راپۆرت: دره‌و چاره‌نوسی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێوان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان داوای مانه‌وه‌ی خانه ده‌كات به په‌یكه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، دووه‌م دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له شوێنه‌كه‌ی ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان دروست بكرێت. گۆڕان كۆنفرانسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی خۆی كێشه‌ی یاساییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كۆنفرانس كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌قانده‌وه، ورده‌كاری گفتوگۆكانی كۆنفرانسی دووه‌می گۆڕان له‌م راپۆرته‌دا. ده‌ستور خاڵی ناكۆكی كۆنفرانس كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رۆژی 21ی ئه‌م مانگه دهستیپێكردو بڕیاربوو ته‌نیا دوو رۆژ بخایه‌نێت، بۆ سێیه‌م رۆژ هێشتا كاره‌كانی خۆی ته‌واو نه‌كردووه. رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م كۆنفرانس پێنج بابه‌تی تێپه‌ڕاند، بڕیار بوو یه‌كه‌م بابه‌ت كه یه‌كلایی بكرێته‌وه پرسی هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی بێت (له فه‌رهه‌نگی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا په‌یڕه‌وی ناوخۆ به ده‌ستوری ناوخۆیی ناوده‌برێت)، به‌ڵام ده‌ستكاری به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانس كرا‌و ده‌ستوره‌كه بۆ دواین ته‌وه‌ر دواخرا. كۆنفرانسه‌كه له ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌باره‌ی ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌یه كه له‌پێناویدا كۆنفرانس سازدراوه. گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕان له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێوه دهسیپێكردو تاوه‌كو كاتژمێر (2ی شه‌و) به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام كۆده‌نگیی له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه دروست نه‌بوو، بۆیه كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر ئه‌ندامانی كۆنفرانس چونه‌وه ناو هۆڵی كۆنفرانس و تائیستا گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و) هێشتا نیوه‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری ده‌ستوره‌كه ته‌واو نه‌بووه. به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، له پرسی هه‌مواری ده‌ستوردا ئیتر جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو كۆنفرانسدا ده‌ركه‌وتوون. عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی لایه‌نگره‌كانییه‌وه له‌ناو كۆنفرانس هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان له‌ڕووی په‌یكه‌ره‌وه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌و ته‌نیا ئه‌ندامه‌كانی گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌كه به‌دیاریكراوی (چیا)، له‌رێگه‌ی لایه‌نگره‌كانییه‌وه له‌ناو كۆنفرانس، داوای دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی ده‌كات كه جێگه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بگرێته‌وه. له‌باره‌ی ئه‌م ناكۆكییه‌وه ئێستا‌و له ساتی نوسینی ئه‌م راپۆرته‌دا، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناو گۆڕان له دانوستاندان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و هێشتا نه‌گه‌یشتوون، ژماره‌یه‌ك له ههردوولاكه سه‌رقاڵی هاتوچۆن له‌نێوان سه‌ید عومه‌رو چیا نه‌وشیرواندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر. مسته‌فا سه‌ید قادر كه له‌سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخهرو خانه‌ی راپه‌ڕاندن وه‌كو ناوبژیكار له‌نێوان سه‌ید عومه‌رو چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ركه‌وت، له رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی دژی به‌رزبووه‌وه، رێگری كرا له‌وه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی لیژنه‌ی 5 كه‌سییه‌كه‌ی كۆنفرانس دیاری بكرێت، به‌وهۆیه‌وه نیگه‌ران بوو. له‌م ناكۆكییه‌دا، لایه‌نگرانی هه‌ردوولا به‌هانه‌ی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دژی مانه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنن ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م ئۆرگانه له‌كاره‌كانیدا شكستی هێناوه، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن خانه‌ی راپه‌ڕاندن بڕیاره‌كانی جڤاتی نیشتمانی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌گه‌ر ئۆرگانێك شكستی هێنابێت ئه‌وه جڤاتی نیشتمانییه نه‌ك خانه‌ی راپه‌ڕاندن، له روكه‌شدا به‌م شێوه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ته‌لاری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره ناكۆكه به‌پله‌ی یه‌كه‌م لێكدانه‌وه‌ی پێگه‌و قورساییهو پۆسته‌كانه بۆ هه‌ر لایه‌كیان له داهاتوودا. خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕان، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م خانه‌یه (به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی جڤاتی نیشتمانییه له‌نێوان دوو كۆبونه‌وه‌دا). سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕاندا چه‌سپێندرا بوو، به‌ڵام تا دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا له 19ی ئایاری 2017، خانه‌ی راپه‌ڕاندن دروست نه‌كراو بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخهرو دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه بوو. دوای دوو مانگ لە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رۆژی 25/7/2017 رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران. به‌پێی ده‌ستوری گۆڕان، جگە لە سەرۆكی جڤاتی گشتی كە ئەندامی خانەی راپەڕاندنەو راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتیەوە پێشتر هەڵدەبژێردرێت، هەموو ئەندامانی تری خانە بە رێكخەری گشتییەوە، لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن. گۆڕان له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه ؟ یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی گۆڕان بوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌مباره‌یه‌وه له كۆنفرانسی گۆڕاندا سێ راسپارده خراوه‌ته‌ڕوو، به‌مشێوه‌یه: • كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت به‌بێ هیچ مه‌رجێك • مانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئه‌م دوو راسپارده هیچ یه‌كێكیان ده‌نگی پێنه‌دراو كێشمه‌كێشی له‌سه‌ر دروستبوو، بۆ ده‌ربازكردنی ناكۆكییه‌كه، راسپارده‌یه‌كی نوێ هێنرایه پێشه‌وه، به‌مشێوه‌یه: • پاش دراسه‌كردن بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت بدرێت. واتا كۆنفرانس نه‌یتوانی بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت بدات، پێشنیازێكی گه‌لاڵه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای دراسه‌كردن، جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لێبدات، وه‌كو به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، واتا ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت ئه‌گه‌رێكی لاوازه. پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه له حكومه‌ت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له 10ی ته‌موزی 2019وه ده‌ستیپێكرد، گۆڕان كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا به‌هۆی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له حكومه‌ت وه‌ده‌رنراو ده‌رگای په‌رله‌مانیشی له‌سه‌ر داخرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به دوودڵییه‌وه بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌ڵام به به‌هانه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی، جارێكی تر له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تێهه‌ڵچووه‌وه‌و رێككه‌وتنی سیاسی كرد بۆ به‌شداربوون له حكومه‌ت. له‌دوای به‌شداریكردنه‌وه له حكومه‌ت، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریدا شه‌ش مانگ جارێك پێداچوونه‌وه به دۆخی خۆی له حكومه‌ت بكات و دوای ساڵیك بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی مانه‌وه یان كشانه‌وه له حكومه‌ت بدات. له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كه گۆڕان چاودێری دۆخی خۆی و داواكارییه‌كانی ده‌كرد له ناو كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا، به‌رپرسانی گۆران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه رێژه‌ی 50%ی خواسته‌كانیان له‌ناو كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌ندێك له به‌رپرسانی تری بزوتنه‌وه‌كه زیاتر ده‌ڕۆیشتن و ده‌یانوت رێژه‌ی 80%ی خواست و به‌رنامه‌كانیان له‌ناو حكومه‌تدا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌م ناڕهزایهتییانهشهوه، دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌مدا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری نه‌دا له‌سه‌ر كشانه‌وه، زیاتر گله‌ییه‌كانیان له‌سه‌ر پۆسته‌كان چڕكرده‌وه، بۆ كۆتایهێنان به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌ك پۆستی تری بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕكرده‌وه (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار). به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی نه‌هێنا به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌تایبه‌تیش كه له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا گۆڕان توشی شكستێكی گه‌وره هات و هیچ كورسییه‌كی نه‌برده‌وه، ئه‌م شكسته له رۆژی 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2021دا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی ناچار كرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، له‌وكاته‌وه تائێستا گۆڕان سه‌ری نه‌ماوه‌و خانه‌ی راپهراندیش كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جیبهجێكردنه به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تای ئازاری 2022، دواجار جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك بۆ كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژرا، به‌ر له كشانه‌وه‌ی كتوپڕی له حكومه‌ت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات و تێیدا هۆكاری كشانه‌وه‌كه بخاته‌ڕوو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكات گۆڕان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌شداری له حكومه‌ت كردووه‌و ئه‌م چاكسازییه نه‌كراوه، سه‌رباری ئه‌مه پرسی داهاته‌كانی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵك و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش روون نییه، بڕیاربوو هه‌ریه‌كه له مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌كو نوێنه‌رانی حكومه‌ت ئه‌م نامه‌یه به مه‌سرور بارزانی بده‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت شكستی هێنا. پێشنیاری كۆنفرانسی دووه‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دراسه‌كردنی پرسی كشانه‌وه له حكومه‌ت له‌كاتێكدایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌ڕێكردووه‌و ماوه‌ی ساڵێكیشه وه‌كو حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا چوار مانگی له‌به‌رده‌مدا ماوه. بۆچی كۆنفرانس ؟ بزوتنەوەی گۆڕان تەمەنی دەبێت بە (14) ساڵ، لەم ماوەیەدا تەنیا دوو كۆنفرانسی كردووە، كۆنفرانسی یه‌كه‌م كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2013 لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەم كۆنفرانسەدا یەكەمین دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەكە پەسەندكراو لەم دەستورەدا بڕیار لەسەر دروستكردنی خانەی راپەڕاندان دراو واده‌ی سازدانی كۆنفرانس به (4 ساڵ) جارێك دیاریكرا، واتا ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئێستا گۆڕان ئه‌نجامی ده‌دات، زیاتر له (6) ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی خۆیدا تێپه‌ڕیوه. به‌ر له سازدانی كۆنفرانس، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نیازبوو بابه‌تی به‌تاڵبوونی پۆستی رێكخه‌ری گشتی و پۆسته‌كانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن چاره‌سه‌ر بكات، رۆژی 30ی مانگی رابردوو، واتا كۆتا رۆژه‌كانی 2023 دیاریكرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ریكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش شكستی هێنا، جه‌مسه‌ری عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، سه‌ید عومه‌رو لایه‌نگره‌كانی به هه‌وڵدان بۆ "ته‌وریسی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه" چیا نه‌وشیروان مسته‌فایان تۆمه‌تبار ده‌كرد، چیا‌و لایه‌نگره‌كانیشی سه‌یدیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات به‌بێ هه‌ڵبژاردن له پۆستی رێكخه‌ری گشتیدا بمێنێته‌وه، ئه‌م ناكۆكییه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌كخست و دواجار هه‌ردوولا ریككه‌وتن له‌بری هه‌ڵبژاردنی ریكخه‌رو خانه، كۆنفرانس بكه‌ن و له كۆنفرانسدا ده‌ستور هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مواره نوێیه‌كه جارێكی تر په‌یكه‌ری بزوتنه‌وه‌كه رێكبخرێته‌وه. سازدانی كۆنفرانس به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ده‌ربازبوون بوون له رێوشوێنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی حزبه‌كان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چونكه به‌بێ هه‌ڵبژاردنی رێكخهرو خانه‌ی راپه‌راندن پاشان سازدانی كۆنفرانس، له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتووه‌وه گۆڕان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌كو حزبێكی سیاسی دوچاری كێشه‌ی یاسایی ده‌بووه‌وه، كێشه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا دروستده‌كرد، كه بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت. به سازدانی كۆنفرانس، گۆڕان ویستی خۆی له پرسی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه ناوخۆییه‌كان و به‌سه‌رچوونی دامه‌زراوه حزبییه‌كانی به‌دیاریكراویش (جڤاتی نیشتمانی) بدزێته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆكانی كۆنفرانس جارێكی تر كێشه ناوخۆییه‌كانی خسته‌وه به‌ر باس. كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه دوای چەند ساڵێك ناكۆكی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تری یەكێتیی، جیابونەوەی خۆی راگەیاندو بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد. 25ی تەموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا (25) كورسی بردەوەو بەسەر یەكێتیدا سەركەوتو لەدوای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بوو بە دووەمین هێز لەسەر ئاستی هەرێم . پێگەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەكاندا: • پەرلەمانی كوردستان 2009: (445,024) دەنگ • پەرلەمانی عێراق 2010: (425,793) دەنگ • پەرلەمانی كوردستان 2013: (476,736) دەنگ • پەرلەمانی عێراق 2014: (472,503) دەنگ • ئەنجومەنی پارێزگاكان 2014: (490,572) دەنگ • پەرلەمانی عێراق 2018: (199,611) دەنگ • پەرلەمانی كوردستان 2018: (186,903) دەنگ • پەرلەمانی عێراق 2021: (22,091) دەنگ
درەو: راپۆرتی: رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی رێكخراوی (NED) یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌نوێترین راپۆرتى مانگانه‌ى خۆیدا، تیشكیخستوهته سه‌ر کێشەکانی پەیوەست بە سامانی ئاژەڵ لە گەرمیان. كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە به شێوازى (PDF). فایلی پیدی ئێف رادیۆی ده‌نگ له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى دا به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، له رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه، مانگانه راپۆرتێك له‌سه‌ر كه‌رتێك بڵاوده‌كاته‌وه، تیایدا ورده‌كاری ناساندنى ئه‌و كه‌رته و كێشه‌كانى ده‌خاته‌ڕو. بۆ ئه‌م مانگه به پێویستی زانیوه له‌سه‌ر سامانى ئاژه‌ڵ له گه‌رمیاندا بوه‌ستێت، تیایدا به داتا قه‌باره‌ى ئه‌م سامانه‌ى خستوه‌ته‌ڕو، هاوكات ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگی و ئالهنگارییانهیشی باس كردوه كه بواره‌كه هه‌یه‌تى، ئاماژه‌یشی به رۆڵی حكومه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره و كێشه‌كانى دا داوه. هه‌روه‌ك له كۆتایی راپۆرته‌كه‌شدا، ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده‌ى گه‌ڵاڵه كردوه. ده‌قی راپۆرته‌كه له خواره‌وه ده‌خوێننه‌وه. کێشەکانی پەیوەست بە سامانی ئاژەڵ لە گەرمیان بەشی یەکەم: کێشەکانی پەیوەست بە سامانی ئاژەڵ لە گەرمیان یه‌كه‌م: مه‌ڕوماڵات مه‌ڕوماڵات له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵه له گه‌رمیان، ژماره‌یه‌كى زۆریان له گه‌رمیان به‌خێوده‌كرێن. به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان له سنوره‌كه‌دا رێژه‌ى مه‌ڕوماڵات "مەڕ و بزن" و ره‌شه‌وڵاخ "گا و مانگا و گامێش" به‌مشێوه‌یه‌یە: مه‌ڕوماڵات: 600 هه‌زار ره‌شه‌وڵاخ: 10 هه‌زار بەوتەی: به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، هیچ پرۆژه‌یه‌كى ئاژه‌ڵى گۆشت له سنورى گه‌رمیان كه مۆڵه‌تدار بێت، بونی نییە، ئەوەی کە هەیە هاوڵاتیان خۆیان بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە ئاژەڵ بەخێودەکەن و دواتر دەیفرۆشنەوە. خاوەن ئاژەڵەکان باس لەوەدەکەن چەندین کێشەیان روبەڕودەبێتەوە، کە لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین. 1. نه‌بونى کۆمەک و هاوکاریی لەلایەن حکومەتەوە خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانى گه‌رمیان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كه‌یان و رێژه‌یه‌ك مه‌ڕوماڵاتیان هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت خزمه‌تگوزارى پێویستى پێشكه‌ش نه‌كردون. به‌ختیار حه‌مه‌خان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى توكن له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: نزیكه‌ى 200 سه‌ر حه‌یوانم هه‌یه و چه‌ندین ساڵه به‌م كاره‌وه خه‌ریكم، حكومه‌تیش هیچ گرنگیه‌ك به‌م بواره نادات، هیچ هاوكارییه‌كمان ناكه‌ن، به‌جۆرێك بۆ ماوه‌ى 3 ساڵیشه ته‌نها ئه‌مساڵ 4 لیتر ئهسپهنهكى پێداوین كه حهیوانهكانمان پێ شۆردوه. وتیشى: له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردو هه‌ر حه‌یوانێك 7 كیلۆ جۆى پێ ئه‌درا ئه‌ویش به پاره‌یه‌ك بو له‌گه‌ڵ بازاڕ هێنده‌ى جیاواز نه‌بو بۆ هه‌ر ته‌نێك 20 هه‌زار جیاوازى هه‌بوه، بۆیه حكومه‌ت هاوكارى نیه له ئێستادا، به‌تایبه‌ت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان. هاوكات، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى به‌رلوت، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: نزیكه‌ى 150 سه‌ر حه‌یوانم هه‌یه و چه‌ندین ساڵه به‌م كاره‌وه خه‌ریكم، حكومه‌تیش گرنگیه‌كى ئه‌وتۆى نه‌داوه به سامانى ئاژه‌ڵ و ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆمان به‌خێوى ده‌كه‌ین. وتیشى: له ئێستادا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵ نیه و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر داهاتى خۆى به‌خێوى ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكرد رێژه‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك ناچاربون حهیوانهكانیان بفرۆشن. ستار حسێن، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى عه‌لى په‌كان له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: له ساڵى 2000ه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت خزمه‌تگوزارى ئه‌وتۆى نه‌بوه بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌وه‌ى هه‌یه له ماوه‌ى 6 ساڵى رابردو به ته‌ن جۆیان ئه‌دا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 300 سه‌ر حه‌یوان بێت ئه‌وه 2 ته‌نێكى به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه. وتیشى: 300 سه‌ر ئاژه‌ڵم هه‌یه، حكومه‌ت هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كى نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت له‌م 2 ساڵه‌ى وشكه‌ساڵى كه هیچ نه‌كرا بۆمان، ئه‌وه‌ى هه‌بوه خاوه‌ن مه‌ڕوماڵات خۆى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌خێوى ده‌كات. حەسەن عه‌لى، بزگیرى رهشهوڵاخه له گه‌رمیان، وتى: رۆژانه كارى كڕین و فرۆشتنى گوێره‌كه و مانگا ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابهستهم هه‌یه كه دواى چه‌ند مانگێك له بازاڕدا ساغى ده‌كه‌مه‌وه، دیارییكراویش نیه كه چه‌ند دابه‌سته ئه‌كه‌ین، چونكه هه‌ندێكجار به‌پێى شوێنه، هى وا هه‌یه 50 دانه دابه‌سته ئه‌كات هى واش هه‌یه 30 یان 100 یان 150 دابه‌سته ئه‌كه‌ن. باسى له‌وه‌شكرد: له ئێستادا ئیشەکەمان ئه‌ركى زۆره و هاوكاریش نیه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌جۆرێك زۆرجار توشى زیان ئه‌بین. به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵیش هه‌مان راى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانى هه‌یه و ده‌ڵێت: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌مانتوانیوه هاوكارییان بكه‌ین. به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، وتى: له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی، نه‌مانتوانیوه خزمه‌تگوزارى پێویست پێشكه‌ش به خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌ین، له كاتێكدا پێشتر بودجه‌ى پاڵپشتى كشتوكاڵیمان هه‌بو، بۆ ماوه‌ى 4 ساڵه ئه‌و بودجه‌یه نه‌ماوه، كه ده‌مانتوانى به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ سامانى ئاژه‌ڵ ته‌رخان بكه‌ین. ده‌شڵێت: به‌جۆرێك ده‌مانتوانى 3 هه‌زار ته‌ن ئالیك دابین بكه‌ین و به نیوه‌ى نرخى بازاڕ پێمان ده‌دان. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گرفتى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان زیاتر له وشكهساڵیهكه بو كه روبه‌ڕوى بونه‌وه، ئه‌گه‌رچى له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه چه‌ند جارێك كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و نوسراویشمان ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمان كرد كه بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام هیچ نه‌كرا، هاوكات داواى به‌شێك له بودجه‌ى پارێزگاكانیشمان كرد له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ئه‌ویش نه‌كرا، ئێمه‌ش نه‌مانتوانى هیچ بكه‌ین. ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌مو وڵاتان سامانى ئاژه‌ڵ گرنگى پێدراوه و پرۆژه‌ى تایبه‌ت به‌و بواره هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان كه‌م و سنورداره، ئه‌وه‌ى هه‌یه پشت به‌و سامانى ئاژه‌ڵه ده‌به‌سترێت كه له لادێكان هه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌توانراوه وه‌ك پێویست هاوكارییان بكرێت. شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، وتى: گرفتى سه‌ره‌كى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه نه‌مانتوانیوه هاوكارییان بكه‌ین له پێدانى ئالیك، كۆتا هاوكارییش ساڵى 2019 بو كه ئالیكمان دابه‌شكرد له دواى ئه‌و ساڵەشەوە هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراون به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه. 2. کێشەکانی لایەنی دروستیی ئاژەڵ "ڤێتهرنهریى" "وه‌ك ڤێته‌رنه‌رى شتێكیان بۆ نه‌كردوین شایه‌نى باسكردن بێت، ئه‌وه‌ى كردویانه ساڵى جارێك یان 2 ساڵ جارێك دێن كوتانێك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش سودى ئه‌وتۆى نه‌بوه". به‌ختیار حه‌مه‌خان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى توكن له گه‌رمیان وا ده‌ڵێت. باسى له‌وه‌شكرد: هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه نرخیان گرانه، ئه‌گه‌ر بۆمانى دابین بكه‌ن كارئاسانیه، وه‌ك: (ده‌رمانى سی و جگه‌ر، حه‌پى زه‌رد، ده‌رزى مافه‌ته، تاعون و دانكه) كه هه‌مو ئه‌مانه بۆ خۆمان له بازاڕدا ئهیانكڕین و ئه‌ركى زۆرى خستوه‌ته سه‌رمان، به‌جۆرێك ساڵانه نزیكه‌ى 2 ملیۆن دینار ده‌ده‌م به ده‌رمان، له كاتێكدا ته‌نها نزیكه‌ى 200 سه‌ر حه‌یوانم هه‌یه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا حهیوانهكانم ده‌رمان كردوه 110 هه‌زارم داوه به ده‌رمان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر 2 جار ده‌رمانیان بكه‌م 350 هه‌زارم له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت. له هه‌مان كاتدا، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى به‌رلوت، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: وه‌ك ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان له ساڵانى رابردو ده‌رمانیان ئه‌دا بۆ شۆردنه‌وه‌ى حه‌یوانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رزى بۆ نه‌خۆشى تاعون، ئه‌مه‌ش به مه‌رجێك ده‌رزییه‌كانیان ده‌كرد كه‌ژماره‌یان ده‌دا له گوێى ئاژه‌ڵه‌كان. وتیشى: ئێستا ئه‌ركه‌كه هه‌موى له‌سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵه، به‌جۆرێك نزیكه‌ى 150 سه‌ر حه‌یوانم هه‌یه باى 300 هه‌زار ده‌رزى نه‌خۆشى شهلكهم بۆ كڕیون، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه‌م بۆ دابین بكات ئه‌و لۆده زۆره‌م له‌سه‌ر نامێنێت. هاوكات، ستار حسێن، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى عه‌لى په‌كان له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: وه‌ك ڤێته‌رنه‌رى ئه‌مساڵ ته‌نها 4 لیتر ده‌رمانى شۆردنه‌وه‌ى حه‌یوانمان پێدراوه، ساڵى رابردوش ده‌رزى نه‌خۆشى دانكه و شهلكهمان پێدراوه، له‌وه بترازێت هیچ ده‌رمان و پێداویستیه‌كمان پێنه‌دراوه. باسى له‌وه‌شكرد: بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ك ده‌رمان كه ده‌یكڕم بۆ حهیوانهكانم، ساڵانه به‌پێى جۆرى ده‌رزییه‌كان ده‌گۆڕێت، وه‌جبه‌ى وا هه‌یه به 150 هه‌زار یان 200 هه‌زار و 300 هه‌زار ئهیكڕم، ئه‌مه‌ش ئه‌ركه له‌سه‌ر شانى ئێمه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رمان زۆر گرانه به‌هۆى به‌رزى دۆلاره‌وه. له به‌رامبه‌ردا، ئارام ئه‌حمه‌د سه‌مین، لێپرسراوى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، وتى: خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به‌گوێره‌ى تواناى حكومه‌ت هه‌ندێك شتمان بۆ دابین كردون، بۆ نمونه وه‌ك كوتانى دهمهزامه و ته‌به‌ق، له‌گه‌ڵ ششتنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان و دهرمانڕێژكردنى "ره‌شكردنى" خانى ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربون كه پار ساڵ ئه‌نجاممان داوه. ده‌شڵێت: ساڵانه‌ش ده‌بێت سێ پێکوتە "ڤاكسین= لقاح"ـى سهرەكیمان هه‌بێت به به‌رده‌وامیى، ئه‌وانیش: (ته‌به‌ق "شه‌لكه"، دانكه و دهمهزام)ـه‌ن، ئه‌مانه به‌رده‌وام هه‌مانه، به‌ڵام له ئێستادا له چاو ساڵانى رابردو رێژه‌كه‌ى كه‌مبوه‌ته‌وه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له به‌شه‌كانمان له ناحیه‌كان به‌به‌رده‌وامى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌گه‌رچى خاوه‌نه‌كانیان خۆیان پێداویستی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له ده‌ره‌وه ده‌كڕن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر نهشتهرگهرییهكیش هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتوه. به‌پێى وته‌ى لێپرسراوى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، له به‌شه نه‌سرییه‌ى بهڕێوبهرایهتیهكهیان، بڕێكى ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كڕینى هه‌ندێك ده‌رمان و پێداویستى مانگانه، به‌ڵام وه‌كپێویست نیه و بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست به‌كار ده‌هێنرێت. 3. ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه گرفتى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان نیه، ئه‌وه‌ى گرفته بۆ ئه‌وان ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ریان تاوه‌كو پێگه‌یاندنى به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆیه ناچار ده‌بن ئه‌وه‌ى ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له خزمه‌تى خۆیانى به‌كاربهێننه‌وه. به‌ختیار حه‌مه‌خان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى توكن له گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان گرفت دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شى خۆى ناكات، بۆنمونه ئه‌مساڵ ئێستا به‌رهه‌ممان پێبگات باشه و ده‌توانین سودى لێببینین، به‌ڵام پێشتر ئه‌وه‌ى هه‌مان بوه زیان بوه بۆمان، به‌تایبه‌ت 2 ساڵى وشكه‌ساڵى رێژه‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك هه‌مو مهڕوماڵاتهكهى فرۆشته‌وه، چونكه نه‌یتوانى به‌خێوى بكات، هه‌موى زیان بو بۆى. "له ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ساڵانه‌مان خراپ نین باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌گه‌ر 100 سه‌ر به‌رهه‌مت هه‌بێت ئه‌وه 50ـى مه‌سره‌ف ئه‌یبات، ئه‌مه‌یه زیانه‌كه بۆ ئێمه". ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى به‌رلوت وا ده‌ڵێت. ستار حسێن، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى عه‌لى په‌كان له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ئێستادا ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌مان باشه، به‌تایبه‌ت له ئێستا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م هه‌بێت، چونكه 1 كیلۆ به 10 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت. حەسەن عه‌لى، بزگیرى رهشهوڵاخه له گه‌رمیان، وتى: ساغكردنه‌وه‌ى به پێى رۆژ و مانگه، هه‌مانه به 4 بۆ 5 مانگ ئینجا ساغ ئه‌بێته‌وه. 4. دابین نه‌كردنى ئالیك له ماوه‌ى ساڵانى پێش قه‌یرانى دارایی حكومه‌ت وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ سامانى ئاژه‌ڵ، هاوكارى ده‌كردن به دابینكردنى ئالیكى وه‌ك جۆ و ئاڵف، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی ئه‌و پاڵپشتیه نه‌ماوه، بۆیه له ئێستادا خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان خۆیان ئه‌و ئالیكه ده‌كڕن، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن زۆریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت. به‌ختیار حه‌مه‌خان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى توكن، ده‌ڵێت: ئاژه‌ڵه‌كانمان جۆى بۆ ده‌كڕین به ته‌ن، بۆنمونه جۆى ره‌ش ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ پاره‌كه‌ى بده‌ى ئه‌وه ته‌نى به 650 هه‌زار دینار ده‌كڕین، جۆى سپیش ته‌نى به 450 هه‌زار دینار، به‌ڵام به رێژه‌ى %80ـى خه‌ڵك به‌قه‌رز ئه‌یهێنێ تاوه‌كو به‌رهه‌م پێ ئه‌گات، بۆیه ته‌نى جۆى ره‌ش به 800 هه‌زار دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت هیچى بۆ نه‌كردوین. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: خاوه‌ن ئاژه‌ڵ 2 شتى ئه‌وێت: ئاڵف و ده‌رمان، ئه‌گه‌ر دابینیبكه‌ن زۆر باش ده‌بێت. ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نى ئاژه‌ڵ له گوندى به‌رلوت هه‌مان راى هه‌یه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ته‌نێك جۆ به قه‌رزى درێژخایه‌ن به 800 هه‌زار دینار ده‌كڕێت. سه‌ربارى گله‌ى و گازنده‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان له‌وه‌ى حكومه‌ت هاوكارى نه‌كردون وه‌كپێویست، بزگیره‌كان (ئەوانەی کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەکانەوە دەکەن)، ئه‌وانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له هاوكاریی نه‌كردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه. عوسمان قادر، بزگیر له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، ده‌ڵێت: حكومه‌ت هیچ هاوكارییه‌كمان ناكات وه‌ك دابین كردنى ئاڵف و پێداویستى بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر په‌ره به‌م بواره بده‌ین، ئه‌وه‌ى هه‌یه رۆژانه بۆ بژێوى ژیانى خۆمان ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و سنورداره. له به‌رامبه‌ردا، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، جەخت لە قسه‌ى ئاژه‌ڵدار و بزگیره‌كان ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى نەیانتوانیوە هاوکاریان بکەن بە پێدانی ئالیک. وتیشی: به‌تایبه‌ت له ساڵانى وشكهساڵیهكهدا به نوسراوى فه‌رمى و به راپۆرتى تایبه‌ت 2 جار له ساڵه‌كانى 2021 و 202شدا داوامان له وهزارەتمان كردوه بڕى 6 ملیار دینار ته‌رخان بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان و دابینكردنى ئالیك بۆیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه. 5. کێشەی بزگیره‌كان "له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان كارده‌كه‌م، دۆخى كڕین و فرۆشتن له ئێستادا باشه و حه‌یوان پاره ده‌كات و نرخه‌كه‌ى به‌رزه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه رێگه نادرێت له سوریا و ئێرانه‌وه بێته سنوره‌كه". ئه‌نوره ئه‌حمه‌د، بزگیر له كه‌لار وای وت. وتیشى: له ناوخۆى گه‌رمیان له‌لایه‌ن خودی هاوڵاتیانه‌وه خواست له‌سه‌ر حه‌یوان كه‌مبوه‌ته‌وه و زیاتر بۆ خواروى عێراق ده‌ڕوات، چونكه نرخه‌كه‌ى به‌رزه و له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیش نیه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر بۆ خوار نه‌ڕوات ئه‌وه لێره بازاڕ زۆر ئه‌شكێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت رێگرى نه‌كردوه بۆ خوار بڕوات، ئه‌گه‌ر رێگرى بكات ئه‌وه نرخه‌كه‌ى دائه‌به‌زێت. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: جارى وا هه‌یه وه‌جبه‌یه‌ك حه‌یوان ده‌كڕم به 2 رۆژ له بازاڕدا ساغى ده‌كه‌مه‌وه، جارى واش هه‌یه به مانگ ناتوانم ساغى بكه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت هیچ هاوكارییه‌كى نیه بۆ ئه‌م بواره، ئه‌وه‌ى هه‌یه خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆیه‌تى. عوسمان قادر، بزگیر له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا هه‌مان راى ئهنوەرـى هه‌یه سه‌باره‌ت به دۆخى كڕین و فرۆشتنى مه‌ڕوماڵات. له به‌رامبه‌ردا، به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: هێنانى ئاژه‌ڵ قه‌ده‌غه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه كراوه ئاژه‌ڵى قاچاخ بوه، به‌ڵكو رێنماى ساڵى 2023شمان هه‌یه كه چۆن ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه بهێنرێته سنوره‌كه به شێوه‌ى یاسایى، ئه‌گه‌رچى ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندى به ڤێته‌رنه‌ریه‌وه هه‌یه، چونكه رێنمایى هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته له روى ته‌ندروستیه‌وه. ده‌شڵێت: ئه‌وه‌شى كراوه بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیه و پێداویستى ناوچه‌كه‌ش پڕده‌كاته‌وه به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان. شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، هه‌مان راى هه‌یه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، نوسراویان ئاراسته‌ى هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌كردوه بۆ هێنانى ئاژه‌ڵى بچوك و گه‌وره‌ش، چونكه به‌پێى راپۆرته‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى و به‌دواداچونى خۆیان، ئاژه‌ڵى پێویست له سنوره‌كه هه‌یه و پێداویستى ناوچه‌كه‌ش پڕده‌كاته‌وه. دوه‌م: په‌له‌وه‌ر په‌له‌وه‌ر به‌تایبه‌ت مریشكی گۆشت و جوجكه، یه‌كێكى تره له‌و بوارانه‌ى سامانى ئاژه‌ڵ كه له گه‌رمیان گرنگى پێدراوه، به‌جۆرێك به‌پێى ئامارێكى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له سنوره‌كه‌دا 144 پرۆژه كه له 164 هۆڵ پێكهاتون، بونیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 8 له‌و پرۆژانه له ئێستادا كارناكه‌ن و داخراون. به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان لە ساڵه‌كانى 2022 و 2023، رێژه‌ى هه‌ڵهێنه‌رى جوجكه له 3 پرۆژه‌ى تایبه‌ت به هه‌ڵهێنه‌رى جوجكه له سنوره‌كه به‌مشێوه‌یه‌یە: به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، بڕى به‌رهه‌مى مریشك له نێو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان لە ساڵانی 2020 بۆ 2023 به‌مشێوه‌یه‌یە: جگه له به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر كه به زۆری مریشكه، به‌رهه‌مى جوجكهى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش هه‌یه كه له ناوخۆى گه‌رمیاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌كانى هه‌ڵهێنه‌رى جوجكهوه. هاوكات جگه له كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر، زۆر هاوڵاتى و خێزانیش به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ خۆیان په‌له‌وه‌رى وه‌كو: مریشك و كه‌ڵه‌شێرى كوردیی، قه‌ل، مراوی و قاز له ماڵان یان كێڵگه و باخه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان و به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئاماژه‌یان بۆكرد، ئه‌وانه وه‌كو پرۆژه‌ى مۆڵه‌تدار نین و ژماره‌شیان زۆر نییه و هیچ ئامارێكیشیان به‌رده‌ست نییه. دیارترین ئالەنگاری و کێشەکانی په‌یوه‌ست به كه‌رتى په‌له‌وه‌ر لە خوارەوە ئاماژە پێدەدەین. 1. داخستنى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان "ساڵانه 5 بۆ 6 وه‌جبه جوجكه‌م ده‌خسته قاعهكانمهوه كه 3 كێڵگه‌م هه‌یه، بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌كیش 105 بۆ 120 ته‌ن به‌رهه‌مى گۆشتم هه‌بوه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆى ئه‌وه‌ى توشى زیان بوم 2 له قاعهكانم داخستوه، چونكه بۆم نابرێت به‌ڕێوه". ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران له گه‌رمیان وای وت. وتیشى: به‌هه‌ر 3 پرۆژهكهمهوه ساڵانه 450 بۆ 600 ته‌ن به‌رهه‌مى گۆشتى سپیم هه‌بوه، به‌ڵام ئێستا ساڵانه 200 بۆ 250 ته‌ن به‌رهه‌مم هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ نه‌بونى خزمه‌تگوزارى له‌م بواره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌ت ئاوڕى لێ ناداته‌وه. هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كان له‌سه‌ر روبه‌رى زه‌وى جیاوازه، هه‌مه له‌سه‌ر روبه‌رى 3 دۆنمه هه‌شمه له‌سه‌ر 2 دۆنمه دانه‌یه‌كى تریشم هه‌یه له‌سه‌ر روبه‌رى 3 دۆنم زه‌وییه، ئه‌م پرۆژانه هه‌ر یه‌كه‌یان و نزیكه‌ى 21 ده‌فته‌ر دۆلارم له‌سه‌ر خه‌رج كردون، ئێستا هه‌ر دانه‌یه‌كى به 14 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌فرۆشمه‌وه، هێنده لێى بێزار بوم. هاوكات، ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا له گه‌رمیان وتى: كێڵگهیهكى پهلهوهریم هه‌یه و بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ك 25 هه‌زار جوجكه له‌خۆ ده‌گرێت، ساڵانه‌ش 5 بۆ 6 وه‌جبه‌ى تێ ئه‌كه‌م. وتیشى: هه‌ر وهجبهیهكم نزیكه‌ى 55 ته‌ن به‌رهه‌مى هه‌یه، به‌كۆى گشتى ساڵه‌كه‌ش نزیكه‌ى 310 ته‌ن به‌رهه‌مم هه‌یه. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ساڵى 2014ـه‌وه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نه‌ماوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌ى هه‌یه خۆمان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین، ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندین خاوه‌ن كێڵگه به‌هۆى زۆرى تێچوى وهجبهكانهوه، ناچاربون جوجكه تێنه‌كه‌ن و توشى زیان بوه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا زۆرمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت به‌هۆى به‌رزى دۆلاره‌وه، بۆ نمونه له ساڵى 2021 كه 25 هه‌زار جوجكه‌م ده‌خسته پرۆژهكهمهوه 89 ملیۆن دینار خه‌رجى هه‌بوه، له ساڵى 2022 هه‌مان رێژه‌ى جوجكه مهسرهفهكهى گه‌شتوه‌ته 144 ملیۆن دینار، له ساڵى 2023ـش مهسرهفهكهى گه‌شتوه‌ته 160 ملیۆن دینار، كاتێكیش نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه یه‌كه ئیدارییه‌كان هه‌زار كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن و توشى زیانمان ده‌كه‌ن. وتیشی: له هه‌مان كاتدا، ئاڵفیش به گران ده‌كڕین، بۆ نمونه 100 وه‌جبه‌ى ئاڵفم به‌یه‌كه‌وه كڕیوه پێش دۆلار به‌رزى به 124 هه‌زار دهمكڕى، كه‌چى ئێستا به زیاتر له 150 هه‌زار دینار ده‌یكڕین، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئهڵهف 25 ملیۆن دینارى بڕواته سه‌ر لهوبڕهى كه ده‌یكڕین. 2. رێگەنەدان بە بردنی بەرهەم بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق خاوه‌ن كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگه‌یان لێ داده‌خه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان ببه‌نه خواروى عێراق ساغى بكه‌نه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پلانیان هه‌یه سكاڵا تۆماربكه‌ن، چونكه به‌وته‌ى خۆیان، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رێنمایى تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه قه‌ده‌غه نیه. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران، باس له‌وه ده‌كات: ده‌مێكه ده‌مانه‌وێت سكاڵا تۆمار بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو گرفتانه‌ى توشمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌مانكردوه، چونكه ترسى ئه‌وه‌مان هه‌بوه پرۆژه‌كانمان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و شكاندن و شتمان بۆ نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دڵنیاین هه‌مو شتێكمان پێده‌كه‌ن و هه‌مو كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا، وتى: رێنمایی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵمان هه‌یه كه بڕیارى ژماره 6561 باس له‌وه ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگرى نه‌كرێت له به‌رهه‌مه‌كانمان بیبه‌ینه خواروى عێراق ساغى بكه‌ینه‌وه، كه‌چى رێگریمان لێده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه رێگرى ده‌كه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌ته‌كان و چاودێرى بازرگانى گه‌رمیانه، بۆیه له ئێستادا راوێژمان به پارێزه‌ر كردوه ئه‌گه‌ر رێگه‌مان لێ دابخه‌ن ئه‌وه سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین، چونكه كۆتوبه‌ندیان كردوین و وه‌ك دوژمن ده‌مانبینن. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه له گه‌رمیان گیراوهتەبهر، هه‌ر مریشكێك له 2 كیلۆ گرام كه‌متر بو ده‌توانرێت ببرێته ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیان و له خواروى عێراق ساغ بكرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له خاوه‌نى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه یه‌كه ئیدارییه‌كان پێوه‌ى پابه‌ند نین. "كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ر ئەبێت دوای 38 رۆژ مریشکەکەت بفرۆشیت، ئێمەش داوامان بۆ دێت لە ناوەڕاست و خواروی عێراق کیلۆی بە 600 و 700 باردەکەن، جاری واهەیە بازاڕ باشە، بەڵام ئەبێت چاوەڕێ بکەیت تا 38 رۆژ قەپات بکات، مریشکیش بەدەقەیە جاری واهەیە بازاڕ دادەبەزێت یان دەرد لێی ئەدات". ئاسۆ مستەفا حسێن، خاوەنی پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى ئامەد وا ده‌ڵێت. له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار باسى له‌وه‌كرد: وه‌ك قایمقامیه‌ت هیچ رێگرییه‌كمان نه‌كردوه له رۆشتنى مریشك بۆ خواروى عێراق و ساغكردنه‌وه‌ى، به‌ڵكو پێشمان خۆشه به‌رهه‌مى گه‌رمیان ببرێت و له‌وێ ساغ بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه نرخى مریشك گه‌شته سه‌روى 3 هه‌زار و 500 دینار ئه‌وكات داوامانکردوە بازگه‌كان به‌شێوه‌ى كاتى دابخرێن بۆ ئه‌وه‌ى نرخه‌كه زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ره‌زامه‌ندى نوێنه‌رى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان كه له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیوانى قایمقامیه‌ت به كۆنوسێك بڕیارى لێدراوه، ئه‌گه‌رنا له حاڵه‌تى ئاسایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگریمان نه‌كردوه. ده‌شڵێت: مریشكى خوار 2 كیلۆ گرامیش كه له خواروى عێراق سهرفیاتى زۆره، ته‌واو پابه‌ندى ئه‌و خاڵهشبوین و رێگریمان نه‌كردوه بۆ رۆیشتنى، به‌ڵكو ئاسانكاریشمان بۆ كردون. هاوكات، ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: هیچ كات نه‌بوه رێگرى له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌ین بۆ ساغكردنه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیریان بون، چونكه مۆڵه‌تیان هه‌یه و له ژێرچاودێرى ئێمه‌دان". ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ى كه هه‌یه هاوكارى نه‌بێت به‌ده‌ره له دهسەڵاتى ئێمه، راسته لۆدیان له‌سه‌ره و هه‌مو شتێك گرانه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى دۆلار و دابه‌زینى نرخى مریشك و رێگه‌نه‌دانیان به رۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ خواروى عێراق، هه‌مو ئه‌مانه گرفته بۆ ئه‌وان، له كاتێكدا ئه‌وه‌شى هه‌یه له پێداویستى ناوخۆ زیاتره، ده‌كرێت رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و تا نرخ دائه‌به‌زێت و له ناوخۆش بەرهەم كهڵەكه نه‌بێت. 3. دابین نه‌كردنى ده‌رمان یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕوى خاوه‌ن كێڵگه‌كان بوه‌ته‌وه، دابین نه‌كردنى ڤاكسین و پێداویستی ته‌ندروستییه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ قه‌یرانى دارایی هاوكارییه‌كان وه‌ستاوه و به‌رپرسێكى ڤێته‌رنه‌ریش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران، باس له‌وه ده‌كات: ساڵانى پێش قه‌یرانى دارایی ڤاكسین و ده‌رزیان پێ ده‌داین، بۆنمونه شەش یه‌كى مهسرهفهكهیان له كۆڵ كردبوینه‌وه و به نیوه‌ى نرخى بازاڕ پێمان ده‌درا، به‌ڵام ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نه‌ماوه له ئێستادا. له به‌رامبه‌ردا، ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: "ئه‌ركى ئێمه سه‌ردانكردنى كێڵگه پهلهوهرییهكانه له كاتى تێكردنى جوجكه و له‌كاتى فرۆشتنى مریشكه‌كاندا، هاوكات له بونى هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ردان ده‌كه‌ین و ده‌رمان و ڤاكسینیان پێده‌ده‌ین كه له ئێستادا كه‌مبوه‌ته‌وه و ته‌نها ده‌رمانى پاكژكردنهوهمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ى مانگێكه به‌رده‌سته". وتیشى: له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی ڤاكسین و ده‌رمانه‌كان كه‌مبونه‌وه، به‌جۆرێك له ساڵى 2018 به‌شێكى باشمان كڕى تاوه‌كو ساڵى 2020 به‌رده‌وامى هه‌بو، دوابه‌دواى ئه‌وه بۆ ماوه‌ى 4 ساڵه هیچ شتێكمان نیه و هیچ به‌شه بودجه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و بابه‌ته نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ خۆمان دهمانكڕى یان به شێوه‌ى داواكارى داوامانكردوه و بۆیان دابینكردوین. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌به‌رده‌وامى داوامان كردوه، به‌ڵام له سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندى نه‌هاتوه‌ته‌وه بۆمان، ئه‌وه‌شى كه ئێمه ده‌یكه‌ین هه‌موى رێنماییه چ له به‌دواداچون بێت یان سه‌ردان و پشكنین، چونكه ئێمه ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمانه جێبه‌جێكردنى رێنماییه‌كانه، ئه‌وه‌شى به ئێمه بكرێت هاوكارین. 4. ئاستەنگی ئیداریی خاوه‌نى كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى ده‌ڵێت: حكومه‌ت هه‌وڵى شكاندنى ئه‌م كه‌رته ده‌دات و هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م بواره، حكومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا رونكردنه‌وه ده‌دات. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران، باس له‌وه ده‌كات: حكومه‌ت هیچ هاوكارییه‌كى ئه‌م كه‌رته‌ى نه‌كردوه تاوه‌كو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى ببات، ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌وڵى شكاندنى ئه‌م بواره ده‌دات و نایه‌وێت سه‌ریبخات. وتیشى: ئێستا كێشه‌ى ئه‌وه‌یان بۆ دروستكردوین كه سه‌رپه‌رشتیارى مانگانه هه‌بێت، له كاتێكدا پێشتریش ئه‌م سهرپهرشتیارە هه‌بوه، به‌ڵام ته‌نها له كاتى شكاندنى كێڵگه‌كان هه‌بوه كه به‌رهه‌مه‌كه‌مان پێگه‌شتوه به 300 هه‌زار دینار، كه‌چى ئێستا ئه‌ڵێن با مانگانه بێت و پاره‌یان پێبده‌ین، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌رییه‌وه دراوه. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و مۆڵه‌تى كه پێمان دراوه بۆمانى تازه ناكه‌نه‌وه و شكاندنمان بۆ ناكه‌ن تاوه‌كو ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره دانه‌نێین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تره له فێلهكان كه له ئێمه‌ى ده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا، ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: بابه‌تى ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ى كه دانراوه رێنمایی وه‌زاره‌ته و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى داوه و له په‌رله‌مانه‌وه كراوه به رێنمایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خول كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ ئه‌و كهسانهشه كه ده‌رچوى زانكۆ و په‌یمانگاكانن و دانه‌مه‌زراون. 5. گرانی بازاڕ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رهه‌م جگه له به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر كه به زۆری مریشكه، به‌رهه‌مى جوجكهى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش هه‌یه كه له ناوخۆى گه‌رمیاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌كانى هه‌ڵهێنه‌رى جوجكهوه، ئه‌گه‌رچى به‌شێكى زۆرى هێلكه‌كانى پیتاندان له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كه ده‌هێنرێت. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: هه‌ڵهێنه‌رى جوجكهكان ناوخۆى خۆمانه و هه‌ندێك له هێلكه‌كانى پیتاندنیش هه‌ر ناوخۆى خۆمانه، به‌ڵام وه‌كپێویست نیه، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ش ده‌یهێنین. ده‌شڵێت: به‌ڵام وه‌كو به‌رهه‌مه‌كانى ئاڵف و مه‌واده‌كانى دیكه هه‌موى له ده‌ره‌وه ده‌هێنین، ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كى دیكه‌یه بۆ ئێمه، چونكه هه‌موى به دۆلار بۆمان دێت و دۆلاریش به‌و به‌رزى خۆیه‌وه زیانى پێگه‌یاندوین. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كشتوكاڵ و سامانى ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ریش له‌و روه‌وه هاوكارى ئێمه نه‌بون، كه نوسراومان بۆ بكه‌ن و هه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌كڕین كه جارى وا هه‌یه نزیكه‌ى 5 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌واد و ئاڵف ده‌كڕین، ده‌كرێت دۆلار به 132 هه‌زار بێت نه‌ك 150 هه‌زار دینار. 6. گرفتى ساغ نه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م "گرفتى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌یه له هه‌ر شكاندنێكى كێڵگه‌كانمان، ئه‌گه‌ر سامانى ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌رى و لایه‌نه‌كانى تر به‌رهه‌مه‌كانى خۆمان له ناوخۆ ساغ بكه‌نه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن مریشكى به‌ستو بێته سنوره‌كه، ئه‌وكات ئێمه‌ش توشى زیان نابین و ته‌نانه‌ت نرخى مریشكیش كه‌متر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر هاوڵاتیان". ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران وای وت. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سه‌ربارى ئه‌و هه‌مو خه‌رجیه‌ى له‌سه‌رمانه، كاتێك نرخ به‌رز ئه‌بێته ئه‌وه له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌ته‌كانه‌وه رێگرى ده‌كرێت مریشك بڕوات بۆ خواروى عێراق، له كاتێكدا ئه‌وان بتوانن نرخ دیارى بكه‌ن و جێگیربێت به به‌رده‌وامى، بۆ نمونه هه‌ر كیلۆیه‌ك 150 دینار بخاته سه‌رى ئه‌وه نرخ به‌رزونزمى نامێنێت و هه‌موانیش سودى لێ ده‌بینن و ئێمه‌ش توشى زیان نابین. له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، باسى له‌وه‌كرد: له ساڵانى رابردودا مریشكى توركى هێنراوه‌ته سنوره‌كه، به‌ڵام له ئێستادا به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیهتهوهیه كه به‌به‌رده‌وام پشكنین و به‌دواداچونیان هه‌یه. ده‌شڵێت: به ته‌واوى ئه‌و رێنماییه‌مان جێبه‌جێ كردوه كه بۆ مریشکى به‌ستو ده‌رچوه له سنورى قایمقامیه‌تمان. 7. گرفتى دابین نه‌كردنى غاز گرفتى غاز یه‌كێكى دیكه له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕوى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بوه‌ته‌وه، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن حكومه‌ت هیچ هاوكارى نه‌كردوین له‌و روه‌وه و به نرخى گرانیش ده‌یكڕین. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران، باس له‌وه ده‌كات: بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌ك به‌م سه‌رمایه‌ى ئێستا، نزیكه‌ى 14 ته‌ن غاز به‌كار ده‌هێنم، هه‌ر ته‌نێكیش به 970 هه‌زار دینار ده‌كڕین، واتا نزیكه‌ى 14 ملیۆن دینار خه‌رجى ئه‌مه‌شم هه‌یه. وتیشى: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له‌و روه‌وه هاوكارمان بێت، ئه‌وه ئێمه‌ش توشى زیان نابین و نرخى مریشكیش گران نابێت. له به‌رامبه‌ردا، یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ده‌ڵێت: دابینكردنى غاز به‌پێى سیاسه‌تى حكومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاوڵاتیانه، بۆ كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش به‌گوێره‌ى بارودۆخ ده‌توانین هاوكارییان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نیه به‌رده‌وام هاوكاریان بین، بۆیه ئه‌گه‌ر غازى پێویست به‌رده‌ست بێت ئه‌وه ده‌توانن له رێگه‌ى كشتوكاڵه‌وه پشتگیرى بهێنن و له رێگه‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه بڕى غازیان بۆ دابین بكه‌ین به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ى كه ده‌درێت به هاوڵاتیان. ده‌شڵێت: به‌و نرخه‌ى كه خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌وه بازرگانیه، بۆیه بڕى غازى پاڵپشتیكراوى حكومه‌ت %100 به‌شى هاوڵاتیان ناكات به‌تایبه‌ت له وه‌رزى زستاندا و ئه‌وانیش زیاتر ئه‌م وه‌رزه پێویستیانه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستاش هیچ رێنمایی و بڕیارێك نیه كه به نیوه‌ى نرخ غاز بدرێت به‌و خاوه‌ن كێڵگانه، چونكه ده‌بێت حكومه‌ت پاره‌ى پاڵپشتیكراوى ئه‌و بڕه غازه بدات. 8. گرفتى كاره‌با یه‌كێك له كێشه‌كان كه روبه‌ڕوى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بوه‌ته‌وه، گرفتى نه‌بونى كاره‌باى به‌رده‌وامه، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له سنورى گونده‌كانن ناتوانین كاره‌باى به‌رده‌وامیان پێبده‌ین. ئیدریس ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى توران، باس له‌وه ده‌كات: گرفتى كاره‌با یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه، چونكه له كاتژمێر 3ـى بەرەبەیانەوە تاوه‌كو 5 ئێواره كاره‌با نیه، ته‌واوى ئه‌و كاته مۆلیده كارپێدهكهین، بۆ هه‌ر وه‌جبه‌یه‌كیش 7 بۆ 8 هه‌زار لیتر گاز ده‌سوتێنم، كه باى 5 ملیۆن دینار ده‌بێت. وتیشى: له پێش قه‌یرانى دارایی حكومه‌ت هاوكارى ده‌كرین، بەجۆرێك نوسراوى بۆ ده‌كرین كه گازمان وه‌رده‌گرت به نرخى حكومه‌ت وه‌رمانده‌گرت، ئه‌مه سودى هه‌بو بۆ ئێمه، به‌ڵام له ساڵى 2014ـه‌وه ئه‌و هاوكارییه نه‌ماوه. ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا، دەڵێت: له ساڵى 2021 بۆ هه‌ر 2 مانگ جارێك 450 هه‌زار دینارم داوه به كاره‌با، دواتر نرخه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 560 هه‌زار دینار. له به‌رامبه‌ردا، ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، وتى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له سنورى گونده‌كانن، بۆیه ناچارن له گونده‌كانه‌وه كاره‌با ببه‌ن، له گونده‌كانیش له كاتژمێر 4 بۆ 5ـى ئێواره كاره‌بایان پێ ده‌درێت تاوه‌كو 2 بۆ 3ـى به‌یانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كاتژمێرانه كه‌م و زیا ئه‌كه‌ن به‌پێى خواستى هاوڵاتیان و وه‌رزه‌كانیش. ده‌شڵێت: ئێمه ناتوانین كاره‌باى به‌رده‌وام بده‌ین به‌م كێڵگانه، چونكه كاره‌باى به‌رده‌وام ته‌نها بۆ ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له خزمه‌تى هاوڵاتیاندان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌هلین، ناتوانین كاره‌باى به‌رده‌وامیان پێبده‌ین. 9. بونى كێلهگهى په‌له‌وه‌رى نایاسایی "له سنورى گه‌رمیان چه‌ندین كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ر به زیاده‌ڕه‌وى و نایاسایی دروستكراون و به‌بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن، كه‌چى ئێمه‌ش كۆت و بهندكراوین". ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا وای وت. ده‌شڵێت: ئیدخالمان بۆ ده‌كه‌ن، شكاندنمان بۆ ده‌كه‌ن، كه‌چى مریشكێكیشمان تۆزێك ناساغ بێت و هیچ زیانێكى نه‌بێت بۆ ته‌ندروستى رێگه ناده‌ن بیخه‌ینه بازاڕه‌وه تاوه‌كو چاك ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌ى كاره‌با ده‌ده‌ین، باج ده‌ده‌ین، ساڵانه مۆڵه‌ت نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به 50 هه‌زاره، هه‌مو كاره‌كانمان به پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌چى هەشە بەبێ مۆڵەت کاردەکات و به‌بێ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ى كه باسم كرد. وتیشى: چه‌ندینجار ئه‌م بابه‌ته‌مان بردوه‌ته لاى یه‌كه ئیدارییه‌كان، به‌ڵام گوێمان لێناگرن. له به‌رامبه‌ردا، ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: كێڵگه‌ى نایاسایی له سنورى گه‌رمیان هه‌بوه و به لیژنه چوینه‌ته سه‌رى و به نوسراوى فه‌رمى و به راپۆرت ناوه‌كان و شوێنهكانیانمان داوه به ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمان بوه كردومانه". ده‌شڵێت: ئیجرائات له‌لاى یه‌كه ئیدارییه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وانه‌شى كه سه‌رپێچیان كردوه و مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه به‌هه‌مان شێوه راپۆرتى خۆمان داوه له‌سه‌ریان، بۆیه له پێش ساڵى نوێ 2 شوێنمان هه‌بو له نزیكه جاده‌ى پشتێنه‌ى كه‌لار كه به نایاسایی ئه‌و كاره‌یان كردوه و جوجكه‌یان هێناوه و به‌خێوى ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى قایمقامیه‌ت رۆشتوینه‌ته سه‌ریان و راپۆرتى خۆمان داوه به به‌شى یاسایى و داویه‌تى به قایمقامیه‌ت چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین لایبده‌ن. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سنورى گه‌رمیان كێڵگه‌ى نایاسایی زۆر كه‌مه، به‌جۆرێك له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێناپه‌ڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه دور له چاوى ئێمه كه‌سێك یان بازرگانێك مریشك بهێنێت و بۆماوه‌ى چه‌ند رۆژێك بیهێڵێته‌وه و دواتر بیفرۆشێته‌وه، ده‌كرێت ئەمە روبدات، چونكه به‌هۆى كه‌مى ستافه‌وه ناتوانین به‌رده‌وام ده‌رچونمان هه‌بێت. 10. بونی مریشكی قاچاخ خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات به‌رپرس هه‌بوه مریشكى نایاسایی هێناوه‌ته سنوره‌كه و ساغى كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵاى تۆماركردوه، ئه‌گه‌رچى بۆماوه‌ى 5 ساڵه تاوه‌كو ئێستا ئیجرائات نه‌كراوه. ئارام عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵا له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: به‌رپرس هه‌بوه له سنوره‌كه مریشکى نایاسایی هێناوه‌ته ناوچه‌كه و ساغى كردوه‌ته‌وه، له رێكه‌وتى 21ـى 4ـى 2019 سكاڵام تۆماركردوه له دادگا تاوه‌كو ئێستا هیچ ئیجرائاتێك نه‌كراوه. وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك سه‌ردانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لارم كردوه كه نوسراوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه كراوه وتومه بۆ ئیجرائات ناكه‌ن كه توشى زیانى كردوین، كه‌چى نه‌كراوه، بۆیه ئه‌یبه‌ستمه‌وه به‌وه‌ى كه چاو له به‌رپرسان و ده‌ستڕۆشتوان داده‌خه‌ن. له به‌رامبه‌ردا، هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، وتى: له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نوسراومان بۆ هاتوه له بهڕێوبهرابهتى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیانه‌وه، ئه‌وه‌ى ئه‌ركى ئێمهبوه كردومانه و رێكارى یاسایمان به‌رامبه‌ر گرتوه‌ته‌به‌ر و نوسراومان ئاراسته‌ى دادگا كردوه، دواجار بڕیار له‌لاى ئه‌وانه كه چى ده‌بێت و سزاكه‌ى چییه. 11. دروستكردنى ئاستەنگ له‌لایه‌ن حکومەتەوە خاوه‌ن كێڵگهیهكى په‌له‌وه‌رى جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه بەڕێوبەرایەتی ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان كێشه‌ى بۆ دروست كردوه و ناچاربوه كێڵگه‌كه‌ى دابخات، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان رونكردنه‌وه ده‌دات. ئاسۆ مستەفا حسێن، خاوەنی پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى ئامەد، دەڵێت: "بەڕێوبەرایەتی ڤێته‌رنه‌رى بەناوی یاساوە چاو لە خەڵک سور دەکاتەوە، من جوجکە دەکەمە قاعەوە داوادەکەم ئیدخالەکەم بۆ بکات مەعقول نییە من لە کەلارەوە دکتۆر بخەمە سەیارە و بچمە کوڵه‌جۆ لەوێشەوە یەکێکی کە بێنم بۆ قاعە دوبارە لەقاعەوە بگەرێمەوە بۆ کەڵەجۆ لە وێوە بێمەوە بۆ کەلار، یانی ئەمە بێزارکردن نییە چییە؟" باسى له‌وه‌شكرد: دو-سێ دکتۆریان لەگەڵدایە عەیادەیان هەیە لەشاردا، بەناوی یاساوە چاو سور دەکەنەوە لەخەڵک بۆ ئەوەی مەجبوریان بکەن لە دەرمانخانەکانیان دەرمانیان لێ بکڕن، بەبەڵگەوە دێمە بەرامبەریان واژۆشیان بوێت 200 بۆ 300 واژۆیان بۆ کۆدەکەمهوە کە خەڵک ناڕازییە لەئەوان. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ناچاربوم هه‌ردو كێڵگه پهلهوهرییهكهم دابخه‌م کە "پرۆژەکەم فول مواسەفاتە و زۆر پێشکەوتوە بو". به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان ده‌بێت پزیشكى ڤێته‌رنه‌رى سه‌رپه‌رشتى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى دێته بازاڕه‌وه شیاوبێت بۆ به‌كارهێنان و رێگرى كردن له به‌رهه‌مى نه‌خۆش، به‌ڵام وه‌ك خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌ڵێن بێزاریان كردوین و ناچار به‌هه‌ندێك شتمان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌وانه كڕینى ده‌رمانه له‌لاى خودى خۆیان. له‌به‌رامبه‌ردا، ئارى نه‌سره‌دین قادر، لێپرسراوى به‌شى نه‌خۆشیه‌كانى په‌له‌وه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو ئه‌و وتانه دوره له راستیه‌وه، هه‌ر كه‌سێك گله‌ییه‌كى هه‌یه و چاوسوركردنهوهیهك هه‌یه ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن و ئیداره هه‌یه، بێمنه‌تیشن له‌و بابه‌ته ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى به ڤێته‌رنه‌رییه‌وه هه‌یه و به‌رپرسین لێى. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ساڵى 2018ـه‌وه له‌وێم هیچ حاڵه‌تێكى وا روى نه‌داوه و رێگه‌پێدراویش نیه و جێگه‌ى قبوڵ نیه. لەبارەی بردنى پزیشكان له لایه‌ن خاوه‌ن كێڵگه‌كانه‌وه بۆسه‌ر پرۆژه‌كان به ئۆتۆمبیلی خۆیان، وتى: ئه‌مه هه‌ر وابوه، له یه‌ك وه‌جبه‌شدا له‌ماوه‌ى 6 هه‌فته‌دا ته‌نها 2 جار سه‌ردان ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته‌ى كه جوجكه ده‌كه‌نه پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وكاته‌ى كه ده‌یشكێنن. هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: ته‌نها له حاڵه‌تى نه‌خۆشى مریشكه‌كان ئۆتۆمبێلى خۆمان ده‌به‌ین، چونكه ده‌زانن کێشەی ئۆتۆمبێل هەیە له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كان. باس له‌وه‌شده‌كات: هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرین بۆ كه‌شفى مریشكه‌كان، به‌ڵام بۆ هه‌ر 10 هه‌زار مریشكێك 500 دینار وه‌رئه‌گیرێت، ئه‌مه‌ش له رێنمایى وه‌زاره‌تى داراییدا هاتوه، بۆ نمونه گه‌وره‌ترین پرۆژه كه 25 هه‌زار مریشكى تێدا بێت ئه‌وه ته‌نها بڕى 12 هه‌زار دینار وه‌رئه‌گیرێت. ده‌شڵێت: دوابه‌دواى ئه‌وه فۆرمێكى شكاندنى مریشكمان هه‌یه كه پشكنینى بۆ ده‌كرێت و ته‌ندروست و شیاوبێت ئه‌وه ده‌خرێته بازاڕه‌وه و نوسراو بۆ بازگه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیاو نه‌بێت ئه‌وه راده‌گیرێت به‌گوێرى پێویست له 3 رۆژ تاوه‌كو 7 رۆژ دواتر ئه‌خرێته بازاڕه‌وه. سێیه‌م: سامانى ماسى جۆرێكى دیكه‌ى سامانى ئاژه‌ڵ له گه‌رمیان، ماسییه، به‌پێى ئامارێكى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ساڵانه 300 بۆ 500 ته‌ن ماسى له گه‌رمیان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له كۆى 7 پرۆژه‌ى ماسى له سنوره‌كه كه 3 پرۆژه‌یان كار ناكات. ئالەنگاری و کێشەکانی ئەم کەرتەش لە خوارەوە دەخەینەڕو. 1. بڵاوبونەوەی نەخۆشی به‌پێى وته‌ى خاوه‌نى پرۆژه‌كانى ماسى له گه‌رمیان، بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه توشى نه‌خۆشیى ڤایرۆسى بون، ئه‌مه‌ش بوه‌ته مایه‌ى زیان بۆیان، هه‌ر یه‌كێك له خاوه‌ن پرۆژه‌كانیش راى جیاوازیان هه‌یه و حكومه‌تیش رایه‌ك. ئه‌ركان بالول، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى هه‌ستى له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: بۆماوه‌ى 2 ساڵه نه‌خۆشى ڤایرۆسیی توشى ماسیه‌كانمان ده‌بێت، كێشه له ئاوه‌كه‌یدا هه‌یه كه زێراب ده‌ڕژێته ناو ئه‌و جۆگه ئاوه‌ى بۆ پرۆژه‌كه‌مان دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رهه‌ممان خراپ بێت، به‌جۆرێك %30 كه‌مبوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ساڵانى پێشتر 25 بۆ 30 ته‌ن به‌رهه‌ممان هه‌بوه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه بۆ سه‌ردانكردنى پرۆژه‌كانى ماسى له گه‌رمیان كه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌دات و به‌به‌رده‌وامى سه‌ردان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاقیگه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ ئه‌وه‌ى له روى ته‌ندروستیه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و ماسیانه بكرێت ئایا نه‌خۆشن یان نا. له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌ركان بالول، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ماسیه‌كانمان كه توشى ئه‌م ڤایرۆسهبون، چه‌ند ماسیهكم بردوه‌ته ڤێته‌رنه‌رى بۆ پشكنین، به‌ڵام مه‌وادیان نه‌بوه پشكنینه‌كه بكه‌ن، به‌ڵكو پێیان وتوم بڕۆ له ده‌ره‌وه ده‌رمان بكڕه و بیهێنه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه پشكنینى تاقیگه‌ى باشیان نیه. وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 8 ساڵه پرۆژه‌ى ماسیم هه‌یه بوتڵێك ده‌رمانم له ڤێته‌رنه‌رى وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌مه‌ش بۆخۆى خه‌مساردیه به‌رامبه‌ر به پرۆژه‌كانى ماسى له گه‌رمیان. لێپرسراوی به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، ئاماژە بەوەدەکات: 2 بۆ 3 پرۆژه‌مان هه‌یه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه دایانخستوه و په‌نجه ماسییان نه‌كردوه‌ته حهوزهكان. به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نى یه‌كێك له پرۆژه‌كان باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه توشى ماسیه‌كان ده‌بن په‌یوه‌ندى به ئاوه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌په‌یوه‌ندى به کەشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. حیكمه‌ت محه‌مه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى سێوڵه، وتى: 2 ساڵه نه‌خۆشى ڤایرۆسى داویه‌تى له پرۆژه‌كانمان، هۆكاره‌كه‌شى بۆ جه‌وى ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له مانگى 10 بۆ 12 شه‌وان سارده و رۆژ گه‌رمه له‌گه‌ڵ مانگى 3 بۆ 5، بۆیه په‌یوه‌ندى به ئاوه‌وه نیه، چونكه ئه‌وانه‌شى كه پشت به ئاوى بیر ئه‌به‌ستن هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه. ده‌شڵێت: ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیانیش هیچ رێنماییه‌كان پێنه‌داوین و بگره ئێمه له ئه‌وان باشتر ده‌زانین كێشه‌كه چیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ده‌رمانێكیان بۆ دابین نه‌كردوین و دهرمانێكیشیان نیه و هیچ هاوكارییه‌كیان نه‌كردوین. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌و ماوه‌یه‌ى كه توشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاڵفهكهى لێ ببڕین باشتره، ئه‌مساڵیش له هه‌مو ساڵه‌كانى تر خراپتربوین و به رێژه‌ى له %50 توشى زیان بوین. ئه‌و ڤایرۆسه له ناوچه‌كه زۆر بڵاوه له ئێستادا و به‌شێكى زۆرى خاوه‌نى پرۆژه‌كانى ماسى توشى زیان كردوه، یه‌كه‌مجاریش له خواروى عێراق بڵاوبوه‌ته‌وه دواتر له كوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌رمیان، هه‌مو ساڵێكیش زۆربه‌ى حهوزهكان توشیبوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك خاوه‌ن پرۆژه‌كان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن، بەڕێوبەرایەتی ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان هیچى له‌ده‌ست نایات بۆیان بكات. له به‌رامبه‌ردا، به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، وتى: 2 ساڵه پرۆژه‌كانى ماسى له گه‌رمیان توشى نه‌خۆشى ڤایرۆسى بون، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش سه‌ره‌تا له خواروى عێراق بڵاوبویه‌وه به‌هۆى زۆرى پرۆژه‌كانى ماسى له‌و سنورانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڕیاریدا به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نجه ماسى له خواروى عێراق به‌تایبه‌ت حله‌وه نه‌هێنرێته هه‌رێم بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ ئه‌و بڕیاره كارى پێده‌كرا. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: دواتر خاوه‌ن پرۆژه‌كان خۆیان وایانكرد نه‌خۆشیه‌كه بڵاوببێته‌وه، ئه‌ویش به‌هێنانى په‌نجه ماسى به‌شێوه‌ى قاچاخ، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌خۆشیه‌كه بڵاوببێته‌وه، دواتر وه‌زاره‌ت بڕیاره‌كه‌ى راگرت. باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌م نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه له هه‌مو جیهان چاره‌سه‌رى نیه و ڤاكسینیشى نیه تاوه‌كو به‌كاربهێنرێت بۆیان، بۆیه تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. لەبارەی بەدواداچونی حکومەت بۆ چاودێریی لایەنی تەندروستی پرۆژەکان، ئارام ئه‌حمه‌د سه‌مین، لێپرسراوى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، وتى: به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانكردن و پشكنین بۆ پرۆژه‌كانى ماسى، لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه به‌ناوى لیژنه‌ى به‌دواداچون كه مانگانه 2 بۆ 3 جار به‌گوێره‌ى تواناى خۆمان سه‌ردان ده‌كه‌ین و ده‌پرسینه‌وه ئه‌م ماسیانه له كوێوه هاتون و له كه‌یه‌وه هێناویانه. وتیشى: به‌ڵام وه‌ك ده‌رمان و پێداویستى ئه‌وانه‌مان نیه و بۆمان دابین نه‌كردون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پلانى ساڵانه‌ى خۆمان داوامان كردوه بۆیان دابین بكرێت، ئه‌گه‌ریش دابین نه‌كرێت ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه. لهبارەى ئه‌و نه‌خۆشیه ڤایرۆسیهى كه بڵاوبوه‌ته‌وه له نێو پرۆژه‌كانى ماسى، لێپرسراوى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌شڵێت: هۆكارى ئه‌و نه‌خۆشیه ئه‌وه‌یه كه په‌نجه ماسیه‌كان له خواروى عێراقه‌وه ئه‌هێنرێن، كۆنترۆڵكردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش زه‌حمه‌ته و ده‌رمان و پێکوتەی تایبه‌ت به خۆى نیه و زیاتر له 2 وه‌رزدا توشیان ده‌بێت (مانگه‌كانى 9 و10 له‌گه‌ڵ 3 و4 ، هاوكات خاوه‌ن پرۆژه‌كانیش خۆیان به هه‌ڕه‌مه‌كى پرۆژه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. 2. كێشه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى حه‌وزه‌كانى ماسى گرفتى سه‌رچاوه‌ى ئاوى پرۆژه‌كانى ماسى له گه‌رمیان یه‌كێكى تره له كێشه‌كانى خاوه‌ن پرۆژه‌كان، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئاوەڕۆ و زێراب ده‌ڕژێته ناو روباره‌كه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ دروست كردون به‌تایبه‌ت له روى ته‌ندروستى ماسیه‌كانه‌وه. ئه‌ركان بالول، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى هه‌ستى، ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه پیسى ئاوى روبارى سیروانه كه بۆ پرۆژه‌كانمان به‌كارى ده‌هێنین له قه‌ره‌بڵاغ و باناسیاو، به‌جۆرێك هه‌مو زێرابى كه‌لار ده‌هاته ناو روباره‌كه، دواتر له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌وه‌مان چاره‌كرد و لاماندا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ى گرده‌گۆزینه دێته ناو مهشروعهكه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى نه‌خۆشى. باسى له‌وه‌شكرد: بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌هه‌وڵداین، ئه‌گه‌رچى بودجه‌ى پێویسته و چاره‌سه‌ره‌كه‌شى لاى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و ئاودێرى گه‌رمیان و سامانى ئاژه‌ڵه، خۆشیان ئه‌وه ده‌زانن و ده‌بێت به بۆرى ئه‌و رێڕه‌وى ئاوه بگوازرێته‌وه. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئاودێرى گه‌رمیان 2 بۆ 3 ساڵ جارێك ئه‌و مه‌شروعه ئه‌گه‌ر چاكى بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌مو ساڵێك خۆمان پاكى ئه‌كه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا %50ـى كێشه‌كانمان نامێنێت له روى ته‌ندروستیه‌وه. "له‌باره‌ى ئه‌و گرفته‌ى كه هه‌یه و ئاوى زێراب ئه‌ڕژێته ناو روبارى سیروانه‌وه و گرفته بۆ پرۆژه‌كانى ماسى له سنوره‌كه، ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئاودێرى گه‌رمیان و شارهوانیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه چاره‌سه‌رێكى سهرەتایى بكرێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گرفته چاره نه‌كراوه". به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان وای وت. له‌به‌رامبه‌ردا، موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریى گه‌رمیان، وتى: چاره‌سه‌ركردنى ئاوى زێراب كه ده‌ڕژێته ناو روبارى سیروان له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه و له‌لاى شاره‌وانیه، شاره‌وانیش پلانى ئه‌وه‌یان هه‌یه له داهاتو یه‌كه‌یه‌كى چاره‌سه‌ر بۆ قه‌زاى كه‌لار دابنرێت، ئه‌مه‌ش بودجه‌یه‌كى زۆرى پێویسته. باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌و ئاوه‌شى كه دێته ناو سیروانه‌وه هه‌ندێكى ده‌ڕژێته ناو پرۆژه‌ى ئاودێرى شێخله‌نگه‌ر، كه زۆنهكانى سه‌ر روبارى سیروان ته‌واو ببێت ئه‌وكات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ش دائه‌نرێت. هاوكات، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له‌باره‌ى رژانى ئاوى زێرابى قه‌زاكه بۆ ناو روبارى سیروان، وتى: له پلانماندایه پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوى قورس بۆ كه‌لار دابنرێت و پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره‌یه، به‌لاى ئێمه‌شه‌وه زیانێكى گه‌وره‌یه ئه‌و ئاوهڕۆیە ده‌ڕژێته ناو روبارى سیروانه‌وه. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م بابه‌ته به‌ستراوه‌ته‌وه به پرۆژەی زۆنهكانى سه‌ر روبارى سیروانه‌وه كه بڕیاره هه‌ر زۆنێك یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى خۆى نه‌بێت بەتەنیا، به‌ڵكو هه‌مویان له‌گه‌ڵ قه‌زاى كه‌لار یه‌ك یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بێت، بۆ بودجه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش نازانرێت چه‌ندى تێده‌چێت به دیاریكراویى، ره‌نگه نزیكه‌ى 20 ملیۆن دۆلارى تێبچێت. له‌باره‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ى مهشروعهكهوه كه ساڵانه پێویستى به پاكردنه‌وه‌یه و به‌پێى وته‌ى خاوه‌ن پرۆژه‌كانى ماسى خۆیان پاكى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ئاودێریى گه‌رمیان وتى: ئه‌و مه‌شروعه 24 كیلۆمه‌تره و هه‌ر پاكکردنهوهیهك 30 بۆ 40 ملیۆن دینارى پێویسته، به‌هۆى قه‌یرانى داراییشه‌وه نه‌مانتوانیوه كارى جدى له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌رچى هه‌مو پاكردنهوهیهكى قورس و قوڵ خۆمان كردومانه، شته سه‌ره‌تاییه‌كان خاوه‌ن پرۆژه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ نمونه كه قه‌وزه ده‌یگرێت. 3. ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ماسى خاوه‌نى پرۆژه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن گرفتى ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مەكانیان نیه له سنوره‌كه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرفته بۆ ئه‌وان وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان ساغ بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش رۆتیناتى زۆرى هه‌یه. ئه‌ركان بالول، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى هه‌ستى، ده‌ڵێت: بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌مان گرفتمان نیه، به‌شى گه‌رمیان ده‌كات و بۆ سلێمانى و خواروى عێراقیش ده‌ڕوات، له بازگه‌كان هه‌ندێكجار گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ڤێتهرنهرییهوهیه، چونكه پێویستمان به رێگه‌پێدانى ئه‌وان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ماسیه‌كانمان ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان. ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكى په‌یوه‌ندى به خه‌مساردى خۆمانه‌وه‌یه كه رێگهپێدانهكان ناكه‌ین، چونكه كاتێك پرۆژه‌كان ده‌شكێنین لیژنه‌یه‌ك دێت بۆ پشكنین و دواتر به راپۆرت بۆ ڤێته‌رنه‌رى ده‌باته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كه‌مان شیاوه یان نا، دواتر ڤێته‌رنه‌ریش رێگه‌پێدان ده‌كات، كه ده‌توانین به‌بێ كێشه به‌رهه‌مه‌كه‌مان ببه‌ینه ده‌ره‌وه. هاوكات، حسێن حه‌سه‌ن، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى باڵا، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: راسته ئێمه زۆربه‌ى ئه‌ركه‌كان له روى مادیه‌وه له‌سه‌ر خۆمانه و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زیاتر له 3 هه‌زار دینارمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌مانه‌وێت رێگرى له به‌بازاڕكردنى نه‌كه‌ن، چونكه پێویستى به مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌مان ببه‌ینه خواروى عێراق، ئه‌مه‌ش رۆتیناتى زۆرى هه‌یه له ڤێته‌رنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ. وتیشى: له بردنى هه‌ر بارێكى به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان هیچ بڕه گومركێك وه‌رناگیرێت له بازگه‌كان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه له رێگهپێدانهكه رێژه‌یه‌كمان بۆ دیارییده‌كرێت و ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من 20 ته‌ن به‌رهه‌مم هه‌بێت ئه‌وه به گوێره‌ى ئه‌وه ده‌توانم به‌رهه‌م ببه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر رێژه‌كه زیاتر بێت له‌و بڕه ئه‌وه ناتوانین بیبه‌ین، له هه‌مان كاتدا ئه‌و رێگه‌پێدانه سودى هه‌یه بۆ ئێمه، چونكه رێگر ده‌بێت له به‌رهه‌مى ده‌ره‌وه. له به‌رامبه‌ردا، ئارام ئه‌حمه‌د سه‌مین، لێپرسراوى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، وتى: خاوه‌نی پرۆژه‌كان هه‌ندێكیان مۆڵه‌تى ڤێته‌رنه‌ریمان بۆ ده‌ركردون و به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌كانى دیكه‌ش. وتیشى: كاتێك خاوه‌ن پرۆژه‌كانیش به‌رهه‌مه‌كانیان پێده‌گات سه‌ردان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ ماسیه‌كان ده‌كه‌ین له رێگه‌ى هه‌ڵدڕینى سكیانه‌وه، دواى ئه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت ته‌ندروسته و شیاوه بۆ به‌كارهێنان، ئه‌وه رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كه‌ین له رێگه‌ى نوسراوى فه‌رمیه‌وه بۆ بازگه‌كان كه ده‌توانن ماسیه‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه و ساغى بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه هیچ بڕه پارهكیان لێوه‌رناگیرێت. 4. هاوكاریینهكردنى حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانى ماسى له پێش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى داراییه‌وه حكومه‌ت هاوكارى پرۆژه‌كانى سامانى ماسى كردوه له سنورى گه‌رمیان به‌تایبه‌ت له دابینكردنى ئاڵف بۆیان، به‌ڵام خاوه‌ن پرۆژه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌م ساڵانه‌ى دواى ئه‌و هاوكارییانه نه‌ماوه. ئه‌ركان بالول، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى هه‌ستى، ده‌ڵێت: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك تاوه‌كو ده‌گاته به‌رهه‌م، له روى مادیه‌وه زۆرى تێده‌چێت، به‌جۆرێك هه‌مو جۆره ده‌رمانێك له ده‌ره‌وه دێت و ده‌یكڕین ئه‌مه‌ش به‌پێى به‌رزى دۆلار زۆرمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، هاوكات په‌نجه ماسیهكانیشمان له حله‌وه بۆ دێت بۆ هه‌ر بارێك 400 بۆ 500 هه‌زار دینار تێچوى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نێك ئاڵف به 1 ملیۆن بۆ 1 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار ده‌كڕین له ناوخۆى خۆماندا. باسى له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 3 كارگه‌ى ئاڵفمان هه‌یه له گه‌رمیان جگه له ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان. به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ركان، حسێن حه‌سه‌ن، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى باڵا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه په‌نجه ماسییه‌كان له خواروى عێراقه‌وه ده‌هێنن و به‌رهه‌مى ده‌هێنن. هاوكات، به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى سامانى ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، وتى: له ساڵى 2019 هاوكارییه‌كان بۆ پرۆژه‌كانى ماسى له سنوره‌كه راگیراون، كۆتا هاوكاریشمان ئه‌و ساڵه بوه كه ئاڵفمان داوه پێیان. 5. نه‌بونى پرۆژه‌ى هه‌ڵهێنه‌رى ماسى له گه‌رمیان له سنورى گه‌رمیان پلان هه‌بوه پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵهێنه‌رى په‌نجه‌ماسى له سنوره‌كه‌دا بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته. ئه‌ركان بالول، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماسى هه‌ستى له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: زیاتر له 10 ساڵ پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بو كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئه‌ویش پرۆژه‌ى (هه‌ڵهێنه‌رى په‌نجه‌ماسى) بو، به‌ڵام به نیوه‌ناچڵى به جێهێڵرا و ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌ویش به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى بودجه‌وه بۆیان، ئه‌گه‌رچى حهوزهكانیشیان دروست كرد. جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌دروستكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌رجییه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئێمه لاده‌چێت و ده‌توانین ئه‌و په‌نجه ماسیانه‌ى خۆمان به‌رهه‌م بهێنین نه‌ك له حله‌وه بیهێنین، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆشیان ناتوانن ده‌توانن بیده‌ن به كه‌رتى تایبه‌ت یاخود ئێمه ده‌توانین ئه‌و كاره‌بكه‌ین و به‌شى هه‌مو گه‌رمیان بدات و بۆ ناوچه‌كانى تریشى بنێرین. له وه‌ڵامدا، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان وتى: پرۆژه‌ى هه‌ڵهێنه‌رى په‌نجه‌ماسى له ساڵى 2013 له‌سه‌ر بودجه‌ى پاڵپشتى كشتو‌كاڵى كراوه، به دو قۆناغ كارى تێداكراوه، له‌ساڵى 2014 هه‌ندێك بودجه‌ى دیكه‌مان بۆ خه‌رج كرده‌وه و دواتر كاره‌كانى وه‌ستا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه. ده‌شڵێت: له ئێستادا رێژه‌یه‌كى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه هێنانى دایكانه و باوكانه‌یه كه بۆیان بكڕین، له گه‌ڵ دابینكردنى كرێكار و ستاف بۆ به‌ڕێوه‌بردنى. هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت كردوه به شێوه‌ى هاوبەش لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەت بەڕێوەببرێت، بەڵام هێشتا وەڵاممان وەرنەگرتوەتەوە. بەشی دوەم: ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كان یه‌كه‌م: دهرهنجامەکان 1. له گه‌رمیاندا به‌نزیكه‌ى 610 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ له مه‌ڕوبزن و ره‌شه‌وڵاخ هه‌ن، ئه‌مانه زۆربه‌یان به‌شێوه‌ى تاك یان به هاوبه‌شێتى چه‌ند كه‌سێك له لادێكاندا به‌خێوده‌كرێن و هیچ پرۆژه‌یه‌كى كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئاژه‌ڵی گۆشت له سنوره‌كه‌دا بونی نییه. هه‌رچی په‌له‌وه‌ره، ئه‌وا 144 پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گۆشتى په‌له‌وه‌ر "مریشك" بونیان هه‌یه، ساڵانه سەروی (3) ملیۆن مریشک به‌رهه‌مده‌هێنن. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین كێڵگه‌ى نافه‌رمیی به‌رهه‌مهێنانى قه‌ل و قاز و مراوی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان كێڵگه‌ى گه‌وره‌ى مۆڵه‌تدار نیین، به‌ڵكو هه‌وڵ و كاسبیی تاكه‌كه‌سیین و ژماره‌ى به‌رهه‌میشیان به دیارییكراوی نازانرێت. هه‌رچی ماسیشه، ئه‌وا 7 كێڵگه‌ى ماسی له سنوره‌كه‌دا بونیان هه‌یه، كه به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان له‌نێوان 300 بۆ 500 ته‌نه. 2. یه‌كێك له‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌ى روبه‌ڕوى ئه‌م كه‌رته ده‌بێته‌وه، بونى نه‌خۆشیی و په‌تایه، كه‌واده‌كات زیانى زۆر بدات له‌م سامانه. نه‌خۆشیه‌كانیش به‌شێكیان به وه‌رگرتنى ڤاكسین پێش‌گیرییان لێده‌كرێت، به‌شێكى دیكه‌شیان به‌هۆی ئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌ى دیكه‌وه دێن، چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ته و زیانى زۆریان ده‌بێت. ئه‌و كه‌سانه‌یشی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن، ره‌خنه‌یان له‌وه هه‌یه كه حكومه‌ت له‌مڕوه‌وه هاوكاری ئه‌وتۆیان نییه و كۆمه‌كیان ناكات به دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستی. 3. ئه‌م بواره به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و حكومه‌ت جگه له چاودێریی، رۆڵی نییه له به‌رهه‌مهێنان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن، ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان له حكومه‌ت هه‌یه كه ئاسته‌نگی زۆریان بۆ دروست ده‌كات و هاوكاریان نییه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌جێدێنن. 4. له‌ساڵانى پێش قه‌یرانى داراییدا، حكومه‌ت هاوكاریی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی پێشكه‌ش به‌م كه‌رته كردوه، به‌ڵام له دواى قه‌یرانى داراییه‌وه هه‌مو هاوكارییه‌كى گرتوه‌ته‌وه. 5. به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵ بره‌ویان زۆره و به‌شێكى دیكه‌شیان گرفتى ساغكردنه‌وه‌یان هه‌یه، بۆنمونه گۆشتی ئاژه‌ڵ و ماسی كه‌متر كێشه‌ى ساغبونهوهیان هه‌یه و خواست له‌سه‌ریان به‌رزه، به‌ڵام به نیسبه‌ت گۆشتى په‌له‌وه‌ره‌وه كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى هه‌یه. 6. به‌رهه‌مى سامانى ئاژه‌ڵی سنوره‌كه، به‌ته‌واویی خواستى ناوچه‌كه له پێداویستی گۆشت پڕ ده‌كاته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو به‌رهه‌مه‌كانیشی بۆ ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم و عێراق ده‌چێت. 7. دیارده‌ى بونى ئاژه‌ڵی قاچاغ له ناوچه‌كه‌دا بونى هه‌یه، چ به هێنانى مه‌ڕوماڵات بێت له وڵاتانى دیكه‌وه به قاچاغ، یاخود بونى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى نایاسی و بێمۆڵه‌ت و هێنانى مریشك به قاچاغ، یاخود هێنانى په‌نجه‌ماسیی بۆ كێڵگه‌كانى ماسی به‌بێ رێگه‌پێدان. 8. هه‌ندێك پرۆژه‌ى گرنگ و ستراتیژی په‌یوه‌ست به‌م كه‌رته‌وه كراون، له‌نمونه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ڵهێنه‌رى جوجك، به‌ڵام كه‌م و سنوردارن و داخوازیی ناوچه‌كه پڕناكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ى له بوارى مه‌ڕوماڵات و ماسی دا پرۆژه‌ى گه‌وره نیه چ به بونى كێڵگه‌ى مه‌ڕوماڵاتى گه‌وره یاخود هه‌ڵهێنه‌رى په‌نجه‌ماسی. دوه‌م: راسپارده‌كان 1. سامانى ئاژه‌ڵ پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كی ئاسایشی خۆراكه، بۆیه پێویست ده‌كات له‌سه‌ر حكومه‌ت گرنگیی زۆری پێبدات. خۆشبه‌ختانه له گه‌رمیاندا ئه‌م سامانه بره‌وى هه‌یه و وایكردوه پێویستی ناوچه‌كه پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام ناوچه‌كه قابیلیه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌م كه‌رته زیاتر تیایدا په‌ره پێبدرێت. گرنگه حكومه‌ت پلانی گونجاو دابڕێژێت بۆ بره‌ودان به‌م كه‌رته و هه‌روه‌ها دانانى نه‌خشه‌یه‌ك بۆ فراوانتركردن و زیادكردنى بڕى به‌رهه‌مى سامانى ئاژه‌ڵ. 2. جۆراوجۆربونى سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م كه‌رته زۆر گرنگه، ئه‌ویش به‌وه‌ى حكومه‌ت گرنگیی به هه‌مو لایهكانى ئه‌م كه‌رته بدات و هه‌مویان وه‌كو یه‌ك پێشبخات. هه‌روه‌ك هه‌وڵبدات پرۆژه‌ى ته‌واوكاریی پێویست و گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا له‌م بواره‌دا بونیاد بنێت یان ئاسانكاریی بۆ بونیادنانى بكات. 3. پرۆژه‌كانى سنوره‌كه له بوارى سامانى ئاژه‌ڵدا ته‌قلیدیی و كۆنن، گرنگه حكومه‌ت هه‌وڵی نوێكردنه‌وه و پێشخستنیان بدات و ده‌رگا بكاته‌وه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان كردن له‌م كه‌رته‌دا، ئه‌ویش چ به بانگهێشتكردنى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی كردن له‌م ده‌ڤه‌ره، یاخود به ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ی جیاواز و پێشكه‌شكردنى به وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى. 4. له‌كاتێكدا حكومه‌ت رۆڵی چاودێرییكار ده‌بینێت به‌سه‌ر ئه‌م كه‌رته‌وه، به‌ڵام خۆیشی كێشه‌ى هه‌یه، به‌وه‌ى هێشتا به ته‌واویی ناتوانێت چاودێریی بكات، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می ستافى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به ئاژه‌ڵه‌وه. بۆیه گرنگه حكومه‌ت خه‌مێك له‌م بواره بخوات، به‌تایبه‌تى كه ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ گرێدراوه به ته‌ندروستی گشتییه‌وه. هه‌روه‌ك هه‌وڵی جیدیی بدرێت له رێگرییكردن له دیارده‌ى قاچاغیی ئاژه‌ڵ و بونى پرۆژه‌ى نایاسایی و بێمۆڵه‌ت. 5. پێویسته حكومه‌ت بودجه‌یه‌كى هه‌بێت تایبه‌ت بۆ به‌هاناوه‌چونى خاوه‌ن ئاژه‌ڵان له‌كاتى رودانى نه‌خۆشی و په‌تا، یاخود بتوانێت ئاسانكاریی بكات بۆ ئاژه‌ڵدار و خاوه‌ن پرۆژه‌كانى ئاژه‌ڵداری به‌پێدانى قه‌رز پێیان. 6. پێشنیاز ده‌كه‌ین حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ساڵانه كۆنفرانس و وۆركشۆپی تایبه‌ت به باسكردنى كێشه‌كانى ئه‌م بواره و بههروپێشبردنى ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ك هانى ئه‌و رێكخراو و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییانه بدات كه له بوارى په‌ره‌دان به ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى چالاكیی جۆراوجۆر له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن. 7. ئه‌و ئاسته‌نگیی و گرفتانه‌ى ئاژه‌ڵدار و خاوه‌ن پرۆژه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، ده‌بێت حكومه‌ت به‌هه‌ند وه‌ریانبگرێت، هه‌وڵبدات نه‌یانهێڵێت یان نه‌بنه بارگرانى به‌سه‌ر ئاژه‌ڵدار و كاسبكارانى ئه‌م بواره‌وه.
درەو: ئامادەكردن: بارام سوبحى - گۆڤاری گۆڤاری ئایندەناسی لە ماوەى ساڵى (2023)دا، بەهاى دینارى عێراقى لە بەرانبەر دۆلارى ئەمەریکى سەقامگیریى بەخۆیەوە نەبینى، ئەو دۆخەش حکومەتەکەى سوودانیى خستووەتە بەردەم بەرداشێکى سەختەوە، کە لەسەر ئاستى ناوخۆ خۆى لە ململانێى لایەنە شیعەکان و ئەگەرى هەڵایسانى ناڕەزایى جەماوەرى، لە سەر ئاستى دەرەوەش خۆى لە توندتربوونەوەى ململانێکانى ئێران و ئەمەریکا دەبینێتەوە. ئاسۆکانى چارەسەرى ئەم پرسە چەندە هەڵگرى قەیران و گرفتە تا ئاستى هەڵوەشانەوەى حکومەتى ئێستا، هێندەش دەرفەتى چارەسەر و بەهێزبوونى حکومەت و سیستمى بانکی و دراوى لەخۆ گرتوە. ئەم ڕاپۆرتە بەدواداچوون بۆ هۆکارەكانى سەرهەڵدان و توندبوونەوەى قەیرانى هەڵکشان و داکشانى بەهاى دینارى عێراقى دەکات، لە هەمان کاتدا سیناریۆ گریمانەکراوەکان و ئاسۆکانى چارەسەر و ئاڵنگارى و دەرفەتەکان ڕوون دەکاتەوە. لە ڕووپیەوە تا دینار عێراق تا ئەو کاتەى بەشێک بوو لە ئیمپڕاتۆریەتى عوسمانى، بە لیرەى عوسمانى مامەڵەى دەکرد. لە دواى داگیرکردنى عێراق لە لایەن بەریتانیاوە لە سەروبەندى یەکەم جەنگى جیهانیدا، ڕووپیەی هیندی جێگەى لیرەى عوسمانیى گرتەوە. لە دواى دروستکردنى دەوڵەتى عێراق لە لایەن بەریتانیاوە لە هەرسێ ویلایەتى بەغدا و بەسڕە و موسڵ، عێراق هەر بە ڕووپیەى هیندى کارى دەکرد، بەڵام دواى ئەوە بووە ئەندامی کۆمەڵەی گەلان و لە ساڵی 1932دا سەربەخۆیى وەرگرت، حکومەتی شاهانە دیناری نوێی عێراقیی بە چەندین جۆری کاغەزی و کانزایى خستە بازاڕەوە، تا جێگەی ڕووپیەی هیندی بگرێتەوە کە لە دوای داگیرکاریی بەریتانیاوە لە جەنگی جیهانیی یەکەمەوە دراوی نیشتمانی کارپێکراو بوو. دیناری عێراقی تا ساڵی 1959 بە پاوەندی بەریتانییەوە گرێ درابوو، دوای ئەوە بە دۆلاری ئەمەریکییەوە پەیوەست بوو کە یەک دیناری عێراقی بەرامبەر (2.80) دۆلاری ئەمەریکی بوو. دوای شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958 و دامەزراندنی ڕژێمی کۆماری، عێراق لە زۆنی جونەیهى ئیستەرلینى چووە دەرەوە، دۆخی دینار باشتر بوو، لە بازاڕەکانی دراوی نێودەوڵەتیدا مامەڵەى پێوە دەکرا، تەنها لەو قۆناغە پشێوییانەدا نەبێت کە عێراق لە دە ساڵی یەکەمی سەردەمی کۆماریدا پێیدا تێپەڕی، کە نرخەکەی لە بەرانبەر دۆلار و پاوەند و دراوە بیانییەکانی دیکەدا لە هەڵکشان و داکشاندا بوو. لە نێوان ساڵانی 1971 تا 1973دا، نرخی دیناری عێراقی بۆ (3.38) دۆلار بەرز بووەوە، پاشان بۆ (3.22) دۆلار دابەزی. ئەو ڕێژەیە تا جەنگی کەنداو بەردەوام بوو، هەر چەندە لە بازاڕی ڕەشدا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٨٩دا نرخەکەى نزیکەی شەش هێندە زیاتر بوو. لە کۆتایی ساڵی 1995دا نرخی یەک دۆلار گەیشتە سێ هەزار دیناری عێراقی. دواى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و زیادبوونى کۆنترۆڵى دەوڵەت بەسەر کەرتى نەوتدا لە دواى ساڵى 1973، نرخى دینارێک گەیشتە سێ دۆلار و حەڤدە سەنت. بەڵام لە سەرەتاى هەشتاکانەوە تا ساتى ڕووخانى ڕ‌ژێمى بەعس لە بەهارى 2003، بە هۆى شەڕەکانى عێراقەوە، لەوانە شەڕى هەشت ساڵەى لەگەڵ ئێران (1980-1988)، داگیرکردنى کوەیت و جەنگى کەنداو و گەمارۆى نێودەوڵەتى؛ دینارى عێراقى بە جۆرێک ڕووى لە دابەزین کرد هەر دۆلارێک بەرامبەر سێ هەزار دینارى عێراقى بوو. بە مەبەستی دەرکردنی دراوی فەرمیی کاغەزی و پاراستنی یەدەگی دراوی نوێی دیناری عێراقی، لە ساڵی ١٩٣١دا دەستەی دراوی عێراق لە لەندەن دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٧دا بانکی نیشتمانیی عێراق وەک بانکێکی حکومى دامەزرا و دەستەی دراو لە ساڵی ١٩٤٩دا هەڵوەشایەوە کە لە لەندەن دامەزرابوو، بانکی نوێ بەرپرسیارێتیی دەرکردنی دراوی کاغەزی و پاراستنی یەدەگەکانی گرتە ئەستۆ. لە دواى دروستکردنى بانکی ناوەندیی عێراق، دیناری عێراقی بەر فاکتەرەکانی گەندەڵی و بیرۆکراسی کەوت، ئەوەش وای کرد لەو سەردەمەدا دراوێکی ناجێگیر بێت و لە مامەڵە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا مامەڵەى پێوە نەکرێت، بەڵکوو تەنها بە دراوی بیانی مامەڵەکان ئەنجام دەدران. دەسەڵاتێکى نوێ و دراوێکى نوێ لە نیسانى 2003دا هێزەکانى ئەمەریکا کۆتای‌یان بە دەسەڵاتى بەعسییەکان هێنا، یەکێک لە دیارترین گۆڕانکارییەکانى ئەم قۆناغە نوێیە؛ گۆڕینى دراوى عێراقى بوو. دراوە نوێیەکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی، بانکی ناوەندی و دەسەڵاتی هاوپەیمانان لە حەوت چاپخانەی جیاواز لە جیهاندا چاپ کرا، بە (27) فڕۆکەی بۆینگ (747) گوازرایەوە بۆ عێراق. لە ماوەى سێ مانگدا (لە 15/10/2003 تا 15/1/2004) بانکە عێراقییەکان و لقەکانیان لە پارێزگاکاندا دراوە کۆنەکانیان بە دراوى نوێ گۆڕى، بەم هۆیەوە نرخی دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا بە ڕێژەى (33%) بەرز بوویەوە، چونکە لە سەردەمی سەددامدا یەک دۆلار بەرانبەر (2500) دینار بوو. هەر لە ساڵى 2004دا، بانکی ناوەندیی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی دارایی ڕزگار کرا، ئەم سەربەخۆییەش بووە هۆی پەرەپێدانی ئەدای بانکەکە و دامەزراندنەوەی بە گوێرەى یاسا و سیستمێکی نوێ. سەرچاوەى سەرەکیى داهاتى عێراق فرۆشتنى نەوتە بە دۆلار. لە دواى ساڵى (2003)ەوە، داهاتى نەوتى عێراق دەچێتە سەر حسابێکی تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکى فیدراڵیی ئەمەریکا. لە ماوەى بیست ساڵى ڕابردوودا، هەر چەندە لە پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکیدا باس لە پێشێلکاریی گەورە دەکرا، بەڵام بە مەبەستى ئاوەدانکردنەوەى عێراق و ڕێگرتن لە دروستبوونى ناڕەزایى لە بەرانبەر داگیرکاریى ئەمەریکادا، ئەمەریکا دەسەڵاتەکانى خراپ بەکار نەهێنا و بەبێ هیچ گرفتێک ئەو دۆلارەى ڕەوانەى عێراق دەکردەوە. بەڵام لە سەرەتاى ساڵى (2023)ەوە، ئەمەریکا ڕێژەى ناردنى دۆلارى نەختینەى بۆ نزیکەى (250) ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا کەم کردەوە. بانکى ناوەندیى عێراقیش ڕۆژانە ئەو (٢٥٠) ملیۆن دۆلارە بە بانکە تایبەتەكان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕى دراو دەفرۆشێت، ئەوانیش بە نرخێکى بەرزتر بە بازاڕە ناوخۆییەکانى دەفرۆشن. بە هۆى جیاوازى لە نێوان نرخى بانکى ناوەندى و نرخى بازاڕ، کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن. زۆربەی خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن لە ساڵى 2003 بەدواوە تا ئێستا، بانکى ناوەندى زیاتر لە (500) ملیار دۆلارى فرۆشتووە. ڕاپۆرتى میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن بەشێک لەو دۆلارەى بانکى ناوەندى دەیخاتە بازاڕەوە، بە قاچاخ بۆ ئێران و تورکیا براوە. لەو بارەیەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لە ساڵی 2022دا بانکی ناوەندی لە ڕێگەى پەنجەرەی فرۆشتنی دراوەوە نزیکەی (37) ملیار دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام بەهای ئەو کاڵا هاوردەکراوانەی لە دەسەڵاتی گومرگی عێراق تۆمار کراون؛ لە چواردە ملیار دۆلار تێناپەڕێت، واتە جیاوازییەکە لە نێوان قەبارەی دراوی فرۆشراو و بەهای ئەو شتانەی کە هاوردە کراون؛ لە (٢٣) ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە. مەبەست لە پەنجەرەى فرۆشتنى دراو، میکانیزمى فرۆشتنى دۆلارە لە لایەن بانکى ناوەندییەوە بە: بانکەکان، فەرمانگەکانی دراو و کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان، کە کەلوپەل بۆ عێراق هاوردە دەکەن. کۆمپانیا و بازرگانەکانیش دەبێت لیستى ئەو کاڵایانەى هاوردەى دەکەن، پێشکەش بە بانکى ناوەندى بکەن، تاوەکوو دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن. بەڵام باس لەوە دەکرێت ئەو کۆمپانیایانەى لە لایەن گرووپە سیاسى و چەکدارییە باڵادەستەکانى عێراقەوە پشتیوانى دەکرێن، بە مەبەستی بەدەستهێنانی دۆلار لیستی هاوردەکردنى ساختەیان داوەتە بانکى ناوەندى، تاوەکوو ئەو دۆلارەى دەستیان دەکەوێت ڕەوانەى هەژمارەکانیان لە دەرەوەى وڵات بکەن. بە گوتەی ئابووریناسێکی عێراقی، بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا، ئێران، لوبنان و سووریای گرتووەتەوە، تەنانەت بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش فراوان بووە و وڵاتانی وەک ڕووسیا، کوبا و کۆریای باکووریشی گرتووەتەوە. بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوەى عێراق یەکێک لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار لە بەرانبەر دینارى عێراقیدا، بە قاچاخ بردنەدەرەوەى دۆلارە لە عێراقەوە بۆ وڵاتانى هاوسێى ئێران و تورکیا و سووریا. بە وتەى شارەزایانى ئابوورى، ئەمەش بووەتە هۆى کەمبوونەوەى دۆلار لە بازاڕدا و زۆربوونى خواست لە سەرى، بەو هۆیەوە نرخى دۆلار بەرز بووەتەوە. بە هۆى نەبوونى زانیارى و دەیتاى دروستەوە، لە بارەى بڕى ئەو پارەیەی کە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە و ئەو لایەنانەی ئەم پارەیەیان دزیوە و ئەو وڵاتانەی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن، وای کردووە جیاوازى لە ژمارەکاندا هەبێت. سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بەرهەم ساڵح، ڕایگەیاند کە (١٥٠) ملیار دۆلار بە قاچاخ براوەتە دەرەوەى وڵات، لە کاتێکدا لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکراى کرد قەبارەی ئەو دۆلارەى بە قاچاخ براوەتە دەرەوەى وڵات بە نزیکەی (٣٥٠) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە دەکاتە (٣٢%)ی داهاتی عێراق لە ماوەی هەژدە ساڵدا. بۆ ساغکردنەوەى ئەو ژمارانەش، جگە لە پەنابردن بۆ کۆمپانیا بەناوبانگ و باوەڕپێکراوەکانی وردبینیی دارایی و دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ دیاریکردنی شوێنی مەبەستی پارە قاچاخەکە و ئەو لایەنانەی کە لێی سوودمەندن؛ هیچ بژاردەیەکى دیکە نییە. بانکى ناوەندیى عێراق بە فەرمانى ژمارە (9/2/446) لە (6/11/2020)، بە تۆمەتی قاچاخچێتیی دراو و گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە، لە سەر بنەمای ڕاسپاردەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بڕیاری دا بە قەدەغەکردنى فرۆشتنى دۆلار بە هەریەکە لە بانکەکانى (ئەلئەنساری، ئەلشەرق ئەلئەوسەت، ئەلقابض، ئاسیا)، کە نیوەی فرۆشی ڕۆژانەی بانکی ناوەندییان وەردەگرت. سەرەڕای جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە، هەرچوار بانکەکە خەریکی پراکتیزەکردنی کاری بانکیی خۆیانن، بەڵام بەشداریکردنیان لە پڕۆسەى زیادکردنی دراودا لێ قەدەغە کراوە. لە هەمان کاتدا بانکى ناوەندى ڕێوشوێنەکانى چاودێریکردنى بەسەر (35) بانکى دیکەدا توندتر دەکردەوە کە بەشدارییان لە زیادکردنی دراودا کردبوو، چونکە پێدەچوو ئەو بابەتە پەیوەندیی بە ناوبانگی بانکی ناوەندی و متمانەی نێودەوڵەتییەوە هەبێت، کە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر فرۆشی دۆلار هەبووە، بووە هۆی کەمبوونەوەى لە بازاڕ و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی. هەرسێ بانکى (ئەلئەنساری، ئەلشەرق ئەلئەوسەت، ئەلقابض)؛ پەیوەندییان بە بازرگانێکەوە هەیە بە ناوی عەلی غولام، کە پەیوەندیی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی باڵای عێراق و بەرپرسانی حکومەتدا هەیە. لە مانگی تشرینى دووەمى ساڵی ڕابردوودا، لە کاتى گەڕانەوەى لە لوبنانەوە بۆ بەغدا دەستگیر کرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بە خێرایی ئازاد کرا، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بارەی چۆنێتیی ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و هۆکارەکانی ئازادکرنیشى ئاشکرا بکرێت. عێراق لە بەرداشى ئێران و ئەمەریکادا بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێران لە چەند لایەکەوە هۆکاری ڕاستەقینەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە حکومەتى عێراق بە بەهاى پێنج ملیار دۆلار گازى سروشتیى لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، بەڵام بە هۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی بەسەر ئێران‌دا سەپێنراوە، عێراق ئەو بڕە پارەیەى بە دینارى عێراقى پێ داوە، ئەوەش بووەتە هۆى کەمبوونەوەى دینار لە بازاڕدا. جگە لەوەى بەشێک لە بازرگانانی ئێرانی دەستیان کردووە بە کڕینی دۆلار لە بازاڕ و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لە سەر دۆلار و کەمبوونەوەی لە بازاڕدا، لەو بارەیەوە بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “فشاری کاتی هەیە کە لە ئەنجامی هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکییەوە سەری هەڵداوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار”. لە لایەن خۆیانەوە کاربەدەستانى ئەمەریکا ڕایدەگەیەنن بەڵگەیان هەیە بەشێک لەو دۆلارە ئەمەریکییەی کە بە کاغەزى دەدرێتە عێراق، بە قاچاخ بۆ ئێران و سووریا و تورکیا و وڵاتانی تر دەگوازرێتەوە، ئەوەش پێشێلکردنی ئەو سزایانەیە کە بەسەر ئێران‌دا سەپاندوویانە. بۆیە فشاریان خستووەتە سەر لایەنی عێراقی، بە مەبەستى ڕێکخستنەوەی بازاڕی دارایی و مامەڵە بازرگانییەکانیان، بە شێوەیەک ئاسانکاری بۆ بەدواداچوونی جووڵەی دۆلار و شێوازەکانی بەکارهێنانی بکات، ئەو هەنگاوانەش پێویستی بە چاکسازیی ڕیشەیی لە سیستمى بانکی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەزی و پەیڕەوکردنى سیستمى ئەلکترۆنی لە مامەڵە بازرگانییەکاندا هەیە. سەرۆکی سەنتەری ئەلئەمسار بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و ئابووری؛ دکتۆر ڕائید ئەلعەزاوی، ڕایگەیاند ململانێی توندی نێوان واشنتن و تاران لە ڕووی ئابوورییەوە کاریگەریی خنکێنەری لە سەر عێراق هەیە، هەر چەندە هەنگاوەکانی بانکى فیدراڵیى ئەمەریکا بووەتە هۆی سنووردارکردنی ڕۆیشتنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران، بەڵام “بێگومان بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران ڕێگەى زۆر هەیە”، ئەلعەزاوى وا دەڵێت. لە بەرانبەر فشارەکانى لایەنى ئەمەریکى کە پێداگرى دەکات لە سەر ڕاگرتنى حەواڵەى دارایى گەورە و ناڕەوا بۆ ئێران، هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە، ئێرانیش فشار لەو لایەنانە دەکات کە بە لایەنگرى دادەنرێن، بۆ هاندانیان لە سەر بەردەوامبوونیان بۆ بە قاچاخ ناردنى دۆلار بۆ ئێران. لەو بارەیەوە ئەلعەزاوى دەڵێت: لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نییە کە حکومەت بتوانێت خۆى لە ململانێى نێوان ئێران و ئەمەریکا ڕزگار بکات، چونکە هیچ لایەکیان ئامادە نین دان بە دابەزینى هەژموونى خۆیان لە بەرانبەر ئەوی تردا بنێن، ئەم چوارچێوەیەش کاردانەوەی نیگەرانکەری لە سەر هاوسەنگیی هێز و لە سەر حزب و هاوپەیمانەکانیان دەبێت. دواى کوژرانى قاسم سلێمانى و ئەبو مەهدیى موهەندیس لە هێرشى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئەمەریکیدا لە سەرەتاى ساڵى 2020، لایەنە شیعەکان داواى دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا و باڵوێزخانەى ئەمەریکایان لە عێراق کرد، لە وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتى ئەمەریکا وتى: ئەگەر حکومەتی عێراق کاتەکانی بە دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەسەر ببات، ئەوا ئێمەش ئەکاونتى عێراق لە بانکى فیدراڵی لە نیویۆرک دادەخەین. لە ئێستادا بە هۆى دۆخى سیاسى و ئابووریى ناوخۆییەوە، ئێران پێویستی بە پشتبەستن بە حکومەتی عێراق هەیە کە واشنتن پاڵپشتیی دەکات. بۆیە پێدەچێت فشارەکانى ئێران لە سەر هێز و میلیشیا عێراقییەکان بەردەوام بێت، تاوەکوو ئەو گرووپانە لەمپەر لە بەردەم هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی پابەندبوون بە سیستمە دراوییە نوێیەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەى ڕۆیشتنى دۆلار بۆ ئێران بەردەوام بێت. بانكی ناوەندی لە نێوان کازمی و سوودانیدا لە ساڵی (2020)ەوە نرخی دیناری عێراقی بە بەراورد بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. کاتێك حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڕیاری دا نرخی یەک دۆلار بەرز بکاتەوە بۆ (1450) دینار، لەو کاتەشدا سوودانی و هەموو سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە نەیارانی سەرسەختی ئەو بڕیارە بوون. یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار، ئاشکراکردنی سکانداڵى “دزی سەدە” بوو کە حکومەتەکەى سوودانى ئاشکراى کرد و خۆى لە دزینی زیاتر لە دوو ملیار و نیو دۆلار لە سامانی باجی عێراق لە سەردەمى کازمیدا دەبینییەوە، لەو ڕووداوەشدا تۆڕێکی فراوانی بازرگانان و سیاسەتمەداران و بەرپرسانی حکومی تێوە گلابوون و بە ڕووپۆشێکى حکومی و پەرلەمانی و دادوەری دایانپۆشیبوو. دواى ئاشکرابوونى ئەو سکانداڵە، بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا هەموارکردنی ڕێکارەکانی حەواڵەکردنى بەسەر عێراقدا سەپاند، بە ئامانجى وردبینیکردنی سەرچاوەی پارەکان و تەنانەت وەرگری کۆتاییش، بەو هۆیەوە خستنەڕووى دۆلار لەچاو خواستى بازاڕ کەمی کرد و نرخەکەى لە بەرانبەر دیناردا بەرز بووەوە. وەکوو یەکێک لە رێگەچارەکان، سوودانى لە ڕۆژی 23/1/2023دا دەستلەکارکێشانەوەی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندیی قبووڵ کرد کە لە ڕەوتى سەدر نزیک بوو، لە شوێنى ئەو عەلى عەلاقى دەستنیشان کرد. عەلاق بەڕێوەبەرى پێشووى بانکەکە بوو، لە لایەن مستەفا کازمییەوە لە کارەکەی دوور خرابووەوە، بە کەسێکى نزیک لە نوورى مالیکیى سەرۆکى حزبى دەعوە دادەنرێت. پارێزگاری نوێش بەڵێنی دا کار بۆ گەڕاندنەوەی دۆلار بۆ نرخی پێشووی خۆی بکات. ئەو گۆڕانکارییەش دەچێتە چوارچێوەی کێبەرکێی توندی نێوان هێزەکانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”یەوە، بە تایبەتی لە نێوان مالیکی و قەیس خەزعەلی لە سەر پۆستە سەرەکییەکان، چونکە مالیکی لە بارەى بەڕێوەبردنی پەنجەرەى دراوەوە ڕێبازێکی کراوەتری لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمەریکادا گرتووەتە بەر. داواکارییەکانى ڕووسیا و یوانى چینى لێکەوتەکانى قەیرانی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی کاریگەریی لەسەر ڕووسیاش هەیە، چونکە بەهای وەبەرهێنانەکانی ڕووسیا لە عێراق دەگاتە دە ملیار دۆلار و بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەرتی وزەدا چڕ بووەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا نەکراوە کە عێراق قەرزاری کۆمپانیا ڕووسییەکانە، بە تایبەتى کۆمپانیاکانی لۆکۆیل و باشنەفت و ڕۆسنەفت و گازپرۆم. لەو چوارچێوەیەدا لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، سێرگی لاڤرۆڤى وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانى بەغداى کرد. یەکێک لە ئامانجەکانى سەردانەکەى، دانەوەى قەرزى کۆمپانیا ڕووسییەکان بوو بە دۆلار، واتە بەخشینى کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى لەو سزایانەى بەسەریاندا سەپێنراوە، هەروەک چۆن واشنتن ئەو لێخۆشبوونەی بە هاوردەکردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە بە عێراق بەخشی. لە ئێستادا (75%)ی کارەکانی کێڵگەی نەوتی «قورنە 2ی ڕۆژئاوا» لە لایەن کۆمەڵەیەکەوە بە سەرۆکایەتیی کۆمپانیای لوکۆیلی ڕووسی ئەنجام دەدرێت. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە نزیکەی (14%)ی کۆی بەرهەمی ڕۆژانەى عێراقە (450 هەزار بەرمیل لە کۆى 3.3 ملیۆن بەرمیل)، پلانیش هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە تاوەکوو بگاتە (800) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمەریکا لە ڕێگەى سنووردارکردنى بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ ئێران، دەخوازێت ڕێگە لە فراوانبوونی هەژموونى ڕووسیا و چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، هەروەها کاریگەریی هەر ڕێککەوتنێکى سێ قۆڵیی نێوان تاران، مۆسکۆ و پەکین لە سەر عێراق نەهێڵێت، ئەم خواستەش لە دواى هاوبەشیی ستراتیژی هەمەلایەنەی چین و ئێران (ئازاری ٢٠٢١)، هاوبەشیی دارایی ڕووسیا و ئێران لە دەرەوەی سیستمی سویفت (کانوونى دووەمى ٢٠٢٣) گەشەى کرد. بە ئامانجى کەمکردنەوەى بەکارهێنانى دۆلار، پارێزگارى بانکی ناوەندی عەلی عەلاق ڕایگەیاند بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاروبارەکانى دیکە، بانکەکەی هەوڵ دەدات کەناڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بۆ بانکەکانی عێراق لەگەڵ هاوتا بیانییەکانیان بکاتەوە. وتیشى «لە ئێستادا کەناڵەکانی حەواڵەکردن بە دراوی جۆراوجۆر لەوانە: درهەمی ئیماراتی، لیرەی تورکی، ڕووپیەی هیندی و یۆرۆ کراوەتەوە». لە بارەى کاریگەرییەکانى ئەو بڕیارە، نەبیل مەرسوومی پسپۆڕی ئابووری دەڵێت: «ئەو بڕیارە لە ڕووی تیۆرییەوە تێچووی هاوردەکردن کەم دەکاتەوە و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوخۆی عێراق لە مەترسییەکانی هەڵاوسان دەپارێزێت»، بەڵام «ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەستنەبوونی دراوی چینی و دراوەکانی دیکە لە بانکە عێراقییەکاندا دەبێتەوە». واتە ئەو کاڵایانەی کە عێراق لە چین و وڵاتانى دیکە دەیکڕێت؛ بەهاکەی بە دۆلار دەدرێت، چونکە بانکە عێراقییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی مامەڵە بازرگانییەکانیان؛ دراوی بیانیی پێویستیان نییە». مەرسوومى لە درێژەی قسەکانیدا وتی: «تا ئەو کاتەی نرخی نەوت بە دۆلار دابنرێت و هەتا هەناردەکردنی نەوت زاڵ بێت بەسەر هەناردەکردنی عێراقدا، ئەوە مەحاڵە عێراق خۆی لە دۆلاری ئەمەریکی ڕزگار بکات. بۆ بەدەستهێنانی دراوی تر؛ عێراق پێویستی بە دۆلارە، هەر بۆیە پشتبەستنی عێراق بە یوان و دراوەکانى دیکە بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ چین و وڵاتانى دیکە، هیچ شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێت». وتیشى «بۆ ڕزگارکردنى ئابووریی وڵات و پاراستنى لە هەر لێکەوتەیەکى دارایى مەترسیدار، پرسى دۆلار زیاتر لە هەر ڕێوشوێنێکی دیکە پەیوەستە بە کۆنترۆڵکردنی قاچاخچێتیی دۆلارەوە». بڕیار لە واشنتن و کردار لە بەغدا لە ساڵی (2003)ەوە کە حسابی عێراق لە بانکى فیدراڵی لە نیویۆرک دامەزراوە، ڕۆژانە تێکڕا (250) ملیۆن دۆلار بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەگوازرێتەوە. لە سەرەتای ساڵی 2020دا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد پابەندی سیستمێکی ئەلکترۆنی بێت، کە بە وتەى بەرپرسانی ئەمەریکا ئامانج لێی دڵنیابوونە لە شەفافیەتیی مامەڵەی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و “بەقاچاخبردن”ی دۆلارە بۆ ئێران و سووریا و تورکیا. لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، بانکى فیدراڵیی ئەمەریکا دەستی کرد بە سنووردارکردنی بڕی ئەو دۆلارانەی کە بۆ عێراق دەگوازرێتەوە. بۆ بەدەمەوەچوونى خواستەکانى ئەمەریکا، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەرەتای مانگی کانوونى دووەمى 2023دا پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی بۆ زیادکردنی دراوەکانی خستە بازاڕەوە، بەڵام سیستمەکە هیچ پێشوازییەکی ئەوتۆى لێ نەکرا، بە هۆی ئەوەی زۆرینەی کڕیاران نەیاندەویست ناسنامەی خۆیان و ناسنامەی بریکارەکانیان ئاشکرا بکەن. هاوکات وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی وردبینی لە ڕەسەنایەتیی بەڵگەنامە و کواڵتیی کاڵا هاوردەکراوەکان توندتر کردەوە، لە دەروازە سنوورییەکانیش لەگەڵ تورکیا و ئێران‌دا، کۆنترۆڵ و ڕێکارە ئەمنییەکان توندتر کرانەوە. لە هەنگاوێکى دیکەدا، بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا داوا دەکات لیستی ئەو دۆلارانەی فرۆشراون پیشان بدرێت، لەگەڵ ناوی کەسەکان و سوودمەندەکان. هەروەها لایەنی داواکار دەبێت (15) ڕۆژ چاوەڕوانى وەڵامى بانکەکەى ئەمەریکا بکات، تاوەکوو ڕەزامەندى لە سەر داواکەى دەدرێت. بە گوتەی ئابووریناسێکی عێراقی، ئەو ڕێوشوێنانە ڕۆڵی گەورەیان لە کەمکردنەوەی دابینکردنی دۆلار لە بازاڕی عێراقدا هەبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، چونکە «نزیکەی (90%)ی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار ڕەت کراونەتەوە، بەو هۆیەوە فرۆشی دۆلار گەیشتە (55) ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا». زۆرێک لەو بانکە عێراقییانەی کە دۆلار دەکڕن، زۆرتر ڕووپۆشێکن بۆ ئەو هێزە سیاسی و گرووپە چەکدارییانەى کە بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی بەشێکن لەو هاوپەیمانییەی کە پاڵپشتی لە حکومەتەکەی سوودانى دەکەن، بۆیە هەر پێکدادانێکی ڕوون لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیاندا، ڕەنگە بیانکاتە دوژمن. بەشێک له هێزه سیاسی و کوتله چەکدارەکان کە لە ڕێکارە نوێیەکانى بانکى ناوەندى زەرەرمەند بوون، دەستیان کردووە به زیادکردنی فشاره سیاسییەکانیان بۆ سەر حکومەت و بانکی ناوەندی، داوا دەکەن پشتبەستنی عێراق به دۆلاری ئەمەریکی و کۆنترۆڵی بانکى فیدراڵیی ئەمەریکا لە سەر یەدەگى دراوى عێراقى کەم بکرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی قەرزەکان لە بانکی ناوەندیی عێراق مەحموود داغر، دەڵێت: “دابڕاندنی ئابووری لە سیاسەت کارێکی قورسە، ناوەرۆکی قەیرانی ئێستاش لە واقیعدا ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە، بە شێوەیەکی سەرەکییش سروشتی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە”. ڕوونیشی کردەوە “چاوەڕوانییەکان لەم جۆرە قەیرانانەدا قورسن، چونکە قەبارەى بازرگانیى عێراق لەگەڵ ئێران نزیکەی دە ملیار دۆلارە، هەر بۆیە مانگانە ملیۆنان دۆلار دەکێشرێتەوە و ئەمەش ئەستەمە بوەستێنرێت”. داغر دەڵێت: «ئەوانەی پێیان وایە سیاسەتی دراو لە عێراق دەتوانێت بە تەنیا کار بکات؛ هەڵە دەکەن، بەڵکوو دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سیاسەتی دارایی و بازرگانی کار بکات، چونکە ئێمە هەموو شتێک هاوردە دەکەین و پیشەسازى و کشتوکاڵمان نییە، عێراقیش مامەڵەی بانکیی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا نییە کە مامەڵەى بازرگانییان لەگەڵدا دەکات، بۆیە نرخەکانیان بە دۆلاری ڕەش دەدرێت، ئەمە جگە لە بوونی مەرزی نافەرمی و هاتنەناوەوەی کاڵا بەبێ گومرگ». بە وتەى ناوبراو، تاکە چارەسەر بریتییە لە بەستنەوەی مامەڵەی هەموو وڵاتان بە سیستمى بانکییەوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان و هاتنەناوەوەی کاڵاکان. هەوڵ و هەنگاوەکانى عێراق بە ئامانجى چارەسەرکردنى قەیرانى دابەزینى بەهاى دینارى عێراق، حکومەتى عێراق زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دانوستانى لەگەڵ لایەنى ئەمەریکیدا دەست پێ کردووە. لەو چوارچێوەیەدا لە 3ی شوباتی 2023دا لە ئەستەنبوڵ، کۆبوونەوەیەک لە نێوان برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ هەواڵگریی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجام درا. لە بەیاننامەى فەرمیی دوای کۆبوونەوەکە، ئاماژە بە خواستی گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دژەسپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆریستی و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیی عێراق. عەلاق بە باشی ئاگاداری وردەکاریی پەیوەندییەکانى عێراقە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، چونکە لە ساڵی 2014 تا 2020؛ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بووە. لە 9ی شوباتی 2023دا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی ئەنتۆنی بلینکن کۆ بووەوە. دوای کۆبوونەوەکە هیچ بڕیارێکی دیاریکراو ڕانەگەیەنرا، بەڵام پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا “ئێستا زۆر بە چڕی سەرنجی لە سەر ڕەهەندی ئابووری”ی ڕێککەوتنی چوارچێوەی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتە. ڕۆژی دەی شوبات، والی ئادێیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لەگەڵ فوئاد حسێن و عەلی عەلاق کۆ بووەوە، باسیان لە سیاسەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان کرد، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیاریکراو لە بارەى بڕیارەکانى کۆبوونەوەکەوە ڕانەگەیەنرا. مەحموود محێدین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەلى عەلاق لە واشنتن، ڕایگەیاند سندووقەکەى ئامادەیە هاوکاریی پرۆسەى چاکسازی لە کەرتی بانکیی عێراقدا بکات. لە لایەکى دیکەوە جۆ بایدنى سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی 2/2/2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ستایشی هەوڵەکانی کرد بۆ “بەهێزکردنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق”. سیناریۆكان بۆ ڕەوتی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق، گریمانەى ئەم سێ سیناریۆیە دەکرێت: سیناریۆی یەکەم: لە ئاکامى ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق و دانوستانەکانى لەگەڵ لایەنى ئەمەریکیدا، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەوەستێت. ئەگەرێکی لەم شێوەیەش پەیوەستە بە سروشتی پەیوەندیی نێوان بەغدا و واشنتنەوە، هەروەها ئایا حکومەتی سوودانى سەرکەوتوو دەبێت لە بردنەوەی واشنتن بۆ لای خۆی و کەمکردنەوەی ئەو تێڕوانینە گشتییەی کە ملکەچی هەژموونى تارانە، ئەمەش واتە بەهێزکردنی هاوپەیمانیی سوودانی لەگەڵ مالیکی لە سەر حیسابی هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ “عەسایب ئەهلی حەق” و ڕێکخراوە نزیکەکان لە ئێرانەوە. خالێكی گرنگ لەم بابەتدا، پەیوەندی بە شێوازی مامەڵە و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئێران و ئەمەریكا لە لایەك و ئێران و ئەمەریكا لە لایەكی ترەوە هەیە، بە شێوەیەك ئەگەر ئێران و ئەمەریكا سەبارەت بە سیاسەت و بەرژەوەندییەكانیان لە عێڕاقدا بگەنە جۆرێك لە رێككەوتنێكی نەنووسراو (هاوشێوەی قۆناغی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما) و پرسی فشاری سەر ئێران لە چوارچێوەی سزاكان چارەسەر بكرێت، پێشبنی دەكرێت بابەتی بەقاچاغبردنی دۆلاری عێراق بۆ ئێران وە‌ك لەمپەرێكی گەورە لە گەڕانەوە بەهای دۆلار، چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە. سیناریۆی دووەم: بە هۆی شکستی بانک و بازرگانەکان لە خۆگونجاندن لەگەڵ ڕێکارە نوێیەکاندا، هەروەها بەردەوامیی توندکردنەوەی مەرجەکانى بانکى فیدراڵیی ئەمەریکا و شکستی سوودانی لە قەناعەتپێکردنی لایەنی ئەمەریکی تاوەکوو نەرمییەکی زیاتر لەم پرسەدا بنوێنێت، ئەوا دۆلار بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵات‌دا، فشاری کۆمەڵایەتیی زیاتر لە سەر حکومەتی سوودانى دروست دەکات، ڕەنگە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتیی لێ بکەوێتەوە، لە هەمان کاتدا پێدەچێت فشارى لایەنە توندڕەوەکانی «چوارچێوەی هەماهەنگی»یش زیاتر بکات، کە داوای گرتنەبەرى ڕێوشوێنی ڕادیکاڵتر دەکەن بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی بانکى فیدراڵیی ئەمەریکا لە سەر سیستمی دارایی و بانکى لە عێراقدا. حوسام ئەلخەیزەران شارەزای دارایی لە بۆرسەی بەغدا، دەڵێت: «هاوڵاتییان زۆرترین باجى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار دەدەن، چونکە زۆربەی خۆراک و پێداویستییەکان هاوردە دەکرێن و پەیوەستن بە دۆلارەوە نەک دینار، بۆیە ئەگەر دابەزینی بەهای دینار و ناسەقامگیری بەردەوام بێت، ئەوا پێشبینیی بەرزبوونەوەی نوێی ڕێژەی هەژاری دەکەم». ئەوە لە کاتێکدایە بانکی نێودەوڵەتی ڕێژەی بێ‌کاری لە عێراقدا بە نزیکەی (14.5%) لە نێو دانیشتوواندا بە گشتى و بە (27.5%) لە نێو گەنجاندا بە تایبەتى خەمڵاندووە. سیناریۆی سێیەم: بەردەوامبوونی دۆخی ناسەقامگیریی نرخی دۆلار، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە بۆ ماوەیەکی درێژ، کاریگەری لە سەر ڕەوتی بازاڕ، بێبڕیاربوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارە نوێیەکان، یان نەگەیشتن بە ئەنجامێکى ڕوون و یەکلاکەرەوە لە نێوان لایەنی عێراقی و ئەمەریکیدا. مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار کاتییە و بەم زووانە جارێکی دیکە نرخى دینار بەرز دەبێتەوە. ئاماژە بەوە دەکات نەبوونی زانیاریی بەربڵاو لە نێو عێراقییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی کارتی بانکی بووەتە هۆی ئەم کێشەیە، بۆیە حکومەت دەستی کردووە بە زنجیرەیەک ڕێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی قاچاخچێتی بەو کارتانە و لەم بوارەشدا سەرکەوتوو بووە. ئەنجام قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق نوێنەرایەتیی گەورەترین ئاڵنگاریى بەردەم حکومەتەکەی سوودانى دەکات، چونکە حکومەتەکەى بەو جۆرە ناساندووە کە سەرنجی لە سەر چاکسازیی ئابووری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاوڵاتییانە. لە هەمان کاتدا دەرفەتێکە بۆ سوودانی تاوەکوو لە چاکسازییە سەرەتاییەکان لە کەرتی دارایی و بانکیدا بەردەوام بێت، بە تایبەتى لە بەرەو مۆدێرنکردن و ئۆتۆماتیکیکردنی و ڕزگارکردنی لە هەژموونی مافیا داراییەکان و ئابووریی هاوتەریب. ئەگەر ئەم قەیرانە پەرە بسێنێت و لە کۆنترۆڵ دەربچێت، ڕەنگە پاڵ بە لایەنەکانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”یەوە بنێت تاوەکوو دەستبەرداری پشتیوانی لە سوودانى ببن و بیکەن بە قۆچى قوربانی، بە تایبەتی ئەگەر قەیرانەکە ببێتە مایەى هەڵایسانى شەپۆلی ناڕەزایى جەماوەرى و سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی نوێ. لە هەمان کاتدا سوودانى دەتوانێت بە برەودان بە ڕێبازە میانڕەوەکەی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا، بەرەنگارى فشاری لایەنە توندڕەوەکانى ناو “چوارچێوەی هەماهەنگی” ببێتەوە کە ئێران لە پشتیانەوەیە، ئەوەش لە ڕێگەى زیادکردنی هۆشیارییانەوە دەبێت لە بارەی ئەو هەژموونەى کە ئەمەریکا لە سەر ئابووریی عێراق هەیەتی. لە سەر ئاستى ئاسایشى ئابوورى، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕەنگە دەرفەتێک بێت بۆ حکومەتی سوودانى کە بەرەو پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن هەنگاو بنێت، بە تایبەتی ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی «نرخی دۆلار» لە سەر چینە هەژارەکان و چینی ناوەند، بەڵام لێرەدا ناچار دەبێت ڕووبەڕووی خاوەن بەرژەوەندییە ئابوورییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ببێتەوە، تا لە ئەنجامدا عێراق ببێتە وڵاتێکی هەناردەکار. ئەوەش ڕوونە کە هیچ چاکسازییەک لە سیستمی فرۆشتنی دۆلار لە عێراقدا بەبێ فشاری ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی، بە تایبەتی ئەمەریکا بەدی نایەت. لە هەر حاڵەتێکدا ئەم قەیرانە ئەوە نیشان دەدات کە هەموو کارتەکانی فشار لە دەستی ئەمەریکادایە، وەک چەکی دۆلار، هەروەها توانای کۆکردنەوە و دەرهێنانی زانیاری، بەرمەبناى ئەو ڕاستییەی کە ژێرخانی زانیاریی وەزارەت و دامەزراوە سەرەکییەکانی عێراق بە تەواوی دروستکراوى ئەمەریکایە، ئەگەر عێراق ملکەچ نەبێت ڕەنگە دوا ڕێگە پەنابردن بێت بۆ بە ئامانجگرتنی سەرکردەی میلیشیاکان و دامەزراوەکانیان. بۆیە ناکرێ گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو قبووڵ بکرێت. لە ئێستادا سیستمی دارایی ئەلکترۆنی وردە وردە جێبەجێ دەکرێت، گرووپەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە دەبێت وەک دیفاکتۆ مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، چونکە بەشێکی بەرچاو لە داهاتەکەیان وابەستەی سیستمی کڕینى دۆلار لە بانکى ناوەندى و فرۆشتنى لە بازاڕدا بوو، کەواتە ئەو گرووپانە چەکێکیان دروست کرد کە ئێستا واشنتن دەتوانێت لە دژی خۆیان بەکاری بهێنێت. سەرچاوەکان: مركز الامارات للسیاسات (6/10/2023)، “العراق وأزمة الدولار: معضلة اقتصادية ذات مضمون جيوسياسي”، https://epc.ae/ar/details/brief/aliraq-wa-azmat-alduwlar-mudilat-aiqtisadiya-dhat-madmun-jiusiasi. مركز الامارات للسیاسات (23/2/2023)، “على المِحَك: الأبعاد الاستراتيجية والسياسية لأزمة سعر صرف الدولار مقابل الدينار في العراق”، https://epc.ae/ar/details/featured/alabaad-alestiratijia-walsiyasia-li-azmat-sier-sarf-alduwlar-muqabil-aldiynar-fi-aleiraq. مركز الامارات للسیاسات (24/1/2023)، “مُعضِلة قديمة وضوابط جديدة: الأبعاد السياسية والاقتصادية لأزمة انخفاض قيمة الدينار العراقي”، https://epc.ae/ar/details/brief/al-abaad-alsiyasia-walaiqtisadia-li-azmat-ainkhifad-qimat-aldiynar-aleiraqi. بغداد الیوم (25/9/2023)، “نهاية الحكاية.. العراق أسير الدولار ولا حلول تلوح في الأُفق ‘تُخفض’ من اسعار الصرف”، https://shorturl.at/kxCM8. زید عبدالوهاب (11/1/2023)، “تذبذب سعر صرف الدينار العراقي: الأسباب والتداعيات”، https://www.orsam.org.tr/ar/irak-dinari-kurundaki-dalgalanma-nedenleri-ve-yansimalari/.
راپۆرت: دره‌و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان دانوستانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت پرسی موچه‌ی موچه‌خۆران له كێشه‌ی نه‌وت جیابكاته‌وه، سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه، بڕیاره له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌م ره‌شنوسی هه‌مواری یاسای بودجه په‌سه‌ندبكرێت و هه‌م بڕیار له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كیش بدرێت بۆ خه‌رجی موچه‌ی مانگی یه‌كی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمیش له گفتوگۆدان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی نرخی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی دانوستانی ئه‌مجاره له‌م راپۆرته‌دا. دابه‌شكردنی دانوستان به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا رۆژی 6ی ئه‌م مانگه وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای بودجه، وه‌فده‌كه دوو رۆژ دانوستانی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و)، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتێكی پێشكه‌شی به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، له‌م راپۆرته‌دا دانوستانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا، به‌مشێوه‌یه: • موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان • دۆسیه‌ی نه‌وت • دۆسیه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان داوایكردووه، ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌یه به‌شێوه‌ی جیاجیا مامه‌ڵه‌و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت و نهبهسترین به‌یه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تیش پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به دۆسیه‌ی نه‌وت نه‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی حاكیمه‌دا دابنرێت و له ناكۆییه‌كانی تر دوربخرێته‌وه. عه‌توان عه‌توانی رێككه‌وتنه‌كه رێكده‌خات محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پرسی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه راده‌ستی (عه‌توان عه‌توانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، عه‌توان سه‌ربه كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكییه‌و ئه‌و سه‌رپه‌ره‌شتی گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات، سودانی ده‌یه‌وێت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌ناو ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌دا بێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه، په‌رله‌مان گرفت دروست نه‌كات. پرسی موچه له دانوستاندا له پرسی موچه‌دا، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی پیش‌تر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، خه‌رجی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق جیابكرێته‌وه‌و بخرێته چوارچێوه‌ی خه‌رجی (حاكیمه)ی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆشی بیرۆكه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت خه‌رجی موچه‌ی عێراقیش بخاته ناو چوارچێوه‌ی خه‌رجی حاكیمهوه. خه‌رجی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران+ خانه‌نشینان+ پێشمه‌رگه) به تێكڕا بۆ ساڵێك له بودجه‌ی فیدراڵ‌دا به بڕی (10 ترلیۆن و 867 ملیار) دیناره دانراوه‌و بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (906 ملیار) دیناره، خه‌رجی موچه‌ی عێراقیش به تێكڕا بڕی (76 ترلیۆن) دیناره. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ك قایل بوون به‌وه‌ی پرسی موچه‌ی موچه‌خۆران له بابه‌تی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم جیابكرێته‌وه. خەرجی حاكیمە كه بڕیاره خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشی بۆ زیاد بكرێت، ئه‌م جۆره خه‌رجیانه ده‌گرێته‌وه: • كارتی كۆبوونی خۆراك • خەرجی كێشه‌ی ناكۆكی موڵكایه‌تیی • دەرمان • پاڵپشتی گەنم و جۆ • هاوردەكردنی وزە • سەرژمێری دانیشتوان • خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه بۆ سێ ساڵه (2023-2024-2025)، له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، یاساكه پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق دیاریكردووه، له‌گه‌ڵ به‌ركاربوونی یاساكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت پشكی مانگانانه‌ی زۆر كه‌متره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی كردووه، به‌تایبه‌تیش بۆ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ركاربوونی یاسای بودجه، كه خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق كه‌مبوو، به‌هۆیه‌وه پشكی هه‌رێم بۆ هه‌ر مانگێك له (580 ملیار) دیناردا راده‌وه‌ستا، ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌ك بوو كه به‌ته‌نیا به‌شی دابینكردنی خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (913 ملیار) دیناره. كه‌می پشكی هه‌رێم له كۆی خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق وایكرد، حكومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببرێت، به‌وهۆیه‌وه مادده‌كانی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم له‌یاسای بودجه به هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه‌و حكومه‌تی عێراق تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌كۆتاییه‌كانی 2023دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (700 ملیار) دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به حكومه‌تی هه‌رێم دا. پرسی نه‌وت له دانوستاندا له پرسی دۆسیه‌ی نه‌وتدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی خه‌رجی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ناكۆكن، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم بڕی (32) دۆلاری تێده‌چێت، به‌ڵام له یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراقدا ته‌نیا بڕی (6) دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دانراوه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له به‌غداد ده‌ست (دره‌و) كه‌وتوون، عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمدا، داوای له كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن، كۆمپانیاكانیش 18 كه‌سیان به نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ناردوه‌ته به‌غدادو كۆمپانیای (دیلۆیت)یش كه وردبینی له فرۆش و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات نوێنه‌ری خۆی ناردووه، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان نوێنه‌ری كۆمپانیاكان و دیلۆیت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" كۆبونه‌ته‌وه. (دره‌و) زانیویه‌تی، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كۆمپانیای سۆمۆ داوای له نوێنه‌ری كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێم كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به (6) دۆلار كاربكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا هاتووه، نوێنه‌ری كۆمپانیاكان ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه ئه‌و نرخه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وان به نرخێكی تر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستیان كردووه. دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێم نرخی (6) دۆلاره‌كه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیای سۆمۆ ئۆپشنێكی تری خستوه‌ته به‌رده‌میان، ئۆپشنه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆمپانیایانه گرێبه‌ستی كاركردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نوێ بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر نرخێكی نوێ رێككه‌وتن بكرێت به‌و شێوه‌ی له عێراقدا هه‌یه، نوێنه‌ری كۆمپانیاكان ئه‌م پیشنیازهشیان ره‌تكردوه‌ته‌وه. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و)، ئێستا كۆمپانیای سۆمۆو كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌كردنی رێككه‌وتنێكی نوێن، رێككه‌وتنێك كه نرخێكی تر بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌نێوان 6 دۆلاره‌كه‌ی عێراق و 32 دۆلاره‌كه‌ی هه‌رێم دیاری بكات. فەرمانگەی ئابوری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ تێچووی بەرهەمێنان‌و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی هه‌رێمی بە بڕی (8 هەزارو 960) دینار دیاریكردووە كە دەكاتە (6,9) دۆلار، ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی تێكڕای ئەم خەرجییەی بە بڕی (32,91) دۆلار دیاریكردووە، بەمشێوەیە: • بڕی (24,32) دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت • بڕی (8,59) دۆلار بۆ گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوت ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م كۆمپانیایانه كه خۆیان له‌ناو گروپێكدا به‌ناوی "ئه‌پیكور" رێكخستووه، بۆ یه‌كه‌مجار دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد، رۆژی 8ی تشرینی دووه‌می 2023 له (دوبه‌ی) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری كۆمپانیاكان پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كرد كۆمپانیای سۆمۆ ئه‌و نه‌وته‌یان لێبكڕێت كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنن، چونكە بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردویانە كە گرێبەستی پشكی بەرهەمهێنانە، ئەم كۆمپانیایانە مافی ئەوەیان پێدراوە پشكی نەوتی خۆیان بفرۆشن، داواكارییه‌كی تری كۆمپانیاكان ئه‌وه بوو " رێككەوتنێكی روون‌و ورد‌و یاسایی هەبێت بۆ فرۆشتن‌و هەناردەی نەوت، لەناویشیاندا پێدانی پارەی فرۆشی نەوت لە رابردوو و داهاتووودا" ئه‌مه‌شیان وه‌كو مه‌رج بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاری كردبووه، چونكه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئه‌م كۆمپانیایانه بڕی (یه‌ك ملیار) دۆلار قه‌رزیان لای حكومه‌تی هه‌رێمه. كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم ترسیان هەیە وەكو ئەوەی پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق كاری لەسەركردووە، گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەموار بكرێتەوەو لە گرێبەستی "شەراكەت"ەوە بكرێت بە گرێبەستی "خزمەتگوزاری"، بۆیە لە گفتوگۆكەی دوبەیدا نوێنەری ئەپیكور داوایكرد" مەرجە بازرگانییەكانی ئێستا وە‌ك خۆیان بمێننەوەو گرێبەستەكانی پشكی بەرهەمهێنان كاریان پێبكرێت". له 25ی ئازاری 2023وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه، راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا قایل بێت به‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی و داهاته‌كه‌شی راده‌ستی به‌غداد بكات ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ربگرێت، ئێستا كه توركیا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه به ره‌زامه‌ندی عێراق جارێكی تر پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده، ناكۆكی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی نه‌وته‌وه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له‌دۆخێكدا كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدا نییه. ئه‌م دانوستانه‌ی كه له‌باره‌ی نه‌وته‌وه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات ته‌نیا تایبه‌ته به‌و بابه‌تانه‌وه له یاسای بودجه‌دا ناكۆكیان له‌سه‌ره، به دیاریكراویش نرخی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم له 2024دا دانوستانێكی گه‌وره‌تریشی كه له‌به‌رده‌مدایه كه پرسی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غازه، یاسایه‌ك كه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقی دوای سه‌ددامدا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازدا یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و، ده‌بێت به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایش له‌به‌رده‌م دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ر ناكۆكییه‌ك كه له داهاتوودا له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد سه‌باره‌ت به سامانه سروشتییه‌كان دروست ببێت. داهاتی نانه‌وتیی له‌دانوستاندا چاودێری دارایی عێراق داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستانی بۆهه‌ر مانگێك به‌بڕی (230 ملیار) دینار دیاریكردووه، ئه‌م داهاته بڕی (130 ملیار)ی وه‌كو داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان ئه‌ژماركراوه‌و بڕی (100 ملیار) دیناریشی وه‌كو داهاتی باج و رسومات و داهاتی ناوخۆیی تری هه‌رێم ئه‌ژماركراوه، به‌پێی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت رێژه‌ی 50%ی تێكڕای داهاته نانه‌وتییه‌كانی خۆی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شه بودجه‌ی خۆی له عێراق وه‌ربگرێت، رێژه‌ی 50%ی تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی چاودێری دارایی عێراق خه‌مڵاندنی بۆ كردووه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (115 ملیار) دیناره‌و ده‌بێت هه‌رێم ئه‌م پاره‌یه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه. واتا مانگانه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (65 ملیار) دیناری داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و بڕی (50 ملیار) دیناری داهاته‌كانی ناوخۆ بداته‌وه به به‌غداد. كه‌ی یاسای بودجه هه‌موار ده‌كرێت رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و وه‌فدی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق چوونه به‌رده‌م لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لێره‌و هه‌ردوو حكومه‌ت گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدراڵ، به‌جۆرێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق جیابكرێته‌وه‌و له ململانێ سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه. ئه‌م هه‌مواره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا بكه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه، له 14ی تشرینی دووه‌می 2023وه په‌رله‌مانی عێراق كه ده‌بوو یاسای بودجه هه‌موار بكات، خۆی توشی قه‌یران هات، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بڕیاری دادگای فیدراڵی له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه، ئیتر له‌وكاته‌وه تائێستا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ناتوانێت هیچ دانیشتنێك بكات بۆ خوێندنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكان، بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو (واته 13ی ئه‌م مانگه) په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێ بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت و ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه. رۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو (واته رۆژی 16ی ئه‌م مانگه) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه، بڕیاره له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنوسی هه‌مواری یاسای بودجه بدرێت و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی، هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش له په‌رله‌مان گرفتی تری بۆ دروست نه‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا په‌سه‌ند بكرێت و چاره‌نوسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلایی بكرێته‌وه. هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگی یه‌ك چی ده‌كات ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌باره‌ی یاسای بودجه، حكومه‌تی فیدراڵ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو بڕی (2 ترلیۆن و 100 ملیار) دینار قه‌رزی به حكومه‌تی هه‌رێم دا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك بری (700 ملیار) دیناری بۆ دابینكردنی خه‌رجی موچه له‌به‌رده‌ستدا بێت، به‌ڵام به‌م قه‌رزه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به سێ موچه‌ی قه‌رزی موچه‌خۆرانه‌وه ماڵئاوایی له ساڵی 2023 كرد. ئێستا كه سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه، حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی موچه‌ی مانگی یه‌كی به‌ده‌سته‌وه نییه، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه بۆ دوو هه‌فته‌ی داهاتووش دوابكه‌وێت، حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی نابێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه، پێشنیاز كراوه له دانیشتنی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیارێك په‌سه‌ندبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی (700 ملیار) دیناره‌كه‌ی ساڵی رابردووه، حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام پاره‌كه‌ی ئه‌مجاره ناوی قه‌رزی لێ نه‌نرێت، به‌ڵكو وه‌كو سولفه‌یه‌ك بێت و له‌به‌ر رۆشنایی خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوای هه‌مواری یاسای بودجه دیاری بكرێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا دیاریكراوه، خه‌رجی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران- خانه‌نشینان- پێشمه‌رگه) به تێكڕا بۆ ساڵێك بڕی (10 ترلیۆن و 867 ملیار) دیناره، واتا بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (906 ملیار) دینار ته‌رخانكراوه، ئه‌مه‌ش بڕی (7 ملیار) دینار كورتهێنانی بۆ خه‌رجی راسته‌قینه‌ی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه (وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵی خه‌رجی مانگانه‌ی موچه بڕی 913 ملیار دیناره)، به‌ڵام كورتهێنانه‌كه زۆر نییه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به داهاتی ناوخۆ پڕی بكاته‌وه.
(دره‌و): محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه له عێراق بكشێنه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه، به‌ڵام واده‌ی كۆتایی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دیاری نه‌كرد. له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، سودانی ده‌ڵێ:" له‌ناو په‌ره‌سه‌ندنه ناوچه‌ییه‌كانی جه‌نگدا له غه‌ززه، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری عێراق تێكده‌ده‌ن". بانگه‌وازه درێژخایه‌نی گروپه شیعه‌كان كه زۆرینه‌یان نزیكن له ئێرانه‌وه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، به‌هێزتر بووه، ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران كه هاوكات به‌شێكن له هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی عێراق. ئه‌م هێرشانه كه وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ده‌یان هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و موشه‌ك بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه له‌دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه ده‌ستیانپێكرد، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان دروستكردووه جارێكی تر عێراق ببێته‌وه به گۆڕه‌پانی ململانێی ناوچه‌یی. رۆژی سێ شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكدا له به‌غداد، سودانی به (رۆیته‌رز)ی وت:" پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندییه رێكبخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به ئامانج یان به‌هانه بۆ هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی كه سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه تێكبدات". له‌چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ورده‌كاری به‌رایی له‌باره‌ی بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئایندهی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی 5ی ئه‌م مانگه‌وه، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌بێت دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگدا بێت". "با له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی رێكبكه‌وین، به‌ڕاشكاوی چونهدهرهوهیهكی خێرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه دریژهنهكێشێت و هێرشه‌كان به‌رده‌وام رووبده‌ن، كۆتایهاتنی جه‌نگی ئیسرائیل له غه‌ززه مه‌ترسییه‌كانی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچه‌كه راده‌گرێت" سودانی واده‌ڵێ. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسله‌وه‌ده‌كات، راگرتنی جه‌نگی غه‌ززه تاكه چاره‌سه‌ره، ئه‌گه‌رنا به‌فراوانبوونی زیاتری ململانی له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار به‌لای جیهانه‌وه ده‌بینین، كه خاوه‌نی به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌ی وزه‌یه. پێده‌چێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی واشنتۆن زیاتر بكات سه‌باره‌ت به هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتداری عێراق. گروپه شیعه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوای ئه‌و لهشكرێشییه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، كه له ساڵی 2003دا ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی كرد. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ پلانێكی نییه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی، كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت ئه‌و وڵاته له عێراقدان. عێراق دووه‌م گه‌وره وه‌به‌رهێنی نه‌وته له‌ناو رێكخراوی ئۆپێك‌دا، له‌ریزی توندترین رهخنهگرهكانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله بۆسه‌ر غه‌ززه، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی به حاڵه‌تێكی نمونه‌یی جینۆساید ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كه كه ئیسرائیل به‌توندی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جاری ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان دهیكهنهسهر هێزه بیانی و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق، نایاساین و پێچه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و ده‌ڵێ هه‌ندێك له تاوانبارانی ده‌ستگیركردووه‌و رێگری له هێرشه‌كان كردووه. هاوكات، به‌غداد ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای كردووه بۆسه‌ر ئه‌و باره‌گایانه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كان به‌كاریده‌هێنن، به هێرشه‌كه‌ی ئهمدواییهشهوه دژی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی میلیشیاكان له‌ناو دڵی به‌غداددا، به‌وپێیه‌ی پێشێلكارییه‌كی قورسی سه‌روه‌ری عێراقه. ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن، گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناویشیاندا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا‌و بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، پێگه‌ی خۆیان وه‌كو ئه‌ندام له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو كه‌ڤه‌ر به‌كارده‌هێنن، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئه‌منیی حكومییه‌و وه‌كو گروپێك میلیشیا له ساڵی 2014دا دروستبووه. له كاتی لێدان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م گروپانه له ده‌ره‌وه‌ی زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی و له‌ژێر ئاڵای موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراقدا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌مریكا تۆڵه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان زیانه‌كانیان وه‌كو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ژمارده‌كه‌ن و به‌روبوومی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی دژایه‌تی ئه‌مریكا ده‌چننه‌وه. ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مریكا له عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن، له ساڵی 2003دا سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی پیشوویان روخاند، پاشان له ساڵی 2011دا كشانه‌وه، به‌ڵام ساڵی 2014 جارێكی تر له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕكردن دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (2500) سه‌رباری له عێراقدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ كه‌وتنی رێكخراوی داعشدا له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و پاشه‌كشێكردنی له‌وكاته‌وه، سودانی ده‌ڵێ: ماوه‌یه‌كی زۆره هۆكاری بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق كۆتایی هاتووه. به‌ڵام بانگه‌وازه‌كانی بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌یه‌و تائێستا زۆر نه‌گۆڕاوه. له ساڵی 2020دا چه‌ند رۆژێك دوای كوشتنی ژه‌نه‌راڵی گه‌وره قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی عێراقی (مه‌به‌ستی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه) له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌هێرشێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی. ساڵی دواتریش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی ئه‌ركه جه‌نگییه‌كانی خۆی له عێراق هێناو ئه‌ركی خۆی گۆڕی بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ‌و یارمه‌تیدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بوو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع، كه‌مێك نه‌بێت، شتێكی ئه‌وتۆی نه‌گۆڕی. جه‌نگی غه‌ززه جارێكی تر پرسه‌كه‌ی هێنایه‌وه پێشه‌وه، زۆرێك له‌و گروپه عێراقییانه‌ی كه حكومه‌تی سودانییان به ده‌سه‌ڵات گهیاندو له تارانه‌وه نزیكن، داوایانكرد به‌شێوه‌ی كۆتایی هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان رۆژی هه‌ینی له‌وتارێكدا وتی: هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێت رێگا خۆش بكات بۆ كشانه‌وه‌ی كۆتایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌مه واده‌كات بوونی ئه‌مریكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریاش قبوڵكراو نه‌بێت. سودانی وتی هه‌وڵ بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌دات، چونكه عێراق ئێستا ده‌توانێت به‌رگری به‌خۆی بكات دژی تیرۆر‌و پێویسته سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا هه‌بێت، به‌مه‌ش دوربكه‌وێته‌وه له‌وه‌ی بیانوو بداته ده‌ست هه‌ر كه‌سێك بۆ راكێشانی عێراق بۆ ناو ململانێی ناوچه‌یی. " كۆتایهێنان به بوونی هاوپه‌یمانان رێگری ده‌كات له ئاڵۆزی زیاتر‌و تێكه‌ڵبوونی پرسه ئه‌منییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان" سودانی وا ده‌ڵێ. ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق كراوه‌یه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وهاوكاری ئه‌منیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانیدا، له‌ناویشیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ش راهێنان و راوێژكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كڕینی چه‌ك له‌خۆبگرێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی:" ئه‌مریكا دوژمنی ئێمه نییه‌و ئێمه‌ش له‌حاڵه‌تی جه‌نگدا نین له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه به‌رده‌وام بن، به‌دڵنیایی كاریگه‌رییان ده‌بێت و كه‌لێن له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دروستده‌كه‌ن". راپۆرتی ئاژانسی (رۆیته‌رز)
درەو: بڕیارە سبەینێ هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆببنەوە، ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بووە لەسەر هەڵبژاردنی رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بە دوو بەرەوە، بەرەی عومەر سەید عەلی و بەرەی چیا نەوشیروان مستەفا، ئەم دوو بەرەیە یەكدی تۆمەتبار دەكەن بە دواخستنی هەڵبژاردنی خانەو رێكخەری گشتی، سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند: عومەر سەید عەلی بە چیا نەوشیروان مستەفای وتووە، ئەتوانیت خۆت هەڵبژێریت بۆ خانەی راپەڕاندن بەڵام ئەگەر بتەوێت ببیتە رێكخەر رێگە نادەین چونكە رێگە بە تەوریسی سیاسی نادەین لەناو گۆڕاندا. كۆبوونەوەی جڤاتەكان بڕیارە سبەینێ لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان هەردوو (جڤاتی گشتی و نیشتمانی) بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان و هەڵبژاردنى رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆببنەوە، سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند: كۆبوونەوەكەی سبەینێ بۆ بڕیاردان نیە چونكە بڕیاردان لەناو بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و گەڵاڵەكردنی پرس و بابەتەكان و دواتر لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی وە‌ك بەرزترین دەسەڵاتی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری لێدەدرێت. بڕیاربوو 30ی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بەڕێوە بچێت، بەڵام نە دەرگای خۆ كاندیدكردن داخراو نە كۆبوونەوەكەش كرا. سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند: ئێستا لەناو بزووتنەوەی گۆڕان دوو ئاراستەو بەرە درووست بووە، بەرەی عومەر سەید عەلی و بەرەی چیا نەوشیروان مستەفا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، نزیكەكانی عومەر سەید عەلی ئەوە دەڵێن كە عومەر سەید عەلی زۆر بە جدی دەیەوێت دەستبەرداری پۆستی رێكخەری ببێت و رادەستی كەسێكی بكات، بە هەریەك لە ( جەلال جەوهەر، دانا ئەحمەد مەجید، مستەفا سەید قادر، ئاوات شێخ جەناب، ) و لە دەرەوەی گۆڕانیش بە عوسمان حاجی مەحمود وتراوە بەڵام كەسیان ئامادە نەبوون ئەو پۆستە وەربگرن. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ماوەی پێشودا عومەر سەید عەلی لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا قسەی كردووەو پێی راگەیاندووە، من خۆم كاندید ناكەمەوەو دەمەوێت كەسێك هەبێت بە ئەمانەتەوە ئەو پۆستەی رادەست بكەم، عومەر سەید عەلی ئەوەی بە چیا نەوشیروان مستەفا ووتوە، ئەگەر دەتەوێت لەناو بزووتنەوەی گۆڕان كار بكەی وەكو ئەندامی خانە یان بەرپرسی هەر ژورێك پشتیوانیت لێ ئەكەین و رێگر نابین، بەڵام ئەگەر بتەوێ ببی بە رێكخەرو بیكەی بە تەوریسی سیاسی بە هیچ شێوەیەك رێگە بەوە نادەین. كەسانی نزیكی عومەر سەید عەلی پێیان وایە چیا نەوشیروان مستەفا دەیەوێت هەڵبژاردن هەرچۆنێك بێت نەكرێت بۆ خانە و رێكخەر، بۆ ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان شەرعیەت لە دەست بدات، بۆ ئەوەی چیا نەوشیروان مستەفا خۆی ئەنجومەنێك درووست بكات بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەكە بكات بە تەوریسی سیاسی، هاوشێوەی یەكێتی و پارتی. لەبەرامبەردا كەسانی نزیكی چیا نەوشیروان مستەفا پێیان وایە، عومەر سەید عەلی فۆرمی خۆكاندیدكردن پڕناكاتەوەو خوازیارە جڤاتی نیشتمانی تەنیا ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێرێت و پۆستی رێكخەر بە بەتاڵی بەجێبهێڵێت، بۆئەوەی خۆی بەبێ ركابەر بمێنێتەوەو دیمەنەكە وا دەركەوێت بەناچاری لە پۆستی رێكخەری گشتیدا ماوەتەوەو كەس نەبووە پۆستەكە وەربگرێت، هەر بۆیە چیا نەوشیروان مستەفا داوایكردووە چەند كەسێك فۆرمی رێكخەری پڕبكەنەوە بۆیە هەریەكە لە (نزار مەحمود)و (وشیار عومەر عەلی)، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی فۆرمی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی رێكخەری گشتی پڕكردووەتەوە، لەبەرامبەریشدا بڕیار بووە دلێر عەبدولخالق و چۆمان محەمەد فۆرمی رێكخەری پڕبكەنەوە. بڕیاربوو رۆژی 30/12 هەڵبژاردن بكرێت بۆ رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، لە كۆی ٤٨ ئەندامی جڤات پێشتر ٣٥ كەسیان ئیمزایان لەسەر نوسراوێك كردووەو وتویانە ئەگەر تا كۆتایی ساڵ خانەو رێكخەر هەڵنەبژێردرێ ئەوا هەردوو ژوری یاسایی و هەڵبژاردن هەڵئەوەشێننەوە، بۆیە بەرەی عومەر سەید عەلی رازی بوون كە 30ی مانگ هەڵبژاردن بكرێت. دواتر بەرەی چیا نەوشیروان مستەفا ئیمزای ٣٧ ئەندامی جڤاتیان كۆكردەوە و تێیدا داوایان كردبوو هەڵبژاردن دوابخرێت تا ئەوكاتەی لەسەر كاندیدی رێكخەر دەگەنە رێككەوتن.. بە پێی مادەی (12) لە دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان خانەی راپەڕاندن بەرپرسی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانە. خانەی راپەڕاندن پێكدێت لە ( رێكخەری گشتی، سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، فراكسیۆنەكان، ژوورەكان، باژێڕەكان، خەڵك و سەرۆكی جڤاتی گشتی)، تەنیا سەرۆكی جڤات لە جڤاتی گشتی هەڵدەبژێرێت ئەوانی دیكە بە رێكخەرەوە لە جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن. هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دوو ساڵ جارێك دەبێت و رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن تەنیا بۆ سێ خولی هەڵبژاردن بۆیان هەیە بۆ هەمان پۆست خۆیان كاندید بكەن. لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 بەرێوەچوو، بزووتنەوەی گۆڕان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بەشداربوو، بەڵام هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا، بۆیە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی دەستیان لەكاركێشایەوە، لە مانگی نیسانی 2022دا ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران، بەڵام عومەر سەید عەلی ئامادەنەبوو هەڵبژێدرێتەوە، بۆیە وە‌ك رێكخەری دەستلەكاركێشاوە مایەوە. خانەی راپەڕاندن خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەرێكخەری گشتیەوە لە (7) ئەندام پێكدێت ئەوانیش: • رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • سكرتێری كاروباری ژوورەكان • سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • سكرتێری كاروباری خەڵك • سەرۆكی جڤاتی گشتی جگە لە سەرۆكی جڤاتی گشتی كە ئەندامی خانەی راپەڕاندنەو راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتیەوە پێشتر هەڵدەبژێردرێت، هەموو ئەندامانی تری خانە بە رێكخەری گشتیەوە لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن. بەشێك لە ئەندامانی ئێستای خانەی راپەڕاندن بەهۆی نەخۆشیەوە خۆیان كاندید ناكەنەوە، بۆیە ناوی چەند كارەكتەر و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی دێت كە خۆیان بۆ ئەندامی خانەی راپەڕاندن كاندید دەكەن لەوانە: (كاردۆ محەمەد، گوڵستان سەعید، بەختیار ئەولی، كاوە عەبدوڵا، ئەحمەد یوسف سندی، شاخەوان رەئوف بەگ، لیوا جەلال، نزار محەمەد، هۆشیار عومەر، هێمن شیخانی، دڵخواز كاكە رەش، ........) هەڵبژاردنەكانی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دوای دوو مانگ لە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رۆژی 25/7/2017 رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی یەكەم: • عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • محەمەد تۆفیق ڕەحیم، بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان • جەلال جەوهەر، بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • عوسمانی حاجی مەحمود، بە سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • جەمال محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • شۆڕش حاجی، سكرتێری كاروباری خەڵك • رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی رۆژی 14/9/2017 خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی دووەم: • عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • دەرباز محەمەد، بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان • جەلال جەوهەر، بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • شەماڵ عەبدولوەفا، بە سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • برزۆ مەجید، سكرتێری كاروباری خەڵك • جەمال محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی (لەناو جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا) بەهۆی شكستهێنانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستنەهێنانی هیچ كورسیەكیان، رۆژی 13/10/2021 رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە. بەڵام رۆژی 17/4/2022 لە جڤاتی نیشتمانی بەشێك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی سێیەم: * عومەر سەید عەلی رازی نەبوو هەڵبژێردرێتەوە وە‌ك رێكخەری دەستلەكاركێشاوە مایەوە. * جەمال محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕان * سەفین مەلا قەرە ئەندامی خانەی راپەڕان * شێخ كامیل پێنجوێنی ئەندامی خانەی راپەڕان * ئاسۆ رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕان هەریەك لە برزۆ مەجید و دەرباز محەمەد رازینەبوون هەڵبژێدرێنەوە.
درەو: د. ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا / پسپۆڕی جوگرافیای سیاسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی - گۆڤاری ئاییندەناسی به‌رایی هه‌رێمی كوردستان(*) له چوارچێوه‌ی وڵاتی عێراقدا به‌شێكه له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی دانیشتووانی زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاتر ده‌بێت. هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی گونجاوی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان، به تایبه‌ت له بواری كه‌رتی كشتوكاڵ و زیادكردنی خۆراک به هۆی گونجاویی ئاووهه‌واكه‌ی و شێوازه‌كانی ڕووی زه‌وی و خاكی به‌پیت و هۆكاری مرۆیی وه‌كوو ده‌ستی كار و بوونی سه‌رمایه و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووان. ده‌توانرێت كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت به كه‌رتێكی ئابووریی نیشتمانی بۆ ئێستا و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێویستی به پلانی ستراتیژی هه‌یه و به تایبه‌ت ڕۆڵی به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م سێكته‌ره‌دا هه‌یه، له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌سی و باشتربوونی داهاتی نیشتمانی و به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌نجامدا به‌هێزبوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، له ئاینده‌دا تا چه‌ند خۆراک به‌شی پێداویستیی ناوخۆی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟ ئایا كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌دا ده‌توانێت پێداویستیی خواستی خۆراكی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پڕ بكاته‌وه؟ ئایا زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له ئاینده‌دا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان و خواستی خۆراک ئاڕاسته نوێیه‌كانی جیهان بریتییه له زیادبوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی زۆری دانیشتووان، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان ده‌بێته هۆی زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو به ڕێژه‌ی (70%)، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به ڕێژه‌ی (55%) خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاتر ده‌بێت. زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی دانیشتووان(1)، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له سه‌ر سیستمی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و شكستی به‌شێكی زۆری پلانی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان، چونكه خۆراک پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كیی ڕۆژانه‌ی دانیشتووانه، مافی هه‌موو كه‌سێكه بێ جیاوازیی پێكاتهكان و ئایین و ڕه‌گه‌ز. مافی خۆراک به پێی جاڕنامه‌ی جیهانیی ماڤه‌كانی مرۆڤ كه له ماده‌ی (25) له ساڵی 1948 ده‌رچووه باس كراوه، به‌ڵام دواتر به شێوه‌یه‌كی وردتر له به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كان كه له ساڵی 1966دا په‌سه‌ند كرابوو؛ دیاری كرا. له مادەی (11)ی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه به‌م شێوه‌یه باسی خۆراک ده‌كات: «هه‌موو كه‌سێک مافی خۆراكی هه‌یه له هه‌ر ئاستێكی گوزه‌راندا بێت». هه‌روه‌ها له ماده‌ی (12)ی تایبه‌ت به به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافە ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌م شێوه‌یه باسی ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراكی كردووه: «ئه‌و كاته مافی خۆراک ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه هه‌موو كه‌سێک، چ تاک یاخود به كۆمه‌ڵ، له هه‌موو كاتێکدا بتوانێت خۆراكی ته‌واو یان هۆكاره‌كانی كڕینی خۆراكی له به‌ر دەستدا بێت(2)». له ئێستادا یه‌كێک له‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی دووچاری كه‌مبوونه‌وه و زامننه‌كردنی ئاسایشی خۆراک بووه‌ته‌وه له جیهاندا، بریتییه له گۆڕانكاریی ئاووهه‌وایی، وه‌كوو وشكه‌ساڵی و لافاو و زریان له جیهاندا و ململانێ سیاسییه‌كان و جه‌نگه‌كان و خراپیی سیستمی بهڕێوەبردن و ناڕێكیی دابه‌شبوونی دانیشتووان و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان، گه‌وره‌ترین هۆكارن بۆ سه‌ر زامننه‌كردنی ئاسایشی خۆراک له جیهاندا. ئه‌م هۆكارانه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له سه‌ر زامننه‌كردنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت ڕووخاندنی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نفالكردنی به‌شێكی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و كیمیابارانكردنی گونده‌كان و و ڕاگواستنی دانیشتووانی گونده‌كان بۆ ئۆردووگا زۆره‌ملێیه‌كان له لایه‌ن حیزبی به‌عسی ڕووخاوه‌وه. دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له كه‌سانی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراكه‌وه بوون به كه‌سانی به‌كاربه‌ری خۆراک. ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌بووه له سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانی خۆراک له هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها له ساڵی 2021دا ڕێژه‌ی شارنشین له هه‌رێمی كوردستان (78.5%) بووه و ڕێژه‌ی گوندنشین (21.5%) بووه، كه‌واته ناهاوسه‌نگییه‌ک هه‌یه له پێكهاته‌ی ژینگه‌یی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه. كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوندنشین شوێنەواری گه‌وره‌ی هه‌بووه، بووەته هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له شاره‌كاندا و زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له شاره‌كاندا و زیادبوونی ڕێژه‌ی كه‌لێنی خۆراكی، ناچار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنی خۆراكییه زیاتر پشت به هاورده‌ی ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌سترێت، هه‌ر چه‌نده هاورده‌ی خۆراكی زیان به بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵیی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان و كردنیان بە باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و شوێنی نیشته‌جێبوون كاری كردووەته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵی و وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان(3). گرنگینه‌دانی پێویست بە سێكته‌ری كشتوكاڵ له نێو پلانه نیشتمانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدان به سێكته‌ره‌كانی نه‌وت و وزه و نیشته‌جێبوون، هێزی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه سیاسییه جیهانییه‌كان و سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ؛ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه له سه‌ر وه‌به‌رهێنان و لاوازبوونی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی ساغبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆراكیی وڵاتان له بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. له ئێستادا كه‌رتی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی باش و پێویستدا نییه، ناتوانێت پێداویستیی خۆراكی سه‌ره‌كی بۆ ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا كێشه‌ی خۆراک زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ گرنگیی زیاتری پێ نه‌درێت له نێو پلانی ستراتیژیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ڕێژه‌ی پشتبه‌ستن به خۆراكی هاورده له عێراق، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له ئێستادا له پله‌ی پێنجه‌مدایه له سه‌ر ئاستی جیهان به ڕێژه‌ی (81.5%)(4). خۆراكی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێن، به تایبه‌ت خۆراكی هاورده‌كراو له هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا و به‌شێک له‌و خۆراكانه له ڕووی كواڵتی و جۆره‌وه زۆر شیاو نین، مه‌ترسیی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن له ئاینده‌دا بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی دانیشتووان. له گرنگترین هۆكاره‌كانی پشتبه‌ستن به هاورده‌ی خۆراكی ده‌ره‌وه، بریتییه له لاوازیی كه‌رتی كشتوكاڵ و سوودوه‌رنه‌گرتن له توانای به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستی كاری ناوخۆ، گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نه‌وت، وزه و كه‌رتی نیشته‌جێبوون و گرنگیدان به كه‌رتی سه‌ربازی وه‌كوو ئاسایش، پێشمه‌رگه و پۆلیس. هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن توانستێكی سروشتی و مرۆیی گەوره و پڕ بایه‌خه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراكی، به‌ڵام نه‌بوونی شێوه سیستمێكی سه‌رده‌میانه وای كردووه ئاسایشی خۆراكی زامن نه‌بێت، تاكوو ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه خۆراكییەکان، به تایبه‌ت ستراتیژییه‌كان (وه‌كوو دانه‌وێڵه و جۆره‌كانی گۆشت)، له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن و پشت به هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا ده‌به‌سترێت كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان له ئێستا و ئاینده‌دا. هه‌رێمی كوردستان به هۆی نه‌بوونی پلانی ستراتیژی بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ وه‌كوو كه‌رتێكی ئابووریی به‌هێزی نیشتمانی، نه‌توانراوه خۆراكی پێویست به پێی خواست و داوكاری و پێویستیی دانیشتووان دابین بكات، كه ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات له‌و پلانی ستراتیژییەدا ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵیدا زیاتر بكرێت، به تایبه‌ت كه‌رتی بیانی و هاوبه‌شی و به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی وڵاتانی جیهان، به شێوه‌یه‌ک زۆرترین خۆراكی پێویست وه‌به‌ر بهێنرێت بۆ پێداویستیی دانیشتووانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێستا و ئاینده، پاشان هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌به‌رهێناندا وه‌به‌رهێنه‌كانی ناچار نه‌كردووه، یاخود كارئاسانیی بۆ نه‌كردوون به‌وه‌ی كه كار بكه‌ن له بواری كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شی «ڕووهكی و ئاژه‌ڵی»، سه‌رمایه‌داره‌كان سه‌رمایه‌كانیان له بواری كه‌رتی كشتوكاڵدا بخه‌نه كار، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ببێته كه‌رتێكی به‌هێزی ئابووریی نیشتمانی له ئێستا و ئاینده‌دا و ببێته هۆی زامنكردنی ئاسایشی خۆراک و ببێته هێزێكی جیۆپۆلەتیكی بۆ ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیا جیهانییه‌كان له بواره‌كانی كه‌رتی نه‌وت و وزه و پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون وەبەرهێنان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ستی كاری كشتوكاڵی له كه‌مبوونه‌وه‌دایه به هۆی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و كه‌رتانه. گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا نه‌بوونی دهستیكاری كشتوكاڵی و كۆچكردنی دانیشتووانی گونده‌كانه بۆ شاره‌كان، ئه‌مه‌ش پێویستی به پلانێكی ستراتیژیی به‌هێز هه‌یه بۆ هاندانی جووتیاری نوێ به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی به‌شه زانستی و كشتوكاڵییه‌كاندا له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، به دابینكردنی پڕۆژه و كردنه‌وه‌ی خولی زانستی و پێدانی پێشینه‌ی قه‌رزی بچووک و قه‌رزی گه‌شتیاری و قه‌رزی پیشه‌سازی و قه‌رزی كشتوكاڵی، پاشان فراوانكردنی کێڵگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و به‌پیشه‌سازیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه و بهبازاڕكردن بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، یاخود بهبازاڕكردن بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی له وڵاتانی كه‌نداو. به‌شێك له به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له وه‌رزی پێگه‌یشتنیان له پێداویستیی دانیشتووان زیاترن، به تایبه‌ت له به‌رهه‌می جۆره‌كانی سه‌وزه‌وات و میوه و گۆشتی مریشک. ئه‌م به‌رهه‌مانه پێویستیان به بەبازاڕكردن هه‌یه تاكوو جووتیاره‌كان سوودمه‌ند بن له به‌رهه‌مه‌كانیان، یاخود پێویستیان به پیشه‌سازیكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه خۆراكییانهیه تاكوو بڕی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت و به ئاسانی بگه‌ن به ده‌ستی دانیشتووان و ئه‌م به‌رهه‌مه خۆراكییانه به‌دوور بن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و بڕی كه‌مبوونه‌وه‌یان له وه‌رزه‌كانی تری ساڵ. هه‌روه‌ها گۆشتی مریشک هێزێكی ئابوورییه، ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له زامنكردنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت و به‌پیشه‌سازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڕی خستنه‌ڕووی زیاتر هه‌بێت. گۆشتی مریشک له پێداویستیی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان زیاتره، هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بكرێت. بڕی به‌رهه‌مهێنراوی گۆشتی مریشكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له (200000) تۆنه له ساڵێكدا، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به بڕی (80000) هه‌زار تۆن هەبووه له ساڵی 2023دا(5). ئایندهی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له هه‌رێمی كوردستان (2024-2030) له هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێرییه‌كی نوێ و گونجاو نییه له ئێستادا، به‌ڵام به پێی نوێترین سه‌رژمێری كه هه‌بێت؛ پڕۆسه‌ی گه‌مارۆسازیی ساڵی 2009 هه‌یه، به پێی ئه‌م سه‌رژمێرییه له ساڵی 2009دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتووه له (4662266) كه‌س، هاوكێشه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووان (2.6) به‌كار هاتووه بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌دا، به‌م پێیه له ساڵی 2023دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان (6627534) كه‌س بووه(6). به پێی پێشبینییه‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2024دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (6791332) كه‌س، له ساڵی 2025دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (6955130) كه‌س، له ساڵی 2026دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (7118926) كه‌س. له ساڵی 2026دا دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان (7) ملیۆن زیاتر ده‌بێت، به‌مه‌ش پێویستی و خواستی دانیشتووان زیاتر ده‌بێت له دابینكردنی خۆراک و پێداویستیی ڕۆژانه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی وه‌كوو پڕۆژه‌كانی ئاو و كاره‌با و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر، لێره‌دا ئه‌ركی حكومه‌ت زیاتر ده‌بێت له بهڕێوەبردن و دابینكردنی زیاتری پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری. هه‌روه‌ها به پێی پێشبینییه‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2027دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (7282727) كه‌س و له ساڵی 2028دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (7446526) كه‌س و له ساڵی 2029دا ژماره‌ی دانیشتووان ده‌گاته (7610324) كه‌س، به‌م پێیه ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، له ساڵی 2030دا ده‌گاته (7774122) كه‌س. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە خشته‌ی ژماره‌ی (1)، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له هه‌رێمی كوردستان. له ئه‌گەری ڕوودانی هه‌ر بارودۆخێكی له‌ناكاوی وه‌كوو ڕوودانی كاره‌ساته سروشتییه‌كان، به پێی پێشبینیی ناوه‌نده زانستییه جیهانییه‌كان و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوورییه‌كان، ئه‌وا ڕه‌نگه له ئاینده‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی جیهاندا بێت، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی ڕوودانی جه‌نگی ناوخۆیی و جه‌نگی هه‌رێمی و جیهانی له ئاینده‌دا، مه‌ترسی زیاتر ده‌كه‌ن له سه‌ر زیادبوون و كه‌مبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان، كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بۆیه ئه‌و مه‌ترسییانه كاریگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر كه‌مبوونه‌وه و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له ئاینده‌دا. له ڕوانگه‌ی جوگرافیای سیاسییه‌وه، پێویستی به داڕشتنی پلانی ستراتیژیی به‌هێز و تۆكمه هه‌یه بۆ ئێستا و ئاینده له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ک ڕوو بدات له بواری زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و زیادبوونی داهاتی تاكه‌كه‌سی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رامه‌ته خۆراكییه‌كان زیاتر بكرێت به ئه‌ندازه‌ی زیادبوونی دانیشتووان، به‌مه‌ش پێویستی به پلانی به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی خۆراكی هه‌یه بۆ زامنكردنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان. خشته‌ی ژماره (1) پێشبینیی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ( 2024-2030) سه‌رچاوه: به‌كارهێنانی گه‌شه‌ی دانیشتووانی ساڵانه له ماوه‌ی (2009-2019)دا كه ده‌گاته (2.6) به گوێره‌ی هاوكێشه‌ی پێشبینیی دانیشتووان، هاوكێشه‌كه بریتییه له «تێكڕای گه‌شه‌ی ساڵانه × ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی 2021» ÷ 100 = ئه‌نجام + ژماره‌ی دانیشتووانی ساڵی 2021 = زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی دواتر؛ وزارة التخطيط هيئة أحصاء اقليم كوردستان الاسقاطات السكانية لاقليم كوردستان العراق للفترة (2009-2020)، قسم السكان والقوى العاملة. شێوه‌ی ژماره (1) پێشبینیی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان ساڵانی ( 2024-2030) سه‌رچاوه: ئاماده‌كردنی توێژه‌ر به پشتبه‌ستن به خشته‌ی ژماره (1) ئایندهی زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان (2024-2030) یه‌كێك له كاره یه‌كه‌مینه‌كانی هه‌موو وڵاتان بریتییه له دابینكردنی خۆراک بۆ دانیشتووانی وڵاته‌كه كه ئه‌مه‌ش مافی هه‌موو كه‌سێكه بێ جیاوازیی پێكهاته‌ی ڕه‌گه‌ز و ئایین و نه‌ته‌وه‌كان، ده‌بێت خۆراک بۆ ته‌واوی دانیشتووانی وڵاته‌كه دابین بكات. هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا، به هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه ئابوورییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنرابوو، ئاماژه به‌وه كرابوو ئه‌گه‌ر بێت و له ساڵی (1996-1997)دا دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت؛ كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له 14ی نیسانی ساڵی 1995، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بوونه‌وه له سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دابینكردنی خۆراكی پێویست و پێداویستییه‌كان بۆ دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تیایدا بڕیاری ژماره (986) درا كه به بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک ناسرابوو. بڕیاره‌كه بریتی بوو له‌وه‌ی كه عێراق بۆ فرۆشتنی نه‌وت به بڕی دوو ملیار دۆلار له ماوه‌ی شه‌ش مانگ به مه‌رجی درێژكردنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی مه‌ترسیداری كه‌میی خۆراک و ته‌ندروستیی دانیشتووان، هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه به بڕی نزیكه‌ی (260-300) ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رسێ پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک) ته‌رخان بكرێت بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م، به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له داهاتی نه‌وتی فرۆشراو بخرێته سه‌ر هەژمارێکی بانكی و له ساڵانی (1997-2001)دا بووه. كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینی به هۆی هاوكاریی ڕێكخراوی فاو و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی جووتیارانی ناوچه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ و گرنگیی زیاتر درا به به‌رهه‌می ناوخۆیی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان(7). پڕۆگرامی هاوكاریی خۆراكی نیشتمانی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دابین كراوه و تاكوو ئێستا به‌رده‌وامه، چه‌ندین جۆری خۆراک به‌سه‌ر دانیشتوواندا دابه‌ش ده‌كرێت. به پێی دەیتاكانی حكومه‌تی عێراقی، وه‌زاره‌تی بازرگانی نزیكه‌ی (40360000) هاوڵاتی له كۆی (41000000) ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی پسووڵه‌ی خۆراک مانگانه به‌شه‌خۆراک وه‌رده‌گرن له ڕێگای بریكاره‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ كڕینی مادده خۆراكییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه بۆ نۆ مانگی ساڵی 2022 بریتی بووه له بڕی پێنج ترلیۆن و (225) ملیار دیناری عێراقی(8). له ئێستادا حكومه‌تی عێراق كۆتا وڵاته ئه‌م به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌ش ده‌كات، به پێی ڕاپۆرتی پڕۆگرامی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی نزیكه‌ی (930000) هه‌زار دانیشتووانی عێراق كێشه‌ی كه‌میی خۆراكیان هه‌یه. له ساڵی 2021دا به نه‌مانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، ئه‌وا ژیانی خۆراكی نزیكه‌ی (7) ملیۆن كه‌س له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، واته به ڕێژه‌ی زیاتر له (17%)ی دانیشتووانی عێراق به بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ژیانیان ده‌كه‌وێته بوارێكی خراپ و مه‌ترسیداره‌وه. به بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست ده‌كات. جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له ئێستادا له هه‌وڵی بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی حكومه‌تن كه بڕی مووچه‌كه‌یان له ملیۆنێک و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتره، له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی (10) ملیۆن كه‌س بێبه‌ش ده‌بن له به‌شه‌خۆراكی مانگانه(9). هه‌ر چه‌نده له ڕووی جۆر و چۆنێتیی و بڕەوە به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی حكومه‌تی عێراقی زۆر باش نییه و به پێی پێویست ناتوانێت بۆشایی خۆراكی هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک كاریگه‌ریی له سه‌ر زیادبوونی خستنه‌ڕووی خۆراک و دابه‌زینی نرخی خۆراک هه‌یه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ باشتربوونی ئاستی گوزه‌ران و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی خۆراكی چینه كهمداهات و چینی مامناوه‌نده‌كان، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی دارایی و ئابووری له سه‌ر ژیانیان. له‌گه‌ڵ نه‌مانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه، ئه‌وا دۆخی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌وێته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای كه‌میی قه‌باره‌ی خۆراكه‌كان و خراپیی چۆنێتیی زۆرێک له مادده خۆراكییه‌كان، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دانیشتووانی عێراق پشت به به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌به‌ستن، به تایبه‌ت له چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و چینی مامناوه‌ند و به‌شێک له چینی ده‌وڵه‌مه‌ند. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاكەكهس كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له سه‌ر زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان. تاكوو داهاتی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاتر ده‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی وزه‌به‌خشن و له پڕۆتین و چه‌وری پێک هاتوون. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌ر چه‌نده داهاتی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر بێت، ئه‌وا توانای كڕین و پێداویستیی خۆراكی كه‌متر ده‌بێته‌وه. به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی به‌رهه‌می «ڕووهكی و ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر و ماسی» به ركهوتهی هه‌ر تاكێكی عێراقی، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆ خۆراک جیاوازه له جۆری خۆراكه‌كان، به‌م شێوه‌یه، بۆ نموونه: گه‌نم بڕی (136 كگم) بۆ هه‌ر ساڵێک، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له برنج بڕی (36 كگم) بۆ ساڵێک، به‌رهه‌مە پاقله‌مه‌نییه‌كان (وه‌كوو فاسۆلیا و نیسك و نۆک و لۆبیا) بڕی (17 كگم) پێویسته بۆ هه‌ر تاكێک له ماوه‌ی ساڵێكدا، بڕی سه‌وزه و میوه بۆ هه‌ر تاكێک له ماوه‌ی ساڵێكدا (145 كگم) پێویسته، به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆن (ڕۆنی ڕووهكی و ڕۆنی ئاژه‌ڵی) بڕی (11 كگم) پێویسته بۆ هه‌ر تاكێک له ماوه‌ی ساڵێكدا. سەبارەت به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ماسی، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌م شێوه‌یەیە: به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له گۆشتی سوور بڕی (15 كگم)، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له گۆشتی مریشک بڕی (10 كگم) بۆ ساڵێک، گۆشتی ماسی بڕی (6 كگم) بۆ هه‌ر تاكێک له ماوه‌ی ساڵێكدا. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه خشته‌ی ژماره (2)، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ر تاكێک له به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی به‌رهه‌می ڕووهكی و ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ماسی. خشته‌ی ژماره (2) به‌ركه‌وته‌ی ساڵانه‌ی تاک له به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان سه‌رچاوه: الحكومة العراقية، وزارة التخطيط والتعاون الانمائي، الجهاز المركزى اللاحصاء، البيانات الزراعية، 2020؛ نبيل طه علي بلال الشمري، الامكانات والمحددات المكانية للاكتفاء الذاتي من الغذاء في محافظة الانبار، أطروحة دكتورا، كلية التربية للعلوم الانسانية، جامعة الانبار، غير المنشورة، 2022، ص173؛ أبراهيم أحمد، نظرة أقتصادية لمشكلة الغذاء في العراق، دارزهران، عمان، 2008، ص14؛ ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، تێزی دكتۆرا، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، بڵاونه‌كراوه، 2023، ل182؛ كاوه مەحموود عەبدولڕەحمان، پاشكۆیه‌تیی خۆراک و كاریگه‌ریی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، نامه‌ی ماسته‌ر، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی ڕاپه‌ڕین، بڵاونه‌كراوه، 2021، ل89، 91، 92. ئایندهی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌می خۆراک له هه‌رێمی كوردستان ( 2024-2030) به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كان له گرنگترین به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كان، وه‌كوو گه‌نم و برنج و بهرهەمه پاقله‌مه‌نییه‌كان و سه‌وزه و میوه و به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆن، به پێی پێشبینییه‌كانی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاینده، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2024دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بگاته (6791332) كه‌س، خواستی دانیشتووان بۆ به‌رهه‌می گه‌نم بگاته بڕی (923621) تۆن، بۆ برنج بگاته بڕی (244488) تۆن، سه‌وزه و میوه بڕی (984743) تۆن، به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆن بڕی (729029) تۆن؛ پێویسته بۆ ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان ساڵدا. كۆی گشتیی خۆراک له به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كان له هه‌مان ساڵدا ده‌گاته بڕی (2924607) تۆن بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته. له ساڵی 2026دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به پێی پێشبینییه‌كان بۆ ئایندهی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (7118929) كه‌س، واته (7) ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌مه‌ش خواست زیاتر ده‌بێت له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان بۆ به‌شی به‌رهه‌می ڕووهكی. به هه‌مان شێوه، له ساڵی 2030دا به پێی پێشبینییه‌كان، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئایندهی ده‌گاته (7774122) كه‌س، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاد ده‌كات. به پێی پێشبینییه‌كان بۆ خۆراک، بڕی (1057281) تۆن گه‌نم پێویسته بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (279868) تۆن برنج پێویسته بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (132160) تۆن پاقله‌مه‌نییه‌كان پێویسته، هه‌روه‌ها بڕی (1127248) تۆن سه‌وزه و میوه و بڕی (837136) تۆن ڕۆن پێویسته، كۆی گشتی بڕی (3433692) تۆن به‌رهه‌می خۆراكی ڕووهكی پێویسته بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه خشته‌ی ژماره (3). خشته‌ی ژماره (3) پێشبینیی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان (بە تۆن) له هه‌رێمی كوردستان له نێوان ساڵانی (2024-2030) سه‌رچاوه: به‌كارهێنانی گه‌شه‌ی دانیشتووانی ساڵانه له ماوه‌ی (2009-2019) كه ده‌گاته (2.6)، به گوێره‌ی هاوكێشه‌ی پێشبینیی دانیشتووان ده‌رهاتووه. هاوكێشه‌كه بریتییه له «تێكڕای گه‌شه‌ی ساڵانه × ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی 2021» ÷ 100 = ئه‌نجام + ژماره‌ی دانیشتووانی ساڵی 2021 = زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی دواتر؛ وزارة التخطيط هيئة أحصاء اقليم كوردستان الاسقاطات السكانية لاقليم كوردستان العراق للفترة (2009-2020)، قسم السكان والقوى العاملة، 2014؛ پشتبه‌ستن، خشته‌ی ژماره (2)؛ ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، تێزی دكتۆرا، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، بڵاونه‌كراوه، 2023، ل261. به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ماسی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ماسی؛ خۆراكی ڕۆژانه‌ی دانیشتووانن، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و وزه‌به‌خشن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژبه‌ڕۆژ خواست زیاتر ده‌بێت له سه‌ر جۆره‌كانی گۆشت. به پێی پێشبینییه‌كانی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاینده، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2024دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بگاته (6791332) كه‌س، كۆی گشتیی پێداویستیی خۆراكی له به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر و گۆشتی ماسی بۆ ساڵی 2024 به پێی به‌ركه‌وته‌ی تاک بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته بڕی (1643502) تۆن پێویسته بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان. له ساڵی 2026دا ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به پێی پێشبینییه‌كان بۆ ئایندهی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (7118929) كه‌س، واته (7) ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌مه‌ش خواست زیاتر ده‌بێت له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان بۆ به‌شی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر و ماسی به هه‌مان شێوه. له ساڵی 2030دا، به پێی پێشبینییه‌كان ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئایندهی ده‌گاته (7774122) كه‌س، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواست له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاد ده‌كات. كۆی گشتیی پێداویستیی گۆشتی سوور بڕی (116612) تۆن پێویسته بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، كۆی گشتیی بڕی (777412) تۆن گۆشتی مریشک و بڕی (69967) تۆن هێلكه پێویسته و هه‌روه‌ها بڕی (46645) تۆن گۆشتی ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر بڕی (870702) تۆن پێویسته بۆ هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان ساڵدا. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه خشته‌ی ژماره (4). خشته‌ی ژماره (4) خستنه‌ڕووی پێشبینیی زیادبوونی ساڵانه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان بۆ زیادبوونی خواستی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی، په‌له‌وه‌ر و ماسی له ساڵی (2021-2035) (به تۆن) سه‌رچاوه: به‌كارهێنانی گه‌شه‌ی دانیشتووانی ساڵانه له ماوه‌ی (2009-2019) كه ده‌گاته (2.6) به گوێره‌ی هاوكێشه‌ی پێشبینیی دانیشتووان. هاوكێشه‌كه بریتییه له «تێكڕای گه‌شه‌ی ساڵانه × ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی 2021» ÷ 100 = ئه‌نجام + ژماره‌ی دانیشتووانی ساڵی 2021 = زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان بۆ ساڵی دواتر؛ وزارة التخطيط هيئة أحصاء اقليم كوردستان الاسقاطات السكانية لاقليم كوردستان العراق للفترة (2009-2020)، قسم السكان والقوى العاملة، 2014؛ پشتبه‌ستن به خشته‌ی ژماره (2)؛ ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، تێزی دكتۆرا، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، بڵاونه‌كراوه، 2023، ل264. له ڕوانگه‌ی جوگرافیای سیاسییه‌وه و به پێی پێشبینییه‌كانم بۆ ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌دا، ئه‌گه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ له نێو پلانه نیشتمانییه‌كاندا گرنگیی زیاتری پێ نه‌درێت و نه‌توانرێت بڕی ئه‌و خۆراكانه دابین بكات بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا دابینكردنی ئه‌و بڕه خۆراكه ده‌بێت هاورده بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی خۆراكی، بڕی بودجه‌ی پێویستی بۆ دابنرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ هاورده‌ی خۆراک زۆر زۆره و كاریگه‌ریی له سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگه نه‌توانێت بڕی ئه‌و بودجه‌یه دابین بكات، ناچار ده‌بێت پشت به قه‌رزی ده‌ره‌كی ببه‌ستێت بۆ كورتهێنانی بودجه و هاورده‌ی خۆراكی، به‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قورس‌تر ده‌بێت و مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر ده‌بێت و له‌و كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته دۆخێكی ناهه‌موار و دژواره‌وه و ده‌بێته پاشكۆی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی بیانی و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نه‌بوونی متمانه ده‌بنه‌وه له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراكی هاورده و تێكچوونی بارودۆخی ئارامی و زامننه‌كردنی ئاسایشی خۆراكدا. له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه سیاسییه جیهانییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆیی و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و تێكچوونی بارودۆخی ئارامی و ئاسایش له به‌شێک له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی و جه‌نگی ناوخۆیی سووریا و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی چه‌كداریی داعش و هاتنیان بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاواره و په‌نابه‌ر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و نیشته‌جێ بوون له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان. به هۆی كاریگه‌ریی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا، تاكوو ساڵی 2014 نزیكه‌ی دوو سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. به هۆی هاتنی گرووپی چه‌كداریی داعش بۆ سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014، ژماره‌ی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان گەیشته ملیۆنێک و سه‌د هه‌زار ئاواره له هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، لە هه‌ریه‌ک له پارێزگاكانی (هه‌ڵەبجه، سلێمانی، دهۆک و هه‌ولێر) نیشته‌جێ بوون، به‌شێكیان له كه‌مپه‌كان و به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، (18%)ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانیان پێک ده‌هێنا و به ڕێژه‌ی (45%) ئاواره‌كان ته‌مه‌نیان له خوار هه‌ژده ساڵییه‌وه بوو(10)، به‌مه‌ش پێویستیان به دابینكردنی خۆراک و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی تر هه‌بووه. به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و بهرهەمهێنانی خۆراكی ناوخۆ ناتوانێت پێداویستیی ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پڕ بكاته‌وه، ناچار به‌شێكی زیاتر خۆراک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه خۆراكییه. له ئاینده‌دا له ئه‌گه‌ری ڕوودانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له وڵاتانی دراوسێ، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستان به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كراوه، وه‌كوو وڵاتانی توركیا و سووریا و عێراق و ئێران، چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شێكه له پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاتانه. له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو له وڵاتانی دراوسێ، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له سه‌ر ئاسایشی نه‌تەوه‌یی هه‌رێمی كوردستان. له ئێستا و ئاینده‌دا گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ وا ده‌كات مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌كاته‌وه و ڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له زامنكردنی ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان و پاشان ده‌توانرێت به‌رهه‌می خۆراكی زیاتر له پێداویستیی خواستی دانیشتووان وه‌به‌ر بهێنرێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، به تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی ناوڕاست و باشووری عێراق و ولاتانی كه‌نداو، هه‌ر چه‌نده له ئێستادا خواستێكی زۆر له سه‌ر به‌رهه‌می خۆراكیی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی، باشترین شوێنن بۆ بهبازاڕكردن بۆ به‌رهه‌می خۆراكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش جووتیاره‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له به‌رهه‌مه‌كانیان و دووچاری فڕێدان نابنه‌وه له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان. ده‌رئه‌نجام هه‌رێمی كوردستان ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی دانیشتووانی زیاد ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی گشتی خواست زیاتر ده‌بێت له سه‌ر به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان. هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا له توانایدایه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستای ژماره‌ی دانیشتووان له‌خۆ بگرێت، به‌و پێیه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بكرێت و له ڕوانگه‌ی پێكهاته‌ی ژینگه‌ی دانیشتووانه‌وه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان یاخود نزیک له یه‌كسان دانیشتووان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر شار و گونده‌كاندا، به شێوه‌یه‌ک هاوسه‌نگی هه‌بێت له نێوان شار و لادێ‌دا، كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت به كه‌رتی ئابووریی نیشتمانی و له نێو پلانه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆره خۆراكانه وه‌به‌ر بهێنرێت كه زۆرترین خواست و پێداویستیی ڕۆژانه‌ی دانیشتووان دابین ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان وا ده‌كات كه‌متر خۆراک له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده بكات و ده‌توانێت له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان؛ خۆراک بۆ به‌شێک له بازاڕه‌كانی ناوچه‌یی و هه‌رێمی و جیهانی دابین بكات. پێشنیار و ڕاسپاردە ١. گۆڕینی شێوازی كشتوكاڵ له شێوازێكی كۆنه‌وه بۆ شێوازێكی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه، تاكوو زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی وه‌به‌ر بهێنرێت له هه‌رێمی كوردستان و پێداویستیی دانیشتووان پڕ بكاته‌وه. ٢. زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له ئاینده‌دا پێویستی به پلانی دوورمه‌ودا هه‌یه و پێویسته وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای زیادبوونی دانیشتووان؛ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه جیاجیاكان دابین بكات، تاكوو كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئاینده‌دا زیاتر نه‌بێت. ٣. پێویسته هاوسه‌نگییه‌ک هه‌بێت له نێوان پێكهاته‌ی ژینگه‌ی دانیشتووان له شار و لادێ‌دا، به گرنگیدان به لادێكان و ئاوەدانكرانهوهیان و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێک له دانیشتووانی شاره‌كان بۆ گونده‌كان له سه‌ر بنه‌مای پێدانی پێشینه‌كانی وه‌كوو قه‌رزی بچووک و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به دانیشتووانی گونده‌كان. ٤. له چاندنی به‌رهه‌می كشتوكاڵیدا پێویسته ئه‌و جۆره خۆراكانه بچێنرێت كه زۆرترین خواستی دانیشتووانی له سه‌ره و زۆرترین بۆشایی خۆراكی پڕ ده‌كه‌نه‌وه، پاشان بتوانرێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت. ٥. دانانی یاسای پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆ، به شێوه‌یه‌ک له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕێگه نه‌درێت به‌رهه‌می خۆراكی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده بكرێت، تاكوو زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ بهبازاڕكردن بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ دروست ببێت. ٦. پێویسته سه‌رژمێرییه‌كی گونجاوی دانیشتووان بكرێت له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زانینی ژماره و ڕه‌گه‌ز و پێكهاته‌ی دانیشتووان له هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ر بنه‌مای سه‌رژمێری ده‌توانرێت پلان بۆ چه‌ندین ساڵ دابنرێت بۆ ئایندهی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رچاوه و پەراوێزەكان * له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باسی هه‌رێمی كوردستان كراوه، واته ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوەبردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن كه پێك هاتوون له هه‌رچوار پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باس نه‌كراوه. ١. ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی خۆراک له هه‌رێمی كوردستان، تێزی دكتۆرا، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، بڵاونه‌كراوه، 2023، ل64. ٢. حسين عبدالمجيد حميد الزهيري، الوزن الاستراتيجى لمحافظة ديالى في الامن الغذائي العراقي، دراسة في الجغرافية السياسية، أطروحة دكتوراه، كلية التربية للعلوم الانسانية جامعة ديالى، غير المنشورة، 2019، ص31. ٣. ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل82. ٤. ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل191. 5.حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و فێترنه‌ری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پلاندانان و به‌دواداچوون، به‌شی په‌له‌وه‌ر، ڕاپۆرتی بڵاونه‌كراوه، 2023. ٦. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، به‌شی دانیشتووان و هێزی كار، 2022. ٧. عبدالعزيز طيب، و تيلي أمين، القرار 986 لسنة 1995 وتطبيقاتة في كوردستان، طبعة الاولى، مطبعة خبات، دهوك، 1997، ص5. ٨. منظمة الاغذية والزراعة اللامم المتحدة، أثر فيروس كورونا المسجد (كوفيد-19) على الأمن الغذائي في العراق، تشرين الأول/اكتوبر، 2022، ص9. ٩. ڕۆسته‌م جه‌بار مسته‌فا، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل174. ١٠. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، به‌شی دانیشتووان و هێزی كار، ڕاپۆرتی شیكاری دانیشتووان، 2020
درەو: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بودجەی تەرخانكراو بۆ پێشمەرگە كەمدەكاتەوە لە (20) ملیۆن دۆلارەوە بۆ (15) ملیۆن دۆلار كە مانگانە بۆ پاڵپشتیكردنی موچەی (54) هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا دەڵێت: وەزارەتی پێشمەرگە چاكسازییەكانی وە‌ك ئەوەی لە لێكتێگەیشتنی 2022 دا هاتووە جێبەجێ نەكردووە. پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە: كەمكردنەوەی بودجەی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكایەوە لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لە لە قەیرانی داراییدایە، بەهۆی ناكۆكییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە ، ڕاوەستانی هەناردەی نەوت، خەرجی زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر و ئاوارە كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن. بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی پێشمەرگە كە بۆ (ئەلمۆنیتۆر) قسەی كردووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە خەرجی دەكات بۆ پێدانی مووچەی هێزی پێشمەرگە لە (20) ملیۆن دۆلارەوە بۆ (15) ملیۆن دۆلار كەمكردووەتەوە. كەمكردنەوەكە لە كاتێكدایە كە گرژییە سیاسییە ناوخۆییەكانی نێوان پارتە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی چاكسازیی پێشمەرگە. یارمەتییەكەی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردنی مووچەی نزیكەی (54) هەزار پێشمەرگە بەكاردەهێنرێت كە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن. (100) هەزار پێشمەرگەی دیكەش لەو یەكانەدا خزمەت دەكەن كە ڕاستەوخۆ سەربە پارتی و یەكێتین، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر-ی ڕاگەیاندووە، بڕینی بوودجەكە لە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ەوە كاری پێكردووە بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوان ئەمریكا و حكومەتی هەرێم واژۆكراوە. تا ئێستا بە ئاشكرا دان بە كەمكردنەوەكەدا نەنراوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری كارگێڕی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدان لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە.ئامانجی سەرەكیمان چەسپاندن و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا”، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پێشمەرگە وای وت بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە مۆنیتەری ڕاگەیاندووە، بڕیاری كەمكردنەوەی یارمەتی مانگانە سیاسەتێكی فەرمیی نەبووە. بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە تا ئێستا پێوەرەكانی چاكسازی ناوخۆیی كە لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەیلولی ٢٠٢٢ لەگەڵ واشنتۆندا هاتووە، جێبەجێ نەكردووە، دوو بەرپرسی ئەمریكی كە نەیانویست ناویان ئاشكرا بكرێت بە مۆنیتۆریان ڕاگەیاندووە. نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند بەپێی یاداشتەكە، كەمتكردنەوەی یارمەتییەكان "بەردەوام دەبێت". وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “بێگومان كەمكردنەوەی هاوكارییەكان كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پرۆسەی چاكسازی”.ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەردەوام دەبین لە پرۆسەی چاكسازی بە ئامانجی دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سەركەوتوو. بەمەرجی ئاشكرانەكردنی ناوی، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە مۆنیتەری ڕاگەیاند، بڕینی یارمەتییەكان بەو مانایەیە كە "ئاسان نابێت" بۆ وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێشمەرگەكانی ژێر فەرماندەیی خۆی دابین بكات.
راپۆرتی: درەو 🔻 لە (9) ساڵی ڕابردوودا، لە هەردوو کابیەنەی هەشتەم و نۆیەمدا؛ 🔹 موچەخۆران لە (108) مانگی ڕابردودا (49) موچەی تەواوو (44)یشیان بە چارەک و لێبڕینەوە وەرگرتووەو (15) موچەشیان پێ نەدراوە، نزیکەی (21 ترلیۆن و 584 ملیار) دیناریان لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. بەجۆرێک؛ 🔹 کابینەی هەشتەم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) موچەی تەواو و (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکرد، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لەم کابینەیەدا مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. 🔹 کابینەی نۆیەمدا (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی و (10) مانگیشی بە لێبڕینەوە خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکرد. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لای کابینەی نۆ بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت. قەبارەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (9) ساڵدا، واتا لە (108) مانگدا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (49) موچەی تەواویان وەگرتووە، (15) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە. کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار. بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت. بڕوانە خشتەکانی خوارە تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت. خشتەی یەکەم خشتەی دووەم پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی هەشتەم قۆناغی پاشەکەوتی مووچە لە سەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) مووچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەکە مووچەو (11) مانگیش بەشێک لە موچەی موچەخۆران پاشەکەوت کرا. جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. بە جۆرێک لە ماوەی (1/1/2015 – 9/7/2019)؛ • (4) موچەی مانگەکانی (9، 10، 11، 12)ی ساڵی (2015)ەو یەک موچەی مانگی (12ی 2017) بە رێژەی (100%) پاشەکەوت کران. • تەواوی ساڵی (2016)ەو (2017) جگە لە مانگی (12)ی ساڵی (2017) چارەکە موچە و (11) مانگی ساڵی (2018) بە پاشەکەوتکردنی بەشێک لە موچە ئەم کابینەیە تەمەنی خۆی بەڕێکرد. • کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. بە مانایەکی دیکە، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکرد. پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی نۆیەم لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (10/7/2019)ەوە تا کۆتایی ساڵی (2023)، سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، تەنها لە کابینەی نۆیەمدا نزیک لە (11 ترلیۆن) دینارە، جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. لەم کابینەیەدا موچەی مانگەکانی (4، 5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020) خەرج نەکرا (9) موچەش بە لێبڕینی (21%) و موچەیەکیش بە لێبڕینی (18%)ەوە لە ساڵانی (2021 - 2022)ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوەو هاوکات لە ساڵی (2023) موچەی مانگەکانی (10، 11، 12) خەرج نەکرا. کەواتە ئەگەر کۆی خەرجی موچە بە (900 ملیار) دیناری مانگانە بخەمڵێنین _لە دەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە قەبارەی خەرجی موچە (895 ملیار)بووە، بەڵام بەردەوام خەرجی موچە رووی لە زیادبوون کردووەو بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی دارایی کە خەرجییەکانی خۆی بۆ شەش مانگی یەکەمی (2023) بڵاوکردەوە بە تێکڕا کۆی خەرجی مانگێکی موچەی موچەخۆران سەرو (941 ملیار) دینابووە_، ئەوا کۆی ئەو شایستە داراییەی موچە خۆران لە کابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوەو بۆیان خەرج نەکراوە بریتیە لە؛ • (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار • (9) مانگ بە لێبڕینی (21%) X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار • (1) مانگ بە لێبڕینی (18%) X (162 ملیار) دینار = (162 ملیار) دینار • موچەی مانگەکانی (10و 11و 12) ساڵی (2023)ی موچەخۆران خەرج نەکرا کە بەرامبەرە بە؛ (3) مانگ موچەی دواکەتوو X (941 ملیار) دینار = (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار. کەواتە کۆی ئەو موچانەی لەکابینەی نۆیەمدا خەرج نەکراوە دەکاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار "7 موچەی تەواو"+ (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار "9 موچە بە لێبڕینی 21%" + (162 ملیار) دینار "1 موچە بە لێبڕینی 18%" + (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار "موچەی (3) مانگی کۆتایی 2023" = (10 ترلیۆن 986 ملیار) دینار. بە مانایەکی دیکە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە.
راپۆرتی: درەو 🔻 دادگای فیدراڵی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەرێمی كوردستان بكرێت بە (چوار) بازنەی هەڵبژاردن. 🔹 بازنەی پارێزگای هەولێر (34%)ی کورسییە گشتییەکان؛ (34) کورسی و (4) کورسی کۆتاکانی بۆ تەرخان دەکرێت، كۆی گشتی دەبێتە (38) كورسی. 🔹 بازنەی پارێزگای سلێمانی (39%)ی کورسییە گشتییەکان؛ (39) کورسی و (4) کورسی کۆتاکانی بۆ تەرخان دەکرێت، كۆی گشتی دەبێتە (43) كورسی. 🔹 بازنەی پارێزگای هەڵەبجە (2%)ی کورسییە گشتییەکان؛ (2) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت، كۆی گشتی دەبێتە (2) كورسی. 🔹 بازنەی پارێزگای دهۆک (25%)ی کورسییە گشتییەکان؛ (25) کورسی و (3) کورسی کۆتاکانی بەردەکەوێت، كۆی گشتی دەبێتە (28) كورسی. دابەشبوونی کوردسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا لە دۆخی (4) بازنەییدا بە گوێرەی ئەو وتوێژانەی لە نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق و دادگای باڵای فیدراڵیدا هەیە، دادگای فیدراڵی داوای لە كۆمسیۆن كردووە هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، ئەویش بەپێی مادەی (9) یاسای هەڵبژاردنی هەرێم پێش هەموار، كە داوا دەكات هەرێمی كوردستان بكرێتە چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن كە لە چوار ناوچە كەمتر نەبێت. پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كورسی گشتی و كۆتاكانی هەرێمی كوردستانی دابەشی سێ بازنەی هەڵبژاردن كرد‌و مانگی رابردوو ئاراستەی دادگای فیدراڵی كردووە، بە لە ئێستادا دادگای فیدراڵی جارێكی تر داوای لە كۆمسیۆن كردووە دابەشكارییەكە لەسەر بنەمای (4) بازنە بكات، لە سەر ئاستی بازنەکانی (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک)، بە پشت بەست بە بنەمای هەمان ئەو داتا‌و دابەشکارییانەی لە نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، کە ژمارە (2551)ی رۆژی (30/11/2023)ی لەسەرەو تێیدا وەڵامی داوایەکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەداتەوە، تایبەت بە میکانزمی دابەشکردنی کوردسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، تێیدا ژمارەی کورسییە تەرخانکراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کراوە بە پێوەر، هەر لەسەر ئەو بنەمایەی لە نوسراوەکەی کۆمسیۆندا هاتووە پشک و بەرکەوتەی هەر پارێزگا (بازنە)یەک لە (100) کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەو شێوەیە دەبێت؛ بازنەی یەکەم؛ پارێزگا هەولێر (34%)ی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، واتە (34) کورسی گشتی لە لایەل و (2) کورسی کۆتای تورکمان و (2) کورسی کۆتای مەسیحی. بەردەکەوێت. بازنەی دووەم؛ پارێزگا سلێمانی (34% یان 39%)ی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمان، واتە (34 یان 39) کورسی گشتی و (2) کورسی کۆتای تورکمان و (2) کورسی کۆتای مەسیحی، ژمارەی کورسییە گشتییەکان لەسەر دیاریکردنی پشکی پارێزگای هەڵەبجە ڕادەوەستێت کە هۆکارەکەی روندەکەینەوە. بازنەی سێیەم؛ پارێزگا هەڵەبجە، کە دوو سیناریۆ لە ئارادان؛ یەکەم؛ ئەگەر ئەو بنەمایە لەبەرچاو بگیرێت، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک بازنەیەکی هەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵ کرا، سنوری ئیداری (ناوەندی قەزای هەڵەبجە، پێنجوێن، سەیدسادق و شارەزوور)ی دەگرتەوە، ئەوا (7%) و (7) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. پشکی بازنەی سلێمانی بێتە (34) کورسی گشتی. دووەم؛ ئەگەر سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە بنەما کە (ناوەندی قەزای هەڵەبجە و ناحیەکانی سیروان، خورماڵ و بیارە) دەگرێتەوە، لەسەر بنەمای ژمارەی دانشتوانی پارێزگاکە، بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانی ساڵی (2020) ئەو سنورە جوگرافییە (5%)ی دانیشتوانی سنوری پارێزگای سلێمانی پێکدەهێنێت و لە کۆی (41) کورسی گشتی تەنها (2) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت و پارێزگای سلێمانیش (39) کورسی گشتی بەردەکەوێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) بازنەی چوارەم؛ پارێزگای دهۆک (25%)ی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمان، واتە (25) کورسی گشتی و (1) کورسی کۆتای تورکمان و (1) کورسی کۆتای مەسیحی و (1) کورسی کۆتای ئەرمەنی بەردەکەوێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (1) خشتەی ژمارە (2) پاشکۆکان سەرچاوەکان - محەمەد رەئوف، هەڵبژاردن لە کوردستان 1992 – 2021، توێژینەوەیەکی شیکاری بەراوردکارییە، چاپی سێیەم (زیادکراو)، 2023، لاپەڕە 241-259. - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021؛ https://bitly.ws/37ZyG - درەو میدیا، هەرێمی كوردستان دەكرێتە سێ بازنەی هەڵبژاردن، 2/12/2023؛ https://bitly.ws/37ZyJ - هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی پێنجی 2024 دوادەخرێت https://bitly.ws/38dqf
درەو: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ مانگی ئایاری 2024 دوادەخرێت، دادگای فیدراڵی داوای لە كۆمسیۆن كردووە هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، ئەویش بەپێی مادەی (9) یاسای هەڵبژاردنی هەرێم پێش هەموار كە داوا دەكات هەرێمی كوردستان بكرێتە چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن كە چوار ناوچە كەمتر نەبێت. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ جارێكی‌تر دانیشتنەكەی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانەوە دواخست بۆ رۆژی 21ی كانونی دووەمی 2024 ئەو كاتیش بڕیار نادات چونكە تا ئێستا كۆتایی نەهێناوە بە دادبینی، واتا ئەگەر لە دانیشتنی رۆژی 21ی كانونی دووەمی 2024 دادبینی كۆتایی پێبهێنێت لە كۆبوونەوەی دواتریدا بڕیار دەدات. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) دادگای فیدراڵی داوای لە كۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە جارێكی تر دابەشكاری لەسەر بنەمای چوار بازنە بۆ هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، بۆیە دانیشتنی دادگا دواخراوە، لەبەر ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت كۆمسیۆن لەو وادە كەمەی كە لەبەردەستیدایە نەتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات لە 25/2/2024 كە نزیكەی (60) رۆژی ماوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردن بۆ مانگی ئایاری 2024 دوابخرێت. یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەرێگەی (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان (ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتییە لە سلێمانی) سكاڵای لەسەر (5) ماددەی یاسای هەڵبژاردنەكان تۆماركرد. دادگای فیدراڵ عێراق ماوەی (7) مانگە تاوتوێی ئەو سكاڵایە دەكات كە یەكێتیی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تۆماریكردووە، (ئامانج نەجیب شەمعون) سەرۆكی فراكسیۆنی (رافیدەین) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماددەیەكی سكاڵاكەدا لەگەڵ یەكێتیی هاوبەشەو بەشداریكردووە. دادگای فیدراڵی هەردوو سكاڵاكەی یەكخستووە، سكاڵاكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆك وەزیرانی هەرێم تۆماركراون. زیاد جەبارو ئامانج نەجیب شەمعون لە سكاڵاكەیاندا داوا لە دادگای فیدراڵی دەكەن حوكم بدات بەوەی ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، نادەستورییە، واتا تانەیان لە ماددە هەمواركراوەكانی یاسای هەڵبژاردن داوەو داوا دەكەن دادگا هەموارەكان هەڵبوەشێنێتەوەو یاساكە بباتەوە سەر كۆپییە ئەسڵەكەی خۆی. كرۆكی ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردن كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە ئەمانەن: ماددەی یەكەم: پەرلەمانی كوردستان-عێراق لە 111 ئەندام پێكدێت. ماددەی نۆیەم: هەرێمی كوردستان- عێراق بەیەك ناوچەی دەنگدان دادەنرێت‌و، دابەشدەكرێت بەسەر چەندە مەركەزێكی دەنگداندا (ئەمە ئەو ماددەیە كە سبەینێ دادگا لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دادبینی لەسەر بەڕێوەدەبات). ماددەی پازدە: بۆ هەرێمی كوردستان، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەركەزەكانی هەڵبژاردن ئامادە دەكرێن‌و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەكان رێكدەخرێن كە پیشەو ناونیشان‌و بەروارو جێگەی لەدایكبوونیان تێدا تۆماركراوە. ئەگەر لەتوانادا نەبوو ئەوە بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەكی تری لەبارتر بۆ وەدیهێنانی مەبەستی پێویست دیاری بكات. ماددەی بیست‌و دوو: 1- هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا بۆی هەیە لیستێكی تایبەت بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان- عێراق بكات كە رێژەیەك ئافرەتی تێدا بێت كە لە (30%) كەمتر نەبێت‌و، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ریزبەندكرابن كە نواندی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەمان زامن بكات، بەمەرجێ ژمارەی باڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمتر نەبن. 2- لیستی پاڵێوراوەكان لەماوەی (15) رۆژ لە بەرواری راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی باڵا دەكرێت‌و هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لە ماددەی 21دا داواكراون. ماددەی سی‌و شەش: 1- پێنج كورسی بۆ كلدان و سریان‌و ئاشوری تەرخان دەكرێ پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 2- پێنج كورسی بۆ توركمان تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 3- یەك كورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەكرێت، باڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. ئەگەر دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی یەكێتیی پەسەند بكات‌و هەموارەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەنا بۆ یاسای (ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق) ببرێت، كە یاسای یەكەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی كوردستان‌و (سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی) لە رۆژی 4ی نیسانی 1992 پەسەندی كردووە. ئەگەر دادگا هەموارەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوەو یاساكە بباتەوە سەر ئەسڵەكەی بەر لە هەمواركردن، واتا (یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان) كە ساڵی 1992 بەرەی كوردستانی دەریكردووە، بەتایبەتی لەو ماددانەی كە یەكێتیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر كردوون، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیە بەڕێوەدەچێت: ماددەی یەكەم: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە (100) كورسی پێكدێت. لەگەڵ (5) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەی مەسیحی، واتا (5) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەی توركمان هەڵدەوەشێتەوە، ئەمە بەشێك لە حزبە توركمانەكانی نیگەران كردووە. ماددەی نۆیەم: كوردستانی عێراق دەكرێت بە چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن، بەمەرجێ لە (4) ناوچە كەمتر نەبێت، یەكێتیی دەیەوێت لە رێگەی ئەم ماددەیەوە شێوازی هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بگۆڕێت بۆ فرەبازنەیی هاوشێوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ئۆكتۆبەری 2021دا، یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە ئەوەی وایكردووە پارتی زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت، شێوازی یەك بازنەیی هەڵبژاردنە، یەكێتیی پێشتر لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ پارتی جەختی لەسەر شێوازی فرەبازنەیی دەكردەوە، پارتی بەم مەرجە قایل بووە، هەردوولا رێككەوتن كوردستان بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن (هەولێر- سلێمانی- دهۆك- هەڵەبجە)، بەڵام لەسەر دابەشكردنی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانی بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێككەوتن‌و هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە كۆتایی بە گفتوگۆكان هێناو نەتوانرا یاسای هەڵبژاردن‌و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان هەموار بكرێتەوە. ماددەی پانزە: بۆ هەر ناوچەیەكی هەڵبژاردن خشە بەناوی هەڵبژێرەكان (دەنگدەر)و بەپێی ناوچەكانی هەڵبژاردن‌و بەپێی پیتەكانی ئەبجەدی ئامادە دەكرێت، كە پیشەو ناونیشان‌و مێژوو و شوێنی لەدایكبوونیان تێدا تۆمار دەكرێو بە گەلێك دانە دەنێردرێن بۆ لیژنەی ناوچە، ئەگەر ئەمە لەتوانادا نەبوو بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا رێگایەكی دیكەی لەبارتر دیاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی پێویستە. ماددەی بیست و دوو: 1- هەر حزبێك یان توێژێك یان كەمایەتییەكی نەتەوەیی وە‌ك (توركمان، عەرەب، ئاشوری... هتد) بۆی هەیە لیستی تایبەتی بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی عێراق پێشكەش بكات. 2- لیستی پاڵیوراوەكان لەماوەی (10) رۆژ لە مێژووی راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی باڵا دەكرێت‌و هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لەماددەی بیست‌و یەكەمدا هاتوون. ماددەی سی‌و شەش: 1- سەرجەمی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەسەر ژمارەی كورسییەكانی ئەنجومەندا دابەش دەكرێ بۆ دەرهێنانی تێكڕای هەڵبژاردنەكە (المعدل الانتخابی). 2- ئەو دەنگانەی كە هەر لیستێك بەدەستی هێنا دابەش دەكرێ بەسەر تێكڕای دەنگی هەڵبژاردنەكە، بۆ دەستنیشانكردنی ژمارەی ئەو كورسییانەی كە لیستی پەیوەندیدار بەدەستی هێناوە، لەگەڵ رەچاوكردنی ئەوەی لەم بڕگەی خوارەوەدا هاتووە. 3- هەر لیستێك رێژەی 7%ی دەنگەكانی بەدەست نەهێنابێ نوێنەرایەتی لە ئەنجومەندا ناكات‌و دەنگەكانی بەسەر لیستە سەركەوتووەكاندا دابەشدەكرێتەوە بەرێژەی سەركەوتنەكەی. 4- ئەو كورسییە چۆڵانەی كە لە ئەنجامی وەدەستهێنانی پاشماوەیەك كە ئەگاتە تێكڕایی دەنگی هەڵبژاردن دەخرێتە سەر ئەو لیستانە بەپێی زۆرترین ئەو دەنگانەی كە هێناویانە. دادگای چی دەكات ؟ لە دانیشتنی رۆژی 3ی ئەم مانگەدا، دادگای فیدراڵی داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردبوو بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی فرەبازنە بەڕێوەچوو، چۆن كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان دابەشدەكات بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا. بەر لەدەستپێكردنی دانیشتنی دادگا، وەڵامی دادگا گەیشتە میدیاكان، بەپێی وەڵامەكە، كۆمسیۆن لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارەی (12)ی ساڵی 2018ی هەمواركراو، دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە سێ ناوچەی هەڵبژاردن‌و (111) كورسییەكەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەشبكات بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا: • پارێزگای هەولێر: (38) كورسی بەردەكەوێت • پارێزگای سلێمانی (45) كورسی • پارێزگای دهۆك (28) كورسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیشی بەمشێوەیە دابەشكردووە بەسەر بازنەكاندا: • پارێزگای سلێمانی: (4) كورسی "كۆتا"ی بەردەكەوێت، (2) كورسی توركمان‌و (2) كورسی مەسیحی • پارێزگای هەولێر: (4) كورسی "كۆتا"ی بەردەكەوێت، (2) كورسی توركمان‌و (2) كورسی مەسیحی • پارێزگای دهۆك: (3) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانی بەردەكەوێت، (1) كورسی توركمان‌و (1) كورسی ئەرمەن‌و (1) كورسی مەسیحی بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەبوە كە دادگا داوای لە كۆمسیۆن كردووە، دابەشكارییە بكاتەوە ئەمجارەیان لەسەر بنەمای چوار بازنە نەك سێ بازنە، لەو حاڵەتەدا پارێزگای هەڵەبجەش دەبێتە بازنەیەكی تر و كورسیەكی لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكە دەبێت كە لە ئێستادا لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانیەو چاوەڕێ دەكرێت (2-3) لە كورسیەكانی پارێزگای سلێمانی بدرێتە پارێزگای هەڵەبجە. ئەم پرسیاركردنەی دادگا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، دادگای فیدراڵی بەشە سەرەكییەكەی سكاڵای یەكێتیی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن پەسەندكردووەو دەیەوێت هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكات بە شێوازی فرەبازنەیی و كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان بەسەر بازنەكاندا دابەش بكات، بڕیارێكی لەم جۆرە بە قازانجی یەكێتیی دەشكێتەوەو وادەكات پارتی نەتوانێت ئەو زۆرینەیە لە پەرلەمان دروستبكات كە لە خولی پێنجەمدا هەیبوو.
درەو: 🔻 بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2022)دا تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی کەرتی تایبەت؛ 🔹 کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل بوونە، کە (102 هەزار و 690) یان بە ڕێژەی (85.5%) ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بە هەردوو جۆری(تایبەت و کرێ)وە و (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (14.5%) بارهەڵگر بوونە. 🔹 لەسەر ئاستی پارێزگاکان، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، لە پارێزگای هەولێر (81 هەزار و 22) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (67%)، لە پارێزگای سلێمانی (27 هەزار و 463) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (23%) و لە پارێزگای دهۆک (11 هەزار و 658) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (10%) تۆمار کراون. 🔹 لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان (114 هەزار و 590) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (95.4%)ی بە بەنزین و (5 هەزار و 509) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (4.6%) بە دیزڵ و تەنها (44) ئۆتۆمبێلیان بە غاز و کارەبا کاردەکەن. یەکەم؛ ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی (2022) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی "کەرتی تایبەت" جگە لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە میرییەکان، لە ساڵی (2022)دا، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بە جۆرێک؛ (102 هەزار و 690) ئۆتۆمبێلیان بە ڕێژەی (85.5%) ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر بوونە بە هەردوو جۆری (کرێ و تایبەت)ەوە، کە (100 هەزار و 173) یان لە جۆری تایبەت و تەنها (2 هەزار و 517) ئۆتۆمبێلیان لە جۆری کرێ بوونە. هاوکات (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (14.5%) بارهەڵگر بوونە، لە جۆرەکانی (پیکاب، ڤان، شاسی، قەلاب، تانکەر، لۆری، بەڕاد). هاوکات لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان، لە پارێزگای هەولێر (81 هەزار و 22) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (67%)، لە پارێزگای سلێمانی (27 هەزار و 463) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (23%) و لە پارێزگای دهۆک (11 هەزار و 658) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (10%) تۆمار کراون. بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)) خشتە و چارتی ژمارە (1) دووەم؛ ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە نێوان ساڵی (2020) و (2022)دا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەر بەپێی راپۆرتێکەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی "کەرتی تایبەت" جگە لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە میرییەکان. لە ساڵی (2020)دا، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (96 هەزار و 976) ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، بەڵام وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ژمارەکە لە ساڵی (2022)دا گەیشتووە بە (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل. بەم پێیەش (23 هەزار و 167) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (24%) تۆمارکردن بەراورد بە ساڵی (2020) گەشەی کردووە. بە جۆرێک؛ لە چوارچێوەی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگردا؛ لە ساڵی (2020)دا جۆری ئۆتۆمبێلی تایبەت لە (79 هەزار و 522) ئۆتۆبێلی تۆمار کراوەوە لەساڵی (2022)دا، بەرز بووەتەوە بۆ (100 هەزار و 173) ئۆتۆمبێل و بە ڕێژەی (26%) و (20 هەزار و 651) ئۆتۆمبێل زیادی کردووە. لە جۆری ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگری کرێدا ژمارەکە لە (هەزار و 239) ئۆتۆمبێلەوە بە رێژەی (103%) گەشەی کردووە بۆ (2 هەزار و 517) ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە ساڵی (2022)دا. هاوکات ژمارەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ساڵی (2020)دا لە (16 هەزار و 215) ئۆتۆمیلەوە بە رێژەی گەشەکردنی (8%) بەرزبووەتەوە بۆ (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە ساڵی (2022)دا. بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (2)) خشتە و چارتی ژمارە (2) سێیەم؛ وزەی کارپێکەری ئاماری ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە نێوان ساڵی (2020) و (2022)دا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی کەرتی تایبەت لە ساڵی (2022)دا کە ژمارەیان (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل بووە، (114 هەزار و 590) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (95.4%)ی بە بەنزین و (5 هەزار و 509) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (4.6%) بە دیزڵ و تەنها (44) ئۆتۆمبیلیان بە غاز و کارەبا کاردەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی ساڵی (2020)دا کە ژمارەیان (96 هەزار و 976) ئۆتۆمبێل بووە، (90 هەزار و 498) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (93.3%)ی بە بەنزین و (6 هەزار و 393) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (6.6%) بە دیزڵ و تەنها (85) ئۆتۆمبیلیان بە رێژەی (0.1%) بە غاز و کارەبا کاردەکەن. بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (3)) خشتە و چارتی ژمارە (3) سەرچاوە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان 2023، بەشی ئامار و گواستنەوەو گەیاندن، راپۆرتی ئاماری ئۆتۆمبێلەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، هەولێر، تشرینی دووەمی 2023؛ https://bitly.ws/376QK
راپۆرتی: درەو 🔻 پاڵپشت بە داتا‌و ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)؛ 🔹 (757 هەزار و 323) هاوڵاتی عێراقی کە تەمەنیان لەسەروو (18) ساڵەوەیە، لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە. 🔹 (557) هاوڵاتی عێراق بوون بە قوربانی کۆچی نایاسایی، بەجۆرێک (321) کەس گیانیان لەدەستداوەو (236) کەسیش بێ سەروشوێن بوونە. یەکەم؛ ئاماری پەنابەرانی عێراقی کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا (2015 - 2023) پاڵپشت بەو داتا‌و ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوە لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی مانەوەیان پێشکەش کردووە، ژمارەیان (757 هەزار و 323) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (183 هەزارو 422) کەس. ساڵی 2016؛ (160 هەزارو 717) کەس. ساڵی 2017؛ (92 هەزارو 691) کەس. ساڵی 2018؛ (69 هەزارو 203) کەس. ساڵی 2019؛ (53 هەزارو 240) کەس. ساڵی 2020؛ (34 هەزار) کەس. ساڵی 2021؛ (73 هەزارو 325) کەس. ساڵی 2022؛ (71 هەزارو 225) کەس. ساڵی 2023؛ (19 هەزارو 50) کەس. چارتی ژمارە (1) دووەم؛ ئامار و ژمارەی هاوڵاتیانی (بێ سەروشوێن بوو)ی عێراق لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) هەر پاڵپشت بەو داتا‌و ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژمارەیان (236) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (7) کەس. ساڵی 2016؛ (54) کەس. ساڵی 2017؛ (67) کەس. ساڵی 2018؛ (25) کەس. ساڵی 2019؛ (10) کەس. ساڵی 2020؛ (17) کەس. ساڵی 2021؛ (47) کەس. ساڵی 2022؛ (7) کەس. ساڵی 2023؛ (2) کەس. چارتی ژمارە (2) سێیەم؛ ئامار و ژمارەی (گیان لەدەستدانی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان (321) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (25) کەس. ساڵی 2016؛ (78) کەس. ساڵی 2017؛ (29) کەس. ساڵی 2018؛ (54) کەس. ساڵی 2019؛ (47) کەس. ساڵی 2020؛ (18) کەس. ساڵی 2021؛ (46) کەس. ساڵی 2022؛ (17) کەس. ساڵی 2023؛ (7) کەس. چارتی ژمارە (3) سێیەم؛ ئامار و ژمارەی قوربانی (گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023) بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوونە، ژمارەیان (557) کەس بووە. بە جۆرێک؛ ساڵی 2015؛ (32) کەس. ساڵی 2016؛ (132) کەس. ساڵی 2017؛ (96) کەس. ساڵی 2018؛ (79) کەس. ساڵی 2019؛ (57) کەس. ساڵی 2020؛ (35) کەس. ساڵی 2021؛ (93) کەس. ساڵی 2022؛ (24) کەس. ساڵی 2023؛ (9) کەس. چارتی ژمارە (4)
داهاتی باج بە رێژەی (609%) زیادی کردووە راپۆرتی: درەو 🔹 لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە نزیکەی (128 ملیار و 797 ملیۆن) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە (912 ملیار و 588 ملیۆن) دینار، بەم پێیەش بڕی زیاتر لە (783 ملیار و 792 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە. 🔹 حکومەتی هەرێم لە سێ سەرچاوەی (باجی کۆمپانیاکان، باجی دەرامەت و باجی میری) باج وەردەگرێت، کە ژمارەیان نزیکەی (ملیۆنێک و 850) باجدەرە. 🔹 گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەن و (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆکە. داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022) پاڵپشت بە داتا‌و زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای ساڵی (2019) لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، داهاتی گشتی باج بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بازێکی گەورەی داوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر. بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار، بەم پێیەش بڕی (783 ملیار و 792 ملیۆن و 71 هەزار و 738) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە. بەپێی ساڵانەش لە ماوەی (2012 - 2022) داهاتی باج بەجۆرێک گەشەی کردووە بەم شێوەیەی لای خوارە؛ (بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە (1))؛ 1. لە ساڵی (2012) بڕی (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینار داهاتی گشتی باج بووە. 2. لە ساڵی (2013) بڕی (161 ملیار و 551 ملیۆن و 782 هەزار و 596) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (32 ملیار و 755 ملیۆن و 51 هەزار و 961) دینار بە ڕێژەی (25%) بەراورد بە ساڵی (2012) داهاتی باج زیادی کردووە. 3. لە ساڵی (2014) بڕی (212 ملیار و 700 ملیۆن و 452 هەزار و 17) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (51 ملیار و 148 ملیۆن و 669 هەزار و 421) دینار بە ڕێژەی (32%) بەراورد بە ساڵی (2013) داهاتی باج زیادی کردووە. 4. لە ساڵی (2015) بڕی (190 ملیار و 164 ملیۆن و 472 هەزار و 407) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (22 ملیار و 535 ملیۆن و 979 هەزار و 610) دینار بە ڕێژەی (11%) بەراورد بە ساڵی (2014) داهاتی باج کەمی کردووە. 5. لە ساڵی (2016) بڕی (179 ملیار و 14 ملیۆن و 265 هەزار و 28) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (11 ملیار و 150 ملیۆن و 207 هەزار و 379) دینار بە ڕێژەی (5%) بەراورد بە ساڵی (2015) داهاتی باج کەمی کردووە. 6. لە ساڵی (2017) بڕی (206 ملیار و 697 ملیۆن و 763 هەزار و 96) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (27 ملیار و 683 ملیۆن و 498 هەزار و 68) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2016) داهاتی باج زیادی کردووە. 7. لە ساڵی (2018) بڕی (308 ملیار و 535 ملیۆن و 562 هەزار و 258) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (101 ملیار و 837 ملیۆن و 799 هەزار و 162) دینار بە ڕێژەی (49%) بەراورد بە ساڵی (2017) داهاتی باج زیادی کردووە. 8. لە ساڵی (2019) بڕی (627 ملیار و 424 ملیۆن و 94 هەزار و 321) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (318 ملیار و 888 ملیۆن و 532 هەزار و 63) دینار بە ڕێژەی (103%) بەراورد بە ساڵی (2018) داهاتی باج زیادی کردووە. 9. لە ساڵی (2020) بڕی (578 ملیار و 87 ملیۆن و 38 هەزار و 165) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (49 ملیار و 337 ملیۆن و 56 هەزار و 156) دینار بە ڕێژەی (8%) بەراورد بە ساڵی (2019) داهاتی باج کەمی کردووە. 10. لە ساڵی (2021) بڕی (796 ملیار و 287 ملیۆن و 671 هەزار و 746) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (218 ملیار و 200 ملیۆن و 633 هەزار و 581) دینار بە ڕێژەی (38%) بەراورد بە ساڵی (2020) داهاتی باج زیادی کردووە. 11. لە ساڵی (2022) بڕی (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (116 ملیار و 301 ملیۆن و 130 هەزار و 627) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2021) داهاتی باج زیادی کردووە. سەرچاوەکانی باج و باجدەران لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەکانی باج لە هەرێمی کوردستان بریتین لە باجی (کۆمپانیاکان، دەرامەت و میری) پێکەوە لە سالی (2021)دا (ملیۆنێک و 849 هەزار و 994) باجدەریان پێکهێناوە بە جۆرێک؛ کۆمپانیا باجدەرەکان ژمارەیان (24 هەزار و 196)، باجدەرانی دەرامەت (415 هەزار و 445) باجدەر و لە کەرتی خانوبەرەشدا ژمارەیان (ملیۆنێک و 410 هەزار و 380) باجدەربووە. گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەبوونەو (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆک بوونە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2 و 3)). سەرچاوەکان • وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، تایبەت بە داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان، (14/12/2023)؛ https://bitly.ws/363Ih • درەو میدیا، گرفتەکانی بەرێوەبردنی داهاتی ناوخۆ، ڕاپۆرتی: ڕێکخراوی ستۆپ، (28/6/2022)؛ https://bitly.ws/363In
راپۆرت: دره‌و به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه، سه‌ره‌تای دانوستان بۆ دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كیی پارێزگاكه‌یه كه پۆسته‌كانی (پارێزگار‌و دوو جێگر- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و یه‌ك جێگر)ه، ورده‌كاری سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كان له‌م راپۆرته‌دا. نه‌خشه‌ی سیاسی كه‌ركوك دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی (15 كورسی گشتیی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا: • یەكێتیی: 5 كورسی • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی: 2 كورسی • قیادە: 2 كورسی (ئه‌مه هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌نجامه‌و به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: • لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە. • یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێت، مەبەست لە زۆرینەی رەها دەنگی (50+1)ی تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە. واتا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندام (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن. به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای كه‌ركوك (راكان جبوری) پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی ئێستای كه‌ركوكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ راكان جبوری ده‌بێت له پۆستی پارێزگاردا بمێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت، بۆیه جبوری له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا به‌شداری ناكات و له‌دوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بریتییه له (په‌روین فه‌تاح) له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌م ژنه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌كات. پارێزگار چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا، واتا هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاریش ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن . به‌ڵام ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار. ئەوەی لە یاسای (پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، واتا كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه. یاساكە لەم بوارەدا ناڕوونی تێدایە، هەندێك لەو شارەزا یاساییانەی كە (درەو) لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ كردوون، پێشبینی دەكەن دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەكان، ئەم یاسایە روبەڕووی شەپۆلێك تانەی یاسایی ببێتەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی. پۆستی پارێزگار بۆ كێ ده‌بێت ؟ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌م حزبه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا، له‌وكاته‌وه تائێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن (راكان جبوری)یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه سه‌ربه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه. له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی دوای كه‌وتنی رژێمی پێشووی عێراقدا كه ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له (41) كورسی پێكهاتبوو، كورسییه‌كان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دابه‌شبوو بوو: • پێكهاته‌ی كورد: 26 كورسی (كورد ئه‌وكات به لیستی برایه‌تی كه‌ركوك به‌شدار بوو كه زۆرینه‌ی حزبه كوردییه‌كانی له‌خۆگرتبوو، له‌م هه‌ڵبژادنه‌دا كورد رێژه‌ی 63%ی تێكڕای كورسی پارێزگای وه‌رگرتبوو). • پێكهاته‌ی توركمان: 9 كورسی (به‌ره‌ی توركمانی و هاوپه‌یمانی ئیسلامی توركمانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد). • پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی: 6 كورسی (گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م كورسیانه‌یان ده‌كرد) ساڵی 2005 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا كورد پۆستی پارێزگاری برد (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك و به نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد)و دواتر جێگری پارێزگاری كەركوك درایە (راكان جبوری) له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێكهاتەی توركمان وەری نەگرت (رزگار عەلی ) بووە سەرۆكی ئەنجومەن و (رێبوار تاڵەبانی) كرایە جێگری، سێ سیناریۆو حه‌وت ئه‌گه‌ر ئێستا‌و له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، ده‌كرێت چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشبینی بكرێت، به‌ڵام به‌ر له نوسینی سیناریۆكان ده‌بێت بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2023 (هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) له‌به‌رچاو بگیرێت. بڕگه‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌ڵێ:" ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆریك زامنی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن)، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕگه یاساییه‌دا، ده‌بێت له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا، به‌شداری سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه (كورد+ عه‌ره‌ب+ توركمان) له‌به‌رچاو بگیرێت. سه‌ره‌تای دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (5) پۆستی سه‌ره‌كی ده‌بێت كه ئه‌مانه‌ن: • پۆستی پارێزگار • پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار • پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار • پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا • پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا به‌ره‌ی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تیی (حه‌سه‌ن تۆران) نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كات و (2) كورسی بردووه، له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا به‌ره‌ی توركمانی ئاماده‌گیی هه‌یه، ئه‌مه چانسێكه كه حزبه‌كانی تری سه‌ربه پێكهاته‌كانی تر نییانه. به‌گشتی سێ سیناریۆو (7) ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجیی كه‌ركوكدا هه‌یه، (به‌ره‌ی توركمانی) تاكه لایه‌نه كه له هه‌موو سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كاندا ئاماده‌گیی هه‌یه‌و به‌بێ ئه‌و ناتوانرێت حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ته‌شكیل بكرێت، پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان زیاتره، به‌ڵام به‌بێ یه‌كتر، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی زۆر لاوازه. سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتیی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ناكۆكییه‌كانیان به‌لادا بخه‌ن، پێكه‌وه ده‌بن به خاوه‌نی (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (یه‌كێتیی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی + 1 كورسی بابلیۆن)و له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار ته‌نیا پێویستیان به یه‌ك كورسی تر ده‌بێت: بۆ ئه‌م بژارده‌یه چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌ستدایه: • ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عروبه ریككه‌وتن بكات كه خاوه‌نی (1) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌و (وه‌سفی عاسی) سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم شه‌ریكه، به‌تایبه‌تیش كه موسه‌ننا سامه‌ڕایی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نزیكایه‌تیی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا، به‌ره‌ی توركمانی وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی ده‌بێت. له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت پۆستی پارێزگار ببات و به‌ره‌ی توركمانیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگار ببات (هاوكات پارتی قسه‌ی هه‌بێت له دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاردا)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بدرێت به كورسی "كۆتای"ی مه‌سیحییه‌كان كه سه‌ربه ره‌یان كلدانی-یه. • ئه‌گه‌ری دووه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ (هاوپەیمانی عەرەبی) بكات كه (3) كورسی هه‌یه‌و راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییهوهی ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و به‌ره‌ی توركمانیش جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت و بابلیۆن پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی مه‌سیحیی له كه‌ركوك. • ئه‌گه‌ری سێیه‌م: كورد به (8) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی (قیادە) بكات كه 2 كورسی هه‌یه‌و محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت، له‌م سیناریۆیه‌شدا به هه‌مان شێوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی به (2) كورسییه‌وه ئاماده‌یی هه‌یه. له‌م سیناریۆیه‌شدا به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به هاوپه‌یمانی قیاده، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و پارتی جێگری دووه‌می پارێزگار وه‌ربگرێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به بابلیۆنی ره‌یان كلدانی. سیناریۆی دووه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی و پارتی وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌ی كورد له‌نێوان خۆیان نه‌گه‌نه رێكككهوتن و به‌جیا بچنه ناو دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، ئه‌وكاته هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م چه‌ند بژاردهیهكدان، له هه‌موو بژارده‌كانی ئه‌م سیناریۆیه‌شدا به‌ره‌ی (توركمانی) وه‌كو تاكه نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان ئاماده‌یی هه‌یه‌و ئه‌مه واده‌كات مه‌رجه‌كانی خۆی له دانوستاندا به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له یه‌كیتیی و پارتیدا بسه‌پینێت، به‌ڵام یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن چانسی زیاتره، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیی ئه‌مانه‌ن: • ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه (5 كورسی خۆی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عروبه (1 كورسی) رێككه‌وتن بكات، ده‌توانێت (9) كوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار. له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت، هاوپه‌یمانی عروبه پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار ببات و پۆستی جێگری دووه‌می پارێزگاریش بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی، پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ پیكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) بێت. • ئه‌گه‌ری دووه‌م: یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی راكان جبوری بكات كه (3) كورسی هه‌یه، له‌م سیناریۆیه‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ببات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بدرێت به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی وه‌كو براوه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگا بدرێت به به‌ره‌ی توركمانی و جێگری دووه‌می پارێزگاش بدرێت به كه‌سێك له پێكهاته‌ی مه‌سیحی، هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌ر بۆ به‌ره‌ی توركمانی بێت. • ئه‌گه‌ری سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی به (6) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی (2 كورسی)و هاوپه‌یمانی قیاده (2 كورسی) رێككه‌وتن بكات، له‌م سیناریۆیه‌دا یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار ده‌بات، پیاده پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ره‌ی توركمانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بات، جێگری دووه‌می پاریزگاریش بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی (بابلیۆن) ده‌مێنێته‌وه. • ئه‌گه‌ری چواره‌م: ئه‌گه‌ر پارتی له دانوستاندا پێش یه‌كێتیی بكه‌وێت و به (2) كورسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو براوه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وتن بكات ئه‌وا ده‌توانێت به تێكڕا (10) كورسی كۆبكاته‌وه‌و یه‌كێتیی له پرۆسه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروبخاتهوه، له‌م سیناریۆیه‌دا پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی باڵاده‌ست ده‌بێت، چونكه به‌تێكڕا (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بردوه‌ته‌وه، بۆیه پۆستی پارێزگا ده‌بات، له‌دوای ئه‌ویش به‌ره‌ی توركمانی (2) كورسی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ (2) كورسییه‌كه‌ی پارتیدا به‌تێكڕا ئه‌م به‌ره‌یه (10) كورسی ده‌بێت و ده‌توانێت یه‌كێتیی له پرۆسه‌كه دوربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه سیناریۆیه‌كی لاوازه. سیناریۆی سێیه‌م پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسییه‌وه له‌ناو خۆیاندا ریكبكهن و كوتله‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دروست بكه‌ن و دانوستان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، له‌م حاڵه‌دا به‌ره‌ی توركمانیان له‌گه‌ڵ بێت به (2) كورسییه‌وه، له‌م سیناریۆیه‌دا عه‌ره‌ب و توركمان به تێكڕا (8) كورسی ئه‌نجومه‌نیان ده‌بێت و ته‌نیا پێویستیان به (1) كورسی ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی، پارتی و یه‌كێتیی هه‌ریه‌كێكیان به‌شداری له‌م سیناریۆیه‌دا بكه‌ن پۆستی پارێزگاریان پێ‌نادرێت، بۆیه ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌كی لاوازه.