(دره‌و)- راپۆرتی: بی بی سی به‌مدواییه گفتوگۆی دووقۆڵیی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق دهستیپێكردوهتهوه. به‌یاننامه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی لیوا (یه‌حیا ره‌سوڵ) وته‌بێژی سوپای عێراق ده‌ڵێ، گفتوگۆكان باس له خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نیی ده‌كه‌ن بۆ " كه‌مكردنه‌وه‌ی پله به‌پله‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی تا ده‌گاته كۆتایهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش" له عێراق. ئه‌م گفتوگۆیانه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشی نیمچه رۆژانه له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا. له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، ئه‌و هێزانه (هێزه بیانییه‌كان) روبه‌ڕووی زیاتر له (165) هێرش بونه‌ته‌وه. به‌غدادو واشنتۆن له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می رابردووه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌یان ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی "لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی" هاوبه‌شدا، به‌ڵام له 28ی هه‌مان مانگدا گفتوگۆكان هه‌ڵپه‌سێردرا، ئه‌مه‌ش دوای هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه بووه هۆی كوژرانی (3) سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئوردن و له‌سه‌ر سنوری سوریا، له‌م رووداوه‌دا واشنتۆن ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی تۆمه‌تباركرد كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه تاران ره‌تیده‌كاته‌وه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندا له‌گه‌ڵ لیوای ئه‌مریكی (جویل بی جی) هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی چییه ؟ له 10ی ئه‌یلولی 2014دا، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا پیكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌و له‌ناوبردنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش" راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی رێكخراوه‌كه. هێزه‌كانی ئه‌مریكا پایه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی پێكده‌هێنن، كه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی خۆی به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سوریا دهستپیكردو شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو. له كانونی یه‌كه‌می 2017دا، حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند. ئێستا واشنتۆن نزیكه‌ی (2 هه‌زارو 500) سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه، نزیكه‌ی (900) سه‌ربازیشی له سوریادا هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا. واشنتۆن ئێستا نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه بۆچی عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كات ؟ وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی هێرشیان دهستپیكردو ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی گروپه عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێرانیان كرده‌ئامانج، ئه‌مه وایكرد به‌غداد داوای كۆتایهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات له وڵاته‌كه‌ی. له دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ی كه له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می رابردوودا روویاندا، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا بوو كه "موشتاق تالب سه‌عیدی" تێدا كوژرا كه به "ئه‌بو ته‌قوا" ناسرا بوو، فه‌رمانده بوو له بزوتنه‌وه‌ی (نوجه‌با) كه یه‌كێك له میلیشیا عێراقییه‌كانه له‌ناو گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا. له كاتێكدا واشنتۆن وه‌كو مافی به‌رگری له‌خۆكردن پاساوی بۆ هێرشه‌كه هێنایه‌وه، عێراق ئه‌م جۆره هێرشانه‌ی وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه زانی، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌روه‌ریی و ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات تێكده‌دات و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئامانجه‌یه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه سه‌باره‌ت به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش. رۆژی چوارشه‌ممه 7ی شوباتی ئه‌مساڵ، ئهبوباقر ساعدی فه‌رمانده له كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵای عێراق"ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له هێرشێكی ئه‌مریكادا كوژرا، كه له خۆرهه‌ڵاتی به‌غداد ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كرده‌ئامانج. به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی راگه‌یاند، واشنتۆن تا دوای هێرشه‌كه به‌غدادی ئاگادارنهكردوهتهوه، به‌هۆی "مه‌ترسی ئه‌منیی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه". له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا، به‌غداد جه‌ختی كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات " له‌هه‌ر كاتێك زیاتر" كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بهێنێت. له 10ی شوباتدا، په‌رله‌مانی عێراق داوایكرد كۆتایی به ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان بهێنرێت، پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌مباره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرد. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه عێراق داوای كۆتایهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌كات، له‌سه‌روبه‌ندی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئه‌مریكا له به‌غداد له كانونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا بۆ كۆتایهێنان به بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵات‌دا. له ناوه‌ڕاستی ئابی 2023دا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرد، عێراق پێویستی به هێزه بیانییه‌كان نییه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره داواكارییه‌كان له فشاری جه‌ماوه‌ریی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئایا به‌ڕاستی ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه به كورتی "نه‌خێر"ه. حه‌یده‌ر به‌سیر رۆژنامه‌نوس و مافناسی عێراقی وای ده‌بینێت و ده‌ڵێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له عێراق ناكشێنه‌وه‌و ئه‌م دانوستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتی زیاتره له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه. له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی وتی:" هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له عێراق ناكشێنه‌وه، واشنتۆن به ئاشكرا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ئاره‌زووی كشانه‌وه ناكات، ئاماژه‌ی به‌هێزیش بۆ ئه‌مه هه‌یه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوچه‌یی كه رێگا به‌و كشانه‌وه‌یه نادات، چونكه ره‌نگه ئێران ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه دروست ده‌بێت". به‌سیر ئه‌زموونی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له ساڵی 2021دا به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه به "خاڵێكی ئه‌خلاقی دژی واشنتۆن و پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنه‌كانی" دانرا، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به شكست بۆی ئه‌ژمارده‌كرێت نه‌ك كشانه‌وه‌ی له‌رێگای دانوستانه‌وه". ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی پاسه‌وانی ته‌رمه‌كه‌ی ئهبوباقر ساعدی ده‌كه‌ن له 8ی شوباتدا "هاوسه‌نگیی ناوچه‌یی" به‌سیر وای ده‌بینێت بوونی ئه‌مریكا له عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی ئێران‌دا، هاوسه‌نگییه‌كی گرنگ بۆ واشنتۆن دروستده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ژموونی توركیا‌و وڵاتانی كه‌نداو له عێراقدا. به‌سیر ده‌ڵێ:" هه‌روه‌ك چۆن سوریا پارێزگاری له رێساكانی شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو روسیا ده‌كات، عێراقیش پارێزگاری له رێساكانی شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران ده‌كات". "به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، بۆردومانی ئێرانی (كه گروپه عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن) سنورداره‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش هه‌رچه‌نده وێرانكه‌ر بێت، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه سنورداره، بۆیه ئه‌گه‌ر واشنتۆن بكشێته‌وه ئه‌م ئه‌م هاوسه‌نگییه گرنگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌ده‌ستده‌دات". ئایا هۆكارێكی تر هه‌یه وا له واشنتۆن بكات بكشێته‌وه ؟ دكتۆر محه‌مه‌د عه‌باس ناجی توێژه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه سیاسییه‌كان له قاهیره وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ بوونی ئه‌و هێزانه له عێراق و سوریا روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیان ده‌كاته‌وه، له‌دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی گه‌رده‌لولی ئه‌قساوه روبه‌ڕووی زیاتر له 160 هێرش بوونه‌ته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و هێرشه‌دا كوژران كه بنكه‌ی بورجی 22ی له ئوردن كرده‌ئامانج، "ئه‌مه پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ كشانه‌وه". كێ دۆڕاو و كێ براوه‌یه ؟ كشانه‌وه ده‌رفه‌ت به ئێران و توركیا‌و روسیا ده‌دات دۆخی ئه‌منی و سیاسی خۆیان له عێراق و سوریا رێكبخه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا دۆڕاو ده‌بن، به‌سیر ده‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوننه‌ی عێراق دیارترین دۆڕاوه‌كان ده‌بن. "كورد‌و سوننه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه باش ده‌زانن حكومه‌تی عێراق لاوازه‌و ره‌نگه هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌ژموونی واشنتۆندا زاڵ ببێت" به‌سیر وا ده‌ڵێ. ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" ئێران میلیشیای شیعه‌ی سه‌ربه خۆی هه‌یه، توركیا شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌كات كه له باكوری عێراقدا چالاكن، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته". سوننه‌و كورد له‌م كشانه‌وه‌یه ده‌ترسن، چونكه بۆشاییه‌كی گه‌وره دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه متمانه‌یان به ئێران نییه‌و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سعودیه به‌مدواییه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه‌و كورد له عێراق نه‌بووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر به‌سیر باسی لێوه ده‌كات. محه‌مه‌د عه‌باس ناجی وای ده‌بینێت حكومه‌ت و میلیشیا عێراقییه‌كان و ئێران دیارترین براوه ده‌بن له حاڵی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا. له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:" كشانه‌وه به‌واتای ئه‌وه دێت ئێران ئۆتۆماتیكی ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه كه دروست ده‌بێت، بۆیه سودمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌یاری سه‌ره‌كیی ناوچه‌یی ئه‌مریكا ده‌بێت و، ئێران وه‌كو سه‌ركه‌وتنی خۆی وێنای ده‌كات هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان كردی- به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ش سودی لێ ده‌بینێت". له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران سودی لێ ده‌بینن و هه‌وڵ بۆ "به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان و كۆپیكرنی ئه‌زموونی حزبوڵای لوبنان له عێراق" ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانیش به‌هه‌مان شێوه سودمه‌ند ده‌بێت، چونكه كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌شێكه له به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی و، دواتر ئه‌مه وه‌كو سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نیت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ناجی ده‌ڵێ. "هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به هه‌ریه‌كه له روسیا‌و توركیا‌و ئێران ده‌دات له قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا سه‌رله‌نوێ خۆیان له‌ڕووی ئه‌منیی و سیاسییه‌وه له عێراق و سوریا رێكبخه‌نه‌وه". لێكه‌وته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر بهسیرو عه‌باس ناجی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كشانه‌وه هاوسه‌نگی ناوچه‌یی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه. یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانی تریشی ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعشه، به‌پێی قسه‌ی عه‌باس كه ده‌ڵێ:" رێكخراوی داعش ره‌نگه سه‌رله‌نوێ ده‌ربكه‌وێته‌وه. چونكه خۆی له‌شێوه‌ی پاشماوه‌ی بچوكدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت چالاك ببێت و سه‌رله‌نوێ خۆی به‌هێزبكاته‌وه". هه‌روه‌ك كشانه‌وه‌كه ئاماژه‌ی نه‌رێنیی به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌دات- سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل- وایان لێده‌كات پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی ئه‌مریكا په‌ره‌پێبده‌ن، واتا چین و روسیا. عه‌باس باسله چاودێری ئه‌مدواییه‌ی په‌كین ده‌كات به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان سعودیه‌و ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ریاز بۆ داواكارییه‌كانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بایه‌خ به به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی". عه‌باس ده‌ڵێ:" نمونه بۆ ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكای ئه‌وانه‌ی وه‌كو رێكخراوی تیرۆرستی پۆلێن كردووه‌و ئیداره‌ی بایدن هاتووه سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سعودیه ئه‌م پۆلێنكردنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، پاشان سه‌رله‌نوێ حوسییه‌كانیان وه‌كو رێكخراوی تیرۆرستی پۆلێن كرده‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌ریای سور". باسله‌وه‌ش ده‌كات" كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق گومانی هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كان له متمانه‌كردن به هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات".
درەو: (30 ملیار) دۆلار پوختەی داهاتی نەوت بووەو (31.6 ملیار) دۆلار قەرز کەڵەکە بووە 🔻 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە؛ 🔹 زیاتر لە (ملیارێک و 307 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە. 🔹 بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە. 🔹 کۆی داهاتەکەی پتر لە (68 ملیار) دۆلار بووە. 🔹 بە تێکڕا زۆرتر لە (38 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە. 🔹 بڕی (30 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. 🔻 لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛ 🔹 زۆتر لە (118 ترلیۆن) دینار بووە. 🔹 نزیکەی (17 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (14%) حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە. 🔹 زیاتر لە (101 ترلیۆن) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوە. 🔻 لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم؛ 🔹 گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی. 🔹 نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە. یەکەم؛ هەناردەو نرخ و داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2023/3/25 - 2014) پاڵپشت بە داتا نافەرمی و فەرمییەکان (دیلۆیت)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە، بڕی (ملیارێک و 307 ملیۆن و 587 هەزار و 62) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە، کۆی داهاتەکەشی بریتی بووە لە (68 ملیار و 288 ملیۆن و 824 هەزار و 975) دۆلار. کۆی ئەو داهاتەی کە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بەدەستهاتووە بە تێکڕا بڕی (38 ملیار و 241 ملیۆن و 741 هەزار و 986) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە، بڕی (30 ملیار و 47 ملیۆن و 82 هەزار و 989) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)) بە جۆرێک؛ • ساڵی (2014) بڕی (33 ملیۆن و 538 هەزار و 311) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (82) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 750 ملیۆن و 141 هەزار و 502) دۆلار. • ساڵی (2015) بڕی (133 ملیۆن و 139 هەزار و 398) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (44) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (5 ملیار و 858 ملیۆن و 133 هەزار و 512) دۆلار. • ساڵی (2016) بڕی (183 ملیۆن و 642 هەزار و 57) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (38) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 978 ملیۆن و 398 هەزار و 166) دۆلار. • ساڵی (2017) بڕی (180 ملیۆن و 28 هەزار و 303) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (48) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 641 ملیۆن و 358 هەزار و 544) دۆلار. • ساڵی (2018) بڕی (131 ملیۆن و 729 هەزار و 397) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (59) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 720 ملیۆن و 310 هەزار و 473) دۆلار. • ساڵی (2019) بڕی (158 ملیۆن و 512 هەزار و 690) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (53) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 349 ملیۆن و 749 هەزار و 733) دۆلار. • ساڵی (2020) بڕی (158 ملیۆن و 145 هەزار و 412) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (28) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (4 ملیار و 443 ملیۆن و 842 هەزار و 235) دۆلار. • ساڵی (2021) بڕی (152 ملیۆن و هەزار و 184) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (59 دۆلار و نیو) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (9 ملیار و 37 ملیۆن و 887 هەزار و 22) دۆلار. • ساڵی (2022) بڕی (144 ملیۆن و 665 هەزار و 614) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (85) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (12 ملیار و 331 ملیۆن و 417 هەزار و 848) دۆلار. • لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (32 ملیۆن و 194 هەزار و 426) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (67 دۆلار و 6 سەنت) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 177 ملیۆن و 585 هەزار و 940) دۆلار. دووەم؛ پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بڕو رێژەی تەمویل کراو و نەکراوی هەریم لە ساڵی (2023/3/25 - 2014) لەدوای دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2014)ەوە، بەغدا پشکی هەرێمی لە بودجەی گشتی عێراق ڕاگرت و لەو کات بەدواوە هەرگیز پشک هەرێم وەک خۆی خەرج نەکرا، لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم بریتی بووە لە (118 ترلیۆن و 202 ملیار و 476 ملیۆن و 790 هەزار) دینار، بەڵام لە ماوەی ناوبراودا تەنها (16 ترلیۆن و 927 ملیار و 533 ملیۆن) دینار بە رێژەی (14%) وەزارەتی دارایی هەرێم تەمویل کراوەو بڕی (101 ترلیۆن و 274 ملیار و 943 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوەو بە بیانوی جیاواز خەرج نەکراوە، (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) بە جۆرێک؛ • لەساڵی (2014) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) تەمویل کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (89%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2015) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (14 ترلیۆن و 871 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دیناری بە رێژەی (17%) تەمویل کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دیناری بە رێژەی (83%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2016) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2017) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (11 ترلیۆن و 650 ملیار و 28ملیۆن ) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2018) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (6 ترلیۆن و 767 ملیار و 173 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (3 ترلیۆن و 175 ملیار و 403 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (47%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 591 ملیار و 770 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (53%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2019) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (9 ترلیۆن و 783 ملیار و 26 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (5 ترلیۆن و 439 ملیار و 130 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (56%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 343 ملیار و 896 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (44%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2020) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (5 ترلیۆن و 436 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 359 ملیار) دیناری بە رێژەی (25%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 77 ملیار) دیناری بە رێژەی (75%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 200 ملیار) دیناری بە رێژەی (7%) تەمویل کراوە، بڕی (15 ترلیۆن و 309 ملیار و 112 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (93%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2022) حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نەبوو، بۆیە لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2023) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاری‌کرا، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار) دینار، بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە پشکی هەرێم بریتی بوو (4 ترلیۆن و 152 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بەڵام تەنها بە بڕی (998 ملیار) دیناری بە رێژەی (24%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 154 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دیناری بە رێژەی (76%) خەرج نەکرا. خشتەی ژمارە (2) سێیەم؛ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم (2012-2023) لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی ساڵی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، کە نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە، بریتین لە قەرزی (موچەی موچەخۆران، پابەندییە داراییەکانی، قەرزی دەرەکی، قەرزی بانکی تی بی ئای و قەرزی ناوخۆیی)، لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بڕی (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناری بە شێوەی قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گوژمەی جیاوا تەمویل کردووە، کە بڕەکەی هاوتایە بە (2 ملیار و 824 ملیۆن و 427 هەزار دینار) وەک لە چارتی ژمارە (2)دا هاتووە، شێوازی گەشەکردنەکەشی بەو جۆرە بووە کە لە خشتەی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە.
درەو: راپۆرتی: وینسرۆپ رۆجەر - ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) وەرگیڕانی: كەركوك ناو ئینستیتوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) راپۆرتێكی شیكاری بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە میدیاكانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی راپۆرتەكەیدا دەڵێت" لەكاتێكدا كە رۆژنامەكانی ئاوێنە و هاووڵاتی كاریگەریی خۆیان لەدەستدا، چەندین وێبسایت دەستیانكرد بە كاركردن وەك میدیایی سەربەخۆ لەوانەش (پەرەگراف، كەركوك ناو، درەو میدیا). بەشێك لە میدیا سەربەخۆكان بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەوە هەراسان دەكرێن، بەڵام زۆرینەی كات ئاڵنگارییە سەرەكییەكەیان بریتیە لە پەیداكردنی پاڵپشتی دارایی. بە پێچەوانەی هاوتا حزبییەكانیانەوە، پەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسی باڵای پارەدارەوە نییە. درەو و پەرەگراف لەلایەن رێكخراوی (NED)ەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن و كەركوك ناویش لەلایەن رێكخراوەكانی (EED و FPU) و پاڵپشتی دەكرێت. دەقی راپۆرتەكەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) ئه‌گه‌ر بچیته هه‌ر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییه‌وه له هه‌رێمى كوردستانى عیراق و سه‌یرێكى ئه‌و مێزه بكه‌یت كه مایكهكانى له‌سه‌ر دانراوه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ره‌نگى سور، شین، زه‌رد، ره‌ش، پرته‌قاڵى ده‌بینیت كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به میدیایه‌كى جیاوازه. له یه‌كه‌مین نیگادا، ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروستى میدیایی پڕ له دەرفەت و ركابه‌رییه‌كى ته‌ندروستت دێته بەرچاو، به‌ڵام له واقیعدا ژینگه‌ی میدیایی له هه‌رێمى كوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌و میدیایانه‌وه كۆنترۆڵكراوه كه سه‌ربه پارته سیاسییه‌كانن. كاتێك كه باسه‌كه دێته‌سه‌ر په‌یوه‌ندى میدیا و حزبه‌كان، پێویسته پۆلێنكارییهكمان هه‌بێت. دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌رێمى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان دنیایه‌ك ده‌زگاى میدیایی دڵسۆزى خۆیان هه‌یه. حزبه ئیسلامییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنیش به‌هه‌مانشێوه له‌م ژینگه‌یه‌دا هه‌ن و میدیاى خۆیان هه‌یه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، به‌شێكى تایبه‌ت له‌نێو حزبه‌كان یانیش كه‌سایه‌تیه‌كانى نێو حزبه‌كان پاڵپشتى داریی پێشكه‌شى دامه‌زراوه‌ى میدیایی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردنى پێگه‌ى سیاسی‌یان. ئه‌مه‌ش، ئاڵۆزى دۆخه‌كه‌ى بردووه‌ته ئاستێكى تره‌وه. له ئه‌نجامدا، روماڵى میدیایی له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌چێته قازانجى ئه‌وانه‌ى كه پاڵنه‌رى سیاسی‌یان هه‌یه له كاره‌كه‌یاندا، وه‌ك له‌وه‌ى كه هه‌ستێت به جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى خۆی كه خزمه‌تكردنه به چاكه‌ى گشتى و گه‌یاندنى زانیارى گرنگ به هه‌موو وه‌رگره‌كانی. چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى دارایی و هه‌راسانكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاستى گه‌یشتنیان به وه‌رگره‌كانیان سنورداره. له كۆتایدا كاره‌كانیشیان له‌نێو ژینگه‌ى ئه‌و میدیایانه‌ى كه حزب پاڵپشتى دارییان ده‌كات ونده‌بن. ئه‌م دۆخه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و چاودێرانى بیانیش وێنه‌یه‌كى چه‌واشه‌كار و تێڕوانینێكى لایه‌نگرانه بۆ رووداوه‌كان دروستده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى، چى گرنگه؟ ئاسان نابێت. زیاتر له‌مه‌ش، ئه‌م دۆخه سیستمێك به‌رهه‌مده‌هێنێت كه چالاكییه‌كانى چینى سیاسى باڵا تێیدا دهبنهههواڵ و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت نه‌وه‌ك ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه باس له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك گه‌نده‌ڵى، ئابورى، پیسبونى ژینگه و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن. كاتێكیش كه میدیاى حزبى ئه‌م كێشانه روماڵ ده‌كات هه‌وڵده‌دات له گۆشه‌یه‌كى ئه‌رێنیه‌وه نیشانیان بدات یانیش له‌دژى حزبه سیاسییه ركابه‌ره‌كه‌ى به‌كاریانبهێنێت. ئه‌م شیكارییه، هه‌وڵێكه بۆ رونكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى، چۆن میدیا حزبییه‌كان گۆڕه‌پانى میدیایان له هه‌رێمى كوردستان داگیركردووه؟ كاریگه‌رییه‌كه‌ى چییه له‌سه‌ر دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه بیانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. رێبهرییهكى رون نییه بۆ میدیاى كوردى، به‌ڵام ده‌توانێت زانیارى ببه‌خشێت له‌سه‌ر پێگه‌ى به‌شێك له دامه‌زراوه میدیاییه سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. گه‌شه‌سه‌ندنى میدیاى حزبی ئه‌و داگیركارییهى كه میدیایی سه‌ر به حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات به‌شێكه له سه‌روه‌ریی گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسیى له‌و هه‌رێمە. تاوه‌كو ساڵى 1991 ناوچه كوردییه‌كانى عێراق لهلایهەن حكومه‌تى ناوه‌ندیی به‌غداوه به‌ڕێوه‌ده‌بران به سه‌رده‌مى رژێمى دیكتاتۆری سه‌دام حسێن-یشه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا میدیا زۆر سنووردار كرابوو و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى میدیا سه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه حكومییه‌كان بوو. میدیاى ناحكومیش له شێوه‌ى رۆژنامه و رادیۆدا هه‌بوو كه له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتی-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، به‌شێكیش بوو له وه‌ستانه‌وه‌یان له‌دژى حكومه‌تى ئه‌وكاتى عیراق. له‌به‌ر ئه‌وه، په‌یوه‌ندى نێوان میدیا، حكومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان زۆر نائاساییه. له‌ڕاستیدا، ریشه‌یه‌كى مێژوویى هه‌یه و بووه به عاده‌تێك كه له مێژووه‌وه وه‌رگیراوە. له ساڵانى 2000كاندا میدیاى سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و گه‌شایه‌وه. رۆژنامه‌كانى وه‌ك هاووڵاتى و ئاوێنه و گۆڤارى لڤین كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ و بابه‌تیان بڵاوده‌كرده‌وه كه ته‌حه‌دا (ئاڵنگارى)ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان ده‌كرد. په‌یامنێر و ههواڵسازهكانیان چه‌ندین چیرۆكى گرنگ و بنكۆڵكاریان له‌سه‌ر بابه‌تى گه‌نده‌ڵى بڵاوده‌كرده‌وه. "خه‌ڵكى تامه‌زرۆ بون بۆ خوێندنه‌وه‌ى بابهتهكان و چاوه‌ڕێى ده‌رچونى ژمارەی نوێى رۆژنامه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌م ئیشانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌بوو"، سوركێو محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌رى وێبسایتى په‌ره‌گراف كه ده‌زگایه‌كى میدیایی سه‌ربه‌خۆیه واى وت. میدیاى سه‌ربه‌خۆ جیاوازه له میدیاى سه‌ر به حزب له‌ڕوى ئه‌وه‌ى چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و چۆن روماڵى هه‌واڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى كه چۆن میدیاى حزبى پاره‌دار ده‌كرێت؟ پرۆسه‌یه‌كى ناڕونه، به‌هۆى ناڕونى (نه‌بونى شه‌فافیه‌ت) له هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت كه چه‌ند هێڵێكى كه‌م هه‌ن كه رون بن له نێوان ئه‌م میدیا حزبیانه و ئه‌و حزبانه‌ى كه پاڵپشتى داراییان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى كه چۆن میدیاى حزبى پاره‌دار ده‌كرێت؟ پرۆسه‌یه‌كى ناڕونه، به‌هۆى ناڕونى (نه‌بونى شه‌فافیه‌ت) له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى په‌یوه‌ندییه‌كه ناڕونه. شێوازێكى تر‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و میدیایانه‌ى كه سه‌ربه حزبه‌كانن بریتیه له تێڕوانین له‌وه‌ى كه ئایا ئه‌م میدیاییه ده‌توانێت راپۆرت و هه‌واڵ یان وتارێكى ره‌خنه‌یی بڵاوبكاته‌وه كه ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و حزبه كرابێت كه پاڵپشتى دارایی ده‌كات؟! بۆ میدیایه‌كى راسته‌قینه‌ى سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ئه‌و روداوانه‌ى كه شایه‌نى ئه‌وه‌ن بكرێنه هه‌واڵ ده‌كرێت به‌شێوه‌ى ئه‌رێنى یان نه‌رێنى به‌پێى سروشتى بابه‌ته‌كه له‌ڕوى میدیاییه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌م شێوازه رۆژنامه‌وانییه زۆر به ده‌گمه‌ن له هه‌رێمى كوردستانى عیراقدا ده‌بینرێت. له‌برى ئه‌وه، میدیاى حزبى بڕیار ده‌دات چى روماڵ بكرێت و چۆن روماڵى گه‌شه سهندنهكان بكرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیی و حساباتى سیاسى ئه‌وانه‌ى كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ى كه له‌م بابه‌ته‌دا ناویان ده‌هێنرێت، به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان زۆر به زه‌قى له كاتى بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنن. له‌و باره‌یه‌وه سوركێو محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ته‌نیا به‌كارهێنانى وشه‌كه‌یه، وه‌ك چۆن وشه‌ى دیموكراسى به‌كارده‌هێنرێت. واهه‌ستده‌كه‌ن شتێكى باش ده‌كه‌ن. ده‌سته‌واژه‌كه وه‌ك پاساوێك بۆ بونى خۆیان و كاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن". زۆربه‌ى كات، ئه‌م فێڵه به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاوبه‌ستكردن له‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زای دۆخه‌كه نین. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ئه‌م كه‌سه بیانیانه شاره‌زای دۆخه‌كه‌ن و ده‌زانن كه ئه‌و میدیایانه سه‌ر به حزبه‌كانن، به‌ڵام دیسانه‌وه كاره‌كته‌ره حزبییه‌كه‌یان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن له‌كاتى كاركردن له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌و گهشانهوهیهى كه میدیاى سه‌ربه‌خۆ به‌خۆیه‌وه بینى له ساڵانى ناوه‌ڕاستى 2000ه‌كاندا، له كۆتایی دهیهكهدا به‌هۆى گۆڕانكارییه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان و هاتنه‌كایه‌ى ته‌له‌فزیۆنه سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه كه به گه‌یه‌نه‌رێكى سه‌ره‌كى هه‌واڵ داده‌نران كۆتایی هات. هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنان له ته‌له‌فزیۆندا تێچووه‌كه‌ى زۆر زیاتربوو له رۆژنامه، به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكانى سه‌رمایه‌داره‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا. له سه‌ره‌تاى ئه‌م قۆناغه‌دا كوردستان تى ڤى، زاگرۆس تى ڤى، كوردسات هه‌بون، به‌ڵام ئێستا كه‌ناڵه‌كانى وه‌ك رووداو، دامه‌زراوه‌ى میدیایی نالیا (NRT) و كوردستان24 له‌نێو ئۆفیس و دوكانه‌كان، له‌كاتى نانخواردن، له ئێواراندا به‌رچاو ده‌كه‌ون و كۆكراوه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى هه‌رێمى كوردستان نیشانده‌ده‌ن. ته‌له‌فزیۆن رێگایه‌كى یه‌كسه‌ر (یه‌كلایه‌نه)ى په‌یوه‌ندى كردنه. ئه‌م راستییه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كان ده‌كات و واده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌ى هه‌واڵه‌كان دابڕێژن. زۆرینه‌ى كات، ئه‌و شته هه‌ڵده‌بژێرن كه خزمهتیاندهكات. په‌یوه‌ستى سیاسى و هێڵى حزمهتى ئه‌م كه‌ناڵانه زۆر ئاشكرایه. زۆرێك له وه‌رگره‌كانیان رۆژانه ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چى ده‌ڵێن له‌باره‌ى هه‌واڵێكى دیاریكراو و به‌راوردى ده‌كه‌نه‌وه به هه‌ڵوێست و بۆچونى لایه‌نێكى دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ئه‌م بارگۆڕانه له رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه بۆ میدیاى حزبى به‌ته‌واوه‌تى له‌دواى سه‌رده‌مى گه‌شه‌سه‌ندنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستبوو، به دیاریكراویش فه‌یسبووك. هاوكات، گه‌شه‌سه‌ندنى به‌كارهێنانى مۆبایل بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێت ئاسانتربێت، حزبه سیاسییه‌كانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه. ئه‌وانه‌ى پێشتر رۆژنامه‌یان ده‌رده‌كرد نه تاقه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بوو و نه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رچاوه‌ى داراییان هه‌بوو كه خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنن. له به‌رامبه‌ریشدا كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان تۆڕى هه‌واڵى فراوانیان له‌نێو ئینته‌رنێت له‌ڕێگه‌ى وێبسایتهكانیانهوه دروستكرد. له ئه‌نجامدا له ناوه‌ڕاستى ساڵانى 2010دا، بوونه جێگره‌وه‌ى زۆرینه‌ى میدیا سه‌ربه‌خۆكان كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ههواڵبون له هه‌رێمى كوردستان و زۆرینه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌یان به‌لاى خۆیاندا راكێشا كه له رۆژنامه‌واندا كاریان ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مه هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كلتوره سیاسیه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، كه كلتورێكه تێیدا كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی لاوازتره له حزبه سیاسیه‌كان. له ئێستادا یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه نه‌خشه‌ى ژیانى مه‌ده‌نى ده‌كێشن له‌وانه‌ش، سه‌ندیكاى كرێكاران، زانكۆكان، دادگاكان و پرۆژه بازرگانییه‌كان. میدیاش جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌م بابه‌ته‌دا، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه رۆڵێكى ناوازه ده‌گێڕێت له داڕشتن و دابینكردنى زانیارییه‌كاندا. پێش ئه‌وه‌ى قوڵتر بینه‌وه گرنگه ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی حزبێكى سیاسى له‌لایه‌ن میدیایهكهوه به واتاى ئه‌وه نایه‌ت، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى كه كارى تێدا ده‌كه‌ن كه‌سانى حزبین. به‌شێكیان راسته كه‌سانى حزبین، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى تریان هاوشێوه‌ى وه‌رگره‌كانیان قوربانى سیستمێكن كه له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وانه‌وه‌یه. كاركردن له‌نێو میدیاى كوردى له‌ڕوى سیاسییه‌وه سهركهشییهكى پڕ له ئه‌زموونه. په‌یامنێره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی له‌كاتى كاركردندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن و هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌ى كه دامه‌زراوه میدیاییهكهیان هه‌یه‌تى. پیشه‌كه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا سه‌لامه‌تى لاوازه، موچهكهشى كه‌مه و بۆ كه‌سانى نا دڵسۆزیش سزاى داناوه. به‌شێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌م پێوه‌رانه، به‌ڵام خاڵى تیشكخستنهسهرى ئه‌م شیكارییه سیستمه‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى تاكه‌كانى ناو سیستمه‌كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن. دیندار زێباری، رێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی لە 6ی ئایاری 2021 لە پشت مایكی راگەیاندنە کوردییەكانەوە وەستاوە. فۆتۆ: وینسرۆپ ڕۆجه‌ر شیكردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى میدیایی بۆئه‌وه‌ى بتوانیت مێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بخوێنیته‌وه و تێبگه‌یت كه چ میدیایه‌ك له‌گه‌ڵ چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى سیاسى پێكه‌وه گرێدراوه له‌كاتى روماڵى هه‌واڵێكدا پێویستت به كه‌مێك كات و ئه‌زمون هه‌یه.هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ى وه‌ك حه‌كیم داود قه‌ره‌داغى، رێبه‌ری سودبه‌خشیان نووسیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌م وێبسایتانه زوو به‌سه‌ر ده‌چن و به خێرایی نوێیه‌كان دێنه‌پێشه‌وه و كۆنه‌كان ون ده‌بن. له‌ناوچون و سڕینه‌وه‌ى چیرۆكه بهرههمهێنراوهكانیش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ میدیاى كوردى، پوختەی به‌شێك له میدیا كوردییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه‌یه ئه‌م نمونه‌یه به باشى روونبكاته‌وه. له‌نێوان دوو حزبه دهسهڵاتدارهكهدا، میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆر ئاڵۆزتره. حزبه‌كه و سه‌ركرده‌كانى تۆڕێكى فراوانترى دامه‌زراوه میدیاییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. دیارترینى ئه‌م دامه‌زراوه میدیاییانه كه‌ناڵى رووداو-ه، كه له ساڵى 2013 دامه‌زرا و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌رچه‌نده ئامارى دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت پڕبینه‌رترین كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى هه‌رێمى كوردستانه. وه‌ك زۆرێك له دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى تریش، رووداو به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌رنامه‌كانى به دایهلێكتى كوردى - سۆرانى په‌خشده‌كرێن. به دایهلێكتهكانى تر‌ى كوردى و زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و توركى و ئینگلیزى له وێبسایته‌كه و پلاتفۆڕمه‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بتوانێت بگات به وه‌رگره جیاوازه‌كانی و به‌پێى وه‌رگره‌كانى رووماڵى هه‌واڵ بكات. تۆنى رووماڵكردنى رووداو به‌شێوه‌ى ئینگلیزى جیاوازتره له‌و تۆنهى كه به زمانى كوردى په‌خشى پێده‌كات. بۆ نمونه، كێشه‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌وانى هاوسۆزییه‌كى ته‌واویان هه‌یه له به‌شى ئینگلیزییه‌كه‌دا له‌كاتێكدا هه‌مان ئه‌م بابه‌تانه له به‌شه كوردییه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك روماڵ ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى حزبه‌كه‌دا بگونجێن. ئه‌و روماڵهى كه رووداو ده‌یكات رون و ئاسانه بۆ تێگه‌یشتن و واشده‌كات جیاواز بێت له میدیا حزبیه‌كانى تر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆڕاگریی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتیه داراییه حزبیه‌ى كه هه‌یه‌تى و خۆڕاگریى به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرتن له سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى واده‌كات ئه‌جێندا و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى زیاتر دیار بێت. له‌م ساڵانه‌ى دوایدا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌شه‌ى به ده‌سه‌ڵاتى خۆیداوه له‌نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ته‌حه‌داى نێچیرڤان بارزانى ئامۆزى ده‌كات. له‌م دواییانه‌شدا، ده‌ستیكردووه به هه‌وڵدان بۆ جێگه لێژكردن به رووداو وه‌ك میدیاییهكى ژماره یه‌كى كوردیی بۆ ئه‌وه‌ى به‌و میدیایانه جێگه‌ى بگرێته‌وه كه خۆى كۆنترۆڵیان ده‌كات، هه‌وڵه‌كه‌ش به دیاریكراوى بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان24 جێگه‌ى بگرێته‌وه كه له ساڵى 2015 دامه‌زراوه. هه‌رچه‌نده له‌ڕووى پاڵپشتى داراییه‌وه ئه‌م دوو كه‌ناڵه كێبڕكێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوردستان24 هێشتا له‌دواى ركابهرهكهیهوهیه و روماڵهكانى به كوردى، ئینگلیزى و زمانه‌كانى تر تۆزێك جیاوازتره له‌و به‌یاننامانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ریانده‌كات. مه‌سرور بارزانى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى تر‌ى میدیایی هه‌یه، له‌وانه‌ش، باس نیوز كه په‌یامه‌كانى ده‌گه‌یه‌نن. سیستمى میدیایی یه‌كێتى كه‌متر ئاڵۆزه و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانى نێو حزبهیهكه. كه‌ناڵه تهلهفزیۆنییهكانى وه‌ك كوردسات و گه‌لى كوردستان گوزارشت له سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمى یه‌كه‌مى عێراق-یان له‌سه‌ره. بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى دامه‌زراوه‌یی میدیایی (ئێستا نیوز)ى كرده‌وه له ساڵى 2019 له كاتێكدا كه خۆى ئاماده ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات. سه‌ركرده‌كانى تر‌ى حزبه‌كه وه‌ك قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار به‌وه ناسراون كه پاڵپشتى له ده‌زگاى میدیایی بچوك و جۆراوجۆر ده‌كه‌ن. پێش ئه‌وه‌ى له یه‌كێتى ده‌ربچێت و دواى ئه‌وه‌ش، لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر میدیا داناوه. دامه‌زراوه میدیاییهكهى كه به (ئاى پڵه‌س) ناسرابوو له‌لایه‌ن تاڵهبانییهكانهوه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا، وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تایی لابردنى لاهور شێخ جه‌نگى له پۆستى هاوسه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى. "هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار دامه‌زراوه‌ى میدیایی تایبه‌ت به‌خۆیانیان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یانه‌وێت هه‌واڵ بگه‌یه‌ننه وه‌رگر، نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى كه هه‌واڵه‌كه خۆى هه‌یه. پارتى سه‌ركه‌وتووتره، له‌م بابه‌ته‌دا چونكه حزبێكى ناوه‌ندیی و بنه‌ماڵه‌ییه و ته‌نیا بارزانییه‌كان بڕیاربه‌ده‌ستن تێیدا. ئه‌مه واده‌كات ئیشى میدیا زۆر رون بێت و دامه‌زراوه میدیاییه‌كانیان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته بكرێن. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، جیاوازه...حزبێكى به‌هێز و مەركەزی نییه". سه‌ره‌كیترین میدیای ئۆپۆزسیۆن ئێن ئاڕ تی-یه، كه چه‌ند رۆژێك پێش خۆپیشاندانه‌كانى شوباتى 2011 له سلێمانى كرایه‌وه. له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، هێزى سه‌ربازى هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ئۆفیسى كه‌ناڵه‌كه و ئاگریان تێبه‌ردا. ئه‌مه وایكرد ئێن ئاڕ تى ده‌ست له روماڵى خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌م رووداوه كردیه خاوه‌نى چیرۆكێكى سه‌رنجڕاكێش. بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به ئامانج گرتنى پهیامنێرهكانى و داخستنى ئۆفیسهكانى بۆ ئه‌وه‌ى روماڵى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى سنوردار بكات. دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى كه شاسوار عه‌بدولواحید-ه هه‌نگاوینا به‌ره‌و دنیاى سیاسه‌ت و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێى دروست كرد له ساڵى 2018، وه‌رگره‌كانى وه‌ك كه‌ناڵێكى حزبى كه وابه‌سته‌یه به حزبێكى سیاسى سه‌یرى ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م كه‌ناڵه له‌كاتى روماڵهكانیدا زۆر ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى ده‌گرێت و ئه‌و شتانه ده‌ڵێت كه میدیاى یه‌كێتى و پارتى نایڵێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه وه‌رگره‌كانى وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ میدیاى ئه‌و حزبانه سه‌یرى ده‌كه‌ن. حزبه‌كانى تریش میدیاى خۆیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ى گۆران KNNى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵه نه هێنده‌ى ئێن ئاڕ تى و نه هێنده‌ى ئه‌وانه‌ى كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى و پارتیه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن ناوى ده‌ركردووه. حزبه ئیسلامییه‌كانیش میدیایی خۆیانیان هه‌یه كه هه‌واڵ و به‌رنامه‌ى ئاینیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان كه‌ناڵى سپێده-ى هه‌یه و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان-یش كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى په‌یامى هه‌یه. له‌كاتێكدا كه رۆژنامه‌كانى ئاوێنه و هاووڵاتى كاریگه‌ریی خۆیان له‌ده‌ستدا، چه‌ندین وێبسایت ده‌ستیانكرد به كاركردن وه‌ك میدیایی سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌ش، په‌ره‌گراف، كه‌ركوك ناو، دره‌و میدیا. به‌شێك له میدیا سه‌ربه‌خۆكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌راسان ده‌كرێن، به‌ڵام زۆرینه‌ى كات ئاڵنگارییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بریتیه له په‌یداكردنى پاڵپشتى دارایی. به پێچه‌وانه‌ى هاوتا حزبییهكانیانهوه، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى باڵاى پاره‌داره‌وه نییه. "له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى په‌ره‌گراف-دا، ئۆتۆمبێله تایبه‌تییه‌كه‌ى خۆمم فرۆشت. دواى ئه‌وه‌ش پاڵپشتى داراییم له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ده‌ستهێنا"، سوركێو محه‌مه‌د واده‌ڵێت. په‌ره‌گراف و دره‌و له‌لایه‌ن رێكخراوى (NED)ه‌وه پاڵپشتى دارایی ده‌كرێن و كه‌ركوك ناویش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى (EED و FPU) و پاڵپشتى ده‌كرێت. بۆ به‌شێك له چاودێران، ئه‌م پاڵپشتییه داراییانه جێگه‌ى مشتومڕن، چونكه سه‌رچاوه‌كه‌یان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپان، به‌ڵام بۆ وه‌رگره‌كانیان ئه‌م پاڵپشتیانه به واتاى سه‌ربه‌خۆیی دێت. هه‌ندێك داهات هه‌یه كه له ریكلامى بازرگانییه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام بازرگانییه‌كانیش كاریگه‌ریی هه‌ژمونى سیاسیان له‌سه‌ره. "ئێمه یه‌ك رێگه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كاربكه‌ین، ئه‌ویش بریتیه له پاڵپشتى دارایی نێوده‌وڵه‌تى و پاره‌داركردنى نێوده‌وڵه‌تى، به پێچه‌وانه‌وه ناتوانین كاربكه‌ین و به‌رگه‌بگرین"، سوركێو محه‌مه‌د واى وت. روماڵکردنی گەشتەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس لە 12ی 1ی 2024ی کەناڵی کوردستان 24. دامه‌زراوه میدیاییه نوێیه‌كان پارتى و یه‌كێتى ستراتیجى خۆیان دوو به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و له چه‌ند مانگى رابردوودا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى میدیایی نوێ دامه‌زراون. قه‌باره‌ى زۆرى ئه‌م دامه‌زراوه میدیاییه نوێیانه په‌یوه‌ندییان به مه‌سرور بارزانى و راوێژكاره‌كانیه‌وه هه‌یه و رهنگدهرهوهى گه‌شه‌سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانن له‌ناو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. له مانگى شوباتى 2023دا (Kurdistan Chronicle) دامه‌زرا كه گۆڤارێكه به زمانى ئینگلیزى په‌خشى خۆى ده‌كات و ئامانجى ئه‌وه‌یه كه وێنه‌یه‌كى جوانى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تى مه‌سرور بارزانى نیشانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بدات. هاوشێوه‌ى كوردستان كرۆنیكڵ، (The New Region) بۆ ئه‌وه دانراوه كه ئاراسته‌ى وه‌رگرى بیانى بكات، به‌ڵام ههواڵیى تره، هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه له ناوه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌كراوه هه‌ڵه هه‌ڵناگرێت. له كۆتاییدا، بارزانى كه‌ناڵى ئاڤا-ى له كه‌ناڵێكى كاتبهسهربردنهوه گۆڕى بۆ كه‌ناڵێكى هه‌واڵى كه بۆ وه‌رگرى كورد دروستكراوه. ئارین بارزانى كه كوڕى مه‌سرور بارزانى و میراتگریهتى زۆر به روونى له روماڵهكانى ئه‌م كه‌ناڵه‌دا گرنگى پێده‌درێت و نیشانده‌درێت. به وته‌ى حه‌كیم قه‌ره‌داغى، "ئامانجه‌كه بۆ ركابه‌ریكردنى كەناڵی رووداو و به ئامانجگرتنى وه‌رگره له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردییه‌كان. ئاڤا میدیا بە موچەیەكی زۆر كارمه‌نده‌كانى رووداو وه‌رده‌گرێت". ئه‌م میدیایانه ههوڵێكیشن بۆ بێده‌نگكردنى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌گیرێن كه ناجێگرییهكى زۆرى ئابوورى و سیاسى به‌خۆیانه‌وه بینیوه، مه‌به‌ستیانه كه پێگه‌ى كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له پایته‌خته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باشتر بكه‌ن. هه‌رچه‌نده حه‌كیم قه‌ره‌داغى ئه‌م بابه‌ته به، "تێكه‌ڵكردنى رۆڵى حكومه‌ت و كه‌سى و حزبى ده‌بینێت". نابێت له‌بیریشمان بچێت، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى كه له ساڵى 2019ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پێگه‌ى خۆى له‌نێو یه‌كێتى گرتووه، ده‌یه‌وێت پێگه و كه‌سایه‌تى خۆیى گه‌شه‌پێبدات. تاڵه‌بانى، خاوه‌نى ئه‌و په‌یوه‌ندییه نییه كه سه‌ركرده كوردییه‌كانى تر له‌نێویشیاندا باوكى (جه‌لال تاڵه‌بانى) هه‌یبوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى لایه‌نگره حزبیهكانیشان. بۆیه، ده‌بێت ئه‌م ده‌ركه‌وتنه رووكهشیه له‌ڕێگه‌ى میدیاییهكى نه‌رمه‌وه دروستبكرێت و گه‌شه‌ى پێبدرێت. له مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2024، كه‌ناڵ8 له‌دواى ماوه‌یه‌كى دورودرێژ له گه‌شه‌پێدانى ده‌ستى به په‌خشكرد. كه‌ناڵه نوێیه‌كه سه‌ربارى ئه‌و سامانه سیاسییه‌ى كه تاڵه‌بانیه‌كان بۆیان به‌جێماوه، ده‌یه‌وێت پاڵپشتى ستراتیژ و سیاسه‌تى یه‌كێتى بكات پێش هه‌ڵبژاردنه چاوهڕوانكراوهكهى ئه‌مساڵ. كێ زیانى پێده‌گات؟ سیستمى میدیای حزبى له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى چه‌واشه‌كارانه روماڵى رووداو و كێشه‌كان ده‌كات. ئه‌مه دوو گروپى جیاواز ده‌كاتە قوربانى كه بریتین له، دانیشتوانى كوردستان، كه ناتوانن ده‌ستیان به زانیارى هه‌ستیار بگات به زمانى خۆیان ده‌رباره‌ى حكومه‌ته‌كه‌یان و سیاسیه‌كانیان. گروپى دووه‌م بریتین له، چاودێرانى بیانى كه زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌ڕێگه‌ى میدیایی حزبیه‌وه پێده‌گات، ئه‌م زانیارییانه‌ش زانیارى گه‌لێكن كه له میدیایی حزبیه‌وه پاڵێوراون. هه‌رچه‌نده هاوڵاتییان هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌نێوان میدیا حزبیه جۆراوجۆره‌كاندا هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه هه‌ریه‌كه و بیروبۆچوونى جیاوازى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تیش هه‌ن كه حزبه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دور له‌چاوى هه‌مووان و خه‌ڵكى بهێڵرێنه‌وه، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه بابه‌تى گه‌نده‌ڵییه كه تاڕاده‌یه‌ك بابه‌تێكى گشتگیره. ئه‌نجامدانى بابه‌تى بنكۆڵكارى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌گمه‌نه، هه‌ركاتێكش به‌دواداچوون بۆ بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵى بكرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى سه‌ره‌داو و تۆمه‌تباركردن و بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه نه‌وه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌رده له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و ئه‌نجامدانى بنكۆڵكارى له‌سه‌رى وه‌ك ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێكى تر ده‌كرێت. هه‌ربۆیه‌شه به‌شێك له بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه ورده‌كانى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانى بیانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هۆكارى ئه‌م بابه‌ته‌ش بریتى نییه له نه‌بوونى ئازایه‌تى، تواناى رۆژنامه‌وانى و خواست له‌نێو رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه زیاتر په‌یوه‌سته به سیستمه‌كه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كان ده‌پارێزێت و سزاى هه‌ر كه‌سێك ده‌دات كه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌خاتە مه‌ترسییه‌وه چ به نانبڕین بێت یانیش به خراپتر. له‌م نێوه‌نده‌دا هاوڵاتیان دۆڕاوى یه‌كه‌من، به‌و پێیه‌ى كه ناتوانن ده‌ستیان به زانیارى گرنگ بگات كه یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كییه‌كانى بونیادنانى دیموكراسییه‌كى به‌هێز. چاودێرانى بیانیش به‌هه‌مانشێوه وێنه‌یه‌كى شێواوى دۆخى ئابورى و سیاسى هه‌رێمى كوردستانیان نیشاندراوە كه كێشه و چالاكییه‌كانى چینى ده‌ستڕۆیشتوو چهقهكهیهتى نه‌وه‌ك ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكى ئاسایی. دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى وه‌ك رووداو، كوردستان24 و كوردستان كرۆنیكڵ به زمانى ئینگلیزى په‌خشده‌كه‌ن. ئه‌م میدیایانه زۆر به ئاسانى له‌كاتى گه‌ڕاندا به‌رده‌ستن. ئه‌م بهردهستبوونهیان فێڵ نییه، به‌ڵكو بازرگانییه‌كى زیره‌كانه‌یه كه له سه‌روى هه‌موو شتێكییه‌وه پاره‌یه‌كى باشى پێویسته بۆ ئه‌وه به باشى و به‌رده‌وامى كاربكات. كاریگه‌ریی ئه‌م پرۆسه‌یه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه چاودێرانى بیانى له ده‌ره‌وه به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئه‌م میدیا حزبیانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ستكه‌وتنى راسته‌قینه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ى كه میدیا حزبییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاسان نابێت و پێویستى به كات، ئه‌زمون، شاره‌زایی زمانه‌وانى و به‌دواداچونى قوڵ هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته‌ش قورسه له‌پشتى مێزێكهوه له واشنتۆن، دوبه‌ى یان به‌رلینه‌وه ئه‌نجام بدرێت. هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت زۆر باشتر خزمه‌تبكرێت له‌لایه‌ن میدیاى سه‌ربه‌خۆ و ناحزبیه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م بارگۆڕانه پێویستى به گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و سیستمه‌دا هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسى هه‌رێمه‌كه‌یه. هاوكات، سیستمێكى ته‌واو جیاوازى پاره‌داركردنى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى رۆژنامه‌وانى راسته‌قینه‌ى سه‌ربه‌خۆ بكات. هه‌موو ئه‌مانه له داهاتویهكى نزیكدا رونادهن، به‌ڵام هه‌ستكردن پێیان و ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م ئاڵنگارییه دوو سه‌ره‌یه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ى كه رۆژێك هاوڵاتییانى ئه‌م هه‌رێمه و چاودێرانى بیانى ئه‌و زانیارییه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت كه شایهنیانە. وینسرۆپ ڕۆجه‌ر، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ره، كارده‌كات له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسییه‌كان، مافى مرۆڤ، ئابووریى سیاسى. به‌رهه‌مه رۆژنامه‌وانییه‌كانى له‌لایه‌ن فۆرن پۆڵه‌سى، ئیندێكس ئۆن سێنسۆرشیپ، مۆنیته‌ر و رێست ئۆف زه وۆرڵد بڵاوبوونه‌ته‌وه. رۆجه‌ر، له ساڵى 2018 بۆ 2021 ههواڵسازى به‌شى ئینگلیزى بووه له كه‌ناڵى NRT و ئێستا له به‌شى ئینگلیزى ده‌زگاى میدیایی په‌ره‌گراف كارده‌كات. ئەم بابەتە لە پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكراوەتەوە
راپۆرت: دره‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ یه‌كه‌مجار به‌بێ پاشگری "ئیسلامی" ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه تا مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بكرێت، دیارترین ئاڵنگاری به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌نگه یه‌كلابونه‌وه‌ی چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت بۆ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، به‌تایبه‌تیش له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، پرۆسه‌ی فره‌ژنیی له‌ناو كۆمه‌ڵدا كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كه دروستكردووه، كۆمه‌ڵ له‌دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ژماره‌ی كورسییه‌كانی له (2) كورسییه‌وه بۆ (1) كورسی كه‌میكرد، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2010 كۆمەڵ (144) هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا كۆمەڵ (64) هەزار دەنگی بەدەستهێنا دەنگەكانی بۆ زیاتر لە نیوەر دابەزیوە. گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. بەشی شەشەم:: كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌م حزبه له‌ناو (جبه)كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه‌وه هاتوهتهدهر، ساڵی 1987 ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و زانای ئاینیی كورد به سه‌رۆكایه‌تی (عوسمان عه‌بدولعه‌زیز) له ئێران بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان دروستكرد، ئه‌مه یه‌كه‌مین حزبی ئیسلامی چه‌كدار بوو له كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر په‌یره‌وی "ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت" دروستكرا. ساڵی 1992 ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه به‌شداری له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا كرد، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی تری ئه‌وكاته‌دا لیستی ئیسلامی دروستكرد، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی 7%ی ببڕێت و بگاته ناو په‌رله‌مانی كوردستان. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆتاییه‌كانی ساڵی 1993 توشی شه‌ڕی ناوخۆیی بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆیی كوردستان بوو، شه‌ڕه‌كه به شكستی بزوتنه‌وه كۆتایی هات، رابه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراو بنكه‌و باره‌گاكانی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كۆنترۆڵكرا، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چووه ئێران و دوای خۆڕێكخستنه‌وه جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌و ساڵی 1997 سه‌رله‌نوێ توشی شه‌ڕ بووه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، دواجار به رێككه‌وتنێك له تاران شه‌ڕه‌كه ته‌واو بوو، تا ئه‌وكات بزوتنه‌وه كۆنترۆڵی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و خورماڵی به‌ده‌سته‌وه بوو. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوای ته‌وابوونی شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، روبه‌ڕووی كێشه‌ی ناوخۆیی بووه‌وه، ساڵی 1999 بزوتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی كه مامۆستا (سدیق عه‌بدولعه‌زیز) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یهكگریانگرتنهوهو بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێیان به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی) راگه‌یاند، ئه‌مه سه‌ره‌تای لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م یه‌كبونه ئیسلامییه كه ئابی ساڵی 2000 به‌ڕێوه‌چوو، ئیتر یه‌كبوونی ئیسلامی په‌رت بوو بۆ سێ هێز: • بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی (عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) • ئه‌نسار ئیسلام به رابه‌رایه‌تی (مه‌لا كرێكار) • كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئه‌میرایه‌تیی (عه‌لی باپیر) كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ی ئایاری 2001دا به‌فه‌رمی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی. لەدامەزراندنیەوە تائێستا (عەلی باپیر) رێبه‌رایه‌تی ئه‌م حزبه دەكات، واتە ماوه‌ی زیاتر له (23 ساڵ)ە كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت. شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی (چوارەم)ی خۆی لە سلێمانی بەست، لەم كۆنگرەیەدا وەكو یەكەمین حزبی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان، پاشگری "ئیسلامی"ی لەخۆی كردەوەو ناوی خۆی لە (كۆمەڵی ئیسلامی)یەوە گۆڕی بۆ (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)، سەرباری ئەمە له كۆنگره‌كه‌دا ناوی "ئەمیر"ی لە كەسی یەكەمی حزبەكە كردەوەو لەبری ئەوە ناوی "سەرۆك"ی بۆ دانا. عەلی باپیر كە سەرلەنوێو بەبێ ركابەر وەكو كەسی یەكەمی كۆمەڵی دادگەریی هەڵبژێردرایەوە، ئه‌وكات لەبارەی گۆڕانكارییەكانو لابردنی پاشگری "ئیسلامی" لەسەر ناوی حزبەكە وتی" لابردنی پاشگری ئیسلامی بۆ مامەڵەكردنە لەگەڵ دەرەوەی خۆمان". هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای لابردنی پاشگری ئیسلامییه‌وه كۆمه‌ڵ به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی زیاتر چووبێت، هێشتا هێڵی سه‌له‌فی له‌ناو ئه‌م حزبه‌دا به‌هێزه، هێشتا گوتاری ئاینیی له‌ناو كۆمه‌ڵدا له گوتاری سیاسی به‌هیزتره، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له گوتاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م حزبه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت. له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كۆمه‌ڵ (7) په‌رله‌مانتاری هه‌بوو، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (2) ئه‌ندامی هه‌بوو، یەكێكیان پێشتروازهێنانی لە ئەندامێتی كۆمەڵ راگەیاندبوو، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش كۆمه‌ڵ (2) ئه‌ندامی هه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆمه‌ڵ بوو به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام هێشتا له سلێمانی قاچێكی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بوو، كۆمه‌ڵ له‌م پارێزگایه (1) پۆستی قائیمقام‌و (4) پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەو (1) پۆستی بەڕێوەبەری گشتی (چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی)و پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ده‌سته‌وه بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ئایاری 2023دا له ئه‌نجومه‌ن و حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی كشایه‌وه به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی واده‌یان به‌سه‌رچووه، واده‌یه‌ك كه به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵیش خۆی هه‌ر به‌سه‌رچوو بوو. كۆمه‌ڵ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه، یه‌كه‌م ئاڵنگاریی له‌به‌رده‌م ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵدا، هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراق بوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمه‌ڵ پاشه‌كشێی گه‌وره‌ی كرد‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراق له (2) كورسییه‌وه بۆ (1) كورسی دابه‌زی، شكسته‌كه به‌جۆرێك بوو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ داوای لێپێچینه‌وه‌یان ده‌كرد، بۆ ئه‌م دۆخه نوێیه عه‌لی باپیر زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی كرد، ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان خرایه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، سه‌ركردایه‌تی به‌فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی به به‌رپرسیار له شكستی هه‌ڵبژاردن ناساند، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵا كه سه‌ركرده كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی تێدایه، جگه له داوای لێبوردنێك له ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵ، هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاكسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرت و تائێستا به‌رده‌وامه. سه‌رباری ئه‌مه، ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌وه گله‌یی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره، له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌وه نه‌یتوانیوه‌و چاكسازی بكات و ئیداره‌ی ناكۆكییه‌كان بدات، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كه تائێستا ده‌وام ناكه‌ن. له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌یه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئۆرگانه‌كان بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی له سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و له كۆنگره‌دا ده‌نگ به ئه‌ندامه‌كانی نه‌دراوه، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵادا لاوازه‌و توانای نییه ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات. كۆمەڵ لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا بەشداربوو، پۆستی سكرتێری پەرلەمانیشی بەدەستەوە بوو، لەم سەردەمەدا كە ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان دروستبوو لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، ئه‌وكات كۆمەڵ پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی گۆڕان دەكرد، بەهۆی ئەم كێشەیەوە پارتی پەرلەمانی كوردستانی پەكخست، ساڵی 2017 پارتی بۆ پرسی ریفراندۆم پەرلەمانی كاراكردەوە، بەڵام بەبێ یوسف محەمەدی سەرۆكی ئەوكاتی پەرلەمان، سكرتێری پەرلەمان (فەخرەدین قادر) كە سەربە كۆمەڵ بوو، وەكو هاوسۆزییەك لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نەگەڕایەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام كۆمەڵ سەرباری دەركردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی حكومەتدا، هەر لەناو حكومەت مایەوەو لەدوا ساتەكانی تەمەنی كابینەكەدا كشایەوه. لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كۆمەڵ بڕیاری خۆی بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لە حكومەت یەكلانەكردەوە، لەگەڵ پارتی هەندێك گفتوگۆی كرد بۆ بەشداربوون، نەگەیشتە رێككەوتن، پارتی لەگەڵ یەكێتیی‌و گۆڕان‌و بەبێ كۆمەڵ كابینەی نوێی دروستكرد‌و بەمشێوەیە كۆمەڵ كەوتە ناو بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە لە كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمدا، ئه‌م خۆیهكلانهكردنهوهیه له بڕیاره سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵدا، كاریگه‌ریی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م حزبه هه‌بووه، وایلیكردووه به‌ره‌و ستایله سیاسییه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بڕوات، به‌تایبه‌تیش كه توانای ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسی و دروستكردنی رووداوی سیاسی نییه‌و چاوه‌ڕوانی روودهوهكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌باره‌وه رابگه‌یه‌نێت. كاتێك ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرایه‌وه، فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كرد‌و به‌ته‌واوه‌تی نه‌كشایه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له لاوازی و سه‌رلێشێواوی كۆمه‌ڵی له‌نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا نیشاندا، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدایه فراكسیۆنی یەكگرتوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، كۆمه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان بۆ سه‌ره‌تای ئایاری 2023 دواخست، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا بوو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیه كشانه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان و ئیداره خۆجێییه‌كان له‌ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه سودێكی ئه‌وتۆی بۆ كۆمه‌ڵ نه‌بوو. ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی چه‌ند ئاڵنگارییه‌ك هه‌یه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ده‌بێت، له‌وانه: • دوای به‌لاداخستنی كێشه‌ی (حاجی كامیل و لایه‌نگره‌كانی)، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز یهكلابوهتهوهو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌ك خۆی رێكخستوهتهوه، ئه‌مه له شارێكی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌دا ره‌نگه هه‌ندێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ له هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ی تێدایه‌و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كراون. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌بێت كه كۆمه‌ڵ به‌پێ پاشگری ئیسلامی به‌شداری تێدا ده‌كات. • پرسی فره‌ژنی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوبانگی حزبه‌كه هه‌بووه، له‌وانه فرهژنییهكهی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و بەشێك لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی باڵای كۆمەڵ، ئه‌مه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی ئاشكرابوونی شه‌راكه‌ته ئابورییه‌كه‌ی مه‌لا هه‌ورامان كهچێنهیی په‌رله‌مانتاری پێشووی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی حزبه‌كه‌ی، كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه وێنایه‌كیان لای به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ دروستكردووه، كه به‌رپرسه‌كانی ئه‌م حزبه زیاتر سه‌رقاڵی ژیانی تایبه‌تی خۆیانن و پرۆژه‌یان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌و گۆڕانكاریی له كوردستان نییه. • له‌ڕووی میدیاییه‌وه كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ناتوانێت به‌باشی گوتار‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی بۆ ناو شه‌قام شۆڕ بكاته‌وه، ھێشتا گوتاری ئاینیی زاڵه به‌سه‌ر گوتاری سیاسی و دوای لابردنی پاشگری ئیسلامیش، هێشتا كۆمه‌ڵ نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی دادبینییهكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت به‌شێوازی فره بازنه‌یی، كۆمه‌ڵ له هه‌ڵبژاردنی 2021دا له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی شێوازی فرهبازنهیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌گه‌ر خۆی كۆنهكاتهوهو پێگه‌ی خۆی له بازنه‌كان به باشی دیاری نه‌كات و به كاندیدی گونجاو به‌شدار نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه روبه‌ڕووی شكستێكی تری بكاته‌وه. • له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م حزبه ده‌زگایه‌كی خێرخوازی وه‌كو "به‌خشین"ی هه‌یه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چینه هه‌ژاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یه‌و ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردن سودی هه‌بێت. • ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت لیستی نوێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن له‌وانه لیستی لاهور شێخ جه‌نگیی و ناڕازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پڕ ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تی و هێرش بۆسه‌ر حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و میدیای كۆمه‌ڵ به ئاستی ئێستای خۆیه‌وه ره‌نگه توشی سه‌رلێشێواوی ببێت و نه‌توانێت ئیداره‌ی هه‌ڵمه‌تێكی باشی هه‌ڵبژاردن بدات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ هێڵی سیاسی خۆی له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه‌دا به‌ڕوونی جیابكاته‌وه. • كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كرد، لێكتێگه‌یشتنه‌كه به‌زیان شكایه‌وه، بەهۆی ئەم لێكتێگه‌یشتنه‌وه كۆمەڵ لە ژمارەیەكی زۆری بازنەی هەڵبژاردن كاندیدی دانەناوەو لەبەرامبەر ئەمەدا هیچی له یه‌كێتیی دەست نەكەوت، بۆ نمونە لە بازنەی (5)ی گەرمیان كۆمەڵ خاوەنی زیاتر لە (9) هەزار دەنگ بوو، بەڵام كاندیدی نەبوو، ئەمە لەكاتێكدایە لە گەرمیان كاندیدی لایەنەكانی تر بە (5 هەزار) دەنگ سەركەوتوون بۆ پەرلەمانی عێراق، هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێكی تری كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌حكومه به شاره‌زایی له دابه‌شبوونی ده‌نگ به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. • كۆمەڵی دادگەری خاوەنی بنكەیەكی جەماوەری دیاریكراوی خۆیەتی، لە زۆربەی هەڵبژاردنی خولەكانی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگ و كورسیەكانی نزیكە لەیەكەوە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان (6) كورسی و (118) هەزار دەنگ و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2018دا كۆمەڵ (7) كورسی و (109) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. دارایی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئه‌م حزبه‌ش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر، مانگانه له بڕه‌پاره‌یه‌ك سودمه‌ند ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی، ئه‌م بڕه پاره‌یه دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دابینی ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی یاسای به‌كاره. ساڵی 2013 كە هەرێمی كوردستان دواین یاسای بودجەی هەبووە، له پارەی حزبە سیاسییەكان و لە دەرەوەی یاسای بەركار، مانگانه بڕی (350 ملیۆن) دینار به كۆمه‌ڵی ئیسلامی دراوه (كه ئێستا ناوه‌كه‌ی بووه به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی)، له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه له ته‌موزی 2019دا، پارتی و یه‌كێتیی به‌شێوازێكی تر خه‌رجی حزبه سیاسییه‌كان دابین ده‌كه‌ن، به‌نمونه به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له 2022دا كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی مانگانه بڕی (150 هه‌زار) دۆلاری له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ دابین كراوه، ئه‌م پاره‌یه خراوەتە بری (یاسای پێدانی بودجەی حزبەكان)، كە زیاتر له هه‌شت ساڵە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، بەڵام كاری پێناكرێت و پارتی و یه‌كێتیی بۆ راكێشانی لایه‌نداری حزبه‌كان، خۆیان بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن. به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئێستا یه‌كێتیی نیشتمانی له سنوری ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی مانگانه بۆ به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان بڕه بودجه‌یه‌ك دابین ده‌كات. پاره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی له باسكردنی بردنی داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه بێده‌نگ كردووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌مدواییه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له گفتوگۆیه‌كی (دره‌و)دا وتی:" له كوردستان ئۆپۆزسیۆن نییه، ئۆپۆزسیۆن سه‌ری مانگ ئه‌چێت پاره له ده‌سه‌ڵات وه‌رئه‌گرێت". هه‌ندێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌دیاریكراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی هه‌ر له پارتی و یه‌كێتیی نا، بۆ ئیداره‌دانی دۆخی دارایی خۆیان ناچاربوون ته‌نانه‌ت پاره له كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ربگرن، نیسانی 2023 له به‌رنامه‌یه‌كی (دره‌و)دا بۆ یه‌كه‌مجار محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاشكرایكرد، ساڵی 2009 كه حزبی سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی لیستی هاوبه‌شیان هه‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردن، بڕی (یه‌ك ملیۆن) دۆلاریان له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران وه‌رگرتووه. كۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردن بە ژمارە كۆمەڵی دادگەری لە ساڵی 2005ەوە تائێستا بەشداری لە (11) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2005دا بە لیستی هاوبەش بەشداربوو . • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2010دا كۆمەڵ (144) هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق تەنیا (64) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2013دا لەكۆی (2 ملیۆن و 653 هەزار) دەنگدەر، (118) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، كۆمەڵ لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (64) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (2%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، كۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی (79 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە سلێمانی (44 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر (62 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە پارێزگای هەولێر (19 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی پێنجەم: یه‌كگرتوو.. چیرۆكی گه‌شه‌و پاشه‌كشێكردن بەشی چوارەم: نه‌وه‌ی نوێ.. خه‌ونی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی 2021 بەشی سێیەم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
راپۆرت: دره‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی ته‌مه‌نی ده‌بێت به (30) ساڵ، له‌م ته‌مه‌نه‌دا سه‌ره‌تا به گه‌شه‌كردنی خێرا دهستیپێكردو له ناوه‌ڕاستیدا هیواش بووه‌وه، له‌ئیستاشدا له پاشهكشێدایهو ده‌ستی به دۆخی خۆیه‌وه گرتووه‌و به‌وه‌ی هه‌یه‌تی قایله، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی كوردستانه‌وه یه‌كگرتوو كۆنگره‌ی نۆیه‌می خۆی بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخستووه، یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستاندا (10) كورسی بەدەستهێنا، نە پێشتر و نە دواتر ئەو ژمارەیەی بەدەستنەهێناوە، لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتوو (214) هەزار دەنگی هەبوو، لە 2021 دەنگەكانی بووە (108)، ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردن چین ؟ ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی پێنجه‌م: یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ یادی 30 ساڵه‌ی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه، له فه‌رهه‌نگی سیاسی یه‌كگرتوودا 6ی شوباتی 1994 وه‌كو یادی ئیعلانكردن ناوده‌برێت نه‌ك دامه‌زراندن، چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوو به‌ر له راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ش هه‌ر له‌ناو كاری ئیسلامی‌دا بوون و به‌م قۆناغه ده‌ڵێن" قۆناغی كاری نهێنیی". یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تاكانی شەڕی ناوخۆی كوردستاندا لەدایكبوو، لەناو بۆنی باروتی شەڕدا، سیاسەتكردنی بەچەك رەتكردەوە، بۆ ئەو كات ئەم بیرۆكەیە جێگای گاڵتەجاڕی بوو، به‌ڵام سه‌رباری هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی دۆخی حزبایه‌تی له كوردستان، یه‌كگرتوو تائێستا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بنه‌مایه نه‌بووه‌و هێزی چه‌كداری نییه، ئه‌مه‌ش له ناوچه‌یه‌كی وه‌كو عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كه تائێستاش میلیشیاو هێزه نافه‌رمییه‌كان باڵاده‌ستن به‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا. یه‌كگرتوو له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنییه‌وه یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌می ئه‌وه بوو، ته‌مه‌نی سیاسی كه‌م بوو، كاتێك پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری زیاتر هه‌ڵده‌كشا، لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌دیاریكراویش پارتی و یه‌كێتیی تۆمه‌تباریان ده‌كرد به‌وه‌ی حزبێكی گه‌نجه‌و به‌شداری خه‌باتی چه‌كداری دژی رژێمی به‌عس نه‌كردووه، به‌ڵام ئیتر ئه‌مڕۆ یه‌كگرتوو ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌و له‌ریزی حزبه گه‌نجه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت. له 30 ساڵی ته‌مه‌نیدا، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداریی ئه‌به‌دی یه‌كگرتووه، ئه‌م پیاوه له‌ماوه‌ی ئه‌م (30) ساڵه‌دا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ ده‌ستبه‌رداری پۆستی ئه‌میندار بوو (2012 بۆ 2016)و پۆسته‌كه‌ی بۆ (محه‌مه‌د فه‌ره‌ج) چۆڵكرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام نه‌بوو، خۆی گه‌ڕایه‌وه‌و له‌وكاته‌وه تائێستا هه‌ر خۆی ئه‌مینداره. سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین حزبه‌كه‌ی به‌جۆرێك دروستكردووه، كاره‌كته‌ره‌كانی ناوی به كه‌می توانای روبهڕووبونهوهیان له‌گه‌ڵ ئه‌میندار هه‌یه، شه‌رم ده‌كه‌ن، بۆ نمونه سه‌ره‌تاكانی 2021 ئه‌میندار به‌بێ گوێدانه بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و دواتر خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م ئهنجومهنهشی گرته‌ده‌ست، ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه له كاره‌كته‌ره كۆنه‌كانی یه‌كگرتوون، بێدهنگنیان هه‌ڵبژاردو ئێستاش قایلن به‌وه‌ی ئه‌میندار ماوه له‌دوای ماوه، به جیا‌و هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ گروپێكیان كۆده‌بێته‌وه. تا به‌ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه، یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ناو زۆر قۆناغی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، جه‌نگی ناوخۆیی پارتی و یه‌كێتیی له 1994 بۆ 1998 به‌رده‌وام بوو، یه‌كگرتوو له هه‌ردوولاوه له‌ژێر فشاردا بوو، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندو نه‌بوو به به‌شێك له شه‌ڕه‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا به بێده‌نگی سودی له دۆخی ره‌شبینی شه‌ڕی ناوخۆیی وه‌رگرت بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك له‌رێگه‌ی بابه‌خدان به خێزان وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و له‌لایه‌كی تر راكێشانی رێكخراوه خێرخوازییه ئیسلامییه‌كان بۆ كوردستان و گه‌یاندنی كۆمه‌ك به هه‌ژاران و دروستكردنی مزگه‌وت و پرۆژه‌ی ئاو و قوتابخانه‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی تر. لە دوای رووداوەكانی 31ی ئابی 1996 یەكگرتوو بە وەزیری هەرێم بەشداری لە كابینەكەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كرد، دواتریش بە وەزیری داد له (كابینه‌ی چوار له سالی 1999)بەشداربوو، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر گوشاری یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانی زیادكرد، له‌و ساڵانه به‌شێكی زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م حزبه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌گیران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، به‌تایبه‌تیش كه یه‌كگرتوو به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر خزابووه ناو خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و له هه‌ر خێزانێك لانی كه‌م لایه‌نگرێكی بۆ خۆی دروستكردبوو، له هه‌ڵبژاردنی قوتابخانه‌و زانكۆكاندا هه‌ندێكجار له پارتی و یه‌كێتیشی ده‌برده‌وه، ئه‌مه مه‌ترسی لای هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه دروستكرد‌و فشاره‌كانیان توندتر كرده‌وه، سه‌رباری ئه‌م فشارانه، یه‌كگرتوو ئه‌م قۆناغه‌شی بڕی و توشی كاردانه‌وه‌و ده‌ستبردن بۆ چه‌ك نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا فشاره‌كانیش بێ كاریگه‌ریی نه‌بوون و گه‌شه‌كردنی زیاتری ئه‌م حزبه نوێیه تاڕاده‌یه‌ك له قاڵبدرا. یه‌كگرتوو كه هێشتا له فشاره ناوخۆییه‌كانی پارتی و یه‌كێتیی ده‌رباز نه‌بوو بوو، 11ی سێپتێمبه‌ری 2000 روویدا، له‌م رۆژه‌دا رێكخراوی قاعیده له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مریكادا چه‌ند هێرشێكی گه‌وره‌ی جێبه‌جێكرد، ئیتر لێره‌وه ئه‌مریكا جیهانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا (ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانه‌و ئه‌وه‌ی دژمانه)، له‌پاڵ ئه‌م دابهشكارییهدا، ئه‌مریكا جه‌نگی "دژه‌تیرۆر"ی راگه‌یاند، تیرۆر مه‌به‌ست لێی رێكخراوی قاعیده‌و هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌كان بوو، ئه‌م سیاسه‌ته جیهانییه ده‌رفه‌تی بۆ پارتی و یه‌كێتیی خۆشكرد، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵمه‌تێكی پاكتاوكردنی ئیسلامییه سیاسییه‌كان له كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی (كه ئێستا ناوه‌كه‌ی بووه به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان) به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وتن، رێبه‌رانی ئه‌م دوو حزبه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران، به‌ڵام یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌م قۆناغه‌شی به سه‌لامه‌تی بڕی و له لیستی تیرۆری جیهانی رزگاری بوو، به‌ر له كه‌وتنی رژێمی سه‌ددام له 2003دا چووه پاڵ پارتی و یه‌كێتیی و به‌شداری له كۆنگره‌ی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراقدا كرد كه له‌ژێر چاودێری وڵاتانی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو، لێره‌وه ئیتر سه‌رده‌می زێڕینی یه‌كگرتوو دهستیپێكردو دوای كه‌وتنی رژێمی پێشووی عێراق، یه‌كگرتوو لە عێراقی نوێ‌دا به قه‌باره‌ی خۆیه‌وه پێگه‌ی باشی زامن كرد، سەلاحەدین محه‌مه‌د بەهادین ئەمنیداری حزبەكە، بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی حوكمی عێراق‌و یەكێك لە كەسایەتییە سیاسییە دیارەكانی عێراق. به‌به‌هانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كودستانهوه، یه‌كگرتوو سازدانی كۆنگره‌ی (نۆیه‌م)ی خۆی بۆ مانگی 12ی ئه‌مساڵ دواخستووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له مانگی (5)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ره‌نجامه‌كانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی یه‌كگرتوو ده‌بێت. لەسەر ئاستی هەرێمایەتی، یەكگرتوو ئێستا له‌نێوان قه‌ته‌رو تاران و ئه‌نكه‌ره‌دا جموجوڵ ده‌كات. یه‌كگرتوو له‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تاوەكو ساڵی 2005 كە تەمەنی ئەوكات 12 ساڵ بوو، یەكگرتوو هیچ نوێنەرایەتییەكی لە پەرلەمانی كوردستان نەبوو، بەڵام لەو ساڵەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، یەكگرتوو بە لیستێكی هاوبەش لەگەڵ حزبە كوردستانییەكاندا بەشداریكرد، لیستەكە ناوی "لیستی نیشتیمانی كوردستان" بوو، جگە لە كۆمەڵی ئیسلامی‌و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، هەموو لایەنەكانی تر لەو لیستەدا كۆبونەوە، یەكگرتوو كە لە یەكەم ئەزمونی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردندا شەریكایەتی لەگەڵ یەكێتیی‌و پارتی كرد (9 كورسی) پەرلەمانی بردەوە. 11 مانگ دوای هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، یەكگرتوو بەپێچەوانەی كوردستانەوە لەسەر ئاستی عێراق بە لیستی جیا لە یەكێتیی‌و پارتی بەشداری هەڵبژاردنی كرد، ئەمە شەپۆلێك توڕەیی یەكێتیی‌و پارتی بەدوای خۆیدا هێنا، لە ناوچەی بادینان پەلاماری بارەگاكانی یەكگرتوو درا، ئەندامێكی سەركردایەتی‌و (4) كادری یەكگرتوو كوژران، لە سلێمانیش هەوڵێك هەبوو بۆ پەلاماردانیان، بەڵام دواتر كۆنترۆڵكرا، لەم پرۆسەیەدا بۆ یه‌كه‌مجار دەنگی راستەقینەی یەكگرتوو دەركەوت، لە سێ پارێزگاكەی هەرێم، یەكگرتوو (133 هەزارو 206) دەنگی بەدەستهێناو (4) كورسی پەرلەمانی عێراقی بردەوه. لە دووەم ئەزمونی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كە ساڵی 2009 بەڕێوەچوو، یەكگرتوو شێوازێكی نوێی بەشداری تاقیكردەوە، ئەمجارە بە لیستی هاوبەش لەگەڵ (كۆمەڵی ئیسلامی، حزبی زەحمەتكێشان، حزبی سۆسیالیست) بەشداریكرد، لیستەكە ناوی "خزمەتگوزاریو چاكسازی" بوو، بە هەرچوار حزبەكەوە (13) كورسییان بەدەستهێنا، ئەم پرۆژەیەش شكستی هێنا، یەكگرتوو لەم هەڵبژاردنەدا (6) كورسی بەركەوت، ئه‌وكات هەندێك هۆكاری پاشەكشەی یه‌كگرتوویان بۆ دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی رادیكاڵی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بە یەكێتیی‌و پارتی ده‌گه‌ڕانده‌وه، له‌ناو ناوه‌نده ئیسلامییهكهشدا هەندێكی تر هاودەنگی یەكگرتوویان لەگەڵ حزبە نائیسلامیو چەپەكان، به هۆكاری پاشه‌كشێی ده‌نگه‌كان ده‌زانی. 2010 ساڵێكی زێڕین بوو بۆ یەكگرتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا یەكگرتوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداریكرد، بۆ یەكەمجار دەنگەكانی هەڵكشا، (214 هەزارو 222) دەنگی بەدەستهێناو، (4) كورسی پەرلەمانی عێراقی بردەوە. لە ساڵی 2013ەوە سەردەمی پاشەكشەی یەكگرتوو وه‌كو ده‌نگ دەستیپێكرد، به‌ڵام كورسییه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار بۆ (10 كورسی) زیادی كرد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری یه‌كگرتوو بوو، دەنگەكانی یەكگرتوو بۆ (186 هەزارو 741) دەنگ دابەزی. ئەم پاشەكشەیە بەردەوام بوو، ساڵی 2014 ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ (155 هەزارو 92) دەنگ دابەزی. لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكگرتوو بە لیستی هاوبەش لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداریكرد، لەم هەڵبژاردنەدا پرسی یەك لیستیی ئیسلامییەكان شكستیهێناو یەكگرتوو بەتەواوەتی بووە هێزێكی بچوك، ژمارەی دەنگەكانی ئەم حزبە بۆ (79 هەزارو 913) دەنگ دابەزی، بەبەراورد بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، رێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو (120%) دابەزی، كورسییەكانیش بەڕێژەی (50%). به‌هۆی ئه‌و شكسته‌وه، ئه‌مینداری یه‌كگرتوو واده‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (6) مانگ پێشخست. له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌رێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مجار شێوازی فره‌بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردندا جێبه‌جێكرا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كگرتوو (4) كورسی برده‌وه، به‌مه‌ش هه‌م رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی و هه‌م كورسییه‌كانیشی له په‌رله‌مانی عێراق به‌به‌راورد به پاشهكشێكانی رابردوو، زیادیان كرد. دواین هه‌ڵبژاردن كه یه‌كگرتوو به‌شداری تێدا كرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بوو كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كگرتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌شداریكرد، لیسته‌كه‌یان ناوی "مه‌شخه‌ڵی كه‌ركوك" بوو، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ شكستی هێناو هیچ كورسییه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌برده‌وه، به هه‌دوو حزبه‌كه‌وه (6 هه‌زارو 879) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا. ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره تا ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كگرتوو هاوشێوه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی تر له‌به‌رده‌م چه‌ند ئاڵنگارییهكدایه، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن: • یه‌كگرتوو به شكستی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكه‌وه ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆیه پێشبینی ناكرێت ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەو شێوەیە زیاد بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می (10) كورسییه‌كه‌ی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بكات. • له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا له 2021، یه‌كگرتوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی له (2) كورسییه‌وه بۆ (4) كورسی زیادی كرد، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مان بارودۆخ بۆ یه‌كگرتوو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره ببێته‌وه، چونكه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار بوو شێوازی فره‌بازنه‌یی ته‌واو جێبه‌جێ كرا‌و حزبه‌كان زۆر سه‌ریان لێ ده‌رنه‌ده‌كرد، سه‌رباری ئه‌مه‌ش یه‌كێتیی له‌ناو كێشه‌ی ناوخۆیدا (8ی ته‌موزو كێشه‌ی ئامۆزاكان) بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان به‌شێوازی فره‌بازنه‌یی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌ك حزبه‌كانی تر به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتیی ئاماده‌كارییه‌كانیان باشتر ده‌بێت، له‌لایه‌كی تر شێوازی فره‌بازنه‌یی له قازانجی یه‌كگرتوو نییه‌و ده‌نگه‌كانی په‌رت ده‌كات و مه‌رج نییه ئه‌مجاره بۆ نمونه له سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بتوانێت به (22 هه‌زار) ده‌نگه‌وه دوو كورسی ببات، له‌كاتێكدا له پارێزگای دهۆك به (81 هه‌زار) ده‌نگه‌وه هه‌ر (2) كورسی بردووه. • یه‌كگرتوو به‌به‌راورد به حزبه ئیسلامییه‌كانی تر كێشه‌ی ناوخۆیی كه‌مه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كه هێڵیكی سه‌له‌فی تێدایه‌و جۆرێك له ناكۆكیی دروستكردووه، به‌ڵام یه‌كگرتووش هێشتا به‌ده‌ست ئیشكالیه‌تی سیاسه‌ت و ده‌عوه‌وه گیری خواردووه‌و خۆی پێ یه‌كلاناكرێته‌وه. • یەكلانەبوونەوەی سیاسەتی یەكگرتوو لەگەڵ یەكێتیی‌و پارتی وەك دوو لایەنی دەسەڵاتدار، نەبوونی میكانیزمێكی روون بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی‌و پرسی چاكسازیكردن، بەجۆرێك وای لێهاتووە ئێستا خەڵك‌و دەنگدەر چاوەڕێی هیچ موفاجەئەیەكی سیاسی لە یەكگرتوو ناكه‌ن، ئەم حزبە بەردەوام لە خەمی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتیی‌و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆدایە، هەمیشە لەبری ململانێكردن لەگەڵ ئەم دوو هێزە، هەوڵی نێوەندگیریكردنی لەنێوانیاندا هەڵبژاردووەو له‌وان زیاتر مه‌ترسی له‌ناوچوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی هه‌یه، لەدواین كۆنگرەدا سەلاحەدین محەمەد بەهادین وتی:" واقیعە كوردییەكەمان باش نەخوێندوەتەوە"، به‌ڵام به‌م دانپێدانانهشهوه ئه‌میندار درێژه به سیاسه‌تی باوی خۆی ده‌دات. • گرفتی گه‌وره‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یه خه‌ونی نه‌ماوه، به بارودۆخی خۆی قایلهو پارێزگاری له دۆخی باوی خۆی ده‌كات، له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا نایه‌وێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیاسه‌ته‌كانیدا بكات، هۆكاری ئه‌مه زیاتر بۆ ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كگرتوو ته‌مه‌نی ده‌بێت به (30 ساڵ) له‌م ته‌مه‌نه‌دا (26 ساڵ)ه ئه‌مینداری گشتی هه‌ر سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د بههادینهو ته‌نیا (4 ساڵ) پۆستی ئه‌مینداری بۆ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج چۆڵكردوه. • یه‌كگرتوو كه رۆژگارێك توانایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نجانی له‌ناو خۆیدا كۆكردبووه‌وه، ئێستا ئیتر گه‌نج خه‌ونی خۆی له‌ناو ئه‌م حزبه‌دا نابینێته‌وه‌و بووه به حزبی ده‌نگده‌ره پیره‌كان، ئه‌وانه‌ی زیاتر بایه‌خیان بۆ پاراستنی خێزان و مانه‌وه له‌ناو داب و نه‌ریته ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه‌و له‌مانه زیاتر هیچ خه‌ونێكی تری گۆڕانكارییان به یه‌كگرتوودا هه‌ڵنه‌واسیوه. • یه‌كگرتوو له بڕیارداندا هێزێكی ڕاڕایه، ئه‌م دۆخه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی سه‌لاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری حزبه‌كه‌دا ماوه‌ی (30 ساڵ)ه به‌رده‌وامه، ئەم حزبە پێگەی خۆی لەناو گەمە سیاسییەكاندا نادۆزێتەوە، هەمیشە چاوەڕێی تەواوبونی یاری ئەوانی تر دەكات، لەسەر بنەمای ئەوە بڕیار لەسەر رۆڵی خۆی دەدات، بۆیه توانای خولقاندنی رووداوی نییه‌و زیاتر كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه ده‌كات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی رووده‌ده‌ن و ئه‌م ده‌یه‌وێت به كه‌مترین كارلێككردن لێی ده‌رباز ببێ و تێیپه‌ڕێنێت. • یەكگرتوو هێزێكی ئۆپۆزسیۆنە، بەڵام رادیكاڵ نییە، ئەمە وایكردووە لەبەرامبەر هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی تر بەتایبەتیش جوڵانەوەی نەوەی نوێ كەمتر نەخشو كاریگەریی ئۆپۆزسیۆنبوون لەلای دەنگدەران بەجێبهێڵێت. • لەدوای روخانی رژێمی پێشووی عێراقەوە لە ساڵی 2003، یەكگرتوو لەنێوان پرسی نێودەوڵەتیبوونو نەتەوەیبووندا قەتیس ماوە، لەدوای روخانی رژێمەوە تاڕادەیەك پشتی لە بازنە جیهانییەكەی رەوتی ئیخوان موسلیمین كرد‌و وەكو رەوتێكی نەتەوەیی دەركەوت تا ئه‌و راده‌ی له 2017دا پشتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد، به‌ڵام بەمدواییانە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆسەر ریشەی فیكری خۆی‌و بچێتەوە ناو بازنە ئیخوانییەكەی، بەتایبەتیش بەپێچەوانەی دوو كۆنگرەی پێشتری خۆیەوە، لە كۆنگرەی هەشتەمدا كه كۆتاییه‌كانی (2019) به‌ڕێوه‌چوو، پرسی نەتەوەیبوون كەمڕەنگ تر دەركەوت، بەمدواییەش لە پرسی جه‌نگی ئیسرائیل- حه‌ماس، یه‌كگرتوو به‌ته‌واوه‌تی چوه‌ته‌وه سه‌ر هێڵه پانه‌كه‌ی ئیخوان موسلیمین. • لاوازی گوتاری میدیایی یەكگرتوو بەبەراورد بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی تر، ئەمە لە حاڵێكدایە كە زۆرینەی ئەو میدیاكارانەی ئێستا میدیای لایەنە سیاسییەكانی تر بەرێوەدەبەن، لە كارگەكەی یەكگرتووەوە بەرهەمهێنراون. • یەكگرتوو لەسەرەتای دامەزراندنییەوە خاوەنی تۆڕێكی رێكخستنی بەهێز بوو كە كاری لەسەر خێزان دەكرد، ئەم ساڵانەی دوایی لەم بوارەشدا پاشەكشەی گه‌وره‌ی كردووە. • سەرباری پاشەكشێكان، هێشتا بەبەراورد بە پارتە سیاسییەكانی تر، خاوەنی رێكخستنێكی تۆكمەیە، لایەنگران و ئەندامانی گوێڕایەڵی پرەنسیپە حیزبیەكانن. • گوتاری ئاینیی به‌كارده‌هێنێت و هەست و سۆزی به‌شێك له هاوڵاتیانی موسڵمان بەلای خۆیدا رادەكێشێت، به‌تایبه‌تیش كه خاوەنی چەندین بانگخوازی بەناوبانگە كە دەنگی زۆر بۆ حزبه‌كه كۆدەكەنەوە. • پارێزگای دهۆك بوەتە گرێكوێرەی هەڵبژاردنی زۆرێك لە حیزبەكانی كوردستان، بەڵام یەكگرتوو توانیویەتی ئەو گرێیە بكاتەوەو ناوچەگەرێتی تێپەڕاندووە، دەنگی یه‌كگرتوو له دهۆك زیاتر له ده‌نگه‌كانی له سلێمانی، به‌ڵام له هه‌ولێر به‌رده‌وام له پاشه‌كشێدایه. • سەرباری ئەوەی لە چەندین كابینەی حكومیدا لە هەرێمی كوردستان بەشداربووە، بەڵام بەرپرسەكانی ئەم حزبە لە پۆستە حكومییەكان، لە گەندەڵی گەورە تێوەنەگلاون. یه‌كگرتوو به‌م خاڵه به‌هێزو لاوازانه‌وه ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵێك خاڵ كه پێشتریش زۆربه‌یان ئاماده‌گییان هه‌بووه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر زیادبوونی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو نه‌بووه. ئابوری یه‌كگرتوو دوای (30 ساڵ) ته‌مه‌ن، یه‌كگرتوو هێشتا له‌ڕووی داراییه‌وه به‌هێز نییه‌و، نەیتوانیوە ئابورییەكی خۆبەڕێوەبەر دروستبكات، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی تر بێت كه یه‌كگرتوو ده‌ستی نه‌خستوه‌ته ناو بازاڕه‌وه، یاخود پارتی و یه‌كێتیی له‌به‌ر خۆیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ حزبه‌كانی تر نه‌كردوه‌ته‌وه. لەسەرەتای درووستبونییەوە یەكگرتوو سودی لە كۆمەكی رێكخراوە خێرخوازییەكانی وڵاتانی دەرەوە وەردەگرت، لەدوای راگەیاندنی جیهانی "شەری تیرۆر"ەوە، زۆرێك لەو سەرچاوە داراییانەی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی سەختی حەواڵەی دارایی رێكخراوە ئیسلامییەكانەوە، كۆكردنەوەی ئابونەوە لە كادرانی حزب، سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتی یەكگرتوو بووە، ئەم سەرچاوەیەش ئێستا لاواز بووە. ئه‌م دۆخه داراییه خراپه، یه‌كگرتووی ناچاركردووه بۆ كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن پاره له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ربگرێت، نیسانی ساڵی رابردوو له به‌رنامه‌یه‌كی (دره‌و)دا، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتی:" ساڵی 2009 من و مامۆستا سەڵاحەدین و مامۆستا عەلی باپیر‌و كاك قادر عەزیز چوینە ئێران و قاسم سولەیمانیمان بینی، داوای هاوكاریمان لێ‌كرد، بڕی (ملیۆنێك) دۆلارمان لێوەرگرت بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن، ئەو كات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیستیكمان هەبوو بەناوی (لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی)". له‌دوای راگه‌یاندنییه‌وه له 1994، یه‌كگرتوو خۆی له وه‌گرتنی هه‌ر جۆره پاره‌یه‌ك له پارتی و یه‌كێتیی له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا ده‌پاراست، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1999 بۆ یه‌كه‌مجار له حكومه‌تی پارتیدا به‌شداری كرد، ئیتر ورده ورده له كۆمه‌كی دارایی پارتی وه‌رده‌گرت و له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی كه پاره‌ی به هه‌موو حزبه‌كان ده‌دات، یه‌كگرتووی لێ به‌ده‌ر كرد. ساڵی 2013 كە هەرێمی كوردستان دواین یاسای بودجەی هەبووە، پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دابه‌شكاری پاره‌ی حزبه‌كاندا بریتی بووه له بڕی (450 ملیۆن) دیناری مانگانه. (یاسای پێدانی بودجەی حزبەكان) لە رۆژی 24ی تەموزی 2014دا پەسەندكرا، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تائێستا نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، پارتی و یه‌كێتیی ماوه له‌دوای ماوه به‌پێی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌كێكیان دابین ده‌كه‌ن و ئه‌م دۆخه تائێستا به‌رده‌وامه. یەكگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردن بە ژمارە یەكگرتووی ئیسلامی لە ساڵی 2005ەوە تائێستا بەشداری لە (11) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2005دا بە لیستی هاوبەش بەشداربوو . • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2013دا لەكۆی (2 ملیۆن و 653 هەزار) دەنگدەر، (186) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (7%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، یەكگرتوو لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (108) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (3%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (103 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە سلێمانی (22 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك (59 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە پارێزگای دهۆك (81 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی چوارەم: نه‌وه‌ی نوێ.. خه‌ونی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی 2021 بەشی سێیەم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
راپۆرت: دره‌و سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه، عه‌ره‌ب و توركمان دانیشتنه‌كه بایكۆت ده‌كه‌ن، یه‌كێتیش وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی نه‌كردووه، به‌ڵام دڵخۆشه به‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پارتی نوسراوه "پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت"، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. كه‌ركوك ئاماده‌كاری بۆ سبه‌ینێ ده‌كات بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخست. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیان كرد به ئاماده‌سازی بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ. به‌ڕێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌كاتێكدایه، لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ساتی نوسینی ئه‌م راپۆرته ده‌ست (دره‌و) كه‌وتوون، له دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا، نوێنه‌رانی (یه‌كێتی + پارتی+ بابلیۆن) به‌شداری ده‌كه‌ن كه به‌تێكڕا (8) كورسی ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ردا نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان بایكۆتی ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه نیسابی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه ته‌واو نابێت و ده‌بێت دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار‌و جێگره‌كه‌ی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن. به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، له‌كۆی (16) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ته‌نیا خۆی (5) كورسی بردوه‌ته‌وه، براوه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن ئه‌مانه‌ن: • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌مه هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه) هه‌فته‌ی رابردوو ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا "میت" گه‌یشته پیرمام و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بینی، هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌ناو یه‌كێتییه‌وه كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون باسله‌وه ده‌كه‌ن، له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی "میت" به مه‌سعود بارزانی راگه‌یاندووه، دوو كورسییه‌كه‌ی پێكهاته‌ی توركمان له كه‌ركوك (به‌ره‌ی توركمانی) له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی یه‌كێتیی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیای له‌گه‌ڵ پارتی له‌باربردووه، بۆ توركیا كه‌ركوك بایه‌خی ستراتیژی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی شاره‌كه پێكهاته‌ی توركمانی تێدایه، توركیا له یه‌كێتیی نیگه‌رانه، زیاتر له 10 مانگه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه، یه‌كێتیی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی سنوری سلێمانی كردووه به په‌ناگه بۆ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، سه‌رباری ئه‌مه له‌ناو دابه‌شكارییه سیاسییه‌كه‌ی عێراقدا یه‌كێتیی له به‌ره‌ی ئێرانه‌وه نزیكه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر هێڵه‌كه‌ی توركیا‌و ئه‌مریكایه. ئه‌مڕۆ وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی سلێمانی كرد، له ده‌باشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه هیچ رێككه‌وتنێكی تێدا نه‌كرا، تاكه ده‌ستكه‌وتی یه‌كێتیی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه بوو توانی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارتی قایل بكات به‌وه‌ی بنوسرێت "پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت". به‌م نوسینه یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پارتی بكات به‌ماڵ پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك ده‌بێت كورد بێت، واتا پارتی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و توركمانیدا رێككه‌وتن ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، به‌بێ یه‌كێتیی. به‌مدواییه له‌ناو سوننه‌كانه‌وه ده‌نگوباس بڵاوبووه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردانێكی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك بۆلای مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام پارتی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی نه ره‌تكرده‌وه‌و نهپشتڕاستیشی كرده‌وه. یه‌كێتیی له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستداوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له ته‌موزی 2019 ده‌ستبه‌كاربوو، یه‌كێتیی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی به‌سته‌وه به به‌شداریكردنی له حكومه‌ت، به‌ڵام پارتی نه‌چووه ژێر باری رێككه‌وتنه‌كه‌و كاره‌كه درێژه‌ی كێشا‌و دواجار په‌رله‌مانی عێراق له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئیتر هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كێتیی نه‌مایه‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به هاوكاری پارتی پۆستی پارێزگار له راكان جبوری وه‌ربگرێته‌وه. له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و پێشمه‌رگه‌یان له سنوره‌كه كرده ده‌ره‌وه، پارتی هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی بۆسه‌ر یه‌كێتیی رێكخست، تۆمه‌تباری كرد به خیانه‌تی نیشتمانی و، ئه‌وكات ره‌تیده‌كرده‌وه له كه‌ركوك هیچ جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی بكات، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه، پارتی كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌یوت كه‌ركوك داگیركراوه‌و باره‌گاكانی ناگهڕینێتهوه بۆ كه‌ركوك، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 18ی كانونی یه‌كه‌می رابردوو باره‌گاكانی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ده‌رفه‌ت خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پارتی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌م پێویستی به یه‌كێتیی ده‌بێت بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و نوێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه یاساییه‌كان، هه‌ڵبژاردنێك كه یه‌كیتیی له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه تانه‌ی له یاساكه‌ی داوه‌و ده‌ره‌نجامی دادبینییهكان وای نیشان ده‌ده‌ن سكاڵا یاساییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌مه، به‌پێی راپۆرتێك كه (دره‌و) له‌باره‌ی سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك كردویه‌تی، پارتی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی رێككه‌وتن نه‌كات، بژارده‌كانی به‌رده‌می بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانهدا لاواز ده‌بێت، چونكه له‌كۆی (16) كورسی ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا (2) كورسی بردووه، سه‌رباری ئه‌مه هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێكی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، روبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی ته‌خوینكردن ده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی خۆی به یه‌كێتیی كرد، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه له كه‌ركوك زیاتر له‌وه‌ی گوتاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانیان به‌رزكردبێته‌وه، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كوردیان هه‌ڵگرتووه، بۆیه ره‌نگه بۆ پارتی بژارده‌ی به‌هێز ئه‌وه‌بێت یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام كاندیدی پۆسته‌كه دڵخوازی پارتیش بێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات (هاوشێوه‌ی دانانی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا به پارێزگاری كه‌ركوك له 2005دا كه وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كوردی ده‌كرد)، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر درێژه بكێشێت، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌دا كه بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2023 (هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) ده‌ڵێ:" ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆرێك زامنی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن)، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕگه یاساییه‌دا، ده‌بێت له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا، به‌شداری سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه (كورد+ عه‌ره‌ب+ توركمان) له‌به‌رچاو بگیرێت. ده‌رفه‌تی یاسایی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كان 12 رۆژ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا تێپه‌ڕده‌بێت، تائێستا ته‌نیا له دوو پارێزگای عێراق حكومه‌تی خۆجێی دروستكراوه. ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی رۆژی 22ی مانگی رابردوو داوای له دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه كرد پێشوازی له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن. یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: • لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رۆژی 23ی مانگی رابردوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد، هه‌ڵبژاردنێك كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 دوای 10 ساڵ دواكه‌وتن به‌ڕێوه‌چوو. واتا به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه رۆژی 7ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئهنجونهنهكان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌كان داوای كۆبونه‌وه‌یان نه‌كرد، ئه‌وان رۆژی 8ی مانگ واتا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن. پارێزگار چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا، واتا له پارێزگایه‌كی وه‌كو كه‌ركوك هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاریش ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن . به‌ڵام ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌كه‌ی بكات، لایه‌نه‌كان ده‌بێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له (30) رۆژدا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی، ئه‌مه ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا لایه‌نه‌كانی دانوستانی جددی ده‌ستپێبكه‌ن. ئەوەی لە یاسای (پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، واتا كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه. نهینهواو دیاله‌و پارێزگاكانی تر له پارێزگای دیاله ته‌نیا یه‌ك كاندیدی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌ویش به نه‌ته‌وه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌به، له پارێزگای نه‌ینه‌واش له‌كۆی (29) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كورد به‌تێكڕا (6) كورسی بردوه‌ته‌وه كه (4) كورسی هی پارتی و (2) كورسی هی یه‌كێتییه، پارتی و یه‌كێتیی ده‌توانن له‌م پارێزگایه هاوپه‌یمانێتیی دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتی له كه‌ركوك سازش بۆ یه‌كێتیی بكات، له نه‌ینه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی سازش بۆ پارتی بكات. هه‌رچی پارێزگاكانی تری عێراقه، براوه‌ی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌یه، ئه‌م لایه‌نانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێكه‌وه حكومه‌تی عێراقیان دروستكردووه، به‌ڵام بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به جیاجیا به‌شدارییان كردووه‌و سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگاكان له‌نێوان خۆیاندا (جگه له به‌سره كه لیسته‌كه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری شاره‌كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و حساباتی جیاوازه). ئه‌بومازن بوو به پارێزگار ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كۆبووه‌وه، (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری) كه به "ئه‌بومازن" ناسراوه‌و سه‌رۆكی حزبی (جماهیر)ه، وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژێردرا. (ئه‌یمه‌ن شوكر مه‌حمود) وه‌كو جێگری پارێزگار‌و (تاریق فه‌هد)یش وه‌كو جێگری دووه‌می پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری هه‌ڵبژێردرا. له‌دوای زیاتر له مانگ و نیوێك له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، پارێزگای سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌م پارێزگایه حكومه‌تی خۆجێی دروستكردووه. له‌كۆی (15) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، (9) كه‌سیان ده‌نگیان بۆ ئه‌بومازن دا. به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاریش، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (عادل عه‌بدولسه‌لام)ی له هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی (هاوپه‌یمانی نێوان ئوسامه نوجێفی+ جه‌مال كه‌ربولی+ رافع عیساوی+ سابت عه‌باسی) وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌تیه)شی له هاوپه‌یمانی سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر وه‌كو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژارد. مشعان جبوری كه یه‌كێك له روخساره دیاره‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراقه‌و به‌وه ناسراوه نه‌یاری سیاسی ئهبومازنهو خۆی پێشتر له‌سه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دین په‌رله‌مانتار بووه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری سه‌لاحه‌دینه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌بومازن به پشتیوانی حه‌لبوسی و موسه‌ننا سامه‌ڕائی و عه‌ممار یوسف وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژێردراوه"، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی بایكۆتی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كرد. له پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌كۆی 15 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، حزبی جه‌ماهیر كه ئه‌بومازن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (4) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی نیشتمانی (3)، هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی (2) كورسی، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی (2) كورسی، حزبی سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر (2) كورسی، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی (2) كورسی به‌ده‌ستهێناوه. پارێزگاری كه‌ربه‌لا بۆی نوێ كرایه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ (نه‌سیف ختابی) وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژارده‌وه، خیتابی سه‌رۆكایه‌تی لیستی (ابداع كربلا‌و) ده‌كات و ئه‌مه جاری دووه‌مه پۆستی پارێزگار وه‌رده‌گرێته‌وه. عه‌لی میالی وه‌كو جێگری پارێزگاری كه‌ربه‌لا هه‌ڵبژیردرا، ئه‌میش هه‌ر سه‌ربه لیسته‌كه‌ی پارێزگاره. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (قاسم یه‌ساری) وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژارد، قاسم سه‌ربه هاوپه‌یمانی (نبنی)یه كه هاوپه‌یمانێتیی نێوان (هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی)یه، بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش (مه‌حفوز ته‌میمی) هه‌ڵبژێردرا كه سه‌ربه سه‌ربه لیستی (ابداع كربلا‌و)هو نه‌سیف ختابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. له‌كۆی (13) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، لیستی (ابداع كربلا‌و) كه پارێزگار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد (7) كورسی بردووه، ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی (2) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (نبنی) كه شه‌راكه‌تی هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لییه (2) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه هاوپه‌یمانێتیی نێوان عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادییه (1) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (ابشر یا عراق)یش (1) كورسی بردووه. واتا له كه‌ربه‌لا لیسته‌كه‌ی پارێزگار هه‌م پۆستی پارێزگاری وه‌رگرتوه‌ته‌وه، هه‌م پۆستی جێگری پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاشی بردووه، ته‌نیا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بۆ هادی عامری به‌جێهێشتووه. ئه‌نبار سبه‌ینێ پارێزگار هه‌ڵده‌بژێرێت عه‌لی فه‌رحان دلیمی پارێزگاری ئه‌نبار سبه‌ینێ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاریكردووه، دانیشتنێك كه ده‌بێت تێیدا پۆستی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كانیان هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له (16) كورسی پیكدێت، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی (6) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (ئه‌نبار ناسنامه‌مانه) كه عه‌لی فه‌رحان پارێزگاری ئه‌نبار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (3) كورسی بردووه‌و ئه‌میش هاوپه‌یمانی حه‌لبوسییه، هاوپه‌یمانی (قمم) كه خالید به‌تال سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌گه‌ڵ حه‌لبوسیدا هاوپه‌یمانه (2) كورسی بردووه، سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر (2) كورسی بردووه، عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و حه‌سمی نیشتمانی كه سابت عه‌باسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئه‌نباری یه‌كگرتوو هه‌ریه‌كه‌یان (1) كورسییان هه‌یه. به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامانه هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام دوێنێ (5) ئه‌نجامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار كوتله‌یه‌كی نوێیان به‌ناوی "سه‌قامگیری" راگهیاندو پێكدێن له ئه‌ندامانی لیسته‌كانی (سیاده- ئه‌نبار ناسنامه‌مانه- حه‌سم- عه‌زم- ئه‌نباری یه‌كگرتوو)، كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م لیستانه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (8) كورسییه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌كه له (5) كورسییه‌وه بۆ (8) كورسی زیادبكه‌ن، گرفت بۆ حه‌لبوسی دروستده‌كه‌ن و ره‌نگه نه‌هێڵن بۆ جاری دووه‌م پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار وهرگبرێتهوه.
راپۆرت: دره‌و شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره تاوه‌كو ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌نگی یه‌كه‌می كوردستان ببات و حكومه‌ت بگرێته‌ده‌ست، نه‌وه‌ی نوێ له ستراتیژی 15 ساڵه‌ی خۆیدا به‌ڵێنی داوه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروستبكات و هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستیته‌وه به به‌سره‌و به‌غدادو تاران و ئه‌ستانبوڵه‌وه، بۆ كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ش باس له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ده‌كات، له‌باره‌ی موچه‌شه‌وه داوای كردووه فه‌رمانبه‌ران به كاش پاره‌یان پێنه‌درێت و بكرێت به كارتی بانكیی، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستپێكردوه‌و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی وه‌رگرت ده‌توانێت ته‌واوی بكات، ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن چییه ؟ ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی چواره‌م: نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه دوای كەمپەینی "نەخێر لەئێستادا" دژ بە ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لە ساڵی 2017 دروستكرا، شاسوار عه‌بدولواحید كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ی ده‌كرد، جوڵانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دارایی خۆی دروستكرد. به‌شێك له روخساره دیاره‌كانی كه‌مپه‌ینی "نه‌خێر له ئێستادا" له‌دوای دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌وه ئیتر له شاسوار عه‌بدولواحید دوركه‌وتنه‌وه، دیارترینیان نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر (فارووق ره‌فیق) بوو. دوای وەرگرتنی مۆڵەتی كاركردن وەكو پارتێكی سیاسی نوێ لە حكومەتی عێراق، 5ی كانونی دووه‌می 2018 جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە شاری سلێمانی یەكەمین كۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەست، لەم كۆنگرەیەدا شاسوار عەبدولواحید وەكو سەرۆكی جوڵانەوەكە هەڵبژێردرا، كۆنگرەكه بێ كێشمەكێش تێنەپەڕی، ژمارەیەك لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی جوڵانەوەكە وازهێنانی خۆیان راگەیاند، شاسواریان تۆمەتبار كرد بە "تاكڕەوی"و هەوڵدان بۆ یەكلاكردنەوەی كۆنگرەكە لەبەرژەوەندی خۆی، لەبەرامبەردا شاسوار عەبدولواحید پەنای بۆ "تیۆری پیلانگێڕی" برد، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوڕێكانی خۆی تۆمەتبار كرد بەوەی "بەكرێگیراوی پارتی‌و یەكێتی"ن، لە دیارترین ئەو كەسانەی كە لە یەكەمین كۆنگرەدا نەوەی نوێیان بەجێهێشت بریتی بوون لە (شێروان شێروانی)و (ئیبراهیم عەباس)، شێروان شێروانی ئێستا یەكێكە لە حوكمدراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بادینان‌و لە زینداندایەو كه‌یسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵخانه‌كان كاردانه‌وه‌ی دژی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕین لێكهوتهوه. 5ی ئۆكتۆبەری 2019 جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆنگرەی دووه‌می خۆی به‌ست، ئەمجارەش شاسوار عەبدولواحید وەكو سەرۆكی جوڵانەوەكە هەڵبژێردرایەوە. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ئێستا ته‌مه‌نی زیاتر له (6) ساڵه، به‌ڵام هێشتا هێڵی فیكری و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی روون نه‌بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ری ته‌لاری رێكخراوهیشی ناڕوونه، له جوڵه سیاسییه‌كانییه‌وه ده‌خرێته ناو خانه‌ی ره‌وته پۆپۆلیسته‌كانه‌وه. جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ماڵپه‌ڕێكی هه‌یه، به‌شی زۆری بڵاوكراوه‌كانی ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌واڵ و قسه‌كانی سه‌رۆكی جوڵانهوهكهیه، په‌یڕه‌وی ناوخۆی جوڵانه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م سایته دانه‌نراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كورتكراوه‌یه‌كه به‌ناوی (پێكهاته‌و دامه‌زراوه) له‌م به‌شه‌دا ناوی شاسوار عه‌بدولواحید وه‌كو سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه نوسراوه‌و دواتر به‌مشێوه‌یه په‌یكه‌ری جوڵانه‌وه‌كه پێناسه‌كراوه: • ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ: لە سەرۆکی جوڵانەوەکەو 12 ئەندامی تر پێکدێت. • ئۆفیسەکانی نەوەی نوێ: دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ئۆفیسدا کە هەر ئۆفیسەیان ئیشوکاری جیاوازی هەیە، لەوانە: ئۆفیسی سەرچاوە مرۆییەکان- ئۆفیسی ژن و دیموکراسی- ئۆفیسی گەشەپێدان- ئۆفیسی گەنجان وخوێندکاران- ئۆفیسی ڕاگەیاندن- ئۆفیسی ئەندازیاران- ئۆفیسی مامۆستایان- ئۆفیسی توێژینەوەی زانستی- ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکان. • ئەنجومەنی سیاسی: بڕیاری سیاسی و یەکلاکەرەوەی جوڵانەوه‌كه دەدات و پێکدێت لە (ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، بەرپرسی ئۆفیسەکان، بەرپرسی پارێزگاکانی هەرێم لە سەرچاوە مرۆییەکان). • رێکخەرەکان: هەر شار‌و شارۆچکەیەک خۆبەخشێک سەرپەرشتی کار‌و چالاکی خۆبەخشانی تر دەکات و کارەکانیان رێکدەخات لەنێوان ئەو شارەو ئۆفیسی سەرەکی، پێی دەوترێت رێکخەر. ئه‌گه‌ر ئه‌مه په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی نه‌وه‌ی نوێ بێت، ئه‌وا ئێستا ئه‌م په‌یكه‌ره‌ش نه‌ماوه‌و شاسوار عه‌بدولواحید خۆی بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتاییه، چونكه رۆژی 11ی ئازاری 2023 سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه به بڕیارێك (ئه‌نجومه‌نی باڵای) جوڵانه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، عومه‌ر عه‌لی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه وازهێنانی خۆی له جوڵانه‌وه‌كه راگه‌یاند. نه‌وه‌ی نوێ له نیسانی 2018وه له پهیپهرێكدا پلانی ستراتیژی خۆی بۆ یه‌ك ساڵ تا چوار ساڵ و له‌كۆتایشدا بۆ 15 ساڵی داهاتوو راگه‌یاند، له‌م ستراتیژه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی وایه، بكرێت به مـەرج هـەرکات پۆسـتی سـەرۆک وەزیـران لـە کەسـایەتی حیزبێـک بـوو کـە لـە یەکێـک لـە دوو زۆنەکـە زۆرینـە بـوو، ئـەوە پێویسـتە پۆسـتی سـەرۆکی هەرێـم لـە حیزبێکـی تـر بێـت کـە لـە زۆنەکـەی تریـان زۆرینەیـە، ئەمـەش لەپێنـاو هاوســەنگی نێــوان دوو زۆنــی دابەشــبوو وە دروخســتنەوەی کوردســتان لــە شــەڕو ناکۆکــی". ستراتیژه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌شێوازی كاش و ده‌ستییه‌وه بگۆردرێت بۆ كارتی ئه‌لیكترۆنی له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، به‌مدواییه حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كی خستوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن به‌ناوی "هه‌ژماری من"، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها باس له دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كات به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان به به‌غدادو به‌سره‌و تاران و ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ببه‌ستێته‌وه، له‌م كابینه‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك بابه‌ته‌كه ره‌هه‌ندێكی گاڵته‌جاڕی وه‌رگرتووه، بۆ پاراستنی ژینگه‌ش باس له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ده‌كات كه دۆستی ژینگه‌یه. دواین شت كه سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ خه‌ڵكی نمایشكرد، دانانی تۆڕباینێكی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوو له رێگه‌ی هه‌واوه، تۆڕباینهكه له‌ناو پرۆژه‌ی جاڤی لاند دانراوه، ئه‌مه وه‌كو چاره‌سه‌ری نه‌وه‌ی نوێ بۆ كێشه‌ی كاره‌بای كوردستان نیشاندرا. چیرۆكی شاسوار عه‌بدولواحید به‌وپێیه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به دارایی شاسوار عه‌بدولواحید دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاره‌نوسی جوڵانهوهكهش به‌ته‌واوه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه به چاره‌نوسی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه، ده‌رفه‌رتی هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له سه‌ری هه‌ڕه‌می جوڵانه‌وه‌كه‌دا زۆر سه‌خته. شاسوار كە كوڕی پیاوێكی كەبابچی شاری سلێمانییەو لەسەرەتای ژیانیدا لە كەبابخانەكەی باوكی كاریكردووە، پاشان رووی لە جیهانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان كردووە، بەر لە هاتنی بۆ ناو جیهانی سیاسەت، چوه‌ته ناو كاركردن لە بواری خانوبەرەو نیشتەجێبوون. ئەو ساڵی 2007 بە سودوەرگرتن لە لاوازی یاسای وەبەرهێنان، زەوی لە حكومەت وەرگرتووەو پرۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستكردووەو فرۆشتویەتی. شاسوار چیرۆكی وەرگرتنی ئەو زەوییانەو دروستكردنی كۆمەڵێك یەكەی نیشتەجێبون بە "چیرۆكی سەركەوتن" ناودەبات، تا ئه‌و ڕاده‌ی لەڕێگەی كەناڵەكەی خۆیەوە بەرنامەیەكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر ژیانی خۆی به‌رهه‌مهێناوه بە ناونیشانی "چیرۆكی من"، لەو بەرنامەیەدا بەوشێوەی كە خۆی دەیەوێت باس لە قۆناغەكانی ژیانی خۆی وەكو كەسێكی "سەركەوتوو" دەكات. چیرۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی شاسوار عه‌بدولواحید لەسەرەتاوە به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه، ئۆرگانێكی حزبی كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌دده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی خسته ناو بازاڕ‌و به‌دیاریكراویش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه به ناوی "نۆكان"، ئابوری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قوتدا كه پێی ده‌وترێت "زۆنی سه‌وز". ره‌نگه دیارترین به‌ڵگه بۆ تێكه‌ڵبوونی سه‌رمایه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتیدا، ئه‌و نوسراوه بێت كه رۆژی 23ی تشرینی دووه‌می 2017 عه‌لی فه‌تاح به‌رپرسی پێشووی به‌شی موڵكایه‌تی له كۆمپانیای "نۆكان" ئاڕاسته‌ی كۆمپانیای (نالیا)ی كردووه‌و، تێیدا ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو كۆمپانیای "نۆكان" ره‌زامه‌ند نین به فرۆشتنی پشكه‌كانی پرۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی سێ و كۆمپانیای دار المولكی بابان و داوای پاكتاوی قه‌رزه‌كان له كۆمپانیای نالیا ده‌كات. ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه شاسوار لەماوەی ساڵانی 2007 بۆ 2011 حەوت پرۆژەی وەبەرهێنانی لە سلێمانی وەرگرتووە كە بریتین لەم پرۆژانە: • گوندی ئەڵمانی یەك • چاڤیلاند • گوندی ئەڵمانی دوو • كوردسیتی یەك • كوردسیتی دوو • نالی سیتی • گوندی ئەڵمانی سێ به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێ" له‌دوای ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته ناو سیاسه‌ت هیچ بزنسێكی نه‌كردووه"، ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌توانه نوێیه له كۆنه‌كان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌م له كۆمپانیاوه بووه به حزب، ئه‌وانی تر له حزبه‌وه بوون به كۆمپانیا، كه هه‌ردووكیان ئاماژه‌ن بۆ تێكه‌ڵابوونی سیاسه‌ت و كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان. ساڵی 2011 كاتێك داهاتی كۆمپانیاكەی بەرەو هەڵكشان رۆیشت، شاسوار عه‌بدولواحید رووی لە جیهانی میدیا كرد، ئەو كە پێشتر‌و لەسەردەمی قۆناغی خوێندنی زانكۆیدا خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامەیەك بوو بەناوی "خوێندنی لیبراڵ"، ئەمجارە بیری لە دروستكردنی تۆڕێكی میدیایی كردەوەو لەو ساڵەدا كەناڵی "تەلەفزیۆن و رادیۆی نالیا (NRT) دروستكرد، ئه‌م تۆڕه ئێستا فراوانتر بووه‌و كه‌ناڵێكی هونه‌ری و كه‌ناڵێكی ئاینی و منداڵانە له‌خۆده‌گرێت، به‌مدواییه‌ش كه‌ناڵێكی لۆكاڵی وه‌رزشی كردوه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كیش كه‌ناڵێكی به‌زمانی عه‌ره‌بی كرده‌وه‌و دواتر دایخست. NRT تا دروستبوونی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له 2017 وه‌كو میدیایه‌كی ئه‌هلی ئازاد خۆی پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام دواتر بوو به به‌شێك له پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدو، كه‌وته رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سیاسی دژی نه‌یاره‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و دروشمی خۆی گۆڕی. ئه‌م میدیایه لە سەرەتای دامەزراندییەوە زیاد له دووجار سوتێنراوەو داخراوه، جاری یه‌كه‌م له‌دوای خۆپیشاندان و رووداوه‌كانی شوباتی 2011و جارێكی ترش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه له 2020 ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو په‌خشه‌كه‌ی راگیراوه، له هه‌ولێرو دهۆكیش كه له‌ژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه، میدیاكه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید روبه‌ڕووی فشار‌و داخستن بوه‌ته‌وه، چه‌كی به‌ھێزی سیاسی شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌م ده‌زگا میدیاییانه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌دانی ژماره‌یه‌ك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه چه‌ندجارێك به‌هۆی ناوزڕاندنه‌وه گرفتی بۆ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه دروستكردووه‌و روبه‌ڕووی سكاڵای یاسایی و دادگای كردوه‌ته‌وه. بینای میدیاكان و باره‌گای سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ناو پرۆژه ئابورییه‌كه‌ی شاسوار عهبدولواحیددان له (گوندی ئه‌ڵمانی) له‌شاری سلێمانی. 21ی تشرینی دووه‌می 2017 شاسوار لە وتارێكدا رایگەیاند" تەواوی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و پرۆژە بازرگانی و پشكەكانی لە پرۆژەی چاڤیلاند فرۆشتووە بە دوو كۆمپانیای بیانی و دەستبەرداری بووە، هەروەها دەستبەرداری تەواوی پشكەكانی كۆمپانیای نالیا بۆ كاری میدیایی بووە كە خاوەنی كەناڵەكانی NRTیە"، ئەم قسانەی شاسوار لەبارەی فرۆشتنی كۆمپانیا‌و پشكەكانی تەنیا رێخۆشكەری بوو بۆ هاتنی بۆناو جیهانی سیاسەت و راگەیاندنی پارتێكی سیاسی، ئەگەر نا هیچ كەسێك ئەم كڕین و فرۆشتنەی بە شێوەیەكی كرداری نەبینیوە و تائێستا ئەو خۆی خاوەنی پرۆژە ئابوری و میدیاییەكانی خۆیەتی. هەندێك پێیان وابوو ئەم راگەیاندنە لەبارەی فرۆشتنی پرۆژەكان، "بۆ خۆدزینەوە بوو لە فشاری قەرزو سكاڵای هاوپشكەكانی، كە ترسی هەبوو دواتر بە زیان بۆ ناوبانگی پرۆژە سیاسییەكەی بشكێتەوە"، به‌ڵام ئه‌و ئێستا ئیتر ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی بڕیوه‌و سه‌رۆكایه‌تی هێزێكی سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی په‌رله‌مانیی ده‌كات و باڵیۆز‌و كونسوڵی وڵاتان ده‌بینێت و بووه به به‌شێك له چینه سیاسییه‌كه‌ی عێراق و كوردستان. شاسوار بەرلەوەی روو لە دنیای سیاسەت بكات، كێشەو گرفتی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر خەڵك هەبوو، كێشەكانی بە چارەسەرنەكراوی بەجێهێشت و دەرگای سیاسەتی كردەوە، ئه‌و تەنیا لە پرۆژەی (چاڤیلاند)دا كێشەی لەگەڵ (9 هەزارو 700) كەسدا هەیە، ئەو كەسانە زیاتر له (300) سكاڵایان لە دادگاكان لەسەر تۆماركردووەو كه‌یسه‌كه ماوه‌ی 12 ساڵه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئه‌م كه‌سانه وەكو پشكدار بەشدارییان لە پرۆژەی چاڤیلاند كردووەو پارەیان بەو كۆمپانیایە داوە كە شاسوار خاوەندارێتی دەكات، لەپای بەشداریكردنیان لە پرۆژەكەدا، تائێستا دووجار سودی پرۆژەی چاڤیلاندیان پێدراوە، به‌جۆرێك بۆ خاوه‌ن پشكێك كه بڕی (10 هه‌زار) دۆلاری دابێت، له‌م 12 ساڵه‌دا دووجار سودی پاره‌كه‌ی پێدراوه، جارێك بڕی (360 هه‌زار) دینار‌و جاری دووه‌میش بڕی (300 هه‌زار) دینار‌و كارتێكی (240 هه‌زار) دیناری بۆ سواربوونی یارییه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤیلاند. كێشەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند بووە بە بەڵا بۆ پرۆژە سیاسییەكەی شاسوار، نەیارە سیاسییەكانی ماوە لەدوای ماوە ئەو كەیسەی لە میدیاكانەوە بۆ بڵاودەكەنەوە، ئەمە وایكردووە هەركاتێك خاوەن پشكەكان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، شاسوار تۆمەتباریان دەكات بەوەی لایەنێكی سیاسی هانی داون، بەڵام لەڕاستیدا ناڕەزایەتی ئەوان مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبونی نەوەی نوێ. قه‌باره‌ی تێكڕای پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند به‌ته‌واوه‌تی دیارنییه، شاسوار عه‌بدولواحید ساڵی 2016 وتی تێكڕای پاره‌كه‌یان (20 ملیۆن) دۆلاره، به‌ڵام له 2021دا وتی هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن پشكانه‌ی كه ناویان نوسیوه‌و داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه تێكڕای پاره‌كانیان (5 ملیۆن) دۆلاره. شاسوار به‌ته‌نیا كێشه‌ی پاره‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نییه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش هه‌یه‌تی، ئەو لە سەردەمی كابینەی شەشەمی حكومەتدا بڕی (٤٣ ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن) دیناری بەقەرزی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی لە حكومەت وەرگرتووەو تائێستا ئه‌م قه‌رزانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، قه‌رزه‌كه سودی چوه‌ته‌سه‌ر ئێستا بووه به بڕی (104 ملیار) دینار، ئه‌مه‌ش كه‌یسێكه كه ره‌نگه رۆژێك له رۆژان زیان له خۆی پرۆژه سیاسییه‌كه‌شی بگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی به‌دیاریكراویش قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه له‌م كه‌یسه بێده‌نگه. له‌به‌رامبه‌ردا شاسوار به‌رده‌وام به‌رگری له پرۆژه ئابورییه‌كانی ده‌كات، تا ئه‌و رادهیەی كه روو له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ" ئەگەر شتێکی نا یاساییم هەیەو ئەم دەسەڵاتە چاوپۆشی لێکردوم، لە تاکێ پێڵاو کەمترن ئەگەر چاوپۆشییم لێبکەن". بەشێوەیەكی گشتی سامانی "كۆمپانیاكانی نالیا" بە هەموو پرۆژەكانییەوە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەپێی ئەوەی شاسوار خۆی لە وتارەكەیدا به‌ر له دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌ی باسی كرد، گەیشتبووە (681 ملیۆن) دۆلار، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و سامانه‌ی كۆمكردوهتهوه له پرۆژه سیاسییه‌كه‌دا خه‌رجی ده‌كه‌م، ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌سته‌وه نییه‌و نه‌وت و به‌نزین و ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ین، پرد چاك ده‌كه‌ین. نه‌وه‌ی نوێ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید زۆر بابه‌خی به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان ده‌دا، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌یدا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ژمارەیەك ناوەندی سیاسی ناكاریگەری ئەمریكا دروستكرد، ئەو پەیوەندییانەش زیاتر لەڕێگەی پێدانی پارەوە رێكده‌خرا، به‌ڵام كاتێك جوڵانه‌وه‌كه‌ی بوو به هێزێكی په‌رله‌مانی له كوردستان و عێراق، ئیتر ده‌رگای به‌روویدا كرایه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی ئهمریكاو ئه‌وروپا بكات، به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌رییه‌كانه‌وه. لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكەش، شاسوار عه‌بدولواحید 15ی ئایاری 2023 سه‌ردانی تارانی كرد‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو به ئاشكرا سه‌ردانی ئێران بكات. دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تاران، له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ساڵی 2023 وه‌ربگیرێت، له‌م ساڵه‌دا سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ (22) دیداری له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی (فه‌ڕه‌نسا- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان- به‌ریتانیا- كه‌نه‌دا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا- ئوسترالیا- ئه‌ڵمانیا- یه‌كێتیی ئه‌وروپا- هۆڵه‌ندا- روسیا) كردووه، جگه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران، به‌ئاشكرا هیچ دیداریكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی ئێران و توركیا نه‌بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شیعه‌كانی نزیك له ئێران له به‌غداد، به‌ڵام سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دژی هێرشه‌كانه بۆسه‌ر ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق و ده‌ڵێ:" نازانم لەم وڵاتەدا كێ بەرپرسە لە جەنگو ئاشتی، بەڕاستی كێ حوكمی وڵات دەكات؟ بۆ بەدبەختی، بەرژەوەندی هەندێك لە گروپە چەكدارەكان ئەولەویەت دەدات بە ئەجێندای دەرەكییان لەسەر حسابی خۆشگوزەرانی گەلی عێراق". نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ڵبژاردن له‌دوای دروستبوونیه‌وه، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری چوار هه‌ڵبژاردنی كردووه، له هه‌ڵبژاردنی ئایاری 2018ی په‌رله‌مانی عێراقدا (4) كورسی برده‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید له جوڵانه‌وه‌كه جیابونه‌وه، له‌هه‌مان ساڵداو له مانگی ئه‌یلولدا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ (8) كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی برده‌وه، تا كۆتایی خولی پێنجه‌م په‌رله‌مان ته‌نیا سێ په‌رله‌مانتاریان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید مانه‌وه‌و ئه‌وانی تر وازیان هێنا. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، گه‌شه‌كردنێكی بێوێنه‌ی به‌خۆوه بینی و (9) كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه. به‌خه‌یاڵی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید چووه ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عێراق و له كه‌ركوك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پۆستی پارێزگار ده‌بات، به‌ڵام توشی شۆك بوو كاتێك بینی هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رنه‌كه‌وت، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند" رەنگە خوێندنەوەمان بۆ دۆخی كەركوك هەڵە بووبێت بەڕاستی ئێمە لەوەدا غەڵەت بووین و دانیشی پێدا دەنێین". له ستراتیژی 15 ساڵه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا باس له پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا نه‌وه‌ی نوێ بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی گوتاری پارتی و یه‌كێتیی له كه‌ركوك گوتاری نه‌ته‌وه‌یی به‌رزكرده‌وه. ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندایه، جارێكی تر شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات "ته‌پڵ به پارتی و یه‌كێتیی لێده‌دات"و ئه‌مجاره حوكمه‌ت ده‌گرێته‌ده‌ست، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ڵێ" وه‌فده بیانییه‌كان كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ده‌ڵین ئێوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م بن چی ئه‌كه‌ن ؟". شاسوار كه گوتاره سیاسییه‌كانی زیاتر موخاته‌به‌كردنی گه‌نجانه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زمونی سیاسی‌یان تاقی نه‌كردوه‌و به‌ر بێئومێدی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌وتوون، چاوی له‌سه‌ر (400 هه‌زار) ده‌نگده‌ری نوێیه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، ئه‌و له‌رێگه‌ی كورته ڤیدیۆوهو نوسینی كۆمێنته‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له سیاسییه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتوو تر بووه له راكێشانی سه‌ره‌نجی ئه‌م توێژه‌ی ده‌نگده‌ران، تا ئه‌و راده‌ی جارێك به توری قوڕاوییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و جارێكی تر ده‌چێته ناو حه‌زی مه‌له‌كردن و ده‌ڵێ" توانیم دوو دەقەو هەشت چركە لەژێر ئاو بمێنمەوە"، یاخود یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆپی سه‌ر مێز ده‌كات و پشیله له باوه‌ش ده‌گرێت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ زیاتر له ساخته‌كاری، ترسی له بایكۆت پرۆسه‌ی ده‌نگدان و دروستبوونی هێزی سیاسی نوێ هه‌یه، پێوایه ئه‌م دووانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك له هه‌ر لایه‌كه‌وه به ئاڕاسته‌ی بانگه‌وازكردن بۆ یایكۆتی هه‌ڵبژاردن یان دروستكردنی لیستی نوێ، روبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی میدیایی و په‌یجه‌كانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته‌وه. شاسوار پێگه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكێشه‌یه دیاری ده‌كات كه وه‌كو خۆی ده‌ڵێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌شی (17) كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا 9 كاندیدی داناوه، ته‌نیا ئه‌و 9 كورسییه‌ی بردوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ندێك بابه‌ت بۆ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بن به ئاڵنگاری، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: • شكستی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی نه‌وه‌ی نوێ له كه‌ركوك كاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه جوڵانه‌وه‌كه به كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له كه‌ركوك نه‌یتوانی كورسییه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ببات. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌مان بارودۆخی سیاسی‌دا به‌ڕێوه‌ناچێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2021ی تێدا كرا، ئۆكتۆبه‌ری 2021 كه نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی برده‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ناو قه‌یرانێكی قوڵی ناوخۆیدا بوو (لێكه‌وته‌كانی 8ی ته‌موزو ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكی ئامۆزاكان له‌ناو یه‌كێتیدا)، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتیی سه‌رله‌نوێ خۆی رێكخستوهتهوهو ده‌نگده‌رانی خۆی لیست كردووه‌و چاودێری توندی له‌سه‌ر داناون. • هه‌ڵبژاردنی 2021 یه‌كه‌مجار بوو شێوازی فره‌بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردندا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاقیكرایه‌وه، لایه‌نه‌كان به‌باشی له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م شێوازه‌و دابه‌شبوونی ده‌نگه‌كانیان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا شاره‌زا نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتیش ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ پرۆسه‌كه باشتر ده‌بێت (به‌تایبه‌تی كه پێشبینی ده‌كرێت دادگای فیدراڵی عێراق شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بگۆڕیت بۆ فره‌بازنه‌یی). • بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پیشبینی دروستبوونی زیاتر له دوو لیستی نوێی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، یه‌كێكیان لیستی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌بێت كه ده‌نگی ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتیی كێش ده‌كات، ئه‌وی تر لیستی یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و ناڕازییه‌كانی تر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌م دوو لیسته ده‌كرێت له پێگه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بده‌ن، به‌تایبه‌تیش كه هه‌ردوو لیسته نوێیه‌كه له‌ناو گۆره‌پانی ده‌نگده‌رانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا كارده‌كه‌ن. • له‌به‌رامبه‌ردا خاڵی پۆزه‌تیڤی هه‌ڵبژاردن بۆ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خراپتربوونی دۆخی دارایی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی موچه‌یه، كه ده‌توانێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكات، له‌مه‌شدا میدیاكه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه دوو هێزه تازه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی میدیایه‌كی كاریگهرتریان به‌ده‌سته‌وه نییه. • ئەم جوڵانەوەیە لەچوارچێوەی گوتارە پۆپۆلیستییەكەیدا، بەهەمان خەسڵەتی پارت‌و رەوتە پۆپۆلیستەكان لە جیهاندا، تێڕوانین‌و چارەسەری سادەو ساكاری بۆ كێشە ئاڵۆزەكانی هەرێم هەیەو هێندە كار بۆ گۆڕینی دەستەبژێری دەسەڵاتدار دەكات، هێندە خەونی بۆ گۆڕینی ئەو واقیعە نییە كە ئەم جۆرە لە دەستەبژێری سیاسی دروستكردووە، ئەمە وایكردووە به‌شیكی به‌رچاو له دەنگدەران نەك وەكو بەدیل بۆ هێزە دەسەڵاتدارەكان، تەنانەن ئەم جوڵانەوەیە وەكو بەدیل بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی تریش تەماشای نەكه‌ن، بۆ نمونه له پرسی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غداد شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بگرینه‌ده‌ست نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین ئه‌ڵێین بودجه‌مان بده‌نێ، ئه‌گه‌ر نه‌یاندا نه‌وته‌كه ئه‌گرینه‌وه، داوای داهاتی ناوخۆیان كرد مانگێك بۆ دوو مانگ ئه‌یانده‌ینێ، ئه‌گه‌ر به‌غداد راستگۆ نه‌بوو ئه‌وكاته قسه‌یه‌كی تری لێ ئه‌كه‌ین" ئه‌م جۆره له چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌یه‌كی قوڵی وه‌كو بابه‌تی نه‌وت و بودجه زۆر جیاواز نییه له‌و ستراتیژه‌ی كه حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كردوه‌و كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه. • خاڵێكی پۆزه‌تیڤی تر بۆ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه به‌رده‌وام له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردندایه، به‌رده‌وامی ئه‌م كه‌مپه‌ینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌بێت و له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی بچنێته‌وه. نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ڵبژاردن به ژماره نەوەی نوێ لە ساڵی 2018ەوە تائێستا بەشداری لە (3) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2018دا (4) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (3 ملیۆن و 758 هەزار) دەنگدەر، (152) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2018دا (8) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (3 ملیۆن و 85 هەزار) دەنگدەر، (127) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، نەوەی نوێ لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (204) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە ، واتا لە نێوان یەكەم بەشداری و دوایین بەشداریدا رێژەی دەنگەكانی (25%) زیادی كردووە. • لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی (63 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە سلێمانی (106 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، واتا رێژەی دەنگەكانی زیادیكردووە. • لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر (70 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە هەولێر (79 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە واتا رێژەی دەنگەكانی زیادیكردووە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی سێیەم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
راپۆرتی: درەو 🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانە کە لە (12) مانگی ڕابردوودا بۆ ساڵی (2023) بڵاوی کردوونەتەوە؛ 🔹 لە ساڵی (2023)دا ئامارەکان دەگاتە (298 هەزار و 615) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 698) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. 🔹 (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (53 هەزار و 423) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (19 هەزار و 48) کەیس بووە. 🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. 🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ ساڵی 2023 رۆژی (17/1/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛ # کانونی یەکەمی (2023) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (20 هەزار و 904) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (18 هەزارو 560) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 344) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 423) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 278) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 145) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2023 حاڵەتەکان لە تەواوی ساڵەکەدا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛ # لە کانونی دووەمی 2023 دا، (25 هەزار و 406) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 300) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 106) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هەر لە هەمان ماوەدا (6 هەزار و 335) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 428) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار 907) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە کانونی شوباتی 2023 دا، (27 هەزار و 510) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 16) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 494) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 147) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 506) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 641) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی ئازاری 2023 دا، (27 هەزار و 613) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 376) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 237) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 518) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 685) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 833) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی نیسانی 2023 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2023، بەجۆرێک؛ (17 هەزار و 105) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 786) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 319) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. بە هەمان شێوەی لە؛ (4 هەزار و 643) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 326) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 317) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی ئایاری 2023 دا، (28 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 610) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 357) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 728) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 796) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 932) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە حوزەیرانی 2023 دا، (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. لەگەڵ ئەوەشدا (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 449) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 431) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی تەموزی 2023 دا، (26 هەزار و 778) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 731) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 47) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (5 هەزار و 808) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 549) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 259) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە ئابی 2023 دا، (19 هەزار و 417) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 840) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 577) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی 2023، کە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 937) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمار کراو، کە (2 هەزارو 85) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 888) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە ئەیلولی 2023 دا، (17 هەزار و 634) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 419) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (5 هەزار و 462) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 508) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزارو 954) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە تشرینی یەکەمی 2023 دا، بەرزترین رێژەی هاوسەرگیری تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (32 هەزار و 794) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراو کە (27 هەزارو 595) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 199) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 934) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 653) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزارو 281) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە تشرینی دووەمی 2023 دا، (28 هەزار و 800) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 200) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 620) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 785) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 835) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە ساڵی (2023)دا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 615) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە نزیکەی (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (53 هەزارو 423)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (19 هەزار و 48) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)) دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2023 لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە گرافیکی ژمارە (2) و خشتەکانی (2-18) رونکراوەتەوە؛ دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق. هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق. خشتەی ژمارە (2) چارتی ژمارە (2) خشتەی ژمارە (3) خشتەی ژمارە (4) خشتەی ژمارە (5) خشتەی ژمارە (6) خشتەی ژمارە (7) خشتەی ژمارە (8) خشتەی ژمارە (9) خشتەی ژمارە (10) خشتەی ژمارە (11) خشتەی ژمارە (12) خشتەی ژمارە (13) خشتەی ژمارە (14) خشتەی ژمارە (15) خشتەی ژمارە (16) خشتەی ژمارە (17) خشتەی ژمارە (18)
د. گەنجۆ خەسرەو مامۆستای زانكۆ گه‌رووی ئاوی بریتییه له‌و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییه‌ی كه بۆ كه‌شتیوانی ده‌ریایی سودی لێوه‌رده‌گیرێت و ڕووبه‌رێكی ئاوی به ڕووبه‌رێكی تر یاخود چه‌ند ڕووبه‌رێكی تری ئاوی ده‌به‌ستێته‌وه، یاخود درزی سروشتین له‌نێوان چه‌ند ڕووبه‌رێكی ئاوی كه بایه‌خی ستراتیجی و ئابوری و سه‌ربازی گه‌وره‌ی هه‌یه ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له ململانێكان و یه‌كلاكردنه‌وه‌یان، زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژمون هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌رووه‌كان ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌نزیك گه‌رووه‌كان و جێگیركردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له‌پێناو زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی و بازرگانی جیهانی له‌لایه‌ك و به‌كارهێنانی وه‌ك كارتی فشار له ململانێ و ناكۆكییه‌كان، كه گه‌رووی باب المندهبیش یه‌كێكه له شوێنه ستراتیجییه‌كان و به‌شێكه له ململانێ جیۆپۆڵتیكییهكان له‌پێناو فراوانكردنی هه‌ژموون. شوێنی جوگرافی گه‌رووی باب المندهب: گه‌رووی باب المندهب ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باشوری ده‌ریای سور، هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقیا له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، واته نێوان نوچكهی باشوری رۆژئاوای نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، له دیوی ئاسیا وڵاتی یه‌مه‌ن كه‌وتوه‌ته سه‌ر گهرووهكهو له دیوی ئه‌فریقیا هه‌ریه‌كه له وڵاتانی جیۆبۆتی و ئه‌ریتریا، واته باب المندهب بریتییه له ڕیڕهوێكی ئاوی سروشتی له‌نێوان ده‌ریای سورو كه‌نداوی عه‌ده‌ن، كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریای عه‌ره‌ب و زه‌ریای هیندی، پانی ئه‌م ڕیڕه‌وه ده‌گاته (32)كم له‌سه‌ری منهالی (رأس منهالي) له كه‌ناره‌كانی ئاسیا (یه‌مه‌ن) بۆ سه‌ری سیان (رأس سیّان) له كه‌ناری ئه‌فریقی (جیویبتی)، دوورگه‌ی بریم ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كاته دوو به‌ش، كه‌ناڵی ئه‌سكنده‌ر (قناة إسكندر) كه ده‌كه‌وێـته نێوان دوورگه‌ی بریم و ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن كه درێژییه‌كه‌ی (3)كم و قوڵییه‌كه‌ی (30)م، به‌شی دووه‌می كه‌ناڵی دقه‌ی مایۆن (قناة دقة المايون) كه دورگه‌ی برێم له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌تی و كه‌ناری ئه‌فریقی له رۆژئاوی هه‌ڵكه‌وتوه ئه‌م كه‌ناڵه‌یان گه‌وره‌تره، به‌جۆرێك پانییه‌كه‌ی ده‌گاته (25)كم و قوڵییه‌كه‌ی ده‌گاته (310)م، به‌پێی سه‌رچاوه جیۆلۆجییه‌كان گه‌رووی باب المندهب و ده‌ریای سور ده‌رئه‌نجامی جوڵه تهكتۆنییهكانی سه‌رده‌می جیۆلۆجی سێیه‌م دروستبووه كاتێك پلیتی عه‌ره‌بی له پلێتی ئه‌فریقی جیابووه‌وه. بنه‌ڕه‌تی ناونانی (باب المندب) مێژوێكی قوڵی هه‌یه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی هۆكاری ناولێنانی ده‌گێڕنه‌وه بۆ نقومبوونی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه له‌م ته‌نگه‌به‌ره‌دا، هه‌ر بۆیه مانای ناوه‌كه‌ش به مانای گریان و فرمێسك دێت، هه‌ندێكیان پێی ده‌ڵێن (باب الدموع) به‌هۆی رشتنی فرمێسكی ئافره‌تانی یه‌مه‌نی، كه كه‌سوكاریان له ده‌ستداوه له‌كاتی په‌ڕینه‌وه له‌م ناوچه‌یه. بایه‌خی جیۆستراتیجی گه‌رووی باب المندهب: گه‌رووی باب المندهب داده‌نرێت به یه‌كێك له گرنگرترین ڕیڕه‌وه ئاوییه‌كان له جیهاندا، به‌تایبه‌ت دوای كرانه‌وه‌ی كه‌ناڵی سوێس له (1869)دا، كه بووه هۆی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ڕیڕه‌وی بازرگانی جیهانی و كورتكردنه‌وه‌ی ڕیگاكه بۆ كه‌شتیوانان و بازرگانان، به‌تایبه‌ت له‌نێوان رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌وروپا كه زه‌ریای هیندی به ده‌ریای عه‌ره‌ب و دواتر كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سورو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی چالاك و زیندووه بۆ گه‌رووه‌كانی هورمزو بۆسفۆرو نوكوندی سوێس و گه‌رووی جه‌به‌ل طارق. بایه‌خی ئابوری ئه‌م گه‌رووه ڕۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه، له‌گه‌ڵ زیاتربوون و گه‌وره‌تربوونی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌م ڕیره‌وه گرنگی زیاتری پێده‌درێت و هه‌وڵی زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی زیاتری بۆ ده‌درێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئاسایشی بازرگانی جیهانه‌وه، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی، كه ئه‌م ڕێگه‌یه تێچووی كهمترو كاتی كه‌متری تێده‌چێت به به‌راورد به ڕێگه كۆنه‌كه، كه ڕیگه‌ی سورانه‌وه بوو به ده‌وری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كه ناسراوه به ڕێگه‌ی (رأس الرجاء الصالح)، بۆیه له‌ئێستادا زیاتر له (12%)ی كۆی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی جیهانی به‌م ڕیڕه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، به تایبه‌ت جوڵه بازرگانییه‌كانی نێوان ئاسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا. كه‌واته فاكته‌رێكی كاریگه‌ره له ستراتیجی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و بووه‌ته بڕبڕه‌ی پشتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاتانی بهرههمێنهوه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی خه‌لیج بۆ وڵاتانی به‌كارهێن له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، بۆیه ململانێكانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌ژمون له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رووه مێژوێكی دوور‌و درێژی هه‌یه، چونكه به كۆنترۆڵكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م ڕیڕه‌وه، ده‌توانێ به‌شێك له بازرگانی جیهانی بازاڕی وزه‌ی جیهانی كۆنترۆڵ بكرێت. بایه‌خی جیوستراتیجی گه‌رووی باب المندهب له جه‌نگی ئازادی كوێت له ساڵی (1991)و جه‌نگی ئازادی عێراق له (2003) زیاتر ده‌ركه‌وت، چونكه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو له‌ڕیگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و دواتر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تێپهڕبونیان به ده‌ریای سورو گه‌رووی باب المندهب و تا گه‌یشتنیان به كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها له‌ماوه‌ی نێوان (2/8/1990 بۆ 29/10/1991) ژماره‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه تێپهریوهكان به‌م گه‌رووه گه‌یشتووه‌ته (262) كه‌شتی جه‌نگیی، له‌لایه‌كی تر ئه‌م گه‌رووه بووبوو به ڕیڕهوێك بۆ بنكه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كان و جێگیركردنیان له ده‌ریای سور بۆ موشه‌كه دوورمه‌وداكانی تۆماهۆك و كروز له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه جه‌نگیی و ژێرده‌ریاییه‌كانی، له جه‌نگی دژی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)شیدا گه‌رووه‌كه بووه ڕێگه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ هاوپه‌یمانان بۆ لێدان له تیرۆرستان. له‌لایه‌كی تر كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل بایه‌خی جیۆستراتیجی گهرووهكهی زیاتركردووه، چونكه هه‌میشه ئیسرائیل ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی به‌ستوه‌ته‌وه به ئاسایشی نیشتمانی خۆیه‌وه‌و عه‌ره‌ب یاخود دژه‌كانی ئیسرائیلیش هه‌میشه ئه‌و ڕیڕهوهیان وه‌كو چه‌كێك به‌كارهێناوه دژی ئیسرائیل، بۆنمونه له (6/ ئوكتوبری/ 1973) میسر ئه‌م گه‌رووه‌ی له كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان داخست، دژی داگیركاری نیمچه‌دورگه‌ی سیناو دورگه‌كانی صنافیرو ثيران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، یاخود له ئێستادا له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌رووی باب المندهب بووه‌ته چه‌كێكی كاریگه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه‌كانی حه‌ماس، كه ناسراون به حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و ڕۆژانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ده‌یانڕفێنن، بۆیه به ناچاری كه‌شتییه‌كان یان ڕێڕه‌وی خۆیان ده‌گۆڕن یاخود چالاكی هاتوچۆیان وه‌ستاندوه، بۆیه له‌ئێستادا زیاتر له (40.5%)ی هاتوچۆ بۆ به‌نده‌ری ئیلاتی ئیسرائیلی وه‌ستاوه، چونكه تاكه ڕێڕه‌وی كه‌شتییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌م به‌نده‌ره گه‌رووی باب المندهبه. چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به فه‌رمی هاتوچۆیان به‌م گه‌رووه ڕاگرتووه، ڕێگه‌ی كۆن (رأس الرجاء الصالح) به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام كاتی گه‌یشتنی كۆنتێنه‌ره‌كانی بۆ (15) زیادكردووه‌و تێچووی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رووی (46%) زیادكردووه، كه ئه‌مه‌ش له بواری بازرگانی و ئابوری زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه، دواتر تاك باجی گرانبوونی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌دات. بایه‌خی جیۆپۆڵتیكی گه‌رووی باب المندب: جیۆپۆڵتیك له ساده‌ترین ناساندندا بریتییه له بواری زیندوویی (المجال الحیوي) ده‌وڵه‌ت كه به بونه‌وه‌رێكی زیندوو ناسێندراوه، تواناكانی به‌سه‌ر هێز ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و هونه‌ری ئیداره‌دانه‌وه، بۆیه زانستی جیۆپۆڵتیك له پله‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رووداوه‌كان و پێشكه‌وتنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی یاخود تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌و بنه‌ماكانی هێزی ده‌وڵه‌ت شیده‌كاته‌وه له‌پێناو زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه زیندووهكان، یاخود ده‌كرێ بڵێن سیاسه‌تی واقعی ده‌وڵه‌ته له سایه‌ی ڕاستییه جوگرافییه‌كان، بۆیه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی سنورێكی جێگر‌و نه‌گۆڕ ناڕوانێته ده‌وڵه‌ت به‌ڵكو ڕوانگه‌ی جیۆپۆڵتیك بۆ ده‌وڵه‌ت بریتییه له كیانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌كنه‌لۆژی و سه‌ربازی، واته كیانێك قابیلی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵات و ڕووبه‌ره یان بچوكبونهوهو لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاته، بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ململانێیه‌ش هه‌ریه‌كه له ره‌گه‌زه‌كانی (ته‌كنه‌لۆژیاو ده‌رامه‌ت و دانیشتوان) ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرن، چونكه كارلێكی دینامیكییه له‌نێوانیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. زۆرێك له وڵاتان له ململانێدان له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رووه، به‌ڵام ئێران ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، ئینجا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت یاخود له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی بێت، به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل، كه چاودێرانی سیاسی پێیانوایه تائێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله‌و به‌ره‌ی ئێران له لاوازبووندایه، بۆیه ئێران بۆ فشارخستنه سه‌ر ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانی له‌لایه‌ك و به‌رده‌وامبوون و پاراستنی پێگه‌ی خۆی له شهڕهكهداو، دوورخستنه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌كی تر، هه‌وڵی به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی تر ده‌دات، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی حوسییه‌كان بۆ كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، هه‌وڵێكه بۆ فشار دروستكردن و فراوانتركردنی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه، چونكه ئێران پێیوایه له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له گه‌رووه گرنگه‌كانی جیهان (هورمزو باب المندب) له ژێر هه‌ژموونی خۆیدایه، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت وه‌ك چه‌كێكی ئه‌منی و سیاسی و بازرگانی به‌كاریبهێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه. به‌پێی ئاژانسی بلۆمبێرگ (40%)ی چالاكی كه‌شتیوانی كه‌میكردوه به‌راورد به حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها زیاتر له (98%)ی بازرگانی ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی ئاوییه‌وه‌یه، له‌م ڕیژه‌یه‌ش (40%)ی به گه‌رووی باب المندبدا تێپه‌رده‌بێت بۆ به‌نده‌ری ئیلات له باشوری ئیسرائیل، به‌مه‌ش هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، جوڵه‌ی بازرگانی ئیسرائیل بۆ نزیكه‌ی نیوه پهكیدهكهوێـت و ئاسایشی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ئێران ده‌ستكه‌وته‌و لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل، بۆیه هێرشی حوسییەكان بۆسەر كەشتییەكان وڵاتانی جیهان لە سەرووی هەموشیانە ئەمەریكای هیناوەتە دەنگ، ئەوان هەست بەو مەترسییە دەكەن، لەسەر ئاستی جیهان جموجۆڵیان دەستپێكردووە تا ڕێوشوێنێك بگرنەبەر دژ بە حوسییەكان، ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی هەست بە مەترسییەكی ڕاستەقینە دەكەن، پێیانوایە لەسەر ئاستی ناوخۆی یەمەن دەبێت توانای حوسی سنوردار بكرێت، ڕێگری لە پەلهاویشتنی زیاتری ئەو هێزە بكرێت، بە تایبەت بۆ ناوچەی مەئرەب كە دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت پشتیوانی نەیارانی حوسی لە یەمەن بكرێت، چەكیان پێ بدرێت و مەشقی سەربازییان پێ بكرێت. تەنانەت پێشنیاری ئەوەش هەیە كە ئەمەریكا هێرشێكی سەربازی سنوردار بكاتە سەر حوسییەكان، كه دواتر ئه‌م پێشنیازه چووه بواری جێبه‌جێكردن هه‌ریه‌كه ئهمریكاو به‌ریتانیا به ڕاسته‌وخۆ پێگه‌ی حوسییه‌كانیان كرده ئامانج، هه‌روه‌ها گەمارۆی سەربازی توند بەسەر حوسییەكان بسەپێنرێت تا چەك هاوردە نەكەن، بە تایبەت لە ئێرانەوە. هەروەك داواش دەكرێت هاوپەیمانییەكی نوێ لە وڵاتانی سعودیە، میسر، ئوردن و ئیسرائیل پێكبێت بۆ ڕێگریكردن لە موشەكی بالیستی حوسی، كە ئاڕاستەی ئیسرائیلی دەكات و هه‌ڕه‌شه له نه‌یاره‌كانی ده‌كات، هێرشی حوسییەكان لە چوارچێوەی بەرەی موقاوەمەوە كە هێزە وەلائییەكانی سەر بە ئێران ئەنجامی دەدەن، بەپاساوی بەرگری لە غەززەو فەلەستین، ڕەنگە لەگەڵ درێژەكێشانی جەنگی ئیسرائیل و حەماس هێرشی ئەو هێزەش درێژە بكێشێت و مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سور زیاتر بێـت، بەوەش مەترسیی حوسییەكان بەرفراونتر دەبێت، كە ئەگەری هەیە وڵاتانی زلهێز ناچاربن ڕێوشوێنی توند بەرامبەر حوسیییەكان بگرنەبەر، چونكه به‌پێی خوێندنه‌وه‌كان بێت، ئه‌م ململانێیه‌ی له گه‌رووی باب المندهب و ده‌ریای سور ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها په‌یوه‌ندی به شه‌ری حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه نیه، به‌ڵكو بازنه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كه فراوانتر ده‌بێـت، بۆ نمونه به ئامانجگرتنی کەشتی گوازەرەوەی ماددەی کیمیایی "سوان ئەتڵەنتیک" بوو، کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی نەرویجییەو کۆمپانیایەک لە سەنگاپوورە بەڕێوەیدەبات، ئەم کەشتییە بارێکی دەگواستەوە لە فەرەنساوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا‌و هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسرائیلەوە نەبوو، نە لە خاوەندارێتی و نە لەو کاڵایانەی کە دەیگوازێتەوە. هەمان شت بۆ کەشتی پلاتینیۆم سێ- ش ڕاستە، کە خاوەنەکەی کۆمپانیایMSCی سویسرییەو بە موشەکێکی بالیستی هێرشیکرایە سەر، لە کاتێکدا ئاڵای لیبریای لەسەر هەڵکرابوو. تا ئێستا حوسییەکان (13) کەشتی نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج، هێشتاش کەشتیی ئێم ڤی گالاکسی لیدەر بە تیمەکەیەوە کە دەگاتە (25) کەس دەستبەسەره، كه‌واته ده‌كرێ بڵێین په‌یامی ئێرانه بۆ ئه‌مریكا، نیشاندانی تواناكانیه‌تی له له تێكدانی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی بازرگانی، به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران یان زیاتركردنی گه‌مارۆكان. بۆیه لێكه‌وته ئابورییه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئیسرائیل نامێنێته‌وه، بۆ نمونه چوار لە پێنج گەورەترین کۆمپانیای کەشتیوانی دەریایی لە جیهاندا وەستاندنی کارەکانی کەشتیوانییان لە ڕێگەی باب المندهبهوه ڕاگەیاند، هەروەها ئاڕاستەو ڕێڕەوی بارەکانیان گۆڕی بەرەو ڕەئس ڕەجاء ساڵح لە ئەوپەڕی باشوری کیشوەری ئەفریقا، كه ئەم کۆمپانیایانە نزیکەی 53%ی هاتووچۆی کەشتیوانی جیهانی کۆنتێنەرەکان پێکدەهێنن. کاریگەرییەکانی ئەم هەڕەشانە درێژبووەتەوە بۆ بازرگانیکردن بە نەوت و بەرهەمەکانییەوە وەک سووتەمەنی و گاز، کە لەلایەن کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و تەواو جیاوازن لە کۆمپانیاکانی بازرگانی کۆنتێنەرەکان. دوو لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی نەوت لە دەریای سور وەستاندنی کارەکانیان ڕاگەیاندووە کە بریتین لە کۆمپانیاکانی (BP) بەریتانی و ئیکوینەری نەرویجی، ئەمەش کاریگەری دەستبەجێی لەسەر نرخی نەوت و گاز هەبوو، کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی بەرچاوە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی. ئەم جۆرە کاریگەرییانە دەتوانن زیانێکی زۆر بە ئابوری جیهانی بگەیەنن بەتایبەتی ئەوروپا، چونکە کێشەی دابینکردن پێداویستییەکان نوێدەکەنەوە، کە لە کاتی پەتای کۆرۆناو دواتر لە کاتی شەڕی ئۆکرانیادا سەریانهەڵدا و بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە ئەنجامی زیادبوونی تێچووی کەشتیوانی و زیادبوونی تێچووی بیمەی گواستنەوە بەڕێژەی (200%)، ئەمەش پرسی هەڵاوسان دەهێنێتەوە بەر باس و خواس دوای ئەوەی بانکە ناوەندییەکان لەسەرەتای ساڵی (2022)ەوە هەوڵی زۆریان دا بۆ کۆنترۆڵکردنی. له لایه‌كی تر پرسی گرانبوونی سوته‌مه‌نی له ئه‌وروپا چونكه له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژییه‌كانی ده‌ریای سور نرخی گازی سروشتی بۆ زیاتر له (7.8%) به‌رزبوه‌وه. بۆیه گەورەیی کاریگەرییە ئابورییەکان وا لە ئەمەریکییەکان دەکات هەنگاوی خێرا بنێن، چونكه دابه‌زینی ئاستی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووه‌كه بۆ زیاتر له (35%) هه‌نگاوی خێرا‌و كرده‌یی پێویسته، بەڵام ڕەهەندی جیۆپۆلەتیکی ئەو پرسە ئاڵۆزترەو ئیدارەی بایدن دەخاتە بەردەم شکستی تەواوەتی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوە، کە لە سەرەتای ساڵی (2021)دا قسەی لەبارەوە کردبوو. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا واشنتۆن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك جوڵه‌ی به كهشتیپه سه‌ربازییه‌كان كرد بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و كاركردنی بۆ پێكهێنانی هێزێكی فره نه‌ته‌وه‌یی بۆ زامنكردنی ئاسایشی بازرگانی جیهانی، تا كار گه‌یشته لێدانی ڕاسته‌وخۆی كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له گروپێكی حوسییه‌كان له به‌ره‌به‌یانی (31/12/2023) كاتێك ویستیان په‌لاماری كه‌شتییه‌ك بده‌ن، بۆیه ته‌نها بژارده‌ی پاراستنی كه‌شتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی جه‌نگی فڕۆكه‌وه به‌س نیه‌و كاریكی هه‌روا ئاسان نیه، به‌ڵكو پێویستی به جێگیركردن و بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، هه‌ر بۆیه وڵاتانی هه‌رێمیی له ده‌وروبه‌ری ئه‌م گه‌رووه كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازی نهێنی و ئاشكرایان دامه‌زراندووه، وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له سوماڵ كه تائێستا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی جیهانییه‌و له ساڵی 2017 كرایه‌وه، بوونی زیاتر له (3) بنكه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیلی له دورگه‌كانی ئه‌ریتریا، له‌لایه‌كی تر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سعودیه‌و ئیمارات به‌تایبه‌ت له دوای به‌شداری سه‌ربازی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌و ئیمارات دژی حوسییه‌كان له مارسی (2015)دا، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌روو و شوێنه ستراتیجییه‌كانیان ده‌دات له‌پێناو زامنكردنی ئاسایشی كه‌شتییه جه‌نگیی و بازرگانییه‌كان، بۆیه سێ بنكه‌ی سه‌ربازی گرنگ و پڕ چه‌كی له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی جیبۆتی و ئهریتریاو سوماڵ كردوهوهو سعودیه‌ش بنكه‌یه‌كی له باكوری جیبۆتی نزیك به‌نده‌ری تاجورا دامه‌زراند، له‌لایه‌كی تر ئێران ڕۆڵی باڵای هه‌یه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سور، بۆیه به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌دات گه‌رووی باب المندبی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا بمێنێته‌وه، بۆیه زیاتر (14) بنكه‌ی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك چه‌كێكی ئابوری و جیۆپۆڵتیكی به‌كاربهێنێت له دژی نه‌یاره‌كانی و ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، له‌لایه‌كی تر ناوچه‌كه بێ به‌ش نه‌بوه له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كان، به‌جۆرێك ته‌نها ئه‌مریكا زیاتر له (3) هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی (USS Bataan) و (USS Carter Hall) له ده‌ریای سور نزیك گه‌رووی باب المندب جێگیر كردووه، هه‌روه‌ها جێگیركردنی بنكه‌ی ده‌ریایی سه‌ربازی چین له‌نزیك قۆچی ئه‌فریقی له جیبۆتی ده‌رئه‌نجامی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له ناوچه‌كه‌و زامنكردنی پێشتنیهی ڕێگه‌ی ئاوریشمه بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپاو ئه‌فریقیا، بۆیه له ئێستادا خه‌ریكی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی تۆكمه‌یه له‌سه‌ر خاكی جیۆبۆتی كه چه‌ند میلیك دووره له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له جیۆبۆتی، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ململانێكانی چین و ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا بوونیان هه‌یه له ناوچه‌كه له‌ڕیگه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئیتاڵی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جیوبوتی، كه له ساڵی (2014) دایمه‌زراندو ئیسپانیاش له ڕیگه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ساڵی (2008) دایمه‌زراند بوونی خۆی سه‌لماند، ڕووسیا دوای گه‌ڕانه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و قۆچی ئه‌فریقی له ڕیگه‌ی ده‌رگه‌ی ئه‌ریتیری، كه له (10 ینایری 2023) له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكه‌وه شاری مصوع به بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ریایی (سیفاستوبول) به‌سترایه‌وه، له‌لایه‌كی تر دروستكردنی هاوپه‌یمانی ئاسایش بۆ گه‌رووی باب المندب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سور یه‌كێكی تره له ستراتیجه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، كه له (ینایری 2020) هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (سعودیه‌و میسر‌و ئوردن و سودان و یه‌مه‌ن و سوماڵ و ئه‌ریتریا و جیوبوتی) هاوپهیمانهتییهكیان پێكهێنا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و زامن كردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی، له (ئه‌پریلی 2022) هێزی ده‌ریای ئه‌مریكی پێكهێنانی لیژنه‌ی ئه‌ركی هاوبه‌ش (153)ی ڕاگه‌یاند بۆ گه‌ڕان و ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی چالاكی تیرۆرستی و هاوكاریكردنی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له خلیجی عه‌ده‌ن و گه‌رووی باب المندب، له‌لایه‌كی تر بوونی فه‌ڕه‌نسا مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، بۆیه ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازی له جیۆبۆتی و ئه‌ریتریا دامه‌زراندووه، ئه‌مه جگه له بنكه سهربازیهیكانی به‌ریتانیا و یابان له ناوچه‌كه. سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌موو ئه‌م چالاكییه سه‌ربازی و سیاسییانه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسی دایه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت لێكه‌وته‌كانی زیاتر كاریگه‌ر بن، چونكه هێشتا سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ره‌كانی ههڵاوئاسان زیاتر ده‌بن به تایبه‌ت له كه‌رتی وزه‌و بازرگانی گشتی، چونكه رۆژانه زیاتر له (6.2) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌رووی باب المندبدا تێپه‌رده‌بێت، كه ده‌كاته (9%)ی كۆی گشتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی رۆژانه‌ی، چونكه گه‌رووی باب المندهب پله‌ی سێیه‌می جیهانی گرتووه له تێپه‌ربوونی نه‌وت و غاز، كه ساڵانه ده‌گاته زیاتر له (20,000) كه‌شتی و یه‌كسانه به (57) كه‌شتی ڕۆژانه‌و دوای هه‌ریه‌كه له گه‌روه‌كانی هورمزو مه‌لقا دێت، ئه‌وه‌ی بایه‌خی ستراتیجی ئه‌م گه‌روه‌ی زیاتر كردووه بریتییه له زیندووبوونی كۆمه‌ڵێك به‌نده‌ری گرنگ له‌ناو ده‌ریای سور، كه ئه‌م گه‌رووه بووه‌ته ده‌رگایه‌ك بۆ به‌نده‌ره‌كان و به‌شێكی گه‌وره له داهاتی وڵات پێكده‌هێنن، گرنترینیان بریتین له به‌نده‌ره‌كانی جده‌ی ئیسلامی له رۆژئاوای سعودیه‌و به‌نده‌ری سوێس له میسر‌و به‌نده‌ری بورتسدان له رؤژهه‌ڵاتی سودان و به‌نده‌ری به‌نده‌ری مخاو به‌نده‌ری حودیده له یه‌مه‌ن و به‌نده‌ری عه‌قه‌به له ئوردن و به‌نده‌ری مصوع له ئه‌ریتریا و به‌ندری ئیلات له ئیسرائیل. كه‌واته گه‌رووی باب المندهب وه‌ك شاده‌مارێكی زیندووی ئابوری و سیاسی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ململانێكانی ناوچه‌كه دایه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كان، هێنده‌ی تر به‌شێك له قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، پێشبینیه‌كان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار پیشانده‌ده‌ن، به تایبه‌ت دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی (البرج 22)ی ئه‌مریكییه‌كان له ئوردن، كه بووه هۆی مردنی (3) سه‌ربازو ده‌یان بریندار، به‌مه‌ش پنتاگۆن بڕیاری تۆڵه‌ی به قۆناغی بۆ هێرشكاره‌كان و سه‌رچاوه‌ی هێرشكاره‌كان ده‌ركردووه، بۆیه ئه‌گه‌ری فراوانبوون و ململانێ جیۆپۆڵتیكیهكان له ئارادایه و ئه‌سته‌مه وا به ئاسانی كپبكرێتهوه.
راپۆرت: دره‌و گۆڕان له‌نێوان خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن و مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تدا توشی گرفتی ناوخۆیی بووه، زیاتر له دوو ساڵه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ری نه‌ماوه، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیشه‌وه ناتوانێت بۆشایی به‌ڕێوه‌بردن له‌ناو خۆدا پڕبكاته‌وه، ئێستا كه كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌ڕوات، گۆڕان له‌به‌رده‌م چه‌ند ئاڵنگارییهكدایه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌بێت، گۆڕان له نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگه‌وه بۆ 22 هه‌زار ده‌نگ له دواین به‌شداری هه‌ڵبژاردندا دابه‌زیوه، ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای چەند ساڵێك ناكۆكی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و رێبه‌رایه‌تیكردنی خه‌تی "ریفۆرم" له‌ناو یه‌كێتیدا، نەوشیروان مستەفا یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تری یەكێتیی، جیابونەوەی خۆی راگەیاندو بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد. 25ی تەموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی دژایەتیكردنی "گەندەڵی" بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا (25) كورسی بردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌و ساڵه‌دا به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو هێزی دووه‌م له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم ده‌ركه‌وت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2013 وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر كاریكرد، به یه‌كه‌مجار له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا توانی گوتاری ئۆپۆزسیۆن ریفۆرم بكات بۆ گوتارێكی روون و تاڕاده‌یه‌كیش رادیكاڵ به‌به‌راورد به پێش خۆی، كه ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر ورد‌و درشتی كێشه‌كانی حوكمڕانی و بۆ به‌شێكیش له‌و كێشانه چاره‌سه‌ری روون له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و میدیایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی (KNN) كه بۆ ئه‌وكات گوتارێكی نوێی هه‌ڵگرتبوو. له‌و چوار ساڵه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ندێك جار له هه‌ڵمه‌تی سیاسی تونددا بووه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی، هه‌ندێكجار تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی رایگرتووه‌و چوه‌ته كه‌مپه‌ین دژ به پارتی، هه‌ندێكجاریش له یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له ململانێدا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش سودی له‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه به‌هێزه وه‌رده‌گرت كه ئه‌وكات هه‌یبوو، ئه‌مه له‌پاڵ سودوه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئه‌وكات دیارده‌یه‌كی نوێ بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دوای چوار ساڵی ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای خۆی له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ساڵی 2013 دروشمی "به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات"و "چاكسازیكردنی له‌ناو حكومه‌ته‌وه" به‌رزكرده‌وه‌و 2014 به فه‌رمی بووه به به‌شێك له حكومه‌ت و پێش یه‌كێتیی ریككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵات ئیمزاكرد. هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر فشارێكی توندی یه‌كێتیدا بوو، ته‌نیا نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكی خایاند، له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه (ئه‌وكات یوسف محه‌مه‌د له پشكی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه بوو)، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی گه‌ڕایه‌وه بۆ خاڵی سفرو خراپتریش، گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بارزانی وه‌ستایه‌وه، له‌مه‌دا به‌دیاریكراوی كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی گوتاری خۆی له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبووندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ دهفعكردنی گۆڕان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تاوه هاوشێوه‌ی گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی بارزانی وه‌ستایه‌وه، دۆخه‌كه‌ی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌رگای په‌رله‌مانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دابخات، وه‌زیره‌كانی گۆڕانی له حكومه‌ت وه‌ده‌ربنێت و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌م بارودۆخه دوو ساڵ به‌رده‌وام بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخهرو دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بوو، دۆخی ته‌ندروستیشی تێكچوو، له 19ی ئایاری 2017 كۆچی دوایی كرد، به مردنی ئه‌و، پارتی هه‌نگاوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته‌پێشه‌وه، به‌ڵام نه وه‌زیره‌كانی گۆڕان و نه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نه‌گه‌ڕانه‌وه، رۆژی 25ی تەموزی 2017 جڤاتی نیشتمانی (به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردان له‌ناو گۆڕاندا) بۆ یەكەمجار ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژاردو شوێنەكەی نەوشیروان مستەفای بە (عومەر سەید عەلی) پڕكردەوەو ئیتر لێره‌وه سه‌رده‌می گۆڕانێكی تر ده‌ستیپێكرد. دۆخی ناوخۆیی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروستكرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بزوتنه‌وه‌كه‌ی جیاوازه له حزبه نه‌ریتییه‌كان، بزوتنه‌وه نوێیه‌كه رێكخستنی نه‌بوو، له‌رێگه‌ی گوتاری میدیاییه‌وه خه‌ڵكی له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه، جگه له چه‌ند ژورێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی، ئه‌وكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یكه‌ری رێكخستنی نه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی له‌گفتوگۆدا بوو بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م ئارامییه سیاسییه‌ی وه‌كو هه‌لێك قۆسته‌وه بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆنفرانسه‌كه كۆتا رۆژه‌كانی 2013 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئیتر لێره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌ستوری ناوخۆیی خۆی (له فه‌رهه‌نگی سیاسی گۆڕاندا به په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌وترێت ده‌ستوری ناوخۆیی)، له‌م ده‌ستوره‌دا په‌یكه‌ری رێكخستنی گۆڕان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دیاریكرا، (جڤاتی نیشتمانی) بوو به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و (خانه‌ی راپه‌ڕاندن)یش بوو به تاكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا بوو، خانه‌ی راپه‌ڕاندن دروست نه‌كرا، بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌ر خۆی بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌وه ئیتر ناكۆكییه‌كان له‌نێوان نه‌وشیروان مستهفاو هاوڕێ كۆنه‌كانی به‌دیاریكراویش (كۆچكردوو قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود) له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌و بڕیاردانه‌وه قوڵتر بووه‌و تائێستاش به فۆرمێكی جیاوازه‌وه ئه‌م ناكۆكییه هه‌ر به‌رده‌وامه. دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوو هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له 2009 تاوه‌كو 2013 له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگ، ساڵی 2018 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (200 هه‌زار) ده‌نگ و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا له هه‌مان ساڵدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (187 هه‌زار) ده‌نگ كه‌میكرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو كاریزمایه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پاشهكێیه هه‌بوو، به‌ڵام پرسی تاپۆكردنی موڵك و ماڵه‌كان له‌سه‌ر كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا (به‌تایبه‌تیش تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه) كه وه‌كو "ته‌وریسی سیاسی" گۆڕان له‌سه‌ر كوڕه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌روه‌ها ناكۆكی نێوان سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كان "پیره‌كان" له‌ناو خۆیان له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نائومێدبوونی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بوو، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و نائومێدییه‌ی كه به‌شدارییه شكستخواردووه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له حكومه‌ت دروستی كردبوو. گۆڕان كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتی توشی بنبه‌ستی سیاسی بوو و له حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ده‌رنرا، دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌بری تێهه‌ڵچوونه‌وه به پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی و هۆكاری داكشانی ده‌نگه‌كانی، بڕیاریدا جارێكی تر بچێته‌وه ناو هاوپه‌یمانێتیی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی و به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بكات، ئه‌م به‌شدارییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جێگای ناڕه‌زایه‌تی بوو بۆ به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌رده‌م میدیا‌و رایگشتی، بابه‌تی چاكسازییان كرد به‌به‌هانه‌ی به‌شداریكردن له حكومه‌ت، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بۆ لاوازی دۆخی دارایی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕانده‌وه، واتا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ گۆڕان ته‌ماشای پرۆسه‌ی به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت ده‌كرد، ئێستا كه ئیتر كابینه‌ی نۆیه‌م له دواین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدایه و چوار ساڵی پڕ له قه‌یران و كێشه‌ی به‌ڕێكردووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسیارێتیی به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌خاته‌ئه‌ستۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی. له چوار ساڵی رابردوودا، به‌رده‌وام بابه‌تی كشانه‌وه له حكومه‌ت یه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ك بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر پارتی و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی زیاتری حكومی به‌كارهێنراوه، له‌لایه‌كی تر بۆ راگرتنی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناوخۆی گۆڕان كه دژ به به‌شداریكردن له حكومه‌ت بوون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ئازاری 2022دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا له‌سه‌ر كشانه‌وه له حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌بوو بڕیاره‌كه بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردن، خۆیان له‌ناو حكومه‌ت بوون و بڕیاره‌كه‌یان په‌كخست. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نائومێدكهری تر بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕان به هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی به‌شداری كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌ی فره‌بازنه‌یی بوو، ده‌نگی گۆڕان توشی داڕمان هات و ته‌نیا (22 هه‌زارو 91) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه دواجار خانه‌ی راپه‌ڕاندن و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ناچاركرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه. له‌وكاته‌وه تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ری نییه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی پێشوازی له میوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات، به‌ڵام میدیای گۆڕان وه‌كو رێكخه‌ری گشتی ناوی ناهێنێت، كۆتا رۆژه‌كانی 2023 هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گۆڕان هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی چیا نه‌وشیروان مستهفاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لییه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش شكستی هێنا، له‌بری هه‌ڵبژاردن خانه‌و رێكخه‌ر، دوو به‌ره ناكۆكه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنفرانس بكه‌ن، 21ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسیان كرد، كۆنفرانسه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق توشی گرفتی یاسایی نه‌بێت و خۆی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی نێوان چیا نه‌وشیروان مستهفاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی قوڵتر كرده‌وه، سه‌ید عومه‌ر له كۆنفرانسدا بۆچونه‌كه‌ی خۆی چه‌سپاند، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی وه‌كو خۆی هێشته‌وه و له ده‌ستوری گۆڕاندا ده‌ستكاری نه‌كرا، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بری خانه‌ی راپه‌ڕاندن داوای ده‌كرد ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه دروست بكرێت و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ژماره‌ی ئه‌ندامانی خانه زیاتر بێت. ئێستا ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه گه‌یشتوه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی، بیر له چۆڵكردنی گردی زه‌رگه‌ته ده‌كرێته‌وه، به‌شێك له لایه‌نگرانی سه‌ید عومه‌ر داوا ده‌كه‌ن باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ بینایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته، چونكه تاپۆی گرده‌كه به‌ناوی كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌دوای كۆنفرانس، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نیاز بووه به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌و به‌ره‌كه‌ی سه‌ید عومه‌ر ده‌ربكات، به‌ڵام نێوه‌ندگیره‌كان پێیان راگرتووه‌و له‌بری ئه‌وه له سایتی (سبه‌ی)ه‌وه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرایه‌وه‌و ره‌خنه له كۆنفرانسه‌كه گیرا. هه‌وڵی دوو ساڵی رابردوو له هه‌ردوو ته‌ره‌فی چیا نه‌وشیروان مستهفاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناڕازییه‌كان بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شكستی هێناوه، عوسمان حاجی مه‌حمود دوای چه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ی نوسراوی داواكاری و مه‌رجه‌كان، ده‌رگای گفتوگۆكانی داخست، ناڕازییه گه‌نجه‌كانیش زۆرینه‌یان ئێستا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كورستان، دیارترین كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه (یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح)ن. هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئاڵنگاری به‌رده‌م گۆڕان له‌دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو گۆڕاندا لێكهوتهوه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ترسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دروستبووه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌هانه‌ی نه‌بوونی یه‌كڕیزی كورد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بایكۆت كرد كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئیتر ده‌بێت خۆی یه‌كلابكاته‌وه. دواین هه‌ڵبژاردن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری تێدا كردووه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بوو له 2021، ئه‌وكاتیش بۆ شاردنه‌وه ئاستی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی به لیستێك به‌شداربوو، هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ په‌رله‌مان. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات، دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ده‌بێت، ئه‌مانه ده‌بن: • گۆڕان یه‌كێكه له لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م كابینه‌یه له چوار ساڵی ته‌مه‌نیدا دووچاری دوو قه‌یرانی دارایی گه‌وره بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی و موچه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو، قه‌یرانی یه‌كه‌م له 2020وه دهستیپێكردو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم توشی مایه‌پوچی هات و ئاستی قه‌رزه‌كانیشی زیادی كرد، قه‌یرانی دووه‌م له ئازاری 2023وه دهستیپێكردوهو تائێستا به‌رده‌وامه، ئه‌مه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 80%ی كۆی داهاته‌كانی حكومه‌ت. • سه‌رباری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی (وه‌زیری دارایی) به‌ده‌سته‌وه بووه، هیچ چاكسازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌بواری داراییدا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌بوو یاسای چاكسازی بووه له موچه‌و خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان كه په‌رله‌مان ده‌ریكردو ئه‌ویش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات نه‌بووه، هه‌ر چاكسازییه‌كیش له‌م كابینه‌یه‌دا كراوه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت و رێگه‌ی نه‌داوه وه‌زیری لایه‌نه به‌شداره‌كان باسی لێوه بكه‌ن، له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی داراییه‌ش كه دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت دروستبوو، وه‌زاره‌تی دارایی وه‌كو ژمێریاریكی لێهاتووه كه چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره له به‌غداده‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات و ناپهژێتهسهر داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێم. • وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش كه وه‌زیره‌كه‌ی (دانا عه‌بدولكه‌ریم)هو سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌م كابینه‌یه‌دا به باسكردنی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی گورزێكی تری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له به‌شداری یه‌كه‌مدا له حكومه‌ت له‌رێگه‌ی وروژاندنی بابه‌تی بڕینه‌وه موچه بۆ (كابانی ماڵ) كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی ره‌خنه‌و زۆرجاریش گاڵته‌جاڕی، له‌م كابینه‌یه‌دا به دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد، به‌تایبه‌تیش له‌سایه‌ی دۆخێكی دارایدا كه حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه، دوو گرنگترین پرۆژه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه پێشتر مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌نگده‌رانی گۆڕان بووه، له‌سه‌رده‌می ئه‌م وه‌زیره‌دا به‌ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراون كه ئه‌وانیش رێگای دوو سایدی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و رێگای دوو سایدی دوكان- رانیه‌یه، كه دوو رێگای مه‌ترسیدارن و زۆرترین قوربانیانی هاتوچۆیان تێدایه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له كۆنفرانسی دووه‌می گۆڕاندا وتی:" به‌شێكی شكستی جێبه‌جێ نه‌كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت، رووی تیمه حكومییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێته‌وه". • به‌گشتی نوێنه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پۆسته حكومییه خۆجێییه‌كان و پۆستی وزاری و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه كه هاوتا له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چاكسازیكردن بێته‌وه، سه‌رباری ئه‌مه ژماره‌یه‌كیان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و تێیاندایه روبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راده‌ی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نائومێدكردنی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بووه. • دۆخی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵنگارییه‌كی تره له‌به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكات هه‌ردوو به‌ره ناكۆكه‌كه (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و دواتریش هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتیی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ره‌نگه گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌كات. • دروستبوونی لیست و حزبی نوێی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تیش لیستی لاهور شێخ جه‌نگی و لیستی گه‌نجه ناڕازییه‌كانی گۆڕان كه یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كاری بۆ ده‌كه‌ن. بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردن بە ژمارە بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009ەوە تائێستا بەشداری لە (8) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له 2009دا (25) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (2 ملیۆن و 518 هەزار) دەنگدەر، (445) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (18%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، تەنیا (22) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (0.6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە. • لە هەڵبژاردنی 2010، گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (298 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا گۆڕان لە سلێمانی (17 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2010، بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (103 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر (4 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
درەو: نزیكەی (50) رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمدا تێپەڕ دەبێت، هەرێم چاوی لە (618) ملیارەكەی بەغدایە، ئێستا كورد خاوەنی (63) پەرلەمانتارە لە بەغداد، مانگانە یەكی (23) ملیۆن دینار دەچێتە سەر ئەژماری بانكیان، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی پەرلەمانتاران بەكەمتەرخەمتەر دەزانن لە ئاست بەدەمەوەچوون داواكاری و موچەی موچەخۆرانی هەرێم. مامۆستا شنە عەلی خەیات لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە (گفتوگۆی درەو)دا رایگەیاند: بەداخەوە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد زۆر كەمتەرخەمن، دەبوایە لە بری مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداد كاریان بكردایە. كورد (63) پەرلەمانتاری هەیە لە عێراق، (جگە لە وەزیرو پۆستە باڵاكانی كورد) ئەو پارەیەی مانگانە دەچێتە سەر ئەژماری بانكی هەر پەرلەمانتارێك، (23) ملیۆن و 200 هەزار) دینارە. پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداد بە (درەو)ی راگەیاند، ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارێك (23 ملیۆن و 400 هەزار) دینارە بەم شێوەیە: 🔹 كۆی موچەی مانگێكی پەرلەمانتار: (6 ملیۆن و 400 هەزار ) دینارە، (4 ملیۆن) دینار موچەی بنەڕەتی و (2ملیۆن و 400) هەزار دینار دەرماڵەی میوانداریی. 🔹مانگانە بڕی ( 3 ملیۆن) دینار بۆ كرێی خانوو یان شوقەی پەرلەمانتار خەرجدەكرێت 🔹 مانگانە بڕی ( 16 ملیۆن و 800هەزار) دینار دەخرێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتارێكی عێراق، بۆ ستافێكی (16) كەسی لە ( پاسەوان و سكرتێر و راگەیاندندكار)بۆ پەرلەمانتارێك دابین دەكرێت، موچەی هەر پاسەوانێك ئەگەر هاوسەری هەبێت ( ملیۆن و 80 هەزار) دینار ئەگەر هاوسەری نەبێت (950 هەزار) دینارەو بە نزیكەی كۆی پارەی پاسەوان كە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارەكە زیاتر لە ( 16 ملیۆن و 800 هەزار) دینارە، پەرلەمانتار خۆی ئازادە لە شێوازی دابەشكردنی، بەشێك لە پەرلەمانتاران ئەو بڕە پارەیە نادەنە ئەو ستافەو برێكی كەمیان دەدەنێ و دەوامیان پێناكەن. 🔹 كۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە خەرج دەكرێت بریتیە لە ( 23 ملیۆن و 200 هەزار) دینارە لەگەڵ چەند ئیمتیازێكی تر. 🔹 ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق (329) كەسە، ژمارەی پەرلەمانتارانی كورد (63) پەرلەمانتارە، كۆی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان ( ملیارێك و 461 هەزار) دینار . پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردیەكان: - فراكسیۆنی پارتی: 31 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی یەكێتی: 18 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 9 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی یەكگرتوو: 4 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 پەرلەمانتار نوێنەرانی كورد: - سەرۆككۆماری عێراق جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە - جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق - وەزیری ئاوەدانكردنەوە - وەزیری داد - وەزیری ژینگە - جێگری وەزیری دارایی - جێگری وەزیری نەوت
راپۆرت: دره‌و بەشی دووەم هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م ئاڵنگارییه روبه‌رووی یه‌كێتیی دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م یه‌كێتییه نوێیه به‌سودوه‌رگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، له به‌غداده‌وه فشاری له‌سه‌ر نه‌یاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی توندكردوه‌ته‌وه، له رێگه‌ی گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی شێوازه‌كه‌ی پارتی بۆ ئیداره‌دان هه‌ڵبژاردن، ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش بباته‌وه، لە پارێزگای سلێمانی كە مەڵبەندی سەرەكی دەسەڵاتداریی خۆیەتی، یەكێتیی لەنێوان دوو هەڵبژاردنی رابردوودا ژمارەی دەنگەكانی لە (258) هەزار دەنگەوە بۆ (124) هەزار دەنگ دابەزیوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، یەكێتیی لەناوچەی خۆی روبەرووی سەرهەڵدانی لانی كەم دوو لیستی نوێ دەبێتەوە، ئه‌و ئاڵنگارییانه چین كه روبه‌ڕووی یه‌كێتیی ده‌بنه‌وه، ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی دووه‌م: یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان یه‌كێتیی ساڵی 1975 دامه‌زراوه، واتا ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به (49 ساڵ)و له یوبیلی زێڕینی خۆی نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌م حزبه له كۆی نزیكه‌ی (6 ملیۆن) كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی (100 هه‌زار) ئه‌ندامه، واتا به‌گوێره‌ی ئه‌ندام بێت یه‌كێتیی رێژه‌ی نزیكه‌ی 2%ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێكده‌هێنێت. یەكێتیی كه خۆی زاده‌ی جیابوونه‌وه‌و ئینشیقاق بوو له پارتی، لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، لە یەكگرتنی سێ ئاڕاستەی سیاسی (كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان، بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان، هێڵی گشتی) دروستبوو، بۆیه له ته‌مه‌نی خۆیدا روبه‌ڕووی چه‌ندین جیابونه‌وه‌و په‌رتبوون هاتووه، دیارترینیان جیابونه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست (حسك) له ساڵی 1981و ئاڵای شۆڕش له 1984و جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مستهفاو دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2009، دواتر جیابونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له 2018، ئه‌م جیابونه‌وانه دواجارو دوای 48 ساڵ له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی، بارودۆخێكیان دروستكرد حزبه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ده‌ست ماڵباتی جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌كو یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی حزبه‌كه، له 8ی ته‌موزی 2021دا له‌ناو ماڵباتی جه‌لال تاڵه‌بانیشدا پهرتبونێك روویداو ئامۆزاكان (كوڕانی جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی) له‌یه‌ك ترازان. دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتیی یه‌كێتیی 27ی ئه‌یلولی 2023 كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی به‌ست، ئه‌مه كۆنگره‌ی یه‌كلابونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی یه‌كێتیی بوو بۆ كوڕانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی حزبه‌كه، ئه‌م كۆنگره‌یه بافڵ تاڵه‌بانی كرد به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و كۆتایی یه‌كێتیی و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ ئۆرگانه‌كانی تری حزبه‌كه نه‌هێشته‌وه. له‌م كۆنگره‌یه‌دا گروپێكی تر له سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتیی له حزبه‌كه‌یان دابڕان و به‌شداری كۆنگره‌یان نه‌كرد، له دیارترینیان (مه‌لا به‌ختیار- به‌رهه‌م ساڵح- مه‌حمود سه‌نگاوی- عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا- عه‌دنان موفتی)، ئه‌وانه‌شی كه مانه‌وه‌و به‌شدارییان كرد، له پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتیان درا، ئه‌م كۆنگره‌یه كۆتایی به هه‌ردوو گروپی كه‌ركوكی و جافه‌كان هێنا، كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش كه له‌دوای 8ی ته‌موزو وه‌ده‌رنانی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه پشتیوانیان له كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی كرد، مانه‌وه‌و له مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیدا پۆستیان وه‌رگرت، تائێستا شهراكهتهكهیان له‌گه‌ڵ كوڕانی تاڵه‌بانی به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا دوو جومگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی (دارایی+ هێزی چه‌كدار) به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته ده‌ست بافڵ تاڵه‌بانی. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه جۆرێك له بڕیاری مه‌ركه‌زی بۆ یه‌كێتیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه چه‌ندین ساڵ بوو به‌ده‌ست نه‌بوونی ئه‌م شێوازه له بڕیاردانه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام جموجوڵه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی كۆتاییان نه‌هاتووه، لاهور شێخ جه‌نگی له ده‌ره‌وه ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، جافه‌كان به‌دیاریكراویش (مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا) چه‌ند رۆژی رابردوو گورزێكیان له‌لایه‌ن (حامیدی حاجی غالی)یه‌وه لێدراو سه‌نته‌ری عێل به‌گی جافیان لێوه‌رگیرایه‌وه، كه ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر دارایی یه‌كێتیی به‌كاریانده‌هێنا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هوزی جاف، حامیدی حاجی غالی به دوركه‌وتنه‌وه‌ی له مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا هه‌نگاوێك له بافڵ تاڵه‌بانی نزیكبووه‌و دوێنێ بافڵ تاڵه‌بانی پۆستێكی به‌ناوی لێپرسراوی (نوسینگه‌ی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) پێ به‌خشی، كه راسته‌وخۆ سه‌ربه مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتییه. كاسته كۆنه‌كه‌ی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نێكدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی) كۆدەكرێنەوەو جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كراوه به سه‌رۆكیان، دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له كۆنگره، هێشتا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كارا نه‌كراوه، به‌مدواییه بینای كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی تابلۆی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر دانرا، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه هێشتا دیاری نه‌كراون و بافڵ تاڵه‌بانی دایانده‌نێت، واتا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ژیر كۆنترۆڵی سه‌رۆكی حزبدایه، دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاندیدن بریتین له هه‌ریه‌كه له (مستەفا چاوڕەش- دلێر سەید مەجید- جەمیل هەورامی- فەرید ئەسەسەر- روناك شێخ جەناب- نەرمین عوسمان- سامان گەرمیانی). ئیستا دیارترین ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین و جۆرێك له جموجوڵی سیاسی‌یان هه‌یه بریتین له هه‌ریه‌كه له (مه‌لا به‌ختیار) كه جوڵه‌ی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌وی تر (به‌رهه‌م ساڵح)ه كه به شاراوه‌یی هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی هه‌ڵده‌گریت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، پێشینی ئه‌وه ناكرێت كاره‌كته‌ره ناڕازییه‌كانی یه‌كێتیی هیچ جوڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی سیاسی بكه‌ن و خۆیان له‌ناو گروپ و لیستی سیاسی‌دا رێكبخه‌ن (جگه له لاهور شێخ جه‌نگی كه هه‌وڵێكی هه‌یه بۆ دروستكردنی لیست له‌گه‌ڵ ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتیی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی)، به‌ڵام ده‌كرێت له دورمه‌ودادا ئه‌م گروپانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تیش مه‌لا به‌ختیار كه له‌دواین كتێبیی خۆیدا كه چاوپێكه‌وتنێكه، به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌كرێت، له یادی زێڕینی یه‌كێتیدا (واتا یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له 2025دا) بیر له دروستكردنی حزب ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌رده‌وام له گفتوگۆدایه، به‌رهه‌م ساڵحیش به بێده‌نگی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی له جموجوڵ و هاتوچۆدایه له‌نێوان به‌غدادو واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌دا. لەسەرئاستێكی تر، لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزی 2021ەوە بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتێكی گه‌ورەی بەرێوەبردووە لەناو پێكهاتەی هێزە ئەمنییەكانی سنوری ناوچەی سەوز، لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا هێزی چەكداری نوێی دروستكردووە، لە نمونەی هێزی (كۆماندۆ) كە لەڕووی چەك و پێداویستی سەربازییەوە پۆشتەو پەرداختره لە هێزە فەرمییەكانی دیكه، ئەم جیاكارییە هەندێك نیگەرانی بۆ فەرماندە ئەمنییەكان دروستكردووە، سەرباری ئەمەش هیزی تایبەتی بافڵ تاڵەبانییە نەك هێزێكی حكومەتی و، بەمدواییەش بەشێكی هێزی كۆماندۆی لەنزیك ماڵەكەی خۆی لە دەباشان جێگیركردووە، ناوبەناو بۆ سەركوتكردنی هەر جۆرە سەرهەڵدانێكی ناوخۆیی سودیان لێدەبینێت. یه‌كێتیی و هه‌ڵبژاردن له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه، یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردندا له ناوچه جێناكۆكه‌كان تۆماركرد، به‌دیاریكراویش له كه‌ركوك. بۆئه‌م هه‌ڵبژاردنه بافڵ تاڵه‌بانی هه‌مان سیاسه‌تی پارتی په‌یڕه‌و كرد، سیاسه‌تی فشاركردن و دروستكردنی لیست بۆ ناوی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی و ئاڕاسته‌كردنیان بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك. له دوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌م كۆبونه‌وانه‌دا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی جه‌ختیان له‌سه‌ر گواستنهوەی فۆرم و ستایلی كاركردنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، واتا دابه‌شكردنی سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتیی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و دروستكردن و ئاماده‌كردنی لیستی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی به‌تایبه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كانی سنوری زۆنی سه‌وز كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (130 هه‌زار) كه‌سه، فشاركردن به‌مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنیان بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگدان، تاڕاده‌ی دیاریكردنی ئه‌و كاندیده‌شی كه ده‌نگی پێده‌ده‌ن. ئه‌م شێوازه‌ی كاركردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كه یه‌كێتیی به‌نیازه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش هاوشێوه‌ی كه‌ركوك په‌یڕه‌وی بكات، شێوازی كاركردنی پارتییه، واتا یه‌كێتیی دوای ئه‌وه‌ی چوه سه‌ر هێڵی پارتی و حزبه‌كه‌ی له باوكه‌وه راده‌ستی كوڕه‌كانی كرد، ده‌یه‌وێت ورده‌كاری پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌كو هه‌ڵبژاردنیش له پارتییه‌وه كۆپی بكات، ئه‌م شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه یه‌كێتیی بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ت بانگه‌شه‌و به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانێت خه‌ڵكی زۆنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئاڕاسته‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكات، خه‌ڵكێك كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ته‌واوه‌تی له هه‌ڵبژاردن تۆراون و بایكۆتیان كردووه به باشترین بژارده‌ی خۆیان. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا به‌كارهێنانی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ یه‌كێتیی ؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ته‌ماشای دۆخی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك بكرێت و به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان. له كه‌ركوك به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕه‌پانی یه‌كێتیدا كاری سیاسی ده‌كه‌ن داخڵی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون، یه‌كێتیی له كه‌ركوك ركابه‌رێكی به‌هێزی نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگده‌ران له كه‌ركوك واتایه‌كی جیاوازی هه‌بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م وه‌كو پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا ده‌كرا، به‌ڵام بارودۆخه‌كه له هه‌رێمی كوردستان جیاوازه، چونكه هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی هێزی خۆیانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و پێشبینی دروستبوونی دوو لیستی تریش ده‌كرێت كه یه‌كێكیان لیستی (لاهور شێخ جه‌نگی)و ئه‌وی تریان لیستی ناڕازییهكانه كه ژماره‌یه‌ك كاره‌كته‌ری سیاسی پیشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له‌خۆ ده‌گرێت. به‌م دۆخه‌وه، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری له هه‌مان كاتدا تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی و شه‌راكه‌تی كوڕانی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێری پایته‌خت كه یه‌كێتیی كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كاندا نییه‌و ناتوانێت به ستایله‌كه‌ی كه‌ركوك و سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی سندوقه‌كان بكات. خاڵی به‌هێزی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و سكاڵایه كه له دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تۆماریكردووه، دادگای فیدراڵی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (4ی شوباتی 2024) بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی تائێستا له دانیشتنه‌كانی دادبینیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه، دادگای فیدراڵی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ (فره‌بازنه‌یی)، یه‌كێتیی له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانی پارتی په‌رت بكات و وابكات چیتر كاندیدێكی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ده‌نگده‌رێكی پارتی له دهۆك سه‌رنه‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مه چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیش هاوشێوه‌ی پارتی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. له‌پاڵ شێوازی هه‌ڵبژاردن، دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان ده‌ستكاری بكات و سه‌رله‌نوێ رێكیبخاته‌وه، یه‌كێتیی له‌مه‌دا سودمه‌ند ده‌بێت، (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان چیتر نابن به به‌شێك له زۆرینه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند كورسییه‌كی "كۆتا"ش ده‌كه‌وێته سنوری سلێمانی. یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه یه‌كێتیی به حوكمی ئه‌و ناوچه جوگرافییه‌ی كه كاری سیاسی تێدا ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌تایبه‌تیش دوای شۆڕشی ئیسلامی و كه‌وتنی رژێمی شاهنشایی له ئێران، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی 31ی ئابی 1996 كه پارتی هێزی عێراقی هێنا بۆ گرتنی هه‌ولێرو دواتریش سه‌رتاسه‌ری رووبه‌ری ئیستا هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵكرد، په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و كۆماری ئیسلامی ئێران چووه قۆناغێكی تره‌وه‌و یه‌كێتیی به پاڵپشتی كاتیۆشاكانی ئێران گه‌ڕایه‌وه‌و ئیتر له‌وكاته‌وه (دێگه‌ڵه) بوو به خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌كێتیی. دوای نه‌خۆشكه‌وتن و دواتریش كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری مێژوویی یه‌كێتیی، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ندێك به‌رزو نزمی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام له‌دوای كۆنترۆڵكردنی یه‌كێتیی له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی تاڵه‌بانییه‌وه له 8ی ته‌موزی 2021وه، یه‌كێتیی به‌ته‌واوه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌كه‌ی ئێران یه‌كلاكردوه‌ته‌وه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری 2021 كه ماڵی شیعه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ناكۆك (به‌ره‌ی سه‌درو به‌ره‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) دابه‌شبوو، یه‌كێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له به‌ره ئێرانییه‌كه‌دا (واته به‌ره‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) راوه‌ستا، ئه‌م هه‌ڵوێسته پێگه‌ی یه‌كێتیی له به‌غداد، به‌دیاریكراویش له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كانی دۆستی ئێران به‌هێز كرد، بافڵ تاڵه‌بانی سودی له‌م نزیكایه‌تییه وه‌رگرت بۆ دانانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، به تایبه‌تی له كه‌یسه یاساییه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و دواتریش ئه‌و كه‌یسه‌ی كه په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه‌و رۆژی 4ی شوبات دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. په‌یوه‌ندییه‌كانی یەكێتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌كه‌ی ئێران وایكرد، له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیدا جگه له نوێنه‌ری كۆماریی ئیسلامی ئێران و قه‌یس خه‌زعه‌لی و ره‌یان كلدانی، هیچ یه‌كێك له باڵیۆز‌و دیپلۆماتكارانی بیانی به‌شداریی نه‌كه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی، یه‌كێتیی له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی خۆیدا، ده‌رگای بۆ (حەسەن دانایی فەڕ)و (ئاغای مسگریان) كرده‌وه بچنه ناو كه‌مپی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی (زڕگوێز)، دانایی فه‌ڕو مسگریان وه‌كو دوو فەرماندەی سوپای قودس چونه ناو كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی یه‌كێتیی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی چه‌ك كردووه. قوباد تاڵه‌بانی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری بافڵ تاڵه‌بانی له ئێرانییه‌كان كردووه، بۆیه بۆ راگرتنی باڵانس له‌گه‌ڵ ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌و خۆی له دیدار‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌پارێزێت. یه‌كێتیی له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئێران زۆر نزیكبوه‌ته‌وه، به هه‌مان مه‌سافه له توركیا دوركه‌وتوه‌ته‌وه، توركیا له 3ی نیسانی 2023وه گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه‌و ئه‌م راگرتنه هێشتا به‌رده‌وامه، سه‌رباری سه‌ردانێكی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ ئه‌نكه‌ره، توركیا قایل نه‌بوو به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان كردووه به په‌ناگه بۆ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردسان (په‌كه‌كه). له‌پاڵ كه‌یسی په‌كه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و توركیا به‌مدواییه توشی دوو ئاڵنگاری تریش بوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان پرسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دیاریكراوی پێكهاته‌ی توركمان، دووه‌میش پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك و ئاستی به‌شداری توركمانه‌كانه. یه‌كێتیی له‌ناوخۆی هه‌رێم له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه یه‌كێتیی كۆنترۆڵی به‌سه‌ردا كردووه، ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاری هه‌ن، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتیی دروستكردووه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش كاریگه‌رییان ده‌بێت، له‌وانه: • خراپی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوری سلێمانی و راوه‌ستانی به‌شێكی زۆر له پرۆژه‌كان، به‌به‌راورد به پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك. • گومان و قسه‌وباسه‌كان له‌باره‌ی قاچاغچێتی و شاردنه‌وه‌ی داهاتی سنوری سلێمانی، كه زیاتر له جارێك له‌سه‌ر زاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه گوزارشتی لێكراوه‌و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه ساڵی رابردوو قوباد تاڵه‌بانی سایتی "شه‌فافیه‌ت"ی راگه‌یاندووه. • راوه‌ستانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی. • زیادبوونی جه‌نگی درۆنه‌كانی توركیا له سنوره‌كه‌و زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌و هێرشانه‌دا. • زیادبوونی كۆچی گه‌نجانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی به‌ره‌و ئه‌وروپاو كه‌نه‌دا، به‌جۆرێك به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران، له ساڵی 2023دا له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی (21 هه‌زار) كه‌س كۆچیان كردووه، له‌م رێژه‌یه (3 هه‌زارو 400) كه‌سیان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی سه‌ربه پارێزگای سلێمانییه‌وه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه‌و وڵاتیان بهجیهێشووهو رێگای مه‌ترسیداریان هه‌ڵبژاردووه. • سه‌رباری په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، هێشتا ناوبه‌ناو گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق كێڵگه‌ی غازی (كۆرمۆر) له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌م كێڵگه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی غازی ماڵان و غازی وێستگه‌كانی كاره‌بایه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. • دواین ئاڵنگاریش كه روبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی یه‌كێتیی بوه‌ته‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندنه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، بایكۆتێك كه چاره‌نوسی خویندنی ساڵێكی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌و یه‌كێتیی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه هیچ چاره‌سه‌رێكی دارایی بۆ ئه‌م قه‌یرانه پێ نییه‌و له‌حاڵی توندكردنه‌وه‌ی فشارهكانیشدا له‌سه‌ر مامۆستایان، له هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دروستده‌كات. یه‌كێتیی و هه‌ڵبژاردن به ژماره یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1992ەوە تائێستا بەشداری لە (12) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992، یەكێتیی لەكۆی (ملیۆنێك و 112 هەزار) دەنگدەر، (423) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (38%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، یەكێتیی لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (215) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لە هەڵبژاردنی 2005، یەكێتیی لە پارێزگای سلێمانی (485 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا یەكێتیی لە سلێمانی (124 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2005، یەكێتیی لە پارێزگای هەولێر (244 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا یەكێتیی لە هەولێر (65 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. بەشی یەكەمی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره راپۆرته له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
راپۆرتی: درەو 🔹 ئەو داهاتەی بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەی موچەخۆرانەوە لە (8) ساڵی ڕابردوودا بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە بریتیە لە؛ (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار، لە هەردوو کابیەی هەشتەم و نۆیەمدا. 🔹 کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دیناری فەرمانبەرانی هەرێم پاشەکەوتکردووە. 🔹 لە کابینەی نۆیەمدا حکومەتی هەرێم بڕی (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دیناری موچەخۆرانی بڕیوە. 🔹 کەواتە کۆی شایستە داراییەکانی موچەخۆران لای حکومەتی هەرێم (27 ترلیۆن و 580 ملیار و 365 ملیۆن و 800 هەزار) دینارە. 🔹 ئەگەر موچەخۆرێک بڕی موچەکەی (ملیۆنێک) دینار بێت، بەهۆی پاشەکەوت، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بڕی (48 ملیۆن و 320 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە. یەکەم؛ سەرە موچە (عەلاوە) و بەرزە موچە (تەرفیع) چییە؟ لە یاسای موچەی فەرمانبەرانی میری و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008 هەموارکراو بە ڕوونی باس لە هەردوو بابەتی سەرە موچە (عەلاوە) و بەرزە موچە (تەرفیع) کراوە، بەجۆرێک لە؛ (مادەی سێیەم) بڕگەی یەکەم: پلەکانی فەرمانبەران و سەرمووچەی ساڵانەیان و ماوەی پلە بەرز کردنەوەیان بەم شێوەیە دەبێت کە لە خشتەی مووچەکان و سەرمووچەی ساڵانە هاتووە (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) سەرمووچەی ساڵانە لە (مادەی پێنجەم)ی یاساکەدا هاتووە: سەرمووچەی ساڵانە دەدرێت بە فەرمانبەر لە کاتی تەواو کردنی (1) ساڵ لە خزمەتی وەزیفی بە رەچاو کردنی مادە (9)ی ئەم یاسایە. هەروەها لە (مادەی نۆیەم)دا هاتووە؛ یەکەم: ئەگەر نەتوانرا فەرمانبەر پلەی بەرز بکرێتەوە بۆ پلەی دواتر یان پێدانی سەرمووچەی ساڵانەی بۆ گەیشتن بە بەرزترین رادەی مووچەی پلەکەی، دەکرێت بەردەوام سەرمووچەی ساڵانەی پێ بدرێت لە پلەی دواتری پلەکەی خۆی. دووەم: فەرمانبەری پایە (11)ی پلە یەکی وەزیفی سەرمووچەی بەردەوام دەبێت کە تێپەڕ نەبێت لە نزمترین رادەی پلە باڵاکان (ب) پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەر لە (مادەی شەشەم)ی یاساکەدا هاتووە؛ یەکەم: پلە بەرز کردنەوە بریتییە لە گواستنەوەی فەرمانبەر لەو وەزیفەیەی کە تێیدایە بۆ وەزیفەیەک کە راستەوخۆ دەکەوێتە پلەیەکی بەرزتر دوای پلەی پێشتری لە پلەبەندنی وەزیفی. سەبارەت بە مەرجەکانی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەر هەر لە (مادەی شەشەم) و بڕگەی (دووەم) هاتووە: هەبوونی ئەم مەرجانەی کە لە خوارەوە هاتوون لە کاتی پلە بەرز کردنەوە: ا. هەبووونی پلەی بەتاڵ یان وەزیفەی بەتاڵ لە پلەیەکی بەرزتر لەو پلەیەی کە تێیدایە لەنێو (چمن) میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەی. ب. تەواوکردنی ماوەی بڕیاردراو بۆ پلە بەرزکردنەوە کە هاتووە لە خشتەی ژمارە (١). ج. دەبێت فەرمانبەر مەرجەکان و توانای پێویستی هەبێت بۆ ئەو وەزیفەیەی بۆی کاندید دەکرێت بۆ پلە بەرز کردنەوە. د. سەلماندنی تواناکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی ئەو وەزیفەیەی کە نیاز وایە پلەکەی بۆی بەرز بکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکی راستەوخۆ و پەسند کردنی سەرۆکی باڵا. لە بەشێکی تری یاساکە تایبەت بە (پێکهێنانی لیژنەی پلە بەرز کردنەوە) لە (مادەی حەوتەم)دا هاتووە؛ یەکەم: بە فەرمانی وەزیر یان سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یان کەسی راسپێردراو لیژنەیەکی پسپۆر پێک دەهێندرێت بە سەرۆکایەتی فەرمانبەرێک کە پلە وەزیفیەکەی لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خوارتر نەبێت و دوو ئەندام کە پلەی وەزیفییان لە بەڕێوەبەر کەمتر نەبێت بۆ بینینی داواکارییەکانی پلە بەرز کردنەوە لە ماوەی 60 رۆژ لە رێکەوتی وەرگرتنی داواکارییەکە و کاندید کردنی فەرمانبەر بۆ پلە بەرز کردنەوە پاش دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجەکانی بڕیاردراو بۆ پلە بەرز کردنەوە کە هاتووە لە بڕگە دووەم لە مادە 6ی ئەم یاسایە. دووەم: فەرمانی پلە بەرز کردنەوە دەردەچێت لە لایەن وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت و پلە بەرز کردنەوەکەشی جێبەجێ دەکرێت لە رێکەوتی شایستە بوونی، ئەگەر خودی فەرمانبەر رۆڵی نەبووبێت لە دواکەوتنی پلە بەرز کردنەوەکەی. مادەی هەشتەم یەکەم: ئەگەر مووچەی فەرمانبەری پلە بەرز کراو هاوتا بوو لەگەڵ یەکێک لە پایەکانی پلەی بەرزکراوەکە، ئەوا مووچەی پایەتی دواتری پێ دەدرێت کە لەگەڵ مووچەکەی هاوتا بێت. دووەم: ئەگەر مووچەی فەرمانبەری پلە بەرز کراو کەوتە نێوان دوو پایە (مەرتەبە) لەو پلەیەی کە بۆی بەرز کراوەتەوە، ئەوا مووچەی پایەی بەرزتری پێ دەدرێت. خشتەی ژمارە (١) موچەی بنەڕەتی پلەکانی وەزیفی سیستمی موچە بە هەزار دینار دووەم؛ شایستە داراییەکانی موچەخۆران لای حکومەتی هەرێم فەرمانبەران و موچەخۆران دوو جۆر شایستەی داراییان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئەوانیش بریتین لە شایستەی (بەرزە موچە)ی فەرمانبەران و موچەی (پاشەکەوت، لێبڕین و چارەکە موچە)، لە خوارەوە ڕاڤەی هەردوو ئەو جۆرە شایستەیە دەکەین و قەبارەی ئەو شایستانە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوندەکەینەوە. 1. ڕاگرتنی بەرزە موچەو کاریگەرییەکانی لەسەر فەرمانبەران مامۆستایان لە 1-1-2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە مافێكی یاساییە بەپێی یاسای (موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتو كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008)ی عێراق جێگیركراوە، ئەم یاسایە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت. ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی حكومەتی هەرێم نییە بۆ پێدانەوەی ئەو مافە بە فەرمانبەران، ئەم پرسە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (8) ساڵ. ئەمە لە کاتێکدایە پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ نەوەستاوەو، پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووەتەوە کە لەم وەزارەتەش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕاوەستابو. کەواتە فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایانی هەرێم زەرەرمەندی یەكەمن، کە بە پێی داتاکانی بایۆمێتری ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (710 هەزار و 282) کەسە. جگە لەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە کێشەی زۆری کارگێڕی وەزیفی دروستکردووە، تەنانەت بە هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا هەیه خانەنشین کراون، بەبێ ئەوەی پلەبەرزکردنەوەیان بکرێت، بەمەش ئەو فەرمانبەرانەی مافی پلە بەرزکردنەوەیان هەبووە و پێش وەرگرتنی پلەکەیان خانەنشین بوون بە درێژایی ژیان باجی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە دەدەن کە ژمارەیان بە نزیکەی (50 هەزار) خانەنشین دەخەمڵێندرێت. سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکرنەوەی فەرمانبەرانەوە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووەو دەبێت، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست نییەو حکومەتیش هیچ ڕونکردنەوەکی لەو بارەیەوە نەبووە لەبەر ئەوەی؛ 1. فەرمانبەران و مامۆستایان دوو پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکە بووە،. بەتایبەت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی پلە وەزیفییەکانیان لە نێوان (٦-١٠) دایەو (4) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێرەوە بۆ خشتەی ژمارە (1)). 2. بەشێک کەم لە فەرمانبەران و مامۆستایان یەک پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکەبووە، بەتایبەت ئەوانەی لە ساڵانی (2011 بۆ 2015) لەو مافە سودمەند بوونەو پلەی وەزیفیان لە نێوان (١-٥)دایەو (٥) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێوە بۆ خشتەی ژمارە (1)). 3. زانیاری ورد نییە لەبارەی کۆی ئەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان (هەڵگری چی بڕوانامەیەکن، لە چ پلە و پلکانەیەکی وەزیفیدان، لە چ پۆستێکی ئیداریدان) چونکە دەرماڵەماڵەکان کاریگەری گەورە لەسەر ڕێژەی بەرزبوونەوەی موچەکانیان جێ دەهێڵێت. بەڵام بەشێوەیەکی گریمانەیی بەهای ئەو قەرزەی "بەرزە موچە" كە دەبێت حكومەت بۆ فەرمانبەرانی بگەڕێنێتەوە بەدیاریكراوی نازانرێت، ئەگەر تێكڕای بەرزەموچە بە (50 هەزار) دینار ئەژماربكرێت، كە بۆ هەندێك پلەی وەزیفی لەم بڕە زیاتر‌و بۆ هەندێك تر كەمترە، لەحاڵی دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی بەرزەموچە بۆ فەرمانبەران کە ژمارەیان (710 هەزار و 282) موچەخۆرە، کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە (35 ملیار و 514 ملیۆن و 100 هەزار) دینار. بەمەش ئەگەر تەنها بۆ فەرمانبەرێک یەک پلە بەرزکردەنەوە و بۆ هەر پلە بەرزکرنەوەیەک (50 هەزار) دینار بخەمڵێنین _چونکە هەر پلە بەرزکردنەوەیەک فەرمانبەر (26 هەزار دینار بۆ 122 هەزار دینار) دەچێتە سەر موچەکەی_ بۆ (8) ساڵی ڕابردوو بەم جۆرەیە؛ • 710 هەزار و 282 موچەخۆری شارستانیX 50 هەزار دینار X 96 مانگ = (3 ترلیۆن و 409 ملیار و 353 ملیۆن و 600 هەزار) دینار. ئەگەر سێ بەشی ئەو فەرمانبەرانە مافی دوو جار پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەتی هەرێم بێت، ئەوا بەپێی ئەم لێکدانەوەیەی خوارەوە، ئەم بڕەش لە شایستەی دارایی موچەخۆران وەک بەرزە موچە لەسەر حکومەت کەڵەکە دەبێت. • 532 هەزار و 711 موچەخۆری شارستانیX 50 هەزار دینار X 96 مانگ = (2 ترلیۆن و 557 ملیار و 15 ملیۆن و 200 هەزار) دینار. بەم پێیەش کۆی ئەو شایستە داراییەی موچەخۆرانی شارستانی کە بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە بریتیە لە؛ • (3 ترلیۆن و 409 ملیار و 353 ملیۆن و 600 هەزار) دینار + (2 ترلیۆن و 557 ملیار و 15 ملیۆن و 200 هەزار) دینار = (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار 2. پاشەکەت و لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچە وەک شایستەی دارایی موچەخۆرانی هەرێم لەسەر شانی حکومەت لە ماوەی (9) ساڵدا، واتا لە (108) مانگدا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (49) موچەی تەواویان وەگرتووە، (15) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە. کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار. بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت. بڕوانە خشتەکانی خوارە تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت. خشتەی ژمارە (2) خشتەی سێیەم (3) سێیەم؛ شایستە داراییەکانی تەنها موچەخۆرێک لای حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییانەی لە بەشی یەکەم و دووەمدا ئاماژەمان پێدا، ئەگەر گریمانەی ئەوەی بکەین موچەخۆرێک موچەکەی (ملیۆنێک) دینارە، ئەوا؛ 1. (15) موچەی تەواوی وەرنەگرتووە کە دەکاتە (15 ملیۆن) دینار. 2. (23) جار چارەکە موچەی وەرگرتووەو هەر موچەیەک (750 هەزار) دیناری لێبڕاوە، کە دەکاتە (17 ملیۆن و 250 هەزار) دینار. 3. (11) موچەی بە تێکڕا (40%) و (400 هەزار) دیناری لێبڕاوە، کە دەکاتە (4 ملیۆن و 400 هەزار) دینار. 4. (9) موچەی بە لێبڕینی (210 هەزار دینار) بە رێژەی (21%) لێبڕاوە، کە دەکاتە (ملیونێک و 890 هەزار) دینار. 5. (1) موچە بە لێبڕنی (18%) واتە (180 هەزار) دیناری لێبڕاوە. 6. بەهۆی ڕاگرتنی (1-2) بەرزە موچەوە لە ساڵی (2016 - 2024)، بە لانی کەمەوە مانگانە (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکراوە بە درێژایی (96) مانگ، بە کۆی گشتی دەکاتە (9 ملیۆن و 600 هەزار) دینار. کەواتە هەر موچەخۆرێک، ئەگەر موچەکەی (ملیۆنێک) دینار بێت، بەهۆی پاشەکەوت، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بڕی (48 ملیۆن و 320 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە، بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەی ژمارە (4). خشتەی سێیەم (4)
راپۆرت: دره‌و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 14یه، ناكۆكی نێوان دوو ئامۆزا میراتگره‌كه‌ی پارتی گه‌یشتوه‌ته ناو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پارتی به 45 كورسی په‌رله‌مانه‌وه 75%ی پۆسته‌كانی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی له چوار ساڵی رابردوودا هاتوه‌ته پێش، ئایا پارتی جارێكی تر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و چاره‌سه‌ری دۆخی دارایی‌ش ئاسۆی نادیاره، ورده‌كاری دۆخی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌م راپۆرته‌دا، ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می زنجیره‌یه‌ك راپۆرتێكه كه (دره‌و) له‌باره‌ی دۆخی هه‌ریه‌كه له حزبه‌كان بۆ له هه‌ڵبژاردن بڵاویده‌كاته‌وه. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه. بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی یه‌كه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و جوگرافیایه‌ی پێی ده‌وترێت "باشوری كوردستان"، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی دایكه، زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر له‌ناو عه‌باكه‌ی پارتییه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌م حزبه له 1946 دامه‌زراوه، واتا ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به (78 ساڵ)، پارتی له‌م ته‌مه‌نه‌دا چه‌ندین نسكۆی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ڵساوه‌ته‌وه، ئه‌م حزبه ئێستا له‌كۆی نزیكه‌ی (6 ملیۆن) له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان (600 هه‌زار) ئه‌ندامی هه‌یه، واتا به‌گوێره‌ی ئه‌ندام بێت پارتی رێژه‌ی 10%ی تێكڕای دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت. دۆخی ناوخۆیی پارتی دوای حه‌وت ساڵ دواكه‌وتن له‌واده‌ی خۆی، رۆژی 3ی تشرینی دووه‌می 2022 پارتی كۆنگره‌ی 14ی خۆی به‌ست، ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی سیاسی نوێ بوو له ناوخۆی پارتیدا، مه‌سعود بارزانی كه له‌دوای مسته‌فا بارزانی باوكییه‌وه، سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی پارتییه، له‌م كۆنگره‌یه‌دا نه‌خشه‌ی رێبه‌رایه‌تیكردنی پارتی بۆ دوای خۆی داڕشت. بارزانی كه له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارتیدا له ساڵی 1946 له‌دایكبووه‌و به (78 ساڵ) هاوته‌مه‌نی حزبه‌كه‌یه‌تی، له كۆنگره‌ی 14دا سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتیدا مایه‌وه، به‌ڵام په‌یكه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی پارتی گۆڕی، مه‌سرور بارزانی كوڕی هێنایه پێشه‌وه‌و هاوشان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی برازای، كردی به جێگری سه‌رۆكی پارتی. هه‌ر له ساتی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتییه‌وه، ئیتر سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كی نوێ، به‌ڵام قوڵتر له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌ركه‌وت، میدیای نێچیرڤان بارزانی وه‌كو جێگری (دووه‌م)ی سه‌رۆكی پارتی ناوی مه‌سرور بارزانی هێنا، میدیای مه‌سرور بارزانیش ده‌یوت "هه‌ردووكیان جێگرن" واتا كه‌سیان له‌پێش ئه‌وه‌ی تریانه‌وه نییه. سه‌ره‌تای ئه‌م گۆڕانكارییه له‌ناو په‌یكه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ رۆژی 3ی كانونی یه‌كه‌می 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاندید كرد، نێچیرڤان بارزانیش دوای 17 ساڵ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت، بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كرا. نێچیرڤان بارزانی ئه‌وكات ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی قبوڵ كرد، به‌وئومێده‌ی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و له شوێنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه، بۆ داهاتوو ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتیش گیر ببێت و ئه‌و هاوكێشه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه ده‌وترێت " هه‌ركه‌سێك به سلكی ده‌زگای پاراستندا تێنه‌په‌ڕیبێت ناتوانێت ببێت به سه‌رۆكی پارتی"، به‌ڵام دوای كه‌متر له هه‌شت مانگ كه مه‌سرور بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستبه‌كاربوو (10 ته‌موزی 2019)، ئیتر نێچیرڤان بارزانی خۆی له دۆخێكی نوێ‌دا بینییه‌وه كه ره‌نگه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌كردبێت، مه‌سرور بارزانی هه‌موو كه‌سه نزیكه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له حكومه‌ت ده‌رپه‌ڕاندو له‌دوای یه‌كه‌مین قه‌یرانیشه‌وه كه روبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه‌وه (قه‌یرانی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت) یه‌كسه‌ر مه‌سرور بارزانی جه‌نگی دژی نێچیرڤان بارزانی راگهیاندو خراپی دۆخی دارایی حكومه‌ت و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی خسته ئه‌ستۆی 17 ساڵ حوكمڕانیی نێچیرڤان بارزانی له‌ناو حكومه‌تدا. له‌وكاته‌وه تائێستا په‌یوه‌ندی دوو ئامۆزا میراتگره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌دۆخی كێشمه‌كێشدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌سه‌ره‌تای ململانێكه‌وه نێچیرڤان بارزانی خۆی له كاردانه‌وه ده‌پاراست، به‌ڵام به‌مدواییه دژه هێرشی ده‌ستپیكردووه، له‌رێگه‌ی میدیاكانییه‌وه (به‌دیاریكراویش تۆڕی میدیایی رووداو) فشاری له‌سه‌ر كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی توندكردوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته میدیاییه به‌ته‌واوه‌تی مه‌سرور بارزانی بێزار كردووه، تائه‌و ڕاده‌ی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (رووداو) بكه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی سه‌رزه‌نیشت و سزا دراون له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌م قه‌ده‌غه میدیاییه، واتا ئێستا دۆخێك له‌ناو پارتیدا دروستبووه، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی له كێشمه‌كێشی نێوان دوو ئامۆزاكه تێبگات، ته‌نیا پێویستی به‌وه‌یه ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنه‌كانی حزبه‌كه‌ی بكات. پارتی كه جاران به مه‌ركه‌زیه‌تی بڕیاری سیاسی و میدیایی ناسرابوو، ئێستا هاوشێوه‌ی یه‌كێتیی خاوه‌نی زیاتر له میدیایه‌كه، كه هه‌ریه‌كه‌یان گوزارشت له جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی ناو پارتی ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی مینبه‌ری جیاوازی میدیاییه‌وه له‌ناو پارتی، پێشبینی ئه‌وه هه‌بوو پارتی روبه‌ڕووی هه‌مان دۆخی ساڵانی رابردووی یه‌كێتیی ببێته‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ قۆناغێك كه ئیتر چاره‌نوسی شوێنگره‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌نێوان كوڕ‌و برازاكه‌یدا یه‌كلاده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، ساڵی رابردوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رپرسانی ئیداریی پارتی، مه‌سرور بارزانی وتویه‌تی:" ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رووداو به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت ده‌یكات، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نایكه‌ن". به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، ناكۆكیی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ئاشكراو له‌به‌رده‌م وه‌زیری لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌تدا ده‌ركه‌وتووه، بهراوركارییهكی كابینه‌ی نۆیه‌م به كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت له‌لایه‌ن رێبه‌ری ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ناوخۆوه، كاردانه‌وه‌ی توند‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ی (فه‌وزی هه‌ریری) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ریری له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی رێبه‌ر ئه‌حمه‌ددا، به‌نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانیدا به‌رگری له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت كرد‌و ره‌خنه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌م گرت، ئه‌مه مه‌سرور بارزانی ناچاركرد كۆتایی به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بهێنێت. (فه‌وزی هه‌ریری كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه، پله‌ی وه‌زیره‌و به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات) ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی نێوان دوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی، له‌دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا كه 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌نگ و پێگه‌ی پارتی دروستكرد، به‌تایبه‌تیش له پارێزگای نهینهواو كه‌ركوك، به‌جۆریك له نه‌ینه‌وا پارتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 50% دابه‌زی، له كه‌ركوكیش به‌به‌راورد به یه‌كێتیی، پارتی له‌ئاستی چاوه‌ڕوانكراوی خۆیدا نه‌بوو. نزیكه‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێن، نێچیرڤان بارزانی ئیداره‌ی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌دات له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت له‌پێگه‌ی مه‌سرور بارزانی بدات، تا ئه‌و ڕاده‌ی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره له ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، پێگه‌ی پارتی له په‌رله‌مان لاواز ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه په‌یامێك به ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی پارتیش بدات و بڵێ: من كه حكومه‌تم راده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد پارتی خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مان بوو، به‌ڵام كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی وه‌رگرت پارتی كورسییه‌كانی كه‌میكرد". پارتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، پارتی به (45) كورسی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه رێژه‌ی 75%ی پۆسته باڵا‌و هه‌ستیاره‌كانی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌جۆرێك ئێستا بڕیاری سیاسی هه‌رێم له‌ده‌ستی پارتیدایه‌و 100%ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم لای پارتییه (سه‌رۆكی هه‌رێم+ سه‌رۆكی حكومه‌ت+ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه لای یه‌كێتیی بوو، به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه ئێستا نه‌ماوه). له‌ناو پارتیشدا بڕیاری سیاسی له‌ده‌ستی مه‌سرور بارزانیدایه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌م سود له پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، هه‌م له پێگه حزبییه‌كه‌ی وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی و كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حزبه‌كه. كابینه‌ی نۆیه‌م كه چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌ڕێكردووه‌و ماوه‌ی ساڵێكیشه وه‌كو كاربه‌رێكه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی و بێئومێدیی دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی زیاتر كردووه، چونكه له یه‌كه‌م ئه‌زمونی مه‌سرور بارزانیدا، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك فشاربووه‌ته‌وه كه پێشینه‌ی نه‌بووه، له‌وانه: • شوباتی 2020، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كۆتایی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی توشی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره كرد، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی 10 مانگ به لێبڕینه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكرد، ئه‌مه سه‌ره‌تای نائومێدی خه‌ڵك بوو به‌رامبه‌ر به كابینه‌ی نۆیه‌م و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتیش دروستكرد. • له 15ی شوباتی 2022دا، دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم و هه‌ولێری پابه‌ندكرد به‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات. • له تشرینی یه‌كه‌می 2022دا، به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منیی نێوان پارتی و یه‌كێتیی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تی كرد، دواتریش وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیی له مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تیان كرد، ئه‌م بایكۆته ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بوو، له‌دوای یه‌كخستنی ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو تیمی یه‌كێتیی له حكومه‌ت بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كان بكات. • 13ی شوباتی 2023 دادگای ناوبژیوانی پاریس دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوانی، دواجار بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه یه‌كلاكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر توركیا تۆماریكردبوو، له‌م سكاڵایه‌دا عێراق ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا بوو له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێڵی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غداد، له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه، دادگای نێوده‌وڵه‌تی بڕی نزیكه‌ی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار قه‌ره‌بووی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه له به‌ره‌به‌یانی 25ی ئازاری 2023دا توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگرت و تائێستا هه‌نارده ده‌ستیپێ نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداو سه‌رله‌نوێ كێشه بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران دروستبووه‌وه. • 30ی ئایاری 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كارابكاته‌وه‌و گرفت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان دروستبوو. • كۆتایی ئایاری 2023 یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، له‌م یاسایه‌دا بۆ جاری یه‌كه‌م له‌دوای روخانی سه‌ددامه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم قایل بوو به راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به كۆمپانیای به‌بازاڕخستی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"و راده‌ستكردنی پاره‌ی كاشی داهاتی نه‌وت به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌شی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق پێبدرێت، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای ناوبژیوانی پاریس كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له یاسای بودجه‌دا مل بۆ خواسته‌كانی به‌غداد بكات. • 24ی ئه‌یلولی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام له تائێستا ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردنی خۆیان. • كۆتاییه‌كانی 2023، به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌بوو، به‌ناچاری بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌رزی (700 ملیار) دیناری له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌رگرت، به‌م قه‌رزه‌شه‌وه حكومه‌ت به سێ مانگ قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ماڵئاوایی له 2023 كرد. • رۆژی 4ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تۆماریكردووه، ئه‌م بڕیاره‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له بواری گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له كوردستان بۆ (فرهبانهیی)و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و گۆڕانكاریكردن له كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان، ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م گورزێكه كه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی مه‌سرور بارزانیدا به‌ر پێگه‌ی پارتی ده‌كه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له 5 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتی ده‌بێت، پاشان لایه‌نه‌كانی تری به‌شدار له حكومه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی زۆرینه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و فشارانه، له‌دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه، مه‌سرور بارزانی رووی له كه‌مپه‌ینێكی میدیایی كرد بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وانه هه‌نگوین و هه‌نارو چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر، كه كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر تێكڕای داهاتی ناوخۆیی هه‌رێم نییه. پارتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌مدواییه به‌هۆی پارتییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش هه‌ولێری پایته‌خت كه‌وتوه‌ته ژێر فشاری توندی ئێرانه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم كهوتوهتهژێر فشاری دارایی به‌غداده‌وه. پارتی كه خۆی بۆ به‌ره‌ی توركیا‌و ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ساغكردوه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر فشاره زۆره‌كانی به‌غدادو تاران‌دا، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌مریكا نه‌بینیوه، ئه‌م نائومێدییه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا له 12ی ته‌موزی 2023دا گوزارشتی لێكرا، كاتێك سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند" سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بوەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان، بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناڕاستەوخۆ كاریگەریان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە"، ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی پارتی له ئه‌مریكا بۆ یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیا جێگای سه‌ره‌نج بوو، وا لێكدرایه‌وه ئه‌مریكا یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی تری خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ستداوه. پارتی له‌ناو كێشمه‌كێشی ئهمریكاو ئێران‌دا له‌ناوچه‌كه گیری خواردووه، له‌لایه‌ك له‌ژێر فشاری ئێران و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقدایه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی، له‌لایه‌كی تر مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به گه‌ره‌نتی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و هه‌رێمی كوردستان ته‌ماشا ده‌كات، پارتی به‌شێكه له هاوپه‌یمانی (ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت)، ئه‌مه هاوپه‌یمانێتی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه پێكه‌وه كابینه‌ی حكومه‌تیان له عێراق دروستكردووه، پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه له‌و شیعانه‌ن، له ئێرانه‌وه نزیكن. له‌كاتێكدا لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق فشاره‌كانیان بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق توندكرده‌وه، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ژه‌نه‌راڵ (جۆوڵ ڤاوڵ) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا بینی، له‌م دیداره‌دا بارزانی جەختی له‌سه‌ر بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد، به‌ڵام له‌ناو حكومه‌تی عێراق ناچاربووه پابه‌ندبێت به بڕیاری شیعه‌كانه‌وه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌پله‌ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كات كه وه‌زیره‌كه‌ی (فوئاد حسێن)ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه. یه‌كێك له‌و بنكانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق تێدا جێگیربووه، بنكه‌ی (هه‌ریره) له‌نزیك هه‌ولێر، سه‌رباری ئه‌مه هاوپه‌یمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریشدا بنكه‌یه‌كیان هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، زیاتر له 150 هێرش له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پارتی و هه‌ڵبژاردن پارتی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی جیاوازدا ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخێك كه له دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ناچێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: • دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد به رابردوو خراپتر بووه، به‌تایبه‌تیش كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی حكومه‌ت ئێستا ئیتر جڵه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدایه‌و هه‌مواری یاسای بودجه‌ش چاره‌نوسی نادیاره‌و ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانیش په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێم نادات كه داوای ده‌كات. • یاسای هه‌ڵبژاردن به‌هۆی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتییه‌وه له دادگای فیدراڵی عێراق دڵخوازی پارتی نابێت، شێوازی فره‌بازنه‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دابه‌شكردنی كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان تاڕاده‌یه‌ك زامنی ئه‌وه ده‌كات چیتر پارتی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بێت كه له خولی پێنجه‌مدا هه‌یبوو، ئه‌مه پارتی ناچار ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره سیاسییه‌كانی به‌دیاریكراویش یه‌كێتیی، پاشه‌كشێی سیاسی زیاتر بكات. • ناكۆكی نێوان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له ئاڕاسته‌كردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی بۆ به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردن و لێكدانه‌وه‌ی حساباتی پێگه‌و هه‌ژمونی هه‌ریه‌كه‌یان دوای هه‌ڵبژاردن. • سه‌رباری ئه‌م خاڵه نه‌رێنییانه، هێشتا پارتی هێزی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تاكاتی هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی بتوانێت ریككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌باره‌ی یاسای بودجه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات و به‌مه‌ش هه‌ندێك ئارامی ده‌روونی بۆ موچه‌خۆران و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه. پارتی و هه‌ڵبژاردن دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەكانی (پەرلەمانی كوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاكان، پەرلەمانی عێراق) لە هەرێمی كوردستان (1992 – 2021) • بۆ نوسینی ئه‌م راپۆرته شیكارییه (دره‌و) له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌ناو پارتی و یه‌كێتیی قسه‌ی كردووه
درەو: شەوی رابردوو لەیەككاتدا بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و كێڵگەی غازی كۆرمۆر، هێرشە درۆنیەكانی هەولێر لەلایەن (گروپی موقاوەمەی ئیسلامی عێراق)یەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەكەی كۆرمۆر رانەگەیەندراوە، هێرشەكانی سەركۆرمۆر كۆمەڵێك رەهەندی جیاوازی هەیە، كێشە ناوخۆییەكانی گروپە شیعەكان و فراونكردنی كێڵگەی غازی كۆرمۆر و وشككردنی سەرچاوە ستراتیژییەكانی هەرێم بەشێكن لە هۆكاری هێرشە درۆنییەكان. ئەمشەو هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە لەلایەن كۆمپانیای دانەغازەوە كاری بەرهەمهێنانی تێدا دەكرێت، بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هێرشەكە لەرێگەی درۆنەوە بووەو بەهۆیەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستەگانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی (2800) مێگاوات كارەبا راگیراوە. تا ئێستا ئەنجامدەر و هۆكاری پشت هێرشەكە رانەگەیەندراوە، بەڵام ئاماژەكان بۆ گروپە شیعەكانی عێراقی سەربە ئێران دەچن كە لەناوچە جێناكۆكەكانی نێوان قادر كەرەم و دووزخورماتوو جێگیرن و نزیكەی (20) كیلۆمەترێك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە دوورن، كە لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی یەكێتیدایە، هەرچەندە بەشێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەو گروپەی هێرشەكەی دوێنێ شەوی ئەنجامداوە، گروپێكی حەشدی توركمانیەو لەو ناوچەیە جێگیرن، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیەندراوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) هۆكاری هێرشەكەی سەر كۆرمۆر كە چەند مانگ جارێك دووبارە دەبێتەوەو سەرچاوەی سەرەكی غازی وێستگەكانی كارەبای هەرێمەوە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە: یەكەم: ناكۆكی گروپە شیعەكان: لە ئێستادا لەرووی سیاسیەوە گروپە شیعە چەكدارەكانی سەربە ئێران ناكۆكن لەناو خۆیاندا، نێگەرانن لە پەیوەندییە دۆستایەتیە بەهێزەكەی نێوان قەیس غەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو گروپانە پێیان وایە ئەو دۆستایەتییە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئابورییەو قەیس خەزعەلی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان خۆی بەدوور دەگرێت، كە گروپەكانی (بەرەی موقاوەمەت) بۆسەر بنكەو بارەگاكانی هێزەكانی ئەمریكا ئەنجامی ئەدەن، لەرێگەی ئەم هێرشەوە بۆسەر غازی كۆرمۆر ئەیانەوێت ئەو پەیامە بە قەیس خەزعەلی و رەیان كلدانی بدەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەسەڵاتدارێتیەكەی لە سلێمانی لەو هێرشانە جیاناكرێنەوە، ئەو هێرشانە پەیام و مەسجی روونی گروپە شیعەكانی نزیك ئێرانە بۆ یەكێتی. دووەم: فراوانكردنی كێڵگەكە: هەر كات باس لە فراونكردنی كیڵگەی غازی كۆرمۆر دەكرێت لەلایەن كۆمپانیای دانەغازەوە، كێڵگەی كۆرمۆر رووبەرووی هێرشی موشەكی و درۆنی دەبێتەوە، فراوانكردنی بەرهەمهێنانی كێلگەی غازی كۆرمۆر نیگەرانی ئێران و گروپە شیعەكانی نزیك ئێرانی لێكەوتووەتەوە، ئەوان پێیان وایە ئەو كێڵگەیە بەشێكە لە كۆمپانیای نەوتی باكورو غازی ئەو كێلگەیە دەبێت لەژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیای نەوتی باكووردا بێت. سێیەم: لێدان لە ژێرخانی هەرێم لێدان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر تێكدانی ژێرخانی هەرێمی كوردستانە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا غازی سروشتی وێستگەكانی كارەبای هەرێم و غازی ماڵانیش كە سەرچاوەی رووناككردنەوەو گەرمكردنەوەیە لە هەرێمی كوردستاندا سەرچاوەكەی كێڵگەی غازی كۆرمۆرە، بۆیە ئەو گروپانە دەیانەوێـت ژێرخانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی وێران بكەن، هەروەك چۆن یەكێك لە ئامانجەكانی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێرەو ئەویش بە ئامانجی داخستنی هەرێمی كوردستان بەرووی جیهاندا. كێ هێرشەكان ئەنجام دەدات؟ لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هێرشكراوەتەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەڵام هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ. مانگی حوزەیرانی 2022 چەند جارێك هێرشكرایە سەر كۆرمۆر، بۆیە لیژنەیەكی سەربازی لە نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق پێكهات، ئەنجامی لیژنەكە دەست (درەو) كەوتوو ئەوكات كۆپییەكی بڵاوكردەوە بەم شێوەیە بوو: • بەپێی شیكاری ئەو چاڵانەی بەهۆی هێرشەكەكانەوە دروستبوون، دەركەوت هەموو ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی (كۆرمۆر) كراون، لە یەك ئاڕاستەوە هاتوون واتە لە خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەی خۆڕئاوا، هێرشەكان لەناو قوڵایی هەرێمی كوردستان‌و لە پشت كەرتی لیوای 16ی پێشمەرگەوە روویداوە. • نزیكترین خاڵی شوێنی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكان نزیكەی (29 بۆ 30) كیلۆمەتر لە هێزەكانی حكومەتی فیدراڵەوە دوورە، ناوچەی بۆشایی ئەمنیی لەنێوان هێزە فیدراڵییەكانو پێشمەرگە نزیكەی (9 بۆ 10 كیلۆمەترە) لە شوێنی كێڵگەكەوە. • كێڵگەی كۆرمۆر بە سێ بازنەی ئەمنیی دەورە دراوە، بازنەی یەكەم‌و دووەم كۆمپانیایەكی ئەمنیی تایبەتە، بازنەی سێیەم پێشمەرگەیە، لە ئێستادا هێزێكی كۆماندۆش لەو ناوچەیە جێگیركراوە. بۆچی كۆرمۆر ؟ رۆژی 5ی ئایاری رابردوو كۆمپانیای نەوتی باكور كە سەربە وەزارەتی نەوتی عێراقە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، باسی لەوەكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادەڕۆیی كردوەتەسەر كێڵگە نەوتییەكانی سەربە كۆمپانیای باكور لەوانە (خورمەڵە، ئاڤانا، سەفیە، كۆرمۆر). خورمەڵە گەورەترین كێڵگەی نەوتی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمە لە زۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ( 175 )هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، ئەم كێڵگەیە دەكەوێتە ناوچەی كێشەلەسەرو حكومەتی عێراق داوای دەكاتەوە، لە زۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش كێڵگەی (كۆرمۆر) كە گەورەترین كێڵگەی غازی هەرێمی كوردستان‌و پێداویستی غازی ماڵان لەناوخۆو وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات، بەهەمان شێوە كێشەی لەسەرەو عێراق داوای دەكات. كۆمپانیای نەوتی باكور لە دادگاكانی عێراق لەبارەی (خورمەڵەو كۆرمۆر)ەوە سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە. هەندێك پێیانوایە ئەم بارودۆخە وایكردووە گروپە چەكدارەكانی عێراق هێرشەكانیان لە شوێنە دیپلۆماسییەكانەوە بگوازنەوە بۆسەر دامەزراوەكانی نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان لەسنوری دەسەڵاتی پارتی‌و یەكێتی. لەبەرامبەردا بۆچونێكی تر هەیە كە هۆكاری پشت هێرشەكان بۆسەر كۆرمۆر دەبەستێتەوە بە كێشەیەكی یاسایی نێوان كۆمپانیای (دانەغاز)ی ئیماراتی‌و حكومەتی ئێرانەوە هەیە سەبارەت بە غاز، كۆمپانیا ئیماراتییەكە كە لە كێڵگەی كۆرمۆر كار دەكات لە دادگای پاریس سكاڵای لەسەر كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران تۆمار كردووە لەبارەی پابەندنەبوون بە رێككەوتنێكی (25 ساڵە) كە ساڵی 2005 لەنێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە، سكاڵاكەی دانەغاز دوو بەشە، بەشی یەكەمی لە ئێران بردوەتەوە كە بەهاكەی (608 ملیۆن) دۆلارەو بڕیارە دادگا مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بڕیار لەسەر بەشی دووەمی كەیسەكە بدات. گومان دەكرێت ئێران لەرێگەی میلیشیا شیعەكانی عێراقەوە شەڕی خۆی لەگەڵ كۆمپانیای (دانەغاز)ی ئیماراتی گواستبێتەوە بۆ كێڵگەی كۆرمۆر، بۆ ئەوەی لەم رێگەیەوە پەیام بە ئیماراتییەكان بدات لەبارەی ئەوە دەتوانێت زیان بە ئابورییەكەیان بگەیەنێت. كۆرمۆر.. سەرچاوەی غازی كوردستان كۆرمۆر دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادر كەرەم)، ئەم ناحیەیە تاوەكو ساڵی 1976 سەربە قەزای خورماتوو بووە، واتە لەسەر پارێزگای كەركوك ئەژماركراوە، بەڵام لەو ساڵەدا خراوەتەسەر پارێزگای سەڵاحەدین، ساڵی 1987 جارێكی تر ناحیەی قادر كەرەمی لەڕووی ئیدارییەوە دەستكاری كرا‌و خرایە سەرقەزای چەمچەماڵ. كۆرمۆر تاوەكو ساڵی 2003و بەر لە رووخانی رژێمی سەددام لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی عێراقدا بوو، دوای روخانی سەددام كێڵگەكە كەوتەوە دەست حكومەتی هەرێم، نیسانی 2007 حكومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای (دانەگاز)و (كریسنت پتریۆلیۆم)ی ئیماراتی ئیمزا كرد، گرێبەستەكە مافی دەرهێنانی نەوت‌و گازی لە هەردوو بلۆكی (كۆرمۆر)و (چەمچەماڵ)ی بەو دوو كۆمپانیایە بەخشی، لە 2015دا غاز لە كێڵگەكە بەرهەمهێنرا، بە بۆری گواسترایەەوە بۆ وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ‌و هەولێر. بەرهەمی ئێستا كێڵگەكە بەمشێوەیە: • گازی سروشتی: رۆژانە (452 ملیۆن) پێ سێجا • كۆندێنسەیت: رۆژانە (22 هەزار) بەرمیل، بەتانكەر دەگوازرێتەوە بۆ وێستگەی خورمەڵەو تێكەڵ دەكرێت لەگەڵ نەوتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كوالیتییەكەی • گازی شل (LPG): بڕی (1050) تۆن، ئەمە داناگاز خۆی دەیفرۆشێت بە كۆمپانیاكانی ناوخۆ، بۆ هەر تەنێك بڕی (315) دۆلار وەردەگرێت، كۆمپانیای (ساوس كوردستان) دەیكڕێت‌و دەیگوازێتەوە. غاز لە هەرێمی كوردستان بەگوێرەی سایتی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هەرێمی كوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) یەدەگی غازی سروشتی هەیە، كە رێژەی 3%ی تێكڕای یەدەگی غازە لەسەر ئاستی جیهان. بەڵام ئەمە ئەو یەدەگەیە كە نەسەلمێندراوە، چونكە رێژەی سەلمێندراوی یەدەگی غازی سروشتی هەرێم بەگوێرەی راپۆرتەكانی وزەی ئەمریكا، بڕەكەی تەنیا (25 ترلیۆن) پێ سێجایە. گۆڤاری (ئۆیڵ پرایز) كە بڵاوكراوەیەكی تایبەتمەندی بواری وزەیە، ساڵی 2020 لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكرد، لەكۆی رێژەی سەلمێندراو و نەسەلمێندراوی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان، تەنیا بڕی (10 ترلیۆن) پێ سێجای دۆزراوەتەوەو كاری تێدا دەكرێت، ئەمەش ئەو بڕەیە كە ئێستا لە سنوری ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی‌و لە كێڵگەی (كۆرمۆر) بەرهەم دەهێنرێت. یەدەگی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان زۆربەی دەكەوێتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی، دابەشبونەكە بەمشێوەیە: یەدەگی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی • كێڵگەی كۆرمۆ: 8 ترلیۆن‌و 200 ملیار پێ سێجا • كیڵگەی چەمچەماڵ: 4 ترلیۆن‌و 400 ملیار پێ سێجا • كیڵگەی میران: 3 ترلیۆن‌و 46 ملیار پێ سێجا • كیڵگەی پەڵكانە: ترلیۆنێك‌و 600 ملیار پێ سێجا یەدەگی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی • كیڵگەی بنەباوێ: 7 ترلیۆن‌و 100 ملیار پێ سێجا • كێڵگەی خۆرمەڵە: 2 ترلیۆن‌و 260 ملیار مەتر سێجا • كیڵگەی شێخان: 900 ملیار پێ سێجا • كیڵگەی پیرمام: 880 ملیار پێ سێجا راپۆرتی پەیوەندیدار غازی هەرێم لە كێشمەكێشی پارتی‌و یەكێتیدا كۆرمۆر لەنێوان پرۆژەی پارتی‌و یەكێتیدا گیری خواردووە دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە غاز قەیرانی دارایی ھەرێم چارەسەر دەکات ؟ كێ هێرش دەكات ؟ دابەشبوونی جوگرافی بلۆکە غازییەکانی هەرێمی كوردستان توانای کەرتی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان