Draw Media
هه‌واڵ / كوردستان

(درەو) دەقی رێككەوتنی لایەنەكانی عێراق بۆ پێ:هێنانی حكومەت بڵاودەكاتەوە "رێككەوتنی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق" درەو:  *ھاوبەشی لە بڕیاری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ژێر سایەی دەستوردا. *ھەموو لایەنەکان پابەند بن بە گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و چەسپاندنی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا. *ھەموو لایەنەکان رێزی دەسەڵاتەکان دەگرێت کە دەستور بۆ حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم و پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێمی دیاری کردووە *پشتیوانی لە ھێزەکانی سوپاو پۆلیس و حەشد و پێشمەرگە دەکرێت. *یەکخستنی سیاسەتی گومرگی سەرجەم دەروازەکان. *رێککەوتننامەی شنگال دەخرێتە بەرنامەی حکومەتەوە.ـ *ھەموو حزبە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکوک، خانەقین، نەینەوا ناوچەکانی دیالە مافی ئەنجامدانی چالاییە سیاسییەکانیان ھەیە، بارەگاکانیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە. *رێککەوتن لە نێوان پێشمەرگەو ھێزەکانی فیدراڵی بۆ پرکردنەوەی ئەمنی ھێڵی نێوانیان دەکرێت. *دابینکردن شایستەکانی ئەوانەی بڕیاری ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە. *جەختکردنەوە لە ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم لەسەر سەبارەت بە دۆسییە ھەواسراوەکانی ھەرێم. *بەستنەوەی سەرجەم قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە. *پێک ھێنانی فەوجی فریاکەوتن لە پۆلیسی ناوخۆیی کەرکوک. *سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رادەسپێردرێن ب گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆسییەی نەوت و بودجە، تا لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستور دەردەکرێت. *لیژنەیەکی ھاوبەشی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بۆماوەکانی رابوردووی کەرتی نەوت و غازی ھەرێم دەکەن، پەیوەندی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان رێکدەخرێت. *خۆ دورگرتن پەرەسەندنەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی تا ھاوڵاتیان زیان نەکات. *بە تێبینی لە رێککەوتنەکە نوسراوە « تا ئێستا گفتوگۆکانی کورد و سوننە لەسەر گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە».


درەو: شەڕی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك دەوام لە دوو قوتابخانەی بازیان پەك دەخات، دای دوو هەفتە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، تا ئێستا هیچ وانەیەك لەو قوتابخانەیە نەوتراوەتەوە كە (700) قوتابی تێدایە. قوتابخانەی (رابەر) كە قوتابخانەیەكی (12) پۆلیەو لەسەر داهاتی كارگەكانی بازیان درووستكراوە لە گەڕەكێكی نزیك گەڕەكی قوتابخانەی (رەوا) كە لە ئێستادا (700) قوتابی هەیەو لە هەر پۆلێكدا نزیكەی (75) قوتابی تێدایە. مامۆستا سۆران رەسوڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەی (رەوا) بە (درەو)ی راگەیاند" لە ئێستا قوتابخانەكەمان (720) قوتابی هەیە، كەمترین پۆلمان (54) قوتابی تێدایەو زۆرترینی (75) قوتابی، لەو گەڕەكەی قوتابخانە نوێیەكەی تێدا درووستكراوە (رابەر)، نزیكەی (320) قوتابیمان وەرگرتووە، بۆیە بارودۆخمان زۆر خراپەو لەدوای دوو هەفتە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانە تا ئێستا نەمانتوانیوە وانە بخوێنین و چاوەڕێین وەزارەت و بەڕێوەبەرێتی پەروەردە كێشەكە چارەسەر بكەن. مامۆستا سۆران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی چەندین پۆستی لەسەر ئەو كێشەیە كردووەو لە دوایین پۆستیدا نوسیویەتی:"كاتێك هەموو شتێك بە حەزو ئارەزووی حزب بێت ئەمە دەرئەنجامەكەیەتی، پرۆسەی خوێندن قوربانیە گەورەكەی دەستی حزب، قوتابخانەیەك 13 رۆژە داخراوەو قوتابخانەیەك 13 رۆژە قوربانیە"  (درەو) بەدواداچوونی كرد بۆ كێشەی قوتابخانەكە بۆی دەركەوت كێشەكە پەیوەندی بە دانانی بەڕێوەبەرێكەوە هەیە لە نێوان یەكێتی و گۆڕان. كێشەكە بەم شێوەیە: قوتابخانە نوێیەكەی بازیان (رابەر) كە (12) پۆلە بڕیاردراوە بكرێتە دوو دەوام دەوامێكی بنەڕەتی بەڕێوەبەرێكی (گۆڕان)ی هەبێت و دەوامێكی ئامادەیی بەڕێوەبەرێكی (یەكێتی) هەبێت. سەرەتا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ بەڕێوەبەرێكی (گۆڕان) بۆ دەوامی بنەڕەتیەكە دەركردووە بەڵام كۆمیتەی یەكێتی رازی نەبووە، دواتر فەرمانێكی تری دەركردووە بۆ بەڕێوەبەرێكی تر هەر سەربە (گۆڕان) و چاوەڕێیە ناوی بەڕێوەبەری ئامادەییەكەش كە بۆ (یەكێتیە) دەربكرێت بەڵام تا ئێستا نەكراوە، بۆیە ئێستا یەكێتی ناڕازیە بە بەڕێوەبەرە (گۆڕان)ەكەو دەیەوێت بەڕێوەبەری بنەڕەتیەكە بۆ یەكێتی بێت، گۆڕان سوورە لەسەر ئەوەی بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە سەر بە (گۆڕان) بێت و یەكێتیش سوورە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە سەربە (یەكێتی) بێت، بۆیە تا ئێستا دەرگای قوتابخانە نوێیەكە نەكراوەتەوەو قوتابیانی سنوری ئەو قوتابخانە نوێیە كە ژمارەیان نزیكەی (320) قوتابیە چونەتە قوتابخانەی (رەوا) و ژمارەی قوتابیان لەو قوتابخانەیە لە (400) قوتابیەوە زیادبووە بۆ زیاتر لە (700) قوتابی، بەمەش دەوامی قوتابخانە كۆنەكە (رەوا)شیان پەكخستووەو بەهۆی زۆری قوتابیەوە دوای دوو هەفتە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانە تا ئێستا وانەیان نەخوێندووە. لە دانانی بەڕێوەبەرو یاریدەدەری قوتابخانەكاندا لە سنوری سلێمانی كۆمیتەی یەكێتی و لە سنوری هەولێر ناوچەی پارتی دەستیان هەیە لە دیاریكردنی بەڕێوەبەرو  یاریدەدرەی قوتابخانە. لە هەرێمی كوردستان: - (6 هەزارو 758) قوتابخانە هەیە - ( ملیۆنێك و 800) قوتابی هەیە - (150 هەزارو 816) مامۆستا هەیە.


راپۆرت: درەو ئەو رۆژەی بڕیاردرا كورد ریفراندۆم بكات بۆ سەربەخۆیی، بارزانی بە نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی وت:" ئەنجامدانی ریفراندۆم بەواتای دروستكردنی دەوڵەت نییە"، بەڵام سكرتێری حزبی شیوعی‌و دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس دەیانوت دەبێت دەستوری دەوڵەتەكە "عەلمانی" بێت، نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی داوایدەكرد وەكو مژدانەی ریفراندۆم چەند موچەیەك بەسەریەكەوە بە فەرمانبەران بدرێت، مەلا بەختیار پێشبینی هێرشی حەشدی شەعبی دەكرد‌و محەمەد حاجی مەحمود-یش دەیوت باوەڕناكەم شیعە پەلاماری كورد بدەن، سەعدی پیرە رۆژی ریفراندۆمی یەكلاكردەوە، رۆژێك كە تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش نەیتوانی لەوادەی خۆی دوایبخات، لەم راپۆرتەدا زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆی بارزانی‌و لایەنەكان لە رۆژانی بەر لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بڵاودەكەینەوە.    دۆخی كورد لە رۆژگاری ریفراندۆمدا نیسانی 2017 كە وردە وردە شەڕی "داعش" بەرەو كۆتایی هەنگاوی دەنا، پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەفدێكی هاوبەشیان دروستكرد‌و سەردانی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد، لەو سەردانانەدا باسیان لەوەكرد دەیانەوێت ریفراندۆم بكەن بۆ جیابونەوە لە عێراق‌و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان. ئەوكاتەی كە پارتی‌و یەكێتی بابەتی ریفراندۆمیان وروژاند، حكومەتی هەرێم لەناو قەیرانێكی دارایی قوڵدابوو، مانگانە بە پاشەكەوتیشەوە موچەی فەرمانبەرانی بۆ دابین نەدەكرا، لەڕووی سیاسیشەوە هەرێمی كوردستان لەناو قەیراندا بوو، ماوەی دوو ساڵ بوو بەهۆی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم‌و درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتییەكەی مەسعود بارزانییەوە، پارتی دەرگای پەرلەمانی داخستبوو، بزوتنەوەی گۆڕانی لە حكومەت دەركردبوو، رێگەی نەدەدات یوسف محەمەد سەرۆكی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بگەڕێتەوە بۆ سەركارەكەی لە هەولێر. كێ چی دەوت ؟ لەم بارودۆخەدا بوو، رۆژی  7ی حوزەیران 2017 لایەنە سیاسییەكان بەبێ ئامادەبوونی بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆبونەوە، لەم كۆبونەوەیەدا بارزانی قسەی كردو وتی:" من دەزانم لە كوردستان كێشە هەیە، بەڵام ناكرێت ریفراندۆم ببەسرێتەوە بە كێشەكانەوە، ریفراندۆم بابەتێكی نەتەوەییەو پەیوەندی بە هیچ كەس‌و لایەنێكەوە نییە.. دەبوو گۆڕان و كۆمەڵ بەشداری ئەم كۆبونەوەیەیان بكردایە چونكە پرسێكی چارەنوسسازە، بەڵام بەداخەوە بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد". بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، بارزانی سەربوردێكی دۆخی كوردی لە عێراق گێڕاوەتەوە‌و وتویەتی ئێستا گەیشتوینەتە دۆخێك" عەلی غێدان لە كۆبونەوەدا هەڕەشەی كردووە هەولێر داگیربكات، نوری مالیكی پێی وتووە پەلەمەكە تا فڕۆكەی (ئێف 16)ەكانمان بەدەستدەگات ئەوكاتە هێرش دەكەین".  لە كۆتایی قسەكانیدا بارزانی بە نوێنەری حزبەكانی وتووە:" ئێستا دوو رێگامان لەبەردەمدایە، یان ئەوەی وەكو هاوڵاتییەكی عێراقی بمێنینەوە، یاخود ئەوەی بڕیارێكی مێژوویی بدەین، با ژیان‌و مردنمان بەیەكەوە بێت، دەرفەت دێت‌و دەڕوات". سەرباری ئەوەی داوای لە حزبەكان كرد لە كۆبونەوەكەدا رۆژی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم دیاری بكەن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) هەر لەو كۆبونەوەیەدا بارزانی بە نوێنەری حزبەكانی وتووە:" ئەنجامدانی ریفراندۆم بەواتای دامەزراندنی دەوڵەت نییە". دوای قسەكانی بارزانی، بۆچونی لایەنە سیاسییەكان بەمشێوەیە بووە لەبارەی ریفراندۆمەوە:  • كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ئەوكاتەی یەكێتی بە نوێنەرایەتی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكە بووە، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، وتویەتی:" پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەم". • مەلا بەختیار كارگێڕی ئەوكاتەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تویەتی:" لەدوای داعش مەترسی هەیە حەشدی شەعبی پەلاماری كوردستان بدات، كێشەی ناوخۆیی بە بچوك مەزانن، ئاسان نییە بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان ریفراندۆم بكرێت، پێشنیاز دەكەم وەفدێكی لایەنەكان بەبێ پارتی‌و یەكێتی سەردانی گۆڕان‌و كۆمەڵ بكەن، نواندنی نەرمی لەلایەن كاك مەسعودەوە لەگەڵ گۆڕان‌و كۆمەڵدا شەرەفمەندیییەكی گەورە دەبێت". • رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی:" سەرەتا كە سەردانی حزبەكانمان كرد لەبارەی ریفراندۆمەوە هەڵوێستیان باش بوو، ئێمە لەگەڵ دەوڵەتێكی دیموكراتی عەلمانیداین". • هادی عەلی بە نوێنەرایەتی یەكگرتووی ئیسلامی قسەی كردووە‌و وتویەتی:" یەكگرتوو بەشێوەیەكی مەبدەئی لەگەڵ ریفراندۆمەكەدایە‌و پێیانوایە ئەگەر كورد خۆی ئەمری واقیع فەرز نەكات كەس ئەو كارەی بۆ ناكات"، بەڵام نوێنەرەكەی یەكگرتوو داوای كردووە پێداویستییەكانی بەڕێوەچونی ریفراندۆمەكە ئامادە بكرێت، لەپێش هەمویانەوە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان. • كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی باسی لەوەكردووە" ئەوان وەكو حزبی شیوعی داوای دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكەن، بەڵام بەجۆرێك شوناسی دەوڵەتەكە مەدەنی‌و عەلمانی‌و دیموكراسی بێت"، بەپێچەوانەی ئەوەی بارزانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی: ریفراندۆم بەواتای دروستكردنی دەوڵەت نییە"، سكرتێری حزبی شیوعی لە قسەكانیدا باسی لەوەكردووە:" دەبێت ئەوە یەكلابكرێتەوە ئایا ئێمە ریفراندۆم بۆ چ شتێك دەكەین ؟ ئایا ریفراندۆم پەرچەكردارە بەرامبەر بە بەغداد ؟". • كامیل حاجی عەلی كە بەنوێنەرایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداربووە لە كۆبونەوەكەدا، وتویەتی:" هەوڵ بدرێت هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمدا مژدە بە خەڵك بدرێت" لەمەدا مەبەستی لەوە بووە حكومەت چەند موچەیەك بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكات، كە ئەوكاتیش فەرمانبەران كێشەی وەرگرتنی موچەكانیان هەبووە. • بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان:" ئێمە پشتیوانی ریفراندۆم دەكەین‌و پێویستە پەلەی لێ بكرێت چونكە دواكەوتووە". • مونا قەهوەچی كە بە نوێنەرایەتی حزبە توركمانییەكەی بەشداربوو، بەتوندی پاڵپشتی ریفراندۆمی كردووە‌و پێی وابووە ریفراندۆم دواكەوتووەو وتویەتی:" دەبوو ساڵی 2003 ریفراندۆم بكرایە".  • محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان وتویەتی:" پێویست بوو گۆڕان‌و كۆمەڵیش بەشداربونایە، بەڵام من لەگەڵ ئەوەدانیم ریفراندۆم دوابخرێت، راستە قەیران هەیە، بەڵام ریفراندۆم لە قەیران گەورە ترە". • مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەوكاتی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وتویەتی:" ریفراندۆم پرۆسەیەكی نەتەوەییە‌و كەس ناتوانێ دژی بوەستێت". خاڵی ناكۆكی بەگشتی لە كۆبونەوەكەدا زۆرینەی لایەنەكان لەسەر دوو خاڵ هاوڕابوون كە ئەمانە بوون: • هەموو لایەنەكان بەشداری بكەن لە پرۆسەكەدا بە گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامیشەوە. • هەموان بەشێوەیەكی مەبدەئی لەگەڵ سازدانی ریفراندۆمدا بوون. • زۆرینەی لایەنەكان داوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان دەكرد، ئەبو كاروان وەكو  ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی بەشداربووە لە كۆبونەوەكەدا‌و لەسەر ئەم بابەتە قسەی كردووە‌و داوای لە بارزانی كردووە پەرلەمان كارا بكاتەوە‌و رێگە بدات یوسف محەمەد بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، بارزانی رەتیكردوەتەوە‌و وتویەتی یوسف محەمەد سەرچاوەی هەموو كێشەكان بووە‌و رێگەی پێنادەن بگەڕێتەوە، بارزانی پێشنیازی كردووە ئەبو كاروان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت، ئەبو كاروان رەتیكردوەتەوە، چونكە مەبەستی پێشنیازەكەی ئەبوكاروان بۆ پینەكردن و چارەسەركردنی ناكۆكیەكان بووە نەك بەدەستهێنانی پۆستەكە ، بەر لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە 15ی مانگی ئەیلولدا، بارزانی بە پاڵپشتی یەكێتی‌و ئەو لایەنانەی كە لە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم پاڵپشتییان دەكرد، پەرلەمانی كوردسانی بەبێ گەڕانەوەی یوسف محەمەد كاراكردەوە‌و پەرلەمان بڕیاری سازدانی ریفراندۆمی پەسەندكرد. • زۆربەی لایەنەكان باسیان لە چاككردنی دۆخی بژێوی‌و موچەی فەرمانبەرانیان كردووە بەر لە سازدانی ریفراندۆمەكە. ئەوانەی لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ سازدانی ریفراندۆم نەبوون تەنیا دوو لایەن بوون: • ئایدن مەعروف بە نوێنەرایەتی بەرەی توركمانی بەشداربوو لە كۆبونەوەی لایەنە كوردستانییەكاندا، ئایدن دوایكردووە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد دانوستان بكات، هەروەها داویكردووە رۆڵی پێكهاتەكانی لە ریفرامدۆمدا دیاری بكرێت. • ئاشورییەكان بەهەمان شێوە دژی ریفراندۆم بوون، نوێنەرەكەیان كە كەسێك بووە بەناوی (یەعقوب) وتویەتی:" ئێمە پشتیوانی مافەكانی كورد دەكەین، بەڵام دەبێت رێككەوتن لەگەڵ كلدۆئاشورییەكان بكرێت، چونكە ئاشورییەكان لە كورستان چەوسێندراونەتەوە. بەرەی توركمان‌و ئاشورییەكان تەنیا لەم كۆبونەوەیەدا بەشدارییان كرد‌و دواتر بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی لیژنەی باڵای ریفراندۆمیان نەكرد. پیرە رۆژی ریفراندۆمی یەكلاكردەوە كاتێك قسەوباسەكانی لەبارەی ریفراندۆمەوە تەواوبوون، مەسعود بارزانی كە سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی دەكرد، رووی لە (هەندرێن محەمەد) سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی كوردستان كردو لێی پرسی: - چەنێك كاتتان دەوێت بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەن بۆ سازدانی ریفراندۆم ؟". + لەو رۆژەوە بودجە بۆ ریفراندۆمەكە ئامادە دەكرێت ماوەی (120) رۆژ كاتمان پێویستە. - بارزانی بەتوڕەییەوە: ئەمە كاتكوشتنە، ئەو هەموو كاتەی ناوێت، ئەگەر نایكەن با رایبگەیەنین كە ریفراندۆم ناكرێت، تەنانەت ئەگەر ئەمریكاش دژ بێت من هەر ریفراندۆم دەكەم، ئەگەر ئێوە نایكەن من كاتی ریفراندۆمەكە دیاری دەكەم. لەم كاتەدا بوو كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشنیازی كرد رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 ریفراندۆم بەڕێوەچێت، بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو) بارزانی پێشنیازەكەی سەعدی پیرەی زۆر بەدڵ نەبووە‌و خوازیار بووە لە رۆژی (1)ی ئەیلول ریفراندۆمەكە بكرێت، بەڵام لەناچاریدا قبوڵی كردووە، سەعدی پیرەش پێشنیازەكەی بۆ ئەوە كردووە هەندێك كاتی ریفراندۆمەكە دوابخات بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر هەبێت بۆ بیكردنەوە‌و بڕیاردان. هەر لەم كۆبونەوەیەدا بوو كە لایەنەكان رێككەوتن لەسەر ئەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم دروستبكرێت‌و بۆ رۆژی دواتر هەر لایەنێك نوێنەری خۆی لە لیژنەكەدا دیاری بكات. كۆبونەوەی لیژنەی ریفراندۆم كۆبونەوەی دواتر لیژنەی باڵای ریفراندۆم دروستكراو یەكەمین كۆبونەوەی خۆی رۆژی 2017/8/7 بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كرد، ئەم كۆبونەوەیە لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان كە تێیدا رۆژی ریفراندۆم دیاریكرا جیاوازتر بوو، بارزانی‌و نوێنەری لایەنەكان لە لیژنەی ریفراندۆم دوای وەرگرتنی بۆچونی وڵاتانی جیهان، هەندێك لە بڕیارە توندەكەیان بۆ سازدانی ریفراندۆم پاشەكشێیان كرد‌و بەپێچەوانەی كۆبونەوەی لایەنەكانەوە كە هەست‌و سۆز تێیدا زاڵ بوو، لەم كۆبونەوەیەدا كەمێك وردترو هۆشیارانەتر قسە لەسەر سازدانی ریفراندۆم كراوە. لەم كۆبونەوەیەدا بەپێی زانیارییەكانی (درەو) بارزانی باسی لەوەكردووە، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان‌و باڵیۆزی ئەمریكا‌و یەكێتی ئەوروپاو كونسوڵی وڵاتانی بینیوە‌و هەمویان لەگەڵ ئەوەدانین هەرێمی كوردستان ریفراندۆم بكات‌و دەڵێن كاتەكەی گونجاو نییە.  بەپێی ئەوەی باس دەكرێت لەم كۆبونەوەیەدا بارزانی دوای وەرگرتنی بۆچونی ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان‌و كونسوڵی وڵاتان بۆچوونی گۆڕاوە‌و پاشەكشێی كردووە‌و بە نوێنەری لایەنەكانی وتووە:" خۆتان ئەزانن لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكاندا ئێوە كاتی ریفراندۆمتان دیاری كردووە نەك من"، واتا بەرپرسیارێتییەكەی خستوەتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەكانەوە، ئەمە لەكاتێكدایە لە كۆبونەوەكەدا بارزانی خۆی فشاری كردووە لە ریفراندۆمەكە لە كاتێكی زوتر لە 25ی ئەیلول بەڕێوەبچێت‌و تەنانەت وتویەتی تەنانەت ئەگەر ئەمریكاش دژ بێت، ئەو هەر ریفراندۆم دەكات. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك یەكێك لەوانە بووە كە لە یەكەمین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا قسەی كردووەو وتویەتی:" بۆ تەید كردنی قسەكانی كاك مەسعود ، منیش لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا دانیشتم، هەمان قسەیان كرد كە كاتەكە گونجاو نییە، بەڵام وتم ئەگەر ریفراندۆمەكە دابخەین بۆ كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018دا، بەڵین دەدەن هاوكارمان بن، باڵیۆز بەڵێنی نەدا، كاك مەسعود من لەگەڵ بۆچونی تۆدام لەبارەی ئەوەی عەبادی لە مالیكی باشترە". لەبارەی هەڵوێستی یەكێتییەوە سەبارەت بە ریفراندۆم، نەجمەدین كەریم باسی لەوەكردووە لە مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی كەس دژی ریفراندۆم نییە‌و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیش دەنگی داوە بە ریفراندۆم. لەم كۆبونەوەیەدا هەندێك رەخنە گیرا لەوەی بەتایبەتی لەلایەنی پارتییەوە تەخوینی ئەو كەسانە دەكرێت كە دەڵێ بەشداری ریفراندۆم ناكەن‌و دەنگ نادەن، بارزانی لەمبارەیەوە وتویەتی:" من لەگەڵ تەخوینكردندا نیم، بەڵام ئەوەی ئەوانەش دەیكەن‌و دەیڵێن لەبارەی ریفراندۆمەوە راست نییە". دوای ئەم كۆبونەوەیە، بارزانی گەشتێكی ئەوروپای كرد تاوەكو لەوێ لەناوەندە سیاسییەكان بانگەشە بۆ ریفراندۆم بكات‌و دۆست بۆ ریفراندۆمەكە كۆبكاتەوە، بەڵام لەوێ پرسیاری لێكرا لەبارەی ئەوەی بۆچی دەرگای پەرلەمانی كوردستانی داخستووە، ئەمە بارزانی نیگەران كردووە‌و بەشێوەیەكی خێرا كۆتایی بە گەشتەكەی هێناو گەڕایەوە بۆ كوردستان.  بارزانی‌و ئەوانەی پاڵپشتی ریفراندۆمیان دەكرد، بابەتەكەیان بەجددی گرتبوو، تەنانەت لیژنەیەكیان دروستكردبوو بۆ نوسینەوەی دەستوری دەوڵەتی كوردستان، ئەمە ئەوكاتەبوو كە هێَشتا ریفراندۆم نەكرابوو، ئاسۆی كاردانەوەی عێراق‌و وڵاتانی ناوچەكە بەتەواوەتی دەرنەكەوتبوو. نامەكەی تیلرسن ریكس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەوكاتی ئەمریكا رۆژی 23ی ئەیلول، واتا دوو رۆژ بەر لەوەی ریفراندۆم بەڕێوەبچێت، نامەیەكی بۆ مەسعود بارزانی نارد، تێیدا داوای لێكرد، پرۆسەی ریفراندۆم دوابخات‌و بەدیلی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی قبوڵ بكات. مەبەست لە هاوپەیمانەكان ئەوەبوو، بەریتانیا‌و ئەڵمانیا‌و فەرەنسا‌و نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی ناوەڕۆكی نامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكایان دەكرد بۆ بارزانی. بەدیلی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی كە لەنامەكەی تیلرسۆندا كە لە زیاتر لە (700) وشە پێكهاتبوو، ئەوەبوو، كورد ریفراندۆم نەكات‌و لەبری ئەوە بۆ ماوەی ساڵێك بچێتە گفتوگۆوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد‌و ئەگەر هەیە وادەی دانوستانەكە دوای ساڵەكە درێژبكرێتەوە.  تیلرسن باسی لەوەكردبوو، ئەمریكا لەگەڵ بەریتانیا‌و فەرەنسا هەوڵ دەدەن بەدیلی ریفراندۆم كە دیالۆگە لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەری كێشەكان، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەندبكرێت، ئەگەر بەدیلەكەش ئەنجامی نەبوو، ئەوكات ئەوان پاڵپشتی كورد دەكەن ریفراندۆم بكات، لەبەرامبەردا هۆشداری دابوو لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەرێم بەیلەكە قبوڵ نەكات‌و سوربێت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئاكامی مەترسیداری دەبێت. نامەكە بەفەرمی دانی بەوەدانابوو كە كورد لە ساڵی 1921ەوە ستەمێكی مێژوویی لێدەكرێت، باسی لەوەكردبوو، بەدیلەكەی ئەمریكا هەلێكی مێژووییە بۆ كورد كە "شایستەی تاقیكردنەوەیە". ئەمریكا لەو نامەیەی تیلرسۆندا، لەبەرامبەر ئەوەی بارزانی ریفراندۆمەكەی دوابخات، ئەمادەیی نیشاندابوو ئەم كارانە بۆ كورد بكات: •    رێككەوتنی مانادار لەسەر دابەشكردنی دەسەڵات‌و داهات. •    جێبەجێكردنی ماددەی 140. •    چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی وەك پێشمەرگە، فڕۆكەوانی مەدەنی، نوێنەرایەتی دیپلۆماسی.. هتد. فوئاد حسێن كە ئەوكات سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوو، لە كۆبونەوەی رۆژی 23ی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا نامەكەی تیلرسۆنی خوێندەوە‌و وەریگێڕا بۆسەر زمانی كوردی، زۆرینەی ئامادەبوان لەگەڵ ئەوە بوون، ریفراندۆم بكرێت‌و دواتر لەگەڵ بەغداد دانوستان بكرێت. لەوكاتانەدا كە ئەمریكا نامەكەی بۆ بارزانی نارد، ئێرانیش فشارەكانی لەسەر یەكێتی توندكردەوە، وەفدێكی یەكێتی بانگهێشتی تاران كران، لەوێ پەیامی توندیان پێدرا ئەگەر ریفراندۆم بكەن، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان لێ دەسەندرێتەوە. مەلا بەختیار هەڕەشەكانی ئێرانی لە یەكێتی لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا خستەڕوو، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست لەوانەبوو كە پێشبینییەكەی بەوشێوەیە بوو، سەرباری هەڕەشەكان شیعە یاخود بەدیاریكراوی "حەشدی شەعبی" شەڕی كورد ناكەن". مەلا بەختیار داوای دەكرد بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەڕێوەچوون یان نەچوونی ریفراندۆم دوابخرێت بۆ دواین ساتەكان بۆ ئەوەی هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەكە بەتەواوەتی بەدیار بكەوێت، ئەم قسانەشی دوای سەردانی وەفدی یەكێتی هات بۆ تاران. هەر لەو رۆژەدا بوو، بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی كرد‌و دوای گەڕانەوەی بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاند، ریفراندۆم ناكرێت‌و كورد قایل بووە بە پێشنیازەكانی ئەمریكا‌و هاوپەیمانەكانی، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لەو سەردانەدا بافڵ تاڵەبانی بەتوندی دەستی بارزانی گوشتیوە‌و داوای لێكردووە لەسەر بەڵێنی خۆی ریفراندۆمەكە نەكات، بارزانی بەڵێنی پێداوە، ئەمە هۆكارەكە بووە كە بافڵ دوای كۆبونەوەكە رایگەیاندووە ریفراندۆم ناكرێت. رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 لەناو بارودۆخێكی خراپی ئابوری‌و سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان‌و لەژێر فشاری وڵاتانی ناوچەكە (ئێران، توركیا)‌و ناڕەزایەتی ئەمریكا‌و بەریتانیا‌و فەرەنسا‌و ئەڵمانیا‌و یەكێتی ئەوروپا، بارزانی‌و ئەوانەی پاڵپشتییان دەكرد، ریفراندۆمیان كرد، ریفراندۆمەكە لە چەند ناوچەیەكی كێشەلەسەر بەڕێوەچوو. بەپێی قسەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێم رێژەی 72%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەشدارییان لە ریفراندۆمەكەدا كردووە، دهۆك بەرزترین ئاستی بەشداری‌و پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە كەمترین ئاشتی بەشدارییان تۆماركرد، بەوتەی كۆمسیۆن رێژەی زیاتر لە 92%ی بەشداربوان بە"بەڵێ" دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەوكات جوڵانەوەی "نەخێر لەئێستادا" كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتی دەكرد، دەیوت ساختەكاری لە ریفراندۆمەكەدا كراوە. بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كە بەشدارنەبوون لەناو ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمدا، لە رۆژی دەنگدانیاندا چونە پاڵ ریفراندۆمەكە‌و عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە "بەڵێ" دەنگیاندا بۆ جیابونەوە لە عێراق. رۆژی 1ی ئۆكتۆبەر، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە هەولێر بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆبووەوە‌و لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا ناوی ئەنجومەنەكە بگۆڕدرێت بە "ئەنجومەنی سەركردایەتی سیاسی كوردستان، ئەنجومەنە نوێیەكە بڕیاریدا بەبێ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم دەستبكرێت بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد، بەڵام بەغداد رایگەیاند بەبێ راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم ئامادە نییە هیچ گفتوگۆیەكیان لەگەڵدا بكات، لەپاڵ ئەمەدا ئێران‌و توركیا سنورەكانی وشكانی‌و ئاسمانی خۆیان بەڕووی هەرێمدا داخست‌و لەپاڵ ئەمەشدا دەستیان كرد بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی عێراقدا لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان. بەیانی رۆژی 25ی نۆڤێمبەر، دوای كارەساتەكانی 16ی ئۆكتۆبەرو لەدەستدانی رێژەی 51%ی خاكی ناوچە كێشە لەسەرەكان، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێكی دەركرد‌و كاركردنی بە ئەنجامەكانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سڕكرد، هەرێم كە پێشتر لەسەر بانگەوازی ئایەتوڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد دەربڕی بوو، فەرمانەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی پەسەندكرد‌و بەوەش قایل بوو بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم لەپێناو دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ عێراق هەڵگرتنی ئابلۆقە لەسەر دەروازە سنورییەكان فڕۆكەخانەكانی هەرێم.


درەو:  زانا كەریم، گۆڤاری ئاییندەناسی  بەرایی     درۆکردن وەک ڕەفتارێکی مرۆیی و لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان، لەناو هەموو جڤاتێکدا وەک ڕەفتارێکی ناشرین و بێزراو وێنا دەکرێت و هەر لە سەرەتای سەرەتاکانیشەوە وەک هەر بابەتێکی تر جێگای تێڕامان و قسەلەسەرکردن بووە. لە کایەی سیاسەتدا (policy)، پەیوەندیی نێوان سیاسەت و درۆ پەیوەندییەکی مشتومڕئامێزە و هەندێک سیاسەت وەک کردەیەکی پڕ درۆ و فڕوفێڵاوی دەبینن و لەم سۆنگەیەشەوە خۆیان دوورەپەرێز دەگرن لە سیاسەت (سیاسەت چ وەک کردە و چالاکی و چ وەک کایەیەکی مەعریفییش)، هەندێکیش وەک چالاکییەکی مرۆیی جوامێرانە و هونەری فەرمانڕەوایی لێی دەڕوانن و پێیان وایە درۆکردن لە کایەی سیاسەتدا وەک هەر کایەیەکی تری مرۆیی لە سنوورێکدا ڕێگەپێدراوە و دەکرێت لە سیاسەتیشدا “درۆی سپی” و “درۆی ستراتیژی” و “درۆی جوامێرانە” بکرێت([i]). بەڵام ئەوەی قسەی لەسەر نەکراوە و وەک بابەتێکی دەست بۆ نەبراو ماوەتەوە، درۆکردنە لە جڤاتی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان دەوڵەتاندا، واتە درۆکردنی دەوڵەتان و دەوڵەتمەداران لەگەڵ یەکتریدا. لێرەوە گرنگیی ئەم بابەتە و بایەخی ئەم کتێبەی “مێر شایمەر” دەردەکەوێت، کە هەوڵێکە بە ئاقاری تیۆریزەکردنی درۆ و درۆکردن لە کایەی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و داڕشتنی چوارچێوەیەکی بیردۆزییە بۆ تێڕامان لەم بابەتە.    “بۆچی سەرکردەکان درۆ دەکەن؟ ڕاستییەکان لە بارەی درۆکردن و سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە([ii])“، ناونیشانێکی سەرنجڕاکێشی یەکێک لە کتێبەکانی بیریاری ئەمەریکایی “جۆن ج. مێرشایمەر”ە و هەوڵێکی ئەم بیریارەیە لە پێناو قسەکردن لە بارەی درۆکردنەوە لە کایەی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا. چاپی یەکەمی کتێبەکە ساڵی 2011 لەلایەن چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە. لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر غانم ئەلنەجاڕ؛ مامۆستای زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆی کوەیتیشەوە، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و ساڵی 2016 لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەبیاتی وڵاتی کوەیتەوە و لە دووتوێی 183 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە([iii]).    نووسەری کتێبەکە، پڕۆفیسۆر جۆن ج. مێرشایمەر، ساڵی 1947 لە نیویۆرک لەدایک بووە، چل ساڵە مامۆستای زانستە ڕامیارییەکانە لە زانکۆی شیکاگۆ و بیریارێکی چالاک و کلیلی کایەی سیاسەتی نێودەوڵەتییە. خاوەنی چەندین وتار و لێکۆڵینەوە و کتێبی گرنگە، لەوانە: مەرگەساتی سیاسەتی زلهێزەکان، لۆبی ئیسرائیلی و سیاسەتی دەرەکیی وڵاتە یەکگرتووەکان؛ بە هاوبەشی لەگەڵ ستیڤن واڵت. مێرشایمەر سەر بە قوتابخانەی ڕیاڵگەرایی (Realism)ە و لەنێو ئەم قوتابخانەیەشدا لەسەر تەوژمی ڕیاڵگەرای هێرشبەر (Offensive Realism) دێتە ئەژمار. درۆکردن لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا    پێشتر ئاماژەمان بەوە دا کە درۆکردن لە کایەی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بابەتێکی دەستلێنەدراوە و ئەم هەوڵەی “مێرشایمەر” بە سەرەتایەک دادەنرێت لەو بوارەدا. نووسەر لە کتێبێکی تەنکەڵەدا و بە شێوازێکی ڕوون و ڕەوان هەوڵی داڕشتنی چوارچێوەیەکی شیکاری دەدات، لە پێناو تیۆریزەکردنی بابەتی درۆ لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و چەند بیروبۆچوونێکی بیردۆزی لە بارەی لایەنە بنەڕەتییەکانی بابەتەکەوە سەرڕێ دەخات. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کەسێکی ئەکادیمییە و لە ناوەندێکی ئەکادیمیدا کار دەکات، کەچی شێوازی نووسینی بە جۆرێک ڕەوانە، هەموو خوێنەرێکی کایەکە و دەرەوەی کایەکەش وەکوو یەک لێی تێدەگەن و کارلێکی لەگەڵدا دەکەن.    دەستپێکی ئەم هەوڵەی مێرشایمەر دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی ساڵی 2003، جەنگی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرانبەر عێراق و درۆکانی ئەمەریکا لە پێناو ڕەوایەتیدان بەو جەنگەدا دەکاتە دەروازەی باسەکەی. نووسەر پێی وایە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەنجەتەکانی داگیرکردنی عێراقی لەسەر بناغەی درۆ بونیاد نابوو.    بابەتی کتێبەکە و ناوەرۆکەکەشی سەرنجڕاکێشە و ڕەنگە هۆکاری ئەم سەرنجڕاکێشییەش ئەو تێڕوانین و تەرزەبۆچوونانە بن کە نووسەر لە بارەی درۆکردنەوە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دەیخاتە ڕوو: مێرشایمەر بەڵگەی ئەوە دەهێنێتەوە کە وا سەرکردەکان هەندێک جار هەنجەتی ستراتیژییان هەیە بۆ ئەوەی درۆ بکەن، هەم لەگەڵ دەوڵەتانی تر و هەم لەگەڵ گەلەکەی خۆشیاندا، واتە درۆی نێودەوڵەتی هەمیشە کارێکی هەڵە نییە، بەڵکوو زۆر جار دەرەنجامی بەرچاوڕوونیی سەرکردەکانە و هەندێک جاریش درۆکردن پێویستە، نەک هەر ئەمە، بەڵکوو لە هەندێک بارودۆخدا درۆکردن کارێکی فەزیلەتمەندانەیە (virtuous)([iv]).    یەکێکی تر لە ئەنجامگیرییە ورووژێنەرەکانی مێرشایمەر ئەوەیە کە پێی وایە دەوڵەتمەداران و دیپلۆماتکاران کەمترین درۆ لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، هەر چەندە سەرەتا وا دەردەکەوێت کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا درۆکردن ڕەفتارێکی ئاسایی دەوڵەتانە لەگەڵ یەکتریدا، کەچی کاتێک لە بابەتەکە دەکۆڵیتەوە، بۆت ڕوون دەبێتەوە کە بەو شێوەیە نییە و ڕێژەی درۆکردنی دەوڵەتان لەگەڵ یەکتریدا زۆر کەمە([v]). پرسیارە سەرەکییەکان    گیروگاز (إشكالية)ی سەرەکیی کتێبەکەی مێرشایمەر درۆی نێودەوڵەتییە، واتە درۆ لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و سێرەی شرۆڤەکانیشی چوار پرسیاری سەرەکی دەگرێتەوە: جۆری ئەو درۆ نێودەوڵەتییانە چین کە سەرکردەکان دەیانکەن؟ بۆچی سەرکردەکان درۆ دەکەن؟ ئەو هەنجەتە لۆژیکی و ستراتیژییانە چین کە لەپشت هەر جۆرێک لە جۆرەکانی درۆکردنەوە وەستاون؟ بەدیاریکراوی، ئەو سوودە چاوەڕوانکراوانەی درۆکردن چین، کە پاڵ بە سەرکردەکانەوە دەنێن بۆ وەها ڕەفتارێکی ناشرین؟ ئەو بارودۆخانە چین کە وا دەکەن جۆرێکی درۆ ئەگەری کردنی زیاتر یان کەمتر بێت؟ تێچووە شاراوەکانی درۆکردن چین و تا چەند کاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی دەوڵەت دادەنێن؟ بە دەربڕینێکی تر: لایەنە نەرێنییەکانی درۆی نێودەوڵەتی چین؟ وەڵامە گریمانەییەکان    لەنێو ئەو گریمانانەدا کە مێرشایمەر لە کتێبەکەیدا و لە وەڵامی پرسیارە سەرەکییەکاندا دەیخاتە ڕوو، پێنج گریمانەیان گریمانەی سەرەکین و لە خوارەوە بەپوختی دەیانخەینە ڕوو: درۆی نێودەوڵەتی جۆری زۆرە، بەڵام گرنگترینیان درۆی نێوان دەوڵەتان و ئەو درۆیانەیە کە سەرکردەکان لەگەڵ گەلانی خۆیاندا دەیانکەن. بەزۆری سەرکردەکان کاتێک درۆی نێودەوڵەتی دەکەن، لەبەر ئەوە نییە کە وا لاواز یان گەندەڵن، بەڵکوو هۆکاری ستراتیژی و لۆژیکی لەپشت درۆکردنەکەیانەوە هەیە. مەیلی سەرکردەکان بۆ درۆکردن لەگەڵ گەلانی خۆیاندا زیاترە وەک لەوەی لەگەڵ دەوڵەتانی تردا دەیکەن. واتە ئەوەندەی درۆ لەگەڵ گەلی خۆیاندا دەکەن، ئەوەندە لەگەڵ دەوڵەتانی تردا نایکەن، ئەمەش بەتایبەتی لە دەوڵەتە دیموکراسییەکانی وەک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا دەردەکەوێت. مەترسیدارترین جۆری درۆی نێودەوڵەتی ئەو جۆرە درۆیانەن کە سەرکردەکان لەگەڵ گەلی خۆیاندا دەیانکەن. لەبەر ئەوەی ئەمەریکا دەوڵەتێکی خاوەن هێزێکی بێشومارە و تەڤڵیهەڤی سەراپای جیهان بووە، بەزۆری سەرکردەکانی ڕووبەڕووی هەڵوێستی سەخت دەبنەوە و درۆکردن لەگەڵ دەوڵەتانی تر و لەگەڵ گەلی خۆیشیاندا پاڵنەری بەهێزی دەبێت. پەیکەری کتێبەکە    کتێبەکە لە نۆ بەش پێک هاتووە: بەشی یەکەم تەرخان کراوە بۆ ناساندن و پێناسەکردنی چەمکی درۆکردن، لەبەشی دووەمدا جۆرەکانی درۆی نێودەوڵەتی خراونەتە ڕوو، هەروەها جیاوازی کراوە لەنێوان درۆی ستراتیژی و درۆی کەسیدا و سێرە لەسەر درۆی ستراتیژی گیراوەتەوە و پێنج جۆر درۆی ستراتیژی لە یەکتر جیا کراونەتەوە. هەریەکە لە بەشی سێیەم و چوارەم و پێنجەم شەشەم و حەوتەم تەرخان کراوە بۆ باسکردنی جۆرێکی درۆی ستراتیژی و لە هەر بەشێکدا جگە لە باسکردن و ناساندنی جۆری درۆکە، وەڵامی دوو پرسیاری سەرەکییش دەداتەوە: “بۆچی و لە چ کاتێکدا هەر جۆرێک لەم جۆرانەی درۆ دەکرێن؟”. بەشی هەشتەم تەرخان کراوە بۆ لایەنی نەرێنی و ئەو زیانانەی کە لە هەر جۆرێکی درۆوە پەیدا دەبن. لە بەشی نۆیەم و کۆتاییدا کورتەتاوتوێیەکی واتای ئەم مشتومڕانە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکیی ئەمەریکا و سەبارەت بە خودی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی گشتی کراوە. درۆکردن چییە؟    هەنگاوی سەرەتا و گرنگی هەر باس و توێژینەوەیەک، پێناسەکردنی چەمکە سەرەکییەکانی باس یاخود توێژینەوەکەیە و بەبێ ئەم پێناسەکردنە؛ خوێنەر تووشی پەرتەوازەیی هزری و ڕێلێتێکچوون دەبێت. لەم سۆنگەیەوە، مێرشایمەر بەشی یەکەمی کتێبەکەی تەرخان دەکات بۆ پێناسەکردنی چەمکی سەرەکیی کتێبەکەی کە چەمکی درۆکردنە و پاشان جیاکردنەوەی چەمکەکە لەو چەمکانەی کە لە واتادا لێوەی نزیکن.    لە سەرەتاوە مێرشایمەر جیاوازی دەکات لەنێوان درۆکردن([vi]) و پێکهێنان([vii]) و پەردەپۆشکردن([viii])دا و هەرسێکیشیان لەژێر ناوی فریوداندا([ix]) کۆ دەکاتەوە، واتە فریودان لە سێ بەش پێک دێت، ئەوانیش: درۆکردن و پێکهێنان و پەردەپۆشکردنە، هەروەها فریودان پێچەوانەی ڕاستگۆیی و ڕاستبێژییە([x]). نووسەر هەریەکێک لەو چەمکانە پێناسە دەکات و جیاوازیی نێوانیشیان دەخاتە ڕوو. کاتێک دێتە سەر باسی چەمکی کلیلی کتێبەکەی کە درۆکردنە، مێرشایمەر بەم جۆرە پێناسەی درۆکردنمان بۆ دەکات: “درۆکردن بریتییە لەوەی کاتێک کەسێک قسەیەک دەکات، دەزانێت قسەکەی ڕاست نییە یان گومانی لە ڕاستیی قسەکەی هەیە، بەڵام ئومێدی وایە کەسانی تر بە ڕاستی بزانن. درۆ کردارێکی ئەرێنییە، بە ئامانجی خەڵەتاندن یان فریودانی گوێگرانێکی دیاریکراو داڕێژراوە. درۆکردن دەکرێت بریتی بێت لە دروستکردنی چەند ڕاستییەک کە کەسەکە دەزانێت هەڵەیە (درۆیە)، یان ئینکارکردنی چەند ڕاستییەک کە کەسەکە دەزانێت ڕاستە. جگە لەمە، درۆکردن تەنها پەیوەست نییە بە ڕاستێتیی([xi]) چەند ڕاستییەکەی دیاریکراوەوە، بەڵکوو درۆکردن دەکرێت بریتی بێت لە ڕێکخستنێکی ناڕاستانەی چەند ڕاستییەک بە مەبەستی وتنی بەسەرهاتێک یان چیرۆکێکی خەیاڵی. بەدیاریکراوی، کەسێک درۆ دەکات کاتێک چەند ڕاستییەک بەکار دەهێنێت -تەنانەت ڕاستییە دروستەکانیش-، تاکوو ئەوە بگەیەنێت کە وا شتێک ڕاستە، لە کاتێکدا دەزانێت کە وا ئەو شتە ڕاست نییە. لەم جۆرە حاڵەتانەدا درۆکار بەمەبەست گوێگر بەرەو ئەنجامگیرییەکی هەڵە دەبات، بەبێ ئەوەی بەڕاشکاوی ئاماژە بەو ئەنجامگیرییە هەڵەیە بکات([xii])“. جۆرەکانی درۆی نێودەوڵەتی    لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا سەرکردەکان دەتوانن حەوت جۆر درۆ بکەن، واتە حەوت جۆر درۆی نێودەوڵەتی هەیە و هەر جۆرێکیشان ئامانجێکی دیاریکراوی لە پشتەوەیە. بە گوێرەی مێرشایمەر، پێنج جۆری یەکەمیان درۆی ستراتیژین و ئامانج لە کردنیان بەدیهێنانی بەرژەوەندیی نەتەوەییە، هەر چی دوو جۆرەکەی کۆتاییشە (شەشەم و حەوتەم)؛ درۆی خۆپەرستانەن و ئامانج لە کردنیان بەدیهێنانی بەرژەوەندیی کەسێکی دیاریکراو یان کۆمەڵە کەسێکە. بۆیە ئەم دوو جۆرە درۆیە هیچ بەهایەکی ستراتیژییان نییە و نووسەر لە بارەیانەوە نادوێت، بەڵام پێنج جۆری یەکەمیان بەدرێژی باس دەکات و بۆ هەر جۆرێکیشیان بەشێکی کتێبەکەی بۆ تەرخان دەکات. ئێمەش لە خوارەوە هەر حەوت جۆرەکە بەکورتی دەناسێنین و دەیانخەینە ڕوو: درۆی نێوان دەوڵەتان (Lying between states)    درۆی نێوان دەوڵەتان یاخود درۆکردنی دەوڵەتێک لەگەڵ دەوڵەتێکی تردا، ئەو درۆیەیە کە ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی دەوڵەتانی تر دەکرێت، بە ئامانجی بەدیهێنانی زاڵبوونی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی درۆکەر یان ڕێگریکردن لە باشبوونی بارودۆخی دەوڵەتی بەرانبەر لەسەر حسابی دەوڵەتی درۆکەر. ئەم جۆرە درۆیە عادەتەن ئاڕاستەی دەوڵەتانی نەیار دەکرێت، بەڵام هەندێک جار دەوڵەتان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیشیاندا دەیانکەن. ورووژاندنی ترس (fear mongering)    ئەم جۆرە درۆیە سەرکردەکان لەگەڵ گەلانی خۆیاندا دەیکەن، تایبەت بە پرسێکی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەکی و لە بارەی هەڕەشەیەکی دەرەکییەوە کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە. ئەم جۆرە درۆیە لە ڕەوشێکدا دەکرێت کە وا سەرکردەکان باوەڕیان وایە گەلەکانیان وەکوو پێویست بایەخ بەو هەڕەشەیە نادەن و لە ڕێگەی ئەم جۆرە درۆیەوە پاڵ بە گەلەکانیانەوە دەنێن، تاکوو شێلگیرانە هەڕەشەکە وەربگرن و ڕووبەڕووی ببنەوە. پەردەپۆشکردنی ستراتیژی (strategic cover-ups)    بریتییە لەو جۆرە درۆیەی کە بە ئامانجی شاردنەوەی سیاسەتێکی شکستخواردوو یان پەردەپۆشکردنی سیاسەتێکی جێگەی مشتومڕ لە گەل، یان هەندێک جار لە دەوڵەتانی تریش دەکرێت. دروستکردنی ئەفسانەی نەتەوەیی (nationalist myths)    ئەو جۆرە درۆیەیە کە سەرکردەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ گەلانی خۆیاندا دەیکەن لە بارەی ڕابردووی دەوڵەتەکەیانەوە. تیایدا جۆرە چیرۆکێک دەهۆننەوە کە وا “ئێمە” هەمیشە لەسەر حەقین و “ئەوان”یش هەمیشە لەسەر ناحەقن. دەستەبژێر بەم کارە هەڵدەستێت لە ڕێگای نکۆڵیکردن لەو کارانەی کە دەوڵەتەکەیان یان کۆمەڵە نەژادییەکەیان لە ڕاستیدا ئەنجامیان داوە، یان لە ڕێگەی بانگەشەی ئەنجامدانی کردەوەگەلێکەوە کە دەوڵەت یان نەژادەکەیان لە ڕاستیدا ئەنجامیان نەداوە. درۆی لیبراڵییانە (Liberal lies)    درۆی لیبراڵییانە ئەو جۆرە درۆیەیە کە بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ڕەفتارێک دەکرێت، ڕەفتارێک کە دژبەرە لەگەڵ کۆپێکهاتی (منظومة) ئەو پرەنسیپانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراون و دانیان پێدا نراوە و بڕبڕەی پشتی یاسای نێودەوڵەتین. ئیمپریالیزمی کۆمەڵایەتی (social imperialism)    ئەو جۆرە درۆیەیە کە سەرکردەکان لە بارەی دەوڵەتانی ترەوە دەیکەن، بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان، یان بۆ بەرژەوەندیی چینێکی کۆمەڵایەتی، یان دەستە و تاقمێکی دیاریکراو، ئەمەش لە پێناو لابردنی سەرنجی گەل لەسەر گرفت یان پرسگەلێکی جێگەی مشتومڕ لە ناوخۆدا بۆ بەرژەوەندیی توێژێکی بچووکی کۆمەڵگا نەک بەرژەوەندیی گشتی. پەردەپۆشکردنی ناجوامێرانە (ignoble cover-ups)([xiii])    ئەو جۆرە درۆیەیە کە سەرکردەکان لە بارەی سەرنەکەوتن و سیاسەتە شکستخواردووەکانیانەوە دەیکەن، لە پێناو بەرژەوەندیی کەسیی خۆیاندا و ئامانجی سەرەکیشییان لەم بارەدا پاراستنی خۆیان و هاوڕێیانیانە لە سزایەک کە شایانیانە (well deserved)([xiv]). لێکەوتەکانی درۆی نێودەوڵەتی    بە ڕای مێرشایمەر، هەر جۆرە درۆیەکی نێودەوڵەتی؛ لێکەوتە و پاشهاتی خۆی هەیە و هەندێک جار زیان بە سیاسەتی دەرەکیی دەوڵەتەکە دەگەیەنێت، هەروەها هەر جۆرە درۆیەکیش لەم درۆیانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرەی ناوخۆیی دادەنێت. مێرشایمەر بەشی هەشتەمی کتێبەکەی تەرخان دەکات بۆ لێکەوتە و لایەنە نەرێنییەکانی درۆی نێودەوڵەتی لەسەر دەوڵەتی درۆکەر. بەشی نۆیەم و کۆتاییش تەرخان دەکات بۆ قسەکردن بەکورتی لەسەر واتای ئەم مشتومڕانە، بۆ سیاسەتی دەرەکیی ئەمەریکا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی گشتی.   ([i]) بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان سیاسەت و درۆکردن هەروەها مافی درۆکردن لە سیاسەتدا، سەیری ئەم سەرچاوەیە بکە: د. محمد المصباحي، هل يمكن الكلام عن الحق في الكذب في المجال السياسي، مجلة عالم الفكر، العدد 1/المجلد 38 (الكويت: 2009)، ص ص 209-234. ([ii]) John J. Mearsheimer, Why Leaders Lie? The Truth about Lying and International Politics (New York: Oxford University Press, 2011). ([iii]) بۆ ئەم ڕانانە، سوودمان لە دەقی ئینگلیزیی کتێبەکەش وەرگرتووە و لەگەڵ دەقە عەرەبییەکەدا بەراوردمان کردووە، بەتایبەتی لەو شوێنانەدا کە کۆت (إقتباس)مان لە کتێبەکە وەرگرتووە، هەر چەندە دەقە عەرەبییەکە لە چاپی ساڵی (2013)ەوە وەرگێڕدراوە.          ([iv]) جون جي. ميرشيمر، لماذا يكذب القادة؟ ت: أ. د. غانم النجار (الكويت: المجلس الوطني للثقافة والفنون الآداب، 2016)، ص16. ([v]) المصدر نفسه، ص ص16-17. ([vi]) الكذب: Lying ([vii]) لە دەقە ئینگلیزییەکەدا وشەی “spinning” بەکار هێنراوە و وەرگێڕی عەرەبیی کتێبەکەش وشەی “spinning”ی بە “التلفيق” وەرگێڕاوە. مامۆستا گیوی موکریانی لەبەرانبەر وشەی “التلفيق”ی عەرەبیدا، وشەی “پێکهێنان”ی بەکار هێناوە و ئێمەش لەومان وەرگرتووە و بەکارمان هێناوە. مەبەستی مێرشایمەر لە پێکهێنان (التلفيق – spinning)، گێڕانەوە و باسکردنی ڕووداوێکە کە وا کەسی قسەکەر سێرە لەسەر چەند لایەنێکی ڕووداوەکە دەگرێت و بە شێوەیەک پێکیانەوە دەبەستێت کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات، لە هەمان کاتدا ئەو لایەنانەی ڕووداوەکە پشتگوێ دەخات کە خزمەت بە خۆی ناکات. کاتێک کەسێک ڕووداوێک “پێک دەهێنێت”، هەموو لایەنەکانی ڕووداوەکە ناخاتە ڕوو، بەڵکوو دەیشێوێنێت و تەنها چەند لایەنێکی باس دەکات. بە واتایەکی تر: ڕووداو و بەسەرهاتەکە درۆ نییە، بەڵکوو شێوێنراوە. واتە “پێکهێنان” جۆرێکە لە موبالەغە و شێواندن. هەروەها پێمان وایە دەکرێت لەبەرانبەر وشەی “التلفيق”دا، وشەی “چاوبەستی”ش بەکار بهێنرێت. مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ بەم شێوەیەی خوارەوە واتای وشەی چاوبەستیی لێک دەداتەوە: (چاوبەستی: هەڵفریوان و هەڵخەڵەتاندنی مەردووم). بڕوانە: گیوی موکریانی، فەرهەنگی نۆبەرە (هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات، 2017)، لا146. شێخ محەمەدی خاڵ، فەرهەنگی خاڵ (هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات، 2017)، لا166. ([viii]) التكتم؛ الإخفاء:    concealment ([ix])  الخديعة: deception ([x]) الصدق: telling truth ([xi]) صدق: Truthfulness ([xii]) جون جي. ميرشيمر، مصدر سبق ذكره، ص48.    ([xiii]) التغطيات الشنيعة: ignoble cover-ups ([xiv])  مستحق: well deserved


مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) ئێمە لە سەردەمی ”لەدایکبوونی تاکەکەس“دا دەژین، کۆمەڵگای ئێمە و کۆمەڵگاکانی دراوسێمان ساتەوەختە سەخت و پڕ قەیران و گرفتە گەورەکانی لەدایکبوونی تاکەکەس، وەک دروستکراوێکی مێژوویی تازە، دەژین. تاکەکەس وەک بوونەوەرێک نوێی ناو مێژوو، بوونەوەرێک ئەگەری ئەوەی تێدایە بگۆڕێت بۆ بکەرێکی کۆمەڵایەتیی نوێ و دونیا بە شێویەکی تر دروستبکاتەوە. ھەموو کردەیەکی دروستکردنەوەی دونیاش کردەیەکی ئاڵۆز و توندوتیژە. تاکەکەس وەک بکەر لانیکەم ھەڵگریی دوو داخوازیی سەرەکییە: سەربەخۆبوون و ئازادیی. سەربەخۆبوون و ئازادییش وەک دیاریەکی کاتی و تێپەڕ نا، بەڵکو وەک ژێرخانی ئەخلاقیی و مادیی و ڕەمزیی ئامادەگی ئەو، وەک مافێک کە ژیانی خۆی و ژیانی کۆمەڵگاکەی لەسەر بونیادبنرێت. ئەوەی ئەمڕۆکە ئێمە دەیبینین، لە سەردەمی ”بزوتنەوەی سەوز“ و ”بەھاری عەرەبیی“ و ”ناڕەزاییەکانی غازی پارک“، تا بە توڕەبوونەکانی ئەم ساتەی ناو ئێران و کوردستان دەگات، ئامادەگیی تاکەکەسێکی نائایدیۆلۆژییە، کە داخوازییە سەرەکییەکانی بریتین لە خواستی سەربەخۆبوون و ئازادبوون. سەربەخۆبوون لە دەوڵەت و لە دەسەڵاتی دینیی و نادینیی پیاوانی دین و حوکمڕانان و پاتریارکیەت، ئازادبوونیش لە کۆی ئەو پێشمەرجە ئەخلاقییە دینیی و فەرھەنگیانە کە سنووری گەورە و ھەمەلایەن بۆ ئازادیی و جوڵە و شێوەژیان و دەرکەوتنیان لەناو کۆمەڵگادا دادەنێت. ئەم لەدایکبوونە نوێیەی تاکەکەس، ئەگەری ئەوەی لەخۆیدا ھەڵگرتوە ببێت بە بکەرێکی مێژووی نوێی ناو پێکھاتی بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگاکانی ئەم ناوچەیە، بە کۆمەڵگای ئێمەشەوە.   ئاستی خوێندن و فێربوون، گەورەبوونی تواناکانی پەیوەندیکردن و بینین، ناسین و شارەزابوون بە ژیانی مرۆڤ و میلەتانی تر، فێربوونی زمانی تر، لاوازبوونی سنوورە تەقلیدییەکان، کەمبوونەوە و بێلایەنبوونی نرخی شوێن، کورتبوونەوەی مەسافەکان، ژێرخانی ئەم لەدایکبوونە تازەیەی تاکەکەسن لە کۆمەڵگای ئێمە و کۆمەڵگا دراوسێکانماندا. نەوەیەک بەڕێوەیە ناتوانێت لەناو ئەو جیھانە داخراوەدا بژیی کە باوکە دینیی و ئەخلاقیی و ڕەمزییەکان دروستیانکردوە و دەسەڵاتی خۆیشیان لەسەر ھێشتنەوە و بەردەوامیدان بەو جیھانە داڕشتوە. بەم مانایە ئەو ناکۆکییانەی لە ئێستادا لە فۆرمی ناڕەزاییدەربڕین و چوونە سەرشەقام و سوتاندنی سەرپۆش و داکەناندنی حیجابدا دەردەکەون، ناکۆکیی بونیادین و چارەسەرکردنیان پێویستیان بەدەستکاریکردن کۆی ئەو ڕەگەزە جیاوازانە ھەیە کە ئەو دونیایەیان پێ دروستکراوە.  ھاتنە دەرەوە لە ”حەریم“ی پیاوە سونەتەییەکان، چوونە دەرەوەی ئەودیوی سنوورەکانی خێزان و خێڵ و بنەماڵەی تەقلیدیی، دروستبوونی پەیوەندیی نوێ لە پاڵ و لە دەرەوەی پەیوەندیی خوێن و پەیوەندیی خزمایەتیی سونەتیدا، بیرکردنەوەی بەشێکی گرنگی نەوە نوێکان لە خۆیان وەک تاکەکەسی سەربەخۆ، وەک کەسانێک شایستەی ماف و شایستەی ژیانێک خۆیان ھەڵیبژێرن و ڕێکیبخەن، خواستی ئازادبوون و سەربەخۆبوون، خواستی دورکەوتنەوە لە میرزا و خواجاکانی ئەخلاق، ھەموویان پێدراوی سۆسیۆلۆژیی تازەی ناو ئەو واقیعە تازەن کە دروستبووە، چ لە کۆمەڵگای ئێمەدا یان لە کۆمەڵگاکانی دەوروبەرماندا. ئەم دۆخە وادەکات سەرجەمی ئەو یەکە کۆمەڵایەتییانەی لەم لەدایکبوونەی تاکەکەس دەترسن، ئەو پنتانەی دەسەڵات کە نایانەوێت بکەری نوێ دروستببێت، لە ھەوڵی دروستکردنی چەندەھا ڕێگردابن بۆ پەکخستن و سنووردارکردن و لەباربردنی ئەم لەدایکبوونە تازەیە. لە خێزانی تەقلیدییەوە بیگرە بۆ پەیوەندییەکانی خزمخواھی تەقلیدیی و لەوانیشەوە بۆ بونیاد و عەقڵیەتی خێڵ و بنەماڵە، بە تێەڕین بەناو تێگەیشتنە تەقلیدییەکان لە دین و دینداریی و لە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێتیی و لە کۆی ئەو گوتارانەش کە بەناوی ڕەسەنایەتیی و خۆماڵیبوون و شوناسەوە دژ بە ھاتنەکایەی دونیایەکی نوێ، کاردەکەن. ئەو ھاوار و قیڕەقیڕە زۆرەی ڕۆژانە گوێمان لێدەبێت دەربارەی ”مەترسی ھەڵوەشاندنەوەی خێزان“، ”لەدەستدانی ڕەسەنایەتیی“، ”ھێرش بۆسەر دین و دینداریی“، یاخود ھەزاران جار دووبارەکردنەوەی ئەو ئینشا سادەیەی کە دەڵێت "قەیرانی ئەخلاقی ڕوبەڕوی كۆمەڵگاكەمان بۆتەوە“،  ”هەوڵدانی دەرەکیی گەورە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دین لەئارادایە“،  ”شوناسی مسوڵمانیەتیی و موسڵمانبوونمان لەمەترسیدایە“، ھەموویان دەربڕی ئەو ترسە تەقلیدیی و سونەتیەن کە ھێزە سونەتییە باڵادەستەکان ھەڵیانگرتوە. ترسێک کە تەنھا یەک ناوی ڕاستەقینەی ھەیە: ترسی لەدایکبوونی ئەم بوونەوەرە تازەیە، لەدایکبوونی تاکەکەس. تاکەکەسێک کە فۆرمێکی تری ژیان و فۆرمێکی تری کۆمەڵگا و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی دەوێت.  لە دیدی مندا لەدایکبوونی تاکەکەس ئەو ڕووداوە گەورەیەیە کە لەم ساتەدا لەناو نەخشەی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و دینیی و ئەخلاقیی و ڕەمزیی کۆمەڵگای ئێمە و دراوسێکانماندا ڕووئەدات. لەدایکبوونێکی پڕ لە قەیران و ترس و ئەگەری گەورەی پێکدادان، لەدایکبوونێکی زەحمەت بەڵام مێژوویی. ترسیش لەم لەدایکبوونە، بە تایبەتی ترسی ھێز و گروپە دینیی و سیاسییە داخراوەکان، ژێرخانی ئەو ڕووداوانەیە لە ئێستادا بە بەرچاوی ھەمووانەوە، ڕووئەدات.  بێگومان لەدایکبوون و ھاتنەکایەی تاکەکەس پێویستی بە ژیانێکی نوێ و کۆمەڵگایەکی نوێ و سیستمێکی ڕەمزیی نوێ ھەیە بۆئەوەی بتوانێت وەک مرۆڤێکی سەربەخۆ و ئازاد  بژیی و گەشە بکات. ”ژیانێکی مەدەنیی“ کە سنوور بۆ ئاواتەکان و خەونەکانی دانەنێت، ”دینێکی مەدەنیی“ وەک بوونەوەرێکی گوناھبار و بچووک سەیری نەکات، ”دەسەڵاتێکی مەدەنیی“ وەک ڕەعیەت نەیبینێت و مافەکانی لێ زەوتنەکات، ”ئەخلاقێکی مەدەنیی“ ئازادیی تاکەکەسبوون سێنتەرەکەی بێت نەک موقەدەساتی ھەمەجۆر، ”پەیوەندییەکی مەدەنیی“انەش کە بەھیچ جۆرێک لە تاکەکەسبوون و ئینسانبوونی، نەخات. بە کورتییەکەی دیدگایەکی مەدەنیی، کە تاکەکەس وەک کەسێکی خاوەن ماف و خاوەن ئازادیی و خاوەن کەرامەت و خاوەن سەربەخۆیی ببینێت و مامەڵەبکات. فشاری کولتور و کەلەپور و ئایدیۆلۆژیا و دین، نەیخنکێنێت. توندڕەوەیی مەزهەبیی و سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی سنووری کوشندە و وێرانکەری بۆ دانەنێت.  وەک ووتم لەدایکبوونی ئەم تاکەکەسە لە دۆخێکی مێژوویی تەواو قەیراناویی و زەحمەتدایە. لە ئێستادا  لە سێ ئاستی سەرەکیدا ڕووبەڕووی کۆسپ و ڕێگری گەورە و ھەمەلایەن دەبێتەوە. یەکەم: لە ئاستی سیاسەت و حوکمڕانیدا ڕووی بەو ھێزە سیاسیی و حوکمڕانە گەندەڵ و دز و جەردە و درۆزن و نابەپرسیارانەدا دەتەقێتەوە کە وڵاتەکەیان بە مرۆڤەکانییەوە لەسەر خۆیان و نەوە و بنەماڵەکانیان تۆمارکردوە، خۆیان بە سەروەر و ئەوانیتر بە ڕەعیەتێکی بێاف دەبینن و مامەڵەدەکەن. نەوەیەک لە حوکمڕانی خوێناویی و توندڕەو کە ھێزی ڕووت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگاکانیاندا بەڕێوەدەبات.   دووھەم: لە ئاستی ئابوریدا ڕوویانە بەو فۆرمە لە ئابورییدا دەتەقێتەوە کە ئابورییەکی بەرخۆریی قۆرخکراوە، بە ھەموو گوناھەکانی ئابوریی بەرخۆرییەوە. ئابوریی دروستکردنی مۆدێل و ئیغرائاتی مەسرەفگەرایی، ئابوریی ئیشنەکردن و دەوڵەمەندبوونی لەپڕ، ئابوریی دروستکردنی فۆرمی نوێی ھەژاریی و پەراوێزکەوتنی، کۆمەڵایەتیی. ئابوری دروستکردنی شار و گەڕەکی فیرعەونی و لەپاڵ شاری تەنەکەیی و ھەڕەمەکی گەورەدا، کە ھەموو بارانێک بتوانێت ببێت بە لافاو و بەشێکی گەورەی ببات. ئەم ئابورییە بەرخۆرییە، ئابوریی توندوتیژیی مۆدێل و توندوتیژیی چێژ و توندوتیژیی نایەکسانییەکی کۆمەڵایەتیی گەورەیە. لە ئاستی پەیوەندیی ئەم ئابورییە بە لەشەوە، لەسەر خواستی دروستکردنی لەشێکی ھەمیشە گەنج، ھەمیشە چێژبەخش، ھەمیشە سەرنجڕاکێش کاردەکات، بەڵام بەبێ ئەوەی ئەگەری دابینکردنی ئەم خواستانە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر کۆمەڵگاکەدا دابەشبکات. ئەم مۆدێلەش لە لەش، ھەوڵئەدات ئیغرائات و خواست و پێداوستییە زۆر و گەورەکانی خۆی، بەسەر کۆی لەشەکانی تری ناو کۆمەڵگادا، بسەپێنێت. لە جۆری جلوبەر و مارکەی تایبەتی گرانبەھاوە بیگرە، بۆ نەشتەرگەریی ڕوخسار و لوت و لێو و قژ و بەشەکانی تری لەش. مەرجەعیەتی ئەم لەشە ”مەرجەعیەتێکی کاڵایی“ و ”بەرخۆر“انەیە، کە لەبەردەستی ژمارەیەکی گەورەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایەدا نییە. لە بەرامبەر ئەم مۆدێلەدا کۆسپی سێھەم دێتەکایەوە کە وەک ڕێگرێکی گەورە لەبەردەم گەشەکردنی تاکەکەسدا ئامادەیە، کە کۆسپی ھاتنەکایە و ئاوسانی تێگەیشتنێکی داخراو و سەلەفییانە و سیاسییانە بۆ دین و دینداریی. شێوە باڵادەستەکانی دینداریی لەو کۆمەڵگایانەدا کۆسپی گەورەن لەبەردەم ئازادیی و سەربەخۆیی و ماف و پێکەوەبوونێکی کۆمەڵایەتیی ھێمندا. لەم دۆخەدا نوخبەیەکی دینیی سیاسیی ئامادەیە کە دەسەڵاتی خۆی بەشێوەیەکی بەردەوام گەشەپێئەدات و قەڵەودەکات. ئەم مۆدێەل دینیی سیاسییە لە خەمی سەپاندنی مۆدێلی ”لەشی داپۆشراو“ و ”نەبینراو“دایە، وەک میکانیزمێک بۆ دروستکردنی مرۆڤی کۆپیکراو، مرۆڤێک کە نەتوانێت تاکەکەس بێت.  مەرجعەیەتێکی تایبەتیش بۆ بەگشتیکردنی ئەم لەشە داپۆشراو و نەبیراوە، بۆ فۆرمێکی دینیی مرۆڤی کۆپیکراو، دروستدەکات کە  ”مەرجەعیەتێکی دینیی“ە، وردتر بدوێم ”مەرجەعیەتێکی دینیی سیاسییە“. ھەرسێ کۆسپەکە کۆسپی گەورەی بەردەمی تاکەکەسی ئازاد و سەربەخۆن. وانەیەک لە فەیلەسوفی فەرەنسی میشێل فوکۆوە فێریبووبین ئەوەیە کە دەسەڵات تەنھا لەناو کایەی سیاسیی و دەزگاکانی دەوڵەت و نوخبەکانی حوکمڕانیدا ئامادە نییە، بەڵکو لە چەندان بواری جیاوازی تریشدا ئامادەیە، لەوانەش لە بواری دروستبوونی بکەری نوێ لە مێژوودا، لە بواری لەدایکبوون و ھاتنەکایەی شێوازی ڕوانین و دیدگا و گوتاری تازەدا، لە بواری چۆنیەتی دەرکەوتن و ئامادەگی لەش لەناو ژیانی گشتیدا. بە کورتییەکەی ئەوەی ڕووئەدات و بەڕێوەیە ڕووبدات پێکدادانی ئەم بوونەوەرە تازەی ناو مێژووی ئێمەیە لەگەڵ ئەو سێ کۆسپەدا کە باسمکرد. پێکدادانە لەگەڵ ئەو مۆدێلە سیاسیی و حوکمڕانییەدا کە سەروەرکراوە. لەگەڵ ئەو سیستمە ئابورییە قۆرخ و کۆنترۆڵکراوەی بەرخۆریدا کە دروستکراوە، لەگەل ئەو  فۆرمە لە دینداریی سیاسیی، ئیخوانیی و سەلەفیی و ویلایەتی فەقیەدا، کە لەناوچەکەدا باڵادەستکراوە.   دواھەمین خاڵێک بمەوێت ھێمایەکی زۆر خێرای بۆ بکەم ئەمەیە: ھاتنەکایەی ئەم تاکەکەسە تازەیە، کە ھاوشانە بە مۆدێلێکی حوکمڕانیی داخراو و ئابورییەکی بەرخۆریی قۆرخکراو و توندەڕەویەکیی دینیی سیاسیی و سەلەفییانە، ھاوکات تێکەڵە بە دۆخی ”کەبتێکی جنسیی“ گەورە و بەرفراوان. نەوەیەک دروستبووە و نەوەیەکیش بەڕێوەیە دروستببێت، لەپاڵ زۆر شتی تردا توانای پێکھێنانی خێزان و دامەزراندنی ژیانێکی سێکسی ڕێکخراویان نییە. بەڵام ھاوکات مۆدێلێک لە پیاوانی دین و سیاسەت دەبینن، کە بەناوی نوێنەرانی خودا و کۆمەڵگاوە ئەدوێن، ژیانی سوڵتانە کۆنەکان دەژین و خاوەنی زیاد لە ژن و کەنیزەک و سەرجێیەکن. لەم ئاستەشدا دۆخێک لەئارادایە تەنھا دەسەڵاتی سیاسیی و دەسەڵاتی ئابوریی و دەسەڵاتی دینیی مۆنۆپۆڵ و قۆرخ نەکرابێت، بەڵکو تا ڕادەیەکی زۆریش، چێژی سێکسی و توانای پەیوەندیکردن بە مێینەشەوە، مۆنۆپۆڵ و قۆرخکرابێت. بە کورتیەکەی، ئەم تاکەکەسە تازەیەی ناو مێژووی ئێمە ھاتۆتە ناو دونیایەکی تەواو قۆرخ و مۆنۆپۆڵکراوەوە، بۆیە پێکدادان و توندوتیژیی، وەک جۆرێک لە حەتمیەت و وەک قەدەرێکی مێژووی ناو ئەم دۆخە، دەردەکەوێت. 


  شیكاری: درەو: # هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ (72 ملیۆن) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو بەهاكەی (6 ملیار و 805 ملیۆن ) دۆلار بووە # لە چارەكی یەكەم داهاتی نەوت ( 3 ملیارو 63 ملیۆن ) دۆلار بووەو لە چارەكی دووەم ( 3 ملیارو 789 ملیۆن ) دۆلار بووە # لە چارەکی دووەمدا داهاتی فرۆشی نەوت (726 ملیۆن) دۆلار زیادی کردووە. # داهاتی نەوتی فرۆشراو بە پاڵاوگەکان بە ڕێژەی (168%) و  بڕی (21 ملیۆن و 609 هەزار) دۆلار کەمی کردووە.   # خەرجی تێچوونی پرۆسەی نەوت لە بە ڕێژەی (2.5%) زیادی کردووە و لە (56%)ەوە بووە بە (58.5%). # پارەی گەڕاوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم بڕی (228 ملیۆن و 144 هەزار) دۆلار زیادی کردووە بەراورد بە چارەکی یەکەم. یەکەم؛ بەراوردی نەوتی هەرێم لە چارەکی (یەکەم و دووەم)ی 2022 1.    جیاوازی فرۆشی نەوت لە چارەکی (یەکەم و دووەم)ی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (34 ملیۆن و 932 هەزار و 168) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، بەڵام لە چارەکی دووەمدا بڕی (37 ملیۆن و 618 هەزار و 577) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، بەم پێیەش لە چارەکی دووەمدا بەراورد بە چارەکی یەکەم (2 ملیۆن و 686 هەزار و 409) بەرمیلی نەوتی زیاتر فرۆشتووە. بەڵام بڕی ئەو نەوتەی کە فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ لە چارەکی یەکەمدا (409 هەزار و 37) بەرمیل بووەو لە چارەکی دووەمدا بریتی بووە لە (237 هەزار و 475) بەرمیل نەوت، بەم پێیەش بڕی (171 هەزار و 562) بەرمیل بە ڕێژەی (42%) کەمتری فڕۆشتووە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ. 2.    جیاوازی بەهای نەوت لە چارەکی (یەکەم و دووەم)ی 2022 پاڵپشت بە زانیارییەکان کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی یەکەمی (2022)دا لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە (3 ملیار و 28 ملیۆن و 903 هەزار و 497) دۆلار. بەڵام کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی دووەمی (2022)دا لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە (3 ملیار و 776 ملیۆن و 446 هەزار و 251) دۆلار. بەم پێیەش لە چارەکی دووەمدا بەراورد بە چارەکی یەکەم (747 ملیۆن و 542 هەزار و 754) دۆلار لە داهاتی نەوت زیادی کردووە. هەرچی داهاتیشە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ لە چارەکی یەکەمی (2022) بەهاکەی بریتی بووە لە (34 ملیۆن و 453 هەزار و 394) دۆلار، بەڵام لە چارەکی دووەمدا بەهاکەی دابەزیوە بۆ (12 ملیۆن و 844 هەزار و 28) دۆلار و بە ڕێژەی (168%) و  (21 ملیۆن و 609 هەزار و 366) دۆلار کەمی کردووە.   3.    جیاوازی خەرجی نەوت لە چارەکی (یەکەم و دووەم)ی 2022 لە چارەکی یەکەمدا بڕی (1 ملیار و 719 ملیۆن و 515 هەزار و 659) دۆلار بە ڕێژەی (56%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن، بەڵام لە چارەکی دووەمدا بڕی (2 ملیار و 217 ملیۆن و 305 هەزار و 4) دۆلار بە ڕێژەی (58.5%) چووە بۆ قەرز و خەرجییەکان. واتە لە چارەکی دووەمدا بە ڕێژەی (2.5%) خەرجی و پرۆسەی نەوتی هەرێم زیادی کردووە. 4.    داهاتی گەڕاوەی نەوت لە چارەکی (یەکەم و دووەم)ی 2022 لە چارەکی یەکەمدا بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار بە ڕێژەی (44%)ی داهاتی گشتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە چارەکی دووەمی (2022)دا بڕی (1 ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275) دۆلاری بە ڕێژەی (41.5%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت و بەم پێیەش، بڕی (228 ملیۆن و 144 هەزار و 43) دۆلار داهاتی نەوت زیادی کردووە. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی و بە تێکڕا داهات گەڕاوە بە ڕێژەی (2.5%) دابەزییوە بە هۆی بەزبوونەوەی بەهای تێچون و خەرجی نەوتەوە. بڕوانە چارتی ژمارە (1) دووەم؛ نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022 بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت کە لە (5/7/2022) بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی کانونی دووەمی 2022 بۆ 31ی ئازاری 2022) بڕی (34 ملیۆن و 932 هەزار و 168) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی (3 ملیار و 28 ملیۆن و 903 هەزار و 497) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە (86.73) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (100.44) دۆلار بووە. واتە لە چارەکی یەکەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوت بە (13.71) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە. هاوکات (409 هەزار و 37) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، کۆی بەهاکەی (34 ملیۆن و 453 هەزار و 394) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (84.23) دۆلار فرۆشراوە. بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (3 ملیار و 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891) دۆلار، لەو بڕەش (1 ملیار و 719 ملیۆن و 515 هەزار و 659) دۆلاری بە ڕێژەی (56%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانەی خشتەی ژمارە (2)). خشتەی ژمارە (2) سێیەم؛ نەوتی هەرێم لە چارەکی دووەمی 2022 ئەگەر چی هێشتا دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت بڵاونەکراوەتەوە دەربارەی وردبینی دۆسیەی نەوتی هەرێم لە چارەکی دووەمی (2022)، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە (23/9/2022)، زانیارییە سەرەکییەکانی پرۆسەی نەوتی هەرێمی بۆ ئەم ماوەیە خستووەتە ڕوو؛ بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی نیسانی 2022 بۆ 31ی حوزەیرانی 2022) بڕی (37 ملیۆن و 618 هەزار و 577) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی (3 ملیار و 776 ملیۆن و 446 هەزار و 251) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە (100.38) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (113.54) دۆلار بووە. واتە لە چارەکی یەکەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوت بە (13.16) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە. هاوکات (237 هەزار و 475) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، کۆی بەهاکەی (12 ملیۆن و 844 هەزار و 28) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (54.08) دۆلار فرۆشراوە، بەم جۆرەش بێت نەوت بە نزیکەی نیوەی نرخی خۆی بە پاڵاوگە نەوتییەکان دراوە، ئەمەش جۆرێک لە پاڵپشتی حکومەت دەردەخات بۆ پاڵپشتی پاڵاوگەکان و پێداویستی ناوخۆ. هاوکات کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279) دۆلار، لەو بڕەش (2 ملیار و 217 ملیۆن و 305 هەزار و 4) دۆلاری بە ڕێژەی (58.5%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (1 ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275) دۆلاری بە ڕێژەی (41.5%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانەی خشتەی ژمارە (3)). خشتەی ژمارە (3) چوارەم؛ نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی 2022 پاڵپشت بەو داتایانەی هەردوو چارەکی یەکەم و دووەمی (2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی کانونی دووەمی 2022 بۆ 31ی حوزەیرانی 2022) بڕی (72 ملیۆن و 550 هەزار و 745) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی (6 ملیار و 805 ملیۆن و 349 هەزار و 748) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (93.56) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی بە تێکڕا (106.99) دۆلار بووە. واتە لە نیوەی یەکەمی (2022)دا هەر بەرمیلێک نەوت بە (13.43) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە. هەر بەپێی داتاکان (646 هەزار و 512) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، کۆی بەهاکەی (47 ملیۆن و 297 هەزار و 422) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (69.13) دۆلار فرۆشراوە. بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (6 ملیار و 852 ملیۆن و 647 هەزار و 170) دۆلار، لەو بڕەش (3 ملیار و 936 ملیۆن و 820 هەزار و 663) دۆلاری بە ڕێژەی (57.4%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (2 ملیار و 915 ملیۆن و 826 هەزار و 507) دۆلاری بە ڕێژەی (42.6%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانەی خشتەی ژمارە (4)). خشتەی ژمارە (4) سەرچاوە: كۆمپانیای دیلۆیت  


رۆیتەرز- ئورهان كرمان- قامیشلۆ  دوای 10  ساڵ خۆبەڕێوەبەرێتیی، كوردەكانی سوریا ترسیان هەیە نزیكبونەوەی ئاشكرای نێوان دیمەشق‌و حكومەتی توركیای نەیاری، ببێتەهۆی ئەوەی ئەو شێوازە ژیانە لەدەستبدەن، كە بە زەحمەت بەدەستیان هێناوە.  بەر لەسەرهەڵدانی ململانێ لە سوریا، كوردەكان كە ژمارەیان نزیكەی (2 ملیۆن) كەسە، رێگەیان پێنەدەدرا زمانی كوردی لە خوێندنگەكاندا فیرببن یاخود لە بۆنە كلتورییەكانیاندا ئاهەنگ بگێڕن.  دوای ساڵێك لە سەرهەڵدانی راپەڕینی سوریا لە ساڵی 2011دا، هێزەكانی حكومەت لەناوچەكانی باكور كشانەوە، ئەمە رێگا خۆشكرد بۆ "ئیدارەی خۆسەر" كە كوردەكان سەرۆكایەتی دەكەن بۆ بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی خۆیان، لەناویشیاندا ئەو خوێندنگانەی كە بەزمانی كوردی تێیاندا دەخوێندرێت. بەڵام زۆرێك لەو ناوچانەی كە بە ئیدارەی خۆسەر ناسراون دەڵێن رەنگە ئەو مافە نوێیانەیان لەدەستبدەن ئەگەر حكومەتی سوریا لەگەڵ توركیادا ئاشەوایی بكات (توركیا لەساڵی 2011وە پاڵپشتی لە ئۆپۆزسیۆن كردووە دژ بە بەشار ئەسەد‌و هێرش دەكاتەسەر ئەو ناوچانەی كە لەلایەن كوردەكانەوە بەڕێوەدەبرێن،  چونكە ئەنكەرە وەكو هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی تەماشایان دەكات).  سلێمان ئەبوبەكر (55 ساڵ) كە یەكێكە لە  دانیشوانی ناوچەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێ" ئەگەر ئەم رێككەوتنە بكرێت، دەبێت بە گورزێكی كوشندە بۆ ئیدارەی خۆسەر كە لەسەر بنەمای یەكسانیی‌و دیموكراتی‌و ئازادی بنیادنراوە". هەفتەی رابردوو چوار سەرچاوە بە (رۆیتەرز)یان راگەیاند، ئەم نیگەرانیانە لە باشبوونی ئاشكرای پەیوەندییەكانی نێوان دیمەشق‌و ئەنكەرەوە سەرچاوەی گرتووە بە موبارەكەی مۆسكۆ، هەر جۆرە ئاسایبونەوەیەكی پەیوەندییەكان  لەنێوان ئەنكەرەو دیمەشقدا، دەكرێت گۆڕانكاری لە جەنگی سوریادا دروستبكات كە ماوەی 10 ساڵە بەردەوامە.  لەم مانگەدا سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لە دیمەشق گفتوگۆی نهێنی كرد، وەزیری دەرەوەی توركیاش چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن‌و حكومەتی سوریای هاندا بۆ ئاشتەوایی، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا ئامادەیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ بەشدار ئەسەد لەو لوتكەیە نیشاندا كە هەفتەی رابردوو لە سەمەرقەند بەڕێوەچوو.  "زمانی دیك" لە مەترسیدایە پێدەچێت هەر گفتوگۆیەك لەنێوان توركیا‌و سوریادا بە دەوری ئەو (3 ملیۆن‌و 600 هەزار) پەنابەرە سورییەدا بسوڕێتەوە كە هێشتا لە توركیادا نیشتەجێن. ئەردۆغان خوازیارە سەرەتا ئەم پەنابەرانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان بەر لەوەی ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنەوەی لە ساڵی داهاتوودا، بەڵام رەنگە گفتوگۆكان رێككەوتنی ئەمنی‌و ئیدارەی باكوری سوریاش لەخۆی بگرێت.  بەلای خاتوو دەلال  محەمەدی (45  ساڵ)ەوە رەنگە زمانی كوردی روبەڕووی سڕینەوە ببێتەوە، ئەگەر هەریەكە  لە ئەنكەرەو دیمەشق دژی خوێندنی كوردی بن لە خوێندنگەكاندا.  خاتوو دەلال دەڵێ" ترسمان لە نزیكبونەوەی توركیا‌و سوریا هەیە، ئەمە دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێكهاتەكانی ناوچەكە‌و ئەنجامی ئەم نزیكبونەوەیە سڕینەوەی كەلتوری كورد‌و زمانی دایكە دوای ئەوەی لەماوەی 10 ساڵدا پێیگەیشتین".  لەكاتێكدا توركیا دوژمنێكی ئاشكرای ئیدارەی خۆسەرە، كوردەكانی سوریا چونەتە ناو گفتوگۆیەكی تێكەڵ بە شەڕ  لەگەڵ دیمەشق، هاوكات پارێزگارییان لە پەیوەندییە باشەكانیان لەگەڵ مۆسكۆ‌و ئەو هاوپەیمانێتیەشدا كردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێبەرایەتی دەكات‌و شەڕی جیهادییەكان دەكات لە سوریا.  ساڵح موسلیم یەكێك لە سەرۆكەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) كە حزبی سەرەكییە لەناوچەی ئیدارەی خۆسەردا وتی" رەنگە ئێستا روسیاش پشتی لە كورد كردبێت".  رایگەیاند" ئەم بانگەوازە لە روسیاوە هاتووە، روسیا دەیەوێت سوریا‌و توركیا لەیەكتر نزیكببنەوە".  بەلای خاتوو (دلڤین)ەوە كە دوكاندارێكە، هەر رێككەوتنێك لەنێوان ئەو دوو لایەنە ناكۆكە بەواتای ئەوە دێت كچەكەی لەژێر حوكمی كورتخایەنی ئیدارەی خۆسەردا لە شاری كۆبانێی باكوری سوریا، چێژ لە ژیان نابینێت.  خاتوو دلڤین بە (رۆیتەرز)ی وت" ئەم هەنگاوە ئیدارەی خۆسەر هەڵدەوەشێنێتەوە، لەم حاڵەشدا هەموو شتێك گۆڕانكاری بەسەردا دێت، شێوازی كاركردنمان، ئەو زمانەی كە فێری منداڵەكانمانی دەكەین، كاریگەری لەسەر دراو دەبێت‌و زیانی گەورەی دەبێت.. بەبۆچونی ئێمە هەموو هەوڵێكی دەوڵەتی توركیا تەنیا رزگاربوونە لە ئیدارەی خۆسەر نە زیاتر و نە كەمتر".


شیكاری: درەو بەشی سێیەم # لە ساڵی (2009) (2 ملیۆنێک و 518 هەزارو 773) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزار و 24) دەنگی بە ڕێژەی (17.7%) بەدەستهێناوە. # لە دواهەڵبژاردندا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، بزوتنەوەی گۆڕان تەنها (22 هەزارو 91) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (0.6%)ی کۆی گشتی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێم. # ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی (2009)ەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (38%) زیادیان کردووە، بەڵام دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێژەی (95%) کەمی کردووە. # لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری (8) هەڵبژاردنی کردووە. # بزوتنەوەی گۆڕان (1) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (7) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە. بەشی سێیەم؛ پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا پوختە؛ لە ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، بزوتنەوەی گۆڕان بەو پێیەی لە ساڵی (2009)ەوە دامەزراوە تەنها بەشداری (8) هەڵبژاردنی کردووەو لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بە لیستی سەربەخۆ جگە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (25/7/2009) بەڕێوەچوو بەو پێیەی یەکەم بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بووە لە هەڵبژاردن (2 ملیۆنێك و 518 هەزار773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزارو 24) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (17.7%) کۆی گشتی دەنگدەران.  بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان توانیویەتی تەنها (22 هەزارو 91) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (0.6%) کۆی گشتی دەنگدەران. بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2009)ەوە بە ڕێژەی (38%) زیادی کردووە، بەڵام دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان (422 هەزار و 933) دەنگ بە ڕێژەی (95%) کەمی کردووە، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە. خشتەی ژمارە (1) چارتی ژمارە (1) یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان کە یەکەم بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە 25/7/2009 بەرێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە 3.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%) 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.    بزوتنەوەی گۆڕان (445 هەزارو 24) دەنگی بەدەستهێناو (25) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد. دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/ 2010 بەڕێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%) 4.    بزوتنەوەی گۆڕان (425 هەزارو 793) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛ -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (298 هەزارو 621) دەنگ بەرێژەی (35.8%). -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (103 هەزارو 397) دەنگ بەرێژەی (15.2%). -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (23 هەزارو 775) دەنگ بەرێژەی ( 5.6%). چارتی ژمارە (2)     سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 803 هەزارو 283) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 950  هەزارو 130) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74%) 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.     بزوتنەوەی گۆڕان  (476 هەزارو 736) دەنگی بەدەستهێناو (24) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد. چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو 2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%). 4.    بزوتنەوەی گۆڕان  (472 هەزارو 503) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛ -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (347 هەزارو 799) دەنگ بەرێژەی (39%). -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (104 هەزارو 59) دەنگ بەرێژەی (14%). -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (20 هەزارو 645) دەنگ بەرێژەی (4%). چارتی ژمارە (3) پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان  1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%) 4.    بزوتنەوەی گۆڕان (490 هەزارو 572) دەنگی بەدەستهێنا ، بە جۆرێک؛ -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (359 هەزارو 600) دەنگ بەرێژەی (40%) -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (108 هەزارو 117) دەنگ بەرێژەی (14%) -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (22 هەزارو 885) دەنگ بەرێژەی (5%) چارتی ژمارە (4) شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو. 2.    ( 3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 795 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا  4.    بزوتنەوەی گۆڕان (199 هەزارو 611) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک -    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (154 هەزارو 947) دەنگی بەدەستهێنا. -    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (40 هەزارو 863) دەنگی بەدەستهێنا. -    بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك (3 هەزارو 801) دەنگی بەدەستهێنا. چارتی ژمارە (5) حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. 2.    ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە 3.    (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59%) 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (186 هەزارو 903) دەنگی بەدەستهێناو تەنها (12) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد. هەشتەم؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) 1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو 2.    ( 3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (1 ملیۆن و 232 هەزارو 897 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.4%) 4.    بزوتنەوەی گۆڕان (22 هەزارو 91) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم؛ -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (17 هەزارو 846) دەنگ بەرێژەی (4.5%) -    دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (4 هەزارو 245) دەنگ بەرێژەی (1%) بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای دهۆك لەبەر ئەوەی هیچ کاندیدێکی نەبوو، بۆیە هیچ دەنگێکیشی بەدەست نەهێنا. چارتی ژمارە (6)   بەشی دووەم: دەنگ و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا بەشی یەكەم: دەنگ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا  


 درەو: لە خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی ئێران دژی كوژرانی ژینا ئەمینی (7) خۆپیشاندەر كوژراون، (450) بریندارو (500) دەستگیركراو هەیە. رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارەكانی بڵاوكردەوە: دیواندەرە: ٢ کوژراو و ٣٣ بریندار سەقز: ١ کوژراو و ٧٤ بریندار بانە: ٤٠ بریندار مەهاباد: ٢٣ بریندار بۆکان: ١٧ بریندار سنە: ٦٦ بریندار مەریوان: ٩ بریندار دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار بیجاڕ: ٩ بریندار قوروە: ١٧ بریندار تیکاب: ٧ بریندار ماکۆ: ٦ بریندار ئورمیە: ١ کوژراو - ٢٠ بریندار پیرانشار: ١ کوژراو - ٤٨ بریندار کرماشان: ١ کوژراو و ٣٦ بریندار ئیلام: ١٣ بریندار نەغەدە: ١٥ بریندار   کۆی گشتی: 🔹كوژراو: 7 كەس 🔹بریندار: 450 كەس 🔹دەستگیركراو: 500 كەس  


درەو: بڕیارە ئەمرۆ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم رێككەوتنێك واژۆ بكات، بەپێی رێككەوتنەكە ئەمریكا بۆ ماوەی پێنج ساڵ هاوكاری هێزی پێشمەرگە دەكات لەبەرامبەردا پارتی و یەكێتی هێزی پێشمەرگە یەكبخەن.  سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی كوردستان و سەرەتا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، دواتر لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و   قوباد تاڵەبانی و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رێكەوتنێك واژۆ دەكەن. سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا و بەرپرسانی هەرێم رێككەوتنێك واژۆ دەكەن، رێككەوتنەكە بۆماوەی پێنج ساڵە. بەپێی زانیارییەكانی درەو، لە رێككەوتنەكەدا ئەمریكا پابەند دەبێت كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەركی راهێنان و پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەئەستۆ دەگرێت لەبەرامبەردا دەبێت لەو ماوەیەدا هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێنەوەو هیچ هێزێك لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا نەمابێت.   لە ئێستادا ئەمریكاو هاوپەیمانان مانگانە بڕی (28 ملیار) دینار هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن بۆ موچەو سەرەرای هاوكاری لۆجستی و سوتەمەنی و خۆراك و پڕچەككردن.


درەو: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستا واژۆ لەسەر ژمارەیەك پۆستی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، لەبەرامبەر پێكەوە بوون لە پرسی دەستور و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و بەردەوام بوون لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان. سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر ژمارەیەك پۆستی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان كردووەو رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە بۆ دەرچونی مەرسومی هەرێمی. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، كە پشتیوان سادق سەرۆكی تیمی پارتی بە دانا عەبدولكەریم سەرۆكی تیمی گۆڕانی راگەیاندووە، كە مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر پۆستە نوێیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە.  رۆژی 7ی ئەیلولی رابردوو تیمی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت كۆبونەوە، كۆبونەوەكەش تایبەت بوو، بە سەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر یەكدی، تیمی بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانیان دەربڕیوە لەوەی تا ئێستا رێككەوتنی نێوانیان جێبەجێنەكراوەو بەشێك لە پۆستەكانیان وەرنەگرتووە، ئاماژەیان بەوەكردووە كە فشاری زۆریان لەسەرە لەلایەن جەماوەرەكەیانەوە، تیمی پارتیش بەڵێنی واژۆكردنی سەرجەم پۆستەكانیان بە بزوتنەوەی گۆڕانداوە، لەبەرامبەر پێكەوەبوون لە حكومەت و پرسی دەستور و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان. پشتیوان سادق سەرۆكی تیمی حكومی پارتی لە رۆژی 7ی ئەیلول وێنەیەكی لە پەیجی خۆی بڵاوكردووەتەوەو نوسیویەتی: سەردان و كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدار ،كاك مستەفا سەیدقادر جێگری سەرۆكی هەرێم، كاك هێمن هەورامی،كاك دانا عەبدولكەریم. ئەو پۆستانەی كە مەسرور بارزانی واژۆی لەسەركردوون: • هەڵۆ سەلاح چاوشین، بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی وەبەرهێنان   • هادی ئەكرەم، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری. • پێشرەو بابە شێخ، راوێژكار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان. • بەهرۆز عەلی، راوێژكار لە ئەنجومەنی وەزیران. • رەزا جەبار، بەرێوەبەری گشتی بۆ بەدواداچون وتەفتیش لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی.  


شیكاری: درەو: بەشی دووەم  # لە ساڵی (1992) (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو یەکێتی (423 هەزار) دەنگی بە ڕێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە. # لە دواهەڵبژاردندا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (3 ملیۆن و 486 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتی (215 هەزار) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (17%)ی کۆی گشتی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، واتا لە نێوان 1992 -2021 یەكێتی بەنزیكەی (50%)ی دەنگەكان كەمیكردووە # ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادیان کردووە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان (208 هەزار و 517) دەنگی بە ڕێژەی (49%) کەمی کردووە. # لەیەكەم هەڵبژاردندا یەكێتی لە سلێمانی (207 هەزارو 168) دەنگ بەرێژەی (%60) دەنگی بەدەستهێنابوو، لە دوایین هەڵبژاردندا (124 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (32%) # لەیەكەم هەڵبژاردندا یەكێتی لە هەولێر (148 هەزار) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (44%)، لەدوایین هەڵبژاردندا یەکێتی  لە هەولێر (65 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (15%) # لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (12) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو یەکێتی بەشداری سەرجەمیانی کردووە. # یەکێتی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (9) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە. بەشی بەشی دووەم؛ پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا پوختە؛ لە ساڵی (1992)ەوە (12) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (9) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەک نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بەڵکو بە ڕێژەیەکی گەورە دەنگەکانی دابەزیوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (423 هەزارو 833) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (38%) کۆی گشتی دەنگدەران.  بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی كوردستان توانیویەتی تەنها (215 هەزارو 316) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (6%)ی کۆی گشتی دەنگدەران. بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (214%) زیادی کردووە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان (208 هەزار و 517) دەنگی بەڕێژەی (49.2%)ی دەنگەکانی کەمی کردووە ، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە (1))، لە خوارەوە پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە. خشتەی ژمارە (1) پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا چارتی ژمارە (1) تێبینی؛ لە خولی دووەم و سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خولی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکێتی لەگەڵ لایەنی دیکە لە هاوپەیمانیدابووە، بۆیە ژمارەو ڕێژەی دەنگەکانی ئاماژەی پێ نەدراوە. یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 بەرێوەچوو. 2.    ( ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%). 4.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان زەحمەتکێشان لە لیستێکدا بەشداریان کردوو (423 هەزارو 833) دەنگیان بەدەستهێنا. -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (207 هەزارو 168) دەنگ بەرێژەی (%59.9) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (148 هەزارو 352) دەنگ بەرێژەی (44.4%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (15 هەزارو 148) دەنگ بەرێژەی (7.7%) -    دەنگی یەکێتی لە سنوری كەركوك (53 هەزارو 129) دەنگ بەرێژەی (60.3%) چارتی ژمارە (2) دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%) 4.    سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد. سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/ 2005 بەڕێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%) 5.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان (765 هەزارو 544) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (485 هەزارو 718) دەنگ بەرێژەی (65.9%)  -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (244 هەزارو 343) دەنگ بەرێژەی (37.7%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (35 هەزارو 483) دەنگ بەرێژەی (9.3%) چارتی ژمارە (3) چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 753  هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (75.6%) 4.    سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن  و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد. پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە 3.    (ملیۆنێك و 876  هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%) 4.    یەکێتی و پارتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد. شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/ 2010 بەڕێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%) 4.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان (396 هەزارو 237) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (237 هەزارو 379) دەنگ بەرێژەی (28.47%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (124 هەزارو 632) دەنگ بەرێژەی ( 18.3%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (34 هەزارو 226) دەنگ بەرێژەی ( 8.06%) چارتی ژمارە (4) حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو. 2.    (2 ملیۆن و 803 هەزارو 283) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 950  هەزارو 130) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74%) 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.     یەکێتی نیشتمانی كوردستان (350 هەزارو 500) دەنگی بەدەستهێناو (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد. هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1.    هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو 2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%). 4.    یەکێتی نیشتمانی كوردستان (500 هەزارو 410) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (294 هەزارو 265) دەنگ بەرێژەی (33%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 688) دەنگ بەرێژەی (23%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (37 هەزارو 457) دەنگ بەرێژەی (7%) چارتی ژمارە (5) نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان  1.    هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2.    ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%) 4.    یەکێتی نیشتمانیی كوردستان (528 هەزارو 122)دەنگی بەدەستهێنا ، بە جۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (318 هەزارو 723) دەنگ بەرێژەی (35.2%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (168 هەزارو 603) دەنگ بەرێژەی (22%) -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (40 هەزارو 796) دەنگ بەرێژەی ( 8.1%) چارتی ژمارە (6) دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  1.    هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو. 2.    (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (ملیۆنێك و 795 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا  4.    یەکێتی نیشتمانیی كوردستان (364 هەزارو 638) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (259 هەزارو 378) دەنگ بووە. -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر (79 هەزارو 745) دەنگ بووە. -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 215) دەنگ بووە. چارتی ژمارە (7) یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 1.    هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. 2.    ( 3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە 3.    (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59%) 4.    هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (319 هەزارو 912) دەنگی بەدەستهێنا و (18) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد. دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) 1.    هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو 2.    (3 ملیۆن و 486 هەزارو 787) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3.    (1 ملیۆن و 232 هەزارو 897 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.4%) 4.    یەکێتی نیشتمانی كوردستان (215 هەزارو 316) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛ -    دەنگی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی (124 هەزارو 414) دەنگ بەرێژەی (31.6%) -    دەنگی یەکێتی  لە پارێزگای هەولێر (65 هەزارو 862) دەنگ بەرێژەی (14.8%) -    دەنگی یەکێتی  لە پارێزگای دهۆك (25 هەزارو 40) دەنگ بەرێژەی (6.3%) چارتی ژمارە (8) * هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان لە ساڵی 2000 لە دەڤەری سلێمانی و لە 2001 لە دەڤەری هەولێر بەڕێوەچوو   بەشی یەكەم: دەنگ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا  


درەو: د. كامەران قادر یەعقوب/ پسپۆری بواری دارایی و ئابووری گۆڤاری ئاییندەناسی  بەرایی بەرزبوونەوەی گشتیی نرخەکان (هەڵئاوسان)، یەکێکە لە کێشە ئابوورییەکان کە ڕووبەڕووی ئابووریی وڵاتێکی دیاریکراو یان ئابووریی جیهان دەبێتەوە. کاتێك باس لە هەڵئاوسان دەکرێت، تەنها مەبەستی بەرزبوونەوەی نرخی یەك شمەكی دیاریکراو نییە، بەڵکوو واتاکەی ئەوەیە کە ئاستی گشتیی کۆی شتومەک و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەبێتەوە، بە شێوەیەك کە زیاتر بێت لەو پێوەرەی کە لە زانستی ئابووریدا باس کراوە کە نابێت ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە ٢٪ تێپەڕێنێت. کەواتە بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان بۆ کەمتر لەو ڕێژەیە، لە ئابوورییەکی دیاریکراودا بە ڕێژەیەکی تەندروست هەژمار دەکرێت. لە لایەکی ترەوە، هۆکار و دەرئەنجامەکانی هەڵئاوسان لە ئابوورییەکەوە بۆ ئابوورییەکی تر و لە کاتێکەوە بۆ کاترێکی تر جیاوازە، هەروەها هەڵئاوسانی گشتیی نرخەکان چەندین جۆری هەیە کە ڕووبەڕووی ئابوورییەکی دیاریکراو یان ئابووریی هەموو جیهان دەبێتەوە. لەم توێژینەوەیەدا لێکۆڵینەوە لە هۆکار و دەرئەنجامەکانی بەربوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستاندا دەکەین. هەروەها شیکاری بۆ داهاتووی ئاستی گشتیی نرخەکان دەکرێت، کە ئایا داهاتووی بەرزبوونەوەی نەرخەکان بۆ سێ ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت. جۆرەکانی هەڵئاوسان لە زانستی ئابووریدا هەر بەرزبوونەوەیەك لە ئاستی گشتیی نرخەکاندا یەک هۆکار و یەک دەرئەنجامیان نابێت، بەڵکوو چەندین هۆکار و دەرئەنجامی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. هەروەها لێرەدا دەبێت ئاماژە بە جۆرەکانی هەڵئاوسانی نرخەکانمان بکرێت، بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین کە ئایا ئەو هەڵئاوسانەی کە لە ئاستی گشتیی نرخەکاندا ڕووی داوە لە هەرێمی کوردستان، لە چ جۆرێکیان و دەرئەنجامەکەی چییە. ئەوەی جێی گرنگیپێدانە ئەوەیە کە هەندێك لەو جۆرە جیاوازانەی هەڵئاوسان لە چەند ئابوورییەکی دیاریکراودا ڕوو دەدات و هەندێکی تریشیان لە چوارچێوەی ئابوورییەکی دیاریکراوی تردا ڕوو دەدات. پێش ئەوەی شیکاریی تەواوەتی بکەین، وا باشترە لە سەرەتادا ئاماژە بە جۆرەکانی هەڵئاوسان بکرێت. هەڵئاوسانی خشۆك ( (Creeping Inflation ئەم جۆرە لە هەڵئاوسان كاتێك ڕوو دەدات كە بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە ٢٪ زیاتر نەبێت. ئەم بەرزبوونەوەیە سوودێکی گەورەی هەیە بۆ ئابووریی دەوڵەتان، چونکە کاتێك نرخەکان بە ڕێژەی لە ٢٪ زیاد دەکەن، کەواتە بەرهەمهێنەر و بەکاربەریش زانیاریی تەواوەتیی هەیە کە ئاستی گشتیی نرخەکان ساڵانە بە ڕێژەی ٢٪ زیاد دەکەن(١). کەواتە ئەم ڕێژەیە وا دەکات کە هەمیشە کڕیارەکان خواستیان بۆ شمەک و خزمەتگوزاری لە زیادبووندا بێت.  ئەمەش وا دەکات کە بەردەوام بەرهەمهێنان زیاد بکات و ڕێژەی سەرجەمی بەرهەمی ناوخۆیی لە زیادبووندا بێت. هەر بەرزبوونەوەیەکیش لە بەرهەمی ناوخۆیی، بە گەشەی ئابووری هەژمار دەکرێت. لە هەمان کاتدا، زیادبوونیش لە سەرجەمی بەرهەمی ناوخۆیی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، دواجار دراوێکی بەهێز بۆ وڵات دروست دەبێت. لە لایەکی ترەوە زیادبوونی نرخ بەو ڕێژە دیاریکراوە، دروستکردنی هەلی کار و بەردەوامی لە گەشەی ئابووری، دەبێتە هۆی فراژووبوونێکی بەردەوام لە ئابووریدا. کەواتە ئەم جۆرە لە هەڵاوسانی نرخەکان، فاکتەرێکی باش دەبێت بۆ بارودۆخی ئابووریی وڵات(٢). هەڵئاوسانی کپکراو (suppressed inflation) جۆرێکی تر لە هەڵئاوسانی نرخەکان هەیە کە بە نادیاری دەمێنێتەوە، چونکە دەوڵەت لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی نرخەوە توانیویەتی ئاستی گشتیی نرخەکان بە نزمی بهێڵێتەوە. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە هەڵئاوسانە بە کپکراوی دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی دەوڵەت دەستبەرداری پاڵپشتیکردنی نرخەکان دەبێت. نموونەی ئەم جۆرە هەڵئاوسانە لە عێراقدا بوونی هەبووە. بۆ نموونە: لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئاستی گشتیی نرخەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستێکی گونجاوی ئابووریدا بووە، سەرەڕای ئەوەی کە گۆڕانکاریی گەورەی ئابووری لەدوای ساڵی ١٩٨٢ لە جیهاندا ڕووی دابوو، هەروەها حکومەتی ئەوسای عێراق لە شەڕێکی سەختدا بوو لەگەڵ ئێراندا. بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت، لە کۆی گشتیی داتاکانی ئەو سەردەمە، ڕێژەی هەڵئاوسان نەگەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیداری ئابووری، بەتایبەت بۆ نرخی خۆراک و وزە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ گەمارۆی ئابووری خرایە سەر عێراق، نرخەکان بەخێرایی بەرز بوونەوە. هەر چەندە هۆکاری بەرزبوونەوەکە پەیوەست بوو بە گەمارۆکەوە، بەڵام بەشێکی ئەو نرخ بەرزبوونەوەیەش پەیوەست بوو بەو کپکردنەی نرخەکان لە ساڵانی هەشتاکاندا، کە ئەو نرخانە، ڕاستەقینە نەبوو، بەڵکوو دەوڵەت پاڵپشتیی دەکرد و لە ڕاستیدا نرخی ڕاستەقینەی شتومەکەکان لە ساڵانی هەشتا زیاتر بوو. کپکردنی نرخ زیاتر لەلایەن وڵاتانی تازەپێگەیشتووەوە پەیڕەو دەکرێت، هەر چەندە لە سەردەمی ئێستاماندا ئەو جۆرە سیاسەتە ئابوورییە لە زۆربەی دەوڵەتانی تازەپێگەیشتوودا پەیڕەو ناکرێت، چونکە لە سۆنگەی ئابوورییەوە بە سیاسەتێکی هەڵە ناوزەد دەکرێت. دەوڵەتان لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانن کۆنترۆڵی نرخ بکەن، دواجار دەبێت دەستبەرداری ببن. هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر ( (Hyper Inflation ئەم جۆرە لە هەڵئاوسان، بە مەترسیدارترین جۆری هەڵئاوسان هەژمار دەکرێت، دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی سیستمی نەختینەیی لە وڵاتدا. هەر چەندە ئەم جۆرە هەڵئاوسانە نموونەی زۆرە، بەڵام لە سەردەمی ئێستاماندا ئەو دەوڵەتانەی کە تووشی ئەم جۆرە هەڵئاوسانە بوون، لەوانە: ئێران، تورکیا، فەنزوێلا، لوبنان؛ لە دیارترین ئەو دەوڵەتانەن کە لەم ساڵانەی دواییدا تووشی ئەم جۆرە لە هەڵئاوسانی ئاستی گشتیی نرخەکان بوونەتەوە. هۆكارەكانی سەرهەڵدانی هەڵئاوسان   هەر چەندە لەنێوان ئەم جۆرانەی هەڵئاوساندا چەندین جۆری تری هەڵئاوسان هەیە، بەڵام لێرەدا باشتر وایە کە فۆکەس بخرێتە سەر هۆکارەکانی هەڵئاوسان کە لە زانستی ئابووریدا باس کراوە. سەرەڕای ئەوەی کە هەڵئاوسان هۆکارگەلێکی زۆری هەیە، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا دابەشی دەکەین بۆ سێ هۆکاری سەرەکی. یەكەم: لەچاپدانی دراوی نوێ (دەرکردنی دراوی لەڕادەبەدەر)   یەکێک لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان لە ئاستی گشتیی نرخەکان، لەچاپدانی دراوە لەسەروو توانای ئابووری (واتە دەرکردنی دراو زیاتر لەو ئاستەی کە پێویستە بۆ ئابوورییەکی دیاریکراو). لێرەدا پرسیارێك پێویستە بکرێت، ئەویش ئەوەیە: دەوڵەتان بۆچی پارەی زیاد لە پێویست چاپ دەکەن؟ لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە، دەتوانرێت شیکاریی تەواو بۆ هۆکار و دەرئەنجامەکانی چاپکردنی دراوی نوێ زیاد لە پێویست بکرێتChaudhary & Li, 2018) ). دەتوانرێت بوترێت کە هۆکاری سەرەکیی زیادکردنی دراوی نەختینەیی زیاد لە پێویست پەیوەستە بە کورتهێنانی بودجەی دەوڵەتەوە. کاتێک کە دەوڵەتەکان تووشی کورتهێنان دەبن لە بودجەی گشتی و هیچ ڕێگایەکی تریان بۆ نادۆزرێتەوە تا کورتهێنانەکەی پێ پڕ بکەنەوە، بەناچاری پەنا دەبەنە بەر لەچاپدانی دراو. پێش ئەوەی بچینە ناو ناوەرۆکی لەچاپدانی دراو، پێویستە ئەوە بوترێت کە کێشەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە دەکرێت لە ڕێی قەرزی دەرەکی یاخود ناوخۆییەوە چارەسەر بکرێت، یان کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەت، یاخود زیادکردنی باج کە دەبێتە هۆی زیادکردنی داهات، یان بەکارهێنانی هەرسێ ڕێگاکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی کوردتهێنانی بوجە، یاخود نەهێشتنی ئەو کورتهێنانە بەتەواوەتی. بەڵام دەوڵەتان بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، پەنا نابەنە بەر کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان، یاخود زیادکردنی باج، چونکە لە ڕووی سیاسییەوە بە گونجاوی نازانن. لەبەر ئەوە کاتێک کە کێشە ئابوورییەکان دەگەنە لوتکە، دەست دەکەن بە چاپکردنی دراوی نوێ، کە بارودۆخی ئابووری تووشی تەنگژەی ئابووری دەبێت. زیادکردنی خستنەڕووی دراو، دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لەنێوان بڕی خراوەڕووی دراوی نیشتمانی و بڕی ئەو شتومەکانەی کە لە بازاڕدا هەیە. لە لایەکی ترەوە زیادکردنی بڕی خراوەڕووی دراوی نیشتمانی بەرانبەر دراوی بیانی، دەبێتە هۆی شکانی بەهای دراوی نیشتمانی بەرانبەر بە دراوە قورسە جیهانییەکان، وەکوو دۆلاری ئەمەریکی و یۆرۆی ئەورووپی و پاوەنی بەریتانی… هتد. دووەم: زیادبوونی خواست زیادبوونی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی گشتیی نرخەکان بەرز بێتەوە. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بۆ خواست بەرز دەبیتەوە؟ لە زانستی ئابووریدا ئاماژە بە چەند هۆکارێك دراوە، لەوانە: زیادبوونی داهاتی تاکەکەس، زیادبوونی گەشەی ئابووری، فراوانکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت، زیادبوونی کرێ و مووچە… هتد. زیادبوونی داهاتی ڕاستەقینەی تاکەکەس دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری. لێرەدا ناهاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا ڕوو دەدات، بە لایەنی کەمەوە ئەم ناهاوسەنگییە بۆ ماوەی کورت ڕوو دەدات. سێیەم: هەڵئاوسان لە ئەنجامی زیادبوونی تێچووەوە ئەم هەڵئاوسانە لە ئەنجامی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنانەوە ڕوو دەدات، بۆ نموونە: زیادبوونی نرخی وزە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان، چونکە وزە یەکێکە لەو هۆکارانەی بەرهەمهێنان کە بەشدارییەکی کارای هەیە لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا. هەر زیادبوونێک لە نرخی وزەدا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە تێچووی بەرهەمهێنان زیاد بکات. یان زیادبوونی نرخی ماددە خاوەکان کە لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا بەشدارییەکی کارایان هەیە، وەك زیادبوونی نرخی ئاسن کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا بەکار دەهێنرێت. هەر زیادبوونێک لە نرخی ئاسن، دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچووی ئۆتۆمبێل. لە لایەکی ترەوە تەنها زیادبوونی نرخی وزە و ماددە خاوەکان نابنە هۆی زیادبوونی ئاستی گشتیی نرخەکان، بەڵکوو زیادکردنی نرخی سوودی بانکی و هەروەها زیادکردنی کرێ و مووچەش دەبنە هۆی زیادبوونی نرخەکان. هەندێك جار زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان پەیوەست نییە بە بارودۆخی ناوخی وڵاتەوە، بەڵکوو لە دەوڵەتێکی ترەوە ئەم جۆرە هەڵئاوسانە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی تر. بۆ نموونە؛ زیادبوونی ئاستی گشتیی نرخەکان لە وڵاتانی پیشەسازیی وەك وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتانی ئەورووپا، دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئەو هەڵئاوسانە بۆ دەوڵەتانی تر، چونکە هاوردەکردنی شتومەك لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەورووپاوە، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئەو هەڵئاوسانە بۆ وڵاتانی هاوردەکار. ‌لە بەشەکانی سەرەوە باسی هۆکارەکانی هەڵئاوسانمان کرد کە لە تیۆری ئابووریدا شیکاریی بۆ کراوە. لە هەنگاوی داهاتووماندا، شیکاری بۆ هۆکار و دەرئەنجامەکانی هەڵئاوسان دەکەین لە هەرێمی کوردستان و عێراق. باسکردنی هەڵئاوسان لە عێراق شانبەشانی هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە، چونکە کایە ئابوورییەکانی حکومەتی عێراق پەیوەندییەکی زۆر گەورەی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەم لە ڕووی سیاساتی نەختینەیی کە هەرێمی کوردستان لەژێر ڕکێفی سیاساتی نەختینەیی عێراقدایە و هەم هەرێمی کوردستان بەشێکی ئابووریی عێراق پێک دەهێنێت. هەروەها شیکارییەکی تەواوەتی و زانستییانە دەکرێت بۆ داهاتووی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستاندا، بە لایەنی کەمەوە تا ساڵی ٢٠٢٥ ئاستی گشتیی نرخەکان چیی لێ دێت. سەرەتایەك دەربارەی هەڵئاوسانی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق    لە پێنج دەیەی ڕابردوودا ئابووریی عێراق بە چەندین قۆناغی بەرز و نزمی ئابووریدا تێپەڕ بووە. لەدوای ساڵی (١٩٧٢-١٩٧٣)، عێراق داهاتێکی یەکجار گەورەی دەست کەوت، ئەوەی بە هۆی دوو هۆکاری سەرەکییەوە بوو، یەکەمیان بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە ٢ دۆلارەوە لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ ٣٧ دۆلار لە ساڵی ١٩٧٩، هۆکاری دووەم ئەوەیە کە عێراق هانگاوی نا بەرەو خۆماڵیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان و هەموو دامەزراوە و بیرە نەوتەکانی خستە ژێر ڕکێفی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی(٣). کەواتە عێراق هەم لە ڕووی نرخی نەوتی خاوەوە و هەم لە ڕووی بەرهەمهێنانی زیاتری نەوتەوە توانیی داهاتێکی زۆر بۆ خۆی کۆ بکاتەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئەو داهاتە زۆرەی نەوت چ پەیوەندییەکی هەیە بە ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراقدا (بە هەرێمی کوردستانیشەوە)؟ هەروەك لە بەشی یەکەم باسمان کرد کە زیادبوونی داهاتی تاکەکەس دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان، لەسەر ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی داهاتی ڕاستەقینە، خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری زیاد دەکات. ئەوەی جێی گرنگیپێدانە ئەوەیە کە ئاستی گشتیی نرخەکان بۆ کەرتی خانووبەرە و خزمەتگوزاری (خزمەتگوزاریی کەرتی تایبەت نەک حکومەت) بە ڕێژەیەکی گەورەتر زیاد دەکات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کەرتی خانووبەرە و خزمەتگوزاری قابیلیەتی ئەوەی نییە کە لە دەرەوی وڵات هاوردە بکرێت. لەبەر ئەوە کاتێك داهاتی تاکەکەس زیاد دەکات، ئەم دوو سێکتەرە بە شێوەیەکی زیاتر نرخەکانیان بەرز دەبێتەوە. ئەوەی جێی گرنگیپێدانە بانکی ناوەندی لە ساڵانی حەفتاکاندا توانیبووی نرخی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی جێگیر بکات تا چەند ساڵێکی زۆر کە کاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەر سەقامگیریی کۆی گشتیی ئابووری بە شێوەیەکی گشتی(٤). لە لایەکی ترەوە عێراق لە ساڵانی هەشتاکاندا بە هۆی ناسەقامگیریی سیاسی و سەربازییەوە و دابەزینی گەورەی نرخی نەوتی خاو لە ساڵانی (١٩٨٢-١٩٨٦)، ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە، هۆکارە سەرەکییەکەشی ئەوە بوو کەمبوونەوەی دراوی قورس و داڕمانی ژێرخانی ئابووری و زیادکردنی خستنەڕووی دراوی نیشتمانی کە ناهاوسەنگیی لەنێوان بڕی خراوەڕووی شمەک و خزمەتگوزاری و دراوی نیشتمانی دروست کرد. سەرئەنجام ئاستی گشتیی نرخەکان بەرزبوونەوەیەکی مەترسیداری تۆمار کرد. ڕێژەی هەڵئاوسان لە ساڵانی نەوەدەکاندا خراپتر بوو بەراورد بە دوو دەیەی پێشتر، چونکە گەمارۆیەکی توند خرایە سەر حکومەتی ئەو کاتەی عێراق لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە. قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی وڵات، یەکێك بوو لەو گەمارۆ قورسانەی کە لەسەر عێراق بوو. هەروەک زانراوە کە ئابووریی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو دەبەستێت بۆ دەستکەوتنی دراوە بەهێزەکانی وەکوو دۆلاری ئەمەریکی. لەبەر ئەوە ئەم گەمارۆ ئابوورییە دوو دەرهاویشتەی تری لێ کەوتەوە: یەکەمیان، عێراق تووشی کورتهێنانێکی زۆر توند بوو لە بودجەکەیدا، کە ناچار بوو بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکەی دراوی نوێ چاپ بکات (زۆربەت وڵاتانی تازەپێگەیشتوو کە تووشی کورتهێنانی بودجە دەبن، دراوی نوێی نیشتمانی چاپ دەکەن لە پێناو پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە). دووەمیان، لەگەڵ زیادکردنی خستنەڕووی دراوی نیشتمانی (دیناری عێراقی)، دیناری عێراقی بەهاکەی لەبەرانبەر دراوە جیهانییەکان لەدەست دا بە ڕێژەیەکی زۆر گەورە، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەڵئاوسان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار کە لە زانستی ئابووریدا بە هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر ناسراوە(٥). لەدوای بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراك کە لە ساڵی (١٩٩٧)ەوە بەکرداری دەست بەو پڕۆسەیە کرا، ئاستی هەڵئاوسان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی، چونکە ئەو پڕۆگرامە بوو بە هۆی ئەوەی کە بانکی ناوەندیی عێراق بتوانێت مانگانە بڕێك لە دراوی قورس بەدەست بێنێت، ئەمەش وای لە دراوی نیشتمانی کرد کە پاڵپشتییەکی گەورەی بۆ دروست ببێت و بەهاکەی تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت. دواجار بەرزبوونەوەی بەهای دراوی نیشتمانی بوو بە هۆی دابەزینی نرخی ئەو شتومەکانەی کە هاوردە دەکران لە دەرەوەی وڵات. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، لە ساڵی ٢٠٠٣، لە هەمان کاتدا هەڵگرتنی تەواوەتیی گەمارۆ، وای لە حکومەتی نوێی عێراق کرد کە دەستکراوە بێت بۆ هەناردەکردنی بڕێکی زۆرتری نەوتی خاو بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەش بوو بە هۆی زیادبوونێکی بەرچاو لە دراوی قورس لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە. دواجار توانرا تا ساڵی ٢٠١٩ کۆنترۆڵی هەڵئاوسان بکرێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی هەشتاکانەوە هەتا ٢٠٠٣، عێراق کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکاندا هەبوو. پەتای كۆرۆنا و کێشەی بەرزیی ڕێژەی هەڵئاوسان  (لەدوای ساڵی ٢٠٢٠) پێش ئەوەی باسی هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان بکەین لە هەرێمی کوردستان لەدوای سەردەمی کۆرۆنا، پێویستە باس لە ڕێژەی هەڵئاوسانی ئاستی گشتیی نرخەکان بکەین لە وڵاتانی گەشەسەندوو (وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وڵاتانی ئەورووپا و کەنەدا و ژاپۆن و ئوسترالیا و چین و کۆریای باشوور و هەندێك لە وڵاتانی تر). لە پێناو پاراستنی ئابووری و بەردەوامیدان بە چالاکییە ئابوورییەکان، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی ئابووری لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠،  وڵاتانی پیشەسازی و زۆرێك لە وڵاتانی تریش، سیاسەتە ئابوورییەکانیان بەکار هێنا (سیاسەتی دارایی و سیاسەتی نەختینەیی). بۆ نموونە: یەدەکی فیدراڵیی ئەمەریکا لە ڕێگەی سیاسەتی نەختینەییەوە هەوڵی دا کە هانی چالاکییە ئابوورییەکان بدات، ئەویش بە کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی بە (٠.٢٥٪). کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی، هانی پڕۆژە و کارگەکانی ئەمەریکای دا کە بەردەوام بن لە کارکردن، چونکە نرخی سوودی بانکی بۆ وەبەرهێن دەبێت بە تێچوو بۆ پڕۆژەکانی، کاتێک پەنا دەباتە بەر بانکەکان بۆ وەرگرتنی قەرز. لەم ڕێگەیەوە تا ڕادەیەك چالاکییە ئابوورییەکان هەر بەردەوامیی هەبوو، سەرەڕای ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرێك لە چالاکییە ئابوورییەکانی پەك خستبوو. لە لایەکی ترەوە حکومەتی ئەمەریکا چەندین هاندانی بۆ ئابووری ئەنجام دا (لێرەدا مانای هاندان بریتییە لە پێدانی بڕێک پارە بۆ کەسانی بێکار کە ئەوکات ژمارەیان زۆر بوو، هەروەها پێدانی بڕێك پارە وەك یارمەتی بۆ کارگەکان و پڕۆژەکان لە پێناو بەردەوامبوونیان لە کارکردن). ئەم دوو هۆکارە لە ئەمەریکا و لە زۆربەی وڵاتانی تر پەیڕەو کرا لە پێناو بەردەوامبوونی چالاکییە ئابوورییەکان، بە نموونە: یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، ژاپۆن و چەندین دەوڵەتی(6). لە لایەکی ترەوە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا، زۆربەی دەوڵەتان ڕێژەی بەرهەمی ناوخۆییان کەم بووەوە و تەنانەت هەندێک دەوڵەت ڕێژەی گەشەی ئابووریی نێگەتیڤ بوو. کەواتە لێرەدا ئاماژە بوو دوو هۆکار دەکەین کە بووە هۆی ئەوەی کە دراوێکی زۆر خراوەتە بازاڕەوە لەلایەن بانکە مەرکەزییەکان لە ڕێگەی نزمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی و زیادکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت (بە هاندانی ئابووری ناو نراوە). دوای کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢١دا، خواستێکی زۆر دروست بوو بۆ کڕینی شمەک و خزمەتگوزاری لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگاوە، لە لایەکی ترەوە نزمیی سوودی بانکی بەردەوام بوو لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەمەش وای لە وەبەرهێنەران کرد کە قەرزێکی زۆر بکەن لە بانکەکان بۆ مەبەستی وەبەرهێنان، چونکە هەم خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری زۆر بوو، هەم تێچووی قەرزکردن کەم بوو، چونکە ڕێژەی سوودی بانکی زۆر کەم بوو، ئەمەش وای کرد کە ئاستی گشتیی نرخەکان بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت. لە لایەکی ترەوە ئەوەی زیاتر ئاستی گشتیی نرخەکانی بەرز کردەوە، ناجێگیرییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بوو. لە کۆتایی مانگی دووی 2022، ڕووسیا هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئۆکرانیا بۆ داگیرکردنی، لەبەرانبەر ئەوەدا وڵاتانی پیشەسازی و هاوپەیمانەکانیان گەمارۆی ئابوورییان خستە سەر ڕووسیا، بەتایبەت لە کەرتی وزەدا، ئەمەش وای کرد کە نرخی نەوتی خاوی جیهانی و گازی سروشتی (غازی سروشتی) بەرزبوونەوەی گەورە تۆمار بکات. هەروەک دەزانرێت کە سەرچاوەکانی وزە یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، کەواتە هەر بەرزبوونەوەیەک لە سەرچاوەکانی وزە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی شتومەک و خزمەتگوزاری بەرز بێتەوە. کەواتە هۆکاری نائارامیی سیاسی و سەربازی، هۆکارێکی تری بەرزبوونەوەی ئاست گشتیی نرخەکان بوو لە جیهاندا. بەڵام لێرەدا پرسیارێك هەیە، ئەویش ئەوەیە کە: ئایا بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە وڵاتانی پیشەسازی (گەشەکردوو)، چ پەیوەندییەکی بە ئاستی گشتیی نرخەکانەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان؟ لە کۆتا بەشی ئەم توێژینەوەیەدا، شیکاری بۆ هۆکار و دەرئەنجامەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەین، هەروەها پێشبینیی داهاتووی ڕێژەی هەڵئاوسان (بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان) چی بەسەر ردێت بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و تەنانەت ساڵانی دواتریش. ڕێژەی هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان و پێشبینی بۆ داهاتوو هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی نیمچەسەربەخۆی هەیە و بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق. لە ڕووی سیاسەتی نەختینەییەوە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق. دراوی فەرمیی بەکارهاتوو لە  هەرێمی کوردستان دینارە کە دراوی فەرمیی عێراقە، بەڵام سیاسەتی دارایی (سیاسەتی داهاتەکان و خەرجییەکان) لە هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازیی هەیە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لە ڕووی خەرجییە گشتییەکان و داهاتە گشتییەکانەوە. لەم توێژینەوەیەدا باسی هۆکاری ئەو جیاوازییە ناکەین لە سیاسەتی دارایی، بەڵکوو باسکردنی ئەو جیاوازییە لەبەر ئەوەیە کە خەرجییە گشتییەکان و داهاتە گشتییەکان کاریگەریی گەورەیان هەیە لەسەر ڕێژەی هەڵئاوسان. لێرەدا شیکاری بۆ هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان دەكەین. لەم بەشەدا شیکاری بۆ هۆکارە ناوخۆییەکان و هۆکارە دەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان دەکەین لە هەرێمی کوردستان. هۆکارە دەرەکییەکان هەروەك ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هاوردەکردنی کاڵا جۆراوجۆرەکان دەبەستێت. بە واتایەکی تر: ڕێژەی بەشداریکردنی هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بۆ کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆی، لە ئاستێکی زۆر نزمدایە. کەواتە هەرێمی کوردستان (ناوەڕاست و باشووری عێراقیش هەمان شێوەیە)، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە وڵاتانی جیهان دەبەستێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆی. لەبەر ئەوە هەر بەرزبوونەوەیەك لە نرخی شمەك و خزمەتگوزاری ڕوو بدات لە وڵاتانی دەرەوە، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان. ئەم بابەتە لە تیۆری ئابووریدا پێی دەوترێت بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك و خزمەتگوزاری لە دەرەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان. ئەم هێڵكارییەی خوارەوە (ژمارە 1)، ڕێژەی هەڵئاوسانمان پیشان دەدات لە عێراقدا. هێڵكاریی ژمارە 1: ئاستی گشتیی نرخەکان لە عێراق پیشان دەدات (٢٠٢٠-٢٠٢٢) سەرچاوە: بانکی ناوەندیی عێراق/بەشی ئامار و توێژینەوە (٢٠٢٢) هۆکارە ناوخۆییەکان لە هەرە هۆکارە سەرەکییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کە بووە هۆی ئەوەی کە ئاستی گشتیی نرخەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە، پەیوەست بوو بە بەرزکردنەوە، ئەوە بوو کە بانکی ناوەندیی عێراق لە مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بڕیاری دابەزاندنی بەهای دراوی عێراقی بەرانبەر دراوی ئەمەریکی دا. یەك دۆلاری ئەمەریکیی لە ١١١٦ دینارەوە کرد بە ١٤٤٦ دینار، واتە بە ڕێژەی نزیکەی ٢٠٪ دیناری عێراقی بەهاکەی لەدەست دا(٧). لەم کاتەدا کاتێك هاوردەی شمەك دەکرێت لە دەرەوەی وڵات، ئەگەر نرخ لە دەرەوەی وڵات جێگیریش بێت، بەڵام ئاستی نرخەکان بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، چونکە بەهای دیناری عێراقی بە ڕێژەی ٢٠٪ بەهاکەی لەدەست داوە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی. کەواتە ئاستی گشتیی نرخەکان (بە لایەنی کەمەوە بۆ شتومەکەکانی کە لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێن بەرز دەبێتەوە)، بەرز دەبێتەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی؟ لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتایبەت لە مانگی ٢ی ٢٠٢٠، کە زۆربەی وڵاتانی پیشەسازی ئابوورییان داخست بە ماوەیەکی کاتی، ئەمەش وای کرد کە نرخی نەوتی خاو دابەزینێکی گەورە تۆمار بكات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. نرخی نەوتی خاوی برنت گەیشتە نزمترین ئاستی، دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ (١٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك). ئەم دابەزینە لە مانگەکانی ٣ و ٤-ی ٢٠٢٠-دا ڕووی دا. هەروەک زانراوە کە عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستێت بە داهاتی نەوت، هەر دابەزینێک لە نرخی نەوتی خاوی جیهانی دەبێتە هۆی کورتهێنانی بودجه. زانستی ئابووری چەند ڕێگایەك پێشنیار دەکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵات، لەوانە: کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەت، زیادکردنی باج و ڕسومات، قەرزکردن لە دامەزراوە داراییەکانی جیهان، قەرزی ناوخۆیی، زۆرێك لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو پەنا بۆ زیادکردنی خستنەڕووی دراوی بیانی دەبەن. لە ماوەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩، حکومەتی عێراق زۆربەی ئەم ڕێگایانەی گرتبووە بەر بۆ ڕێگریکردن لە کورتهێنان، چونکە لەدوای ساڵی ٢٠١٤-ەوە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی گەورەی تۆمار کردبوو. هەر چەندە لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، تا ڕادەیەك نرخەکەی بەرز بووەوە. لەبەر ئەوە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی گەورەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق، مەترسیی گەورە لەسەر ئابووریی عێراق دروست بوو. بۆ ئەوەی ئابووریی عێراق تووشی داڕمانی گەورە نەبێت، بانکی ناوەندیی عێراق بە ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیار درا بە داشکاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی بە ڕێژەی نزیکەی ٢٠٪. ئەم گۆڕانکارییە بووە هۆی خاڵی دوورکەوتنەوەی ئابووریی عێراق لە قەیرانی دارایی(8). لەم بەشەی سەرەوەدا ئاماژە بەوە درا کە یەکێك لەو هۆکارانەی بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان، ئەوە بوو کە بەهای دراوی عێراقی بە ڕێژەی ٢٠٪ بەهاکەی لەدەست دا بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی. پێنجەم: دەرئەنجام و پێشبینیی هەڵئاوسان بۆ ساڵانی داهاتوو پێش ئەوەی بڕۆینە ناو وردەکاری و داهاتووی بەرزی ئاستی گشتیی نرخەکان کە لەدوای قۆناغی کۆرۆناوە سەری هەڵداوە، وا باشترە کە شیکارییەکی زانستییانە بۆ هۆکارەکانی بەرزی ئاستی گشتیی نرخەکان بکەین کە لە بەشەکانی سەرەوەدا باسمان کرد. لەم توێژینەوەیەدا ئەوەمان بۆ ڕوون بووەوە کە دوو هۆکاری سەرەکی هەبوون بۆ زیادبوونی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەوانیش هۆکاری ناوخۆیی و هۆکاری دەرەکی. بێگومان هۆکارە ناوخۆییەکەش هەر بە هۆی هۆکارە دەرەکییەکەوە بووە کە بریتییە لە لەدەستدانی بەهای دیناری عێراقی. ئاشکرایە کە لەدەستدانی بەهای دیناری عێراقی بە هۆی هۆکارە دەرەکییەکانەوە بوو کە بریتی بوو لە دابەزینی بەهای نەوتی خاو لە بازاڕە جیهانییەکان. ئەم دابەزینە نزیکەی ٦ ساڵی خایاند (٢٠١٤-٢٠٢٠)، پاشان ساڵی ٢٠٢٠، دیسانەوە نرخی نەوتی خاو بۆ دووەم جار تووشی داڕمانی گەورە بوو، کە ئەم هۆکارەش دواجار هۆکاری دەرەکییە و کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عێراقی هەبووە و دواجار بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان بکەوێتە ئەستۆی لەدەستدانی بەهای دیناری عێراقی. کەواتە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە هۆکارە دەرەکییەکان کاریگەریی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان هەیە لە هەرێمی کوردستاندا. لێرەدا پێویستە فۆکەس بخەینە سەر ئەوەی کە داهاتووی بەرزی ئاستی گشتیی نرخەکان بۆ چەند ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت. مادام ڕێژەیەکی بەرچاوی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان پەیوەستە بە هۆکارە دەرەکییەکان، کەواتە دەبێت شیکاری بۆ هۆکارە دەرەکییەکان بکرێت. لە بەشەکانی سەرەوەدا شیکاری بۆ هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان کرا، لێرەدا پێویستە باس لە هەوڵەکانی وڵاتانی ئابووری گەشەسەندوو بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان. ئەم ڕووبەڕووبونەوەیەش بەزۆری لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیاسەتی نەختینەییەوە دەکرێت کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستی پێ کردووە، کە یەدەگی فیدراڵی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکی دا لەناوەڕاستی مانگی سێی ٢٠٢٢دا. هەروەها هەریەك لە بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا و ئەورووپا (ناوچەی یۆرۆ)  و کەنەدا و چەند وڵاتێکی تر کە لە ڕوانگەی تیۆری ئابوورییەوە لە داهاتوودا کاریگەریی دەبێت لەسەر هێواشکردنەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان. سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژەی سوودی بانکی چەند جارێک بەرز کراوەتەوە، بەڵام داتاکانی هەڵئاوسان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەورووپا و چەندین دەوڵەتی تر ئاماژەیەکی ڕوونی تێدا بەدی دەکرێت کە ڕێژەی هەڵئاوسان هەر لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بەکارهێنانی سیاسەتی نەختینەیی وڵاتانی پیشەسازی کاریگەریی ئەوتۆی نەبووە لەسەر دابەزینی ئاستی گشتیی نرخەکان. ئەم چارتانەی خوارەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکانمان پیشان دەدات. هێڵكاری ژمارە 2: ئاستی گشتیی نرخەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیشان دەدات (٢٠٢٠-٢٠٢٢)   بانکی جیهانی: داتاکانی فراژووبوونی نێودەوڵاتی (٢٠٢٢)                    هێڵكاری ژمارە 3: ئاستی گشتیی نرخەکان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پیشان دەدات (٢٠٢٠-٢٠٢٢)                بانکی جیهانی: داتاکانی فراژووبوونی نێودەوڵاتی (٢٠٢٢) لەم چارتانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ڕێژەی هەڵئاوسان لەسەر ئاستی جیهان لە ڕێژەیەکی بەرزدایە، هەروەک شیکارییشمان کرد ئەم هەڵئاوسانەی کە ئێستا لەسەر ئاستی گشتیی نرخەکان ڕووی داوە، کاریگەریی زۆری دەبێت بۆ مانەوەی نرخەکان لە ئاستێکی بەرزدا لە هەرێمی کوردستان. لەبەر ئەوە بەرزیی ئاستی نرخەکان کە پێشنینی دەکرێت بە لایەنی کەمەوە تا ساڵی ٢٠٢٤ بخایەنێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە نرخی شمەك و خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠٢٠، بەڵکوو ئاستی گشتیی نرخەکان هەر لەم ئاستەدا دەمێنێتەوە. لەپاش ئەو شیکارییەی کە لە سەرەوە کراوە، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان بە لایەنی کەمەوە تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت. خۆ ئەگەر هاتوو داکشانەوەی ئابووری لە وڵاتانی پێسەسازیدا ڕوو بدات، ئەوا کێشەی هەرێمی کوردستان تەنها بەرزیی ئاستی گشتیی نرخەکان نابێت، بەڵکوو کزبوونی چالاکیی ئابوورییشی لێ دەکەوێتەوە و ڕێژەی داهاتی حکومەتیش لە فرۆشتنی نەوتی خاو کەم دەبێتەوە و ڕێژەی بێکارییش لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت. بۆچی ڕێژەی بەرزی هەڵئاوسان زیانی گەورە بە ئابووریی وڵات دەگەیەنێت؟ هەروەك لە سەرەتادا باسمان کرد کە هەڵئاوسان بە مانای بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان دێت، کەواتە هەڵئاوسان هەم کاریگەریی لەسەر بەکاربردن دەبێت و لە هەمان کاتدا کاریگەریی لەسەر پاشەکەوتکردن دەبێت. بە واتایەکی تر: هەر زیادبوونێك لە ئاستی گشتیی نرخەکان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای کڕینی بەکاربەر، کە ئەمەش زیانی زۆر دەدات لە سەرجەمی خواست لەسەر ئاستی ئابووریی هەمووەکی (Macroeconomic Level). لە لایەکی ترەوە کەمبوونەوەی داهاتی ڕاستەقینەی تاکەکەس، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی پاشەکەوتی تاکەکەس کەم بکات کە ئەمەشیان زیانی گەورە دەدات لە چالاکیی وەبەرهێنان. بەڵام ئەوەی جێی مەترسییە بۆ سەر ئابووری، ئەوەیە کە بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەبەرهێنەران نەتوانن متمانە بە بارودۆخی ئابوورییەکەی بکەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر دراوی نیشتمانی. بۆ نموونە: ئاستی گشتیی نرخەکان لە ئابووریی ئەمەریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرز بووەتەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، وا لە دەوڵەتانی جیهان دەکات کە یەدەگی نەختینەیان لە دۆلاری ئەمەریکییەوە بۆ دراوێکی تر یان کانزایەکی بەنرخ بگۆڕن، ئەمەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ئابووریی ئەمەریکا. لە لایەکی ترەوە، بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان کاریگەریی گەورەی لەسەر لەدەستدانی متمانە هەیە لەلایەن وەبەرهێنەرانی ڕاستەوخۆی بیانی کە ئەم جۆرە لە وەبەرهێنان بەشدارییەکی چالاك دەکات لە کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆیی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان زیانی بۆ وڵاتانی جیهان هەیە، ئایا هیچ سوودێکی بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان نییە؟ حەوتەم: ئایا ئەم هەڵئاوسانە سوودی بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان هەیە؟ سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژەی هەڵئاوسان لەڕادەبەدەر بوو، زیانی گەورە بە کۆی گشتیی کایەکانی ئابووری دەگەیەنێت، بەتایبەت ئەگەر جۆری هەڵئاوسانەکە هەڵئاوسانی لەڕادەبەدەر بێت، بەڵام دەکرێت بوترێت کە لە هەندێک بارودۆخی تایبەتدا هەندێک خاڵی پۆزەتیڤی هەبێت لە هەندێك سێکتەری تایبەتیدا و لە هەندێک وڵاتی دیاریکراودا. پێش ئەوەی باسی بونیادی ئابووریی کوردستان بکەین، دەبێت باسی بونیادی دابەشکاری لە خەرجییەکان و داهاتەکانی وڵاتدا بکەین. خەرجییەکانی وڵات زۆرینەی هەرە زۆری دەڕوات بۆ خەرجیی بەکاربردن و خەرجیی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی وڵات. هەر چەندە ڕێژەکە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٨٥٪ی داهاتی وڵات دەچێت بۆ مووچەی دامودەزگاکانی وڵات، بەشێکی تریشی دەچێت بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت. هەر چی خەرجیی وەبەرهێنانە، ڕێژەکەی زۆر کەمە، کە لە ڕاستیدا خەرجیی وەبەرهێنان پێویستییەکی گەورەیە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری. لە لایەکی ترەوە بە شێوەیەکی گشتی خەرجیی بەکاربردن خەرجییەکی بەرهەمدار نییە و هەم لە ڕووی ماددییەوە، هەم لە ڕووی مەعنەوییەوە. لێرەدا توێژەر بۆچی باسی خەرجییە گشتییەکان و داهاتە گشتییەکانی کرد؟ لێرەدا توێژەر باس لەوە دەکات کە نرخی ئەو شتومەکانەی کە توانای هاوردە و هەناردەکردنیان نییه، وەك نرخی خانووبەرە و زەویوزار، هەروەها دەستی کاریش کرێکەی بەرز بووەتەوە لە کەرتی تایبەت بە هۆی زیادبوونی کرێی دەستی کاری حکومەت، لەبەر ئەوە ئەو شتومەکانەی کە قابیلی هاوردەکردنن، هەرزانتر دەکەون بەراورد بە هەمان بەرهەم لە ناوخۆی وڵات، لەبەر ئەوە ئەو بەرهەمانە گەشە ناکەن لە ناوخۆی وڵات، ئەوانیش کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزارن. لە کاتێکدا ئەو کەرتانەی کە قابیلی بازرگانیی دەرەکی نین (هاوردە و هەناردە ناکرێن)، وەک کەرتی زەویوزار و خانووبەرە، نرخەکانیان بەرز دەبێتەوە و هەڵئاوسان دروست دەبێت. ئایا چی وا دەکات کە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بەرز بێتەوە لەم دۆخەدا؟ یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، بریتییە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئەو شتومەکانە. بۆ نموونە: بەرزبوونەوەی ئاسن لە جیهاندا، بەتایبەت لە ٢ ساڵی ڕابردوودا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەبەرهێنەران زیاتر ڕوو بکەنە بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە، چونکە لەسەر ئاستی جیهان نرخەکەی بەرز بووەتەوە. دواجار بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتە هۆی ئەوەی کە قازانج زیاد بکات. گومانی تێدا نییە کە زیادبوونی قازانج، هانی وەبەرهێنەران دەدات کە بەرهەمهێنانیان زیاد بکەن لە پێناو زیادبوونی قازانجەکانیان. یان بەرزبوونەوەی نرخی چیمەنتۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، وا لە وەبەرهێنی خۆماڵی دەکات کە بەرهەمی چیمەنتۆیان زیاد بکەن، چونکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان، قازانجەکانیش زیاد دەکەن، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان بەرهەمیش زیاد بکەی، ئەوا قازانجەکان زیاتر دەبن بۆ وەبەرهێنەران. لەم شیکارییەدا ئەوەمان بۆ ڕوون بووەوە کە زیادبوونی ئاستی گشتیی نرخەکان لە ئابووریی جیهاندا هەندێك کاریگەریی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان، تا ڕادەیەك بەرهەمی هەرێمی کوردستان توانای کێبرکێکردنی لە ئاستێکی باشتردا دەبێت بەراورد بە پێش ساڵی ٢٠٢٠. سیناریۆكان سیناریۆی یەکەم: ئاستی گشتیی نرخەکان بە بەرزی دەمێنێتەوە و ئابووریی گشتی هاوسەنگی وەردەگرێت بە تێپەڕبوونی کات. واتە وەکوو چۆن ئێستا خەڵکی ئاسایی لە وڵاتی خۆمان و تەنانەت لە وڵاتانی پیشەسازییش باسی نزمیی ئاستی نرخەکان دەکەن لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا، ئاوەهاش لە ساڵانی داهاتوودا باسی ئاستی نزمیی نرخەکان لە یەکەم دەیە و دووەم دەیەی سەدەی ٢١ دەکرێت. ئەم سیناریۆیە دەبێتە نزیکترین سیناریۆ لە ڕاستییەوە. سیناریۆی دووەم: بۆ دوورمەودا، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا، دەکرێت ئاستی گشتیی نرخەکان دابەزێتەوە بۆ ئاستی پێشووتری خۆی، ئەمەش لە ڕێگەی زیادکردنی بەرهەمدارییەوە کە لە ڕووی ئابوورییەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی تێچوو کە دواجار دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان. هەر چەندە ئەم سیناریۆیە لە ڕووی تیۆرییەوە گونجاوە و قابیلی ڕوودانە، بەڵام ئەزموونی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە ئاستی گشتیی نرخەکان دانابەزێت، چونکە وڵاتان هەمیشە خستنەڕووی دراوەکانیان زیاد دەکەن، ئەمەش پێدەچێت ڕێگر بێت لە نزمبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان. سیناریۆی سێیەم: دەکرێت ئاستی گشتیی نرخەکان بگەڕێتەوە بۆ ئاستی جارانی خۆی، چونکە بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست، ئەمەش وا دەکات کە بەرهەمهێنەران هەوڵ بدەن ئاستی گشتیی نرخەکان دابەزێنن بە مەبەستی زیادکردنی خواستی گشتی. هەر چەندە ئەم سینارۆیەش دەکرێت ڕوو بدات، بەڵام لە ڕابردوودا جیهان بە چەندین بارودۆخی ئاوادا ڕۆیشتووە، بەڵام وەبەرهێنەران نەیانتوانیوە ئاستی گشتیی نرخەکان دابەزێنن، چونکە دەکەوتنە زیانەوە لە ڕووی ئابوورییەوە. پێشنیار و ڕاسپاردە ئەم دۆخە بۆ حکومەتی هەرێم دەرفەتێکی باشە كە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ تا بتوانرێت گەشەی پێ بدرێت، ئەوە بە هۆی ئەوەوە دەبێت کە لە سایەی بەرزیی ئاستی گشتیی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان، دەتوانرێت بەرهەمی ناوخۆ کێبرکێی بەرهەمەکانی دەرەوەی وڵات بکات. هەروەها، مادام ئاستی گشتیی نرخەکان بەرز بووەتەوە، کەواتە ئەو کەسانەی کە لە کاتی نزمیی ئاستی گشتیی نرخەکان لەژێر هێڵی هەژارییەوە بوون، ئێستا زیاتر کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری و پێدەچێت ژمارەشیان زیادی کردبێت. پێویستە لەسەر حکومەت کە یارمەتیی ماددییان بدات، بۆ ئەوەی بە لایەنی کەمەوە بتوانرێت ئەو چینەی کۆمەڵگا کە لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، ئاستیان بەرز بکرێتەوە بۆ سەروو هێڵی هەژاری.     دەرئەنجام لەم توێژینەوەیەدا لێکۆڵینەوە لە هۆکار و دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان کراوە، دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بەو بەرزبوونەوەیەی کە ڕووی داوە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، بەتایبەت وڵاتانی گەشەسەندوو. کەواتە لێرەدا دەبێت ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە ئەو هەڵئاوسانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، چارەسەر دەبێت لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەی هەڵئاوسان لە وڵاتانی گەشەسەندووی وەکوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتە گەشەسەندووەکانی تر. هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی ناکۆکییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیاش، هۆکاریکی ترە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵئاوسان. لەم توێژینەوەیەدا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئابووریی کوردستان ڕێژەیەکی بەرزی دواکەوتەیی (تبعیة، Dependency) تێدایە کە هەرێمی کوردستان و تەنانەت دەوڵەتی عێراقیش ناتوانێت سیاسەتی نەختینەیی و دارایی بەکار بێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵئاوسان. لە لایەکی ترەوە دەتوانرێت ئەم هەڵئاوسانە بکرێتە هەلێک بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، چونکە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان باشترین دەرفەتی بۆ هەڵکەوتووە تا بتوانێت ڕێژەی بەشداریکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پئیشەسازی زیاد بکات، کە ئەمە تاکە دەرفەتە بەدەست هەرێمی کوردستانەوە کە بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پشتبەستن بە داهاتی نەوتی خاو کەم بکاتەوە. سەرچاوەکان Chaudhary, S & Li X. (2018). Analysis of the determinants of inflation in Nepal.American Journal of Economics, 8(5), 209-212. Husain, A. 2022. “Projected Increase in Acute Food Insecurity due to War in Ukraine.” World Food Programme, New York. Kenneth, K. (2003), Iraq: Oil-For-Food Program, International Sanctions, and Illicit Trade. Report for Congress. Washington DC, Congressional Research Service. Jaffe, A. (2007) Iraq’s Oil Sector: Past, Present and Future. James A. Baker III Institute for Public Policy and the Japan Petroleum Energy Center. Rice University. Alnasrawi, A. (1994) The economy of Iraq: Oil, wars, destruction of development and prospects, 1950-2010. ABC-CLIO. Digest of Middle East Studies, 4,no. 2, pages 77–90. Kilian, L. and X. Zhou (2021), “Oil prices, gasoline prices and inflation expectations,” manuscript, Federal Reserve Bank of Dallas. Central Bank of Iraq (2022), Statistics & Research Dep./ Financial Market Research Division, Annual Statistical Bulletin. Baghdad. The central bank of Iraq.


(درەو):  ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پرۆژەیەكی بۆ بچوككردنەوەی مەڵبەندەكانی یەكێتی پەسەندكرد.  ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەسەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی، ئەمڕۆ دوور لە چاوی كامێراكان كۆبووەوە.  بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی ئەم كۆبونەوەیە تاوتوێكردن‌و جێبەجێكردنی پرۆژەیەك بووە بۆ بچوككردنەوە‌و كەمكردنەوەی كادیری مەڵبەندەكانی یەكێتی.  (درەو) زانیویەتی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا لە كۆی ئەندامانی بەشداربووی سەركردایەتی زیاتر لە (25) ئەندام دەنگیان بە پرۆژەكە نەداوە، بەڵام بەزۆرینە پەسەندكراوە.  پێشترو بەر لەم كۆبونەوەیە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی فۆرمێكی بەسەر مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دابەشكردووە بۆ دیاریكردنی ژمارەی جێگرو بەرپرس بەشەكان لەناو مەڵبەندەكاندا. تەنیا مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی كە بەرپرسەكەی (جەزا سەید مەجید)ە، (37) جێگری هەیە، بەپێی زانیارییەكان لەچوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا جێگری بەرپرسی مەڵبەندەكان بۆ (3) جێگر كەمدەكرێتەوە.  ئەم گۆڕانكارییە نوێیە پێشبینی دەكرێت هەندێك ناڕەزایەتی‌و مشتومڕ لەناو مەڵبەندەكانی یەكێتیدا دروست بكات، بەتایبەتی كە هەندێك بەرپرس‌و كادیری مەڵبەندەكان گومانیان هەیە لەوەی لە دیاریكردنی بەرپرسیارێتییە نوێیەكاندا یاری بە فۆرمەكەی مەكتەبی رێكخستن كرابێت‌و "تەسفیە"كردن روبدات‌و فۆرمەكە وابكات زۆرێك لە كادیری مەڵبەندەكان بێكار بكەون.  


(درەو): سبەینێ بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە، رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارو چەند بابەتێكی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان دەكرێت.   بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ناو كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیەوە دەست (درەو) كەوتووە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندووە سبەینێ دەچێتە پیرمام‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆدەبێتەوە.  رەنگە ئەمە دوا كۆبونەوە بێت بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی كاندیدی سەرۆك كۆمارو پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا، بەتایبەت چلەی ئیمام حسێن كۆتایی هاتووە پارتی و سونەش بە فەرمی بۆچونی خۆیان راگەیاندووە كەلەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێن نەك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەمە لەپاڵ بڕیاردان لەبارەی چەند پرسێكی تری تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەوانە پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان‌و دەستوری هەرێم.  دوێنێ رۆژنامەی (شەرقولئەسەت) لەزاری بەرپرسێكی باڵای كوردەوە رایگەیاند، پارتی‌و یەكێتی لەرێككەوتنی كۆتایی نزیكبونەتەوە‌و ئەم رێككەوتنە گشتگیرەو تەنیا پرسی سەرۆك كۆمار ناگرێتەوە، دەیانەوێت "بەرەی یەكگرتووی كورد" لە عێراقدا دروست بكەنەوە، هەندێك باسلە ئەگەر ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی "ستراتیژی نوێ" دەكەن لەنێوان هەردوو حزبەكەدا هاوشێوەی رێككەوتنەكەی ساڵی 2005 كە لەدوای نەخۆشكەوتن‌و كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سكرتێری یەكێتییەوە هەڵوەشایەوە.  مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حوسێن لە عێراق كۆتایی هات، بڕیارە لایەنە عێراقییەكان  بەفەرمی دەست بە گفتوگۆكانیان بكەنەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.  قسەوباس هەیە لەماوەی چلەی ئیمام حوسێندا لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەپشتی پەردەوە گفتوگۆیان لەگەڵ سوننە‌و كورد كردووە، بڕیارە پارتی‌و سیادەی سوننەكان پێكەوە وەفد بنێرن بۆ بەغداد بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی‌و رەوتی سەدر.  موقتەدا سەدر كە بەر لە چلەی ئیمان حوسێن داوای لە بارزانی‌و حەلبوسی كرد لە پەرلەمان بكشێنەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان هەڵوەشێتەوە، وەڵامی نەرێنی وەرگرت‌و بارزانی‌و حەلبوسی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی پەرلەمان‌و پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت لە عێراق راگەیاند، ئەمە وەكو پێشمەرج بۆ هەر هەڵبژاردنێكی پێشوەختە كە ئەنجام بدرێت.  هێشتا موقتەدا سەدر وەڵامی پەیامەكەی بارزانی‌و حەلبوسی نەداوەتەوە، بەڵام پەیامەكە گوڕێكی بەهێزی بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەخشی. 



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand