د. ئومێد رەفیق لوری غارێت له كتێبه به ناو بانگه‌كه‌یدا ( په‌تای داهاتوو) ، كه له‌ساڵی 1994 ده‌رچوو ، غاریت له‌و كتێبه‌دا وا سه‌یری وێنه‌كه ده‌كات (( مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له كێبركێ دایه‌و، تا دێت ژماره‌ی دانیشتوان زیاد ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سامانی سروشتی كه‌م ده‌كات، بۆیه له‌مه‌شه‌وه میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان زاڵ ده‌بن و ، ئه‌بن به ئاڵنگاری گه‌وره له به‌رده‌م مرۆڤدا))، به‌ڵام د‌یڤید واڵاس ویڵز له كتێبه‌كه‌یدا ( زه‌وی ئیدی به‌كه‌ڵكی ژیان نایات) ده‌ڵێت ( میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان زیاتر ده‌بن و فراوان ده‌بن و ،به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وییه‌وه هێزیان زوتر ده‌بێت، هه‌ندێك له‌وانه پێش ملیۆنان ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن و تا ئێستا نه‌ناسراون، بۆیه‌كه‌م جار له مێژوی مرۆڤایه‌تی له‌ژێر به‌سته‌ڵه‌كان ده‌رده‌كه‌ون به هۆی توانه‌وه‌ی خێرای شاخه به‌فرینه‌كان و روباره به‌ستوه‌كان). ئه‌و ده په‌تا گه‌وره‌یه‌ی له مێژودا رویان داوه كه‌متر له 300 ملیۆن مرۆڤیان كوشتوه، له‌وانه ئه‌و په‌تا گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ده‌می ئیمپراتۆری رۆمانی جوستنیان رویدا و نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌وروپای كوشت له‌و كاته‌دا، دواتریش تاعون له‌سه‌رده‌می چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن كه‌سی له ئه‌وروپا و ئه‌فریقاو ئاسیا كوشتوه . ئه‌مه ئه‌م روداوانه‌ن كه له مێژوی مرۆڤایه‌تیان گۆڕی ، ئه‌م گۆراوانه به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌مو پێشكه‌وتنه زانستی و شارستانی و كۆمهڵایهتیییهكان . ره‌هه‌نده جیوسیاسیهكانی مه‌ترسی په‌تا له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی كه ئه‌درێن بو كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكان ، كه به‌تێڕوانینی زۆربه‌ی زانایان راستیهكهو هاوشانه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ، بۆیه مه‌ترسیه‌كانی ته‌نها له‌وه‌دا كورت ناكرێته‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات، به تایبه‌تی ره‌هه‌نده جیوسیاسیهكانی به‌گشتی، و به تایبه‌تی ره‌هه‌ندی ئابوری ، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له نێوان ئه‌و په‌ره‌سه‌نده خێرایه‌ی كه له‌بواری ئابوری جیهاندا رویدا به تایبه‌تی به هۆی گلۆبالیزه‌یشن ، كرانه‌وه‌ی ئابوری بازاره‌كان ، سیاسه‌تی بازرگانی، ئازادی گه‌شتكردنن وه‌به‌رهێنانی هه‌ماهه‌نگی و و ئاسانی هاتوچۆو گه‌شتكردن ، بازدانێكی گه‌وره‌ی له په‌ره‌سه‌ندنی كلتوری و ئاستی ژیان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه بوته هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای په‌تای جیهانی و مه‌ترسی دروست كردوه له‌سه‌ر نائارامی ئابوری جیهانی ، به‌تایبه‌ت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه گه‌وره جیهانییه‌كان. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی كه سێیه‌كی دانیشتوانی جیهان توشی بون و 500 ملیۆن كه‌سی گرته‌وه ، كه خه‌مڵاندنه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن كه كۆی زیانه داراییه‌كانی گه‌یشته سێ تریلۆن دۆلار و ، كۆی به‌رهه‌مهێنانی جیهانی دابه‌زاند بۆ 4.8 % له به‌رهه‌مهێنانی جیهانی، به‌ڵام هه‌مو ده‌وڵه‌تان و هه‌مو كه‌رته‌كان به‌یه‌ك ئه‌ندازه توشی زیان نه‌بون ، ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتوكانی ئه‌مریكا وه‌كو نمونه وه‌ربگرین ئه‌بینین، كارگه‌و ده‌زگا ئابورییه‌كان ، توشی كه‌می كرێكار‌و ده‌ستی كار بون ، به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی زۆر كه‌میكرد. به‌لام له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌كه‌می كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری پشكی ئه‌مریكی دروست كرد ، هه‌رچه‌نده له قۆناغی دووه‌مدا له 11% دابه‌زی ، پاشان دیسانه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ی به خۆوه بینی به هۆی گه‌مارۆدانی ئهنفلۆنزاكهوه. به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر له ئه‌مریكا كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌وه ، هه‌رچه‌نده لیكۆڵینه‌وه‌یه كی باوه‌رپێكراو له‌به‌ر ده‌ست نیه له‌باره‌ی ئاسیاوه ، به‌ڵام وڵاتی چین زیاتر گوند نشین و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی گرته‌وه ، هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا زیاتر چین دابراو بو له جیهان . گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان : له دوای سێ مانگ له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایررۆسی كۆر‌ونا له چینه‌وه و پاشان به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه كرێت ئاماژه به‌گرنگترین ئه‌و روداوه ئابوری و سیاسیانه بكه‌ین: ـ دابه‌زینی ئاماژه‌كانی بازاری پشكه‌كان له نیۆرك به ئاستێكی باڵا ، به شێوه‌یه‌كی گشتی پاشه‌كشه‌ی له بازاڕی جیهانی . ـ بانكی هاوكاری فیدراڵی نرخی سودی سه‌ره‌كی له وڵاتیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا دابه‌زاندوه ، به شێوه‌یه‌ك كه باڵاترین دابه‌زاندنه له كاتی قه‌یرانی جیهانییه‌وه له 2008 ، زۆبه‌ی كۆمپانیاكانی ئهمریكاو جیهان ، توشی كێشه‌ی كه‌می به‌رهه‌م هێنان بونه‌وه ، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه پشت ئه‌ستورن به بهرهێنانی پسشهسازی ئامادكراو له چین، له وێش ئه‌گه‌ر كارگه‌كان به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستا بن، تاراده‌یه‌كی زۆر توشی نیوه وه‌ستان بون ، به‌هۆی رێوشوێنی حكومی و رێكاری خۆپارێزی . ـ كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانی گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وتوه ، ئه‌وه‌ش به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری گه‌شته‌كان و دابرانی ده‌وڵه‌تان له‌یه‌كتری ، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێستا بریاری داخستنی سنوریان دا. مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیانی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی ده‌یان ملیۆن دۆلار بێت. ـ یه‌كێكی تر له‌و كه‌رتانه كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه، كه‌رتی به‌رهه‌م هێنانی كه‌شتی و ئۆتۆمبێله ، كه راده‌ی فرۆشتنی به راده‌ی 30% دابه‌زیوه ، رۆژ له دوای رۆژ روو له دابه‌زینی زیاتر ده‌كات. ـ گه‌وره‌ترین زیان به‌ر كه‌رتی وزه كه‌وت به تایبه‌ت نه‌وت ، له ئێستادا به دوو هۆكار نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خام دابه‌زیوه بۆ كه‌متر له‌سی دۆلار ، یه‌كه‌میان به هۆی كێبركێ و رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی ئۆپێك ، دووه‌م مه‌ترسی وڵاتان له مامه‌ڵه‌كردن. ئه‌م گۆرانكاریانه له بازرگانی جیهانی و ئاڵوگۆری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بازاری پشكه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كاریكهگهره له ئێستادا ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌كه‌وتنیان بیر له پاڵپشتی داراییان ئه‌كاته‌وه ، راگرتنی باڵانس له نێوان ئاسایشی هاولاتیان و ئاسایشی ئابوری ، له كاتی قه‌یراندا كارێكی زۆر قورسه ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت. چونكه دابرانی ده‌وڵه‌ت به‌واتا پشت به‌ستن به بازار‌و داهات و شمه‌كی ناوخۆی، هیچ ده‌وڵه‌تێك له ئێستادا ئه‌م توانایه‌ی نیه، له بنه‌ره‌تدا سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ( الاعتمادیه الدولیه المتبادله ) وه‌ستاوه ، بۆیه ئه‌م قه‌یرانه ده‌رگای دابرانێكی تازه له‌سه‌ر ئابوری و سیسته‌می سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كاته‌وه، به دڵنیایی گڵۆبالیزه‌یشن دروستی كردوه ، كه ده‌كرێت پێی بوترێت ئابوری پێش په‌تای كۆرۆنا، سیاسه‌تی پێش كۆرۆنا ، ئابوری دوای كۆرۆنا، سیاسه‌تی دوای كۆرۆنا ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ییه بۆ ئه‌زمونكردنی سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ، و سیسته‌می ئابوری و سیاسی جیهانی. به‌واتایه‌كی تر هه‌ر سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ تاقیی ناكاته‌وه ، به‌ڵكو سیستمی ئابوری و سیاسی تاقیده‌كاته‌وه ، رۆژانی داهاتو ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌كانی زیاتر به‌گه‌وره‌یی ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ژاری و بێكاری ونا دادی ئابوری جیهانی.
هونه‌ر حاجی جاسم گواستنه‌وه و گه‌یاندن به شاده‌ماری نه‌خشه‌ی ئابووری و پێشکه‌وتنی Economic Paradigm مۆدیلی ئابووری داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش ویکردوه که باس له پێشکه‌وتنی ولاتێك ده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ ته‌رکیزمان ده‌چێته سه‌ر جۆره‌کانی گواستنه‌و گه‌یاندن یان سیسته‌می هاتوچۆ. سیسته‌می هاتوچۆش ته‌نیا نه‌بستراوه‌ته‌وه به مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی ئابووری، به‌لکو تێکه‌لکێشه له‌گه‌ل کۆی که‌رته‌کانی تری په‌یوه‌ندیدار به گه‌شه‌ی مرۆیی و چالاکی مرۆیی. به‌پێی پۆلێنی The Geography of Transportation جوگرافی گواستنه‌وه وگه‌یاندن، ئه‌م که‌رته پۆلێن ده‌کرێت بۆ سێ جۆری سه‌ره‌کی: یه‌که‌م. گواستنه‌وه‌ی وشکانی. دووه‌م. گواستنه‌وه‌ی ئاوی. سێیه‌م. گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی. له‌گه‌ل بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین زیان به‌ر ئه‌م که‌رته که‌وت. سه‌ره‌تا له چینه‌وه ئه‌م که‌رته گرینگه په‌کی که‌وت، به په‌که‌وتنی ئه‌م که‌رته International Trade بازرگانی نێوده‌وله‌تی و ئابووری نێوده‌وله‌تیش په‌کی که‌وت، چونکه به که‌وتنی ئه‌م که‌رته بنه‌ڕه‌تیه. چالاکیه مرۆیی و بازرگانیه‌کانی جیهان له‌سه‌رده‌می کۆڕۆنا په‌کیان که‌وت. سه‌د سالی رابردو به تیابه‌تیش له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردو که به سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می جیهانگیری داده‌نرێت، که‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندن یه‌که‌مین زیانی جه‌رگ بڕی به‌ر ده‌که‌وێت به هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. کاتێك چین ده‌ستیکرد به رێکاره‌کانی خۆپاراستن له corona virus ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆریك له ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه گه‌یاندنی ڕاگرت، دوای بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ش زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ولاتان دونیا گه‌شته ئاسمانیه‌کان له‌گه‌ل چی ڕاگرت. هه‌روه‌ها ئه‌و ولاتانه‌ی سنوری وشکانیشیان له‌گه‌ل چین بوو سنوره‌کانیان داخست، هه‌موو جوله‌یێکی گه‌یاندنیان ڕاگرت به تایبه‌ت روسه‌کان زۆر زوو سنوره‌کانیان داخست له‌گه‌ل چین و ئه‌و ولاتانه‌ی له چینه‌وه ڤایرۆسه‌که‌یان بۆ گوازراویهوه. ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌که‌مین فاکته‌ره له سه‌ده‌ی ڕابردوو که توانیه‌تی گه‌شته ئاسمانیه‌کان په‌ک بخات. پێشتر گه‌شته ئاسمانیه‌کان ڕۆژانه چه‌ندین ملیۆن که‌س ده‌یتوانی هاتوچۆبکه‌ن له‌م جوگرافیه ئه‌م جوگرافیه. بۆیه دوای کۆتایی هاتنی، ئه‌گه‌ر زیانیهکان سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ژماربکرێت به‌تایبه‌ت دوای کۆنترۆلکردنی ڤایرۆسه‌که، ئه‌وه که‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندن به یه‌کێك له زیان مه‌نترین که‌رته‌کان داده‌نرێت. لێره چه‌ند زیانێکی Sector of Transportationکه‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین به شیوه‌یێکی گشتی: یه‌که‌م. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ته‌لفزیۆنی CCN له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌لدانی ڤایرۆسه‌که هه‌تاکو ئێستا زیاد 113 ملیار زیان که‌وتوه له که‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی دونیادا، ئه‌گه‌ریشه زیانه‌که زۆر زیاتر بێت له‌م بڕه‌ی که ئستا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت. دووه‌م. وه‌ستانی جوله‌ی بازرگانی نێوده‌له‌تی، که به‌شاده‌ماری ئابووری نێوده‌وله‌تی داده‌نرێت. به تایبه‌ت جوله‌ی گواستنه‌وه گه‌یاندنی ئاسمانی و ئاوی له ده‌ریا و زه‌ریاکان. سێیه‌م. نه فرۆشتنی بڕێکی زۆری سوته‌مه‌نی بۆ ئامرازه‌کانی گواستنه‌و گه‌یاندن، که ئه‌مه‌ش زیانه‌که‌ی به زیاد له 100 ملیار دۆلار هه‌ژمار ده‌کرێت. وه هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش به‌هۆی نه‌بوونی خواستی زۆر له که‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندن. چواره‌هه‌م. داخستن زۆرێك له رێگا ئۆتۆبانه‌کان و هێله‌کانی تڕانسێت له‌نێوان ولاتان و شاره گه‌وره‌کان، که زیانه‌که‌ی به ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، چونکه ڕۆژانه وه‌رگرتنی باج له‌م شوێنانه به ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو، ئێستاش به‌هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا باجه‌که‌ی هاتۆته ئاستی سفر له هه‌ندێك شوێندا له‌م شوێنانه‌دا. ده‌ره‌نجام که‌رتی گواستنه‌و گه‌یاندن به شار ڕێی گه‌شه‌ی ئابووری ده‌دانرێت. زیانه‌کانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م که‌رته به‌هه‌ر سێ جۆره‌که‌یه‌وه زیاد له 200 ملیار دۆلار ده‌بێت. زۆرترین زیانهکانهکانیش له هێلی ئاسمانین. روداوی ئه‌م جاره گه‌وره‌ترین زیانه به‌سه‌ر گواستنه‌و گه‌یاندن دێت. سه‌رچاوه‌کان: Ben casselman, Economic Prescription for Coronavirus: ‘Youve Got to Go Fast, March 10, 2020, see on the website: https://www.nytimes.com/2020/03/10/business/economy/coronavirus-recession-policy.html Charles Riley, This is a crisis.' Airlines face $113 billion hit from the coronavirus, March 6, 2020, see on the website: https://edition.cnn.com/2020/03/05/business/airlines-coronavirus-iata-travel/index.html Amanda Lee in Beijing, Coronavirus sends Chinas aviation industry into free fall, damaging hopes of becoming global hub, 6 Mar, 2020, see on the website: https://www.scmp.com/economy/china-economy/article/3065236/coronavirus-sends-chinas-aviation-industry-free-fall-damaging
چیا عەباس خەڵکی کوردستان خوازیار بون دوا کۆنگرەی یەکێتی کە پاش جەر حەبلێکی توندی درێژخایانی یەکێتیەکان بەرێکرا بتوانێت ئارامی و سەقامگیری بەم هێزە ببەخشێت، چونکە دوای کۆچی دوایی خوالێخۆشبو مام جلال جەمسەرگەری و پەرتەوازەیی و بێسەروبەری و ناکۆکی و ململانێی توند و گروپەکانی بەرژەوەندی تایبەت بونیادی حزبەکەیان زیاتر هەراسان و شەکەت کردبو. بەلای خەڵکەوە ئارامی و جێگیری یەکێتی رەنگدانەوەی ئەرێنیان لە سەر دۆخی حوکمرانی و سیاسی هەرێم دەبێت. کۆنگرە بەسترا، دەزگاکانی یەکێتی بە شێوەیەک داریژران و رێکخرانەوە کە جۆرێک لە زەوابتی بۆ هاوسەنگیەکی لاسەنگی نێوان جەمسەر و گروپە جیاکان رێكخست، لەو پرۆسەیەدا بە پێوەرەکانی قەوارە و هێزی جەمسەرەکان و بەرژەوەندیەکانیان دەسەڵاتەکانیان نێوان خۆیان بەشکرد، بە هەمان ئەو پێوەرانەش لە حوکمرانیدا شوێنی خۆیان کردەوە. پێموایە ئەم سازانە سەرکەشیەی ناو یەکێتی، بێجگە لە نەمانی مام جلال وەک مەرجەعی سەرەکی، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بو: یەکەم: باڵادەستی پارتی لە زۆر بواردا، دوەم: سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی وەک ئامۆزاکەی نەرم و چاوپۆشەر نیە و کۆمەڵێک زەوابتی توند و رونی بۆ حوکمرانی دارشتوە، سێیەم: نزیکبونەوەی پارتی و گۆڕان لاسەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕانی تا رادەیەک بەبەرژەوەندی گۆڕان شکاندۆتەوە، چوارەم: دۆخی شڵەژاوی عێراق بەشێکی بەرچاوی دەروازەکانی بەغدای بەروی جەمسەرەکانی یەکێتیدا لە سەر درزێک داناوە، پێنجەم: پێگەی ئێران لە ناوچەکە، پاڵپشتێکی گرنگی یەکێتی، لە دوا ساڵی دواییدا لاواز و کەم کاریگەرتر بوە، شەشەم: تا بێبەش نەبن لە دەسکەوت و پێگە و پارە و ....تاد. لە واقیعدا کۆنگرەکە شکستی هێنا لە دارشتنی کەرەستەکانی گۆرینی ئەقڵیەتی کلاسیکی سیاسی و حوکمرانی یەکێتییەکان: پشتبەستن بە نەیارەکانی پارتی لە عێراق و ناوچەکە بۆ راگرتنی هاوسەنگی هێز لە گەڵ پارتیدا و پاراستنی ناوچەی دەسەڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی بە رێگەی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و بازرگان و کادری حزبی و تەنانەتیش تا وەک ( ملاژ ێمن) ێك بۆ کاتی پێویست بەدەستیانەوە بێت، هاوکاتیش تا رادەیەک دابینکردنی کەش و هەوایەکی نیمچە ئازاد بۆ هێزەکانی تری ناوچەی کەسکی جاران و راگەیاندنی ئەهلی تا ئارامی ناوچەی دەسەڵاتیان پارێزراو بێت. یەکێتیەکان هەر ساتێک هەست بکەن ئەم کۆڵەکە بنەرەتیانەی ستراتیژیان رویان لە داشکانە دەچنەوە سەر رێبازە دێرینەکەی جاران، ئەویش توندبون و هەرەشەکردن و ئامادەیی بۆ بەکارهێنانی چەک. لە دۆخی دوای شکستی سەربازی داعش و کارەساتی ئۆکتۆبەر، وێرای ئەوەی یەکێتی لە یەکەمدا رۆڵی قارەمانەی هەبو و لە دوەمدا رۆڵی نەرێنی، بەڵام تا رادەیەک بەدەستی بەتاڵ لە هەر دوکیان دەرچو. لە گەڵ ئەوەشدا نە دەرفەتیان بۆ رەخسا و نە توانیشیان دۆخە نوێکە بەسودی خۆیان بشکێننەوە. هەڵبژاردنی دکتۆر بەرهەم بۆ سەرۆک کۆمار بە ئیرادەی پاڵپشتەکانی یەکێتی لە بەغدا کرا. ئەو نمایشکردنە خەستەی بەرپرسانی باڵای یەکێتی دوای کۆنگرە دەیکەن کە یەکریز و هاوران لە واقیعدا بونی نیە، بەڵکو لە سەر ئەو خاڵانەی سەرەوە و ئەو ستراتیژە دێرینە کۆکن، کە پەیوەندی تۆکمەی راستەوخۆی بە پەیامە رەسەنەکەی یەکێتی و ئایندەیەوە نیە. پێش کۆنگرە زۆربەی چاو‌دێر و سیاسیەکان پێیان وابو یەکێتی لە بەردەم دوریانێکدایە، پاش کۆنگرە دەرکەوت یەکێتی توانی سەرجەم رێ و تولە رێکان لە ناو جەستەیدا بیانهێڵێتەوە، بەڵام نەیتوانی بەیەکیانەوە گرێبدات و گوزەرکردن تێیاندا بەیەک وەتیرەی هۆمۆجین ئاراستە بکات. بەشێکی جەمسەر و گروپەکانی ناو یەکێتی، بە هۆکاری ئەو پێگە لاوازەی دوای کۆنگرە پێیان دراون، بەم سازانە سەرکەشیە رازی نین و تەماع و داواکاری زیاتریان هەیە، نارەزایی ئاشکرایان دوای کۆنگرە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی ناو یەکێتی و حوکمرانی راشکاوانە دەبیسترا، بۆیە رێگەی خۆیان گرتۆتە بەر. یەکێتی لە بنەرەتەوە حزبێکی هەرەمی نەبوە، مام جلال بە چەپکە گوڵ وەسفی کردوە، دوای نەخۆشکەوتنی و کۆچی دوایی کاک نەوشیروان و مام جلال ئیتر جادەکە بۆ ئەو جۆرە گروپانە تەخت بو. لەلایەک تەحەدای مەسرور بارزانی و جەمسەرە بەهێزەکانی ناو یەکێتی یان پێ ناکرێت، لە لاکەی تریشەوە وەک گروپە بەرژەوەندپەرست لە ناوچەکانی خۆیان باڵادەستن و خاوەنی هێزی سەربازی و تۆرێکی توندی حوکمرانی لۆکا‌ڵی و بازرگانی سپی و رەشی هەمو کاڵایەکن. پرسی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی مەرزەکانی سنورەکانی ناوچەی دەسەڵاتی ئەم گروپانەی ناو یەکێتی لای هەمو ئاشکرایە، بەهۆکاری سەرهەڵدانی ئافاتی کۆرۆناوە جارێ ئەم پرسە هەستیارە بە تێروتەسەلی ورد نەکراوەتەوە. ئەوەی شایستەی ئاماژە پێکردنە لە سایەی دۆخی ئەو ئافاتەدا ئەو گروپە چاوچنۆک و گەندەڵانە مەبەستیان بو دۆخەکە بقۆزنەوە و گەورەترین قازانجی مادی بەدەست بهێنن. ئامارەکانی مەرزەکان لە ماوەی ٣ و ٤ مانگی دواییدا گەواهی ئەو هەڵمەتانە دەدەن . ئەمە بەو مانایە نیە مەرزەکانی تری هەرێمی کوردستان شامی شەریفن، جیاوازی بنەرەتی نێوانیان ئەوەیە لە ناوچەی یەکێتی هەر گروپە بۆ خۆیەتی و لە شوێنەکانی تر پارتی بە یەک ئیرادە کۆنترۆڵی ئەو پرۆسەیەی کردوە. پاش لێپرسینەوە و ئاشکرابونی رەوشی خراپی چەند مەرزێک لە ژێر دەسەڵاتی ئەو گروپانەدا، هاوکاتیش ئیجرائاتی توند بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی کوردستان بەشێک لە یەکێتیەکان کەوتنە هێڕشکردنێکی نارەوای قێزەوەن بۆ سەر وەزیری دارایی هەرێم. بۆ خۆم تێبینی زۆر رەخنە ئامێزم لە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب، هەیە، بەڵام هەق هەقە و دەبێت بوترێت. وەزیری دارایی کە لە پشکی گۆڕانە ئەرکێکی بەرنامەی حکومەتی بۆ کۆنترۆڵکردن و لێپرسینەوە و ئاراستەکردنی دەروازە سنوریەکان کردوە، ماف و دەسەلاتی خۆیەتی هەمو ئیجرائات و بریار لە چوارچێوەی ئەنجومەنی وەزیران بدات دەرباری پێشێلکردنی یاسا و رێنماییە گومرگی و تەندروستیەکانی ئەو مەرزانە لە هەر سنورێکی کوردستان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ. هاوکات وەزیری دارایی ئەندامێکە لە ئەنجومەنێکی وەزیران کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکەکەیەتی، یەکێتی نزیکەی نیو دەرزەن وەزیری هەیە و سەرۆکی پەرلەمانیش پۆستی ئەوانە. ناشێت لە یادی بکەین ئەو سەردەمانەی بۆ ساڵانێکی دور و درێژ وەزیری دارایی لە پشکی یەکێتی بو گەورەترین دزی و گەندەڵی ئەنجام دراون، لێرەدا بابەتێکی کاک مەلا بەختیار لەو سەردەمەدا بەبیری یەکێتیەکان دەهێنمەوە کاتێک باسی پارەی ژێر زەمینەکانی کرد. خەڵک ئەوەندە گەمژە نیە وەک ئەوەی ئەو یەكیتیە دەمار رەقانە تێی گەیشتون، چونکە وردەکاریەکانی ئەو قسانەی بەرپرسی پێشوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی لە سەر پارەی ژێر زەمینەکان نەفەوتاون. ئەم هێرشە نارەوایەی دەکرێتە سەر وەزیری دارایی هیچ پەیوەندی بە موچە و دادپەروەریە نیە، خاڵی سەرەکی ئەوەیە گیرفانی ئەو گروپانەی یەکێتی وەک جاران رۆژانە پر نابێت و تێكەڵاویش بە نیەتێکی تۆڵەکردنەوەی سیاسی. ئەوەی ماڵی لە شوشە بێت بۆی نیە بەرد بگرێتە خەڵکی تر. مەلەفەکانی گەندەڵی و بازرگانی رەش بە نەوت و بە ئاڵتون و بە شتی تریشەوە لە ناوچەکانی دەسەڵاتی یەکێتی لە دۆکیۆمێنتەکانی ئەمریکادا بە وردەکاریەکانەوە سەلمێندراون. نوسینی: چیا عەباس ١٧ مارچ ٢٠٢٠
د. موئمین زەڵمی کۆرۆنا لێرەیە، بە تەنیشتمانا، بە کۆڵان و گەڕەک و گوند و شارمانا ئەسوڕێتەوە، گومان کەوتۆتە سەر هەناسەدانیشمان، تەوقە و ماچ و سەلام و کەلاممان ڕاگرتووە، ئۆتۆمبێلەکانمان لە گەراجەکاندا پارک کردوون، بازاڕ و شەقام و مارکێت و ژیان وەستاون، ئەمە پابەندییە، خۆپارێزییە لە زیاتر تەشەنەسەندن و توشبوون بە ڤایرۆسەکەوە، خوا هەموولایەک بپارێزێت. کاتێ دەستخۆشی لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە بڕیار و ڕێنمایی و ڕێکارەکانیان، لە بەدەمەوەچوونەکانیان، لەنگییەک هەیە! کاتێ داوای مانەوە لە ماڵ و هاندان بۆ پشووی گشتی و پابەندی گشتی دەکەین، لەنگییەک هەیە! کاتێ سەیری وێنەگەورەکە دەکەین، لە چەند لایەکەوە لێی ورد دەبینەوە، لەنگییەک هەیە، بەڵێ کێشەیەک هەیە! بۆچی حکومەت ناتوانێت موچە دابەشبکات؟ وەزارەتی دارایی ڕاگرتنی موچەی ڕاگەیاند تا ئەوکاتەی بەرچاوییان روون دەبێتەوە لە بابەتی کۆرۆنادا، خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان داهاتییان لەو کرێکارییە رۆژانەدایە کە دەستیان دەکەوێ، دەی کە ژیان وەستاوە، کرێکاری کوا؟ پارەش نامێنێ؟ ئێ ژیان زەنگۆڵێتر قورسترە بۆ ئەوان، ئێستا نزیک دەبینەوە، پارچەیەکی تری وێنەکەمان دەستدەکەوێت، بەڵێ لەنگییەکە لێرەدایە؟ بەداخەوە پاش سی ساڵ حوکمڕانی، ئێمە نوقسانی و کەموکورتیمان زۆرن، پێشتر لە وتاری (سی پرسیار بۆ سی ساڵ حوکمڕانی!) دا زۆربەیانم روونکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە هەمووکات زیاتر زەق ئەبێتەوە، ئەوەی زیاتر بووەتە مڵۆزمەی لەنگییەکان و ناتوانین بە دڵگەرمییەوە روبەڕوی قەیران و بەڵاکان ببینەوە، نەبوونی سیستەمی بانکی یە لە هەرێمی کوردستان! ئەزانن، پاساوی وەزارەتی دارایی لە ڕاگرتنی موچە چی‌بوو؟ روونکردنەوەی دووەمیان باسیکردووە، چونکە پێیان وایە، دابەشکردنی موچە تێکەڵاوی دروستدەکات و ئەوەش دژی ڕێنمایی و ڕێکارییە تەندروستییەکانە دژبە پەتای کۆرۆنا. وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەەکەدا دەڵێت، "ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەشبکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت، چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتوچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن، بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە لەلایەن هەندێک لایەن و بەرپرسی نابەرپرسەوە بۆ موزایەدەکردن، بەلاڕێدابراوە، بە جۆرێک کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکاربهێنن"، دەی ڕێگری لە قەرەباڵغی دابەشکردنی موچە ئەوەندە سەخت نیە، سەختییەکە ئەوەیە ئێمە فریانەکەوتوین و نەمانتوانیوە سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین. ئەزانن ئەگەر ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاربدا وەک کەنەدا دیارییەک بداتە دانیشتوانی هەرێم بۆ ئەوەی لە ماڵەوە دانیشن و کێشەی مادیشیان نەبێت، ناتوانێت بیدات؟ نازانێت چۆن بیدات؟ ئێمە حکومەتێکی پێنج ملیۆنین، بەڵام جگە لە فۆڕمی بایەعی هیچ داتایەکمان نییە لای حکومەتی هەرێم؟ ئەگەر حکومەت بڕیاربدات هەر تاکێکی هاوڵاتی تەنها ١٠٠ هەزار دیناری پێبدات، دەبێ وەک سەرەی نەوت و سەرەی غاز و سەرەی بەنزین سەرەی بۆ بگرین؟ دەزانن ئەوکاتیش زۆرێک هەن ناویان لە لیستەکاندا نین؟ ئاخر ئەوان تەعین نین، موچەخۆر نین، بێکارن، هەژارن، دەی سەد هەزار دینارییەکانی حکومەت دەچێتە گیرفانی کێوە؟ لە ئێران حکومەت دوو دڵنیایی دایە خەڵکەکەی، یەکەم هاوکارییەکی مادیی دەچێتە سەر حسابەکانیان، دووەم بەشەبەنزینی ئەم مانگەیان نافەوتێت و لە وەرزی گەشت و سەیراندا بۆیان سەرفدەکرێتەوە، ئێران وڵاتێکی سەرو هەشتا ملیۆنییە، بەڵام سیستەمی بانکی وای کردووە، ئەگەر سەرۆکی کۆمار بیەوێت دە هەزار تمەن بداتە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی بندوڵی هەورامانی رۆژهەڵات، هەر ئەو چرکەیە دەچێتە سەر حسابەکەی؟! نەبوونی سیستەمی بانکی زەرەری گەورەی لێداوین، "تێینییەکان لەسەر حەڵاڵی و حەرامی مامەڵەکان جێگای بایەخن و چارەسەریشی لای زانا ئیسلامییەکان و لیژنەی فەتوا هەیە"، نەبوونی سیستەمی بانکی وایکردووە ئێستا خەڵک گومانیان هەیە کە حکومەت هەرنایەوێت موچە دابەشبکات، نەک لەبەر تەندروستی خۆیان دوای خستووە. نەبوونی سیستەمی بانکی وای کردووە، حکومەت نازانێ داهاتی تاک چەندە؟ دەوڵەمەندەکانی ئەم وڵاتە چەند پارەیان هەیە؟ بەرپرسەکانی ئەم وڵاتە چەند ژێر زەمین فەردە دۆلاریان هەیە؟ حکومەت نازانێ ئەگەر بیەوێت دیارییەکی ١٠٠ هەزار دیناری خۆپارێزی کۆرۆنا بداتە دانیشتوانی وڵاتەکەی بیداتە کێ؟ چۆن بیدات؟ ئەگەر کەسانێک بیانەوێ هاوکاری حکومەت و دامەزراوە تەندروستییەکان بکەن، چۆن بیکەن؟ چونکە هەر موزایەدەی لێ دەکەوێتەوە! کورت و پوخت کێشەکە ئەمەیە کە ئێمە سیستەمی بانکیمان نیە تا بزانین چۆن دەژین؟ چیمان هەیە؟ چیمان دەبێت؟ چۆن موچە وەربگرین و نەچینە قەرەباڵغییەوە و تووشی کۆرۆنا نەبین؟ کابینەی ئێستای حکومەتی هەرێم، ئەرکی قورسی لەپێشە، کاری گەورە هەن دەبێ بیکات، بۆیەش هەر هەنگاوێکی باش کە بتوانێت بیگرێتەبەر، دەبێ لە بەرژەوەندی گشتیدابن، کێشەی زۆری کەڵەکەبوو بەجێماون، بۆیەش قەیرانەکان چەندە سەختن، چارەسەرکردنیشیان ئەوەندە سەختە، بەڵام مەحاڵ نییە!
محەمەد حسێن له ٢٠١٤، هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یرانێكی دارایی پڕوكێنه‌ر بوو به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی داعش و ناكۆكیه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق به هه‌مان ئه‌ندازه قورسایی قه‌یرانه‌كه‌ی نه‌كه‌وته سه‌رشان. به‌لام ئه‌م جاره ته‌واو جیاوازه، نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌كردنی عێراق پێمان ده‌ڵێت كه به‌غداش به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان گیرۆده‌ی ئه‌م قه‌یرانه ده‌بێت. هه‌موو داتا‌و حساباته دارایی و ئابوریه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له مانگی ٥ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی عێراق ناتوانێت موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی و خه‌رجیه ئیداریه‌كانی وه‌ك ئێستا دابین بكات. زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌ی له فرۆشی نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه‌متره له ٢.٧ ملیار دۆلاری مانگانه، به‌لام خه‌رجیه‌كانی زیاتره له ٥ ملیار دۆلاری مانگانه. ئێستا (ئێواره‌ی ١٦\٣\٢٠٢٠) نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٣١ دۆلاره. نه‌وتی عێراق و كوردستان له باشترین دۆخدا به نزیكه‌ی ٢٥ دۆلار ده‌فرۆشرێت. مانگی پێشوو هه‌رێمی كوردستان رۆژانه نزیكه‌ی ٤٧٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌فرۆشت، حكومه‌تی فیدراڵی عێراقیش رۆژانه نزیكه‌ی ٣.٤ ملیۆن به‌رمیل. تێچوی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕیكردن و فرۆشتنی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت له عێراقدا كه‌متره له ١٠ دۆلار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رێم (كه گرێبه‌ستی به‌شداری به‌رهه‌می هه‌یه له گه‌ڵ كۆمپانیاكان) حساباتی جیاوازه. ئه‌ویش هه‌ر تێچووه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ١٢ دۆلار ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له ٣٠ دۆلاردا بێت. بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر هه‌مان تاڵی و ناخۆشی ئه‌وه‌ی ٢٠١٤ی ده‌بێت، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی به‌غدا ته‌واو جیاوازه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: ١- ئه‌م جاره عێراق ناتوانێت وه‌ك ٢٠١٤ یه‌ده‌كی دراوه بیانیه‌كانی به‌كاربهێنێت و خه‌رجی بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه داراییه‌كانی. ئیداره‌ی ترامپ پشتگیری ناكات و ره‌نگه رێگه‌یشی پێنه‌دات پاره‌كانی له بانكه‌كانی ئه‌مریكا سه‌حب بكاته‌وه كه‌ی بیه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ٢٠١٤ و ٢٠١٥ ده‌یكرد. ئه‌گه‌ر میلیشا شیعه‌كان به‌رده‌وام بن له لێدانی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له‌وانه‌یه ئیداره‌ی ترامپ كێشه‌ی ئه‌وه‌یشی بۆ دروست بكات كه بڵێت به مه‌رجێك دۆلار دێته بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه كه حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه زهمانكات ئه‌و میلیشیانهو ئێران ( كه له لیستی سزادراوه‌كانی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكان) سودی لێوه‌رناگرن. هه‌موومان هه‌ڕه‌شه‌كانی ترامپمان له بیره بۆ سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر عێراقدا گه‌ر بێتوو سوپای ئه‌مریكا ده‌ركه‌ن له عێراق به شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت. ٢- ئێستا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش وازیان له‌وه هێناوه یارمه‌تی دارایی و ته‌كنیكی عێراق بده‌ن و هیچ پرۆژه‌یه‌كی ته‌مویل بكه‌ن و قه‌رزی ده‌ره‌كی بۆ دابین بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می عه‌بادی ده‌یانكرد . له ٢٠١٦ سندوقی دراوی نێوده‌وله‌تی له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ( Stand-By Arrangement )دا٥.٤ ملیار دۆلاری دابینكرد بۆ پاره‌داركردنی پرۆژه‌كانی عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق چه‌ند ریفۆرمێكی دارایی و ئابوری ئه‌نجامبدات، یه‌كێك له‌وانه گۆڕینی سیاسه‌تی دارایی و زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان بوو. به‌ڵام عێراق سودی له یارمهتیهكان وه‌رگرت و مه‌رجه‌كانی فه‌رامۆشكرد. له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشدا، هه‌موو ئه‌و وڵات و ده‌زگاو ڕێكخراوانه‌ی كه له كاتی شه‌ڕی داعشدا یارمه‌تی عێراق و ( هه‌ندێك جار كوردستانیشیان ده‌دا) ئێستا خۆیان گیرۆده‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئه‌وانه‌ی له كۆنگره‌ی كۆیت به‌ڵێنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیاندا بۆ خۆیان كێشه‌ی داراییان هه‌یه‌و هێستا نازانن ڤایرۆسی كۆرۆنا دهیانگهنێت به كوێ. واقعی داهات و خه‌رجیه‌كان (نه‌وت و پاره) له عێراق و كوردستان چیمان پێ ده‌ڵێت؟ له ئێستادا داهاتی نه‌وتی عێراق كه‌متره له ٦٠%ی خه‌رجیه‌كانی ئه‌گه‌ر به لۆجیكی یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩یش حسابی بكه‌ین، نه‌ك ٢٠٢٠ كه عادل عه‌بدولمه‌هدی نزیكه‌ی نیوملیۆن كه‌سی تری دامه‌زراندووه و به‌ڵێنی موچه‌ی هه‌ژارانه‌ی به خێزانه كهمدهستهكان داوه. له باشترین سیناریۆدا، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت وا بمێنێته‌وه عێراق موچه‌ی مانگی ٣ و ٤ ی بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام له مانگی ٥دا په‌كی ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ خه‌رجكردنی یه‌ده‌كی دراوه بیانیهكانیشی به‌رێت ترسی داڕوخانی به‌های دیناری عێراقی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ١٩٩٠و ساڵانی دواتر رویدا، یان ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێران ده‌گوزه‌رێت. بۆ ئه‌وه‌ی مانای داڕوخانی به‌های دینار زیاتر رونبكهمهوه، با ته‌ماشای ئه‌م نمونه‌یه بكه‌ین: یه‌ك فه‌رده ئاردی ٥٠ كیلۆیی له مانگی ٧ی ١٩٩٠دا نزیكه‌ی ٤ دیناری عێراقی بوو، له مانگی ١١ی هه‌مان ساڵ گه‌یشته نزیكه‌ی ٩٠ دینار، له ساڵی ١٩٩٣ گه‌یشته نزیكه‌ی ٧٠٠ دینار، ئه‌مه له زمانی ئابوری‌دا پێی ده‌ڵێن هه‌ڵاوسانی باڵا (Hyperinflation). له كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا پاره‌ی یه‌ك موچه‌ی پێیه، به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ستی (مانگی ٢ی)كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی نه‌داوه. له مانگی ٤دا هه‌رێمیش پاره‌ی نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێستا موچه دابه‌ش بكات. ئه‌مه‌ی لێره‌دا نوسراوه، حساباتی بیركاریانهیه؛ ئاگام له‌وه نیه چی له خه‌یاڵی سیاسیه‌كاندا هه‌یه. من داتاكانی فرۆشی نه‌وت و نرخ ده‌زانم وته‌نها ئه‌وانه‌م زه‌رب و ته‌رح كردووه. به‌داخه‌وه وێنه‌كه زۆر زۆر تاریكه. به‌ڵام، هه‌میشه هیوایه‌ك هه‌ر هه‌یه. ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه كار له دۆخی ئابوری ده‌كه‌ن رۆژانه ده‌گۆڕێن، ئه‌گه‌ری باشتر بوونی دۆخه‌كه هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه؛ بۆ نمونه به خێرایی ڤایرۆسی كۆرۆنامان له كۆڵ ببێته‌وه ئابوری جیهان بكه‌وێته‌وه سه‌ر سكه‌ی بوژاندندوه شتێكی مه‌حال نیه. ئینجا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سه‌خته، به‌شێكی كه‌می كۆرۆنایه، به‌شی هه‌ر زۆری ئه‌وه‌یه كه عێراق و كوردستانیش به سیاسه‌تی ئابوری و دارایی زۆر هه‌ڵه‌و خراپه‌وه ئیداره كراون، تا ئه‌م هه‌ڵانه ( كه‌هه‌مووی له ته‌وه‌ری سیاسه‌تی پشت بهنهوتبهستندا ده‌خولێنه‌وه) چاك نه‌كرێنه‌وه، هه‌رماوه‌یه‌ك جارێك توشی ئه‌م جۆره قه‌یرانه ده‌بینه‌وه. له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداش ده‌توانن به سیاسه‌تی زك-هه‌ڵگوشین (ته‌قه‌شوف)و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان، هه‌ندێك له سه‌ختی قه‌یرانه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هچ چاره‌سه‌ریه‌كی ئابوریانه‌ی خێرا له ئاستی كورتماوه‌دا به دیناكرێت. چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بوژاندنه‌وه‌ی كهرتاكانی تری وه‌ك پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، بازرگانی و گه‌شتیاریه، ئه‌مه‌ش كاری ده‌یان ساڵه‌یه نه‌ك مانگ و دوو مانگ.
د. تریفە عومەر یەكێك لەو گرفتانەی كە ئەمڕۆ رووبەڕووی زمان بووەتەوە، ئەوەیە كە دەزگاو دامەزراوەیەك خۆیان سەرقاڵی وشەهەڵگواستن و وەرگێڕانی زاراوەكان دەكەن، كە كار‌و پسپۆڕی ئەوان نییەو لە رێگەی دونیا نەشارەزاكەی خۆیانەوە دونیای فەرهەنگی كوردیش دەشێوێنن. هەڵبەت بۆ هەڵگواستن و داتاشینی (زاراوە)یەك جیاواز لە وەرگێڕانی (وشە)، نەتەنیا پسپۆڕی زمانی كوردی، بەڵكو بوونی چەند پسپۆڕێكی دیكەش هەروەك پسپۆڕی بواری زانستی زاراوەكەو پسپۆری وەرگێڕان، لەنێو دامەزراوەیەكی ئەكادیمیدا، پێویست و زەرەوورە. زاراوەی كەرەنتین-Quarantine ، كە بەشێكە لە فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی و بنەڕەتی وشەكەش لاتینیە، هەڵگری چەمكی (تەندروستیی)یە، هەروەك بە زمانێكی سانا‌و، هەرچەند لە ئێستاشدا هەر تاكێك پێی ئاشنایە، دیاریكردنی شوێنیك و قەتیسكردنی خەڵكە نەخۆش و تووشبووەكانە تێیدا، بە ئامانجی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاو درمەكە، ئەم چەمكە تەندروستییە، خودی زاراوەی كەرەنتین پێكدەهێنێت و وادەكات وشەكانی (پەناگە، فڕێگە، پەرێز، ڤارێز...تاد، دوورونزیك پەیوەندی بە چەمكی زاراوەی كەرەنتینەوە نەبێت. بەمپێیە وەرگێڕان و بە كوردیكردنی زاراوەكان، كە كۆمەڵێك یاسا‌و رێسا‌و بنەمای تایبەت بە خۆی هەیە، نە كار‌و پیشەی میدیاكاران و نە ئەركی تاكە كەسییە، بەڵكو زۆر تایبەت دەبێت (دامەزراوەی زانستیی) بڕیار لەسەر دانانی زاراوەكان بدات، بۆیە پێویستە هەر كەس قورسایی بەرپرسیارێتی كارەكەی لەبەرچاوبگرێت و بەرەو كارێك بازنەدات كە لە مەودای پسپۆری و بەرپرسیارێتی ئەودا نییە.
کاروان عەلی شامار دابەشکردنی مووچەو پێدانی لە کاتی خۆیدا یەکێکە لە ئەرکە بنچینەییەکانی حکومەتی ھەرێم و مافێکی سادەی موچەخۆرانیشە کە لەبەرامبەر ئەرکەکانیاندا موچەیەکی شایستەی مانگانەیان پێ بدرێ، لەھیچ جێگایەکی ئەم کەونەدا نمونەی وەک حکومەتی ھەرێم بونی نییە، چونکە سەرباری پاشەکەتی دەیان مانگی موچەخۆران ھەنوکە لەبەھارداین و موچەی سەرەتای زستان دابەشکرێ! ئەم ئەزمونە لەحکومەتداری لە دواکەوتوترین وڵاتانی جیھانیشدا پەیرەو ناکرێ. لە رابردودا دۆخی کوردستان بەزۆر ھەورازو نشێوی سەختدا تێپەریووە وەلێ موچەخۆران ھیچ وەختێ پەرچەکرداری سلبیان نەنواندووە لەبەرامبەر حکومەتەکەیان، بۆ نمونە لەشەری ناوخۆدا چەندین مانگ مووچەی مامۆستا‌و فەرمانبەران نەدرا لێ ئەوان دەرگای مەکتەبەکانیان دانەخست و لە کار‌و دەوامی خۆیاندا بەردەوام بوون، بەڵام لەھەمبەر ئەو پەرۆشی و دڵسۆزییەی ھاوڵاتیاندا، حکومەت دەستەوەستانەو نەیتوانیوە ھیچ پاداشتێکی چاکەیان باتەوە! ئەم بێ دەربەستیەی حکومەت لەئاست موچەخۆرانیدا وایکردوە بێ متمانەیەکی گەورە دروستبێ لەنێوانیاندا، یەقینم گەر مووچەخۆران دلنیابن لەوەی کە ئەو داھاتەی دەست حکومەتی ھەرێم دەکەوێ بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکا ئەوا ئامادەن بێ مووچە دەوامی فەرمی خۆیان بکەن، بەڵام بەپێی ئەو داتا‌و دۆکۆمێنتانەی کە ھەن، ھەنوکە ئەو داھاتەی دەست حکومەتی ھەرێم دەکەوێ دەتوانێ مانگانە زیاد لە موچەیەکی تەواوی فەرمانبەران بدا! دابەشکردن و دابەشنەکردنی مووچە دوو رەھەندی سەرەکی ھەیەو گۆران و یەکێتی لێی بەرپرس نین: یەکەم: تەواوی سێکتەرەکانی حکومەت بە دارایی و نەوتەوە لەلایەن تاک حیزبێکەوە قۆرخ کراوە یەکێتی و گۆران تارادەیەکی کەم ئاگاداری وردەکاری بڕو داھاتی نەوتن، ئەو حیزبە لە ھەموو کات و قۆناغێکدا مووچەی فەرمانبەرانی وەک چەکێک دژ بە مووچەخۆران بەکارھێناوە و بەویستی خۆی مووچەی دابەش کردوەو ھەر بەویستی خۆشی قەیرانێکی بۆ سازاندوەو ئەرگومێنتی بۆ ھێناوەتەوە، دواتریش تەواوی ھۆکاری دواخستن و دابەشنەکردنەکەشی خستۆتە ئەستۆی لایەنەکانی تر! دووەم: گرنگترین شت لە ئێستایە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم ئەنجامی بدەن رێکەوتنە لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوەی نایەوێ ئەو رێکەتنە بکرێ تەنھا تاکحزبێکە! چون ئەوان نایەنەوێ پابەست بن بە دواین رێکەوتن نێوانیانەوە کە ئەویش بریتییە لە ناردنی مانگانەی بری ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێم لێ بەرپرسانی ئەو حیزبە یەقین بوونە لەوەی کە کۆمپانیای سۆمۆ کۆمپانیایەکی شەفافەو کەمتر دەتوانرێ ئیختیلاسی داھات و قوتی خەڵکی تیا بکرێ بۆیە نایەنەوێ ئەو رێکەوتنە لەم کاتەیا برواتە بواری جێبەجێکردنەوە! خولاصە، حەق وایە بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی لەبری تەخوین کردن و شکانی یەکتر ھەلوێستی فراکسیۆنەکانیان لەھەردوو پەرلەمانی کوردستان و عیراق یەکبخەن و بۆ ئەوەی بتوانرێ سێکتەری نەوت تارادەیەک شەفافکرێ و لەدەستی پاوانخوازی و تاکحیزبی دەربکرێ و کار بکەن بۆ فرۆشتن و ناردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە چون بەوەش ھیچ حیزبێک ناتوانێ بۆ مەرامی تایبەتی یاری بە چارەنوسی قوت و داھاتی مووچەخۆرانەوە بکا، ھەروەھا ھەوڵبدرێ بۆ بەلامەرکەزیکردنی پارێزگاکان و رێکخستنی داھاتی ناوخۆیی و دابەشکردنی مووچەش پابەست کرێ بە پارێزگاکانەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی پارێزگاکانی عیراق سەرباری دەرگیربونیان بە دەیان ئاڵنگاری وەلێ مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشکرێ.
عەبدوڵا ئەحمەد لەماڵەوە کەرەنتینکراوین ،کۆڕۆنا وەک بەڵایەکی گەورەو جیهانی بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە،لەهەموو لایەکەوە ژیان و گوزەرانی خەڵک مەترسی لەسەردروستبووە،بەهەزاران هاونشتیمانی گوزەرانیان لەسەر کاری ڕۆژانەیە و ئەوەی ڕۆژانە پەیدای نەکات نیەتی بیخوات،دۆخی فەرمانبەران و موچەخۆرانی میریش تادێت لەبەر حوکمڕانی خراپ ، لەبەر فەشەلهێنانی پڕۆژەی چاکسازیی و بونی هەزاران ناوی وەهمی و هەزاران بندیوار ،لەبەر قۆرخکردنی کەرتی نەوت و کەرتی زازاڕ،لەبەرناڕوونی پەیوەندییەکانی بەغداو هەرێم ڕۆژ لەودوای ڕۆژ ڕووی لەشکستە،دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا هێندەی تر ئاسۆی نائومێدییەکانی فراوەنترکردووە،هێشتاهاونیستیمانی ئەم هەێمە بەم هەموو ئازار‌و مەینەتیەوە لەماڵی خۆی دانیشتوەوخۆی دابڕیوە لەهەمووشتێک کەچی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە لەجیاتی ڕێزگرتن وڕاگرتنی هەستیان وتەبێژی وەزارەتەکەی گۆڕان وەک کۆرۆنایەکی نوێ لەنیوەشەودا خۆی کرد بەماڵی هاونیشتیمانیە کەرەنتین کراوەکانداو وتی: چاوەڕێی موچە مەکەن بەرچاومان ڕوون نیە .بەمەش هەربەوشەوە خەڵک لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە هێرشیان کردە سەرر گۆڕان،هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەربە یەکێتی قۆستیانەوەو کردیان بەشکستی گۆڕان لەحکومەتداکەلەڕاستیدا شکستی گۆڕانیشە کەدواتر باسی دەکەم ،بیریشمان نەچێت لەگەڵ ئەمەشداخانەی ڕاپەڕاندی گۆران کەڕەسمی سیاسی بەرزترین دەسەڵاتی حیزبە هاواری خەڵک و موچە خۆرانی تێکەڵاوی ململانێ سیاسی کرد‌و بەغەوغا ناویبرد،کەنەدەبوو بەوشێوەیە هاوارو دەردی بێ موچەیی و برسێتی خەڵک بەو شێوەیە گوزارشتی لێبکرێت،چونکە گۆڕان ئەو وەزارەت و پشکانەی وەریگرتوون لانیکەم هی ئەوکەسانەیە کەتا هەڵبژاردنی سی ئەیلویش باوەڕیان وابوو کە ئەم بزوتنەوەیە ئەگەر دەرفەتی پێبدرێت لەحکومەتدا ئەوا دەتوانێ گوزەرانی خەڵک ڕێک بکاتەوەو خۆشیان لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەدا هەرئەوە دروشمی سەرەکیان بوو،بەڵام بەداخەوە هەر لەچوارچێوەی دروشم بوو،سەرئەنجام بەلافیتەی دیوارەکانەوە باران خوسانیەوە وکاری لەسەر نەکرا،ئێستا پرسیارەکە ئەوە یە بۆ غەو غاکەبەزمانی خۆیان ڕووی لەگۆڕان و وەزیرەکەیان بوو لەڕاستیدا لەبەر ئەوەی هەمومان بیرمانە کە وەزارەتی دارایین وه رگرت لەڕێگەی فەرمی نافەرمیەوە چ بانگەشەیەکیان بۆدەکرد،نەک هەرموچە لەکاتی خۆیدا بەڵکو بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان و چەندین دورشمی قەبەی تر ئێستا کەهیچ کام لەوانە بەدینەهاتون بۆیە هەق بە خەڵک وهاونیشتیمانی نادەن قسەتان لەسەربکاو لێپرسینەوە لە دروشمەگەورەکانتان بکات شەڕی پەڕلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان پەڕلەمانتارانی گۆڕان و یەکێتی هەردوولایان شەری حزبەکانیان دەکەن،هەردوولایان بۆڕازیکردنی سەروی خۆیان خەریکی شەڕو ئاشوبێکن کەهیچ دەسکەوتێکی بۆخەڵک هاونیشتیمانیان نیە،ئەوان بۆخۆیان گیرفانیان گەرمە وبەموچەی هەشت ملوێنی نۆ ملوێنیەوە ،کەوتونەتە شەڕی یەکتری و تۆمەتبارکردنی یەکتری لەئاستێکی هێندە نزم لەسەریەکتری دەدوێن هەریەکەیان هۆکاری ڤایرۆسه کەوڕاگرتنی هاتوچۆو ، نەبونی موچە، خراپی بژێوی خەڵک دەخەنە ئەستۆی یەکتری،دۆخەکەیان بەئاڕاستەیەک بردوە کەبۆنی ڕووداوی نەخوازاویشی لێدێت،ئه وەی لە دووڕۆژی ڕابردوو تائێستا لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دا هەیە نەبەسودی خەڵکەو نەبۆ ئێستا‌و داهاتووی ئەم ناوچەیەش باشە،ئەوەچەندین ساڵە لەم ململانێ یەدا هەرخەڵک و ناوچەکە لەڕووی دارایی و خزمەتکردنەوە پاشەکشە دەکات،کار‌و کاسبی بازاڕ‌و ژیانی هانیشتیمانی لەهەموو ڕویەکەوە وێران بووە،ڕەشبین ونائومێدی زۆنەکەی تەنیوە،پەرلەمانتارو ڕاوێژکارو مفتخۆرو بخۆربەگەکانی هەردولایان بەلێدوانی ئاگرین خەریکن شەڕێکی ترمان بۆ دروست دەکەن،ئاژاوەیەکی ترمان بۆ هەڵدەگرسێنەوە، ئاژاوەیەتەنهائێمەی هاونیشتیمانی دەبینەسوتەمەنی دروشمی دروینەو لێدوانی ئاگرینی ئەوان
گۆران عەلی کەریم شیعەکانی عێراق سەرکەوتونەبون لە پشتیوانی کاندیدەکەی پێشیویان (محەمەد تۆفیق عەلاوی)، ئەمەش بوە زەنگێکی ئاگاداری بۆ ھێزە شیعەکان کە بوترێت تەبایی نێوانتان خراپ خراپترە، ئەو نارەزایەتیەی لەشەقامدایە زۆربەی ناڕازیی خەڵکی شیعەیە لە رۆڵی حکومەت و لایەنەکانی خۆیان، چونکە باش دەزانن ئەوەی حکومڕانی عێراقە شیعەیە بەهاوبەشی ئەوانی تر، لەئێستاشدا شیعەکان بەشوێن کاندیدێکی نوێوەن، بەڵام میکانیزمەکەی ئەمجارەیان جیاوازە، لیژنەیەکی حەوت کەسیان لە ھێزە جیاوازەکانی شیعە پێکھێناوە بۆ بڕیاراردان لە دیاریکردنی کاندیدەکەیان. بەڵام بەوحاڵەشەوە هێشتا خاڵی نەبوونەتەوە لە شەحنەی حزبی و کێشە کۆنەکانی نێوانیاین. پرسیارە گرنگەکە بۆ ئێمەی کورد ئەوەیە، ئایا ھێزە سیاسیەکان، دەیانەوێت هەر بەمیکانیزمە کۆنەکە مامەڵە لەگەڵ دۆخی تازە بکەن، یان ئەوانیش وەک نێوماڵی شیعە لەخراپ خراپترن. لەراستیدا دەمێکە باس لەوە دەکرێت پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد، دەستەی راوێژکاری بە پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان، لەکەسانی پسپۆر‌و شایستە دروست بکەن، زۆرجار باسی ئەوە کراوە کە بۆ هەر هەنگاوێکی گرنگ پشت بە نوێنەرەکانی کورد لەبەغداد ببەسترێت و بەشداریان پێبکرێت، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی حزبگەرایی ئەوەشی حەپەلوش کردوە و ئەوەی کە گرنگی پێ‌نادرێت نوێنەرانی کوردە لە بەغداد، ئەگەر دژایەتیشیان نەکرێت. ھەموو حیزبە سیاسیەکانی ھەرێم بەتایبەت حیزبە حکومڕانەکان ئەندام پەرلەمان و هەندێکیشیان پۆستی وەزیری و بەرپرسیارێتی تریان لەبەغداد ھەیە، ئەمانە وەک نوینەری ھەرێم وان لەبەغداد کەپێویستە حیزبەکانیان ھێزی ئەوەیان بدەنێ کەھەندێک بڕیار لای ئەوان بێت، کەچی بەداخەوە نەک هەر لە کوردستان ئاراستە دەکرێن و ڕێگەیان پێنادرێ لەگەڵ واقعی روداوە سیاسیەکانی عێراق مامەڵە بکەن، تەنانەت هەندێک جار بۆ مەرامی حزبی و سیاسی بێدەنگیش دەکرێن و رێگەیان پێنادەن تێبینی و سەرنجەکانیان بۆ خەڵکی کوردستان بگوێزنەوە، ئەمەش وای کردوە لەژێر پەردەی کوردایەتی و یەک گوتاریدا، چەند گوتاری و تەنانەت دژ بەیەکیش بەرهەمبهێنرێت. ئەوەی لەئێستادا پێویستە کاری لەسەر بکرێت، دروستکردنی دەستەیەک( هەیئەتێکی) دانوستکارە، ئەم دەستەیەش لەکەسانی شارەزا پێکبھێنرێت ، نەک ئەوەی کێ لە سەرۆکی حیزبەوە نزیکە ، یان گوێرایەڵە و یان ئەمڕۆ بەسوتفە میوانی بوە و ناوی بچێتە لیستەوەکە، دیارە چۆن حزبی بوون نابیتە رێگر کە لەم دەستەیەدا بێت، ئەبێت ناحزبی بوونیش رێگر نەبێت تا کەسانی شارەزا لەم دەستەیەدا بوونیان هەبێت. کورد بۆ ئەوەی لە میزاجیەتی شەخسی و حزبی رزگاری بێت، پێویستی بەبەرچاو روونی سیاسی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغداد، پێوستە دوای رووداوەکان نەکەوێت و خوێندنەوەی پێشوەختی هەبێت و توانای جوڵاندنی پرسەکانی هەبێت، راستە ئێستا کورد بەگەمە سیاسییەکانی ئەتوانێت زۆر شت لەبەغداد تێکبدات، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەیتوانیوە، شتێکێک بینا بکات بەقازانجی هەرێم بێت، هەربۆیە ئەوەی خۆی تیابەسەر کەوتوو زانیوە، تێکدان بووە نەک دروستکردن و ئاراستە کردن، دیارە لەم گەمەیەشدا ئەوەی بەدەستیش هاتوە زیاتر بەقازانجی حیزبی پێوانە کراوە نەک پرسی نەتەوەیی، بۆیە ئارستەی حوکمرانی وسیاسی هەرێم و بەغداد، لەزۆر شت‌دا لەیەک دەچن وەک دوانەیەکی یەک ژان، ئازار‌و خۆشیان تەواو تێکەڵ بووە، هەر هیچ نەبێت قوتیان وەک سفرەی یەک خێزانە
عەزیز ڕەئووف ئێمە لەسەر زەوی دەژین. زەوی ماڵی هەموومانە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئایین و نەتەوە و مەزهەب و ڕەگەز. سەرزەمین هی هەموومانە. ئیتر شتێک نەماوە بەناوی یەک چارەسەر بۆ دنیا و کۆمەڵگەیەک دابڕاو لەوی تر. ئەوەی لە سین ڕوو دەدا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کوردستان و ئەوەی لە ئەوروپا ڕوو دەدا کاریگەری لەسەر ئەفریقا هەیە. وەک چۆن ڤایرۆسێک لە سینەوە هەموومان لە کونجی ژوورەوە گیر دەکا، ئاواش تیرۆریستێک لە سعودیە دەتوانێ تاوەرەکانی ئەمریکا لەگەڵ زەوی تەخت بکا. لە ئێستادا جیهان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی گەورە بۆتەوە، ئەم مەترسیانە کاریگەری لەسەر کۆی کۆمەڵگە و نەتەوە و نەژادە جیاوازەکان هەیە و دەتوانێت سنورەکان ببڕێت. مەترسیەکان بریتین لە: یەکەم: پیسبوونی ژینگە. دووەم: گەرمبوونی زەوی سێیەم: تیرۆر چوارەم: چەکی ئەتۆمی پێنجەم: ڤاریرۆس و نەخۆشیەکان. مەترسیەکان کاریگەریان لەسەر زەوی هەیە. تۆ ناتوانی خۆت لە مەترسیەکان دابڕی و پێت وابێت کێشەی تۆ نیە. کێشەکان کێشەی زەمینین و چارەسەریان هەر هی زەمین خۆیەتی نەک ئاسمان. تۆ دەتوانی ئاسمان تەنها وەک چارەسەری ڕۆحی بەکاربێنی، تۆ دەتوانی ئاسمان وەک ئارامی دەروونی بەکار بێنی، بەڵام چارەسەری کێشە زەمینیەکان هەر زەمینن. کۆرۆنا هاتە کوردستان و یەکەم کەس مەلایەکی کوشت کە لە فریشتە پاکتر بوو، مەترسی کۆرۆنا ئاین و مەزهەب و نەتەوەکان ناناسێت و کێشەیەکی تەواو زەمینیە. چەکی ئەتۆم و کیمیایی گەورەترین مەترسی سەر ئێستای جیهانە، ڕەنگە لە سوچێکی دنیادا سەرکردەیەکی گەمژە بەرامبەر بە گەلەکەی بەکاری بێنێ. هەر خۆی لە عەسرێکدا ژیان دەکەین خەریکە سیاسەت نابووت دەبێت و گەمژەکان دەسەڵات دەگرنە دەست. لە جۆرج واشەنتەنەوە بۆ ترامپ ئەو گۆڕانە لە گەمژەی سیاسی دەبینیت کە سیاسەت لە ماددە و ئارەزووەکانیاندا کورت دەکەنەوە. هەڵەبجە ئەو پەڵە ڕەشەیە بەدەموچاوی دنیاوە. هەڵەبجە کۆی دنیای مۆدێرنی خستە ژێر پرسیارەوە، پرسیار لە سەردەمێکی نوێ، پرسیار لە مافی گەلان و مافی مرۆڤ. ئەوەی لە هەڵەبجە ڕوویدا هیچی نەکردبێت، دنیای ناشرینی ئێمەی پیشانداین کە پێویستی بە جوانکردن هەیە. دنیایەک ژن و منداڵی تێدا دەکوژرێ و دنیای درۆ و دەلەسەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ.
مەجید ساڵح هەفتەی پێشوو بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لە هاوسەرۆکان و سەرکردایەتی ی.ن.ک کرد، یەک دوو رۆژ دوای ئەوە چەند کادیر و پەرلەمانتار و راگەیاندکارێکی دیاری ئەو حزبە کەوتنە پەلاماردانی گۆڕان و وەزیروکادیرەکانی و خەون و زیندەخەونی پارچەپارچە کردنی بزوتنەوەکەیان لە دەرونیانەوە خستەسەر لاپەڕەی سۆسیال میدیاکانیان... لای خۆمەوە هەرگیز ئەوە بە سودفەو رێکەوت نازانم کاتێک گۆڕان و یەکێتی لەیەک نزیک دەبنەوە، قەڵەم بەدەستانێک ئاژاوەیەک هەڵدەگیرسێنن بۆ لیکترازانی زیاتر لە نێوانیان.. بەتایبەتی لەدۆخێکی دەروونی وەک ئێستای خەڵکی کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی کە خەڵک بەتەمای ژیانی خۆیان نین، ئەمانە وەک کتە نەوتینە ئاگر شەڕ هەڵدەگیرسێنن.. گۆڕان، ئەوەی لەسەریەتی بۆ نزیک بوونەوە لە هەموو هێزە سیاسیەکان و بە تایبەتی یەکیتی کردویەتی، چی لەسەردەمی کاک نەوشیروان و چی لە دوای کۆچی ئەوەیش.. هەر بۆ بیرهێنانەوە ساڵی ٢٠١٣ کاک نەوشیروان داوای لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد با فراکسیۆنەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان هاوپەیمانیەک دروست بکەن بەمە دەبینە زۆرینەی پەرلەمانی و سەرۆک وەزیران ئێوە دیاری بکەن، بەڵام هەندێ لە مەکتەب سیاسیەکانیان لەرۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت رایانگەیاند ئێمە لە پشتەوە خەنجەر لە هاوستراتیژەکەمان نادەین... بەمە هەوڵەکە شکستی پێهێنرا دواین هەوڵیش لە شەوێک پێش رێکەوتنی گۆڕان و پارتی بوو، کاک مەسعود عەبدولخالق سەردانی سەرکردایەتی گۆڕانی کرد بۆ ئەوەی رێکەوتن لە گەڵ پارتی نەکات و لە گەڵ یەکێتیدا رێکەوتنەکەی زیندوو بکاتەوە، گۆڕانیش پەیامێکی روون و ئاشکرای پێدا و وتی کەس دەستیانی نەگردوە لە ئەمشەوەوە تا سبەی یەک هەنگاو بینە پێشەوە با ئێمە دوو هەنگاو هەڵگرین... ئەوان نەک هەنگاوەکە نەهاتنە پێشەوە، بەڵکو بەهەموو هێزێکیانەوە کەوتنەوە نان بڕین سزای سیاسی کادیر و لایەنگرانی گۆڕان هەڕەشەی تەسفیەکردنی گۆڕان... کاتێک گۆڕان بەشداری لە کابینەی پێشوو و ئەم کابینەیەی کرد، هەندێک کەس لە سەرکردایەتی یەکێتی کێچ کەوتە کەوڵیان و بەهەموو هێزێکەوە کاریان بۆ دەرکردن یان دوورخستنەوە یان پاشەکشەی گۆڕان لە حکومەت، چ ئامانج و سڕێک لەوەدا هەیە؟!! دلنیام هەم ئامانج و هەم سڕی زۆر هەن، بەڵام دیارترینیان ئەوەیە گۆڕان هەمیشە وەک هێزیکی پەراوێز کەوتووی دوور لەکاریگەری بەسەر رووداوەکانەوە بهێڵنەوە .. بزوتنەوەی گۆڕان تازەوە لەوەدەرچووە بەنوسین و نان بڕین و سزای سیاسی ئیحتیوا بکرێت، یان لەساحەی سیاسی بسڕێتەوە، ژمارەی کورسیەکانی چەند بن ئەو رۆڵی سیاسی خۆی هەر دەگێڕێت، نەک لەبەر ئەوەی چەکداری هەیەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی بەرنامەی هەیە بۆ چاکسازی و دادپەروەری.. ئەم سەرکردایەتییە نوێیەی یەکێتی گەر دەیانەوێ بە رێسا کۆنەکەی هەندێ لە مەکتەب سیاسیەکەی جارانیان کار نەکەن و لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا نزیک بوونەوە رووبدات، دەبێ سەرەتا وەک چۆن ئەو مەکتەب سیاسیانەی کە بنکۆڵی پەیوەندیەکان هەردوو لایەنیان دەکرد پەراویز خست و لە بڕیاری سیاسی دووریان خستنەوە، پاشماوە قەڵەم بەدەستەکانیشیان کپ و بێ دەنگ بکەن... چونکە هەردوولا دەزانین سودمەندی یەکەم لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی کێیە و بەدڵنیایشەوە زەرەرمەندەکەی پێش هەردوولایەن خەڵکی کوردستانە...
هونه‌ر حاجی جاسم سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زاینی جیاکردنه‌وه‌ی سنوری نێوان نه‌ته‌وه‌کان بوو له ئه‌وڕوپا، هه‌روه‌ها سهرهتایێکیش بوو بۆ دروستکردنی ده‌وله‌ت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد هه‌نگاوه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی دروستکردنی سنوره‌کانی سروشتی و مرۆیی له یه‌کتر جیابکرێنه‌وه. به‌لام دۆزهروه جوگرافیه‌کان یان به مانایێکی تر جوگرافی ناسه‌کان، ڕۆلیكی کاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤیان بینی بۆ ده‌ستنیشانکردنی سنوره‌کان. چونکه کاتێك کیشوه‌ره نوێیه‌کان دۆزرانه‌وه له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م و شازده‌هه‌م، سنوره جوگرافیه‌کان Geographical boundaries بونه فاکته‌ری ململانێێ نێوان هێزه گه‌وره‌کانی ئه‌وکات دونیا، به تایبه‌تیش ولاتانی ئه‌وڕوپا. به‌لام دوای لاوازبونی قۆناغ به قۆناغی English colonialism ئیستعماری ئینگلیز، تاکو جه‌نگی دووه‌می جیهانی سالی 1939-1945. سنوره جوگرافیه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان کرد له‌سه‌ر Political geographical map نه‌خشه‌ی جوگرافیه‌ی سیاسی، به‌لام دوای هه‌ره‌سهێنانی Former Soviet Union یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران له‌سه‌ره‌تایی نۆههدهکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه ڕاگهیانانی سه‌ربه‌خۆی کۆماره‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و و قه‌فقاز و سه‌ربه‌خۆی ولاتانی ڕۆژه‌هه‌لاتی ئه‌وڕوپا سنوره جوگرافیه‌کان بونه به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م Human activities چالاکیه مرۆیه‌کان و گواستنه‌وه‌ی زۆرێك له نه‌خۆشیه‌کان و ڤایرۆسه‌کان. بۆیه سی سالی ڕابردوو سنوره جوگرافیه‌کان ڕۆل و کاریگه‌ری گهروهیان هه‌بووه له‌سه‌ر هاوکێشه جیۆپۆلۆتیکیهکان و جیۆئابووریهکان. به‌لام به فۆڕمی جیاواز، به نمونه هه‌رچی له ولاتانی باشوری ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا، باشوری ئاسیا، ئاسیای ناوڕاست، رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتینی. ڕویداوه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سنوره جوگرافیانه مایته‌وه، به دگمه‌ن باردودۆخێک هه‌بووه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو سنوره جوگرافیه‌کان تێپه‌ر بکات. به‌لام ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی چوار مانگدا هه‌موو سنوره جوگرافیه‌کانی بڕی. پێشتر جگه له Environmental Pollution پیسبونی ژینگه هیچ شتێکی تر سنوره جوگرافیه‌کان نهبڕیهوه له چل سالی ڕابردو. بلاوبوونه‌وه‌ی corona virus ڤایۆسی کۆرۆنا له ناوه‌راستی مانگی دیسمبه‌ری سالی 2019 له شاری wuhan ئوهان له باشووری رۆژهه‌لاتی چین، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڤایرۆسه سنوره جوگرافیه‌کان نه‌ناسێت زۆر به خێرایی هه‌موو سنوره جوگرافیه‌کان ببڕێت به جیهاندا بلاو ببێته‌وه، به جورێك که له‌ماوه‌ی چوار مانگدا world گێتی به ته‌واوی گرته‌وه. دوای جه‌نگی دوه‌می جیهان یه‌که‌مین روداوه که به‌سه‌ر ولاتانی زۆنی ئه‌وڕوپا دادێت، که لهماوهیێکی که‌مدا سنوره‌کانی ولاتانی ئه‌وڕوپا بگرێته‌وه. وه هاوکات له‌ماوه‌ی چوار مانگدا کۆی شه‌ش کیشوه‌ره‌که‌ی سه‌ر روخساری زهوهیشی گرته‌وه. ده‌کرێت بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرونا له‌ماوه‌ی چوار مانگ دا، به یه‌که‌مین روداوی حه‌فتا سالی ڕابردوو هه‌ژماربکرێت له به‌زاندنی هه‌موو سنوره جوگرافیه سروشتی و مرۆییه‌وه. چونکه دوای ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که‌ش وایکردوه، ولاتانیش سنوری شاره‌کانی له یه‌کتر جیا بکانه‌وه، ئه‌مه‌ش دیارده‌یێکی دیموگرافی نوێیه که له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا هاته کایه‌وه به Administrative Health Strategy سترتیژیێکی ته‌ندرستی ئیداری. خالێکی تری ئه‌م ڤایرۆسه بۆ سنوره جوگرافیه‌کان، ئه‌وه‌یه که چیتر سنوره جوگرافیه‌کان ناتوانن بهرهبهست بۆ پاراستنی قولایی ستراتیژی Strategy Depth ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌ر ولاتێك بن، له پاراستنی سنوره‌کان له مه‌ترسیه ده‌رکیه‌کان. ڤایرۆسی کۆڕۆنا هه‌موو هاوکێشه‌کانی سه‌راوژێر کرده‌وه. دوای بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که به‌سه‌رجه‌می ولاتانی دونیا و بڕینی به‌ربه‌ستی سنوره جوگرافیه‌کانی ده‌وله‌تان و هه‌رێمه‌کان، چیتر پاراستن و به‌رگریکردن له سنوره جوگرافیه نابه‌سترێته‌وه به دروستکردنی به‌ربه‌ستی کۆنکریتی و دانانی پاسه‌وانی سنوره‌کان. به‌لکو له‌پال Military Force هێزی سه‌ربازی که ده‌ستبه‌ری پاراستنی قولایی ستراتیژی ده‌وله‌ت ده‌کات، پێویسته ئه‌رکی پاراستنی سنوری جوگرافی رێگریکردن بێت له هاتنه ژوره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کان، نمونه‌ش ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئێستا ئه‌و سنوره جوگرافیانه‌ی ناتوانن کۆنتڕۆلی ڤایرۆسه‌که بکه‌ن بۆچونی جیاوازیان به دوای خۆی داهێناوه له‌سه‌ر داهاتووی سنوره جوگرافیه‌کان، به جۆرێک ئه‌وڕوپیه‌کان له ئێستادا میکانیزمی سنوره‌کان ناڕازین، وه خه‌لکانێک پێیان وایه نه‌بوونی Border Controls کۆنتڕۆلی سنوره‌کان له‌گه‌ل ولاتی Italy ئیگالیا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به هه‌موو کیشوه‌ری ئه‌وروپا توشی ڤایرۆسه‌که ببێت لهماوهیێکی زۆر که‌مدا. سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بونە فاکتەری سەرەکی بلاوبونەوەی ڤایرۆسەکە؍ بە تایبەت ئەو خەلکانەی بەشێوەی قاچاغ لە سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕانەوە؍ ئەمەش پێویستی بە دۆزینەوەی میکانیزمێک ستراتیژی هەیە بۆ داهاتوو. تاکو بتوانرێت سنورەکانی هەرێم نەبنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی مرۆیی کوردستانی عێراق. دەکرێت ئەم بارودۆخە بۆ هەرێم ببێتە وانەیێکی گەورە بۆ دارشتنی سیاسی کەرتی تەندروستی هاونیشتمانیان لە سنورەکاندا. بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه وا بەخێرا؍ سنوره جوگرافیه‌کان له‌رووی Geostrategic جیۆستراتیژیه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م Different Scenarios سیناریۆی جیاواز، به تایبه‌ت له کیشوه‌ری ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌که‌مین بارودۆخه له سه‌د سالی ڕابردوو که توانیبێتی سنوره جوگرافیه‌کان تێپه‌ر بکات. پرسیارێکی گه‌وره بۆ داهاتووی سنوره سیاسیه‌کانی ئه‌وڕوپا دروست بکات. کۆرۆنا ڤایرۆس گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر National Security ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و ولاتانه‌ی که توشی ئه‌م ڤایرۆسه بوینه به‌شێوه‌یێک
مەعرووف مەجید* بەپێی دواین ئامار لە هەرێمی كوردستان زیاد لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئۆتۆمبیل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە تۆماركراون، جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی رۆژانە لە شارەكانی تری عێراقەوە هاتوچۆی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەن، وهەروەها جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی كە بەبێ ژمارەن، جگە لە ئۆتۆمبیلی سەربازی و چەند شوێنێكی تر، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە شەش ملیۆن هاوڵاتی بخەمڵێنین، ئەوا نزیكەی بۆ نۆ هاوڵاتی پێنج ئۆتۆمبیلی بەردەكەوێـت بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو هەژدەساڵییەوەیە و مافی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریان هەیە و دەتوانن بەكاری بهێنن. بە داخەوە گەورەترین گرفتی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستاندا نەبوونی هۆكاری گواستنەوەی گشتییە لە ناو شارەكان و لە دەرەوەی شارەكاند، ئەگەر ئەو سیستەمە پەیڕەو بكرایە ئەوا رێژەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبەت بە چەند هێندە كەم دەبویەوە. لە دوای مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنە نەكردنی لە هەرێمی كوردستان، یەكێك لە بڕیارە گرنگ و باشەكانی حكومەت بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بوو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پارێزگاكان، ئەویش بەمەبەستی هاتوچۆنەكردنی هاوڵاتیان بوو. یەكێكی تر لە سوودەكانی ئەم بڕیارە، پاككبونەوەی شارەكان بوو لەپیسبوونی هەوا و سوتانی بەنزین لەلایەن ئۆتۆمبیلەكان و هەروەها سوتەمەنی موەلیدەكانی ناو بازار و شوێنە گشتییەكان. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون رۆژانە تەنها لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە پارێزگا و قەزا و ناحییەكانەوە، زیاد لە هەشت ملیۆن لیتر تەنها بەنزین بۆ هۆكارەكانی هاتوچۆ بەكار دەهێنرێت، جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی بە گاز كار دەكەن. ئەم بڕیارەی حكومەت مایەی دەستخۆشییە بۆ ئەوەی ئەگەر بەشێوەی كاتیش بێت هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی هەوا و ژینگەی شارەكانی هەرێم بۆ ماوەیەك پشوو بدەن و لەدەست خراپەكارییەكانی مرۆڤ. بەپێی توێژینەوە زانستییەكانیش، مەترسییەكانی زیادبوونی رێژەی گازی NO٢ هۆكارێكە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی سییەكان و نەخۆشیەكانی دڵ و زیاد بوونی كێشە و نەخۆشیەكانی هەناسەدان بە تایبەتی لەمنداڵان و تووشبوانی ڕەبوو دا، زیادبوونی ڕێژەی سووتەمەنی و سوتانی بەنزین و زۆربوونی ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەعێراق و كوردستان دا كاریگەری لەسەر باری تەندروستی دەبێت. ، بە تایبەتی ئەو كەسانەی بەردەوام یاخود رۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك لە ناو ئەو جەنجاڵییەدا كار دەكەن، بە تایبەتی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و شۆفێران و كارمەندەكانی هاتوچۆ، هەروەها ئەو كەسانەی لە ناوچەی پیشەسازی كاری چاككردنی ئۆتۆمبیل دەكەن مەترسیان زیاتر لەسەر درووست دەبێت. بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان پێویستە ئەو كەسانە بەردەوام دەمامك ببەستن هەروەها ئەو كەسانەی لە ناوچەی پیشەسازی كاردەكەن پێویستە دەستكێشن بكەن و منداڵان و كەسە بە تەمەنەكان نەچنە شوێنی قەرەباڵغی بە تایبەتی ئەو ناوچانەی زۆرترین ئۆتۆمبیلی پێدا هاتوچۆ دەكات. بۆیە پێویستە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ژینگە بیر لەوە بكەنەوە یا هۆكارەكانی گواستنەوەی گشتی گرنگی پێبدەن و خەڵكی پشتی پێببەستن، یا گرنگی بەهۆشیاری تاك بدرێت بۆ ئەوەی كەمترین كات ئۆتۆمبیل بە كاربهێنن، یا لایەنی كەم ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا رۆژێك دیاری بكرێت بۆ خامۆشكردنی ئۆتۆمبیلەكان بە تایبەتی ئەو بۆنانە لە چەند وڵاتێك بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت، پێویستە زەوی زیاتر پشوو بدات لە دەست خراپەكارییەكانی مرۆڤ . *سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
پەیكار عوسمان کۆرۆنا جیاوازی لەنێوان ئینسانەکاندا نەکردو هەموویانی خستە بەردەم یەك چارەنووس. باشترین بەرگریش، تێگەیشتنە لەوەی، کە ئێمەی مرۆڤ یەکین و ئەو جیاکارییانەی کە خۆمان دروستی ئەکەین و خۆمانی پێئەکەین بە هەزار پارچەوەو یەکتری لەسەر ئەکوژین و بە شتانێکی زۆر گەورەو بەهێزی ئەزانین، لەڕاستیدا هێزی ڤایرۆسێکیان نیەو لەبەردەم ڤایرۆسێکدا ئەبنەوە بە هیچ! (کۆرۆناو ئەقڵ) کۆرۆنا جارێکی تر پێ ی وتینەوە کە ئەقڵ بەدیلی نیەو چەنێك مەستی بەدیلەکانی بیرکردنەوەبیت و سواری هەر قیتارێکی گەمژەیی بووبیت، لە شوێنێکا هەر ئەبێ دابەزیت و هەر عەقڵی خۆت فریات ئەکەوێ، نەك ئەو شتانەی کە خستووتەتە بری عەقڵ و بیرکردنەوە. لە شوێنێکدا ئیتر هەموو حیکایەتەکان وەهمەو تەنیا عەقڵی خۆت ڕاستییەو هەر خۆت و خۆی ئەمێننەوە! (کۆرۆناو زانست) خۆی ئاشکرایەو کۆرۆناش جارێکی تر ئاشکرای کردەوە، کە زانست بەلاڕێدا براوەو فرە هیلاککراوە لە شەڕی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیا‌و سەرمایەدا. سەیرکە زانست، لە کەرەستەکانی شەڕو پارەکۆکردنەوەدا، لە چ پێشکەوتن و دەوڵەمەندیەکدایەو بەرامبەر ڤایرۆسێكیش چەن دەستەوەستان و موفلیسە! لێرەدا ئەبێ جارێکی تر ئەو پرسیارە بکەینەوە: ئایا زانست بۆ چی؟ بۆ شەڕو هەژموون و دەسەڵات و پارە، کە تا لێواری نەمانی بردوین؟ یان بۆ ئاشتی و ژیان و مانەوە؟ (کۆرۆناو ئەخلاق) پرسیاری پێشوو، ئەمانباتەوە ناو پرسی ئەخلاق و ئایا عەقڵ بەرەڵایە، یان وابەستەیە؟ لەڕاستیدا عەقڵ وابەستەیەو کاتێ کە وابەستەی ویژدان و ناوەکییەکانی خۆتە، ئیتر ئازادەو کاتێکیش ناوەوە فەرامۆش ئەکاو وابەستەی دەرەکییەکانە، ئیتر بەرەڵایە! فەرقی ئازادی و بەرەڵاییش هەر ئەوەیە کە، "ئازادی" بەئەخلاق و بەسودو ژیانبەخشەو "بەرەڵایی" بەدئەخلاقەو زیانبەخش و مەرگهێنە. (کۆرۆناو ئایین) کاتێ کە ئەڵێین عەقڵ وابەستەیە، لێرەدا پرسی ئایین دێتە گۆڕێ. ئایا پێویستە عەقڵ وابەستەی ئایین بێت؟ ئەگەر بڵێ ی بەڵێ، ئەوە هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژییەو ئەگەر بشڵێ ی نەخێر، هەر هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژییەو هیچیان وەڵامێکی مەوزوعیی و بەئینساف نین. ڕاستی ئەوەیە کە دین نە هەموو شتەکەیە، نە هیچ و دەرەوەی بازنەکەشە! بەڵکو ویژدان و فیترەت و ناوەوەی خۆت ئەساسەکەیەو هەرشتێكی دەرەکی خزمەتی ئەوێ بکات، باشەو هەر شتێکی دەرەکی ببێتە جێگرەوەی ئەوێ، خراپە. لێرەدا دینیش وەکو پەروەردەو فکرو ئایدۆلۆژیا‌و هەر شتێکی تر، دەرەکییەکە، کە ئەتوانێ سودی هەبێ و زەرەریش. پێغەمبەریش وتی من هاتووم مەکارمی ئەخلاق تەواوبکەم، نەیوت من هاتووم مەکارمی ئەخلاق بهێنم! یەعنی مەکارمی ئەخلاق، شتگەلێکی ویژدانییەو لەناو خۆتدایەو بە فیترەت هەیەو بە عەقڵ دەرکی ئەکرێ و ئەشێ هەرشتێك بهێنیت بۆ خزمەتی ئەمە. بەڵام ناشێ هیچ شتێك بهێنیت بیخەیتە بری ئەوە! مەسەلەن ئەکرێ نوێژ مەکارمی ئەخلاقت لا بەهێزبکات، بەڵام ناکرێ خودی نوێژت لێببێ بە مەکارمی ئەخلاق! جا ئەگەر دین وەکو کۆمەکێکی دەرەکیی وەرگریت، ئەشێ تۆ ببیتە زانایەکی نوێژکەر، کە ڤاکسینی کۆرۆنا بدۆزیتەوەو خزمەتی مرۆڤایەتی بکەیت. ئەگەریش خودی نوێژت لێببێ بە ئەخلاق و بیخەیەتە بری ناوەکییەکەی خۆت، ئەوکات ئەشی ببی بە دەعبایەكی نوێژکەر، کە خۆت بە خەڵکا بتەقێنیتەوە! (کۆرۆناو هەماهەنگی) ئایدۆلۆژیا‌و سەرمایەو هەرچی هات، تۆی بردە دەرەوەی خۆت و لەناو گروپ و سیاقی تردا پێناسەی کردیتەوەو دایڕشتیتەوە. کۆرۆنا تۆی بردەوە ناو ماڵ و ناو تەنیایی و ناو خۆت. لە هەموو سیاق و پێناسەکان دەریهێنایت و وتی: دواجار تۆ هیچ نیت جگە لە "خۆت"! ئەمەش خاڵێکی گرنگە، چونکە لەوێدا تۆ خۆت ئەناسی و خۆناسینیش خۆویستی بەدوادا دێ و خۆویستیش ژیانەو پێچەوانەی خۆپەرستییە کە مەرگە! "خۆویستی" ئەوەیە، کە خۆت ئەناسی و تێئەگەی لەوەی، کە ئەویش هەر خۆتەو شتێکی ترنیە. لێرەوە هەماهەنگی و خۆشەویستی دروستئەبێ و هەمووان پێکەوە قەیرانەکان تێئەپەڕێنین. بەڵام "خۆپەرستی" ئەوەیە کە خۆت لە شتی تری وەکو پارەو ئایدۆلۆژیادا ونئەکەیت و ئیتر خۆت ناناسیت و ناشزانی کە ئەویش هەر تۆیە. ئیتر ناشگەنەوە یەك. مەسەلەن کاتێ تۆ بازاڕ‌و کافتریاو مزگەوت چۆڵ ناکەی، یەعنی نێرگەلەو پارەو دین خۆتی لێسەندویتەتەوەو لە غیابی خۆشتا ناتوانی بە کەڵکی خۆت و ئەوانیتر بێیت. خۆویستی ئەوەیە کە خۆتی تێدایت و لە خۆشتەوە لەو تێئەگەیت و هەستی پێئەکەیت! خۆپەرستی ئەوەیە کە ئەسڵەن خۆتی تێدانیەو شتانێکی تر، خۆتێکی بەدیلت بۆ دروستئەکەن و ئیتر تۆ ئەو خۆتە عادییە ئەپەرستیت و لە غیابی خۆتە ئەسڵەکەشا ناتوانی وەکو پێوست مرڤ بیت، چونکە مرۆڤ ئەوەیە کە خۆتەو شتێکی ترنیە. (کۆرۆناو ترس) ترس هەستێکی ڕەسەنەو ئەگەر نەبووایەو بەشێك نەبووایە لە ئێمە، پرسی "مانەوە" نەئەبووە ئەولەویەت و دەمێکبوو ئینقرازمان کردبوو. ئەو ترسەی ڕەسەنەو خۆی لەناوماندایە، وزەیەکی باش و پێویستە بۆ ژیان و بۆ مانەوەو بۆ داهێنان. بەڵام "ترساندن" و ئەو ترسە ناڕەسەنەی لە دەرەوە تێمان ئەکرێ، وزەیەکی سلبییەو خۆی خەتەرە لەسەر ژیان و ناتوانێ ژیانپارێزبێت! مرۆڤ بە سروشت ترسێکی هەیەو بەو ترسەشەوە هێشتا هەر مرۆڤە. بەڵام کە بیترسێنی و ترسی تری تێبکەیت، ئیتر ئەشێ ببێتە وەحش! مەسەلەن مرۆڤی بەترس، بەشی خۆی ئازوخە ئەخاو یارمەتی تۆشی لێئەدا. بەڵام مرۆڤی ترسێنراو بەشەکەی تۆش ئەپێچێتەوەو گسکێ لە بازاڕ ئەدا. جا مەیترسێنە بۆ خۆت باشترە. (کۆرۆناو عەدالەت) کۆرۆنا هەموو شتی کرد بەس عەدالەتی نەچەسپاند. ئاخر ئەوە عەدالەت نیە، پیرێك کە هەشتا ساڵ ژیاوەو مناڵێك کە هەشت مانگە، وەکو یەك بمرن! ئاخر دەوڵەمەنێك کە سارد‌و گەرمی ڕۆژگاری نەدیوەو فەقیرێك کە هەموو تەمەنی نەگبەتی بووە، عەدالەت نیە وەکو یەك بکۆکن! ئاخر ئەوە عەدالەت نیە، خەڵکی کەنەدا بە پارەو کارەباو ئاو‌و هەموو پێداویستییەکانەوە کەرەنتینە بکرێن و خەڵکی خۆشمان بە هیچەوە کەرەنتینە بکرێ! لەڕاستیدا ئەم دنیایە، تەنانەت مردن و نەخۆشییش ناتوانن تیایدا عادل بن، بۆیە دین هەبێ و نەبێ، بوونی دنیایەکی تر، پێویستییەکی عادلانەیە. (کۆرۆناو بەرپرسیارێتی) ڕێزی ژیان بەوە ئەگیرێ، کە بەشەکەی خۆت لە شەڕ کۆتایی پێبێنیت. ئەگەر ناتوانی هۆشیاربیتەوەو بەیەکجاریی کۆتایی پێبێنی، هیچنەبێ بەشێوەیەکی کاتی بیوەستێنە! شەڕکردن لەگەڵ دین، شەڕکردن لەگەڵ ئیلحاد، شەڕکردن لەگەڵ ناسیۆنالیزم، شەڕکردن لەگەڵ سەرمایەداری، شەڕکردن لەگەڵ دەسەڵات، شەڕکردن لەگەڵ موعارەزە، شەڕی حیزبایەتی، شەڕی کوتلەبازی، شەڕی شارچێتی.. هەموومان شەڕێك و عوقدەیەك و ڕقێکی لەم بابەتەمان هەیە، کە کردومانە بە ژیان و بەوەش ژیان خۆیمان کردوە بە هیچ و بە شتێکی بێ نرخ! بێشعوریی ئەوەیە، لەم کاتەدا هەستیارەدا، هەڵوەستەیەكی گەورانە نەکەیت و هێشتا گرگنانە هەر خەریکی شەڕە بچوکەکەی خۆتبی و کۆرۆناش بخەیتەوە خزمەتی عوقدەکەت و لەوێوە تەفسیری بکەیت! لێرەدا سوپاس بۆ دوکتۆر‌و کارمەندانی تەندروستی، کە تەنیا خەریکی پاراستنی ژیان و شەڕکردن لەگەڵ کۆرۆنان و جگە لەمە خەریکی هیچ شەڕێکی تر نین.
گوڵاڵە سدیق 🔹 لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٣١ دولارە و خواستی کڕینیش لەسەری کەم بوەتەوە. 🔹 عێراق بۆ بودجەی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٥٦ دولار خەمڵاندبو، بەبڕی فرۆشی ٣،٧ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە. 🔹 لە ئێستادا هەم خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمە، هەم نرخەکەشی دابەزیوە، واتە عێراق جگە لە دابەزینی نرخەکەی ناتوانێت ٣،٧ ملیۆن بەرمیلەکەی ڕۆژانەی ساغ بکاتەوە. 🔹 ئەگەر عێراق ٣،٧ ملێون بەرمیلەکەی ڕۆژانەش بفرۆشێت بە ٣١ دولار (ڕۆژانە نزیکەی ٩،٥ ملیۆن دولار زەرەر دەکات) بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٥١ ملیار دولار کورت دەهێنێت بەبێ پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا. 🔹 وەزیری تەندروستی عێراق جعفر سادق عەلاوی دەڵێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وەزارەتەکەی مانگانە پێویستی بە ١٥٠ ملێون دولار هەیە! 🔹 بڕی قەرزی دەرەکی لەسەر عێراق ٢٣ ملیار دولارە، وە بڕی قەرزی ناوخۆش لەسەری نزیکەی ٣٣ ملیار دولارە. 🔹 ئەگەر کورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵ ٥١ ملیار دولار بێت جگە لە پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا و بڕی قەرزەکانی سەری کە نزیکەی ٥٦ ملیار دولارە، ئایا عێراق دەتوانێت موچە دابین بکات؟! 🔹 عێراق خاوەنی ٨٧ ملیار دولار یەدەکی نەختینەیی و ٩٦ تەن ئاڵتونە لە بانکی ناوەندی عێراق، کە بۆ پاراستنی نرخی دراوی بیانی و بەهای پارەی عێراقییە. 🔹 ئەگەر عێراق دەست بۆ ئەو یەدەکە نەختینەییە و ئاڵتونە ببات، ئەوا نرخی دولار بەرزدەبێتەوە و بەهای پارەی عێراقی نامێنێت. 🔹 ئایا عێراق بەم حاڵەوە موچەی پێ دابین دەکرێت؟ یان دەتوانێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات؟!