كاتی ئه‌م ململانێیه نییه
2020-03-26 11:30:54
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر بۆ گه‌لانی خوا پێداو بووبێته به‌ڵا، ئه‌گه‌ر عه‌رشی زلهێزه‌كانی هه‌ژاندبێ و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، به ناچاری بێ یان پێویستی، كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت و، ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستكارانی، یه‌كخستبێت، ئه‌وا بۆ گه‌لانی وه‌ك ئێمه، كه له باشووریدا هه‌رێمێكی هه‌یه‌و له رۆژئاواش چه‌ند كانتۆنێك، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه‌و هاوخه‌میی گه‌وره‌ی ده‌وێت.
ئێمه له‌باشوور، ژێرخانی ئابووریی به‌هێزمان نییه، ده‌وڵه‌ت نین، قه‌واره‌یه‌كی نیوه‌وناچڵین و له ساده‌ترین ئه‌ركدا كه دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، كێشه‌مان هه‌یه. ناوه‌ندی ته‌ندروستیی به‌هێزمان نییه، ئه‌گه‌ر وه‌كو وڵاتانی تر، لانیكه‌م، هه‌زار تووشبووی كۆرۆنامان هه‌بێ، ئه‌وا 900یان ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه‌وه، چونكه - خۆیان وته‌نی- ئامێری ئۆكسجینی ده‌ستكردیان نییه‌و پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ش یه‌كجار كه‌مه. له‌ولاشه‌وه، رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن و میكانیزمی كه‌ره‌نتین كردن و داخستنی بازاڕ و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، به سه‌دان هه‌زار خێزانی له‌كار كردووین كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر رۆژانه كرێ و ئه‌و كاسبییه‌یه كه ئه‌گه‌ر رۆژێك نه‌یبێت بۆ رۆژی دواتر ناتوانێ بژی و نان نییه بیخوا.
ئێمه، دراوسێكانمان ئێران و توركیا‌و عێراقن كه جگه له ره‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی ئه‌م قه‌ده‌ره جوگرافییه، ئێستا بۆنه‌ته جوگرافیای هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییش بۆ ناو هه‌رێم، هه‌ر ئه‌وانیش سنوری جوگرافیی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیمانن!. هاوكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و وه‌ستانی هێڵی فرۆكه‌وانی و راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی باج و گومرك و له‌هه‌مووشیان خراپتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به كۆ، هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر توانای دارایی هه‌رێمیش دروستكردووه، ئه‌وانه‌و زۆر هه‌ڕه‌شه‌و كێشه‌ی تر كه سه‌رله‌به‌ر شایه‌نی ئه‌وه‌ن، هه‌موو جیاوازی و ناكۆكییه‌كی سیاسی و حزبییان بۆ بخرێته لاوه‌و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌و، به‌گیانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداران، هێزه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران، باشتر‌و چڕتر رووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره ببینه‌وه.
كه‌وابێ، كه‌ی كاتی ململانێی حزبییه؟ كێ تاقه‌تی ئیستیعابكردنی هه‌ندێ ره‌فتارو پێشێلكاریی تری حزبی و خه‌ڵك گرتن و گوێگرتنی هه‌یه له هه‌ندێ لێدوان و به‌یاننامه‌و وتاری كه‌سانی نابه‌رپرس و ده‌ماغسز كه ره‌نگه هه‌موو هه‌می زۆرێكیان رازیكردنی چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بێت بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی زیاتر؟!
به‌ڕێزان، خه‌ڵك لێی قه‌وماوه، له جه‌نگێكی ده‌روونیدایه له‌گه‌ڵ خۆیداو به‌شێكی به‌رچاویش ته‌نانه‌ت بژێویشی له مه‌ترسیدایه‌و ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستی حكومه‌ت، خێرخوازان، خواپێداوانیان پێ نه‌گا، دوور نییه له جیانی كۆرۆنا، كه‌ره‌نتین بیانكوژێ!. به‌سه ئیتر بیبڕنه‌وه، شتێك فێری هونه‌ری زه‌بتی نه‌فس بن.
ئێوه هه‌موو ئه‌بێ بزانن كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی هیچ به‌هایه‌كیان نییه ئه‌گه‌ر خۆیان و ده‌زگاكانیان، دوور له حزبایه‌تی و ناوچه‌گه‌ری، هه‌موو هێزی خۆیان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته نه‌خه‌نه‌كار، خه‌ڵكیش هاوكاره، زۆربه‌ی پابه‌نده، ئه‌وه‌تا به‌هه‌ر حاڵێك بێ ئارامی گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوكمڕان ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كا، به‌رده‌وام نابێت، سیناریۆی دروستكردنی هیچ چه‌له‌حانێیه‌كی حزبییش، كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه له بیری خه‌ڵك ناباته‌وه، هیچ هێزێكیش گره‌و له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌و گرژییانه نه‌كات!، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وان هه‌ر لایه‌كیان زیاتر گرژی و عه‌نته‌ریات بنوێنێ خراپتر ناشیرین ده‌بێت، هه‌ر لایه‌كیش زیاتر زه‌بتی نه‌فس بكا‌و، لانیكه‌م، له‌به‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته، كاردانه‌وه‌ی نه‌بێ و به‌گفتوگۆ مامه‌ڵه بكات، ئه‌وا گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه كه بریتییه له ریعایه‌تكردنی شعوری گشتی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی.