رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌نوسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
2019-05-12 05:56:28
دانا مەنمی
ته‌مه‌نی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات ،به‌ڵام قه‌رزێكی زۆری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بانكه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵێنده‌ران قه‌رزاره‌و وەك میرات بۆ كابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه ، پرسی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێته‌وه .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ۲۰۱٦ وه تائێستا كه بڕیاری لابردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت دراوه نه‌یتوانیووه به ته‌واوی هه‌موو مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات ، له هه‌ر ساڵێكدا موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی خواردووه ، قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلاری تێپه‌راندووه ، جگه له قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران كه هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك نزیكه‌ی ۸۰۰ ملیۆن دۆلاری لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌گه‌ر قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش درابێته‌وه له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه‌ته‌وه .
له‌یاسای بودجه‌ی ۲۰۱۹ی عێراقدا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه به‌ناردنی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات ،به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له ساڵی نوێی ۲۰۱۹ تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی ته‌نها دوو مانگی له ساڵی ۲۰۱۹ دابه‌شكردووه ، له‌كاتێكدا مانگانه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بری ٥۲۲ ملیار دیناری به‌ده‌ست ده‌گات ، جگه له‌وه‌ی ڕۆژانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٤۲۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو مانگانه له نێوان ۳٥۰ بۆ ٤۰۰ ملیۆن دۆلاردایه .
خۆ ئه‌گه‌ربه‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ۲٥۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات ئه‌وه ۱۰ تریلیۆن و ٥۹۹ ملیار دیناری له‌به‌غداوه بۆدێت ، ئه‌گه‌ریش ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ست نه‌كات ئه‌وه مانگانه ٥۲۲ ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداوه دێت ، جگه له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان كه داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ۱۰۰ ملیۆن دۆلاره ،پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به ۸٥۰ ملیار دینار بوو بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت، له ئێستاشدا حكومه‌ت ده‌ڵێت پێویستی به ۸۹۰ ملیار دینار هه‌یه بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت .
عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌رچه‌نده دۆستی كورد بێت ، فشاری زۆری كوتله‌و لایه‌نه‌كانی تری له‌سه‌ره‌و پێویسته كورد هاوكاری بكات و هه‌نگاوێك بچیته پێشه‌وه ،حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی نه‌وتی نه‌ناردووه پابه‌ندیش نه‌بووه به‌و رێككه‌وتنه ٢٧ خاڵییه‌ی كه له‌سه‌ر گومرك ئه‌نجامیداوه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مساڵ مه‌ترسی بڕینی مووچه نییه، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ ساڵی داهاتوو بتوانرێت مووچه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه یاسایی بودجه بۆ ساڵی ئاینده ڕوبه‌ڕووی كێشه ببێته‌وه چونكه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پابه‌ند بونێكی له ساڵی ۲۰۱۹ نه‌بووه‌و ساڵی ۲۰۲۰ ڕوبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه .
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن تاڕاده‌یه‌ك بڕه نه‌وت ٤٥ -٦۰ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ و زیاد له ٥ تریلیۆن مه‌ترسێجا غازی سروشتی یه ، گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی دونیادا و زلهێزه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتیه گه‌وره‌كانی وه‌كو ئه‌كسن مۆبیل و شێل و تووتاڵ و گازپرۆم وشیڤرۆن و ڕۆسنه‌فت ودانه غاز و...هتد ، زیاد له ٤۰ كۆمپانیای نه‌وتی له پێشبڕكێدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،زیاتر له ٤۲ گرێبه‌ستی نه‌وتی واژۆ كراوه ، فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یی ساڵی ۲۰۰٥ و له ماده‌كانی ۱۱۱ و ۱۱۲ دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه نه‌وت و غازی سروشتی موڵكی هه‌موو گه‌لانی عێراقه له‌هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكاندا ده‌بێت ئه‌و سامانه سروشتیه به‌هاوبه‌شی و هاوكاری ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه بچێت نه‌ك به‌ته‌نها.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه مه‌له‌فی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به ناشه‌فافی ماوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی كێشه‌و گرفت بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، له ئێستادا رۆژانه نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له رابردوو به‌ڕێ ده‌كرێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بێمووچه‌ن و خه‌ڵك بێ خزمه‌تگوزاریین و زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاریی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ناوخۆیی و بیانی له هه‌رێم په‌كیان كه‌وتوووه وسێكته‌ره‌كان تووشی قه‌یران بوون ،چیتر ناڕوونی مه‌له‌فی نه‌وت دۆخی هه‌رێم قه‌یراناوی تر ده‌كات .