داهات و خەرجی گشتی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی (2024)

Draw Media

2024-09-10 12:22:50




راپۆرتی: درەو

🔻 رۆژی (8ی ئەیلولی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی مانگی تەموزی ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە  پتر لە (77 ترلیۆن و 475 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (69 ترلیۆن و 157 ملیار) دیناری بە رێژەی (89.4%) داهاتی نەوت و نزیک لە (8 ترلیۆن و 318 ملیار) دیناری بە رێژەی (10.6%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، نزیکەی (73 ترلیۆن و 849 ملیار) دینار بووە، کە (90.4%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (9.6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (5.1%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (3 ترلیۆن 626 ملیار) دینار داهات سەرڕێژی کردووە. بەڵام لە مانگی (تەموز)دا کورتهێنانی گەورە ڕویداوەو خەرجی بەڕێژەی (35%) زۆرتر بووە لە داهات.
🔹 زیاتر لە (6 ترلیۆن و 86 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران نزیک لە (334 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار نزیک لە (33 ملیار و 874 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (5 ترلیۆن و 718 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.
🔹 تا کۆتایی مانگی تەموز زیاتر لە (6 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی (2024)دا

رۆژی (8ی ئەیلولی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ تەموزی ساڵی (2024) لە (8ی ئەیلولی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (77 ترلیۆن و 475 ملیار و 502 ملیۆن و 239 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (69 ترلیۆن و 157 ملیار و 618 ملیۆن و 726 هەزار) دیناری بەڕێژەی (89.4%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (8 ترلیۆن و 317 ملیار و 883 ملیۆن و 512 هەزار) دیناری بەڕێژەی (10.6%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر شەش مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران و تەموزی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش و حەوتی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (73 ترلیۆن و 848 ملیار و 905 ملیۆن و 853 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (66 ترلیۆن و 628 ملیار و 491 ملیۆن و 636 هەزار) دیناری بەڕێژەی (90.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (7 ترلیۆن و 220 ملیار و 414 ملیۆن و 216 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر حەوت یەکەمی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە تاکۆتایی مانگی تەموزی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (7 ترلیۆن و 220 ملیار و 414 ملیۆن و 216 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (92 ملیار و 805 ملیۆن و 689 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1.3%) بۆخەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (ترلیۆنێک و 109 ملیار و 874 ملیۆن و 34 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (15.4%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 528 ملیار و 215 ملیۆن و 670 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (21.2%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (3 ترلیۆن و 848 ملیار و 478 ملیۆن و 639 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (53.3%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (640 ملیار و 840 ملیۆن و 181 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (8.9%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2024
لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (73 ترلیۆن و 848 ملیار و 905 ملیۆن و 853 هەزار) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (77 ترلیۆن و 475 ملیار و 502 ملیۆن و 239 هەزار) دینار.
واتە بڕی (3 ترلیۆن و 626 ملیار و 596 ملیۆن و 386 هەزار) دیناری بەڕێژەی (5.1%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە.
بەڵام لە مانگی تەموزی ساڵی (2024) ڕێژەیەکی بەرزی کوردتهێنان ڕویداوەو گەیشتووە بە (4 ترلیۆن و 41 ملیار و 24 ملیۆن و 233 هەزار) دینار بە ڕێژەی (35%). سەبارەت بە وردەکاری حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی 2024
لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 86 ملیار و 231 ملیۆن و 28 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (333 ملیار و 970 ملیۆن و 962 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (96 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (33 ملیار و 873 ملیۆن و 990 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (5 ترلیۆن و 718 ملیار و 386 ملیۆن و 75 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (4 ترلیۆن و 674 ملیار و 124 ملیۆن و 545 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (82%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 44 ملیار و 261 ملیۆن و 530 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (18%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)


شەشەم: تەمویل کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە حەوت مانگی یەکەمی 2024
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، بڕی (6 ترلیۆن و 570 ملیار و 613 ملیۆن و 476 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە. بە جۆرێک؛
1.    لەمانگەکانی (کانونی دووەم، شوبات و ئازار) بە بڕی (ترلیۆنێک و 683 ملیار و 729 ملیۆن و 463 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
2.     لەمانگی (نیسان) بە بڕی (ترلیۆنێک و 541 ملیار و 890 ملیۆن و 682 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
3.    لەمانگی (ئایار) بە بڕی (784 ملیار و 748 ملیۆن و 622 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
4.    لەمانگی (حوزەیران) بە بڕی (ترلیۆنێک و 62 ملیار و 999 ملیۆن و 221 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
5.    لەمانگی (تەموز) بە بڕی (ترلیۆنێک و 497 ملیار و 245 ملیۆن و 486 هەزار) دینار، تەمویلی حکومەتی هەرێم کراوە.
بۆ وردەکاری تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (6)

 


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand