Draw Media

"سەردەمی ترەمپ سەردەمێكی خراپ دەبێت بۆ نرخی نەوت"

"سەردەمی ترەمپ سەردەمێكی خراپ دەبێت بۆ نرخی نەوت"

2024-11-23 12:10:35




درەو:
پێشبینی دامەزراوە ئابورییە جیهانییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی سەردەمی ترەمپ سەردەمێكی خراپ دەبێت بۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، دوای "سیتی گروپ" بانكی "جەی بی مۆرگان"نیش، پێشبینی دەكات لەسەردەمی سەرۆكایەتیكردنی دۆناڵد ترەمپدا نرخی نەوت داببەزێت، ئەوەش بەهۆی پابەندی ترەمپ بەكەمكردنەوەی هەڵاوسان لەڕێی كەمكردنەوەی نرخی وزە.
ئەو بانكە تایبەتەی بواری وەبەرهێنان پێشبینی زیادەیەكی گەورە دەكات كە بڕەكەی (1) ملیۆن و (300) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە،  مامناوەندی نرخی برینتیش (73) دۆلار دەبێت لە ساڵی (2025)، دواتر بۆ خوار (60) دواتر دادەبەزێت لەگەڵ هاتنی ساڵی (2026)دا، لەگەڵ ئەوەشدا، پێشبینی دەكات كە نرخەكان لە ساڵی (2025)دا بگاتە خوار (70) دۆلار و نەوتی تەكساسیش بێتە (64) دۆلار.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەگەڵ هاتنی ساڵی (2026)، چاوەڕوان دەكرێت مامناوەندی نرخی نەوتی خاو بگاتە (61) دۆلارو نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش (57) دۆلار بێت، ئەوە بەگریمانەی ئەوەی ئۆپێك پڵس پارێزگاری لە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای بكات.
بانكەكە پێشبینی دەكات داواكاری جیهان لەسەر نەوت لە مساڵدا خاوبێتەوە لە (1)و (300) هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ (1) و (100) هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی داهاتوودا.
 ئاماژەی بەوەشدەكات: چاوەڕوان دەكرێت چین پێشەنگی گەشەی داواكاری بێت لەسەر نەوت بۆ دواین جار، پێش ئەوەی هیندستان لە ساڵی (2026) جێگەی بگرێتەوە.
بانكی جی بی مۆرگان رایگەیاندووە: ئەجێندای ترەمپ  لە بواری وزە مەترسی نەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروستدەكات، بەهۆی ئازادكردنی بازاڕەكان و زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئەمریكا، هاوكات مەترسی ئەرێنیش دروستدەكات، لەڕێی پیادەكردەنی فشار لەسەر ئێران و فەنزویلاو رەنگە روسیاش، بۆ سنورداركردنی هەناردە نەوتیەكانیان و داهاتەكانیان.
لە ساڵی (2026)دا، رەنگە هەندێك لە ئەندامانی ئۆپێك بیر لە زیادكردنی بەرهەمهێنان بكەنەوە، بە لەچاوگرتنی ئەو هەڵبەزو دابەزەی لە دەیەی رابردودا لە بازاڕی نەوت رویداوە، بەتایبەت لە (2014-2024)، رەنگە ئەوەش ببێتە هۆی سەرلەنوێ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ لەسەرەتای ساڵی (2026)وە.
رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و هاوپەیمانەكانی بە سەركردایەتی روسیا، كە بەناوی ئۆپێك پڵەس ناسراوەو نزیكەی نیوەی نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت، لەم ساڵدا پلانی بەرزكردنەوەی پلەبەندی بۆ چەند مانگێك دواخستووەو، بڕیارە ئەندامانی ئۆپێك پڵەس، لەمانگی كانونی یەكەمدا كۆببنەوە.
گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاو بەڕێژەی (94) بەرزبووەتەوە كە دەكاتە (1.3%) و نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتووتە (75.17) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش (1.14) دۆلار بەرزبووەتەوە، كە دەكاتە (1.6%) و نرخی بەرمیلێك نەوت  گەیشتوەتە (71.24) دۆلار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand