سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دیاری نەکراو

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە سێ وەرزی یەکەمی 2024

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2024

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە سێ وەرزی یەکەمی 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


راپۆرتی: درەو

? لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ، شیڤرۆن، تۆتاڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (84 ملیار و 975 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە.
? لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی بە تەنها زیاتر لە (26 ملیار) دۆلار قازانجی هەبووە.
? لەو حەوت کۆمپانیایە کەمترین قازانج کۆمپانیای ئینی (ENI)ی ئیتاڵی کردووەیەتی کە  بڕەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 995 ملیۆن دۆلار).

قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە سێ وەرزی یەکەمی ساڵی (2024)دا
لە سێ چارەکی یەکەمی (2024)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ، شیڤرۆن، تۆتاڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (33 ملیار و 890 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (26 ملیار و 325 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڕی (24 ملیار و 760 ملیۆن دۆلار) قازانجیان کردووە، وایە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەر حەوت کۆمپانیاکە پێکەوە بڕی (84 ملیار و 975 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە، بەجۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی یەکەم بڕی (8 ملیار و 220 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (9 ملیار و 240 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی (2024) بڕی (8 ملیار و 610 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، واتە بە کۆی گشتی هەر سێ وەرزەکە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (26 ملیار و 70 ملیۆن) دۆلار.
دووەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە دوای کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکییەوە زۆرترین قازنجی کردووە، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (7 ملیار و 350 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (3 ملیار و 520 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (4 ملیار و 290 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، واتە بە کۆی گشتی هەر سێ وەرزەکە بڕی قازانجەکەی گەیشتووە بە (15 ملیار و 160 ملیۆن) دۆلار.
سێیەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی پڕ قازانجەکاندا پلەی سێیەمی گرتووە، لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵد بڕی قازانجەکەی (14 ملیار و 420 ملیۆن) دۆلاربووە، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (5 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (4 ملیار و 430 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (4 ملیار و 490 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە،
چوارەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە دوای کۆمپانیاکانی (ئیکسۆن مۆبیل، شێڵ و شیفرۆن)ەوە زۆرترین قازنجی کردووە، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (5 ملیار و 720 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (3 ملیار و 790 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (2 ملیار و 290 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، واتە بە کۆی گشتی هەر سێ وەرزەکە بڕی قازانجەکەی گەیشتووە بە (11 ملیار و 800 ملیۆن) دۆلار.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، پێنجەم کۆمپانیای نەوتی پڕ قازانج بووە لە نێو حەوت کۆمپانای گەورەی نەوتیدا، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (2 ملیار و 720 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (2 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (2 ملیار و 230 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، واتە بە کۆی گشتی هەر سێ وەرزەکە بڕی قازانجەکەی گەیشتووە بە (7 ملیار و 710 ملیۆن) دۆلار.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)دا بە پلەی شەشەم دێت، کۆی بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 820 ملیۆن) دۆلار بووە، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (2 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (ملیارێک و 870 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (2 ملیار و 280 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە.
حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، کە بە حەوتەم کۆمپانیای نەوتی پڕ قازانج دێت و لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024)دا بڕی (2 ملیار و 995 ملیۆن) دۆلاری دەستکەوتووە، بەجۆرێک لە چارەکی یەکەم بڕی (ملیارێک و 710 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی دووەم بڕی (715 ملیۆن) دۆلار و لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2024) بڕی (570 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ
 

 


سەرچاوەکان
-    وحدة أبحاث الطاقة، رجب عز الدين، أرباح شركات النفط الكبرى تهبط بشدة في الربع الأول من 2024 (إنفوغرافيك)، 7/5/2024؛
https://shorturl.at/mKHQw
-    وحدة أبحاث الطاقة، أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثاني من 2024 (إنفوغرافيك)، 2/8/2024؛
https://shorturl.at/kxql7
-    وحدة أبحاث الطاقة، رجب عز الدين، هبوط حاد في أرباح شركات النفط الكبرى خلال الربع الثالث من 2024 (إنفوغرافيك)، 2/11/2024؛
https://shorturl.at/OpiNB

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 20 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)