لۆمباردیا.. دڵی ئیتاڵیا نەخۆشە!
2020-03-23 19:30:06
شوان سدیق: ئیتاڵیا
ئەم ھەرێمە ناوێ لۆمباردیایە گەورە ھەرێمی وڵاتی ئیتاڵیایە لەنێو ھەر بیست ھەرێم و دوو دەوڵەتە بچووکەکەی ئیتاڵیا کەژمارەیان لە ٦٠ ملیۆن زیاترە. بە"ڤاتیکان و سانماڕنیۆ"یشەوە.
لۆمباردیا؛ بڕبڕەی پشتی ئابووری و گەشتوگوزاری ئیتاڵیایەو ١٤٪ گەشتیاری ئەم وڵاتەی بەردکەوێ کەساڵانە ژیاتر لە پەنجا ملیۆن گەشتیار ڕوو لە ئیتاڵیا دەکەن.
ھەرێمی لۆمباردیا لەڕووی سیاسی و کەرتی ئابووری و بازاری کاڵاو دەرمان و جلوبەرگ و ھونەر و موزیک چاوی ئیتاڵیایە، خەڵکی ئەم وڵاتە لە لۆمباردیاوە سەیری پێشکەوتن و گەشەکردنی وڵاتەکەیان دەکەن. کەئەمڕۆ بەدەست کۆرۆناوە بەرێشانە!
ھەرێمی لۆمباردیا دابەش دەبێ بەسەر ١٢ پارێزگاو پایتەختەکەی شاری "میلانۆ"ی ملیۆن و نیو دانیشتوانە.
بەگشتی ڕێژەی دانیشتوانی زیاتر لە ١٠ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەسە.
ژمارەی بێگانەو پەنابەر و کۆچبەر لەم ھەرێمە بەگشتی دەگاتە
نزیکی ملیۆن و نیوێک زۆرینە ڕۆمانی بە١٤٪ ھەروەھا مەغریبی و ئۆکرانیش ١٦٪ ژمارەی بێگانە لەم ھەرێمە پێکدەھێنن.
چینیەکانی نێو ئیتاڵیاش کەم نین، لەم ھەرێمە ژمارەی ھاوڵاتییانی چینیش دەگاتە نزیکی ١٠٠ ھەزار کەس لە ھەرێمی لۆمباردیا زۆریەنیان دانیشتووی میلانۆن.
ئەم ھەرێمە گەورەی وڵات ئێستا بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەرێشانە ئیتاڵییەکان، لەم سەری ڕاست بۆ ئەوسەری چەپی وڵات، بە پەرۆشەوەن، ھەواڵێکی خۆشی لۆمباردیا ببیستن. بەڵام ئەم ھەواڵە خۆشە تا ئەمڕۆش نەگەیشتووە پێیان!
خەڵکی زۆر پەرۆشەوەن بۆ لۆمباردیا ئامارەکانی تووشبوون و
کۆچی دوایش ئازاریان دەدات، ئەتیلۆ فۆنتانای ٦٨ ساڵی سەرۆکی ھەرێمەکەش سات ناساتێ بەدەمامکەوە خۆی دەگەیەنێتە مایکی تەلەفیزیۆن و مێدیاکان و دەڵێ " ھەموو شتێک باش دەبێت".
دواین ئاماری ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی مانگ ڕوون دەبێتەوە ئەوکەسانەی لە ھەرێمی لۆمباردیای ئیتاڵیا تووش بوونە ژمارەیەکی زۆرن.. واتە سەدا ھەشتای قوربانییەکان بەر ئەم ھەرێمە دەکەوێت.
تووشبووان: ژمارەیان (٢٨٧٦١) کەسن
ھەروەھا ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە (٦٠٧٥) کەسن.
ئاماری مردووانیش لەم ھەرێمە گەیشتووەتە (٣٧٧٦) کەس.