مافی چاره‌ی خۆنووسین نابێت له‌سه‌ر حسابی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان بێت و هه‌موو نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان مه‌رج نییه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ن[15]. ده‌كرێت بڵێین سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی به‌یجینگ لەهه‌مبه‌ر پرسی كورد له عێراقدا، به‌شێكه له سیاسه‌تی گشتگیری ئه‌و وڵاته بۆ عێراق كه ئه‌ویش به‌شێكه له سیاسه‌تی وڵاته‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، دیسان ئه‌ویش ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چین له‌سه‌ر ئاستی جیهان. كرۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی چین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بریتییه له دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارام به جۆرێك كه كارئاسانی بكات بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی چاكسازیی ناوخۆیی و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام. ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانیش له‌و ناوچه‌یه، چین پێی وایه له ڕێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه ده‌كرێت زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری دابڕێژرێت، چین جه‌خت ده‌كاته‌وه له ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له یه‌كلاكرنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌دا. له سه‌روبه‌رندی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌یلوولی 2017، چین به‌فه‌رمی پشتگیریی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق كردووه‌تەوه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ڕێزگرتنی هه‌مه‌لایه‌ن، یه‌كسانی. هه‌روه‌ها پشتگیریی پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه و وتوێژی نیشتمانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر ده‌كاته‌وه. بۆیه به‌یجینگ له چه‌ندین بۆنه و كاتی جیاوازدا ڕایگه‌یاندووه كه پشتگیریی پڕۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراقدا. سیناریۆ ئاینده‌ییه‌كان سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه، چین چه‌ندین به‌رژە‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ كورد له پارچه‌كانی تر و به‌تایبه‌ت له عێراقدا هه‌یه. یه‌كه‌م: كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پشتگیریی چینی هه‌بێت له‌و پێناوه‌دا، له‌وانه‌یه ببێته دۆستێكی گرنگ و متمانه‌پێكراو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌وه‌ش چین ئامرازێكی هێز و فشاری گرنگی ده‌ست ده‌كه‌وێت. دووه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی چین به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه كه دژی هه‌وڵی جودابوونه‌وه‌یه، كه‌چی كۆمپانیا چینیه‌كان ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕۆڵیان فراوانتر ده‌بێت له كوردستان، چه‌ندین پڕۆژە له سێكته‌ری جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ندێك جار له ڕێگه‌ی لایه‌نی دووه‌مەوە ئه‌و كاره ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك ناڕە‌زایه‌تیی ئه‌مەریكییه‌كان بورووژێنن، وا دیاره سه‌ركرده كورده‌كانیش به‌و پلانه ڕازین. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چین له بواری هێزی نه‌رمیشەوە به‌ردوام له هه‌رێمه‌كه كار ده‌كات، بۆ نموونه كونسوڵگه‌ریی چین له هه‌ولێر چالاكتر و فراوانتر بووه، ڕۆژانه هه‌واڵه‌كانی به زمانی كوردی له سۆشیاڵ میدیا بڵاو ده‌كاتەوه، زۆر جار پێشبڕكێ و خول ده‌كاته‌وه بۆ گه‌نجانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی زمان و كو‌لتووری چینی بڵاو بكاته‌وه. ته‌نانه‌ت له دوو ساڵی ڕابردوودا، به‌شی زمانی چینی بۆ یه‌كه‌م جار له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرایه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه دیپلۆماتكاره چینییه‌كان به نهێنی و ئاشكرا به كوردستاندا ده‌گه‌ڕێن و له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره جیاوازه‌كان دۆستایه‌تی په‌یدا ده‌كه‌ن. سێیه‌م: به‌یجینگ بۆی ده‌ركه‌وته‌وه كه كورده‌كان دۆستایه‌تیی ڕاسته‌قینه و بێگرێ ده‌كه‌ن به جیاواز له ناوچه‌كانی تر، كه‌متر هه‌ستیارن به ئایین، بۆیه ده‌كرێت وه‌ك ئامرازێك به‌كاریان بهێنێت له جه‌نگی تیرۆردا، هه‌ر چه‌نده جه‌نگی تیرۆر له سنووره‌كانی چینه‌وه دووره، به‌ڵام مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به سه‌دان چه‌كداری توندڕە‌وی كه‌مینه‌ی ئیگۆری چین له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، چین ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و هه‌ڕە‌شه‌یه بگاته‌وه ناو وڵاته‌كه‌ی خۆی. چواره‌م: پرسی كورد له توركیا و به‌تایبه‌ت له سووریا، ئیمتیازێكی باشه بۆ چین بۆ ئه‌وه‌ی له دژی توركیا به‌كاری بهێنێت، چونكه توركیا پشتگیری و میوانداریی گرووپه‌كانی مسوڵمانی به ڕە‌گه‌ز توركی ئیگۆر ده‌كات كه له‌لایه‌ن چینه‌وه چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌كار دێت. هه‌ندێك زانیاری ئاماژە به‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی چین به‌نهێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاریكاریی لۆجیستیی بۆ كورده‌كانی سووریا هه‌نارده كردووه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڕە‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر توركیا، چونكه توركیا ئه‌و گرووپانه وه‌ك درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌بینێت و به هه‌ڕەشه‌یەك بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی توركیایان ده‌زانێت. پێنجه‌م و له هه‌مووی گرنگتر: چین زۆر بەبایه‌خه‌وه له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌ڕوانێت، وه‌ك ده‌رفه‌تێكی ده‌بینێت بۆ كاركردن و فره‌چه‌شه‌نكردنی سه‌رچاوه‌كانی خۆی. هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه له وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك چین بڕوانێت، وڵاتێك كه یه‌كه‌مینه له ڕێژی دانیشتووان، دووه‌مه له هێزی ئابووری، سێیه‌مه له قه‌باره‌ی جوگرافی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تاكه هێز كه له ئێستادا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا به مه‌ترسیی دابنێت؛ ئه‌و وڵاته‌یه. بۆیه گرنگه كه كورد به‌هه‌سیتارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چینییه‌كان بكات، له لایه‌كه‌وه تێبگات له‌وه‌ی كه چینییه‌كان چی‌یان پێیه بۆ پرسی كورد، نه‌وه‌ك دۆسته‌كانی له ئه‌مەریكا و ئه‌ورووپا نیگه‌ران بكات. به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌رێم ده‌توانێت یاریی گرنگ ئه‌نجام بدات به به‌كارهێنانی هه‌ردوو هێزه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به قازانجی كورد بشكێته‌وه. واته هه‌ر كات ڕۆژئاواییه‌كان ساردی له‌به‌رانبه‌ر پرسی كورد ده‌نوێنن، باشتره كه كارتی دۆستایه‌تیی چین بجووڵێنرێت. به دیوێكی تریشدا، چین وه‌ك هێزێكی ڕوو له گه‌شه‌ی زه‌به‌لاح له دونیادا، ناكرێت كورد نادیده‌ی بگرێت، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دۆستی ئه‌مەریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیمتیازیان به چین داوه و كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیمارات؛ دووان له دۆستانی مێژوویی ئه‌مەریكا، له ئێستادا ئاستی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و سیاسی و ته‌كنه‌لۆجی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین ڕوو له هه‌ڵكشانه. ئه‌وه جگه له دۆسته هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌مەریكا؛ ئیسرائیل، كه گرێبه‌ستی پێدانی به‌نده‌ری حه‌یفای بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ له‌گه‌ڵ چین واژۆ كردووه، كه ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی ڕاشكاو و ڕاسته‌وخۆی ئه‌مەریكای لێ كه‌وته‌وه. بۆیه گرنگه كورد به‌بایه‌خه‌وه له‌و هێزه نوێیه تێبگات، ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، زانكۆ و میدیاكان به‌ر له هه‌ر شت بایه‌خ به توێژینه‌وە و شیكاری ئاسیایی بده‌ن له پێناو ئاشنابوون و كارئاسانی بۆ بڕیابه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌داران. سه‌رچاوه‌كان [1] A. Graceffo, “China Middle East relations,” Academea, p. 57, 2017. [2] B. &. R. News, “China’s partnership Diplomacy & Successful Implementation of the BRI,” https://www.beltandroad.news/2020/03/27/chinas-partnership-diplomacy-successful-implementation-of-the-bri/, Hong Kong, March 2020. [3] E. o. t. P. R. o. C. i. t. R. o. Iraq, “Bilateral Relations between China and Iraq,” http://iq.chineseembassy.org/eng/zygx/zygxgk/t1031275.htm , Baghdad , 2013. [4] Camille Lons , Jonathan Fulton, Degang Sun, Naser Al-Tamimi, “CHINA’S GREAT GAME IN THE MIDDLE EAST,” european council of foreign relations , 2019. [5] T. G. S. o. t. C. o. Ministers, “The agreements concluded with China achieve a historic development and economic leap for Iraq,” http://www.cabinet.iq/ArticleShow.aspx?ID=9562, Baghdad, 2019. [6] m. o. f. a. o. t. p. r. o. china, “China’s Arab Policy Paper,” https://www.fmprc.gov.cn/mfa_eng/zxxx_662805/t1331683.shtml, 2016. [7] M. o. n. r. o. K. R. government, “oil vision,” http://mnr.krg.org/index.php/en/oil/vision, Erbil , 2013. [8] Rudaw, “In Erbil, US Ambassador announces construction of largest consulate complex,” https://www.rudaw.net/english/kurdistan/230420181, Erbil , 2018. [9] D. M. Chaziza, “China and the Independent Kurdish State,” Begin-Sadat Center for Strategic Studies, Bar-Ilan University, Israel, , no. Paper No. 590, 2017. په‌راوێزه‌كان: [1] Chines embassy website, Iraq, “Bilateral Relations between China and Iraq,” http://iq.chineseembassy.org/eng/zygx/zygxgk/t1031275.htm, Baghdad, 2013. [2] B. &. R. News, “China’s partnership Diplomacy & Successful Implementation of the BRI,” https://www.beltandroad.news/2020/03/27/chinas-partnership-diplomacy-successful-implementation-of-the-bri/, Hong Kong, March 2020. [3] A. Graceffo, “China Middle East relations,” Academia, p. 57, 2017. [4] Camille Lons, Jonathan Fulton, Degang Sun, Naser Al-Tamimi, “CHINA’S GREAT GAME IN THE MIDDLE EAST,” European Council of foreign relations, 2019. [5] Irib [6] m. o. f. a. o. t. p. r. o. China, “China’s Arab Policy Paper,” https://www.fmprc.gov.cn/mfa_eng/zxxx_662805/t1331683.shtml, 2016. [7] Arab policy paper, Irib [8] A. Graceffo, Irib [9] Iraqi Council of Ministers, “The agreements concluded with China achieve a historical development and economic leap for Iraq,” http://www.cabinet.iq/ArticleShow.aspx?ID=9562, Baghdad, 2019. [10] Irib [11] Arab policy paper, Irib [12] Arab policy paper, Irib [13] MNR-KRG, “oil vision,” http://mnr.krg.org/index.php/en/oil/vision, Erbil, 2013. [14] Rudaw, “In Erbil, US Ambassador announces construction of largest consulate complex,” https://www.rudaw.net/english/kurdistan/230420181, Erbil, 2018 [15] D. M. Chaziza, “China and the Independent Kurdish State,” Begin-Sadat Center for Strategic Studies, Bar-Ilan University, Israel, no. Paper No. 590, 2017. بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به PDF كلیك له‌م به‌سته‌ره بكه:- ژمارە (6)ی ئازاری 2021ی گۆڤاری ئایندەناسی
(درەو): كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە كابینەیەكی سێ قۆڵیە لە نێوان ( پارتی، یەكێتی، گۆڕان) لە (20) مانگی تەمەنیدا تەنیا موچەی (6) مانگی بەبێ لێبڕین بە موچەخۆرانداوەو موچەی (7) مانگی نەداوەو موچەی (7) مانگیشی بە لێبڕینەوە دابەشكردووە. لەماوەی ئەو (20) مانگەی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا دەبوایە (17 ترلیۆن و 880 ملیار) دیناری موچەی دابەشبكردایە، بەڵام ( 7 ترلیۆن و 417 ملیار) دیناری نەداوەو بڕیوییەتی كە دەكاتە (41%) و (10 ترلیۆن و 463 ملیار) دیناری دابەشكردووە بەرێژەی ( 59%). موچە لە كابینەی سێقۆڵی (پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان)دا: • حكومەتی سێقۆڵی لە 10ی تەموزی 2019 سوێندی یاسایی خواردووە. • موچەی مانگی تەموزی 2019 لەلایەن كابینەی هەشتەمەوە بڕیاری لێدراوەو پێش سوێندخواردنی كابینەی نۆیەم دەستبەدابەشكردنی كراوە بۆیە لەسەر كابینەی نۆیەم ئەژمار ناكرێت. • ئەم كابینەیە لەماوەی تەمەنی خۆیدا (20) مانگ موچەی دابەشكردووە، - موچەی (7) مانگی فەرمانبەرانی نەداوە، كابینەی مەسرور بارزانی بەرپرسیارێتی موچەی ئەم (7) مانگەی لەسەر شانی خۆی لابرد‌و خستیە سەرشانی حكومەتی بەغدادو كابینەی پێشووی نێچیرڤان بارزانی. - موچەی (7) مانگی بەلێبڕینەوە دابەشكردووە. - لێبڕینی موچە بۆ ماوەی (6) مانگ بەڕێژەی 21% بووە‌و تەنیا یەك مانگ بە رێژەی 18% بووە. • لە تەمەنی خۆیدا كابینەی سێقۆڵی تەنیا (6) موچەی بەبێ لێبڕین‌و پاشەكەوت دابەشكردووە ئەویش مانگەكانی ( 8، 9، 10، 11، 12ی 2019 ەو مانگی یەكی 2020) • لێبڕینی موچە لە كابینەی نۆیەمدا هێشتا وەكو قەرز لەسەر حكومەت ئەژمارنەكراوە، كە لە كابینەی پێشوو وەك پاشەكەوت و قەرز لەسەر شانی حكومەت ئەژماركرا. • كابینەی سێ قۆڵی لێبڕینی موچەی ناوناوە "خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی". • كۆی ئەو پارانەی فەرمانبەران كە بەهۆی لێبڕینی موچەوە كەوتوەتە لای حكومەت كە حەوت مانگە لە تەمەنی كابینەی نۆدا، بڕەكەی (ترلیۆنێك‌و 159 ملیار) دینارە. • خەرجی موچەی فەرمانبەران لە مانگێكدا (894 ملیار) دینارە، خەرجی موچەی مانگێك بە لێبڕینی 21%وە بڕەكەی (727 ملیار) دینارە. • كابینەی نۆیەم لە (20) مانگی تەمەنیدا، تەنیا (6) مانگ موچەی بەبێ لێبڕین دابەشكردووە، كە دەكاتە 30%ی كۆی مانگەكانی تەمەنی كابینەكە. • كۆی موچەی (20) مانگ كە دەبوایە كابینەی نۆیەم دابەشی بكردایە ( 17 ترلیۆن و 880 ملیار) دینارە، بەڵام لەو بڕە (6) مانگ موچەی بەبێ لێبڕین دابەشكردووە دەكاتە (5 ترلیۆن و 364 ملیار) و(7) مانگی بە لێبڕینەوە دابەشكردووە، كە كۆی بڕی لێبڕینەكە ( ترلیۆنێك و 159 ملیار) دینارە، (7) مانگیش موچەی نەداوە كە دەكاتە (6ترلیۆن و 258 ملیار) دینار. • واتا لەكۆی ( 17 ترلیۆن و 880 ملیار) دینار، ( 7 ترلیۆن و 417 ملیار) دیناری نەداوە كە دەكاتە (41%) و بەڵام (10 ترلیۆن و 463 ملیار) دیناری دابەشكردووە بەرێژەی ( 59%). • كابینەی نۆیەم بڕێكی زۆر قەرزی پاشەكەوتی موچەی لە كابینەی پێشخۆیەوە بە میراتی بۆ بەجێماوە. • كابینەی هەشتەم كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد، لە تەمەنی خۆیدا كە چوار ساڵ بوو، موچەی تەواوەتی (12) مانگی بە فەرمانبەران نەداوە، موچەی (34) مانگی بە پاشەكەوتەوە دابەشكردووە. • كابینەی پێشوو، لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی بەیاسا كرد بە قەرز لەسەر شانی حكومەت. • كۆی ئەو پارانەی فەرمانبەران كە لە كابینەی پێشوودا وەكو قەرز لەسەر حكومەت ئەژماركراوە بڕەكەی (8 ملیار‌و 966 ملیۆن) دۆلارە، كە دەكاتە (13 ترلیۆن) دینار. • حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا بەردەوامە لەسەر لێبڕینی موچە لەگەڵ ئەوەی: - نرخی نەوت بەرێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە واتا لە 30 دۆلارەوە گەیشتووەتە (63) دۆلار. - بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە (120) دینارەوە بۆ (147) دینار بەرزبووەتەوە كە داهاتی نەوت بە دۆلار دێتە دەستی حكومەتی هەرێمەوە. - هەرێم و بەغداد رێككەوتنیان كردووە‌و پشكی هەرێم لە بودجەی 2021 جێگیركراوە.