Draw Media

جەنگی کۆرۆناو بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی هەرێم

جەنگی کۆرۆناو بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی هەرێم

2020-03-23 20:39:37


عومەر عەلی محەمەد
ئەوەی ئێستا دەبینرێت جەنگی جیهانی سێهەمە ۰بەڵام  سیمای ئەم جەنگە جیاوازە لە دوو جەنگەکەی تر۰چونکە ئەودوو جەنگەی تر رو بەروبوونەوەبوو لە نێوان دوو بەرەی شەر لەنێوان وڵاتە زلهێزەکانی سەر گۆی زەویدا.  بەڵام ئەم جەنگەیان لەنێوان هەمو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدایە لەگەڵ ڤایرۆسێکدا کە ناوی کرۆنایە .هێرشەکە لەلایەن ڤایرۆسەکەوە بۆسەر هەریەک لە وڵاتەکان بەشێوەیەکی تایبەتە, لەبەر ئەوەهەرووڵاتێک خۆی بەرپرسیارە لە روبەروبونەوەو بەرگریدا.
ئێمەش ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردوستاندا بەرەیەکی ئەو شەڕەین ۰بەحکومەت و ئۆپۆزسیۆن وهاوڵاتیان بەگشتی بەرپرسیارێتی روبەروبوونەوەی ئەو  دوژمنەمان لە ئەستۆدایە  ۰پارتە سیاسیەکان و رێکخراوەکان و مامۆستایانی ئاینی و مزگەوت و هەمو فەرمانگە حکومیەکان, بارێکی نائاساییان ڕاگەیاندوەو ئامادەی بەرگرین لە پێناو پاراستنی ئایندەی نەوەکانماندا ۰ئەم جەنگە لە مێژودا نمونەی نەبوە  ۰چونکە ئێستا سەردەمی بەجیهانیبونەو چارەنوسی هەمو مرۆڤایەتی لە زۆر شتدا بەیەکەوە بەستراوە ,بەتایبەتی بواری ئابوری ۰کەرەستەکانی ئەم جەنگە هاوشێوەی جەنگە تەقلیدیەکان نیەو لە ستراتیجیەتی ئەمنی و سەربازی و سیاسیدا هیچ پێگەیەکی نیە ۰میکانیزمی روبەروبونەوەی ئەم دوژمنە نوێیە پەیوەستە بەکۆمەڵێک رێکاری نوێوە کەزیاتر پزیشکەکان و شارەزایانی تەندروستی پەی پێ دەبەن ,نەک سەرکردە سیاسی و سەربازی و  ئەمنیەکان  بەڵام ئەوەی بەپلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران گوێ گرتنە بۆرێنمایی پزیشکەکان و پشتیوانیکردنی بەرەکانی جەنگە. کە یەکەم شت بەرزکردنەوەی ورەی جەنگاوەرەکان وبەهێزکردنیانە بۆئەوەی درێژە بە بەرگری بدەن و سەنگەر چۆڵ نەکەن .لەم کاتەدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردوستان و بەرپرسە سیاسیەکان دەکەونە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژویی بۆئەوەی پشتیوانی گەل بن و پشتیان لێ نەکەن. چونکە لە مێژودا بەرپرس و سەرکردەکانی کورد مێژویەکی دیاریان هەبوە لە خیانەت و دەست تێکەڵاوکردن لەگەڵ دوژمن و هەرەس هێنان بەخەونی سەربەخۆی گەلی کوردوستان ۰
ئەمجارەیان جیاوازە لەهەمو روداوەکانی مێژو ,چونکە دوژمنی ئەمجارە دانوستان لەگەڵ کەسداناکات و خیانەت لەکەس قبوڵ ناکات و  خیانەتکاران لە پێش جەنگاوەرەکاندا لەناو دەبات ۰لە دوای راپەڕینەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ڕێگەی گەندەڵیەوە سامانی ئەم گەلە خێرلەخۆنەدیوە لە  دەبەن. بەخەیاڵی ئەوەی لە ئایندەدا نەوەکانیان بچنە ڕۆژئاواو بە ئاسودەیی بیخۆن ۰بەڵام ئەمجارەیان مەترسیەکە لە ڕۆئاوا لە هەمو شوێنێکی تر زۆرترە ,کەواتە ڕێگەیەک نیە بۆدەرچون.
 دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبێت بەبەرپرسیاریەتێکی مێژوییەوە و بە پلانێکی ستراتیجیەوە  بێنە بەرەی گەل و پشتیوانی لەم شەڕە چارەنوسسازەبکەن ,چونکە تێکشکانی گەل لەم شەرەدا واتە تیاچوونی هەمومان کە پێش هەمومان سەرکردەو بەرپرسەکان دەگرێتەوە, ئەم جەنگە هەموانی گەیاندۆتە بەردەم یەک چارەنوس کە ئەویش یان سەرکەوتنی هەمومان یان تیچونی هەموان۰
پێویستە حوکمرانانی کوردوستان ئەم روداوە بۆیان ببێتە خاڵی وەر چەرخان و بەخۆدا چونەوە ,دڵسۆزانە بێنە مەیدان ,ئەخلاقی خیانەت و درۆو گەندەڵی وازلێ بهێنن و وەک سەرکردەو بەرپرسێکی دڵسۆزی نیشتیمانی بێنە مەیدان ومامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن ,ئەویش بەوە دەبێت کە راستگۆیانەو بەشێوەیەکی شەفاف مامەڵە لەگەڵ سامانی نیتیمانیدا بکەن. لەلایەک کەرەستەی پێویستی پزیشکی بۆنەخۆشخانەکان دابین بکەن و گرنگی بەڕۆڵی  پزیشکان وتەندروستکاران بدەن  ,هەروەها ڕۆڵی هەمو جەنگاوەرانیتر لە بیر نەکەن بەتایبەت پێدانی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا و بەدەمەوەچونی کەسانی هەژارو نەدارو قەرەبوکردنەوەی هەمو  ئەوچین و توێژانەی کە بەهۆی ئەم پەتایەوە زیانمەند دەبن .چونکە سەروەت و سمانی کوردوستان زۆرەو زۆر بەئاسانی دەتوانێت بەدام هەمو پێداویستیەکانی خەڵکەوەبێت .ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵە بکەن , مێژویەکی نوێ بۆخۆیان تۆمار دەکەن و هەر ئەمەشە دەبێتە مایەی سەرکەوتن بەسەر ئەم دۆژمنەدا۰


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand