دانا مەنمی ته‌مه‌نی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات ،به‌ڵام قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بانكه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵێنده‌ران قه‌رزاره‌و وەك میرات بۆ كابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه ، پرسی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێته‌وه . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ۲۰۱٦ وه تائێستا كه بڕیاری لابردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت دراوه نه‌یتوانیووه به ته‌واوی هه‌موو مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات ، له هه‌ر ساڵێكدا موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی خواردووه ، قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلاری تێپه‌راندووه ، جگه له قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران كه هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك نزیكه‌ی ۸۰۰ ملیۆن دۆلاری لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌گه‌ر قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش درابێته‌وه له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه‌ته‌وه . له‌یاسای بودجه‌ی ۲۰۱۹ی عێراقدا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه به‌ناردنی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات ،به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له ساڵی نوێی ۲۰۱۹ تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی ته‌نها دوو مانگی له ساڵی ۲۰۱۹ دابه‌شكردووه ، له‌كاتێكدا مانگانه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بری ٥۲۲ ملیار دیناری به‌ده‌ست ده‌گات ، جگه له‌وه‌ی ڕۆژانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٤۲۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو مانگانه له نێوان ۳٥۰ بۆ ٤۰۰ ملیۆن دۆلاردایه . خۆ ئهگهربهپێی یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ۲٥۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات ئه‌وه ۱۰ تریلیۆن و ٥۹۹ ملیار دیناری له‌به‌غداوه بۆدێت ، ئه‌گه‌ریش ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ست نه‌كات ئه‌وه مانگانه ٥۲۲ ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداوه دێت ، جگه له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان كه داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ۱۰۰ ملیۆن دۆلاره ،پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به ۸٥۰ ملیار دینار بوو بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت، له ئێستاشدا حكومه‌ت ده‌ڵێت پێویستی به ۸۹۰ ملیار دینار هه‌یه بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت . عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌رچه‌نده دۆستی كورد بێت ، فشاری زۆری كوتله‌و لایه‌نه‌كانی تری له‌سه‌ره‌و پێویسته كورد هاوكاری بكات و هه‌نگاوێك بچیته پێشه‌وه ،حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی نه‌وتی نه‌ناردووه پابه‌ندیش نه‌بووه به‌و رێككه‌وتنه ٢٧ خاڵییه‌ی كه له‌سه‌ر گومرك ئه‌نجامیداوه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مساڵ مه‌ترسی بڕینی مووچه نییه، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ ساڵی داهاتوو بتوانرێت مووچه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه یاسایی بودجه بۆ ساڵی ئاینده ڕوبه‌ڕووی كێشه ببێته‌وه چونكه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پابه‌ند بونێكی له ساڵی ۲۰۱۹ نه‌بووه‌و ساڵی ۲۰۲۰ ڕوبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه . هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن تاڕاده‌یه‌ك بڕه نه‌وت ٤٥ -٦۰ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و زیاد له ٥ تریلیۆن مه‌ترسێجا غازی سروشتی یه ، گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی دونیادا و زلهێزه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتیه گه‌وره‌كانی وه‌كو ئهكسن مۆبیل و شێل و تووتاڵ و گازپرۆم وشیڤرۆن و ڕۆسنه‌فت ودانه غاز و...هتد ، زیاد له ٤۰ كۆمپانیای نه‌وتی له پێشبڕكێدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،زیاتر له ٤۲ گرێبه‌ستی نه‌وتی واژۆ كراوه ، فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یی ساڵی ۲۰۰٥ و له ماده‌كانی ۱۱۱ و ۱۱۲ دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه نه‌وت و غازی سروشتی موڵكی هه‌موو گه‌لانی عێراقه له‌هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكاندا ده‌بێت ئه‌و سامانه سروشتیه به‌هاوبه‌شی و هاوكاری ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه بچێت نه‌ك به‌ته‌نها. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه مه‌له‌فی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به ناشه‌فافی ماوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی كێشه‌و گرفت بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، له ئێستادا رۆژانه نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له رابردوو به‌ڕێ ده‌كرێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بێمووچهن و خه‌ڵك بێ خزمه‌تگوزاریین و زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاریی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ناوخۆیی و بیانی له هه‌رێم په‌كیان كهوتوووه وسێكتهرهكان تووشی قه‌یران بوون ،چیتر ناڕوونی مه‌له‌فی نه‌وت دۆخی هه‌رێم قه‌یراناوی تر ده‌كات .
سەركۆ یونس لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لەیەك ملیار موسڵمان بە كاتژمێری جیاواز لەنزیكەی(57) وڵاتی موسڵماناندا و جگە لە موسڵمانانی وڵاتانی تر بەڕۆژوو دەبن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی باش و خراپی دەبێت لەسەر ئابوری ئەم وڵاتانە. بێ گومان ئەم ڕەنگدانەوەیە بۆ ئەو هەڵسوكەوت و ڕەفتارانە دەگەڕێتەوە كە بەكاربەرو كڕیارانی بەڕۆژوو لەم مانگەدا پێ ی هەڵدەستن وئەنجامی دەدەن ،لە هەندێ وڵات بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا و داب ونەریتی كۆمەڵایەتی وئایینەوە سەرهەڵدەدات لەوانە كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردن لەكەرتی گشت و تایبەت ودواخستنی كردنەوەی دوكان و ماركێت و شوێنەبازرگانی و پیشەسازییەكان و لەهەمانكاتدا زووداخستنیان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤی دەبێت بەسەر گەشەی ئابوری ناوخۆیی و چالاكی بازرگانی وسەرئەنجام بەشێوەیەكی گشتی ئابوری هەموەكی لەڕاستیدا كاریگەریەكانی مانگی ڕەمەزان لەسەر ئابوری جیهانی بە گشتی و ئابوری وڵاتانی ئیسلامی زۆر و جۆراو جۆرن و وە بوەتە جێگای سەرنج و تێڕامانی ئابوری‌ناسان ئەوەتا بەپێ ی ئەو ڕاپۆرتانەی كە لە ساڵی (2015) دەرچوون ، دەركەوتووە ساڵانە موسڵمانان نزیكەی (1.8) ترلیۆن دۆلار خەرج دەكەن.لەچەند ساڵی ڕابردودا هەندێ توێژینەوەی زانستی لە وڵاتانی ئیسلامی ئەنجامدراوە و دەركەوتوە( ئەگەر بێت و كاتژمێرەكانی بەڕۆژوو بوون درێژە بكێشێت ئەوا كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانە بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت و ئەگەر هاتوو تێكڕای كاتژمێرەكانی بەڕۆژوبون لە (12) كاتژمێرەوە بەرزببێتەوە بۆ (13) كاتژمێرئەوا ڕێژەی گەشەی ئابوری لەو وڵاتانەدا كەمدەبێتەوە بۆ (%7) ! كەمبونەوەی بەرهەمداری: بەهۆی ئەو هەڵە تێگەشتنەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەوەی كە موسوڵمانان كردویانە بە مانگی پشوو و پاڵدانەوە و نوستن بەڕۆژ و خواردن و خواردنەوە و بەسەربردنی كات بە پیاسەكردن و سەردانەكان بەشەو وادەكات بەرهەمداری یەكەكانی بەرهەمهێنان لەسەرجەم كەرتەئابوریەكان كەمببێتەوە و ڕێژەی كاروچالاكیە ئابوری و بازرگانیەكان كەم دەبنەوە بەپێ ی هەندێ ئاماری زانستی پێوەرەكانی بەرهەمهێنان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دادەبەزێت و ئەوەتا بەپێ ی توێژینەوەیەك دەركەوتوە ئاستی بەرهەم و بەرهەمداری بەڕێژەی (%20 بۆ %40) دابەزیوە لەو كێڵگانەی كە كرێكارانی هیندی بەڕۆژو دەبن.لەبەشێكی تری وڵاتانی ئیسلامی‌دا كاروچالاكییەكان دەخرێنە كاتەكانی شەوەوە ئەمەش پێچەوانەی سیستەمی كاركردنی ئابوری ئەم وڵاتانەیە. ڕۆشنبیری بەكاربردن : بەهۆی ئەو هەڵە تێگەشتنەیەوە زۆربەی خێزانەكان لە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانی ئەو مانگە لە خۆراك و خواردەمەنی و تەنانەت جلوبەرگیش ڕوو دەكەنە بازاڕەكان ئەمە وا دەكاتە جموجوڵ بخاتە بازاڕەكانەوە وخەرجی خێزانەكان بە هۆی خواستی بەكاربردنەوە زیادە دەكات و وا لە فرۆشیاران دەكات وردە وردە نرخەكانیان بەرزبكەنەوە وبەدەرفەتێكی لەباری دەزانن بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن..! كە دەچینە ناو ڕەمەزانەوە دیاردەكە گەورەتر و فراوانتر دەبێت بەتایبەت لەئابوری ئەو وڵاتانەی كە دەزگای بەرهەمهێنانیان توانای وەڵامدانەوەی ئەو خواستەیان نی یە وەك ئابوری هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وەڵامدانەوە ناچار پەنا دەبرێتە بەر هاوردەكردنی بڕێكی زیاتر لە بابەتی خۆراك خواردەمەنی و میوە بەهەموو جۆرەكانیەوە ،ئەم ناڕۆشنبیرییەی بەكاربردن لەلایەن زۆربەی ڕۆژوەوانانەوە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری بەگشتی و كەرتی بازرگانی بەتایبەتی ،ئەمە وادەكات جارێكی تر تەرازوی بازرگانی لەبەرژەوەندی هاوردەكردن بێت و سەروەت و سامانی ناوخۆیی لەپێناو پڕكردنەوەی پێداویستیەكان جارێكی بڕواتە دەرەوەی هەرێم.ئەمەش كاریگەری خراپ دەخاتە سەر بودجەی خێزان و زۆربەی داهاتەكانیان بۆ لایەنی خەرجی بەكاربردن تەرخان دەكرێت و هەندێ جار ڕێژەیەك لە خێزانەكان لە پێناو دابینكردنی پێداویستییەكانیان پەنا بۆ قەرز دەبەن كە ئەمەش بارگرانیەكی ترە بەسەر شانی كۆمەڵگاوە. • زیادەرۆیی لە بەكاربردندا : لەڕاستیدا مانگی ڕەمەزان دەرفەتێكە بۆ ئەوەی تاك و خێزانی موسڵمانان بەسیستەم و شێوازی بەكاربردنیاندا بچنەوە و دوور بكەونەوە لەدیاردەی بەفیرۆدان و زیادەخەرجی بەڵام بەداخەوە بەهۆی نارۆشنبیری بەكاربردنەوە زۆربەی كۆمەڵگا ئیسلامیەكان توشی دیاردەی زیادە بەكاربردن و زیادە خەرجی دەبنەوە و زیاد لە پێویستی ڕۆژانە پێداویستی دەكڕن و بۆ هەردوو ژەمی ئێواران و پارشێو دادەنرێت كە بەداخەوە بەشێكی زۆری زیادەیە و سەرئەنجام بەفیرۆ دەچێت و دەخرێتە ناو زبڵدانەوە ئەوەتا بەپێ ی ئامارێكی ناڕەسمی شارەوانی سلێمانی لەساڵانی ڕابردودا نزیكەی لە (%60 بۆ%70) ی زبڵ و خاشاكی شاری سلێمانی بریتی بووە لە ماددەخۆراكیەكان و سەوزە و میوە ! هەرچەندە لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زیادەبەكاربردن و زیادەرۆیی ڕێگە پێنەدراوە و دەچێتە بواری حەرامكراوەكانەوە . لەڕاستیدا بەرۆِژوو بون بۆخۆی هەندێ ڕەهەندی ئابوری گرنگی هەیە بۆ موسڵمانان یەكێك لەوانە پاراستنی تەندروستی خودی مروڤە كە ئامانجی سەرەتاو كۆتایی گەشەپێدانی ئابوریە بۆ مرۆڤ خۆیەتی بەداخەوە لەم لایەنەیشەوە تاكی موسڵمان هەست بەوە ناكات و پشت گوێ ی خستوە بەسەردانێكی شەوانەی نەخۆشخانە فریاگوزارییەكان تێبینی ئەوە دەكەین كە زۆربەی زۆری توشبوان كەسانی ڕۆژوەوانانن.! هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخەكان لە ڕەمەزاندا:- لێرەدا بەكورتی باس لەو هۆكارە ئابوری و كۆمەڵایەتیانە دەكەین كە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەبنەهۆی بەرزبونەوەی نرخی شمەك وكاڵاكان،گرنگترین هۆكار خودی ڕەفتاری بەكاربەری ڕۆژوەوان خۆیەتی بەهۆی ئەوەی كەبەڕۆژوو ئەبێت برسی و تونیو دەبێت و حەزی بۆ زۆرێك لە خواردن و خواردەمەنی یەكان ئەجوڵێت ئەمە وا دەكاتە ببێتەهۆی زیاد بونی خواست و سەرئەنجام بەرزبونەوەی نرخەكان،هەروەها زێدەبەكاربردنی ڕۆژوانان یەكێكی ترە لە هۆكاران،گەڕانەوەی سیستەمی پێدانی مووچە و نەمانی پاشەكەوت بەشێوەیەك بووە هۆی زیاد بونی داهاتی نەختینەیی تاك و خێزانەكان بووبەهۆی زیاد بونی خواست و خەرجی بەكاربردن ، هەروەها ئەو پێشبینی یە نادروستەی كەبەكاربەران هەیانە كاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەرزبونەوەی نرخەكان و ئەوەشمان لەبیر نەچێت هۆكارە ئاینییەكان لە خێر‌و سەدەقەو سەرفیترەی ڕەمەزان و پێدانی زەكاتی دەوڵەمەندان لەم مانگەدا دەبێتەهۆی زیادیونی داهاتی چینی هەژاران و ڕاستەوخۆ خەرج كردنی لەبازاڕەكاندا و سەرەئەنجام دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەكان ،هەروەها زۆر بەداخەوە فرۆشیاران و بازرگانانی هەرێم بەچاوێكی تەماحاوی لەبارودۆخەكە دەڕوانن و هەمو هەوڵێكیان بۆ بەدەستهێنانی قازانجە.! باشترین چارەسەر بۆ دەربازبوون لەم قەیران و دیاردانە بونیاد نانی ئابورییەكی سەربەخۆ و پتەو و پشت بەستو بە سامانی نیشتمانی كەرتەكانی نەوت وكانزاكان و كشتوكاڵ وگەشتوگوزارەوە هەرێم دەتوانێت بەسەر ئەم بارودۆخانەدا زاڵ ببێت ... *ئابوریناس
بەهادین نوری لە بارودۆخە سەختەکەی ڕیفراندۆمی ئەیلولی ٢٠١٧ دا نەوەی نوێ وەکو یاریچیەکی تازە هاتە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم ، ناتوانم بڵێم بە شێوەیەکی تەواو ئاسایی لەدایک بوو ، بەڵام ئەوە ڕوونە کە دروستبوونی ئەم ڕێخراوە کاردانەوەیەکی ئەو هەڵە کوشندەیەبوو کە پارتی و یەکێتی تێکەوتن . لەو ڕۆژانەدا کە بانگەشەی گەرم و بەربڵاو بۆ ڕیفراندۆم دەکرا ، وەک بڵییت چرکەیەکی ماوە بۆ لە دایکبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی کورد ، دۆخی هەرێم زۆر پێویستی بە رێخراوێکی وەکو نەوەی نوێ بوو کە هەڵوێستێکی ڕوون و رەوانی هەبوو دژ بەو هەڵە ستراتیجیەی پارتی و یەکێتی + دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بەتوانای هەبوو . واتە بابەتیانە سەیری بکەین دۆخەکە لەباربوو بۆ دامەزراندنی نەوەی نوێ، لە ماوەیەکی کورت‌دا ن.ن ( نەوەی نوێ ) بەچوار کورسیەوە چووە پەرلەمانی عێراق و بە هەشت کورسیشەوە چووە پەرلەمانی هەرێم . ئەمە ئەنجامی خەباتێکی چڕ و پڕی بوێرانەی ئەم بزووتنەوە تازە پەیدابووە بوو . توێژێکی بەربڵاو ، بەتایبەتی لەنێوان لاوانی هەرێمدا ، هیوایان بەم ڕێخراوە بوو ، ن.ن شانسێکی باشی هەبوو کەگەشە بکات و ببێتە بزووتنەوەیەکی گەورە و کارامە ئەگەر بەدەستی خۆی ئاگری لەماڵی خۆی بەرنەدایە ، ئەوانە بەهەڵەداچوون کە دەڵێن ئەم لەتبوون و کێشەی ن.ن . دەستکردی پارتی و یەکێتیە . گومان لەوەدانیە کە پارتی و یەکێتی ئەم لەتبوون و شەڕە قسەی نێوان ن.ن یان زۆر پێخۆشە و هەوڵدەدەن کەڵکی زۆری لێوەرگرن بۆ لەناوبردنی ن.ن. بەڵام برادەرانی ن.ن خۆیان بەرپرسیارن لە دروستکردنی کێشەکە ، هەر خۆیشیان دەتوانن چارەی بکەن . قسەی شاسوار ڕاستە کەدەڵێ کەم ئەزموون بووە بۆیە توشی ئەم کێشەبووە ، باشە ئەوەش بزانێ کە گومڕاش بووە ، ئێستە باجی کەم ئەزموونی و گومڕایی خۆی دەدات . ئەو پێیوابوو ، مادام سەرچاوەی دارایی ن.ن بێ دەتوانێ سەرچاوەی هەموو بڕیارێکی سیاسی و ڕێخراوەیش بێ ، هەرچی بوێ مافی خۆیەتی بیکات، بەڵام شاسوار بەتەنها بەرپرسیارنیە . ئەوانەش کە لەشاسوار جیابوونەوەتەوە بەشێک لە بەرپرسیارێتی ئەم تێشکانە دەکەوێتە ئەستۆیان دەبوو ئەوەیان بزانیایە کەبەم جیابوونەوەیە رەنجی خۆیشیان دەدەن بەبادا، دەبوو بیانزانیایە کە هەلێکی زێرن دەرەخسێ بۆ نەیارانی ن.ن ، بەتایبەتی بۆ دەسەڵاتداران ، بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی ن.ن . و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن کە ئەمڕۆ لە خراپترین حاڵیدایە لەم هەرێمەدا . ئەمەش وەکو جەژن وایە بۆ پارتی و یەکێتی. دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەم لەتبوونەیان بەهەل قۆستەوە بۆ سازدانی هێرشی پۆلیسی بەگیانی تۆڵەسەندن لە ن.ن . لەسەر ئەوە کە قسەیان کردووە دژ بە پۆخڵەواتی پارتی و یەکێتی . بە پێی ڕاگەیاندنی ن.ن . ئەومەفرەزانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای ن.ن . بۆ گرتنی ئەوانەی ویستویانە ، گەنجانی دەمامکپۆش بوون ، ڕێگەی هیچ گیراوێک نەدراوە چاوی بەکەس و کاری بکەوێت و پارێزەر بۆخۆی بگرێت . کە ئاسایش بە دەمامکەوە . بچێتە سەر ماڵێک یان بارەگایەک ئەمە هیچ مانایەک نابەخشێ جگە لە چەتەگەری ، دور لەیاسا و دیموکراسی . دەبێ هەموو مرۆڤێکی مرۆدۆست نارەزایی خۆی دژ بەمە نیشانبدات و داوای لێکۆڵینەوە و سزای تاوانباران بکات . دەبێ حکومەتی بەغدادیش بێتە دەنگ. ئەو کەسانەش هەن کە ده لین دەوڵەمەندێکی سەرمایەداری وەکو شاسوار حیزبی لەوە باشتری پێدروستناکرێ ، یان بزنس یان حیزبایەتی . ئەمە لە جیهانی ئەمڕۆدا قسەیەکەی نەگونجاو و دوورە لە واقع ، خۆزگە ئێمە رژێمێکی سەرمایەداری وەکو هۆڵندا، سوید ، کەنەدامان هەبوایە لەباتی ئەم رژێمە خێڵەکیە نەتیدیموکراتیە پڕ لە گەندەڵکاریەی ٢٨ ساڵە . لەکۆتاییدا بەبرایانی نەوەی نوێ دەڵیم : زەرەر لەنیوە بگەڕێتەوە باشترە . باشەری راگەیاندن بە فەوری بوەستێنن و بیگۆڕن بە موناقەشەی دوستانە . بارێگە نەدەن زیانی گەورە تریشیان بەر بکەوێ ، باپێوەندی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە و بەوردی بیر لەبەرژەوەندی حیزب و گەل و نیشتیمان بکەنەوە . باکەشێکی وەها دروستبکەن کە بتوانن لێکتر نزیک بێتەوە و یەکبگرنەوە لەسەر بنەمایەکی دیموکراتی باشتر کە ئەزموونی هەموو هەڵەکانی لەمەو پێشی تێدا رەچاوبکرێ .
ئومێد حەمەعەلی زیادەڕەوی نییە بڵێم, ئێمە لە دۆخێکی ترسناکداین, بەشێوەیەک جگە لە بیدەنگی و ملکەچی ڕەها, هیچ شتێکی تر, هیچ هەڵوێست و ڕەوشێکی تر ناتوانن ئاسایشی کەسێتی و ڕۆحی ئینسان تائەندازەیەکی باشتر فەراهەم بکەن. تەنیا کوفری ڕەخنە مەکە, ئیتر تۆ پارێزراویت. ڕەنگە تەنیا شتێ زۆربەی بیریاران و بیرکەرەوە گەورەکانی دونیا لەسەری ڕێکبن, پێویستی بوونی ڕەخنەبێ بۆ پێشکەوتنی شارستانێتی میللەتان. بەڵام لەگەل ئەوەشدا, هەموو جار ئەو زەرورەتەی ڕەخنە ڕێزی لێ ناگیرێ, نەک هەر ئەوە, لەهەندێ لە کۆمەڵگەکاندا و لە دیدگای بەرتەسکی ئایدۆلۆژیا و هێزەکاندا وەک کوفر بەرخوردی لەتەکدا دەکرێ و ڕەخنەگران دەخرێنە بەردەم مەکینەی فاشیستییانەی هاڕینی مرۆڤ و تا دوائەندازە دەهاڕدرێن. مەکینەی فاشیستی, ئەو هێزانەن کە لەبری گفتوگۆی ئەقلانی و دیموکراسییانە پەنادەبەنەبەر کوشتنی کەسێتی و هاڕینی بوونی ئینسان. ئەم مەکینە فاشیستییە ڕێگری سەرەکی بەردەم لەدایکبوونی گۆڕانکاریی و هەموو سەردەمێکی تازەیە. ئەگەر جاران لیژنەی ئیغتیالات و پەکتاوکردنی جەستەییانەی نەیارە سیاسیەکان لەمێژوی شۆڕش و دوواتریش سەردەمی دەسەڵاتی باشوردا لەئیشدابووە, ئێستا سەرباری ئەوە لیژنەی ئیغتیالاتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەئارادان و, تەنیا لەبەر بیرکردنەوەی جیاوازت, تەنیا لەبەر ئەوەی لەوان ناچیت, ڕاستەوراست لیژنە ئیغتیالاتەکانی حیزب دەستبەکاردەبن و فیشەک بە کەللە سەری کەسێتیتەوە دەنێن. ڕۆحت تیرۆردەکەن. لەبناغەدا هۆکار ئەوەیە, ئەم مەکینە فاشیستییە, ئەم هێزانە و بەشێک لە شوێنکەوتووانیان ڕەخنە بە کوفر دەزانن. ئێمە لەدۆخێکی ترسناکداین, چونکە بیدەنگبوون ئارامی دروستدەکات. لەهەر کۆمەڵگەیەکدا بێدەنگبوون و ڕازیبوون و سەرلەقاندن بۆ هەموو شتێک, بۆ هەموو هەڵوێست و کردەوەیەک, مەرجی دڵسۆزی, مەرجی وەفاداری, مەرجی باشبوونی کەسەکان بوو ئەوە حاکمییەتی ئەو هێزانە بەسەر ژیانەوەیە, کە مرۆڤ وەک کۆیلەی ئەبەدی خۆیان تەماشادەکەن. ڕەخنە کوفر نییە. ڕەخنە مەرجی بنچینەیی هەموو هێز و کەسێکی دیموکراتە, کە خاڵی جیاکەرەوەیەتی لە ئەقڵێکی فاشی. ئەزیزان سەیری مێژوو بکەن نازییەکان هەر کەس لەخۆیان نەچووایە دەیانکوشت. کۆمۆنیستە بەلشەڤیکەکان هەر کەس وەک ئەوان بیری نەکردایەتەوە دەکوژرا, یان ڕاوەدوودەنرا; بەعسییەکان تەنیا ئینسانی بێدەنگ و ملکەچیان دەهێشتەوە و داعشییەکان بۆیان بلوێ هەموو دونیا سەردەبڕن تەنیا لەبەرئەوەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە. هەموو ئەم ڕەفتارە فاشیستییانەیان لەبەرئەوەبووە, خۆیان پێ موقەدەس و خاوەن ڕێگەی ڕاستی ڕەهایە و, ڕەخنەکردنیان وەک کوفر تێگەیشتوون. ئەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان چی لەگەل ئەو کەسانە دەکەن کە ڕەخنەیان لێ دەگرن؟ پێش ئەوەی هیچ بکەین, پێش ئەوەی هیچ بڵیین, پێش ئەوەی بڕیار لەبارەی کەس و هێز و ئەوانیترەوە بدەین, پێش هەر شتێک پێویستە بیربکەینەوە سەبارەت بە پرسیارێک, کە دەتوانێ بمانخاتە بەردەم خۆیەکلاکردنەوەیەکی ئەخلاقی, ویژدانی و مەعریفی. ئەو پرسیارە بناغەییە بریتییە لەوەی ڕووبکەینە خۆمان بپرسین: (ئایا ڕەخنە کوفرە؟ ئایا ڕەخنە تاوانە؟).
گەیلان شێخ عومەر لە مێژوی چارەکە سەدەیەکی ململانێ توندی سیاسی و فکری نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان راستگۆترین لایەنی سیاسی بوە تاکو ئەم ساتە، بە تەواوی توانای کاریکردوە بۆ پیادەکردنی بەرنامەو ئەو بنەمایانەی لە پێناوی دامەزراوە. چەسپاندن و جێگیرکردنی بنەمای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان و کارکردن بۆ بونیاتنانی سیستمی پەرلەمانی لە کوردستاندا کار و ئەرکی لە پێشینەی بزوتنەوەی گۆڕان بوەو لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانیشدا بەڕونی باسی کردوە. لە کۆبونەوەی ئەمجارەی پەرلەمان بۆ شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئەو راستیە بۆ هەمو لایەک ئاشکرابو کە بزوتنەوەی گۆڕان نیوەی رێگا سەختەکەی خەباتی مەدەنی بڕی و دەسکەوتی گەورەی سیاسی پێشکەشی هەرێمی کوردستان کرد‌و جارێکی‌تر وەفاداری خۆی بە بەرنامەکەی پیشانی رای گشتی دایەوە. بۆ نیوە رێگاکەی تریش بزوتنەوەی گۆڕان پێوستی بە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان هەیە تا پێکەوە دەستورێکی باش و سەردەمیانە لە فۆرمی سیستمی پەرلەمانی بکەنە دیاری خەڵکی هەرێم بە جۆرێک ئەم هەرێمە بەرەو ئارامی سیاسی و بە دامەزراوەیی کردنی دامودەزگاکان و رێکخستنی هێزی پێشمەرگە لەیەک سوپای نیشتیمانی و دادی کۆمەڵایەتی ئابوری ببات. بزوتنەوەی گۆڕان بە سیاسەت و دونیا بینی خۆی سیحری ململانێی ناشرینی سیاسی لەم وڵاتە بە جۆرێک تێکشکاند کە ئیتر نە حیزبی چەکدار بە تەنها خاوەن بڕیاری سیاسییە و نە حیزبی مەدەنیش تەنها کاری بێدەنگی و سەرلەقاندنە. ئەوەی بۆ ئەو قۆناغەی ئێستا پێویستە ئەوەیە، ئەو هێزو لایەن و کەسایەتیانەی باوەڕیان بە خەباتی مەدەنی هەیە بەمەبەستی پێشکەوتنی هەرێم باشتروایە پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن تاکو پێکەوە بتوانن ژیانێکی شایستە و سەربڵندانە بۆ تاکی هەرێم دروست بکەن کە مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە.
دڵزار عارف دوای بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستەنبۆڵ لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، مشتومڕێکی گەورەی دروستکرد لە ناو خەڵک و پارتە سیاسیی و ناوەندە ئەکادیمیەکانی تورکیا، چونکە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەستەڵات، وای دەبینن دووبارەکردنەوەی هەڵبژرادنەکان جگە لە بێ ڕێزی و شکانی شکۆی یاسا‌و دیموکراسی شتێکی تر نییە. تەنانەت هەر یەک لە ئەوروپا و ئەمریکاش رەخنەی توندیان ئاڕاستەی بڕیارەکە کرد. ئێستا وا بڕیارە لە ٢٣ حوزەیران دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە، ئەمەش لە هەناوی خۆی کۆمەڵێک کێشەی لەخۆیا هەڵگرتووەو بەدڵنیایەوو کاریگەری دەبێت لەسەر شەرعیەتی دامودەزگاکانی دەوڵەت و قەیرانی بێمتمانەیی هاوڵاتیان بەدوای خۆ‌یا دەهێنێت، چونکە ئاکەپەو مەهەپە پاساوێکی مەعقولیان لەبەردەست نەبوو کە بتوانن قەناعەت بە خەڵک‌و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بکەن بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکە. ئاشکرایە پارتی دەستەڵاتدار نایەوێت بەهیچ جۆرێک ئیستەنبۆڵ لە دەست بدات، چونکە لە زاکیرەی ئەردۆگان ئیستەبۆڵ یەکەم گۆڕەپانی سەرکەوتنیەتی و نایەوێت بە ئاسانی بیدات بە هێزە نەیارەکانی، لە بەرامبەر هەر یەک لە جەهەپە و ئی پارتی و هەدەپە و سەعادەت، دەیانەویت زۆر سەرسەختانە رووبەروی ئاک‌پارتی ببنەوەو ئیتر جڵەوی حوکمی ئەم شارە لەدەستیان بهێننە دەرەوەو کۆتایی بە چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان بهێنن، چونکە ئۆپۆزسیۆنیش باش لەم راستیە گەیشتووە، ئەردۆگان بێ ئیستەنبۆڵ ناتوانێت بەردەوام بێت و توشی شکەست و لێکترازان دەبێت، بۆیە هەردوو بەرەکە واتا بەرەی ئاکەپەو مەهەپە لە بەرامبەر ئەتوانم بڵێم بەرەی ناچاری هەر یەک لە جەهەپە و هەدەپەو ئی پارتی و سەعادەت و پارتی کۆمەنیست و کەوتونەتە بەرەکەی تر و زۆر توند لەبەرامبەر یەک وەستاونەتەوەو هەردولای مکوڕتر و هەستیارتر کردووە لەسەر بەدەستخستنی شارەکە، چونکە ئیستەمبۆڵ بە دڵ‌و گیرفانی تورکیا دادەنرێت. بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەم شارە، نەخشەی دابەشکاریەکەی زەقککردەوەو سەرتاسەری وڵاتی گرتۆتەوە ، ئێستا هێڵی هەردوو بەرەکەی زیاتر تۆخکردەوەو چاوەڕێیش دەکرێت، زیاتر بەریەک بکەون و تا ئاستی ئێسکشکاندن. بەڵام ئەوەی دەبینرێت رۆژبەرۆژ کاری ئەردۆگان و باخچەلی قورس‌تر بووە، چونکە هاوفکرو دامەزرێنەکانی ئاک پارتی وەک عەبدوڵا گول و داود ئۆغلۆ و علی بابا جان، سەرسەختانە کەوتونەتە رەخنەو قسە لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و راشکاوانە حکومەت و پارتی دەستەڵاتدار تۆمەتبار دەکەن و داوای چاکسازی و گۆڕینی رەوشەکە دەکەن. بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو بۆ هەموو هێزو لایەن و کەسایەتیە ناڕازیەکان، کە لەوەدەچێت گەیشتونەتە ئەو شوێنەی کە ئیتر پێوسیتە بێ دەنگ نەبن و رووبەڕووی سیستەمە تازەکەی تورکیا ببنەوە. لە لایەەکی ترەوە پەیوەندیە نێودەڵەتیەکانی تورکیا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت، بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکا لەسەر مەسەلەی کڕینی مووشەکی (S 400 ) رووسی، رۆژانە کۆنگرێسمان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە بەرپرسانی تورکیا دەدەن و داوایان لێدەکەن پاشگەزببنەوە لە کڕینی مووشەکەکە، چونکە هەمیشە ئەو لێدوانە دووبارە دەکەنەوە، هەبوونی مووشەکێکی لەو جۆرە لەسەر خاکی یەکێک لە ئەندامەکانی ناتۆ، واتا هەبوونی هەڕەشەیەکی جدیە لەسەر سیستەمی بەرگری ناتۆ.. لە لایەکی تروەو کەیسی سوریا رۆژبەرۆژ ئالۆزتر و قورس‌تر دەبێت و بۆتە مۆتەکەیەک بۆ سیاسەت و دبلۆماسیەتی تورکی کە ناتوانن دەرچەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوەو بتوانن لەگەڵ هێزە دەسترۆێشتوەکان لە سوریا بگەن بە رێکەوتنێک کە بەرژەوەندیەکانی تورکیای تێدا مەیسەر کرابێت ، بەتایبەت مژاری ئیدلب و کورد دوو کێشەی ئالۆزن لەبەردەم دبلۆماسیەت و عەسکەری تورکی. جگە لەوە هەبوونی چوار ملیۆن ئاوارەی سووری لەناو خاکی تورکیا، ئەمەش بۆخۆی بۆتە بارگرانی و فشارێکی گەورەی ئابووری، کە لەوەدەچێت حکومەت هیچ سیاسەتێکی دروست واقیعیانەی نەبێت لەبەرامبەریان مەسەلەی ئابوری، لەهەموو بابەتەکانی تر زیاتر هاوڵاتیانی تورکیا پەرێشان کرووە، هەڵاوسان و بێ‌کاری و دابەزینی نرخی لیرە برستی لە هاولاتیانیان بڕیوە. کۆی ئەو کێشانەی کە لە ناوخۆ و دەرەوە هەیە جارێکی تر راستەوخۆ دەبنەوە بەشێک لە کەرستەی کەمپینی هەڵبژاردن، بۆیە چاوەرێی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی گەرم و توند دەکرێ لە نێوان هەردوو بەرەکە، بەڵام هەموو ئاماژەکان جارێکی تر ئەوە دەردەخەن چانسی سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆی جەهەپە زۆر زیاتر بێت لە بنیامی یڵدرمی ئاکەپە، بۆ دڵنیابوون لەم ئەنجامە پێوسیتە چاوەڕیی ئێوارەی ٢٣ی حوزەیرانی داهاتوو بکەین.
گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ سیستەمی پەڕڵەمانی، لە پێشینەی کارەکانی رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) بوو، ئەو پێداگری دەکرد، دەربارەی گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەڕڵەمانی، لەناو ئەو پێداگرییەشدا بۆچونی وابوو "کە دەبێت سەرۆکی هەرێم، لە پەڕڵەمان هەڵبژێرێت، نەک لەدەرەوەی پەڕڵەمان"، بەڵام تێڕوانینی کاک نەوشیروان، لەو شێوە هەڵبژاردنەی ئێستای سەرۆکی هەرێم لەپەڕڵەمان جیاواز بوو. کاک نەوشیروان جەختی دەکردەوە، "دەبێت سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت"، واتە، نابێت هەرێمی کوردستان سەرۆکێکی هەبێت خاوەنی دەسەڵاتێکی بەهێز بێت، نابێت سەرۆکی هەرێم خاوەنی یەک بودجەی زەبەلاحی خۆی بێت و پارەی ئەم هەرێمە لەدیوەخانێکی سوڵتان ئاسادا بەهەدەر بدات، نابێت سەرۆکی هەرێم خاوەنی هەیکەلەیەکی بەهێزی ئیداری و سیاسی بێت بەجۆرێک کە دەسەڵاتی ئەو سەرۆکە لە دەسەڵاتی پەڕڵەمان و سەرۆک و سەرۆکایەتی حکومەت بەهێزتر بێت، چونکە لە داهاتودا بەریەککەوتنی سیاسی دروست دەکات و هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە، بۆ ئەوەی رونتر لە پڕۆژە یاسایی سەرۆکایەتی هەڕێم تێبگەین، دەبێت شیکاری بۆ هەندێک ماددەو خاڵ و بڕگەکانی ئەو پڕۆژە یاسایە بکەین س بزانین، چ پڕۆژە یاسایەک دەبێتە مەترسی ئەگەر لەدەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمدا بێت. لەماددەی یانزەی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا، دەڵێت " موچەو دەرماڵەی سەرۆکی هەرێم بەیاسا دیاری دەکرێت". لەماددەی دوانزەشدا دەڵێت "سەرۆکایەتی هەرێم دیوانێکی دەبێت، پێکهاتەو ئەرکەکانیشی بەیاسا دیاری دەکرێت". لەڕوانگەی ئەم دوو ماددەیە، چەندین ساڵە پارەو بودجەی ئەم هەرێمە، لەو دیوەخانە سوڵتانییە بەهەدەردەڕوات، جگەلەوەی کە لەساڵی ٢٠١٣ەوە هەتا ئێستا، بودجەی سەرۆکی هەرێم، نەچۆتە پەڕڵەمان و سەرۆکی هەڕێم، بەئارەزوی خۆی ئەو بودجەیەی لەپارەو قوتی خەڵک بچڕیوەو بردوە، هۆکارەکەشی ئەو دەسەڵاتە تاکڕەویەیە کە لەپڕۆژە یاساکە پێدراوەم دەکرێت سەرۆکی هەرێم بودجەو دیوەخانی هەبێت، بەڵام لەچوار چێوەی بەهەدەر نەدانی بودجە، نەک ئەو دیوەخانە ببێتە هۆکاری بەهەدەردانی بودجە، وەک لەساڵانی رابردودا ئەمە رویداوە. لەهەمانکاتدا ماددەی سیانزەهەم بڕگەی یەک، یەکێکە لە پڕ کێشمەترین ماددەکان، کە دەڵێت " سەرۆکی هەرێم، فەرمانداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەبێت". لەڕوانگەی ئەو ماددەیەوە، سەرۆکی هەرێم دەتوانێت جوڵە بەهێز بکات، ئەو دەتوانێت کەی وویستی هێز بنێرێت بۆ تەقەکردن لەخۆپیشاندەر، کەی وویستی هێز بنێرێت بۆ سەر بنکەو بارەگای حیزبی رکابەری، کەی وویستی هێز بجوڵێنێت بەڕوی نەیارانیدا، کەی وویستی شەڕ بۆ رۆڵەکانی هەڕێم هەڵبگیرسێنێت و شەڕی کورد بە کورد بکات، کەی وویستی تاکڕەوانە دەتوانێت هێز بەڕووی ئەو هێزو لایەنەشدا بجوڵێنێت، کە نەیاری حیزبەکەیەتی، لەژێر ناوی (دروستکردنی مەترسی بۆ سەرۆک)، لەو ڕوانگەوە ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، چۆن دەبێت سەرۆکی هەڕێم سوڵتان ئاسا، فەرمانداری گشتی هێزەکانی هەرێم بێت، دەبێت هێزی پێشمەرگە بەهەمان شێوەی بەغداد لەژێر فەرمانداری سەرۆکی حکومەتدا بێت، لەهەمانکاتدا دەبێت حکومەتیش لەژێر چاودێری و رێنوێنی یاسایی پەڕڵەماندا بێت، ئابەوە دەگوترێت دەسەڵاتی پەڕڵەمانی، نەک بەو دەسەڵاتەی ئێستا کە دەسەڵاتی سوڵتانی نیمچە پەڕڵەمانییە. یەکێکی دیکە لە گرێ کوێرەکانی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ماددەی دەیەمە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ١٨ بڕگە، لەژێر ناوی ( ئەرک و فەرمان و دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم). ئەم ماددەیە رێک سەرۆکی هەرێم بە سوڵتانی دەکات. لەبڕگەی یەکەم هەتا دەگاتە بڕگەی پێنجەم، سەرۆکی هەرێم راستەوخۆ دەستوەردان دەکات لە کاری پەڕڵەمان، هەر لەهەڵوەشاندنەوەی پەڕڵەمان، بگرە هەتا دەگاتە بانگهێشتی پەڕڵەمان، لەپاش دەرچواندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێی حیزب و قەوارەکان بۆ پەڕڵەمانی کوردستان. دەبوو وە دەکرا، ئەم بڕیارانە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان خۆیدا بێت، نەک لەدەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم، ئەگەر پەڕڵەمانێک بتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، پەڕڵەمانێک بتوانێت لەپاش هەڵبژاردن دەستاو دەستی دەسەڵات بکات، پەڕڵەمانێک بتوانێت بەدەنگی هەموو ئەندامەکانی خۆی نوێ بکاتەوە، کەواتە ئەوە سیستەمی پەڕڵەمانییەو ئەو پەڕڵەمانەش دەسەڵاتی بەسەر سەرۆکی هەرێمدا دەبێت، جا کە سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی بەسەر پەڕڵەماندا زیاتر‌و باڵاتر بوو، جا کە سەرۆکی هەڕێم توانای هەڵوەشاندنەوەو دانانی سەرۆکی نوێی پەڕڵەمان و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و واژۆکردنی بڕیار‌و یاساکانی پەڕڵەمانی هەبوو، ئیدی لەکوێوە سیستەمی هەرێم کراوە بەپەڕڵەمانی؟!. هەریەکە لەبڕگەی شەش و حەوت کە تایبەتن بە (لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیکراوان و پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ بەندکراوو یان سوککردنی حوکمەکەی). ئەمەش بەشێکە لەو دەسەڵاتە سوڵتانییەی کە سەرۆکی هەرێم دەتوانێت، بەئارەزوی خۆی، پیاو کوژی حیزبی و نەوتفرۆش و چەتەی دەستگیراوو لە گرتوخانەکان بهێنێتەدەرو فەرمانی بەربونیان بۆ دەر بکات، لەهەمانکاتدا دەتوانێت سەروەری دادگاکان بخاتە ژێر هەیمەنەی خۆی، کە بەبڕوای ئێمە ئەوەش کارەساتێکی دیکەیە کەچەندین ساڵە ئێمە پێوەی دەناڵێنین. هەردوو بڕگەی دە و یانزە لە ماددەی دەیەم، کە سەرۆکی هەرێم دەتوانێت فەرمانی هاتنە ناوەوەی هێزی فیدڕاڵی عێراق بدات بۆ هەرێم و فەرمانی کشاندن یان ناردنی هێزی پێشمەرگەش بدات بۆ دەرەوەی هەرێم، ئەم دوو بڕگەیەش مەترسیدارن، جوڵاندنی هێز کە لەدەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمدا بوو، هەم دەبێتە سەرئێشە بۆ حیزب و لایەنە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەم دەشبێتە کێشە بۆ حیزب و لایەنەکانی دیکەی هەرێم لەکاتی ئاڵۆزی و کێشمە کێشمی سیاسی‌دا، وەک ئەوەی کە لەشەڕی ناوخۆدا بینیمان، ئەوان ئەوکات پێیان عەیب نەبوو، دەبابەی بەعسیان هێنایە سەر پەڕڵەمان س جەندرمەو کۆماندۆسی تورکیان هێنایە سەر قەندیل، جا ئێستا کە یاسا رێگا بدات هێزی فیدڕاڵی بە ئەمری سەرۆک بجوڵێت، دوور نییە سبەی لە ململانێ سیاسییەکاندا پەنای بۆ نەبەن!. دەکرا بڕگەی سیانزەهەم بکرایە بەڤیتۆ، چۆن دەبێت سەرۆکی هەرێم ئەوەندە دەسەڵاتی هەبێت کە سەرۆک وەزیران یان وەزیرێک دەستی لەکار کێشایەوە، ئەو قەبوڵی بکات. بڕگەی چواردەهەمیش بەهەمانشێوەیە کە تەواوکاری بڕگەی سیانزەهەمە، ئەگەر سیستەمی ووڵات پەڕڵەمانی بوو، دەبێت بەتەنها پەرڵەمان متمانە بە وەزیر بدات و پەڕڵەمانیش متمانە لەوەزیر بسەنێتەوە، ئەوەش دەبێت لەپەڕڵەمان بە دانیشتنی تایبەت و بە دەنگدانی زۆرینەی پەڕڵەمانتاران ئەنجام بدرێت، نەک بە دەنگی تەنها کەسێک کەناوی سەرۆکی هەرێمە، جا کە سەرۆکی هەرێم توانای ئەوەی هەبێت متمانە بە وەزیر بدات و متمانەشیان لێ بسەنێتەوە، ئیتر ئێمە پەڕڵەمان و هەڵبژاردنمان بۆ چییە، بۆ ئەو هەموو پارەیەو ئەو هەموو ووزە مرۆییە لە سندوقەکانی دەنگدان و لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەهەدەر بدەین، با هەموو شتەکان جەنابی سەرۆکی سوڵتانی خۆی بیکات و پەڕڵەمانیش دابخەین. بڕگەی پانزەهەم، (تەرخانکراوە بە پێدان و دامەزراندنی خاوەن پلە تایبەتەکان لەسەر پێشنیاری وەزیری پەیوەندیدار)، ئیشی سەرۆکی هەرێم نیییە کە خاوەن پلە تایبەتەکان دابمەزرێنێت، لەهەمانکاتدا، دەبێت ئەوە ئیشی ئەنجومەنی وەزیران و پەڕڵەمان بێت ئەویش بە وەرگرتنی سی ڤی بەهێزی ئەو کەسەو بە دەنگدان و هەڵسەنگاندنی لیژنە تایبەتمەندییەکانی پەڕڵەمان، چونکە دامەزراندنی خاوەن پلە تایبەتەکان، یانی تێچونی بودجەو داهات، هەر بڕگەیەکی خەرجکردنی بودجە، دەبێت لەپەڕڵەمان بێت نەک لە دەرەوەی پەڕڵەمان. بڕگەی شانزە، (دامەزراندنی دادوەر (حاکم) و سەرۆکی دادگاکان و سەرۆکی دادگای گشتی ئەمەش پاش پاڵاوتنیان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرانەوە)، ئەگەر سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی بەسەر دادوەرەکاندا هەبێت، سبەی دەتوانێت دادگاکان بۆ مەرامی کەسی سەرۆک و حیزبەکەی بەکار بهێنێت، کە سەرۆکی هەرێم بتوانێت دادوەرەکان دابمەزرێنێت، دەشتوانێت دەستوەردان لە دادگاکان بکات، لەوڕوانگەشەوە سەرەوەری یاسا ئەوەندەی دیکە دەکەوێتە ژێر مەترسی دەستوەردانەوە، بۆ ئەوەش دەبێت دامەزراندنی حاکم و سەرۆکی دادگا و دادگای گشتی لەلایەن پەڕڵەمان و سەرۆکی پەڕڵەمان بێت بە دەنگی زۆرینە، نەک لەلایەن سەرۆکێکی تاک دەنگ بێت، ئەوەش وا دەکات کە دادگا‌و سەروەری یاسا، لەژێر هەیمەنەی پەڕڵەمان بێت نەک لەهێر هەیمەنەی سەرۆکی هەرێم. بڕگەی حەڤدە باس لە بەخشینی روتبەی سەربازی دەکات، بەبۆچونی ئێمە ئەمە ئیشی سەرۆک وەزیرانە، ئەوەش کاتێک دەبێت کە سەرۆک وەزیران، فەرماندەی یەکەمی هێزە چەکدارەکان بێت، خۆ ئەگەر ئەم بڕگەیە بەشێکبێت لەئەرکی سەرۆکی هەرێم، کەواتە ئەمەش پڕ دەبێت لەفەرماندەو بەرپرسی سەربازی و ئەمنی سەربە جەنابی سەرۆک، بەو پێیەش هەیمەنەی ئەو هێزانە دەخرێتە ژێر هەیمەنەی سەرۆک، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەبێت هەیمەنەی کەسانی پلەداری سەربازی پەیوەستبن بەفەرماندەیی یەکەم کە لە بنەمادا دەبێت سەرۆکی حکومەت بێت نەک سەرۆکی هەرێم. لەڕوانگەی ئەو چەند بڕگەو ماددەیەی سەرۆکایەتی هەرێم، پڕۆژە یاسایەکی سوڵتانی بەسەر پەڕڵەمانتاراندا تێپەڕبووە، مەترسی ئێمە لەم هەموو دەسەڵاتەی ئێستای سەرۆکی هەرێم، بەرکەوتنی دوو سیستەمی سیاسییە، ئەگەر دوو سیستەمی بەهێزی جێبەجێکار هەبێت لەهەرێمدا، ئەوا بەریەککەوتن بەئاسانی دروست دەبێت. لەڕوانگەی ئەوەش بوو کە هەمیشە رەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) دەیگوت، "دەبێت سیستەمی سەرۆکایەتی هەرێم، بەهەمان شێوەی بەغداد تەشریفاتی بێت، لەهەمانکدات دەبێت سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکان بە دامەزراوو بکەین و دەسەڵات و بودجەی زەبەلاحی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بگەڕێنینەوە". دەرئەنجام دەتوانین جەخت بکەینەوە لەسەر ئەوەی. یەکەم: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەڕڵەمان، کارێکی باشە و جێگای دەستخۆشییە، بەڵام دەبێت بەبڕگەو ماددە و دەسەڵاتەکانیدا بچنەوە، کار بۆ کەمکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانە بکرێت، لەلایەن پەڕڵەمان و پەڕڵەمانتاران. دووهەم: دەبێت دەسەڵاتەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ پەڕڵەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بەجۆرێک بێت کە چاودێری بەردەوام هەبێت لە سەر یەکتر. سێهەم: فەرمانداری یەکەمی هێز و جوڵاندنی هێز دەبێت لەلایەن سەرۆک وەزیران بێت، بەهەمان شێوەی بەغداد. چوارهەم: دەبێت بودجەی سەرۆکایەتی هەرێم دیاری بکرێت و رەچاوی بەهەدەردانی بودجەی گشتی لەلایەن سەرۆکی هەرێم بکرێت. پێنجهەم: نابێت چاکسازیکردن لەپڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ببەستینەوە بەوەی کە ئێستا سەرۆکی هەرێم لەلای پارتییە، بەڵکو رەنگە سبەی سەرۆکی هەرێم لای لایەنێکی دیکەی هەرێم بێت، ئەوکات پارتیش گیرۆدەی ئەم جۆرە لە سەرۆکی سوڵتانی دەبێت، ئێمە بەدامەزراوەیکردنی هەرێممان دەوێت، وەک کاک نەوشیروان دەیگوت " ئێمە کێشەی دەموچاوو کەسەکانمان نییە، کێشەی دامەزراوەیکردن و بەسیستەمکردنی هەرێمی کوردستان‌مان هەیە".
سامانی وەستا بەکر پرسی سەرۆکی ھەرێم و پلەی خوێندن و خوێنەوارو نەخوێنەوار بازاڕی گەرمە، ئاخر وڵاتێک کە ڕێژەی خوێندەوار تیایا سەرو ٪٩٠ بێت و ئاستی تێگەشتنی خوێندەوارەکان ٪١٠ تێنەپەڕێنێ ئەوا خودی ئەو کۆمەڵگەیە بە نەخوێنەوار ئەژمارەکرێ و سەرۆکیش ئەگەر زانا و داھێنەریش بێت ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ. گرنگە بۆ بەرەوپێش چوون و گۆڕانکاری لەھەر کۆمەڵگەیەکا ڕەخنەی ئازاد بوونی ھەبێ بەڵام گرنگتر ئەوەیە کە ڕەخنەکان بابەتی و جێگربن بە ئاڕاستەی گۆڕانکاری وە لەوانەش گرنگرتر ئەوەیە کە ڕەخنەکانی "نوخبە"ی ناو ھەر کۆمەڵگەیەک گێژراو بێژراوبێ نەک ھەڕەمەکی. ئەبێ سەرەتا ئەوە بزانین کە پلەی خوێندن تەنانەت لە ڕۆژئاواشا نابێتە ڕێگر بۆ بەدەستھێنانی پۆستی باڵای حیزبی و حکومی بەڵکو ئەو نەریتە زیاتر وەک ئەوەی پێی ئەوترێ لە جیھانی سێھەمدا کاری پێئەکرێ کە ھەڵبەتە ئەوەش ھۆکاری خۆی ھەیە کە لێرەیا باس کردنی گرنگ نیە. تواناکان مرۆڤەکان جیا ئەکەنەوە نەک پلەی خوێندن و ئەگەر بشگەڕێینەوە بۆ مێژوو ئەوا بە ڕوونی ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە کە بەشێک لە داھێنەرو بیرمەند و زاناکان سەرەتا داھێنانیان کردووە پێش ئەوەی پلەی خوێندنی باڵایان ھەبێ. هەڵبەتە ئەمە نە بەرگرییە و نە پاساوە بۆ خودی دەزگای سەرۆکایەتی هەرێم و خودی کاندیدی سەرۆکی هەرێم هێندەی بەرچاو ڕوونییە بۆ بابەتێکی جەوهەری کە کۆمەڵگەی گیرۆدەی تێکەڵ و پێکەڵی بیرکردنەوە کردووە. بێ ھیچ دوو دڵییەک کۆمەڵگەی ئێمە ڕەخنە لە ھەر جوڵەیەکی سیاسی ئەگرێ کە حیزبە تەقلیدیەکان بەشێکبن لە پێکھاتەکەی جا ئیتر ڕێکەوتنی ستراتیژی بێت یان پێک‌ھێنانی حکومەت بێت یان ھاوپەیمانی، کە ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەو ٢٨ ساڵ حکومڕانی دوو حیزبی چەکدار ئەگەڕێتەوە کە خەڵکی لە کۆی ھاوپەیمانی و ڕێکەوتنی ستراتیژی و حکومڕانی ھاوبەشیان سوودمەندی یەکەم نەبووە. ئەو ڕەخنانەی ئێستا لە خوێنەواری و نەخوێنەواری سەرۆکی ھەرێمی داھاتوو ئەگیرێ ڕەخنەیەک نیە لە لە خودی ئەو دەزگایەو کەسایەتی سەرۆک ھێندەی ڕەخنەیەکی جدییە بۆ گۆڕانکاری و دەستاودەستکردنی دەسەڵات، کە شەقامی کوردی تا ئاستێکی زۆر بەرز و ترسناک بێ ھیوا بووە لەو گۆڕانکارییە و ڕێژەی بەشدارینەکردنی دەنگدەرانی دواین ھەڵبژاردن گەواھیدەری ئەو ڕاستیەن. لێرەوە گرنگە خاڵ لەسەر ھۆکاری نەبوونی گۆڕانکاری لە حکومڕانی ٢٨ ساڵەی ھەرێمی کوردستانا دابنرێ، کە ئەوێیش بۆ جۆری پێکھاتەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان ئەگەڕێتەوە کە لە کۆی کابینە حکومییە جیاجیاکانا گۆڕانکارییەکان ھەر چۆنێک بووبێت و کارنامەی حکومەتەکە ھەرچییەک بووبێت و سەرۆکی حکومەتەکە ھەر کەسێک بووبێ نەبۆتە ئاڕاستەیەک بۆ گۆڕانکاری، کە ھۆکاری ئەو کارەش تەنھا بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی ھاوبەش لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەگەڕێتەوانێ، کە ھیچ کاتێک ڕێژەو ژمارەی وەزیرو بوونی سەرۆکی حکومەت لە ھەرلایەکیان بووبێ نەبۆتە ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری، ھێندەی ھۆکارێک بووە بۆ دووبارە کردنەوەی ئەزموونێکی شکستخواردوو. بۆیە لێرە بەدواوە ئەبێ جۆری داوای شەقام بگۆڕێ و خواستەکەی ساڵی ١٩٩٢ی کاک نەوشیروان مستەفا جێبەجێ بکرێ کە ئەویش پێکنەھێنانی حکومەتی ھاوبەشی نێوان (پ.د.ک) و (ی.ن.ک)ە، بەو واتایەی کە ھەر کاتێک یەکێک لەو دوو حیزبە براوەی ھەڵبژاردنبێت ڕاستەوخۆ حیزبەکەی تریان بوێرانەو دیموکراتیخوازانە ئۆپۆزسیۆن ھەڵبژێرێ وەک نەریتێکی باو لە وڵاتانی پەیڕەوکەری دیموکراتی ڕاستەقینە. ئاخر نمونەیەکی زۆر ناوازەیە کەھەمیشە دوو حیزبی ڕکابەرو یەکەم و دووەمی ھەڵبژاردن بەبێ یەکتر حکومەت پێکنەھێنن و لە ٢٨ ساڵ حکومڕانی شکست‌خواردووی ھاوبەشیانا تێکنەچوونی شیرازەی کۆمەڵگەو زەرورەتی بوونیان لە حکومەتا بۆ پاراستنی ئەو شیرازەیە بگێڕنەوە، کە ڕاستیەکەی پشتی ئەو پێک‌ھێنانی حکومەتە ھاوبەشە بەرژەوەندی ھاوبەشی جووت حیزبەکەیە نەک ھیچ شتێکی‌تر. ھەنگاوی یەکەمی ھەر گۆڕانکارییەک لە ھەرێمی کوردستانا بە بوێری و قبوڵکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن لەلایەن یەکێک لەو دوو حیزبەوە دەستپێئەکات کە ئەویش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئەو دوو حیزبە بەھۆی بوونی ھێزی چەکداری حیزبیەوە ھەرێمی کوردستانیان دابەشی دوو زۆنی جوگرافی دابڕو لەیەک کردووە و ھیچ یەکێکیان بەبێ بوونی ئەویتریان لە حکومەتا ناتوانێ باڵا دەستبێ لە کۆی ھەرێما، بەڵکو تەنھا ئەتوانێ حوکمی ئەو ناوچە جوگرافییە بکات کە خۆی بەھێزی چەکداری حیزبی بۆ خۆی پچڕیووە. لەبری داوایەکی بێ سودو ڕەخنەیەکی جێنەگر باشترە لە ئێستەوە کار بۆ ئەوە بکرێ کە میساقی شەرەف بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پڕکرێتەوە کە ئەم حکومەتە خیتامی نەریتە خراپەکەی ٢٨ ساڵ لە پێک‌ھێنانی حکومەتی ھاوبەش بێت لە نێوان ئەو دوو جووت حیزبەیاو لێرە بەدواوە بەڵێنیان لێ وەرگیرێ دان بەئەنجامی و ھەڵبژاردن بنێن و کاریشی پێبکەن و زۆرینەی دەنگ لای کامیانبێت حکومەت پێکبھێنێت و ئەوتریشیان ڕاستەوخۆ ئۆپۆزسیۆن ھەڵبژێرێ، خۆ ئەگەرچی هەندێک جار لە پلەی سێیەم و جورامیشابن بەڵام هەرد خۆیان بەیەکەم و دووەم ئەسەپێنن کە ئەمەش ڕوویەکی تری ناشرینی ئەوانە. خۆ ئەگەر وابکەن چرۆی حوکمێکی ڕاستەقینەی پشبەستوو بە ئەنجامی ھەڵبژاردن ئەپشکوێ و ھەرێمێکی یەک پارچە و خەڵکێکی تێکەڵتر لە ئێستا و کۆمەڵگەیەکی یەک ھەڵوێست و یەک ڕەنگ و یەک ئاڵا بوونی ئەبێت و دێگەڵەش ئەبێ بە مێژوو. کەوابێ سەرۆکی ھەرێم خوێنەواربێ یان نەخوێنەوار بە تۆ چی؟!
نەبەز گۆران بەرلەوەی قسە لەسەر ئەو دیمەنە بكەم، كۆمەڵێك گەنج هێنراونەتە سەرشاشە، وەك تاوانباری گەورە پیشانی هەموومان دەدرێن، پرسیار لەسەر خودی ئەركی ئاسایش دەكەم. ئایا ئەركی ئاسایش تەنها پاراستنی ئاسایشی خەڵك و تاكە، یان پاراستنی شكۆی خەڵك و تاكە؟ ئایا ئەركی ئاسایشە لەپێناو پاراستنی شكۆی كۆمەڵێك كەس، شكۆی كۆمەڵێكی دیكە بشكێنێت؟ ئایا رێگای تر نەبوو بۆئەوەی بەخەڵك بوترێت ئەم گەنجانە لەرێی ئەو پەیجە بێدایكوباوكانەی باڵۆنێكی ئابووریی و سیاسییەوە بەكار هێنراون؟ بۆچی دەبێت كۆمەڵێك گەنجی بەكارهاتووی بێئەزموون، لە سەرەتای تەمەنیاندا لەبەر هەڵەیەك كە كردوویانە، شكۆیان بشكێت و، خاوەنی كردەكەش لەنمایشە باڵۆنییەكەی خۆی بەردەوام بێت؟ هەڵبەتە یەكێك لەوانەی لەرێگای ئەو پەیجە بێدایكوباوكانەوە، كە ئەو گەنجانە بەرێوەیان بردوە و سوكایەتی و تۆمەتیان بۆ دروستكردوە، من بووم. ئەما من هەرگیز نیگەران نیم لەو گەنجانە، دەشزانم نە تۆمەتەكانییان، نە سوكایەتییەكانیان شایەنی بیرلێكردنەوە و گرنگی پێدان نییە. وادادەنێین ئەو گەنجانە هەڵەیەكیانكردوە. هەڵەكەشیان نە كوشتنی مرۆڤە، نە كارێكی هێندە مەترسیدارە بەوجۆرە پیشانبدرێن. هەڵەیەكە پەیوەندی بەخراپ بەكارهێنانی گەنجە لە پێناو ویستی حیزبێك، یان باڵۆنێكی سیاسیی، یان كارەكتەرێك. بنەوانی كێشەكان ئەو گەنجانە نین، گومانم نییە فشاری ژیان ناچاریكردوون بچنە ناو ئەو فەزا ناتەندروستەوە. ئەگەر بریاریشە ئاسایش كۆی ئەو پەیجەوانانە دەستگیربكات سوكایەتی و تۆمەت دەبەخشنەوە و، سەرقاڵی شێواندنی فەزای كۆمەڵایەتیی و كارەكتەرەكانن، دەبێت لە ئاسایش بپرسین: ئەی پەیجە بێدایكوباوكەكانی (پارتی، یەكێتیی، گۆڕان، بەكگرتوو.) ئەمانە چی؟ گەر بیانوەكەش ئەوەیە، داوای یاسایی لەسەر ئەو پەیجانە نییە، بێگومان داوای یاسایی زۆر هەیە و ناجوڵێت. راستییەكەی ئەو دیمەنانەی ئاسایش پیشانیداین، دیمەنگەلێكن هیچ كات لە ئەركی ئاسایش ناچێت، بەرامبەر هەڵەیەك بە كۆمەڵێك گەنجكراوە لەلایەن كارەكتەرێكی باڵۆنییەوە ئاوا پیشانبدرێت! ئەو گەنجانە لەناو فەزایەكی ناتەندروستدابوون، زۆری دیكەش بەهەمان شێوە لەم چركەساتەدا لەناو هەمان فەزادان. بێئەزمونی و ناچاری ژیان، رەنگە دوو رەهەندبن ئەو گەنجانە ناچار بكات بچنە ناو ئەو فەزا نادروستەوە. كێشەكە ئەوەیە حیزبی كوردی لەناو دونیای شاشەكاندا، خۆی بوەتە بنەوانێك بۆ بەرهەمهێنانی دونیایەكی پۆخڵ. گەنجێك دەچێتە ناو حیزبێكەوە، بە دونیایەك خەیاڵ و خەونەوە دەچێت، لەبری ئەوەی پەروەردە بكرێت ببێتە كارەكتەرێكی دروست بۆ كۆمەڵگەكەی، بەلارێدا دەبرێت و دەخرێتە ناو فەزایەكەوە، ئیدی سەرقاڵی تۆمەت و جنێو، بوختان بێت بۆ ئەم و ئەو. ئەوە گەنجەكان نین گوناهباری راستەقینەبن، ئەوە ئەو پەروەردە نادروستەی حیزبە بەم جۆرە خەساریاندەكات. ئەو دونیایەی حیزب لەناو شاشەكاندا دروستیدەكات، دونیایەكی نەخۆشە، دونیایەكە دەیەوێت لەگەڵ خۆیدا كۆمەڵگە و ئەم گەنجانەش نەخۆش بخات. كاتێك ئەمە دونیای شاشەكانی حیزب بێت، كە كۆی حیزبەكان، بەشێكی سەركردایەتی حیزبەكان، بەشێكی پەرلەمانتارەكانییان، پەیجی بێدایكوباوكیان هەیە و ئیشیان پیسكردنی ژینگەی سیاسیی و كۆمەڵایەتییە، ناكرێت نیگەرانبین لە چەند گەنجێك گلاون بەو كارەوە. چونكە خودی كردەكە، ئیشی ئەوانەیە لەپشت ئەو پەیجانەوەن و هیچ حیزبێك نییە بەدەربێت لەو دونیا پۆخڵە، بەڵام خاوەنكردەكان لەنمایشەكانیاندا خۆیان بە مەعقوڵ پیشاندەدەن و بەدبەختەكان دەبنە سوتەمەنی كارە پۆخڵەكەیان! هێنانی كۆمەڵێك گەنج بۆسەر شاشە، وەك تاوانباری گەورە و، بە ئاشكرا روخساریان دەركەوێت، نیگەرانكەرە. من بەرگری لە كارە هەڵەكەیان ناكەم، بەرگری لە شكۆیان دەكەم. ئەوان كارە هەڵەكەیانكردوە، بەڵام كێ لەپشت كارە هەڵەكەیانەوەیە؟ ئەو باڵۆنە هەڵتۆقیوەی ناو دونیای سەرمایەداری و دونیای سیاسیی، بنەوانی كردەكەیە. كاتێك ئەو بنەوانی كردەكەبێت ئیدی بۆ ئاسایش شكۆی ئەم گەنجانە لەسەر كردەیەكی هەڵە دەشكێنێت؟ ئەوانە گەنجی ناو ئەم كۆمەڵگەیەن، خاوەن خێزان و هاوڕێ و كەسن، كارەكەشیان گەرچی هەڵەیە، بەڵام ئەوەناهێنێت بەوجۆرە بخرێنە سەرشاشە و شكۆی خۆیان و خێزانیان لەكەدار بكرێت. ئەوەی پێویست بوو ئاسایش بیكات، مامەڵەكردنێكی یاسایانەبوو لەگەڵیان، نەك مامەڵەكردنێكی لەو جۆرە. چەندین رێگای دیكەش هەبوو تا هەڵەكەیان پیشانی خەڵك بدرێت، بەڵام خراپترین رێگا ئەوەبوو بەو جۆرە پیشاندران. بكەری راستەقینەش كە ئەم هەڵانەی پێكردون، ئەو باڵۆنەیە، لەبنەرەتەوە بەرهەمی عەقڵی حیزبە و ئاستی بۆ رووبەری سیاسیی و كۆمەڵایەتی، هێندە نزمە، هیچ خوێندنەوەیەكی بۆ ناكرێت، جگە لەوەی دەبێت وەك بیمارێكی ناو دونیای پێسكردنی ژینگەی كۆمەڵایەتی و سیاسیی تەماشابكرێت. خاڵێكی دیكە بۆ ئاسایش ئەوەیە، ئێوە تەنها بەرپرسیارنین لە پاراستنی شكۆی گروپێك، یان چەند كارەكتەرێكی رۆشنبیر و سیاسیی، ئێوە بەرپرسیارن لە پاراستنی شكۆی تاك بەتاكی ئەم كۆمەڵگەیە. بەڵام بۆچی لە بری ئامۆژگاریكردنی ئەم گەنجانە كە هەڵەیان پێكراوە، هەڵسان شكۆی ئەوانتان شكاند؟ لەبەر پاراستنی شكۆی ئەوانەی لەرێگەی هەڵەكەی ئەوانەوە سوكایەتی و تۆمەتیان بۆ دروستكراوە، دەبێت شكۆی ئەوان بشكێنن؟ ئەی بۆچی لەبری پیشاندانی ئەوان بەو شێوە خراپە، مامەڵەی یاسایی، نەك ئەمنی، لەگەڵ خودی خاوەنكردەكەدا ناكرێت؟ بۆدەبێت لە پێناو بكەرێكدا شكۆی چەندین گەنج بشكێنرێت؟ ئێوە وەك ئاسایش دامەزراوەیەكن خەڵكی بە ئەزمونتان تێدایە، كاتێك گەنجێكی بێئەزموون هەڵەیەك لەو جۆرە دەكات، ئەركی ئێوەیە بیشكێنن، یان ئەركی ئێوەیە لە رێگا هەڵەكە بێگوازنەوە و بیخەنەوە سەر رێگای دروست؟ دوا پرسیار، دوای شكاندنی شكۆی ئەوگەنجانە لەبەرچاوی هەموومان، بۆ پەیجە بێدایكوباكەكانی (پارتی، یەكێتیی، گۆڕان، یەكگرتوو.) هەمان دیمەن دووبارە دەكەنەوە، یان رێگایەكی تەندروست شكدەبەن بۆ كەمكردنەوەی ئەو دونیا شێواوەی ناو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، لەرێگەی ئەو حیزبانەوە دەرخواردی كۆمەڵگە دەدرێت؟
ئادەم ئاودەڵ یەکێک لە ھەڵە ھەر گەورەکانی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان ، دەست بردن بو بۆ شتێک کە مەحال بوو سەر بگرێ و لە بەرامبەریشدا پشتگوێ خستنی کۆمەڵێ پرس بوو کە دەبوو جێ بەجێ کرابان . پرسی سەرۆکایەتیەکەی بارزانی و ھەمواری یاسایی ھەڵبژاردن دوو لە پرسە ھەرە گرنگەکان بوون کە خولی پێشوی پەرلەمان یەکەمیانی وروژاند کە دەیزانی سەرناگرێ و دووەمیانی پشتگوێ خست کە دوو ھێندەی سەرۆکایەتیەکەی بارزانی گرینگ بوو. ھەلبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بە سیستمی یەک بازنەیین و خودی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ١٩٩٢ وەوە رێگری کردوە کە ھەلبژاردن بکرێتە فرە بازنەیی ، ئەمەش ھەردەم لە سود و قازانجی ئەو حیزبەدابووە و ھەمیشە رێگربووە لە گۆرانکاری لە سیستمی ھەلبژاردن ، ئەگەرچی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەر لە سەرەتایی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم داکۆکی سەرەکی بوو لەسەر چەسپاندنی سیستمی فرەبازنەیی بەڵام پارتی سەرجەم ھەولەکانی بۆ لە باربردنی ئەو ھەوڵانەبو ، بیانوی ئاشتی کۆمەلایەتی و ئارامی سیاسیش ھەمیشە دەستی یەکێتی لەو بابەتەدا بەستبوو . یەکێک لە دەرفەتە ھەرە گرینگ و ستراتیژیەکان کە بۆ ئەو بابەتە ھاتۆتە پێش خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بوو ، کە تێیدا گۆران و یەکێتی ، بە ھەماھەنگی ئیسلامیەکان زۆرینەی پەرلەمانیان لە دەستدابوو ، دەیانتوانی لە رێگەی پرۆژەیاسایەکەوە ھەمواری یاسایی ھەلبژاردن بکەنەوە و سیستمەکە لە یەک بازنەییەوە بگۆرن بۆ فرە بازنەیی و ئەو کات ساختەکاری و تەزویراتی دھۆک و زاخۆ کار لە دەنگە راستەقینەکان نەکات و پارسەنگی ھێز لە رێگەی ساختەکارییەوە نەگۆردرێت . بەڵام بەداخەوە دەستەی سەرۆکایەتی ئەوکات کە بزوتنەوەی گۆران سەرۆکایەتی دەکرد ، لە بری تێ پەراندن و کارکردن بۆ ئەو یاسایە ، دەستیان بۆ ولایەتەکەی بارزانی برد کە ھیچ سودێکی بە پرۆسەی سیاسی ھەرێم نەکرد و تەنانەت خۆشیان ئەیانزانی کە ھەولەکان بەو ئاراستەیە بێ سودن ، بەتایبەت دوای ئەوەی زاندرا کە ئەمریکیەکان و وڵاتانی ئیقلیم لە دژی لەسەر کارلادانی بارزانین . ئەو ھەوڵەی ئەوکات جگە لەوەی کۆتایی بە ولایەتی بارزانی نەھێنا ، پەرلەمانی پەکخست‌و حکومەتیێکی ئیفلیجیشی بەرھەم ھێنا . ھەر بۆیە گەر ئەوکات یاسای ھەلبژاردنەکانی ھەرێم ھەموار بکرایەتەوە ، ئێستا نە پارتی ٤٥ کورسی دەھێنا و نە بابەتی شەھادەی کاندیدی سەرۆکی ھەرێم دەھاتە ئاراوە و فراکسیۆنەکانی گۆران و یەکێییش ناچار نەدەکران دەنگ بەو جۆرە برگەیە بدەن . ئەگەرچی لە ساتی دانوستانی حیزبە براوەکانی پەرلەمان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت ، تروسکاییەکی تر بۆ ئەو بابەتە مابوو ، دەکرا حیزبەکان پێش پێکھێنان و چونە ناوحکومەت یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکەیان ھەمواری یاسایی ھەلبژاردن بوایە ، بەڵام داخەکەم ھیچ حیزبێکی بەشدار لە حکومەتی ئەمجارە لە بیری ئەو بابەتەدا نەبوو ، گەرنا ھیچ نە بوایە بۆ دوای چوار ساڵی تر ئومێدێکی بچوک دەما بۆ ئەوەی دیموکراسی مانای راستەقینەی بۆ بگەرێتەوە و جارێکی تر ناچار نەبین کەسێکی بێ شەھادە بکەینە سەرۆک .
ره‌حمان غه‌ریب بیهێننە بەرچاوتان سوپایەكی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بەشێكی زۆریان بە پارەی سیاسی بەڕێوەدەبرێن، لە پشت شاشەی كۆمپیوتەرەوە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی درۆن. روونتر: ئەو كارگەیەی كاری تیا ئەكەن تەنها درۆ بەرهەمدەهێنێت و ئەیخاتە ناو ئەم بازاڕە بەر بەرەڵایە. ئەم پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەی پەیوەندییەكان، دەسكەوتێكی هەرە گەورەی بیری مرۆڤایەتییە، پێگەی هەرە گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیارین، نامەوێت دەسەڵاتی ستەمكاری لەهەر پارچەیەكی ئەم زەوییە خەڵك لەم نیعمەتە زانسیتییە بێبەش بكات، دژی سانسۆرم. بەڵام وەك چۆن كەسانی تێگەیشتوو سودی لێوەردەگرن، پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و راستی تیا بڵاودەكەنەوە، بە هەمان ئەندازەش كەسانێك كردویانە بە پێگەیەك بۆ بڵاوكردنەوەی درۆ‌و گوتاری رق وكینەو ناوزڕاندنی ركابەرەكانیان. ئەمە تەنها دیاردەیەكی كۆمەڵگەی كوردستانی نییە، بەڵكو جیهانییە. ئەم بەیانییەو چەند بەیانییەكە، هەندێ نوسەرو رۆژنامەنووسی دیار، ناویان كەوتوەتە ناو تۆڕی ئەم كارگانە، خاوەن كارەكان دەروونیان بە بڵاوكردنەوەی درۆ‌و ناوزڕاندنی كەسانی سەركەتوو ئاسودە دەبێت. با پزیشكێكی دەروونی پێم بڵێت ئەمە چ نەخۆشییەكە؟ نوێترین راپۆرتی پەیامنێرانی بێ سنوور تیشكی خستوەتە سەر ئەو سوپایەی شەڕەكانیان لە پشت كۆمپیتەرەوە ئەنجام ئەدەن. سوپای یەدەگی دەسەڵاتی سیاسی و عەشایەری و حزبی‌و سەرمایەداری .. هتد..ن.. شەڕیان بۆ دەكەن، سومعەی ركابەرەكانیان لەكەدار ئەكەن، لە ئەنجامی ئەم شەرەیان ئازادی رۆژنامەنوسی دەبێتە قوربانی. كریستۆفر دولوار لەم بارەیەوە دەڵێت " گێچەڵی ئەلیكترۆنی دیاردەیەكی جیهانییە، ئەمڕۆ بووە بە ترسناكترین هەڕەشە بۆ سەر ئازادی میدیا، جەنگی ئەلكترۆنی تەنها دەوڵەتەكان بەرپای ناكەن، بەڵكو دوژمنانی ئازادی رۆژنامەنوسی سوپایەكی ئەلكترۆنیان دامەزراندوە بۆ هێرشو لاوازكردنی ئەوانەی بەدوای راستیدا دەگەڕێن" دولدوار چەختدەكاتەوە" ستەمكاران لە رێگەی بەكرێگیراوانیانەوە لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتی رۆژنامەنوسان دەكەنە ئامانج وەك ئەو كەسەی كە لە گۆڕەپانی جەنگ بە فیشەك بەرامبەرەكەی دەكوژێت". ساڵی رابردوو دەیان پەیجی سەربەخۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بوك كە بە ناوی جیاجیاوە بابەتی زانستی‌و تەندروستی و هونەرو زانستی كۆمپیوتەرو هەواڵ و وەرزشو گاڵتەوگەپی بڵاودەكردەوە، ئێستا چالاكی و هەواڵو ریكلامی حزبی تیا بڵاودەكرێتەوە. ئەدیمەنەكان فرۆشتویانە، تاپۆكەیان خستوەتە سەر كەسێكی تر، ئەویش بۆ ئامانجی خۆی بەكاریان دێنێت، بابەتی رۆژنامەنوسی لەناوەڕۆك و مانا بەتاڵ دەكاتەوەو دەیشێوێنێت، هێرشی رێكخراو دەكەنە سەر میدایكارانو میدیاكارانی ژن بە ئامانج دەگرن. لەگەڵ پارێزبەندی (حصانە) نیم بۆ رەخنەگرتن لە هەر نوسەرو كەسایەتییەكی گشتی، بەڵام پێویستمان بە پارێزبەندی هەیە بەرامبەر هەواڵی درۆ‌و شكاندنی شكۆی ئینسانیمان. چارەسەرێك یا دەرمانێك كە بەرهەمی بەسەرچووی ئەم كارگانە خوێنەر ژەهراوی نەكات. ئەو برادەرانەم دواهەمین كەس نابن كە كارگەی درۆی سیاسییەكان ناویان دەزڕێنن، رەنگە ئەمجارەیان ئەو كەسە بێت كە بە خوێندنەوەی هەواڵەكە شاگەشكەبووە، ئاخر شاگەشكەبوونیش بە خوێندنەوەی درۆ هەر نەخۆشییە.
پەیمان عیزەدین دوای کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا ، قسەوباسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هێلکەکە لەسەری بزوتنەوەی گۆڕاندا شکا ، ئەوەی زۆرتریش بووە چەقی ناڕەزایەتیەکان بابەتی بوون و نەبونی بڕوانامە بوو ، دژایەتیکردنی نێوان گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان هێندە قوڵ بوەوە تا ئەو ئاستەی لە لایەن هەندێ گۆڕانزواز و تەنانەت پەرلەمانتارانی گۆڕانیشەوە ڕاشکاوانە داکۆکی لە نەخوێندەواری بکرێت. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لەو هەمو خاڵە سلبیانەی یاساکە و لە مەترسی بەرەو چەسپاندنی حوکمی بنەماڵەیی ئاڕاستەی ڕەخنەکان بەرەو تۆخکردنەوەی بابەتی بڕوانامە برا ، بۆ خاڵەکانی تر جێی سەرنج نەبون؟ لە کاتێکدا زۆری دەسەڵاتەکانی سەرۆک و دەنگنەدان بە تەشریفاتی بونی دەسەڵاتەکان جەوهەری کێشەکان و خراپیی یاساکەیە، لەو بارەیەوە پێم‌خۆش بو چەند سەرنجێک بخەمە ڕو. -بۆ ڕەخنەکان ڕو بە گۆڕانە؟ گۆڕان لەسەرەتای دروستبون و بەشداریکردنی لە پەرلەماندا ، وەک هێزێکی ئازای پڕچەک بە دژایەتی گەندەڵی و حوکمی بنەماڵەییو قۆرخکاری دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەرکەوت و هەر لەبەر ئەوەش بو لەو سەرەمی بێئومێدیەدا بوە ئومێدکی گەورە و متمانەی بۆ دەنگدان و گۆڕانکاری گێڕایەوە. گۆڕان پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی دیکتاتۆری شەیتانی ناساند . گۆڕان خاوەنی پرۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بو بە مەبەستی بە تەشریفاتی دەسەڵاتەکانی سەرۆی هەرێم، هەر گۆڕانیشە ئێستا خاوەنی پڕۆژەی کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمە و داکۆکی دەکات بە هەمو دەسەڵاتەکانی پێشویەوە بێت . -بابەتی بڕوانامە لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەی تا ئێستا بایەخی نەبوبێت بڕوانامەیە، و لە هەمو حاڵەتەکاندا بڕوانامە نەبۆتە هۆکاری ڕۆشنبیرکردنی خاوەنەکانی، چونکە ئاستی خوێندن و ئاستی زانستی زانکۆکان و مامۆستا و بەرپرسانی ئیداری زانکۆ و قوتابخانەکان ڕونە لە چ ئاستێکدایە ، ڕێژەی خوێندەواری و زیادبونی ژمارەی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان هیچی لە دۆخی چەقبەستوی هەرێم نەگۆڕیوە. بڕوانامە لەناو کۆی حیزبەکاندا نەبۆتە هۆی کۆیلەنەبونی خاوەنەکانی، دکتۆرا و ماستەر لە قانون نەیتوانیوە ڕێگری بکات لە پێشێلکردنی قانون تەنانەت لەناو پەرلەمانیشدا. نێچیرڤان بارزانی لەوەتەی حکومەت هەیە یا سەرۆکێتی یا جێگری ، هیج کاتێکیش بڕوانامەی نەبوە ، بۆ کە دەبێتە سەرۆکی حکومەت بڕوانامەی بۆ قوت دەکرێتەوە؟ خۆ ئەگەر بڕوانامە بۆ سەرۆکی حکومەی پێویست نەبێ ئەوا بۆ سەرۆکی هەرێم هەر پێویست نیە. کەواتە بۆ پرسی بڕوانامە کرایە هەڵڵا؟ بەڕای من کۆمەڵێ هۆکاری هەیە ، لە پێشی پێشەوە شەڕێکی باڵی مەسرور بو بە نێچیرڤان و گۆڕان فرۆشرا ، پارتی بیویستایە نەیدەهێشت ئەو خاڵە بخرێتە دەنگدانەوە وەک ئەوەی لە زۆر کاتدا کردویەتی ئەوەی مەبەستی نەبێ نایخاتە دەنگدانەوە ، پارتی بەم ماددەیە بە نێچیرڤانی وت تۆ بێ بڕوانامەی ،ئەوەی پێی نەزانیبو زانی، جیاوازیەکەی لەگەڵ مەسرور لەڕوی زانستیەوە پیشاندا، لە هەمان کاتیش‌دا ئەو دڕکەی( حوکومڕانی بە نەخوێندەوا ناکرێ، چاکسازیش بە نەخوێندەوار ناکرێ) ێی لە ژێر پێی گۆڕان دەرکرد، بە خەڵکی ڕاگەیاند ئەمە ئەو بزوتنەوەیە بو کە ئێمەی بە نەخوێندەوا دەزانی و ئەمڕۆ بە هەمو هێزی داکۆکی لە نەخوێندەواری دەکات. لە هەمو حاڵەتێکیشدا من پێموانیە بڕوانامە لەم هەرێمەی ئێمەدا گرنگی هەبێ ، ئەگەر گرنگی هەبوایە لەسەر دەنگدانی دەنگدەران ڕەنگی ئەدایەوە . - بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کار بو یا کاردانەوە؟ یەکێکی تر لەو بابەتانەی وەک بیانو بۆ دەنگدانی گۆڕان بەم یاسایە باس دەکرێت ، بایکۆتکردنی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران و کەمی کورسیەکانی گۆڕانە کە بۆتە هۆی ناچاربون بە دەنگدان بەم یاسایە و ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی. بەر لەوەی بەمجۆرە سەیری بایکۆت بکەین ئەبێ بزانین بۆ بایکۆت کرا ، زۆرینەی دەنگدەری گۆڕان بۆ دەنگی نەدایەوە بە گۆڕان؟ ئاشکرایە هەر حیزبێک ، نوێنەرەکانی لە پەرلەمان و حکومەت (ئەگەر بەشدار بێت ) دەبنە پێوانە بۆ زیادکردنی دەنگ یان کەمکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتویدا، بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێی فراکسیۆنەکەیەوە لە خولی چوارەمدا چەند هەڵەیەکی کوشندەی کرد لەوانە : - دەنگدان بە درێژکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر( کە پاساویان لەو کاتەدا ئەوەبو گوایە بەڵێنیان لە پارتی وەرگرتوە کە یاساکە هەموار بکەنەوە) بەڵام نە گۆڕان پڕۆژەی هەمواری پێشکەشکرد و نە قسەیەکیان ما لە دژی ئەو یاسایە ،لە کاتێکدا کە ئەو یاسایە پارتی و یەکێتی بۆ خنکاندنی ئازادی دەریانکردوە نەک دژایەتی تیرۆر. -پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای سڕکردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم( بە پاساوی ئەوەی کە لە خولی داهاتودا دامەزراوەکە هەڵئەوەشێننەوە)، ئەمە لە کاتێکدا بو کە شەڕی گۆڕان لەسەر هەموارکردنی یاساکە بو و بە هۆیەوە پەرلەمان پەکخرا، سەروکی پەرلەمان و وەزیرەکانی دەرکران، ئینجا لە پاداشتی ئەوەدا فراکسیۆنی گۆڕان ئەو کێشەیەی بۆ پارتی چارەسەرکردو لە پاکەتێکی زێڕیندا سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ بنەماڵەی بارزانی هەڵگرت. -وەزیرەکانی پێش دەرکردن و دوای دەرکردنیش کەس وشەیەکی لێنەبیستن، لانی کەم وەک (اچعف الایمان )سکاڵایەکیان تۆمار نەکرد، عاقڵانە وەزیر بون و عاقڵانەش هاتنەوە ماڵەوە . ئەمانە هۆکاری بایکۆتکردن بون سەرەنجام ئەبو گۆڕان لەو سزایەی دەنگدەرانی تێبگات ، بایکۆتکردن بکاتە خاڵی بەهێزی و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی گەندەڵی درێژە بە خەباتی پەرلەمانیی خۆی بدات ، چونکە دەیزانی ئەزمونی بەشداریکردنی حکومەتی ئەزمونێکی سەرکەوتو نەبوە و دەریش کەوت دەنگدەرەکانی ئەو شێوازە لە سیاسەتیان ناوێ،هێزی سیاسی بە مانەوە لەسەر بڕواکانی و ڕێزگرتن لەدەنگدەرانی متمانە وەردەگرێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە کەوتەوە هەمان هەڵە و ئەمجارە قورس‌تر چونکە بە دڵنیاییەوە دانوستان بە ٢٤ کورسی وەک دانوستان بە ١٢ کورسیەوە نابێت . -بابەتی سیستمی پەرلەمانی ئێستا تاکە خاڵێک کە گۆڕان بە دەستکەوتی بزانێت لەم یاسایەدا، سەرکەوتنێتی لە چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانیی، بەڵام ئایا بەم یاسایە سیستم بۆتە پەرلەمانیی؟ ئەگەر لە سەرەتاوە لە وشەی چەسپاندنەوە دەست پێبکەین ، چەسپاندن واتە هەمیشەیی و نەمانی سیفەی کاتیی بۆ هەر بابەتێک، کاتێک لە یاساکە ئەنوسرێت هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دەبێت تا کاتی نوسینەوەی دەستور ، بۆخۆی سیفەی هەمیشەیی و بەردەوامی لەدەست دەدات و مەعلومە (تا کاتی) هەڵواسراوە بە شتێکەوە کە نوسینەوەی دەستورە، کاتێک چەسپاندن دەبو کە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیان لە پەرلەمانەوە جێگیر بکردایە و ئاماژە بەوە بکرایە کە ئەمەش لە دەستوردا جێگیر دەکرێ، بۆیە ئەم شێوازی هەڵبژاردنە کاتیە و هیچ گرەنتیەک بۆ چەسپاندنی نیە. جگە لەوەی کۆی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و باڵا دەستیی ، دورە لە ناوەڕۆکی سیستمی پەرلەمانیەوە ، سیستم، شێوازی هەڵبزاردنی سەرۆکی هەرێم نایکات بە پەرلەمانی، ئەوە دەسەڵاتەکانێتی کە سیستمەکە ئەکاتە پەرلەمانی یا سەرۆکایەتی شارراوە. بۆیە ئەگەر ئەمە تەنیا دەستکەوتی یاساکە بێ بۆ گۆڕان ، ئەو دەستکەوتە پێویستی بە ١٢ کورسی نیە ، تەنانەت ئەو حیزبانەش کە یەک کورسیان هەیە ئەیانتوانی ئەو دەستکەوتەیان هەبێ چونکە لە بنچینەدا دڵخوازی پارتیە و بە بەرژەوەندی خۆی تەواو دەبێت. -هیچ کات ڕێککەوتن و دانوستان عەیبە نیە هەر لەسەرەتای ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕانەوە ، لەچاوچون و حەسادەت بردن بەو ڕێککەوتنە یەکێک بوە لەو خاڵانەی زیاتر گۆڕانی هانداوە بۆ دەستگرتن بە ڕێکەوتنەکەوە ، هەرچەندە( گۆڕینی بڕوای هەرکەسێک لە پارتی نزیک بێتەوە رسوا ئەبێ بە بڕوای حەسودی بردن بەو نزیکبونەوە لە پارتی ) وەرچەرخانێکی گەورەی سیاسیە لە بیرکردنەوەی گۆڕاندا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کات رێککەوتن و نزیکبونەوەی هێزە سیاسیەکان هەڵە نیە ، بە مەرجێک ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی گشتی بێت ، کاتێکیش دەردەکەوێت کە بەرژەوەندی گشتی تیا پارێزراوە کە لانی کەمی هاوسەنگی لەو ڕێکەوتنەدا ببینرێ ، هاوسەنگی لە دان و ستاندنی دەستکەوتە نیشتمانیەکاندا نەک دەستکەوتە حیزبی و پۆستە ئیداریەکاندا. -گۆڕان ئەگەر ئەمەی نەکردایە چی بکردایە؟ ئەمە قسەیەکی مەعقولە بۆ هێزێک کە گرەوی لەسەر دەسەڵات کردبێ بە هەر نرخێک بێ ، بەڵام بڕیار نەبو گۆڕان وابێت. پرۆسەی سیاسی و گۆڕانکاری تیایدا بە تەنیا نەبەستراوەتەوە بە بژاردەی بەشداریکردن لە حکومەتدا و هێزە سیاسیەکان لە دەرەوەی حکومەت خۆری کار‌و پەیامی سیاسیان ئاوا ببێ، هەر لەو بوارەدا گۆڕان دو ئەزمونی خۆی هەیە هەم بە بەشدارینەکردن لە حکومەت و هەم بەشداریکردنی لە حکومەتدا، لە کام ئەزمونیدا کاریگەری لەسەر ڕاوەستان دژی گەندەڵی زۆرتر بو؟ لەکامیاندا ئازاتربو بۆ ڕوەستان لەسەر ڕاستیەکان؟ ئەسڵ ئەوەیە بەشداری حکومەت بۆ باشکردنی گوزەرانی خەڵک بێ، بۆ نەهێشتنی گەندەڵی وبەهەدەردانی سامانی گشتی بێ، بۆ دورخستنەوەی حیزب بێ لە دادگاکان ، لە زانکۆکان ، لە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش، بۆ فراوانبونی فەزای ئازادی بێ، ئایا گۆڕان ئەمەی پێئەکرێ؟ لەوەش گرنگتر ئایا پارتی و یەکێتی دەستبەرداری ئەو تاکە شێوازەی حوکومڕانیەیان ئەبن کە ساڵەهایە پایەکانیی بۆ دائەکوتن، نەوەکانیان پێئەگەیەنن بۆ پاراستن و مانەوەی حوکومڕانیان؟ گۆڕان لە یەکەم ئەزمونی بەشداریکردنیدا لە حکومەت نەیتوانی هیچ بکات کە ٢٤ کورسی هەبو ، خۆ ئەگەر بە ١٢ کورسی توانی پارتی ناچار بکات لە دەستوردا هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە جێگیر بکات، ئەگەر توانی هێزی پێشمەرگە لە حیزبیبون دەرکات، ئەگەر داهاتەکانی هەرێمی شەفاف کرد ، ئەگەر ئەو لەشکرە بندیوارەی پارتی و یەکێتی و گۆڕانی هەڵوەشاندەوە ، ئەوا هەق وایە ئەوەی لەم خولەدا دەنگمان نەداوەتەوە بە گۆڕان خەجاڵەتی بکێشین و لە ئێستاوە دەستخۆشیان لێدەکەم.
شاناز برایم ئه‌حمه‌د شاڵا بمانتوانیایێ بپرسین "هه‌یاسه له په‌رله‌مان چ باسه“؟ به‌س به‌زاتی خوا، هه‌یاس خۆشی نازانێت ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی دوێنێی په‌رله‌مان چ باس‌و خواسێك هه‌ڵده‌گرێت..! ئاخر له كوێی دنیا فۆڕم‌و سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌و جۆره گاڵته‌جارییه هه‌یه .. كه‌ی و چۆن و له په‌رله‌مانی كام وڵاتی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه ده‌نگ به گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رده‌می هۆلاكۆ دراوه.. باشه بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله پێویستی به شه‌هاده ده‌بێت و سه‌رۆك بڕِوانامهی ناوێت..!! ئاخر جۆن پاش ئه‌و هه‌موو زه‌برو زۆره‌ی كه به‌درێژایی مێژو به‌ده‌ست خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته ڕههاكانهوه چێشتوومانه، ده‌سه‌لاتێك ده‌درێته سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌مان كه له ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان‌و شاههنشاو ئیمپراتۆره‌كان زیاتر بێت، خۆ قه‌یسه‌رو هیتله‌ریش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ چووبووه سه‌ر..!! به‌ڵام حهیفهكه له‌وه‌دایه په‌رله‌مان وه‌ك به‌رنامه‌ی تیڤیه‌كانی لێهاتووه، ئه‌ندامه‌كانی وه‌ك میوانی به‌رنامه ته‌رفیهییه‌كان هه‌ر خه‌ریكی چه‌پڵه‌و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ن..!! خهمهكهش ئه‌وه‌یه له وڵاتێكدا كه مردووه‌كان ناچار بكرێن، دژ به خواستی خۆیان ده‌نگ به‌كاندیدی زیندووهكان بدهنو له‌دوا ساته‌كانی راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا جێگۆڕكێ به ناوه‌كانه‌وه بكرێت..!! له مه‌مله‌كه‌تێكدا لهسازانو دانوستاندا بهرژهوهندیو ده‌ستكه‌وتی تاك ببێته ته‌نیا پرۆژه‌ی هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه‌كان، له قۆناغێكدا كه په‌یڕه‌وی حزبێك بووبێته شه‌قشه‌قه‌ی ده‌ستی نه‌وه‌یه‌ك‌و حزب له دیموكراسی خاڵی بووبێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی حزبێكی سۆشیاڵ دیموكرات به هلیۆكۆپتهر خۆی بگهێنێتنه ژێر رهشماڵهكان بۆ زیندو كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خێل خێڵان و عه‌شره‌تگه‌ری ..!! ئیتر چاوهڕِێی چی له پهرلهمانو دامه‌زراوه‌كانی ده‌كرێ..؟ نه‌گبه‌ت خۆمان، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ده‌یانویست بۆ عێراقی بگوازنه‌وه، ئێستا بۆ كوردیش بۆته شوره‌یی، ئاخر چۆن ده‌بێت له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا كه عورف وایه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك ته‌شریفی بێت، ئه‌وه‌ی كوردستان له ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌گدۆنی و جه‌نگیزخان زیاتر ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت..؟ ئاخر چۆن ده‌بێت سیسته‌می په‌رله‌مانی بێ‌و په‌رله‌مان نه‌توانێ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی خۆی بكات..؟ خۆ له‌هه‌مووشی عه‌نتیكه‌تر شه‌هاده‌شی نه‌بێت. ئاخر چۆن هه‌یاسیش سه‌ری له‌و باسه ده‌رده‌چێت…؟؟
ئاراس فه‌تاح دیكتاتۆره‌كان ته‌نها دڕنده نین، به‌ڵكو ده‌شێت كۆمیدییش بن. سه‌رۆكی پێشوی توركمانستان، سه‌فه‌رموراد نیازۆف، یه‌كێكه له سوڵتانه ههزهلییهكانی ناو مێژووی نوێی سیاسیی سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌كه‌م. ئه‌م دیكتاتۆره سێ ریفراندۆمی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كرد، بۆئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ڕه‌ها وه‌ك ته‌نها سه‌رداری نه‌ته‌وه‌یی وڵات هه‌ڵبژێردرێت و تاوه‌كو له ژیاندا بێت حوكمی ئه‌به‌دیی وڵاته‌كه‌ی بكات. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م دیكتاتۆره خۆشی كرد به سه‌رداری هه‌موو توركمانزمانهكانی دونیا و نازناوی „توركمانباشی“ به‌خۆی به‌خشیی كه مانای باوكی تور‌كان ده‌گرێته‌وه. ناوی قوتابخانه و فرۆكه‌خانه و ته‌نانه‌ت جۆرێك له (كاڵه‌ك)یشی كرد به توكمانباشی. وێنه و پۆسته‌ره‌كانی توركمانباشی له هه‌موو شوێنێكی وڵات‌دا ده‌بینران، له‌سه‌ر لهشهقامهكانهوه بیگره به تێپه‌ڕبوون به دیواری باڵه‌خانه‌كان، تاوه‌كو ده‌گات به په‌رله‌مان. لۆگۆی كه‌لله‌سه‌ری خۆی له سوچی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڕاستی شاشه‌ی هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆندا دانابوو. وێنه‌ی سه‌رۆك له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه خۆراكیی و خواردنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا وه‌ك ڤۆدگا و چایی، چاپكرابوو. نیازۆف ته‌نها سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رۆكایه‌تی هه‌موو ده‌زگا گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌شی ده‌كرد، له‌وێنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی له‌شكر و سه‌رۆكی مه‌جلیسی به‌رگریی و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی و زۆر ده‌زگای تریش. نیازۆفیش وه‌كو هه‌موو دیكتاتۆرییه‌كانی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له كۆمۆنیستێكی ته‌مام عه‌یاره‌وه بوو به ناسیۆنالیستێكی بێوێنه و سیسته‌مێكی سوڵتانیی زۆر ئاوارته‌ی دامه‌زراند. ئه‌م پیاوه نه بڕوای به ده‌ستوور هه‌بوو نه به یاسا، تا ئه‌و شوێنه‌ش هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆمی ده‌كرد و ده‌زگای په‌رله‌مان و پهرلهمهنتارهكانی به‌لاوه مه‌به‌ست بوو كه به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ به‌یعه‌ت بكرێت و وه‌كو قائیدی زه‌روره‌ت هه‌ڵبژێردرێته‌وه. ئه‌م دیكتاتۆره هه‌زه‌لییه زیاتر له ٢٠ ساڵ حوكمی ڕه‌های گه‌لێكی پێنج ملیۆنی كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دونیا له گازی سروشتیی و نه‌وت داده‌نرێت. نیازۆف قه‌شمه‌ریی به كه‌رامه‌تی ئینسان و مافی مرۆڤ و ده‌ستوور و یاسا ده‌هات، هه‌ربۆیه كتێبێكی نووسیی بۆئه‌وه‌ی جێگای ده‌ستوور بگرێته‌وه. „روحنامه“ ناوی ئه‌و كتێبه ههزهلهییهیه كه یه‌كێك له كۆمیدییترین دیكتاتۆره‌كانی دونیا نووسیویه‌تی. ئه‌م كتێبه بوو به بیبڵی ئایدیۆلۆژیی ده‌وڵه‌ت و هاوشێوه‌ی ئایهتولكورسییهكی سیاسیی بوو، چونكه هه‌ر كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ی یان له‌شوێنی كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ههڵیبگرتبایه، ژیانی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك پارێزراو ده‌بوو، هه‌ر خوێندهوارێكیش ده‌رخی بوایه، پله‌ی ئیداریی و تایتڵی ئه‌كادیمیی وه‌رده‌گرت. „روحنامه“ بوو به پسوڵه‌ی وه‌رگرتنی پۆست و شوێنی كار و پله‌ی زانستییی و ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی شۆڤێریش به‌بێ ده‌رخكردنی ئه‌م كتێبه مومكن نه‌بوو. به پاره‌ی نه‌وت و گاز نزیكه‌ی 3000 په‌یكه‌ر و مۆنۆمێنتی له ئاڵتوون و برۆنز و به‌رد بۆ دروستكرا. كه‌م باڵه‌خانه هه‌یه له عیشق ئابادی پایته‌ختی توركمانستان، وێنه‌ی سه‌رۆكی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت. یه‌كێك له مۆنۆمێنته ئاڵتونییه به‌ناوبانگه‌كانی عیشق ئاباد كه به‌رزاییه‌كه‌ی 80 مه‌تر ده‌بێت، په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكه كه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی خۆردا ده‌جوڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوونیشدا پشووده‌دات. سێ یه‌كی سامانه شه‌خسییه‌كه‌ی كه له به‌تاڵانبردنی گاز و نه‌وتدا ده‌ستیده‌كه‌وت، به‌رامبه‌ر به فائیده‌ی سێ له‌سه‌د له دوێچه بانكی ئه‌ڵمانیادا قایمی كردبوو. كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی دایمله‌ر- كرایسله‌ر كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیلی مارسیدیسه، به‌رامبه‌ر به سه‌فه‌قه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووریی كتێبه‌كه‌ی وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی. یه‌كێك له كۆمیدیترین و دراماتیكیترین كاری ئه‌م دیكتاتۆره گۆڕینی ناوی هه‌موو مانگه‌كانی ساڵ بوو كه یه‌كێكیان ناوی خودی „توركمانباشی“ خۆیه‌تی و مانگێكی تریشی به‌ناوی „قوربانسوڵتان“ی دایكییه‌وه ناوناوه. گه‌نجان بۆیان نه‌بوو ددانی ئاڵتوونیان هه‌بێت و پیاوانیش ریش و قژی درێژ. پاشئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵیان بۆ كرد و دكتۆره‌كان جگه‌ره‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كرد، جگه‌ره‌كێشانی له هه‌موو وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد و كه‌س بۆی نه‌بوو له روبه‌ری گشتیی‌دا جگه‌ره بكێشێت. وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌مه‌وێت به یه‌كێك له دێره به‌ناوبانگه‌كانی كتێبه‌كه‌ی كۆتایی به حیكایه‌تی ئه‌م سوڵتانه بهێنم كه ده‌ڵێت: „گه‌ر من خیانه‌ت له وڵاته‌كه‌م توركمانستان بكه‌م، گه‌ر من خیانه‌ت له توركمانباشیی بكه‌م، با ژیانم وێرانبكرێت.“ سه‌رۆك و خێزانه سیاسییه‌كانی كوردستان و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه له‌و هێزه سوڵتانییانه‌ی كه خه‌ون و ستراتیژیان هاوشێوه‌ی خه‌ونه‌كانی نیازۆفه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت مانه‌وه‌ی خۆیانه وه‌ك سوڵتان و سه‌رداری ئه‌به‌دیی هه‌رێمی كوردستان. به‌حوكمی جوگرافیا و هه‌نده‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌رێمدا ئه‌م هێزه سوڵتانییه ناچاره سازش له‌سه‌ر هه‌ندێ پرۆسه‌ی شكڵیی بكات، به‌بێئه‌وه‌ی یه‌ك ملیمه‌تر له خه‌ونه سوڵتانییه‌كانی خۆی دووربكه‌وێته‌وه. دوا سازشی پارتی بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه. گه‌رچی له‌ڕووكه‌شدا هێزه ئۆپۆزیسیۆنه رادیكاڵه‌كانی جاران به ریتۆریكێكی دێماگۆگیانه وایده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی بهسوڵتانیكردنی حوكمڕانیی و بهخێزانییكردنی ته‌واوی سیاسه‌ت له هه‌رێمدا. پارتی تەنھا گوڵبژێری ئەو حیزبانەی نه‌كرد کە ده‌یه‌وێت لە حکومەت و دامه‌زراندنی سیستهمەکەیدا بەشداربن، بەڵکو ڕۆڵبژێری سیاسیی و ئهخلاقییشی بۆ كردن. پارتی توانی بۆ یهكمینجار به‌ته‌نها ئیملای سیاسەتی داھاتووی ھەرێم بكات. پارتی بۆ دروستكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی ئەو ھێزه سوڵتانییانه‌ی هه‌ڵبژارد كه هه‌م هاوشێوه‌ی مۆدێله‌كه‌ی خۆین و هه‌م متمانه‌ی پێیانه و ھەم ئەو ڕۆڵانەشیان بۆ دەستنیشاندەکات کە دەبێت له داهاتوودا بۆی بگێڕن. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر یاسایه و به فیلته‌ری لیژنه یاساییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕده‌بێت و ده‌برێته په‌رله‌مانه كۆنترۆڵكراوهكهی و زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ستده‌هێنێت. بۆئه‌م هه‌نگاوه‌ش پارتی وه‌كو هێزێكی سوڵتانیی تومكه، پێشوه‌خت هه‌موو زه‌مینه‌سازییه‌كی یاسایی كردبوو كه له‌چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كی ناو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا جێگه‌ی كردنه‌وه و به ڕه‌زامه‌ندی و ملكه‌چیی گۆڕان و یه‌كێتی تێپه‌ڕێنرا. سه‌ره‌تا، یاسای سه‌رۆكایه‌تی ماوه‌ی سێ رۆژی هه‌زه‌لیی دانا‌و، بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی تر خۆیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكه‌ن. مرۆڤ كاتێك نموونه‌ی نیازۆف ده‌بینێت، سه‌ری له‌م هه‌نگاوه‌ش ناسوڕمێت، چونكه له هیچ شوێنێكی دونیادا نه‌بووه كه خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمێك ماوه‌ی سێ رۆژی هه‌تیوی بۆ دانرابێت. هیچ قوتابیه‌ك ناتوانێت خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تاییش له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ئاماده‌بكات، چجای بۆ كاندیدكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم. هه‌رچی پرسی بڕوانامه‌ی سهرۆكیی هه‌رێمیشه كه به زرنگی كه‌سانێكی ئۆپۆزیسیۆن خرایه ده‌نگدانه‌وه و بوو به شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بۆ فراكسیۆنی گۆڕان، له سیسته‌مه سوڵتانییه‌كه‌ی پارتیدا جێگه‌ی پرسیار نییه، چونكه ئه‌م خێزانه سوڵتانییه له‌جه‌وهه‌ردا خۆی به هه‌ڵبژێردراوی خودا و نه‌ته‌وه ده‌زانێت بۆ سه‌رۆكایه‌تییكردنی ئه‌م میلله‌ته. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سهفهقهیهی نێوان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتیدا، نه‌بوونی هیچ متمانه‌یه‌كی پارتی بوو به په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌م دوو هێزه. پارتی له‌دوای ئه‌زموونی خولی پێشوه‌وه مارانگاز بووه، نایه‌وێت جارێكی تر سیاسه‌ت له دۆخی باری نائاساییدا بكات و ناچاربێت په‌رله‌مان دابخاته‌وه. ئه‌و په‌رله‌مانێكی كۆنترۆڵكراو و دهرگاواڵای ته‌نها بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌وێت كه گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی سهفهقهكهی ده‌بن به‌پشتیوانی كرداریی و مه‌عنه‌ویی هه‌ردوو هێزه‌كه‌ی تر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی دۆزییه‌وه كه نه‌ك هه‌ر ڕێگر ده‌بێت له پهیمانشكێنیی، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان به ئاشكرا ده‌ست بۆ یاساكه به‌رزبكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی خائین و دڵسۆزه‌كانی پرۆژه سوڵتانییه‌كه‌ی له په‌رله‌ماندا بۆ ده‌ركه‌وێت. له‌م پێناوه‌شدا یاساناسانی پارتی برگه‌یه‌كی یاسایی ناوێزهیان داڕشت كه تایبه‌ته به ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا. ئه‌م بڕگه‌یه نه‌ك دژ به هه‌موو پرنسیپه‌كانی دیموكراسیی و پهرلهمهنتارییه، به‌ڵكو وه‌كو نموونه‌یه‌كی زۆر ئاوارته و وه‌ك یه‌كێك له داهێنانه‌كانی مۆدێلی سوڵتانیزمی هه‌رێم ده‌چێته ناو مێژووی په‌رله‌مانتاریزمی سوڵتانییه‌وه. ئه‌م ستراتیژه نوێیه‌ی پارتی فیلته‌ری دووهه‌م بوو بۆ پرسی بێمتمانه‌یی و چاودێریكردنی شه‌فافانه‌ی هه‌موو جۆره سه‌ركێشییه‌كی پهرلهمهنتارهكانی گۆڕان و یه‌كێتی و ڕێگرتن له دروستنه‌بوونی موفاجه‌ئه‌ی سیاسیی تاڵی تر، وه‌كو له ده‌وره‌ی پێشوودا بینیمان. به‌یعه‌تدانی ئاشكرا بۆ سه‌رۆك له په‌رله‌مان ته‌نها مانای كردنی په‌رله‌مه‌نتاره‌كان نییه به قوتابی گوێڕایه‌ڵی حیزبه سوڵتانییهكان و له‌ناوبردنی هه‌موو نهێنییه‌كی ده‌نگدانیش نییه كه له سیسته‌می په‌رله‌مانتاریزمدا په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرێت، به‌ڵكو تاكه زه‌مانه‌ت بوو بۆ متمانه‌به‌خشین به گۆڕان و یه‌كێتی و به‌شدارییكردنیان له پۆست و داهات و ده‌سه‌ڵات. پرۆسه‌ی به پهرلهمانییكردنی سوڵتانیزم ئه‌و گه‌مژه‌ییه سیاسییه‌یه كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به بڕ و قووڵایی جیاواز به‌رپرسیارێتیی مێژووییان به‌رده‌كه‌وێت. له‌پاش ڕازییبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان و له‌پاش قبوڵكردنی ئه‌و دوو بڕگه شه‌رمئاوه‌ره‌ی باسمانكردن، مۆدێلێكی تری سوڵتانیی و كۆمیدیایه‌كی پهرلهمهنتاریی نوێیان له‌ناوچه‌كه و جیهاندا سهقامگیركرد. له‌م سیسته‌مه سوڵتانییه نوێیه‌ی هه‌رێمدا خێزانی سه‌رداری یه‌كه‌م پێویستی به چه‌ند خێزانێكی تری سیاسیی هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها شه‌رعییه‌ت به پرۆسه‌ی ته‌وریسی سیاسیی بدات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌كو خۆی بهێڵێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها له‌ناو خێزانی یه‌كه‌می سیاسیی‌دا ڕووده‌دات و ناچێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه خێزانییه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه. له‌داهاتووشدا پارتی هه‌موو ده‌رگا یاسایی و سیاسییه‌كانی له‌به‌رده‌مدا واڵایه بۆ نووسینی „روحنامه“كه‌ی كه ناوی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی لێ ده‌نرێت. پارتی بۆ دامه‌زراندن و بنجبهستكردنی ته‌واوه‌تی سیسته‌مه سوڵتانییه‌كه‌ی پێویستی به خوێنده‌وار نییه، به‌ڵكو پێویستی به گه‌مژه‌ی سیاسیی هه‌یه.
سەرھەنگ فەرەج یاسای سەرۆكایەتی هەرێم یەكێكە لە یاسا گرنگەكانی هەرێمی كوردستان .لەبەر ئەوەی ئێمە دەستورمان نییە،ئەم یاسایە یەكێكە لەو یاسایانەی كە مۆركی دەستوری هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٩ وە، بە دروستی لە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئەم یاسایە تاوەكو ئێستاش زۆررترین بابەتی كێشمەكێشی سیاسی و یاسایی و گفتوگۆ و ئاخاوتنی میدیایی بووە. لە ساڵی ٢٠١٣ و لە ٣٠ حوزەیراندا، داواكاری سەرەكی ئێمە لە پەڕلەماندا سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بوو. وە بەرپرسیاركردنی سەرۆك بوو لە بەرامبەر پەڕلەمانی كوردستاندا. ئەگەر ئەو دوو داواكارییەی سەرەوە جێبەجێ ببوایە، گۆڕان لەگەڵ مانەوەی بارزانی گرفتێكی ئەوتۆی نەبوو. ئەوە بوو ٣٠ حوزەیران. ویلایەتی بارزانی لە ناو پەڕلەمانەوە بە ھەموو دەسەڵاتەکانیەوە درێژ کرایەوەو ئەوبابەتە بۆ ماوەیەكی كاتی كۆتایی هات. لایەنەكان، بەتایبەت لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٤ یەكلا كردنەوەی ئەم بابەتەیان بە كۆسپێكی گەورەی بەردەم پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری دۆخی هەرێمی كوردستان دەزانی، هەر بۆیە ئامادەكاری دەكرا بۆ گەڕێكی دیكەی ململانێ لەسەر هەمان بابەت.ئەوە بوو پرۆژەی ٥ لایەنەكە هاتە كایەوە(گۆڕان،یەكێتی،یەكگرتوو،كۆمەڵ،بزوتنەوەی ئیسلامی ). لەو پڕۆژەیەشدا داواكاریی سەرەكی و گرنگ،هەمان. داواكارییەكانی پێشوو بوو. -كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم . بەرپرسیاركردنی سەرۆكی هەرێم لەبەرامبەر -پەڕلەماندا. واتە پەڕلەمان دەسەڵاتی لێپێچینەوەی لە سەرۆكی هەرێم هەبێت . كە ئەوەش پایەیەكی گرنگی حوكمی دیموكراسی پەڕلەمانییە. بە واتایەكی دیكە،كە بەرپرسیارێتی هەبوو دەبێت لێپێچینەوەو چاودێری كردن هەبێت .هەموان دەزانین ململانێی نێوان لایەنەكان لەسەر ئەم داواكارییانە،گەشتە ئاستی داخستنی پەڕلەمانی كوردستان و تێكچونی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان . پاش ئەم ڕوداوانە دۆخی سیاسی هەرێم بە چەقبەستویی مایەوە،تاوەكو پاش هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٨ ی پەڕلەمانی عێراق و بە دروستی لە مانگی ٥ی هەمان ساڵدا،ڕێكەوتنێكی نهێنی لەسەر كۆمەڵێك پرس لە نێوان گۆڕان و پارتیدا ھاتە کایەوە. یەكێك لە بابەتەكان. چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بوو،بە تایبەتی كە بارزانی لە پۆستەكەیدا نەمابوو وە ببوە گرفتێك بۆ پارتی ،وە پارتی بۆ ڕاست كردنەوە و ڕاگرتنی هاوسەنگی ناوخۆیی پێویستی بە چارەسەركردنی ئەم بابەتە هەبوو.ئەمە لە كاتێكدا بوو كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە ناو خەڵكەوە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٩ ی پەڕلەمانی كوردستاندا زۆر قورس و تاڕادەیەك ئەستەم بوو . باشترین بژاردە بۆ پارتی هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بوو،لەبەر چەند هۆكاریك كە گرنگترینیان :دەسخستنی كات بوو بۆ ڕێكکەوتن و ڕاگرتنی هاوسەنگی ناوخۆیی پارتی.ئەوەبوو لە كۆتاییەكانی تەمەنی خولی چوارەمی پەڕلەمانی كوردستاندا،بە پڕۆژەیەكی گۆڕان دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵپەسێراو دەسەڵاتەكانی وەك میراتی دابەشكرا. بەمەش گۆڕان یەكەم خاڵی ڕێكکەوتنەکەی لەگەڵ پارتی جێبەجێ كرد‌و بەدوایدا ڕێكکەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم واژۆ کرا،كە گۆڕان وەك بەرتیلی سیاسی لە بەرامبەر كارەكانی لەو كاتەو لە دواتردا بۆ پارتی کرد،كۆمەڵێك پۆست و ئیمتیازاتی لە لایەن پارتییەوە پێدرا. هەموو پاساوێكی گۆڕان چ بۆ ڕێكکەوتنیان لەگەڵ پارتی و چ بۆ پەسەندكردنی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ،گوایە چەسپاندنی سیستمی پەڕلەمانییە! من بەدەر لە باسكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە كۆمەڵێك دەسەڵاتی زۆر و فراوانەو لە هیچ سیستمێكی نیمچە پەڕلەمانیشدا وێنەی نییە.با پرسیارێك لەو برادەرانە بكەم؟ ئایا بە پێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ، پەڕلەمانی كوردستان دەسەڵاتی چاودێری كردن یاخود بانگهێشتكردن یاخود لێپێچینەوەی لە سەرۆكی هەرێم هەیە؟ با پەڕلەمانتارێك لوتف بكات و وەڵامێكی هەبێت ؟ ئایا پەڕلەمانی كوردستان دەسەڵاتی لابردنی سەرۆكی هەرێمی هەیە؟ بێگومان. نەخێر . سەرنج بدەن لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا لە مادەی١٦ دا هاتووە:ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێم لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا بە بڕیاێك لە لایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە كۆتایی پێدەهێنرێت: ١-ئەگەر سەرۆكی هەرێم خۆی داوای ئەوە بكات . ٢-نەتوانێت لەبەر هەر هۆیەك بێت ئەرك و فەرمانەكانی هەڵسوڕێنێت. ٣-بەلای كەمەوە ٣/٤ ی ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان لە دەنگدانێكی ( نهێنیدا) لە كاری بخەن. جگە لەم بڕگانەی سەرەوەی مادەی ١٦كە لە بنەمادا لە ناو یاساكەدا هەر هەبوەو بۆ سەرۆكێك بووە كە لە ناو خەڵكەوە هەڵبژێرێ،ئایا بەڕێزتان لە فراكسێۆنی گۆڕان هیچ بڕگەو مادەیەكی دیكەتان زیاد كردووە بۆ یاساكە كە تایبەت بێت بەبانگهێشت كردن و لێپێچینەوە و چاودێری كردنی سەرۆكی هەرێمەوە؟ ئێوە تەنانەت نەتان توانی پارتی ڕازی بكەن ناوی پڕۆژەكە بكەن بە هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم !ئێوە نەتان توانی تەنانەت لە دوا بڕگەی یاسا پەسەند كراوەكەی دوێنێی پەڕلەمانی كوردستاندا و لە هۆیەكانی دەرچواندنی یاساكەدا(الاسباب الموجبە) بە وشەیەكیش ئاماژە بە ناوی سیستمی پەڕلەمانی بدەن.ئیتر ئەم چەواشەكارییە چییه دەرهەق بە خەڵكی كوردستان دەیكەن؟؟ بۆیە ئەوەی كە كراوە لە كاركردنەوەی دامەزراوەكەدا وە ئەوەی دەكرێت لە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا لە ناو پەڕلەماندادورو نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە سیستمی پەڕلەمانییەوە نیە. بۆیە باشترە بە ڕوونی ڕایبگەیەنن كە خواست ویستی ئێوە بەشداری بێ مەرج و بێ پێچ و پەنایە بۆ دەسەڵات. بۆیە چیتر خەڵكی ئێوە بەخاوەنی دروشمەكانی پێش‌و نازانێت. كە گۆڕانە ڕاستەقینەكان هەڵگری بون و هەزاران. كەس لەو پێناوەدا باجی زۆر قورسیان داوە.هەر ئەم خزان و لادانەی ئێوە بوو دەنگەگانی گۆڕانی دابەشی دوو كرد. هەر بۆیە سوربونی ئێوەو پێداگریتان لەسەر ئەم شێوازی كاركردن و مامەڵەیە، دەنگەكانی داهاتوتان دابەشی دوویەكی دیكە دەكات.