جیهانگیر سدیق گوڵپی دۆخـی هـهسـتیار و بژاردهی نـالهبار بههۆی بڕیارهكهی دادگای فیدراڵی له شوباتی ئهمساڵ سهبارهت نهوت و گازی ههرێم و، ههڵوێسته توند و خێراكانی ئهم دواییهی بهغدا لهو بارهیهوه، ههرێمی كوردستان لهبهردهم دۆخ و ههڵوێستێكی ههستیاردایه، لهئێستادا سێ سیناریۆ و ڕێگه لهبهردهمیدا دهبینرێن كه ئهمانهن: پابهندبونی ههرێم بهبڕیارهكه، یان پابهندنهبون و ڕوبهڕو بونهوهی، یانیش ههوڵدان بۆ دۆزینهوهی ڕێگهی سێیهم، ههریهك لهو ڕێگایانه بهمانهوهی دۆخ و گۆڕاوهكانی هاوكێشهكان وهك خۆیان، تهواو ئاڵۆز و پڕ گرفتن، لهكاتێكشدا كه بهردهوامبونی ئهم دۆخهی ئێستا شیاوی پێشبینی كردن نیه. پابـهندبون و ڕادهستـكردن پابهندبونی ههرێم بهبڕیارهكه و چونه ژێرباری ههمو داواكانی بهغدا واته دهستههڵگرتن لهمافی خاوهنداریهتی و مافی بهڕێوهبردنی سامانی نهوت و گاز و كانزاكانی تری ههرێم و دواتر دهروازه سنوریهكان و باج و گومرگهكان و..هتد و ڕادهستكردنیان به بهغدا، ههنگاوێكی لهوجۆره بۆ حكومهتی ههرێم لانی كهم دوو گرفتی سهرهكیی ههیه؛ گرفتی یهكهم ئهوهیه كه لهڕوی سیاسیهوه زۆر قورسه و پێچهوانهی خواست و ئامانج و خهباتی دهیان ساڵهی گهلی كوردستان و ههمو هێزه سیاسیهكانه و ستهمه لهمافی نهوه كانی ئێستاو داهاتو، بهدرێژایی دهیان ساڵی ڕابوردوو له خراپترین دۆخ و لاوازترین پێگهو ههڵوێستدا تاكو ئیستا هیچ هێزێك ڕێگهی بهخۆی نهداوه سازشێكی لهوجۆره بكات، لهكاتێكدا كه له عیراقی نوێدا ئهو مافانه بۆ ههرێم لهدهستوریشدا ڕێكخراون. گرفتی دوهم ئهوهیه كه ههنگاوێكی لهو جۆره لهڕوی دارایی و ئابوریشهوه نهك ههر مهرج نیه بهقازانجی خهڵكی ههرێم تهواو بێت وهك ئهوهی ههندێ كهس و لایهن بانگهشهی بۆ دهكهن، بهڵكو بهپێچهوانهوه ئهگهر زۆر زیاتره كه زیانه دارایی و ئابوریهكانی زۆر بێت و زۆر به نهرێنی لهسهر ژیان و ئابوری خهڵكی ههریم بشكێتهوه. لهڕاستیدا نه كۆمپانیای سۆمۆ نهوتهكهمان بهنرخێكی باشتر بۆ دهفرۆشیت و پارهكهیمان ڕادهست دهكاتهوه وهك ههندێك بانگهشهی بۆ دهكهن، نه دهبینه شهریكی قاسهكهی بهغدا وهك ههندێكی تر گۆرانیی بهسهردا دهڵێن، نه بهغدا مانگانه یهك ملیار دۆلارمان بۆ دهنێرێت وهك ئهوهی ههندێكیترحیسابی ئهكهن بۆمان. واته ئهوان نایهن بۆ هاوكاریكردنمان له ڕێكخستنهوهی گرێبهسته نهوتیهكان و كهمكردنهوهی تێچوی بهرههمهێنان و گواستنهوه و، پاشتر فرۆشتنی نهوتهكهمان بهنرخێكی زیاتر و خاترجهمكردنمان به داهاتی زیاتر، وهك ههندێكی ئهو موژدهیهمان پی دهدهن. ئهوهی لهلای بهغدا چهسپاوه ئهوهیه كه ههرێم ههمو دۆسیهی نهوت و گاز ڕادهستی بهغدا بكات بهغدا بهگرێبهستهكاندا بچێتهوه، كۆمپانیای سۆمۆ نهوتهكه بفرۆشێت، كۆی داهاتهكهی وهك ههر داهاتێكی تری ئیتیحادی لهگهڵ نیوهی داهاتی دهروازه سنوریهكان و داهاتهكانی باج و گومرگهكانی ههرێم بچێتهوه بۆ گهنجینهی فیدراڵی لهبهغدا، بخرێته ناو بودجهی گشتی عیراق، ئینجا بهغدا پشكی بودجهی ههرێم دهدات، بهڵام چۆن؟ جگه لهوهی بهغدا ناچێته ژێرباری قهرز و پابهندیه داراییهكانی ههرێم، ئینجا ئهوهی كه ئامادهیه بیكات ئهوهیه كه 12.67% بودجهی عیراق بۆ ههرێم تهرخان دهكات، ئهوهیش پاش لێدهركردنی تهرخانكراوهكانی سیادی و حاكیمه كه نزیكهی 40-50% ی كۆی بودجهی عیراق پێك دههێنن، واته ئهگهر بودجهی گشتی عیراق 130 ترلیۆن دینار بێت وهك چهند ساڵی ڕابوردو، ئهوا نزیكهی 55-65 ترلیۆن دیناری تهرخانكراوی سیادی و حاكیمهی لێ دهردهكرێت ئینجا ئهوهی دهمێنێتهوه لهسهر بنهمای ڕێژهی 12.67% پشكی ههرێمی لێ ههژمار دهكرێت، بۆیه لهباشترین باردا نزیكهی 9 ترلیۆن دینار ساڵانه بۆ ههرێم تهرخان دهكرێت، ئهویش ئهگهر كارت و گێچهڵه یاسایی و داراییهكانی تر بهكار نههێنن، بۆنمونه ئهگهر لهسهر بنهمای خهرجیی فیعلی پشكی ههرێم ههژمار بكهن وهك ئهوهی كه لهیاساكانی بودجه لهپاش 2015هوه دهقی لهسهر كراوه ئهوا ههرێم كهمتر له 7 ترلیۆن دیناری بۆ تهرخان دهكرێت. یان ئهگهر كارت و گێچهڵی یهكلایكردنهوهی شایستهكانی ههردولا له 2004 تاكو ئێستا بهكار بهێنن وهك ئهوهی ههمو ساڵێك لهیاساكانی بودجهی عیراق جهختی لهسهر ئهكرێت، ئهوه دهتوانن پشكی ههریم كهمتر بكهنهوه. واته هیچ گرهنتیهك نیه كه بهركهوتهی ههرێم له بودجهی عیراق ئهوهنده ههبیت تهنها بهشی موچه بكات نهك بهشی ههمو خهرجیهكان. سهبارهت بهوهی كه دهڵێن كۆمپانیایهك دروست بكرێت و لهههولێر بێت و بهڕێوهبهر و ئهندامهكانی كوردبن، بهڵام خاوهنداریهتیهكهی بۆ عیراق بگهڕێتهوه، واته سهر بهكۆمپانیای نهوتی نیشتیمانی عیراقی بێت وهك كۆمپانیای نهوتی باكور و كۆمپانیای نهوتی بهسهرهو كۆمپانیای نهوتی میسان و ..هتد، كه جگه لهوهی خاوهنی پێگهو دهسهڵاتێكی وا نابێت كه لهئاستی ههرێمێكی فیدراڵیدا بێت، لهههمان كاتیش ئهگهر زۆره كه له ساڵانی داهاتودا بهدهردی كۆمپانیای نهوتی باكور ببرێت. ههمو ئهمانهیش ئهگهر لهههنگاوی دواتریاندا بهپاساوی پاراستنی كێڵگه نهوتیهكان و دهروازه سنوریهكان و چهسپاندنی یاسا و ئاسایشهوه ههوڵی جێگیر كردنی هێزی سهربازی لهزۆر شوینی ههرێم نهدرێت و ههنگاوی تریشی بهدوادا نهیهت. پابــهنــدنـــهبــون پابهند نهبونی ڕههای ههرێم بهبڕیارهكهی دادگای ئیتیحادی و داواكاریهكانی وهزارهتی نهوت بهبێ ههوڵی دۆزینهوهی ڕێگهچارهی جێگرهوه و گونجاوتر ئاسان و بێ سهرئێشه نابێت و ئهگهری ههیه باجی زۆری ههبێت، ئهگهر بهغدا و لایهنه ههرێمی و نێودهوڵهتیهكان ترسیان له دروست بونی هاوههڵوێستی لایهنه كوردستانیهكان و ههڵوێست وهرگرتنیان نهبێت ئهوا چاوهڕوان دهكرێت بهتهواوی ههوڵی جێبهجێكردنی ئهجێنداكانی بهغدا بدرێت و زۆرێك لهو ههنگاوانه بگیرێنهبهر كه ئێستا وهك ههڕهشه دهخرێنه ڕوو؛ گوشار كردن لهكۆمپانیاكانی بهرههمهێنان و گواستنهوهی نهوت و گاز و ههوڵی ڕاكێشانیان بۆ جێبهجی كردنی خواستهكانی بهغدا، جوڵاندنی داوا یاساییهكان لهسهریان لهدادگاكانی عیراق و دادگا نێودهوڵهتیهكان، گوشارهكانی ئێران و هێزه پاشكۆكانی، گوشار كردنی بهغدا لهتوركیا لهڕێگه دادگا و ههوڵی ڕازیكردنی لهڕوی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوریهوه بۆ ڕێگریكردن یان كۆسپ دروست كردن له بهردهم گواستنهوهی نهوتی ههرێم، بهربهست دروستكردن لهبهردهم گواستنهوهو گهڕانهوه پارهی داهاتی نهوت و..هتد. ئهم ههنگاوانه ئهگهر بگیرێنه بهر و بهتهواوی ئهنجامیش نهپێكن ئهوا هێشتا زیانی زۆر به پێگهی ههرێم و پرۆسهنهوتیهكانی و بواری وهبهرهێنان و دارایی دهگهیهنن. ئێستا حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبهردهم دو بهرداشدایه؛ لهلایهك مهحكومه بهوهی لهگهڵ بهغدا پێكهوه بگهنه ڕێككهوتن لهسهر پرسی نهوت و گاز، لهلایهكی تریش مهحكومه بهوهی پارێزگاری لهمافه سیاسی و مێژویی و ئابوری و دهستوریهكانی گهلی كوردستان و نهوهكانی ئێستا و داهاتوی بكات سهبارهت بهخاوهنداریهتی سامانهكانی و مافی بهڕێوهبردن و سود لێوهرگرتنی لهچوارچێوهی ئهو دهستوره فیدراڵیهی عیراقی نوێ لهسهر دامهزاروهتهوه. لهگهڵ ڕهچاوكردنی سود و زیانی دارایی و ئابوری ههرههنگاو و ههڵوێستێك. ئهو دۆخه بۆیه بهناكۆك و وهك بهرداش وێنادهكرێن چونكه بهغدا ڕێككهوتن لهوهدا دهبینێتهوه كه ههمو دۆسیهكانی ڕادهست بكرێت و ناوهندیانه بهڕێوهیان ببات، ههرێمیش ئهوه به تهسلیم بون و گهڕانهوه بۆ ژێر ستهمی مهركهزیهت دهزانێت و پێی وایه هیچ هێز و لایهنێك ناتوانێت تا ئهو ڕادهیه سازش لهسهر مافهكانی گهلی كوردستان بكات. لهڕاستیدا تاكو ههردو لایهن بڕوایان بهڕێككهوتن نهبێت و لێك نهچنه پێشهوه ههرشتێك لهنێوانیان ڕوبدات نابێته ڕێككهوتن. لێرهیشهوه پێویسته ئهو ڕستهیه ڕاستبكرێتهوه كه زۆرجار دهوترێت (با ههرێم لهگهڵ بهغدا ڕێك بكهوێت)، لهراستیدا دهبێ بوترێت (ههرێم و بهغدا لهگهڵ یهكتری ڕێك بكهون). بۆئهوهیش پێویسته بهغدا دهست لهخواست و ئهنگێزهی ناوهندگهرایانه ههڵبگرێت و متمانه بۆ ههرێم دروست بكات و بهپێی دهستورههرێم بكاته هاوبهشی ڕاستهقینه له دهوڵهتی فیدراڵی، لهبهرامبهردا ههرێمیش دهستبهرداربون لهههر پێگهو دهسهڵاتێك بۆ حكومهتی ئیتحادی بهپێی دهستور به تهسلیم بون و گهڕانهوه بۆ ژێردهسهڵاتی ناوهندیی بهغدا نهزانێت، ئهمه پێویستی به لێك تێگهیشتنی تهواو و ههمئاههنگیی پێویست و بڕواهێنان و كاركردن به بنهما فیدراڵیهكان ههیه، كه تاكو ئێستا لهبهغدا بونی نیه. پێ دهچێ لهم قۆناغهیشدا ههرێم له چارهی نوسراوابی كه دهبێ بهردهوام بێت لهكاركردن بۆ فیدراڵیزهكردنی عیراق بۆ ئهوهی خۆی وهك ههرێمێك لهچوارچێوهیدا پارێزگاری لهمافهكانی بكات، لهكاتێكدا كه لایهنهكانی تری عیراق بڕوایان بهفیدراڵیهت نیه. ئیتر ئهوه مێژوه و بهجۆرێكی تر دوباره دهبێتهوه، بۆ ماوهی چهندین ساڵ زۆربهی شۆڕشهكانی كورد له باشوری كوردستان نیو دێڕی یهكهمی دروشمهكانیان بریتین بو له دیموكراتی بۆ عیراق؛ دیموكراتی بۆعیراق و ئۆتۆنۆمی ڕاستهقینه بۆ كوردستان، دیموكراتی بۆ عیراق و مافی چارهی خۆنوسین بۆ گهلی كوردستان...هتد، لهكاتێكدا كه هیچ یهك لههێز و لایهنهكانی عیراق به دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆنهوه بڕوایان نه به دیموكراتیهت ههبو نه به مافهكانی كورد، بهڵام كورد ههر ناچار بو كه دهست لهو دروشم و ههوڵانه ههڵنهگرێت. ڕێگــهی سـێیهم ڕێگهی سێیهم دهشی لهنێوان ئهو دو ڕێگهیهیهدا بێت، واته ڕێككهوتنێك كه ماف و سهنگی ههردولایهنی تێدا ڕهچاو بكرێت. زیاتر له پازده ساڵی ڕابوردو ههوڵهكان لهو بارهیهوه هیچیان لێ سهوز نهبو، لهئێستاداو پاش ئهو بڕیارهی دادگای فیدراڵی و پهرتهوازهیی ههڵوێستی لایهنه كوردستانیهكان چانسی كرانهوهی ئهوڕێگهیهیش زۆر زۆر لاوازه. راسته بڕیاری دادگای ئیتحادی سهنگ و قورسایی و كاریگهریی زۆر دهبێت لهسهر كۆی پرسهكه، بهڵام ئهبی ئهوهیش بزانرێت پرسی مافهكانی كورد له خاوهنداریهتی و بهرێوهبردنی سامان و خاك و دارایی ههرێم و هاوبهشیكردنی لهحكومڕانیی عیراق پرسێكی ئهوهنده ئاسان نیه تهنها به بڕیارێكی دادگای ئیتحادی نا هاوسهنگ كۆتاییی پێ بهێنرێت، پێشتریش هیچ كات كورد نهچوهته ژێر باری دهستوری ڕژێم و حكومهته یهك لهدوا یهكهكانی عیراق و بڕیار و بهیاننامه تاك لایهنهكانیانهوه. لهكاتێكیشدا كه بڕیارهكهی دادگای ئیتیحادی بهڕونی پڕ له گرفت و ئیشكالیهتی سیاسی و یاساییهو لهئێستهو داهاتویشدا ڕوبهڕوی ڕهخنهی زۆر دهبێتهوه، ههر وهك ئهوهی پهیمانگهی فیدراڵی نێودهوڵهتی له سویسرا له چهند ڕۆژی ڕابوردودا لهبارهی كهموكوڕیهكانی ئهو بڕیارهوه ڕاپۆرتێكی گرنگی بڵاو كردهوه. بۆ كردنهوهی ڕیگهی سێیهم ههرێمی كوردستان دهبێ بهچڕی كار لهسهر دوو خاڵ بكات، خاڵی یهكهم دروستكردنی كۆڕایی و هاوههڵوێستی هێزو لایهنه سیاسیهكان و خهڵكی ههرێم لهسهر چوارچێوهیهكی دیاریكراو بۆ ههریهك له دۆسیه گرنگهكان بۆ ئهوهی ببنه سنورێك بۆ مافی دهستوری و مێژویی و نیشتیمانی خهڵكی ههرێم كه ههموان ئامادهی بهرگریی لێكردنی بن و شیاوی ئهوه نهبێت هیچ كهس و لایهنێك بههیچ پاساوێك سازشی لهسهر بكات، لهداهاتویشدا ئهم پرسه لهدهستوری ههرێمدا چارهسهر بكرێت. ڕاسته حكومهتی ههرێم بهرپرسیاری یهكهمه لهو پرسانه بهڵام ڕۆڵ و سهنگی لایهنهكانیش لهو پرسانهدا بهرچاوه و بهغدایش ههمیش لهپهنای كهلێن و ناكۆكیهكانی نێوان هێزه سیاسهكانی ههرێم و ناڕهزایی شهقامهوه دهرفهت دهقۆزێتهوه بۆ جێبهجێكردنی ئهجێنداكانی. خاڵی دوهمیش كاركردنه لهكایهی ههرێمی و نێودهوڵهتی بۆ دروستكردنی پاڵپشتی بهرژهوهندیی زیاتر بۆ پاراستنی مافهكانی ههرێم لهناو ئهو عێراقه نوێیهی كه لهسهر بهڵێن و بنهمای فیدراڵیبون و پاراستنی مافهكانی خهڵكی ههرێم و گشت گهلانی عیراق دروستكرایهوه. لهڕێگهی ئهم دو خاڵهوه دهبی بهغدا و هێزه ههرێمی و نێودهوڵهتیهكانیش له كاریگهریی نهرێنی ئهو ههڵوێست و ههنگاوه ناوهند خوازانانهی بهغدا هوشیار بكرێنهوه، بۆئهوهی بهغدا دهستبهرداری ئهنگێزهی چهسپاندنی ناوهندگهرایی ببێت، لهپاش ئهوه میكانیزمه یاسایی و تهكنیكیهكان زۆرن بۆ ئهوهی بكرێنه بنهمای چارهسهری مام ناوهندی و هێنانهكایهی ههمئاههنگی و هاوبهشى لهبهڕێوهبردنی ئهو دۆسیانهدا.
(درەو): راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك: 🔹 ماوەی چەند هەفتەیەكە هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای (كار)دا لەنزیك گوندی (لهێبان) دەستی بەسەر سێ بیرە نەوتدا گرتووەو دەستیكردووە بە دروستكردنی تۆڕی بۆریی لەسەر بیرەكان. 🔹 ئەو بیرە نەوتانەی پێشمەرگە دەستی بەسەردا گرتوون دەكەوێتە سنوری كەركوكو لەناوچەی بۆشایی ئەمنیدایە، بەڵام بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا. 🔹 لە پەیوەندیماندا لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور، جەخت كرا لەوەی بەر لە چەند هەفتەیەك دەست بەسەر ئەو سێ بیرە نەوتەدا گیراوەو فراوانكاریی نوێ دەكرێت بۆ دەستگرتن بەسەر چەند بیرێكی تردا. 🔹 هێزەكانی پێشمەرگە رێگرییان لە كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكورو هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی فیدراڵ كردووە بگەنە بیرە نەوتەكان، كە لەچوارچێوەی ئەركی كۆمپانیای باكورو كێڵگە نەوتییەكانیدایە. 🔹 داوا لە حكومەتی فیدراڵییو وەزارەتی نەوت دەكەین تیمێك بۆ لێكڵۆینەوە بنێرنو ئەو بیرانە ببینن كە بۆرییان لێبەستراوە بەمەبەستی دەرهێنانی نەوتەكەیانو بەكارهێنانی لەلایەن كۆمپانیای (كار)ی هەرێمی كوردستانەوە. 🔹 بۆشاییەك لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا هەیەو پێشنیازی ئێمە كە ناردومانە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەوەیە، هێزی فیدراڵیی لەسەرتاسەری سنوری پارێزگای كەركوكدا بڵاوبكرێتەوەو كۆنترۆڵی تەواوەتی سنوری كەركوك بكاتو ئەو بیرە نەوتانە بگەڕێنێتەوە كە لە ساڵی 2014وە تاوەكو ئێستا دەستیان بەسەردا گیراوە. 🔹 نوێنەرانی عەرەبو توركمان لە كەركوك رەتیانكردەوە ناوەندی هەماهەنگیی لە كەركوك دروست بكرێت، ئێمە پشتیوانی ئەوەمان دەكردو وای دەبینین هەماهەنگیی لەناوچەی بەیەكگەیشتن لەنێوان هێزە فیدراڵییەكانو پێشمەرگەدا بێت، نەك لەناوەندی پارێزگاكەدا، ئەمەش دوای هاتنی هێزە فیدراڵییەكان بۆ تەواوی سنوریی ئیداریی پارێزگاكە. 🔹 تێكەڵكردنی دۆسیەی كەركوك لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت، لەلایەن نوێنەرانی عەرەبو توركمانەوە رەتدەكرێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە كەركوك پاش ئەو سەركەوتنە ئەمنیو سەقامگیرییو پێكەوەژیانەی كە لەدوای ساڵی 2017وە دروستبووە. 🔹 پێرێ چاومان بە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كەوت، داوامان لێكرد رۆڵی گەورەتر بگێڕێت لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەی بێسەروشوێنكراوانو رفێندراوان لە گرتوخانەكانی هەرێمی كوردستان. 🔹 سەردانی ئەمدواییەمان بۆ بەریتانیا بۆ راكێشانی كۆمپانیاكانو گەڕانەوەی كۆمپانیای (بریتش پترلیۆم) بوو، فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتیشمان هەیە كە ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لە كۆمپانیا بەریتانییەكان. 🔹 دۆسیەیەكی پڕ گرێوگۆڵو گەورەمان هەیە كە دۆسیەی ئەو گوندانەیە پێشمەرگە وێرانی كردوونو 138 گوندو ناحیەیە، ئەوەی ئێمە دەیكەن گەیاندنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانە بەو ناوچانە، ناتوانین قەرەبووی ماڵەكان بكەینەوە، بۆیە پێویستە چاوخشاندنەوە بكرێت بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكاندا، ئێمە ناتوانین زیاتر لە 15 هەزار خانووی روخێندراو دروست بكەینەوە. 🔹 هەر سەركەوتنێك لە كەركوك نەیاری هەیە، پێشكەوتن لەبواری ئاسایشو مافەكانی مرۆڤو ئاوەدانكردنەوەو هێزە فیدراڵییەكان رویداوە، خزمەتگوزاریی بەبێ جیازازی دەگاتە هەموو ناوچەكان، ئەمەش جێگای دڵخۆشیی ئەو لایەنانە نییە كە دەیانەوێت ناكۆكیو گومان دروست بكەن. 🔹 لە 2017وە لە كەركوك تیرۆری سیاسیو رفاندنو شاردنەوەو كۆچكردن نەماوە، هاتوچۆ لەنێوان شارەكاندا بەشێوەیەكی ئازادانە كراوەیەو هەمووان چالاكی رۆشنبیریو نەتەوەیی خۆیان بەشێوەیەكی ئازادانە ئەنجام دەدەنو ئێمە پابەندین بە جێبەجێكردنی یاساوە. 🔹 كەركوك شارێكی دەوڵەمەندی نەوتە، جیاوازی نرخی سوتەمەنی لەنێوان كەركوكو شارەكانی هەرێمی كوردستان وادەكات سەخت بێت كۆنترۆڵی قاچاخچێتی بكرێت، بۆیە گرنگە هێزی فیدراڵی لەسنورەكانی كەركوك بڵاوبكرێتەوە. 🔹 ئەو پێشێلكارییانەی كە لەدوای 2003وە لە كەركوك رویداوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە كراوە بەمەبەستی هەڵبژاردن، ئێمە كار بۆ رێگریی لە زیادەڕۆییو جێبەجێكردنی یاسا دەكەین.
درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق دەیان ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ گەمارۆدانی نەوتی هەرێم، چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی دیکەشی بەدوادابێت لێبوەشێتەوە، (عەبدولمەهدی ئەلعەمیدی، بەڕێوەبەری پێشووی گرێبەست و مۆڵەتەكان لە وەزارەتی نەوتی عێراق) ئەو رێوشوێنانە دەخاتە روو كە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی نەوتی هەرێم گرتویەتیە بەر. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەو ڕێوشوێنانە چین کە حکومەتی هەرێم گرتوونیەتیەبەر؟، یان پێویستە بیگرێتەبەر؟ ئایا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەرەی بەرگری دەمێننەوە یان دەتوانن بەر بەو ڕێوشێنانە بگرن کە حکومەتی عێراق بەرامبەر بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەیگرێتەبەر؟ دوا هەڵوێستی وەزیری نەوتی عێڕاق دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕۆژی (7/5/2022) ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەی چوارەمی دەستەی رادەربڕین لە وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، "سەبارەت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵیی ژمارە 59ـی ساڵی 2012 لەگەڵ پاشکۆی بڕیارەکە ژمارە 110ـی ساڵی 2019؛ ئەم بڕیارە گرنگە، لە رووی پرەنسیپەوە ئەو شێوازەی کە نەوتی هەرێمی پێوە بەڕێوەدەبرێت هەڵەیە، نابێت تێچووی هەر بەرمیلێک بگاتە 50٪ـی نرخی فرۆشتنی، چونکە پێموایە تێچووی هەر بەرمیلێک لە (هەرێمی کوردستان) دەگاتە 50 دۆلار، هەروەها نابێت نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هێندە کەمتر بێت لە نرخی فرۆشتنی نەوت لەلایەن سۆمۆوە... لە ئەنجامدا ئەو داهاتەی نەوت کە دەگاتە بودجەی هەرێمی کوردستان لە هەر دۆخێکدا ناگاتە زیاتر لە 50٪ـی نرخی نەوتی فرۆشراو." وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، "بنەمایەکی دیکەی سەرەکی ئەوەیە کە هیچ وڵاتێک نییە لە جیهاندا دوو سیاسەتی وزە پەیڕەو بکات، تەنانەت لە هەموو جیهان سیاسەتی نەوت یەکگرتووە، نابێت دەوڵەتێک بە دوو سیاسەت نەوت و گاز بەرهەمبهێنێت، دەوڵەتێک بەشێکی هاوردە دەکات و بەشێکی دیکەی دەستپێشخەری پێشکێش دەکات بۆ هەناردەکردن، ئەمە لە هەموو جیهاندا هاوشێوەی نییە، ئێمە کاریگەری نەرێنی ئەمەمان بینی لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆپێکدا، کاتێک عێراق نەیتوانی پابەندی مەرجەکانی ئۆپێک بێت بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە مەرجەکانی ئۆپێک، ئەمە ئاماژەیەکی زۆر روونە کە سیاسەتی نەوتی عێراق یەک دەست نییە." وەزیری نەوتی عێراق دوای ئاماژەدان بە چەند بابەتێکی تر لە چوارچێوەی پرسەکەدا، ئەوەشی ڕاگەیاند: ئێمە بەرەو جێبەجێکردنی دەقی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی دەچین، ژمارە 59ـی ساڵی 2012 و ژمارە 110ـی ساڵی 2019، دەستپێشخەری و نەرمی نواندن و ویستی دروستکردنەوەی متمانە و چارەکردنی پرسەکانی رابردوو ئەنجامیان نەبوو، ئەم بابەتە ئاسان نییە، ئێمە هەرێممان ئاگادارکردەوە کە دەمانەوێت پڕۆسەیەکی روون و رێکاری کارکردنی روون بەڕێوەببەین بۆ مسۆگەرکردنی مافی هەموو لایەنەکان، بەڵام جێبەجێکردنی دەقی بڕیارەکە دووچاری ئاڵەنگاری نێوخۆیی و دەرەکیمان دەکەن، ئاڵەنگاری دەرەکی پرسی وزەیە، واتا لێکەوتەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە چین؟ بۆیە دەبێ کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کاریگەرییەکە لەسەر بازاڕی نێودەوڵەتیی لە کاتی جێبەجێکردنی دەقەکانی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی. ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گەمارۆدانی کەرتی نەوتی هەرێم لە دوای دەربڕینی ئەوهەڵوێستانەی وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژی (10/5/2022) (عەبدولمەهدی ئەلعەمیدی/ بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەتەکان)، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی (10) خاڵەوە تیشکی خستووەتە ئەو ڕێوشوێنانەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەیگرێتەبەر، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، هەر هەمان ڕۆژ لە لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوکرایەوەو تێیدا هاتبوو، پاڵپشت بەو لێدوانەی ئیحسان عەبدولجەببار وەزیری نەوت، سەبارەت بەگفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان - عێراق، تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ژمارە (59)، و ئاماژەدان بە قۆناغی بنبەستگەیشتنی گفتوگۆکان، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراق ( سۆمۆ) ناچار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، بۆ ئەم مەبەستەش دیارترین ڕێوشێنەکان ئەم هەنگاوانە دەبن؛ 1. وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕێگەی کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتەوە (سۆمۆ) سەرجەمی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییە کڕیارەکانی نەوتی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە کە مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم نەکەن، هاوکات ئەو کۆمپانیا بیانیانەی گرێبەستیان هەیە (لەژێر ناوی گرێبەستی هاوبەش) پاڵپشتی بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەکەن کارەکانیان ڕابگرن، ئەگەرنا (سومۆ) سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانیایانە تۆمار دەکات کە نەوتی هەرێم دەکڕن، بەو بیانووەی بەپێی یاسا خاوەندارێتی و مامەڵەکردنی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق. 2. وەزارەتی نەوتی عێراق و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە کڕیارانی نەوت ئاگادار دەکاتەوە، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدەن کە لەجیاوازی نرخی نەوتی خاوەوە دەکەوێتەوە بۆ ئەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە پێیان فرۆشراوە، بەپێی ئەو نرخە فەرمییانەی کە سۆمۆ بەپێی کات و بەرواری نرخی کڕین و فرۆشتنی ئاشکرا دەکات. 3. وەزارەتی نەوت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بۆ ئامادەکردنی پەیامێک کە وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکانی عێراقەوە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان نێردراوە، ڕوونکراوەتەوە کە خاوەندارێتی سامانی نەوتیی (نەوت و گاز)ی خەڵکی عێراق و گەشەکردنی ئەم سامانە و گەڕانەوەیشی هی هەموو گەلانی عێراقە، کارێکی ناڕەوایە بەشێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بکرێت، پێویستە ڕێگەنەدرێت هیچ جۆرە چالاکییەکی پەیوەندیدار بەنەوت و گاز لەلایەن نوێنەرانی هەرێمەوە ئەنجام بدرێت. 4. وەزارەتی نەوت سەرجەمی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هەیە ئاگادار دەکاتەوە، کە گرێبەستەکانیان لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی پوچەڵ و نادروستە و دەبێت چاو بەو دۆخەدا بخشێننەوە، ئەگەرنا ئەنجامە یاساییەکانی بەردەوامبوون لەجێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان. 5. وەزارەتی نەوت، حکومەتی تورکیای ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان نەدات و ئاسانکاری نەکات، ئەگەرنا حکومەتی تورکیا لە دەرەنجامە دارایی و یاساییەکانی بەرپرسیار دەبێت. 6. بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق، بانکەکان ئاگادار دەکرێنەوە کە داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەکێڵگەکانی هەرێم دەستیان بەسەردا بگیرێت یان بلۆک بکرێن پاڵپشت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی. 7. وەزارەتی نەوت ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە کە کار دەکەن بۆ دروستکردنی بۆری نەوت و گاز لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق یان ئەو کۆمپانیایانەی کەسیستمی بۆری کار دەکەن بۆ وەستاندنی کار و چالاکییەکانیان و ئەوەی دەیکەن پێچەوانەی یاسایە. 8. بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی - بە ڕێنمایی ئەنجومەنی وەزیران - بۆ ڕاگرتنی هەر جۆرە پارەدانێکی مانگانە بۆ حکومەتی هەرێم، جێگە نەکردنەوەی پشکی هەرێم یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022ی عێراق. 9. وەزارەتی نەوت بەردەوام دەبێت بۆ نزیکبوونەوە لە حکومەتی هەرێم بۆ بەردەوامبوون لەگفتوگۆو دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەمەرجەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەئاستێکی گونجاودا بێت، نەک شاندەکەی لە ئاستێکی نزمتردا بێت یان مەبەستی بە بەفیڕۆدانی کات بێت. 10. هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بۆ پێداچوونەوە بە تۆمار و بەڵگەنامەکانی بەتایبەت بە بڕی نەوتی خاو و گازی سروشتی بەرهەمهێنراو لەکێڵگەکانی هەرێم و بەرهەمە نەوتییەکان، دەکرێت و دەبێت کار بۆ گەڕانەوەی ئەو داهاتەی لەفرۆشتنی نەوت و گازوە بەدەستدێت دەکرێت. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئەو ڕێوشوێنانە چین کە حکومەتی هەرێم گرتوونیەتیەبەر، یان پێویستە بیگرێتەبەر؟ ئایا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەرەی بەرگری دەمێننەوە یان دەتوانن بەر بەو ڕێوشێنانە بگرن کە حکومەتی عێراق بەرامبەر بە دۆسیەی نەوتی هەرێم گرتوویەتیەبەر چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی نوێش بهاوێت.
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم كۆی داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ( ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینار بووە، مانگی ئایاری رابردوو هەرێم (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو بەرمیلێك نەوتی بە (100) دۆلار فرۆشتووە كۆی داهاتەكەی (ترلیۆنێك و 859 ملیار) دینار بووە، (818 ملیار) دیناری بۆ حكومەت ماوەتەوە. داهاتی نانەوتی • داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی ئایار = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە) • یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار • پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری) • هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە. • تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئایار (112.73) دۆلارە. • لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (100.73) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل X (100.73) دۆلار = (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار و 900) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار و 900) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دینار. • بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. - کەواتە: (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار X (56%) = (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 41 ملیار و 221 ملیۆن و 834 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە. - (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار X (44%) = (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار X (1450) دینار= (818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار. کۆی داهات لە مانگی ئایار 2022 (دینار) • (818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 213 ملیار و 602 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار
درەو: بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی نوسراوێك ئاراستەی داواكاری گشتی كراوە بۆ راگرتنی كاركردن لە دوو موڵكی گرانبەها لە گەڕەكی كارێزە وشكی شاری سلێمانی. دوای ئەوەی (درەو) بڵاویكردەوە لەنزیك گردی زەرگەتە و لەبەردەم پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی و كۆلیجی سەلاحەدینی ئەهلی موڵكێكی دوو دۆنمی كە بەهاكەی بەزیاتر لە (15 ملیۆن) دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەلایەن وەبەرهێنانی سلێمانیەوە بەرەزامەندی شارەوانی سلێمانی دەدرێتە كۆمپانیایەك و لە بری وەبەرهێنان نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەسەر درووست دەكات. رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی كە بەرێوەبەری شارەوانی و وەبەرهێنان و كشتوكاڵی سلێمانی تێدایە نوسراوێكیان ئاراستەی داواكاری گشتی كردووەو تیایدا داوا دەكەن: لێكۆڵینەوە لەسەر دابینكردنی چەند پارچە زەویەك بكرێت لەوانە ئەو دوو پارچە زەویە گرانبەهایەی كە لە گەڕەكی كارێزەوشكی سلێمانیە. ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئەو زەویانە بە هەدەردانی موڵك و ماڵی گشتی ناو دەبەن و داوای راگرتنی كاركردن دەكەن لەسەر ئەو موڵكانە كە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكرێت، داواش دەكەن زەویەكان بگەڕێندرێنەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی. ئەو دوو موڵكەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی داوای راگرتنی دەكەن، لە ئێستادا كاری لەسەر دەكرێت و بە پێی ئەو تابلۆیەی لەسەر پرۆژەكە دانراوە، پرۆژەكە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەسەر دروستدەكرێت. هەواڵی پەیوەندیدار http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10385
(درەو): چین ئاستی جموجوڵەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستانی عێراق خێراتر كردووە، ئەمە وەكو هەوڵێك بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی لەو ناوچەدایە، بەڵام هەڵوێستی كوردەكان لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چیندا، بەناڕۆشنی ماوەتەوە، بەتایبەتیش كە دوای (7) ساڵ لە كردنەوەی كونسوڵگەری چین لە هەولێَر هێشتا هەرێم نوێنەرایەتی خۆی لە پەكین نەكردوەتەوە. ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرفەتی ئەوەی بە چین بەخشی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی گشتیی بەهێز بكات، ڤاكسینو پێداویستی تەندروستی بە وڵاتانی ناوچەكە بەخشی، هەروەك بەرپرسانو گەلانی ناوچەكەش نیگەرانی خۆیان لە كشانەوەی ئەمریكا نیشاندا كە بۆشاییەكی بەجێهێشتووەو هێزەكانی تری وەكو چینو روسیا دەیانەوێت پڕی بكەنەوە. هەنگاوە تاكلایەنەكان سەرباری هەوڵی چین بۆ فراوانكردنی هەژموونی خۆی لە عێراق كە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت هەرێمی كوردستان (پەكین)ی بەجێهێشتبێت بۆ ئەوەی تاكلایەنە هەنگاو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمدا هەڵگرێت، چونكە ماوەی (7) ساڵە چین كوسنوڵگەری خۆی لە هەرێم كردوەتەوە، بەڵام هەرێم تائێستا نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە پەكین نییە. هەردوو توێژەر (سەردار عەزیز) راوێژكار لە پەرلەمانی كوردستانو (محەمەد شەریف) مامۆستای وانەبێژە لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیو دیپلۆماسییەكان لە زانكۆی كوردستانی هەولێر، لە توێژینەوەیەكدا كە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی نزیك بڵاویكردوەتەوە دەڵێن" لەكاتێكدا چین لە هەموو بوارەكانی هەرێمی كورستاندا گەشە دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی روون پەیوەندییەكە بەشێوەیەكی تاكلایەنە ماوەتەوە". كوسنوڵگەری چین لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014دا كرایەوە، ئەوەش لەكاتێكدا هەرێم ئامادەكاری دەكرد بۆ جەنگەكەی لەگەڵ رێكخراوی "داعش"دا، ئەم هەنگاوە وەكو جۆرێك لە هاوسۆزی پەكین بوو لەگەڵ هەرێم، بەڵام روبەڕووی هەنگاوی هاوشێوە نەبووەوە لەلایەن هەرێمەوە. لەبارەی ئەم هەنگاوەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ" كردنەوەی كوسنوڵگەری لە هەرێم لەلایەن پەكیینەوە، قۆستنەوەی لاوازیی هەرێمە لەلایەن چینەوە، لەكاتێكدا كە هەموو هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ مانەوەو بەردەوامبوون". سەردار عەزیزو محەمەد شەریف لە توێژینەوەكەیاندا دەڵێن" بەبێ لەبەرچاوگرتنی پاڵنەرەكان، پەیوەندی دووقۆڵیی لەگەڵ چیندا بەلای دەستەبژێری دیپلۆماسییەوە لە هەرێم گرنگە، چونكە درك بە بایەخی ئەندامێتی هەمیشەیی چین لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكەن". چین كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە، دواین دەوڵەتە كوسنوڵگەری خۆی لە هەولێر كردوەتەوە، ئەمەش رەنگە وەكو وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ خواستی گەورە دیپلۆماتكاران لە هەرێم. سەرباری هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی لە هەرێم كە ئەوەش ئامانجێكەو دەیەوێت لەرێگەی كەناڵە نافەرمییەكانەوە بەدی بهێنێت، بەڵام پەكین هێشتا ترسی هەیە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەكان لەگەڵ كوردستانی عێراقدا. پێدەچێت پەكین لەوە بترسێت دانپێدانانی بە هەرێمی كوردستاندا پاڵ بە هەرێمەكانی چینەوە بنێت بۆ ئەوەی داوای رۆڵی خۆیان لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەیاندا بكەن. حكومەتی ناوەندیی پەكین هەموو رەهەندەكانی چالاكی سیاسیو ئابوریو كۆمەڵایەتی قۆرخكردووە، ئەمەش رێگرە لەوەی حكومەتی هەرێمەكان بۆچونی خۆیان بدەن لەبارەی دروستكردنی بڕیار لەسەر ئاستی دەرەوە، لەپاڵ ئەمەشدا چین نایەوێت لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی خۆی بڕیارێك بدات كە ببێت بە هەڕەشە لەسەر ئەم بارودۆخە لەناوخۆی وڵاتەكەیدا. لەڕوانگەی هەڵوێستی حزبی شیوعی دەسەڵاتداری چینەوە كە هەموو ئارەزویەكی جوداخوازانە رەتدەكاتەوە لەبارەی (تایوان)و (هۆنگ كۆنگ)ەوە، پەكین رەتیدەكاتەوە پەیوەندی لەگەڵ هیچ قەوارەیەكی نیمچە حكومیدا گرێبدات. بەگوێرەی ئەوەی توێژینەوەكەی پەیمانگای واشنتۆن باسی كردووە، چین دەیەوێت رێگری بكات لەوەی هەرێمی كوردستانی عێراق پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تایواندا گرێبدات. بەڵام پەكین قسەیەكی زۆر جیاواز دەكات، (نی روچی) كونسوڵی گشتی چین لە هەولێر دەڵێ" هەرێم ئۆفێسی لە پەكین نەكردوەتەوە چونكە داواكاری لەمبارەیەوە پێشكەش نەكردووە". فەلاح مستەفا گەورە راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێ" هەرێم پلانی هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی نوێنەرایەتییەكانی لەسەر ئاستی جیهان، لەناویشیاندا لەناوچەی خۆرهەڵاتی ئاسیا، بەڵام ئەم هەنگاوە روبەڕووی ژمارەیەك ئاڵنگاری بوەتەوە". فەلاح مستەفا ئاماژە بەوە دەكات، كەمكردنەوەی پشكی كوردستان لە بودجەدا لەلایەن بەغدادو شەڕی داعشو هاتنی ئاوارو پەنابەرانی ناوخۆ لەپاڵ پاشەكشێی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان وایان كردووە هەرێم نەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بۆ كردنەوەی ئۆفێسی فەرمی لە پەكین. كەناڵە نافەرمییەكان سەرباری مەترسییەكانی لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ هەرێم، پەكین لەرێگەی جموجوڵەكانییەوە دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ كوردستانی عێراق بەهێز بكات، كونسوڵگەری چین لەرێگەی كەناڵە نافەرمییەكانەوە ئەم كارە دەكات. دانپێدانانی دەستوریی عێراق بە هەرێمی كوردستانو كاردانەوەكانی دوای ریفراندۆمەكەی 2017، ترسی پەكینی لەبارەی ململانێ جوداخوازەكانی ناوخۆی عێراق كەمكردەوە. هەردوو توێژەر سەردار عەزیزو محەمەد شەریف دەڵێن: چین زیاتر لەوەی جەخت بخاتەسەر دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ حكومەتدا جەخت دەخاتەسەر پەیوەندی لەگەڵ حزبە سیاسییەكان، حكومەتی پەكین بەشێوەیەكی تایبەتی دەیەوێت كادیری حزبە دیارەكانی وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستانو بزوتنەوەی گۆڕان رابكێشێت". ئەو دوو توێژەرە باسلەوە دەكەن" ساڵانە دوو وەفد بانگهێشتی چین دەكرێن، یەكێكیان پێكدێت لە ئەندامانی حزبو ئەوی تر بریتییە لە بەرپرسە حزبییەكان لەسەر ئاستی مامناوەند. لەڕاستیدا گومان لە بوونی چینو فراوانبوونی لە هەرێمی كوردستانو عێراقدا تادێت زیاتر دەبێت". ئاماژەیان بەوەشكردووە" لەكاتێكدا پرۆژە زەبەلاحەكانی چین وەكو یەك عێراقو كوردستانیش بەلای خۆیاندا رادەكێشنو زۆرێك لە هێزە سیاسییەكانی عێراق رەوتی گەشەكردن لە دیموكراتی بەباشتر دەزانن، بەڵام پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان چینو ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان نیگەرانكەرە بۆ سەركردە لۆكاڵییەكان". سەرباری بێدەنگیی كوردەكانو پەكین لەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە چین نەكردوەتەوە، بەڵام پێدەچێت هەردوولا هاوڕا بن لەسەر هێشتنەوە بارودۆخەكە وەكو ئەوەی كە هەیە. ناكرێت كوردەكان بەهۆی ئەم بابەتەوە دەستبەرداری وەبەرهێنانی چینیو سودەكانی بن، هەروەك چینیش سودمەندە لە فراوانكردنی بواری هەژموونی خۆی لە عێراقو ناوچەكەدا بەگشتیی، ئەمەش لەرێگای كەناڵی نافەرمییەوە. وەزارەەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گروپی نێودەوڵەتی كۆمپانیای "پاوەر چاینا"ی چینیدا یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئیمزاكردووە بۆ بنیادنانی چوار بەنداو لە هەرێم. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم وتی: كۆمپانیا چینییەكە گرێبەستێكی باشتری بە هەرێم داوە كە خەرجییەكەی كەمترە. لە ساڵی 2020دا چین گرێبەستێكی ئیمزا كرد بۆ گەشەپێدانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بە بەهای (5 ملیار) دۆلار لە هەولێرو ناوی لێنا "هەپی سیتی" واتە "شاری دڵخۆشیی". سەرچاوە: رۆژنامەی العرب
(درەو): هێنانی دەرمان لە بەغدادەوە، مشتومڕی لەنێوان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیو پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە پەرلەمانی عێراق درووستكردووە. فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی تۆمەتبار دەكات بەوەی ئەو بڕە دەرمانە وەرناگرێت كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بۆ سلێمانی دابینكراوە، بەڕێوەبەرەكەش دەڵێ" ئەو دەرمانانەی ئەوان دەیڵێن (موغەزی)یەو ئێمە كۆگاكانمان پڕە لەو دەرمانەو پێویستمان نیە، دەمانەوێت ئەو دەرمانانەمان بۆ بنێرن كە پێویستمانە". دوو قسەی جیاواز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا (230) پالێت بەشە دەرمانی خەڵكی شاری سلێمانی لە كۆگاكانی دەرمانە لە بەغداد، دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ناچیت ئەو دەرمانانە وەربگرێت. لەبەرامبەردا دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێ" ئەو دەرمانانەی ئێمە لە بەغداد وەرمان نەگرتووە، بریتییە لە یەكجۆر (موغەزی) كە پێی دەوترێت (گلكۆز سەلاین)، لەو جۆرە ئێمە زۆر لە بڕی پێویست زیاترمان هەیەو تەنانەت دەتوانین هاوكاری شوێنی تریش بكەین، دەمانەوێت لەبری ئەو (موغەزی)یانە، دەرمانی تر وەربگرین". بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەست (درەو) كەوتوون، (600) پالێت ئاوی موغەزی بۆ سلێمانی دابینكراوە، بڕی (400) پالێت وەرگیراوەو زیاتر لە (200) پالێت ماوە، لەو (400) پالێتەی وەرگیراوە بڕی (200) پالێتی هێشتا ماوەو لە كۆگاكاندایە، ئاوی موغەزی لە لایەن كۆمپانیای پایۆنێرەوە لە سلێمانی درووست دەكرێـت و دەبرێتە بەغداد و دواتر لە وەزارەتی تەندروستی لەبەغدادەوە دابەشی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت و پارێزگای سلێمانیش لە بەغدادەوە وەری دەگرێتەوە. بەڵگە نامە: وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ باسلەوەدەكات، لیستی ئەو دەرمانانەی كە خستویانەتە بەردەستی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (شار) لە سلێمانی وەریانگرتووەو بەپێی پێداویستی ئەوان داوای لیستی دەرمانەكانیان كردووە. بەڵگە.... لیستی ئەو دەرمانانەی كە فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی كردووە: بەڵگە: وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد: ئێمە لە 27/3/2022 داواكاریمان كردووە پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابینبكرێتو تەحەدای دكتۆر سەباح هەورامی دەكەم یەك نوسراومان پیشان بدات كە داوای بڕە دەرمانیان كردبێت. (درەو) ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی تەندروستی سلێمانی كردو لە وەڵامدا ژمارەیەك بەڵگەنامەیان خستەڕوو كە تایبەتە بەو نوسراوانەی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیو بەرپرسە باڵاكانی عێراقیان كردووە بۆ دابینكردنی دەرمان: بەڵگەنامەكان:
درەو: راپۆرتی: پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بە پاڵپشتی (NED) ڕاپۆرتی شیکاری "لێکەوتەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق" پرۆژەیەکی هاوبەشی "پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن –KIE" و "سندوقی نیشتمانی لەپێناو دیموکراسی- NED"یە، کە (ئارام جەمال و ئۆمێد مەحمود) ئامادەیان کردووە، لە دووتوێی (111) چاپدەکرێت و درەو دەقی ڕاپۆرتەکە بڵاودەکاتەوە، ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە لە شەش بەش پێکهاتووە؛ بەشی یەکەم بە پشکنین و دەرخستنی خاڵە جیاوازەکانی نێوان یاسای هەڵبژاردنی نوێی (٢٠٢٠) و یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆی دەستپێدەکات. لە بەشی دووەمدا پرسی "کاندیدی تاکەکەس" وەک کارەکتەرێکی خاوەن دەنگ و پێگە دەکاتە بابەتی بەراوردکاری نێوان ئەو دوو نەوەیە لە یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. راپۆرتەکە بەوەشەوە ناوەستێت و دەست بۆ پرسی "کۆتای ژنان" دەبات و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو فاکتەرانە دەکات کە لەپشت زیادکردنی ژمارەی نوێنەرانی ژنەوەن لە پێنجەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا. بەشی چوارەمی راپۆرتەکە سەرنج دەخاتە سەر پرسی کەمبوونەوەی ژمارەی کاندید لە دوا هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)دا و بنکۆڵی لە رەگ و ریشەی ئەم پرسە تازەیە دەکات. لە بەشی پێنجەمدا کەڵکەڵەی راپۆرتەکە ئەوەیە بەراودکارییەک بکات لە ریژەی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لەنێوان سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و سیستمی هەڵبژاردنی زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوەدا. بەشی کۆتایی راپۆرتەکە تەرخانکراوە بۆ پرسی "عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی" و بە رۆچوون بە نێو هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا و بە پۆلێنکردنی جۆرەکانی قەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردنیان ئاستی دەستەبەرکردن و بەدیهێنانی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە هەریەکەیاندا تاووتوێکراوە. پوختەی ڕاپۆرت دەستپێک هەریەک لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی (١٠-١٠-٢٠٢١)دا، دوو رووداوی یەکترتەواوکەری گەورەن لە ژینگەی تەشریعی هەڵبژاردن و لە سوڕی ژیانی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، کە پێویستی بەوەیە شیکاری بۆ لێکەوتەکانی بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئەم راپۆرتە هەوڵیداوە یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ بکاتە بنەما و ئاوێنەیەک بۆ ئەوەی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشوتر بخانە دۆخی بەراوردکارییەوە لەگەڵیدا و گرنگترین ئەو جیاوازیانە بخاتەڕوو کە لەنێوان دەقی یاسا نوێکەی هەڵبژاردن و دەقی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆیدا هەیە. دیارە لەو جیاوازیانەی یاسای نوێی هەڵبژاردن هێانویەتیە ناوەوە و ئەم راپۆرتە کەشفیکردون، زۆرو کەم، کاریگەری خۆیان بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)ەوە بەجێهێشتووە و لەسەر ئەرزی واقیع چەند دەرهاویشتە و لێکەوتەیەکیان بە داتا و ژمارە خستۆتەوە، کە جێکەی لەسەر وەستان و شیکارکردنە. بەشی یەکەم: بەەراوردی نێوان یاسای هەڵبژاردنی نوێی عیراق و یاساکانی پێشخۆی لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)وە، هەر هەڵبژاردنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی تایبەت بە خۆی هەبووە، جا یان ئەوەتا یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکە دەرچووەو یاسای هەڵبژاردنەکەی پێشخۆی هەڵوەشاندۆتەوە، یان ئەو یاسایەی بەرکار بووە هەموارکراوەتەوە و بەپێی خواست و بەرژەوەندی فراکسیۆنی زۆرینە، هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدراوە. کۆی ئەو یاسایانەی هەڵبژاردن، کە لە دوای ساڵی (2003)وە بە ئامانجی ڕێکخستنی خولەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچوون، لە خشتەی ژمارە (١-١)دا خراوەتەڕوو؛ خشتەی ژمارە (١-١) لەم بەشەدا تیشک خراوەتە سەر ناساندنی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بەو پێیەی کە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٠) بە کۆمەڵێک جیاوازی خۆی لە هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆی جیادەکاتەوە، لەم بەشەدا هەوڵدراوە بەراوردی نێوانیان بخرێتەڕوو: یەکەم: تۆماری دەنگدەران خشتەی ژمارە (١-٢) دووەم: مەرجەکانی دەنگدەر سێیەم: مەرجەکانی خۆپاڵاوتن خشتەی ژمارە (١-٣) چوارەم: مەرجی خۆپاڵاوتنی کاندیدی تاکەکەسی پێنجەم: مەرجی بڕوانامە بۆ خۆپاڵاوتن خشتەی ژمارە (١-٤) شەشەم: بازنەکانی هەڵبژاردن حەوتەم: سیستمی هەڵبژاردن هەشتەم: لایەنی بڕیاردەری وادەی هەڵبژاردن نۆیەم: دانانی بارمتەی دارایی دەیەم: پڕکردنەوەی کورسی چۆڵبوو یازدەیەم: دەسەڵاتی دیاریکەری شوێنی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دوازدەیەم: جیاوازی (٥%)ی وێستگەیەکی هەڵبژاردن سیازدەهەم: کۆمپانیای جیهانی بۆ چاودێریکردنی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان دەرەنجامەکانی بەشی یەکەم • بناغەی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەرمانی کاتی هاوپەیمانان ژمارە (٩٦)ی ساڵی (٢٠٠٤)ەوە سەرچاوەیگرتووە و کاریگەری ئەو یاسایەیان زۆر پێوە ماوەتەوە. • یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەقامگیریی تەشریعیان تێدا نییە و بە ئەندازەی ژمارەی هەڵبژاردنە ئەنجامدراوەکان یاسای هەڵبژاردنیش هەموارکراوەتەوە و دەرچووە. • یاساکانی هەڵبژاردن لە قۆناغی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا جار لەدوای جار بەرەو پەراوێزخستن و خنکاندنی دوو بکەر رۆیشتوون: حزبە بچووکەکان و کاندیدی تاکەکەسی. • یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ لە زۆر رووەوە دابڕانێکی گەورەی لە نێوان خۆی و یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆیدا کردووە. • یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ فەرهەنگ و ئەدەبیاتی هەڵبژاردنی تا ئاستێک گۆڕی و کۆمەڵێک چەمک و زاراوەی نوێی هێنایە ئاراوە. بەشی دووەم: پێگەی "کاندیدی تاکەکەسی" لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەو یاسایانەی لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان رێکخستووە تا رادەیەک هەموویان بە شێوەیەکی لاواز مامەڵەیان لەگەڵ پرسی کاندیدی تاکەکەسیدا کردووە، تەنها یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١ نەبێت کە پێگەی کاندیدی تاکەکەسی بردە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە. - پێگەی کاندیدی تاکەکەسیلە یەکەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا - پێگەی کاندیدی تاکەکەسیلە دووەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا - پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە سێیەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا - پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا - پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (هەڵبژاردنی پێشوەختە) دەرەنجامەکانی بەشی دووەم پەیوەست بە پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لەناو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ئەم بەشەی راپۆرتەکە بەم دەرەنجامانە گەیشتووە: • هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (جگە لە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠) دەرفەتێکی بچوکیان لەبەردەم ئەو کەسانەدا رەخساندووە کە دەیانەوێت وەک کاندیدی تاکەکەسی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و تەنانەت بە قەوارەی سیاسی و لیستی تاکەکەسی ناوبراون. • لە لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا، کۆکردنەوەو گواستنەوەی دەنگەکان وادەکات کە (دابەشکاری هەڵبژاردن) بە جۆرێک بەرز بێت، کە دەرفەتی بردنەوەی کورسی لەلایەن کاندیدی لیستی تاکەکەسییەوە زۆر بەرتەسک ببێتەوە، چونکە ئەوە تەنها کاندیدی لیستی تاکەکەسییە کە دەبێت بە دەنگی خۆی دەربچێت و دەنگی هیچ کاندیدێکی دیکەی بۆ ناگوێزرێتەوە، بەڵام زۆربەی کاندیدە براوەکانی سەر بە لیست، بە دەنگی گوێزراوەی کاندیدەکانی هاولیستەکەیان دەردەچن. • سروشتی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی، جا لیستەکە نیمچەکراوە بێت یان داخراو، لەگەڵ سروشتی کاندیدی تاکەکەسیدا ناگونجێت و بە زۆر خزێنراوەتە ناویەوە و تەنێکی نامۆیە بەو سیستمە، وەکچۆن سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینەش نامۆن بە لیست و بە زۆر بۆیان داتاشیوە، وەک سیستمی هەڵبژاردنی دەنگی کۆمەڵبەندی پارتی (PBV) . • هەتا یاسای هەڵبژاردن رێگە بە ژمارەی زیاتری کاندیدانی لیست بدات، دەرفەتی دەرچوونی کاندیدی تاکەکەسی کەمتر و بەرتەسکتر دەبێتەوە. بەشی سێیەم: پێگەی ژن لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەو چەقبەستووییەی لە بیرکردنەوەماندا بەرامبەر کۆتای ژنان هەبوو، تا چەند یاسای نوێی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شڵەقاندی و ئۆفەری تازەی هێنایەپێش، لە کاتێکدا لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی هەر بە دەوری ئەو رێژەیەدا دەسوڕایەوە کە یاسای هەڵبژاردن بۆی دیاریکردبوو.. کۆتای ژنان لە تەشریعاتی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا خشتەی ژمارە (٣-١) سیستمەکانی هەڵبژاردن و کۆتای ژنان کۆتای (٢٥%)ی ژنان بە ئەنجامی جیاوازەوە خشتەی ژمارە (٣-٢) دەرەنجامەکانی بەشی سێیەم • یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، دەرفەتی لەبەردەم ژناندا رەخساند کە بە رێژەی (٢٥٪) سوود لە کۆتای ژنان وەربگرن، ئەگەرچی ئەو رێژەیە لە خوار ئەو بڕیارەی کۆنگرەی پەکینەوەیە، کە داوای رێژەی سەروو (٣٠٪) دەکات. • سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی ژمارەی ئەو ژنانە لەو رێژەیەدا گەمارۆ دەدات کە بە یاسا رێژەی سەدی کۆتای ژنانی دیاریکردووە، واتە ئەو رێژەیەی لە یاسای هەڵبژاردندا بۆ کۆتای ژنان دیاریکراوە، ئەم سیستمی هەڵبژاردنە هاوکار و یارمەتیدەر نییە بۆ ئەوەی ژمارەی کاندیدانی ژن لە دەرەوەی کۆتاکەوە دەربچێت. • گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یاسای نوێی هەڵبژاردندا بۆ سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوە، رەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر تێپەڕاندنی ژمارەی ئەو ژنانەی کە رێژەی سەدیی کۆتای ژنان سنورداریکردووە، بە بەڵگەی ئەوەی (١٢) کاندیدی ژن لە سەروو ئەو رێژەیەوە بە دەنگی خۆیان دەرچوون. • سیستمی نوێی هەڵبژاردن زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ دەرکەوتنی سەرکردەی ژن لە کایەی سیاسیدا، بە هۆکاری ئەوەی دەنگی کاندید ناگوێزرێتەوە و ژنان بە دەنگی خۆیان دەردەچن، لەکاتێکدا ئەو دەرفەتە لە سیسمی هەڵبژاردنی لیستدا ناڕەخسێنێت. بەشی چوارەم: یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق و کەمبوونەوەی ژمارەی کاندید سروشتی کارکردنی سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی پاڵ بە حزبەوە دەنێت ژمارەی کاندیدەکانی ناو لیستەکەی زۆر بکات بۆئەوەی لەوسەرەوە کۆی دەنگەکانی ناو لیستەکەی کۆبکاتەوە و کورسی بباتەوە، بەڵام لە سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوەدا بە پێچەاونەوە هەتا حزبێک ژمارەی کاندیدەکانی کەمتر بکاتەوە ئەگەری بردنەوەی کورسی بازنەکەی زیاتر دەبێت.. یەکەم: شێوازی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی: خشتەی ژمارە (٤-١) دووەم: زیادبوونی ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان سێیەم: کەمبوونەوەی ژمارەی کورسی بازنەکان خشتەی ژمارە (٤-٢) دەرەنجامەکانی بەشی چوارەم • کەمی ژمارەی کاندید لێکەوتەیەکی سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوەیە، چونکە دەنگی کاندید ناگوێزرێتەوە هەتا حزب ژمارەیان زیاد بکات. • زۆریی ژمارەی کاندید سیفەتێکی دانەبڕاوە لە سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی، جونکە لەم سیستمەدا دەنگی کاندید دەگوێزرێتەوە و قەبارەی بازنەی هەڵبژاردنیش گەورەیە. • یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەروبەندی پیادەکردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا هاوکار بوون لە زیادکردنی ژمارەی کاندیددا، بە بەڵگەی ئەوەی رێگەیان داوە بە لیستەکان کە دوو ئەوەندەی ژمارەی کورسییەکانی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن کاندیدیان هەبێت. • زۆریی ژمارەی کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا، لەوسەرەوە ئەگەری لاوازبوونی نوێنەران لەناو پەرلەماندا زیاتر دەکات، کە دیارە هۆکاری ئەو زۆرییەش بۆ سروشتی کارکردنی سیستمی هەڵبژاردنەکە دەگەڕێتەوە. بەشی پێنجەم: گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لەنێوان کاندیدی دەنگ گوێزراوە و نەگوێزراوەدا کاریگەری و پەیوەندی نێوان (گواستنەوەی دەنگ) و (گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی) لەسەر یەکتر چییەو چۆنە؟، ئایا لە نێوان دوو سیستمی هەڵبژاردندا، کە یەکێکیان دەنگی تێدا دەگوێزریتەوە و ئەوتریان دەنگی تێدا ناگوێزریتەوە، لە کامیاندا رێژەی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی زیاترە و هۆکارەکانی چین؟؟.. - شێوازەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لە سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا - هۆکارەکانی پشت نەگۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لە لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا خشتەی ژمارە (٥-١) - دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراو بۆ کورسی لە نێوان دوو خول و دوو سیستمی هەڵبژاردندا رێژەی دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراوی حزبەکان بۆ کورسی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامەکانی دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراو بۆ کورسی نوێنەرایەتی، لە رێگەی ئەم خشتانەی خوارەوە رونکراونەتەوە : خشتەی ژمارە (٥-٣) بەشی شەشەم: عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە کوێی سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و/یان سیستمی یەکدەنگی نەگوێزراوەدایە؟ چونکە دواجار ئەوە سیستمی هەڵبژاردنە کە رۆڵی دیاریکەر دەگێڕێت لە دابەشکردنی نوێنەرەکان بەسەر جوگرافیا/کانی هەڵبژاردندا.. یەکەم: عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چییە؟ عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی پرسێکی رێژەییە و لە هەڵبژاردنە گشتییەکانەوە دێتەدەر و بەدیهاتن و دەستەبەرکردنی ئەو رێژەیە لە عەدالەت لەنێوان سەد و سفردایە و بە پێوەرەکانی {زۆرزۆر- زۆر- مامناوەند- کەم و زۆر کەم} دەپێورێت. عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە یاسای هەڵبژاردندا لەوێوە دێت کە ژمارەیەک کورسی/نوێنەر لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان بۆ یەکە کارگێڕییەکان تەرخان بکرێت، جا دەکرێت ئەو ژمارەیە یەک کورسی بێت یان زیاتر. عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی ئەوەیە کە یاسادانەران لە یاسای هەڵبژاردندا وەک بازنەی هەڵبژاردن ناو لە یەکە کارگێڕییەکان بنێن و کورسییان بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەوەی لەوسەرەوە دەنگی دەنگدەرانی ناو سنوری یەکە کارگێڕییەکان بگۆڕێت بۆ کورسی براوەی كاندیدی دڵخوازی ناو سنوری یەکە کارگێڕییەکەی خۆیان، ئەگەر نا، ئەوا کاندید/انی دەرەوەی یەکە کارگێڕییەکەی خۆیان کورسییەکان دەبەنەوە و بەمەش لە بری عەدالەت، ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی سەروەر دەبێت. . دووەم: سیستمەکانی هەڵبژاردن و عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی روونکردنەوەی پەیوەندی نێوان سیستمەکانی هەڵبژاردن و عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی، پێویستی بەوەیە دەستبخرێتە سەر جۆری پەیوەندی راستەوانەو پێچەوانەی نێوان هەریەک لەم سێ چەمکەی هەڵبژاردن لەگەڵ یەکتردا، کە ئەوانیش بریتین لە: • قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن • عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی • ژمارەی بازنەی هەڵبژاردن خشتەی ژمارە (٦-١) لە نێو سیستمەکانی هەڵبژاردندا بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چونیەک نییە بەڵکو بە ئاستی جیاواز بەدیدێت و تەنها لەو سیستمانەدا لە لوتکەی بەدیهاتنی خۆی نزیکدەبێتەوە کە بازنەکانی هەڵبژاردنیان تاک کورسین، وەک سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینەی {براوەی یەکەم، دوو خولی، ئەڵتەرناتیڤ}، بەڵام لە بازنەی هەڵبژاردنی فرە کورسیدا ئاستی بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چونیەک نییەو کەوتۆتە سەر ژمارەی کورسییەکانی بازنە/کانی هەڵبژاردنەکە (واتە قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن)، واتە هەتا ژمارەی کورسییەکانی بازنەی هەڵبژاردنەکە زۆرتر بێت بەو ئەندازەیە لە بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی دوردەکەوینەوە و پێچەوانەکەشی راستە و بە بچوکبوونەوەی قەبارەی بازنەکە لە بەدیهاتنی نزیک دەبینەوە. لە خشتەی ژمارە (٦-٢)ی خوارەوەدا، هەوڵدراوە بە شێوەیەکی نزیکەیی پەیوەندی نێوان ئاستی بەدیهاتنی رێژەی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی بە ژمارەی کورسی/یەکانی بازنەی هەڵبژاردنەوە بخرێتەڕوو، دیارە ئەو بەدیهاتنەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانی بازنەی هەڵبژاردنەکەو ژمارەی ئەو یەکە کارگێریانەی دەکەونە نێو هەر بازنەیەکی هەڵبژاردنەکەوە، گؤڕانی رێژەییان بەسەردا دێت. خشتەی ژمارە (٦-٢) عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی و قەبارەی بازنەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەم راپۆرتە هەوڵدەدات لەبەر رۆشنایی جۆری قەبارەی بازنەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راڤەو شیکاری بۆ رێژەی بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە هەریەکەیاندا بکات. بەر لەو شرۆڤەیە، هەوڵدەدەین لە رێگەی خشتەی ژمارە (٦-٣)وە زانیاری لەبارەی هەریەک لە یاساکانی هەڵبژاردن و سیستمەکانی هەڵبژاردن و کۆی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و جۆری ئەو لیستە دەخەینەڕوو، کە لە شەش هەڵبژاردنی رابوردودا هەبوون. خشتەی ژمارە (٦-٣) دەرەنجامەکان • هەر سیستمێکی هەڵبژاردن بڕێک لە ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی تێدایە، بەڵام لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی لە هەموو سیستمی هەڵبژاردنەکانی دیکە زیاتر هەڵگری گەرای ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافییە، بە تایبەتی ئەگەر یەک بازنەیی بێت.. • هەتا قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن بچوکبکرێتەوە بەو ئەندازەیە لە بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی نزیکتدەبینەوە، هەربۆیە سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینە/ فرەیی، کە قەبارەی بازنەکانیان بچوکە، دەتوانن رێژەیەکی زۆر لە عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی دەستەبەربکەن.. • یەکێک لە دەسکەوتەکانی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ دەربازبوونی دەنگدەرانی یەکە کارگێڕییەکان لە قەیرانی بێ نوێنەرایەتی ناوچەکانیان، دەقنوسکردنی سیستمی زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوەیە.. • یەک بازنەیی، لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتیکی فرە نەتەوەو فرە ئایین و مەزهەبی وەک عێراقدا، کارگەی بەرهەمهێنانی ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافییە و تەنانەت بەوەشەوە ناوەستێت و لەگەڵخۆیدا "عەدالەتی نوێنەرایەتی حزبی" و "عەدالەتی نوێنەرایەتی تایەفی"یش تۆخدەکاتەوە. بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە بە فایلی پی دی ئێف راپۆرتەکە- دیزایبکراوی کۆتایی بۆ چاپکردن 2022 (2).pdf
رێبوار محەمەد لەئێستادا ئابوری جیهان بەدۆخێکی ناجێگیری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و بەتایبەت نرخی نەوت و گاز ، وە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی ئەمریکاو ڕووسیا و بەتایبەتر جەنگی ڕووسی ـ ئۆکرانی . لەئێستادا دوو ئاراستە هەیە بۆپێشبینی نرخی نەوت و هۆکارو کاریگەریەکانی: - یەکەم ـ ئاراستەی پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت کە ئەملایەنانەن و وەنرخی نەوتی برنت 106.7 دۆلارە ئەلف ـ کۆمپانیای ڕایستاد ئینێرجی دەڵێت پێشبینی دەکەین کە 1.4ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە خواست کەم بکات لە 101 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 99.6 ملیۆن بەرمیل ،هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ جەنگی ئۆکرانیا،داخستنی بازاڕەکانی چین بەهۆی کۆرۆناوە،ناجێگیری بازاڕی ئابوری جیهان و هەڵاوسان بەگشتی وبەتایبەتی لەنرخەکان،دابەزینی گەشەی ئابوری. ب ـ ئۆپێک :پێشبینی دەکەن خواست بەبڕی 485 هەزار بەرمیل کەم بێتەوە ڕۆژانە. ج ـ ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی :پێی وایەکە خواست 265 هەزار بەمیل ڕۆژانەکەم دەکات. هۆکارەکانی خاڵی ئەلف بۆ خاڵی ب، ج هەمانشتە. د ـ زیادکردنی بەرهەمی نەوت لەئەمریکا بە بڕی 300 هەزاربەرمیلی ڕۆژانە لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە. دووەم ـ ئاراستەی پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەئەم لایەنانەن :- ئەلف :- بانکی جی ئەپی مۆرگان : پێشبینی دەکات کەنرخی نەوت بگاتە 185 دۆلار ئەگەر یەکێتی ئەورورپا بەیەکجار گەمارۆی وزە بخاتە سەر وزەی ڕووسی وە پێشنیاردەکات کە گەمارۆکان قۆناغ بەقۆناغ بێت بۆئەوەی کاریگەری دروست نەکات، لەناو وڵاتانی ئەوروپاش ڕای جیاواز هەیە و بەتایبەت ئەڵمانیا کەناڕازیە و پێشبینی زیای گەورە دەکات. ب ـ بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکی :بۆچونی وایە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر نەوت لەکۆگاکان دەربهێنرێت لەکۆتایدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهان. ئەنجام هەردوولا بۆچونی خۆیان خستۆتە ڕوو وەئامانجی بەرەی ئەمریکا ئەوەیە نرخی نەوت دابەزێت وەکارت و سەرداوەکان لای خۆیانە ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاو نەوتی کۆگاکان زیاتر زاڵن بۆدیاری کردنی نرخی نەوت لەئایندە چونکە لەئێستادا ناجێگیری ئابوری و دابەزینی گەشەو هەڵاوسان دەرکەوتووەو ئەگەر لەئایندە نرخی نەوت زیاتربەرزبێتەوە ئابوری جیهان توشی پاشەکشەدەکات. تایبەت بەهەرێمی کوردستان هەرچەند بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهات زیاد دەکات بۆ فرۆشیاران وهەرێمیش نەوت دەفرۆشێت بەڵام تائێستا هیچ کاریگەری یەکی ئەرێنی دروست نەکردوە چونکە هێشتا موچە بەتەواوی نەدراوەو دواکەوتوە،پرۆژەکان وەستاون، بازاڕ پاشەکشەی کردوە و هەڵاوسانێکی زۆریش لەتەواوی نرخەکان هەیەو ئەگەر نرخی نەوت زیادبکات بێگومان هەڵاوسانی زۆرتر ڕوولەهەرێم دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو کەلوپەل لەجیهان بەدابەزینیش خراپتر دەبێت چونکە حکومەت ئەو مووچەش نادات و بازاڕ توشی داڕمان دەبێت . وای بۆدەچم هەرێم لەهەردوو حاڵە تەکە ئابوری یەکی ناجێگیرو قەیراناوی دەبێت و تادێت قەیران کەڵەکەدەبێت چونکە تەنها پشتی بەداهاتی نەوت بەستوە و نەوتیش ئێستا کارتێکی جەنگیە لەجیهان . نازانم کەی ئەم حکومەتەی ئێمە ئاگای بەخۆدادێتەوەو پلانێکی ئابوری دروست دادەنێت بۆ هەرێم . لەلایەکی ترەوە بێ بارانی و ووشکەساڵی تادێت تەنگ بەهەرێم هەڵدەچنێت و ئەوەیشی هەیە مەترسی لەناوچونی هەیە. * ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز ٢٣/٤/٢٠٢٢
(درەو): پارتی قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی (فرە بازنە) بەڕێوەبچێت، بەمەرجێک دەستکاری (١١) کورسی کۆتای (پێکھاتەکان) نەکرێت. کۆتاکان وەکو مەرجی ھەڵبژاردن سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، پارتی لەبارەی ھەڵبژاردنەوە لەسەر چوار بابەت قایل بووە کە ئەمانەن: یەکەم: ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، لەمەشدا قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردن بە شێوازی (فرە بازنەیی) بەڕێوەبچێت. دووەم: بەرێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی بڕیار لەسەر چارەنوسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بدرێت و ھەرچۆنێک بێت پارتی کێشەی نابێت. سێیەم: تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە. چوارەم: بەڵام دەستکاریی ١١ کورسی کۆتاکان نەکرێت، واتە کورسی کۆتاکان دابەش نەکرێت بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردنداو ھەر لە سنوری پارتیدا بێت و ژمارەی کورسییەکانیش کەم نەکرێتەوە. پارتی و فرەبازنەیی پارتی قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی (فرەبازنە) بەڕێوەبچێت. شێوازی (فرەبازنەیی) ھەڵبژاردن واتە ھەرێمی کوردستان دابەشبکرێت بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردندا، ھەر پارێزگایەک بازنەیەکی ھەڵبژاردن بێت، ئەمە شێوازێکە کە لەدواین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١دا تاقیکرایەوەو دیارترین خاڵی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمە لەبارەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە. یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سێ پەرلەمانتاری گۆڕان و سێ پەرلەمانتاری سەربەخۆ (ئەوانەی لە نەوەی نوێ جیابونەتەوە) پشتیوانی ئەم شێوازەی ھەڵبژاردن (فرە بازنە) دەکەن، ئەمانە دەیانەوێت لەم رێگەیەوە ھەم دەنگیی پارتی پەرت بکەن ھەم کورسی کۆتای پێکھاتەکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا دابەش بکەم و لەم رێگەیەشەوە سنورێک بۆ ھەژموونی پارتی بەسەر کورسی کۆتاکاندا کەم بکەنەوەو وەکو خۆیان دەڵێن لە کۆتایشدا وا بکەن پارتی چیتر (زۆرینەی رەھا) نەبێت لەناو پەرلەمان و بەبێ لایەنەکانی تر نەتوانێت ھیچ بڕیارو یاسایەک تێپەڕێنێت. پاشەکشێی پارتی لە شێوازی (یەک بازنەیی) ھەڵبژاردن لەکاتێکدایە چەند حزبێکی سیاسی تر لەوانە (شیوعی، سۆسیال دیموکرات، زەحمەتکێشان، بزوتنەوەی ئیسلامی) داوای ئەم شێوازەی ھەڵبژاردن دەکەن و پێیانوایە شێوازی (فرە بازنەیی) دەبێتە ھۆی فەوتانی دەنگی ئەوان لە بازنەکانی ھەڵبژاردن و چانسی سەرخستنی تاکە کاندیدێکیشان بۆ پەرلەمان لاواز دەبێت، بەڵام پارتی (١١) کورسی کۆتاکان ناگۆڕێتەوە بە یەک بۆ دوو کورسی ئەو لایەنانە لە پەرلەماندا، بۆیە لە کۆتایدا لە پرسی شێوازی ھەڵبژاردن پشتی لەو لایەنانە کردووە. چارەنوسی ھەڵبژاردن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە. ئێستا تەنیا چوار مانگ دەرفەت ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو وادەیەی کە سەرۆکت ھەرێم بۆ ھەڵبژاردن دیاریکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن پێویستی بە (٦) مانگ مۆڵەت ھەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن بکات، واتە بە ھەموو ئەگەرێک ھەڵبژاردن لەوادەی خۆی دوادەکەوێت و پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن ھەڵبژاردن بکەوێتە بەھاری داھاتوو. بەمدواییە جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ پرسی ھەڵبژاردن لایەنە سیاسییەکانی لە ھەولێر کۆکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی ئەوە ناکات ھەڵبژاردن لە کوردستان زۆر لەوادەی خۆی دوابکەوێت.
درەو: شۆڕشنامە.. جەلال تاڵەبانی لە كتێبی دیداری تەمەندا بەم شێوەیە باسی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات: من سورییەكانم قانع كردبوو، ئامادەبوون یارمەتیمان بدەن، لیبیەكانم دیت و ئەوانیش گوتیان ئامادەی هاوكارین هەروەها قسەم لەگەڵ سۆڤیەتیەكان كرد و بە دزیەوە دەعوەتیانكردم بۆ مۆسكۆ، لە مانگی نیساندا دەستمانكرد بە خۆ ئامادەكردن و چالاكی، كۆمەڵێك برادەر لە شام كۆبونەوە لەوانە عەبدولڕەزاق فەیلی، عادل موراد، دكتۆر فوئاد مەعسوم، بڕیارماندا ئەم چوارەو نەوشیروان مستەفا و كەمال فوئاد و عومەر شێخ موسیش لە ئەوروپاوە بێن و ببین بەیەك كۆمیتە، من دوو گەنجی دیكەشم لەبیر بوو ئەوانیش بخەینە لیژنەكەوە، بریتی بوون لە ئازاد خۆشناو، ناویشم تەرشیح كرد بەڵام برادەران رازی نەبوون، ئەوەی تریان عەزیزی شێخ رەزا بوو، كە نەخۆی كردی و نە برادەرانیش رازی بوو، بۆیە لیژنەكە لە نێوان ئەو حەوت برادەرەدا مایەوە، لەشام دانیشتین و مسوەدەی بەیانی یەكەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان ئامادەكرد، ئەو برادەرەانە نوسینەكەیان بە من سپارد، لە رۆژی 22ی ماییسی 1975 لە چایخانەی (توڵەی توڵە) لێی كۆبوینەوەو بڕیارماندا لەسەر بڵاوكردنەوەی. ئەگەر راستان دەوێت رۆژی دامەزراندنی راستەقینەی یەكێتی 22ی ماییسی 1975 ە نەك 1ی حوزەیران، چونكە یەكەم بەیانی دامەزراندن لەوێ نوسراو بڵاوكرایەوە.. نەوشیروان مستەفا لە نەمسا خۆشحاڵی خۆی بۆ دامەزراندنی یەكێتی دەربڕی و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا كە كاری تێدا بكات، حەتا وتی ئەگەر پێویست دەكات من دەگەڕێمەوەو خوێندن بەجێدەهێڵم دێمە شام، عومەر شێخ موس و كەمال فوئادیش بەهەمان شێ,ە ئامادەیی خۆیان دەربڕی، واتا بەو شێوەیە دەستەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان درووستكرد. سەرچاوە: مام جەلال، دیداری تەمەن لە لاوێتیەوە بۆ كۆشكی كۆماری، بەشی دووەم، لاپەڕەكانی (30، 31، 32).
درەو: شۆڕشنامە.. مەسعود بارزانی لە بەرگی چوارەمی كتێبی بارزانیو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، بەم شێوەیە باسی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات: یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە سووریاو بە هاوكاریو یارمەتیی حزبی بەعسو تەنانەت بە چاودێریی راستەوخۆی (عەلی دۆبا)، بەڕێوەبەری موخابەراتی سەربازیی سووریا، دامەزرا. مام جەلال تاڵەبانی، سەردانی سووریای كردو پەیوەندیی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێك خستو بە یارمەتیو هاوكاری ئەوان لە حوزەیرانی (1975)دا یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی دامەزراند. دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بریتی بوون لە: جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، فواد مەعسووم، عادل موراد، كەمال فواد، عەبدولرەزاق فەیلی، عومەر شێخمووس. ساڵی (1975) عادل موراد رەوانەی بەیرووت كرا بەمەبەستی دەستبەكاربوون وەك نوێنەری پارتی لە لوبنان، بەڵام كاتێك گەیشتە لوبنان پەیوەندیی بە جەلال تاڵەبانییەوە كرد، عەبدولڕەزاقیش لەژێر كاریگەریی عادل موراددا رۆیشت. هەر لە یەكەم رۆژەوە كە حكوومەتی سوریا لەڕووی چەكو پارەوە یارمەتیی یەكێتیی داو هاوكاریی كردنو بارەگایەكیان لە قامیشلوو بۆ كرایەوەو لەڕووی هاتوچۆوە ئاسانكارییان بۆ كرا، یەكێتیی دەستی بە هەڕەشەو گوڕەشە كردو هەوڵیان دا دژی پارتی چالاكی بكەن. سەرەتا وایان دەرخست كە بەنیازن دۆستی پارتی بن، بەڵام دواتر وا دەرنەچوو. سووریا چ وەك حكوومەتو چ وەك حزبی دەسەڵاتدار لەڕووی چەكو پارەوە یارمەتییەكی بێوێنەی یەكێتیی دا، زۆر بەداخەوە یەكێتیی بەرانبەر كوردەكانی سووریا رۆڵێكی خراپو نێگەتیڤی بینی، ژمارەیەكی بەرچاو لە تێكۆشەرانی كوردی سووریایان بەگرتن دا، كاتێ ئامادەنەبوون بۆ پشتگیریی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دژایەتیی پارتی بكەن. یەكێك لەو تێكۆشەرانە (حەمید سینۆ) سكرتێری پارتی بوو. دەنگەكەی بە تۆماركراوی رادەستی (عەلی دۆبا) بەڕێوەبەری موخابەراتی سەربازیی سووریا، كرا. دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر ئازاد كرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر قورساییو كاریگەریی ئەشكەنجەكە زۆری نەخایاندو وەفاتی كرد. هەر لەو ماوەیەدا چەندین هەڤاڵو كادیری پێشكەوتووی پارتی بەهۆی یەكێتییەوە لەلایەن موخابەراتی سووریاوە دەستگیركران، لەوانە كادیری پێشكەوتووی پارتی كاك عەبدولرەحمان ساڵح كە بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە بەندیخانەی موخابەراتی سووریادا مایەوە، هەڤاڵان عەبدوڵا ساڵحو شەهید مەحمود ئێزدیو عادل مزووریش بۆ ماوەی (12) رۆژ لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سووریاوە دەستبەسەر كران. سەرچاوە: مەسعود بارزانی: بارزانیو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، بەرگی چوارەم (1975 - 1990)، شۆڕشی گوڵان، بەشی یەكەم، لاپەڕەكانی (227، 228، 230).
راپۆرت: درەو حوزەیرانو وەرزی گەرماو بێ كارەبایی لە عێراق دەستی پێكرد، لایەنەكان گرەو لەسەر ئەوە دەكەن ناڕەزایەتی شەقام بە یەكتردا بتەقێننەوە، مۆڵەتەكەی سەدر بۆ لایەنەكان لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە، سەدر دەگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانەكەو ئەمجارەیان قسەی جیاوازتری دەبێت، لەئێستاوە بانگەواز بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستی پێكردووە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. شكستی دەستپێشخەرییەكان دوای نزیكەی (8) مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، هێشتا كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق پێكنەهاتووە، سێ دەستپێشخەریی موقتەدار سەدرو دەستپێشخەرییەكی چوارچێوەی هەماهەنگییو دەستپێشخەرییەكی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، هەموویان شكستیان هێنا. ئێستا بنەستی سیاسی عێراق لەبەردەم دوو ئەگەردایە، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمانو سازادانی هەڵبژاردنێكی نوێ یاخود ئەگەری گەڕانەوەی موقتەدا سەدر بۆ ناو دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتو دۆزینەوەی دەرەچەیەك بۆ دەربازبوون لە بنەستی سیاسیی. تەواوبوونی مۆڵەتی سێیەمی سەدر لەدوای پەكخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردن سەرۆك كۆمار، موقتەدا سەدر سەرۆكی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن سێ دەستپێشخەریی بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسیی خستوەتەڕوو، لە هەرسێ دەستپێشخەرییەكەدا جەخت لەسەر قسەكەی خۆی "حكومەتی زۆرینە" دەكاتەوە. لە دەستپێشخەریی یەكەمدا سەدر بەر لە مانگی رەمەزان ماوەی 40 رۆژ مۆڵەتی بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دا هەوڵی پێكهێنانی حكومەت بدەن، بەبێ بەشداری سەدرییەكان لەو حكومەتەدا، ئەم هەوڵە شكستی هێنا، هاوپەیمانەكانی سەدر (بارزانیو حەلبوسی) هەر لەگەڵ سەدر مانەوە. دەستپێشخەریی دووەمی سەدر بۆ پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بوو، داوای لێكردن (40) پەرلەمانتار كۆبكەنەوەو بچنە پاڵ هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان) كە هاوپەیمانێتی سێقۆڵًی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)یە، ئەمەش شكستی هێنا، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ رەتیانكردەوە بچنە پاڵ هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە. دەستپێشخەریی سێیەم كە رۆژی 15ی مانگی رابردوو رایگەیاند، تێیدا سەدر بۆ ماوەی (30) رۆژ خۆی خستوەتە خانەی (ئۆپۆزسیۆن)و ئەمجارە تەنانەت دەرفەتی بە هاوپەیمانەكانی خۆشی (بارزانیو حەلبوسی)داوە لەگەڵ لایەنەكانی تردا هەوڵی پێكهێنانی حكومەت بدەن، وەكو خۆی دەڵێ دوای تەوابوونی ئەم مۆڵەتە، سەدر دەگەڕێتەوەو بڕیاری خۆی دەبێت، بڕیارێك كە دیار نییە پرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو كوێ دەبات. كورد لە گەمەی سیاسی عێراقدا شیعەكان نەیانتوانی گرێی كێشەكانی خۆیان بكەنەوە، ئومێدێكیان بەوە هەبوو پارتیو یەكێتی لەنێوان خۆیاندا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەونو بەمەش لایەكی شیعە بەسەر لاكەی تردا سەربخەنو نیسابی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تەواو بكەنو دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێبكات. بەمدواییانە دەنگۆی ئەوە هەبوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لە هەولێرەوە گرێی بنبەستی سیاسی عێراق بكاتەوە، لەناو پارتییەوە هەواڵێك دزەی كردە ناو میدیاكان گوایە بارزانی چوەتە تارانو پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بەجێدەهێڵێت، هەواڵی سەردانەكەی بۆ تاران هێشتا نە لەلایەن پارتیو نە لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) دوێنێ دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران (حەسەن دانایی فەڕ)و (عەبدولڕەزا مسگریان) سەردانی هەولێریان كردووەو هەندێك بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەكانی پارتیو ئێراندا رویداوە. سەرباری ئەو نزیكبوونەوەیەی بەمدواییە لەنێوان پارتیو یەكێتی لەلایەكو پارتیو ئێران لەلایەكی تر دروستبووە، بەڵام پرسی سەرۆك كۆمار وەكو بابەتێكی جێناكۆك لەنێوان پارتیو یەكێتی ماوەتەوەو هێشتا پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆمار نەبووە بۆ یەكێتی. ئێرانییەكان چاویان لەوەیە لەڕێگەی كوردەوە سنور بۆ سەرچڵییەكانی موقتەدا سەدر دابنێنو بیگەڕێننەوە بۆناو چوارچێوە شیعییەكەی عێراق، چوارچێوەیەك كە ریعایەتی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەكات لە عێراقدا. هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بەیاساییەكی نوێی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، لایەنە سیاسییەكانی دابەشكردووە بەسەر دوو بەرەی ناكۆكی ناو ماڵی شیعەدا، بەرەی سەدرو بەرەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ فالح فەیاز+ عەبادی+ حەكیم). كوردو سوننە دابەشبوون بەسەر دوو بەرە ناكۆكەكەی شیعەدا، دوو لایەنە سەرەكییەكەی كورد (پارتیو یەكێتی) هەریەكەیان لە بەرەیەكن، پارتی لەگەڵ سەدرو یەكێتیش لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، سوننەش بە هەمان شێوە، حەلبوسی لەگەڵ سەدرو هاوپەیمانی (عەزم) لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی دایە. تەنانەت بەشێك لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆش كە یەكەمجارە لە مێژووی دوای رووخانی رژێمی سەددامەوە دەچنە ناو پەرلەمانەوە، دابەشبوون بەسەر دوو بەرە ناكۆكەكەی شیعەدا. هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانو سازانی هەڵبژاردن عێراق ئەمڕۆ پێی نایە مانگی حوزەیرانەوە، سەرەتای دەستپێكردنی شەپۆلی گەرمایە، هاوشێوەی ساڵانی پێشتر پێشبینی ئەوە دەكرێت كەمی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا ببێتەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیی لە شارەكانی عێراق. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ماوەتەواوبووی عێراق رۆژی دوو شەممە لە كۆبونەوەیەكی ئەمنیدا داوایكرد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریكردن لە تاوەرەكانی كارەبا لە هەرجۆرە هێرشێكی بەمەبەست. وەرزی گەرما دەرفەتێكی باشە بۆ لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی جەماوەر بە حكومەتو تەنانەت یەكتریشدا بتەقێننەوە. كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مانگی حوزەیران (واتە ئەم مانگە) بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق یەكلاكەرەوە دەبێت. ئێستا كە عێراق كەوتوەتە ناو مانگی حوزەیرانەوە، تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە، ئەمە بەبەهانەی ئەوەی پەرلەمانی نوێ شكستی هێناوە لەوادەی دیاریكراوی دەستوریدا سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێتو حكومەتی نوێ دەستبەكار ببێت. ئەوانەی سكاڵایان تۆماركردووە لەو كەسانەی كە نزیكن لە بەرەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ئەمەش پەرەسەندنێكی نوێیە لە هەڵوێستی چوارچێوەدا، چونكە لایەنەكانی ئەم بەرەیە سەرباری ئەوەی لە دواین هەڵبژاردندا گورزی گەورەیان بەركەوت، بەڵام دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوون. ئەوانەی شارەزایی دەستورن دەڵێن، تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كارێكی بێهودەیە، چونكە لەلایەك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییە، لەلایەكی تریش ئەگەر بەپێی رێوشوێنی دەستوریی سەرۆك وەزیرانو سەرۆك كۆمار داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن، پەرلەمان دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خۆی ناداتو لایەنەكان نایانەوێت پەرلەمان هەڵوەشێتەوە چونكە زۆرینەیان جارێكی تر ئەو كورسیانە بەدەست ناهێننەوە كە ئێستا لە پەرلەمان هەیانە. ئێستا لایەنە ناكۆكەكانی شیعە مەترسییان هەیە لەم وەرزی گەرمادا جارێكی تر هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019 ناڕەزایەتی فراوانی شەقامیان پێدا بتەقێتەوە، بۆیە هەریەكەیان گرەو لەسەر ملكەچكردنی ئەوەی تر دەكات، چوارچێوەی هەماهەنگیی گرەو لەسەر دەستبەرداربوونی سەدر لە بیرۆكەی "حكومەتی زۆرینە" دەكات، سەدریش گرەو لەسەر پاشەكشێی چوارچێوە لە بیرۆكەی پێكهێنانی "حكومەتی تەوافوقی" دەكات. لەم نێوەندەدا حكومەتی مستەفا كازمی كەوتوەتە بەردەم ئەگەری هەڕەشەی شەقام، حكومەتی كازمی كە خۆی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019وە دەسەڵاتی گرتوەتە دەست، ئێستا خۆشی روبەڕووی سەرەتایی ناڕەزایەتییەكی جەماوەریی بوەتەوە، پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق واتا بەردەوامبوونی حكومەتی كاربەڕێكەری مستەفا كازمیی، حكومەتێك كە ئەگەر بەمشێوەیە دەسەڵاتەكانی سنوردار بێت، ناتوانێت وەڵامدەرەوەی كێشەكان بێتو رەنگە چارەنوسێكی كارەساتبار چاوەڕوانی بكات.
(درەو): وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئایاری راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (11ملیارو 436ملیۆن) دۆلار، واتا (16 ترلیۆن و 580 ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە (102ملیۆنو 303هەزارو 20هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 300هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی نیسانداگەیشتوەتە (111,79) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی نیسانی راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 550ملیۆن) دۆلار. • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە (101ملیۆنو 390هەزارو 662هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 380 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی نیسانداگەیشتوەتە (104,091) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراقی داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە: • داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 913 ملیۆنو 197 هەزار) دۆلار. • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (100 ملیۆنو 579 هەزارو 612 هەزار) بەرمیلو بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێلگە نەوتییەكاندا: - (99 ملیۆنو 130 هەزارو 677) بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاستو باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە. - (ملیۆنێكو 448 هەزارو 935) بەرمیلنەوت لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (108,503) دۆلار. - نەوتە هەناردەكراوەكەی مانگی ئازار لەلایەن (34) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری باشورو بەندەری جەیهانەوە باركراوە.
(درەو): (دانایی فەڕ)و (مسگریان) لە هەولێرو پیرمان نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانییان بینیوە، بەرەوپێشچوونی نوێ لە پەیوەندییەكانی پارتیو ئێراندا روویداوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو پارتی بە (درەو)ی راگەیاند، دوو فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كە بریتی بوون لە هەریەكە لە (حەسەن دانایی فەڕ)و (عەبدولڕەزا مسگریان) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بینیوە. بەپێی قسەی سەرچاوەكە، دیداری ئەم دوو بەرپرسەی سوپای پاسداران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانی ئەرێنی بووەو بەرەوپێشچوونی نویچی لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستانو كۆماری ئیسلامی ئێران دروستكردووە. (درەو) وردەكاری ئەو تەوەرانە نازانێت كە لە دیداری دانایی فەڕو مسگریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانی قسەوباسیان لەبارەوە كراوە، بەڵام ئەم دیدارە درێژكراوەی دیدارێكی رۆژی 10ی نیسانی رابردووی دانایی فەڕە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، كە ئەوە یەكەمین دیداری ئێرانییەكان بوو لەگەڵ مەسعود بارزانی دوای موشەكبارانكردنی هەولێرو تۆمەتباركردنی پارتی بەوەی بنكەی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە ماڵەكەی شێخ بازی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (كار)دا دروستكردووە. بەمدواییە لەناو پارتییەوە هەواڵێك دزەی كردوە ناو میدیاكانی عێراقو هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانێكی نهێنی مەسعود بارزانی بۆ تاران، بەڵام تائێستا ئەم هەواڵە بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئێرانو پارتییەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە. ئێرانییەكان نیگەرانن لە بارزانی بەوپێیەی بەوتەی ئەوان بارزانی بووە بەبەشێك لە ناكۆكییەكانی ناو ماڵی شیعە لە عێراق، ئەمەش لەرێگەی پشتیوانیكردنی لە موقتەدا سەدر. لەبەرامبەردا پارتی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ تاران تۆمەتبار دەكات بەوەی لەپشتی ئەو بڕیارەوەیە كە شوباتی ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەریكردووەو تێیدا هەرێمی كوردستان ناچار دەكات نەوتو غازی خۆی رادەستی بەغداد بكات.